پێغەمبەر موحەممەد (ﷺ)  واتە؛ گوێم لە پێغەمبەر بوو درودی خوای لێبێت ئەیفەرموو؛ ئیسلام لەسەر پێنج بنەما بنیاتنراوە؛ شایەتمانی ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە الله و محەممەد پێغەمبەری خوایە، و نوێژکردن و زەکاتدان و حەج و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان.
"'جۆ هارت"' ناوی تەواوی (کارلۆس جۆزیف جۆ هارت).
"'سوود گۆڕکێ"' (ئینگلیزی: Mutualism) یەکێکە لەپەیوەندیە ھاوگوزەرانییەکانی نێوان زیندەوەران.
"'نەجمەدین ئەرباکان"' (٢٩ تشرینی یەکەمی ١٩٢٦ - ٢٧ شوباتی٢٠١١) ئەندازیار و سیاسەتمەداری تورکیە کە سەروکی پارتی رەفاە و سەروک وەزیری تورکیا لە نێوان ١٩٩٦ و ١٩٩٧ بوو، ھەروەھا کەسێکی ئیسلامگەرا بوو.
"'هەڵۆی ڕەش"' (ئینگلیزی: Black hawk) هەلیکۆپتەرێکی سەربازی یارمەتیدەرە.، گواستەرەوەیە لە جەنگەکاندا.
"'یاریگای رونگڕادۆ مای دی"' گەورەترین یاریگای تۆپی پێیە لە جیهان بەپێی ژمارەی هاندەران.
"بیری ئازاد و پروپاگەندەی فەرمی" وتارێک (و دواتریش بڵاوکراوەیەکە) لە ساڵی ١٩٢٢دا لەلایەن بێرتراند ڕەسڵەوە بڵاوکراوەتەوە لەسەر بایەخی ئازادی بێسنوری ڕآدەربڕین لەناو کۆمەڵگا، ھەروەھا کێشەی دەوڵەت و پۆلێنی سیاسی بە دەستخستنە ناو ئەمەوە لەڕێگای کۆنترۆڵکردنی پەروەردە، سزادان، فشاری ئابووری و شێواندنی بەڵگە.
"ساڤانا" (ئینگلیزی|Savanna) زەوی گیایی کەمەرەییە، یان نیمچە کەمەرەییە کەهەمە چەشنەدار و درەختی جیاوازی تێدایە بەناو بانگترینیان (ساڤانای ئەفریقیا)یە، بەڵام هەرێمە زیندەییەکەی لەخوارووی ئەمریکا و ئوسترالیاش داهەیە.
"ماری ئان" یان "ماریان ئێوانز" کەدواتر بە "جۆرج ئێلیۆت ناسرا"، لەڕێکەوتی ۲۲ی نۆڤێمبەری ساڵی ۱۸۱۰ لە (میدلەندز)ی بریتانیا لەدایک بووە.
"گایا" یان "کایا" بریتی بوو لە هەرێمێکی حکومڕانی یەکێتیی کۆری لە ڕووباری ناکدۆنگ، شۆڕ ئەبێتەوە بۆ کۆریای باشوور.
'ئێرنست چەین ناوی تەواوی  ئەلسێر ئێرنست بۆریس چەین (ماوەی ژیان:٩ی حوزەیرانی ١٩٠٦ تاکوو ١٢ی ئابی ١٩٧٩) زانایەکی کیمیازانی بەریتانی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی بووە، ساڵی ١٩٤٥ بەھاوبەشی لەگەڵ زانای بەریتانی ئەلسێر ئەلکسەندەر فیلمنگ و زانای ئوستورالی ھاوارد فلۆریخەڵاتی نۆبێلیان لەبواری پزیشکیدا بەدەستھێناوە.
'ئێوارەیە'  ئەلبۆمی گۆرانیبێژ ناسر ڕەزازییە کە ساڵی ٢٠١٠ بڵاو کراوەتەوە کە یەکەم ئەلبۆمی ناسرە پاش مردنی ژنەکەی مەرزیە فەریقی لە ساڵی ٢٠٠٥.
'ناوچەی کاتیوەک ناوچەی شارەزور' (بە ئینگلیزی: Time zone) بەشێکە لەسەر ڕووی زەوی، یەک کاتی تێدا بەکاردێت، ناوچەی کاتییەکان بە پێی ھێڵی درێژی دابەش دەکرێن لە زەوییدا، لە جەمسەری باکوورەوە دەست پێدەکات و لە جەمسەری باشوور کۆتایی پێ دێت.
'پەیوەندی کاکێشان (بە ئینگلیزی: milkyway relationship) (بە عەرەبی: رابطة درب التبانه) 
'چالاکیەکان دەکرێت بەچواربەشەوە بەپێی گرنگیو بەپەلەیی'
'کەڕاوا یان کەڕئاوا گوندێکی گەورە و کۆنی شارستانی سەوڵاوا و ناوچەی چەمی شامیانە.
( لە زمانی ئینگلیزی Capable) فیلمێکی  لە ٢٠١٧ لە ھیندستان فیلمێکی ئاکشن و ڕۆمانسی ھەستبزوێنە , دەرھێنەرەکەی سانجای گوپتایە , لە نوسینی ڤیجای کومار میشڕایە, بەرھەم ھێن ڕاکیش ڕۆشان , کۆمپانیای پەرھەم ھێنەر
(35) سان له‌ هۆراماندا حوكمڕانیانكردووه‌, بێجگه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ حوكمڕانه‌كانی‌ هۆرامان نازناوی‌ 
(،) بۆر نیشانەی پشوویەکی کورتە، لەو شوێنە دادەنرێ کە وا لە ڕستەکە بکات ئاسان بخوێنرێتەوە، ڕوون بێت و
(ئیزادۆر ئوگست ماری فرانسۆ گزاویە کۆنت، بە فەرەنسی: Auguste Comte) لە ساڵی ١٧٩٨ لە شاری مونپیلیە لە باشووری وڵاتی فەڕەنسا لە خیزانێکی کاسۆلیکی ئیماندار لە دایک بووە.
(ئەرتەش) لە ئەسڵ دا (ئارتەشە).
(بە ئینگلیزی: Bamboo Pit Viper یان Indian green pit viper) (ناوی زانستی: Trimeresurus gramineus) یەکێک لە مارە زۆر ژەھراویەکانی جەنگەل و درێژیەکەی نزیکەی ١ مەتر دەبێت و بۆ یەکەمجار لە باشوری ھیندستان دۆزرایەوە و ئێستاش بە زۆری تەنھا لە ھیند دەبینرێت.
(بە ئینگلیزی: Binomial expansion) یان تیۆرمی دوو تێرمی یان کراوەی دوو ڕادەیی بە کردنەوەی جەبریی توانە بەرزەکانی دوو تێرمی دەوترێت.
(بە ئینگلیزی: Constant)
(بە ئینگلیزی: Pond herons) و (ناوی زانستی: Ardeola ) قەبارەیەکی بچوکی ھەیە لە چاو جۆرەکانی تری ھێرون ھەروەھا نزیکەی ٤٠ تا ٥٠ سم درێژییەکەی دەبێت و باڵای ٨٠ تا ١٠٠ سم درێژی ھەیە لە کاتی کرانەوەیاندا لەگەل کلکێکی کورت، بە شێوەیەکی گشتی کۆچەرە لە باشووری ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و زستان لە ئەفریقیا، ڕەنگێکی خۆلەمێشی یان مەیلەو قاوەیی ھەیە و ھەراش (تازە پێگەیشتوو) ڕەنگی باڵەکانی سپییە لەکاتی کردنەوەیاندا، بەزۆری لە زۆنگاوەکاندا دەژین لە نزیک شارە بچووکەکان، لەسەر سەکۆی دار یان دەوەن ھێلانە دادەنێن و ٢ تا ٥ ھێلکە دەکەن.
(بە عەرەبی جزء) قورئان بۆ سەر ٣٠ جوزء دابەشکراوە و ھەر جوزئێک ٢ حزبە و ھەر حزبێک و بۆ چوار پارچە (أرباع) دابەشکراوە.
(جانگۆی ئازادکراو) (بە ئینگلیزی: Django Unchained)، فیلمێکی ڕۆژئاوای ئەمریکی ساڵی ٢٠١٢یە، کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کرایە لەلایەن (Quentin Tarantino)، ئەکتەر (Jamie Foxx) ڕۆڵی سەرەکی تێیدا دەبینێت، ھەروەھا ھەریەک لە ئەکتەران (Christoph Waltz) و (لیوناردۆ دیکاپریۆ) و (Kerry Washington) تێیدا بەشدارن.
1324 کۆچی هەتاوی – بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەمەد و بەشداری ژنان و نوێنەرانی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ، کۆماری کوردستان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرا .
30 چرکە بۆ مارس باندێکی ڕۆکی ئەنەریکیە کە لەساڵی ١٩٩٨دا پێکهاتووە ، و هەریەک لە جارید لێتۆ و براکەی شانن لێتۆ و تۆمۆ میلڤیچ تیایدا ئەندامن.
3122 Florence (بەئینگلیزی : 3122 Florence) یەکێکە لە گەڕەستێرە ىبچووکەکانی دەور و بەری هەسارەکانی نزیک هەسارەی زەوی، ئەو گەڕستێرە تیرەکەی نزیکەی ٥ کیلۆمەتر دەبێ، ئەو گەڕستێرە لە ٢ ئازاری ساڵی ١٩٨١ دیتیترایتەوە لە لایەن فەلەکناسی بەتوانا و زانای گەردوونی (شیڵت بس) لە ڕوانگەی سپرێنج سایدنج
B (وەکوو بێ بخوێنە) دووەم پیتی ئەلفبێی لاتینییە، ھەروەھا دووەم پیتی ئەلفبێی لاتینیی کوردییە.
B-Tree یان درەختی-بی لە زانستی کۆمپیوتەردا پێکھاتەیەکی درەختیی داتایە کەوا داتا بە ڕیزکراوی ئەھێڵێتەوە، ڕێگاش ئەدات 'گەڕان' بکرێ تیایدا، بەدەستخستنی بەسەرە، تێکردن، و سڕینەوە لە ماوەیەکی لۆگاریتمیدا.
Ccleaner (پێشتر زبڵ خاوێنکەر)، بەرھەم ھێنراوە لەلایەن کۆمپانیای Piriform کە بریتییە لە نەرمەکاڵای خۆڕا و سەرچاوە کراوە ،لەبواری خزمەتگوزاری و چاککاری ،بەکاردەھێنرێت بۆ خاوێنکردنەوەی کۆمپیوتەر لە پەڕگەی نەویستراو و تۆمارگەی ویندۆزی نابەجێ ،Ccleaner پاڵپشتی زۆربەی زمانەکان دەکات ، لەناویاندا زمانی کوردی زاراوەی سۆرانیش.
Horizon Zero Dawn یارییەکی ئەکشنی Role-Playing ــە واتە ڕۆڵێک لەناو جیهانێکی فراوان دەبینی ، بەرهەمدەهێنرێ لەلایەن Guerrilla Games و بڵاو دەکرێتەوە لەلایەن  Sony Computer Entertainment بۆ پلاتفۆرمی PlayStation 4 لە 2016 ــەدا یەکەم یارییە کە لەلایەن Guerilla Games ــەوە بەرهەمدەهێنرێ کە تایبەتمەندی پێشکەوتووی تێدا بەکارهێنراوە لە دوای یاری Killzone لە ساڵی 2004 و هەرەها یەکەم هەوڵدانی ستۆدیۆکەیە بۆ بەرهەمهێنانی Role-Playing Game.
Human Be-In ناوی کۆبوونەوەیەک بوو کە لە گۆڵدێن گەیت پارکی شاری سانفرانسیسکۆ دا، لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارەی ١٤ی ژانویەی ساڵی ١٩٦٧ دا بەڕێوەچوو.
PAGENAME}} (بە ئینگلیزی: Genderism) سیستمێکی کۆمەڵایەتی و باوەڕێکی کەلتورییە کە دەڵێت جێندەر تەنھا دوو دانەی ھەیە: نێر و مێ، ھەر وەک چۆن دوو زایەند ھەن.
REPL کورتکراوەی (Read-eval-print loop) کە مانای وشەکان لە زانستی کۆمپیوتەردا ئەکاتە: خوێندنەوە-هەڵسەنگاندن-چاپ سوڕ.
Star Wars Battefront یارییەکی ئەکشنی تەقەکەرە بەرھەمدەھێنرێ لەلایەن EA DICE لەگەڵ کارێکی ھاوبەش لەگەڵ Criterion Games و بڵاو دەکرێتەوە لەلایەن Electronic Arts  یارییەکە زیاتر سوودی لە زنجیرە فیلمەکانی Star Wars وەرگرتووە بەتایبەت بەشی سێیەمی بەناوی Stat Wars: Battlefront و یارییەکە لە مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٥ لەسەر سەرانسەری جیھان بڵاوکرایەوە، لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە ووردی پێداچوونەوەی پێدا کرا و سەرکەوتنی بە دەست ھێنا و لە یەکەم ٢ مانگی دەرچوونی یارییەکە ١٢ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرە.
Terminologia Anatomica یان ناونامەی لەشناسی ئەو زانستەیە کە باسی ناو نانی لە بەشەکانی لەشی مرۆڤ دەکات ئەم زانستە زۆرتر بنەمای لە زانستی یۆنانیاندا هەیە و زۆربەی وشەکانیشی لە زمانی لاتین وەرگرتە.
VLC Media Player لێدەر و پەخشکەر و گۆڕەڕێکی ڕەنگاڵەی سەرچاوە کراوەی ھەڵگرتەنییە Portable.
`بانەگار - بانەدار (Banegar، بە فارسی: بانگار) نێوی دوو گوندە لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان، ناحیەی ئەزگڵە.
`عەشیرەی باوا (Bawa، بە فارسی: طایفه باوا) سەر بە عێڵی جاف، عەشیرەتێکە کە لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردوستان نیشتەجێن.
}}جۆشوا مایکڵ پێک (لەدایکبووی ١٠ی تشرینی دووەمی ،١٩٨٦) ئاکتەرێکی ئەمەریکیە و یوتوبەریشە.ئەو بەهۆی زنجیرەی "Drake & Josh"ەوە ناسرا لەسەر تۆڕی نیکەلۆدیەن بە کەسایەتی جۆش نیکۆڵاس.
«تیۆریی پێویستی» Theory of Needs بۆچوونێکە لە سازمانناسیدا دەربارەی پێویستی و هۆکاری هاندەر، دەروونناسی ئەمریکایی (David C. McClelland (1917–1998 خاوەنیەتی.
«جۆشی گرووپ» وەک چەمک دربڕینە لە زۆرانبازیی دەروونناسانەی نێو گرووپ، بۆ نموونە سەرهەڵدان و گەشەی پەیوەندیی هەمەجۆر لە نێو ئەندامانی گرووپدا، لە نێو ئەندامانی گرووپ و ڕێبەردا و هەروەها لە نێوان دەستەی جۆراوجۆری نێو گرووپدا.
«سازمانناسی» (Organization Theory (Organizational studies: «بریتییە لەو تیۆرییانەی لە سازمان دەدوێن و ڕێکاری جیاوازیان لە ڕشتەی جیاوازدا شرۆڤە دەکەن.
«پەیوەندسازی» یان (پەیوەندی گشتی) (Public Relations (PR دەکاتەوە «پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەر» و مەبەست لێی خۆش کردنی دەرفەتە لە نێو جڤاتدا بۆ پشتیوانی لە پەیام یان کارێکی تایبەت.
«پەیژەی پێویستی»‌‌ - ی ماسلۆ Maslow's hierarchy of needs
«کۆمێدیای یەزدانی» Divina Commedia شاکاری دانتێ (Dante Alighieri (1265-1321 ی شاعیری ئیتالییە، یەکێکە لە دیوانە ھەرە ناودارەکانی جیھان، بە زمانی ئیتالی نووسراوە و بریتییە لە سێ بەش.
، (بە ئینگلیزی: Operating System) کۆمەڵێک بەرنامەی بنەڕەتییە کە کۆمپیوتەر بەڕێ دەخا.
، زاکۆی قاهیرە زانکۆیەکی حکومیە و لە ئێستادا حوسام موحەمەد کامل مەحمود سەرۆکایەتی زانکۆکە دەکات 
؛ بە ئینگلیسی:Integer؛ بە عەرەبی: عدد صحیح) ژمارە سروشتییەکانی داگری سیفرن (٠، ١، ٢، ٣، ...) لەگەڵ نەرێنییەکانیان (٠، −١، −٢، −٣، ...).
ئاب (بە عەرەبی: آب) ناوی سوریانیی مانگی هەشتەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە.
ئابنووس (بە فەڕەنسی: Ebenier)دارێکە لە تیرەی Légumineuses کە زۆرتر لە وڵاتی ھیند و ماداگاسکار و دوورگەی موریسدا دەڕوێ.
ئابوور یا ئابووری بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یا گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافیدا.
ئابوورخوازی (Economism), بەهەند گرتنی ئابووری و بژیوی بە سەر سیاسەت و خەباتی سیاسیدا.
ئابوورزانی ئەو زانستە کۆمەڵایەتییەیە کە لە چالاکییە ئابوورییەکان ئەکۆڵێتەوە تا بەڵکوو بتوانێ لەو پرۆسانەی کە بەسەر بەرھەمھێنان و بەشینەوە و بەکاربردنی کاڵا و خزمەتدا زاڵن تێبگا.
ئابووری کەینیزی بریتییە لە کۆمەڵێ بیردۆزی جیاوازی گەورەی ئابووری (ماکرۆئیکۆنۆمیک) ی ئابووریناس جۆن مەینارد کەینز دەربارەی ئەوەی کە چۆن لە داھاتووی کورتخایەندا - بە تایبەتی لە کاتی قەیرانی ئابووریدا (بچووکبوونەوەی ئابووری یان ڕیسێشن) دا دەرھاویشتەی ئابووری زۆر بەتوندی کاریگەری ئەکرێتە سەر بە "کۆی داواکاری" (بڕی گشتی خەرجکردن).
ئابی مێحنەت شارۆچکەیەکی شارستانی ڕەشتە، لە ناوچەکانی سەربە کۆمار لە وڵاتی تاجیکستان.
ئاخ تەپە گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی مەحمودچغ، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ئاخۆ ئەرکی وا ھەر ھەیە؟
ئادۆڵف زیزینگ (Adolf Zeising؛ ١٨١٠ - ١٨٧٦) دەروونناسی خەڵکی ئاڵمانیا بوو کە ھۆگرێتییە سەرەکییەکانی بیرکاری و فەلسەفە بوون.
ئادۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩-١٩٤٥ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئاڵمانیای نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە.
ئادیس ئابابا پایتەختی وڵاتی ئەتیۆپیایە.
ئادەم (بەعیبری: אָדָם، بەعەرەبی: آدم‎) کەسایەتییەکە لەنێو بەسەرهاتەکانی درووستبوون، قورئان و کتێبی ئیقاندا ناوی هەیە.
ئادەم سمیت (بەئینگلیزی: Adam Smith)(٥ی حوزەیرانی ١٧٢٣ - ١٧ی تەممووزی ١٧٩٠) فەیلەسووفێکی سکۆتلاندییە و شارەزای لە ئابووری سیاسی هەبوو، زۆرێک لە بیرۆکەکانی ئادەم هەڵکەوتەی سیستەمی ئابووری نوێن (مۆدێرن)، باسەکانی ئادەم سمیت ئابووری بازاڕ و بازاڕی ئازادە و بیرۆکەکانی ئادەم پێی دەڵێن "بیردۆزی لیبڕالی" کە بەشێکە لە "لیبرالیزم"، لەساڵی ١٧٧٦ پەرتووکێکی بڵاوکردەوە بەناوی "دەوڵەمەندی نەتەوەیی" (The Wealth of Nations) کە باس لە  پێشبڕکێ و پێشکەوتنی ئابووری بەزیرەکانی شیکاری کردووە.
ئار ئێن ئەی گەردێکە لە ناو خانەکاندا کە ئەرکی جۆراوجۆری لە ئەستۆیە.
ئارام شەیدا گۆرانیبێژێکی میللیی باشووری کوردستانە.
ئارترۆز، ئارترۆس (بە ئینگلیسی : Osteoarthritis) نەخۆشییەکی زۆر باوی جومگەکانی لەشە کە لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێت.
ئارتەر هۆڵی کۆمپتۆن (بە ئینگلیزی: Arthur Holly Compton) (١٠ی سێپتەمبەر ١٨٩٢ - ١٥ی مارس ١٩٦٢) فیزیکزانێکی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ١٩٢٧ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیا وەرگرت بۆ دۆزینەوەی کاریگەری کۆمپتۆن، کە ئەویش بریتی بوو لە ڕوونکردنەوەی تەنۆلکەکانی سروشتی تیشکدانی کارۆموگناتیسی.
ئارد، لە ھاڕینی دانەکانی خەڵە یان دانەکانی دیکە وەکوو برنج و بەڕوو یان ریشەی گیا (وەکوو گیای کاساوا) دروست دەکرێت.
ئارسن ڤینگەر لەدایکبووی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩ لەشاری ستراسبورگ لە فەڕەنسا، وەرزشوان و ڕاهێنەری تۆپیپێی فەڕەنسییە لە ئێستادا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی تۆپی پێی ئارسناڵی ئینگلیزی لە ئەستۆدایە ، ڤینگەر یەکێکە لە سەرکەوتووترین ڕاهێنەرانی خولی ئینگلیزی لەدوای ئەلێکس فێرگوسۆن بەوەی زۆرترین کات لەیانەیەکی ماوەتەوە ئەوەش ئەوکاتەبوو کە ڤینگەر لەساڵی ١٩٩٦ەوە ڕاهێنەرایەتی ئارسناڵ دەکات ، ڤینگەر لەماوەی ١٩٧٣ تاکوو ١٩٨١ کاری یاریکەریی تۆپی پێ کردووە لە هێڵی بەرگری لەوانەش یانەکانی موتزینگ و مولهاوس و ستراسبورگ ماوەی یاریکردنی ڤینگەر زۆرسەرکەوتوو نەبوو بەوەی تەنیا ٨٠ یاری ئەنجام داوە لەکۆی ئە ٨٠ یارییەش توانیویەتی ٦ گۆڵ تۆمار بکات وە ڕاهێنەرایەتی یانەکانی نانسی - لۆریان وە ئەی ئێس مۆناکۆ و گرامپوس کردووە و لە ئێستاشدا لە ڕاهێنەرایەتی یانەی ئارسیناڵ بەردەوامە.
ئارسناڵ تیڤی یەکێکە لە کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆن تایبەتە بە یانەی ئارسناڵی ئینگیزی.
ئارسەر شۆپنھاوەر (بەئەڵمانی: Arthur Schopenhauer) (لەدایکبووی ١٧٨٨ز، کۆچی دوایی کردووە لە ١٨٦٠ز) فەیلەسووفێکی ئەڵمانی بوو، ناسراوە بە فەلسەفە ڕەشبینییەکەی، لەژیاندا شەیتانییەتی و شەڕی تەواوەتی دەبینێت، نەبوون ی لاپیرۆزە و پێی وابوو کە خۆکوشتن کارێکی درووست و باشە و پەڕتووکی جیھان ئایدیا و ویستە ی نووسیوە، کە تێیدا ھەوێنی فەلسەفەی خۆی پیشان داوە بۆیە دەبینرێت کە پەیوەندی نێوان ویست و بیر دەبەستێتەوە و وا دەبینێت کە بیر یاخود مێشک ئامرازێکە لەنێو چنگ یان دەستی ویستدا و سەر بەخۆیەتی.
ئارمان گەرشاسبی گۆرانیبێژی گروپ لە گفتوگۆیەکدا دەڵێت: من و ئارش دۆستایەکی کۆنمان ھەبوو ھەروەھا لەگەڵ ئیحسانیش ھاوڕێ بووم.
ئارمێچەر، بریتییە لە کۆیلێک کە بە دەوری ناوکێکی ئاسنی گونجاوی پەڕەپەڕەکراودا هەڵکراوە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی وێڵەتەزوو.
ئارووناوا یان ھارووناوا یان شاباد (بە کەڵھوڕی: ئارۊناوا، بە فارسی: اسلام‌آباد غرب، ھەروەھا: ئیسلاماوا، ئیسلاماباد، شاباد) شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان ھەڵکەوتووە و ناوەندی شارستانی ئارووناوایە.
ئارچیباڵد میڵنەر ھامیڵتن (١٨٩٨ – ١٩٧٢) ئەندازیارێکی نیوزلەندی بوو کە ڕێگای ھامیڵتنی دروستکرد.
ئاریان سپێس یەکێکە لە کۆمپانیا فەرەنسیەکان، دامەزراووە لە ساڵی ١٩٨٠، وەکوو یەکەمین کۆمپانیای بازرگانی لە بواری مووسەکی بۆشایی و مانگە دەستکردەوکان،
ئاریجیت سینگ لەدایکبوونی ٢٥ی نیسانی ١٩٨٧.
ئاریکاریی کۆمەڵایەتی پیشەی کەسانێکە کە حەزیان لە یارمەتیدان، چاکسازی و باشسازی ژیانی مرۆڤەکانە.
ئارییەکان کۆمەڵێکی نەژادین کە بە شێوەیەکی باو بەکارهێنراوە لە کۆتایی سەدەی ١٩ بۆ ناوەڕاستی سەدەی ٢٠ بە مەبەست لێی ئەو خەڵکەیە کە خاوەنی کەلەپوری ئەورووپی و ڕۆژئاوای ئاسیان.
ئازا (ئینگلیزی: Brave) فیلمێکی ئەنیمەیشنی سێ ڕەهەندییە، لەجۆری فانتازی و کۆمێدی.
ئازادی ھەڵبژاردن توانایی مرۆڤە لە ھەڵبژاردن لە نێوان پێشنیارەکانی بەردەمی یان چۆنیەتی کاردانەوەی لە شوێنێکی تایبەتدا بە بێ ئەوەی کە بکەوێتە ژێر کاریگەری ئایین، کۆمەڵگا یان سروشت.
ئازادیی دەربڕین یان ئازادیی قسەکردن (بە ئینگلیزی: Freedom of Speech، بە عەرەبی: حرية التعبير) زۆربەی جار بە چەمکێکی جەوھەریی دادەنرێت لە دیموکراسیەتە لیبراڵیخوازە نوێکاندا، کە تیایاندا ئازادیی قسەکردن وەک قەدەغەکار و بەرگرێک رەچاودەکرێت بۆ نەھێشتنی سانسۆڕ و چاودێری.
ئازادیی ڕۆژنامەوانی یان ئازادیی ڕاگەیاندن بنچینەی پەیوەندیکردن و ڕادەبڕینە بەشێوازی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر، بە چاپکراو و ڕاگەیاندی ئەلکترۆنی بە تایبەتی بەرھەمی چاپکراو، دەبێت مامەڵەی ئازاد وەک ماف تەماشا بکرێت.
ئازادییە شارستانییەکان یان ئازادییە تاکەکەسییەکان دڵنیاکەرەوە و ئازادی تاکەکەسین کە حکومەت ناتوانێت قەدەغەیان بکات نە بەپێی یاسا نە بەپێی لێکدانەوەی دادوەری.
ئازار (بە عەرەبی: آذار) ناوی سوریانیی مانگی سێیەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە.
ئازارشکێن یان ئازارکوژ ئەو دەرمانانەن کە ئازاری شوێنێکی لەش ناهێڵن یان کەمی دەکەنەوە ئەویش بە کارکردنیان لەسەر سیستەمی دەماریی ناوەندی و سیستەمی دەماریی کەناری
ئازارەکانی ژیان (بە عەرەبی: علی مر الزمان، بە تورکی: Öyle Bir Geçer Zaman ki) فیلمێکی تەلەفزیۆنی تورکیە لە سالی ٢٠١٠ بەرھەم ھاتووە.
ئازی یان ئاسی (بە ئینگلیزی: Aussie) وشەیەکەی بازاڕیە کە لە نێو ئینگلیز زمانەکان بە کار دێت بۆ ناوبردنی هاووڵاتیانی ئوسترالیا..ئەم وشەیە لە ئوسترالیا، نیوزیلاند.
ئازەربایجان (بە فەرمی: کۆماری ئازەربایجان) وڵاتێکە کە دانشتووانی ئازەرین و لە ناوچەی قەوقاز و لە قەراخی دەریای خەزەر ھەڵکەوتووە.
ئازەرییەکان یان ئازەربایجانییەکان نەتەوەیەکن کە بە زمانی ئازەری (ئازەربایجانی) قسە دەکەن و زۆرتر لە باکووری ڕۆژاوای ئێران و کۆماری ئازەربایجان ئەژین.
ئاستۆریاس (به زمانی ئیسپانی: Asturias) یەکێکه له ١٧ بەشه سەربەخۆکانی ئیسپانیا، ئەو بەشەش خۆی یەکێکه له ٥٠ پارێزگای ئیسپانیا،.
ئاستەکانی خوێندنی باڵا لە ئێران دا، بە ریز، لە خوارەوە بۆ سەرەوە، ئەمانەن:
ئاسم (ناوەکانی دیکە: بەرھەنگ، گژم، تەنگە نەفەسی، ڕەبۆ) (بە ئینگلیزی: Asthma، وەرگیراو لە وشەی یۆنانی ἅσθμα بە واتای «ئاسما» یان «ھەسکە-ھەسک») بریتییە لە نەخۆشییەکی ھەوداری درێژخایەنی بۆرییەکانی کۆئەندامی ھەناسە بە چەند تایبەتمەندییەوە: ١.نیشانەکانی بگۆڕ و گەڕاوگەڕە، ٢.ھەناسە وێستانی کاتی ٣.سپاسمی بڕۆنش.
ئاسمارا پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئەریتریایە.
ئاسمان و ڕێسمان کتێبێکی زانستیی فیزیاییی کوردییە، لەلایەن حوسێن حوسێنییەوە نووسراوە و ناوەندی غەزەلنووس لە ساڵی ٢٠١٥ یەکەم چاپی بڵاوکردۆتەوە.
ئاسمانگەڕ (بە ئینگلیزی: Astronaut) کەسێکە کە پاش تێپەڕاندنی خولی تایبەتی ئاسمانگەڕین، چووبێتە بۆشاییی دەرەوەی جەوی زەوییەوە.
ئاسمانی ئاکتۆبەر (بە ئینگلیزی: October Sky) فیلمێکی ئەمریکیی ژیاننامەییی ساڵی ١٩٩٩یە، لە دەرھێنانی جۆو جەنستن، لە نواندنی ئەستێران؛ جەیک جیلینھاڵ، کریس کووپەر، کریس ئۆوێن و لۆرا دێرن.
ئاسن (بە ئینگلیزی: Iron) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان، ھێماکەی (Fe) و گەردیلەی ژمارە (٢٦)ە.
ئاسۆس ھەردی ڕۆژنامەنووس و بەرێوەبەری کۆمپانیای ئاوێنەیە.
ئاسۆسات کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی کوردی بوو کە نزیک بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و زۆربەی بەرنامەکانی تایبەتە بە کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.
ئاسیا گەورەترین و چڕترین کیشوەری جیھانە.
ئاسیای ناوەندی یان ناوەڕاستی ئاسیا (بە ئینگلیزی:Central Asia)، ناوچەیەکی فراوانە لە ئاسیا، لەگەڵ ئەوەی ئەم ناوچەیە پێناسەکراوە، بەڵام پێناسەیەکی یەکگرتووی نیە کە لە ھەموو لایەکی جیھان ڕیکەوتبن لەسەری، سنورەکەی بە شێوەیەکی ورد دیاری نەکراوە، و ناوچەکە زۆر تایبەتمەندی گرنگی ھاوبەشی ھەیە، کە لە ڕووی مێژووییەوە بە شێوەیەکی شیاو بە یەکەوە بەستراون، لە ئەنجامی ئەوەدا ناوچەکە ڕێگەی یەکتربڕینی خەڵک و بیرۆکەکانی نێوان ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ناوەندی و باشووری ئاسیا و خۆرهەڵاتی ئاسیایە، ھەروەھا زۆر جار بە ئاسیای ناوخۆ یان تورکستان دەناسرێت.
ئاشتی دۆخێکی ئارام و ھێمنی دوور لە شەڕ و ئاژاوە و دڵەڕاوکێیە.
ئاشنایی و ئاگاداریی بەدەستھاتوو بەھۆی ڕووداوێک یان بارودۆخێکەوە.لە فەلسەفەدا، چەمکی زانین لە چەمکە بنەڕەتییەکانە.
ئاشوران گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگەسەر، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئاشوور ئیمپراتۆریێکی کۆنە، ئاشوورییەکان لقێکن لە نەتەوەی سامی ،کەلە نیوە دوورگەی عەرەبەوە کۆچیان کردووە بۆ باکووری عێڕاق و لە باشووری کوردستان دا پێش ٦٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە نێوان موصڵ و شەرقات ئەو ئیمپڕاتۆرییەتەیان دامەزراند ، لە پێشا شارێکیان درووست کرد بە ناوی (ئاشوور)ەوە ، وە ئەونەتەوەیە بە ئاشوورەوە ناسرا دوایی پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ نەینەوا .مێژووی وڵاتی ئاشوور بە سێ دەوردا تێپەڕیوە :
ئاشوورییەکان نەتەوەیەکن کە خاوەنی زمان و ئایینی تایبەت بە خۆیانن و لە مێژەوە لە کوردستاندا و ناوچەکانی دەوروبەری دەژین.
ئاشکراکردنی (تەقینەوەی تیشکی گاما) 
ئاشکرایە وەکوو ھەموو نەتەوەکانی دونیا، لە کوردستانیشدا، شیعر ئامرازێک بووە بۆ دەربڕینی ھەست و ھزر و بیری کۆمەڵگا.
ئاغا عینایەت کوڕی ئاغا ھیدایەت، کوڕی مەلا نیشاتە کە لە خانانی جوانڕۆ نزیک بووە و گەورەی خێڵ راوێژی لەگەڵ کردووە.
ئاغا موحەممەد، ناسراو بە (خواجە) خەڵکی شاری سنە بووە ، باوکی ناوی حاجی میرزا پیاوێکی بازاڕی و خاوەن ماڵ و سامانێکی باش بووە، بەڵام خواجە دوای مردنی ئەو دەستی لە دنیا بەرداوە و تەکی داوە بە لای خواو و ژیانی دەروێشی و دوورەپەرێزی هەڵبژاردووە و بۆ کوڕی مامۆستایانی پارێزکار چووە و جار و باریش شێعرێکی هۆنیوەتەوە.خواجە لە کۆتایی چەرخی سێزدەدا ژیانی کۆتایی پێهاتووە .
ئاغجەلەر شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ئاغجەلەر(ناوەند)، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..ئاغجەلەر ناوەندی ناحیەی ئاغجەلەرە.
ئاغجەلەر شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگاو(ناوەند)، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..ئاغجەلەر ناوەندی ناحیەی سەنگاوە.
ئاغەوات یان خان بەر لە ئینقلابی سپی محەممەدڕەزا شای ئیران بە کەسێک دەوترا کە خاوەنی زەمینێکی زۆر بوو و هەندێک ڕەعیەت لە ژێر دەستی دا کاریان دەکرد.
ئافریکانس یان ئەفریکانس (بە IPA: [ɐfriˈkɑːns]) زمانێکی ھیندوئەورووپایییە کە لە ئافریقای باشوور و نامیبیا و لە ھەندێ لە بەشەکانی بۆتسوانا و زیمبابوی قسەی پێدەکرێ.
ئاق تەپە (Aqtepe، بە فارسی: آق‌تپه) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەقز.
ئالاسکا لە‌ ساڵی ١٨٦٧ لە‌ ڕووسیا کڕدراوە‌ بە‌بڕی ٧،٢٠٠،٠٠٠ دۆلاری ئە‌مریکی.
ئالاسکا، لە ڕووی پانتایییەوە گەورەترین ویلایەتی ئامریکایە ڕوبە‌بە‌رە‌کە‌ی دە‌گاتە‌ ١،٥١٨،٧٧٦ بە‌ڵام بە‌رامبە‌ر ئە‌و ڕوبرە‌ گە‌ورە‌ دانیشتوانێکی کە‌می ھە‌یە‌ کە‌ لە‌ سڵی ٢٠٠٨دا ژمارە‌ی دانیشتوانە‌کە‌ی گە‌یشتۆتە‌٦٨٦،٢٩٣کە‌س
ئالان عومەر گۆرانیبێژی کورد لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و دەرچووی پەیمانگای پزیشکیشە.
ئالان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی وارماوا، قەزای شارەزوور، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ئالفرێد دو ڤینیی (بە فەڕەنسی: Alfred de Vigny) نووسەر، شانۆنووس و شاعیری سەدەی ھەژدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ئالفۆنس ماریێ لویز دو پارت دو لامارتین (ماوەی ژیان:٢١ی تشرینی یەکەمی ١٧٩٠ تاکوو ٢٨ی نیسانی ١٨٦٩) کەسایەتی نووسەر و شاعیری ڕۆمانسیزم و سیاسی فەڕەنسی بوو.
ئالفێرد ئادلێر (بە ئەڵمانی: Alfred Adler) (لەدایکبووی  ٥ی شوباتی ١٨٧٠ — کۆچی دوایی ٢٨ی ئایاری ١٩٣٧ی زایینی) دەروونناسێکی بەناوبانگی ئۆتریشی بوو.
ئالێس: شێتی دەگەڕێتەوە (بە ئینگلیزی: Alice: Madness Returns) یارییەکی تۆقینی دەروونی و سەرکێشیی-ئاکشنە کە پەرەی پێ دراوە لەلایەن ستودیۆی چینی سپایسی ھۆرس و بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئێلێکترۆنیک ئارتز بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆوز، پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠.
ئامادەییی کوڕانی خەلیفان یان ئامادەییی خەلیفانى کوڕان یەکێکە لە خوێندنگە ئامادەیییەکانی شارۆچکەی خەلیفان، ئەم خوێندنگەیە لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە، و سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سۆرانە.
ئامار یاخود ئامارزانی (زانستی ئامار) ئەم زانستە بە زانستی پلانداڕشتنی لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەکان ھەژمار دەکرێت، کە لە ڕێگای کۆکردنەوەی پێدراوەکان (داتا)، دواتر ڕێکخستن، کورتکردن، پێشاندان، شیکردنەوە، لێکدانەوە، بەدیھێنانی ئەنجامەکان بە پشتبەستن بە دراوە کۆکراوەکان، بۆ ئەوەی باشترین بڕیار بدرێت لەسەر ئەو لێکۆلینەوە یان تاقیکردنەوەدا.
ئامال ئەترەش ناسراو بە ئەسمەھان (ماوەی ژیان: لە ٢٥ تشرینی دووەمی 1912 تاکوو ١٤ی تەمموزی ١٩٤٤) گۆرانیبێژ و ھونەرمەندێکی سوری-میسری بووە، ئەسمەھان لەسەر ئەو کەشتییە لەدایکبووە کە خێزانەکەیانی دەگواستەوە لە تورکیاوە بۆ سوریا، چونکە باوکی تووشی ناکۆکی بووە لەگەڵ دەسەڵاتدارەکانی تورکیا و ناچاربووە لەوێ بڕوا، گەڕاونەتەوە بۆ سوریا و لە شاخی درووز نیشتەجێبوون و ژیانێکی خۆش و بەختەوەریان بەسەربردووە تاکو مردنی پاشا (فەھد) لەساڵی ١٩٢٤، لەدوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی دەرزی و شۆڕشی گەورەی سوریا، پاشا (علیائی) دایکی ناچاربووە لەگەڵ منداڵەکانی ھەڵبێت بۆ میسر و لە گەڕەکێکی ھەژار نشینی قاھیرە نیشتەجێبوون.
ئامانتادین بریتییە لە دژە زیندەییەک بۆ ڤایرۆسەکان، کاریگەری ڤایرۆسەکان لە لاشەدا هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئامانج گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بێتواتە، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئامانجی کرۆنۆلۆجی یەسووع بریتییە لە دامەزراندنی رێکخستنێکی مێژوویی بۆ ھەندێک لەرووداوەکانی ژیانی یەسووع بەپێی ئینجیلە باوەڕپێکراوەکان.
ئامراز (لە پاڵەوییەوە: ئەبزار) بریتییە لە ھەر چەشنە بابەتێکی ماددی کە لە گەییشتن بە ئامانج یاریدەری بەکارھێنەرەکەی بێ، بەتایبەت ئەگەر لە پرۆسەکەدا مەسرەف نەبێ، واتە لێی کەم نەبێتەوە.
ئامریتسار یان ئامریتسر به (پەنجابی: ਅੰਮ੍ਰਿਤਸਰ ) به مانای ڕووباری شەڕابی پیرۆز، ناوەندی شارستانی(قەزای) ئامریتساره له ویلایەتی پەنجابی هیندستانه.
ئاموون، خواوەندی رۆژ و با و بەپیتی (بەروبووم) ە، یەکێکە لە خواوەندە سەرەکییەکان لە میتیۆلۆژیای میسری کۆندا، ناوەکەشی بەواتای "شاراوە" دێت.
ئامینەی کچی وەهب دایکی  پێغەمبەری ئیسلام موحەممەدە (د.خ).
ئامێدی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای دھۆکە.
ئامێری تەختەکلیل (بە ئینگلیزی: Keyboard instrument • ھەروەھا ناسراوە بە کیبۆرد) ئامێرێکی مۆسیقایە کە لە ڕێگەی پەنجەنان بە تەختەکلیلەوە کار دەکات.
ئامێری مۆسیقا یان ساز  ئامێرێکە که‌ ئاوازی مۆسیقای پێ دەژەنن.
ئامێری ژێدار یان تەلدار (ئینگلیزی Stringed instruments) بە ھەرکام لەو ئامێرانە دەوترێت کە تەلیان پێوەیە، وەک گیتار، کەمانچە، کەمان و چێلۆ ھتد.
ئامێری کاتەکە (بە ئینگلیزی The Time Machine) فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٢ی ئەمەریکی خەیاڵی زانستیە.
ئامێری کوتان یان ئامێری لێدان بەو ئامێرانە دەوترێت کە دەنگیان لە لێدان، خشان و  پیاکێشانی دەستی مرۆڤ لە شتێک درووست دەبێ.
ئامێرێکی ئەلیکترۆنییە، وە‌ک کاڵایەک لە کۆمپیوتەر دەبەسترێت،‌ بەکاردێت وەک ڕێکخەرێک بۆ وەرگرتن و ناردنی زانیاری و دراوە بەشێوەی دیجیتاڵ لەسەر ھێڵێکی تەلەفۆن لە تۆڕە کۆمپیوتەرییەکاندا.
ئامەد، یان دیاربەکر، یەکێکە لە گەورەترین و دێرینترین شاری باکووری کوردستان و کوردستانی گەورە.
ئان هاسەوەی ناوی تەواوی ئان جاکلین هاسەوەی (بە ئینگلیزی: Anne Jacqueline Hathaway).
ئانا ئاخماتۆڤا (بە ڕووسی: Анна Ахматова)ناوی تەواوی لانا ئەندریڤنا گۆرنکۆ (ماوەی ژیان:٢٣ی حوزەیرانی ١٨٨٩ تاکوو ٥ی ئازاری ١٩٦٦)، شاعر و نووسەری خەڵکی ڕووسیایە.
ئاناتۆلی یان ئەنادۆڵ، بە تورکی Anadolu، بە یۆنانی Anatolē  بە مانای ڕۆژھەڵاتن دێت، نیمچەدوورگەیەکی شاخاوییە لە ڕۆژئاوای ئاسیا لەسەر دەریای ناوەڕاست و زۆربەی خاکەکانی تورکیا دەگرێتەوە کە ئەنقەرەی پایتەخت ئەکەوێتە ناوچەکەوە، ڕووبەرەکەی بە ٧٤٣،٠٠٠ کم² مەزەندە دەکرێت، و دەورەدراوە بە دەریای ئیجە و مەڕمەڕە و دەریای ڕەش، ھەروەھا زۆر جار بە ناوی ئاسیای بچوک ئەناسرێت.
ئانتارکتیکا یان کیشوەری بەستەڵەکی باشوور (بەئینگلیزی:Antarctica)، کیشوەرێکە دەکەوێت ئەوپەڕی باشووری گۆی زەوی، زۆر بەتایبەتی دەکەوێت ناوچەی بەستەڵەکی باشوورەوە لە نیوەی گۆی باشووری زەویدا، دەوروبەریشی بە زەریاری باشوور گیراوە.
ئانتاناناریڤۆ پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ماداگاسکارە.
ئانترۆپیی زانیاری (بە ئینگلیزی: Information entropy) لە چەمکەکانی تیۆریی زانیارییە کە دەبێژێت چ ڕادە زانیاری لە ڕووداوێکدا بوونی ھەیە.
ئاندرێی ماکین (بە فەڕەنسی: Andreï Makine ) نووسەری سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ئاندێک گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بێتواتە، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئانیتتا، کوڕی پیزانا، کەیانێکی کوششارا بوو.
ئانیشک جومگەیەکە دەکەوێتە نێوان ئێسکەکانی باسکی سەرەوە و باسکی خوارەوە.
ئاو ماددەیەکی کیمیایییە، کە بە H٢O ھێما دەکرێت.
ئاوات جەناب نووری ساڵح (لەدایکبووی ١٩٥٨) لە ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو بە وەزیری دارایی و ئابووری.
ئاواز (ئینگلیزی: Melody) پێکھاتووە لە ڕیزێک لە نۆتی مۆسیقی کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەسەر یەکەوە وەک مۆسیقا.
ئاوازدانەر (بەئینگلیزی: Composer) ئەو کەسەیە کە مۆسیقا دادەڕێژێت یان دەنووسێت یان درووستدەکات بەھەموو شێوەکانییەوە، کەواتە مۆسیقاناس یان ئاوازداڕێژ ئەو کەسەیە کە بیر دەکاتەوە و مۆسیقا دەنووسێت کە سیستمێکیی بەکێش/ریتمداری دیاریکراو لەخۆدەگرێت، و دەشێت وەرگێرێک ھەبێت بۆ ئەو ڕیتمانە، کە یان گۆرانیبێژە یان ئەو ئامێرانەن کە ئادائەکان جێبەجێ دەکەن، ھەروەھا ئەرکی ریزکردنی رەگەزەکانی دەکەوێتە سەر بەشێوەیەکی کە رووخسارێکی جوانی پێوەدیاربێت.
ئاوای جەلال گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئاوایی شێخ غەریب گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئاوایی گەورە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئاوباریک گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئاودی ئەی٣ (بە ئینگلیزی: Audi A3) ئۆتۆمۆبیلێکی بچووکی خێزانی/کۆمفۆرتی بچووکی درووستکراوی کۆمپانیای ئاودیە لەژێر سەرپەرشتی گرووپی فۆلکسڤاگن.
ئاودی ئەی٣ (بە ئینگلیزی: Audi S5) ئۆتۆمۆبیلێکی گرانبەهای درووستکراوی کۆمپانیای ئاودیە لەژێر سەرپەرشتی گرووپی فۆلکسڤاگن.
ئاودی ئەی٦ (بە ئینگلیزی:  Audi A6) ئۆتۆۆبیلێکی گرانبەهای خاوەن تایبەتمەندیە، ئۆتۆۆبیلەکە درووستکراوی کۆمپانیای ئاودییە، لەژێر سەرپەریشتی گرووپی فۆلکسڤاگن.
ئاودی ئەی۸ بە (ئینگلیزی:Audi A8).
ئاودی تی تی (بە ئینگلیزی:  Audi TT) ئۆتۆمۆبیلێکی وەرزشی بچووکی دوو دەرگایە.
ئاوی ژێر زەوی ئەو ئاوەیە کەوا لەژێر ڕووکەشی زەوی و بەدیاریکراوی لەنێو کونە بۆشە خۆڵیەکان و لەنێو جێگا شکاوەکانی کەڤردا بوونی ھەیە.
ئاویەر ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژئاوای شاری سنەدا کە بە ھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی.
ئاوێتە (بە ئینگلیزی: Compound) ماددەیەکە لە یەکگرتنی دوو توخم یان زیاتر پێک دێت کە بە بەندی کیمیایی پێکەوە دەبەسترێت.
ئاوێتەی ئەندامی (ئینگلیزی: Organic compound) ئەو ئاوێتەیەیە، کە بە ھاوبەشەبەند دەبەسترێت لەگەڵ ئاوێتەکانی تر، کاربۆنی تێدایە، جگە لە کاربۆنات و ئۆکسیدەکان.
ئاوێنە،ئامرازێکە کە بە هۆی لووس و ساف بوونی رەنگدانەوەی زۆر لەسەر خۆی ، وێنەی شتەکان دەردەخات.
ئاوەکە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ھێرۆ، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئاوەڵناو وشەیەکە کە پێناسەی ناو دەکات و نیشاندەری چۆنێتی یان چەندێتییە.
ئاوە‌ڵکار وشەیەکە پێناسەی کارێک دەکات و شوێنی یان کاتی یان چۆنیەتی ڕوودانی کارەکە ڕووندەکاتەوە.
ئاپ ستۆری یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئەم خزمەتگوزاریە لە ناو زۆرینەی وەشانەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس بوونی هەیە و بەخۆڕایش بەدەست بەکارهێنەرانی دەکەوێت ، بەم خزمەتگوزاریە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی ئەپڵ بەتایبەتی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد دەتوانن نەرمەواڵە کان داگرن کە زۆرینەیان بەخۆڕێن و ئەوەی تریش بەپارەن لەڕیگای هەژماری بانکەوە دەتوانرێ بکڕدرێن ، جگە لەمەش بەکارهێنەران دەتوانن گۆڤاریش بکڕن.
ئاپارتاید (بە ئینگلیزی: Aparteid) بە شێوەیەک لە دڕندانەترین شێوەکانی جیاوازیی ڕەگەزایەتی دەڵێن.
ئاپرتوونتی (بە ئینگلیزی | MER-B Mars Exploration Rover - B بە کورتی Opportunity) 
ئاڕ ئێن ئەی نێردراو یان ئێم ئاڕ ئێن ئەی (ئینگلیزی: Messenger RNA) (کورت دەکرێتەوە بۆ: mRNA)، گەردی ئاڕ ئێن ئەی تاکە زنجیرەیییە، کە زانیارییەکانی دروستبوونی پڕۆتین ھەڵ دەگرێت.
ئاڕ دی ئێف؛ چوارچێوەی ناساندنی سەرچاوە (ئینگلیزی: Resource Description Framework، کورتکراوەتەوە بۆ RDF) بریتییە لە یەکێ لە دانراوەکانی کۆنسۆرتیەمی تۆڕی جیهانی (W3) کە لە بنەمادا داڕێژراوە وەک مێتاداتای مۆدێلی داتا.
ئاڕاسته جوگرافیەکان بەو ئاراستانه دەوترێ کە بۆ ئاماژەدان بە شوێن بەکاردێن ، کە بریتین لەوانەی لە وێنەکە دا دیارن و چەند ئاراستەی سەرەکی هەن کە بریتین لە :
ئاڕاستەبڕی ئیقلیدسی (بە ئینگلیزی: Euclidean vector)، لە زانستی بیرکاری، فیزیک و ئەندازیاریدا  بڕێکە بە درێژی و ئاڕاستە دیاری دەکرێت.
ئاڕۆن پۆڵ ستەرتێڤانت (لەدایکبووی ٢٧ی ئۆگەستی ١٩٧٩) ئەکتەرێکی ئەمەریکیە.بەهۆی بینی ڕۆڵی (جێسی پینکمان) بەناوبانگ بوو لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ.کە توانی چەندان خەلاتی دیاریش بەوهۆیەوە بباتەوە لەنێویاندا خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی (بە ئینگلیزی: International Atomic Energy Agency، بە کورتی: IAEA) ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە کە دەگەڕی بە دوای برەوپێدان و بەرزکردنەوەی بەکارھێنانی ئاشتیانەی وزەی ناوەکی، و بەربەست دانان و نەھێشتنی ئامانجی نیزامی وەک چەکە ئەتۆمییەکان.
ئاژانسی گەردونی ناسا بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشایی ئەورووپی و دەزگای بۆشایی کەنەدا،  ھەڵدەستێ بەدروستکردنی گەورەترین و بەھێزترین تیلیسکۆپ لە جیھاندا، کە بوار دەدا بە زاناکان کە ڕووداوەکانی ١٣٫٥ میلیارد ساڵی پێش ئێستا ببین، واتا ٢٢٠ میلیۆن ساڵ پێش "تەقینەوە گەوەرەکە".
ئاژانسی ھەواڵی ھاوار (بە عەرەبی:وکالة أنباء ھاوار) کورتکراوە بە ئینگلیزی(ANHA)،  یەکەمین خزمەتگوزاری کوردی تایبەت بە ھەواڵی سەرھێڵ بووە و تا ئێستاش بەردەوامە لە حەسیچە لە سووریا دامەزراوە.
ئاژەڵ (ھەروەھا پاتاڵ، ماڵات و وڵسات) بەو گیانلەبەرانەی لە ماڵدا ڕادەگیرێن و بەرھەمیان لێ وەردەگیرێ وەک مەڕ و گا، بزن و ھی تر دەڵین.
ئاڤانت-گارد مێتاڵ (ئینگلیزی: Avant-garde metal) ھەروەھا ناسراوە بە ئاڤانت مێتاڵ یاخود «مێتاڵی تاقیکردنەوەیی» پێناسە دەکرێت بە بەکارھێنانی ئاراستەی نوێ لە گۆرانییەکاندا کە ئەم چەشنە بەکار دەھێنن، وەک گۆرانی وتن بە شێوازێکی ناستاندارد و بەکارھێنانی ئامێری نامۆ.
ئاکادیمیا (بە یۆنانی: Ἀκαδήμεια) ساڵی ٣٨٧ی پ.ز لەلایەن ئەفلاتوونەوە لە ئاسینا دامەزرا.
ئاکار یان ڕەفتار بریتییە لە بڕێ لە جووڵانەوەکان و کردەوەکانی گیانداران و سیستمە دەستکردەکان کە لە پێوەند لەگەڵ خۆیاندا یان ژینگەی دەوروبەریاندا سەر ھەڵدەدا و، لە بنەڕەتدا وەڵام یان کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر تێچوو و بزوێنەرە جۆراوجۆرەکاندا و، ئەتوانێ دەرەکی بێ یا ناوەکی، ئاشکرا بێ یا شاراوە، وشیارانە بێ یا ناوشیار، خۆویست بێ یا خۆنەویست.
ئاکرا پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی گانایە.
ئاکرێ شارێکی باشووری کوردستانە و سەر بە پارێزگای دھۆکە.
ئاکشای کومار لەدایکبووی ٩ی ئەیلوولی ١٩٦٧.
ئاکۆ ھۆزێکی کوردە.
ئاکیرا توریاما (بەژاپۆنی: 鳥山明، بەئینگلزی: Akira Toriyama) نوسەرێکی مانگای ژاپۆنی (مانگاکا) بەناوبانگە، لەدایک بووە لە ٥ نیسانی ۱۹٥٥ لە(ژاپۆن شاری کیوسو، ئایچیی پارێزگای ئایچی)، لە بەناوبانگ ترین کارە مانگاکانی دراگۆن بۆلە ۱۹٨٤.
ئاگا یەکەم فیلمی کوردی ئەنیمەشنی دوو ڕەھەندییە کە باس لە ئەنفال دەکات، فیلمەکە ٦٠ خولەکە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ نمایشکرا.
ئاگایی دۆخ یان توانای پێـزانین، ھەستکردن، یان وشیاربوون لە ڕووداوەکان یان شتەکانە.
ئاگر (ئینگلیزی: Fire) بریتییە لە کارلێکێکی کیمیایی، کە ھەریەکە لە ڕووناکی و گەرمی پەیدادەکات.
ئاگر بەربوونی قوتابخانەکەی شیناوێ بریتیە لە ڕووداوی ئاگر بەربوون لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچانەی گوندی شیناوێ لە شاری پیرانشاری ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا.
ئاگرەدیوار یان فایرواڵ دەزگا یان کۆمەڵەدەزگایەکە (لەوانەیە نەرمەکاڵاش بێ) کە داڕێژراوە بۆ پەژیران یان بەدواوەدانی ڕاگوێزییەکان لە تۆڕی کۆمپیوتەریدا بەپێی کۆمەڵێک ڕێسا.
ئاگنی خوایەکی ئایینی ھیندوو و یەکێکە لە گرینگترین خوداکانی سەردەمی ڤێدایی.
ئاڵا نیشانی پارت ، دەزگا یان وڵاتە، کە زۆرتر لەسەر پەڕۆ یان کاغەز بە شێوەیەکی ڕەنگی دروست دەکرێ.
ئاڵان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قەڵادزێ(ناوەند)، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئاڵای پەلکەزێڕینە (بە ئینگلیزی: Rainbow flag) ئاڵا و ھێمای جھیانیی ھاوڕەگەزخوازان و دووڕەگەزخوازان و ڕەگەزوەگۆڕانە.
ئاڵای ڕۆژاوای کوردستان بریتییە لەو ئاڵایەی کە بۆ هەرسێ کانتۆنە ئۆتۆنۆمییەکەی ڕۆژاوای کوردستان لەوەتەی ٢٠١٢ دانراوە، کەهەمان ئاڵای تەڤدەمە.
ئاڵای کوردستان ئاڵای ھەرێمی کوردستانی فیدرالەو لە تەواوی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان، لە داموودەزگا حکوومییەکان و ئۆرگانە فەرمییەکان شەکاوەیە.
ئاڵبانی (بە ئینگلیزی: Albany) شارێکی بەندەرییە لە گریت ساوزێرن لە ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوای وڵاتی ئوسترالیا، شارەکە ٤١٨ کیلۆمەتر لە پێرس واتا ناوەندی پارێزگاکە دوورە.
ئاڵتەرنەتڤ ڕۆک (ھەروەھا ناودەبرێت بە مۆسیقای ئاڵتەرنەتڤ یاخود ئاڵت-ڕۆک ئینگلیزی: Alternative rock) سەرچەشنێکی مۆسیقای ڕۆکە کە دەرکەوتووە لە ساڵی ١٩٨٠کان و بە گەورەیی ناوبانگی دەرکرد ١٩٩٠کان و ٢٠٠٠ەکان.
ئاڵمانی ئەو کەسانەن کە بەڕەگەز خەڵکی ئاڵمانیان و لەنەتەوەی ئاڵمانین و بە زمانی ئاڵمانی دەدوێن  ،ژمارەیان لە جیهان لەنێوان ٧٥ بۆ ١٦٠ ملیۆن کەس دەبێت بەزۆری ئاڵمانییەکان لە وڵاتانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا دەژین، زۆرینەی ئاڵمانییەکان لەسەر بیروباوەڕی پڕۆتێستانت و کاسۆلیکن.
ئاڵمانیای ڕۆژئاوا (بەئاڵمانی:Westdeutschland) ناوێکی نافەرمی ئەو دەوڵەتە بوو لەدوای شکستەکانی ئاڵمانیای نازی دروستبوو ، ئەمەبەشەی ئاڵمانیا وواتە ئاڵمانیای ڕۆژئاوا لایەنگیری هاوپەیمانەکان بوو (سەرمایەداری) (واتە: فەڕەنسا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئینگلستان) ، ماوەی مانەوەی ئەو دەوڵەتە لە نێوان ساڵانی ١٩٤٩ بۆ ١٩٩٠ بووە تا ئەو کاتیش شاری بۆن پایتەختی ئەو دەوڵەتە بووە.
ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات یان کۆماری ئاڵمانیای دێموکرات (بەئاڵمانی:Deutsche Demokratische Republik) (ماوەی مانەوەی دەوڵەت:١٩٤٩-١٩٩٠)  ناوێکی نافەرمی ئەو دەوڵەتە بوو لەدوای شکستەکانی ئاڵمانیای نازی دروستبوو ، ڕۆژی دروستبوونی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩بوو ، ئەم بەرەی ئاڵمانیا لەلایەن حیزبی یەکێتیی سۆشیالیستی ئاڵمانیا فەرمانڕەوایی دەکرا و لایەنگری بەرەی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستەکان بوون و ئەندامی بلۆکی ڕۆژهەڵاتیش بوونە هاوکاتیش و دژی بەرەی ئاڵمانیای ڕۆژاوا بوون چوونکی ئەوان لایەنگری سەرمایەداری و هاوپەیمانەکان بوون وە زۆرجار بەرەی ڕۆژهەڵاتیەکان بە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری لەلایەن خەڵکەوە ناوەزەند دەکرا بەهۆی ئەو سیستەمە ئابووریەی هەیانبوو بۆ خەڵک بەمەش بەشێک خەڵکی ناچارکرد لە ئاڵمانیای ڕۆژهەڵات کۆچ بکەن بۆ ئاڵمانیای ڕۆژئاوا، لە ڕۆژی ١٠ی مانگی مارسی ساڵی ١٩٩٤ لە سەر ڕێکەوتننامەی بۆن، بەرلین، بەرلین جارێکی تر بوو بە پایتەختی وڵاتی یەکگرتووی ئاڵمانیا.
ئاڵپ ئەرسلان تورکەش یان ئەڵپ ئەرسلان تورکەش (ناوی لەدایک بوونی حوسەین فەیزوڵایە، ٢٥/١١/١٩١٧ لە نیکۆسیا(لەفقۆشە)ی پایتەختی قوبرس - ٤/٤/١٩٩٧، ئەنقەرە، تورکیا) سیاسەتمەداری نەتەوەپەرستی تورکە کە دامەزرێنەر و سەرۆکی پێشتری 'پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی'ی ناسراو بە MHPیە.
ئاڵگی تایرۆید ئەم ئاڵگە لە پێشی مل دا جێگیر بووە و ئەرکی دروستکردنی دەستەیێک ھۆرمۆنی ھەیە.
ئاڵۆت (Allot، بە فارسی: آلوت) گوندێکە لە بەخشی نەمەشیر لە شارستانی بانە.
ئاڵۆزی چالاککراو (ئینگلیزی: Activated complex) ئاوێتەیەکە لە بارێکی ناجێگیردا و، بارێکی گواستراوەیە لە نێوان کارلێککردوو و بەرھەمھاتووەکانی کارلێکێکی کیمیایی.
ئاڵۆزە (بە ئینگلیزی: Epididymis) بریتییە لە بۆڕییەکی درێژی پێچاوپێچ کە دەکەوێتە سەر ڕووی گون، تیایدا تۆوەکان پێدەگەن.
ئای ئۆ ئێس (بە ئینگلیزی: iOS) سیستەمێکی بەکارخەریی مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵە وەک ئایفۆن، ئایپاد، ئایپۆد.
ئای جی ئێن (ئیماجن گەیمز نێتوۆرک؛ بە ئینگلیزی: IGN؛ Imagine Games Network) وێبگەیەکی کایەی ڤیدیۆیی و کاتبەسەربردنی ئەمریکییە.
ئایار (بە عەرەبی: أیار) ناوی سوریانیی مانگی پێنجەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە.
ئایدز (ئینگلیزی: Acquired immune deficiency syndrome کورت دەکرێتەوە بۆ "AIDS")، نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرووسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
ئایدۆلۆژیای فاشیزم بریتیە لە گشتگەرایی، واتە پارتێکی سیاسی دیاریکراو لە وڵات دەست بگرێت بەسەر ھەموو جومگەکانی وڵات، بەسەر ھەموو دام و دەزگاکان و میدیاکان، بەجۆریک کە فەزایەکی تایبەت یان ڕێکخراوی سەربەخۆ نابینرێت.
ئایدۆلۆژیست کتێبێکی فیکری و ڕەخنەییە لە نووسینی نووسەری کورد بەختیار عەلی کە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لەلایەن نووسەرەوە چاپکرا و ناوەندی ڕەھەند کاری بڵاوکردنەوەی بۆ کردووە.
ئایدیۆلۆجی ، بیروبڕوا ، ئایدیۆلۆژیا (یۆنانی: Ιδεολογία؛ واتە "بڕواناسی" ، Ιδεο "ڕا، بڕوا" + λογία "ناسین، زانست")لە زمانی فەڕەنسەدا بریتییە لەIdee بە مانای تێڕوانین و بیروبۆچوون ؛Logie بە مانای ناسین.
ئایزۆ ١ (بە ئینگلیزی: ISO 1) پێوەرێکی نێونەتەوەیییە بۆ دیاریکردن و دڵنیابوونەوەی پلەی گەرمیی پێوانەیی بۆ بەرھەمە ئەندازەیییەکان.
ئایزۆ ٤ (بە ئینگلیزی: ISO 4) (زانیاری و بەڵگەنامە - ڕێساکانی کورتکردنەوەی وشەکانی ناونیشان و ناونیشانی بڵاوکراوەکان) پێوەرێکی نێونەتەوەییە کە سیستمێکی یەکگرتوو بۆ کورتکردنەوەی زنجیرەکانی ناونیشان دیاری دەکات، و ژمارەی زنجیرەی پێوانەی نیودەوڵەتی ڕەزامەندی لەسەر ئەم پێوەرە دەربڕیووە.
ئایسکرێم، بەستەنی یان مۆتە خۆراکێکە لە شێوەی شیرینییەکی بەستوو، بە گشتی وەکوو سووکەخۆراکێک یان شیرینییەک دەخورێت.
ئایشواریا رای دوای شووکردنی ناوی بوو بە ئایشواریا رای باچان لەدایکبووی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣ لە مانگالۆر لە کارناتاکا لە (ھیندستان)، خانمە ئەکتەری بۆلیوود و نمایشکاری جلووبەرگە.
ئایشە شان (١٩٣٨- ١٩٩٦) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی ئامەدە.
ئایفۆن (بە ئینگلیزی iPhone)، یەکێکە لە بەرھەمە داھێنراوەکانی کۆمپانیای ئەپڵ.
ئایفۆن (نەوەی یەکەم) (بە ئینگلیزی: iPhone 1st generation)، یەکەم دەرچووی زنجیرە مۆبایلی هۆشمەندی ئایفۆنە، کە  کۆمپانیای ئەپڵ لە ٢٩ حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٧ وەکو یەکەم ئایفۆن خستەڕوو.
ئایفۆن ئێکس (بە ئینگلیزی: iPhone X)، یەکێکە لە مۆبایلە ژیرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، تیم کووکی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەپڵ لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەم مۆبایلەی ڕاگەیاند لەپاڵ زنجیرە مۆبایلەکانی ئایفۆن ٨/٨پڵەس.
ئایفۆن ٣گی ئێس (بە ئینگلیزی: iPhone 3GS)، یەکێکە لە زنجیرە مۆبایلە هۆشمەندەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لە ١٩ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٩ دەرچوو، سێیەمین زنجیرە مۆبایلی ئایفۆنە
ئایفۆن ٤ئێس یەکێکە لە زنجیرە مۆبایلە ھۆشمەندەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە پێنجەمین ئامێری بەرھەم ھاتووی زنجیرەی مۆبایلە ھۆشمەندی ئایفۆن کە گۆڕانکاریەکی زۆری تیاکرا لەلایەن ئەپڵ ەوە لە ڕووی شێوەوە ئایفۆن ٤ئێس لە ئایفۆن ٤ دەچێت ، ئایفۆن ٤ئێس لە ١٤ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١١ لەبازاڕەکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە لە کۆگاکانی ئەپڵ لە ووڵاتەکە ئینجا دوایی پەلی بۆ ووڵاتانی ئوستڕالیا چین و ژاپۆن و کۆریا و ووڵاتانی ئەورووپا ھاوێشت 
ئاین راند (ماوەی ژیان:٢ی شوباتی ١٩٠٥ لە سەنت پیتەرزبورگ تاکوو ٦ی ئازاری ١٩٨٢ لە نیویۆرک.) کەسایەتی فەیلەسووفی (ڕووسی-ئەمریکییە) لەبواری ئەدەب و نووسین و سیناریۆنووسی فێلم ، لەبەرئەوەی لە بنەماڵەیەکی سەرمایەدار (بوورژوازی) بوون ئەو لەدوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر و هاتنی سیستەمی کۆمۆنیزم بۆ ڕووس نەیتوانی ژیان لە ڕووسیا بباتە سەر ئەمەش بۆ پاراستنی خۆیی و بنەماڵەکەی بوو.
ئاینور دۆغان (بە تورکی: Aynur Doğan، لەدایکبووی ١٩٧٥ لە پارێزگای دێرسم) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە.
ئاینی ئیسلام، یەکێک لە ئایینەکانی جیھانە و دووەم گەورەترین ئایینە لە دوای ئاینی ئاینی مەسیحییەت، ژمارەی موسڵمانان دەگاتە ١.٣ ملیار کەس.
ئایپاد (بە ئینگلیزی: iPad) یەکێکە لە ئامێرە داھێنراوەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، یەکەم زنجیرەی ئەم بەرهەمە ئایپاد ١ بوو لە ٣ی نیسانی ساڵی ٢٠١٠ دەرچوو.
ئایپاد مینی (بەئینگلیزی:iPad Mini) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە لەڕووی درێژی و پانیەوە لە ئایپاد بچووکترە و بۆ یەکەمینجار ئایپاد مینی لەڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ دروستکراوە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ کەوتە نێو بازاڕ و  کۆگاکانی ئەپڵ ، ئەندازەی ئایپاد مینی ٧.٩ ئینجە لەچاو ئایپاد کە کە ٩.٧ئینجە ،ئایپاد مینی بە ڕەنگی سپی و ڕەش هەیە و بە توانای زەخیرەکردنی ١٦ و ٣٢ و ٦٤ گێگابایتی هەیە، لە بنەڕەتیشدا وەشانی سیستەمی کاڕگێڕی ئای ئۆ ئێس ی ٦.٠ ی لەسەرەوە ، تاکوو ئێستا یەک ئامێری ئایپاد مینی لە بازاڕ وەشێنراوە و چاوەڕێیی وەشانی تری لێ دەکرێت لە داهاتوودا.
ئایپۆد یەکێکە لە بەرهەمە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای ئەمریکی ئەپڵ ، یەکەم بەرهەمی ئایپۆد لە ٢٣ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٠١ دەرچووە سەرەتا بەشێوەیەکی
ئایۆنی نابەشدار یان ئایۆنی سەیرکەر (ئینگلیزی: Spectator ion) بریتییە لەو ئایۆنەی کە لەو گیراوەیەدا ھەیە کە کارلێکی تێدا ڕوودەدات، بەڵام لە کارلێکەکەدا بەشداری ناکات.
ئایین لە کوردستان (بەئینگلیزی: Religions in Kurdistan).
ئایین یان دین کۆکراوەیەکی سیستمی کەلتوری و سیستمی بیر و باوەڕ و تێڕوانینی جیھانییە کە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت لە نێوان مرۆڤ و رۆحانییەتدا یاخود لەگەڵ چەند ڕێڕەوێکی ئەخلاقیدا.
ئایینناسی یان زانستی ئایینەکان زانستی ناسینی لۆجیکی و عاقڵانەی ئایینەکان، لێکۆڵینەوە لە کاریگەری ئایینەکان و ناسینی سروشتی ڕاستەقینەی ئایینەکانە.
ئایینی زەردەشتی یان بەھدین یانژی مازدایاسنا (مەزدێ یەسنا) لەسەر بنەمای بیروبۆچوونەکان و بڕواکانی زەردەشت پێکھاتووە، کە کەسێکی ئێرانی بووە.
ئایینی مەسیحییەت (لە وشەی عەرەبی مەسیح، بەواتای شۆراو بە ڕۆنێکی پیرۆز، بە ئینگلیزیی: Christianity، لە وشەی یۆنانی: Xριστός، Khristos، یاخود "Christ"، وێژەیییانە: "کەسێکی پاکبووەوە لە گوناح") لەکوردەواری پێیان دەڵێن (فەلە)،یەکێکە لە ئایینە ئاسمانییەکان، ئایینە ئیبراهیمییەکان و ئایینە یەکتاپەرستییەکان، رەگی وشەی مەسیحییەت لە مەسیحەوە هاتووە، بەواتای کەسی هەڵبژێردراو یاخود بە ئاو شۆراوە و پاکبوەوە، ئەم ناونانەش ئەگەڕێتەوە بۆ مەسیح یاخود یەشوو کە بەپێی بڕوای مەسیحییەت بێ، یەشوو کوڕی خوایە، خودای جەستەگەرە، خودای بەوەفایە و هتد...
ئایینە ئیبراھیمییەکان (بەئینگلیزی: Abrahamic Religions)، زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ گەلێک ئایین کە تێیدا ئیبراھیم وەک کەسێکی گرنگ باس کراوە.
ئایەت (بە عەرەبی: آية) ئایەتەکان ناوی کۆیە، بەواتای نیشانە و بەڵگە دێت، پێویستە لەکۆتایی ئایەتەکەدا بوەستیت و ھەندێک ئایەتیش ھەیە پێویستی بەخوێندنەوەی چەند ئایەتێکی پاش یان پێشی ھەیە.
ئایەتوڵڵا سەید ڕووحوڵڵا موستەفەوی خومەینی (٢٤ی ئەیلوولی ١٩٠٢ - ٣ی حوزەیرانی ١٩٨٩) ناسراو بە ئیمام خومەینی و خومەینی، پێشەوا، نووسەر، شاعر و مەرجەعی تەقلیدی شیعەی ئێرانییە کە لە شاری خومەین لە بەشی ناوەندی ئێران لە دایک بووە.
ئایەتی الکرسی ئایەتی ٢٥٥ی سورەتی  (البقرةیە) و ئایەتێکی قورئانە، گرنگییەکی زۆری ھەیە لەلای موسڵمانان.
ئایەتی قەرز (بە عەرەبی: آية الدين)، درێژترین ئایەتی قورئانە لە سوورەتی بەقەرە ئایەتی ٢٨٢.
ئم پێڕستی زنجیرەکانی دراگۆن بۆڵ زێد کایە.
ئه‌نۆنیمۆس (بێناو)(بە ئینگلیزی: Anonymous) گرووپێکە، لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە، لە ڕووی ھاککردنەوە بە بەھێزترین و بەتواناترین گرووپی ھاک دادەنرێـت.
ئوبونتو (Ubuntu) سیستەمێکی کارپێکردن (operating system)ێکی پێشکەوتووە و یەکێ لە دابەشکراوە زۆر باوەکانی لینوکسە،‌ کە بە ھاوکاریی بەکارھێنەران، لەسەر بنەمای (گنو/لینوکس) پێک ھاتووە.
ئوردن یان ئوردون یان بە فەرمی شانشینی ئوردونی ھاشیمی (بە عەرەبی: المملکة الأردنیة الھاشمیة، Al-Mamlakah al-ʾUrdunniyyah al-Hāšimiyyah) وڵاتێکی عەرەبی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە ئەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە، ڕووبەری خاکەکی ٨٩،٢١٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەشی شەش ملیۆن کەس دەبێت.
ئورشەلیم یان قودس (بە ئینگلیزی: Jerusalem، بە عەرەبی: القُدس، بە عیبری: יְרוּשָׁלַיִם)
ئوسامە بن محەمەد بن عەوەز بن لادن (بە عەرەبی: أسامة بن محمد بن عوض بن لادن) (١٠ی ئازاری ١٩٥٧ - ٢ی ئایاری ٢٠١١) دامەزرێنەری ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە، بەرپرسیاری ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر و گەلێک ھێرشی پڕقوربانیی دیکەیە لە ئاستی جیھاندا.
ئوسترالیای ڕۆژاوا گەورەترین ویلایەتی ئوسترالیا (لە ڕووی پانتایی)ە کە یێک لەسەر سێی ڕۆژاوای ئەم وڵاتەی داگیر کردووە و لەگەڵ هەردوو ویلایەتی ئوسترالیای باشوور و خاکەکانی باکووری ئوسترالیا سنووری هەیە.
ئوستوورە ئەو چیرۆکەیە کە دانەرەکەی یان ڕەگەزەکەی شاراوەیە و ھەوڵ دەدا ڕەوتەکانی سروشت، بەدیھاتنی جیھان و مرۆڤ، نەریتەکان و ئاھەنگە ئایینییەکان دەرببڕێ.
ئوقیانووسی هیند یان زەریای هیندی سێیەمین ئوقیانووسی گەورەی سەر زەوییە کە نزیکەی ٢٠% ئاوی جیهانی لە خۆ دەگرێت و ڕووبەرەکەی نزیکەی ٧٤،٩ ملیۆن کیلۆمەتر دووجایە.
ئومێد کوردستانی (لەدایکبووی ١٩٦٣؛ لە تاران٬ ئێران) ئێرانی-ئەمریکیێکی.
ئومێدی ئیستقلال ڕۆژنامەیەک بوو بە زمانی کوردی لە لایەن بزووتنەوەکەی شێخ مەحموودی حەفید دەردەچوو.
ئونگجین یان گۆمنارو (بە هانگۆل: 웅진، 곰나루؛ بە ھانجا: 熊津)، شارێکی پێشووی نیمچەدوورگەی کۆریا.
ئوور شارێکی کۆنی بەناوبانگی سۆمەرییەکان بوو، ئێستا شوێنەوارەکەی بەناوی تل مەقیر ناسراوە لە وڵاتی عێڕاق.
ئووڤە تیم (٣٠ی ئاداری ١٩٤٠) نووسەری ئاڵمانی، لەدایک بووی شاری هامبورگ.
ئۆبژە زاراوەیەک لە زاراوەکانی فەلسەفەیە کە زۆرتر لە بەرامبەر سوبژەوە بەکار دێ.
ئۆتاکۆ (بەهیراگانا:おたく، بەکانجی: お宅) بریتییە لە وشەیەکی ژاپۆنی دەوترێت بە سەرسام بووان و سەیرکەری ئارەزوویەکی تایبەت وەک ئانمی، مانگا یان یاری ڤیدیۆیی.
ئۆتۆ ڤۆن بیسمارک (١ی نیسانی ١٨١٥ -٣٠ی تەمموزی ١٨٩٨) شازادەی بیسمارک، دوکی لیونبێرگ و سیاسەتمەداری ئەڵمانی بوو کە ویلایەتە ئەڵمانیەکانی بەرەو ئیمپراتۆرێتی بەھێزی ئەڵمانی یەکخست و ھەروەھا یەکەمین ڕاوێژکاریی ئیمپراتۆرێتی ئەڵمانی لە ساڵانی ١٨٧١ تا ١٨٩٠ بوو.
ئۆتۆ ڤۆن پسمارک (بەئینگلیزی Otto Eduard Leopold)(لەدایکبوون: ١ی نیسانی ١٨١٥ - کۆچی دوایی: ٣٠ی تەمموزی ١٨٩٨) لە خێزانێکی پروسی دەرەبەگی خانەدانی پابەند بە کۆنەوەیە .
ئۆتۆبانی کوردستان بە فارسی (بزرگراە کردستان) شاڕێگەیەکی خێرای شاری مەزنی تارانی پێتەختی ئێرانە ناوەندی تاران بە باکووریەوە دەبەستیتەوە و درێژیەکەی ٦٫٢ کیلۆمەترە.
ئۆتۆمبیل یان ترومبێل (بە ئینگلیزی: Automobile)  ئەو پێڕاگوێزەیە کە چەرخی ھەیە و مۆتۆری خۆی ھەڵگرتووە.
ئۆتۆمبێلی دڕندە (بە ئینگلیزی: Monster Trucks) گەورەترین و بەھێزترین ئۆتۆمبێلی وەرزشییە لە ڕووی شێوە و تواناوە وە ھەروەھا توانای ئەوەی ھەیە کە ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکانی تر ناتوانێت ئەنجامی بدات وەک بازی بەرز و تێپەڕاندنی توندترین زەوییە ناڕێکەکان وەک جۆگە ئاوییەکان و قوڕینەکان و گردە لمییە بەرزەکان.
ئۆتۆنۆمی یان مافی چارەی خۆنووسین (بەئینگلیزی: Autonomy، بەگریکی کۆن: αὐτονομία لە αὐτόνομος ـەوە لە αὐτο بەواتای "خۆ" + νόμος بەوتای "یاسا"، بەجۆرێک کە یەکدەخرێن واتای "یەکێک کە خۆی یاسا بۆخۆی دادەنێت" دەگەیەنێت) چەمکێکی ئاکاریی و سیاسی و فەلسەفییە.
ئۆتۆکراسی سیستێمێکە لە حکوومەت کردن کە سەرەکیترین هێز لە دەس کەسێک کۆبوەتەوە کە بڕیارەکانی نە بە یاساکانی ڕەسمی دەرەوە و نە بە مێکانیسم‌گەلی قاعیدەمەندی کۆنترۆل لە لایەن خەڵک سنووردار کراوە (تەڵبژێر لە هەڕەشەیێکی نائاشکرای کۆدتا  یا سەرهەڵدان).
ئۆتێلۆ یان بەتەواوی تراژیدیاکەی ئۆتێلۆ، مەغریبییەکەی ڤینیس  (بەئینگلیزی: The Tragedy of Othello, the Moor of Venice) بەرهەمێکی تراژیدی ویلیام شێکسپیر کە لەساڵی ١٦٠٣ نووسیویەتی.
ئۆدری ھەپبێرن (بە ئینگلیزی: Audrey Hepburn) (لەدایکبووی ٤ی ئایاری ١٩٢٩ – کۆچی دوایی: ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣) ئەکتەر، مۆدیل، سەماکەر و مرۆڤدۆستی بریتانیایی و لەدایکبووی بەلجیکا بوو.
ئۆدن (بە نەرویجیی کۆن: Óðinn)، گەورەی خواوەندەکانە لە میتیۆلۆژیای ئەسکەندەنافی، و گەورەی خواوەند ئاسەرە.
ئۆرانۆس (بە ئینگلیزی: Uranus) بە حەوتەمین گەڕەستێرەی دەوری خۆر دەژمێردرێت کەوا ٢٨٦٨.١ ملیۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە.
ئۆربان بیھێیڤەر (بە ئینگلیزی: Urban Behavior) بریتییە لە فرۆشگا و کۆگای جلوبەرگی خانمان و پیاوان و منداڵان، ئەم ھاوبەشگایە خاوەنی چل لقی کۆگای جلوبەرگە بەجۆرێک زۆرینەی پۆشاکەکان خودی خۆی دروستیان دەکات لە لۆس ئەنجلۆس، زۆر بە زووی شێواز و مۆدیلی جلوبەرگەکانی دەگۆڕێت و لەگەڵ سەردەم دەڕوات، بەتایبەت پۆشاکی یانە شەوانییەکان، ئەم زنجیرە کۆگایانە لە ساڵی ١٩٨٩دا لەلایەن عارف نورەوە دامەزراوە.
ئۆرهان غازی، دووەم سوڵتانی عوسمانی جێگەی باوکی گرتەوە (عوسمانی کوڕی ئۆرتۆغرۆل) لە سالی ٦٢٧ک/١٣٢٤ز لە تەمەنی ٣٦ساڵیدا، خاون ڕێکخستنێکی باش بوو  و چەندین ناوچەی فەتح کرد و لە گرنگترین کارەکانی دامەزراندی سوپای ئینکیشارییە بوو، و لە سەردەمی ئەمدا پایتەختی گؤری لە ئاسکی شەهیرەوە بۆ بۆرسە، ٣٥ ساڵ حوکمی کرد و لە دوای خۆی سولتان موڕادی یەکەمی کوڕی سەرکردایەتی عوسمانییەکانی گرتە دەست.
ئۆرکێستر بە کۆمەڵێک لە مۆسیقاژەن و ئامێری مۆسیقایی دەوترێ کە بەیەکەوە خەریکی نواندن و ژەنینی مۆسیقا دەبن.
ئۆرگنی بۆری یان پایپ ئۆرگن (بە ئینگلیزی: Pipe organ) پێکھاتووە لە ئامێرێکی مۆسیقی کە بە پەستانی ھەوا بە ناو بۆرییەکانیدا ئاواز دەر دەکات.
ئۆزارک زنجیرەیەک درامای تاوانی وێب تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە لە لایەن بێڵ دوبوک و ماڕک ویڵیامزوە دروستکراوە، و لە لایەن میدیا ڕایتس کەپیتەڵ بەرھەمھێنراوە.
ئۆزلەم یەڵماز (بەتورکی: Özlem Yılmaz) ئەکتەرێکی تەلەڤزیۆنییە و سینەمایی تورکییە لە دایک بووی ۱۷ تەممووزی ۱۹٨٦ لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا، بەناوبانگ بووە لە جیهانی کوردیدا بە ڕۆڵی ڕەشا لە زنجیرەی ئەوینی ناکام.
ئۆستریا یان ئوتریش  یان نەمسا، بە فەرمی کۆماری ئۆستریا (بە زمانی ئاڵمانی: Republik Österreich (بیبیسە)) وڵاتێکی فیدراڵە لە کیشوەری ئەورووپا.
ئۆسمان سەبری (١٩٠٥ ز - ١٩٩٤ ز) ناوی نووسەر و شاعیرێکی کوردە.
ئۆسوالد شپێنگلەر (Spengler Oswald (1880-1936 فەیلەسووف و مێژوونووسێکی ئەڵمانییە.
ئۆسکار مان (بە ئاڵمانی: Oskar Mann، ١٨٦٧ - ١٩١٧) نووسەر و زمانناسێکی ئاڵمانی بوو.
ئۆسکار-٥٠ یەک لە مانگە دەستکردەکانی زنجیرە مانگی ئۆسکارە، لە ڕێکەوتی ٢٠-١٢-٢٠٠٢ لە شاری مەلیک عەلدولعەزیز بۆ زانست و لێکۆڵینەوە ھەڵدرا، مانگێکی دەستکردی عەرەبییە لە جۆردا و گرنگی بە شەپۆلی ڕادیۆیی دەدات لە جیھاندا، سعودیە یەکەمین وڵاتی عەرەبییە کە مانگی دەستکردی تایبەت بە شەپۆلە ڕادیۆییەکان ھەڵدابێت لە وڵاتانی عەرەبی.
ئۆسێتیای باشوور (بە ئۆسێتی:Khussar Iryston; بە گورجی:სამხრეთ ოსეთი؛ بە ڕووسی:Южная Осетия) ناوچەیەکی کێشەدار و دەوڵەتێکی تا ڕادەیەک بە فەرمی ناسراوە لە باشووری قەوقاز.
ئۆقیانووس یان شازەریا (بە یۆنانی: Ωκεανός) تەنێکی گەورەیە لە ئاوی دەریا.
ئۆقیانووسی ئاتلانتیک دووھەمین ئۆقیانووسی گەورەی جیھانە کە ڕووبەرەکەی دەگاتە نزیکەی ١٠٦،٤ کم٢.
ئۆقیانووسی ئارام گەورەترین پانتایی ئاوی و ھەروەھا گەورەترین ئۆقیانووسی زەوییە.
ئۆقیانووسی ئارکتیک یان ئۆقیانووسی بەستەڵەکی باکوور بچووکترین ئۆقیانووسی جیھانە کە پاناییەکەی ١٤٧٥ ملیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
ئۆقیانووسی باشوور (ناوەکانی تر: زەریای جەمسەری باشوور، زەریای بەستووی باشوور، ئۆقیانووسی ئانتارکتیکا) ئۆقیانووسێکە لە باشووری دنیا.
ئۆقیانووسیا ناوچەیەکی جوگرافیایییە کە دوورگەکانی ئۆقیانووسی پاسیفیک لەبەردەگرێتەوە.
ئۆقیانووسەکان (ئینگلیزی: Oceans) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە ساڵی ٢٠١١ تۆمارکراوە، نوسەرەکانی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆ و تیم مەککۆردن و دەرھێنەر نیک ڕاسکیولێنێکز دەرھێنەرەکەی بووە.
ئۆلیڤەر جیرۆد لە (٣٠ی ئەیلوولی ١٩٨٦) لە شاری چامبێرى لە فەڕەنسا لەدایک بووە.
ئۆلیڤەر ڕۆڵف کان لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦٩یە.
ئۆوبا: کۆتا سامۆڕ بە (ئینگلیزی:Oba: The Last Samurai، ژاپۆنی:太平洋の奇跡 –フォックスと呼ばれた男) یان سەربازی:ڕێوی یان جەنگی زەریای هێمن.
ئۆوپن ستریت ماپ (بە ئینگلیزی: OpenStreetMap، بە کوردی: نەخشەی شەقامیی کراوە) (کورت دەکرێتەوە بۆ: OSM) پرۆژەیەکی جیھانییە کە بەشداربووانی نەخشەیەکی ئازادی سەرانسەری جیھان دروست دەکەن.
ئۆپتیک لقێ لە زانستی فیزیکە کە خەریکی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەندییەکانی ڕووناکی، بەرھەمھێنان و بڵاوبوونەوەی لە کۆئەندامەکانی بیناییە.
ئۆپرا گایل وینگری لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٤ ،کەسیایەتی ئەفریقی - ئەمریکییە ژنەبازرگان و ئەکتەر و پێشکەشکاری پڕۆگرامی تەلەفزیۆنییە هاوکاتیش نووسەرە و دانەری چەندین پەرتووکە ، ئۆپرا بەپڕۆگرامی تەلەفزیۆنی ئۆپرا شۆو ناسێنرا بە جیهان ، پێشتریش لەماوەی ٨ی ئەیلوولی ١٩٨٦ تاکوو ٢٥ی ئادار ٢٠١١ کاری ئەکتەری فیلمی کردووە ، ئۆپرابەیەکێ لە لایەنگرەکانی حیزبی دیموکراتی ئەمریکا دادەنرێت .
ئۆپڵ کۆمپانیایەکی بواری بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێلە.
ئۆپۆزیسیۆن، بەرھەڵستیکار یان موخاله‌فه‌ت زاراوەیەکی سیاسییە کە بریتییە لە پارتێک یان چەند پارتێک کە دژی سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵاتن لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکوومەت، وە ئەوان پێشیان وایە لەکاتی ھاتنیان بۆ دەسەڵات ئەوان کێشە و گەندەڵییەکان بنبڕ دەکەن، لەزۆربەی وڵاتانی جیھان ئۆپۆزیسیۆن بەشدار نابێت لە پێکھێنانی حکوومەت ئەوەش وەک جۆرێ لەھەڵوێستییان بەرامبەر بە پارتە دەسەڵاتدارەکان، لەزۆرێک لەوڵاتانیش ئۆپۆزیسیۆن بەشداری لەھەڵبژاردنەکان ناکات وەک شەرعییەت نەدان بە ھەڵبژاردنەکە بە گوومانی ساختەکاری لەلایەن لایەنی دەسەڵاتداران، لەزۆرێک وڵاتان دانان یان ڕێگە بەچالاکی گرووپە بەرھەڵستیکارەکان نادرێت لەوێنەی سعودیە و ئیمارات و عەممان ھتد وەھەروەھا ڕژێمی تاک حیزبی کە لەلایەن گرووپە کۆمۆنیستەکان بەتایبەت کۆمۆنیستە کرێکارییەکان بەدامەزراندنی دیکتاتۆری پڕۆلیتاری بەھیچ شێوەیەک ڕێگە بەبەشداریکردنی حیزبی دیکە نادەن چجا ئەو حیزبە حیزبێکی بەرھەڵستیکاری بێت بەوەی ئەوان ڕێگر دەبن لە ھاتنی سیستەمی سەرمایەداری بۆ وڵات ئەوەش لەنموونەی چین و کووبا و لاوس ھیتریش.
ئۆپێرا (بە ئیتالیایی: opera) بریتییە لە ھونەرێک کە ئاوێتەیەکە لە نمایش و ئاواز.
ئۆپێرا یەکێکە لە وێبگەڕە ناسراوەکان کە پەرەی پێدەدرێت لەلایەن نەرمەواڵەی ئۆپێرا(Opera Software)، کە ئەم نەرمەواڵەیە نزیکەی ٢٧٠ میلیۆن بەکارھێنەرە 
ئۆپەراسیۆنی ئێنتەبی یان ئۆپەراسیۆنی تەندەربۆڵت ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوانەی دژە تیرۆرستی و ڕزگارکردنی بارمەتان بوو کە لەلایەن ئەفسەرانی ھێزی بەرگری ئیسڕائیلیەوە ئەنجامدرا لە فڕۆکەخانەی ئێنتەبی لە ئوگەندا لە ٤ی تەمووزی ١٩٧٦.ھەفتەیەک لەمەوبەر، لە ٢٧ی حوزەیراندا، فڕۆکەیەتی ھێلی ئاسمانی فەڕەنسی بە ٢٨٤ سەرنشینەوە لەلایەن دوو ئەندامی بەرەی گەل بۆ ئازادکردنی فەڵەستین لەژێر فەرمانی وادی حەداد و دوو ئەندامی خانەکانی شۆڕشی ئەڵمانیەوە دەستبەسەرکرا.
ئۆژێن پۆتیێ (بە فە‌ڕە‌نسی: Eugène Pottier) پۆتیێ لە  ٤ی نۆڤە‌مبە‌ر ١٨١٦ لە پاریس لە فە‌ڕە‌نسا لە خێزانێکی ھە‌ژار لە‌دایکبووە، ھە‌موو ژیانی وە‌ک پرۆلیتایە‌کی ھە‌ژاری بە‌سە‌ربردووە، ھە‌موو بژێوی ژیانی لە بارکردن و پڕکردنە‌وە‌ی سندوقە‌کان و وینە‌کردن لە‌سە‌ر چنین پە‌یدا ئە‌کرد، لە تە‌مە‌نی ١٤ ساڵیدا یە‌کە‌م شیعری نوسی بە‌ناونیشانی ((بژی ئازاد))، لە‌ساڵی ١٨٤٨ بە‌ژداری شە‌ڕە مە‌زنە‌کە‌ی کرد لە سە‌نگە‌رگرتن دژ بە برجوازییە‌ت.
ئۆڤیێدۆ (بە ئیسپانی: Oviedo) ناوەندی پارێزگای ئاستۆریاسی ئیسپانیایە .دانیشتووەکانی ۲۲۱۲۲۲ کەسن و پانتایی ۱۸۶ کیلۆمەتری چوارگۆشەی داگیر کردووە.
ئۆڤەرلۆرد (オーバーロード Ōbārōdo) زنجیرە ڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە لە لایەن کۆگانێ مارۆیاما نووسراوە و لە لایەن سۆ بین کێشراوە.
ئۆکتاڤیۆ پاز (ماوەی ژیان:٣١ی ئازاری ١٩١٤ تاکوو ١٩ی نیسانی ١٩٩٨)، شاعیر و ئەدیب و سیاسەتمەدارێکی مەکسیکی بووە، لە ٣١ ئازاری ساڵی ١٩١٤ لەشاری مەکسیک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی نۆبڵی لەئاداب وەرگرتووە و یەکەم شاعیر و ئەدیبی مەکسیکی بووە کە ئەم خەڵاتە وەربگرێت، دژ بەفاشیسزم وەستاوە و لەچەند وڵاتێک وەکو دیبلۆماتکار کاری کردووە و لەچەند بوارێکی جیا جیا چالاکی ھەبووە، سەرەڕای ئەوەی شاعیر بووە ژمارەیەکی زۆر نووسینی ھەبووە لەبواری ڕەخنەگرتن و مێژوو ھەروەھا ووتاری سیاسیشی نووسیوە.
ئۆکسان (ئینگلیزی: Oxidation) کردەی ونکردنی ئەلکترۆنێک یان چەند ئەلکترۆنێکە، لە ماددەیەک کە باری ئۆکسانەکەی زیاد دەکات.
ئۆڵمپیک لیۆن یانەیەکی تۆپی پێی فەڕەنسیە و بەشدارە لە خولی پلە یەکی فەڕەنسی ، یانەکە لەساڵی ١٨٩٩ دامەزراوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٢ یان ناوەڕەسمیەکەی یاریەکانی ئۆڵۆمپیادXXX ئەم ئۆلۆمپیادە لە شاری لەندەن بەڕێوەدەچێت ، لە ٢٧ ی تەمووزی ٢٠١٢ دەست پێدەکات و لە ١٢ەی ئابی ٢٠١٢ەش کۆتایی پێدێت
ئیان ماکیلین ناوی تەواوی ئەلسێر ئەیان ماکیلین لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٣٩ ، ھونەرمەندێکی ئینگلیزیە و بەباشترین ھونەرمەندی سەردەمی خۆی ناودەبرێت و بەباشترین ھونەرمەندی ئینگلیزی دەژمێردرێت لەمێژووی ئینگلیزدا، ماکیلین خەڵاتی تۆنی و گۆڵدن گلوپی وەرگرتووە و دوو جاریش ھەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار و چوارجایش بۆ خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانیا بۆ ھونەری فیلم و تەلەفزیۆن و پێنج جاریش بۆ خەڵاتی ئیمی.
ئیان مێردۆک (٢٨ی نیسانی ١٩٧٣ - ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥) ئەندازیاری نەرمەواڵەی ئەمریکی بوو.
ئیبازی، یەکێکە لە مەزهبە ئیسلامییەکان، و ناونراوە بە ئیبازی یەناوی عەبدوڵڵا کوڕی ئیباز تەمیمی، و دامەزرێنەری ڕاستی مەزهەبەکە جابری کوڕی زەیدە، ئیبازی بڵاوە لە عوماندا و هەروەها بە ڕێژەیەکی کەم نزیکەی %١ بڵاوە لە لیبیا و جەزائیر و توونس و هەروها لە هەندێک ناوچەکانی تری باکووری ئەفریقا.
ئیبراهیم ئەفێڵای (Ibrahim Afellay)(لەدایکبووی ۲ی نیسانی ۱۹۸٦)، یاریزانێکی پڕۆفیشناڵی هۆڵەندییە.
ئیبراهیم ئەلفەزاری (بە عەرەبی: إبراهيم الفزاري) ناوی تەواوی (ئەبو ئیسحاق ئیبراهیم کوڕی حەبیب کوڕی سولەیمان کوڕی سامورە کوڕی جوندب ئەلفەزاری) یەکێکە لە زانا موسوڵمانە گەورەکانی (سەدەی ٨ زایینی) لە بوارەکانی بیرکاری و گەردوونناسی لەسەر شێواز و ڕێچکەی فارسی.
ئیبراهیم عەلیپوور (1368 بانە) هونەرمەند و وێنەگری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، براوەی دەیان خەڵاتی نێونەتەوەیی و نێوخۆی ئێرانە.
ئیبراهیمی یەکەم، نۆزدەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو و حوکمی گرتە دەست لە دوای وەفاتی موڕادی چوارەمی برای لە ساڵی ١٦٤٠دا و کاتێک لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بوو، لە ماوەی حوکمی براکانی عوسمانی دووەم و موڕادی چوارەمدا دوور بوو لە هەر کاروبارێک، و کوژرانی چوار براکەی بینی، و چاوەڕێی هەمان چارەنووسی ئەکرد، ئەمەش وایلێکردبوو توڕە بێت و خۆنەگرێت لەسەر هیچ شتێک، لەسەرەتادا ویستی وەک براکەی موڕادی چوارەم بێت، بەڵام سیفەتەکانی ئەوی نەبوو، کارووباری دەوڵەت تێک چوو، لابردن یان کوشتنی سەدڕی ئەعزەمەکان ڕوویدا، بەڵام لەبەرئەوەی دەوڵەت شان و شکۆکەی بۆ گەڕایەوە لە سەردەمی مورادی چوارەمدا، کەمی تواناکانی سوڵتان ئیبراهیم کاریگەری زۆری نەبوو لەسەر دەوڵەت.
ئیبراھیم (بەئینگلیزی: Abraham، بەعەرەبی:إبراهيم) بە گوێرەی کتێبی پیرۆز و قورئان یەکێک بووە لە پێغەمبەرانی خودا و باوکی نەتەوەی بەنی ئیسرائیل و باوکی پێغەمبەران و خۆشەویستی خودایە[ژێدەر پێویستە].
ئیبراھیم فەقێ (ماوەی ژیان:٥ی ئابی ١٩٥٠ تا ١٠ی شووباتی ٢٠١٢) ،لە قاھیرە لە میسر لەدایکبوو ،  ئیبراھیم گەشەپێدەرێکی مرۆیی بوو ،  خاوەنی چەندین کتێب و وتارو باس و لێکۆلینەوەی تایبەت بوو بە بواری گەشەپێدانی مرۆی و دەرونناسێکی جیھانی ناسراوبوو , ناوبراو بەڕێوبەری ئیدارەیی پەیمانگای کەندی گەشەپێدانی مرۆیی بووە.
ئیبراھیم محەمەد موستەفا ناسراو بە ئیبراھیم خەیات (لەدایکبوون ١٩٣١ - کۆچی دوایی ٢٠٠٥) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ و مەقامبێژی خەڵکی شاری سلێمانی و باشووری کوردستان.
ئیبراھیم یوونسی (١٩٢٧-٢٠١٢) نووسەر و وەرگێڕی چالاکی کورد کە نزیک بە ١١٠ کتێبی نووسراو و وەرگێڕاوی بە زمانی فارسی لێ بەجێ ماوە.
ئیبرا‌ھیم سەلاح (١٨٩٥-١٩٦٢) لە شۆڕشی سمکۆدا وەرگێڕ بووە.
ئیبن باجە بە عەرەبی (ابن باجة) ناوی تەواوی (ئەبوبەکر موحەمەد کوڕی یەحیا ئەلساغی)ە.
ئیبن بەتووتە (بە عەرەبی:  أبو عبد الله محمد بن عبد الله اللواتي الطنجي بن بطوطة) ناسراو بە شەمسەددین (٢٥ی شوباتی ١٣٠٤ – ١٣٦٨ یان ١٣٦٩)، زانا و گەشتکارێکی مەغربی بوو کە بە زۆری گەشتەکانی و سەفەرکانی ناسرابوو کە پێی دەوترا «رحلة» (دەریایی).
ئیبن توفەیل فەیلەسووف و زانا و پزیشکی موسڵمانی عەرەبی، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەو حەکیمە عەرەبیانەی کە پاشماوەی نەمری دوای خۆی جێ ھێشتووە، لە ڕۆژئاوا دا بە ناوی (لاتینی: Abubacer) ناسراوە.
ئیبن جەزلە ناوی تەواوی ئەبو یەحیا کوڕی عیسا کوڕی جەزلە بە (لاتینی:Buhahylyha Bingezla) زانایەکی فیزیای سەدەی ١١یە لە بەغداد وە هەروەها نووسەری وتارێکی کاریگەرە لەسەر "پارێز" کردن یان "ڕێجیم"، کە وەرگێڕدراوە بۆ لاتینی لە ساڵی ١٢٨٠ز لەلایەن زانایەکی جوولەکەوە بە ناوی (فەرەج بن سالم).
ئیبن حەجەر عەسقەلانی (ابن حجر العسقلاني) (ناوی تەواو: شهاب الدين الفضل علي محمد محمد علي محمود أحمد أحمد كناني عسقلانيە)، زانایەک بوو کە لە شاری قاهیڕە لە میصر لەدایک ببوو لە ٢٣ی شەعبانی ساڵی ٧٧٣ی هیجری لەسەردەمی مەمالیکەکەن، باوکی زانایەکی ئەدەبی بەناوبانگ بوو، و ویستوویەتی کوڕەکەشی وەک خۆی بێت و زانست و زانیاریەکی زۆر کۆ بکاتەوە، بەڵام تەمەنی ڕێگەی نەدا کوڕەی وەک زانا ببینێت، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر وەرگرتنی زانست و زانیاری لە بوارە جیاوەزاکاندا، ئەوەبوو لەتەمەنێکی بچووک توانی قورئانی پیرۆز لەبەر بکات کە ١٣ ساڵان بوو، و بەوە ناسرابوو کە هەرشتێکی خوێندبێتەوە ڕاستەوخۆ لەبەری کردووە و چەسپاوە لە مێشکیدا.[ژێدەر پێویستە]
ئیبن سقلاب ناوی تەواوی مۆفەقەددینی کوڕی یەعقوبی کوڕی سقلابی مەقدیسی مەشریقی مەککی.
ئیبن سینا (بە ئینگلیزی: Ibn Sīnā، بە لاتینی: Avicenna، بە عەرەبی: ابن سینا، بە فارسی: پورسینا) یان (کوڕی سینا) زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارسی بوو.
ئیبن نەفیس ( بە ئینگلیزی: Ibn al-Nafis بە عەرەبی: إبن النفیس ) ناوی ئەبو حەسەن علاء الدین علی کوڕی ئەبی حەرەمی قرشی دیمەشقی.یە.
ئیبن وەحشیە یان ئیبنو وەحشیە (بە عەرەبی: أبو بكر أحمد بن وحشية) زانای موسڵمانی خەڵکی عێراقە کە لە سەدەی سێھەمی کۆچیدا ژیاوە.
ئیبڕاھیم کوڕی سینان کوڕی سابت، گەردوونناس و بیرکاریزان، کوڕی سینان کوڕی سابتە و نەوەی سابت بن قوڕڕەیە، لە بەغدا لە دایک بووە، نووسەر و زیرەک بوو، شارەزا لە زانستەکانی ڕووناکی، لە کتێبەکانی شتی ئەدەبی و زمانەوانی تێکەل دەکرد، بەرھەمی زۆریشی ھەیە لەوانە: (كتاب في مساحة قطوع المخروط والقطع المكافئ) و (مقالة في رسم القطوع الثلاثة) و (رسالة فی الاسطرلاب).
ئیتالیا (بە ئیتالی: Italia) بە فەرمی کۆماری ئیتالیا وڵاتێکە لە باشووری  ئەورووپا و ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا.
ئیتیۆپیا، بە ڕەسمی کۆماری دیموکراتیکی فیدراڵی ئیتیۆپیا وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
ئیحسان فەتاحیان (١٩٨١-٢٠٠٩) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی لە ڕێگەی پێشمەرگایەتی لە حیزبی کۆمەڵە دا بە دەستی کاربەدستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا.
ئیحسان نووری (١٨٩٢ - ١٩٧٦)، کوڕی عەلی قولی پاشا، ڕابەری شۆڕشی ئاگری داغ، لە ساڵی ١٨٩٣ لە گەڕەکی (ئالی گوڵی- عەلی قولی) شاری بەدلیس لەدایکبووە.
ئیخوان موسلمین یان کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان پارتێکی سیاسی ئیسلامی سونیە بنکەی لەزۆربەی ووڵاتێکی عەرەبی و جیهانیەکان هەیە ، پارتەکە لە مارسی ساڵی ١٩٢٨ لەلایەن حەسەن بەنا لە میسر دامەزراوە ، پارتەکە لە میسڕ تووشی جەنگ و پەڵەمەی زۆر بوویەوە لەسەر دەستی سەرۆکەکانی میسرەوە بەتایبەتی جەمال عەبدولناسڕ و ئەنوەرسادات و حوسنی موبارەک کە ڕێگریان لێ دەکرا لە کارە سیاسیەکانیان وە لە سووریاش لەلایەن دوو براکە ڕەفعەت و ئەسەد تووچی چەندین کووشتار بوونەتەوە بۆیە زۆر جار پارتەکە لە ژێر ناوی جوودا دا بەشداری لە هەڵبژاردن و کارە سیاسیەکانی خۆی کردووە ، لە بیروباوەڕەکانی پارتەکە کارکردن لەسەر یاسای شەریعەت و دژە زایۆنیزم و کارکردن بۆ دەعوەی ئیسلامی.
ئیدئۆلۆژی سوسیالدیموکراتەکان سوسیالیزمی دیموکراتیکە ،کە حیزبەکە خۆی پێیوایە کە ھاوواتایە لەگەڵ سوسیالدیموکراسی.
ئیدارە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئیدارەی گەرمیان پارێزگایەکی نافەرمی و دانپێدانەنراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێکیێناوە، لە سێ قەزا و ١٥ ناحیە پێکهاتووە، شاری کەلار ناوەندی کارگێڕییەتی.
ئیدریس (بە عەرەبی: إدریس)، یەکێکە لە پێغەمبەران.
ئیدریس بن عەبدولکەریم حەدداد بەغدادی، (بە عەرەبی: إدریس بن عبدالکریم الحداد)، نازناویشی ئەبولحەسەن، یەکێکە لە دوو گێڕەوەکەی خەلەفی دەیەم، ئیمامێکی موتقین و موجەووید بوو خەڵکی لە دوورەوە دەھاتن بۆ لای لەبەر ئیتقانەکەی، لە لای خەلەف و (محمد بن حبیب الاشمونی) خوێندوویەتی، حەدیسیشی گێڕاەوەتەوە و باوەڕپێکراویش بووە.
ئیدریس مستەفا بارزانی (١٩٤٤ - ١٩٨٧) شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە و کاربەدەستی پارتی دیموکراتی کوردستان، کوڕی مەلا مستەفا بارزانی و باوکی نێچیرڤان بارزانی بوو.
ئیدریس ھادی ساڵەح (لەدایکبووی ١٩٥٢) لە ھەولێر لەدایکبووە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووە، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە.
ئیدریسیەکان خانەدانێک بوون کە لە مەغریب و بەشیک لە جەزائیری ھاوچەرخ حکوومەتیان دەکرد.
ئیدوارد مۆرفی ،شارەزا کە بۆ ناسا ئیشی دەکرد ،پاش ئەوەی کە لەدوای تاقیکردنەوەیەک یەکێک لە تەکنیککاران وایەرێک بە هەڵە دەبەستێت ،ئەنجامی تاقیکردنەوەکە بێ سوود دەبێت ،مۆرفی لە کۆتا سنووری توڕەبووندا لەبارەی ئەوەوە گووتی : ((ئەگەر یەک ڕێگا هەبێت بۆ تێکچوونی شتێک ئەوا هەر ئەو ڕێگایە دەدۆزرێتەوە !
ئیدوارد وەدیع سەعید ( ئینگلیزی: Edward Wadie Said، عەرەبی: إدوارد ودیع سعید)
ئیراتابا (وە هەروەها ناسراوە بە 	یارا تاڤ وە 	ئەراتیڤ،هەمویان لە 	مۆهاڤێەوە هاتوون،ماوەی تەمەنی(١٨١٤ تا ١٨٧٤)ژیاوە،سەرۆکی	نەتەوەی مۆهاڤی بووە،بەوە ناسرابوو کە نێوانگر بوو لە نێوان خەلکەکەی خۆی و ولایەتە ئەکگرتوەکانی ئەمریکا،ئەو لە نزیک روباری کۆلۆرادۆ لەدایک بووە لە ولایەتی ئەریزۆنا،ئیراتابا بە وتارەکانی بەنێوبانگ بوو وە یەکەم کەس بوو لە 	مۆهاڤی بە ئینگلیزی قسە بکات،ئەو توانایەشی بۆ ئەوە بەکارهێنا تا پەیوەندیەکانی لەگەل ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا باشتر بکات،سەرەتای بینینی ئەوروپیە ئەمریکیەکانی بۆ ١٨٥١ دەگەرێتەوە دوای ئەوەی یارمەتی لێکۆلەرەوە ئەمریکیەکانی دا،لە سالی ١٨٥٤ چاوی بە ئامێل ئیپل کەوت،وە سەرۆکایەتی لێکۆلەرەوە ئەمریکیەکانی کرد بۆ کۆلۆرادۆ،هەندێک لە مۆهاڤیەکانیش یارمەتی گروپەکەیان دا.
ئیرلەند یان ئیرلەندا یان ئایرلەند (بە ئینگلیزی: Ireland، ئایرلەند بە ئیری: Éire، ئێرە)، بە ڕەسمی کۆماری ئیرلەند دەوڵەتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە دەسەڵاتی لە شەشدا پێنجی دوورگەی ئیرلەندی بە دەستەوەیە.
ئیروین ئەلن گینزبێرگ (٣ی حوزەیرانی ١٩٢٦ – ٥ی نیسانی ١٩٩٧) شاعیری ئامریکایی و یەکێ لە ناودارانی بزووتنەوەی بەرەی بیت بوو.
ئیرینا شایک (ڕووسی: Ири́на Вале́рьевна Шайхлисла́мова)
ئیزیرتوو یان قەڵایچی گرینگترین شوێنەوارێکی مێژووییە کە شوێنەوارناسانی ئێرانی و بیانی ئاماژەی پێدەکەن و وەک پێتەختی ماناکان ناساندویانە.
ئیزیس (بە ئینگلیزی: Isis) لە خوداکانی میسرە و خوشک و ھاوسەری ئۆزیریس بوو و لە ئەو  منداڵێکیان بوو بە ناوی حۆروس.
ئیستادۆ دا لویز یاریگایەکی تۆپی پێیە کە تایبەتە بە یانەی بەنفیکا کە دەکەوێتە شاری لیسبۆنی پایتەختی پورتوگال.
ئیسترلاب ( بە ئینگلیزی: Astrolabe بە عەرەبی: أسطرلاب ) ئامێرێکی گرنگی دیاریکردنی ئاڕاستە و کاتە.
ئیسحاق بن ئیبڕاھیم بن عوسمان بن عەبدوڵڵا مەروەزی، (بە عەرەبی: إسحاق بن إبراهيم بن عثمان بن عبدالله المروزي)، ناسناویشی ئەبوو یەعقوب، یەکێکە لە دوو گێڕەوەکەی خەلەفی دەیەم، لای خەلەف و (الولید بن مسلم) قورئانی خوێندووە، ئیسحاق زۆر چاک بوو لە خوێندنەوە دا ئەگەرچی بێجگە لە قیڕائەتی خەلەف قیڕائەتی تری نەدەزانی.
ئیسحاق بن عەلی ڕوھاوی پزیشکێکی عەرەبی موسڵمان لە سەدەی سێیەمی کۆچی/سەدەی نۆیەمی زایینی.
ئیسحاق، (بە عیبری יִצְחָק، و بە عەرەبی إسحاق)، مانای ئەوەیە ئەوەی پێ دەکەنێت.
ئیسرائیل (بەعیبری: יִשְׂרָאֵל‎، بەعەرەبیی: إسرائیل، بەئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی 'دەوڵەتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל‎)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە رۆژئاوای ئاسیاوە، ئەکەوێتە سەر کەناری رۆژئاوای دەریای ناوەڕاست، لەباکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژئاواوە لەگەڵ سوریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی رۆژئاوایی ی فەلەستین و ئەردەن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسڕ دا سنووری ھەیە.
ئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە.
ئیسلامۆفۆبیا بریتییە لە ھەبوونی ترس، کینە و بیروڕای پێشینەیی بەرامبەر بە ئایینی ئیسلام یان موسوڵمانان بە شێوەیەکی گشتی،[ بە تایبەتی لەو دیدگەیەی کە وەک ھێزێکی جوگرافی سیاسی دەبینرێت بۆ سەرچاوەی تیرۆر.دەستەواژەکە بۆ یەکەمین جار لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم بەکارھات، لە ساڵانی حەفتاکانەوە وەک وشەیەکی نوێی لێکدراو ھاتە کایەوە.
ئیسلامەتی سیستمێکی ئیسلامییە کە کۆمەڵەیەک یان حیزبی ئیسلامی ھەوڵ دەدەن ئیسلام وەک بنەما و ڕێساکانی دەوڵەت دابمەزرێنن بەتایبەت لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا.
ئیسلام‌ئاباد پایتەختی وڵاتی پاکستانە و ١٠یەم گەورەترین شاری وڵاتەکەیە.
ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک (١٨٨٧-١٩٣٠) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە.
ئیسماعیل بن حوسێن حوسێنی، ئەبو ئیبراھیم، زەینەددین جورجانی ناسراو بە سەید ئیسماعیل، بە ڕەگەز خەڵکی شارێکە بەناوی جورجان (یان گورگان)، پزیشکێکی فارسی بوو لە خوارزم ژیاوە و لەوێش کتێبەکانی نووسیوە، بەیهەقی وتویەتی: «پزیشکی و زانستی زیندوو کردەوە بە کارە جوانەکانی»، کتێبی زۆری بە هەردوو زمانی فارسی و عەرەبی نووسیوە،  لە کۆتاییەکانی تەمەنی چوو بۆ (Merv/مرو) کە شارێکە لە تورکمانستانی ئێستا و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٥٣١ یان ٥٣٥ کۆچی.
ئیسماعیل بێشکچی لەدایکبووی ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٣٩یە، لە ناوچەی ئیسکسلیپی لە نزیک پارێزگای کۆرم سەر بە چۆرووم لە خێزانێکی تورک و بە دین حەنەفی لەدایکبووە.
ئیسماعیل محەممەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابووری (لەدایکبووی ١٩٥٦ لە کرماشان - مردووی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە سلێمانی) ھونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە شێوەزارەکانی کوردیی باشووری و کوردیی ناوەندی گۆرانیی گۆتووەتەوە.
ئیسماعیل پیرخدری (١٩٤٩ لە کرماشان - ١٩٨٥ لە کرماشان)، (بە فارسی: اسماعیل پیرخدری) ھونەرمەندی گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشان بوو کە بە زاراوەکانی کوردیی کرماشانی و فارسیی کرماشانی گۆرانیی خوێندووە.
ئیسماعیل کوڕی ئیبراھیم، کەسایەتییەکی ناوبراوە لە ھەریەک لە قورئان و تەوراتدا، موسڵمانان باوەڕیان بە پێغەمبەرێتی ھەیە، بەڵام یەھوود و مەسیحییەکان لەو باوەڕەدان کە کەسایەتییەکی مێژووییە و لە سەردەمی دێریندا ناوی ھاتووە و باوەڕیان نیە بە پێغەمبەرێتیی ئیسماعیل.
ئیسماعیل کوڕی شێخ حەیدەر کوڕی شێخ جونەید ناسراو بە شا ئیسماعیلی یەکەم (۱٤۸۷ - ۱٥۲٤) بناغەدانەری حکوومەتی سەفەوییەکانە.
ئیسپانیا بەدەست بهێنن بەمەش مۆرینیۆ بووە تاکە ڕاهێنەر کە خوولی ناوخۆی پرتووگال و ئینگلتەڕا و ئیتالیا و ئیسپانیا بەدەست بهێنێت!
ئیقلیدس، ئیقلید یان یوکلید (بە یۆنانی: Εὐκλείδης، ئێوکلێیدیس)، لەدایکبووی ٣٠٠ی پ.
ئیلام لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و ناوەندی پارێزگای ئیلامی ئێرانە.
ئیلایاھو بن-شاول کۆھێن (٢٦ی دیسەمبەری ١٩٢٤ - ١٨ی مایۆی ١٩٥٦) ناسراوە بە ئیڵای کۆھێن،  سیخووڕێکی ئیسڕائیلی بوو.
ئیلی بانیستەر سەون (بە ئینگلیزی: Major Ely Bannister Soane، ١٨٨١-١٩٢٣) ناسراو بە «مێجەرسۆن»، ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا و نووسەر و زمانناس بوو.
ئیلیا کازان لەدایک بووی ٧ی سیپتەمبەری ١٩٠٩ لە شاری ئەستەمبوڵی وڵاتی تورکیا.
ئیلیاس، یەکێکە لە پێغەمبەرەکان بە پێی شەریعەتی ئیسلامی، هەروەها ناوی لە کتێبی پیرۆزدا هاتووە لای مەسیحی و یەهوودییەکان بە ئیلیا ناوبراوە.
ئیلیەسع، (بە عەرەبی: إلیسع، بە عیبری: אלישע، بە ئینگلیزی: Elisha)، یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا لە ئایینە ئیبراھیمیەکان.
ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس، ٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە، مەزھەبی مالیکی لە فیقھی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر، لە دایکبووە ساڵی ٩٣ک ساڵی کۆچی دوایی ئەنەسی خزمەتکاری پێغەمبەر.
ئیمامی زامن گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی سیروان، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، باشووری کوردستان.
ئیمامی یەکێک لە هۆزە گەورە و گرینگەکانی جافە کە لە ناوچەی جوانڕۆ و سنووری کوردستانی ئێران و عێراق ئەژین.
ئیمامەت بۆ شێعە یەکێکە لە بنەماکانی ئیمان.
ئیمانوێل کانت (بە ئەڵمانی: Immanuel Kant)، (١٧٢٤ - ١٨٠٤) بەناوبانگترین بیرمەندی سەردەمی رۆشنگەرییە.
ئیمتیاز عەلی لە دایکبووی ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧١.
ئیمپراتۆری ئەشکانی یان ئیمپراتۆری پارت یەکێک لە دەوڵەتەکانی پێش هاتنی ئیسلام بۆ ئێرانە.
ئیمپراتۆری بریتانیا (بە ئینگلیزی: British Empire) ھێزێکی گشت دنیایی بوو کە خاوەنی ناوچەگەلێکی زۆر لە تەواو بەشەکانی دنیا بوو.
ئیمپراتۆریی ڕۆم ( بە ئینگلیزی: Roman Empire بە عەرەبی: الإمبراطوریة الرومانیة بە لاتینی: Imperium Romanum) لە سەدەی سێیەمی پێش زایینیدا دامەزرا و تا سەدەی پێنجی زایینی لە ئەوروپای ڕۆژئاوا بەردەوام بوو ، ئەو ئیپراتۆریەتە بوو کە گەیشتە ئەوپەڕی توانا و بەھێزی خۆی و فراوانبوونی ناوچەکانی ، ئەمەش لە کۆتایی سەدەی یەکەم و کۆتایی سەدەی دووەمی زایینیدا بوو .
ئیمپراتۆریەت (بە ئینگلیزی empire)  ووشەکە لە ووشەی (imperium) لاتینی وەرگیراوە کە واتای (هێز یان دەسەڵات ) دێت ، بە شێوەی ڕامیاری ئیمپراتۆریەت ژمارەیەکی زۆر دەسەڵات و خەلک (رەگەز یەن نەتەوە) لە کە لە ناوچەیەکی فراوانی جیوگرافی کە حوکم دەکرێن لە لایەن دەسەڵاتداری تاکرەو (ئیمپراتۆر (یان ئیمپراتۆری ژن) یان کۆمەڵێک کەسی کەم لە دەسەڵات.
ئیمپراتۆریەتی سۆڤیەت ئەم دەستەواژەیە لە کاتی شەڕی سارد پەیدا بوو کە بۆ گوزارشت کردن لە یەکێتیی سۆڤیەت و ھاوپەیمانەکانی بەکاردەھات، ھەرچەندە یەکێتیی سۆڤیەت ئیمپراتۆریەت نەبوو و ئیمپراتۆریش فەرمانڕەوایی نەدەکرد بەڵام لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە ئەم ناوەی بەسەردا بڕا.
ئیمپراتۆریەتیی ساسانی یان ساسانییەکان (بە زمانی پاڵەوی: ئێرانشەھر) دوایین ئیمپراتۆریەتیی ئێرانیی پێش ئیسلام بووە.
ئیمپریالیزمی زمانی چەمکێکی زمانەوانیە کە تواناو دەسەڵاتی زمانێک دەسەپێنرێت بەسەر زمانەکانی تر ئەم دەسەڵاتەی زمان بە دەسەڵاتی سەربازی دەسەپێنرێت تا دەگاتە ئاستی خوگری.
ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژئاوایی، بەشی ڕۆژئاوای ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانییە دوای ئەوەی دیوکلتیانوس جیای کردەوە ساڵی ٢٨٦ز، بەشی دووەمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ناسرابوو بە ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی، و لەمڕۆدا بە ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی ناسراوە.
ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی، زاراوەیەکە بەو قۆناغە ئەوترێت کۆماری ڕۆمانیا حوکمی ڕۆمای ئەکرد، بەروە پێش چوونێک بوو لە دەسەڵاتی سیاسی ڕۆمادا، ماوەی حوکمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆما لەو ماوەیەدا بە دیکتاتۆری ناسراوە، مێژوویەکی دیاریکراو نییە بۆ بوونی ڕۆما لە کۆمارەوە بە ئیمپڕاتۆرییەت، بەڵام ئەتوانرێت سەرەتای ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی بە سەرەتای دانانی یولیووس قەیسەر دابنرێت لە ساڵی ٤٤پ.ز.
ئینترناسیۆنال (بە فەڕەنسی: L'Internationale) سروودی زۆر ناسراوی چەپەکانە.
ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر نەرمەواڵایەکی وێب گەڕۆکە و یەکێکیشە لە بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت ، بەکارهێنەرانی ویندۆز لەکاتی دامەزراندنی 
ئینتەرنێت سیستمێکی جیھانگرە پێکھاتوو لە تۆڕی کۆمپیوتەری کۆمپیوتەرییەکانی پێکەوە بەستراو کە بۆ ڕاژەگەیاندن بە ملیاردان بەکارھێنەری سەرانسەری جیھان چەپکە پرۆتۆکۆڵی ستانداردی ئینتەرنێت (TCP/IP) بەکاردەھێنێت.
ئینجیل (بەئینگلیزی: Gospel)، گێراندنەوە یان کۆمەڵێ نووسراوە کە باس لە ژیانی یەسووعی ناسڕی دەکات.
ئینجیلی سینۆپتی، بە سێ ئینجیلی باوەڕپێکراوی یەکەم کە ئینجیلی مەتتا و ئینجیلی مەرقۆس و ئینجیلی لۆقایە، دەوترێت.
ئینجیلی لۆقا (بەگریکی: Τὸ κατὰ Λουκᾶν εὐαγγέλιον "خوێندنەوە: تۆ کاتا لۆوکان ئیوانگیلۆن"، بەئینگلیزی: Gospel of Luke، بەعەرەبی: انجيل لوقا)، سێیەمین و درێژترین ئینجیلە لەنێو ئینجیلە باوەڕپێکراوەکاندا.
ئینجیلی یوحەننائینجیلی مەتتا و مەرقۆس و لۆقا بە ئینجیلی سینۆبتی ناسراون، بەھۆی ئەوەی کە زۆرینەی بەسەرھاتەکانی ناوییان لەیەکچوون، تا ئەوڕادەیەی ریزبوونەکانیشییان وەک یەکە.
ئیندەستریاڵ مێتاڵ (ئینگلیزی: Industrial metal) چەشنێکی مۆسیقایە کە لە ئیندەستریاڵ دانس میوزیک و سراش مێتاڵ و ھاردکۆر پەنکەوە دروست بووە، لێدانی دووبارەی گیتاری تێدایە و سینتسایزەر و سیکوێنسەری تێدا بەکاردێت (کە هەمووی ئەلیکترۆنین) لەگەڵ گۆرانی وتنی ناڕێک.
ئینسایکڵۆپیدیا (بە ئینگلیزی: Encyclopedia) (بە کوردی: زانیارینامە) کۆمەڵە نووسراوەیەکی بەربڵاو و گشتگیرە کە لە ھەموو زانستەکان یان زانستێکی تایبەت زانیاریی پوختە و ھەڵبژاردەی تێدایە.
ئینسایکڵۆپیدیای کردنەوەکانی شەتڕەنج یان ئکش (بە ئینگلیزی: Encyclopaedia of Chess Openings، یان ECO) سیستەمێکی پۆڵێنە بۆ جووڵەکانی کردنەوە لە شەتڕەنجدا.
ئینسایکڵۆپیدیای گینس ئینسکلۆپیدیایەکی ساڵانەیە تایبەتە بە تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکانی جیهان کە پێشتر کەس ئەو کارەی نەکردبێت یا خود نەگەیشتبێتە ئەو ژمارەیە، یەکەم چاپی ئەم ئینسکلۆپیدیایە لەساڵی ١٩٥٥ زایین بڵاوکراوەتەوە.
ئینستاگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ دامەزراوە.فەیسبووک لە مانگی نیسانی ٢٠١٢، ئینستاگرامی بە یەک میلیارد دۆلار کریەوە.
ئینستیتیوتی کوردیی پاریس (بە فەڕەنسی: Institut Kurde de Paris) ڕێکخراوێکە کە لە سەر زمان و چاند و مێژووی کورد کار دەکات.
ئینچ (بە ئینگلیزی: Inch) یەکەی پێوانی درێژایییە یەکسانە بە ١/١٢ پێ و نزیکەی ٢٫٥٤ سانتیمەتر و ١/٣٦ یارد.
ئینچکە (Înçke، بە فارسی: اینچکه) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
ئینکوردیش (Inkurdish) وێبگەیەکی کوردییە، کە تایبەتە بە فەرھەنگی کوردی و لە ساڵی ٢٠١٣دا کارابووە.
ئینگلستان یان ئینگلتەڕا (بە ئینگلیزی: England) بەشێکە لە بریتانیای مەزن و پایتەختەکەی شاری لەندەنە.
ئینگلیزی ئوسترالی (بە ئینگلیزی: Australian English) زاراوەیەکی زمانی ئینگلیزیە کە لە کیشوەری ئوسترالیا قسەی پێدەکرێ.
ئینگلیزیی ئەمریکی (بە ئینگلیزی: American English) شێوەزارێکی زمانی ئینگلیزییە.
ئینگلیزییەکان (بە‌ ئینگلیزی: English) نەتەوە و گروپیێکی ڕەگەزیی ناوخۆیی ئینگلیزن کە بە زمانی ئینگلیزی قسە دەکەن.
ئینگوش، نەتەوەیەکی دانیشتووی باکووری قەفقاسیایە و ھاوسای گەلی چیچانن و ھەرێمەکەیان بە ئینگوشیا دەناسرێت کە کۆمارێکی سەر بە ڕووسیای فبدرالە.
ئیپ مان زنجیرە فیلمێکی ژیاننامەیی تایبەتە بە ڕووداوەکانی ژیانی مامۆستای کۆنگ فۆو، ئیپ مانە.
ئیپ مان کە ھاوکات بە ییپ مان ناسراوە، (چینی: 葉問).
ئیچی و سکراچی (بە ئینگلیزی: Itchy & Scratchy) کارتۆنێکە کە لە ناو زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی سیمپسۆنەکاندا پیشان دەدرێت.
ئیڤان سپیگل نای تەواوی یڤان تۆماس سپیگل بە(ئینگلیزی:Evan Spiegel) لەدایکبووی (04ی حوزەیرانی 1990) لۆس ئانجلەسە.
ئیڤانا ماری ترامپ (بە ئینگلیزی: Ivana Marie Trump)، لەدایکبووی ٢٠ی فێبرواریی ١٩٤٩.
ئیڤانی چوارەم ناسراوە بە ئیڤانی ترسناک (ماوەی ژیان٢٥ی ئابی ١٥٣٠ تاکوو ١٨ی ئازاری ١٥٨٤)، شای مۆسکۆ و قەیسەری ھەموو ڕوسیا بووە، لە ساڵی ١٥٣٣ لەتەمەنی ٣ ساڵیدا کراوە بە شای مۆسکۆ، لەساڵی ١٥٤٧ لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا کراوە بە قەیسەری ڕووسیا، لەبەر ئەوەی تەمەنی منداڵبووە چەند ڕاوێژکارێکی توانا و شارەزا یارمەتیانداوە لەبەڕێوەبردنی وڵات.
ئیکسۆن مۆبیل کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و  یەکێکە لەگەورەترین کۆمپانیا لەبواری دەرھێنان و وەبەرھەمھێنان لە نەوت و گاز لەئاستی جیھان، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لەئەنجامی یەکگرتنی کۆمپانیای ئیکسۆن لەگەڵ کۆمپانیای مۆبیل ھات ئەم یەکگرتنە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ بوو , بنکەی سەرەکی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە تەکساسە لە ئەمریکا ، داهاتی کۆمپانیایەکە ساڵ بەساڵ زۆر دەبێت لەساڵی ٢٠٠٨ داهاتی کۆمپانیاکە نزیکەی ٣٧ ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە.
ئیکوادۆر، بە ڕەسمی کۆماری ئیکوادۆر (بە زمانی ئیسپانی: República del Ecuador) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا.
ئیکەر کاسیاس فرناندێز (بە ئیسپانی: Iker Casillas Fernández) یاریزانێکی تۆپی پێی ئیسپانییە، لە دایکبووی (٢٠/٠٥/١٩٨١) لە شارۆچکەی مۆستۆلێس لە ناوچەی مەدریدی خاوەن دەسەلاتی سەربەخۆ.
ئیگۆر ستراڤینسکی (بە ڕووسی: Игорь Фёдорович Стравинский) نووسەری لەدایکبووی ڕۆژی (۱۷ی مانگی حەوتی ساڵی۱۸۸۲ ە) ؛ لە ناوچەی ((ئوانین باوم ) کەئەمڕۆ پیێ دەگوترێت لۆمۆنۆسۆڤ) لە نزیک شاری (سن پێتێرزبورگ) لە رووسیا ،و بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕانسە و ڕووسی دەینووسی.
ئیۆرن ئیکهاڕت ناو تەواوی ئیڕۆن ئێدوارد ئیکهاڕت بە(ئینگلیزی: Aaron Edward Eckhart) لەدایکبووی (١٢ی ئازاری ١٩٦٨)ە.
ئێتیێن پاسکیێ (بە فەڕەنسی: Étienne Pasquier) شاعیر، مێژووناس، سیاسی و مافناسی سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ئێدمۆند سپێنسەر (۱۵۵۲-۱۵۹۹) (بە ئینگلیزی: Edmund Spenser) شاعیری ئینگلیزی سەردەمی ئێلیزابێتە.
ئێدوارد بەرنشتاین (١٨٥٠-١٩٣٢) بەرچاوترین کەسایەتی نێو سۆسیالدیموکراسی مۆدێرنە کە خۆی سیاسەتوان، ئەندامی پاڕڵمان و کارمەندێکی بانک بوو لە ئاڵمان.
ئێدوارد جۆن دەیڤد ڕێدمەین ئەکتەرێکی بەریتانیە، سەرەتا ژیانی ئەکتەری لە شانۆکان و هەندێک ڕۆڵی بچووکی تیڤیەوە دەستپێکردووە لەساڵی ٢٠٠٠ەکان ، و دواتر لەساڵی ٢٠٠٦ لە یەکەم فیلمیدا بەشداری کرد بەناوی (Like Minds) لەساڵی ٢٠٠٦.دواتر لە فیلمەکانی (The Good Shepherd , Savage  Les Miserables , The Theory iof Everything و فیلمی 
ئێدوارد جێنێر پزیشکێکی ئینگلیزی بووە و یەکەم کەس بووە کە کوتانی نەخۆشی دڕکە و مێکوتەی دۆزیوەتەوە، لە ١٧ مایۆیی ساڵی ١٧٤٩ لە بیرکلی لەدایک بووە.
ئێدوارد مایکڵ (بێر) گڕیلس, (لەدایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٧٤)، سەرکێشێکی بەڕیتانییە، نووسەر و پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنییشە.
ئێدوین ڤان دێر سار (ھۆڵەندی: Edwin van der Sar) (لەدایکبووی ۲۹ی ئابی ۱۹۷۰؛ لە ڤۆرھۆت، ھۆڵەندا) گۆڵچی پێشووی (ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا) بەو بە باشترین گۆڵچی لە مێژووی تۆپی پێی ھۆڵەندا ھەژمار دەکرێت.
ئێدگار ئالان پۆ (بە ئینگلیزی: Edgar Allan Poe) لە ساڵی ١٨٠٩ زایینی لە بۆستۆنی ئامریکا لە دایک بووە، و لە کۆتایی دا لە ساڵی ١٨٤٩ لە بالتیمۆری ئەو وڵاتە مردووە.
ئێران (بە فارسی: ایران، بە پاڵەوی: Ērān، ئێران) وڵاتێکە لە باکووری ڕۆژاوای ئاسیا و لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دا.
ئێرانیەکان لە لوبنان خەڵکانی بنچینە ئێرانیین یان ئەو ئێرانییانەی کە ھاتوون و نیشتەجێن لە لوبنان.
ئێرنست ئۆرلاندۆ لۆرەنس (بە ئینگلیزی: Ernest Orlando Lawrence) (٨ی ئابی ١٩٠١ - ٢٧ی ئابی ١٩٥٨) فیزیکزانێکی ئەمریکی بوو، کە لە ساڵی ١٩٣٩ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.
ئێرنست میلنەر ھێمینگوەی (بە ئینگلیزی: Ernest Hemingway) (٢١ی تەمموزی ١٨٩٩ – ٢ی تەممووزی ١٩٦١)، کەسایەتی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئەمریکییە و یەکێکە لە باشترین نووسەرانی ڕۆمان و چیڕۆک لە جیھان، لەساڵی ١٩٥٤ خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەب وەرگرت.
ئێرۆس کوڕی ئافرۆدیت، لە بنەڕەتدا کوڕی خودای خۆشەویستی یۆنانی کەونارایە (وشەی ئێرۆس لەلای ڕۆمانییەکان بووە بە وشەی ئامۆر).
ئێرۆمانگا سێنسێ (بە ژاپۆنی: エロマンガ先生) زنجیرە ڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە لە لایەن تسوکاسا فوشیمی نووسراوە و لە لایەن ھیرۆ کانزاکی کێشراوە.
ئێریتریا، بە ڕەسمی دەوڵەتی ئێریتریا (بە عەرەبی: دولة إرتریا) وڵاتێکە لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا.
ئێزگەی قورئان لە سعودیە دەستی بەپەخشکردن لە مانگی سەفەری ١٣٩٢ی کۆچی بەرامبەر ١٦ی ئازاری ١٩٧٢ی زاینی لە شاری ڕیاز.
ئێزیدی  یەکێک لە گەورەترین خێڵەکانی کوردە که خاوەنی ئاینی تایبەتن و زۆربەیان لە باشووری کوردستانن لە دەڤەری شێخانی نێوان مووسڵ، پارێزگای دھۆک و دەڤەری شنگاری سەر سنووری سووریادا دەژین.
ئێزیدیەکان (بە ئەرمەنی: Եզդիներ یەزدینەر) گەورەترین کەمینەی ئایینی و ڕەگەزیین لە ئەرمەنستان.
ئێزیدیەکانی ڕووسیا ئەو ئێزیدییانەن کە بەھۆی جینۆسایدەکانی پێشوو ئاوارەی ھەرێمەکانی یەکەتیی سۆڤیەتیی جاران بوون و ھەر لەوێ ماونەتەوە تاوەکوو ئەمڕۆ.
ئێستا ڕووبەرەکەی زۆر فراوانتر بووە
ئێسپێرانتۆ بەناوبانگترین و فرەبەکارھێنترین زمانی نێوەنەتەوەیی دەستکردە کە بۆ یەکگرتووکردنی زمانەکان لە نێوان گشت خەڵکی دنیادا دروست کراوە بەئامانجی ئەوەی کە ببێتە زمانێکی دووەمی بۆ ھەمووکەسی جیھان.
ئێسک (بە ئینگلیزی Bone) پێکھێنەری ئێسکە پەیکەرە، بەڕێگای جیاواز کاردەکەن.
ئێسک شکان یان شکانی ئێسک (بە ئینگلیسی : Bone fracture) بریتییە لە تێکچوونی یەکپارچەیی ئێسک؛ بەشێوەی لێبوونەوەی بەشێک یان پەیدا بوونی درز یا قەڵش لە ئێسکدا.
ئێسکبەندی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Skeletal system) کۆڵەکەی لەشی مرۆڤە کە لە ئێسک پێک هاتووە و ڕاوەستاوی و خۆڕاگری  لەش دەپارێزێ و باوی جووڵەکانی لەش (locomotion) خۆشتر و خێراتر دەکا.
ئێسکی باسک کە لە دوو لای لەشی مرۆڤ و لە پەکەرەی دەستدا جێگیر بووە.
ئێسکی بەر (بە ئینگلیزی: Pubis) یەکێک لە سێ پاژی سەرەکی ئێسکی کزیەیە، کە دەکەوێتە بەشی پێشەوەی لەگەنە و پاشان لە گەورەییدا لەگەڵ کڵۆک و کەلەکە یەک دەگرن و ئێسکی کزیە پێک دێنن.
ئێسکی جانگ دوو ئێسکە لە کەللەسەردا کە دوو لاپاڵ و بان سەر دادەپۆشێت.
ئێسکی سێبەندە (بە ئینگلیزی: Sacrum) ئێسکێکی سێگۆشە، کە لە پێنج مۆرە پێکھاتووە، ئەم مۆرانە دوایی لە مرۆڤی پێگەیشتوودا پێکەوە دەلکێن و ئێسکێکی سەربەخۆ پێک دێنن.
ئێسکی ڕان ئەم ئێسکە درێژترین ئێسکە لە لەشی مرۆڤدا (بە ئینگلیزی: Femur).
ئێسکی کەلەکە یان باڵی کزیە (بە ئینگلیزی: Ilium) یەکێک لە ئێسکەکانی پێکھێنەری کزیەیە.
ئێسکە ئەستوورەی باسک, کەوەڕە (latin: radius) لە ئێسکەپەیکەری مرۆڤ, پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێسقانی ئانیشک (ulna) یەکیکە لە ئێسقانەکانی باسک.
ئێش یان ژان یان ئازار (بە ئینگلیزی: Pain، بە عەرەبی: ألم) دیاردەیەکی ئاڵۆزە کە چەند ھۆکارێک بەشدارن لە ورووژاندنی و ھەستپێکردنی و وەڵامدانەوەی، ئامانجی سروشتی ئەم دیاردەیەش  کە ئاگادارکردنەوەیە بە بوونی مەترسیەکی ناوخۆیی یان دەرەکی کە ھەڕەشە لە جەستە دەکات  بە نەگۆڕی.
ئێل کلاسیکۆ (El clásico) فیلمێکی ٢٠١٥ی کوردییە لە جۆری دراما.
ئێلح یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستانە کە لە پارێزگای باتمان ھەڵکەوتوووە.
ئێلڤانە جاتە (بە ئینگلیزی،ئالبانی: Elvana Gjata)، لەدایکبووی ٣ی فێبرواریی ١٩٨٧ لە تیرانا، ئالبانیا.
ئێلیزابێت وۆڵریج گرەنت (لەدایکبووی: ٢١ی جوونی ١٩٨٦) کە زۆرتر بە نازناوی ھونەری لانا دێل ڕەی دەناسرێت، گۆرانیبێژی ئەمریکییە.
ئێلینۆر ئۆسترۆم (ماوەی ژیان: ٧ی ئابی ١٩٣٣ تاکوو ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢) ژنە زانایەکی سیاسەتمەداری ئەمریکی بووە، لە ٧ی ئابی ساڵی ١٩٣٣ لەدایک بووە، ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی نۆبێلی لە زانستی ئابووریدا وەرگرتووە و یەکەم ئافرەتە ئەم خەڵاتە لەم بوارەدا وەربگرێت.
ئێلێکترۆفۆرێزیسی جەلاتینی یان جیاکردنەوەی کارەباییی جەلاتینی (ئینگلیزی: Gel electrophoresis) تەکنیککارییە بۆ جیاکردنەوەی ناوکەترشەکان یان پڕۆتینەکان بەکاردەھێنرێت، بەپێی درێژی و بارگەکانیان لە جەلاتینی ئەگارۆز یان ئەکریلامیددا.
ئێلێکترۆن (بە نیشانەی e ) یەکێک لە وردیلەکانی ناو ئەتۆمە بە باری کارەبایی (« - » : سالبی: مەنفی: نەرێنی )یەوە.
ئێم ئاڕ ئای (بە ئینگلیزی: MRI) کورت کراوەی ساڕستەی (Magnetic Resonance Imaging)، واتە وێنەگرتنی رێزۆنانسی موگناتیسی بریتییە لە شێوەیەک لە شێوەکانی وێنەگری پزیشکی بە یارمەتی ڕێزۆنانسی مەگنەتیکی ناوکی ئەتۆم.
ئێم ئێس یا چەن سکلرۆزی  (بە ئینگلیسی Multiple sclerosis یا Encephalomyelitis disseminata ) کە بە کورتی بە ئێم ئێس یا MS دەناسرێت، جۆرێک نەخۆشی ھەو کردنە کە تێیدا پۆشەنی مایڵینی خانەکانی دەماری لە مێشک و بڕبڕاگەدا زیان دەبینێ و دەبێتە ھۆی تێکچوونی باری ئاسایی گواستنەوەی پەیامەکانی دەماری.
ئێم جی ئێم (بە ئینگلیزی: MGM Holdings) یەکێکە لە ستۆدیۆ ئەمریکییەکان بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و کاری وێنەیی.
ئێمیل ئادۆڵف فۆن بێرینگ (بە ئاڵمانی: Emil Adolf von Behring) (ماوەی ژیان: ١٥ی ئازاری ١٨٥٤ تاکوو ٣١ی ئازاری ١٩١٧)  پزیشکێکی ئاڵمانی بووە و یەکەم کەس بووە کە خەڵاتی نۆبێلی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە، لە ١٥ مارسی ساڵی ١٨٥٤ لە خێزانێکی کەم دەرامەت لەدایک بووە، ھەر بۆیە نەیتوانیوە بچێتە زانکۆ و بەناچاری لە ساڵی ١٨٧٤ پەیوەندی بە ئەکادیمیای زانستی پزیشکی سەربازیەوە کردووە لە بەرلین، ئەمەش ڕێگای بۆ خۆشکردووە درێژە بەخوێندن بدات لەبواری پزیشکیدا بەڵام بەرامبەر بەوەی ماوەیەکی زۆر لەخزمەتی سەربازیدا بمێنێتەوە تەنانەت دوای ئەوەی  لەساڵی ١٨٧٨ تەخەڕوجی کردووە بۆماوەی چەند ساڵێک خزمەتی سەربازی کردووە.
ئێمە ھاوڕێی تۆین(بە ئینگلیزی: We Are Your Friends) فیلمێکی ئەمریکیی مۆسیقایی و دراما و کۆمێدیە لەلایەن ماکس جۆسێپ دەرھێنراوە، و لە نووسینی جۆسێپ و مێگان ئۆپنھایمەرە.
ئێندۆنیزیا (بە فەرمی کۆماری ئێندۆنیزیا)، وڵاتێکە ئەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، ئێندۆنیزیا ١٧،٥٠٨ دوورگە لە خۆ ئەگرێت، و ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە نزیکەی ٢٣٨ ملیۆن کەس، چوارەم وڵاتی جیھانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە جیھاندا کە زۆرترین ژمارەی موسڵمانان لە خۆ ئەگرێت، پایتەختەکەی جاکارتایە، و سنوری وشکانیەکەی لەگەڵ پاپوا گینێی نوێ و تەیمووری ڕۆژھەڵات و مالیزیادا ھاوسنوورە، و وڵاتەکانی تری دەوروپشتی سینگاپور و فلیپین و ئوسترالیا و زەویە ھیندیەکانە.
ئێندۆکاردایتیس (بە ئینگلیزی: Endocarditis) بریتیە لەو ھەوکردنانەی تووشی ناوپۆشی دڵ، زمانە و بۆریە گەورەکانی دڵ دەبێت.
ئێوارەی پەروانە، ناوی رۆمانێکە لە نوسینی بەختیار عەلی.
ئێپیکا (ئینگلیزی: Epica) گروپێکی سیمفۆنیک مێتاڵی ھۆلەندیە.
ئێڕوین ڕوودۆڵف جۆزێف شروودینگێر (١٨٨٧ - ١٩٦١) فیزیکزانی ئوتریشی بوو کە چەندین بەرھەمی گرینگی لە "فیزیکی کوانتۆمی"دا ھەیە.
ئێڤا ئانا پاولا ھیتلەر (ماوەی ژیان:٦ی شوباتی ١٩١٢ تاکوو ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥) ، ئێڤا ماوەیەکی درێژ ھاوڕێی ئەدۆلف ھیتلەر بوو وە ماوەیەکی کورتیش ھاوسەری ئەدۆلف ھیتلەر کە کەمتر بوو لە ٤٠ کاژێر ، براون پیشەی فۆتۆگرافەر بوو ، وینەکانی ھیتلەر بەتایبەتی وێنە ڕەنگدارەکان لەلایەن ئێڤا براونەوە گیراون ، لەدوای شکستی ئاڵمانیای نازی لە شەڕی جیھانی دووەم لە بەرلین لە ژێر بینای حکومەتتدا خۆی و ھیتلەر خۆیان کوشت کە چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی خۆیان بکوژن مارەییان بڕی بوو پاش حەوت ڕۆژ لەم ڕووداوە ئەڵمانیا خۆی دا بەدەستەوەدا، ئێڤا نزیکترین ئافرەت بوو لە ھیتلەرەوە و لە ھەموشیان خۆشتری دەویست و لە ھەموشیان زیاتر لە ئەقڵیەت و ڕەفتاری ھیتلەر تێدەگەیشت و تاکە ئافرەتیش بوو کە ڕازی نەبو بە جێھێشتنی ھیتلەر لە کۆتای دەسەڵاتیدا ئەمەش یەکێک بوو لەوھۆکارانەی کە بەیەکەوە خۆیان کوشت.
ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence EP) یەکەم تۆمارکراوی درێژخایەنی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە ساڵی ١٩٩٨ بڵاو کراوەتەوە.
ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence • گۆکردن: /ˌɛv.ɪn.ˈɛs.ɛns/) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا.
ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence) ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە.
ئێک تا تایگەر (کوردی: پڵینگێک ھەبوو) (ئینگلیزی: There was a tiger) فیلمێکی ئەکشن و سیخوڕییە.
ئێکس ئێم ئێڵ (XML) کو‌رتکراوەی EXtensible Markup Language‏ زمانێکی‏ markup‏ وەکوو HTML ساز کراوە بۆ وەسفی داتا تا‌گەکانی وەک ھی HTML‏ ‏لە پێش را دیاری نەکراون .
ئێکس بۆکس وان (Xbox One) یەکێکە لە پڕفرۆشترین ئامێرەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، کە لە ٢٢ ی ١١ ی ٢٠١٣ دەرچووە، و بە بوونی گرافیکێکی ئێچ دی، و ھەروەھا ھەبوونی ھاڕدێکی ٥٠٠ گیگابایتی، بە نرخی ٤٩٩$ لە ئەمریکا و ئەورووپا.
ئێکس بۆکس ٣٦٠ یەکێکە لەبەرهەمە ناوازەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ، ڕکابەری یاریە ئەلیکتڕۆنیەکانی هەریەکە لە پلەی ستەیشتن ی سۆنی وە وی ی کۆمپانیای نێنتیدۆ
ئێکستریم مێتاڵ (ئینگلیزی: Extreme Metal) لقێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە دەکەوێتە ژێر یەک پۆلەوە لەو کاتەوەی کە سەبچەشنەکان (لقەکانی) مێتاڵ جیاکراونەتەوە لە ١٩٨٠کاندا.
ئێگزیستانسیالیزم یان بوونخوازی (بە ئینگلیزی: Existentialism) دەستەواژەیەکە کە بۆ بەرھەمەکانی ھەندێک لە فەیلەسووفانی کۆتایی سەدەی ١٩ و سەدەی ٢٠ـەمی زایینی بەکاردێ کە سەرەڕای قوتابخانە جیاوازەکانیان لە سەر ئەم باوەڕە ھاودەنگن کە بیرکردنەوەی فەلسەفی بە بابەتی مرۆڤ دەست پێدەکات نە بەتەنیا بابەتی بیرکردنەوە.
ئێڵ جی بی تی (بە ئینگلیزی: LGBT) پێکھاتووە لە پیتەکانی یەکەمی ھەر کام لە وشەکانی لێزبیان، گەی، بایسێکسیوال (دووڕەگەزخواز)، لەگەڵ ترانسجێندەر (ڕەگەزگۆڕ).
ئێڵ لولایت (ناسراوە بە نازناوە کارییەکەی ئێڵ) بریتییە لە ناوی باشترین و بەهێزترین لێکۆڵەری ئینتەرپولی نێودەوڵەتی ناو ئەنمی و مانگای دێس نۆت.
ئەبجەد جۆرێک لە سیستەمی نووسینە کە ھەمیشە یان زۆربەی کات بێدەنگێک نیشان دەدات و خوێنەر دەبێ خۆی بزانێت بە کام دەنگدارانەوە بیخوێنێتەوە.
ئەبراهام ئۆرتەلیوس ( بە ئینگلیزی: Abraham Ortelius ) نەخشەساز و جوگرافیناس کە بە یەکەم دانەری نەخشەی مۆدێرن دەناسرێتەوە کە پێی دەڵێن (Theatre Of The World) واتە شانۆی جیهان.
ئەبراھام لینکۆڵن ١٦ھەمین سەرۆکی ئەمەریکا بوو، سەر بە حیزبی کۆمارییەکان کە خزمەتی کردووە لە ئازاری ١٨٦١ ھەتا تیرۆرکردنەکەی لە نیسانی ١٨٦٥.
ئەبو تەحسین کە ناوی جەواد کازمە بە لێدانی وێنەی سەددام حوسەین لەسەر شەقامێکی شاری بەغدا بە نەعلەکەی دەستی، بووە یەکەم ھێمای ڕووخانی ڕژێمی بەعس.
ئەبو جەعفەر بن موحەممەد غافقی، یەکێکە لە زانایانی سەدەی شەشەمی کۆچی، ناسراوە بە زانینە باشەکەی لە ڕووەک دا "ڕوەکناسی"، وە وەسف و پێناسەیەکی جوانی کردووە لە کتێبەکانی.
ئەبو زەید بەڵخی ناوی تەواوی ئەبوزەید ئەحمەد کوڕی سەهلی بەڵخییە (بە عەرەبی: أبو زيد البلخي) جوگرافیاناس و بیرکاریزان و فیزیکزان و دەروونناس و زانایەکی فارسی موسوڵمان بوو.
ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد کوڕی ئیدریس شافعییە، ساڵی ١٥٠ک/٧٦٦ز لە دایکبووە، یەکێکە لە دیارترین پێشەواکانی سوننە لە ڕێڕەوی مێژوودا، و خاوەنی مەزهەبی شافعییە لە زانستی فیقهی ئیسلامیدا، هەروەک بە دامەرێنەری زانستی ئوسوڵ دادەنرێت و یەکەم کەسە لەو بوارەدا کتێبی نووسیوە و ناویناوە (الرسالة)، نوێکەرەوەی ئیسلام بوو لە سەدەی دووەمی کۆچیی و هەروەک ئەحمەد کوری حەنبەل ئاماژەی پێکردووە لە مژدەدانێکی پێغەمبەری ئیسلامدا لە ووتەیەکیدا دەفەرموێت؛ لا تسبوا قريشاً فإن عالمها يملأ الأرض علماً واتە؛ قسە بە قوڕەیش مەڵێن زانایەکیان تیا هەلدەکەوێت زەوی پڕدەکات لە زانست.
ئەبو عەبدوڵڵا موحەممەد بن ئەلحەسەن بن ئەلحوسەین قورتوبی ناسراو بە ئیبن کەتتانی پزیشکی موسڵمان و شاعیر و فەیلەسووفی ئەندەلووسی خەڵکی قورتوبە.
ئەبو عەلی حەسەن کوڕی حەسەنی کوڕی ھەیسەم (بە عەرەبی: ابن الھیثم، بە لاتینی: Alhacen، Alhazen)، ناسراو بە ئیبن ئەلھەیسەم، فەیلەسووف و زانای فیزیا و بیرکاری و پزیشکی و زانستی دەروونییە.
ئەبو موحەممەد جابر بن ئەفلەح، زانای گەردوونناسی و بیرکاریی موسڵمان، لە سێڤیلیا لەدایکبووە، پاشان چووەتە قورتوبە و لەوێ ژیانی بەسەر بردووە و لەوێش نێژراوە.
ئەبو موحەممەد عەبدوڵا بن موحەممەد ئەزدی ناسراو بە ئیبن زەهەبی زانای پزیشکی عەرەبی موسڵمان بەوە ناسراو بوو کە یەکەم کەس بووە ئینسایکڵۆپیدیای ئەلفوبێی نوسیوە.
ئەبو موسا، عیسا بن مینا بن ویردان بن عیسا زەڕقی، (بە عەرەبی: عیسى بن مینا بن وردان بن عیسى الزرقي)، لە ١٢٠ـی کۆچی لە دایک بووە، موقریئی مەدینە و قوتابی نافیعی مەدەنی، لێشی ڕیوایەت کردووە، موجەووید و نەحوی، بەھۆی جەودەی خوێندنەوەکەی ئیمامی نافیع ناوی لێناوە قالوون، گوتراوە کە "قالوون" گۆیەکی ڕۆمیە بە مانای "باش" دێت، قالوون وتویەتی کە کاتێک لەلای نافیع دەیخوێند نافیع پێی دەوت "قالوون.." واتە "باشە" بە ڕۆمی، گووتراویشە کە لەبەر ئەوە وای پێ وتراوە چونکە قالوون ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە ڕۆم..
ئەبو مەشعەر جەعفەر کوڕی مئەممەد بەڵخی (بە ئینگلیزی: Abū Maʿshar, Jaʿfar ibn Muḥammad al-Balkhī) فەیلەسووفێکی ئیسلامی و گەردوونناس و ئەستێرەناسێکی فارس بوو کە ناسراوە بە مەزنترین ئەستێرەناس لە سەردەمی دەوڵەتی عەبباسی لە بەغداد.
ئەبو کامل شوجاع بن ئەسلەم بن موحەممەد بن شوجاع موسڵمانێکی ئەندازیاری عەرەبی میسڕی بە حاسیب میسڕی یان ئەبی کامل حاسیب یش ناسراوە.
ئەبو یەعقوب ئیسحاق بن حونەین بن ئیسحاق عیبادی، پزیشکێکی عەرەبی زۆر بەناوبانگ لە سەردەمەکەیدا، لە وەرگێڕان و زانینی لە زماندا کە کتێبی یۆنانی وەردەگێڕا بۆ عەرەبی وەکو باوکی بوو، شیکردنەوەشی بۆ کتێبەکان دەکرد.
ئەبوالقاسم قازی (١٩٠٨-١٩٤٧) ناسراو بە سەدری قازی برای بچووکتری قازی محەمەد بوو کە دوو دەورە لە لایەن خەڵکەوە کراوەتە نوێنەری پەڕلەمانی ئێران (شورای میللی).
ئەبوبەکر ڕازی ناوی تەواوی ئەبوبەکر محەممەد کوڕی یەحیا کوڕی زەکەریا ڕازی (بە ئینگلیزی ناسراوە بە Rhazes) زانایەکی فارسی موسوڵمان بوو وە زانایەکی دیاری سەردەمی زێڕینی ئیسلام بوو.
ئەبولبەرەکات هیببەتوڵڵا بن عەلی بن مەلکا بەغدادی پزیشک و فەیلەسووفی موسڵمان.
ئەبولحەسەن عەلی بن ئەبی سەعید عەبدولڕەحمان بن ئەحمەد بن یونس بن عەبدولئەعلا سەدەفی میسڕی، لە میسڕ لە دایک بووە، یەکێکە لەو گەردوونناسە بەناوبانگانەی عەرەب کە دوای بەتتانی و ئەبو وەفا بوزجانی دەرکەوتوون.
ئەبولحەسەن عەلی بن مووسا بن ئەبیلقاسم عەلی ئەنساڕی ئەندەلوسی ناسراو بە ئیبن ئەڕفەع ڕەئس (یان ڕەئسە)، کیمیاگەر و شاعیر، بە ناوبانگترین کارەکانی بریتین لە کتێبی (شذور الذهب في الإكسير) ئەمیش کتێبێکی شیعرە، جەلدەکی شەرحی کردووە و ناوی لێ ناوە (غایة السرور).
ئەبولحەکەم عەمر بن عەبدولرەحمان بن ئەحمەد کیرمانی نەشتەرگەر، زانا لە پزیشکیی و ئەندازە، موسڵمان و خەڵکی قورتوبەیە.
ئەبولقاسم ئەجمەد بن عەبدوڵڵا بن عومەر غافقی ناسراو بە ئیبن سەفار، یەکێک بوو بیرکاریزان و گەردونناسانی ئەندەلوس، لای مەسلەمەی مەجریتی خوێندوویەتی، لە قورتوبە ڕۆیشت بۆ دانیە لەبەر فیتنە، ھەر لەوێش کۆچی دوایی کرد ساڵی ٤٢٦ کۆچی.
ئەبولقاسم خەلەف بن عەباس زەهراوی (عەرەبی: أبو القاسم خلف بن عباس الزهراوي) (٩٣٦ ز.
ئەبولقاسم عەبباس کوڕی فیرناس بن ویرداس تاکورینی لە ڕۆندا لە ئیسپانیا لە دایک بووە، لە سەردەمی خەلافەتی ئومەوی لە ئەندەلوس، بەوە بەناوبانگ بوو کە یەکەم کەس بووە ھەوڵی فڕینی داوە.
ئەبوو جەعفەر ئەحمەد بن محەممەد بن ئەبی ئەشعەس (عەرەبی: أحمد بن محمد بن محمد بن أبي الأشعث) پزیشکێکی موسڵمان بە ڕەگەز فارسە، پزیشکی لە مووسڵ خوێندووە و لەوێش ماوەتەوە.
ئەبوو جەعفەر موحەممەد بن حوسەین خازین خۆراسانی، زانایەک لە زانایانی سەدەی چوارەمی کۆچی، لە ماتماتیک و گەردوونناسی.
ئەبوو حامد محەممەد بن محەممەد بن محەممەد بن ئەحمەد تووسی شافعی غەززالی (بە عەرەبی: أبو حامد محمد ابن محمد ابن محمد ابن أحمد الطوسي الشافعي الغزَّالي) یەکێکە لە دیارترین بیرمەند و خواناس و زانایانی ئیسلام و فەلسەفە و سۆفیگەریی سەدەی پێنجەمی کۆچی؛ سەدەکانی ناوەڕاست.
ئەبوو زەید عەبدولڕەحمان بن ئەبی ڕەبیع لەجائی، موسڵمانێکی بیرکاریزان، کۆچکردووی ساڵی (٧٧٣ کۆچی)، (أبن قنفذ) وتویەتی: (...
ئەبوو سەعد عەلاء ئیبن سەھل، موسڵمانێکی فیزیکزان و بیرکاریزان، توێژینەوە و پێشبینی زۆری ھەیە سەبارەت بە ئەندازە، ئیبن ھەیسەمیش پێشبینیەکانی بەکارھێناوە و یارمەتی داوە بۆ زانستی چاو، ئیبن سەھل یاسای شکاندنی دۆزیوەتەوە و دایناوە.
ئەبوو سەعید سینان بن سابت بن قوڕڕە حەڕانی، پزیشک و فیزیکزان و گەردوونناس، باوکی ئیبڕاھیم کوڕی سینانە و کوڕی سابت بن قوڕڕەیە
ئەبوو عومەر، حەفس بن سولەیمان بن موغیرە ئەسدی کووفی بەززاز، (بە عەرەبی: حفص بن سلیمان بن مغیرة الأسدي الکوفي البزَّاز)، گووتراویشە حەفس بن ئەبی داوود (حفص بن أبي داود)، ناسراو بوو بە حوفەیس (حُفَيْص)، ساڵی ٩٠ـی کۆچی لە دایک بووە.
ئەبوو عەبدوڵڵا حوسێن کوڕی مەنسووری حەللاج ناسراو بە حەلاج یەکێک بووە لە ئاڵاکانی تەسەووفی ڕێبازی سوننە و لە ساڵی ٨٥٨ لە عێراق لەدایک بووە و زاناکانی ئەو کاتەی سونە بەکافر و جادووگەر لەقەڵەمیانداوە و محمەدی کوڕی داوودی قازی بەغدا دژ بە فەلسەفەکەی حەلاج بووە و دژ بە ئایینی ئیسلامی زانیوە و حەلاجی داوەتە دادگا و بەبڕیاری خەلیفە موقتەدیر لەسەدەی چواری کۆچی لەبەردەم خەڵک و زاناکانی ئەو کاتە دادگایی کراوە و لەسەر دەستی وەزیر حامدی کوڕی عەباس لەسەر دەرگای خوراسان ھەڵواسراوە.
ئەبوو عەبدوڵڵا شەمسەددین موحەممەد بن ئیبڕاھیم بن ساعد ئەنساڕی سنجاری ناسراو بە ئیبن ئەکفانی، پزیشک بوو، زاناش بوو بە حیکمەت و ماتماتیک و فیھی حەنەفی، لە شنگال لە دایک بووە و لەوێش گەورە بووە و لە قاھیرە نیشتەجێ بووە، پزیشکی ئەنجام داوە و لەوێش مردووە.
ئەبوو عەبدوڵڵا موحەممەد بن موحەممەد ئیدریسی ھاشمی قوڕەشی (بە عەرەبی: أبو عبدالله محمد بن محمد الإدریسي الھاشمي القرشي).
ئەبوو موحەممەد، خەلەف بن ھیشام بن سەعلەب ئەسدی بەغدادی بەززار، (بە عەرەبی: خلف بن ھشام بن ثعلب الأسدي البغدادي البزار)، لە ساڵی ١٥٠ـی کۆچی لە دایک بووە، لە بەغدا بەناوبانگ بووە، یەکێکە لە گێڕەوەکانی حەوت گێڕەوەکە و یەکێکە لە دە گێڕەوەکانی قورئان، ئەو لە ئیمامی حەمزەی کووفی گێڕاەوەتەوە و قیڕائەتێکیشی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە بۆ بووە بە یەکێک لە دە گێڕەوەکانیش، ھەر لە دە ساڵیەوە قورئانی لەبەرکردووە، دەستی بە زانستخوازی کردووە لە سێزدە ساڵی، فەرموودەشی گێڕاەوەتەوە.
ئەبوو موزەففەر یووسفی کوڕی ئەییووب ناسراو بە سەلاحەدینی ئەیوبی (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١١٣٧- ٤ی ئازاری ١١٩٤ ) کوردێکی سەرلەشکەری موسڵمانان بوو کە دەوڵەتی ئەییووبیی دامەزراند.
ئەبوو نەسر مەنسور بن عەلی بن عراق (عەرەبی: أبو نصر منصور بن على بن عراق)، لە خەڵکی خوارزمە، ئەو یەکێکە لە زانایانی موسڵمان کە لە بیرکاری و گەردوونناسی پسپۆڕن .
ئەبوو یەحیا بن کەشکاریا پزیشک و زانای عەرەبی موسڵمان بەناوبانگ لە سەدەی چوارەمی کۆچی و لە بەغدا و حەلەب کاری کردووە، لای سینان کوڕی قوڕڕە خوێندویەتی، ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە لە کتێبەکەیدا (عيون الأنباء في طبقات الأطبّاء) باس کردووە کە پزیشکێکی زانا و بەناوبانگ بوو بە چاکیەکەی لە پزیشکیی.
ئەبووبەکر بەغدادی (بە عەرەبی: أبو بکر البغدادی، ناوی تەواوی ئیبراھیم عەواد ئیبراھیم عەلی سامەڕایی لەدایکبووی ١٩٧١، سامەڕا).
ئەبووبەکر عاسم بن ئەبی نجود بەھدەلە کووفی، (بە عەرەبی: عاصم بن أبي نجود بھدلة الکوفي)، ئیبن جەزەری وتویەتی کە بەھدەلە دایکییەتی، بەڵام زەھەبی لە (سیر اعلام النبلاء) دەڵێت کە بەھدەلە باوکییەتی.
ئەبووجەعفەری عەبدوڵڵا مەنسوور، ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی محەمەد کوڕی عەلی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەباس کوڕی عەبدول موتەڵیب کوڕی ھاشم، دووەم خەلیفەی نەوەی عەبباسیە و لە بەھێزترینیانە، شەش ساڵ لە ئەبوعەباس سەفاح گەورەترە بەڵام کاتێک ئیمام ئیبراھیمی برای سەربازەکانی مەڕوان کوڕی محەمەد گرتیان پێشەوایەتی دایە دەست ئەبوعەباس لە باتی مەنسوڕ، ومەنسوڕ شاری بەغدای بنیاتنا کە دواتر بووە پایتەختی دەوڵەتی عەبباسی، وخەلافەتی گرتە دەست لە دوای سەفاحی برای لە ساڵی ٧٥٤ز تا کۆچی دوایی کرد ساڵی ٧٧٥ز.
ئەبووحوسەین موسلیم کوڕی حەجاج کوڕی موسلیم، لە نێوان ساڵانی ٨٢١ تا ٨٧٥ ژیاوە، لە ناودارترین زانایانی فەرموودەیە، و دانەری کتێبی سەحیحی موسلیمە، کە بە دووەم کتێبی ڕاستی فەرموودە دادەنرێت لە دوای سەحیحی بوخاری.
ئەبووحەنیفە یان ئەبووحەنیفە نوعمان یان نوعمان کوڕی سابت کوڕی زوتتا کوڕی مرزبان، ساڵی ٨٨ک/٦٩٩ز لە دایکبووە لە کووفە و بە نەژاد ئەفغانیە، و ئەبووحەنیفە زۆربەی ژیانی لەو شارەدا بە فێرخواز و زانا بردە سەر، دوای ئەوەی قورئانی لە بەرکرد لە گەنجیدا بوو لەگەڵ باوکیدا ڕوویکردە ئیشی بازرگانی، و کاتێک زانای گەورە عامر شەعبی چاوی پێی کەوت ئامژچەی بۆکرد کە ئەو لە ئەبووحەنیفەدا زیرەکییەکی گەورە و عەقڵ پێگەیشتووی ئەبینێت و ئامۆژگاری کرد کە بچێتە کۆڕی زاناکان و بە دوای زانستدا بگەڕێت، ئەمیش وەڵامی داواکەی دایەوە و ڕوویکردە زنجیرەی وانەکان، فەرموودەی ئەگێڕایەوە و زمان و ئەدەبی خوێند، و لەەبر ئەوەی زۆر گرنگی ئەدا بەوەی کە ھەموو ئەو زانستانەی ئەوترێتەوە لێی وون نەبێت کاتەکانی ئەبردە سەر بە سەردانی کۆڕەکان بە وەرەقە و قەڵەمەوە، پاشان ڕوویکردە خوێندنی زانستی ووتە (ڕەوانبێژی) تاکو بە شێوەیەک لێھاتوو بوو لەو بوارەدا کە بتوانێت زۆر بە سەرکەوتووانە گفتوگۆی لەگەڵ دەستە جیاوازەکانی تر ئەکرد، پاشان ڕوویکردە زانستی ئیسلامی (فیقھـ) و وانەکانی ئەم زانستەی وەرگرت لای حەماد کوڕی ئەبووسولەیمان، ناوبانگی دەرچوو بە خواناسی، و بازرگانێکی ناوداربوو بە دەستپاکی و ڕاستگۆیی و بەوەفایی.
ئەبووحەنیفەی دینەوەری(٨٢٨- ٨٩٨) ناوی تەواوی  ئەبوو حەنیفە ئەحمەد کوڕی داودی کوڕی وەنەندی دینەوەریە.
ئەبووسەعیدی ئەبولخەیر (بە فارسی: ابوسعید ابوالخیر)، (٣٥٧-٤٤٠ی کۆچی) لە عارفان و شاعیرانی ناسراوی فارسە.
ئەبووعوبەیدە کوڕی جەڕاح یەکێک بوو لە ھاوەڵانی پێغەمبەر محەممەد.
ئەبووعەلا مەعەری (بە عەرەبی: أبو العلاء المعري) ناوی ئەحمەدی کوڕی عبداللە ی کوڕی سولەیمان القەزاعی التنوخی المعریە، شاعیر و فەیلەسوف و ئەدیبێکی عەرەبی سەردەمی عەباسیەکان بووە.
ئەبوولفەتح عومەر کوڕی ئیبراھیم خەییام، ناسراو بە "عومەر خەییام" لە ساڵی ٤٣٩ی کۆچیی مانگی لە شاری نیشابووری ئێران لە دایک بووە.
ئەبوویوسف یەعقوب کوڕی ئیسحاق سەباح کیندی (بەعەرەبی: أبو يوسف يعقوب بن إسحاق الصبّاح الكندي‎) فەیلوسووف و بیرکاریزان و فیزیکزان و موزیکزانێکی موسوڵمانی عەرەبی عێراقی بوو، کە ناسراوە بە فەیلەسووفی عەرەبەکان.
ئەبی هیجا کوڕی ڕەبیب ئەلدەولە هەزەبانی  لە سەرکردە ناودارەکانی ھەزەبانی بوو.
ئەبێل یانسزون تاسمان (بە هۆلەندی: Abel Janszoon Tasman) (لە دایک بووی ١٦٠٣ و کۆچێ دوایی ١٦٥٩) دەریاوان و جیهانگەڕی هۆلەندی بوو لە سەدەی حەڤدەیەم دا، ئەو بە هۆی سەفەرە دەریاییە پڕ بوێریەکانی بۆ مەڵبەندە دوورەدەستەکان و دۆزینەوەی مەڵبەند و خاکی نوێ ناوبانگی دەرکرد.
ئەتڵەسی (بە ئینگلیزی: Petunia) گوڵێکی زۆر جوانە لە ڕەگەزی Petunia و لە تیرەی "باینجانەکان" Solanaceae، کە گوڵەکانی شێوەی شەیپووریان ھەیە و بۆنیشیان زۆر خۆشە.
ئەحمەد ئالتان لەدایکبووی ١٩٥٠ لە ئەنقەرەی تورکیا ، ئەحمەد نووسەرێکی ناوداری تورکیایە و کوڕی نووسەر و پەرلەمانتاری پێشووری تورکیا چەتین ئالتانە وە برای نووسەر و ئابووریزان و مامۆستای زانستیگای ئیستنابۆل محەممەد ئالتانە ، ئەحمە کەتان بەڕێوبەری نووسینە لە ڕۆژنامەی تەرەف.
ئەحمەد بن ئیبڕاھیم ئیقلیدیسی، ئەبولحەسەن، لە ساڵی (٣٤١ھ/٩٥٢ز) زیندوو بوو، بیرکاریزانی موسڵمان، لە پێشەکی کتێبی (الفصول في الحساب الهندي) ھاتووە: (...
ئەحمەد بو عەبید لەدایکبووی ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤ی پارێزگای ئیحسائە.
ئەحمەد بەگی کوڕی فەتاح بەگ (١٨٧٨ - ١٩٣٦) ناسراو بە حەمدی ناوی تەواوی ئەحمەد کوڕی فەتاح بەگی حاجی ئیبراھیم بەگی مەحموود بەگی ساحێبقڕانە.
ئەحمەد بەگی کۆماسی شاعیرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەریوانە ، کە لە ساڵانی ١٧٩٣-١٨٧٦ی زایینی دا ژیاوە و ھۆنراوەی ھەورامیی لێ بە جێ ماوە.
ئەحمەد تورک (بە تورکی: Ahmet Türk) (١٩٤٢- )، سیاسەتڤان و پەرلەمانتارێکی کوردە لە ناوچەی دێرکی سەر بە شاری ماردین لە باکووری کوردستان لە دایکبووە.
ئەحمەد تۆفیق ناوە ڕاستەکەی عەبدوڵڵایە، کورِی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقییە.
ئەحمەد حەسەن زیوەیل بە ئینگلیزی: Ahmed Hassan Zewail (لە دایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٤٦ - ٢ی ئابی ٢٠١٦) زانایاکی موسوڵمانی میسرییە و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکیە کە ناسراوە بە باوکی فێمتۆ کیمیا (Femtochemistry) لە ساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی نۆبێلی لە کیمیا وەرگرتووە بۆ کارکردنی لەسەر بواری (Femtochemistry) و وە ھەروەھا یەکەم زانای میسرییە کە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتووە.
ئەحمەد دەروێش عەبدوڵڵا ناسراو بە ئەخۆل (١٩٨٨ - ١٩١١) شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە.
ئەحمەد شەوقی (ماوەی ژیان:٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٨ لە قاهیرە - ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٢ لە قاهیرە) شاعیر و شانۆنووسی عەرەبی میسریە.
ئەحمەد عەلی زێن (ماوەی ژیان: نوسەر و ڕۆژنامەنوسێکی لوبنانیە، لە ٥ی ئازاری ١٩٥٥ لە  لوبنان لەدایک بووە، لە کۆتایی ھەشتاکاندا لە ڕۆژنامەکانی لوبنان و وڵاتە عەرەبیەکان کاری ڕۆژنامەنووسیی دەکات و ووتار بڵاودەکاتەوە، بەرنامەیەکی زۆری ڕۆشبیری و سیاسی و مێژوویی و درامای پێشکەش  بە ئێزگە و تەلەفزیۆنەکانی وڵاتە عرەبیەکان کردووە، ژمارەیەک کتێبی بەرھەمھێناوە، ھەروەھا شانۆگەری نووسیوەتەوە و ڕۆڵی تیاگێڕاوە.
ئەحمەد موختار بەگی جاف‌ (١٨٩٦-١٩٣٥) شاعیر و سیاسەتوانی ناوداری کورد بوو.
ئەحمەد مەتەڕ (بەعەرەبی:أحمد مطر) لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٤ لەشاری بەسڕە ، شاعیرێکی دوورە ووڵاتی عێراقیە لە شاری لەندەن لە ئینگلستان نیشتەجێیە ، ئەحمەد هەر لە نەوجەوانییەوە ئەوکاتەی تەمەنی ١٤ ساڵان بووە دەستی بە نووسینی شیعری کردووە وە شیعرەکانی بەر ڕێبازی ڕۆمانتیک دەکەون و شیعری سیاسیش (ڕامیاری) زۆرینەی بابەتەکانی بوون لە شیعردا.
ئەحمەد مەلا قادر ناسراو بە سائیب شاعیرێکی کورد بوو لە ساڵی ١٨٥٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، سەرەتای زانستەکان و زمانی فارسی لای باوکی فێردەبێ و زانیاری ئاینی لای شێخەکانی شارەکەیان دەخوێنی.
ئەحمەد کایا (٢٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ - ١٦ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠٠٠) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و مۆسیقاژەنێکی کورد بوو کە لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لەدایکبووە.
ئەحمەدبەگ گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی چەرداوڕۆ، ناوچەی کشاوەرز، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان..
ئەحمەدی (بە عەرەبی: الأحمدية) فەرھەنگێکی عەرەبی کوردیی نووسراوەی شێخ مارفی نۆدێیە کە بە ھۆنراوە بۆ ئەحمەدی کوڕی نووسیوە.
ئەحمەدی خانی (١٦٥١-١٧٠٧) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیری گەورەی کورد بووە.
ئەحمەدی قەوام (١٨٧٦ تاران -  ١٩٥٥ تاران) ناسراو بە قەواموسەڵتەنه، سیاسەتوانی ئێرانی کۆتایی سەردەم قاجار و سەردەمی پاڵەوییە که پێنج جار بووە بە سەرۆک وەزیرانی ئێران.
ئەحمەدی موفتی‌زادە (بە فارسی: احمد مفتی زاده) (١٩٣٣ لە سنە – ٩ی شوباتی ١٩٩٣ لە تاران)، ناسراوە بە کاکە ئەحمەدی موفتی زادە، زانای دینی، ئیسلامناس، موجتەھیدی سوننی و شاعیر و چالاکی کوردی ڕۆژھەلاتی کوردستان بوو.
ئەحمەدی کوڕی حەسەن بەگ کوڕی عەزیز بەگ (١٩٢٢ - ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦) ناسراو بە ئەحمەد ھەردی یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی بە ناوبانگی کوردە لە باشووری کوردستان کە زۆربەی تەمەنی لە بواری ئەدەب و شێعری کوردی دا کاری کردووە.
ئەحمەدی کوڕی خەلیلی کوڕی حمدی قەیسیە، باوکی پێی وتراوە شێخ ئەحمەدی فەرەزی واتە زانستی میراتی باش زانیوە، براکەیشی شێخ عبدولکریم قەیسی یەکێکە لە زانایانی عێراق، بنەماڵەیەکی زانستی و ئەدەبی شاری بەغداد بوون.
ئەحمەدی یەکەم کوڕی محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم، لە نێوان ساڵانی ١٥٩٠ بۆ ١٦١٧ ژیاوە، چواردەیەم سوڵتانی عوسمانییە، شاعیر بوو و دیوانیکی چاپکراوی هەیە، لە ساڵی ١٦٠٣ز دەسەڵاتی گرتە دەست لە دوای مردنی باوکی، سەردەمەکەی سەردەمی شەڕ و یاخیبوون و شۆرشەکان بوون دژ بە دەوڵەتەکەی.
ئەختەر بە واتای ئەستێرە نازناوی ئەمین ئاغای کوڕی بەکر ئاغای کوڕی محەمەد ئاغای حەوێزییە.
ئەدۆبی دریمویڤر ئامرازێکی سامانداری گەشەپێدانی وێبە لە سیستمەکانی ئەدۆبی .
ئەدیب ناوی  مەلا سەید ئەحمەد خواجامیری ە .
ئەدێلەید ناوەندی ویلایەتی ئۆسترالیای باشوورە کە زۆرترین دانیشتوانیشی لە خۆ گرتوە و پێنجەمین شاری پڕ دانیشتووی ئۆسترالیایە، ئەو شارە نزیکەی ١، ٢٩٠، ٠٠٠ی دانیشتووی ھەیە، بە دانیشتوانی شاری ئەدێلەید، «ئەدێلەیدیەن» دەوترێ.
ئەر بۆت نەگیرا خۆت خە زرێبار‌)
ئەراتۆستێن(٢٧٢-١٩٢ پ ز)، جوگرافیناس و ئەستێرەناسێکی گرنگی یۆنانییە و بە بنیاتنەر و باوکی جوگرافیا ناسراوە؛ لە بەر ئەوەی کە ئەو بوو یەکەم جار زاراوەی جوگرافیای بە کارهێنا.
ئەرتینز کەناڵێکی عەرەبییە بۆ مناڵان، لەلایەن کۆمەڵەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی عەرەب (ART) بەڕێوە دەبرا، لە ساڵی ١٩٩٨ دەستی بە پەخش کردن و لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕاگیرا.
ئەرتەش یان ئارتەش بە فارسی:ئەرتێش (ارتش) وشەیەکی ئاریە کە ئێستا بۆ ئاماژە بە ھێزی سەربازی بە کار دێت، ئەم وشەیە لە ھەردوو زمانی کوردی و فارسی بۆ ھەمان مەبەست کەڵکی لێ وەردەگیرێ
ئەرتەشاسترە (بە سەنسکریت: Arthaśāstra)، نووسراوەیەکی ھیندیە سەبارەت بە بەرێوەبەرایەتیی گشتی، ئابووری و ستراتێژی چەکداری کە بە زمانی سانسکریت نووسراوە.
ئەرتەشی سووری ژاپۆن Japanese Red Army (日本赤軍، Nihon Sekigun، JRA) گرووپێکی چەکداری کۆمۆنیستی بوو کە بە دەستی فوساکۆ شیگەنۆبۆ لە ساڵی ١٩٧١ لە لوبنان دامەزراوە.
ئەرخەوان (ناوی زانستی: Cercis siliquastrum) دارێکە کە ناوەکەی لە ڕەنگی گوڵەکەیەوە وەرگیراوە.
ئەردەڵان بەکر گۆرانیبێژێکی کورد بوو.
ئەردەڵانی یا سنەیی یەکێک لە شێوەزارەکانی کوریی ناوەندی یە کە لە سنە و شارەکانی دەوروبەری وەک کامێران، دیواندەرە، دێولان وڕوانسەر و بە شێک لە سەقز، مەریوان و تکاب و قوروە و بیجاڕ قسەی پێ دەکرێ.
ئەردەھان یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستانە و ناوەندی پارێزگای ئەردەھانە.
ئەرمەنیا (بە ئەرمەنی: Հայաստան ، Hayastan) و بە فەرمی کۆماری ئەرمەنیا وڵاتێکە لە ناوچەی قەوقاز.
ئەرژەنتین، بەفەرمی کۆماری ئەرژەنتین (ئیسپانی:República Argentina)دووەم گەورەترین ووڵاتی کیشوەری ئەمەریکای باشوورە، وڵاتێکی فیدرالیە لە ٢٣ ھەرێم پێک ھاتوە، لەگەڵ شاڕێکی ھاوبەش بۆ ھەموو ھەرێمەکان بەناوی بوێنس ئایریس بەگەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکان دەناسرێت، ئەرژەنتین بە ھەشتەمین گەورەترین ووڵاتی جیھان ھەژمار دەکرێت، بەچوارەمین وڵات دادەنرێت لەنێو ئەو وڵاتانەی بە ئیسپانی ئاخاوتن دەکەن، ئەمیش دوای مەکسیک و کۆلۆمبیا و ئیسپانیا ، گەورەترین ووڵاتی ھەموو جیھانە کە بە زمانی ئیسپانی ئاخاوتن دەکات لە ڕووی ڕووبەرەوە، ڕووبەرە کیشوەریەکەی بریتیە لە زنجیرە چیاکانی ئەندێز لە خۆڕئاوای و زەڕیای ئەتلەسی لە خۆڕھەڵاتی، ئەرژەنتین سنوری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور،چیلییش کەوتۆتە خۆڕئاوای و باشووری، دوورگەکانی ڤۆکلاند و مالڤێناس و جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت بەڵام ئینگلتەرا داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپراتۆریەتەکەی، بەڵام بەگوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران.
ئەرکان پەتەککایا ئەکتەرێکی کوردی تورکیایە، لە رۆژی ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٧٠ لە دیاربەکر لە دایک بووە.
ئەرکی جەمسەر (ئینگلیزی: Electrode potential) بریتییە لە جیاوازیی ئەرکی نێوان جەمسەر و گیراوەکەی.
ئەرکی حەسانەوە (ئینگلیزی: Resting potential) ئەرکێکی کارەبایییە لە پەردەی خانەی دەمارەخانە یان ماسولکە خانە، ئەو کاتەی خانەکە ناچالاکە.
ئەرکی لێکردنەوە (Reduction potential) ئارەزووی نیوەکارلێکە، بۆ ڕوودانی نیوەکارلێکی لێکردنەوە، لە خانەیەکی کارۆکیمیاییدا.
ئەرکی کار (ئینگلیزی: Action potential) گۆڕانکاریێکی کتوپڕە لە جەمسەری پەردەی دەمارەخانە یان ڕژێنەخانە یان ماسوولکەڕیشاڵ، بەشداری لە گواستنەوەی ڕاگەیاندنی کارەبایی دەکات.
ئەرکەی خواروو گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ژاراوە، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئەرگەنەکۆن ئەو ناوەیە نراوە لە دامەزراوەیەکی شاراوە، سێکولاری تەواو-نەتەوەپەرست لە تورکیا کە ئەکرێ پەیوەندیان هەبووبێ بە ئەندامانی سوپا و هێزەکانی ئاسایشی تورکیاوە.
ئەریتمۆمانیا پێکھاتووە لە نەخۆشییەکی دەروونی کە بە ئۆ-سی-دییەوە دەبەسترێتەوە.
ئەرەستوو (بە یۆنانی: Ἀριστοτέλης، ئاریستۆتێلیس؛ ٣٨٤ی پ.ز - ٣٢٢ی پ.ز) فەیلەسووفێکی یۆنانی بوو؛ ئەو قوتابیی ئەفلاتوون و مامۆستای ئەسکەندەری مەزن بوو.
ئەزرنگێتەوە دەنگێ لە گوێیدا؛
ئەزمونگەرایی بریتیە لە تیۆرێک کە ئەڵێ زانین تەنھا یان بەشێوەیەکی سەرەکی لە ئەزمونکردنی ھەستەکانەوە دێت.
ئەزموون ئەو زانایییە یا ئەو زاڵێتییەیە لە ئاست ڕووداو یا بابەتێکدا کە بە ھۆی بەرکەوتن یا تێوەگلانەوە بە دەست دێ.وشەی تاقی نزیکایەتیی زۆرە لەگەڵ وشەی ئەزمووندا.
ئەزموونی نزیک مەرگ (ئە.ن.م) (ئینگلیزی: NDE: Near-death Experience) بریتییە لەو ئەزموونە کەسییەی، کاتێ کەسێ بەھەر ھۆکارێک بێت، سەرجەم نیشانە زیندەیییەکان (vital signs)، بۆ نموونە لێدانی دڵ، فشاری خوێن، و ھەناسە، دەوەستن و نامێنن.
ئەساسینز کرید (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed) یارێکی ڤیدیۆییە لە لایەن کۆمپانیای یوبی سۆفت مۆنتریاڵ لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ بەرھەم ھێنراوە، بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠ و پلەی ستەیشن ٣ و ھەروەھا دوایی (لە ساڵی ٢٠٠٨) وەشانی تایبەت بە کۆمپیوتەر.
ئەسبشادا ژێری گوندێکی سەر بە ناوەندی پارێزگای وانە لە باکووری کوردستان.
ئەستاتین (بە ئینگلیزی: Astatine) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «At» و گەردیلە ژمارەی ٨٥.لە کۆمەڵەی ھالۆجینەکانە و لە خولی شەشەمە ، ئەستاتین توخمێکی تیشکدەرە و زیاتر لە ٢٤ زڕتوخمی ھەیە کە نیوەتەمەنیان زۆر کورتە ،  سەرەتا کیمیاناسان ئەم توخمەیان ناو لێنابوو ئەلەباماین Alabamine لەساڵی ١٩٤٠دا زانایانی ئەمریکایی ئیمێلیۆ سیگری و کۆرسۆن و ماکنزی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا چەندین تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا ، بۆ ئەم مەبەستە ئایۆنی ھیلیۆمیان دایە بەر توخمی بزمۆپ ئەنجامەکەی بووە ھۆی پەیدابوونی توخمێکی نوێ کە تیشکی زۆر بەتین بوو و خۆنەگر بوو و لە ماوەیەکی زۆر زۆر کەمدا لەخۆیەوە ھەڵدەوەشا ، دەستبەجێ لەم رەوشتەوە ناویان نا ئەستاتین ، ناوی ئەستاتین لە لە وشەی ئەستالۆس ی یۆنانیەوە ھاتووە کە بەمانای خۆنەگر دێت.
ئەستۆنیا، بە ڕەسمی کۆماری ئەستۆنیا (بە زمانی ئەستۆنی: Eesti Vabariik) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
ئەستێرە لە مانا بەربڵاوەکەیدا ھەر تەنێکی ئاسمانی ئەگرێتەوە کە بە شەو لە ئاسماندا ئەبینرێ ، جگە لە مانگ ، ھەروەھا ئەستێرە گەرۆکەکانیش ئەگرێتەوە ئەو ھەسارانەی کە خۆیان تیشک دار نین ، لە گەردوونناسیشدا مەبەست لە ئەستێرە : ھەر تۆپەڵەیێکی گازی ڕووناک کەرەوەیە ، کە خاوەنی گەرمیێکی پلە بەرزبێت .
ئەستێرەناسی (بە یۆنانی: ἀστρονομία، (بە ئینگلیزی: Astronomy) زانستێکی سروشتییە کە لە تەنە ئاسمانییەکان و دیاردەکانیان دەکۆڵێتەوە.
ئەستێرەی قەزەمی سوور یاخوود ئەستێرەی سارد (بە ئینگلیزی : Red dwarf) جۆرێکە لە ئەستێرە بچووک و ساردەکانی گەردوون، گەرمیەکەی دەگاتە نزیکی ٣.٥٠٠ پلە، وە بارستەی ئەو ئەستێرە کەمترە لە نیوە بارستەی خۆری خۆمان،
ئەستەر (ئینگلیزی: Ester) ئاوێتەیەکی ئەندامییە، کۆمەڵەیەکی کاربۆکسیلی تێدایە، کە کۆمەڵەیەکی ئەلکیل شوێنی ھایدرۆجینی ھایدرۆکسیلەکەی گرتبێتەوە.
ئەستەمبوڵ هەروەها دەوترێت ئەستەنبوڵ (بەتورکی: İstanbul، بەعەرەبی: إسطنبول) گەورەترین شاری کۆماری تورکیایە کە بەشێکی لە ئاسیا و بەشێکی لە ئەورووپایە.
ئەسرین سەفەری ھونەرمەندی ئاوازی کوردیی ھۆرەیە.
ئەسعەد بن ئیلیاس بن جرجس، موەففەقەددین ئیبن مەتران، پزیشکێکی زانا بە ڕێزمان و وێژە، لە دیمەشق لە دایک بووە و لەوێش گەورە بووە، باوکیشی پزیشک بوو، بە پزیشکیەکی خزمەتی سەڵاحەددینی ئەییوبی کردووە، ھەر لەو ڕۆژانەش موسڵمان بووە، لە بەرھەمەکانی (المقالة الناصرية في حفظ الامور الصحية) و کتێبی (بستان الاطباء وروضة الألباء) کە نەیتوانی تەواوی بکات، ھەروەھا (المقالة النجمية قي التدابير الصحية).
ئەسغەر فەرھادی (بە فارسی: اصغر فرهادی) (لەدایکبووی ١٩٧٢، لە خومەینی شەھری ئەسفەھان، ئێران).
ئەسفەھان یان ئەسپەھان یان سپەھان (بە فارسی «اصفھان» یا «اسپھان») شارێکی گەورە و ناودار لە ناوەراستی ئێرانە.
ئەسلان ئوسۆیان (بە گورجی:ასლან უსოიანი)لە ٢٧ فیبرایەری ١٩٣٧ لەدایک بوە لە ١٦ یەنایەری ٢٠١٣ کۆچی دوایی کردوە٫نازناوی باپیر حەسەنی لێنراوە٫یانیش ھەربە باپیر بانگیان کردوە، کۆڵبەر و ھەلھاتوو لەیاسابوو لەلایەن تورکیاو ڕووسیا وە بەھۆی ئەوەی لە ھەرێمەکانی ڕووسیا چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی دەکڕی و دەینارد بۆکوردەکانی باشور بەر لە ڕاپەرین دواتریش بۆ ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا، بەگوێرەی گۆڤاری ئەیکۆنۆمیست (The Economist) باپیر (کەسێکی نیشتمان پەروەرو دلێرە بەڵام بە مافیا ناوزەندی دەکەن).
ئەسمائولحوسنا یان ناوە جوانەکانی خودا ناوگەلێکن کە لە ئیسلامدا بۆ ناوبردن لە اللە کەڵکیان لێ دەگیردرێت.
ئەسپ (ناوی زانستی: Equus ferus caballus) ئاژەڵێکە کە ٢٠٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی یەسووع لە ئەسپی کێوییەوە دەستەمۆ کراوە.
ئەسپ سواری یاریەکی کۆنی وەرزشیە لەڕێزی ئەو یاریانەیە کە لە ئۆڵەمپیاد بەڕێوە دەچێت ، مێژوونووسان مێژووی ئەم یاریە دەگەڕێننەوە بۆ شاری بابل وە ووڵاتانی میسڕ و سوریا وە ئەم یاریە زۆر لەلایەن پاشا کۆنەکانی ڕۆم و یۆنانیەکانەوە گرنگی پێدراوە ئەوکات بەڵام دواتر ئەم یاریە لە یاری پاشا و میرەکانەوە گوازرایەوە بۆ یاریەکی نێودەوڵەتی وە لەئێستادا بەتایبەتی لە ووڵاتاتە عەرەبیەکانەوە بەتایبەت ئیماڕات و قەتەڕ گرنگیەکی زۆری پێدەدرێت ساڵە پێشبڕکێی تایبەتی بۆ دەکرێتەوە .
ئەسپیرین (بە ئینگلیزی: Aspirin) ناوی تیجاری ئەستیل سالیسیلیک ئەسیدە.
ئەسپەرێز (Esperêz، بە فارسی: اسپه ریز) دێیەکە لە گوندستانی شالیار، لە ناوچەی ھەورامانی شارستانی سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان، ئێران.
ئەسکەندەرییە (عەرەبی: الإسکندریة؛ یۆنانی: Αλεξάνδρεια) شاری گرنگی بەندەری و دووھەم شاری گەورەی وڵاتی میسرە.
ئەسیر لە زانستی فیزیادا ماددەیەکە  بڕوا وایە ھەموو بۆشایی گەردوونی پڕکردبێتەوە.
ئەسینا گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی یۆنانە.
ئەسینات بارزانی (ماوەی ژیان: ١٥٩٠ تاکوو ١٦٧٠ لە مووسڵ) جوویێکی کوردبوو کە لە کوردستان ژیابوو.
ئەشق و خەیاڵ یان باڵندەی بەرەبەیان (بە تورکی: Erkenci Kuş) زنجیرەیەکی تورکییە و بۆ یەکەم جار لە حوزەیرانی ٢٠١٨ لەسەر کەناڵی تورکی ستار پەخشکرا.
ئەشقی شێتانە (بە تورکی: Kara Sevda «کەرە سێڤدا») بریتییە لە زنجیرە درامایەکی ڕۆمانسی دڵتەنگی تورکی لە بەرھەمھێنانی کۆمپانیای مانگ بۆ بەرھەمھێنانی ھونەرییە پەخش کراوە لەسەر کەناڵی ستار تیڤی  تورکی لە ڕێکەوتی ١٥ تشرینی یەکەمی ٢٠١٥.
ئەشکەوت یان کەورگ کونێکی گەورە یان دەلاقەیەکە لە چیادا، کە مرۆڤ یان گیانداری تر دەتوانن وەکوو شوێنی ژیان بۆ حەوانەوە، بۆ خۆپاراستن لە بەفر و باران و سەرما و گەرما بە کاری بھێنن.
ئەشکەوتی ئاوارە (یان کوولی ئاوارە) یەکێک لە ئەشکەوتە قووڵەکانی کوردستانە کە لە تەنگی کانگاوی دێی ئاوبارە لە بەشی چلچەمە ی شاری دیواندەرە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە.
ئەشکەوتی ئاوبارە (یان کوولی ئاوبارە) یەکێک لە ئەشکەوتە قووڵەکانی کوردستانە کە لە تەنگی کانگاوی دێی ئاوبارە لە بەشی چلچەمە ی شاری دیواندەرە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە.
ئەشکەوتی خاڵۆ حوسێن کۆکەن (بە فارسی: غار سنگی خالو حسین کوھکن)، ئەشکەوتێکی بەردینە لە ناوچەی گەشتیاریی مەیگۆڕێ سەر بە شاری بانەوڕێ لە شارستانی پاوەی پارێزگای کرماشانە کە لە لایەن خاڵۆ حوسێن کۆکەن لە ماوەی نزیک بە ٢٠ ساڵ، تەنانەت بە یەک پێ و یەک قووڵنگی دەستی، ئەو کێوێ ھەڵکەندووە.
ئەشکەوتی سەھۆڵان یەکێک لە ئەشکەوتە ئاوییە بەناوبانگەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە دەڤەری مەھاباد ھەڵکەوتووە.
ئەشکەوتی موکری قڕان لە نزیک گوندی خۆراسانەی بۆکان کە لە سەردەمی شا عەباسی سەفەوی‌ لەم ئەشکەوتەدا کارەساتێکی مرۆڤی روویداوە و سەدان مرۆڤی کوردی ناوچەی موکریان لەو ئەشکەوتە خزاندووە و بە دووکەڵ ھەموویان قڕ کراون‌.
ئەشکەوتی کریستاڵی دەکەوێتە وڵاتی مەکسیک لەم ئەشکەوتەدا گەورەترین کریستاڵ لە جیھاندا بوونی ھەیە ھەندێک لە کریستاڵەکان قەبارەیان دەگاتە ( ١١ ) مەتر کێشیان زۆرجار خۆی دەدات لە تەن.
ئەعزاز شارێکە لە باکووری-خۆراوای سووریا کە نزیکەی٣٠  کیلۆمەتر لە حەڵەبەوە دوورە.
ئەفریقا، لە دوای ئاسیاوە لە ڕووی گەورەیی و ئاپۆرەوە دووھەمین کیشوەری جیھانە.
ئەفزەلوددەولە، ئەبولمەجد ئیبن ئەبیلحەکەم موحەممەد بن عوبەیدوڵڵا بن موزەففەر بن عەبدوڵڵا باهلی پزیشک و ئەندازیاری موسڵمان خەڵکی دیمەشقە.
ئەفسانە ئەو چیرۆکەیە کە لە بەستێنێکی مێژووییدا دانراوە بەڵام داگری توخمگەلی خەیاڵی و نامێژوویییە.
ئەفسانەی خوێنمژ ھەزارەها ساڵە لە شارستانییەت و ڕۆشنبیری جیھانی وەک مێزۆپۆتامیا و جوو و شارستانییەتی ئیغریق و شارستانییەتی ڕۆمانی باسکراوە.
ئەفغانستان (ناوی فەرمی: کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان) وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا کە پایتەختەکەی شاری کابولە.
ئەفلاتوون (بە یۆنانی: Πλάτων پلاتۆن؛ ٤٢٨-٤٢٧ پ.ز – ٣٤٨-٣٤٧ پ.ز) یەکێکە لە ناودارترین فەیلەسوفان و بیرکارانی ھەموو سەردەمان.
ئەفڵاتوونیزمی نوێ (بەئینگلیزی: Neoplatonism)، قوتابخانەیەکی فەلسەفییە مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی زایین لەسەر بنەمای فێرکردنەکانی ئەفڵاتوون و ئەفڵاتوونییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەو لێکدانەوانە ھەڵدەگرێ کە وا لە لێکۆڵەرەوان دەکات بڵێن کە جیاوازە لە فەلسەفەی ئەفڵاتوونی سەرەکی.
ئەلاباما ویلایەتێکە لە ئەمەریکا ڕووبەری دەگاتە ٢٧٦٥١٣٥ کم و ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠٠٨دا گەیشتە ٩،٠٠٦،٦١٤ کەس.
ئەلبرێشت دویرەر (بە ئاڵمانی: Albrecht Dürer) (٢١ی ئایاری ١٤٧١ – ٦ی نیسانی ١٥٢٨) ناوبراو وێنەکێشێکی ئاڵمانییە ژیانی لە شاری نۆریمبێرگ بووە، لە تابلۆکانیدا وێنەی مەسیح و ئادەم و حەوای کێشاوەتەوە، لەگەڵ دیمەنی ئاژەڵان و ئەو دیمەنانەی کە خۆی بینیویەتی.
ئەلبومی (ئافرەتی ھاتوو لەگەڵ باراندا) چلەمین ئەلبومی ئیبراھیم تاتڵیساسە، ئەم ئەلبومە لە ١٥ی مایسی (٢٠٠٩) بڵاوکردەوە، ئەم ئەلبومە پێکدێت لە (١٣) تراک و یەکێک لە ناوەکانی ناو ئەلبومەکەی بە کوردی گوتووە.
ئەلبومی ئۆریجن (بە ئینگلیزی: Origin) ئەلبومێکی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسە.
ئەلبێرتۆ مۆراڤیا (١٩٠٧-١٩٩٠) ڕۆماننووس و ڕۆژنامەوانی خەڵکی ئیتالیایە.
ئەلجەزیرە پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی جەزائیرە.
ئەلجەزەری (بە عەرەبی: الجزري) ناوی تەواوی (بدیع الزمان ئەبولعز کوڕی ئیسماعیل کوڕی ڕەزاز)(لە سەدەی ١٢دا ژیاوە) ناسراو بە (ئەلجەزەری) زانایەکی کوردیموسوڵمانی بیرکاریزانی: زانا و داهێنەر و ئەندازیاری میکانیکی و پیشەگەر و هونەرمەند و زانای بیرکاری بوو لە شاری جەزیرەی بۆتان لە سەردەمی زێڕێنی ئیسلام (العصر الذهبي للإسلام) یان (سەدەکانی ناوەڕاست) ژیاوە.
ئەلحارس بن کلدە بن عەمر بن عەلاج بن ئەبی سەلمەی سەقفی (عەرەبی: الحارث بن كلدة بن عمرو بن علاج بن أبي سلمة الثقفي)، ناسراو بە (طبيب العرب/پزیشکی عەرەب) خەڵکی تائیفە پێش هاتنی ئیسلام لەدایک بووە و دواتر موسڵمان بووە.
ئەلخەواریزمی (بە عەرەبی: الخوارزمی) ناوی تەواوی (ئەبو عەبدوڵڵا موحەممەد کوڕی موسا ئەلخەواریزمی ئەلقورتبی)زانایەکی موسوڵمانی فارس بووە.
ئەلفبێیی بیری مرۆڤ (ئینگلیزی: The alphabet of human thought) بابەتێکە لە بنەمادا پێشنیارکرا لەلایەن گۆتفرید لایبنیتزەوە کە ڕێگایەکی گەردوونی دابین ئەکات بۆ وێناکردن و شیکارکردنی بیرۆکە و پەیوەندیەکانیان بە جیاکردنەوەی پارچە پێکهێنەرەکانیان.
ئەلفرێد بێرنھارد نۆبێل (بە ئینگلیزی: Alfred Bernhard Nobel) ( گوێبگرە ; ٢١ی تشرینی یەکەم ١٨٣٣ – ١٠ی کانوونی یەکەم ١٨٩٦) کیمیازان و ئەندازیار و داھێنەرێکی سویدی بوو.
ئەلفرێد جەیمز پاچینۆ ناسراو بە ئەل‌پاچینۆ لە دایک بوو 1940ی زایینی ئەکتەری سینەما و شانۆ و دەرھێنەری ئەمریکی و یەکێک لە بە ناوبانگترین ھۆنەرمەندەکان لە زەمان‌دایە.
ئەلفرێد وێگنێر (١ی تشرینی دووەمی ١٨٨٠ – تشرینی دووەمی ١٩٣٠) زانا و ئەستێرەناسی ئەڵمانی، کە کارە گرنگەکەی لێکۆڵینەوە لە فیزیایی زەوی و زانستی پێوانی کەش و ھەوا لە جەمسەری باکوور.
ئەلفوبێی ئەوێستایی سیستمێکی نووسینە کە لە سەردەمی ساسانییەکاندا بۆ نووسینی زمانی ئەوێستایی بەدی ھات.
ئەلفوبێی تورکیی عوسمانی سیستمێکی نووسینە کە بۆ نووسینی زمانی  تورکی عوسمانی کەڵکی لێ‌وەردەگیرا و لە ئەلفوبێی عەرەبی کەوتۆتەوە.
ئەلفوبێی عیبری ئەلفوبێیەکە کە بۆ نووسینی زمانی عیبری کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ.
ئەلفوبێی عەرەبی یاخود ئەلفوبێی ئارامی کە ئەمڕۆ بە ھەڵە ناوی دەبردرێت بەئەلفوبێی عەرەبی چونکە لەڕاستیدا ئەم ئەلفو بێیە مێژوویەکی زۆرکۆنتری ھەیە لەکاتێک ھەندێک کەس بۆسەردەمی نوسینەوەی قورئانی پیرۆز دەگەڕێننەوە، ئێمە ھەموومان دەزانین کە قورئانی پیرۆز بەزمانی عەرەبی نوسراوەتەوە بەڵام بە ڕێنوسی ئارامی باچاوێک لە مێژوو بکەین بزانین قورئانی پیرۆز بە چەند قۆناغ نوسراوەتەوە بابڕۆین بپرسین کەی خاڵ یاخود نوقتە بۆ نوسراوەکانی قورئانی پیرۆز زیاد کران، پاشان فارسەکان کەبەر لەھاتنی ئیسلام خاوەنی کیان و دەوڵەت بوون بە چ ڕێنووسێک نوسینیان کردوە، بێگومان ئەو ڕێنوسەی یاخود ئەلفوبێیەی کە ئیمڕۆ ناومان لێناوە ئەلفوبێی عەرەبی ئەلفوبێیەکی ئارامیە فارسەکان بەر لە عەرەبەکان بەکاریان ھێناوە کەئێستا بەکاردێت بۆ نووسینی چەندین زمانی ئاسیای وئەفریکی، وەکو زمانی عەرەبی زمانی ئوردی و زمانی کوردی.
ئەلفوبێی کوردیی لاتینی ھەتا ئێستا بۆ نووسینی زمانی کوردی بە ئەلفوبێی لاتینی لە چەند جۆر ئەلفوبێی جیاواز کەڵک وەرگیراوە و ئەلفوبێیەکە زێدەتر لە باکووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان کەڵکی لێوەردەگیرێت.
ئەلفوبێی کۆری ناسراوو بە ھانگۆل ئەلفوبێی تایبەتی نووسینیی زمانی کۆرییە.
ئەلفوبێی گورجی سیستمێکی نووسینە کە بۆ نووسینی زمانی گورجی کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ.
ئەلفوبێی یۆنانی ئەلفوبێیەکە کە لە سەدەی نۆیەم بەر لە زانی مەسیحەوە زمانی یۆنانی پێنووسراوە.
ئەلقاعیدە (بە عەرەبی: القاعدة یا تنظيم القاعدة) ڕێکخراوەیەکی بنەماخوازی ئیسلامییە کە ساڵی ١٩٨٨ بۆ شەڕی دژی سۆڤیەت لە وڵاتی ئەفغانستان دامەزراوە و ناوی لە ساڵی ١٩٩٥ەوە خراوەتە ناو پێڕستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.
ئەلقاعیدە لە عێراق یان ئەلقاعیدە لە میزۆپۆتامیا یان ئەلتەوحید وەلجیھاد لەبیلاد ئەلڕافیدەین یان قاعیدەت ئەلجیھاد لەبیلاد ئەلڕافیدەین گرووپێکی تیرۆریستیی ناسراو بوون لەجیھاندا، خۆیان بەھاوپشتی ڕێکخراوی قاعیدە دەناساند، یەکەم ئامانجیان وەدەرنانی ھێزەکانی ئەمریکا بوو لە عێراق وە ئامانجی دووەم دامەزراندی دەوڵەتێکی ئیسلامییە لە عێراق و ڕووخاندنی حکوومەتی ئێستای عێراق، لە ئاکامی ئەم ئامانجانەیان چەندین کردەوەی تیرۆریستییان ئەنجام داوە لەوێنەی تەقاندنەوەی تەقەمەنی و تیرۆرکردنی نەیارانی گرووپەکە و تیرۆرکردنی سەربازەکانی ئەمریکا، ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی یەکێک بوو لە پێشەوایانی ئەم کۆمەڵەیە بوو کە جەنگی لەدژی ئەمریکا ڕاگەیاندبوو لەساڵی ٢٠٠٦ بەدەستی ھێزەکانی سوپای ئەمریکی کوژرا.پێشتر ئەم گرووپە لەژێر ناوی جەماعەتی تەوحید وەلجیھاددا کاریان دەکرد، بەڵام دواتر بوونە بەشێک لە ئەلقاعیدە.
ئەلگۆریتم (بە ئینگلیزی: Algorithm) لە گرنگترین چەمکەکانی زانستی کۆمپیوتەرە و بریتییە لە ڕێسا یان پرۆسەیەکی ھەنگاو بە ھەنگاو کە دەرەنجامی دەبێت بە حەل بوونی مەسەلەیەک.
ئەلۆن لوبیز ئال جرۆ لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٤٠.
ئەلۆنزۆ چێرچ (١٤ی تەمموزی ١٩٠٣ - ١١ی ئابی ١٩٩٥) بیرکاریزان و لۆجیکزانێکی ئەمریکی بوو کەوا بەشداری گەورەی هەیە لە لۆجیکی بیرکاریدا و لە بناغەکانی تیۆری زانستی کۆمپیوتەردا.
ئەلی خاڵە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا (بە ئینگلیزی: Alessandro Volta) لە (۱۸ی شوباتی ۱۷٤٥) لە "کۆمۆ"ی نزیکی شاری میلانی ئیتاڵیا لەدایک بووە.
ئەلیل (ئینگلیزی: Allele) یەکێکە لە شێوە جێگیراوەکانی بۆھێل، دەکەونە سەر کڕۆمۆسۆمەکان، بەرپرسن لە گواستنەوەی ڕووخسارە بۆماوەیییەکان، کە لە ئەنجامی بازدانەوە پەیدادەبن.
ئەلیکترۆلیت (بە ئینگلیزی: Electrolyte) ئەو ماددەیەیە، کە لە ئاودا دەتوێتەوە و، گیراوەیەک پێک دەھێنێت، کە تەزووی کارەبا دەگەیەنێت.
ئەلیکترۆلیتی بەھێز (ئینگلیزی: Strong electrolyte) ئاوێتەیەکە، لە ئاوەگیراوەکەیدا بە تەواوی لێک ھەڵدەوەشێت.
ئەلیکترۆلیتی لاواز (ئینگلیزی: Weak electrolyte) ئاوێتەیەکە، تەنیا ڕێژەیەکی کەمی لێک ھەڵدەوەشێت، لە ئاوەگیراوەکەیدا.
ئەلیکساندر دووما یان  ئەلیکساندر دوومای باوک (١٨٠٢–١٨٧٠) نووسەری سەدەی نۆزدەی فەڕەنسیە کە بە ھۆی نووسینیەکانی بەناوبانگە.
ئەلیکساندەر بۆریس دی جۆنسۆن (لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦٤) ناسراوە بە بۆریس جۆنسۆن، سیاسەتوانێکی بەریتانیە، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ەوە وەزیری دەوڵەتە بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت.
ئەلێکساندر سێرگێیێڤیچ پووشکین (بە ڕووسی: Александр Сергеевич Пушкин) نووسەری ڕووس لە سەردەمی ڕۆمانتیسم دایە و بە یەکێک لە مەزنترین شاعیرانی ڕووسی و ھەروەھا بنیادنەری ئەدەبی ڕووسی دەناسرێت.
ئەلێکساندەر گوستاڤ ئیفێل بە (ئینگلیزی: Alexandre Gustave Eiffel).
ئەلێکسی مەکسیمۆڤیچ پێشکۆڤ (٢٨ی ئازاری ١٨٦٨ - ١٨ی حوزەیرانی ١٩٣٦) ناسراو بە مەکسیم گۆرکی، چیرۆکنووس و شانۆنووسی خەڵکی ڕووسیایە.
ئەلێکسیس تسیپراس (بە یۆنانی: Αλέξης Τσίπρας؛ لەدایکبووی ٢٨ی تەمموزی ١٩٧٤) سیاسەتمەداری یۆنانی، سەرکردەی ھاوپەیمانیی چەپی ڕادیکاڵ (سیریزا) و لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ تاکوو ٢٠ی ئابی ٢٠١٥سەرۆکوەزیرانی یۆنان بوو کە ڕۆژی ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو بارە ئابوورییەی وڵاتەکەی تێکەوتبوو و داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنیکردەوە لەئەنجامدا لەدوای هەڵبژاردنی دووبارە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ دووبارە بوویەوە بە سەرۆکوەزیرانی یۆنان.
ئەلێکسیس سانچێز لەدایکبووی ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨.
ئەم تیشکە پێکدێت لە ووردەتەنی بچووک کە لە پرۆتۆنین و نیوترۆنین پێکھاتوون، بەواتای ئەوەی ھەر یەکێک لەم ووردەتەنانە وەکو توخمی ھیلێۆم وایە.
ئەم خاڵانەی لای خوارەوەت بیرنەچێت
ئەم دوو وشەیە لە کوردەواری دا زۆر جار بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەکاردێن،
ئەم دیاردەیە مەبەست لەوەیە کاتێک فۆتۆنێک کەمێک ووزە دەدات بە ئەلیکترۆنو ئەلیکترۆنیش دەست دەکات بە لادان (جووڵە) بەم دیاردەیە دەوترێت پەرشبوونەوەی کۆمپتن.
ئەم فیلمە لە سیو دوەمین فیستیڤاڵی فەجر دوو خەڵاتی دەستەبەر کرد
ئەم فیلمە یەک داستانی ھەیە بە دوو گێڕانەوەی جیاواز،  سەرەتا خوسرەو پارسا (نەوید محەممەدزادە) وا چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە کە ژیانێکی خۆشی ھەبووە لەگەڵ تینای ھاوسەریدا بەڵام حەنای ھەواداری (تەناز تەباتەبایی) بە زۆر وازی لێ ناھێنێت و خۆی لێ نزیک دەکاتەوە
ئەم مردووانەی خوارەوە کەسە بەناوبانگەکانە کە لە ٢٠١٩دا مردوون.
ئەم مژارانە چین؟
ئەم وتارە سەبارەت بە زمان بە واتای سیستەمی پێوەندیگرتنی مرۆڤ نووسراوە.
ئەم وتارە سەبارەت بە واتای گشتیی دەوڵەت نووسراوە.
ئەم وتارە سەبارەت بە چەمکی دەوڵەت لە یاسای نێونەتەوەییدا نووسراوە.
ئەم وتارە قسە لە گەورەییی دوو بڕ بەگوێرەی یەکتر دەکا.
ئەم وتارە لەبارەی چوارچێوەی گشتیی ئاراستە و دوورییەوە نووسراوە.
ئەم پەڕەیە پێڕستێکی وتاری ساڵەکانە.
ئەم پەڕەیە ڕوونکردنەوە و ئاراستەکردنە بۆ چەند وتارێکی هاوشێوە لە ناودا و جیا لە ناوەڕۆکدا، کە ڕەنگە ئەمانەی خوارەوە بگرێتەوە:
ئەم پەیژەیە یەکێکە لە پەیژە مووسیقاییی٥کان سەرەکییەکان لە موزیکی ڕۆژھەڵات دا.
ئەم ژورە شوێنی ئەشکەنجەدان و زۆر لێکردن لە کوردان بووە بۆ دانپیانان بە کارەکانیان و دیاریکردنی ئەو دەستەیەی کاری لەگەلدا دەکات دەکات ھاورێکانی و گەلێک شتی تر کە ئەمەش لەسەر ناھەق بووەو کوردی بێ تاوانی تیابووە.
ئەم کۆمپانیایە سەرەتا لە بواری رادیۆو ئامێری بێ تەل دەستی پێ کرد.
ئەم یاسایە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ھەرکارێک پێویستی بە بڕێک کات ھەیە بۆ ئەنجامدانی واتا کاتێکی زۆر تەرخان نەکرێت بۆکارێک 
ئەمازۆن (بە ئینگلیزی:  Amazon rainforest) گەورەترین دارستانی باراناویە لە دونیایە کە دەکەوێتە باکووری ئەمریکای باشوور و بەشی زۆرتری لە نێو خاکی بەڕازیل و پرودایە.
ئەمازۆن ئێکۆ یان بە کوورتی ئێکۆ، بڵندگۆیەکی ھۆشمەندە لەلایەن ئەمازۆنەوە درووستکراوە.
ئەمازۆن ڤیدیۆ دابەشکارێکی  دیجیتاڵە لەلایەن ماڵپەڕی ئەمازۆنەوە پەرەیپێداوە و خاوەندارییەتی دەکرێت.
ئەمازۆن کۆمپانیایەکی ئەمریکییە.
ئەمانەی خوارەوە وەک سەرچاوە یان ژێدەرێک بەکاردێن بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵانەی لە گووگڵ بڵاو دەکرێنەوە...
ئەمجار بێ ماسی نەیتەوە بۆشار
ئەمریکای باشوور کیشوەرێکە کە ھەمووی کەوتۆتە ناو نیوەگۆی ڕۆژاوای زەوین و بەشێکی زۆریشی کەوتۆتە ناو نیوەگۆی باشوورەوە.
ئەمریکای لاتینی (América Latina) ئەو ناوچەیە کە لە ھەردوو کیشوەری ئەمریکای باکوور وئەمریکای باشووردا ھەیە کە زمانە ڕۆمانسیەکان تیایدا بەکاردێت کە لە زمانی لاتینیەوە وەرگیراوە، ئەم ناوچەیە ٢٠ وڵات لە خۆ دەگرێ، لە گەڵ چوار ناوچەی وابەستە.
ئەمریکای ناوەندی، ناوچەیەکە ئەکەوێتە ناوەڕاستی ھەردوو کیشوەری ئەمریکاکە، درێژ دەبێتەوە لە مەکسیک لە باکورەوە ھەتا کۆڵۆمبیا لە باشوورەوە، لە ڕووی جوگرافیەوە ئەناسرێت بە بەشی باشووری کیشوەری ئەمریکای باکوور، دەریای کاریبی دەوری ناوچەکەی داوە لە ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵاتیەوە و کەنداوی مێکسیک لە باکورەوە دەوری داوە و زەریای ھیندی لە ڕۆژاوا و باشوری ڕۆژاوایەوە.
ئەمڕۆ: ١٦ی تەممووزی ٢٠١٩ی زایینی، بەرانبەر بە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧١٩ی کوردی 
ئەمیت واتە (مردووخۆر) بوونەوەرێکی خەیاڵی یاخود دێوێکی میسری کۆنە کە پێکھاتووە لە سەری تیمساح و لاشەی شێر و بەرازی ئاوی.
ئەمیتاب باچان (بە ئینگلیزی: Amitabh Bachchan) لەدایکبووی  ١١ی تشرینی یەکەم ١٩٤٢ لە ئەڵڵائاباد و لە ڕەگەزی پەنجابییە.
ئەمیر حەسەنپوور (۱۰ گەلاوێژی ١٩٤٣ - ۲۴ حەزیرانی ٢٠١٧)، لێکۆڵەر و زانایەکی ناوداری کوردی خۆرھەڵاتی بوو، لەشاڕی مەھابادی خۆڕھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆڕیۆس بوو لە زمانی ئینگلیزی زانکۆی تاران(١٩٦٤)، لە قوتابخانەکانی مەھاباد وانەی ئینگلیزی داوەتەوە لەنێوان ساڵانی (١٩٦٥-١٩٦٦).
ئەمیل نولدە ساڵی ١٨٦٧ ‌لەشاری (سیبۆل) ی سەروی ئەڵمانیا لە‌دایک بووە ، لە بەناو بانگ ترین ھونەرمەندانەیە کە پەرەیان داوە بە قوتابخانەی تەعبیری، ھەر لە دوای مردنی ماڵەکەی بووە بە مۆزەخانەو نزارگەی سەودایانی ھونەر.
ئەمین یان ئەماین (ئینگلیزی: Amine) لە کیمیادا.
ئەمە بریتییە لە پێرستی شار و شارۆچکەکانی بەحرەین :
ئەمە خانەی سەرکەوتوانە کەپلان دادەنێن بؤ ئەو کارانەی کە گرنگن و بەڵام بەپەلەنین نمونە: وەک پلاندانان بۆ گەشتکردنخانەی سێیەم کاری ناگرنگ بڵام بەپەلەیە زۆربەی خەڵکی وادەزانن کاری گرنگ ھەمیشە بەپەلەیە نمونە: ئتومبێلەکەت پێویستی بەبەنزینەخانەی چوارەم ئەم خانەیە بەپێچەوانەی خانەی یەکەمە کاری ناگرنگ و نا بەپەلە نمونە : چاتکردن بەئەنترنێت
ئەمە لیستی دەوڵەتەکانی جیھانە کە ٢٠٣ دەوڵەتی لەبەرگرتووە و لە دوو بەش پێکھاتووە: بەشێکیان ناوی ئەو ١٩٣ دەوڵەتەیە کە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانن لەگەڵ ڤاتیکان و بەشی دووەم ئەو وڵاتانەن کە تەنھا بڕێک لە وڵاتانی دیکە وەک وڵاتی سەربەخۆ دەیانناسن.
ئەمە لیستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانە کە لە لایەن ITU-T پێناسەکراوە.
ئەمە لیستێکە لە شارەکانی وڵاتی کازاخستان.
ئەمە پێرستی پاشاکانی کۆریایە ڕێکخراوە بەپێی بنەماڵەی فەرمانڕەواییەتییەکان.
ئەمە پێرسێتی کەسایەتییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵە کە پێک دێت لەو کەساییەتیانەی یاری ئەکەن و ئەگەڕێنەوە کە لە ڕێزدێنت ئیڤڵدا هەبوون، زنجیرەیارییەکی ترسی ڕزگاربوونە.
ئەمە پەڕەی مەسیح'ە، بۆ عیسا خۆی یان یەسوعی ناسرە بچۆ بۆ یەسووعی ناسڕی
ئەمەریکا.
ئەمەریکاکان یان ھەر ئامریکا (بە ئینگلیسی: Americas، America) بە وشکاییەکانی نیوەگۆی ڕۆژاوای زەوین دەگوترێت کە بریتین لە ئامریکای باکوور و ئامریکای باشوور لەگەڵ ناوچەکان و دوورگەکانی سەر بەر ئە دوو کیشوەرە.
ئەمەی خوارەوە لیستی کۆمەڵێک خەڵکی ناوسراو و ناوداری کوردە.
ئەمەی خوارەوە لیستێکی سەدە و ھەزارەکانە.
ئەمەی خوارەوە پێڕستی ڕادیۆکانی ھەرێمی کوردستانە بەپێی ناوچە(پارێزگا)کان و دەوروبەرییان لەسەر شێوەی لەرە گۆڕین یان لەرەی کورت (بە ئینگلیزی: frequency modulation) کورتکراوە بە (FM) کە ڕیزبەندکراون بەپێی لەرەلەریان.
ئەنارکیزم یان ئانارکیزم تیۆرییەکی ڕامیارییە بە ئامانجی پێکھێنانی کۆمەڵگەیەکی ئانارکی «بێ خاوەن و بێ سەروەر».
ئەنتاکیا (بە یۆنانی: Αντιόχεια، بە تورکی: Antakya، بە ئینگلیزی: Antioch)، شارێکی وڵاتی تورکیایە، دەکەوێتە سەر لای چەپی ڕووباری عاسی لە دووری ٣٠ کیلۆمەترەوە لە کەنار دەریای سپی ناوەڕاستەوە لەنۆکەندی ئەسکەندەروونەدا کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی تورکیاوە.
ئەنتۆنی چاڕلیس لیتۆن بلێر ناسراو بە تۆنی بلێر لەدایکبووی ٦ی ئایاری ١٩٥٣ ، پێشتر لە کاندیدی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بوو بووە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو بووە لەنێوان ئایاری ١٩٩٧ تاکوو تەمموزی ٢٠٠٧ ، وە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ تاکوو ٢٠٠٧ سکرتێری گشتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا بوو ، یەکێک بوو لەو سەرکردانەی بەشداری باڵای هەبوو لە شەڕی ئازادکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣.
ئەنتۆنیۆ جیۆڤانی ڕیبسی (لەدایکبووی ١٧ی دیسەمبەری ١٩٧٤) ئەکتەرێکی ئەمەریکیە.یەکەم دەرکەوتنی دیارە جیۆڤانی لە فیلمی (Saving Private Ryan) بوو لەساڵی ١٩٩٩.هەروەها جیۆڤانی لەچەندان فیلمی تری جیاوازی دەرکەوتووە وەک: دوژمنانی گەل و فیلمی بەناوبانگی ئەڤاتار ، Gangster Squad.
ئەنتۆنیۆ گرامشی (ماوەی ژیان:٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١ تاکوو ٢٧ی نیسانی ١٩٣٧) کەسایەتی نووسەری ئیتالی و سیاسەتزان و فەیەلەسووفی سۆسیالیزمە وە ئەندام وە ماوەیەکیش سەرۆکی حیزبی کۆمۆنیستی ئیتالیا بوو , ئەنتۆنیۆ لەلایەن بینیتۆ موسۆلینیی ڕژێمی فاشیست دەستگیرکراوە ، ئەنتۆنیۆ یەکێکە لە باشترین بیرمەندەکانی مارکسیزم لەسەدەی بیستەم هاوکات بیرۆکەکانی ئەنتۆنی بە گراماشیزم ناسراوە کە پۆلینکراوە بەسەر ئابووری سیاسی و فەلسەفە و زانستە سیاسییەکان ، میشێل فوکۆ یەکێکە لەو کەسانەی کاریگەر بووە لەسەر فەلسەفەی گراماشیزم.
ئەنتۆنیی ڤان لیڤنهووک (بەئینگلیزیی: Antonie van Leeuwenhoek‏، ١٦٣٢ بۆ ١٧٢٣ز)، لێکۆڵەرەوەیەکی هۆڵەندیی بوو، و یەکەم کەس بوو کە وردبینی رۆشنایی سادەی دۆزییەوە لەڕێگەی تێروانینیەوە بۆ زیندەوەرۆچکەی ورد لەنێو دڵۆپەی ئاودا، لە پێشەنگی ئەو زانیانەشە کە هاوێنەیان بەکارهێناوە.
ئەنتۆین هێنری بێکەرێل (بە ئینگلیزی: Antoine Henri Becquerel) فیزیکزانێکی فەڕەنسی بوو، کە لە ساڵی ١٩٠٣ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت لەگەڵ هەردوو زانا پیەر کوری و ماری کوری بۆ دۆزینەوەی تیشکەچالاکی (Radioactivity).
ئەنجام یان ئاکام دوایین دەرھاتی پاشیەکییەک لە کارەکان یان ڕووداوەکانە، کە بە شێوەی چەندایەتی یان بە شێوەی چۆنایەتی دەربـڕاون.
ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ٥٤ دەوڵەت پێکدێت‌ و لە لایەن کۆمەڵەی گشتیەوە ھەڵدەبژێردرێن‌ و ماوەی ئەندامێتیان ٣ ساڵە و لە ماوەی ساڵێکدا ٢ جار لە ھەریەک لە شارەکانی نیۆیۆرک و جنیف کۆدەبێتەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئینگلیزی: United Nations Security Council ناوی یەکێک لە ئەندامانی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئەرکەکەی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیییە.
ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕێکخراوێکی ناحکومییە (NGO) کە لە ناوچەی مەریواندا لە بواری ژینگەپارێزیدا چالاکیی ھەیە.
ئەنجومەنی نەتەوەیی فەرەنسه ھۆدەی خوارەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسەیە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان یان ئاژانسی پاراستن و زانیاری ئاژانسێکی حکوومی و لێکۆڵینەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.
ئەنجوومەنی باڵا (بە ئینگلیزی: Upper house) یەکێکە لە دوو ئەنجومەنەکەی ئەنجومەنی یاسادانانی ئەم وڵاتانە کە دوو ئەنجومەنیان هەیە، ئەنجوومەنەکەی تر ناوی ئەنجومەنی خواروویە، ئەنجوومەنی باڵا زیاتر بە سێنا نێو دەبرێ و ئەنجومەنی گەورەکانی بەریتانیا یەکێکە لەم بابەتانە.
ئەنجوومەنی شوورای ھەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی یاسایی و دادوەرییە، لە ڕێگەی دادگای کارگێڕی و دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی ھەرێمەوە، دەسەڵاتی کاری دادبینی ھەیە، لەلایەکی تر کاری داڕشتن و وردبینی بۆ پڕۆژە یاساکان دەکات، یاخود ڕاوێژ و ڕای یاسایی لە سەر ئەو بابەتانەی کە لەلایەن دەزگاکانی حکوومەتەوە، ئاراستەی دەکرێت، دەردەبڕێت، بەو جۆرەش خۆی لە ئاوێزەی ئەنجامدانی کاری یاسایی دەبینێتەوە.
ئەنجوومەنی ناوەند یان ئەنجوومەنی ناوەندیی، ئەنجوومەنێکە لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە ڕۆڵی پەرلەمانی حیزبەکە دەبینێت و وەک ئەنجوومەنێکی لێپرسینەوە و ڕاوێژکاریی کاردەکات.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا یەکێکە لە دوو ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئوسترالیا (هێزی یاسادانانی ئەم وڵاتە).
ئەنجێنە قووڵ (Encêne Qûll، بە فارسی: انجینه سفلی) گوندێکە لە بەخشی نەمەشیر لە شارستانی بانە.
ئەندازیار بە کەسێک دەوترێت کە بۆ پەرەپێدانی چارەسەرە بێوەی و بەقازانجەکانی کێشە کردەیییەکان کاردەکات.
ئەندازیاری ئاو (به ئینگلیسی Hydraulic engineering) لقێکه له ئەندازیاریی ئاوەدانی که سەبارەت به پاراستن و کەڵک لێ گرتن له ئاو بۆ خواردنەوه و دروس کردنی وزه‌ و دەرکردنی زێرابه.
ئەندازیاری دەنگ (بە ئینگلیزی: Audio engineer) کەسێکە کە یارمەتی تۆمارکردنی تۆمارێک (وەک گۆرانییەک یان ئەلبومێک) دەدات بە زیادکردنی ئێفێکت و یەکسانکردنەوەی دەنگەکان و تێکەڵکردن و میکسکردن.
ئەندازیاری و بەڕێوەبەرایەتیی کردنەوە یان ئەندازیاری و بەڕێوەبەرایەتیی بنیات نان (بە ئینگلیزی: Construction Engineering and Management) لقێکە لە ئەندازیاریی شارستانی کە مامەڵە لەگەڵ چۆنیەتیی کردنەوەی و بەڕێوەبەرایەتیی پرۆژە شارستانییەکان دەکات.
ئەندازیاری پیشە، لقێکی زانستگایی و ھەروەھا ھونەری بەدەستھێنان یان بەکارھێنانی زانینە بۆ داڕشتن و دروستکردنی ماددەکان، پێکھاتەکان، ئامێرەکان، کەرەستەکان و سیستەمەکان.
ئەندازیاریی ئازوگوێز (بە ئینگلیزی: Transport engineering) بەشێکە لە ئەندازیاریی شارستانی، کە ھەوڵ بۆ باشترکردنی ئاز و گوێز دەدات بە باشترکردنی ئەندازە و مەتێریاڵی ڕێگەکان.
ئەندازیاریی شارستانی یان ئەندازیاری ئاوەدانی (بە ئینگلیزی: Civil Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە مامەڵە دەکات لەگەڵ داڕشتن، نەخشەکێشان و بنیاتنان و بەردەوامپێدانی ژینگە بنیاتنراوە فیزیکی و سروشتیەکان لە نێوانیاندا وەک ئیشی ڕێگا و پردەکان و نۆکەندەکان و بەنداوەکان و بیناکان، ئەندازیاری شارستانی کۆنترین جۆری ئاندازیارییە لە دوای ئەندازیاری سەربازی، ئامانجی ئەندازیاری ئاوەدانی ھەوڵ بۆ کەڵک وەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە سروشتیەکان و پەرەسەندنی بەردەوامە.
ئەندازیاریی نەوت (بە ئینگلیزی: Petroleum engineering) ئەو بوارەی ئەندازیارییە کە ئەو کار و چالاکییانە دەگرێتەوە کە پەیوەندی هەیە بە بەرهەمهێنانی ھایدرۆکاربۆن، کە ئەوانیش بریتین لە گازی سروشتی یان نەوتی خاو.
ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی (بە ئینگلیزی: Software Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە مامەڵە دەکات لەگەڵ کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت.
ئەندازیاریی پێکھاتەیی یان باڵەخانە (بە ئینگلیزی: Structural engineering) لقێکە لە ئەندازیاریی شارستانی کە مامەڵە لەگەڵ داڕشتنی و کردنەوەی پێکھاتە جۆراوجۆرەکان وەکوو خانووەکان، باڵەخان، پردەکان و ھتددا دەکات.
ئەندازیاریی کارەبا، بریتیە لە زانستی ناسینی وزەی کارەبایی و ئەلەکترۆنیک.
ئەندازە ئەو پاژەی بیرکارییە کە گرنگی دەدا بە پرسیارەکانی دەوروپشتی چەمکانێک وەکوو پێودانگ، شێوە، شوێنی تەنەکان بەگوێرەی یەکتر، وە سامانە تایبەتەکانی واڵایی.
ئەندازەی ئیقلیدسی سیستەمێکی بیرکارانەیە کە دەدرێتە پاڵ بیرکاری یۆنانی ئیقلیدسی ئەسکەندەرانییەوە.
ئەندازەی شیکارانە، کە ھەروەھا ناسراوە بە ئەندازەی پۆوتان یان ئەندازەی دیکارتی، بریتییە لە کۆڵینەوەی ئەندازە بە بەکارگرتنی دەزگای پۆوتان و بنەواشەکانی جەبر و شیکاری.
ئەندام (ئینگلیزی: Organ) لە زیندەزانیدا، کۆمەڵێک شانەیە کە فرمانێک لە فرمانەکانی لەش بەجێدەھێنێت.
ئەندامانی ھەمیشەیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجومەنی ئاسایش(ھەروەھا ناسراو بە پێنج ھەمیشەیی، پێنج گەورە، یان P٥)پێنج دەوڵەتەکەن کە بەیاننامەی ١٩٤٥ نەتەوە یەکگرتووەکان کورسیێکی ھەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەوان بەخشین:چین (پێشتر کۆماریی چین)، فەرەنسا، ڕووسیا (پێشتر یەکێتیی سۆڤیەت)، شانشینی یەکگرتوو، و وڵاتە یەکگرتووەکان.
ئەندامی زاوزێ بەو ئەندامانە ئەوترێ لە گیانەوەراندا کە ئەرکی زاوزێ و جووتبوونیان هەیە.
ئەندامی زاوزێی نێرینە (کێر، کیر، چووک و دم) بۆ منداڵان (سیرەت).
ئەندامە دەمارییە بڵاوەکان بەشێکن لە کۆئەندامی دەمار کە لە مێشک و درکەپەتک سەرچاوە دەگرن و ئەرکی ھاوردوبرد کردنی پەیغامەکان لە نێوان ناوەند و ئەندامەکانی تریان لە ئەستۆیە.
ئەندامەکانی ھەرسی سەرروو بەشێکن لە ئەندامانی کۆئەندامی ھەرس ھەرس کە کەوتوونەتە سەررووی "لیگامانی ترێس" ئەم ئەندامانرە بریتین لە: دەم، سورێنچک، گەروو و گەدە.
ئەندرۆجین یان ھۆرمۆنی ئەندرۆجین (بە ئینگلیزی: Androgen) ھۆرمۆنێکە کە گون بەرھەمی دێنێت و دەستدەگرێت بەسەر سیفەتە دووەمییەکانی نێرینە.
ئەندرۆید ٤،١ "جێڵی بین" وەشانێکی ئەندرۆیدی سیستەمی کارپێکەری مۆبایلـە، گەشەپێدراوە لەلایەن گووگڵ، بڵاوکرایەوە لەلایەن گووگڵ لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٢.
ئەندرێس بێرینگ برێڤیک (بە نەرویجی Anders Behring Breivik)، لەدایکبووی ١٣ February ١٩٧٩  تیرۆریستی ڕاستڕەوی نەرویژییە.
ئەندڕۆید سیستمێکی کارگێڕیی مۆبایلە کە لەسەر ناوکی لینوکس ٢٫٦ بناغەی گرتووە.
ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس یان ئێم ئای تی (بە ئینگلیزی: MIT) Massachusetts Institute of Technology))، زانستگایەکی تایبەته له شاری کەمبریجی، ویلایەتی ماساچووسێتسی وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ئەنغامی (بە عەرەبی: أنغامي) یەکەم پلاتفۆرمی ستریمینگی مۆسیقای یاساییە کە لە جیھانی عەرەبدا دامەزراوە.
ئەنفال یەکێکە لە سوورەتەکانی قورئان کە باس لە چۆنێتی دابەشکردنی دەستکەوتەکانی دوای شەڕ دەکات لە لایەن موسوڵمانانەوە.
ئەنفلۆنزا یان ئەنفلوەنزا(بە ئینگلیزی: Influenza)،  نەخۆشییەکی گیرۆیە کە بە ھۆی ڤایرووسی ئار ئێن ئەیەوە (لە خێزانی Orthomyxoviridae) تووشی مرۆڤ دەبێ.
ئەنقەرە (بە تورکی: Ankara) پایتەخت و دووەم شاری گەورەی کۆماری تورکیایە.
ئەنوەر قەرەداغی مۆسیقاری کوردی خەڵکی سلێمانییە.
ئەنگکۆر وات (بە ئینگلیزی: Angkor wat، بە خمێری: អង្គរវត្ត) پەرستگایەکە لە کەمبۆدیا و بە گەورەترین مۆنەمێنتی ئایینی دادەنرێت لە جیهاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢.٦ هێکتار (١,٦٢٦,٠٠٠ مەتر دووجا).
ئەنگێلا مێرکڵ (لەدایکبووی ١٧ی جوڵای ساڵی ١٩٥٤ لە شاری ھامبۆرگ لە باکووری ئەڵمانیا) یەکێکە لە کاندیداکانی یەکێتیی دیموکراسی مەسیحی ، لە ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٠٥ تاوەکوو ئێستا ڕاوێژکاری ووڵاتی ئاڵمانیا یە ، ناوبراو لە شاری بەرلین ژیاوە و لە ناوەندی فیزیا و کیمیای شارەکە خوێندوویەتی پلە یا بڕوانامەی دکتۆراشی وەرگرتووە.
ئەنیزۆکۆریا حاڵەتی بەرانبەر نەبوونی ئەندازەی بیبیلە لە دوو چاودایە.
ئەنیمی یان ئێنمێ یان  ئانمێ (بە ژاپۆنی: アニメ، بە ئینگلیزی: anime) بریتییە لە وێنەی جوڵاوی ژاپۆنی و لە جیھان ناوبانگێکی تایبەتی ھەیە.
ئەنەناس  ناوی زانستی (ananas comosus)میوە یێکەلەپۆلی بڕۆمیلیەکانە، کەتەنھالەناوچەی ھێڵی کەمەرەیی زەویی ەوەدەڕوێت، لەشێوەی قوچەک دایەکەزۆرسەرنج ڕاکێش و تامێکی نایابی ھەیەو لەشێوەی سروشتی خۆی و شەربەت دەخورێت ڕەنگێکی زەردباو ھەڵدەگرێت، بۆیەکەم جارلە کیشوەری ئەمێریکا دۆزرایەوە، لەسەرەتاداھەوڵێکی زۆردراتالەجۆریەتی وچۆنیەتی تێبگەن تابۆشوێنەکانی تری جیھان بگوازنەوە، دەرکەوت کەتەنھالەشوێنەگەرمەکانی جیھان دەڕوێت یان ئەوناوچانەی کەشوھەوایەکی کەمەرەیی ھەیەوەک باشوری ئەمێریکا و ناوەڕاستی ئەفریکا.
ئەهواز ناوی یەکێکە لە شارەکانی وڵاتی ئێران و ناوەندی پارێزگای خووزستانە.
ئەو ئامێرە لەلایەن ناساوە دروستکراوە، و لەلایەنی تاقیگەی جوولاندنی ھەوا جوان پۆش کرایە...
ئەو ئەرکانە چین کە لە گەردنی شارۆمەندانن؟
ئەو بڕگە سەرەکییانە کە ڕەخنە دەگرن لە ویکیپیدیا، ئەمانەی خوارەوەن:
ئەو تەلیسکۆبە یەکێکە لە پرۆژەی پرۆژەی فلاگشیپ، ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی دەزگای بۆشایی ئەمەریکا ناسا کە گرنگیەکی تایبەت بە ڕوانگە کردن و دۆزینەوە و بینینی ھەسارە و مانگەکانیان لە سیستەمی کۆمەڵەی خۆر
ئەو خاکەی ئەمرۆ ناوی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا یە لە ڕابردوودا خاکی نەتەوەیەک بووە کە ناویان sioux indian یاخود هندی سوور .
ئەو روانگانە نزیکی ٦٥٠ گەرانی زانستی کراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ئێستا .
ئەو روانگەیە چەندین دەسکەوتی بۆ مرۆڤایەتی بەدەست خستوە ئەوانیش:
ئەو میرنشینە لە شاری بەدلیس لە باکوری کوردستان ھەر لە سەردەمی عەباسییەکانەوە سەری ھەڵداوە.
ئەو هاوڵاتییانەن کە ڕەگەزنامەی وڵاتی سعودیە هەڵدەگرن و لەناوەوەی وڵات یان دەرەوەی وڵات دەژین و موسڵمانن و سووننە زۆرینەیە و شیعە ئیسماعیلیە و سۆفی کەمینەن.
ئەو هەسارەیە دەکەوێتە ناوچەی زێرین (Goldilocks) ناوچە تایبەتمەندیە زێریەکان.
ئەو پرۆژەیە پێک ھاتبوو لە ٢ کەشتی بۆشایی، بەشی یەکەم پێکھتابوو لە کەشتی ئاسمانی پایەنیر 'ئەستێرەی بەیان' ١:ئەستێرەی بەیان مانای (ڤینوس (ھەروەھا ناسراوە بە ئەستێرەی بەربەیان، ئەستێرەی بەیان، ئەستێرەی ڕۆژێ، زوھرە، قورخ، قورغ، کاروانقڕان، کاروانکوژ، کاروانکوژە، ناھی؛ بە ئینگلیزی: Venus) لەگەل مانگی دەسکردی پایەنیر ئەستێرەی بەیان ئەور بوو تەقێندرا لە ١٩٧٨ لەبۆ لێکۆلینەوە لەسەر ھەسارەی ڤینوس، وە بەشی ٢می ئەو پرۆژە ناردنی ٤ کەشتی ئاسمانی دیکە بوو لە چارچێوەی ئەو پرۆژەی،
ئەو پێشەکییەی کە پێویستە قورئانخوێن بیزانێ ناسراو بە پێشەکیی جەزەری یان مەتنی جەزەری، مەتنی ئیمامی ئیبن جەزەریە سەبارەت بە زانستی تەجوید.
ئەو پێڕستەی وڵاتان بە پێی ڕێژەی کۆچ بەری، و لەسەر کتێبی ڕاستیە شاراوەکان بڵاو بۆتەوە.
ئەو پەیوەندیە لە بەرواری ٣١کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لەلایەن شەهید تاهیر لە شاری هەولێر دامەزرا
ئەو پەیوەندیە لەلایەن ئارزوومەند و زانستخوازانی کورد بەرێوەدبرێت و دەیەوێت بگاتە هەموو ئارەزوومەندێکی زانستخواز و ئارەزوومەندێکی فەلەکناس لە کۆمەڵگای کوردی بە هەموو جۆرە رەگەز و ئاین و بیرو باوەرێکەوە.
ئەو ڕوانگەیە دامەزرا لە ٢٤ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٠ لەسەر دەستی هاورد ب کیک سەرکۆ ڕوانگەی کیک کە نزیکەی ٧٠ ملیۆن دۆلاری تێدا سەرفکرا،
ئەو ڕوانگەیە لە ٣ تەلیسکۆبی گەورە و مامناوەند پێک دێت، ئەو ڕوانگەیە بە مەبەستی ڕوانگەکردن و ئاگادار بوون و گوێبستنی گەردوون،
ئەو کەسانەن کە بەڕەگەز خەڵکی ئیتالیان و لەنەتەوەی ئیتاڵین.
ئەو کەسەی کەبەدوای کارد دەگەڕێت نامەی داواکاری دەنێرێت لەگەڵ سیڤییەکەی بۆ ناساندنی تواناکانی خۆی و بەھێزی ئەو لەبەرامبەر ڕکابەرەکانی، کەسەکە ھەڵدەستێ بە نووسینی ئەو شتە تایبەتییانەی کە لەودا ھەیە و لە ڕکابەرەکانیدا نییە (جا لەڕووی ئەزموونی بێت یان لەڕووی بڕوانامە یان.....
ئەوراسیا وشکایییەکی گەورەیە کە نزیکەی ٥٣،٩٩٠،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە یان نزیکەی ١٠.٦٪ ڕووبەری زەویی داپۆشیوە (٣٦.٢٪ ھەرێمی وشکایی).
ئەورووپا (لە ڕووی بڕیارەوە) یەکێکە لە حەوت کیشوەرەکەی جیھان.
ئەورووپای کیشوەری (بە ئینگلیزی: }Continental Europe) خاکی سەرەکی ئەورووپایە، واتە خاکی کیشوەری ئەورووپا بێجگە لە دوورگەکان و نیوەدوورگەکانی.
ئەوروپای ڕۆژھەڵات، ناوچەیەکی جوگڕافیە ئەکەوتە ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی ئەوروپا، ناوی دەرچوو لە ڕۆژانی شەڕی سارد وەک ئاماژە کردنێک بە شیوعیەکان بە سەرکردایەتی یەکێتی سۆڤێت.
ئەولەھی یان ئاسایش ڕادەی پارێزراوی لە ھەمبەر مەترسی، زیان، ھەڕەشە و کردەوەی جەنایەتکارانەیە.
ئەوک، خوێنھێنەر و خوێنبەرەکان، دەمارەکان، ماسوولکەکان و....
ئەوینی ناکام (بەتورکی: Zoraki Koca) (ماناکەی بەکوردی: ھاوسەرەکەی ناچار کرد) زنجیرە درامایەکی کۆمەڵایەتی تورکییە وەرگێڕدراوە بۆ کوردی ناوەندی (سۆرانی) و پەخش کراوە لە کەناڵی گەلی کوردستان.
ئەوێستا یان ئەڤێستا یان ئاڤێستا(به ئەوێستایی: awēsta) کۆمەڵەیەک دەقی ئایینیە کە بە زمانی ئەوێستایی نووسراوە و بۆ زەردەشتییەکان پیرۆزە.
ئەوە چ ماف و ئازادیگەلێکن حکوومەت دەشێ بیانپارێزێ و بۆچی؟
ئەوەش بەشێک بوو لە بەرنامەی ئاشکراکردنی نهێنیەکانی مەریخ، کە بە خۆشحالیەوە سەرکەوتوو بوو لە دابەزینی لەسەر مەریخ، لە رۆژی ٢٥ کانونی دووەمی سالی ٢٠٠٤، لە كاتژمێرى (٠٥: ٠٥) بە كاتى جيهانى.
ئەوەش وایکردیە چەندین روانگەی لەسەر دابمەزرێنن ئەوانەی کە دامەزراون لەلایەن (روانگەی باشووری ئەورووپا)
ئەوەی دەتەوێت (ئینگلیزی: What You Want) گۆرانییەکی ئەلبومی  سێیەمی گرووپی ڕۆک و مێتاڵی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە.
ئەپارتمان ، شوقە، وارخان (بە ئینگلیسی : Apartment) بریتییە لە بینایەکی چەن قاتی بە چەن چاوە خانووی لێک جیاوازەوە.
ئەپاچی (AH-٦٤ Apache) جۆرە کۆپتەرێکی جەنگییە، شارەزایانی بواری سەربازی بەپتەوترین کۆپتەری دونیا ناوی دەبەن، بەھۆی ئەو توانا و شێوازە تەکنیکی وئەندازیاریانەی کە تیایدا بەکارھێنراوە.
ئەپاچی (بە ئینگلیزی Apache)
ئەپلیکەیشن یا نەرمامێری بەکاربەری بەو نەرمامێریە ئەوترێ کە داڕێژراوە بۆ ئەوەی یارمەتیی بەکارھێنەرەکەی بدا لە بەئەنجامگەیاندنی کارێکی تایبەتدا.
ئەپۆرتیونێتی دووەم کەشتی ئاسمانی وەکالەتی ناسا یە لە سالی ٢٠٠٤، کە بەرەو روی مەریخ ی رەوانە کرد،
ئەڕوات و الە نێو دڕک وداڵی ڕێ
ئەڕوات و جارجار سەرنجی ئەدا
ئەڕوات و جارجار ڵە چۆڵی ڕیدا
ئەژدیھای کۆمۆدۆ (بە ئینگلیزی: Komodo dragon) (ناوی زانستی: Varanus komodoensis) جۆرە مارمێلکەیەکی گەورەیە لە چەند دوورگەیەکی ئیندۆنیزی دەژیێت.
ئەژنۆ جومگەیەکە، ئێسکەکانی سەرەوە و خوارەوەی قاچی بەیەکەوە بەستووەتەوە.
ئەڤانت-گارد (بە فەڕەنسی: "پاسەوانی پێشکەوتوو" یان "پێشەنگ، دیدەوانی سوپا" بەشێوەیەکی سەرەکی "پاسەوانی پێشکەوتوو؛ پاسەوانی پێشەوە") خەڵکانێکن کە کارەکانیان تاقیگەری و توندڕەوی یان بنچینەیی یە، لەگەڵ ڕێز بۆ ھونەر، و چاند/کەلتور و کۆمەڵگە.
ئەڤین ئاسۆ  (لەدایکبوون: ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦) کچە پێشکەشکارێکی کوردە، پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەڤزیۆنیی ئەڤین ژن و ژیانە.
ئەڤەتار فیلمێکی خەیاڵیی زانستیی ئەمەریکی کە دەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٩ی جەیمز کامێرۆنە.
ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو (ئینگلیزی: AMPAS) (Academy of Motion Picture Arts and Sciences) (ئامپاس) ئەکادیمیایەکی سینەماییی ناحکوومییە لەویلایەتی  کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ئەکادیمیای کوردی (پێشتر ناوی کۆڕی زانیاری کورد بووە) کۆڕێکە کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دای مەزراندووە و بە پێی یاساکەی چاوگێکی باڵایە لە ھەموو شتێک کە پەیوەندی بە زمانی کوردی و شێوەزارەکانی و پاراستن و دەوڵەمەند کردنیەوە ھەبێت بە مەبەستی گەیشتن بە زمانێکی یەکگرتووی فەرمی.
ئەکامێ گا کیل (بە ژاپۆنی: アカメが斬る!
ئەکبەر ھاشمی بەھرەمانی (لەدایکبووی ٢٥ی ئابی ١٩٣٤ - ڕەفسەنجان، کرمان - مردووی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، تاران) ناسراو بە ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی، کەسایەتی ئایینی سیاسەتوانی ئێرانییە.
ئەکتینیدەکان کۆمەڵەیەکی ١٤ توخمین ، گەردیلە ژمارەکانیان (Atomic Number) لە ٩٠ (ثۆریۆم)ەوە بۆ ١٠٣ لۆرانسیۆمە.
ئەکتیڤ دایرەکتۆری (بە ئینگلیزی: Active Directory) ڕاژەی پێڕیستی چێکراوی دەستی مایکرۆسۆفتە بۆ تۆڕەکانی پاوانی ویندۆز.
ئەکتەر بریتییە لە کەسێک کە ڕۆڵێک دەنوێنێت لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی بێت یاخود لە شانۆیەک بێت یان لە فیلمێک.
ئەکرەم جەمیل پاشا (ماوەی ژیان:٢٢ی شوباتی ١٨٩١ لە دیاربەکر تاکوو ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٤ لە شام) کەسایەتی ڕۆشەنبیر و سیاسی و نووسەری کوردە و خاوەنی چەندین کتێبە لەوانە مێژووی کوردستان یان ڕێزمانی کوردستان.
ئەکسێنتور یەکێکە لە کۆمپانیاکانی بواری تەکنۆلۆژیا ، کۆمپانیاکە لەساڵی ٢٠٠١ دامەزراوە ، بەرھەمی کۆمپانیاکە لە ١٢٠ ووڵاتی جیھانی بڵاودەکرێتەوە ، کارەکانی کۆمپانیا تەکنەلۆژیای زانیاری و بازرگانی کار و چەند کارێکی ترە.
ئەکشن یان فیلمی جوڵە بریتییە لە جۆرێک لە فیلمەکان وە تێیدا بڕێکی زۆر دیمەنی وروژێنەر و سەرکێشی تێدایە.
ئەکەد (٢٣٣٤ تا ٢١٩٣ی پێش زایین) حکوومەتێک بوو لە مێزۆپۆتامیا کە ناوەندی شاری ئەکەد بوو و ئەو ناوچانەی دەور و بەری دەگرتە بەر کە بە زمانی ئەکەدی و سوومەری قسەیان دەکرد.
ئەگین، یەکێک لە شارەکانی تورکیایە کە لە پارێزگای ئەرزگان ھەڵکەوتوووە.
ئەگەر (بە ئینگلیزی: probability) ھەلی ڕوودانی ڕووداوێک دیار دەکات بە دەستەواژەیەکی تر ئەگەری ڕووداوێک بریتییە لە پێوانی ھەلەکانی ھاتنەدی ڕووداوەکە.
ئەگەر بمریت، دەتکوژم (Si tu meurs, je te tue) فیلمێکی دەرھێنەری کورد ھونەر سەلیمە کە بە زمانەکانی کوردی و فەڕانسییە.
ئەڵماس (بە ئینگلیزی: Diamond) ماددەیەکە پێکھاتەی بلوری ھەیە و زۆر جار شێوەی شەش پاڵووی ھەیە و ھەندێ جار شێوەی شەش ڕووی ھەیە.
ئەڵماس خانی کەنۆڵەیی شاعیری سەدەی ھەژدەھەمی کوردە کە کۆکردنەوە و نووسینەوەی شانامەی کوردی دراوەتە پاڵی.
ئەڵمانیا (بە ئەڵمانی: Deutschland) کۆمارێکی یەکگرتووی دیموکراتییە، و یەکێکە لە ئەندامانی یەکێتیی ئەووروپا.
ئەڵێ؛(زرێبار!
ئەی دڵ، دژوارە (ناوی فیلم: Ae Dil Hai Mushkil) فیلمێکی ٢٠١٦ی ڕۆمانسی میوزیکاڵە لەدەرھێنانی کاران جۆھەرە.
ئەی فەرات چوارەمین ئەلبومی ھونەرمەندی کورد شڤان پەروەرە و لە ١٠ ستران پێکھاتووە.
ئەیاد عەلاوی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٥ ، کەسایەتی سیاسیی عێراقییە و دەرچووی کۆلێژی پزیشکییە لە زانکۆی بەغداد ناوبراو لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ تاکوو ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە بەشێوەیەکی کاتی.
ئەیبل ماکۆنن تێسفای (لەدایکبووی ١٦ی فێبرایەری ١٩٩٠) ناسراو بە زە ویکند (بە ئینگلیزی The Weekend) گۆرانیبێژێکی کەنەدیە.
ئەیدا وۆنگ (ژاپۆنی: エイダ・ウォン) کەسایەتییەکی خەیاڵی یارییەکانی رێزدێنت ئیڤڵی کاپکمە.
ئەیرفۆرس وان (بە ئینگلیزی: Air Force One) فڕۆکەی فەرمیی سەروک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان.ئەم تەیاره بۆ ھەر ولاتەک که سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڕوات ھاوڕێیی دەکات.
ئەیلوول (بە عەرەبی: أیلول) ناوی سوریانیی مانگی نۆھەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣٠ ڕۆژی ھەیە.
ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) کە بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە؛ گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و پیانۆژەنێکی کلاسیکی ئەمریکییە.
ئەیمەن محەمەد ڕەبیع زەواھیری (بە عەرەبی: أيمن محمد ربيع الظواهري) لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە میسر، ڕێبەری نوێی ڕێکخراوی ئەلقاعیدەیە.
ئەیوان، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوەندی شارستانەکەی شاری ئەیوانە.
ئەیوب کوڕی موەسی (موصی) کوری رازخ کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراھیم.
ئەیوبیەکان ئەچنەوە سەر خێزانێکی کوردی، خانەدان و نەژاد بەرز، سەر بە یەکێک لە ڕەسەنترین ھۆزە کوردیەکان بوون، و ئەیووبیەکان ئەچنەوە سەر ئەیوبی کوڕی شادی، و دەوڵەتەکەیان دامەزرا لە میسر لەسەر دەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی پاشان حوکمەکەی فراوان بوو و شام و حیجاز و باشووری کوردستان  و دیاربەکر و باشوری یەمەنی گرتەوە لە سەدەکانی ١٢ و١٣ی زاینیدا.
ئەیچ تی ئێم ئێڵ (بەئینگلیزی: HTML، کوردەکرێتەوە بۆ ھتمل) کە کورتکراوەی HyperText Markup Language  زمانێکی پیشاندانی پەڕەکانی سەر وێبە کە بەکاردێت بۆ نووسینی ھەر پەڕەیەک لەسەر وێب.
ئە‌رسە‌لان کامکار مووسیقارێکی کوردە‌ و یە‌کی لە‌ ئە‌ندامانی گرووپی کامکاران ە‌.
ئە‌مشە‌و زریان دە‌یچێنێت
ا-ئەو زمانە سۆمەریەی کەلەڕوانگەی دەقە بسماریە زۆرەکانەوە ناسیومانە زمانێکی عەرەبیەو تەنھاوجیایەو ناکرێت دابەشی بکەین بۆ یەکێک لەخێزانە زمانەوانیە ناسراوەکانی جیھان، بەڵکو زمانێک بووە دیمەنی لکاندنی ھەبووە واتە ڕستە کرداریەکانی بەشێوەی لکاندنی ڕاناوەکان‌وپێناوە زمانەوانیەکانی دی دەلکاند یان تێکەڵ دەکرد بەڕەگی فەرمان بەجۆرێک ڕستە کرداریەکە وەک یەک وشەی لێکدراوبوو، سەبارەت بەناو‌وڕستەناویەکانیش ھەمان شت بوو.
ا: پیتی بزوێن (دەنگدار) 
بابا تاھیر ناسراو بە  بابە تاھیری عوریان ناوی تاھیرە، ،ھۆنراوەنووسێکی سەدەی ١١ بوو کە بە فارسی پاڵەوی (سەبکی فەھلەویات)  هۆنراوەی نووسیوە.
بابل (بە ئینگلیزی: Babel) فیلمێکی ئەمریکی-مەکسیکی-فەڕەنسییە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بەرهەمهێنراوە.
بابل شارێکی ئەکەدی لە دووچۆمانی کەڤنار بوو .
بابە نوێل، یاخود (پاپا نۆئێڵ) کە (سانتا کلۆز)یشی پێ دەوترێت و ئەمەش کورت دەکرێتەوە بۆ (سانتا)، کەسێتییەکە لە کولتوری خۆرئاواییدا، کە پەیوەستە بە جەژنی سەری ساڵی زایینیەوە.
بابە گوڕگوڕ کێڵگەیەکی نەوتیە لە شاری کەرکووک.
بابەتی ئەم وتارە ڕادیۆلۆجی لە زانستی پزیشکییە .
بابەتی بەکارهێنانەکانی زەوی(Land use) لەو بابەتانە هەژمار دەکرێت کە بۆتە جێگای گرنگی پێدانی زۆرێک لە جوگرافیزانان بە هۆی ئەو ڕۆڵەی هەیەتی لە دیاریکردنی  پەیوەندی مرۆڤ بە زەوی و ئەو چالاکییانەی کە پێی هەڵدەستێت.
بابەک قوربانی  (١٩ی ئازاری  ١٩٨٩ – ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤) زۆرانبازی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کەلە کێشی ٩٦ کیلۆگرام بوو بە پاڵەوانی یاریەکانی ئاسیایی گوانگژۆ.
بات (بە ئینگلیزی:  Bath).
باتمان  یان پیاوی شەمشەمەکوێرە (بە ئینگلیزی: Batman)، کەسایەتییەکی خەیاڵییە لە پەرتووکە نەخشێنردراوە سوپەرەکانەی دی سی کۆمیکسدا (DC Comics) دەرکەوتووە.
باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری  (ئینگلیزی: Batman v Superman: Dawn of Justice) بریتییە لە  فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی ئەمریکی، کە کەسایەتی دی سی کۆمیکس باتمان و سوپەرمان لەخۆ دەگرێت.
باجرەنگی بایجان فیلمێکی ھیندیی درامییە لە دەرھێنانی کەبیر خانە.
باجگران (بە فارسی: باجگیران) شارێکی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوییە لە ڕۆژھەڵاتی ئێران و سەر بە ناوچەی قۆچانە و پێگەی سەرسنووری نێوان ئێران و تورکمەنستانە‌.
باخچە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
باخچەی پیتەکان پرۆگرامێکی کوردی منداڵانە بۆ فێربوونی زمانی کوردی بە ھەردوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجی.
باخی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ناڵپارێز، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
باخە ھەڵواسراوەکانی بابل پێکھاتووە لە چوار بەش کە لە شێوەی بەلەکۆنە و لەسەر چوار پایەی گەورە ڕاگیراوە کە بەرزایی یەکەی ٧٥ پێیە و ھەر یەکەیان دوو دەرگای ھەبووە واتە ٨ دەرگا و لە ھەموویان جوانتر و بەناووبانگتر دەرگای عەشتارە.
باداری یاخود ئازاری جومگەکان (بە ئینگلیزی: Rheumatism؛ شێوەی خوێندنەوەی: ڕۆماتیزم، واتە: ئازاری جومگەکان) دەستەواژەیەکی دیارینەکراوی پزیشکییە بەکاردێت بۆ ئاماژە کردن بە کۆمەڵە گرفتێک کە تووشی جومگەکان و بەستەرەشانەکان دەبێت.
بادین گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قەڵادزێ(ناوەند)، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
بادێن-ڤوورتمبێرگ (بە ئاڵمانی: Baden-Württemberg) یەکێکە لە شانزە ھەرێمەکەی وڵاتی ئاڵمانیا کە کەوتۆتە باشووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەوە.
بادەرە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.لە ئێستادا ئەم گوندە چۆڵە، تەنھا کەلاوەکانی ماوەتەوە، کە لەدوای خاپورکردنی گوندەکانی ئەم ناوچەیە لە ساڵی ١٩٨٧ ئەم گوندە ئاوەدان نەکراوەتەوە.
بار (بە ئینگلیزی: Bar) یەکەیەکی پێوانەکردنی پەستانە لە سیستەمی مەتریک، بەڵام لەلایەن سیستمی نێودەوڵەتیی یەکەکان (SI) پەسەند نەکراوە.
باران ئاوی شلەیە لەسەر شێوەی تنۆک، کە لە ھەورەکانەوە دەکەونە سەر زەوی و کێشەکەشیان ئەمەندە قورسە کە ھێزی ڕاکێشانی زەوی بتوانێت کاریان تێبکات و بەرەو خۆی ڕایانبکێشێت.
باران ئەلبۆمێکی گۆرانیبێژ چۆپی فەتاحە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
باراو یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک ، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانیە لە باشووری کوردستان.
باراک ئۆباما (بە ئینگلیزی: Barack Obama) لە دایک بووی ٤ August ساڵی ١٩٦١ لە ویلایەتی ھاوایی ، زانکۆی کۆڵۆمبیا ، زانکۆی هارڤەرد تەواو کردوە.
بارت سیمسۆن (بە ئینگلیزی: Bart Simpson) ناوی کاراکتەرێکی کارتۆنی سیمپسۆنەکانە.
بارزان گوندێکە، ناوەندی ناحیەی بارزانە، لە قەزای مێرگەسۆر سەر بە پارێزگای ھەولێر.
بارست (ھەروەھا: بارستایی، ھەرژە) ھەندیی ماکی کۆوەبوو لە شتێکدایە.
بارگەی کارەبایی بریتییە لە تایبەتمەندی کۆمەڵێکی دیاریکراو لە تەنکۆڵکەی ناگەردیلەیی کە دەبێتە ھۆی دروستبوونی ھێزی کارۆموگناتیسی وە ھێزی کارۆموگناتیسی یەکێکە لە چوار ھێزە بنەڕەتییەکەی سروشت وە بارگە لە گەردیلە دروست دەبێت کە بریاتییە لە ئەلیکتڕۆن و پڕۆتۆن وە بوونی بارگەی کارەبایی ھێزی کارۆموگناتیسی دروست دەکات.
باری ئاوارتە (بە ئینگلیزی: state of eception) یەکێک لە چەمکەکانی تیۆری یاسای کارڵ شمیتە و هاوشێوەی باری نائاساییە، بەڵام پاڵگەی باری ئاوارتە توانایی حاکمە بۆ دەرباز بوون لە سەروەری یاسا بە ناوی خێر و بەرژەوەندی گشتی.
باری نا ئاسایی (بەئینگلیزی: state of emergency) ڕاگەیاندنێکی حکوومەتە کە لەوانەیە بەشێک لە ئەرکەکانێ دەسەڵاتەکانی تەشریعی، جێبەجێکاری و دادوەری ھەڵپەسێرێ و شارومەندان ناچار بکات کردەوە و ئاکاری خۆیان بگۆرن.
باریکە یان بەرزەخ (بە ئینگلیسی: isthmus) ھێڵێکی باریکی وشکاییە کە دوو ھەرێمی وشکایی گەورەتر پێکەوە دەلکێنێت.
باز کۆمەڵێک باڵندەی ڕاوکردنی نیمچە قەبارەی ڕۆژگەر ئەگرێتەوە  لە توخمی زانستی Accipitridae، کە بە گشتی بڵاون بە جیهاندا و قەبارەیان ئەگۆڕێت.
بازاڕی ئازاد بریتیە لەو بازاڕەی کە سیاسەتی لیبراڵی لە پشتیەتی و لەسەر بنەمای بنچینەیەکی وەک پێشبڕکێی بازرگانی و دەستێوەردنەدانی حکومەت لە دیاریکردنی نرخ و رێوشوێنە پێوەندکاریەکان لەسەر بازرگانی.
بازاڕی قەیسەریی ھەولێر دەکەوێتە بەرامبەر قەڵای ھەولێر و کەوتووەتە نێو جەرگەی شاری هەولێر و مێژووی دروستکردنی بازاڕەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا و بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەگەرێتەوە.
بازاڕی گووگڵ (بە ئینگلیزی:Google Shopping) یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ بەکارهێنەرانی دەتوانن شت و مەک بفرۆشن یان بکڕن بەهۆی هەژماری بانکیەوە ، پێشتر ناوی ئەم خزمەگوزاریە گەڕانکاری بەرهەمەکانی گووگڵ بوو بەڵام لەساڵی ٢٠١٢ەوە بۆ هەموو شتێک خرایە بەردەست بەکارهێنەرانی.
بازاڕی گەورە (بە تورکی: Kapalıçarşı یان Büyük Çarşı) بازاڕێکە لە ئەستەمبوڵ، کە یەکێکە لەگەورەترین و کۆنتڕین بازاڕە داپۆشراوەکان لەجیھان، ٦١ شەقام و ٤٠٠٠ دوکانی لێیە، ڕووبەری بازاڕەکە ٣٠،٧٠٠ مەتر دووجایە، ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بۆ ٤٠٠ ھەزار سەردانیکەری ھەیە.
بازدان
بازدان (ئینگلیزی: Mutation) لە زیندەزانی، ئەو گۆڕانەیە کە لە ڕیزبەندیی نیوکلیۆتایدەکانی بۆھێل یان گەردی دی ئێن ئەی (DNA) ڕوودەدات.
بازرگانی (لە پاڵەوییەوە: ڤازارەکان "بازرگان")
بازرگانەکەی ڤینیسیا (بە ئینگلیزی: The Merchant of Venice) پەرتووکێکە لە بەرهەمە نووسراوەکانی، نووسەری بریتانیایی، ویلیام شێکسپیر، ڕێکەوتی نووسینی ئەم بەرهەمەی ویلیام دیار نییە، بەڵام وا بڕوا کراوە لە نێوان ساڵانی ١٥٩٦ تاکوو ١٥٩٨ نووسرابێت.
بازنەکانی زوحەل ((بە ئینگلیزی : Rings of Saturn) ئەوە بە بازنەکانی کەیوان دەگووترێت و هەسارەی کەیوان دەوردەدرێ بەو بازنانە کە ئەو بازنانە پێکدێن لە قەبارەی بچووک و گەورە لە پاشماوەکانی مانگەکانی دەور و بەری کە لەناو چوون، قەبارەکەشیان پێدێن لە میکرۆ مەتر و مەتر
بازنەکانی مووشتەری بەنێوبانگە بە بازنەکانی هورمز' وە هەسارەی مووشتەری سێیەمین هەسارەی بازنەیە لە نێو سیستەمی کۆمەڵەی خۆر لە دوای هەر یەک لە هەسارەکانی کەیوان و ئورانوس ،لە ساڵی ١٩٧٩ەوە دوای ناردنی کەشتی ئاسمانی ڤۆیجر ١ زانیاری تەواو دەربارەی ئەو بازنانەی هەسارەی هورمز زانراوە، دوای ئەوەش گالیلۆ (کەشتی ئاسمانی) لە ساڵی ١٩٩٠ لێکۆڵینەوەیەکی زۆر و باشی دەربارەی ئەو بازنانە کرد و توانی زانیاری تەواو دەستبخا.
بازنەی یەکە بریتییە لە بازنەیەک بە نیوەتیرەی یەک.
بازیان شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی بازیان، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی بازیانە.
باسم رەئفەت موحەممەد یوسف (بەعەرەبی: باسم رأفت محمد يوسف، ٢٢ی ئازار ١٩٧٤ -) پزیشکێکی میسڕی و پێشکەشکاری "بەرنامەی ئەلبەرنامج"ی گاڵتەئامێزە.
باسک، قۆڵ یان بازوو، یەکێکە لە پەلەکان، ھەموو مرۆڤێک دوو باسکی ھەیە، لە خوارەوەی ملیان بۆ دەرەوەی لەشیان درێژبووەتەوە.
باسی جاف وتیرەکانیان لە سەردەمەکانی دواتردا بە شێوەیەکی فراوان نەھاتووە، مەگەر لە ھەندێک سەرچاوە و دەستنووسی ئیسلامیدا نەبێت کە ئاماژەیان بە بوونی جاف وەک عێلێکی سەربەخۆ و بە ھەمان ناوی ئێستای کردووە، ھەروەھا بە ڕاشکاوی و ئاشکرا ئاماژەیان بەناوی ھەندێک لە تیرە سەرەکییەکانی جاف داوە لە ھەردوو سەدەی حەوت و ھەشتی کۆچیدا وەک تیرەکانی، گڵاڵی و ھارونی.
باسیل نیکیتین یان بازیل نیکیتین (١٨٨٥ - ١٩٦٠) ڕۆژھەڵاتناسی ڕووسیی سەدەی بیستەمە، کە ژمارەیەکی زۆر نووسراوەی لە سەر کورد و باقیی گەلەکانی  ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەیە.
باشماخ گوندێکی شارستانی مەریوانە.
باشوور بە (ئینگلیزی: South)،بە (عەرەبی:جنوب)، یەکێکە لە چوار ئاراسته سەرەکیەکانی جوگرافیا.
باشووری ئەفریقا یان ئەفریقای باشوور، ناوچەی باشوری قاڕەی ئەفریقا ئەگرێتەوە، و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە کانزا بەنرخەکانی وەک شاڵتون و ئەڵماس و یۆرانیۆم، ناوچەکە بە گەورەترین ناوچە دادەنرێت لە گەشەی دیمۆگرافیدا کە نزیکەی چل ملیۆن ھەژار لە خۆ ئەگرێت کە بووە بەھۆی بڵاوبوونەوەی نەزانی لە ھەندێک لە وڵاتەکانیدا و زۆربەیان ئەچنە ڕیزی جیھانی سێیەم.
باشووری سوودان بە فەرمی کۆماری باشووری سوودان وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا.‌ ناوەندی ئەم وڵاتە شاری جوبایە.
باشووری كوردستان   ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێکی وڵاتی عێراق کە دانیشتووانی کوردن و سنووری لەگەڵ ئێران و تورکیا و سووریای ھەیە و لە باشووری چوارپارچەی کوردستاندا ھەڵکەوتووە.
بافڵ تاڵەبانی (بافڵ جەلال حیسامەدین) کوڕی گەورەی مام جەلالە.
بافی بکوژی خوێنمژەکان (بە ئینگلیزی Buffy the Vampire Slayer) زنجیرەیەکی تەلڤزێۆنی ئەمریکیە، چیرۆکەکەی لە فلیمێکەوە وەرگیراوە کە بە ھەمان ناو و لە ساڵی ١٩٩٢
بالە یاریەکی بەکۆمەڵە لەھەر تیپێکدا ٦ یاریزان لەنێو یاریگادا ئامادەدەبێ بۆ یاریکردن ، بۆیەکەمینجار یاری بالە چووە ڕیزی یاریەکانی ئۆڵەمیاد لەساڵی ١٩٦٤ز بوو ، وە ئەم یاریە ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ ئەنجامی دەدەن 
باماکۆ پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی مالییە.
بان کی موون لەدایکبووی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٤٤، موون کەسایەتی سیاسیی کۆریای باشوورە، بان کی موون ھەشتەمین سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان موون لە ١ی کانوونی دووەمی  ٢٠٠٧ جێگای کۆفی عەنانی سکرتێری گشتی پێشووی گرتەوە، بە پێی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆی ھەیە بۆماوەی ١٠ی ساڵ لەوپۆستەی بمێنێتەوە، بەرلەوەی پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور بووە.
بانبوری (بە ئینگلیزی: Bunbury) شارێکی بەندەری و سێیەم شاری گەورەی ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوای وڵاتی ئوسترالیایە لە دوای مێندیرا و ناوەندی ویلایەتەکە واتا شاری پێرس.
بانجول پایتەختی وڵاتی گامبیایە.
بانکی جیھانی یەکێکە لە بەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵی ١٩٤٤ی زایینی و لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم پێک ھات.
بانکی سعودی فەڕەنسی (بانکێکی سعودی) یە، بەمەرسومی مەلیکی ژمارە م/٢٣ی حوزەیرانی ١٩٧٧ دامەزرا.
بانکی فەیسەڵی ئیسلامی ھەڵدەستێت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان لەسەر بەرنامەی ئیسلام.
بانکی کشتوکاڵی عەرەبی سعودی بانکێکی سعودیە و موڵکی حکومەتی سعودیەیە، لە ساڵی ١٣٨٢ی کۆچی دامەزراوە.
بانگوئی پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاستە.
بانگەواز گرووپێکی مۆسیقا بوو کە لە بڕێک لە پێشمەرگە ھونەرمەندەکانی کۆمەڵە پێکھاتبوو.
بانی شار یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی خورماڵ، قەزای ھەڵەبجە و پارێزگای ھەڵەبجە لە باشووری کوردستان.
بانی ماران گوندێکە لە شاری کۆیە و بەشی باشووری ناحیەی شۆرش (دێگەڵە) و بەپێی ئاماری ساڵی ١٩٧٧ ژمارەی دانیشتوانی ٣٨٤ کەس بووە.
بانە شیروان فاتح (بە کوردیی باکووری: Bane Şîrwan Fatih) گۆرانیبێژێکی کوردە.
بانە ناوەندی شارستانی بانە و یەکێک لە شارەکانی پارێزگای کوردستانە کە لە لای ڕۆژئاوای ئێرانەوەیە.
باهۆزی سەرباز (بەئینگلیزی: Pawn Storm) تاکتیکێکی شەتڕەنجە کە تێیدا چەند سەربازێک بەشێوەیەکی خێرای دوای یەک دەجوڵێنرێت ڕووەو بەرگریگارەکانی یاریزانی بەرامبەر.
باوه (Bawe، بە فارسی: باوه) دێیەکە لە گوندستانی بەریاجی، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
باوک باوانی نێری مرۆڤە، زۆربەی مرۆڤەکان لە دایکێک و باوکێک لەدایک دەبن، لە ئەنجامی کرداری جووتبوونی دوو باوانەکە، واتە ھەر مرۆڤێک دایکێک و باوکێکی ھەیە.
باوکی حەسەن عەلی کوڕی ئەبوتالیب، کوڕی مامی پێغەمبەر بووە و ھاوسەری فاتمەی کچی بووە و لە (ئالی بەیت)ە و لە ھاوەڵەکانیەتی، و چوارەم خەلیفەی ڕاشدینە لای سونە و یەکەم ئیمامە لای شیعە.
باوکی زەکەریا "یەحیا ی کوری شرف ی حزامی نەوەوی شافیعی (٦٣١ کۆچی - ١٢٣٣ / ٦٧٦ کۆچی - ١٢٧٧) بەنێوبانگە بەنێوی نەوەوی ئەو نوێکار و فەقیھێک و زمانەوانێکی موسڵمانی سوننەیە، بەناوبەنگ بووە بە کتێبەکانی و بەرھەمە جۆراوجۆرەکانی لە بواری فیقھی ئیسلامی و فەرموودەی پێغەمبەری موسڵمانان محەممەد (د.خ) و زوبان و وەرگێران، وەکو ریاض الصالحین و الاربعین النوویە و مناھج الطالبین و الروضە و بەرھەمگەلی تر.، وا وەصف دەکرێت کەوا نوێکار و رێکخەری مەزھەبی شافعی یە، چون سەقامگیری کاری نێوان فوقەھای مەزھەبی شافیعی لەسەر ڕای ئەوە، و نەوەوی بە شێخی شافیعیە ناوزەند دەکرێ.
باوکی عەبدول ڕەحمانمحەممەد ناسرەدین ئەلبانی (بە عەرەبی: محمد ناصر الدین الألبانی، Muhammad Nasiruddin al-Albani) (١٣٣٣ھ/١٩١٤) بەیەکێک لەزانابەناوبانگەکانی بواری فەرمودەناسی ئەم سەدەیە دادەنرێت، ژمارەیەکی زۆر کتێب و نوسراوەی ھەیە لەبواری زانستی فەرموودەدا کە بەناوبانگترینی صحيح الجامع والضعيف الجامع وصفة صلاة النبي.
باوکی قاسمی جونەیدی کوری موحەمەدی خەزازی قەواریری یەکێ لە زانایانی ئەھلی سوونە و جەماعەتە.،صۆفێکی پایەداری گەیشتوو بە پایەبەرزەکانی تەصەوفی سەدەی سێیەمی کۆچیە.،رەچەڵەکی دەگەرێتەوە سەر شاری نەھەوەند لە ناوچەی ھەمەدان ،وەلێ لە بەغدادێدا لەدایکبووە.
باوکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپیپێی پرتووگالی کردووە وە دایکیشی مامۆستا بووە لە قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی وە مامی مۆرینۆ پاڵنەر و هانی مۆرینیۆی داوە بچێتە یاریگاکان
باوکی ڕۆحی یان سەرۆک خێزان (بە ئینگلیزی The Godfather) فیلمێکی ئەمەریکی تاوانکاری ساڵی ١٩٧٢ە لەلایەن فڕانسیس فۆرد کۆپۆلاوە دەرهێنراوە ، چیڕۆکەکەشی لە کتێبی نووسەر ماڕیۆ پوزۆوە وەرگیراوە بەهەمان سەردێر.ئەکتەران مارلۆن بڕاندۆ و ئەل پاچینۆ ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لەم بەشەی فیلمەکە.
باوکی یەزید کوڕی تەیفووری کوڕی عیسای کوڕی شروسانی بەستامی، موسڵمانێکی سۆفییە، نازناوی سوڵتانی عارفانی پێ بەخشراوە لە نێو کورد و فارس و تورکدا بە بایەزیدی بەستامی ناسراوە.
باوکە دامەزرێنەران کۆمەڵێک لە سیاسەتمەداران و سەرکردە رامیاریەکان بوون کە راگەیەندراوی سەربەخۆی ئەمەریکا یان واژۆ 
باوەنور شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی پێباز، قەزای کەلار، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی پێبازە.
باوەڕ (بە ئینگلیزی: Belief، بە عەرەبی: عقیدة) حاڵەتێکی دەروونییە کە تێیدا تاکێک پێشنیار یان پێشەکییەک بە دروست دەزانێت.
باوەڕبوونە بە خودا یان بوونەوەرێکی بانسرووشتی.
باوەڕی دروستی پاساوبۆھێنراو یەکێکە لە پێناسەکانی زانین کە دەبێژێت بۆ ئەوەی کەسێک لەبارەی شتێکەوە بزانێت، پێویستە شتەکە دروست بێت، پێویستە باوەڕبکرێت کە دروستە، وە باوەڕەکە پێویستە پاساوی ھەبێت.
باڤاریا (بە ئەڵمانی: Freistaat Bayern) یەکێکە لە شانزە ھەرێمەکەی وڵاتی ئەڵمانیا.
باکوور بە (ئینگلیزی: North)، بە (عەرەبی:شِمال)، یەکێکە لە چوار ئاڕاستە سەرەکیەکان.
باکووری ئاسیا یان ئاسیای باکوور، بەشی باکووری کیشوەری ئاسیایە، بە تەنها وڵاتی ڕووسیا دەستی بەسەرداگرتووە، وشەی باکووری ئاسیا بەکاردێ بۆ ئاماژەکردن بە سیبیریا (کە دەکاتە ئەو بەشەڕووسیایەی کە لە کیشوەری ئاسیایە).
باکووری ئوسترالیا ئاماژە دەکا بە ویلایەتێکی پێشووی وڵاتی ئوسترالیا کە لە ساڵی ١٩٢٧ دا دابەش بوو بەسەر سێ پارێزگای کوینزلەند، خاکەکانی باکووری ئوسترالیا و ئوسترالیا ناوەندی، و دواتر لە ١٩٣١ دا پارێزگای ئوسترالیای ناوەندی و خاکەکانی باکووریش تێکەڵ کرانەوە.
باکووری ئەفریقا یان ئەفریقای باکوور، ناوچەکانی باکووری قاڕەی ئەفریقا ئەگرێتەوە بەسەر کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست ئەڕوانێت لە باکورەوە و دەریای سوور لە ڕۆژهەڵاتەوە و زەریای ئەتڵەسی لە ڕۆژهەڵاتەوە، بە پێی پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان حەوت وڵات ئەگرێتەوە کە ئەمانەن؛
باکووری ڕۆژهەڵات بە (ئینگلیزی: - Northeast)  یەکێکە لە ئاراستەکانی جەمسەرنما ، کە بە NE  نیشان دەدرێ
باکووری کوردستان (بە کورمانجی:Bakurê Kurdistanê)، یان کوردستانی تورکیا ناوێکی نافەرمییە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە خراوەتە سەر وڵاتی تورکیا دوای ھەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەر و گۆڕینی بە پەیماننامەی لۆزان  ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ٢٠ میلیۆن کەس دەخەمڵێنرێن
باڵادەستیی سپی پێستان (بە ئینگلیزی: White Supremacy) بریتییە لەو باوەڕە ڕەگەزپەرستییەی کە مرۆڤە سپی پێستەکان باڵادەستر و لەپێشترن لە ڕەگەزانی تر بۆیە سپی پێستەکان دەبێت زاڵ و خاوەن دەسەڵاتی ڕەھا بن بەسەر ئەوانی دی دا.
باڵەخانەی ئێس ئای ئێس یان باڵەخانەی ئێم ئای ٦ (بەئینگلیزی: SIS Building) دەکەوێتە شەقامی (ڤاوکس هۆل)، لەشاری لەندەن.
باڵەخانەی خەسرەوئاوا یان عەمارەتی  خەسرەوئاوا باڵەخانەیەکی مێژوویی سەردەمی ئەردەڵانە کە لە شاری سنەدایە.
باڵەخانەی سالار سەعید، کە لە شاری سنە ھەڵکەوتووە، ئێستا جێگای مووزەخانەی ئەم شارەیە کە ئاسەوارە مێژوویەکانی پارێزگای کوردستان و شوێنەکانی‌تری ئێرانی لێ نیشان دەدرێت.
باڵەک،  Balek  ھۆزێکی کوردیە لەخێڵی ئاریان (Arian) کەوتبوە سنوری میرنشینی سۆڕان لەڕابردوو، ئێستاش لەباکوری پاڕێزگای ھەولێر دا دەژین لەباشوری کوردستان، ئەم ھۆزە چیانشینە ئێستاش لەزێدی خۆیان لە دامێنی زنجیرە چیاکانی زاگڕۆژ دادەژین، باڵەکیەکان بە سورمانجی ئاخاوتن دەکەن (سۆڕانی+کورمانجی) ھەروەک زۆڕینەی ھۆزەکانی ناوچەکە، سنوڕی باڵەکیەکان لە ڕەواندوزەوە دەست پێدەکات تاوەکو حاجی ئۆمەران، باڵەکیەکان یاخود کوێستانیەکان لەدوو شاری سەرەکی کۆبونەتەوە ڕەواندوز و چۆمان لەگەڵ پێنج ناوچەی لاوەکی وەک سمێڵان و وەرتە و قەسرێ و گەڵاڵە و حاجی ئۆمەڕان، چۆمان بە ناوەندی سەرەکی باڵەکایەتی دادەنڕێت، ١٢٠ کم لەناوەندی شاری ھەولێر دوورە، ناوچەی باڵەکیەکان ھاوسنورە لەگەڵ خۆڕھەڵاتی کوردستان، بەناوەندی سەرەکی زمانی کوردی دادەنڕێت بەھۆی دووریان لەکاریگەری زمانەکانی  تورک و فارس و عەرەبەکان.
بای سک (وشەی زاراکی: تس، پڕتی، فس، تڕ) بەو گازانە دەوترێ کە لە کۆئەندامی ھەرسدا دروست دەبن و لە کۆمەوە دەردەچن.
بایرەک گوندێکی سەر بە ناوەندی پارێزگای وانی باکووری کوردستانە.
بایۆلۆجی بۆشایی لە مەریخ ئەکسۆمارس (بە ئینگلیزی:ExoMars) پرۆژەیەکی گەورەی پێشکەوتووی دەزگای بۆشایی ئەوروپی (ئیسا) بوو،بە هاوکاری دەزگائ بۆشایی رووسی (رۆسکۆسمۆس) بە ئامانجی لێکۆلینەوە لەسەر بوونی ژیان لەسەر مەریخ لە ئێستا و لە رابردووشدا لە رێگەی ناردنەوەی زانیاری لە لایەن ئەو ئامێرەوە کە لەلایەن ٢ مووشەکی پرۆتۆنی رووسی رەوانەی سەر هەسارەی مەریخکرا، هەنگاوی یەکەم لە سالی ٢٠١٦ بە مانگی دەسکرد کە بە یارمەتی سیستەمی TGO و کەشتیەکی بۆشایی جێگیر لەبۆ بەهای کەش و هەوا پێویستی بە سیستەمی EDMە،ئەو ئامێرە پێویستە لێکۆلینەوە لەسەر پشتێنەی کەش و هەوا و وە گەران بە دوای گازی میسان،
بایەخ بە زمانەکەت بدە (بەئینگلیزی: Mind Your Language) زنجیرەیەکی کۆمێدی تەلەفزیۆنییە کەلەساڵی ١٩٧٧ بۆیەکەمینجار لەکەناڵی ( ITV ) پەخشکرا.
بایەزیدی یەکەم، ساڵی ١٣٤٥ هاتۆتە دنیاوە و ساڵی ١٤٠٣ کۆچی دوایی کردووە، و چوارەم سوڵتانی عوسمانی بوو حوکمی کردووە لە نێوان ساڵانی ١٣٨٩ و ١٤٠٢، و عەرشی گرتە دەست دوای کوژرانی باوکی موڕادی یەکەم، و خێرا دەستی گرت بەسەر یەعقوبی برایدا تاکو ڕێگەی لێبگرێت کودەتا بکات بە سەرییدا، و ناونرا یەڵدرم واتە هەورەبروسکە لەبەر جووڵە خێراکانی بە سووپا و گواستنەوەیان بە خێراییەکی زۆر لە بەرەکانی جەنگدا.
ببە، ئەویش دەبێت (بە عەرەبی: کُنْ فَیَکُون) (کون فەیەکوون)، زاراوەیەکی قورئانییە، ٨ جار لە قورئان ھاتووە، بەو مانایە دێت کەوا خودا ھیچ شتێک لای قورس نییە و توانای بەسەر ھەموو شتێک ھەیە، جا ئەگەر ویستی شتێک بکات ئەوا بە فەرمانی گەردوونیی خۆی ببە و ئەو شتەی دەیەوێ ھیچ دواناکەوێت و دەستبەجێ دەبێت.
بخورد پێکھاتەی ھەندێ ڕووەک یان درەختە دوای وشککردنەوەی ئەکرێتە ئاگرەوە ئەسوتێنرێ.
برازاڤیل پایتەخت و گەورەترین شاری  وڵاتی کۆماری کۆنگۆە.
برازیل (بە پورتوگالی: Brasil)، بە فەرمی کۆماری برازیلی فیدراڵ (بە پورتوگالی:República Federativa do Brasil)  گوێبگرە 
برازیل گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای باشوورە لە ڕووی دانیشتوان وڕووبەرەوە، و تەنھا وڵاتی ئەمریکای باشوورە کە بە زمانی پورتوگالی قسەی تیادا دەکرێت.
براوەی خەڵاتی گرامی و گرووپی بەناوبانگ ئێڤەنێسێنس تەنھا یەک ئەندامی ئۆریجیناڵی تێداماوە کە ئەویش بەڕێوەبەری گرووپ و دۆزەرەوەکەیەتی ئەیمی لی.
براھیماوای سەرۆ یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
برایم ئە‌فخە‌می لە‌ ساڵی ١٢٩٩ی ھە‌تاویدا لە‌ ئاوایی گۆل دە‌وروبە‌ری شاری بۆکان کە‌وتمە‌ کۆشی دایک دونیاوە‌.
برایە جمکەکان ڕۆناڵد "ڕۆنی" کڕەی (لەدایکبووی ٢٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٣٣) و ڕیجیناڵد "ڕێگی" کڕەی دوو چەتەی بەڕیتانی بوون کە بەهۆی تاوانکاریەکانی ڕۆژئاوای لەندەنەوە بەناوبانگ بوون لەنێوان ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٢٦٠ەکان.کڕەیەکان دەستیان لە تاوانەکانی دزین و بازرگانی ماددە هۆشبەر و و کوشتنی چەندان کەسی دیارەی ئەو سەردەمەدا هەبووە.
برنج (بە ئینگلیزی: Rice) خۆراکی سەرەکیی زۆربەی ژەمەکانە لە سەرتاسەری جیھاندا.
بروکسێل پایتەختی وڵاتی بەلجیکایە.
برۆم (بە ئینگلیزی: Bromine) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «Br» و گەردیلە ژمارەی ٣٥.شوێنی لە خشتەی خولی لە کۆمەڵەی حەڤدەھەمە و لە ریزی چوارەمە ، شلێکی خەست ژەھرینە ، ھەڵمەکەی چاو دەکزێنێتەوە ، خنکێنەرە ئەگەر بەر پێست بکەوێت ئەوا دەیسوتێنێت ، لە توێژە کەڤرینەکانی زەویدا بە ڕێژەی٠.٠٠٠٢٥%  بڵاوبۆتەوە ، بە چل و شەشەمین توخم دادەنرێت لە سرووشتدا ، بە زۆریش لە زەریا و دەریاکاندا ھەیە ، بە تایبەتی بیرە سوێرەکان سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ بەدەستھێنانی برۆم ، لە کوردستانیشدا دەشێت لە گۆمی ورمێ و ساوەدا بدۆزرێتەوە ، بەکارھێنانی برۆم لە بوارەکانی ژیاندا بە زۆری لە نیگارکێشان و بواری پزیشکیدا دیارە ، لە ساڵی ١٨٥٧ توانرا ئاوێتەی زیوبرۆماید لە چارەسەرکردنی نەخۆشی پەرکەم بەکاربێت ، لە کشتوکاڵیشدا تێکەڵی مەپیلین برۆماید وەک ماددەیەکی کرمکوژ بەکاربێت.
برۆکن هیڵ شارێکە لە ویلایەتی نیو ساوت وێلز لە وڵاتی ئوسترالیا .
بری لارسن لەدایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٩ ساکرامێنتو لە کالیفۆرنیا لە ئەمریکا.
بریتانیای مەزن (بە ئینگلیزی: Great Britain) دوورگەیێکە ھەڵکەوتوو لە باکووری رۆژاوای ئورووپای کیشوەریدا و بەشی سەرەکیی شانشینی یەکگرتووە.
بریته (Brîte، بە فارسی: بریته) دێیەکە لە گوندستانی گەورکی نەڵێن، لە ناوچەی وەزنێی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
بریتییه‌ له‌ : کاروڕه‌وتی به‌کارهێنانی کاریگه‌ر و کارامه‌ی سه‌رچاوه‌کانی مادی و مه‌عنه‌وی له‌ به‌رنامه‌رێژی، ڕێکخستن ، به‌رهه‌ڤ کردنی ده‌رفه‌ته‌کان، به‌ڕێ کردن و چاودێری؛ به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ ئامانجه ڕێکخراوه‌ییه‌کان به‌  شێوه‌ی په‌سه‌ند.
بریتییە لە پڕۆژەیەک بۆ گەشەکردن و گەشەپێدانی دارایی باشووری خۆرھەڵاتی ئەنادۆڵ لە وڵاتی تورکیا.
بریتییە لە کۆمەڵێک ڕێکاری ورد و قۆناغ بە قۆناغ، کە ئامانجێکی تایبەت دەگرنە بەر.
بریتییە لە ھەرکەسێک خوو بەھەرشتێک  بگرێت بەرێژەیەکی زۆر و نەتو‌انێت وازی لێ بێنی مانای ئالوودەبوونە.
بریتیە لەو بیردۆزەی کە تیایدا ئەلیکترۆن بڵاودەبێتەوە لە سەر ڕووی ماددەیەک (کانزا یان ناکانزا ) لە ئەنجامی توانای ھەڵمژینیان بۆ وزە لە تیشکدانەوەی کارۆ موگناتیسی بۆ درێژە شەپۆلی زۆر کورت ،کە وەک شاراوە یان ڕووناکی سەرو بنەوشەی .
برینی سەرجێ یا برینی ناوجێ (بە ئینگلیزی: bedsores) بریتیە لەداڕزان یان مردنی شانەی شوێنێکی لەش.
برێت مەکگورک (لەدایکبووی ٢٠ی نیسانی ١٩٧٣) پارێزەر و دیپلۆپماتکاری ئەمریکییە.
بزان گوندێکی ناوچەی کەڵاتەرزان، سەر بە شارستانی سنەیە.
بزاڤی سیاسی یا بزووتنەوەی سیاسی یا جووڵانەوەی سیاسی گرووپێکی کۆمەڵایەتییە لە بەرفرەھییەکی ناوچەیی، نەتەوەیی، یان ناونەتەوەییدا کە بۆ دەستخستنی ئامانجێکی سیاسی پێکەوە ھاوکاری دەکەن.
بزرۆکە ھەشتەمین پیتەبزوێنی زمانی کوردییە کە لە ئەلفبێی کوردیی لاتینیدا بە پیتی i ھێما دەکرێت بەڵام لە ئەلفبێی کوردیی عەرەبیدا نابینرێت و بزرە بۆیە ناونراوە بزرۆکە.
بزن (ناوی زانستی: Capra aegagrus hircus) ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە.
بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق بزوتنەوەیەکی سیاسی پەروەردەیی جیھادیی ئیسلامییە و لە سەر پێڕەوی ئەھلی سوننەت و جەماعەت کار دەکات بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی شەریعەتی ئیسلام و مافە ئیسلامییەکان لە کوردستاندا.
بزووتنەوەی بەرگری ئیسلامی ناسراو بە حەماس بزووتنەوەیێکی تیرۆرستییە کە بە ناوی پاراستنی فەلەستینییەکان کارەکانیان بەڕێوە دەبەن.
بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان بزووتنەوەیەکی سیاسیی بوو لە ھەرێمی کوردستان کە لەسەرەتای شۆڕشی نوێی گەلەکەمان درووست بوو.
بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەکی نوێیە، قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا بە ناوی لیستی گۆڕانەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٥ی تەمموزی پەرلەمانی کوردستانی کرد، و لە کۆی ١٠٠ کورسی ٢٥ کورسی بەدەستھێنا.
بزوێن بەو دەنگانە دەوترێن کە لە کاتی بێژەیاندا (تەلەفوز)، دەم و زار تۆزێ زیاتر دەکرێنەوە و زیاتر دەکێشرێن.
بزەینان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
بلاک بیووتی یان ڕەشە جوانەکە ڕۆمانێکە کە لە ١٨٧٧دا بە قەڵەمی ئانا سوێڵ نووسراوە.
بلاک مێتاڵ (ئینگلیزی: Black metal) لقێکی قورسو ئێکستریمی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە ناسراوە بە تێمپۆ خێراکەی و دەنگە گڕەکان و گیتاری قورس.
بلوز جۆرێک لە مۆسیقایە کە گۆرانی و سروودەکانی ڕەشپێستەکانی ئەمریکاوە هاتووە.
بلۆیمفۆنتین یەکێک لە سێ پایتەختی (دادوەری) ئەفریقای باشوورە کە لە ناوەندی ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە.
بلێز پاسکال (١٩ی حوزەیرانی ١٦٢٣ – ١٩ی ئابی ١٦٦٢) زانا و ماتماتیکزان و داھێنەر و نووسەر و فیزیکزانی فەڕەنسی بوو.
بمگرە گەر دەتوانی (بەئینگلیزی: Catch Me If You Can) فیلمی تاوان و ژیاننامەی ئەمریکییە لە دەرهێنانی ستیڤن سپیڵبێرگە وە لە ساڵی ۲۰۰۲ بەرهەم هاتووە.
بمھێنە بۆ ژیان (ئینگلیزی: Bring Me To Life) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە.
بناویلەی بچووک (Binawîley biçûk، بە فارسی: بناویله کوچک) دێیەکە لە گوندستانی باسکی کۆڵەسە، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
بنبڕکردن (بە ئینگلیزی: Eliminationism) بریتییە لەو بیروڕایەی کە ڕکابەرە سیاسییەکان بە شێرپەنجەی قەوارە و ئەزموونی سیاسی دادەنێت کە دەبێت لەناوببرێن و دووربخرێنەوە بە شێوازی جیاکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە، سانسۆر کردن یان بنبڕکردنی ڕاستەوخۆیانە بەمەبەستی پارێزگاری کردن و ھێشتنەوەی " ڕەسەنایەتی-پاکی" نەتەوە و کۆمەڵەگە.
بنبەست یان ڕێگای داخراو بە شەقام یان کۆڵانێک دەگوترێت کە تەنھا لە یەک لاوە ڕیگای ھاتوچووی ھەیە و سەرەکەی دیکەی بەسراوە.
بنشێوەزار (بە ئینگلیزی: accent) شێوەیەکە لە شێوەکانی ئاخاوتنی زمانێک کە تایبەتە بە ناوچەیەکی دیاریکراوی جوگرافیایی.
بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان (بە ئینگلیزی: Internet Movie Database، IMDb) بنکەدراوەیەکی سەرھێڵی گەورەیە تایبەت بە فیلمەکان لە ئینتەرنێت.
بنکەی ژین بۆ بوژاندنەوەی‌ کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی
بنیسیۆ مۆنسێرەیت ڕافایل دێل تۆرۆ سانچێز ناسراوە بە بنیسیۆ دێل تۆرۆ  (لەدایکبووی ١٩ی شوباتی ١٩٦٧) ئەکتەرێکی ئەمەریکی-ئیسپانیە.
بنەخوێ (Bnexwê، بە فارسی: بنه خوی) گوندێکە لە بەخشی ناوەندی لە شارستانی بانە.
بنەسڵاوە یەکێکە لە قەزاکانی دەشتی ھەولێر.
بنەماخواز یان فاندامێنتالیزم بە واتای گرژیە لە باوەڕە ئایینیەکان و داخوازی لەڕادەبەدەر بۆ دامەزراندنی حکوومەت و ئیجرا کردنی دەستووری ئایینی.
بنەماکانی بیرکاری کتێبێکی بێتراند ڕەسڵە لە ١٩٠٣دا نوسراوە.
بنەماڵەی بارزانی کۆنفدراسیۆنێکە بریتییە لە یەکگرتنی نێوان ٧ ھۆزی کوردستان، پێکھاتوون لە ھۆزەکانی: مزووری باڵا، شێروانی، دۆلەمەری، بەڕۆژی، نزاری، ھەرکیی بنەجی، گەردی.
بنەماڵەی ھان  بۆ ماوەی ٤٠٠ساڵ (لە سەرەتای ٢٠٦ یان ٢٢٠ پێش لە دایکبوونی یەسووع) لە وڵاتی ئیمڕۆیی چین دا فەرمانڕەوایینا کردووە.
بنەمای ئیسلام پێنج ڕوکنی بنەڕەتیە کە بە ئەڕکانەکانی ئیسلام ناو دەبرێن، موسڵمان باوەڕی پێیەتی و ئیشی پێ ئەکات، و گرنگی ئەم پێنج ئەڕکانە دەرئەکەوێت لە پێناسەکردنی موسڵمان لەم فەرمودەیەی پێغەمبەری ئیسلامدا؛ لە ئەبوعەبدول ڕەحمان عەبدوڵڵا کوڕی عومەر کوڕی خەتتاب گێڕدراوەتەوە؛
بنەمای سەریەکچوون (ئینگلیزی: Superposition principle) لە فیزیادا، دەڵێت کاتێک دوو شەپۆل یان زیاتر لە ناوەندێکدا بەیەکدەگەن، لادانی تەنۆکەکانی ناوەندەکە یەکسان دەبێت بە کۆی ئەو دوو لادانەی کە لە ھەریەکە لە دوو شەپۆڵەکەوە پەیدادبێت.
بنەواشە یا پرەنسیپ  بە چەمک یا بایەخێ ئەوترێ کە ڕێنوێن بێ بۆ ھەڵسوکەوت و جووڵانەوە یا بۆ نرخاندنی شتەکان.
بنەچە (ئینگلیزی: Origin) لە زانستی توێکاریدا، ئەو ناوچەیەیە کە ماسوولکە بە ئێسکی جێگیر دەبەستێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری قه‌یران، کۆمه‌ڵێک ته‌گبیر و بڕیاری پێشوه‌خته‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قه‌یران، به‌ مه‌به‌ستی هێواش کردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی قه‌یران، کۆنتڕۆڵی قه‌یران و که‌م کردنه‌وه‌ و هه‌ڵگرتنی قه‌یران.
به‌ڕێوه‌به‌ری،  ڕێڤه‌به‌ری ، ( به‌ لاتین management )، ( به‌ عه‌ره‌بی: الإدارة ) و ( به‌ فارسی: مدیریت )
بواری موگناتیسی یان کادی موگناتیسی (ئینگلیزی: Magnetic field) گۆڕەپانێکی ھێزە کە کەرستە یان وردەڵەیەکی مەگنەتیسی یان گۆڕانێک لە کادێکی ئەلەکتریکیدا ھۆی درووستبوونیەتی.
بوتڕوس (بەئینگلیزی: Peter) یان پایەبەرز بوتڕوس (بەئینگلیزی: Saint Peter)، ناوی سەمعانی کوڕی یوحەنایە و ناسراوە بە سەمعان بوتڕوس (بەئینگلیزی: Simon Peter، بەگریکی: Πέτρος)، یەکێکە لەپێشەوا مەسیحییە دەستپێکەکان، کە لەنێو پەیمانی نوێ و کرداری نێردراوەکاندا پلەیەکی بەرزی هەیە و یەکێکە لە دوانزدە قوتابییەکەی کە یەسووع هەڵیبژاردن کە ببنە شوێنکەوتووی.
بوتڵ یان شووشە دەفرێکە، بەکاردێ بۆ ھەڵگرتنی شلەکان.
بوجومبورا پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی بوروندییە.
بودیزم یەکێکە لە ئایینەکانە نیمچەدوورگەی ھیندستان و بریتیە لە کۆمەڵێک لە سوننەت، بڕوا، عەمەلی ئایینی کە لە وانەکانی سیدارتا گاوتاما (ناسراو بە بودا) سەرچاوەیان گرتووە.
بوران یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی قەسرێ سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.
بورجی تەرازوو (بە عەرەبی: برج الميزان)، حەوتەمین بورجی خولگەی خۆر و کەوانی ٣٠ پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی ڕەزبەردایە.
بورجی جمک یان جمکە (بە عەرەبی: برج الجَوزاء)، سێیەمین بورجی خولگەی خۆر و کەوانی ٣٠ پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی جۆزەرداندایە.
بورجی خەلیفە بەرزترین بورجی سەر زەوییە، کەوتووەتە شاری دوبەی.
بورجی دۆڵچە، یازدەھەمین بورجی خولگەی خۆر و کەوانی ٣٠ پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی ڕێبەنداندایە.
بورجی شارد (بە ئینگلیزی: The Shard) بە ڕەسمی وەک بەرزترین باڵەخانەی ئەوروپا ناسێنراوە کە بەرزییەکەی ٣٠٩ مەترە و لەلایەن ڕێنزۆ پیانۆ ئەندازیاری ئیتاڵییەوە دیزاین کراوە و لە چەندین نھۆم پێکھاتووە کە ئوتێلی پێنج ئەستێرە و ریستۆرانت‌ و ئۆفیس لە خۆدەگرێت پێشبینیشدەکرێت کارکردن لە بەشەکانی ناوەوەی ئەو باڵەخانەیە لە ساڵی ٢٠١٣ تەواوبێت.
بورجی قرژاڵ یان قرژانگ (بە عەرەبی: برج السَرَطان)، چوارەمین بورجی خولگەی خۆر و کەوانی ٣٠ پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی پووشپەڕدایە.
بورجی کەوان (بە عەرەبی: برج القَوس)، نۆھەمین بورجی خولگەی خۆر و کەوانی ٣٠ پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی سەرماوەزدایە.
بورجی گیسک (بە عەرەبی: برج الجَدي)، دەھەمین بورجی خولگەی خۆر و کەوانی ٣٠ پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی بەفرانباردایە.
بوروسیا دۆرتموند یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەڵمانیایە .
بوروندی، بە ڕەسمیکۆماری بوروندی (بە ئینگلیزی: Burundi) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
بورکینافاسۆ یان بە کورتی بورکینا (بە فەڕەنسی: Burkina Faso)، وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
بوزورگ عەلەوی (بە فارسی: بزرگ علوی) یەکێک لە نووسەرانی بەناوبانگی وێژەی فارسییە وە مەزنترین نووسەری چەپخوازی ئێرانە.
بولگاریا، بە ڕەسمی کۆماری بولگاریا (بە زمانی بولگاری: Република България) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
بووبانە (Bûbane، بە فارسی: بوبانه) دێیەکە لە گوندستانی مڵکاری، لە ناوچەی وەزنێی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
بوودجە مقدارێکی تایبەتی پارەیە کە بۆ ئەنجام دانی کارێک لە کاتێکی دیاریکراودا لەبەردەستدایە.
بووفۆن
بووم بییچ (بە کوردی: ھاژەھاژی کەنار دەریا؛ بە ئینگلیزی: Boom Beach)، یارییەکی ستراتیجییە بۆ هەردوو سیستەمی ئای‌ئۆئێس و ئەندرۆید لە گەشەپێدانی سوپەرسێڵـە، کە کۆمپانیایەکی یاری ڤیدیۆییە لە ھێلسینکی، فینلاند.
بوومەلەرزە بە لەرزینی کتوپڕی دەریا، بن زەوی یان سەر زەوی، دەڵێن کە لە چینی دەرەوەی زەوی ڕوودەدات.
بوومەلەرزەی چیلی بە ھێزی ٨،٨ ڕیشتێر لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەمە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٠ی زایینی (٨ خاکەلێوەی ٢٧٠٩ی کوردی) لە وڵاتی چیلی ڕووی دا و بوو بەھۆی کوشتنی لانیکەم ٧٠٠ کەس.
بوون بابەتێکی یەکجار بڵاوە کە تایبەتمەندێتیە کەسی و بابەتیەکانی واقح و هەبوون لەخۆ ئەگرێت.
بووندێسرات (دەقاودەق: ئەنجوومەنی فیدڕاڵی) (بە ئەڵمانی: Deutscher Bundesrat)، شوێنی یاسادانانە کە نوێنەری هەر شازدە ویلایەتی ئەڵمانیا تێدا کۆئەبنەوە لەسەر ئاستی ئەڵمانیادا.
بوونەتە تۆشووی ئەو بەستزمانە
بووکی زەریا یان لالەی زەریا (بە ئینگلیزی: Jellyfish) گیانەوەرەکی دڕندەی ژاردارە لە ئاودا دەژیت.
بووکە کانیلە، یا خەجخەجۆکە ناسراو بە سەمەندەری خاڵداری کوردستانی (ناوی زانستی:Neurergus microspilotus) جۆرە سەمەندەرێکی ئاوییە کە دەکەوێتە بنەماڵەی سەمەندەرەکانەوە.
بووگاتی (بە ئینگلیزی: Bugatti) بەیەکێک لە گرانبەھاترین و خێراترین ئۆتۆمۆبێلی جیھان دادەنرێت.
بووەکە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ڕزگاری، قەزای کەلار، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
بوێر و جوان (تورکی: Cesur ve Güzel) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆمەڵایەتیی تورکییە، بە بەشداریی ئەستێرە تووبا بویوکویستوین و ئەکتەر کیڤانچ تاتلیتوگ.
بچووکترین ئاخاوتنە، کە بە یەکجار لە دەمەوە دێتە دەرەوە.
بڕبڕە یان کاریتە یان مازگە بەشی سەرەکی ئێسکبەندی باڵاتەنەی مرۆڤە.
بڕواپێکراویی پێکھاتە (بە ئینگلیزی: Structural Reliability) بریتییە لە بەکارھێنانی تیۆریی بڕواپێکراوی بۆ ھەڵسەنگانی دڵنیایی پێکھاتەکان.
بڕگە قووچەکییەکانیان (بە ئینگلیزی: Conic section) بەو ھێڵە چەماوانەی کە لە ئەنجامی بڕینی قووچەکێکی دووانی بە ڕووتەختێک پەیدا دەبێت‌ پێناسە دەکرێن.بڕگەی ناتەواو، کەوانەبڕ و بڕگەی زیاد، سێ جۆر لە بڕگە قووچەکییەکانن.
بڕیارنامەی ١١٨٩ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٣ی ئابی ١٩٩٨دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ چالاکییەکانی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی.
بڕیارنامەی ١١٩٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئابی ١٩٩٨دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ دۆسیەی لۆکەربی.
بڕیارنامەی ١٢٩ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٧ی ئابی 1958دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ سکاڵای لوبنان - سکاڵای ئوردن.
بڕیارنامەی ١٤٥٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ ھەڕەشەی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی بە ھۆی چالاکییە تیرۆریستییەکان.
بڕیارنامەی ١٤٦٧ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٨ی ئازاری ٢٠٠٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ لێگرتنەوەی چەکە بچووک و سووکەکان و چالاکی بەکرێگیراوانە: ھەڕەشە بۆ ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژاوای ئەفریقا.
بڕیارنامەی ١٥٠٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئابی ٢٠٠٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ پاراستنی کارگێڕانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کارگێڕانی ھاورێ و کارگێڕانی یارمەتیی مرۆڤانی لە ناوچە شەڕانییەکاندا.
بڕیارنامەی ١٥٠٣ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئابی ٢٠٠٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ دادگای نێونەتەوەییی تاوانباری بۆ یووگسلاڤیای پێشوو و دادگای نێونەتەوەییی تاوانباری بۆ ڕواندا.
بڕیارنامەی ١٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ دووبەرەکیی سنووری یۆنان و ئەڵبانیا و ھەروەھا بولگاریا و یووگسلاڤیا.
بڕیارنامەی ١٦٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٤ی  ئەیلوولی ٢٠٠٥دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ ھەڕەشەی نێونەتەوەیی ئاشتی و ئاسایش (کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ٢٠٠٥).
بڕیارنامەی ١٦٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ ەاوکاریی نێوان ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕیکخراوە نائچەیییەکان لە جیگیرکردنی ئاشتی و ئاسایشی جیھانیدا.
بڕیارنامەی ١٦٥٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ تاوتوێکردنی بارودۆخی کۆتدیڤوار.
بڕیارنامەی ١٧٣٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ پاراستنی مەدەنییەکان لە تێکھەڵچوونی چەکدارانەدا.
بڕیارنامەی ١٧٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی نیسانی 1963دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ سکاڵا لە لایەن سێنیگالەوە.
بڕیارنامەی ١٧٩ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١١ی حوزەیرانی 1963دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ ڕاپۆرتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن.
بڕیارنامەی ١٨٧٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ نوێکردنەوەی مەئمووریەتی ھێزەکانی چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕاگیرانی تێکھەڵچوون ھەتا ٣١ی کانوونی یەکەم ٢٠٠٩.
بڕیارنامەی ١٨٨٧ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی  ئەیلوولی ٢٠٠٩دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ جێگیریی ئاشتی و ئاسایش نێونەتەوەیی پەرەپێنەدانی چەکوچۆڵی ناوەکی و لێسەندنی چەکی ناوەکی.
بڕیارنامەی ١٨٩ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٤ی حوزەیرانی ١٩٦٤دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ سکاڵای سەبارەت بە دەستدرێژی دژی وڵات و دانیشتووانی مەدەنیی کەمبۆدیا.
بڕیارنامەی ١٨ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٣ی شوباتی ١٩٤۷دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ پێکھێنانی لێژنەیەک بۆ داڕشتنی ڕێسای کەمکردنەوەی چەکەکان.
بڕیارنامەی ٢٤٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٧دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ کێشەکانی ھێزەکانی ئاگاداری ئاشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قوبرسدا.
بڕیارنامەی ٢٨٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی  تەمموزی ١٩٧٠دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ کێشەی تێکھەڵچوونی ڕەگەزی لە ئەفریقای باشووردا بە ھۆێ سیاسەتەکانی ئاپارتایدی دەوڵەتی کۆماری ئەفریقای باشوور.
بڕیارنامەی ٢٨٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٩ی  ئەیلوولی ١٩٧٠دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ بارودۆخی دروستبوو بە ھۆی زۆربوونی ڕووداوگەلێک وەکوو ڕفاندنی فرۆکە مسافیربەرییەکان و بازەرگانییەکان.
بڕیارنامەی ٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ داخوازی پاناما.
بڕیارنامەی ٣٤٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ کۆنفڕانسی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا.
بڕیارنامەی ٤٩٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٨١دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ پەژراندنی ئەندامانی نوێی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئانتیگوا و باربوودا.
بڕیارنامەی ٧٢٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ کۆماری فێدرالی سۆسیالیستیی یووگسلاڤیا.
بڕیارنامەی ٧٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی 1949دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ خەرجەکانی داھاتووی چاودێرە نیزامییەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئیندۆنیزیادا.
بڕیارنامەی ٨٩٢ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ ئەبخازیا، گورجستان.
بڕیارنامەی ٩٨٦ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ڕێکەوتی ١٤ی نیسانی ١٩٩٥دا پەسندکرا، بەڵگەیەکی نێونەتەوەیییە لەمەڕ عێراق.
بڕیاری دەرچووی ١٣٧٦٩  یان بڕیاری پاراستنی نەتەوە لە چوونەژوورەوەی تیرۆریستی بیانی بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: Protecting the Nation from Foreign Terrorist Entry into the United States)، فەرمانێکی بەجێگەیاندنە لەلایەن سەرۆکی ویلایەتە یەگرتووەکان دۆناڵد ترامپ واژوو کراوە لە بەرواری ٢٧ کانوونی دووەمی، ٢٠١٧.
بڕەر   (بە ئینگلیزی: Transversal) لە ئەندازەدا ڕاستەھێڵێکە، دوو ڕاستەھێڵ یان زیاتر دەبڕێت، لە زۆربەی بارەکان ڕاستەھێڵەکان ھاوبەرن.
بژی (Bjî، بە فارسی: بژی) گوندێکە لە بەخشی نەنۆر لە شارستانی بانە.
بگۆڕی ئەلفوبێ بەرنامەیەکە کە ئەلفوبێکانی زمانی کوردی دەگۆڕێتەوە.
بڵاوبوونەوە (بە ئینگلیزی: Diffusion) جووڵەی تەنۆچکەکانە لە ناوچەی خەستی بەرز بۆ ناوچەی خەستی نزم.
بڵاوکردنەوە واتە ناوەرۆکێک بەئاشکرایی بناسێندرێت.
بڵاوکردنەوە پێواژۆی بەرھەمھێنان و بەشینەوەی وێژە یان زانیارییە – ئەو چالاکییەی کە زانیارییەکان بخاتە بەردەستی ھەمووان.
بڵاوکەرەوەی کایەی ڤیدیۆیی (بە ئینگلیزی: Video Game Publisher) کۆمپانیایەکە کە کایەی ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە کە دەشێت بەشێوەیەکی ناوخۆیی پەرەی پێدرا بێت یان لەلایەن پەرەپێدەرێکی کایەی ڤیدیۆییەوە.
بڵاگ جۆرێکە لە ماڵپەڕ ، بەمانایەکی تر ماڵپەڕی تاکەکەس چوونکە زۆر جار کەسێ ماڵپەڕێکی تاکەکەسی دروست بکات پێی دەڵێن بلاگ ، لە بلاگەکاندا زۆرتر پەڕگە وێنە یا دەنگ و ڕەنگ بڵاودەکرێنەوە ، لەپێشوودا زۆرینەی بلاگەکان بە زمانی (HTML) ساز دەکران بەڵام لە ئێستادا بلاگەکان بە نەرمەواڵەی تایبەت ساز دەکرێن لە دیارترینیان وۆردپرێس ، جووملا.
بۆ ئەوەی سەیری یاری تۆپی پێ بکات چوونکە مامی پێشبینی دەکرد لەداهاتوو مۆرینیۆ کەسایەتی جیهانی لێوە دەردەچێت لە جیهانی تۆپی پێدا
بۆ ئەوەی مرۆڤ موسڵمان بێت پێویستە لەسەری باوەڕی بە پایەکانی باوەڕ هەبێت کە لە ئیسلامدا بە شەش پایە ناسراون؛ وەک لە قورئاندا هاتووە ؛  ﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ كُلٌّ آمَنَ بِاللّهِ وَمَلآئِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ وَقَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا غُفْرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ) واتە؛ پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه‌، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خواو فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا.
بۆ بەرخۆر بە مانای ئازووقەی پێش ھاتنی زستان خوراو، وتاری تفاق ببینە.لە ئابووردا، بەرخۆر (بەر "بەرھەم، داھاتی زەوی" + خۆر "ڕەگی ئێستای چاوگی خواردن، ئەوەی کە ئەخوا") دوایین بەکاربەری بەرھەمە.
بۆ تێکۆشانی رۆژێ ماسی ڕاو
بۆ داگرتنی نەمەکاڵای تایبەت ، بەشێک لەو نەمەکاڵایانە بە خۆڕاین و ئەوەی تریش بەپارەیە و بەکارهێنەرانی دەتوانن لە ڕێگای هەژماری بانک بیکڕن ، ئەم خزمەتگوازریەی ئەپڵ تایبەتە بەسیستەمی کارپێکەری مەک ئۆ ئێس ی وەشانی ١٠٫٦.٦ بەرەو سەرەوە ، ئەم خزمەتگوزاریە لە ٦ی جانێوەری ساڵی ٢٠١١ ەوە بۆ بەکارهێنەرانی مەکینتۆش بەردەست کراوە.
بۆ ناسین و لێکۆڵینەوەی ئاسانتری گیانداران ، ناچارین بە پێی تایبه‌تمه‌ندی و لێکچوونه‌کانیان پۆلێنیان بکەین.
بۆ نێو باوەشی ورچەکە فیلمێکی ئەمەریکی ترسناک و ئەکشنە.
بۆ هەتاهەتایە (بە ئینگلیزی: Forever) بریتییە لە زنجیرە درامایەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی لەسەر دکتۆر هێنری مۆرگن، وە ئەو پزیشکێکی پشکنینی نەمرە لە نیویۆرک.
بۆ ڕۆژی جیھانی ژنان، کرتە لە بەستەرەکە بکە.
بۆدێن (بە سامیکی:Suttes)شارۆچکەیەکە کەوتۆتە باکوری سوێد،لە ھەرێمی نۆڕبۆتن،کە گەورەترین ھەرێمی سوێدە،ژمارەی دانیشتوانی بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٠ بە ١٨،٢٢٧ کەس ھەژمارکراوە،شارۆچکەیەکە یەکە کارگێڕیەکەی سەر بە شاری لیولیۆ یە ،کە بە ٣٦ کم کەوتوتە باشوری .
بۆردومانكردنی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه‌هێزى ئاسمانى به‌ریتانیا شارى سلێمانى بۆردمان كرد و له‌ ئه‌نجامدا نزیكه‌ى حه‌فتاو پێنج ماڵى شاره‌كه‌ وێران بوون و ژماره‌یه‌كیش  بوونه‌ قوربانى  ئه‌وكات سلێمانى له‌ ئه‌نجامى شۆڕشى دووه‌مى شێخ مه‌حوودى حه‌فیده‌وه‌ رزگار كرابوو ، له‌ مانگى ئه‌یللولى 1922دا ماوه‌ى ده‌ست به‌سه‌رى شێخ مه‌حموود له‌ كوه‌یت ته‌واو بوو گه‌رایه‌وه‌ بۆ  سلێمانى له‌ پێنجى هه‌مان مانگدا راپه‌رینه‌كه‌ى خۆى راگه‌یاندوو له‌ ژێر پاڵه‌په‌ستۆى شۆڕشگێڕاندا ئینگلیزه‌كان له‌ سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى كشانه‌وه‌ له‌ 12 ئه‌یلوولى هه‌مان ساڵدا شێخ مه‌حموود له‌ سلێمانى پاشانشینییه‌كى راگه‌یاند له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 1922دا یه‌كه‌مین ئیداره‌ى كوردى به‌ سه‌رۆكایه‌تى شێخ قادرى حه‌فید پێك هێنرا ، به‌لام دواجار پاش دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆردمانى فڕۆكه‌كان  شێخ مه‌حموود سلێمانى به‌جێهێشت و به‌مه‌به‌ستى درێژدان به‌ راپه‌رینه‌كه‌ى رووى له‌ ناوچه‌كانى پێنجوون كردو ده‌سه‌لاتدارییه‌كه‌شى خامۆش كرا ، ئه‌و  ده‌سه‌لاتداریه‌ ناوخۆییه‌ى كه‌ به‌ریتانیا ماوه‌یه‌ك دانیان پێدانابوو .1980 - كه‌ناڵی ده‌ستی CNN به‌ كاره‌كانی كرد.
بۆریناسی یان یووراڵجی لقێکە لە پزیشکی کە بە شێوازێکی پسپۆڕانە باس لە نەخۆشیەکانی سیستمی زاوزێی نێرینە و مێیینە دەکات کە ئەم کۆئەندامە بریتیە لە گورچیلەکان، ئاڵگی ئەدرینال، میزبۆری، میزەڵدان، میزەڕۆ و بەشەکانی تایبەت بە زاوزێ وەکوو گون، کێر، پرۆستات و تۆودان.
بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینا (بە زمانی بۆسنی: Bosna i Hercegovina) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
بۆشایی نموونە (بە ئینگلیزی: Sample space) لە بیردۆزی ئەگەردا کۆمەڵەی ئەو ئەنجامانەیە کە لە توانادان و بە شێوەی 
بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان  (بە ئینگلیزی: Vector space) یان بۆشاییی ھێڵی لە بیرکاریدا بریتییە لە کۆمەڵێک لە شتگەلی بیرکاری (وەکوو ئاڕاستەبڕەکان) کە دوو کرداری کۆکردنەوی ئاڕاستەبڕەکان  و لێکدانی سکالێر لەسەری بە پێی چەند بەڵگەنەویستی دیاریکراو  پێناسە کراون.
بۆشاییی ئیقلیدسی k-ڕەھەندی بریتییە لە بۆشاییی ئاڕاستەبڕەکان، 
بۆق یان قربۆق جۆرەیەک لە وشکاویەکانە، واتە گیانلەبەرێکە ھەم لەناو ئاودا دەژی و ھەم لەناو ویشکایی.
بۆلیوود ناوێکی نافەرمییە لەلایەن مێدیاکانەوە بەکاردێت بۆ کارخانەی یان پیشەسازی فیلمە ھیندییەکان کە دەکەوێتەی ناوچەی مەننەت لە مۆمبای لە ھیندستان.
بۆماوە پەڕلە (بە ئینگلیزی: Genetic code) لە زیندەزانی، ئەو یاسایەیە کە چۆنیەتی ڕیزبەندیی نیوکلیۆتایدەکان وەسفدەکات، کە خوێندنەوەیان لەسەر شێوەی کۆمەڵەی سێ نیوکلیۆتایدە یەکبەدوای یەکەکان (سێیانی) دەبێ، کە ترشێکی ئەمینی دیاریکراو دیاریدەکەن، بەمەش ڕیزبەندیی ترشە ئەمینییەکان لە پڕۆتین دیاریی دەکات.
بۆمبی تسار (ڕووسی : Царь-бомба؛ "بۆمبی-تاسار") نازناوێکی ڕۆژئاوایی بوو بۆ بۆمبە هایدرۆجینیەکەی RDS-220 یەکێتی سۆڤیەت کۆدی بۆمبەکە ناوی ڤانیا بوو، تسار بەهێزترین چەکی ئەتۆمیە کە تا ئێستا تەقێندرابێتەوە.
بۆن (بە ئەڵمانی: Bonn) شارێکی گەورەیە لە وڵاتی ئەڵمانیا، دەکەوێتە باشوری ویلایەتی ڕاینی باکوور-وێستفالیا، ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە ۳۱۳.
بۆن تۆماهۆك (بە ئینگلیزی Bone Tomahawk) فیلمێکی ئەمەریکی کاوبۆیی و ترسناکی ساڵی ٢٠١٥ەیە.
بۆن وەرگر (بە ئینگلیزی: Olfactory receptor) خانەیەکە لە ڕێڕەوەکانی لووتدا ھەیە، بەھۆی ھەندێک ماددەوە وریادەبێتەوە، بۆ ئەوەی دەمارە ڕاگەیاندن دروستبکات، لەمەشەوە ھەستی بۆنکردن پەیدادەبێت.
بۆنی خۆشی ژنێک فیلمێکی درامی ئەمەریکی ساڵی ١٩٩٢ لە دەرھێنانی ماڕتن بڕێست.
بۆچی ناپرسی حاڵم یا بریندارم ناوی گۆرانییەک فولکلۆری کوردییە.
بۆچی پێویستن؟
بۆکان شارێکی بەناوبانگ و گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران ھەڵکەوتووە.
بۆکۆ حەرام گرووپێکی توندڕەوی ئیسلامییە کە لە وڵاتی نێجیریا لە ساڵی٢٠٠٢ لە لایەن موحەممەد یوسفەوە دامەزراوەو لە ساڵی ٢٠٠٨وە چەکی گرتوەتە دەست و بووەتە گروپێکی جیھادی.
بۆڵینگ (بە ئینگلیزی: Bowling) کایەیەکی تاکە، تێیدا کایەزانێک ھەڵدەستێت بە لێدانی تۆپەکە بۆ ئەوەی بە بووتڵەکان بکەوێت و خاڵ تۆمار بکات.
بۆینباغ بەشێکە لە جلوبەرگ کە لەلایەن پیاوانەوە لە مل دەکرێت.
بۆینگ بە (ئینگلیزی: Boeing) کۆمپانیایێکی زەبەلاحی وڵاتی ئەمریکای تایبەتی بواری فڕۆکەوانەییە.
بی ئێم دەبلیوو یان بی ئێم ڤێ، (بە ئەڵمانی بە نووسەی ئینگلیزی: Bayerische Motoren Werke AG؛ کورتکراوە: BMW)، کۆمپانیایەکی گەورەی ئەڵمانیە بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسایکل ( و بزوێنەری فڕۆکە تا ساڵانی ١٩٤٥).
بی یان وی، ویلە   (ناوی زانستی: Silax) دارێکە لە تیرەی (بییانە) (Salicinées).
بیابان (بە ئینگلیزی: Desert) یەکێکە لە حەوت هەرێمەکی (زیندە هەرێمەکانی وشکانی).ئەو ناوچەیەیە کە بە تێکڕای مامناوەند بارانیان لێ دەبارێت، کە لە (٢٥سم) کەمترە لە ساڵێکدا.
بیابانی ڕۆژئاوا
بیانووھێنانەوە توێژینەوە و تاوتوێکردنی ئەوەیە کە چۆن مرۆڤەکان دەبێ و دەتوانن بە کەڵکوەرگرتن لە ئاوەزیان لە پێشەکییەکانەوە بگەن بە کۆتایییەکان و ئاکامە لۆژیکییەکان بخەنە بەردەست.
بیانە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی زەلان، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
بیت یەکەی بناغەییی زانیارییە لە پێژمێری (Computing) و دوورڕاگەیێنی (Telecommunication) دا؛ ھەر بیت تەنیا دوو باری ھەیە.
بیتڵز (بەئینگلیزیی: The Beatles، داتاشراوە لە beat و beetles ـەوە)، گرووپێکی بەریتانی مۆزیکی لەجۆری رۆک بوو، لە لیڤەرپووڵ درووست بوو لەساڵی ١٩٦٠، دواتری بوو بە ناسراوترین و سەرکەوتووترین گرووپی مۆزیکی لەمێژووی مۆزیکدا.
بیر و ڕا لەمەڕ چۆنیەتی ھاتنی وشەی شانۆ بۆ ناو زمانی کوردی زۆرن.
بیرانی کانی قاز گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی پیرەمەگرون، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
بیردۆزی بواری یەکگرتوو (بە ئینگلیزی: unified field theory (UFT) بریتییە لەو بیردۆزەی کە پێشنیاری یەکگرتنی هەر چوار هێزە ناسراوەکانی گەردوون دەکات کە بریتین لە هێزی کێشکردن و هێزی لاواز و هێزی کارۆموگناتیسی و هێزی ناووکی بەهێز کە ئەو هێزانە لە میانەی کۆمەڵێک یاسای گشتیدا کۆبکرێنەوە کە ئەو هێزانەش بریتین لە هێزی کێشکردن، کارۆموگناتیسی، هێزی گەورەی مەودا کورتی ناووکی کە پێکنەرە ناووکییەکان پێکەوە دەبەستێت و هێزی ناووکی لاواز کە بەرپرسە لە کردە ناووکییە هێواشەکانی وەک شیبوونەوەی بێتا.
بیردۆزی خانە (بە ئینگلیزی: Cell Theory) نزیکەی (١٥٠) ساڵ تێپەڕی پێش ئەوەی زانایان دەست بکەن بە ڕێکخستنی تێبینیەکانیان ، ئەو تێبینیانەی ڕۆبەرت ھووک و ڤان لیڤینھۆک دەستیان پێکردبوو لە بیردۆزێکی یەکگرتوودا کە ناوی نرا بیردۆزی خانە.
بیردۆزی زەین (بە ئینگلیزی: Theory of mind) کە ھەندێ جار بە کورتی پێی دەڵێن ToM، لە دەروونناسی بریتییە لە توانایی وەدەرخستنی دۆخە ھزری و زەینییەکان وەکوو بڕواکان، ئامانجەکان، داواکان، چەواشەکارییەکان و زانست و ھتد بە خۆت و خەڵکی، و ھەروەھا تێگەیشتن لەوەی کە خەڵکی بڕواکانیان، داواکارییەکان و مەبەستەکانیان جیاوازە لەوەی ئێمە.
بیردۆزی سیستمەکان بیردۆزێکە سەبارەتی سیستمە ئاڵۆزەکان لە سروشت، کۆمەڵگا، و زانستدا، و چوارچێوەیەکە کە بە ھۆیەوە ھەر کەس دەتوانێت ھەر کۆمەڵیک لە شتان کە بۆ ئامانجی بەرھەمھێنانی ھەندێک ئاکام پێکەوە کاردەکەن ڕاڤەبکات و/یان لێی بکۆڵێتەوە.
بیردۆزی ھەموو شتێک (ئینگلیزی: The Theory of Everything) فیلمێکی بەریتانی-ئەمریکییە.
بیردۆزی یەکەم بیردۆزی پێشینە
بیردۆزەکانی کات
بیردۆزەکەدەڵێت ئەوی لە%٢٠ کات تەر خانبکات بۆ کارەکان لە %٨٠ کارەکان بە سەرکەوتووی جێبەجێ دەکات بەبێ خاوە خاو بەکارھێنانی کاتێکی باش وە ئەوی لە %٨٠ کات لەدەست دەدات لەکارەکانیدا تەنھا لە %٢٠ کارکانی بەجێدەھێنێت ئەش بەھۆی تەرخان نەکردنی کاتێکی باش بۆ کارەکانە خاوەخاو لەئەنجامدانی کارەکان
بیرنزدێل (بە ئینگلیزی: Bairnsdale) بە خوێندنەوەی (bɛərnzdeɪl) و خوێندنەوەی خۆجێیی (beːnzdæɪl) شارێکە لە ویلایەتی ڤیکتۆریای وڵاتی ئوسترالیا.
بیروباوەڕ، بە عەرەبی (العقیدە) لە چاوگی (عَـقـْـد)ەوە وەرگیراوە، کە لە زمانی عەرەبی بە واتای گرێدان و بەستن دێت، لەمەوە ھەرشتێک لە بیروڕاوبۆچوونەکان کە دڵی مرۆڤی لەسەر ببەسترێت بەجۆرێک پەسندی کات و ئارامی بۆی ھەبێت ئەوترێت عەقیدە، جا ئەم بیروبۆچوونانە ڕاست بن یان ھەڵە،‌ جیاوازی ناکات.
بیرکردنەوەی ڕەەخنەگرانە بریتییە لە ھەڵسەنگاندنی ڕاستیەکان بۆ گەیشتن بە بڕیارێک و یەقینێک لەسەر بابەتەکان.
بیرگه‌ی ده‌ستپێگه‌یشتن-‌به‌هه‌ڵکه‌وت یان بیرگە بە ڕێتێبەریی ھەڕەمەکییەوە (بە ئینگلیزی: Random-Access Memory) چەشنێک کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەرە کە ئەیەڵێ دراوە لە کامە شوێنی ھەڕەمەکیدا کۆگە کرابێ، ڕاستەوخۆ ڕێ ببرێتە ئەوێ و دەست پێی بگا.
بیرگەی ھەر-خوێندنی یان ڕۆم (ROM, Read-only memory) کۆگەیەکە کە لە کۆمپیوتەرەکان و ئامێرە ئەلەکترۆنیکەکانی تردا بەکەڵکە.
بیرۆ (بە ئینگلیزی: Eczema) جۆرێک ھەڵپفان و ھەوکردنی پێستە، کە زۆرجار بلۆق دەکا و کێمی لێ دەڕژێ و دەبێتە قرتماخە.
بیرۆکراسی یان کارگێڕیی بیرۆکراتانە / «دیوانسالاری» Bureaucratic Management / Bureaucracy ڕشتەیەکە لە هونەری سازمانگەریدا و بەرهەمی فەیلەسووفی ئەلمانی ماکس ڤێبەر Max Weber ە.
بیرۆکەی ئەتۆمی بەردی بناغەی زانستی کیمیای نوێیە.
بیرۆکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەگەڕێتەوە بۆ  عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە ساڵی ١٩٩٩ پێشنیاری بەستنی گۆنگرەی نەتەوەیی کرد، بەڵام بەشێوەکی گشتی زۆربەی سەرکردەکانی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان لەگەڵ بەستنی گۆنگرەیەکی نەتەوەیی بوون.
بیری رومە یەک لەبیرەکانی مەدینەیە، ناسراوە بەبیری عوسمانی کوڕی عەفان و لەناوچەی کێڵگە (الزراعە)یە.
بیرە یەکێکە لە کۆنترین خواردنەوە کھوولییەکان و لەدوای ئاو و چایی زۆرخۆراوترین شلەی جیھانە.
بیرەسپان یان (میر ئەسفەھان) گوندێکە دەکەوێتە باشووری کوردستان، نزیکەی ٢٠ بیست کیلۆمەتر لە کەرکوکەوە دوورە و سەر بە شاری کەرکوکە، دانیشتوانی ھەموو کوردن و بە شێخەکانی ساڵەیی ناسراون کە زۆربەیان لە گوندەکانی دەروروبەری بیرەسپانن، چەند جارێک لە لایەن ڕژێمی عەرەبی بەعسیەوە سووتاندراوە و وێرانکراوە بۆ دواھەمین جار وێرانکراوە و گوندنشینانی بۆ ھەولێر و شوێنی تر ڕەوانە کراون لە شوێنی ئەوان عەرەبی باشووری عێراقیان تێدا نیشتەجێ کرا.
بیرەوەرییەکانی سەر بەرد (بە کورمانجی: Bîranînen li ser kevirî) فیلمێکی ٢٠١٤ی کوردییە، لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کۆرکی.
بیساو پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی گینێ بیساوە.
بیستان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی گەرمک، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
بیل مۆگریج، دیزاینەری بەریتانی بوو کە یەکەم دیزاینی لاپتۆپی کرد.
بیلبۆرد (بە ئینگلیزی: Billboard) براندێکی میدیایی ئەمریکییە کە بیلبۆرد-ھۆلیوود میدیا گرووپ خاوەنێتی.
بیلیارد یان بلیارد یارییەکی دەستیە کە بە هۆی دارێکەوە لە تۆپەکان دەدرێت  دوو جۆر یاری پێدەکرێت یاری سادە و یاری ئەلوان، یاری سادە واتە کۆکردنەوەی خاڵەکانی سەر تۆپەکان و یاری ئەلوان واتە بردنی یەک جۆر تۆپ.
بینایی بە توانایی فامکردنی دەوروبەر لە ڕێگای تاوتوێ کردنی نوور ئەگوترێت.
بینگ مەکینەیەکی گەڕۆکی ئینتەرنێتە وە یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت تایبەتە بە گەڕان لە ئینتەرنێت ، بینگ بە ٤٠ زمان داڕێژراوە , لە حوزەیرانی ٢٠٠٩ وە تاوەکوو ئێستا بەکارهێنەرانی دەتوانن سوودی لێوەی ببینن.
بینیتۆ ئەمیلکەیر ئاندریا موسۆلینی (ماوەی ژیان:٢٩ی تەمموزی ١٨٨٣ تا ٢٨ی نیسانی ١٩٤٥) کەسایەتی سیاسی ئیتالی بوو و ڕێبەر و سەرۆکی حیزبی نێونەتەوەی فاشیزمی بوو ، موسۆلینی فەرمانڕەوایی ئیتالیای کرد لەنێو ساڵانی ١٩٢٢ تاکوو ١٩٤٣ ، بەر لەوەی موسلینی بچێتە ناو سیاسەت خەریکی کاری ڕۆژنامەگەری بوو و سەرنووسەری ڕۆژنامەیەک بووە و باوکیشێ ئاسنگەر بووە ، لەسەرەتای دەسەڵاتیدا موسۆلینی کەسایەتی و فەرمانەڕەوایی دەوڵەتی بەشێوازی  
بینین بە چاوی پەتی واتە سەیرکردنی شتێک بەبێ یارمەتی وەرگرتن لە ئامێرگەلێک وەکوو مایکرۆسکۆپ و تەلەسکۆپ.
بیگ بن ئەو کاتژمێرەیە کە لەڕۆژی‌ ٣١ی‌ ئایاری‌ ساڵی‌ ١٨٥٩دا بۆ یەکەم جار دەستکرا بەکارپێکردنی‌، بەڵام لەدوای‌ شەش ھەفتە ھاوڵاتیانی‌ شاری‌ لەندەن بۆ یەکەمجار گوێبیستی‌ زەنگەکانی‌ بوون.
بیھزاد خوشحالی، نووسە ر، وە رگیر و روژنامە وانی کورد، (١٩٧٢ز)، لە دایک بووی شاری سە قز،پاریزگای کوردستان، ئیران، خویندنی بالا:ئابووری، میژووی رامیاری، MBA، نووسین و وە رگیرانی لە ١٩٩٨دە ست پیکردووە و ھاوکات دە ستی داوە تە کاری روژنامە وانی،گرینگترین بە رھە م .
بیۆتەکنۆلۆژیا زانستی چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمە زیندووەکان یان ئۆرگانیزمەکانە بۆ دروست کردنی بەرهەمە بەسوودەکان.
بیۆگراد نا مۆرو (بە کرواتی: Biograd na Moru) شارێکی ویلایەتی زاداری کرواتیایە.
بێ وچان ئەڕوا و هەنگاو هەڵدەگرێ
بێ وچان ئەڕوا وهەنگاو هەڵدەگرێ
بێ کوڕە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگەسەر، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
بێبازاڕیی مەزن قەیرانێکی گەورە بوو لە دۆخی ئابووری جیھاندا کە دە ساڵ پێش لە شەڕی جیھانیی دووەم دەستی پێ کرد.
بێخەوی (بە ئینگلیزی: Insomnia)، نەخۆشییەکی خەوە کە ئەو کەسانی تووشی بوون تووشی کێشە دەبن لەکاتی ھەوڵدان بۆ خەوتن و خەویان لێ ناکەوێت.
بێرتراند ئارتەر ویلیام ڕەسڵ یان بێرتراند ڕەسڵ (لەدایک بوون ١٨ی مەیی ١٨٧٢ - کۆچی دوایی ٢ی فێبرییەی ١٩٧٠) فەیلەسووف، لۆژیکزان، مێژووزان، بیرکار، ڕیفۆرم‌خوازی کۆمەڵایەتی و ئاشتیخوازی بەریتانی بوو.
بێستان سووری بچوک گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
بێستان سووری گەورە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
بێستوون نێوی چیایەکی ھەڵکەوتوو لە باکووری رێگایەکی کۆنی پڕ ھات‌وچۆی ئەوان دەمانە، کە لە سەر کاروانەڕێی تێپەڕینی ھێز و لەشکر لە بابێل و بەغداوە بەرەو چیای زاگرۆس و دەڤەری ئێکباتان (ھەمەدانی ئێستا) ھەڵکەوتووە.
بێشە یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی سمیلان سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.
بێللا چاو (بە ئیتاڵی: Bella ciao) (بە کوردی: خوات لەگەڵ جوانێ) گۆرانییەکە، لە دوای شەڕی جیھانیی دووەم لە لایەن گرووپی دژ بە فاشیسم لە ئیتاڵیا و ئەڵمانیا خوێندراوە.
بێنجامین  فرانکلین (بە ئینگلیزی: Benjamin Franklin) یەکێکە لە باوکە دامەزرێنەران و ھەروەھا نووسەر، بیریار، زانا، ژەنیار، سیاسی و دیپلۆماتی ئەمەریکییە.
بێنجمن ڕۆبێرت «بێن» موودی (لەدایکبووی ٢٢ی کانونی دووەمی ١٩٨١) گۆرانیبێژ و گۆرانی نووسێکی ئەمریکییە، چەند ئامێرێکی مۆسیقا دەژەنێت وەک: تەپڵ، گیتار، پیانۆ، هەروەها ئەکتەریشە.
بێنین، بە ڕەسمی کۆماری بێنین (بە فەڕەنسی: République du Bénin) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
بێوەکە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بنگرد، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
بێژنگی ئەراتۆستێن یان تۆڕی ئەراتۆستێن (بە ئینگلیزی: Sieve of Eratosthenes) لە بیرکاریدا، ئەلگۆریتمێکی سادەیە بۆ دۆزینەوەی ژمارە سەرەتاییەکان کەلکی لێ وەردەگیرێت.
بێکۆتاییبوونی وەدیھاتوو یان بێکۆتاییبوونی ڕاستەقینە بیرێکە کە دەڵێت ژمارەکان، یان ھەندێک لە دیکەی شتە بیرکارییەکان، وەکوو کۆمەڵەکان، دەتوانن یەکپارچەیییەکی تەواوی ڕاستەقینە پێکبھێنن.
بێگمە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بنگرد، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
بێڵ و سەباستیان (بە ژاپۆنی: 名犬ジョリィ) زنجیرەیەکی کارتۆنی ژاپۆنیە، لەبەرھەم ھێنانی ھاوبەشگای MK و Visual 80 ە لەدەرھێنانی کینجی ھایاکاوا یە، لە ڕێکەوتی ٧ ئەپریلی ١٩٨١ زنجیرەی یەکەم نمایش کرا تاوەکو ٢٢ یۆنیۆی ١٩٨٢ بەردەوام بوو کە لە ٥٢ ئەلقە پێک ھاتبوو، لەتەلەفزیۆنی فەرمی فەڕەنسی و ژاپۆنی نمایش کرا، بێڵ و سەباستیان لەبنەڕەت دا لە ڕۆمانی نووسەری فەڕەنسی سێسیل ئۆوبری وەرگیراوە، پاشان لەکەناڵەکانی ئەمەریکی لە ١٩٨٤ نمایش کرا، لە ١٩٨٩ لە ئینگلتەرا نمایش کرا.
بێڵ کلینتۆن ناوی تەواوی وێللیام جێفەرسۆون "بێڵ"" کلینتۆن لەدایک بووی ١٩ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٤٦ ، ساسەتمەداری ئەمریکیە ناوبراو چل و دووەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانەکانی ئەمریکا بووە لەکاندیدکراوەکانی پارتی دیموکراتە ،ناوبراو سێیەم بچوکترین سەرۆکە کە لە ٤٦ ساڵی بووە سەرۆکی ئەمریکا لەنێوان (٢٠ جانێوەری ساڵی ١٩٩٣ تا ٢٠ جانێوەری ساڵی ٢٠٠١) ، ناوبراو لەکاتێکی گوونجاو بووە سەرۆک کە لەسەرەتای کۆتایی هاتنی شەڕی سارد بووە سەرۆکی  ووڵاتەکەی
بێھۆشی یان کۆما (بە ئینگلیزی: Coma، وە بە یۆنانی بە واتای خەوی قووڵ دێت) بریتییە لە حاڵەتێکی لەدەستانی قووڵی ھۆش، ناتوانێت ئەو کەسەی تووشی بووە لەگەڵ سروشتی دەوروبەریدا کار لێکبکات، وە ناتوانێت وەڵامی کاریگەرییە دەرەکییەکان بداتەوە.
بە تە‌نیا جێی مە‌ھێڵن
بە سانایی، یەکسانی لە باری چەندایەتییەوە وەکوو یەک بوونە.
بە شتێکی دەرھەست یان فیزیکییەوە ھەیە (بۆ نموونە، کەسێک، بارودۆخێک، یان بەتایبەت پەیامێک) و بەھۆیەوە مرۆڤ دەتوانێ لەو شتە بفکرێ و بۆ تاوتوێکردنی چەمکان بەکار بێنێ.
بە فەرمانڕوایانی پشتاوپشتی سەر بە یەک خێزان ئەوترێ خانەدان.
بە فەرمانی مەلیکی ژمارە أ/٦٥ لە ڕێکەوتی ١٣/٤/١٤٣٢ی کۆچی دەستەی نیشتمانی بۆ ڕێگری لەگەندەڵی دامەزرا، ڕاستەوخۆ کارەکانی لەژێر چاودێری مەلیکی وڵات دەبێت و سەرۆکی دەستەکەش مامۆستا محمد عەبدوڵڵا شەریفە
بە مانا سادەییەکەی گۆڕینی دۆخە سەلبییەکانە بەرەو ئیجابی بەشێوازی ھێمن و لەسەرەخۆی بێ توندوتیژی و شۆڕش، جا ئەو چاکسازییە ڕوو لە تاک بێت یان کۆمەڵگە یان دەزگا.
بە ناوەندی وڵات، دەبێژن پایتەخت (تاران).
بە پێی تیۆرمی نێوانە بەھایەکان (بە ئینگلیزی: Intermediate value theorem)  یان تیۆرمی بولزانۆ لە شیکاریی بیرکاریدا ئەگەر فانکشنی 
بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٦، ورمێ ٥٧٧٣٠٧ کەس و ٥٧٦٠٧ بنەماڵە دانیشتوی ھەبووە.
بە پێی پێویست بە سەر ھەڵسووکەوتەکانی شەریعەت (یاسا ئایینیەکان) یان یاساگەلی سروشتی دانرابن.
بە پێی ڕوونکردنەوەی  ڕێکەوتنی ئۆتاوا مین ئەو ئامرازەیە کە لەسەر ڕووی زەوی یان لە ژێر خاک دادەنرێ و جۆرێک بەرنامەی داڕێژراوە کە بە ھۆی نزیکی یان بەرکەوتنی کەسێک یان شتێک بتەقێتەوە.
بە چاکی چۆخەی خاکی لائەبا
بە کارەکانی لە بواری شیکاریی ماتماتیکی، ئەندازەی جیاکارانەدا بناغەی بیرکاریی تیۆریی ڕێژەیی گشتی داڕشت.
بەباشی تێ بگەیەنرێ.
بەبەربوون، بەبەرکردن، تەیەگرتن یان تەیەدان بریتیە لە تێکەڵبوونی گامێتەکان لەگەل یەکتر بە مەبەستی دروستکردنی ئۆرگانیزمێکی نوێ.
بەتەواوی خەیاڵکرد (fiction)، وەکوو کورتەچیرۆک، ڕۆمان، بڕێ لە گۆرانییەکان.لە ھەموو شێوازەکانی ھونەر و ئافراندن و ڕابواردندا چیرۆک ئەدۆزرێتە: ئاخاوتە، ئەدەب، تیاتر، مۆسیقا و گۆرانی، کۆمیک، ڕۆژنامەوانی، فیلم، تەلەڤزیۆن و ڤیدیۆ، ڕادیۆ و ھتد.
بەحرەین یان بەحرێن (بە عەرەبی: مملکة البحرین) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین.
بەختڕەشی میزۆپۆتامیا (بەئینگلیزی:Curse of Mesopotamia) فیلمێکی ترسناکی ٢٠١٥ی کوردییە لە دەرهێنان و نوسینی لەوەند عومەر، وێنەی فیلمەکە لە ئەردەن و عێراق گیراوە.
بەختیار سەجادی، نووسەر و رەخنەگر، ساڵی ١٩٧٦ لە سنە لە دایکبووە و ئەندامی کارای کۆڕی زانستی زمانی کوردی یە.
بەختیار عەلی ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیری کوردە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڤاری ڕەھەند.
بەخشەرەکە بە (بە ئینگلیزی:  The giver) فیلمێکی جۆری (دراما، ڕۆمانسی، زانستی خەیاڵی) ساڵی ۲۰۱٤یە کەلە بەرواری (۱٥ی ئابی ۲۰۱٤) بڵاو کراوەتە.
بەدخۆراکی (بە ئینگلیزی: Malnutrition) جۆرێک نەخۆشییە کە ھۆکارەکەی مەسرەفی کەم یان زۆری یەک یان چەند مادەی خۆراکییە.
بەدەخشان (پەشتۆ: بدخشان ولایت‎؛ دەری: استان بدخشان) یەکێکە لە پارێزگاکانی ئەفغانستان.
بەدەستھاتەکانی کووخ (بە ئینگلیزی: Koch's postulates) بریتییە لە کردار (بەجێھێنان)ێکی چوار قۆناغی، زانا کووخ بۆ دیاریکردنی ھۆکاری نەخۆشییەکی دیاریکراو دایھێناوە.
بەراز (ناوی زانستی: Sus scrofa) گیانلەبەرێکی شیردەرە کە لە دەشت و دەر و زەڵکاوەکاندا دەژیی.
بەربژێر یاخود پالێوراو (بە ئینگلیزیcandidate یان nominee) بریتیە لە کەسێک کە پاڵپشتی دەکرێت یاخود خەڵات دەکرێت ،یان بریتیە  لە کەسێک کە هەوڵ دەدات یان بیردەکاتەوە بۆ بەدەست هێنانی پلەیەک یاخود کارێکی دیاری کراو؛وەک:
بەربەست، بەنداو یان سەد (بە ئینگلیزی: dam) پێکھاتەیەکە کە لە بەر چەمێکدا دەبێتە ھۆی پاشەکەوتکردنی ئاو و بە مەبەستی بەرگری کردن لە لافاو، کۆکردنەوەی ئاو (بۆ کشت و کاڵ یان خواردنەوە) یان دروست کردنی وزە بنیات دەنرێ.
بەربەستی دڵ ئەم شوێنەیە کە دڵ دابەش دەکات بۆ دوو لا، کە ھەر لایەکیان دابەشدەبێت بۆ دوو ژوور، ژووری سەروو ـ گوێچکەڵە ـ  و ژووری خواروو ـ سکۆڵە.
بەرخۆری (بەر "بەرھەم" + خۆری "خواردن") کاری بەرخۆرە، واتە کڕین و بەکاربردنی کاڵا و ڕاژە.
بەرد تەنێکی سروشتییە، شڵخەیەکی ڕەقەوبووە لە یەک یا چەند ماددەی کانگایی و نیوەکانگایی.
بەردنووسی بێستوون گەورەترین بەردنووس جیھانە، کە سەرەتای نووسین و دروستبوونی ئەگەڕیتەوە بۆ ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی لە مێژووی ٥٢٠ ساڵ بەر لە زایینی.
بەردی ئاسمانی (بە ئینگلیزی: meteor) (بە عەرەبی: نیزک) بە بەردەکانی ئاسمان دەوترێ، ئەو بەردانە بوونیان ھەیە لە کۆمەڵەی خۆر بە قەبارەی جیاواز لە بچووک و گەورە و مامناوەند، ئەو بەردانە زوو و زۆر دێنە بەرگەھەوای ھەسارەی زەوی ئەو دیاردەیە لەسەر زەوی پێیدەوترێ شەبەنگ، ھەندێک جار لە ئاسمانی زەویەوە بەھۆی سووتانی لە بەرگەھەوای زەوی ناگات بە سەر زەوی، ھەندێک لەو بەردانە قەبارەیان گەورەیە و دەکەون بەسەر زەوی و ئەو کاتە ناوەکەی لە شەبەنگەوە دەگۆرێت لۆ بەردی ئاسمانی،
بەردی ئاسمانی تچیلیابنیسک یاخود روودانی بەربوونەوەی بەردی ئاسمانی لە ڕووسیا ٢٠١٣  ئەو رووداوە روویدا لە لە کاژێر ٩:١٥ خوولەکی بەیانی لە بەرواری ١٥ شووباتی ساڵی ٢٠١٣، 
بەردی گورچیلە بریتی لە نیشتوونی ڕەق و بچووکی کانزایی و خوێی ترشی لە بەشی ناوەوەی گورچیلەکاندایە.
بەردەئەستێ یان بەردەچەرخ بەردێکی ڕەقی شینە کە ئاسنی لێ بدرێ بریسکەی لێ دەبێتەوە، دەتوانرێت ئاگری پێ بکرێتەوە.
بەردەرکی سەرا و دەوروبەری لە دروستبوونی سلێمانییەوە ناوەندی شاری سلێمانی بووە، بۆیە دوکان و بازاڕ زیاتر ئەو ناوەی گرتۆتەوە، مێجەرسۆن لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەی سلێمانی لە ساڵی ١٩٠٨ باسی (خانی عەجەم) و (خانی غەفوورئاغا) و قەیسەری وەسمان پاشا و قەیسەری نەقیب ئەکات، واتە لە پێش ھاتنی مێجەرسۆنەوە ئەم خان و قەیسەرییانە لە سلێمانی ھەبوون، ئێستا تەنیا قەیسەری نەقیب وەک خۆی ماوە بەڵام خان و قەیسەرییەکانی تر نەماون و شوێنەکانیان ئێستا دوکان و بازاڕە ، لە دوای ئەمانەوە کە سلێمانی فراوان بووە و شەقامی تیا دروستکراوە لە سەر شەقامە سەرەکییەکان و سەنتەری شار و گەڕەکەکاندا بە سەدەھا دوکان و بازاڕی تیادا دروستکراوە.
بەردەڕەش  ٧٠ کم باکووری رۆژئاوای ھەولێری پایتەخت، ٣٢ کم باکووری رۆژھەلاتی مووسڵ،  قەزایەکە سەر بە پارێزگای دھۆک.
بەردەڕەش شارۆچکەیەکی کوردستانە کە ناوەندی قەزای بەردەڕەش سەر بە پارێزگای دھۆکە.
بەردەڕەشە گوندێکی شارستانی مەریوانە.
بەرزایی یان بەرزی پێودانگی ئەستوونیی مەودایە.
بەرزبوونەوەی پلەی کوڵان (ئینگلیزی: Boiling-point elevation) بریتییە لە جیاوازیی نێوان پلەی کوڵانی توێنەری خاوێن و پلەی کوڵانی شلەیەک لە گیراوەیەکدا و، بەرزییەکەی بەستراوە بە بڕی تەنۆکەکانی تواوەی ناو گیراوەکەوە.
بەرزترین دەسەلاتی ئایینیە لەسعودیە، کاردەکات بە قورئان و سووننەتی پێغەمبەری ئیسلام، لەکاروبارە ئایینییەکاندا دەگەڕینەوە بۆ بڕیارەکانی.
بەرزی له ئاستی دەریا یان دەشکرێ بوترێ بەرزی و نزمی لە ئاستی دەریاوه (به ئینگلیزی: AMSL) دەسته واژەیەکه، به کار دێت بۆ دیار کردنی بەرزایی شوێنێک یان خاڵێک له وشکایی یا ئاسمان و هەوا دا لە ئاستی مامناوەندی ئاوە ئازادەکان.
بەرزەخ لە وشە دا بە مانای شتێکە کە لە نێوان دوو شتی تر دابێت و لە تێڕوانینی زانایانی ئیسلام بە جیھانێک دەوترێ کە نێوانی ئەم جیھانە و جیھانی دواییە (قیامەتە).
بەرشەلۆنا (بە ئینگلیزی: Barcelona، خوێندنەوەی ئیسپانی: بەرشەلۆنا، خوێندنەوەی کەتەلۆنی: بەرسەلۆنە) شارێکە لە ئیسپانیا و پایتەختی ھەرێمی کەتەلۆنیایەو هەروەها یەکێک لە گەورەترین یانە وەرزشییەکانی دنیای تێدایە بەناوی یانەی بەرشەلۆناوە.ئەم شارە دەکەوێتە دووری 160 کم لە چیاکانی برانس.بەدووەم شاری گەورەی ئیسپانیا دوای مەدرید.ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارە 1.615.448 کەسە بەڵام دانیشتوانی ئەم شارە بە دەورووبەرەکەی شیوە نزیکەی 4 ملیۆن کەسە.یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ساڵی 1992ی لێ ئەنجام دراوە.
بەرقەڵا یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
بەرلین (بە ئینگلیزی: Berlin) پایتەخت و یەکێک لە شازدە ھەرێمەکانی وڵاتی ئەڵمانیایە.
بەرماڵی فڕیو یاخود بەرماڵی ئەفسانەیی، بریتییە لە بەرماڵێک کە دەتوانێت مڕۆڤ ھەڵبگرێت و بیگوازێتەوە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دوور لەماوەیەکی کورت دا.
بەرنامە و ئەساسنامەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژھەڵاتی کوردستان 
بەرنامەی "سڵاو، جیھان" بریتییە لە بەرنامەیەکی کۆمپیوتەر کە پەیامی  "سڵاو، جیھان" (یان پەیامێکی ھاوشێوە) نیشان دەدا لەسەر شاشە.
بەرنامەی ئاپۆلۆ (بە ئینگلیزی: Apollo Program) یەکێکە لەو پرۆژە ئاسمانییەکانی ناسا کە لە کاتی کێبرکێی ئاسمانی نێوان سۆڤێت و ئەمریکا ـدا کە ھەوڵ دەدا یەکەم ئینسان لەسەر گۆی مانگ دابەزێنێ.
بەرنامەی بەرنامە بەرنامەیەکی گاڵتەئامێزی کەناڵی کوردساتە کە بە شێوەیەکی کۆمیدی ڕەخنە لە دیاردە دزێوەکانی نێو کۆمەڵگای کوردەواری بە گشتی و ڕووداوە هەنووکەییەکانی ناو هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەگرێت.
بەرهەمی تر
بەرگری
بەرگری سیسیلی (بەئینگلیزی: Sicilian Defence) یەکێکە لە کردنەوەکانی شەتڕەنج کە دەستپێدەکات بە جووڵەکانی: 
بەرگریکار (تۆپی پێ) شوێنێکی یاریکردنە بۆ ١١ یاریزانەکەی تۆپی پێ ، ئەرکی ئەم یاریزانەی کە لەم شوێنەدا یاری دەکات پاراستنی گۆلەکەیەتی بەهاوبەشی لەگەڵ گۆڵپارێزی یاریەکە لە یاریزانی تیپی بەرامبەرەکەی
بەرگرییە کۆئەندام (بە ئینگلیزی: Immune system) پێکدێت لە ئەندامی زۆر و خرۆکە سپیە جیاوازەکان ، کە لە ھەموو شوێنەکانی لەشدا بڵاون.
بەرگی یەکەمی زنجیرەی کەشتیی فریشتەکانە، کە ڕۆمانێکی خەیاڵییە لە نووسینی بەختیار عەلی، یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٢دا بڵاوبووەوە، دواتر ڕۆمانەکە درێژەی کێشا تا گەیشتە ٣ بەرگ.
بەرگەنەگرتنی لاکتۆز بریتییە لە نەتوانینی ھەرسکردنی لاکتۆز، کە ئەمیش شەکرێکە لە شیر و خۆراکەکانی تری وەک بەرھەمە شیرەمەنییەکاندا ھەیە، دەبێتە ھۆی دروستبوونی کاریگەری لاوەکی لە جەستەی مرۆڤدا.
بەرھەم حەسەن گۆرانیبێژێکی کوردە لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٤ە لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی دەرگەزین لەدایکبووە.
بەرھەم ساڵح (ناوی تەواو: بەرھەم ئەحمەد ساڵح)، (لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٦٠، لە سلێمانی) سیاسەتوانێکی کوردە.
بەرھەم ھاتووە.
بەرھەمدەری ڕێژەی دەرخستەیە لەچاو تێخستە لە پرۆسەی بەرھەمھێنیدا؛ ھەندی پێوانەکراوی لێھاتی بەرھەمھێنییە.
بەرھەمھێنی پێواژۆی ئاوێتەکردنی تێخستەگەلی جۆراوجۆری ماددی و ناماددییە (ناماددی وەکوو پلان و نەخشە) بە مەبەستی دروستکردنی شتێ (دەرخستەی پرۆسەکە، بەرھەم) بۆ مەسرەفکردن.
بەرھەمھێنەری تۆمار یاخود بەرھەمھێنەری مۆسیقا (ئینگلیزی: Record producer) گۆرانی تۆمارکردن و بەرھەمھێنانی گرووپێک یاخود ھونەرمەندێکی مۆسیقی چاودێری دەکات و بەڕێوەی دەبات، کە لەوانەیە تەنھا کار لەسەر یەک تاکەگۆرانی بکات یاخود ئەلبومێکی تەواو بەرھەمبھێنێت.
بەرھەمی شیری یان سپیاتی ئەو خۆراکەیە کە لە شیری گوانداران بەتایبەت مانگا دروست ئەکرێ.
بەرھەمی گشتی نیشتیمانی یان GDP یەکێکە لە پێوەرەکانی پێوان لە زانستی ئابوورزانی.
بەرێوبەری ئێستا رابەر جەوهەرە
بەرەبەیانی مەسیحییەت (بەئینگلیزی: Early Christianity، بەعەرەبی: المسیحیة المبکرة)، زاراوەیەکە ئاماژە دەدات بە مەسیحییەت لەماوەی دوای مردنی یەسووع، لەساڵانی ٣٣ ی زایینی بەپێی تەقلیدی کڵیسایی و ھەتاوەکوو ساڵی ٣٢٥ ی زایینی و بەستنی ئەنجوومەنی نیقییەی یەکەم، ئەو زاراوەیە زۆر جار بەھۆی بەرتەسکی ئەو ماوەیەوە بەکاردێت، چوونکە تەنھا یەکەمین کڵێسای مەسیحییەت لەخۆ دەگرێت کە قوتابییەکانی یەسووع و ھاوچەرخەکانیانی لەخۆ گرتبوو.
بەرەن سات (بە تورکی: Beren Saat) ئەکتەرێکی تورکە، لە رۆژی ٢٦ی شوباتی ١٩٨٥ لە ئەنقەرە لە دایک بووە.
بەرەى ئيسلامى كورد ( بەعەرەبي :الجبهة الإسلامية الكردية ) بەشێكن لە سوپاى سوريا ئازاد .
بەرەی بیت (بە ئینگلیسی: Beat Generation) بە بزووتنەوەی ھەندێک لە نووسەران، شاعیران و ھونەرمەندانی ئامریکایی دەوترێت لە دەیەکانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠ دا.
بەرەی کوردستانی  لە (٨) حزبی باشووریی کوردستان پێکھاتبوو ئەوانیش : یەکێتی نیشتمانی کوردستان،پارتی دیموکراتی کوردستان ، حسک ، پاسۆک ، پارتی گەل ، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ، حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق ، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری لە ڕۆژی ٢ی ئایار ساڵى ١٩٨٨ راگەیەندرا.
بەرەی یەکگرتووی کورد (بە فارسی: جبهه متحد کرد) ڕێکخراوێکی سیاسییە کە ساڵی ٢٠٠٦ لە ئێراندا و بە پابەندبوون بە دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئێران دامەزراوە.
بەزمی بەزم شانۆگەرییەکی کۆمیدی وە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی شانۆیی کوردییە لەهۆڵی میدیا لەشار هەولێر و کەناڵی کوردماکس نمایشدەکرێت.
بەزیو  (ئینگلیزی: Recessive) لە بۆماوەزانیدا، سیفەتی ڕووخسارێکە یان ئەلیلێکە کە بەیەکەوە بەدیاردەکەون، تەنھا ئەوکاتەی ھەردوو ئەلیلی بەزیوی ھەمان سیفەت بۆماوەیییانە دەمێننەوە.
بەست (Best, Mirgewer، بە فارسی: بست) دێیەکە لە ناوچەی سیلوانای شارستانی ورمێ.
بەستن (بە ئینگلیزی: freezing) گۆڕانکارییەکی فیزیکییە کە تێیدا ماک لە دۆخی شلیەوە بۆ دۆخی ڕەقی دەگۆڕدرێت.
بەستە بە گۆرانییەک دەڵێن کە سەبارەت بە دڵداری و ئەوین ببێ.
بەسرە دووەم شاری گەورەی عێراقە کە لە پارێزگای بەسرەدا ھەڵکەوتووە.
بەشار ئەسەد (بە عەرەبی: بشار الأسد) لەدایکبووی ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٥، سەرۆککۆماری ئێستای وڵاتی سووریایە.
بەشارەتی سەروو گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی سیروان، قەزای هەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، باشووری کوردستان.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sexual orientation»، ویکیپیدیای ئینگلیزی.
بەشی کوردیی دەنگی ئەمەریکا لە ٢٥ی نیسانی ساڵی ١٩٩٢دا دامەزراوە لە پاش شەڕی یەکەمی کەنداو و بە ھەوڵێکی زۆری چەند کەسانێک.
بەشیر ناسری (بە فارسی: بشیر ناصری) شێوەکار، نیگارکێش و پەیکەرسازی کورد کە خەڵکی گوندی خانەگا، لە شارستانی پاوەیە.
بەشیوەیەکی ئاسایی فەزای گشتی، بەو فەزایانەی پێناسە کراون کە هەموو شارمەندان و هاووڵاتیان بە ئازادیی(و لەڕووی یاساییەوە) دەتوانن دەستیان پێ ڕابگا، فەزای گشتیی شار تەنیا لە شەقامان پێک نەهاتووە، بەڵکوو پلازا(گۆڕەپانی گشتیی شارPlaza) و مەیدانانیش لەخۆ دەگرێ.
بەشێوەیەکی گشتی داگیرکەری ئەورووپا لە ئەمریکادا لە ساڵی ۱٤۹۲ دەستی پێ کردووە.
بەشێوەیەکی گشتی لەهەموو جیهان هەر بە بیبەر بانگ دەکرێت ،هاڕاوەیەکی بەربڵاوی چێشتخانەکانە بە تایبەت لە وڵاتانی مەکسیک و کۆریا و چیلی و چین و تایلەند.
بەشێکی گەورەی هەوادارانی میوزیک و گۆرانی لە کوردستاندا ئەوانەن کە گوێ لە گۆرانی بێژە میللی و ڕەسەنەکانی کوردەواری دەگرن، و یەکێک لە هونەرمەندە ناسراو و پڕ جەماوەریەکانی ئەو بوارە (فەرهاد زیرەک)ـە کە خاوەن کەسایەتیەکی تایبەتە و وەک شارەزایەکی مەقامی کوردی ناسراوە کە دەنگێکی بەرز و لێزانینێکی ئێجگار باشی لە مەقامی کوردی هەیە و زۆر جار بە تاتڵیساسی کوردی ناودەبرێت.
بەعەرەبکردن بریتییە لە چاندنی کەلتوور و داب و نەریتی عەرەبی لە ناوچەیەکی ناعەرەب لە پێناو زۆرکردنی خاکی عەرەبی.
بەعەرەبکردن یان تەعریب یەکێکە لە سیاسەتەکانی گۆڕینی شووناسی ناوچەکان....
بەفر لەسەر ڕوی سنەوبەرەکان (بە فارسی: برف روی کاج‌ها) فیلمێکی کۆمەڵایەتیی ئێرانییە، لە ساڵی ٢٠١٢ بەرھەم ھاتووە، لە نووسین و دەرھێنانی پەیمان موعادی و بەرھەمھێنانی جەمال ساداتیانە.
بەلجیکا یان بلژیک، بە ڕەسمی شانشینی بەلجیکا (بە ھۆڵەندی: Koninkrijk België و بە فەڕەنسی: Royaume de Belgique) یەکێکە لە وڵاتانی ئەورووپا.
بەلچیتە گوندێک یان شارەدێیەکە لە پارێزگای زەڕەگۆزە لە ئیسپانیا، بەدووری ٤٠ کم کەوتۆتە باشوری خۆڕھەڵاتی زەڕەگۆزەوە، ئەم شوێنە پێشتر پایتەختی کامپۆ دێ بەلچیتە بووە ناوچەیەکی دەشتەنیە بە تەپۆڵکە دەورە دراوە، بەلچیتە یەکێکە لەناوچە ھەرە وشکەکانی ئەڕاگۆن.
بەلێرات شارێکە لە ویلایەتی ڤیکتۆریای وڵاتی ئوسترالیا کە لە خوارەوەی دەشتی ڕۆژاوای زنجیرەچیای هایلێندزی ڕۆژهەڵات دایە.
بەنداوی بێخمە بەنداوێکی تەواونەکراوی فرەمەبەستە لەسەر زێی گەورە، کەوتووەتە ناحیەی خەلیفانی پارێزگای ھەولێر، لە دووریی ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر.
بەنداوی داریان، بەنداوێکی خاکییە کە لە ھەوراماندا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە سەر چۆمی سیروان بەستراوە.
بەنداوی دەربەندینخان دەکەوێتە سەر (زێی سیروان).
بەنداوی مەھاباد بەنداوێکە لە نزیکی شاری مەھاباد.
بەنداوی چەقچەق دەکەوێتە باکووری ھاوینەھەواری سەرچنارەوە بە دووری ١ کیلۆمەتر.
بەنداوی گاڕان بەنداوێکی خاکییە بە بەرزاییی ٦٢ مەتر لەسەر چەمی گاڕان  لە شارستانی مەریوان و لە نزیکی گوندەکانی دوێسە و وێڵە لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە خەریکە دروست دەکرێت.
بەنداوی ھۆڤەر کەبە بەنداوی بوڵدەریش دەناسرێت.
بەندایەتی یان کۆیلایەتی حاڵەتی بە کاڵا دانانی مرۆڤە کە خاون ماڵ دەتوانێت بیفرۆشیت یان بیکڕێت و ناچاری بکات بە ئەنجامی کارێک.
بەندۆک، (بە عەرەبی: رباط) ، (بە ئینگلیزی: ligament) کۆمەڵێک شانەی فیبراسای دەور جومگەکانن، کە ئێسکەکان پێکەوە شەتەک دەدەن و ناھێڵن لێک بترازن.
بەندینخانەی ئاتیکا – بەندینخانەیەکی فرە ئەمنیە لە ویلایەتی نیویۆرک لەشارۆچکەی (ئاتیکا)،دوای ئەویە بەندینخانەکە لەساڵی ١٩٣٠دا نۆژەن کراوە لەو کاتەدا چەندین تاوانباری گەورەی لەخۆگرتووە.لەم بەندینخانەیەدا سیستەمی گازی فرمێسک ڕێژ لە گشت هۆڵ و ژووری کارمەندەکان و خانەی زیندانیەکان.جۆن سەلیڤان تاکە کەسە کە تاکو ئێستا توانیویەتی لەم بەندینخانەیە هەڵبێت.
بەندەر عەباس شارێکە لە باشووری ئێرانەوە و ناوەندی پارێزگای هورمزگانە.
بەندەر موحەممەد حەمزە حیجار لەدایکبووی شاری مەدینەی ١٣٧٣ی کۆچی یە.
بەنزین (ئینگلیزی: Benzene) لە کیمیادا، ئاوێتەیەکی ئەندامییە، بریتییە لە سادەترین ھایدرۆکاربۆنی ئاڕۆماتی.
بەنفیکا یانەیەکی تۆپی پێی پورتوگالیە لە ٢٨ی شوباتی ساڵی ١٩٠٨ دامەزراوەو دەکەوێتە شاری لیسبۆنە ، یانەکە لەمێژووی خۆیدا دوو جار خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بەدەست ھێناوە وێڕای چوار جار جامی سووپەری پرتووگالی و ٢٤ جاریش جامی پرتوگال و ٣٤ جاریش خولی پرتوگالیان بەدەست ھێناوە.
بەهای خۆراكی تۆوی گوڵەبەڕۆژە (Sunflower seeds) لەوەدایە كە رێژەیەكی بەرزی ماددە فایتۆستیرۆلەكان (Phytosterols) لەخۆدەگرێت كە دەگاتە (٢٧٠ - ٢٩٠ ) میللیگرام لە هەر (١٠٠)گرامێک دا، فایتۆستیرۆلەكان ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن دادەبەزێنن، هەروەها بەرگری لەش بەرانبەر بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە بەهێز دەكات.
بەهمەن فەریوەر ناسراو به "سۆران کوردستانی" ساڵی ١٣٣٤ی کۆچی هەتاوی بەرامبەر به ١٩٥٥ی زایینی له شاری هونەرپەروەری سنە پێی ناوەتە دنیا.
بەو نەرمەکاڵایانە دەوترێت کە کۆدەکانیان ئاشکرا دەکەن بۆ پەرەپێدەران و بەکارھێنەران و بۆ زیاتر پەرەپێدان و دۆزینەوەی کەلێن لە نەرمەکاڵاکەدا.
بەور (بە ئینگلیزی: Tiger) بەشێکە لە خێزانی پشیلە و لە ھەموو جۆرەکانی تری خێزانی پشیلە گەورەترە.
بەوە ناسراوە پەیوەندی بە پەستان و قەبارە و پلەی گەرمیەوە ھەیە بۆ ھەر گازێک .
بەوەرز یان مشکەخۆرە (ناوی زانستی: mustela nivalis) گیانەورێکی بچوکی شیردەر و گۆشتخۆرە لاشەیەکی درێژکۆلە و دەستو پێ بچوکە، چڕنوکی ھەیە و توانای ھەڵبەزین و دابەزینی بۆ سەردرخت و شوێنە بەرزەکان ھەیە، ملی درێژکۆلە و دەمی بەرز و پڕ مووە (سمێڵ)، جۆرەکانی بەوەرز ١٢- ٤٥ سم درێژن.
بەپشت بەستن بەفەرمانی شاهانەی أ/٩٢ لە ٢٧ی شەعبانی ١٤١٢ی کۆچی و فەرمانی شاهانەی أ/٢١ لە ٣٠ی ڕەبیعەلئەوەلی ١٤١٤ی کۆچی، سعودیە دابەشکرا بۆ ١٣ ناوچە.
بەچاو خوێندنەوە (بەئینگلیزی: Sight-reading) لەمۆزیکدا، بریتییە لەوەی کە ژەنیارێک نۆتەی پارچە مۆزیکێک دەخوێنێتەوە و لەھەمان کاتدا دەشیژەنێت.
بەڕوو یان بەلوو (بە ئینگلیزی: oak)، بەری دارێکی لێڕەوارە بە ناوی بەڕوو یان بەڕوار کە سەر بە تیرەی «بەڕووەکان»ە (Quercinées)، کە سەردەستەی تیرەیەکەی خۆیانە.
بەڕک یان (بەڕ، بەڕە، قالیچە، یاخود فەرشی کوردەواری) لە جیھانی مافوورفرۆشان بە مافووری کوردی (Kurdish rug) یاخود کوردستان ناسراوە و دەسکردی وڵاتی کوردستانە، لە ڕووی جوگرافیاوە لە ڕۆژھەڵاتی تورکیاوە دەست پێدەکات تا نزیک چیاکانی تۆرۆس و بەشەکانی خوارووی قەفقاز و باکووری عێراق و ئەرمەنستان و باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەگرێتەوە.
بەڕۆژە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بێتواتە، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
بەڕێز مایکڵ کەین (بە ئینگلیزی: Sir Michael Caine) (لەدایکبووی ١٤ی ئازاری ١٩٣٣ لە ئینگلتەرا) ئەکتەر و نووسەرێکی ئینگلیزە.
بەڕێز ڕۆبۆت (بە ئینگلیزی: Mr.Robot) زنجیرە درامایەکی ئەمەریکیە کە لەلایەن سام ئیسمەیلەوە درووستکراوە.
بەڕێوبەری گشتی ئوسترالیا جێگری پاشایەتی ئوسترالیا (هەنووکە شاژن ئێلیزابێتی دووەم) لە ئاستی فیدڕاڵ یان نیشتمانیە لە ئوسترالیا.
بەڕێوەبردنی پرۆژە (بە ئینگلیزی: Project management) بریتییە لە کردارەکانی دەستپێکردن، پلاندانان، جێبەجێکرن، کۆنترۆڵکردن، و داخستنی پرۆژەیەک، لەلایەن دەستەیەکەوە، بە مەبەستی بەدەستھێنانی ئامانجگەلی دیاریکراو.
بەڕێوەبەرایەتیی زانین (بە ئینگلیزی: Knowledge Management) بریتییە لە پرۆسەی گرتن، ھێشتنەوە، پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی زانین لە ڕێکخراوێکدا.
بەڕێوەبەرایەتیی سامان (بە ئینگلیزی: Asset management) بریتیە لە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ھەر جۆر سامان و سەرمایەیەک کە ھی کەسێک یان کۆمپانیایەکە لە سەردەمی دروست بوونیەوە تا تیاچوونی.
بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان (بە ئینگلیزی: Infrastructure Asset Management) بریتییە لە بەکارھێنانی تەکنیکەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سامان بۆ مەبەستی بەڕێوەبردنی باشتری ژێرخانەکان.
بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان (بە ئینگلیزی: Federal Highway Administration) بەشێکە لە دیپارتمانی ئازوگوێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە بەرپرسی بەشی شاڕێگەکانە.
بەڕێوەبەرایەتیی کات  بریتیە لە ئەنجامدانی پرۆسەی پلاندانان و بەجێھێنانی  چاودێری کردن بەئاگا لەسەر بڕێک لەکات کە کۆمەڵێک چالاکی تایبەت بەسەری دەبات بەمەبەستی کاریگەریو لێھاتووی وزیادکردنی بەرھەم
بەڕێوەبەرەکەی شەو (بە ئینگلیزی:  The Night Manager) چکۆلە زنجیرەیەکی بەڕیتانی-ئەمەریکیە لە دەرهێنانی سوسان بیێر، لەنواندنی تۆم هیدڵستن، هیو لۆری، ئۆلیڤیا کۆڵمان و ئیلیزابێس دێبیکیە.
بەڕەڵایی کۆمەڵایەتی (بە ئینگلیزی: Anomie) حاڵەتێکە کە تێیدا کۆمەڵگە ڕابەرایەتییەکی کەمی ڕەوشتی پێشکەش بە تاکەکانی دەکات.
بەکاری سانیا لەڕێکەوتی 14/2/1983 لەدایک بووە کە(٣٠ ساڵ دەکات تا ئێستا) ، لە ئێستا یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئارسناڵ و  هەڵبژاردەی فەڕەنسا وە پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئۆکسێر و سێنس ئێف سی کردوە.
بەکتریا (بەئینگلیزی: Bacteria، بەیۆنانی کۆن: bakterion بە واتای "گۆپاڵی ورد") زیندوەری تاک خانەن وەک گۆیەکان وە گۆپاڵۆچکەکان کە بە شێوەی بەکۆمەڵ کۆدەبنەوە شێوازی جۆراوجۆر وەردەگرن وەک زنجیرەیی یان تەزبیحی کە پێیان دەوترێت "گۆی زنجیرەیی" یان لەشێوەی ھێشوو کەپێیان دەوترێت "گۆی ھێشوویی".
بەکتریای ئیکۆلای، جۆرێکە لەو بەکتریایانەی کەلەناو کۆئەندامی ھەرسدا جێگیر دەبێت .لە جۆری بۆیە گرام نێگەتیڤە و  ناھەوایی ھەڵبژێرەرە .
بەکتریای سەلمۆنێلا (بە ئینگلیزی: Salmonella) بەکتریایەکە بەھۆی خواردن و خواردنەوەی پیس تووشی تووشی ڕیخۆڵەی مرۆڤەکان دەبێت کە نەخۆشی بە خۆراک ژەھراوییبوونی سەلمۆنێلای پێ دەوترێت.
بەگشتی، جوگرافیای مرۆڤی هەموو لایەنەکانی دیسیپلینی گەورەتری جوگرافیا جگە لە ئەوانەی ڕاستەوخۆ بە جوگرافیای سروشتی و لایەنە تەکنیکییەکانی وەک  کارتۆگرافی پەیوەندیان هەیە، لەخۆ دەگرێ.
بەگوێی چۆخەکەی ئارەقی دەسڕێ
بەڵخە گوندێکە، کەوتووەتە  قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.
بەڵقیس شاژنی شانشینی سەبا، ھەروەھا کەسایەتیێکە لە دەقی ئایینە ئیبراھیمییەکان باسی لێوە کراوە.
بەڵگە پاژێک لە زانیارییە کە دەکرێ بۆ ڕاگەیاندنی شتێک کەڵکی لێوەرگیرێ.
بەڵێن وشەیەکی کوردییە، بەرامبەر وشەی (وعد) ە لە زمانی عەرەبیدا و (Promise) لە زمانی ئینگلیزیدا.
بەھار یەکێکە لە چوار وەرزەکەی ساڵ، کەش و ھەوایەکی مامناوەندی ھەیە، و بە قۆناغی گواستنەوە دادەنرێت لە وەرزی زستانەوە بۆ ھاوین، لەم وەرزەدا گوڵەکان ئەکرێنەوە و ئاووھەوا مام ناوەند دەبێت لە نێوان سارد و گەرمدا.
بەھای کاتیی پارە (بە ئینگلیزی: Time value of money) بریتییە لەوەی کە پارەیەک کە لە ئێستەدا ھەیە، ئەگەر ببرێتە داھاتوو یان ڕابردوو ھەمان بایەخی نییە.
بەھجەت یەحیا  یەکێکە لە ھونەرمەندە بەھرەمەندەکانی باشووری کوردستان کە بەناوبانگە بە دەنگە عیرفانیەکەی و ھونەرەکەی پەیامی عەشقێکی ئەبەدیە.
بەھرۆز حەسەن وەرگێڕێکی کوردە کە زۆرتر لە زمانی دانمارکییەوە وەرگێران دەکاتە سەر زمانی کوردی.
بەھمەن قوبادی (لەدایکبووی ١ی شوباتی ١٩٦٩ لە بانە) دەرھێنەرێکی بەناوبانگی کوردە.
بەھەشت واتایەکە کە لە زۆربەی ئایینە باوەڕدارەکان بۆ ئاماژە بە خۆشییەکانی ژیانی دوای مردن بە کار دێت.
بەیانان گوندێکە، کەوتووەتەناحیەی چوارتا(سەنتەر)، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
بەیرەم (Beyrem، بە فارسی: بیرم) دێیەکە لە ناوچەی خەلیفانی شارستانی مەھاباد.
بەیس (بە ئینگلیزی: Bass) دەستەواژەیەکە کە بۆ ناوھێنانی تۆن یان پیچی نزم یانیش قووڵ بەکاردێت.
بەیس بۆڵ یاریەکی کۆمەڵە ، هەر تیپێ لە ٩ یاریکەر پێک دێت ، یەکێکە لەیاریە یاریە ئۆڵۆمپییەکان ، یاریکەرێک تۆپەکە بە دارەکە دەهاوێژێت ئینجا دەبێ هەمان یاریکەر بەدەوری یاریگادا بخوولێتەوە بەر لەوەی تیپی بەرامبەر تۆپەکە بەدەوری یاریگادا بخولێننەوە بە یاریکەرەکانیان ، یاساکانی ئەم یاریە لەلایەن ڕێکخراوی بەیس بۆڵی جیهانیەوە داڕێژڕاون
بەیسیک (BASIC)، (کورتکراوەی Beginner's All-purpose Symbolic Instruction Code) یەکێکە لەزمانەکانی پڕۆگرامسازی پێشکەوتوو.
بەیەکەوەبەسترانی زنجیرەیی (ئینگلیزی: Catenation) لە کیمیادا، ھاوبەشە بەیەکەوەبەسترانی گەردیلەکانی ھەمان توخمە، بۆ پێکھێنانی زنجیرە یان ئەڵقە.
تا یان یاو واتە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش بۆ سەروو ٣٧ پلەی سەدی تا ٣٩ پلە کە ئەویش بریتییە لەوە وەڵامدانەوەی لەش بۆ تەنە بیانییەکانی وەک بەکتریا و ڤايرۆس، کەواتە تا نەخۆشی نییە بەڵکو نیشانەیەکە بۆ دەرکەوتنی نەخۆشی.
تابلۆی بەتاڵ: کەلەڕەقی مۆدێرن لە سروشتی مرۆڤدا (بە ئینگلیزی: The Blank Slate: The Modern Denial of Human Nature) کتێبێکی زانای دەرووناسی و نووسەری کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرە، کە پڕفڕۆشترین کتێبی ساڵی ٢٠٠٢ بوو.
تابلۆید جۆرێکە لە ڕۆژنامە کە لە هەندێ وڵاتانی وەک بریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەگان نیوەی قەبارەی ڕۆژنامە پەڕەپانەکانە.
تابۆ ئێمبیکی (بە ئینگلیزی: Thabo Mbeki) (لەدایکبووی: ١٨ی جوونی ١٩٤٢) سیاسەتمەدارێکی ئەفریقای باشوورە کە دووەم سەرۆکی ئەو وڵاتەیە و بۆ ماوەی ٩ ساڵ سەرۆکایەتی کردووە لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٨.
تاجی (بە عەرەبی:  التاجي‎) شارێکە لە پارێزگای بەغدا لە ٢٠ مایلی باکووری بەغدا.
تاجیلۆکە، تاژیلە ، بالووکە، کوولەحاجی، دۆریش، مەھینکا، کۆشکار (بە ئینگلیسی: Mantis و بە فارسی: آخوندک) ناوی کۆمەڵێک مێرووە لە تۆرەمەی تاجیلۆکان (Mantodea).
تاجیکستان یان بە فەرمی کۆماری تاجیکستان (بە تاجیکی: Ҷумҳурии Тоҷикистон) وڵاتێکە لە ئاسیای ناوەندی کەوتوەتە باکووری ئەفغانستان و باشووری قرغیزستان.
تار یەکێکی ترە لە خانەوادەی ئامێرە سیمدارەکان کە بە ڕیشەیەکی ئاسنین لێدەدرێت و جگە لە ئێران لەناوھەندێ لە وڵاتانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان و گورجستان ھەروەھا کوردستانی خۆشمان بەکاردەھێنرێت بە تایەبت لە موزیکی فۆلکلۆردا.
تارا جاف (لەدایکبووی ١٩٥٨) گۆرانیبێژ و مۆسێقازانی کوردی شارەزا لە ھارپ (چەنگ)ە.
تاران (بە فارسی: تهران) پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و ناوەندی پارێزگای تارانە و گەورەترین شاری ئێرانە.
تارق عەزیز یان میخائیل یوحەنا  لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ١٩٣٦، کەسایەتی سیاسی مەسیحی-کاسۆلیک و ڕۆژنامەنووس عێراقی و ئەندام لە حیزبی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی ، لەماوەی (١٩٨٣-١٩٩١) وەزیری دەرەوەی عێراق بووە وە لەماوەی (١٩٧٩-٢٠٠٣) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بووە و تارق عەزیز یەکێکبووە لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی سەددام حوسێن ی سەرۆکی پێشووی عێراق و سکرتێری حیزبی بەعسی عیراقی سۆسیالیست.
تاری زەمین پار (Taare Zameen Par) بەمانای ھاوشێوەی ئەستێرەکان لە زەوی جیھانیانە، فیلمێکی درامی ھیندی ساڵی ٢٠٠٧ە لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی عامر خانە.
تاریق تەیب موحەممەد ئەلبوعەزیزی (٢٩ی ئازار ی ١٩٨٤ - ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١)، لاوێکی تونسییە لە رۆژی ھەینی و هاوڕێکەوت لەگەڵ ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لەبەردەم بارەگای شاری بوزیدی؛ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا وەک ناڕەزایەتییەک لەبەرامبەر دەستەبەسەرداگرتنی عەرەبانەکەی لەلایەن پۆلیس و شارەوانی کە دەسەڵاتداربوون لەو شارە کە سەوزەو میوەی لەسەر دەفرۆشتن تا بژێوی ژیانی بەڕێبکات، ھەروەھا دەسەڵاتدارانی ئەو پارێزگایە سکاڵاکەیان رەتکردەوە کە لەبەرامبەر کچە پۆلیسێک بەناوی فادیە حەمدی تۆماری کردبوو کە بەبەرچاوی خەڵکەوە زللەیەکی لێدابوو ھەروەھا قسەی نەشیاوی پێوتبوو، لەو زللەیەشەوە شۆڕشێک بەرپابوو کە سەرۆکی وڵاتەکەی لە سەر تەختی سەرۆکایەتی هێنایە خوارەوە، موحەممەد ئەلبوعەزیزی پاش ١٨ رۆژ لە خۆسوتاندنی کۆچی دواییکرد، ئەم کارەی بوعەزیزی بووە شوێنی لاساییکردنەوەی ھاووڵاتیانی تری عەرەب لەناوچەکانی تردا کە نزیکە ٣٣ کەس لاسایی بوعەزیزییان کردەوە ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردا وەک ناڕەزایەتییەکان لەبەرامبەر ھۆکارەکانی کەوای لەو لاوە تونسیە کرد خۆی بسوتێنێت، وەک یادگارییەکیش پەیکەرێکی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ دروستکرا.
تازاوا  شارێکی پارێزگای کرماشانی ئێرانە.
تازاوا (Tazawa، بە فارسی: تازه‌آباد) گەڕەکێکە لە تەنیشتی شاری سەقز.
تاسمانیا  (بە ئینگلیزی: Island of Tasmania، بە فەڕەنسی: Ile de Tasmanie) دوورگەیەکی ئوسترالیایە و ھەروەھا ویلایەتێکە لە ولایەتەکانی ئوسترالیا.
تاسڵوجە شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی بەکرەجۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
تاق (بە ئینگلیزی: Arch) پێکھاتەیەکە کە دەتوانێ بە شکڵە کەوانەییەکەی بارە سەرەوخوارەکان تەنیا بە پەستان ڕا بگرێ و ھیچ مۆمێنتێکی تێ نەکەوێ.
تاقوەسان (جافی: تاقۆسان، فارسی: طاق بستان) ھەندێک سەنگنووس و وێنەیە کە سەرەتای ئەگەرێتەوە بۆ سەردەمی حوکوموتی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی و ئەم شوێنە مێژوویە و لە شاری کرماشانە.
تاقی گەرا، بینایێکی مێژوویی و پێگەیێکی شوێنەواریی کە دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆ کاتی  ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی یان ئیمپراتۆریەتیی ساسانی، لە سەر رێگەی کرماشان-سەرپێڵ لە ١٥ کیلۆمیتری شاری سەرپێڵ زەھاو لە شارستانی سەرپێڵ زەھاوە.
تاقیرکردنەوەی رەزەرفۆرد کە بە ناوی ( تاقیکردنەوەی گایگەر و مارسدێن یان  تاقیکردنەوەی رووپۆشی ئاڵتوون ) بیرۆکەی ئەم تاقیرکدنەوە لە لایەن هەردوو زانای بەناوبانگی فیزیایی ئێرنست مارتسدێن و هانز گایگەر ـەوە دانراوە لە ساڵی  [1909] کە بۆ ئەنجمادراوە بۆ تێگەیشتنی زیاتری گەردیلە ، بە هۆی ئەم بیردۆزەوە رەزەفۆرد تووانی مۆدێلێکی نوێێ فیزیای دابنێ هەر بە ناوی خۆیەوە کە ناوی نابوو مۆدێلی رەزەرفۆرد لە ساڵی [1911] .
تاقیگەی زانستی بارام (بە ئینگلیزی:curiosity rover) کەشتیەکی گەرۆکی ھەسارەی مەریخە کە جوولە دەکات بە ھۆکاری ھێزی نەوەوی
تاقیگەی زانستیی مەڕیخ (MSL, لە فەر‌نسی‌دا"Laboratoire scientifique pour Mars", لە ئینگلیزی‌دا"تاقیگەی زانستیی بارام") بەو ئەرکە دەگوترێ کە بە یارمەتی ئاسترۆموبیل (لێخۆڕی ئەستێرە پێۆ(rover)) ێک بۆ ڕووماڵکردنی ھەسارەی مەڕیخ لە لایەن ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی و بەڕێوەبەرایەتی بۆشایی ئاسمان(NASA)وە ڕادەپەرێندرێ.
تانجەرۆ ڕووبارێکە لە نزیکی شاری سلێمانییەوە دەست پێ دەکات و دەڕژێتە سەر دەریاچەی بەنداوی دەربەندیخان.
تاندۆن ، ڕەفیسکە کۆمه‌ڵێک شانه‌ی ریشاڵی فیبرۆزییه‌، ماسوولکه‌کان به‌ ئێسکه‌وه‌ ده‌لکێنێ و له‌ هه‌مبه‌ر کێشان و وه‌زه‌ندا خۆڕاگره‌.
تانک زرێپۆشێکە کە جەنگدا بەکاردێت.
تانگانیکا دەریاچەیێکی گەورەیە لە بەشی ناوەندی کیشوەری ئەفریقا.
تاهیر بەگی جاف یان تایەر بەگی جاف ( ۱۸۷٥ – ١٩١٨) شاعیرێکی کلاسیکی کوردە.
تاو (گەورە: Τ، چکۆلە:τ؛ بە یۆنانی: Ταυ) نۆزدەیەمین پیتی ئەلفوبێی یۆنانییە و لە دەستگای بژاردنی یۆنانیدا لەگەڵ ٣٠٠ بەرابەرە.
تاوان کارێکە کە لەلایەن کەسێکەوە دژ بە یاساکانی وڵات یان ناوچەیەک دەکرێت.
تاوانناسی یان سزاناسی (بە ئینگلیسی: criminology) بریتییە لە لێکدانەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر سروشت، ڕادە، ھۆکارەکان و، چۆنیەتیی کۆنترۆڵکردنی ڕەفتاری تاوانکارانە لە ھەردوو ئاستی تاکەکەسی و کۆمەڵگەییدا.
تاونزڤیل' بە ئینگلیزی: Townsville گەورەترین شاری بەندەریە لە باکووری ڕۆژهەلاتی ئوسترالیا و لە ویلایەتی کوینزلەند دایە، هەندێک جار وەکوو پایتەختی باکووری کوینزلەند ناوی لێ دەبرێ، ئەو شارە بە دانیشتوانە ٢٠٠،٠٠ هەزار کەسیەکەی یەکێکە لە شوێنە گرینگەکان بۆ ڕاکێشانی دارایی و کۆچبەرە و هەروەها زۆرترین ڕێژە پیشکەوتی لە شارەکانی ئەم وڵاتە دا هەیە.
تاوه كوناوه راستى وه رزى پايز..
تاڤگەی ئەوین ناوی حەوتەمین بەرھەمی چاپکراوی «مامۆستا مەلا عومەری ساڵحی(کۆلیل)»ە، کە وەرگێڕاوی کۆمەڵە غەزەلیاتی «حافزی شیرازی»یە بۆ سەر زمانی کوردی.
تاڤگەی بێخاڵ‌ دەکەوێتە قەزای ڕەواندز لە پارێزگای ھەولێر، ١١٢ کم لە چەقی ھەولێرەوە دوورە، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ.
تاڤگەی شەڵماش یەکێ لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایه کە لە سەردەشت هەڵکەوتووە.ئەو تاڤگەیە کە لە دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەر سەوزه نزیک شاری سەردەشته و یەکێ لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووکە هەژماردەکرێ.
تاک، تاق، کەس، کێس، تاقەکەس یان تەن (بە ئینگلیزی: Individual) بە ھەر مرۆڤ دەوترێت بێ ڕەچاوکردنی تایبەتمەندییەکانی.
تاکسۆنۆمیی بلووم یان پۆلێنی بلووم، مۆدێلێکە بۆ تێگەشتن لە ئامانجەکانی فێربوون.
تاکیشی ئۆباتا (بەژاپۆنی: 小畑 健 Obata Takeshi  لەدایک بووە لە ۱۱ شوباتی ۱۹٦۹) ئەو مانگاکایەکی ژاپۆنییە زۆربەی کات کار لەسەر وێنەکێشانی مانگا دەکات لەگەڵ نووسەر، هیکارو نۆ گۆ یەکەم کاری بووە کە جەندەها سەرسام بووی ڕاکێشا بۆلای خۆی، وە لەساڵی ۲۰۰۳ ئۆباتا دەستی کرد بە وێنەکێشانی دەفتەری مەرگ لە گەڵ نووسەر تسوگۆمی ئۆبا کە بووە هۆی دەنگ دانەوەیەکی گەورە لەنێو خوێنەران و سەرسام بووانی مانگا، وە دواتر دەگەڕێتەوە و کاری باکومان پێشکەش دەکات لە گەڵ هەمان نووسەر لە ساڵی ۲۰۰٨.
تاکیکاردیا (Tachycardia) حاڵەتی بەرزبوونەوەی لێدانی دڵە کاتێک لە ١٠٠ لێدان لە خولەک تێپەڕێت.
تاکەکەسێتی ھەڵوێستێکی سیاسی، فەلسەفەی سیاسی، بیرۆکەیەک یان دیدگەیەکی کۆمەڵایەتییە کە پێ دادەگرێت لەسەر بەھای ڕەوشتی تاکەکەسیی و بەرز ڕای دەگرێت.
تاکەگۆرانی یاخود تاک (ئینگلیزی: Single) لە مۆسیقادا بە تۆمارکراوێک دەوترێت کە لە تۆمارکراوی درێژخایەن یان لە ئەلبومێک کورت تربێت، ئەم تاکەگۆرانیانە زۆربەیجار بە مەبەستی سەرخستن و بانگەشەکردن بۆ ئەلبومێک زووتر لە بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەکە دەخرێنە بازاڕەوە، زۆربەی کات بە داگرتنی دیجیتاڵی دەفرۆشرێنەوە و تاکەگۆرانییەکان پێشبینی ئەوەیان بۆ دەکرێت کە سەرکەوتووتربن وەک لە تراکەکانی تر.
تاڵاو گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی نەوجول، قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
تاڵیبان بزووتنەوەیەکی ئیسلامیزمییە، لە ساڵی ١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٦ بزووتنەوەیەکی چەکداری بوون، دەستیان بە چالاکییەکانیان کردووە لە ئەفغانستان و لە ساڵانی ١٩٩٦ تاکوو ٢٠٠١ حوکمی وڵاتی ئەفغانستانیان کردووە و ئەوکات یارمەتی لە پاکستان و سعودیە وەردەگرت  ماوەی حوکمەکەشی کۆتاتیی ھات بە لە دوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول کە ھێرشەکە لە لایەن  ئەلقاعیدە بوو، لە ساڵی ٢٠٠١ تاکوو ئێستا جەنگی تاڵیبان و ھاوپەیمانانی ئەمریکا و حکومەتی ئێستای ئەفغانستان بەردەوامە و لەم ماوەیەش بە ھەزاران کەس تێیدا کوژراون لە ھەردوو لایەندا، لەماوەی حوکمی تاڵیبان بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ حوکمێکی لە ڕادەبەر خراپ بووە بەتایبەت بۆ ڕەوشی ژنان و ئازادییەکانی مافی مرۆڤ بەرتەسکرابوویەوە.
تاھر بێن ژیلوون (بە فەڕەنسی: Tahar Ben Jelloun ) نووسەر و شاعیری سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
تایتانیک کەشتیەکی ھەڵمی گەورەبوو کە لە چواردەی ئاپڕیلی ١٩١٢ دا، لە کاتی سەفەر کردن لە بەندەری ساوتھمتۆن، لە ئینگلیستانەوە بۆ شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا، لە ئاکامی بەرکەتن بە کێوێکی سەھۆلینی سەرئاو کەوتووی نێو دەریادا، نقوم بوو و لە ئاکامدا نزیکەی ھەزار و حەوسەد و بیست و پێنج کەس گیانی خۆیان لەدەستدا.
تایتانیک کەشتیەکی ھەڵمی گەورەبوو کە لە چواردەی ئاپڕیلی ١٩١٢ دا، لە کاتی سەفەر کردن لە بەندەری ساوتھمتۆن، لە ئینگلیستانەوە بۆ شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا، لە ئاکامی بەرکەتن بە کێوێکی سەھۆلینی سەرئاو کەوتووی نێو دەریادا، نقووم بوو و لە ئاکامدا نزیکەی ھەزار و حەوسەد و بیست و پێنج کەس گیانی خۆیان لەدەستدا.
تایلەند (پێشتر سیام) بە فەرمی شانشینی تایلەند وڵاتێکە لە باشوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیاو لە باشورەوە سنوری لەگەڵ ولاتی مالیزیا ھەیەو لە باکورو رۆژھەڵاتەوەش دراوسێی وڵاتی میانمار ە ، ڤێتنام و کامبۆدیا و لاوس لەلای رۆژھەڵاتەوە دەوریان داوە.
تایم (بە ئینگلیسی: TIME) ناوی گۆڤارێ ناسراوی ئەمریکییە کە بە شێوەی حەفتانە لەچاپ دەدرێت.
تایم ١٠٠ (بە ئینگلیزی: Time 100) بریتییە لە لیستێکی ساڵانەی گرنگترین ١٠٠ کەسایەتیی جیھان، کە کاریگەری زۆریان ھەبووە لەسەر خەڵک، ئەم لیستە لەلایەن گۆڤاری تایم کۆدەکرێتەوە.
تایوان، بە فەرمی کۆماری چین حکوومەتێکە لە کیشوەری ئاسیا کە تەنیا ٢٣ دەوڵەت (لە ساڵی ٢٠١١) وەک وڵاتێکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
تایکواندۆ (بە ئینگلیزی: Taekwondo ،Taekwon-Do ،Tae Kwon Do؛ بە ھانگۆل: 태권도؛ بە ھانجا: 跆拳道)، ھونەرێکی جەنگی کۆرییاییە، دەرکەوتوو بەر لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، لە ئێستادا تایکواندۆ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەیە و گەشەیکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە،سەرەرای ئەمەش تایکواندۆ بە یاریەکی بەهێز و سەرکەوتوو دادەنریت لە جیهان، تایکواندۆ کەوا لەمرۆڤ دەکات، بتوانێت زاڵ بێت بەسەر ھەموو کۆسپ تەگەرەکان، ‌لە کاتی بەرگری لەخۆکردن و ھێرشبردنە سەردوژمنان،خەلکی کۆریا توانیان ئەم یاریە بەرەو پێش ببەن لە ساڵانی ١٩٤٠ـەکان و ١٩٥٠ـەکان بەھۆی زۆری شەڕەکان و گرانی ژیان لەناو گیاندارە مەترسیدەرەکان، بیریان کردەوە بۆ دروستکردنی یاریەک بۆ خۆپاراستن لێیان، بە درێژایی ژیان توانیان ئەم ھونەرە بکەن بە یاریەکی ئۆڵۆمپی لە ساڵی ٢٠٠٠ لە سیدنی بەڕێوەچوو،تایکواندۆ بە بڵاوترین هونەری شەڕکردن ئەژمێردرێت لە جیهاندا، نمونەی زۆری تایکواندۆ لە وڵاتانی جیهان هەیە وەک :ئەمریکا و کەنەدا و رووسیا و بەرازیل و ئینگلترا و ئێران و  تایوان و ئوستورالیا و و تورکیا و میسر و عیراق  هتد..،بە گشتی لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ، لە هەمان کاتدا لە کوردستان تایکواندۆ هەوادار و بینەرێکی زۆری هەیە،نموونەی ئەمانە:((قوتابخانەی تایکواندۆی هەولێر))و((تایکواندۆی یانەی وەرزشی بروسک))، چەند بەشێکی یاری تایکواندۆ  بریتینە لە:
تایەر تۆفیق ناوی گورانیبێژێکی کورد زمانە.
ترارالگن (بە ئینگلیزی: Traralgon) شارۆچکەیەکە لە ویلایەتی ڤیکتۆریای وڵاتی ئوسترالیا و لە ڕۆژهەڵاتی دۆڵی لاترۆب دا هەڵکەوتووە.
تراشە یان قلقانجک یان زەنگلۆر بۆریێکە کە قوڕگ و دەم لەگەڵ سی پەیوەند دەدات.
ترافەلگار لاو ( Trafalgar Law トラファルガー ロー ) ناوی ڕاستەقینەی بریتییە لە ترافەلگار دی واتەر لاو، ئەو کەسایەتییەکی ناو ئەنیمێ و مانگای وەن پیسە.
ترانسفۆبیا (بە ئینگلیزی: Transphobia) بە مانای ترس لە ڕەگەزگۆڕ دێت و جۆرێکی فۆبیایە.
ترانسفێمینزم (بە ئینگلیزی: Transfeminism • کوردی: فێمێنزمی ڕەگەزگۆڕەکان) بزاڤێکی ئازادیخوازانەی ژنە ڕەگەزگۆڕەکانە کە داوای ئازادی و ڕێزگرتن دەکەن بۆ ئافرەتە ڕەگەزگۆڕەکان.
ترانسناشنالیزم  یان نه‌ته‌وه‌بڕى دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و کارنامە و بابەتی توێژینەوە زانستییەکانە کە لە ئەنجامی بەرەوپێشچونی پەیوەندی نێوان میللەتان و پاشەکشەی رۆڵ و کاریگەری ئابوریانە و کۆمەڵایەتییانەی سنوری نێوان دەوڵەتە نەتەوەییەکانە وە ھاتووەتە ئاراوە.
تراڤیان (بە ئینگلیزی: Travian) یاریەکە لەسەر تۆڕی جیھانی ئینتەرنێت، ئەم یاریە لەلایەن دوو برای ئەڵمانی درووست کرا لەساڵی ٢٠٠٤، و لەساڵی ٢٠٠٦ بەباشترین یاری ئینتەرنێتی بێ دابەزاندن داندرا، یاریەکە لە چەند سێرڤەرێک پێک دێت کە ھەر یەکێکیان بە ھەزاران یاریزانی تیایە و و سێرڤەرەکان دوو جۆرن، سێرڤەری ئاسایی کە بە ٣٠٠ ڕۆژ تەواو دەبێت و سێرڤەری خێرا کە بە ١٠٠ ڕۆژ تەواو دەبێت، یاریزانەکان لە گوندێکی بچووکەوە دەست پێ دەکەن و تا وای لێ دێت شارێکی گەورە درووست ئەکەن و سەربازی خۆیان دەبێت، داواکراو لە یاریەکە ئەوەیە کە یاریزانێک موعجیزەی جیھان بەدەست بێنێت و یاریەکە دەباتەوە، دووبارە سێرڤەرەکان دەست دەکەنەوە بە کار و یاریزانی تر ھەژمار تۆمار دەکەن و سەرلەنوێ یاری دەکەنەوە.
ترس ھەڵچوونێکی سروشتییە لە دەروونی مرۆڤدا، بەرامبەر مەترسییەک، بۆ خۆپاراستن یان بۆ ئاگادارکردنەوەی بیروھۆش.
ترشی لاواز یان ترشی بێھێز (ئینگلیزی: Weak acid) ترشێکە، کەمێک ئایۆنی ھایدرۆجین بەرھەم دەھێنێت، لە ئاوەگیراوەکەیدا.
ترشی کاربۆکسیلی (ئینگلیزی: Carboxylic acid) ترشێکی ئەندامییە، کۆمەڵەی کارای کاربۆکسیلی تێدایە، کە کەوتووەتە سەرپەڕی زنجیرەی گەردیلە کاربۆنەکانەوە.
ترشە ئەمینی بە ئینگلیزی(Amino acid)، ئاوێتەی ئەندامی گرنگن لە کیمیا زیندەیی، پێکهاتوون لە کۆمەڵەی فرمانەکانی: ئەمینی(NH2-)و ترشی کاربۆکسیلی(COOH-).ترشە ئەمینییەکان بەشێوەییەکی سەرەکی پێکدێن لە کاربۆن و  هایدرۆجین و ئۆکسجین و نایترۆجین.
ترمزی، ئەبو عیسا محەمەد کوڕی عیسا کوڕی سورە کوڕی زوحاک سەلەمی ترمزی، لە سەرەتاکانی سەدەی سێی کۆچی ھاتۆتە دنیاوە، لە ساڵی ٢٠٩ک لە ترمز لە ئاسیای ناوەڕاست.
ترپە یان لێدانی دڵ (ئینگلیزی: Pulse) بریتییە لە پەستانێکی ڕێکوپێکی خوێن، کە دەیخاتە سەر ڕووی ناوەوەی لوولەکانی خوێن، بە تایبەتی خوێنبەرەکان.
ترێ بەری دارمێوە شوێنی بنەڕەتی ئاسیایە یەکەم جاریش فینقیەکان گواستیانەوە بۆ دوورگەکانی یۆنان و سەقلییە و ئیتاڵیا و مەرسلیا و میسر و شام و شوێنی دیکەش ، وەکو خواردن و شەربەت بەکاریان ھێناوە.
تسوگۆمی ئۆهبا (大場 つぐみ، ئۆهبا تسوگۆمی)، لەدایک بووە لە تۆکیۆ، ژاپۆن، ئەو نووسەرێکی مانگای ژاپۆنییە وە ئەو بەناوبانگە بە نووسینی مانگای دەفتەری مەرگ (دێس نۆت) وە مانگای باکومان لەگەڵ وێنەکێش تاکیشی ئۆباتا.
تسۆنامی یاخود تسونامی کۆمەڵێ شەپۆلی بەرزی یەک بەدوای یەکن.
تسیپی لیڤینی لەدایکبووی ٨ی تەمموزی ١٩٥٨ لە تێل ئاڤیڤی ئیسرائیل ، ژنە سیاستەوانی ئیسرائیلییە وە چەندین پلەی وەزیری ئیسرائیلی وەرگیری وە لەئێستادا وەزیری دادی ئیسرائیلە وە پێشتریش وەزیری کشتوکاڵ (وەرزێڕی) و وەزیری دەرەوەش بووە ، پێشتر لە حیزبی لیکودی ئیسرائیلی کاریکردووە بەڵام ئێستادا خۆی سکرتێر و دامەزرێنەری حیزبی هتنواهە کەحیزبێکی سۆشیال لیبرالییە.
تشرینی دووەم (بە عەرەبی: تشرین الثانی) ناوی سوریانیی مانگی یازدەھەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣٠ ڕۆژی ھەیە.
تشرینی یەکەم (بە عەرەبی: تشرین الأول) ناوی سوریانیی مانگی دەھەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە.
تفتی نایترۆجینی (ئینگلیزی: Nitrogenous base) تفتێکی ئەندامییە، نایترۆجینی تێدایە.
تلیان سەبەتەیەکی قوڵە، لە شێوەی گۆزەدا، لە شوڵی داری بی، حەسیر، یان زەل، دروست دەکرێت.
تلیان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ئاغجەلەر، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ته‌كنۆلۆژیای‌ وای‌ فای‌ (Wi-Fi)ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌، ته‌كنۆلۆژیایه‌كه‌ كه‌ وشه‌كه‌ی‌ له‌سه‌روو هه‌موو وه‌سف و پیاهه‌ڵدانێكه‌ و چالاكیه‌كانی‌ مایه‌ی‌ سه‌رسامی‌ و سه‌رسوڕمانه‌، چونكه‌ ته‌نیا به‌وه‌وه‌ ناوه‌ستێت كه‌ سه‌رساممان ده‌كات، به‌ڵكو له‌وه‌ی‌ له‌ واقیعدا هه‌یه‌ تێپه‌ڕده‌كات و ئه‌وه‌مان بۆ دێنێت كه‌ ڕاستیه‌ و واقیعه‌.
توارە ڕووتە گوندێکی ناوچەی کەڵاتەرزان، سەر بە شارستانی سنەیە.
توان لە کردارەکانی بیرکارییە کە بەم شێوە دەنووسرێت: a n.
توانا (بە ئینگلیزی: Power) لە فیزیادا واتە ڕێژەی کردنی کارێک.
توانا ئەمین  لەدایکبووی ساڵی (١٩٨١ لە شاری سلێمانی)،چیرۆکنووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕە.
توانا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی زەلان، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
توانای دابەشبوون جۆرێک پەیوەندیی بیرکارییە لە نێوان دوو ژمارەی تەواو، بە ژمارەیەک دەوترێت توانای دابەشبوونی ھەیە، بەسەر ژمارەیەکی تردا، کاتێک ئەنجامی دابەشکردنەکە ژمارەیەکی سروشتی بێت و ماوەکەی سیفر بێت، بۆ نموونە ٨ توانای دابەشبوونی ھەیە بەسەر ٤دا.
توانەوە (بەئینگلیزی: Melting)، گۆڕانکارییەکی فیزیکییە کە تێیدا ماک لە شێوازی ڕەقییەوە بۆ شل ئەگۆڕدرێت.
توانەوەیێتی (ئینگلیزی: Solubility) بریتییە لە توانای توانەوەی ماددەیەک لە ماددەیەکی تردا، لە پلەی گەرمی و پەستانێکی دیاریکراودا.
توتکە یان توتکە سەگ (بە ئینگلیزی: Puppy) بەچکە سەگە، کە ھەندێکیان کێشیان لە ١ بۆ ١٫٥ کیلۆگرامە لەکاتێکدا ھەندێکیان کێشیان ٧ بۆ ١١ کیلۆگرامە.
توخمی کرۆمۆسۆم (بە ئینگلیزی: Sex Chromosome) توخمی زیندەوەر دیاری دەکات دەشتوانێت ئەو بۆهێڵانە هەڵبگرن کە دەست بەسەر سیفەتی دیکەدا دەگرێت.
توخمی کیمیایی (بە ئینگلیزی: Chemical Element) پێکھاتووە لە ماددەیەکی کیمیایی کە لە یەک جۆر گەردیلە پێکھاتووە وە ھەروەھا جیا دەکرێتەوە بە پێی گەردیلە ژمارەکەی، کە پێکھاتووە لە ژمارەی پرۆتۆن لە ناو ناوکەکەیدا واتە (Nucleus).
توخمە کڕۆمۆسۆم (بە ئینگلیزی: Sex chromosomes) یەکێکێە لەو دوو جووتە کڕۆمۆسۆمەی کە توخمی تاک دیاری دەکات.
توخمەکانی ئیقلیدس یان بنەماکانی ئیقلیدس نامیلکەیەکە سەبارەت بە بیرکاری و ئەندازە کە لە ١٣ پەرتووک پێکھاتووە و دەوروبەری ساڵی ٣٠٠ی پێش زایین بیرکاری یۆنانی، ئیقلیدس، لە شاری ئەسکەندەرییە نووسیویەتی.
تورک وێران گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی ھولەسو، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان..
تورک یان خەڵکی تورک بە کۆمەڵێک لە گرووپە ڕەگەزیەکان دەوترێت کە لە باکوور، خۆرھەڵات، خۆراوا و ناوەندی ئاسیا دا دەژین.
تورکستان (بە کازاخی: Түркістан) شارێکە لە پارێزگای کازاخستانی باشوور لە وڵاتی کازاخستان.
تورکمان یان تورکمەن  نەتەوەیەکن لە رەچەڵەکی ھۆزەکانی ئۆغوز  کە لە ٢٤ تیرە پێکدەھات و ‌ سەر بە ڕەگەزی ئەلتایی تورکن، زێدی دێرینیان  ناوەڕاستی ئاسیایە ‌و لە بنەڕەتدا بیابانشین و کۆچەری شوانکارە بوون.
تورکمانستان وڵاتێکە لە ئاسیایی ناوەڕاست ولەباکورەوە دراوسێی‌ ئۆزبەکستان و کازاخستانە و لە باشورەوە ھاوسنوری‌ ئێران وئەفغانستانە ولەرۆژھەڵاتیشەوە بە تاجیکستانەوە لکاوەو لەرۆژئاواش سنوری ئاوی ھاوبەشیی ھەیە لە گەڵ وڵاتانی روسیا و ئازەربایجان.
تورکمانی عێراقیان ئازه‌ریه‌کان له عیراق  کە گروپێکی ئیتنیکی تورکە، بەهۆی کەلەپور و ناسنامەیانەوە.
تورکیا (بە تورکی: Türkiye)، بە فەرمی ناسراوە بە کۆماری تورکیا، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشە بچوکەکەی تری ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، خاکەکانی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە ئەبەستێت و ئاسیا بە ئەورووپا ئەگەیەنێت ئەگرێتە خۆی، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری ھەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا ئەڕوانن، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ عێراق و سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریایی ھەیە لەگەڵ قوبرس و دەریای ئێژە و یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژئاواوە، دەریای ڕەشیش لە باکووریەتی، و ئەندامی ڕێکخراوی ھاریکاری ئابوری دەریای ڕەشە.
تورکیا (بە تورکی: Türkiye)، بە فەڕمی ناسراوە بە کۆماری تورکیا، دەوڵەتێکە بەشە گەورەکەی ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا و بەشە بچوکەکەی تری ئەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا، خاکەکانی تورکیا گەرووی بۆسفۆر و دەدردەنیل و دەریای مەڕمەڕە کە دەریای ڕەش بە دەریای ئێژەوە ئەبەستێت و ئاسیا بە ئەورووپا ئەگەیەنێت ئەگرێتە خۆی، ئەمەش وایکردووە کە شوێنێکی ستراتیژی و کاریگەری هەبێت لەسەر ئەو دەوڵەتانەی بەسەر دەریای ڕەشدا ئەڕوانن، لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ گورجستان و ئێران و ئەرمەنستان و ئازەربایجان، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق و سووریا و دەریای ناوین، و سنووری دەریایی هەیە لەگەڵ قوبرس و دەریای ئێژە و یۆنان و بولگاریا لە ڕۆژئاواوە، دەریای ڕەشیش لە باکووریەتی ، و ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری دەریای ڕەشە.
تورکیا پێکھاتووە لە ٨١ پارێزگا کە لە ٢٠ پارێزگای ئەم وڵاتە زۆرینەی دانیشتوان، لە نەتەوەی کورد پێکدێت.
تورکە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی کەلار(ناوەند)، قەزای کەلار، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
توشی کێشەیەکی گەورە دەبێت، خوسرەو و حەنا بە دوو شێوەی جیا چیرۆکی یەکترناسینیان باس دەکەن
توندڕەو یان ڤیرۆلەنس (بە ئینگلیزی: Virulence) توانایی مشەخۆری هەر پێکهاتەیەکە کە لە دەورەوە بچێتە ناو وجوودی ژینەوەرێک و نەخۆشی و ناخۆشی دروست بکات.
تووتن یان تەماکۆ گیایەکە کە لە ئەمریکاوە پەیدا بوە.
توودڕک یان تووڕگ، جۆرە دارچکەیەکی دڕکاوییە کە مێوەیەک بە ھەمان ناو دەگرێت.
توور (ناوی زانستی: Raphanus Sativus) وە بە (ئینگلیزی:Radish) گیایەکی تەمەن یەک ساڵەیە و لاسکەکەی کە تۆو دەگرێت تا یەک مەتر بەرز دەبێتەوە و گەڵاکانی پان و گەورە و زبرە (دڕە) و ساف نیە، ڕیشەکەی کە وەک پیاز لە ژێر خاکدا سەلک (سەرک) دەکات و گەورە دەبێت، وە بە شێوەیەکی گشتی سێ جۆری ھەیە (سپی و ڕەش و سوور) کە سوورەکەیان لە کوردستاندا زۆرە و زۆری لێ دەخورێت و بە (تورە وردە)ش ناسراوە.
تووشبوونە هەڵپەرستەکان (بەئینگلیزی: Opportunistic infections) لەکاتی هاتنەژوورەوەی هۆکارەکانی نەخۆشی بۆ ناوی لەشی ئەو کەسانەی کە بەدەست بێهێزی لە بەرگرییە کۆئەندام دەناڵێنن، پەیدا دەبێت.
توونس وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئافریقا.
تووڕە نیم (بە فارسی: عصبانی نیستم) فیلمێکی فارسیە لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ڕەزا دورمیشیانە بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایش کرا و لە ڕۆڵگێڕانی نەوید محەممەدزادە و باران کۆسەریە، باران کۆسەری ماوەی دوو ساڵ ھیچ کارێکی نەکردبوو بەھۆی ئەوەی قەدەغە کرا بوو لە کارکردن تووڕە نیم بووە یەکەم فیلمی دوای گەڕانەوەی، تووڕە نیم تاکە فیلمی ئێرانیە کە لە شەست و چوارەمین فیستیڤاڵی فیلمی بەرلین ئامادە بووبێت، فیلمەکە لە ناو ئێران قەدەغەکراوە و تا ئێستا لە ھیچ جێیەک نمایش نەکراوە.
تووڕە ٧ (بەئینگلیزی: Furious 7) (دەناسرێت هەروەها بە خێرا و تووڕە ۷) بریتییە لە فیلمێکی جوڵەی ئەمریکی، وە تەواوکەری فیلمێکە لە ۲۰۱۳ (خێرا و تووڕە ٦)، وە ئەو بەشێکە لە زنجیرەی خێرا و تووڕە.
تووکە (ھەروەھا: تووکەتووک، خناف یان خناو) بارینی نرم و ھێدیی بارانە کە لە دڵۆپی تراوی ئاو پێکھاتووە و لە باران وردەترە و بەگشتی تیرەیان لە ٠/٥ مم بچووکترە.
توڕەیی (بە ئینگلیزی: Outrage) تازەترین فیلمی دەرھێنەری یابانی تاکیشی کیتانۆیە و وە یەکێک بوو لەو فیلمانەی بۆ چاکتیرین فیلم لە فێستیڤاڵی کانی ٢٠١٠ ھەڵبژێردرابوو.
توڕەیی و ھەرا فیلمێکی ئێرانییە لە جۆری ھەست بزوێن لە دەرھێنانی ھومەن سەیدی و بەرھەم ھێنانی سەعید سەعدی
توڕەیی و ھەرا ڕۆمانێکی نوسەر ویلیام فۆکنەرە کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتە، ھومەن سەیدی سودی لەم ڕۆمانە وەگرتووە لە لایەنی فەلسەفیەوە، فیلمەکەش بە وتەیەک دەست پێدەکات لەو ڕۆمانە '' ژیان فێری کردم کە ھیچ شتێک لە ھیچ کەس بەدور نییە ''
تویتەر(بەئنگلیزی:Twitter) تویتەر یەکێکە لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان.
تویوورەلجەننە کەناڵیکی منداڵانەیە کە لە لە ژێر سەرپەرشتییی خالد مقداددایە ئەو کەناڵە سروودو گۆرانیی ئایینی پێشکەش بە منداڵان دەکات و.لە ساڵی ٢٠٠٨دا دامەزراوە.
توێژینەوە دەری دەخات کە ڕێژەیەکی زۆری کاغەزی دراو پاشماوەی کۆکاینی لەسەرە.
توێژینەوەی جوگرافیایی فەزای شار و شێوەی هەبوونی شارەکانە و جوگرافیای شار، لێکۆڵینەوە و توێژینەوە سەبارەت بە شوێن و ناوچە شارییەکانە و وەکوو لقێکی جوگرافیای مرۆڤی لە ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠ دەرکەوت و بە خێرایی ناوبانگی ئەم بەشە پەرەی ستاند و گەشەی کرد.
توێکاری (بە ئینگلیسی: Anatomy)، بەشێکە لە زانستی ژیناسی (زینەوەرناسی) کە دەپەرژێتە سەر لێکدانەوە و ناسینی پێکھاتەکانی لەشی گیاندار و پێوەندی نێوانیان.
توێکڵی مێشک (ئینگلیزی: Cerebral cortex) بەشی خۆلەمێشی دەرەوەی مێشکە، کە بە چڕی لۆچدارە.
توەووشکی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەمۆ، قەزای ھەڵەبجە(ناوەند)، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان..
تين (Tîn، بە فارسی: تین) دێیەکە لە ھەورامانی ئێران؛ لە گوندستانی سیروان، لە ناوچەی نەوسوودی شارستانی پاوە، پارێزگای کرماشان، ئێران.
تۆبی مگوایێر (بە ئینگلیزی:  Tobey Maguire) لەدایکبووی (٢٧ی حوزەیرانی ١٩٧٥)ی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکایە.
تۆر: جیھانی تاریک (بە ئینگلیزی: Thor: The Dark World) بریتییە لە فیلمێکی جوڵە دەرچووە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ۲۰۱۳.
تۆربۆچارج (بە ئینگلیزی: Turbocharger) پێکھاتەیەکی تۆرباینە کە بەکاردیت بۆ زیادکردنی چوستی و ھێزی مەکینە، ئەمەش بەھۆی زیادە ناردنی ھەوای پێویست بۆ ناو ژووری سوتاندن.
تۆرنتۆ یان ترۆنۆ (بە ئینگلیزی: Toronto) قەڵەباڵغترین شاری کەنەدا و پایتەختی پارێزگای ئانتاریۆیە.
تۆرکواتۆ تاسۆ (بە ئیتالیایی: Torquato Tasso)، (١٥٤٤- ١٥٩٥) ھۆنراوەنووسی بەناوبانگی ئیتالیاییە.
تۆرەمخستنەوە یان زاوزێ (بە ئینگلیزی: Reproduction) بریتییە لە ئەو پڕۆسە بیۆلۆژیکییە کە لە ڕێگەیەوە ئۆرگانیزمی جیاجیای نوێ دروست دەبێت.
تۆرەمەی کەندەسمە یا کەندەسمان ئەو مەلانە دەگرێتەوە کە باریکەڵەن، باڵیان درێژ و نووک تیژە و کلکیان درێژە.
تۆفیق وەھبی‌ بەگ (١ی کانوونی دووەمی ١٨٩١-٥ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ز) نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەند و ئەفسەری سەربازی بەناوبانگی‌ کورد بوو.
تۆمارکراوی درێژخایەن (ئینگلیزی: Extended Play یاخود EP) سیدییەکە کە زیاتر لە تاکەگۆرانییەک (تراکێک) لەخۆدەگرێت، بەڵام لەوە کورتترە کە پێی بوترێت ئەلبوم.
تۆمارکەر یان ریکۆردەر (بە ئینگلیزی: Recorder) پێکھاتووە لە ئامێرێکی باژەنی تەختەیی کە لە ڕێگەی فووپێداکردنەوە دەژەنرێت.
تۆمارگەی ناوی پاوان (Domain Name Registry) دەیتابەیسێکە بریتی لە گشت ناوگەلی تۆمارکراو لە پاوانێکی ئاست-سەردا.
تۆماری دەنگ (بە ئینگلیزی: Vocal register)، لە مۆسیقادا، پێکھاتووە لە مەودایەک لە تۆن لە دەنگی مرۆڤەکاندا کە بەرھەم دەھێندرێت لەلایەن لەرینەوەی کۆردە دەنگییەکان.
تۆماری فیکە (بە ئینگلیزی: Whistle register) پێکھاتووە لە بەرزترین تۆماری دەنگ کە مرۆڤێک لە توانایدا بێت دەری بکات.
تۆمارەکانی وایند-ئەپ یاخود وایند-ئەپ ڕێکۆردز (ئینگلیزی: Wind-Up Records) کۆمپانیایەکی تۆمارکردنی مۆسیقی ئەمریکییە کە لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە لەلایەن ئالان و دایانا مێڵتزەرەوە.
تۆماس ئالڤا ئێدیسۆن (لەدایکبووی ١١ی شوباتی ١٨٤٧ - مردن ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١) داھێنەر و شارەزا و بازرگانی ئەمریکی بوو کە کۆمەڵێک ئامێری بەسوودی داھێنا کە کاریگەریی زۆریان ھەبوو لەسەر ژیانی سەرزەوی، وەکوو گرامافۆن، کامێرای وێنەھەڵگرتن و گڵۆپێک ئەلەکتریکی بە مانەوەی درێژخایەن.
تۆماس جێفری ھانکس ناسراوە بە تۆم ھانکس (بە ئینگلیزی: Tom Hanks) ئەکتەر و دەرھێنەر و سیناریۆنووس و ئەکتەری دەنگی و نووسەرە.
تۆماس جێفەرسۆن (بە ئینگلیزی: Thomas Jefferson) یەکێ لە باوکە دامەزرێنەران و نووسەری ڕاگەیەنراوەی سەربەخۆییی ویلایەتە یەکگرتووەکان و سێھەمین سەرۆکی ئەمەریکایە، ئەندامە لە کۆنگرەی کیشوەری.
تۆماس ویلیام هیدڵستن (لەدایکبووی ٩ی فێبرایەری ١٩٨١) ئەکتەرێکی بەڕیتانیە.لە سەرەتای کاری نواندنیدا ، لە چەندین شانۆگەریدا دەرکەوتووە.
تۆماس کروز ماپۆتەر ناسراو بە تۆم کروز لەدایک بووی ٣ی تەمموزی ١٩٦٢ بەرهەمهێنەری فیلم و ئەکتەرە و هەڵگری خەڵاتی ئۆسکارە وە سێجاریش خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەست هێناوە ، تۆم کروز لەتەمەنی ١٩ ساڵییەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە وواتە لەساڵی ١٩٨١ ، فیلمی Taps یەکەم فیلم بووە کە تۆم کروز ڕۆڵی سەرەکی تیابینیبێت .
تۆنی کرووس لەدایکبووی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ لە گرایفسوالد لە ئاڵمانیا.
تۆپ بە دەستی یاریکەری تیپی بەرامبەر کەوێ  لە ناوچەی ١٨ یاردەی یان (ناوچەی سزا) تیپی بەرامبەر ئەمە لەکاتێکدا تۆپی خۆپاراست نەبێت واتە دەستی بەلەشیەوەنەبێت!
تۆپ عەسکەر گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن ئێران و تورکیاوە لە ساڵی ٢٠١١، بریتییە لە بۆردومانی گوند و چیاکانی ھەرێمی کوردستان بە تۆپ و فرۆکەی جەنگییەوە بە بیانووی بوونی گەریلا و بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان.
تۆپۆلۆژی (لە یۆنانییەوە τόπος "شوێن"، و λόγος "لێکۆڵینەوە") یەکێک لە گۆڕەپانە بەرینەکانی بیرکارییە کە گرنگی بەو سامان و تایبەتمەندییانە دەدا کە لە کاتی شێوەگۆڕین و شێواندنی بەردەوامی شتەکاندا دەپارێزرێن.
تۆپی دەست یارییەکی بە کۆمەڵە، یەکێکە لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد، لەم یارییەدا شەش یاریزان یاری دەکەن کە یەکێکیان گۆڵپارێزە و ئەرکی پاراستنی گۆلی تیپەکەی خۆیە، سەرجەم یاساکانی ئەم یاریە لە لایەن ڕێکخراوی  IHF داڕێژڕاوە.
تۆپی زێڕین (بە  ئینگلیزی: FIFA World Player of the Year) خەڵاتێکە لەلایەن فیفاوە دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێ ی جیهان ئەم خەڵاتە لە ١٩٩١ تاوەکوو ئێستا دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی جیهانی ،
تۆپی پێ یان تۆپان (بە ئینگلیزی:football) گرینگترین وەرزشی جیھانی نوێیە ، دووتیپ لەیەک یاری بەشدارن ھەریەکەکیشیان بەمەبەستی بردنەوە دەیانەوێ گۆل لە تیپی بەرامبەریان تۆمارکەن وە ئەو تیپەی زۆرترین گۆڵ تۆمار دەکات دەبێت بە براوەی یاری لەم یاریەدا ھەر تیپێک لەناو یاریگا لە ١١ یاریزان پێکدێت .
تۆپی پێی ئەمریکی (بە ئنگلیزی:American football) یاریەکە لەنێوان دوو تیم بەڕێوەدەچێت ھەر تیپێک لە ١١ یاریزان پێکدێت ، تیایدا یاریکەرانی ھەردوو تیم ھەوڵ دەدەن بگەنە کۆتا ناوچەی تیپی بەرامبەر بەمەبەستی خاڵ تۆمارکردن بۆ ئەوەی لەیاریەکەدا سەرکەوتن بەدەست بھێنن ، ئەم یاریە لە ئەمریکا دووای یاری تۆپی باسکە دێت لەڕووی گرنگیەوە
تۆپی پێی کۆلێج (بە ئینگلیزی: College football) بریتییە لە یەکێک لە جۆرەکانی تۆپی پێی ئەمریکی کە لەلایەن وەرزشوانانی (زانکۆکان ، کۆلێجەکان و ئەکادیمیا سەربازییەکان)ی ئەمریکاوە ڕێکدەخرێت و ئەنجام دەدرێت.
تۆپی یاری دەبێ کێشەکەی لەنێوان ٢٦٠ بۆ ٢٨٠ گرام بێت واتە سووکتر بێ لەتۆپ یاری تۆپی پێ و باسکە و چەند یاریەکی تر
تۆپەبەفر تۆپێکە لە بەفر دروست دەکرێت.
تۆڕی بەربڵاو (بە ئینگلیزی: Wide Area Network یان WAN) بە تۆڕێکی کۆمپیوتەری دەوترێ کە ڕووبەرێکی بەرینی داپۆشیبێ، واتە ھەر تۆڕێک کە لە سنووری شار، ناوچە، یان وڵات تێپەڕیبێ.
تۆڕی خۆجێیی یان تۆڕی لۆکاڵ (بە ئینگلیزی: Local Area Network یان LAN) تۆڕێکی کۆمپیوتەرییە کە لە ڕووبەرێکی سنوورداری جوگرافیایی وەک ماڵ، قوتابخانە، تاقیگە یان نووسینگەیەکدا کۆمپیوتەرەکان و دەزگاکانی پێکەوە بەستۆتەوە.
تۆڕی میدیایی ڕووداو گرووپێکی میدیایی سەربەخۆی کوردییە، لەژێر دروشمی (ڕووداوی تۆ ھەوواڵی ئێمەیە)، لە بوارەکانی میدیای بیندراو و بیستراو (ڕۆژنامە و کەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕادیۆ و ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی) بەرھەمەکانی پێشکەشی خەڵک دەکات.
تۆڕی کۆمپیوتەری (بە ئینگلیزی: Computer network, or data network)، بە کورتی: تۆڕ.
تۆڕی کۆمەڵایەتی (بەئینگلیزی: Social Network) بە پێگە یان تۆڕەک ئەلێن کە ئەندام وەردەگرێ و ئەندامەکان ئەتوانن لەگەل یێک ھاورێیەتی بکەن و نووسراو، وێنە، ڤیدیۆ، لینک بڵاو بکەنەوە، لە ناو تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دەتوانن ئەندام بدۆزنەوە و لەگەلیان ھاورێیەتی بکەن.
تۆڕینە یان تۆڕەی چاو (بە ئینگلیزی: Retina) بریتییە لە چینی ناوەوەی چاو، کە ھەستیارە بۆ ڕۆشنایی، ئەو وێنەیە وەردەگرێت کە لێنز دروستی دەکات، پاشان وێنەکە لە ڕێگەی دەماری بینینەوە بۆ دەماخ دەنێردرێت.
تۆکیۆ (بە ژاپۆنی:東京؛ شێوەی خوێندەوەی "تۆکیۆ" واتە پایتەختی ڕۆژھەڵات)؛ بە ناوی فەرمی گەورە شاری تۆکیۆ (بە ژاپۆنی:東京都؛ شێوەی خوێندنەوەی "تۆکیۆ-تۆ") پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە و یەکێک لە ٤٧ پارێزگاکەی ژاپۆنە، دەکەوێتە دیوی ڕۆژھەڵاتی یەکێک لە گەورەترین چوار دوورگە وشکانیەکەی خاکی ژاپۆن کە ناوی دوورگەی ھۆنشووە، وە دیوی ڕۆژئاوای کەنداوی تۆکیۆ و نزیک ڕووباری سومیدا، لە ساڵی (١٨٦٨ز)ەوە پایتەختی ژاپۆنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بۆتە ناوەندێکی ڕامیاری و ئابووری و کلتوری ئەو وڵاتە.
تۆگیاک یەکێکە لە ڕووبارەکانی ویلایەتی ئەلاسکایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە دەڕژێتە کەنداوی بریستۆل.
تی ئاڕ تی کوردی (TRT Kurdî، پێشتر TRT 6) یەکەم کەناڵی ئاسمانی کوردیی کۆماری تورکیایە.
تی-١٤ ئارماتا (ڕووسی: Т-14 «Армата») یەکێکە لە تانکە سەرەکییە شەڕکەرە نوێیەکانی ڕووسیا و بۆ یەکەم جار لە کاتی پرۆڤە بۆ نمایشی ڕۆژی سەرکەوتنی سوپای سوور لە مۆسکۆ بینرا لە ٢٠١٥، و ڕووسیا بەنیازە لەماوەی نێوان (٢٠١٥تا٢٠٢٠) ٢٬٣٠٠ دانە ئارماتا تی-١٤ بخاتە خزمەتەوە.
تیران شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی سەرکەپکان، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
تیرانا پایتەختی وڵاتی ئەڵبانیایە.
تیرۆر چییە؟
تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی،ڕەخنەگرێکی دژی حکومەتی سعودی، نووسەر بۆ واشینگتن پۆست و بەڕێوبەری پێشوو و سەرنووسەری کەناڵی ئەل-عەرەب نیوز، لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ، تورکیا ڕوویدا و لەلایەن بریکارانی حکومەتی سعودیەوە ئەنجام درا.هۆکاری تەواوی مردنەکەی نەزانراوە، بەهۆی دیارنەمانی تەرمەکەی.حکومەتی وڵاتانی شانشینی سعودیە،تورکیا، شانشینی بەڕیتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، لەو بڕوایەدان کە خاشقچی کوژراوە.
تیشک تیڤی کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی کوردییە کە ناوەندی لە پاریسە و نزیک بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و زۆربەی بەرنامەکانی تایبەتە بە کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
تیشکدانی کارۆموگناتیسی (بە ئینگلیزی: Electromagnatic radiation) بریتیە لە گواستنەوەی وزە بەهۆی شەپۆلی کارۆموگناتیسییەوە .
تیشکی ئێکس یان تیشکی سینی (بە ئینگلیزی: X-radiation یان X-ray) درێژە شەپۆل زۆر کورتی ھەیە و لە سنووری پێوانەی گەردیلەدایە، بۆیە ھەمیشە بەھۆی وزەکەیەوە وەسف دەکرێت نەک بە درێژییە شەپۆلەکەی.
تیشکی ئەلفا
تیشکی بێتا
تیشکی سەروو وەنەوشەیی (بە ئینگلیزی: Ultra violet یان UV) ناوی تیشک لە بنچینەدا لاتینییە لە وشەی (ultra) کە مانای (سەروو)، وشەی (violet) کە مانای ڕەنگ بە درێژی شەپۆل کورتتر لە تیشکی بینراوی وەنەوشەیی .
تیشکی ژێر سوور (بە ئینگلیزی:Infrared Rays) تیشکێکی نەبینراوە بەشێکە لە تیشکی کارۆموگناتیسی کە لەرەلەری کەمترە لەو لەرەلەرەی کە چاو ھەستی پێ دەکات لەبەر ئەوە نابینرێ بەڵام ھەستی پێ دەکرێ لە ڕێگەی گەرمی، کە لەکۆتایی شەبەنگی کارۆموگناتیسی بینراو دایە کە درێژی شەپۆلی لە نێوان (٠.
تیشکی گاما (بە ئینگلیزی: Gamma Ray) تیشکێکی کارۆموگناتیسییە بەمەش لە شەپۆلەکانی ڕووناکی دەچێت بێجگە لەوەی کە درێژی شەپۆلەکەی زۆر لە درێژی شەپۆلی ڕووناکی کورترە واتا لەرەی شەپۆڵی زیاترە لەهەریەک لە (حەوت جۆرەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی) وزەیەکی زۆر بەرزی ھەیە و بە خێرایی ڕووناکی دەردەچێت ، توانایەکی زۆری لە تێپەڕبوون بە ناو تەنەکاندا ھەیە ، تەنھا ئەو بەربەستە ئەستوورانە نەبێت کە لە قوڕقوشم دروست کراون.
تیشکی گەردوونی (بە ئینگلیزی: Cosmic Ray) بریتییە لە تێکەڵێک لە ناوکی گەردیلە و تەنۆلکەی دیکە بە خێرایی نزیک بە خێرایی ڕووناکی بە گەردووندا گوزەر دەکەن، ھەندێکیان بە پلەیەکی وا لە زەوی نزیک دەبنەوە کە دەتوانرێت ئاشکرا بکرێن لە ڕێی ئەو ئامێرانەی لەسەر مانگە دەستکردەکان دانراون، ھەندێکی دیکەیان بەرگە ھەوای دەوری زەوی دەبڕن و لەگەڵ ناوکە ھایدرۆجین یان نایترۆجین بە یەکدا دەدەن و لە ئەنجامدا زنجیرەیەک تەنۆلکەی نانۆیی دروستدەبن و بەرەو زەوی دێن و دەگەنە سەر ڕووی دەریا و ھەندێجاریش دەگەنە قوڵایی ڕووی زەوی، ئا بەو زۆربوونەی تیشکی گەردوونی لەسەر زەوی دەوترێت (گورزەی موویی گەورە)، بۆیە تیشکی گەردوونی دادەنرێت بە تیشکێکی یەکەمی و دووەمی، تیشکە یەکەمییەکانی ئەوانەن دەگەنە بەرگە هەوای زەوی و ئەوی دیکەیان ئەوانەن کە لە ئەنجامی کارلێکیان لەگەڵ گەردیلەکانی نایترۆجین زنجیرەیەک لە تیشکی گەردوونی دەگەنە سەر ڕووی زەوی کە بە تیشکی دووەمی گەردوونی دەناسرێن.
تیشکە چالاکی (بە ئینگلیزی: Radioactivity) دۆزینەوەی "تیشکەچالاکی سروشتی" دەگەڕێتەوە بۆ زانا ھێنری بێکەرێل لە ساڵی ١٨٩٦.
تیم بێرنێرز لی (١٩٥٥- ) بناغەدانەری ئینتەرنتە کە خۆی خەڵکی ئینگلیسە.
تیم کووک (بە ئینگلیزی:Timothy Donald "Tim" Cook) لەدایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٠ ، بەر لە شەس حەوتە لە مردنی ستیڤ جۆبز تیم کووک لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١١ تاکوو ئێستا بەڕێوبەری جێبەجێکارییە (CEO) لە کۆمپانیای ئەپڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناوبراو لە ئاداری ساڵی ١٩٩٨ ەوە لە کۆمپانیای ئەپڵ کاردەکات بەر لەکاری بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەپڵ تیم لە ئەپڵ وەک بەرپرسی ژووری (عەمەلیات) - (Chief Operating Officer) کاری کردووە کە ئەم پۆستە بەرزترە لە هەموو فەرمانبەرانی کۆمپانیاکە, لەئێستادا سەرمایەی تیم کووک ٤٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت , تیم کووک هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازەی پیشەسازی وە هەڵبگری بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردن , لەساڵی ٢٠١٢ تیم کووک لەلایەن گۆڤاری تایمزی ئەمریکی وەک ١٠٠ لە کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ژمێردرا
تیمی دادپەروەری (بە ئینگلیزی: Justice League) بریتییە لە تیمێک لە سووپەر پاڵەوانان دەردەکەوێت لەو چیرۆکە نەخشێندراوانەی کە دی سی کۆمیکس بڵاوی دەکاتەوە.
تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان (بە ژاپۆنی: 少年探偵団، بە رۆماجی: Shōnen Tanteidan) بریتییە لە کۆمەڵێک کەسایەتی لە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆناندا، کە لەلایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە دروست کراوە.
تیکاب (بە کوردی:تیکاو)(بەتورکی ئازەربایجانی:Təkab)لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە ئێران.
تیۆدۆر ھێرتسل (بە عیبری: תאודור הרצל، بە ئینگلیزی: Theodor Herzl) (لەدایکبووی ٢ی مەی ١٨٦٠ ، مردن لە ٣ی جوڵای ١٩٠٤)، جوولەکەی نەمسایی و باوکی مۆدێرنی سیاسی زایۆنیزیم و بەکاریگەرترین کەس دادەنرێ بۆ بنیادنانی دەوڵەتی ئیسرائیل.
تیۆرم یان سەلمێنراو (بە ئینگلیزی: Theorem) لە بیرکاریدا، پێشنیارێکە، بە پشتبەستن بە پێشنیارەکانی پێشوو وەکوو تیۆرمەکان، یا بیردۆزەکان، یان ئەو پێشنیارانەی بە شێوەی گشتی قەبووڵ کراون، وەکوو بەڵگەنەویستەکان، ڕاستبوونی دەسەلمێنرێت.
تیۆرمی بنەڕەتی ژمێرەی جیاکاری و تەواوکاری (کالکیولس) ھەر وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، لە گرینگترین تیۆرمەکانی ھەژماری جیاکاری و تەواوکارییە کە پەیوەندییەک نێوان تەواوکاریی سنووردار و تەواوکاریی بێسنوور دروست دەکات، ھەروەھا ڕێکارێک دەخاتە ڕوو بۆ ھەژمارکردنی تەواوکاریی سنووردار.
تیۆرمی نیڤێن (بە ئینگلیزی: Niven's theorem) سەلمێنراوێکی بیرکارییە بەناوی داھێنەرەکەی ئیڤان نیڤێن ناونراوە.
تیۆری مۆسیقا (ئینگلیزی: Music theory) بیردۆزەیەکە کە لە مۆسیقا و ئەگەرەکانی دەکۆڵێتەوە.
تیۆری یان بیردۆزی (بە ئینگلیزی: Theory) چەمکێکە خاوەنی دوو کۆمەڵە واتای بەرینە، یەکیان لە زانستە ئەزموونییەکاندا بەکاردەچێت (ھەم سروشتی و ھەم کۆمەڵایەتی) و ئەوی تریان لە فەلسەفە، بیرکاری، لۆژیک و لە نێوان لقەکانی تری زانستە مرۆڤییەکاندا.
تیۆریی «کایەی دەروونناسانە» Force-field analysis بەرھەمی کورت لەڤین ی زانای دەروونناسە.
تیۆریی ئەگەر بە توێژینەوەی ڕووداوە ئیحتمالییەکان لە ڕوانگەی بیرکاری دەوترێت.
تیۆریی شێواوی یان بیردۆزیی شێواوی (بە ئینگلیزی: Chaos Theory) دادەنرێت بە نوێترین تیۆری بیرکاری و فیزیایی کە ھەندێکجار بە تیۆری کوێرانە دەناسرێت.
تیۆریی پاساوھێنانەوە (بەئینگلیزی: Theory of Justification) بەشێکە لە مەعریفەتناسی کە تێدەکۆشێت لە پاساوھێنانەوە بۆ پێشنیارەکان و باوەڕەکان تێبگات.
تیۆریی ڕێژەیی لە فیزیکدا بەگشتی دوو تیۆریی ئاڵبرت ئەینشتەین دەگرێتەوە: تیۆریی ڕێژەیی تایبەت و تیۆریی رێژەیی گشتی.
تیۆریی کۆمەڵە (بە ئینگلیزی:  Set theory) لقێکی  لۆژیکی ماتماتیکییە کە کۆمەڵەکان تاوتوێ دەکات.
تیۆریی گرووپ (بە ئینگلیزی: Group theory) لقێکە لە زانستی بیرکاری کە گرووپەکان تاوتوێ دەکات.
تێرا پێشگرێکی سیستەمی نێونەتەوەییی یەکەکانە کە لەگەڵ ١٠١٢ یا ١٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ بەرابەرە.
تێری فیلیپ باڵسامۆ له‌ ٨ی تشرینی یه‌که‌می ساڵی ١٩٧٢ له‌ دایک بووه‌ و گیتار ژه‌نی سه‌ره‌کی پێشوی ئێڤانێسێنسه‌
تێری للۆید (٢١ی کانونی دوەمی ١٩٥٢ - ٢٢ی ئازاری ٢٠٠٣) ڕۆژنامەنوسیکی بەریتانی بوو.
تێرێسا ماری پاڵمەر  (لەدایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٨٦) ئەکتەر و نمایشکارێکی جلوبەرگی ئوستڕالییە.
تێستۆستێرۆن (ئینگلیزی: Testosterone)ھۆڕمۆنێکی ستیڕۆیدییە، توخمە سیفەتەکانی نێرە و بەرھەمھێنانی تۆوەکان ڕێکدەخات.
تێل ئاڤیڤ (بە عیبری:תֵּל־אָבִיב-יָפוֹ) پایتەختی وڵاتی ئیسرائیلە.
تێنس ئەو یاریە کە دوو تا چوار وەرزشوان یاری دەکەن بەمەبەستی بە دەست ھێنانی خاڵی زۆرتر لە وەرزشوابەکەی بەرامبەر.
تێنسی سەرمێز (بە ئینگلیزی: Table Tennis) هەروەها ناسراوە بە (Ping-pong) ئەو یارییەیە کە لە نێوان دوو یان چوار یاریزاندا دەکرێت و تۆپێکی کێش سووک بەکاردەهێنرێت لەم یارییەدا ، هەروەها هەردوولا یەکی ڕەکتەیەکی تێنسیان بە دەستەوەیە بۆ هەڵدانی تۆپەکە.
تێنۆر (بە ئینگلیزی: Tenor) جۆرێکە لە دەنگی گۆرانیبێژی کلاسیکی پیاوان کە لە بەینی کۆنترا تێنۆر و باریتۆندایە.
تێپەڕوشە یان وشەی تێپەڕبوون یان وشەی نھێنی بریتیە لە وشەیەک یان زنجیرەیەک نووسە کە بۆ سەلماندن، پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە، یا دەستگەیشتن بە سەرچاوەیەک بەکاردەھێنرێت.
تێکچوونی بۆماوەیی (ئینگلیزی: Genetic disorder) تێکچوونێکە یان نەخۆشیێکی بۆماوەیییە، ھۆیەکەی بازدانە لە بۆھێلێکدا یان کەموکوڕییە لە کڕۆمۆسۆمدا.
تێکەڵە پەڕین (بە ئینگلیزی: Cross-pollination) جۆرێکە لە پەڕین، و زۆربوونە کردارێکە، کە تیایدا دەنکەھەڵاڵە لە پۆرگی ڕووەکێکەوە بۆ کۆسپی ڕووەکێکی تر دەگوازرێتەوە.
تێگەیشتن یان فام (لە عەرەبییەوە: فهم) پرۆسەیەکی دەروونییە کە پێوەندیی 
تەحسین تەھا (١٩٤١ ز - ١٩٩٥ ز) گۆرانیبێژی کوردی لە دایک بووی ئامەدە.
تەخت (Text، بە فارسی: تخت) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
تەخت سلێمان شوێنێکی مێژوویی لە نزیکی شاری تیکاب و گوندی تەخت سلێمان (نوسرەتاوا) لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێران.
تەختکردنی سەرچاوەکان (بە ئینگلیزی: Resource Leveling) تەکنیکێکی بەڕێوەبردنی پرۆژەیە بۆ پێشگری لە خواروژوورکردنی نائاسیی سەرچاوەکان لە ماوەی پرۆژەیەکدا.
تەختە سیا فیلمێکی ئێرانیە بە زمانی کوردی و بە دەرھێنەری سەمیرا مەخمەڵباف.
تەختەکلیل ئامێرێکە بەستراوە بە کۆمپیوتەرە  کە کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرانی کۆمپیوتەر دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵە فرمانێک لەسەر کۆمپیوتەر ئەویش بەھۆی کۆمەڵێ دوگمەی تایبەتەوە کە ھەریەکیان فرمانیان لەوەی تری جیاوازە.
تەختەی دەنگ یان تەختەی دەنگی (بە ئینگلیزی: Sound board) پێکھاتووە لە ڕوویەک کە ئامێرە تەلدارەکان ھەیانە کە تەلەکان بەسەریدا دەلەرنەوە، زۆرجار بە یارمەتی پردێک.
تەختەی شەتڕەنج (بە ئینگلیزی: Chessboard) جۆرەکەی لە تەختەی دامایە و بەکارھاتووە لە بۆردی کایەی شەتڕەنج.
تەرم یان جەستەی مردوو (بە ئینگلیزی: "Dead Body" یان "Cadaver" یان "Carcass (بۆ ئاژەڵ)")، بەمانای وشە، لە پزیشکیدا کاتێ ئامادە دەکرێت بۆ تەشریح یان وەک بەکارھێنانێکی دروست، بریتییە لە مردنی جەستە.
تەریقەتی قادری ئەم رێبازە دەگەرێتەوە بۆ شێخ عەبدولقادری گەیلانی (٤٧٠ک_٥١٦ک)-(١٠٧٩ز_١١١٦ز) ھەندێک لە توێژەران بە کوردی دا دەنێن بەو پێەی کە ناوچەی گەیلان دەکەوێتەباشووری دەریاچەی کاسپیەنەوە و لەم ناوچیەشدا کوردێکی زۆری لێیە بەڵام بەڵگەی پێویست نیە بۆ سەلماندنی ئەم بیرۆکەیە.
تەزبەری تەزوی کارەبا(نیشانە و ھێز)
تەزبەری ووزەی ڕوناکی (بلێسە)
تەزووی کارەبایی یان جەریانی ئێلێکتریکی بە ڕادەی ئاڵوگۆڕی بارگەی کارەبایی لە یەکەی کاتدا دەوترێت.
تەزووی گۆڕاو (AC) (ئینگلیزی: Alternating current) تەزوویەکی کارەبایییە، کە بڕ و ئاڕاستەکەی لە کاتە یەکسانەکاندا دەگۆڕێت، لە ھەر چرکەیەکدا.
تەفسیری خاڵ، تەفسیری کتێبی قورئانە بە کوردی، کە لە لایان شێخ موحەممەدی خاڵ نووسراوە.
تەفسیری نامی پەرتووکێکی وەرگێڕان و تەفسیری قورئانە کە لە لایەن زانا و نووسەری کوردی مەلا عەبدولکەریم مودەریس بە زمانی کوردی لە ٦ بەرگدا لە ٣٣٦٠ لاپەڕە نوسراوە و بە ئامادەکردنی محەممەد عەلی قەرەداغی  لە بەغدا لە چاپ دراوە.
تەق تەق شارۆچکەیەکی خنجیلانەیە سەر بە قەزای کۆیە کەوتۆتە لای ڕاستی زێی بچووک، ٩٠ کیلۆمەتر لە ڕوژھەڵاتی ھەولێر و ٦٠ کیلۆمەتر لە باکووری کەرکووک دوورە.
تەقتەق گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ئاغجەلەر، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
تەقینەوە گەورەکە یان بیگ بانگ (بە ئینگلیزی: Big Bang) بریتییە لە ئەو بیردۆزەی کە باس لە دروست بوونی گەردوون دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە.
تەقەمەنی ماددەگەلێکن کە لە ڕووی کیمیایییەوە زوو تووشی بەردانی وزە دەبن و دەتەقن، هەر لەبەر ئەم تایبەتمەندییە بۆ دروستکردنی تەقینەوە کەڵکیان لێ دەگرن.
تەل، سیم یان وایەر (ئینگلیزی: Wire) ڕێچکەیەکی مادییە بۆ گواستنەوەی تەزوو بەکاردێت، لە شێوەی نیشانە یان ڕووناکیبە بە ھەبوونی تایبەتمەندیی فیزیکی، دوو جۆری سەرەکی ھەیە:
تەلیسکۆبی جەیمس وێب (بە ئینگلیزی: James Webb Space Telescope) کورتکراوەی (JWST) یەکێک دەبێت لە ڕوانگەی گەردوونیەکان، ئەو تەلیسکۆبە بە ھاوبەشی دروستکراوە لە لایەن ناسا و دەزگای بۆشایی ئەورووپی و دەزگای بۆشایی کەنەدا
تەلیسکۆبی زۆر نایاب (بە ئینگلیزی : European Extremely Large Telescope) ئەو تەلیسکۆبە لەلایەن روانگەی باشووری ئەووروپا دروستدەکرێ و کە بە تیشکی ژێر سوور سەیر دەکرێ، ئەو تەلیسکۆبە لە ناوچەی پاراناڵ لە بەرزی ٢٦٣٥ مەتر لەسەر چیای ئاتاکما لە باشووری چیلی ، ئەمریکای باشوور جێگیردەکرێ
تەلیسکۆپ یان چاوگێڕ (بە ئینگلیزی: Telescope) ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بینین و شیکار کردنی تەنەکان بە کۆکردنەوەی ڕەنگەکانی (Electromagnetic Radiation) بۆ نموونە ڕەنگە بینراوەکان تەلیسکۆپ لە سەرەتاکاندا سەیرکردن و بینینی ئەستێرەکان و دیمەنە گەردوونییەکان تەنھا بە چاوی ئاسایی بوو.
تەلەعفەر (بە عەرەبی: تلعفر) شارێکە لە پارێزگای نەینەوا کە ناوەندی قەزای تەلەعفەرە.
تەلەفۆن (بە ئینگلیزی: Telephone، لە بنەڕەتدا لە وشەیەکی یۆنانی داتاشراوە) ئامێرێکە کە بۆ گواستنەوەی دەنگ لەڕێگای تەزووەوە بەکاردێت، ئەم ئامێرە لە لایەن زانای بە ڕەگەز ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ مێوچیەوە دروست کراوە ھەرچەندە زۆربەی خەڵک داھێنانی ئامێرەکە دەدەنە پاڵ زانا گراھام بێڵ.
تەلەڤیزیۆن (بە ئینگلیزی: Television) ئەو ئامێرەیە کە وێنە جوڵاوەکان دەگوازێتەوە بە شێوەکانی (ڕەش و سپی، ڕەنگاوڕەنگ، بێ‌دەنگ، دەنگدار).
تەماتە (بە ئینگلیزی: Tomatoe) میوەیەکی سووری شیاو بۆ خواردنە کە لە ڕووەکی سۆلانەم ریکۆپێرسیکەمەوە دەڕوێت.
تەمموز یان تەمووز (بە عەرەبی: تموز) ناوی سوریانیی مانگی حەوتەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە.
تەموورە (ھەروەھا : تەنبوور یان تەموور یان تەمبوور یان تەمیرە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە .
تەندرا (بە ئینگلیزی: Tundra) یەکێکە لەو حەوت زیندە هەرێمەکانی وشکانی.
تەندروستی دابینکردنی بەژەوەندی ھەموو لایەنەکانی تەنی(جسمی)، ڕەوانی و کۆمەڵایەتییە.
تەنگ باڵەکە (Tengballeke، بە فارسی: تنگ‌بالکه) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی مەھاباد.
تەنگاوی برینگ  (بە ئینگلیزی: Bering Strait) بە ئاوێک دەوترێ کە ئالاسکا لە کۆتاییترین بەشێ ڕۆژھەڵاتی سایبێریا جیا دەکاتەوە.
تەنی فیزیکی (بە ئینگلیزی: Physical object) لە زانستی فیزیکدا بریتییە لەو تەنەی کە لە جیھانی ماددییە دیارەکاندا ھەیە کە بەشێوەی کۆمەڵە بارستەیەکن کە وەک یەک دادەنرێت، بۆ نموونە تۆپی کریکێت بە تەنێکی فیزیکی (ماددی) دادەنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند گەردیلەیەکی ماددی لەخۆگرتووە.
تەنیایی لە بەرامبەر کێشەکانی دوورەپەرێزی یان کەمایەسی ھاودەم جۆرە وەڵامێکی ئاڵۆز و پتر بێزراوە.
تەنیشتە ھێڵ (بە ئینگلیزی: Lateral Line) ھێڵێکی لاوازی بینراوە لەسەر ھەردوو لای لەشی ماسیدایە کە بەدرێژاییی لەش درێژ دەبێتەوە و ئەمەش ئاماژەکەرە بۆ ناوچەکانی ھەستکردن کە لەرینەوەکان لە ئاودا ئاشکرادەکات.
تەنە ئەندازە  (بە ئینگلیزی: Solid geometry) جۆرێک ئەندازەی ئیقلیدسییە لە بۆشایی ‌سێ ڕەھەندیدا.
تەواوکاری نەخشە ڕێژەییەکان لە بیرکاریدا:
تەواوکاری یان ئینتێگراڵ (بە ئینگلیزی: Integral) یەکێکە لە دوو ژێربابەتی سەرەکی بیرکاری و لەگەڵ چەمکی گرتە  ھەژماری  جیاکاری و تەواوکاری پێک دێنن.
تەواوکاریی چەندجارە  (بە ئینگلیزی: Multiple Integral) جۆرێک پێناسەی تەواوکاریی‌ سنووردارە بۆ ئەو فانکشنانە‌ بەکار دێت کە زۆرتر لە گۆڕەکێکی ڕاستەقینەیان ھەیە، وەکوو 
تەواوی مێژوو (بە عەرەبی: الکامل في التاريخ‎)، پەرتووکێکی مێژوویی کلاسیکی ئیسلامیە کە لەلایەن ئیبن ئەسیری جزریـەوە نوسراوە.
تەورات (بەئینگلیزی: Torah، بەعیبری: תּוֹרָה؛ واتا "فێرکردن")، وشە تەورات بەعیبری بەواتای فێرکردن یان ئاراستەدان دێت (وەرگێرانی وشەیی) بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە فێرکاری و ئاراستەدانی یاساییەوە.
تەورێز یان تەبرێز (بە فارسی: تبریز) (تورکی ئازەربایجانی: Təbriz) کوردی (تاوڕێژ) دووەم شاری گەورەی ئازەری زمان، چوارەم شاری گەورەی ئێران و ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێرانە.
تەوشک یان بەرگەھەوا یان ئەتمۆسفێر (بە ئینگلیزی: Atmosphere) بریتییە لەو کەشە گازانەی دەوری گۆی زەویییان داوە.
تەونی بەربڵاوی جیھانی یان وێب (بە ئینگلیزی: World Wide Web) سیستەمێکی بەڵگەکانی سەروودەقی پێکەوە بەستەرکراوە کە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە دەکەوێتە بەردەست.
تەوێڵە گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی خورماڵ، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، باشووری کوردستان.
تەوەری پارچەڕاستەھێڵ ئەو ڕاستەھێڵەیە، کە بە ناوەڕاستیدا دەڕوات و لەگەڵیدا گۆشەیەکی  °٩٠ دروست دەکات.
تەوەرە (ئینگلیزی: Axon) درێژبووەوەی سایتۆپلازمی دەمارە خانەیە.
تەوەکەل عەبدولسەلام کرمان (لەدایکبووی ٧ی شووباتی ١٩٧٩)، ژنە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافی مرۆڤی یەمەنییە، لە ساڵی ٢٠١١ دا لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج مەدالیای ئاشتی پێبەخشرا لە بەرئەوەی تەوەکەل چالاکوانێکی توانا و کاریگەری خۆپیشاندانەکانی وڵاتی یەمەن بوو دژی حکوومەتی ئەوسای یەمەن.
تەپی سەفای سەروو گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی خورماڵ، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، باشووری کوردستان.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان یان تەڤگەری ئازادی ڕێکخراوێکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و باشووری کوردستان و عێراقدا چالاکی دەکات.
تەکبیر زاراوەیەکی عەرەبییە بۆ دەستەواژەی اللە أکبر (خودا گەورەترینە) بەکاردێت، ئەم دەستەواژەیە لەلایەن موسڵمان بەکاردێت و لەناو خودی نوێژی موسڵمانان ھەیە وەھەروەھا لە جێژنی ڕەمەزان و جێژنی قوربانی موسڵمانانیش.
تەکنۆلۆژیا یان فەنیاری (بە ئینگلیزی: Technology) بریتییە لە فەن، ڕێکار و بەکارھێنانی ئامێر، دەزگا و ڕەوتانێک بۆ ڕەواندنی ئاریشەکانی مرۆڤ.
تەکنۆلۆژیای زانیاری یان فەنیاری زانیاری، (بە ئینگلیزی: Information Technology) کە بە "IT" دەناسرێت و زۆرجار نووسەرانی کوردیش بە "ئایتی" ناوی دەبەن.
تەکیەی جەباری شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی تەکیەی جەباری(ناوەند)، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..تەکیەی جەباری ناوەندی ناحیەی تەکیەی جەباریە.
تەکیەی کاکە عەبدوڵا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
تەگەران گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
تەھۆما (Tahoma) فۆنتێکە کە مەتیوو کارتەر (Matthew Carter) لە ساڵی ١٩٩٤دا بۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی دروست کردووە.
تەیفور بەتحایی (لە دایکبووی ٨ی مارسی ١٩٤٧) نووسەر، فیلمساز، چالاکی سیاسی.
تەیمان قەڵا (Teymanqella، بە فارسی: تیمانقلعه) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
تەیناڵ گوندێکی شارستانی مەریوانە.
تە‌م‌و مژ دایدە‌پۆشێت
تە‌وژمی خوێن (گوشار، پە‌ستان، زە‌خت یان پاڵی خوێن) ھێزی گە‌یاندنی خوێنە لە دڵە‌وە بۆ ئە‌ندامە‌کان.
جابیر بن مەنسوور سەکری، پزیشکێکی موسڵمانی عەرەبیی ناسراوە، لە موسڵ لە دایک بووە و لە حەلەب کۆچی دوایی کردووە، ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە وتویەتی «موسڵمان بوو و زانا بوو لە پیشەسازی پزیشکی» دەگووترێ کە ئەو لەسەر دەستی ئیبن ئەبی ئەشعەس خوێندویەتی.
جارید کۆری کەشنەر (بە ئینگلیزی: Jared Corey Kushner)، لەدایکبووی ١٠ی جانواریی ١٩٨١، لە لیڤینگستن، نیوجێرسی.
جارێ بۆ لاڕێ ورد ئەبێتەوە
جاسەنە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سورداش، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
جاش یان جاھش (بە کرمانجی: Caş یان Cahş) بە واتای بەچکەی کەر بە کوردە خۆفرۆشەکانی دەگۆترێت کە لەگەڵ داگیرکەرانی وڵات لە ھەر چوار پارچەی کوردستان ھاوکاری بکەن.
جافی یەکێک لە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندییە کە لە پاوە، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی، شارستانی سەرپێڵی زەھاو و کرماشان و چەند شاری تر لە کوردستانی ڕۆژھەڵات و باشوور قسەی پێ دەکرێ.
جامایکا (بە ئینگلیزی: Jamaica) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا.
جامی ئیتاڵیا ٢ جارلەوەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠
جامی ئینگڵتەڕ ١ جار ساڵی ٢٠٠٧
جامی ئەورووپای ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ٤ی ئەیلوولی ١٩٥٥ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٥٦ لەیاریگای پارکی دی پرێنسی شاری پاریسی فەڕەنسا، لەنێوان یانەی ڕیال مەدرید و ستێد ڕێمز ئەنجامدرا.
جامی ئەورووپای ١٩٨٢-١٩٨٣ بیست و ھەشتەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ٢٥ی ئابی ١٩٨٢ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ٢٥ی ئایاری ١٩٨٣ لەیاریگای ئۆڵۆمپیی شاری ئەسینای یۆنان، لەنێوان یانەی یانەی ھامبورگ و یوڤێنتوس ئەنجامدرا.
جامی ئەورووپای ١٩٨٤-١٩٨٥ سییەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ١٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ٢٩ی ئایاری ١٩٨٥ لەیاریگای شا باودوینی شاری برۆکسلی بەلجیکا، لەنێوان یانەی یوڤێنتوس و لیڤەرپوول ئەنجامدرا.
جامی جیهانیی فیفیای ٢٠٠٢  پاڵەوانیەتی ژمارە حەڤدەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ژاپۆن و کۆریای باشوور بەڕێوەچوو کە بۆیەکەمینجار بوو لەمێژووی پاڵەوانیەتییەکە کە لەدوو ووڵاتی جیاواز میوانداری بکرێت، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٣١ی ئایار تاکوو تاکوو ٣٠ی حوزەیران ی ٢٠٠٢ ی خایاند، تێیدا٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢-٠   بە  ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤  یاری ١٦١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ بووە گۆڵکاری پاڵەوانییەتییەکە بەتۆمارکردنی هەشت گۆڵ وەهەروەها گۆڵپارێزی ئاڵمانی ئۆلیڤەر کان بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە ئەمەش یەکەم جار بوو گۆڵپارێزێک ببێتە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە .
جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٠ یەکەم پاڵەوانیەتی جامی جیھانیی فیفا بوو ، یەکەم پاڵەوانیەتیشە لە تۆپی پێ کە ووڵاتانی جیھانی بەیەکەوە کۆبکاتەوە ، ئەم پاڵەوانییەتیە لە ئۆرگوای بەڕێوە چوو ھاوکاتیش ھەڵبژاردەی یۆپی پێی ئۆرگوای بووە پاڵەوانی خوولەکە دوای بردنەوەیان لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین ، ماوەی پاڵەوانییەتیەکەش لە ١٣ی تەمموز تا ٣٠ی تەمموزی ١٩٣٠ بوو ، لەم پاڵەوانییەتیە ٧٠ گۆڵ تۆمارکرا لەکۆی ١٨ یاری لە تێکڕای ٣.٩ گۆڵ لەھەر یارییەک ، تێکڕای ئامادەبوانی یاریگاش ٣٢ ھەزار کەس دەبوون لەھەریاریەک ، وەیاریکەری ئارجەنتینی گویلەرمۆ ستابیلی بە تۆمارکردنی ٨ گۆڵ خاوەنی نازناوی گۆڵکاری پاڵەوانییەتیەکە بوو.
جامی جیھانیی فیفای ١٩٥٠ پاڵەوانیەتی ژمارە چواری جامی جیھانیی فیفایە کەئەمە یەکەم پاڵەوانیەتییە لەدوای جامی جیھانیی فیفای ١٩٣٨ ئەنجام بدرێت کە پێشتر بەهۆکاری جەنگی جیهانی دووەم ڕاگیرابوو ،ئەم پاڵەوانیەتییە واتا جامی جیهانی فیفای ١٩٥٠ لە لەوڵاتی بەڕازیل بەڕێوەچوو ، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٢٤ی حوزەیران تاکوو ١٦ی تەمموزی ١٩٥٠ ی خایاند ، تیایدا ١٥ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو لەنێو سێ کیشوەری جیهان ، تیایدا وڵاتی خانەخوێ واتا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرگوای بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٢-١ بە  هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٢٢ یاری ٨٨ جار گۆڵ هەژێنراوە وە یاریکەری بەڕازیلی ئەردمێر بووە گۆڵکاری خوولەکە  بە تۆمارکردنی هەشت گۆڵ.
جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦ جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ پاڵەوانیەتی ژمارە ھەژدەیەمە لەجامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ئاڵمانیا بەڕێوەچوو، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ٩ی حوزەیران تاکوو تاکوو ٩ی تەمموز ی ٢٠٠٦ ی خایاند، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ١-١ (ئینجا بەلێدانی لێدانی سزا ٥-٣) بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤ یاری ١٤٧ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری ئاڵمانی میرۆسلاڤ کلۆزە بەتۆمارکردنی پێنج بوو بە گۆڵکاری خوولەکە وەھەروەھا یاریکەری فەڕەنسایی زینەدین زیدان بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە .
جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ بیست و یەکەمین پاڵەوانییەتییە لە جامی جیھانیی فیفا کە وڵاتی ڕووسیا بۆ یەکەم جار میوانداری دەکات.
جامی درعی خێرخوازی ٢ جار ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦
جامی سووپەری ئیسپانیای ١٩٩٦ لەنێوان یانەیبارسێلۆنا و یانەیئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامدرا، یاریەکان لە ٢٥ی ئاب و ٢٨ی ئابی ١٩٩٦ ئەنجامدرا، بەئەنجامی ھەردوو یاری یانەی بارسێلۆنا ٦ ـ ٥ بردیەوە جامەکەی بەدەستھێنا.
جامی سووپەری ئیسپانیای ١٩٩٨ لەنێوان بارسێلۆنا و ڕیال مایۆرکا ئەنجامدرا و یارییەکان لە ١٨ی ئاب و ٢٢ی ئابی ١٩٩٨ بەڕێوەچوون، بەئەنجامی هەردوو یاری ڕیال مایۆرکا ٣ ـ ١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی جامەکە.
جامی سوپەری ئیسپانیا ١٩٩٢ لەنێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و بارسیلۆنای پاڵەوانی لالیگای ١٩٩١ ـ ١٩٩٢ بەڕێوەچوو، بەئەنجامی هەردوو یاری بارسێلۆنا ٥ ـ ٢ سەرکەوت و جامەکەی بەدەستهێنا.
جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ یانەی شاهانە بردەوە جگە لەم نازناوەش کۆمەڵە دەستکەوتی تاکەکەسی لەگەڵ یانەکەدا تۆمارکرد کە لەکۆی ١٠١ یاری یانەکە ٧٨ یاری بردۆتەوە ڕێژەی سەرکەوتەکان یشی ٧٧% کە لەمێژووی خوولی ئیسپانی هیچ ڕاهێنەرێک ئەم ڕێژەیە سەرکەوتنەی بەدەست نەهێناوە وە دەستکەوتێکی تریشی ١١ جاری لەسەر یەک لە خوولی ئسپانی لەگەڵ یانەکەی بردۆتەوە کە هیچ ڕاهێنەرێکی تری ئەم خوولە ئەم دەستکەوتەی تۆمارنەکردووە جگەلەوەش لەیەکەم وەرزیدا گرێ کۆرەی یانەکەی لە قۆناغی ١٦ی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا کردەوە کە یانەکە نزیکەی ٦ وەرز نەیتوانیبوو لەم قۆناغە دەربچێت ، لەوەرزی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ توانیان نازناوی لالیگای
جامی شای ئیسپانیای ١٩٠٣ یەکەم پاڵەوانیەتی جامی شای ئیسپانیایە، کە لەڕێکەوتی ٦ی نیسانی ١٩٠٣ دەستی پێکرد و لەڕێکەوتی ٨ی نیسانی ١٩٠٣ یاری کۆتایی لە مەدرید ئەنجامدرا، لەنێوان ئەتلەتیکۆ بیلباو و ڕیال مەدرید و ئەنجامدرا و بە ئەنجامی ٣-٢ لەبەرژەوەندی ئەتلەتیکۆ بیلباو کۆتای ھات و توانی بۆ جاری یەکەم ئەم جامە بەدەستبھێنێت.
جامی شای ئیسپانیای ١٩٠٤ دووەمین پاڵەوانیەتی جامی شای ئیسپانیایە، کە لەڕێکەوتی ١٩ی ئازاری ١٩٠٤ دەستی پێکرد و لەڕێکەوتی ٢٧ی ئازاری ١٩٠٤ یاری کۆتایی لە مەدرید ئەنجامدرا، لەنێوان ئەتلەتیکۆ بیلباو و ئیسپانیۆلی مەدرید ئەنجامدرا و لەبەرژەوەندی ئەتلەتیکۆ بیلباو کۆتای ھات و توانی بۆ جاری دووەم ئەم جامە بەدەستبھێنێت.
جامی ناوی تەواوی نورەددین عەبدولڕەحمان جامی (١٨ی ئاب ١٤١٤ - ١٧ی تشرینی دووەمی ١٤٩٢) زانا و نووسەر و مێژوونووسێکی فارس بوو و بە گەورەترین شاعیری فارسی سەدەی ١٥ ناسراوە.
جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ئەم پاڵەوانیەتیە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێ ئەوڕووپا ەوە سەرپەرشتی دەکرێت تا ئێستا ١٤ پاڵەوانیەتی بەڕێوە چووە ، ئەم پاڵەوانیەتیە لە بیرۆکەی پیاوێکی فەڕەنسی بوو بەناوی ھێنری دیلانی ، بۆیەکەم جار ئەم پاڵەوانیەتیە لەساڵی ١٩٦٠ز لە ووڵاتیفەڕەنسا بەڕێوەچوو بوو کە ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ی یەکێتی سۆڤیەت جامەکەی بەدەست ھێنا
جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢، یان ئەوروو ٢٠١٢، ١٤ھەمین پاڵەوانێتیی ئەورووپایییە بۆ ھەڵبژاردە نەتەوەییەکانی تۆپی پێ.
جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦ ناسراو بە یۆڕۆی ٢٠١٦ ١٥ەهەمین پاڵەوانییەتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەیاری تۆپی پێی پیاواندا.
جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠ یان یۆڕۆی ٢٠٢٠ ١٦ەمین پاڵەوانییەتی وڵاتانی ئەورووپایە بۆ یاری تۆپی پێی پیاوان کە لەلایەن فیفاوە ڕێکدەخرێت.بڕیارە پاڵەوانییەتیەکە لە ١٢ شار لە ١٢ وڵاتی ئەورووپی ئەنجامبدرێت.
جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ١٩٦٠ یەکەم خولی تۆپی پێی ئەورووپی بوو، چوار ساڵ جارێک لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپاوە ڕێکدەخرێت.
جامی پرتووگال ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤
جامی پێشانگاکانی شارەکان پێشبڕكێیەکی تۆپى پێ ئەوروپايى بوو کە ئەنجامدرا لە ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٧١.
جامی یەکێتی ئەوڕووپا لەئێستادا بە یۆڕۆ لیگ ناودەبرێ ١ جار
جان دۆست یان ژان دۆست (Jan Dost) لە دایکبووی ١٩٦٥ نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی کوردە.
جان وینستۆن ئۆنۆ لێنۆن (٩ی تشرینی یەکەمی  ١٩٤٠ - ٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٠ ) ( بە ئینگلیزی: John Winston Ono Lennon) گۆرانیبێژ، شاعیر و ئاوازدانەری بەناوبانگی ئینگلیسی و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی بیتڵز.
جانلویجی بووفۆن گۆڵپارێزی ئیتالی لە ڕۆژی ٢٨ ی جانێوەری ساڵی ١٩٧٨ لەشاری کاررارا لە ئیتالیا لەدایک بووە ، لە ئێستادا بووفۆن یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالی و یانەی یوڤێنتوس دەکات وەک گۆڵپارێزێک ، ناوبراو یەکێکە لەو یاریکەرانەی لە جامی جیھانی فیفای ساڵی ٢٠٠٦ پاڵەوانیەتیەکەی لەگەڵ ھاوڕێکانی لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا بردۆتەوە وە لەگەڵ ھەلبژاردەی ئیتالی پلەی دووەمیان لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ بەدەست ھێناوە و لەگەڵ یانەکانیش یاری بۆ یانەکانی پاڕما و یۆڤنتۆس کردووە لەگەڵ پارما خولی ئەورووپا جارێک و جامی ئیتالی و جامی سووپەری ئیتالی بەدەست ھێناوە وەلەگەڵ ھەڵبژاردەی یۆڤنتۆسیش کە زیاتر لە ١١ وەرز یاری کردووە بۆ یانەکە توانیویەتی سێ جار خولی ئیتالی بەدەست ھێناوە لەگەڵ دوو جار جامی سووپەری ئیتالی لە ئاستی تاکەکەسیش تۆپی سلڤەری لە باشترین یاریکەرانی ئەورووپی بەدەست ھێناوە وە لەساڵی ٢٠٠٣ بووەتە باشترین گۆڵپارێز لە ئەورووپا.
جانەوەرە گوندێکی شارستانی مەریوانە.
جاک ما (بە چینی: 马云) لەدایکبووی ١٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤.
جاک وارد یان یوسف ریس (ماوەی ژیان: ١٥٥٣ – ١٦٢٢) چەتەیەکی ئینگلیزی موسڵمانبووە.
جاکی کووگن (بە ئینگلیزی: Jackie Coogan • ١٩١٤-١٩٨٦) ئەکتەرێکی کۆمیدییە، لە لۆس ئەنجلەسی ولایەتی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩١٤ لە بنەماڵەیەکی ھونەرمەند لە دایک بووە.
جاینیزم یەکێکە لە ئایینە دارماییەکان کە شێوازێکی فەلسەفیی ھەیە و لە ھیندی دێرین دامەزراوە بە پێی وەسیەتەکانی ماھاڤێرا لە سەدەی شەشی پیش زایین، شوێنکەوتووانی ئەم ئایینە ئێستا کەمینە پێک دەھێنن لە ھیند ھاوکات لەگەڵ چەندین کۆمەڵی کۆچکردوو لێیان بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان.
جایپور پایتەخت و گەورەترین شاری ویلایەتی ڕاجستانە کەدەکەوێتە باکووری هیندستان.
جزیر (بە کورمانجی:Cizîra Botan)، یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستانە کە لە پارێزگای شرنەخ ھەڵکەوتووە.
جلبڕ یان جربل یەکێکە لە خۆراکە فۆلکلۆریەکانی کوردەواری کە لە دەشتی هەولێر زۆر باوبووە زیاتر بە زستان دەخورا.
جلی کوردی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردە و بۆ هەردوو ڕەگەزیش بە جیا دروستکراوە.
جنۆکە یان جن (بە عەرەبی: جن) بە بیروڕای موسوڵمانەکان لە دروستکراوە نادیارەکانی خودایە و پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ جەنین و نوتفەدا ھەیە.
جوان حاجۆ (بە لاتینی: Ciwan Haco، لەدایکبووی ١٩٥٧) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە.
جوانڕۆ ناوێکی کۆنە بۆ ناوچەیەک پێکھاتوو لە شارستانەکانی جوانڕۆ (قەڵای جوانڕۆ)، پاوە، سەلاسی باوەجانی و شاری ڕوانسەر لە پارێزگای کرماشانی کوردستانی ڕۆژھەڵات.
جوانی تایەبەتمەندی کەسایەتییەک، ئاژەڵێک، شوێنیک، شتێک یان باوڕێکە کە ئەزموونێک لە خۆشی یان ڕازی بوون ئەبەخشێتە مرۆڤ.
جوانیناسی یان فەلسەفەی ھونەر لە لقەکانی فەلسەفەیە کە دەپەرژێتە سەر سروشتی جوانی، ھونەر، تام و ھەروەھا ئافراندن و چێژوەرگرتن لە جوانی.
جوانەزەوە (بە ئینگلیزی: Acne vulgaris) یەکێک لە بەربڵاوترین نەخۆشییەکانی پێستە و زۆربەی سەردانەکانی پسپۆڕی پێستیش لە خۆ دەگرێت.
جولیان ئەسانژ (بە ئینگلیزی: Julian Assange) لەدایکبووی ٣ی تەممووزی ١٩٧١ لە تاونزڤیل، کوینزلەند.
جومگە (بە ئینگلیزی: Joint) شوێنی بەیەک گەیشتنی دوو یان چەن ئێسک.
جومگەی ڕیشاڵی جۆرێک لە جومگەکانە (عەرەبی: مف‌صل) کەوا تەکان ناخوات و ناجووڵێت.
جونۆ خوشک و ژنی ژوپتری گەورەیە.
جوو یان جوولەکە (بەعیبری:יהודים‎) ، بەپێی سەرچاوەکانی مێژوو ئەم گەلە بۆ نەوەکانی پەیامبەر یەعقووب دادەنرێن ، نەوەکانی ئەم گەلە سەر بە ئایینی جوولەکە ەن کە سەر بەپەیامی مووسا یە[ژێدەر پێویستە].
جووتبیر (بە ئینگلیزی: Doublethink) جووتبیر پەیوەندیی بە منافق و بێلایەنیەوە ھەیە بەڵام جیاوازە.
جوول یان ژوول (ئینگلیزی: Joule) یەکەیەکی بەکارھێنراوە،لە سیستەمی نێودەوڵەتی (SI) بۆ دەربڕینی وزە،  دەکاتە بڕی ئەو ئیشەی ھێزی یەک نیوتن دەیکات بۆ ماوەی یەک مەتر، بە ئاڕاستەی ھێزەکەدا، بە پیتی (J) ھێما دەکرێت.
جوولەکایەتی (بە ئینگلیزی: Judaism، عەرەبی: الیھودیة، لە وشەی Iudaismusی لاتینییەوە، کە داتاشراوە لە وشەی Ioudaïsmosی گریکییەوە، دواجار لە وشەی יהודה (یەھوداھ)ی عیبرییەوە "یەھوودا")، ئایین، فەلسەفە و ڕێگای ژیانی جوولەکەکانە.
جووڵانەوەی نەوەی نوێ حیزبێکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە دامەزراوە.
جووە کوردەکان یان کوردە جووەکان یان جووە کوردستانییەکان (بە عیبری: יהודי כורדיסטן؛ یەهودیی کوردستان؛ جووەکانی کوردستان، بە ئارامی: אנשא דידנ؛ ناشی ددن) سەر بە کۆمەڵگا دێرینەکانی جووە ڕۆژهەڵاتیەکانن، نیشتەجێی ئەو هەرێمەی باکوری مێزۆپۆتامیان کە بە کوردستان ناسراوە.
جوگرافیای دانیشتووان تا ڕادەیەک لقێکی تازەیە لە لقەکانی جوگرافیای مرۆڤی، وێڕای بایەخدانی جوگرافیناسان بە تایبەتمەندییە دانیشتووانییەکان وەکوو بەشێک لە لێکۆڵینەوە هەرێمییەکان، لە ساڵی (١٩٦٦) ویلبر زلینسکی جوگرافیناس، ئەم پێناسەی سەبارەت بە جوگرافیای دانیشتووان خستە ڕوو: " دەتوانین بڵێین جوگرافیای دانیشتووان ئەو زانستەیە وا لەو ڕێگایانە دەکۆڵێتەوە کە بە هۆیانەوە تایبەتمەندی جوگرافی شوێنەکان پێکدەهێنێ، هەروەها لە شوێن و کاتدا لەگەڵ دیاردە دانیشتووییەکان کارلێک دەکا".
جوگرافیای فیمێنیستی یەکێکی دیکە لە بیرۆکە رادیکاڵەکان کە لە چوارچێوەی جوگرافیا لەم ساڵانەی دواییدا سەری ھەڵداوە فێمینیزمە.
جگەرە (بە ئینگلیزی: Cigarette) تووتنی پێچراو لە پەڕە کاغەزێکەوەیە کە ئاگر دەدرێ و دووکەڵەکەی دەکێشرێت.
جۆ ڕوەکێکی یەکساڵەیە لە تیرەی گەنمەکان و لە دەستەی دانەوێڵەکانە.
جۆرج بوش بەرلەوەی‌ بچێتە ناو جیھانی‌ سیاسەتەوە بازرگان بوەو چەندین کۆمپانیای‌ نەوتی‌ بەڕێوەبردووە، لە ساڵی‌ ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٨ یەکێک بووە لە خاوەنی‌ یانەکانی‌ تەکساس رەنجەر بۆ یاری بەیس بۆڵ، لە ساڵی‌ ١٩٩٥ بۆ ساڵی‌ ٢٠٠٠ حاکمی‌ تەکساس بووە.
جۆرج بێرنارد شۆ (بە ئینگلیسی: George Bernard Shaw) (٢٦ی تەمووزی ١٨٥٦ – ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠) نووسەرێکی شانۆیی ئێرلەندی و یەکێک لە دامەزرێنەرانی قوتابخانەی لەندەن بۆ ئابووری بوو.
جۆرج دەبلیوو بۆش یان جۆرج واکێر بۆش لەدایک بووی ٦ی جووڵای ساڵی ١٩٤٦ ، ناوبراو بازرگان و کاندیدی پارتی کۆماری ئەمریکا بووە وە چل و سێھەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەنێوان (٢٠ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٩)
جۆرج واشێنگتن (لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٧٣٢ - کۆچی دوایی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٧٩٩)>.
جۆرج ووودکاک ساڵی ١٩١٢ لە شاری وینیپەگی کەنەدا لە دایک بوو و ٢٨ی جەنیوەری ساڵی١٩٩٥ کۆچی دوایی کرد.
جۆریک میشە زەرگەتە بەناوی (Andricus sp)هەلدەستیت بە دانانی هیلکە (گەرا)لەسەر قەدو گەلای ئەم دارە دوای تروکانیان دەبنە کرمۆکە ،لەم کاتەدا دارەکە راستەوخۆ کاردانەوەی بەرامبەر ئەم کرمە دەبیت ولە شوینی کرمەکە زیادەیەک لەشیوەی مازی ،یان گلوان ،یان هەر شیوەیەکی تر دروست دەکات وکرمەکە دادەپۆشیت،ئەم میشە قۆناغی کرۆکەیی لەناو مازیەکەدا بەسەر دەبات ودواتر لەریگەی کونیکی بچوک لە مازیەکە دا دیتە دەرەوە...dl sh ad
جۆرێکە لە جیاکاری و بڕیاری پێشینەیی کە دەرئەنجامی مامەڵەکردنی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە لەگەڵ خەڵکی دا بەپێی ئەو واتا و گرنگیەی ھەر کۆمەڵگەیەک لکاندوویەتی بە ڕەنگێکی پێستی دیاریکراوەوە.لە لێکۆڵینەوەکانی ئەورووپا و ئەمریکا بەڵگەی بەھێز بە دەست گەیشتووە لەسەر جیاکاری ڕەنگی کە لە بوارەکانی وەک (دادوەری، بازرگانی، ئابووری، خانووبەرە، خزمەتگوزاری تەندروستی، ڕاگەیاندن و سیاسەت) دا ئەنجام دەدرێت.
جۆرێکە لە هەوکردنی درێژ خایەن کە تووشی ڕیخۆلە ئەستورە یان ڕێکە دەبێ.
جۆرە لە دابەشکاریی ژینناسیدا بە گرووپێک لە گیانەوەران دەوترێت کە دەتوانن پێکەوە سێکس بکەن و منداڵ بھێنن و ئەم منداڵانەیش بتوانن دیسان ھەمان کار بکەن.
جۆزفین دی بوهارنی (بەئینگلیزی Joséphine de Beauharnais)(لەدایکبوون: ٢٣ی حوزەیرانی ١٧٦٣ - کۆچی دوایی: ٢٩ی مایسی ١٨١٤) هاوسەری یەکەمی یەکەمین ئیمپراتۆری فەرەنسیەکان ناپۆلیۆن بۆناپارت بوو وە پێشووتر هاوسەری ئەلیکساندەر دی بوهارنی بووە .
جۆزیپی گاریبالدی (٤ی تەممووزی ١٨٠٧ - ٢ی حوزەیرانی ١٨٨٢) سەرباز و سیاسەتمەدارێکی ئیتاڵی بووە، لە ٤ی تەممووزی ١٨٠٧ لەشاری نیس لەدایکبووە و باوکی ڕاوچی ماسی بووە و حەزیکردووە جۆزیبی کوڕی ببێت بە پیاوێکی ئایینی، بەڵام کوڕەکەی سووربووە لەسەر ژیانی دەریا و دەریاوانێکی سەرکەوتووی لێ دەرچووە.
جۆسێف فرانسیس تریبیانی (جۆیی) : کارەکتەرێکی خەیاڵی زنجیرەی سیتکەمی ھاوڕێکان کە لە لایەن مات لیبلانکەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە
جۆشی گرووپ Group dynamics 
جۆن ئادامز یەکێ لە باوکە دامەزرێنەکان و یەکەم جیگری سەرۆک و دووم سەرۆکی ئەمەریکا بوو و پاڵەوانی 
جۆن ئێرنێست ستاینبێک نووسەری بەناوبانگی ئەمریکییە، ئەم نووسەرە بە کتێبی بوو بە خاوەنی خەڵاتی پۆلیتزێر، هەروەها لە دوواییدا بە هۆی هەندێک کتێبی دیکەوە وو بە خاوەنی خەڵاتی نۆبێل.
جۆن داڵتۆن (بەئینگلیزی|John Dalton);
جۆن دووی (٢٠/١٠/١٨٥٩ - ١/٦/١٩٥٢) فەیلەسوف، دەروونناس، چاکخوازی پەروەردەیی ئەمریکایی بوو کە بیرەکانی کاریگەر بوون لە چاکسازی لە پەروەردە و کۆمەڵایەتیدا.
جۆن دێمیانیوک (بەئۆکرانی: Іван Миколайович Дем'янюк، بەئینگلیزی: John Demjanjuk) (زۆرتر ناسراو بە: ئیڤان میکۆلایۆڤیچ دێمیانیوک، بەئینگلیزی: Iwan Mykolajowytsch Demjanjuk) کرێکاری ئۆتۆمۆبیلێکی خانەنشینکراوە، ھاوڵاتیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە دواتر بووە خاوەنی ئابڕوویەکی خراپ پاش تۆمەتبارکردنی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.
جۆن ستیوارت لیبۆویتز لەدایکبووی ٢٨ی تشرینی دووەمی ١٩٦٢ ، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و میدیاکار و نووسەر و کۆمێدیکاری ئەمریکی - جوولەکە یە .
جۆن ستیوارت میڵ فەیلەسوف و ئابووری ناسێکی بەڕیتانییە، لە شاری لەندەن لە ساڵی ١٨٠٦ زایینی لەدایکبووە، گەورەترین منداڵ بوو لە خێزانێکی گەورەدا کە خاوەنی نۆ منداڵ بوون.
جۆن فیتزگیرالد کەنەدی (ماوەی ژیان:٢٩ی ئایاری ١٩١٧ تاکوو ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٦٣ لە ٤٦ ساڵیدا) ،کەسایەتی سیاسیی ئەمریکی و  ٣٥هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، سەرەتا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە دواتر بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران، لە ساڵی ١٩٦٠ و لەتەمەنی ٤٣ ساڵیدا لەلایەن حیزبی دیموکراتیەوە ھەڵبژێردرا بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و لەئەنجامدا لە ریتشارد نیکسۆنی ڕکابەری بردەوە و بووه یەکەم کاسۆلیکی کە سەرۆکایەتی ئەمریکا بگرێتە دەست و ھەروەھا بەبچوکترین سەرۆکی ئەمریکا ھەژمارکراوە.
جۆن مەککارتی (John McCarthy؛ لەدایکبووی ١٩٢٧) زانای ئەمریکایی و شارەزای بواری زانستی کۆمپیوتەرە.
جۆن ناکس (بە ئینگلیزی: John Knox) قەشەی سکۆتلەندی و ڕێبەری چاکسازیی پرۆتێستانتی لە سکۆتلەنددا بوو.
جۆن ها.
جۆن ویلیام سترەت (بە ئینگلیزی: John William Strutt, 3rd Baron Rayleigh)(١٢ی تشرینی دووەمی ١٨٤٢ - ٣٠ی حوزەیرانی ١٩١٩) فیزیکزانێکی ئینگلیز بوو کە لەگەڵ ویلیام ڕامسەی توانیان توخمی کیمیایی ئارگۆن بدۆزنەوە و ببنە هەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک لە ساڵی ١٩٠٤.
جۆن وەین ناوی تەواوی ماریۆن میتچێل مۆریسن (بە ئینگلیزی: Marion Mitchell Morrison) (لەدایکبوون: ٢٦ی ئایاری ١٩٠٧- مردن: ١١ی حوزەیرانی ١٩٧٩) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە.جۆن واین کە خاوەنی خەڵاتێکی ئۆسکارە فیلمەکانی لە بۆکس ئۆفیسیدا بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بەرزترین بوون.
جۆن ڕاوڵز (John Bordley Rawls (1921–2002 فەیلەسووفێکی ئەمریکاییە و یەکیکە لە نووسەرە گەورەکانی سەربە ڕشتەی «لیبەڕالیزمی جڤاکی».
جۆن ڕۆناڵد ڕول تۆلکین (٣ی کانوونی دووەمی ١٨٩٢ - ٢ی سێپتەمبەری ١٩٧٣ ژیاوە) نووسەر وشاعیر و فەلسەفەناس و پرۆفیسۆرێکی بەڕیتانی بوو کە بەھۆی زنجیرە کتێبە خەیاڵیەکانی وەک ھۆبیت (The Hobbit)، شای ئەنگوستیلەکان و The Silmarillionەوە ناوبانگی دەکردووە.
جۆن کارتەر (بە ئینگلیزی: John Carter) فیلمێکی فانتازی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٢ بەرهەم هێنراوە.
جۆن کریستۆفەر ولیامس (لەدایکبووی ٢٤ ی نیسانی ١٩٤١) گیتارژەنێکی گیتاری کلاسیکە لەدایکبووی ئۆسترالیا بەرەچەڵەک بەریتانیە و یەکێکە لەو کەسانەی کە خاوەنی خەڵاتی گرامین، تا رادە و بەھایەکی زۆر بە باشترین گیتارژەنی سەردەمە و نەوەکەی خۆی دادەنرێت.
جۆنی کاش (بە ئینگلیزی: Johnny Cash).
جۆوێل ئێجێرتن (لەدایکبووی ٢٣ حوزەیرانی ١٩٧٤) ئەکتەرێک و دەرهێنەرێکی ئوسترالیە.
جۆڤانی باتیستا مارینۆ یان جامباتیستا مارینۆ (بە ئیتالیایی: Giovan Battista Marino) شاعیر و نووسەری ئیتالیایی (١٥٦٩-١٦٢٥) و بەدیھێنەری حیماسەی ئەدۆنێیە کە سەبارەت بە ئادۆنەی ئەفسانەییە.
جی ئای ئێف کورتکراوەی (Graphics Interchange Format)ـە وجۆرێکی بەربڵاوی فایلی گرافیکیە و لە لایەن CompuServe گەشەی پێدراوە.
جی ئێس ئێم (بە ئینگلیزی: GSM)؛ کورت دەکرێتەوە بۆ (Global System for Mobile Communication سیستمی جیھانی بۆ پەیوەندیکردنی تەلەفۆنی) ستانداردێکی جیھانی پەرەپێدراوە لەلایەن پەیمانگا ستانداردەکانی تۆڕەکانی پەیوەندیی ئەورووپا ETSIیەوە بۆ ڕوونکردنەوەی پرۆتۆکۆڵە بەکارھێنراوەکان لەلایەن نەوەی دووەمی مۆبایلی دەستییەوە یان تابلێت.
جی جین-ھی (بە ھانگۆل: 지진희 ; بە ھانجا: 池珍熙)، (لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٧١)، ئەکتەرێکی کۆریای باشوورە، کە زیاتر لە ڕۆڵگێڕانی لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی وەک: گەوھەری کۆشک جۆنگۆما (٢٠٠٣)، دۆنگ یی ساڵی ٢٠١٠ دەناسرێت.
جیانی ئینڤانتینۆ لەدایکبووی ٢٣ی ئازاری ١٩٧٠ لەسوویسرا.
جیانەبوونەوە (ئینگلیزی: Nondisjunction) لە بۆماوەزانیدا، سەرنەکەوتنی کڕۆمۆسۆمە لێکچووەکانە، لە جیابوونەوە لە کاتی دابەشبوونی یەکەمی کەمەدابەشبووندا، یان سەرنەکەوتنی کڕۆماتیدە براکانە لە جیابوونەوە لە کاتی دەزووەدابەشبوونی ئاسایی یان دابەشبوونی دووەمی کەمەدابەشبوون.
جیاکاری و تەواوکاری یان کالکیولس (بە ئینگلیزی:  calculus) یەکێک لە لقە سەرەکییەکانی بیرکارییە، و لە گۆڕانکارێکانی دوو لقی جەبر و ئەندازە دێتە ئاراوە.
جیبۆرد یان گووگڵ کیبۆرد (بە ئینگلیزی: Gboard) نەرمامێرێکی تەختەکلیلی ئەلیکترۆنییە، کە لەلایەن گووگڵ بۆ سیستمی ئەندرۆید و سیستمی ئای ئۆ ئێس دروست کراوە.
جیرارد پیکێ  لەدایکبووی ٢ی شووباتی ١٩٨٧.
جیوە یان زیوە (بە ئینگلیزی: Mercury) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان، هێماکەی (Cu) و گەردیلەی ژمارە (٢٩)یە.
جیھان ئارا خانمی پاوەیی یان جیھان ئارا خاتونی پاوەیی (بە فارسی: جھان‌آرا خانم پاوەای) (لەدایکبوون: ١٢٧٥ کۆچی (١٨٥٩ ز) - مردن: ١٣٢٩ کۆچی (١٩١١ ز)) کچی مەلا نەشئەتی پاوەیی، و ھاوسەری یەکەمی عەلی ئەکبەرخانی شەرەفولمولکی ئەردەلانی، شاعیری کورد بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنڕاوەی وتووە.جیھانارا خانم، خوشکی ئاغا عینایەت ناسراو بە «ھیدایەتی»یە کە ئاغای برایشی ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگ بووە.
جیھان یان دنیا ناوێکە کە بۆ کۆی گشتی شارستانێتی مرۆڤ و بە تایبەت تەجرەبەکانی مرۆڤ، مێژوو و زۆر شتی تر بە کار دەبرێت.
جیھانی خواروو یان دۆزەخ ناوچەیەکە وا بڕوابوو دەکەوێتە ناوچەیەکی قوڵی ژێر زەوی یان بە پێی ھەندێک ئایین و میتۆلۆژیا دەکەوێتە ژێر جیھانەوە.
جیھانی خەیاڵی شوێنێک یان جێگایەکی فراوانی ڕاستی بابەتییە، دەکەوێتە نێوان وەستاندنی باوەڕ نەکردنی خۆیی کە ئەم کۆسمۆسە خەیاڵییە لەگەڵ ئەو ڕاستییەی لەسەری ڕێکەوتوون دروست کراوە بۆ خەیاڵی ھەمووان، بۆ ئەو جیھانە یەدەگانەی دروست دەبێت بە ھۆی زانیارییە نا ڕاستییەکان بە مەبەست، یان بیرۆکەی خەیاڵی، و کۆسمۆسی خودی یەدەگییەکانی دەروونی، حەز، یان خەون.
جیھانی سینەمایی مارڤڵ (بە ئینگلیزی: Marvel Cinematic Universe) بریتییە لە زنجیرە فیلم و دراما و یاری ڤیدیۆی و چیرۆکە نەخشێندراوەکان کە دەکەویتە ھەمان جیھانی ھاوبەش کەوا سەرنج دەخاتە سەر زنجیرەی فیلمی سوپەرھیرۆ کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن ستۆدیۆکانی ماڕڤڵ بەرھەم دەھێنرێت بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک کۆمیکی ئەمەریکی کە بڵاودەکرێتەوە لەلایەن کۆمیکەکانی ماڕڤڵ.
جیھانی ڕۆژاوایی یان جیھانی ڕۆژاوا (ھەندێ جار تەنیا پێ دەوترێ ڕۆژاوا) زاراوەیەکە کە گرێدراوی بەستێن دەتوانێ خاوەنی چەندین واتای جیاواز بێ.
جیھانی گۆڕی.
جیۆدیزیا (بە ئینگلیزی: Geodesy یان Geodetics) لقێک لە بیرکاری و زانستە زەوینییەکانە کە سەبارەت بە پێوان و نیشاندانی زەوی و بە تایبەت مەیدانی کێشکردنی لە بۆشایییەکی سێ ڕەھەندیی شوێن لە درێڕایی کاتدا.
جیۆپۆلەتیک (بە یۆنانی:Γη+Πολιτική)، لقێکی جوگرافیای ڕامیارییە، لە «جیۆ» بە واتای زەوی و «پۆلەتیک» بە واتای سیاسەت پێکھاتووە.
جێدار یان ملازم (بە ئینگلیزی: Lieutenant) پلەیەکی سەربازییە کە لە یەک ئەستێرە پێکدێت.
جێرمی جۆن ئایرۆنز ئەکتەرێکی بەتواناو ناوداری ئینگلیزیە.
جێری لوئیس (بە ئینگلیزی: Jerry Lewis) ئەکتەر، گاڵتەجاڕ، بەرھەمھێنەر، نووسەر و دەرھێنەری ناسراوی ئەمریکایییە.
جێریجان (بە ئینگلیزی: Jerrycan) لە ناوخۆشدا بە جلیکان ناودەبرێت، لە ھەندێک زمانی تردا پێی دەڵێن بیدۆن؛ جێریکان کۆنتەینەرێکی کانزاییە (ستیل) بەکاردێت بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی شلە سووتەمەنیەکان، کە توانای ھەڵگرتنی ٢٠ لیتری ھەیە.
جێرێمی کۆربین (بە ئینگلیسی: Jeremy Corbyn؛ لەدایکبووی٢٦ی مای ١٩٤٩) سیاسەتمەداری خەڵکی شانشینی یەکگرتووە.
جێفری رۆی ڕاش (بە ئینگلیزی: Geoffrey Roy Rush) (لە دایکبووی ٦ی جانواری ١٩٥١) ئەکتەرێکی هۆلیوودی ئوسترالیاییە.
جێناوی خۆیی، جێناوێکی ھاوبەشە لە نێوان ھەر شەش کەسی تاک و کۆدا.
جێنیفەر "جێن" ماجورا (ئینگلیزی: Jen Majura) (لەدایکبووی ١٦ی جونی ١٩٨٣) گیتارژەن و باسسژەن و گۆرانیبێژێکی ئەڵمانییە، ئەو لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لە بواری مۆسیقادا کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بە فەرمی دەستی بە پیشەکەی خۆی کرد وەک مۆسیقییەک.
جێپەنجەی دی ئێن ئەی (ئینگلیزی: DNA fingerprint) شێوازی ئەو ھێلانەن کە دەردەکەون کاتێک سامپڵێکی دی ئێن ئەی تیشکدەر لە کەسێک جیادەکرێتەوە و، دەدرێتە بەر تیشکی ئێکس، لەدوای ئەوەی دەبڕدرێت و دووھێند دەکرێت و لێکجیادەکرێتەوە.
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسینگەێکە بۆ چارەسەرکردنی زورێک لە ئەرکە ئیداریەکانی سکرتێری گشتی، بەڕێوبەری نووسینگە و چالاکییەکان و ھەروا دڵنیایی لە یەکپارچەیی چالاکییەکان لە ساڵی ٢٦٩٧ کوردی دا بە فەرمی دامەرزرا.
جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جێگری سەرۆکی ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆیە لە باکووری عێراق.
جێگیری ئایۆنی ترش (ئینگلیزی: Acid-ionization constant) جێگیری ھاوسەنگیی کارلێکی ئایۆنێنی ترشە، بە (Ka) ھێما دەکرێت.
جێیمز ئاگوستین ئالۆیسیوس جۆیس لە ڕێکەوتی ٢ی فێوریەی ١٨٨٢ی زایینی لە دەوروبەری دوبلین، پێتەختی وڵاتی ئیرلەند چاوی بە ژیان و دنیا پشکوتووە.
جەبار گەڕایەوە فیلمێکی ئەکشن-درامی ھیندیە بە دەرھێنەری کریش کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لە لایەن سانجای لیلا بھانسالی و ڤیاکۆم ١٨ مووشن پیکچێرز وێنەی بۆ گیراوە.ئاکشای کومار و شرووتی حەسەن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
جەبر لقێکە لە زانستی بیرکاری،  لەگەڵ بیردۆزی ژمارە، ئەندازە و شیکاری.
جەبری پەتی یان جەبری ڕووت(بە ئینگلیزی: Abstract algebra) لقێکە لە زانستی بیرکاری کە پێکھاتەگەلی جەبری وەکوو گرووپ، ئەڵقە و مەیدان شرۆڤە دەکات.
جەرگی چەور (بە ئینگلیزی: fatty liver) نەخۆشییەکە کە تووشی جەرگ دەبێت.
جەزائیر، بە فەرمیکۆماری دیموکراتیکی گەلی جەزائیر (بە عەرەبی: الجمھوریة الجزائریة الدیمقراطیة الشّعبیة) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
جەستن بیبەر (ئینگلیزی: Justin Drew Bieber)، (لەدایکبووی ١ی ئازاری ١٩٩٤، کەنەدا)، جەستین بیبەر گۆرانی بێژی پۆپ و تێکستنووسی گۆرانی و ئەکتەرە، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە جیھانی گۆرانی ناسرا و بەڵام لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٧ دەستی بە گۆرانی چڕین کردووە، پاشان دایکی جەستن بیبەر گۆرانیەکانی لە ماڵپەڕی یوتیوب بڵاو دەکردەوە کە بینەریکی زۆری لێوە پەیدا بوو تاوای لێھات ڤیدیۆکانی لەو ماڵپەڕە گەیشتە ملیارێک بینەر ،پاشان کەسێك بە ناوی [سکۆتیر براون]کە لە بواری میوزیک کاری دەکرد زۆر سەرسام بووە بە دەنگی جەستن وە راستەوخۆ پەیوەندی پێوە کردووە تا بێت بۆ ئەمەریکا،بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانن پاڵپشتی کۆمپانیایەکی میوزیکى بروفيشنال بەدەست بێنن .
جەشنی غەدیری خوم ڕۆژی ١٨ی زیلحەججەیە کە بە باوڕی موسوڵمانانی شێعە ڕۆژێکە کە پێغەمبەری ئیسلام، عەلی وەکوو جێگری خۆی دەستنیشان کردووە.
جەعفەر قولی زەنگلی شاعیری سەدەی نۆزدەی کوردە کە بە شێوەزاری کورمانجی شێعری داناوە.
جەلال تاڵەبانی (ئینگلیزی: Jalal Talabani، عەرەبی: جلال طالبانی) ناسراو بە مام جەلال (ماوەی ژیان: ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ تاوەکوو ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧)، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقە.
جەلال جەلالیزادە ساڵی ١٩٦٠ (١٣٣٩ ھەتاوی) لە دایک بووە.
جەلال مەلەکشا (١٩٥١- ) شاعیرێکی نوێخواز و بەناوبانگی کوردە.
جەلی ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی مەلا ئەسعەدی جەلی زادەیە،(١٨٣٤ - ١٩٠٨) شاعیرێکی کورد بوو کە لە ساڵی ١٨٣٤ لە شاری کۆیە لە دایک بووە.
جەلیل سەعید زەنگەنەی ناسراو بە جەلیل زەنگەنە لە ساڵی ١٩٤٧ لە گەڕەکی شاترلوی کەرکووک لەدایک بووە.
جەلێنا نوورا حەدید لە ٢٣ ی نیسانی ١٩٩٥ لە دایک بووە، نمایشکار و کەسایەتی تەلەفزیۆنی  ئەمریکایە.
جەلەولا یان گوڵاڵە (بە عەرەبی: جلولاء) شارۆچکەیەکە لە قەزای خانەقین، پارێزگای دیالە، عێراق و لە نزیک ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە.
جەمال ئەحمەد خاشقچی (١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ - ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) ڕۆژنامەنووس، نووسەر و بەڕێوەبەری کەناڵی ئەرەب نیوز بوو.
جەمال عەبدولناسڕ ناوی تەواوی جەمال عەبدولناسڕ حوسێن سوڵتان عەلی عەبدولنەبی لەدایک بووی ١٥ەی جانێوەری ساڵی ١٩١٨ ، ناوبراو دووەمین سەرۆکی میسر بووە پاش سەرۆکی یەکەم مەحەمەد نەجیب وە جەمال یەکێک بووە لە گەورە بەشداربووەکان شۆڕشی ٢٣ی تەمموز لە میسر ، جەمال لە ساڵی ١٩٥٦ سەرۆکی میسر بووە تاوەکوو ساڵی ١٩٧٠.
جەمال غەمبار ھۆنراوەنووسی باشووری کوردستان ساڵی ١٩٦٢ لە گەڕەکی مەڵکەندی لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.
جەمال نەبەز (١٩٣٣ تا ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨)، زمانزان، ڕۆژنامەنووس، مێژوونووس، نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە، لە ١٩٥٠ خوێندکاری شەریعەتی ئیسلامی و فەلسەفە و بیردۆزی و فیزیک و بیرکاری بوو لە زانکۆی بەغداد، لە ٢٠١٣ لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا بە پاڵێوراو بۆ پەرلەمانی کوردستان.
جەماوەرناسی، حەشیمەتناسی، دانیشتووناسی یان دیمۆگرافی (بە ئینگلیزی: Demography) بە زانستی خوێندنەوەی ئاماریی جەماوەرەکان، بە تایبەت بوونەوەرەکانی ئینسانی دەوەترێت.
جەمسەر (ئینگلیزی: Electrode) گەیەنێکە، بۆ پەیداکردنی پەیوەندیی کارەبایی لەگەڵ بەشێکی ناکانزایی (ئایۆنی) ئەڵقەکە، وەک ئەلکترۆلیت.
جەمسەری باکوور خاڵێکی خەیاڵییە کە باکوورترین شوێنی جیھان دیاری دەکات.
جەمپ سکوێر وە ھەروەھا پێی دەوترێت جەمپ سکوار   (بە ژاپۆنی: ジャンプスクエア) بریتییە لە گۆڤارێکی شۆننی مانگانە کە لەلایەن شوئیشا بڵاو دەکرێتەوە، یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە دەرچووە لە ۲ تشرینی دووەمی ۲۰۰۷ وەک جێگرەوەیەک بۆ مانگانەی شۆنن جەمپ.
جەنگ یان شەڕ حاڵەتی پێکدادانی دوو یان چەند وڵات، دەستە یان ھێزە کە بۆ ماوەیێک و بە شێوەیێکی مونەززەم بەڕێوە دەچێت.
جەنگاوەری سێزدەیەم فیلمێکی خەیاڵی مێژووییە، لە ساڵی ١٩٩٩ بەرھەم ھاتووە، لەبنچینەدا لە ڕۆمانی خواردنی مردوەکان ەوە وەرگیراوە کە میکایل کریچتۆن نووسیویەتی، باس لەنەواکانی بۆوۆڵڤ دەکات، ھەریەکە لە ئەنتۆنیۆ باندێراس ودیانا ڤێنۆرا و ھومەر شەریف ڕۆڵیان تێدا بینیوە.
جەنگی ئەستێرەکان - ئەڵقەی حەوتەم: ھەستانەوەی ھێزەکە (بە ئینگلیزی: Star Wars: The Force Awakens) فیلمێکی خەیاڵی زانستییە لەلایەن جەی جەی ئابرامس دەرھێنراوە، ئەم بەشەشی دەکاتە بەشی حەوتەم لە تەواوی زنجیرە فیلمەکەدا.
جەنگی جیھانیی دووەم یان دووەم جەنگی جیھانی بریتیبوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە ٧ی تەمموزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەوروپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی ھات بە خۆ بەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشداربوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.
جەنگی جیھانیی یەکەم یان یەکەم جەنگی جیھانی، ئەو جەنگە بوو کە لە ئەوروپا دەستی پێکرد و پاشان ناوچەکانی تری جیھانی گرتەوە لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ و ١٩١٨دا، شەڕکە دەستی پێکرد کاتێک ئیمپڕاتۆڕی نەمسا-مەجەڕ شانشینی سربیای گرت لە دەرئەنجامی کوژرانی شازادەی نەمسا و ھاوسەرەکەی لەلایەن خوێندکارێکی سڕبیەوە لەکاتی سەردانیاندا بۆ سەراییڤۆ.
جەنگی دەنگ بە ئینگلیزی:  war of the sound ئەو جەنگەبوو لەنێوان هێزەکانی کەشتیگەلی (ئیمپراتۆریەتی سویدی) و (کۆماری هۆڵەندی) ئەنجامدرا.
جەنگی سارد یان شەڕی سارد (بە ئینگلیزی: Cold War) ڕێبازێکی دوژمنکارانە بوو کە ئەوەندە ئیمپریالیستەکان گرتیانە بەر لە پێش ھەموویانەوە ئەمریکا بۆڕووبەڕوو بوونەوەی لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت و دەوڵەتە سۆسیالیستەکانی ئەوروپادا دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی دووەمی جیھانی بە تایبەتی لە کۆتایی ساڵانی چلەکان دا.
جەنگی سی ساڵە ئەو جەنگەبوو کەلەنێوان وڵاتە و ئیمپراتۆرە ئەوروپیەکان بەڕێوەچوو لەساڵی ۱٦۱۸ تا ۱٦٤۸.
جەنگی سەربەخۆیی ئەمەریکایە.
جەنەراڵ بە (ئینگلیزی:General).
جەوھەر نامیق سالم لە ساڵی ١٩٤٦ دا لە ناوچەی بەرلوتی سەر بە شارۆچکەی کەلار دایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٢ دا بە یەکەمین سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردراوە.
جەژنی ئاڵا، ڕۆژێکی تایبەتە زۆر لە وڵاتەکان ئاهەنگی تیا ئەگێڕن وەک ڕێزلێنانێک لە ئاڵای دەوڵەت، ئەمەش ساڵیادی دانانی ئاڵای نەتەوەیی دەبێت یان ساڵیادی ڕووداوێکی مێژووی وەک ڕۆژی هەڵگرتنی ئاڵاکە.
جەژنی جیھانی پیاوانی ئاگرکوژێنەوە (بە ئینگلیزی: IFFD، کورتکراوەی International Firefighters' Day) ٤ی ئایاری ھەموو ساڵێک دیاریکراوە و ھۆکارەکەشی بۆ مردنی ٥ کەس لە پیاوانانی ئاگرکوژێنەوە لە ئوسترالیا دەگەڕێتەوە.
جەژنی سوپا، بۆنەیەکە هەندێک وڵات ئاهەنگی تیا دەگێڕن وەکو ڕێزلێنانێک لە سوپای نیشتیمانی وڵاتەکەیان.
جەژنی سوپاس گوزاری (بە ئینگلیزی: Thanksgiving) بریتییە لە پشوویەکی نەتەوەیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا بۆ سوپاس کردنی بەروبوومی ئەو ساڵە کە خەریکە تەواو دەبێت.
جەژنی سەربەخۆیی، رێکەوتێکە لە هەموو ساڵێکدا نەتەوە و دەوڵەتەکان ئاهەنگی تیا ئەگێڕن بە بۆنەی ساڵیادی سەربەخۆیی بوونیان یان ئازادبوون یان گەڕاندنەوەی سەربەستی لە دەستی ئیستیعماری بیانی و هێزەکانی دەرەوە، ئەمەش بیرخستنەوەیەکی نەوە نوێکانە بۆ هەوڵی باپیرەکانیان لە پێناو بە دەستهێنانی سەربەخۆییدا و بۆ ناشتنی ڕۆحی نیشتمانی لە دڵیاندا، زۆربەی وڵاتەکان ئەم ڕۆژە دەکەن بە پشووی فەڕمی، لەم ڕۆژەدا مانۆڕە سەربازییەکان ئەنجام دەدرێت لەگەڵ یارییە ئاگرییەکان و سەمای نیشتیمانی.
جەژنی قوربان، جەژنێکە تایبەتە بە ھەموو موسڵمانان لە چوار ڕۆژ پێکدێت کە موسوڵمانان تێیدا گەردن ئازایی و جەژنە پیرۆزە لە یەکتری دەکەن و بە چکلێت و شیرینی تریش دەمی یەکتر شیرین دەکەن ، جیاوازییەکی تر ئەوەیە کە لەم جەژنەدا زۆر دەکرێت ئەویش خێر و قوربانییە ، جەژنەکە ڕۆژێکی دیاریکراوە دەکەوێتە ڕۆژێک دوای ٩ی زولحەججە کە حاجیان لەو ڕۆژەدا لەکێوی عەرەفە دەوەستن کە گرنگترین پایەی ئەنجامدانی حەجە و جیاوازیکەری نێوان حەج و عەمرەیە و بەگشتی ڕۆژەکە دەکەوێتە ١٠ی زولحەججە بەردەوام دەبێت تا ١٣ی زولحەججە ، لەو ڕۆژە مووسڵمانان بەیانیەکەی دەچن بۆ مزگەوت بۆ نوێژی جەژن و دەست دەکەن بە تەکبیر لێدان (الله أكبر الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله.
جەک لەندەن (بە ئینگلیزی: Jack London) (١٨٧٦-١٩١٦) نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئەمریکی لە سانفڕانسیسکۆ لەدایک بووە.
جەڵدەی مێشک تووشبوونی مێشکە بە زیانێکی دەماری بە ھۆی نەگەیشتنی خوێن.
جەھەنم واتایەکە کە لە زۆربەی ئایینە باوەردارەکان بۆ ئاماژە بە ناخۆشیەکانی ژیانی دوای مردن بە کار دێت، وشەیێکی عیبریە (بە عیبری:גי(א)-הינום) - بە ئینگلیزی: Gêhinnôm گێ+ ھینۆم = دۆڵی ھینۆم دۆڵیکە لە دەوروبەری ئۆرشەلیم کە ڕێگای بەیت لەحم بەوێ دایە.
جەیلبرەیک ئەو پرۆسەیەیە کە ڕێ بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن, ئایپۆد, ئایپاد دەدات ئەو پرۆگرامانە بەکاربهێنن کە لە لایەن ئەپڵ ڕێگەپێنەدراون، ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوە unlockی سیستەمە کارگێڕییەکەی و ڕێگەدان بە بەکارهێنەر بۆ دەستکاریکردنی ڕووت فایلەکان.
جەیمز پرێسکات جووڵ (لەدایکبووی ٢٤ی دێسەمبری ١٨١٨ لە ئینگلیس) فیزیکزان بوو.
جەیمز چادویک (بە ئینگلیزی: James Chadwick) (٢٠ی تشرینی یەکەم ١٨٩١ – ٢٤ی حوزەیران ١٩٧٤) فیزیکزانێکی بیردۆزیی ئینگلیز بوو، کە لە ساڵی ١٩٣٥ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.
جەیمز کامێرۆن لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٥٤ لە ئۆنتاریۆ لە کەنەدا، دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سەرنووسەر و سیناریۆنووسیفیلمە، دوو لە فیلمەکانی لە پڕ داھاتترین فیلمەکانی جیھانە کە ئەوانیش فیلمەکانی ئەڤەتار و تایتانیک ن فیلمی ئاڤەتار کە لەساڵی ٢٠٠٩ نیشاندرا تاکوو ئێستا سەرووی ڕیزبەندی پڕ داھاتترینی فیلمە لە جیھان کە توانیویەتی $٢٬٧٨٧٬٩٦٥٬٠٨٧ کۆبکاتەوە، وە فیلمی تایتانیک کە لەساڵی ١٩٩٧ نیشاندراوە بە پلەی دووەم دێت لە پڕ داھاتترین فیلم لە جیھان کە توانیویەتی $٢٬١٨٦٬٧٧٢٬٣٠٢ کۆبکاتەوە.
جەیمزی یەکەمی ئینگلستان یان جەیمزی شەشەمی سکۆتلەند (١٥٦٦-١٦٢٥) (بە ئینگلیزی: James VI and I) پاشای سکۆتلەند و لە دوای ماوەیەک ئینگلستان و ئیرلەند بوو.
جەیمس بلاک (بە ژاپۆنی: ジェイムズ・ブラック، بە ئینگلیزی: James Black) ئەو کەسایەتییەکی لێڵ و کەم قسەیە و سەرۆکی ئێف بی ئایە لە ژاپۆن لە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆناندا.
جەیمس تروسلۆو ئادامز نوسەر و مێژوونووسی ئەمەریکی بوو (١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٨ - ١٨ی ئایاری ١٩٤٩.
جەیمس جۆسێپ "وایتی" بەلگەر جونیۆر  (بە ئینگلیزی: James Joseph "Whitey" Bulger, Jr.) (لەدایکبووی ٣ی ئەیلوولی ١٩٢٩) تاوانبار و بکوژێکی ئەمەریکییە.
جەیمس مۆنرۆی (ئینگلیزی: James Monroe) (٢٨ نیسانی ١٧٥٨ - ٤ تەمووزی ١٨٣١) پنێجەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە لە نێوان سالەکانی ١٨١٧ تاکو ١٨٢٥ دەسەلاتداری کردووە و چوارەمین کەسە لە ڤیرجینیا کە ئەم پوستەی وەرگرتووە.
جەیمس ڕایت فۆلی (ماوەی ژیان:١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ تاکوو ١٨ی ئابی ٢٠١٤) ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی و ڕاپۆرتکاری ڤیدیۆیی بوو.
جە‌ژنی نە‌تە‌وە‌یی سویس (لە  زمانی فەڕەنسیدا La Fête National Suisse، لە ئاڵمانی دا Bundesfeiertag)ناوی فە‌رمی ڕی و ڕە‌سمی یە‌کی ئاگۆستە لە وڵاتی سویس.
ح یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی و ھەروەھا شەشەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە کە نیشاندەری پیتی Ḧیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
حاجی أحمد محی‌الدین پیری ناسراو بە پیری رئیس (Piri Reis)  گەورە زانای کورد و ئەدمیڕاڵ لە گەلە کەشتی عوسمانییەکان نەخشەی تەواوی زەوی کێشاوە زۆر بە وردی.
حاجی ئۆمەران یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای چۆمان، ڕووبەرەکەی بریتییە لە ١٤٠ کم دووجا، کە %١٠ی دەشتایییە و، %٦٠ی چیایە و، %٣٠ی گردە، ژمارەی گوندەکانی ١٩ گوندە و، لە ساڵی ١٩٧٦ بووەتە ناحیە.
حاجی قادری کۆیی (١٨١٧-١٨٩٧) شاعیر و بیرمەندێکی بەناوبانگ و نەتەوەخوازی کورد بوو.
حاجی لەقلەقی ڕەش یان حاجی لەقلەقی مل ڕەش (بە ئینگلیزی: Black-necked stork) (ناوی زانستی: Ephippiorhynchus asiaticus)، قەبارەیەکی گەورەی ھەیە لەگەل نۆکەکی درێژ و رەش کە ١٢٩ تا ١٥٠ سم درێژییەکەی دەبێت و باڵەکانیشی ٢٣٠ سم درێژی ھەیە لە کاتی کرانەوەیاندا، کێشی لە نزیکەی ٤ کیلۆگرام دەبێت.
حاجی لەقلەقی ڕەنگین (ناوی زانستی: Mycteria leucocephala) (ئینگلیزی: Painted stork) مەلێکە، قەبارەیەکی گەورەی ھەیە و لە کاتی وەستان لەسەر پێیەکانی (٩٣ تا ١٠٢ سم)  درێژیەکەی دەبێت، باڵەکانی (١٥٠ تا ١٦٠ سم) درێژیان دەبێت لە کاتی کرانەوەیاندا.
حاجی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای سووری (١٣١٣- ١٣٧٤) لە دێھاتی ورچەک سەر بە شاری بانە لە دایک بوو.
حاجی مامەند یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانیە لە باشووری کوردستان.
حاجی مەمەیان (Ḧacî memeyan، بە فارسی: حاجی‌ممدان) دێیەکە لە ناوچەی سرشیوی شارستانی سەقز.
حاجی هاشمی نانەوازادەگان،گۆرانیبێژ و شاعیرێکی غەریب و عاشقێکی دڵسووتاو بوو.
حاسیب مەروەزی ناوی تەواوی ئەحمەد کوڕی عەبدوڵڵا حەبەش حاسیب مەرزەوی (٧٩٦ز - ٨٦٩ز) گەردوونناس و بیرکاریزان و جوگرافیاناسێکی فارسی موسوڵمان بوو لە شاری مەرڤ لە خۆراسان.
حافز (بە فارسی: حافظ) شاعیری ناسراوی فارس، ناوى کامڵی خواجە شەمسەددین حافزی شیرازییە.
حامۆڕابی یەکێک بوو لە پاشاکانی بابل کە لە نێوان ساڵانی ١٧٩٢ هەتا ١٧٥٠ پێش لەدایکبوونی یەسووع حوکمی ئەکرد.
حامید درودی لە ساڵی ١٣٤٢ی کۆچیی ھەتاوی لە گوندی چرۆسانە لە ناوچەی بێڵەواری شاری کامیاران لە پارێزگای کوردستان‌‌ ھاتووەتە دونیا و ھەر لە گوندەکەی خۆی نێردایە بەر خوێندن و پاش پۆلی پێنجەم چۆتە شاری کامیاران و لە خوێندنگەی (شبانەروزی) خوێندنی ناوەندی تەواو کردوە و لە دەبیرستانی ھەمان شاردا دوای ساڵێک خوێندن چووتە کرماشان و ساڵێک لەوێ کاری کردووە.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حیزبێکی مارکسیستی کوردستانی عێراقە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە.
حسێن محەممەد ئەمین مەحموود ناسراوە بە حسێن گەرمیانی، یەکێک بوو لە پێنج پاڵێوراوەکانی ٢٥ی تەمموزی ھەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێم ٢٠٠٩ کە تیایدا سەرنەکەوت و سەرجەمی ١٠٠٠٠ دەنگی هێنا.
حوجرە شوێنی خوێندنی بابەتە ئاینیەکانە، بەمەبەستی وەرگرتی پلەی ئاینی و مەلایەتی.
حوزەیران (بە عەرەبی: حزیران) ناوی سوریانیی مانگی شەشەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣٠ ڕۆژی ھەیە.
حوسنی ئەلزەعیم (بە عەرەبی: حسنی الزعیم)  (١٩٤٩ - ١٨٩٧) لە شاری حەلەب وڵاتی سوریا و لە بنەماڵەیەکی کورد هاتە دنیا.
حوسێن عارف یان حسێن عارف یان حسەین عارف چیرۆکنووسی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی گروپی روانگە بوو.
حوسێن مەولود ئەحمەد ناسراوە بە مەلا عەلی لە ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی بەردبرد ی قەزای ماوەت سەر بە ناوچەی شارباژێر لە دایک بووە.لە ساڵی ١٩٦٢-١٩٩٣ پۆلەکانی سەرەتای لە سەرچنار و ماوەت و چەرمەگا تەواو کردووە.
حوسێن کوڕی عەلی کوڕی ئەبووتالیب (بە عەرەبی: الحسين بن علي بن أبي طالب) (٦٢٦-٦٨٠ زایینی و ٤-٦١ کۆچی) کوڕی عەلی خەلیفەی چوارەم و فاتمە کچی پێغەمبەر موحەممەد.
حوسێنی کوڕی تەڵال' ، (ماوەی ژیان:١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٥ لە عەممان لە  ئەردەن تاکوو ٧ی شووباتی ١٩٩٩)، شای شانشینی ئودن بووە لەماوەی ١٩٥٢ تاکوو ١٩٩٩ دوای ئەوەی خۆێندنی قۆناغی سەرەتایی لە عەممانی ئەردەن تەواوکردووە، ڕۆشتووە بۆ زانکۆی فیکتۆریا ئەسکەندەرییەی میسڕ، دواتر لە قوتابخانەی ھارۆ لە ئینگلتەرا خوێندوێتی و خوێندنی سەربازیشی لە ئەکادیمیای ساندھێریتی سەربازی شانشینی لەئینگلتەرا تەواوکردووە.
حوسەین ئەونی دانیاڵ ئەکتەرێکی تورکییە، لە ١٢-٤-١٩٦٢ لە شاری ترابزۆن لە وڵاتی تورکیا لە دایک بووە، ھەر لەسەرەتای تەمەنییەوە خولیای ئەوەی ھەبووە ببێتە پارێزەر، بەڵام بەھۆی باری ئابورییەوە لەگەڵ باوکیدا سەفەر دەکەن بۆ ئەنقەرە،  لە ساڵی ١٩٨٠ دەچێتە بەشی شانۆی زانکۆی لەندەنی  زانکۆی ٩ی ئەیلوول.
حومس سێیەم شاری گەورەی سووریایە.
حووسیەکان  کە بە بزووتنەوەی گەنجانی باوەڕداریش ناسراون، بزووتنەوەیێکی سیاسی ئایینین کە ناوچەی سعدە لە یەمەن بنکەی سەرەکییانە.
حکومەتی فێدراڵ (بە ئینگلیسی: Federal Government) حکومەتی ھاوبەشی یەک فێدراسیۆنە، واتە چەن وڵات یان ئەیالەتی یەکگرتوو.
حکوومەت دەبێ بە چ شێوەیەک بوونی ھەبێ و بۆچی؟
حکوومەت نیزامی یان حکوومەتی سەربازی بارودۆخێکە کە تێیدا ئەرتەش چ بە فەرمانی دەوڵەت یان دوای کودەتا، بەڕێوەبردنی کار و باری وڵات وە ئەستۆ دەگرێ و هەندێ یاسای باو رادەگرێ.
حکوومەت یان میری (لە عەرەبییەوە: حکومة؛ بە واتای فەرمانڕەوایی دێتەوە) بە ڕێکخراوە یان بنکەیەک دەوترێ کە بەھۆیەوە یەکەی سیاسی بتوانێ دەسەڵاتی خۆی بخاتە کار و دەست بگرێ بەسەر سیاسەتڕێژیی گشتیدا و زاڵ بێ بەسەر کردەوەی ئەندامان یان گوێڕایەڵان و بەرفەرمانانی خۆیدا.
حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان (پێشی دەگووترێت حکوومەتی کاربەڕێکەری هەرێم) ناوێکە لەلایەن میدیاکارانی کوردی بەتایبەت سەر بە ئۆپزسیۆنەوە داهێنراوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەو حکوومەتەی هەرێمی کوردستان کە شەرعییەتی یاسایی لەدەست داوە و کار بەڕێ دەکات لەماوەی نێوان یەکەم ڕۆژی هەڵبژاردن هەتاوەکوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (بەکرمانجی: Hikûmeta Herêma Kurdistanê) ناوەندەکەی لە ھەولێرە لە کوردستانی باشوور.
حیجاز، ناوچەیەکی جوگرافیی و مێژووییە، بەشی ڕۆژئاوای شانشینی سعوودیە پێک دەھێنێت، و سنوری مێژوویی حیجاز لە باشوورەوە بە سەعدە دانرێت لە یەمەن ھەتا معان لە ئوردن لە باکوورەوە، و چەندین ھۆز و تیرەی جیاوازی تێدا ژیاوە.
حیزبوڵڵای كورد پارتیەکی سیاسیە کە لە ساڵی ١٩٨٣ لە ئێران بە سەرۆكایەتی شێخ محەمەد خالید بارزانی‌ و لەسەر داوا‌ و بەسەرپەرشتیی ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق دروستكراوەتەوە.
حیزبی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست (بەتورکی Milliyetçi Hareket Partisi) (کورتکراوەی:MHP) حیزبێکی ڕاستڕەوی ناسیۆنالیزمی تورکییە.
حیزبی بەعس، حیزبێکیی عەرەبی سۆسیالیستی کە لە ٧ی نیسانی ساڵی ١٩٤٧ لە لایەن میشیل عەفلەقەوە دامەزراوە و دوو باڵی سەرەکی عێراق و سووریای ھەبوو و لە عێراقدا لە ٨ شوباتی ١٩٦٨ لە رێگەی کودەتای سەربازییەوە بۆ یەکەمجار حوکمی گرتۆتە دەست و لە ساڵی ١٩٦٨ دووبارە دەستەی دووەمی بەعسیەکان لە رێگەی کودەتاوە حوکمیان گرتەوە دەست.
حیزبی بەعسی عێراق بەشێکە لە حیزبی بەعس لە ساڵی ١٩٥٢ دامەزراوە لەساڵی ٢٠٠٣ بەشێوەیەکی یاسایی لە عێراق کارکردن لەژێر ناوی بەعس قەدەغەکرا، ئایدۆلۆژیای حیزبەکە ناسیۆنالیزمی عەرەبی و سۆسیالیزم بوو، حیزبی بەعسی عێراقی بەشداربوون لە حکوومەتی عەبدولکەریم قاسم ئەمەش لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ بوو، لەدوایدا چەندین کودەتا کرا و چەند جارێک بەعس دەھاتنە سەر دەسەڵات دوایی دەشکان بەڵام دوای خۆ ڕێکخستن لە ١٧ی تەمموزی ١٩٦٨ تاکوو ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لەساڵی ٢٠٠٣ ئەم حیزبە فەرمانڕەوایی عێراقی کرد، لەپاڵ حکوومکردنی چەندین دەزگای ھەواڵگری دامەزراند لەوێنەی پاسەوانی نەتەوەیی (حارس القومی) کە بۆ سەرکووتکردنی نەیاران و بەرھەڵستیکاران بوو، حیزبی بەعس لەماوەی دروستبوونی ١٢ جار کۆنگرەی بەستووە.
حیزبی توودەی ئێران (بە فارسی: حزب توده ایران) ڕێکخراوەی سەرەکیی چەپ لە مێژووی ھاوچەرخی ئێراندایە.
حیزبی دیموکرات (بە ئینگلیزی : Democratic Party) حیزبێکی سیاسییە مێژوویەکەی بۆ ١٧٩٢ دەگەڕێتەوە بەڵام بۆ مێژووی هاوچەرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٢٨ ، یەکێکیشە لەدوو حیزبە گەورە هاوچەرخەکەی ئەمریکا وە بەتاکە ڕکابەری حیزبی کۆماری دادەنرێت ،لەساڵی ١٩٣٠ وە حیزبی دیموکرات زۆرتر بە ئایدۆلۆژیای لیبرالیزم دەبەسترێتەوە یان زۆرجار سۆشیال لیبرالیزم ، لەدوایین هەڵبژاردن لە ئەمریکا کاندیدەکەی حیزبی دیموکرات باراک ئۆباما سەرکەوت بەسەر میت ڕۆمنی کاندیدی کۆمارییەکان ، لە هەڵبژاردنی ٢٠٠٠ ەوە سیمبوڵی حیزبەکە گوێدرێژە(کەر) و ڕەنگی شینە .
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان حیزبێکی کوردییە لە باشووری کوردستان لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٥ دامەزرا ئەوەش بەجیابوونەوەی بوو لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە ئەوکاتەوە لەلایەن خالید زەنگەنە ناسراو بە قادر عەزیزەوە سەرپەرشتیکرا ، بەڵام لەساڵی ٢٠٠٨ کرا بە دوو بەشەوە کە یەکێکیان ناوی وەک خۆی بوو ئەوەی دیکەیان بەرەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی سەربەخۆ بوو لالەیەن قادر عەزیزەوە پاڵپشت دەکرا تاکوو ئەو بەرەیە ناوەکەی گۆڕی بۆ حیزبی ئایندەی کوردستان و قادر عەزیز بووە سەرۆکی ئایندە و بارەگای حیزبی ئایندە لە سلێمانی جێگیربوو وە بارەگای حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەسەرۆکایەتکردنی حیزب لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا بارەگا گوێزرایەوە بۆ هەولێر.
حیزبی سوسیال دیمۆکرات، له سه‌ره‌تاوه به بزووتنه‌وه‌ی سوسیال دیمۆکراتی فه‌رانسه(MDSF) یان بزووتنه‌وه‌ی سوسیال دیمۆکرات (MDS) و له دوایی دا به حیزبی سوسیال دیمۆکرات ناسرا و بزووتنه‌وه‌یه‌کی پێک هاتوو له زۆربه‌ی به‌شه‌ دابڕاوه‌کانی حیزبی سوسیالیست بوو له ساڵی ١٩٧٠ دا، که بریتی بوون له حیزبی دیمۆکراتی سوسیالیست(PDS)، بزووتنه‌وه‌ی سوسیال لیبراڵ، سوسیالیزمی دیمۆکراتیک، سوسیالیزم بۆ ئازادی و له ساڵی ١٩٨٦ یش دا بزووتنه‌وه‌ی لاوانی سوسیال لیبراڵ تێکه‌ڵ به‌و گرووپانه بوو.
حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان حیزبێکی کوردی باشوورە لەژێڕ ئایدیای سۆشیالیزم ، پارتەکە لەساڵی ١٩٧٦ دامەزراوە لەلایەن مەحموود عوسمان و عەدنان موفتی و ڕەسوول مامەند، وە لەساڵی ١٩٧٩ بەشێک لە ئەندامانی حیزبی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جیابوونەوە هاتنە بەرەی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان هەر لە باشووری کوردستان یەکێکیش لەو ئەندامانە محەممەد حاجی مەحموود کە ئێستا سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیستی کوردستانە.
حیزبی سیاسی ڕێکخراوێکە کە بۆ کاریگەری لە سەر حکوومەت بناغە دادەنرێت؛ حیزب ئەم کاریگەرییە لە ڕێگای نوێنەرەکانی خۆیەوە ئەنجام دەدات.
حیزبی شیوعی کوردستان ـ عێراق، لە ئاکامی پەرەسەندنی ھۆشمەندی چینایەتی‌ و سیاسی گەلی کوردستان بە گشتی ‌و رۆڵی کرێکاران ‌و رەنجدەران لە تێکۆشانە نیشتمانی ‌و چینایەتییەکاندا، دامەزراوە.
حیزبی فاشیستی نەتەوەیی (بە ئیتالی: Partito Nazionale Fascista، PNF) حیزبێکی ئیتالی بوو لەلایەن بێنیتۆ موسۆلینییەوە لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ دامەزرا.
حیزبی کرێکارانی سوسیالیستی ئێران(بە فارسی: حزب کارگران  سوسیالیست ایران)‏
حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران یان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران حیزبێکی سیاسیی چەپی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە سکرتێری گشتیی ئێستای عەبدوڵڵا موھتەدیە.
حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەو حیزب و ڕێکخراوە سیاسیانە دەگوترێ کە لە چوارچێوەی یان لە دەرەوەی رۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی ئێران) دا کار و چالاکی دەکەن.
حیشمەت مەنسووری جەمشیدی شاعیری ناوداری کوردی ناوچەی ئیلام لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە بە زاراوەی کوردیی باشووری و شێوەزاری کوردیی ئیلامی (فەیلی) ھۆنراوەی ھوێندووەتەوە.
حیماسەی ئەدۆنێ (بە ئیتالی: L'Adone) یەکێ لە گرنگترین شێعرەکانی وێژەی ئیتالیایە کە بە قەڵەمی شاعیری ئیتالیایی جامباتیستا مارینۆ نووسراوە و یەکەم جار لە ساڵی ١٦٢٣دا لە پاریسدا بڵاو کراوتەوە.
حیکایەت (لە عەرەبییەوە: حكاية، "وتنەوە، گێڕانەوە") زاراوەیەکی ئەدەبییە تایبەت بە گەلانی ڕۆژھەڵاتی نزیک و ناوین و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا.
حیکمەت چەمکێکی زۆر گرنگە لە دین و لە فەلسەفەدا کە بەکورتی بریتییە لە زانایییەکی ھاوڕێ لەگەڵ کردەوە (عیلم + عەمەل).
حەج بنەمای پێنجەمە لە ئەڕکانەکانی ئیسلام بە پێی ئەم فەرمودەیەی پێغەمبەر؛
حەجاج کوڕی یوسف کوڕی مەتەر لە ساڵی (٧٨٦ز) لەدایکبووە و لە ساڵی (٨٣٣ز) کۆچی دوایی کردووە.
حەسیب عوومەر سابیر ناسراو بە ئاسۆی دەلاک یان شەھید ئاسۆی دەلاک (١٩٥٧ - ١٩٧٩گریمانەیی) پێشمەرگە و کادر و ئەندامی ڕێکخستنی ناوشاری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و دواتریش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو و ناسراو بوو بەھۆی ئازایەتی و بوێریی و ڕووبەڕووبوونەوەکانی لەناوشاری سلێمانیدا لەگەڵ گەورە ئەفسەرەکانی ڕژێمی بەعس.
حەسیب قەرەداخی ناوی تەواوی حه‌سیبی‌ كوڕی‌ شێخ عه‌لی‌ كوڕی‌ شێخ عه‌بدولڕه‌حمانی‌ قه‌ره‌داخییه‌ (١٩٢٩ ز - ١٩٩٧ ز) یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمانی لەدایکبووی شاری سلێمانی.
حەسیچە (بەکرمانجی: Hesîçe، بەعەرەبی: الحسكة; ئەل-حەسەکە، بەسریانی: ܚܣܟܗ) شارێکە لە خۆراوای کوردستان و پایتەختی پارێزگای حەسیچەیە کە ئەکەوێتە سووچی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە.
حەسەن بەننا (ناوی تەواوی بە عەرەبی: حسن أحمد عبد الرحمن محمد البنا الساعاتي، ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦-١٢ی شوبات ١٩٤٩) دامەزرێنەری کۆمەڵەی برایانی موسڵمانە (بە عەرەبی: الإخوان المسلمين) لە ١٤ ئکتۆبەری ساڵی ١٩٠٦ لە میسر لەدایک بووە، لەدواناوەندی ڕەشاد بەزیرەکی و لێھاتوویی لە ھاوڕێکانی جیادەکرایەوە و وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ڕەوشتی ئەدەبی لەلایان قوتابیەکانەوە ھەڵبژێردراوە، دواتر لەدەروەی قوتابخانە کۆمەڵەی قەدەغەکردنی حەرامکراوەکانی دامەزراندووە و پاشان کە چۆتە قوتابخانەی مامۆستایان کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی خێرخوازی دامەزراندووە کە بانگەشەی بۆ ڕەوشتی جوان و دوورکەوتنەوە لەکاری خراپ کردووە.
حەسەن جەمال (لەدایک بووی ١٩٤٤) ڕۆژنامەنووسێکی تورکە، نوسەر، و کوڕەزای جەمال پاشایە.
حەسەن دەرزی ساڵی ١٩٥٧، لە شاری بۆکان لەدایک بووە.
حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ھونەرمەند و مۆسیقازانی سرووشتی (لەدایک‌بووی ١٩٢١ - کۆچی دوایی ١٩٧٢) لە شاری بۆکان ھاتۆتە دنیاوە.
حەسەن عەبدوڵڵا حەمدان (بە عەرەبی: حسن عبد الله حمدان) بە نازناوی مەھدی عامل، ڕۆشنبیری مارکسیست و چالاکوانێکی سیاسی عەرەب بوو کە لە نێوەی دووهەمی سەدەی بیستەمدا دەژیا.
حەسەن عەلی خانی گەڕووسی (١٨٢٢ بیجاڕ-١٨٩٩ کرمان) ناسراو بە ئەمیر نیزامی گەڕووسی سیاسی، شاعیر و خۆشنووسی کوردی سەردەمی قاجاڕەکانە.
حەسەن ڕۆحانی کە پێش لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ناوی حەسەن فەرەیدوون بووە، لە ١٢ی نۆڤەمبری ١٩٤٨ لە شاری سۆرخەی پارێزگای سمنان لە دایک بووە.
حەسەن کوڕی عەلی کوڕی ئەبووتالیب (بە عەرەبی: الحسن بن علي بن أبي طالب) (٦٢٤-٦٧٠ زایینی) کوڕی عەلی خەلیفەی چوارەم و فاتمە کچی پێغەمبەر موحەممەد.
حەشاشین (عەرەبی: آلحشاشین) ئەو دەستەواژەیەیە کە ئاماژە بە ئیسماعیلییە نیزارییەکانی سەدەی نێوان ١١ھەم و ١٢ھەم دەدات.
حەفسیەکان یان بەنی حەفس بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری بەڕبەڕی بوون حوکمی تونسیان کرد لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی جەزائیر و تەڕابلس لە نێوان ساڵانی ١٢٢٩-١٥٧٤ز.
حەلال دەستەواژەیەکی ئیسلامییە بۆ کردەوەیەک یان ماددەیەک کە ئەنجامبدرێت و بکرێت ئەمەش بەپێی  شەریعەتی ئیسلامی.
حەلیم یوسف نووسەر و میدیاکارێکی کوردە و ساڵی ١٩٦٧ لە شاری عامودێی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە.
حەمە جەزا گۆرانیبێژی کوردە، لە ساڵی ١٩٤٩ دا لە شاری سلێمانی  لەدایکبووە.
حەمە قوتو ناوی تەواوی محەممەد ئیبراھیم عەبدول) لەدایکبووی ساڵی ١٩٣٩ لە شاری ھەڵەبجە وە لەساڵی ١٩٩٢ کۆچی دواییکردووە.
حەمەد سعود سەیاری لەدایکبووی ساڵی ١٩٤١ـە، سەرۆکی دەزگای دراوی عەرەبی سعودی بوو لەنێوان ساڵانی ١٩٨٣ تاوەکو ٢٠٠٩.
حەنبەلی یەکێکی تر لە چوار مەزهەبە سەرکییەکەی سوننە و ئەگەڕێتەوە بۆ پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل کە ساڵانی ١٦٤ک بۆ ٢٤١ک ژیاوە.
حەو ڕۆژە ئەڕۆی دەسخاڵی دێیتۆ
حەوت تاوانە کوشندەکان (بە ژاپۆنی: 七つの大罪 خوێندنەوە: ناناتسۆ نۆ تایزای) زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە کە لە نوسین و کێشانی ناکابا سوزوکییە.
حەوزی مەلەکردن، مەلەوانگە، یان مەسبەح ھەیکەلێکی دەستکردە بۆ لەخۆگرتنی ئاو دروست دەکرێت، بۆ مەلەکرن، واتەرپۆلۆ و چالاکییەکانی کەیفوەرگرتن کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
حەوش کوڕو گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
حەپسەخانی نەقیب (١٨٩١- ١٩٥٣) ژنێکی سیاسەتوان و خێرخواز و چالاکی مافی ژنانی بوو.
حەڕان، یەکێک لە شارەکانی كوردستانیە کە لە پارێزگای ڕحا ھەڵکەوتوووە.
حەکیمی شارۆچکەیەکی شارستانی نوورابادە، لە ناوچەکانی سەربە کۆمار لە وڵاتی تاجیکستان.
حەیاتی نەو شارۆچکەیەکی شارستانی یاوانە، لە پارێزگای خەتلان لە باشووری ڕۆژاوای وڵاتی تاجیکستان.
خاتوو خۆرشیدی مه‌ریوانی، شاعیر و نووسەری مەریوانی ساڵی ۱۸۸۱ لە ئەو شارە لەدایک بووە.
خاتوو عادیلە خانم (١٨٥٩-١٩٢٤) ئافرەتی دەسەڵاتدار و کارگێری ھۆزی جاف و ھاوسەری عوسمان پاشای جاف و کچی عەبدولقادر بەگی ساحێبقڕان و دایکی ئەحمەد موختار جاف و تاھیر بەگی جاف دوو شاعیری ناودار بووە.
خاتوو نوور ھودا محەممەد سوڵتان' ناسراو بە ھودا شەعراوی (ماوەی ژیان: ٢٣ی حوزەیرانی ساڵی ١٨٧٩ لە سەعید میسر تاکوو ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧) لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەم و تاکو نیوەی سەدەی بیستەم لەدیارترین چالاکوانە میسریەکان بووە لە بوارەکانی سەربەخۆیی نیشتیمانی میسر و چالاکی ئافرەتان و فێمینیزم وە ئەو دامەزرێنەری یەکێتیی ژنانی میسڕە.
خاتوو یان خاتوون، ڕێزناوی ژنانە لە بانگ کردندا ڕێزناوەکانی تر بۆ ئەم مەبەستە بریتییەن لە: «خانم»، «خان»، «دادە»، ....
خاسەگی سوڵتان (بە عوسمانلی: خاصگی سلطان) لەقەبێک بوو کە لە دەرباری عوسمانی بە ئەو ژنەی دەدرا کە دایکی جێگری سوڵتانی عوسمانی بوو.
خالید بن یەزید بن موعاویە (عەرەبی: خالد بن يزيد بن معاوية)، نەوەی خەلیفەی ئومەوی معاویە کوڕی ئەبووسوفیان و کوڕی خەلیفەی دووەم یەزید کوڕی معاویە، زۆر گرنگی بە زانستەکان دەدا، یەکەم کەس بوو لە عەرەبەکان کە گرنگی بە زانستی کیمیا بدات، کتێبی لە یۆنانی وەرگێڕاوە بۆ عەرەبی و نامیلەکەشی نووسیوە.
خالید حوسێنی (بە فارسی: خالد حسینی) ڕۆژی ٤ی مانگی مارچی ١٩٦٥ لە کابول لەدایک بوو.
خالید کوڕی وەلید لە دایک بووە لە مەککە لە ساڵی ٥٩٢ زایینی وە لە ساڵی ٦٤٢ کۆچی دوایی کردوە.
خان (بە ئینگلیزی: Khan) ناسناوێکە، بەمانای ڕەسەن دێت لە زمانی مەنگۆڵی.
خانای قوبادی (١٧٠٠-١٧٥٩) ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگی شێوەزار گۆرانی بووە کە لە سەدەی ١٨دا ژیاوە.
خانقاھی باڵا شارۆچکەیەکی شارستانی حیسارە، لە ناوچەکانی سەربە کۆمار لە وڵاتی تاجیکستان.
خانمەنمایشکەرێکی جلوبەرگی ڕووسیایە.
خانووەکەی مزگەوتێ ڕۆمانێکە بە زمانی ھۆڵەندی نووسراوە لە لایەن نووسەری بە ڕەگەز ئێرانی قادر عەبدولڵا و لە ساڵی ٢٠٠٥ بڵاوکراوەتەوە.
خانی لەپ زێڕین کە ھاوکات بە ئەمیرخانی برادۆست ناسراوە.
خانە (بە ئینگلیزی: Cell) یەکەی پێکھاتن و فرمانی سەرەکی ھەموو لەشی زیندەوەرانانە.
خانەدانی تانگ خانەدانێکی پاشایەتی بوون کە لە نێوان ساڵانی ٦١٨ ھەتا ٩٠٧ی زایینیدا لە بەشیک لە وڵاتی چینی ھاوچەرخدا دەسەڵاتداریان دەکرد.
خانەقای شێخ (Xaneqay şêx، بە فارسی: خانقاه شیخ) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
خانەقین یا  دوخانگ شارێکی وڵاتی عێراق و باشووری کوردستانە کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن، خانەقین ناوەندی قەزای خانەقین و سەربە پارێزگای دیالە‌یە.
خانەگێ (Xanegê، بە فارسی: خانگه) دێیەکە لە ناوچەی خەلیفانی شارستانی مەھاباد.
خانەی تیی ژەھراوی (ئینگلیزی: Cytotoxin T cell) جۆرێکە لە خانەکانی تی، خانە تووشبووەکان و خانە شێرپەنجەیییەکان دەناسێتەوە و تێکیان دەشکێنێت.
خانەی تەنبوور بنکەیەکی فەرھەنگی ھونەرییە لە گوندی بانزەلانی شارستانی داڵاھۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
خانەی پلازما یان پلازمەخانە (بە ئینگلیزی: Plasma cell) جۆرێکە لە خڕۆکە سپییەکانی خوێن، کە دژەتەنەکان دروستدەکات.
خانەی یەکەم کاری گرنگ و بەپەلە : ھەموو ئەو کارانە دەگرێتەوە کە گرنگ وبەپەلەن لەڕووی کاتەوە نمونە :بەیانی تاقیکردنەوەت ھەیەخانەی دووەم
خاو گوندێکی شارستانی مەریوانە.
خاوەندارێتی بیرۆکەیی بریتییە لە مافی خاوەندارێتی لایەنێک لە کارێکی بیریی نوێخوازی واتە داهێنان و چەشنە وێژەییەکان و هونەرییەکان و نیشانەکان و ناوەکان و وێنە و نموونە و وێنەی بیناسازی، کە دواتر داهێنانەکەی یان بەرهەمهێنانەکەی یان گواستنەوەەی بۆ خاوەندارێتییەکەی دەگوازرێتەوە.
خاک ھەندێک جاریش بە وشکانی ناوی دەھێندرێت، (بە ئینگلیزی: Land) بریتییە لە چینی وشکی سەر زەوی کە بەشێوەیەکی ھەمیشەیی ئاو دای نەپۆشیوە.
خاک یان ناوچەی پایتەختی ئوسترالیا (بە ئینگلیزی : Australian Capital Territory وبو کوورتکراوەی ACT) بچووکترین ویلایەتە لە کۆی هەشت ویلایەتی ئوسترالیا کە حکومەتی خۆبەڕێوەبەریان هەیە.
خاڵی شەونم یان پلەی گەرمی خاڵی شەونم ئەو پلەی گەرمی یە یە کە ھەوای شێدار دەبێ لە کاتی پەستانی جێگیردا بیگاتێ بۆئەوەی بگاتە حاڵەتی تێربوون.
خزمایەتی (بە ئینگلیزی: Kinship) لە کومەڵگا مرۆڤایەتییەکاندا بە دەستەیەک خەڵک کە لە ڕێگەی پەیوەندە بۆماوەزانی (خوێنی)یەکان یان ئەو پەیوەندییانەی (لە ڕێگەی هاوسەرگیری کەسوکارانی تر)، یان بە پێی دڵبەستراوەیی بە کۆڕێکی تایبەت یان قبووڵی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تایبەت دەوترێت.
خزمگەریەتی بریتیە لە بەپێشخستنی خزم و دۆستە نزیکەکان بەھۆی پەیوەندیان بە تۆوە نەوەک بە ھۆی لێھاتوویان.
خستنەپاڵ (خستنەسەر)، ئەم زاراوایە لە بڕگەی (nexus)ی لاتینیەوە وەرگیراوە کە بەمانای پێکەوەبەستن دێت، بەڵام لەرووی سیاسییەوە بەمانای خستنەپاڵی ھەرێمێک یان ناوچەیەک دێت بۆ سەر قەوارەیەکی سیاسیی خاوەن جوگرافیا کە لەباری ئاساییدا ھەمیشە ناوچەی لاوازو خاوەن دانیشتوانی کەم دەخرێتەسەر لایەنی بەھێز، بەکردەوەش ئەم ھەنگاوە نە بەڕێککەوتن دەکرێتو نە ھەردوولا داوایان لێدەکرێت، بەڵکو زیاتر کردەوەیەکی تاکلایەنانەیەو ناوچەیەکە لەلایەن دەوڵەتێکەوە دەستیبەسەردادەگیرێتو ھاوکات لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشەوە دانیپێدادەنرێت، وەک ئەو حاڵەتەی لە پاش جەنگی دووەمی جیھانەوە بەسەر ھەندێک ناوچەدا ھات، لەوانە خستنەسەری ئۆگەندا لەلایەن ئەسیوپیا لە ساڵی ١٩٥٤، ھەرێمی تبت لەلایەن چین-ەوە لەسەرەتای ١٩٥٠-دا، ھەروەھا تەیموری ڕۆژھەڵات لەلایەن ئیندۆنیزیا لە ١٩٧٥.
خشتی ئاراستەبەر (پێشی دەوتریت بەردی ڕێنمایی، خشتی نابینایان، ڕێڕەوی زیرەک، ئاراستە ھێڵ، خشتەقوری کوێران) (بە ئینگلیزی: Tactile paving) بریتییە لە سیستەمێک کە پێکھاتووە لەخشتێکی ئاراستەلەسەر بەجۆرێک لەسەر ڕوی خاک دادەنرێت لە ڕێڕەوی شۆستەی شەقامەکان و نھۆم و پەیژەی شوێنەگشتیەکان بۆ یارمەتیدانی ئەوکەسانەی کێشەی بینینیان ھەیە.
خشتەی خوارەوە ناوی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سرییانییەکان دەنوێنێت.
خشتەی خولی یان خشتەی خولگەیی (بە ئینگلیزی: Periodic Table) پێکدێت لە خشتەی ١١٨ توخمی کیمیایی زانراو کە بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش ڕیزکراون بە پێی گەردیلە ژمارە و خاسیەتەکانیانەوە.
خشۆکان یان خزۆکان: تاقمێک لە گیانەوەرانی بڕبڕەداری خوێنسارد، بە پێستی ڕووتەڵی زبر و پتر پووڵەکەدارەوە کە ھێلکە دەکەن.
خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ (بە ئینگلیزی: Figure skating) یارییەکی ئۆڵمپییە کە لەلایەن یەک کەس یان دووان یان کۆمەڵ لەسەر سەهۆڵ ئەنجام دەدرێت کە چەندین جووڵەی جیاواز تێیدا ئەنجام دەدرێت.
خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و پیان ده‌وترا(أصحاب الأیكة) واته‌: خاوه‌نانی باخه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ بازرگانیدا شاره‌زا بوون، چونكه‌ گونده‌كه‌یان ده‌كه‌وته‌ سه‌ر شاڕێگای بازرگانی گه‌وره‌ی نێوان شام و یه‌مه‌ن له‌لایه‌ك و له‌نێوان میسڕ و عێراقیش له‌لایه‌كی تره‌وه‌.
خوا لە ئیسلامدا، زاتێکی بێ ھاوتا و دادپەروەرە، نەمرە و ھیچ ھاوەڵ و ھاوبەشێکی نیە، پەرستراوی حەقی ھەموو دروستکراوانە، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە خوا تاک و تەنھایە و جێی ڕاز ونیازە، بەخشندە و میھرەبانە، لە گوناە خۆش دەبێت و گەڕانەوە وەر ئەگرێت و جیاوازی ناکات لە نێوان خەڵکدا تەنھا بە کردەوەی چاک نەبێت.
خوا ژنە (بە ئینگلیزی: God Is a Woman) گۆرانییەکە لەلایەن گۆرانیبێژی ئەمریکی ئاریانا گراندێی لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، کە دووەم گۆرانیی تاکە لە چوارەم ئەلبوومی ئاریانا «شیرینکەر» (٢٠١٨).
خواجامیر (Xwacamîr، بە فارسی: خواجه میر) گوندێکە لە بەخشی ناوەندی لە شارستانی بانە.
خواران گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگەسەر، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
خوان مانوێل سانتۆس لەدایکبووی ١٠ی ئابی ١٩٥١.
خوان ڕۆمان ڕیکێڵمێ یاریزانی ئارژەنتینییە.
خوان کارلۆسی یەکەم یان خوان کارلۆس ئالفۆنسۆ ڤیکتۆر ماریا (بە ئیسپانی: Juan Carlos؛ لەدایکبووی ٥یکانوونی دووەمیی ١٩٣٨ لە رۆما، ئیتالیا)، پاشای پێشووی ئیسپانیا بوو.
خواناسی گەورەو شێخی تەسەوفی ئیسلامیی و پڕ نوری زانستی شەریعەت و تەریقەت ناوی راستەقینەی ئەو زاتە گەورەیە شێخ موحیی الدین کوڕی شێخ موسای جەنگی دۆست کوڕی شێخ عەبدوڵای موسا جان کوڕی شێخ عەبدوڵا مەحزی کوڕی شێخ محمد حەسەن موسەننای کوڕی ئیمامی حوسەینی کوڕی ئیمامی عەلی کوڕی ئەبی تالیب خوایان لێرازی بێت .
خواناسی یان تیۆلۆجی زانستی سەلماندنی ھەبوونی خوایە.
خوای گه‌وره‌ شوعه‌یبی نارد بۆ خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن، گوندی مه‌دیه‌ن ده‌كه‌وێته‌ نێوان شام و حیجازه‌وه‌،‌ 
خوجەندی ناوی تەواوی ئەبوو مەحموود حەمید کوڕی خدر خوجەندییە (٩٤٠ز-١٠٠٠ز) گەردوونناس و بیرکاریزانێکی مەغۆل بوو کە لە کۆتاییەکانی سەدەی دەیەمدا ژیاوە و یارمەتی درووستکردنی ڕوانگەیەک بووە لە نزیک شاری ڕەی (کە ئێستا شاری تاران دەکات) لە ئێران.
خودا  یان خوا یان خودێ لە ئایینەکان و بیروڕا جۆراوجۆرەکانی مرۆڤدا مانای جیاوازی ھەیە.
خودا لێخۆش بیَ (ئەحمەد تەقی) دەلیَ ((ئەم خێزانە خانەدانەی شێخ مەحمود پتر لە ١٥٠ سال لە کوردستاندا ناوبانگیان بلاوەو جێگایەکی تایبەتیان ھەیە ھەموو کوردستان و بەتایبەتی لە لادێکگاندا بە چاوی رێزو پیرۆزەوە تەماشای ھەموو وەچەیەکانی شێخ مارفیان کردووە)).
خودای باوک (بەئینگلیزی: God the Father، بەعەرەبی: الله الآب)، ناوێکی ڕەگەزێنراوە و دراوەتە پاڵ خودا لە هەندێک لە ئایینە یەکتاپەرستییەکاندا، بەتایبەتی لە باوکایەتییە ئیبراهیمییەکاندا.
خودای کوڕ (بەئینگلیزی: God the Son)، کەسایەتی دووەمی سیانەیی پیرۆزە لە لاهووتی مەسیحییەتدا.
خورما شوێنە سەرەکیەکەی ئاسیایە بە تایبەتیش دوورگەی عەرەبی  و دوورگەی عەرەبییەوە چووە هەموو جیهان ، هەر درەختێکی خورما و تۆوەکەی لە جیهان سەرچاوەکەی دوورگەی عەرەبیە.
خورماڵ شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە کە لە پارێزگای ھەڵەبجە دایە و لە(٧٠) کیلۆمەتریی ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی دایە.
خوسرەو کە گۆرانیبێژێکی زۆر بەناوبانگە دوای ئاشنا بوون بە حەنای ھەواداری و بەستنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵیدا
خولانەوە (بە ئینگلیزی: Rotation) بۆ تەنێکی دوو ڕەھەندی بریتییە لە سووڕانەوەی تەنەکە بە دەوری خاڵێکدا کە پێی دەڵێن چەقی خولانەوە.
خولانەوە بۆ ھەر خولەکێک (بە ئینگلیزی: Revolution per Minute)، کە بە RPM ھێما دەکرێت،  یەکەی پێوانەکردنی خێراییی خولانەوەیە، کە بریتییە لە ژمارەی خولانەوە بە دەوری تەوەرەیەکدا لە ماوەی یەک خولەکدا.
خولگەی خۆر، بازنەی ڕێگای بزاڤی ڕواڵەتیی ساڵانەی خۆرە ڕێژە بە زەوی، کە لە لایەن دوازدە دانە بورجەوە دابەش کراوە.
خولی ئەوڕووپا خولێکی ساڵانەیە لەلایەن ڕێکخراوی یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا سەرپەرشتی دەکرێت
خولی تۆپی پێ ڕوسیا (به روسی: Российская футбольная премьер-лига) خولی سەرەکی و فەرمی کێبەرکێ و ڕکابەری نێوان یانەکانی ڕوسیایە.
خولی نایابی کوردستان بەرزترین ئاستی کێبەرکێی یانەکانی تۆپی پێییە لە ھەرێمی کوردستاندا.
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا، (بە ئینگلیزی UEFA Champions League) پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە، ساڵانە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکدەخرێت.
خولی یەکەمی کۆبوونەوەکانی کۆنگرەی لۆزان دەستیپێکرد.
خوول دەکا بە دەوری خۆر لە نێوانی پێوانەی  1.0–2.5 باڵانسی گەردوونی، وە هەر خوولێکیشی بە ٢ ساڵ و ٤ مانگ تەواو دەکا
خوولی ئنگلیزی ناسراو بە پرێمەر لییا ٢ جار  لەوەزەکانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ وە ٢٠٠٥-٢٠٠٦
خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١جار لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠
خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ١جار لەساڵی ٢٠٠٤
خووگ یان بەرازی ماڵی (ناوی زانستی: Sus scrofa domestica) گیانلەبەرێکە کە دەستمەۆ کراوە و لەگەڵ مرۆڤدا دەژیێت؛ مرۆڤ لە ئەم ئاژەڵە بۆ گۆشت کەڵک دەگرێت.
خوڕخوڕە (Xurrxurre، بە فارسی: خورخورە) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
خوێن (بە ئینگلیزی: Blood) بەستەرە شانەیەکی شلە  کە لە ناو لولەخوێنیەکانی لەشی  مرۆڤدا بە ھۆی کاریگەری پۆمپی دڵەوە دەگەڕێت.
خوێنبۆری یان ڕەگ بەشێکە لە کۆئەندامی سووڕان کە کاری ھاوردوبرد کردنی خوێنە لە لەشدا.
خوێنبەر (بە ئینگلیزی: Artery) ئەو بۆریە(لوولە) خوێنەیە ، کە خوێن بۆ دوور لە دڵ دەگوازێتەوە بۆ ئەندامەکانی لەش.
خوێندن لە ھەرێمی کوردستان خوێندن لە کوردستان لە باخچی ساوایان دەست پێدەکات تاوەکوو تەواوکردنی زانکۆ یان پەیمانگاکان.
خوێندنەکانی فیلم  (بە ئینگلیزی: Film Studies) ڕێککارییەکی ئەکادیمییە کە مامەڵە لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی هەنگاونان بۆ نزیکبوونەوە لە فیلم، لە ڕێگەی مێژوویی، و سینەمایی دەکات.
خوێندەواری توانایی خوێندن و نووسینە.
خوێنمژ (بە ئینگلیزی: Vampire) بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی زیندەگی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات.
خوێنمیزی یان هیماچووریا حاڵەتی هەبوونی خڕۆکەی سوور لە نێو میزدایە.
خوێنەرەوەی ھەواڵ زۆرجار بە  پێشکەشکاری ھەواڵ ناسراو بە خوێنەرەوەی ھەواڵ رۆژانە پرۆگرامی نوێ و ھەواڵی نوێ پێشکەش دەکات لە تەلەفزیۆن یان لە ڕادیۆ یان لە ئینتەرنێت ھەروەھا ئەوان وەک رۆژانامە نووس کاردەکەن بۆ پێشکەش کردنی ھەواڵەکان لە دەرەوەی ستۆدیۆ بۆ گەیاندن بە خەلک و کەسانی دەورو بەر
خڕۆکەی سپی (بە ئینگلیزی: White blood cell) بریتییە لە زۆرێک خانەی خڕ و بێڕەنگی نێو پلازمای خوێن، کە لەش لە ئاستی باکتریا و ڤایرۆس و دوژمنانی دەرەکی دەپارێزێت.
خۆت بیکە (Do it yourself or DIY) ڕێگەیەکە بۆ سازکردن و چاککردنی شتەکان بەبێ وەرگرتنی یارمەتیی ڕاستەوخۆ لە شارەزایان.
خۆجێیەکانی ئوسترالیا بە دانیشتوانی سەرەتایی کیشوەری ئوسترالیا دەوترێ کە لە دەیان هەزار ساڵ پێش چوونی ئەورووپییەکان بۆ ئەم مەڵبەندە لەوێدا دەژیان، ئەم خەڵکە لە ئوسترالیا داو بە زمانی ئینگلیزی پێیان دەوترێ Aboriginal (ئەب ئۆرجینال) کە بە کوورتی بە Aborigines دەیڵێن.
خۆجەئیزم (بە ئینگلیزی: Hoxhaism) چەشنێک مارکسیزم-لێنینیزمی دژەپێداچوونەوەخوازییە کە لە کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٧٠ و بە ھۆی لقخواردنەوەیەک لە بزووتنەوەی ماوئیستی، و ئاشکرا بوونی کێشە و ناکۆکیی ئایدیۆلۆجیک لەنێوان حیزبی کۆمۆنیستی چین و حیزبی کاری ئالبانیا لە ساڵی ١٩٧٨ بە دی ھات.
خۆر (ناوەکانی تر: خوەر، ھۆر، ھوەر، وەر، ڕۆژ) ئەستێرەیەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کۆمەڵەی خۆرەوە.
خۆراسان (بە فارسی: خراسان کھن یان خراسان بزرگ) ناوچەیەکی مێژوویییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران، کە لە بەشێکی گەورەی وڵاتانی ئەفغانستان و ھەروەھا تورکەمەنستان، ئوزبەکستان و تاجیکستان پێکدێت.
خۆراک یان خواردەمەنی مادەیەکی خۆراکییە کە بۆ حەزبردن یان تێپەڕکردنی برسێتی دەخورێت، خۆراک دەتوانێت دەستکرد یان سروشتی بێت، کوڵاو یان نەکوڵاو بێت.
خۆرنەوازان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی نەوجول، قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
خۆروەگەڕ (بە ئینگلیزی: Solstice) لە ساڵدا دووجار زەوی لە خولگەی خۆیدا لە کاتی سوڕانەوەی بە دەوری خۆردا ئەکەوێتە نزمترین یان بەرزترین پلە و پێچەوانە ئەبێتەوە.
خۆزگە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە لایەن دوو ھاوڕێ وە دروست کرا، بیرۆکەی دامەزراندنی خۆزگە لەیاد نەکردنی ڕۆژانێک بوو کە تاراوگە ئەو دوو ھاوڕێیەی لەیەکدی نزیکردبووە.
خۆزێ مۆرینیۆ ناوی تەواوی خۆزێ ماریۆ دۆس سانتۆس مۆرینیۆ فلیکس ە ،لە ٢٦ ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٦٣ لەدایک بووە ، مۆرینیۆ یەکێ لەباشترین ڕاهێنەرانی جیهانی سەدەی بیست و یەکەمە لەئێستادا کاری ڕاهێنەرایەتی و مەشقدانەوەی یارزانانی  یانەی مانچستەر یونایتد لەئەستۆی ئەودایە مۆرینیۆ بەر لەوەی ببێتە ڕاهێنەری وەرزشی کاری وەرگێڕ وە یاریزانیشی کردووە ، مۆرینیۆ بەوەی تاکە ڕاهێنەرە لە ماوەی٩ ساڵدا لەئەرکی ڕاهێنەرایەتی لەیاریگای یانەکەی تووشێ شکست نەبووە ناوی چۆتە پەرتووکی گینس بۆ مێژوو و داهێنانەکان ، مۆرینیۆ بەوە ناسراوە کە هەمیشە لێدوانی ئاگرین بەکاردەهێنێت لە کۆنگرە ی ڕۆژنامەنووسی
خۆزێ ڕیزاڵ (ماوەی ژیان: ١٩ی حوزەیرانی  ١٨٦١ لە خێزانێکی دەوڵەنەمد لە کالامبای سەربە پارێزگای لاغۆنا لە فلپین تاکوو٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٦) ە، زانا و نیشتیمان پەروەرێکی فلیپینی بووە، کەسایەتیەکی سەرەکی بووە لەدامەزراندنی فلیپین لە سەردەمی داگیرکاری ئیسپانی.
خۆش قشڵاخ (Xoşqişllax، بە فارسی: خوش‌قشلاق) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
خۆشبژیوی بارودۆخ یا ھەلومەرجی ساز و تەیار بوونی پێداویستییەکانی ژیان و زیندوومانەوەیە.
خۆشمەکان،  گوندێک سەر بە شاری جوانڕۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
خۆشناوەتی ناوچەیەکی شاخاوی بەرفراوانی باشووری کوردستانە، سنووری ناوچەکە ھەموو شارۆچکەی شەقڵاوە و ھەروەھا ھەندێک لە گوندەکانی شارۆچکەکانی ڕانیە و ڕەواندز و سۆران دەگرێتەوە، بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی ئەم ناوچەیە بەناوبانگن بەتایبەتی ھەنجیر و ترێ و ترێی ڕەشمیری.
خۆشەویستی لەسەردەمی کولێرەدا، (بە ئینگلیزی: Love in the Time of Cholera؛ بە ئیسپانی: El amor en los tiempos del streptococci) رۆمانێکی بەناوبانگی گابریێل گارسیا مارکێز خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩٨٢، کە لەساڵی ١٩٨٥ وەک کتێب بڵاوکراوەتەوە، بەھەمان ناو لە ھالیڤوود کراوە بە فیلمێکی درامی ڕۆمانسی.
خۆشەویستی یان ئەڤین بریتییە لە ھەستکردن بە کێشکردن و سەرنج ڕاکێشان بەرامبەر بە کەسێک یان شتێک، ئەو دوو کەسەی یەکتریان خۆش ئەوێ یان ئەو دوو کەسە ئاشقەی کە چاویان بەیەک دەکەوێت لەشیان ھەڵدەستێ بە دەردانی ھۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین ناسراو بە ھۆرمۆنی ئاشقان.
خۆشەویستیی ئازاد (بە ئینگلیزی: Free Love) بزووتنەوەیێکی کۆمەڵایەتیە کە ھەموو شێوەی خۆشەویستی پەسەند دەکات.
خۆشەویستییەکی مەحاڵ!
خۆپیشاندان یان پرۆتەستۆی خیابانی کردەوەیەکە لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکەوە لەپێناو بەرژەوەندیی تەڤگەڕێکی [زۆرتر] سیاسیدا؛ پتر بریتییە لە ڕێپێوانێکی گەلەکۆمەیی کە لە پێشدا یان لە کۆتاییدا گوێ لە وتاری وتاردەران دەگیردرێ.
خۆپیشاندانەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١، بریتییە لە زنجیرە خۆپیشاندانێک کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ بە دوای خۆپیشاندانەکانی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتی سووریا ئەنجام درا.
خۆکوشتن حاڵەتی ئیقدام بە کوشتنی خود لە ڕووی عەمدەوەیە.
خۆکوژیی بەهاوکاری (بە ئینگلیزی: Assisted suicide) بریتییە لەو خۆکوژییەی ئەنجام دەدرێت بەهاوکاری کەسێکی تر.
خۆڵ یان گڵ (بە ئینگلیزی: Soil) تەنێکە کارلێکردنی خۆیی تێدایە کە لە نوێبوونەوە و بەرەو پێش چووندایە.
خۆی لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانە.
خۆی نزیک خاتەوە لێی، تا ئەوەی تینا ھەستی بە پەیوەندیەکە کردووە ھەوڵی خۆکوشتنی داوە
خۆیبوون ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیزمی کوردی (کوردایەتی) بوون کە پاڵپشتییان لە سەرهەڵدانی ئارارات دەکرد ، ئەم کۆمەڵەیە بەسەرکردایەتی ئیحسان نووری پاشا لە وڵاتی لوبنان لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٧ دامەزرا.
خۆییە دەمارە کۆئەندام (بەئینگلیزی: Autonomic nervous system)، بەشێک لە جووڵە بەشی چێوە دەمارە کۆئەندام پێک دەهێنێت.
خیزان، یەکێک لە شارەکانی تورکیایە کە لە پارێزگای بدلیس ھەڵکەوتوووە.
خێرایی (بە ئینگلیزی: Speed) لە فیزیکدا بریتییە لە ڕادەی گۆڕانی شوێن لە کاتدا.
خێراییی ڕووناکی (بە ئینگلیزی: Speed Of Light)  لە بۆشاییی گەردووندا (٢٩٩٬٧٩٢٬٤٥٨ م/چرکە)یە و بە خێرایییەکی کەمتر ڕووناکی لە هەوا و شووشە و ماددەکانی تردا دەگوێزرێنەوە.
خێرۆ عەبباس (Xêro Abbas) (لەدایکبووی ١٩٦٢ لە قامیشلۆ)، گۆرانیبێژێکی کوردە.
خێزانی ترامپ (بە پالاتینات: [ˈdrʊmpʰ]؛ بە ئەڵمانی: [ˈtʁʊmp]؛ ئەمریکی: /Trump-/ˈtrʌmp)، خێزانێکی ئەڵمانی و ئەڵمانی-ئەمریکیین کە ڕەچەڵەکیان ئەگەڕێتەوە سەر یۆهان فیلیپ ترامپەوە لە کاڵستات (ئێستا ئەکاتە ڕاینلەند-پالاتینات، ئەڵمانیا.)
خێزانی دۆناڵد ترامپ، بنەماڵەیەکی ناسراوی ئەمریکی چالاکن لە بواری خانووبەرە و بازرگانی و سیاسەتدا.
خێڵی حەمە گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی خورماڵ، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، باشووری کوردستان.
خێڵی مایێدا (بە ژاپۆنی: 前田氏؛ شێوەی خوێندنەوەی: ماییدا-شی) یەکێک لە سەرەکیترین خێڵەکانی ژاپۆن بوو لە ماوەی چەرخی ئێدۆدا (١٥٨٣ - ١٨٦٨).
خە ی سور یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
خەتیم یەک لەناوچەکانی سعودیەیە بە ڕواڵەتی سروشتی شوێنێکی شاخاویی و بیابانییە، لە شاخی بەدەنەوە نزیکە و دەکەوێتە ڕۆژئاواوە و  دوورییەکەی ٣ کلم، شاخی تەمیە و قەتن لە باکوری ڕۆژئاوان و نزیکەی ٦٠ کلم دوورە، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زنجیرە چیای ئابان ھاوسنوورە و ٤٠ کلم دوورە، دۆڵی رەمە و جەریر لە باکورەوەیە.
خەتەنە کاری بڕین و هەڵگرتنی پێستی سەرچوکی نێرینە کاتێک که خەتەنە نەکرابێت.
خەرجانە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی وارماوا، قەزای شارەزوور، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
خەستی (ئینگلیزی: Concentration) لە کیمیادا، بڕی ماددەیەکی دیاریکراوە، لە بڕێکی دراوی تێکەڵ یان گیراوە یان خاوێکدا.
خەستیی کھوول لە خوێندا (ئینگلیزی: Blood alcohol concentration) بریتییە لە پێوانەی بڕی کھوول لە خوێنی کەسێکی دیاریکراودا.
خەلافەتی ئیسلامی ئەکرێت پێناسە بکرێت بە ڕژێمێکی دەسەڵات بە پێی شەریعەتی ئیسلامی کە ئەگۆڕێت بە پێی سەرکردەی موسڵمانی دەوڵەتەکە کە حوکمی دەکات بەپێی شەریعەتی ئیسلامی.
خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس یان خەلافەتی کۆردۆبا, دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو کە عەبدول ڕەحمان داخل دایمەزراند لە ساڵی ٧٥٦ز، بەوەش میرنشینی قورتوبە کۆتایی پێھات کە ھەر عەبدول ڕەحمان داخل ایمەزراند بوو، بە فەڕمی تا ساڵی ١٠٣١ بەردەوام بوو، دوای ئەوە کۆتایی پێھات بە ھەڵوەشاندنی دەوڵەتی ئەمەوی بۆ چەند دەوڵەتێک.
خەلیفە کەسایەتی یەکەم و پاشای خەلافەتە.
خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی (بە فارسی: خلیفە کیخسرو امامی) شاعیر و عارفی کورد، کە لە تیرە و ھۆزی ئیمامیەکان بووە و لە لای شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی تەریقەتی وەگرتووە و لە ناوچەی ئیمامیدا ژیاوە، شاعیری ھاودەەم و ھاوچەرخی مەولەی تاوگۆزی بوو و ھەر وەھا لەگەڵ مەولەوی نامەگۆڕینەوە و موشاعیرەیان بوو.
خەلیل سەدیقی، گۆرانیبێژی به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٩٢٨ له شاری مەهاباد له دایک بووه.
خەلیل سەڤدا (١٩٧٤) لە جزیرە کوردستانی باکور.
خەم یان خەفەت یان کەسەر (بە ئینگلیزی: Sadness) جۆرە ھەستێکی دەستکەوتی لەدەستچوونی توانا یان بەسەرھاتنی خەسار لێک دەدرێتەوە.
خەمۆکی یان ژاکاوی (بە ئینگلیزی: Depression) یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان.
خەنجەر چەقۆیەکی دەنووک تیژە، لایەک یان ھەردوو لای تیژکراون.
خەو حاڵەتی ئاڵوگۆڕی لە دۆخی وریاییدایە.
خەواریج یان الشراة واتای (گۆڕاوەکان) ئەندامانی گروپێک بوون کە دەرکەوتن لەیەکەم سەدەی ئیسلام لەکاتی یەکەم فیتنەدا، لە قەیرانی سەرکردایەتی لەدوای مردنی محەمەد.
خەونی ئەمەریکی هەستێکی نەتەوەیی گەلی ئەمەریکایە ، کە چەند بیرۆکەیەک دەگرێتەوە لەوەنە ئازادی لە هەلی سەرکەوتنی دارایی و هەستکردن لە هەر چینێکی کۆمەلگا بێت ، جەیمس تروسلۆو ئادامز ساڵی ١٩٣١ پێناسەی کردوە با توانایان لە فەراهەم هێنانی  ژیانێکی باشتر و دەوڵەمەندتر و بەختیارتر،  ئەم خەونە هاوتوە لە دێری دووەمی ڕاگەیەندراوی سەربەخۆیی ئەمەریکا کە دەلێ : ((هەموو پیاوان بە یەکسانی دروستکراون ))  وە هەروەها  : دروستکاریان هەندێ مافی نەگوازراوی پێ بەخشیون لەوانە  ژیان و  ئازادی و هەوڵی بەدەستهێنانی بەختەوەری
خەونی تەلاری سوور یەکێک لە چوار کتێبی ڕۆمانی بەناوبانگی وڵاتی چینە.
خەونی زۆر ببینە (ئینگلیزی: Dream Too Much) ئەلبومێکی مۆسیقی مناڵانەیە و بەرھەمی ئەیمی لییە کە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦دا خراوەتە بازاڕەکانەوە لەڕێگەی Amazon Musicەوە.
خەڵاتانی داروین (بە ئینگلیزی: Darwin Awards) کۆمەڵێک خەڵاتن کە بە گاڵتەوە ئاراستەی ئەو کەسانە دەکرێن کە بە جۆرێکی ئەحمەقانە خۆیان تیا دەبەن یان پێشگری لە مناڵ بوونیان دەکەن، تا بەو جۆرە نەسڵی مرۆڤ لە داهاتوودا (بە پێی تیۆرییەکەی چارڵز داروین) بەرەو باشتر بوون بچێت.
خەڵاتی ئۆسکار (بە ئینگلیزی: Academy Award) ئەو خەڵاتەیە کە ئامانجی ستایشکردن و ڕێزلێنانە لەدەستکەوتە ھونەری و تەکنیکیەکانی بواری فیلمسازی.
خەڵاتی ئێمی خەڵاتێکی ئەمریکیە ئەدرێت بە زنجیرەکانو بەرنامە جۆراوجۆرەکانی تلیفیزیۆن .خەڵاتی ئێمی بەرامبەر بە خەڵاتی ئۆسکارە،بەڵام لە کاتێکدا ئۆسکار تایبەتە تەنھا بە فیلمە سینەمایەکانەوە ئەوا ئێمی تایبەتە لە بەشی بەرھەمە تلیفیزیۆنیەکان.
خەڵاتی تۆپی زێڕین ١٩٥٦ لە ساڵی ١٩٥٦دا درا بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئەورووپا کە بە ڕای کۆمیتەیەک لە ڕۆژنامەوانانی فوتباڵیی یووفا ھەڵبژێردرا.
خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیر خەڵاتێکە لەلایە پەرلەمانی ئەورووپا دەبەخشرێت بەو کەسانەی لەپێناو مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا دەجەنگن.
خەڵاتی فیڵدز (بە ئینگلیزی: Fields Medal) خەڵاتێکە کە دەدرێ بە دوو، سێ یان چوار بیرکاریزانی خوار تەمەن ٤٠ ساڵ لە کۆنگرێسی نێونەتەوەییدا لەلایەن ڕێکخراوەی "یەکێتیی بیرکاریانەی نێونەتەوەیی"، کە کۆبوونەوەیەکە چوار ساڵ جارێک ڕێک دەخرێت.
خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکێر (بە ئینگلیسی: Pritzker Architecture Prize)، خەڵاتێکە کە ھەموو ساڵێ لە لایەن ڕێکخراوی ھایت دەدرێتە بە نژیاروانێکی زیندوو.
خەڵاتی نۆبێل (بە سویدی: Nobelpriset)، خەڵاتێکی سویدیی-بنچینەی پێشکەشکراوی نێودەوڵەتییە.
خەڵاتی پولیتزێر خەڵاتێکە کە بە ڕۆژنامەوانان، مووسیقاوانان و وێژەوانان دەدرێت.
خەڵاتی چاودێرانی ئەکتەرەکانی شاشە (بە ئینگلیزی: Screen Actors Guild Award) بریتییە لە خەڵاتێکی ساڵانەی سەرەکی لە ھۆلیوود دەبەخشرێت لە لایەن ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە، خەڵاتەکە دەستی پێکرد لە ٢٥ی شوباتی ١٩٩٥، وە ئێستا ١٢٠ ھەزار ئەندامی ھەیە.
خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب (بە ئینگلیزی: Golden Globe Award) خەڵاتێکی جیهانی ئەمریکییە کە دەبخشرێت بۆ سەرکەوتوویی لە کاری فیلم و تەلەڤیزیۆندا.
خەڵکی فارس یان خەڵکی فارس زمان کۆمەڵک خەڵکن کە بە زمانی فارسی قسە دەکەن.
خەیار یان ھاروو سەوزەیەکی ڕەنگ سەوزە.
خەیاس ئاوا یان غەیاس ئاوا یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
خەیاڵ گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
خەیاڵی زانستی جۆرێکی نووسینە، چیڕۆکێکی خەیاڵی زانستی دەشێت ڕۆمان، فیلم، پڕۆگرامی تیڤی و بەرھەمی تری ئەدەبی بێت.
خەیاڵی شاعیرێکی کوردە کە لە سەدەی دەھەمی کوچی دا لە گوندی سەڵەسی سەر بە شاری مەریوان ھاتوەتە دونیا.
د یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی و ھەروەھا ھەشتەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە کە نیشاندەری پیتی Dیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
د.
دابینکاری ڕاژەی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet Service Provider یان ISP) بە کۆمپانیایەک دەوترێ کە ڕێگایەک بۆ چوونەناو ئینتەرنێت دابین بکا.
دابەشبوون، یان بەشینەوە،(بە ئینگلیزی: Distributive) لە بیرکاریدا، خاسیەتێکە پێناسە دەکرێت لەسەر کردارێکی دوانی.
دابەشکاریی کارگێڕیی ئێران (بە فارسی: تقسیمات کشوری ایران) بەم جۆرەیە:
دابەشکراوەیێکی لینوکس (بە ئینگلیزی: Linux Distributions) یا دابەشکراوەی گنو/لینوکس کە زۆر جار بە دابەشکراوە دەخوێنرێتەوە، سیستەمێکی کارگێڕییە لە سەر بنەمای ناوکی لینوکس(Linux kernel)، یان سیستەمی بەرێوەبردنی بوخچە (package management system) دروست کراون.
داخورانی ددانەکان یەکێکە لەنەخۆشییە بەکتریاییەکان, کە هۆکاری نەخۆشییەکە بەکتریای (Streptococcus mutans, sanguis and salivarius)ە، ئەو ناوچەیەیەی کە نەخۆشییەکە کاری تێدەکاتە سەر مرۆڤ بریتییە لە ددانەکان، وە نەخۆشییەکە بەهۆی چوونەژوورەوەی بەکتریا بۆ ناو دەمی مرۆڤ پەیدادەبێت.
دادوەری وەرزشی یان ناوبژیوانی وەرزشی ئەو کەسەیە لە یاریگادا ڕێگانادا هیچ وەرزشکار ێک پێچەوانەی یاساکانی یاریەکە بجووڵێت ، دادوەری یاری لەیاری تاک و کۆمەڵ دا دەبینرێن
دادپزیشکی یان پزیشکیی دادوەری (forensic pathology) لکێکە لە پاتۆلۆژی (ئاسیبناسی) کە پەیوەستە بە ڕوونکردنەوەی ھۆکاری مەرگ لە ڕێی پشکنینی تەرم (autopsy).
دادگا پێکھاتەیەکی دادوەرییە، کە بە بەشداریی یاسازانان ھەوڵ دەدرێت تیایدا لە سکاڵا و گومان و تاوان و نادادپەروەرییەکان بکۆڵرێتەوە و ھەق و ناھەق لێک جیا بکرێتەوە.
دادگای باڵای ئوسترالیا هێزی باڵای دادوەری لەم وڵاتەی لە دەست دایە کە دەستووری یاسایی و یاسا دانپێدانراوەکانی لەلایەن پەرلەمانی فیدراڵی ئوسترالیا دابین دەکرێن و پێی قاییل دەبن.
دادگای تاوانی نێونەتەوەیی (بە ئینگلیزی: International Criminal Court, ICC) دادگایەکی تایبەت و ھەمیشەییە بۆ بەدواچوون و سزادانی تاوانە نێونەتەوەییەکان وەک جینۆساید، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانەکانی شەڕ.
دادگای نێودەوڵەتی داد یەکێکە لە بەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
دادگاییکردنی سەددام حوسێن دادگاییکردنی سەرۆکی عێراق (١٩٧٩ تاکوو ٢٠٠٣) سەددام حوسێن بوو ، دادگایەکە لەلایەن پێنج دادوەری عێراقی بەڕێوە چوو لەسەر پرسی جینۆساید و تاوانی شەڕ لەوێنەی ڕووداوەکانی دوجەیل ، دادگاییکردنی سەددام لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دەستیپێکرد و لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ کۆتایی هات بە بڕیاری لەسێدارەدانی سەددام حوسێن گەرچی بەشێک لەکۆمەڵگای مەدەنی لەوێنەی ئەمنیستی نێودەوڵەتی داوای ڕەتکردنەوە و پێداچوونەوەی ئەو بڕیارەیان کردبوو.
دارسەیرانی مەریوان کە خەڵکی داسیەرانی پێدەڵێن پێشتر وەکوو گوندێکی جیا بووە لە پێی کێوی فەیلەقووسی مەریواندا.
دارفوور (بە عەرەبی: dār fūr) بە واتای "شوێنی حوکمڕانی فوور" ناوی ناوچەیەکە لە وڵات سوودان.
داروینیزمی کۆمەڵایەتی ناوێکی مۆدێرنە بەکاردێ بۆ بیردۆزی جیاوازی کۆمەڵگا کە لە شانشینی یەکگرتوو، ئەمریکای باکور و ڕۆژاوای ئەوروپاوە سەری هەڵدا لە 1870کانەوە.
داری مازی(Q.infectoria) یەکیکە لە دارە خۆڕسک وبەربڵاوەکانی کوردستان،بەری ئەم دارە بریتیە لە (بەڕوو)..کەواتە مازی جیە..؟
داری ڕەحمەت، ئەمە ناوێکی کە خەڵکی کرماشان بە سەر دارە چنارێکی ٧٠٠ساڵەیان نیاوە و بەم ناوە ئەمڕۆ دەناسرێت.
داری گوێز دارێکی جوانەو ھەندێ جار درێژایی دەگاتە ٢٠ مەتر، لە ناو گوێزدا مادەکانی وەک پرۆتین و ڤیتامین و شەکر و چەوری ھەیە.
داری ھێنی، یەکێک لە شارەکانی تورکیایە کە لە پارێزگای بینگۆل ھەڵکەوتوووە.
دارین زانیار، لەدایکبووی ٢ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ی زایینی، لەگەڕەکی ڤیللنگبی (بە سویدی Vällingby) چاوی بە دونیا ھەلھێناوە و لە بنەماڵەیەکی کوردە، و گورانیبێژی پۆپە، لە دوای بەرنامەی ئیدۆڵی ساڵی ٢٠٠٤ەوە ناسرا بە جیھان.
دارەشمانە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ھەڵشۆ، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
داس یان داسوولکە یە‌کێکە لە ئامێرە وەرزێڕییە کۆنە‌کان.
داستانی گلگامێش داستانێکی سۆمەرییە ، بە ڕێنووسی بزماری نووسراوە و لەسەر ١٢ تابلۆ نەخشێنراوە ئەمەش لەساڵی ١٨٥٣ دەرکەوت کە لە مۆزەخانەی بریتانیا پارێزراون ، ئەم داستانە باس لە پاشا گلگامێش دەکات کەپێنجەمین پاشای وەرکائە کە شارێکی کۆنی سۆمەرییەکان بوو واش زانراوە کە ئەم بەسەرهاتە لە ٢٠٠٠ ساڵ بەر لەزایین ڕوویدابێت.
داش کەسان گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی مەحمودچغ، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان..
داشخانە (Daşxane، بە فارسی: داشخانه) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی مەھاباد.
داعش لێرەبوو بەرنامەیەکی ٢٤ خولەکیی تەلەڤیزیۆنی ڕووداوە، باسی ئەو پاشماوە و کاولکارییانە دەکات کە چەکدارانی داعش لە دوای خۆیان لە و ناوچانەی کە دەستیان بەسەر داگرتبوو دوای ئازاد کردنەوەیان لەلایەن ھێزە عێراقییەکان ئاشکراییان دەکات.
داقوق شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە، لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای کەرکوکە، بە ٤٠ کم لە ناوەندی شاری کەرکووکەوە دوورە.
داما ئاگاتا ماری کلاریسا کریستی (ماوەی ژیان:١٥ی ئەیلوولی ١٨٩٠ تاکوو ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦) ژنە نووسەر و ڕۆماننووس و چیڕۆک نووس و کورتە چیڕۆکنووس و ڕۆڵنووسی ئینگلیزی ، هەمیشە ڕۆمانەکانی ڕۆمانسی بوون لەژێر ناوی ماری وێستماکۆت بڵاوی دەکردنەوە هاوکات ٦٦ ڕۆمان و زۆرتر لە ١٥ کورتە چیڕۆکی لەژێر ناوی خۆیدا بڵاوکردۆتەوە ، لەنێو نووسینەکانی ناوی کەسایەتییەکانی (کارەکتەر) نێو بەرهەمەکە بەنێوی هەرقڵ پوئارو و مارپڵ خانم و تۆمی و تەپێنسی بوون .
دامەزراوەی ویکیمیدیا (بە ئینگلیزی: Wikimedia Foundation) دامەزراوەیەکی خێرخوازی و قازانج نەویستە و بنکەی سەرەکیی لە سان فرانسیسکۆی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانە.
دان بڕاون (لەدایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٦٤) نووسەرێکی ئەمریکیە و ژمارەیەک چیرۆکی خەیاڵاوی و ھەست بزوێنی بڵاوکردۆتەوە بەشێوەیەکی زانستی و فەلسەفی، لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٦٤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە، باوکی بڕاون مامۆستای زانستی بیرکاری بووە و خەڵاتێکی زۆری لەم بوارەدا وەرگرتووە، دایکیشی توانا بووە لە مۆسیقای ئایینی ھەر بۆیە بڕاون لە کەشێکی زانستی و ئایینی پەروەردەکراوە.
دانا ستریکلەند (بە ئینگلیزی: Donna Strickland) (لەدایکبووی ٢٧ی ئایاری ١٩٥٩) فیزیکزانێکی وەرگری خەڵاتی نوبێلی خەڵکی کەنەدایە.
دانمارک (بە دانمارکی: Danmark) یەکێکە لە وڵاتەکانی ئەوروپییە سکاندیناڤییەکان، ئەکەوێتە باکووری کیشوەرەکەوە.
دانوستان دیالۆگێکە لە نێوان دوو یا چەن کەس کە بۆ مەبەستێکی تایبەت ئەکرێ.
دانیال ڕادکلیف لەڕۆژی ٢٣ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٩ لەشاری لەندەن لەدایک بووە ، ناوبراو ئەکتەرێکی سەرکەوتووی جیهانیە لە تەمەنی ٩ ساڵی دەستی بەکاری ئەکتەری کردووە واتە لە ساڵی ١٩٩٩ تاوەکوو ئێستاشی لەگەڵ بەردەوامە وە یەکەم کاری بەناوی ( David Copperfield) بوو کە لەکەناڵی بی بی سی هاتە پەخش کردن لەساڵی ١٩٩٩ وە دووەم کاریشی بەناوی بەرگدوورەکەی پەنەما(The Tailor of Panama) بوو کەئەوکات تەمەنی دە ساڵان بوو ، دانیال ڕادکلیف بە زنجیرە فیلی هاری پۆتەر ناوبانگی دەرکرد کە خۆی  لە ٨ زنجیرە فیلم خایاند کە لەساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێکردبوو و لە تەمموزی ٢٠١١ کۆتایی هات.
دانیێل ئەلڤێس دا سیلڤا بە(ئینگلیزی :daniel alves da silva)، ناسراو بە دانی ئەلڤێس لە ۵ی مایسی ساڵی ۱۹۸۳ لە شاری گوازێرۆ لە لەڕۆژهەڵاتی بەڕازیل لە ولایەتی باهیا لەدایک بووە.
دانیێل ڕۆوتن کرەیگ (بە ئینگلیزی: Daniel Craig) (لەدایکبووی ٢ی ئادار ١٩٦٨) ئەکتەرێکی بەریتانییە.
داون تاونی ھەولێر سەنتەرێکی بازاڕکردن و کات بەسەربردنی نوێیە، دەکەوێتە ھەولێر، ھەرێمی کوردستان.
داوود، (بە عیبری דָּוִד داوید، و بە عیبری نوێ بە داڤید ئەخوێنرێتەوە) مانای دڵگیرە، دووەم پاشای شانشینی ئیسرائیلی یەکگرتووە (١٠١١ پ.ز - ٩٧١ پ.ز) و یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی.
داووڵ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی تەکیەی جەباری، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
داوە کۆستە یا داوە کۆسە یا زیقاوە (بە لاتین: Vanellus vanellus) پەلەوەرێکی بچووکە کە سەر پشتی ڕەش و بەرسکی سپییە.
داڕشتەی شێوە بیرمەند (بە ئینگلیزی: Shape-memory alloy) کە شێوەی کورتکراوەکەی بە ئینگلیزی دەبێتە SMA. SMA جۆرێکە لە جۆرەکانی ماددەی زیرەک کە توانای ھەیە شێوەکەی بیر بمێنێ دوای ئەوەی کە توشی چەمانەوە بوو بە ھۆی گەرمکردنێکی موناسیب شێوەکەی دەگەڕێتەوە سەر شێوەی یەکەمجار.
داڕێژە:Infobox civilian attack
داڕێژە:ئایدۆلۆژیای ڕامیاری
داڕێژە:بابەتەکانی ھیندوئەورووپی
داڕێژە:هه‌وراز ڕه‌فیق
داڤید سێلڤا یاریکەری ئیسپانی لەدایک بووی ٨ی جانێوەری ساڵی ١٩٨٦ ئەو یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانی و یانەی مانچستەر سیتی
داکۆتا مەیی جۆنسن (لەدایکبووی ٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٨٩) ئەکتەرێکی ئەمەریکیە.داکۆتا لە زنجیرەی سیتکەمی (Ben and Kate) لەساڵی ٢٠١٢ ناوبانگی دەکرد.هەروەها بەشداربوو لە فیلمەکانی (The Social Network) ، (21 Jump Street , (Need For Spped.یەکێ لەو فیلمە سەرکەوتووانەی جۆنسن تیایدا بەشداربوو فیلمی (Fifty Shades of Frey) بوو کە تیایدا ڕۆڵی ئاناتاسیا ستیڵی دەبینی.جگە لەمانەش جۆنسن لەساڵی ٢٠١٥ لە فیلمی (A Bigger Splash) دەرکەوت هەروەها لە فیلمی ژیاننامەیی وایتی بەلگەر لەپاڵ ئەکتەر جۆنی دێپ دەرکەوت لە فیلمی ڕێوڕەسمی ڕەش.
داگرتنی مۆسیقا پێکھاتووە لە گواستنەوەی مۆسیقا لە ئینتەرنێتەوە بۆ سەر ئامێرێکی وەک تەلەفۆنی زیرەک یان ئێم پی ٣، بۆ گوێگرتن.
داڵاشەکان تیرەیەک باڵندەن لە تۆرەمەی هەڵۆیان.
داڵکان یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی قەسرێ سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.
داھێنانی ئامێری چاپ لە سەدەی پانزەھەمی زاینی دا لە سەردەستی مسگەرێکی ئەڵمانی یوحەنان گۆتەنبەرگ داھێنراوە
داھێنەر ئەو کەسەیە کە داھێنانێک دەکات و شتێک دادەھێنێت یان چارەی کێشەیەک دەدۆزێتەوە.
دایک باوانی مێی مرۆڤە.
ددان کێشان پرۆسەی وەدەرهێنانی ددانە لە کانی ددانی.
ددانپزیشکی لقێکە لە پزیشکی کە ئەرکی خوێندن، ناسین، تەشخیس، بەرگری و تیماری نەخۆشییەکانی دەمیان لە ئەستۆیە.
ددانەکان بریتین لەو پێکھاتە ڕەقە سپییانەن کە دەکەونە سەر شەویلگەکان لە ناو دەمدا.
دراوی ڕەمزی (ئینگلیزی: cryptocurrency (or crypto currency)) سەرمایەیەکی دیجیتاڵە کە داڕێژراوە تا بۆ پارێزراوکردنی گواستنەوەکانی وەکوو ناوەنجێکی ئاڵوگۆڕ (ئینگلیزی: Medium of exchange) کار بکات.
دراگۆن بۆڵ (بە ژاپۆنی و ئینگلیزی: Dragon Ball) بریتییە لە زنجیرەیەک و چەندین بوواری جیاوازی ژاپۆنی، هێشتا لە ساڵی ۱۹٨٤ بڵاودەکرێتەوە.
دراگۆن بۆڵ سوپەر (ドラゴンボール Dragon Ball Super) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا و زنجیرەیەک ئەنیمێی ژاپۆنی تەواو بوو کە لە لایەن تۆێی ئەنیمەیشنەوە بەرهەمهێنراوە و لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٥ دەستی بە پەخشکردن کرد، و لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ کۆتایی هات.
دروستبوونی دەگەڕێتەوە گەشە کردنی ردێن بۆ ھۆرمۆن نێر ناسراو بە(Testosteronum) بەرپرسە لە دەستکەوتنی ئاکار پیاوانە وەک دەنگی قووڵ، و دەرکەوتنی ماسوولکە بۆ جیاکردنەوەی پیاو لە ئافرەت.
دروستکراوی فەڕەنسا،فیلمێکی سینەمایی درێژە لەدەرھێنانی نیکۆڵاس بۆوخریێف و بەرھەم ھێنانی ڕێریک بێسنارد و نیکۆڵاس بۆوخریێف ە،سەرەتای وێنەگرتنی چیڕۆکەکە لە ٢٥ ئۆگستی ٢٠١٤ دەستی پێکرد لە پاریس ،لەڕێکەوتی ٣ ئۆکتۆبەری ٢٠١٤ ،کاری وێنەگرتن تەواو بوو ،لە ٢٠ ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ بۆ یەکەمجار لە ڤیستیڤاڵی بوسانی نێودەوڵەتی نمایش کرا.
دروستکراوە بە بڕیارێکی شاھانەی دەرجوولەلایەن پاشا سعود کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود لە ساڵی ١٣٨١ھـ بەدروستکردنی زانکۆیەکی تایبەت بە زانستە شەرعی و دینیەکان لە مەدینەوە.
دروستکردنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ٢٠٠٥ ڕێفراندۆمێکبوو بۆ پرسینی بۆچوونی خەڵکی باشووری کوردستان لەسەر مانەوە لەگەڵ عێراق یان وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ باشووری کوردستان.
دروشم  (بە ئینگلیزی: Slogan) بریتیە لە دەستەواژەیەکی لەیادنەکراو و بەزۆری لە بواری ڕێکلامدا بەکاردێت ، و ھەروەھا بۆ بواری ئاینی و سیاسیش.وشەی (Slogan) لە وشەیەکی سکۆتلەندیەوە وەرگیراوە.
دروشمی تایبەتی دەزگای هەواڵگری بەریتانی
دروشمی فیلمەکەش ھەمان وتەیە
درووستبوونی ئێسک (بە ئینگلیزی: Ossification) ئەو کادارەیە کە تێیدا کڕکڕاگە دەگۆڕێت بۆ ئێسک.
درۆ (پێچەوانەی ڕاستی) دەستەواژەیەکی ھەڵەیە کە دەردەبڕدرێت بۆ کەسێک (یان کۆمەڵە کەسێک) لەلایەن کەسێک (یان کۆمەڵە کەسێک) ی ترەوە، لە کاتێکدا ئەو کەسەی بە کارەکە ھەڵدەستێت ئاگادارە لە ناڕاستی دەربڕینەکە.
درۆزنە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگاو، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
دریای میرتو ، (بە یۆنانی: Mυρτώο Πέλαγος، میرتو پلاگوس) بەشێکە لە ئاوەکانی دەریای ناوین کە لە نێوان دوورگەکانی سیکلادس و نیمچەدوورگەی بلۆپۆنێز دایە.
درێژایی (بە کورمانجی: درێژاھی، Dirêjahî) ڕەھەندی داکێشراوی ھەر شتێکە.
درێژترین تونێلی جیھان لە سویسرا دەکرێتەوە، تونێلەکە دەکەوێتە ژێر چیاکانی ئاڵپ و بڕیارە دوای20 ساڵ کاری بەردەوام لە رۆژی چوارشەممە 1-6-2016 بەشێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە.
درێژی شەپۆل (بە ئینگلیزی: Wavelength) بریتییە لە دووری نێوان هەموو دووخاڵی یەک لە دوای یەک ، کە بە هەمان خێرایی لە بڕ و ئاڕاستەدا بجوڵێن.
درەختی بڕیار (بە ئینگلیزی: decision tree) جۆرێک ئەلگۆریتمی شیکاریی دراوەیە.
دزڵی گوندێکی گەورەی شارستانی سەوڵاوایە.
دزی بریتییە لە بردنی موڵکی کەسێک بەبێ ئاگای کەسەکە و نەگەڕاندنەوەی.
ده‌روونبرینداری (بە ئینگلیزی: Trauma)، لە یونانیەوە وەرگیراوە(Τραύμα)، کۆی Traumata لە پزشک Trauma واتا برینێکی دەروونی لە ئەنجامی ڕوداوێکی دژوار.
ده‌سپێك: چه‌ندین هۆكار له‌ گه‌ردووندا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی پیسبوونی ژینگه‌, هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ سرووشتین وه‌كو تیشكی گه‌ردوونی و بوونی چه‌ند توخمێكی تیشكده‌ر له‌ توێكڵی زه‌وی و گڵی كشتوكاڵیدا كه‌ به‌شێكیان بۆ زینده‌وه‌ر ده‌گوێزرێنه‌وه‌.
ده‌قی پاشای له‌گشه‌ به‌ ناوی (ئایاناتم) که‌ ده‌سه‌لاتی له‌ ناوچه‌که‌ دا هه‌بووه‌ باسیان ده‌کات 
دوانزە سوارەی مەریوان دوانزە پاڵەوانی کۆنی مەریوانین کە لە سەردەمی زەندیە دا لە مەریوان، لە شەڕێکی گەورەدا لەگەڵ سوپایێکی ١٢٠٠٠ کەسی دا بەرانبەرکێیان کرد و نەبەزان.
دواھەمین ھەناری دونیا ڕۆمانێکی بەختیار عەلییە، ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠٠٢دا بڵاوکرایەوە.
دوای ئه‌وه‌ی که‌ بێن موودی گروپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسی به‌جێهێشت له‌ ساڵی ٢٠٠٣، تێری باڵسامۆ بووبه‌ جێگره‌وه‌ی ئه‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌یمی لی پێکه‌وه‌ گۆرانیان نوسیوه‌و ده‌ستی له‌ هه‌ردوو ئه‌لبومی ده‌رگا کراوه‌که‌ و ئێڤەنێسنس دا هه‌بووە.
دوای ئەوە مەد تیڤی - یەکەم تەلەفزیۆنی کوردیی سەر ساتەلایت - چیدی ڕێی پێ نەدرا چالاکیی ھەبێت، لە تیرمەھی ساڵی ١٩٩٩دا، سێ مانگ پاش داخستی مەد تیڤی، مەدیا تیڤی دەستی بە وەشانی خۆی کرد.
دوای ئەوەی تینا گومان دەکات خوسرەو و حەنا پەیوەندیان ھەیە خۆی ھەڵدەداتە بەردەم سەیارەیەک بە مەبەستی خۆکوشتن بەڵام نامرێت
دوای خوێندنی بنچینه‌یی له‌سه‌ره‌تای ژیانی لاویدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له‌ ئه‌کته‌ری لێهاتوو ، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه‌ کچه‌ ئه‌کته‌ری جوان و شۆخی قژکاڵ مادلین بیجار تیپێکی شانۆیی دامه‌زراند و ناویان نا تیپی بیجا و له‌هه‌رێمێکی فه‌ڕه‌نساوه‌ ده‌چوونه‌ هه‌رێمێکی تر و زۆرجار له‌ شار و گونده‌کان ده‌رده‌کران و ماوه‌یان نه‌ده‌دان شانۆگه‌رییه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن و ئه‌وانیش ناچارده‌بوون بێ حه‌سانه‌وه‌ و بێ نان بار بکه‌ن و بچن بۆ شارێکی دیکه‌ بۆ پێشکه‌شکردنی شانۆگه‌رییه‌که‌یان ، له‌کۆتایی گه‌شته‌ دوور و درێژه‌که‌یان گه‌ڕانه‌وه‌ پاریس و لێی نیشته‌جێ بوون و مۆلێر که‌وته‌به‌ر چاوی برای ( شا )ی فه‌ڕه‌نسا و به‌مه‌ پایه‌ی به‌رزبووه‌وه‌ و تیپه‌که‌ی ناونرا تیپی شا .
دوای سەروەریە گەورەکەی لەگەڵ ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵی  لە ڕێکەوتی ٣١ی مەی ٢٠١٠ ڕوویکردە ئیسپانیا بۆ مەشقدانەوەی یانەی ڕیال مەدرید لەیەکەم وەرزی یانەکەی نازناوی 
دوای وازهێنانی لەیاریکردن وەک یاریزان لەبەر ئەوەی زمانی کەتەلۆنی دەزانی چووە نێو کاری وەرگێڕی لەم کارەشدا لە تۆپی پێدا دوورنەکەوتەوە کە دوای ئەوەی لەگەڵ خانەوادەکەی چوونە شاری بەرشەلۆنا بووە وەرگێڕی یانەی بەرشەلۆنە کە کاری وەرگێڕی بۆ ڕاهێنەری یانەکە بۆبی ڕۆبسۆن دەکرد ، مۆرینۆ سوودی لە زۆری لە بۆبی ڕۆبسۆن وەرگرت تا وای لێهات مۆرینیۆ کاری ڕاهێنەرایەتیشی تاقی کردەووە بەوەی لە سالی ٢٠٠٢ بوو بەڕاهێنەری یانەی بەنفیکای پرتووگالی
دوایین پادشای سکۆتلاند (بە ئینگلیزی: The Last King of Scotland) فیلمێکی بەریتانییە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بەرهەم هێنراوە.
دوایین کۆکراوە (ئینگلیزی: The Ultimate Collection) بەرھەمێکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦ دەخرێتە بازاڕەکانەوە و نوێترین کاری گرووپەکەیە، ئەم بەرھەمە پێکھاتووە لە سندوقێکی ڤاینڵ کە ھەر چوار ئەلبومی فەرمی ستودیۆ ئۆریجن، فۆڵێن، دەرگا کراوەکە و ئێڤەنێسنس لەگەڵ دێمۆی بڵاونەکراوە چرپە ونبووەکان لەخۆ دەگرێت.
دوبەی (بە عەرەبی:دبيّ) یەکێک لە میرنشینەکانی وڵاتی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانە.
دورانتێ دێگلی ئالیگیێری (لەدایکبووی ١٢٦٥ - کۆچی دوایی ١٣٢١ شاری) فلۆڕانس (کەیەکێک لەکۆمارییەکانی ئیتالیای ئەوسەردەمە) ، ناسراو بە دانتێ، شاعیری بەناوبانگی سەردەمی ناوێنی ئیتاڵی بوو.
دورگەی قاچاغچییان یەکیکە لە کتێبەکانی ئەگاسا کریستی کە لەلایەن موحسین چینی وەرگێڕدراوە و لە ۲۰۰٥ بڵاو کراوەتەوە لە چاپخانەی چینی.
دوسیلدۆرف شارێکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ووڵاتی ئاڵمانیا ، پایتەختی ھەرێمی باکوری ریان و ستاڤالیایە ، لە شارەکە نزیکەی ٦٠٠ ھەزار کەس دەژین لەڕووبەری ٢١٧ کیلۆمەتر دووجا
دونیا تیڤی کەناڵێکە لە تورکیا وەشانی خۆی لەوەتەی ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ بەزمانی کوردی بە زاری کورمانجی دەکات , بەرنامەکانی دونیا تیڤی هەمەڕەنگە کە لەنێویدا بابەتی ئیسلامیی (پانتاییەکی فراوان) و سیاسیی و چاند و وەرزشی لە خۆ دەگرێت .
دوو ئۆکسیدی کاربۆن یا گازی کاربۆنیک بە فۆرمۆڵی کیمیایی( CO۲ )، لە تێکەڵ بوونی کاربۆن لەگەڵ ئۆکسجین پێک دێت.
دوو ئەشکەفتە لە لای باکووری شاری کرماشانەوەیە و نزیکە ی ١٦٠٠ میتری لە پلەی دەریاوە بەرزە و لە داوێنی باشووری کێوی مەیوەلە یە و نیزیکە ی ٣٠٠ میتری لە دەشتەکە بەرزترە و لە دوورەوە دەبیندرێ.
دوو ئەڵقەی کانزایی یان دوو خلیسکە ئەڵقە، لەدینەمۆی سادەی کارەبایی تەزووگۆڕاودا تەزووی درووست بوو لە ناو ئارمێچەرەکەدا ئەگەیەنێتە سووڕی دەرەکی.
دوو شتی ئەندازەیی لێکچوون ئەگەر ھەردوو یەک شێوەیان بێ، یا یەکیان شێوەی ئەوی تری بێ لە ئاوێنەدا.
دوو فرمێسکی داخ دێنە گوێ چاوی
دوو فڵچەی کانزایی، لەدینەمۆی سادەی کارەبایی تەزووگۆڕاودا، هەریەکەیان ئەڵقەکانی لەسەر هەڵدەخلیسکێت کە تەزووی درووست بووی ناو ئارمێچەرەکە ئەگەیەنێتە سووڕی دەرەکی.
دوو پرۆسەى سەربازى چڕوپڕ نەخشە بۆ كێشراوبوون كە بە دوو قۆناغ و  لە مانگی نيسانی ساڵى ٢٠٠٣ دەستى پێكرد لەمانگەكانى تشريني دووه‌م و كانووني يه‌كه‌م دا گەيشتە ئەو پەڕى توندوتيژى تێياندا هەزاران سەرباز و هەزاران چەكدار ڕووبەڕووى يەكترى بوونەوە بە پيێ ى زانيارييە سەربازيەكانى سوپاى ئەمريكا قورسترين ڕووبونەوە بوو سەربازى سوپاى ئەمريكا بوو  لە دواى جەنگی ڤێتنام.لە دواى داگيركردنى عێراق لە لەلايەن ئەمريكا بەشى زۆرى گروپە چەكدارەكان ڕوويان لە قەزاى فەلووجە كرد،کە خەڵكى ئەم قەزايە هەستی ئایینیان بەسەردا زڵە و زۆربەيان لايەنگرانى ڕژیمی بەعس بوون،بۆیە دژايەتى زۆرى داگيركردنى عێراقيان دەكرد لە لايەن ئەمريكاوە.
دوو پیاو و نیو زنجیرەکی کەناڵی CBSە.
دوو ڕووخسار (بە ئینگلیزی: Two-face) یان هارڤی دێنت (بە ئینگلیزی: Harvey Dent) شەڕانگێزێکی خەیاڵی نێو کۆمیکەکانە، لەلایەن کۆمپانیای دی سیەوە بڵاو دەکرێتەوە.
دووانە یان جمک یان جووتە بە دوو مناڵ دەوترێت کە لە یەک دەورەی دووگیانی ژندا لە دایک دەبن.
دووبز ( به‌عه‌ره‌بى: قضاء الدبس)  قه‌زايه‌كى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركووكه‌.
دووجار لە مێژووی زەوییدا خەستی ئۆکسجین گەیشتۆتە ئەوپەڕی ڕادە - بەڵام تا ئێستا ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی ئەوتۆ لەبارەی ئەو دووجار خستبوونەوەیە نەبووە.
دوورپەیوەندی (بە ئینگلیزی: Telecommunication) بریتیە لە  گواستنەوەی سیگناڵەکانە لە ئەمسەر بۆ ئەوسەری مەودایەک بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری.
دوورکەوتنەوە لە عەشق زنجیرە دراماییەکەی تورکییە، باسی کێشەی نێوان دوو خێزان دەکات، خێزانی "شەھوارەکان" لە شاری "میدیات"، خێزانی "عەزیز بەگەکان" لە "ئەستەمبۆڵ".
دوورگە یان گراڤ تیکە وشکانییەکە کە بە ئاو دەوری گیرابێت.
دوورگەکانی ئاشمۆر و کارتیەر بە ئینگلیزی: Ashmore and Cartier Islands دوو کۆمەڵە دوورگەی بچووک و نزمن کە لە ناوچەی گەرمەسێری ئوقیانووسی هیندی هەڵکەوتوون، ئەو دوورگانە لە باشووری ئیندۆنیزیا و باکووری ئوسترالیان و بەشێکن لە خاکەکانی دەرەوەی ئوسترالیا
دوورگەکانی دەریای شیلان (بە ئینگلیزی: Coral Sea Islands) بریتین لە گرووپێک لە دوورگەی بچووک و گەرمەسێری وڵاتی ئوسترالیا کە بۆ نیشتەجێبوون نابن و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی کوینزلەندن.
دوورگەی سێنتینەڵی باشوور یەکێکە لە دوورگەکانی ئەندمان لە کەنداوی بێنگاڵ.
دووری (بە ئینگلیزی: Distance) ڕاڤەیەکی ھەژمارییە بۆ نیشاندانی ئەوەی کە شتەکان چەندە لە یەکتر دوورن.
دووزخورماتوو شارۆچکەیەکە دەکەوێتە باشوری ھەرێمی کوردستان و دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق کە لەنێوان سنوری ھەرێم و حکومەتی ناوەندییە، ئەم شارۆچکەیە سەر بە پارێزگای سەلاحەدینە.
دووم مێتاڵ (ئینگلیزی: Doom Metal) ستایلێکی بەھێزی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە زۆربەی جار تێمپۆیەکی نزم، گیتاری تۆن نزم و ھەروەھا دەنگێکی بەھێزتر و قورستر بەکاردەھێنێت وەک لە چەشنەکانی تری ھێڤی مێتاڵ.
دووم٣ (Dhoom 3) فیلمێکی فیلمێکی شانۆیی – ئەکشن – دزییە.
دووپشک یا دووپشکە بە ئینگلیزی: Scorpion جۆرێک گیانلەبەری ڕاوچییە کە ھەشت پێی ھەیە و لە تیرەی جۆڵاییکەرەکانە.
دووپشکە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی حاجیاوا، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
دووچاوەکی یاخود جیاکاری (بە ئینگلیزی: discrimination) بە گشتی بەمانای جیاکردنەوە، سەرنج پێدان، یان قاییل بوون بە جیاوازی لە نێو شتەکان دایە.
دووڕۆ (Dûrro، بە فارسی: دورود) دێیەکە لە گوندستانی ڕەزاو، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان، ئێران.
دووکان شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی دووکان(ناوەند)، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی دووکان(ناوەند) و قەزای دووکانە.
دووگیانی یان سکپڕی   لە ئەنجامی بەیەگکەیشتنی سپێرم و گەرایەک پەیدا دەبێت، بەڵام ئایا ئەمە چەند پاش جووتبوون روودەدات ، دووگیانی لە ژناندا بەشێوەی ئاسایی ٩ مانگ دەخایەنێت کەدەکاتە ٣٦ حەوتە.
دووھێندبوونی دی ئێن ئەی (بە ئینگلیزی: DNA replication) ئەو میکانیزمەیە کە تیایدا دی ئێن ئەی دووھێند دەبێت.
دووەمین ڕوانگە لە ساڵی ١٩٩٦ دروستکرا .
دوڕگەکانی ڕیووکیوو (بە ژاپۆنی:琉球諸島)، کە ھەروەھا بە دوڕگەکانی نانسێئیش ناسراون زنجیرە دورگەیەکە لە ڕۆژئاوای ئوقیانووسی پاسیفیک و لە باشووری ڕۆژئاوای دوڕگەی کیووشوی سەر بە وڵاتی ژاپۆن‌.
دوژمنانی گەل (بە ئینگلیزی Public Enemies) فیلمێکی ئەمەریکی ژیاننامەییە لە دەرهێنانی مایکل مان و لەنووسنی ڕۆنان بێرنێت،ئان بیدەرمان و خودی مایکل مانیشە.فیلمەکە سەرچاوەی لە کتێبەکەی بڕیان بۆڕۆوە گرتووە لەژێر ناونیشانی (Public Enemies: America's Greatest Crime Wave and the Birth of the FBI) کە باسی سەردەمی بێبازاڕیی مەزن دەکات لە ئەمەریکا ، هەروەها ساڵانی کۆتایی تاوانبار و دزی بانک جۆن دیلینجەر (جۆنی دێپ) دەکات کە چۆن بریکارانی ئێف بی ئای بەتایبەت مێلڤن پێرڤیس (کریستیەن بەیڵ) هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن.
دوکانی شارۆچکەیەکی شارستانی نارەکە، لە پارێزگای خەتلان لە باشووری ڕۆژاوای وڵاتی تاجیکستان.
دوکتور محەمەد سدیق موفتی‌ زادە ساڵی‌ ١٩١٨ لە گوندێکی‌ ناوچەی‌ جوانڕۆ لەدایک بووە.
دوکتۆر جه‌مشید سه‌داقه‌ت‌کیش له‌ لێکۆڵه‌ران و نووسه‌رانی هه‌ڵکه‌وتووی بواری کوردناسی، به‌تایبه‌ت کورده‌کانی باشووری ئێران بوو، که‌ تا به‌ر له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانی به‌ڕێزیان، نه‌ناسرابوون.
دوکتۆر سەلاحەددین خەدیو، لە دایک بووی ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی لە شاری مەهابادە، دوکتۆرای دەرمان‌سازی لە ساڵی ١٣٨٢ لە زانستگای پزیشکی تەورێز تەواو کردووە.
دوکتۆر عەلی گەلاوێژ (١٩٢٢-١٩٨٨) ساڵی ١٩٢٢ لە ناوچەی بۆکان لە دایک بووە.
دوکتۆر مھرداد ئیزەدی (لەدایکبووی ١٩٦٣) مێژووزان و نووسەر و کوردناسی به‌ناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارده.
دوکتۆر کەریم ئەییووبی، کوڕی سەید ڕەحمان، ٢٣ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٠٣ی هەتاوی بەرامبەر به ١٢ی ئاوریلی ١٩٢٤، له شاری مەهاباد له دایک بوو.
دوگا ڕێسا (بە کرواتی: Duga Resa) شارێکی ویلایەتی کارلۆڤاتسی کرواتیایە.
دوﮐﺘﻮر ﻋﻪﻟﯽ ﻣﻪوﻟﻪوی -وەک راوێژکار
دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی (ناوی زانستی : Euphorbia milii) (بە ئینگلیزی:Crown-of-thorns or Christ Plant، عەرەبی: شوکة المسیح) ڕووەکێکی تەختەییە، وە ھەندێک جۆری نیمچە گۆشتی(ئاودار) ە، ناوی جۆرەکانی لە ناوی بارۆن (Baron Milius) ەوە ھاتووە وەک یادگارییەک بۆ ئەو کەسە، کە فەرمان ڕەوای ھەرێمی Réunion بووە ، کە ئەو کەسایەتییە جۆرەکانی ڕووەکەکەی لە ساڵی ١٨٢١ دا لە فەڕەنسا  ناساندووە و پیشانی داوە.وە گومانی ئەوە ھەیە کە لە سەردەمە کۆنەکانەوە ئەم جۆرە ڕووەکە ھاتبێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ، وە ناوی (دڕکی مەسیح یان تاجی دڕکاویی) لە ئەفسانەی تاجی دڕکاوی یەسووعەوە ھاتووە کە وەختی خۆی لەسەری کردووە.
دڕکە کەلێن (ئینگلیزی: Spinal canal) بریتییە لەو بەشەی لەش کە دڕکەپەتکی تێدایە.
دڕکەپەتک  یا پەتەمازە (بە ئینگلیزی: Spinal cord) پەتێکی سپییە، کە ٤٥ سانتیمەتر درێژە و لە کونی مەگنۆمەوە تا یەکەمین یان دووھەمین بڕبڕەی کەمەر درێژ دەبێتەوە.
دڕی  (بە ئینگلیزی: Aggression) پەلامماردانی کەسی بەرانبەرە بە مەبەستی ئازاردانی خۆی، دۆستان و خزمانی، ماڵ و سامانی ئەو کەسە، ھەروەھا بۆ چاوشکێنی، سووک کردن و ڕووشاندنی کەسایەتی مرۆڤەکەیە، بە نیازێکی نەیارانە زەوت کردنی سامان، ئازادی و پێگەی جڤاکییانە.
دژە ڕۆشنبیری بریتییە لە ڕق لێبوون و نامتمانەیی بەرامبەر بە ڕۆشنبیری، زانست و بیری ڕۆشنیرانە کە ھەڵدەستێت بە ڕەت کردنەوەی ھونەر، ئەدەبیات و زانست بە بەھانەی بێ سوودیی و ناکرداریی بوونی بۆ مرۆڤایەتی.
دژەتەن (بە ئینگلیزی: Antibody) پڕۆتینێکە وەڵامی دژەپەیداکەرێکی دیاریکراو دەداتەوە، یان دەبێتە ھۆی لەکارخستنی یان تێکشکاندنی ماددەیەکی ژەھراوی.
دژەپەیداکەر (بە ئینگلیزی: Antigen) ماددەیەکە، وەڵامدانەوەی بەرگری چالاک دەکات.
دکتور محەمەد ساڵح ئیبراھیمی (شەپۆل) نوسەر، وەرگێڕ، لێکۆڵەر و رۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆی تاران لە شاری ماھاباد لە کوردستانی رۆژھەڵات لە ٢٤/٠٦/١٩٣٣ زائینی لە بنەماڵەیکی زانا و نیشتمان پەروەرلە دایک بووە و ھەتا ئیستا پتر لە ٣٠ کتێبی بە زمانی کوردی نوسیوە و چەندین کتێبی وەرگێراوە و خاوەن و نوسەری گۆڤاری گرشەی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٩ بووە.
دکتۆر جۆیس بلەو (بە فەڕەنسی: Joyce Blau)، لەدایکبووی ١٩٣٢ لە قاھیرە) نووسەر و زمانناس و شارەزای زمانی و ئەدەبی کوردییە.
دکتۆر زەکی نەجیب مەحموود (ماوەی ژیان: ٢ی شووباتی ١٩٠٥ تاکوو ٨ی ئەیلوولی ١٩٩٣]]، نووسەر و ئەکادیمی و مامۆستای فەلسەفە بووە، لە ١ شووباتی ساڵی ١٩٠٥ لە دمیاتی میسر لەدایک بووە، دوای ئەوەی قوتابخانەی تەواوکردووە تاکو ساڵی ١٩٤٦ وەکوو مامۆستا وانەی وتۆتەوە و دواتر نێردراوە بە ئینگلستان بەمەبەستی بەدەستھێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە فەلسەفە و لەساڵی ١٩٤٧ ئەو بڕوانامەیەیی لە زانکۆی لەندەن بەدەستھێناوە.
دکتۆر شێرکۆ بابان (١٩٥٣- ) مامۆستای زانکۆ و نووسەر و زمانناسێکی کوردە.
دکتۆرە باشەکە بریتییە لە زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی لە جۆری درامای پزیشکییە، لە زنجیرەیەکی ساڵی ۲۰۱۳ کۆریای باشوور کە هەڵگری هەمان ناوی پزیشکە باشەکەیە وەرگیراوە، زنجیرەکە بۆ نووسینە ئەمریکییەکە لە لایەن دەیڤد شۆرەوە پێشخراوە و لە لایەن تەلەڤیزیۆنی سۆنی پیکچەرزی شونێکەوتەی سۆنی پیکچەرز ئینتەرتەینەمەنت و ستۆدیۆکانی ئەی بی سیی شوێنکەوتەی کۆمەڵەی تەلەڤیزیۆنی دیزنی - ئەی بی سییەوە بەرهەمهێنراوە، کاتێک شۆر کاری نووسەر و بەرهەمهێنان دەکات.
دڵ (بە ئینگلیزی: Heart) ئەندامێکی ناوەندییە لە کۆئەندامی سووڕاندا و ئەو ئەندامە ماسولکەییە کە قەبارەکەی دەگاتە نزیکەی قەبارەی مشتەکۆڵەیەک.
دڵم شکاوە (My Heart Is Broken) گۆرانییەکی تاکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسێنسە کە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ تۆمارکراوە وەک دووەم تاکی ئەلبومەکەیان.
دڵوەران یان دڵبەران شارەدێکە لە پارێزگای کوردستان کە لە باکووری خۆرهەڵاتی شارستانی قوروەدا ھەڵکەوتووە.
دڵگەش موراد (بە ئینگلیزی: Della Murad) دیزاینەرێکی سەرکەوتووی جلوبەرگی کوردیی مۆدێرنە.
دڵەڕاوکێ (بەئینگلیزی: Anxiety) دۆخێکی ناخۆشی پەشێویی ناوەکییە، کە زۆرینەی کات بە هەڵسوکەوتی پەشۆکاوەوە دەبەسترێتەوە، وەک خێرا جووڵەکردن بۆ پێشەوە و پاشان گەڕانەوە و بیرکردنەوەی قووڵ.
دھۆک به زمانی ئارامی: ܢܘܗܕܪܐ، خوێندنەوەی: ناهۆدرا) شارێکی گەورەی باشووری کوردستان و ناوەندی پارێزگای دھۆکە و لە ناوچەی بادینان ھەڵکەوتووە.
دۆ جۆرێک لە خواردنەوە و بەرھەمێکی شیرە.
دۆخی ماددە حاڵەتێکی تایبەتیی فیزیکییە، کە ماددەیەکی تێدایە.
دۆخی پلازما (بە ئینگلیزی: Plasma) دۆخێی تایبەتیە لە دۆخەکانی ماددە ، بریتیە لە گزێکی بە ئایۆن بوو کە ئەلیکترۆنەکانی سەربەستن و بە گەرد یان گەردیلەکەوە نەبەستراون ، ئەگەر ماددە لە سروشتدا لە سێ دۆخدا هەبێت (ڕەقی ، شلی ، گاز ) ئەوا پلازما دۆخی چوارەمی ماددەیە.
دۆزینەوە لە پزیشکیدا بریتییە لە ئاماژە کردن بۆ نەخۆشی بە گەڕان بەناو نیشانەکانی نەخۆشییەکە کە ئامژەیە بۆ نەخۆشییەکە.
دۆزینەوەی فانکشنی بنەڕەت بۆ فاکشنێکی دیاریکراو کارێکی ئاسان نییە.
دۆزەخ (بە ئیتالیایی: inferno) گرنگترین بەشی کتێبی کۆمێدیای یەزدانیی نووسراوەی دانتێ ئەلیگیێری شاعیری بەناوبانگی ئیتالیاییە.
دۆزەخ (بە ئیتاڵی: Inferno) ڕۆمانێکە لە جۆری نهێنی ئامێز - هەستبزوێن لە نووسینی ڕۆماننووسی ئەمەریکی دان بڕاونـە کە لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ناوەندی Doubleday.
دۆزەغەرە (Dozeẍere، بە فارسی: دوزخ‌دره) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەقز.
دۆستی شارۆچکەیەکی شارستانی قومسەنگیرە، لە پارێزگای خەتلان لە باشووری ڕۆژاوای وڵاتی تاجیکستان.
دۆسیە دەگمەنەکەی بێنجامین بەتن (بە ئینگلیزی: The Curious Case of Benjamin Button) فیلمێکی ڕۆمانسی و فەنتازی و درامییە.
دۆلاری ئەمریکی جۆرێکە لە دراوەکانی جیھانی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و پاناما و ئیکوادۆر و ئێلسالڤادۆر بەکاردەھێنرێت وە لەزۆربەی ووڵاتانی جیھانی ئەم دراوە بەمەبەستی بازرگانی و گەشتکردن و کۆمەڵێ کاری تر بەکاری دەھێنن کە ھێماکەی (USD) یان ($) وە بچکووترین یەکەی دۆلار پێی دەڵێن سەنت.
دۆمه‌ینی .ga بۆ وڵاتی گابۆنه‌ له‌ سالی ١٩٩٤ كه‌وتۆته‌ كار
دۆمەینی .dj تایبەتە بە کۆماری گانا لە ساڵی ١٩٩٠ کەوتۆتە کار.
دۆمەینی .gs تایبەت بە جۆرجیای باشوور و دوورگەکانی ساندویچ و لە سالی ١٩٩٧ کەوتۆتە کار، تا ئێستاش چالاکە.
دۆمەینی ad.
دۆمەینی am.
دۆمەینی bj'.
دۆن کارلۆس یان شازادە کارلۆسی ھاپسبورگ (بە ئیسپانیایی: Don Carlos) شازادەی ئیسپانیا، کوڕی فیلیپی دووھەمی ئیسپانیا پاشای ئیسپانیا و پورتوگاڵ بوو.
دۆناڵد جۆن "دۆن" ترامپ جونیۆر (بە ئینگلیزی: Donald John "Don" Trump Jr)، لەدایکبووی ٣١ی دیسەمبەری ١٩٧٧، لە شاری نیویۆرک، نیویۆرک.
دۆناڵد مکینلی گلۆڤەر جونیۆر  (بە ئینگلیزی: Donald Glover) (لەدایکبووی ٢٥ی سێپتێمبەری ١٩٨٣) هەروەها لە بواری گۆرانیگوتن ناسراوە بە جایڵدش گامبینۆ ئەکتەرێک و ڕاپەرێکی ئەمریکییە.
دۆنگ یی (بە ھانگۆل: 동이؛ بە ھانجا: 同伊)، زنجیرەیەکی مێژوویی و ڕۆمانسییە لە ساڵی ٢٠١٠ لە کۆریا بەرھەمھێنرا، و لە ھەمان ساڵی پلەی یەکەمی وەرگرت بەھۆی ئەوەی کە زۆرترین بینەری ھەبوو لە کاتی پەخشکردنیدا لە کۆریا.
دۆنگبویۆ شانشینێکی کۆریای کۆن بوو لە (٨٦ پێش زاییین دامەزرا - ٤١٠ زایینی تێکشکا) کە لە بوکبویۆـەیەوە گشەیسەندبوو تا ئەو کاتەی لەلایەن گۆگۆریۆ داگیرکرا.
دۆکەر (ئینگلیزی: Docker) پرۆژەیەکی سەرچاوەکراوەیە کەوا دامەزراندنی پرۆگرامی لینوکس خۆکار ئەکات لەناو هەڵگری نەرمەکاڵادا.
دۆگلاس ماکارتور (ماوەی ژیان:٢٦ی کانوونی دووەمی ١٨٨٠ تاکوو ٥ی نیسانی ١٩٦٤) ژەنەڕاڵێکی ئەمریکی بووە لەنەتەوەیەکگرتوەکان و پلەی موشیری ھەبووە لە سووپای فلیپین، لە ساڵانی سیەکانی سەدەی بیستەم سەرکردەی سوپای ئەمریکا بووە و ڕۆڵێکی بەرچاو و باڵای گێڕاوە لە جەنگی دەریای ھێمن لەکاتی شەڕی جیهانی دووەمدا.
دۆڵ بە تێڕوۆچوویی نێوان دوو کێو دەوترێ کە لە یەک لادا پەرەی سەندووە.
دۆڵی گورگەکان (بەتورکی: Kurtlar Vadisi) بریتییە لە زنجیرە درامایەکی پۆلیسی تورکی، ئەو ڕووداوە ڕاستیانە لە خۆدەگرێت کە لە زۆربەی دەوڵەتەکاندا ڕوو دەدەن لە چوارچێوەی درامایەکدا کە نزیکە بە تۆمار کردنێکی ڕاستییەکان، و زنجیرەکە جیادەکرێتەوە بە بوێرانە وئازایەتییەکی زۆر و ڕوونی لە ئاشکرا کردنی گەندەڵی حکومەتەکان و ڕژێمە سیاسییەکان و پەیوەندییان بە مافیاوە، و ئەم درامایە تەنگەژە و دەمەتەقێیەکی فراوانی لە ئیسرائیلدا نایەوە بە هۆی نیشاندانی ڕێگا و شێواز و پەیوەندی زانیاریدانی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی تاوان و پاڵپشتکردنی تیرۆر و مافیاوە.
دۆی گەورە (بە ئیتالی: Do maggiore) پێکھاتووە لە پەیژەیەکی مۆسیقی کە لەسەر نۆتی دۆ بەرھەم ھاتووە.
دی ئێن ئەی یاخوود "'ناوکەترشی کەم ئۆکسجین"' (ئینگلیزی| DNA) مالێکیووڵێکی بۆماوەییە، کە زانیاری بنچینەیی تێدایە بۆ ھەموو چاڵاکی خانە (تاڕادەیەک) وەھەروەھا ڕەفتار لە نێوان باوانەکاندا دەگوێزێتەوە.
دی سی کۆمیک (بەئینگلیزی: DC Comics) بریتییە لە کۆمپانیایەکی بڵاو کەرەوەی کۆمیک و فیلمە، وە شوێن کەوتەی کۆمپانیای وارنەر برەدرزە، کە یەکێکە لە لقەکانی کۆمپانیای تایم وارنەر.ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە سەرکەوتووترین کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوەی کۆمیک لەسەر پاڵەوانە بەناوبانگەکانی وەک باتمان، سوپەرمان، وۆندەر ومان، فلاش، ئەکوامان، شازام، گرین ئاڕۆ و هاوکمان، و شەڕانگێزەکانی وەک جۆکەر، لێکس لوتەر.
دی فاکتۆ (بەئینگلیزی و لاتینی: De facto، بە عەرەبی: حكم الأمر الواقع) دەربڕینێکی لاتینییە بەواتای "پەیوەندیدار بە ڕاستەقینە" ـوە دێت.
دیار غەریب محەممەد ھەروەھا بە ھەڤال ھەڵمەت دیار ناسراوە، (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە قەرەداغ – مردووی ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ھەروەھا ھاوسەرۆکی پارتیەکی ھەڵوەشێندراوی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) بوو کە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیلەوە کوژراو.
دیار یان ھۆزان دیار یان دیار دێرسم (Hozan Diyar) (لەدایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٦، لە ناوچەی مازگێردی دێرسم) گۆرانیبێژێکی کوردە.
دیاردە (بەئینگلیزی: Phenomenon) بریتییە لە ھەر چەشنە ڕووداوێک کە جێی ڕوانین بێت.
دیاردەی منداڵانی کار ئاماژە بە کارپێکردنی زۆرەملی بە منداڵانی ژێر تەمەنی ١٨ ساڵ دەوترێ کەببێتە ھۆی ئەوەی منداڵ لە سیستمی پەروەردە وخوێندن و قوتابخانە دووربکەوێتەوە و جگە لەمەش تەمەنی منداڵی بە فیڕۆ بڕوات و مافەکانی منداڵ بوون لەدەست بدات.
دیاریدەی داون یان مەغۆلی (بە ئینگلیزی: Down Syndrome)، یەکێکە لە نەخۆشیە دیارەکانی نێو مرۆڤایەتیدا کە تووشی ھەردوو ڕەگەزی نێر و مێ یە ئەبێ، ئەمەش لەکانی تەمەنی کۆرپەیی لە سکی دایکیدا لە باری جیانەبوونەوە، کرۆمۆسۆمێکی دیاریکراو لە ھاوتاکەی خۆی جیانابێتەوە، لە کاتی کەمەدابەشبووندا گەمیتێک کرۆمۆسۆمێکی زیاد وەردەگرێت ئەو کاتە لە گەمیتەکەی دیکەدا کرۆمۆسۆمێک کەمدەکات، کەئەمش لە کرمۆسۆمی ٢١ ڕووئەدات.
دیارە مزگەوت وێڕای ئەوەی کە شوێنێکی ئایینی پیرۆز و شوێنی عیبادەت و خواپەرستی و زانستە، شوێنێکی گرنگی خزمەتگوزارییشە و لە گوندەکاندا بە تایبەتی ئەرکی دیوەخان و میوانخانە و شوێنی کۆبوونەوەی دانیشتوانی ناوچەکە بووە و لە شۆڕشی گەلەکەشماندا مزگەوت ھەمیشە لانە و جێگەی حەوانەوەی پێشمەرگە بووە، کوردیش وەک میللەتێکی موسوڵمان بایەخ و گرنگیی داوە بە مزگەوت و ھەمیشە لەگەڵ دروستکردنی دێھاتەکان و لە ئاوەدانکردنەوەیان دا مزگەوتیان دروستکردووە.
دیالێکتیک شێوازێکی وتوووێژە کە لەو دا گرفتەکان بە شێوازێکی تایبەت چارەسەر دەکرێن.
دیانا کەرەزۆن یان دیانا قەرەزۆن، گۆرانیبێژی پۆپستاری ناسراوی ئوردنە.
دیاکۆ (گرێکی: Δηιόκης ئینگلیزی: Deioces, Diako, Deyaco, Diyako, Deiokes) دامەزرێنەری حکوومەتی ماد لە ساڵی ٧٠١ی پێش زایین بووە و یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی ٧٠٩ ھەتا ٦٥٦ی پێش زایین حوکمڕانی کردووە.
دیبیان (بە ئینگلیزی: Debian) (گۆکردن: /ˈdɛbiən/) سیستمێکی کارپێکردن، دابەشکراوەیەکی ی یونیکس-ئاسا'یە کە بە تەواوی لە نەرمەکاڵای خۆڕایی پێکھاتوە، وە پێچراوەتەوە لەلایەن کۆمەڵێ خەڵکەوە کە بەشدارن لە پرۆژەی دیبیاندا.
دیزاینی مەزن یان شێوەکاری مەزن (بە ئینگلیزی: The Grand Design) پەتووکێکی زانستی گشتیفام (popular-science) سەبارەت بە فیزیک، بیردۆزی بواری یەکگرتوو، سەچاوەی و بناخەی دروست بوونی گەردوون و...
دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ (Dilwale Dulhania Le Jayenge بە کورتی DDLJ) (بەکوردی:پاڵەوانەکە (نەبەردەکە)، بووکەکەی برد) فیلمێکی ساڵی ١٩٩٥ی ھیندییە لەجۆری ڕۆمانسی و درامی.
دیلکردنی ئەلکترۆن (ئینگلیزی: Electron capture) بریتییە لەو کردەیەی، کە تێیدا ناوکی گەردیلەیەک ئەلکترۆنێک لە خولگەی ناوەکیی ئەو گەردیلەیە دەگرێت.
دیلی (Dili) پایتەختی وڵاتی تیمۆری ڕۆژھەڵاتە.
دیلەین (ئینگلیزی: Delain) گرووپێکی سیمفۆنیک مێتاڵی ھۆڵەندین کە لەساڵی ٢٠٠٢ لەسەردەستی کیبۆردژەنی پێشووی گرووپی ویتن تێمپتەیشن مارتین ڤێستەرھۆڵت و چارلۆت وێسڵز دامەزراوە.
دیموکراسی ئازاد شێوەیەکە لە شێوەکانی دیموکراسی نوێنەران کە تێیدا توانای نوێنەری ھەڵبژێردراو لە کارلێکردن لە سەر دەسەڵاتی بڕیار وەرگرتن ملکەچی دەسەڵاتی یاسایە و بە ھۆی دەستورەوە کە جەخت لەسەر پاراستنی ماف و ئازادیەکانی تاک و کۆ دەکات ھەموار کراوە (و ھەروەھا بە دیموکراسی دەستوری یاخود لیبراڵیزمی دەستوری ناو دەبرێت) و کۆت و بەند دەخاتە سەر ئەو ئاستەی کە پێویستە ویستی زۆرینە بسەپێنرێ.
دیموکراسیەتی نوێنەرایەتی شێوەیەک لە شێوەکانی دیموکراتی پێکدەھێنێت و تیۆرێکی مەدەنیە کە تیایدا دەنگدەران ( بە شێوازێکی نھێنی و ئازاد لە ھەلبژاردنێکی فرەلایەندا) ئەو نوێنەرانەی کە نوێنەرایەتیان دەکەن ھەڵدەبژێرن، ئەمانە نابن بە بریکاری دەنگدەران تەنھا نوێنەریانن – یان بە مانایەکی تر واتە تەنھا لەو کاتە کارناکەن کە دەنگدەران ئاراستەیان بکەن بەڵکو دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان ھەیە کە بتوانن دەسپێشخەری بکەن لە کاتی ھاتنەکایەوەی گۆرانکاریەکان.
دیمەشق (بە عەرەبی:دِمَشْق) پایتەختی کۆماری سووریا و ناوەندی پارێزگای دیمەشقە.
دیناران (Dînaran، بە فارسی: دیناران) دێیەکە لە گوندستانی ئالان، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
دینەمۆی سادەی کارەبایی تەزووگۆڕاو (A.C).
دینەمۆی سادەی کارەبایی، دەزگایەکە کە میکانیکە وزە دەگۆڕێ بۆ کارەبا وزە و بنچینەی ئیش کردنەکەی ڕووداوی کارۆموگنەکارییە و دووجۆر هەیە: 
دیو یان ژوور یان ئۆدە ناوکۆیەکی بەرچاو و دیار لە ناو بنارە کە بە دیوارەوە لە ئەوتر شوێنەکانی بنار جیا دەبێ و بە داڵانەکان پێوەندی لەگەڵ ئەوتر شوێنەکانی بنارەکەوە ساز دەکا.
دیواری بەرگری
دیواری خانە (ئینگلیزی: Cell wall) داپۆشەری خانەی ڕووەکەکان و بەشێکی تری گیانەوەرە، پێکھاتەیەکی ڕەقە کەدەکەوێتە بەشی دەرەی پەردەی خانە.
دیواری زاموا پڕۆژه‌یه‌کی هزری گه‌نجانی باشووری کوردستانە، ئامانج لێی پاراستنی سنوری کوردستانی گه‌وره‌یه‌ له‌ هه‌ر ده‌ستخستنه‌ ناوه‌کیه‌کی دوژمنانمان له‌بواری سه‌ربازی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن دوژمنانی چوارده‌وری کوردستانی گه‌وره‌وه‌، پڕۆژه‌که‌ بریتیه‌ له‌دیوارێکی گه‌وره‌ی پۆلاین که‌هه‌موو سنوره‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌ واتا له‌ چوارده‌وری هه‌موو کوردستان ده‌سورێته‌وه‌.
دیواری چین درێژترین بنیادنراوە، بەدرێژایی مێژوو.
دیواری ڕۆژئاوا (بەئینگلیزی:Western Wall) دیوارێکی مێژوویی کۆنە لە شاری مێژوویی ئورشەلیم دیوارەکەی بە سنووری مزگەوتی ئەقسا وەیە، لە کۆنەوە تاکوو ئێستا لەلایەن جوولەکان ەوە تاکوو ئێستا پیرۆزەو و ساڵانە بە هەزاران جوولەکە سەردانی دەکەن ، درێژی دیوارەکە دەوروبەری ٥٠ مەترە و بەرزییەکەشی ٢٠ مەتر دەبێت ، جگە لەوەی کە ئەم دیوارە گرینگیەتەکی زۆری هەیە بۆ جوولەکەکان ئەوا گرینگیەکی تایبەتی تری هەیە بۆ موسڵمانان چوونکە بەشێ لە سەرچاوەی مێژووی ئیسلامیەکان پێیان وایە ئەو دیوارە بەستەری پەیامبەری ئیسلام بووە لە ئیسرا و میعراجیدا ، لەلای جوولەکانیش ئەو دیوارە دواین ئاسار و پێگەی هەیکەلی سولەیمان بووە ئەمەش بەپێی ڕای زۆرینەی پیاوی ئاینی جوولەکە (حاخام)
دیواری ژاوەژاوی سەخت (بە ئینگلیزی: Harsh noise wall)، ھەروەھا ناسراو بە ژاوەژاوی دیوار (بە ئینگلیزی: wall noise)، چەشنێکی سەختی میوزیکی ژاوەژاوە، باسکراوە (پێناسەکراوە) وەک " دیوارێکی بە ژاوەژاوی جێگیری یەک بڕگەیی داپۆشراوی سەخت، ھیچ گۆڕانێک نابینێت و لەسەر ھەمان ڕێچکە دەڕوات." ئەم بزووتنەوەیە بڵاوکرایەوە (بەربڵاوبوو) لەلایەن میوزیکژەنی فەڕەنسی ڤومییر، ھەروەھا ڤومییر باسی دیواری ژاوەژاوی  سەخت دەکات و دەڵێت "ھیچ بیرۆکەیێک، ھیچ گۆڕانێک، ھیچ بەرەوپێشچوونێک، ھیچ گەشەپێدەرێک، ھیچ پەشیمانیێک." لە دیواری ژاوەژاوی سەخت بوونی نیە.
دیوالی فیستیڤاڵێکی گەورەی ئاینییە کەماوەی پێنج ڕۆژدەخایەنێت، کەلەلایەن پەیڕەوای ئایینەکانی هیندووئیسم، سیکیزم و جاینیزم بەهۆکاری جیاوازەوە دەکرێتەوە.
دیوان ناوی ئامێرێکی مۆسیقایە کە ئێستا لە نێوان میلەتانێکی زۆر دا لێدەدرێت.
دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم یەکێکە لە دەمودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
دیوانی شێعر
دیوی نادیاری مانگ یا دیوی دووری مانگ نیوەی گۆی مانگە کە بەردەوام پشتی بە زەوییەوەیە.
دیپلۆماسی به‌ واتای په‌یماننامه‌ی فه‌ڕمی دێت داتاشراوی (وشه‌ی  diploma ی لاتینیه‌ که‌ به‌واتای په‌ڕ یان کاغه‌زی فه‌رمی دێت )بریتیه‌ له‌ ڕژێمێک یان هۆکارێکی په‌یوه‌ندی بۆ په‌یوه‌ست بوونی دوو وڵات یان زیاتر به‌ پێک هێنانی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یان په‌یماننامه‌یه‌ک .
دیکتاتۆری جۆرێک لە لە دەسەڵاتداریە کە چەندین تایبەتمەندی ھەیە.
دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا یان دیکتاتۆری کرێکاری زاراوەیەکی سیاسییە یەکەمجار لەساڵی ١٨٧٥ لەکتێبی ڕەخنەگرتن لە سیستەمی گۆتا لەلایەن کارل مارکس وترا ، مارکسیزم که‌ ئاڵای هزر و پراکتیکی پڕۆلیتاریایه‌ ، له‌وه‌ شه‌رم ناکات یان ناترسێت ده‌وڵه‌تی سۆسیالیستی کرێکاران وه‌ک ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆرییه‌تی کرێکاران ناوبهێنێت .
دیگۆ مارادۆنا ناوی تەواوی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا لە ٣٠ـی ئۆکتۆبەری ١٩٦٠ لە لانۆس، بۆینس ئایرس لە ووڵاتی ئارجەنتین لەدایک بووە ، ئەو یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینییە، زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دەزانن ، درێژی باڵای مارادۆنا١٦٥ سانتیم بووە یاری لەھێڵەکانی ناوەڕاست و ھێرشبردن کردووە ، ناوبراو یەکێکە لەباشتری یاریکەرانی جیھان لەو سەردەمەی خۆی یاری لێی کردووە ، مارادۆنا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و ناپۆلی و سیڤیلا و نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە دواساتی یاریکردنیشی لە یانەی بۆکا جۆنیوزی ئارجەنتینی بووە لەگەڵ یانەکان لەساڵانی ١٩٧٦ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بووە وە لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئارجەنتین لە ١٩٧٧ تاوەکوو ساڵی ١٩٩٤ بەردەوام بووە ، مارادۆنا ھەمیشە وەک سەرسەری یان ژمارە دە یان کوڕە ئارجەنتینیەکە ناسراوە ، لەدوای وازھێنانی لەیاریکردن وەک یاریکەری تۆپی پێ ھەڵسا بە کارکردن وەک ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێێ ئارجەتین لەساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی ڕاھینەر بوو بەڵام دوای گەیشتنیان بە قۆناغی ھەشتەمی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٠ ئەوا یەکێتی تۆپی پێی ئارجەنتین لەژێر فشاری ڕاگەیاندکاران لەپۆستەکەی دورخرایەوە و ئینجا مارادۆنا لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ بووە ڕاھێنەری یانەی وەسڵی ئیماراتی لەو یانەیەش ئاستی یانەکەی بردە پێشەوە بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانەکە زۆرتر لە نازناوێک بەدەست بھێنێت بەمەش خەونی سەرۆک یانەی وەسڵی ئیماراتیشی نەھێنایە جێگا و لە پۆستی یانەی وەسڵی ئیماراتیش دوورخرایەوە.
دیێگۆ ڤێلاسکێس (١٥٥٩-١٦٦٠)(بە ئیسپانی: Diego Velázquez) وێنەکێشی بەناوبانگی سەدەی حەڤدەی ئیسپانیایە.
دی‌ڤی‌دی خوێنەر ئامێرێکە تایبەتە بەکارپێکردنی پەڕگەی دەنگ و ڕەنگ بەیەکەوە یان دەتوانرێ بەجیا کاریان پێکرێت، لەئێستای تەکنەلۆژیای سەردەمدا ئەو ئامێرە بە گەلێ شێواز پێشخراوە لەوانە زۆرکردنی کوالیتی بەرز و بینی پەڕگەی ڤیدیۆیی بە شێوازی سێ ڕەھەندی، وە زۆرێ لە دیڤیدیەکانی ئێستا تێپەڕگەی زنجیرەبەستی گشتی (USB) ھەیە وێڕای بوونی تەکنۆلۆژیای وای-فای لە ئامێرە پێشکەوتووەکان.
دێ بنە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەرقەڵا، قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
دێئیزم لە وشەی لاتینی دێئوسdeus (خودا) ڕا ھاتووە
دێتە گوێ دەنگی شەپۆل و لێوار
دێزمند تۆماس دۆس (بە ئینگلیزی: Desmond Doss)، لە ٧ی فێبرواریی ١٩١٩ لە لینچبێرگ، ڤیرجینیا لەدایکبووە وە لە ٢٣ی مارچی ٢٠٠٦ لە پیدمۆنت، ئەلاباما مردووە.
دێلی ئەلپی یاریکای سەرەکی یۆڤانتۆسە، لەساڵی ١٩٩٠ دروست کراوە بۆ یاریەکانی مۆندیالی ئیتاڵیا.
دێم جودیت ئولیویا دێنچ (بە ئینگلیزی: Judi Dench) (لەدایکبووی ٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤) شانۆکار و سینەماکاری بەریتانییە.
دێمۆن (بە یۆنانی: δαιμόνιον daimonion) (بە ئینگلیزی: Demon) ڕۆحێکی خراپە، و کەسایەتی خەیاڵی سووپەر شەیتان بەرجەستە دەکات کە کینە و خراپە هەڵدەگرێت، کەسایەتییەکە لە شتە پەیوەندیدارەکانی ئاین و کارە جادوویەکان دووبارە دەبێتەوە، وێژە و خەیاڵ، ئەفسانە، و فۆلکلۆر، وشەی دێمۆن لە زۆرێک لە وەرگێڕانەکانی کتێبی پیرۆز و کتێبی پیرۆزی عیبری هاتووە.
دێپارتمانی ئیش و کاری ئامریکا لە پێناسەی ئاریکاریی کۆمەڵایەتی دا دەڵێت:
دێژاڤوو (بەفەڕەنسی: Déjà vu، ڕێک بەواتای "پێشتر بینراوە")، دیاردەی هەستکردنێکی بەهێزە بەوەی کە ڕووداوێک یان ئەزموونێکی ئێستاکیی پێشتر بینراوە و ئەزموون کراوە لەڕابردوودا، ئیدی ئەگەر بەڕاستی ڕوویدا بێت یان نە.
دێکوێر یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانیە لە باشووری کوردستان.
دێکۆنی عەلی ئەفەندی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەکرەجۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
دێی ڕەشە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگاو، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
دە مزگێنی پێدراوی بەھەشت کەسانی باوەڕدار بوون لە ئایینی ئیسلامی لە تاییفەی سوننە مەزهەب کە لە لایەن پێغەمبەری ئیسلام محەمەد مزگێنی چوونە بەهەشتیان پێدراوە.
دە مێنتڵست زنجیرەیەکی ئەمریکییە ڕێوشوێنی پۆلیسیی پیشان دەدات و لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لەسەر ھێڵی سی بی ئێس دەستی بە پەخشکردن کرد و لە شوباتی ٢٠١٥ کۆتایی ھات.
دەبلیوو تری سکووڵز (بە ئینگلیزی: W3Schools) وێبگەیەکی پەروەردەیییە بۆ فێرکردنی تەکنۆلۆژیاکانی وێب لە سەرھێڵ.
دەبەنگی ھەمووان (ئینگلیزی: Everybody's Fool) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە، تۆمارکراوەکانی وایند-ئەپ گۆرانییەکەی لە ٧ی جونی ٢٠٠٤ بڵاوکردەوە وەک چوارەم و کۆتا  تاکی ئەلبومی فۆڵێن.
دەربەندی بەس (بە ئینگلیزی: Bass Strait) ئاوڕێیەکە کە دوورگەی تاسمانیا لە بەشی باشووری ئوسترالیا لە ویلایەتی ڤیکتۆریا جیا دەکاتەوە.
دەربەندی مالاکا یان دەربەندی ملاکا (بە زمانی مالایی: سلات ملاکا) نێوی ئاودڕکەیەکە لە نێوان سوماترا و نیمچەدوورگەی مالایا کە دەریای ئاندامان لە ئۆقیانووسی ھیند دا تێکەڵی دەریای چینی باشوور لە ئۆقیانووسی ئارام دەکات.
دەربەندیخان شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی دەربەندیخان(ناوەند)، قەزای دەربەندیخان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی دەربەندیخان(ناوەند) و قەزای دەربەندیخانە.
دەردەباریکە یان سیل (ئینگلیزی: Tuberculosis) یەکێکە لە نەخۆشییە بەکتریاییەکان، کە ھۆکاری نەخۆشییەکە بەکتریای مایکۆباکتێریوم توبێرکولۆسیس (Mycobacterium tubercu-losis)، ئەو ناوچەیەیەی کە نەخۆشییەکە زۆربەی جاران کاری تێدەکاتە سەر مرۆڤ بریتییە لە سییەکان، ئێسکەکان.
دەردەسەری (بە فارسی: دردسرهای عظیم) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئێرانییە.
دەرزیان گوندێکی شارستانی مەریوانە.
دەرمان ھەر مادەیێک  کە ببێتە ھۆی گۆڕانی کیمیایی لە لەشدا.
دەرمانی سەر-کاونتەر ئەو دەرمانانەن کە لە دەرمانخانەکان دەفرۆشرێن بە هاوڵاتیان بەبێ نووسراوی پزیشک.
دەرنەچوون فیلمێکی ئەمریکی ساڵی ۲۰۱٥ی جۆری (ئاکشن)ە.
دەرهێنەری فیلم (بە ئینگلیزی: Film Director) بەو کەسە دەوترێت کە سەرپەرشتی ئەکتەرەکان یان بەشداربووانی ناو فیلمێک بکات لە کاتی دەرھێنانی فیلمی سینەماییدا.
دەروونناس(بە ئینگلیزی: Psychologist) بەو کەسە دەوترێت کە لە بواری دەروونناسیدا کاردەکات و بەزۆری ئەو کەسانە دەچنە ناو ئەم توێژەوە کە حەز بەناسین و تێگەیشتنی تاک و کۆمەڵگە دەکەن.
دەروونناسی نائاگا (بە ئەڵمانی Wandlungen und Symbole der Libido) یەکێکە لە کتێبە کۆنەکانی کارڵ یۆنگ کە لە ساڵی ١٩١٢ بڵاوکرایەوە و لە ساڵی ١٩١٦ بۆ زمانی ئینگلیزی وەرگێڕدرا لە لایەن بیتریس ھینکل لەژێر ناونیشانی: دەروونناسی نائاگا توێژینەوەیەک لە بارەی گۆڕان و ھێماسازی لیبیدۆ، بەشێک لە مێژووی پەرەسەندی بیرکردنەوە، وەرگێڕانەکەی  ھینکل لە ساڵی ١٩٩٢ خرایە  ڤۆلیۆمی بی کۆکراوەی کارەکانی کارڵ یۆنگ، یۆنگ لە ساڵی ١٩٥٦ دەستکاری لەم نووسینەدا کرد و لەژێر ناونیشانی ھێماکانی گۆڕانکاری بڵاویکردەوە و لە ڤۆلیۆمی پێنجی کۆبەرھەمەکەیدا بەردەستە.
دەروونناسی پێچەوانە لە زانستی دەروونناسیدا بریتیە لەوەی کە لە بری ئەوەی ھانی کەسێک بدرێت ھەڵس و کەوتێکی خوازراو بکات، ھانی بدەی پێچەوانەکەی (نەخوازراوەکە) ئەنجام بدات.
دەروونناسی یان سایکۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Psychology) لقێکی ئەکادیمی و کرداریە کە خوێندنی زانستی کردارەکانی مێشک و هەڵسوکەوت لەخۆ ئەگرێت.
دەروونناسیی شیکارانە کە پێشی دەگوترێت دەروونناسیی یۆنگی (بە ئینگلیزی: Analytical psychology) قوتابخانەیەکی چارەسەری دەروونییە لەسەر بنەمای بۆچوونەکانی دەروونپزیشکی سویسری؛ کارڵ گۆستاف یۆنگ دامەزراوە.
دەروونپزیشکی بەشیکی پسپۆڕانەیە لە پزیشکی کە خەریکی چاودێری، دەرمان، خوێندن، تاووتوێ، بەرگری و باس لە سەر پەشێویی دەروونیەکانی مرۆڤ دەکات..
دەروکە شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی سەرکەپکان، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
دەروێش کەسایەتییەکی موسڵمانە لە نێو ھەندێک لە تەریقەتە سۆفیگەرییەکان و دەروێشبوون بە پلەی باڵا دادەنرێت لە سۆفیگەری، دەروێش وەک کەسایەتی ھەژار و دانا یان زانا و شاعیر دەناسرێت، ھەندێ کەس لە موسڵمانان کاری دەروێشی وەک بیدعە دەزانن و ڕەتی دەکەنەوە.
دەرکەوتەی دڵخوازی مەرگ، ناوی کتێبێکە لە نووسینی سەعید سلێمانی، ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکە کە پێکهاتوە له چەندین وتار بە ناوەکانی :
دەرگا تەنێکی ڕەق، تەخت و جووڵاوە، دەروازەیەکە بۆ ناو شوێنێک، بەتایبەتی بۆ شوێنێکی داخراو، دوو ڕووی ھەیە؛ ڕووی ناوەوە و ڕووی دەرەوە، لە خانووەکان و باڵەخانەکان ھەیە.
دەرھێڵ (ئینگلیزی Offline)بە بارێکی سیستەمەکانی کۆمپیوتەر دەوترێت کە پێوەند نەبێت بەتۆڕی جیھانی ئینتەرنێتەوە.
دەرھەستکاری بریتییە لە جۆرێک چالاکی هزری کە تێیدا هزری مرۆڤ پاش ناسینی چەن شتی وێکچوو، هەڵیان دەسەنگێنێ؛ تایبەتمەندییە جیاوازەکانیان وەلادەنێ و تایبەتمەندییەهاوبەشەکانیان هەڵدەبژێرێ و چەمکێکی(مەفهووم) گشتییان لێ دەردەکێشێ کە هەموویان بگرێتەوە.
دەریا بە کۆمایەکی گەورە و بەرفرە لە ئاوی سوێر دەوترێ کە لکابێت بە ئوقیانووسێکەوە، بەڵام زاراوەکە لە بەستێنگەلی تریشدا بەکار دەبردرێ.
دەریاچە گەورەکان چەندین دەریاچەی پێکەوە لێکراون کە کەوتوونەتە سەر سنووری نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا.
دەریاچەی بایکاڵ دەریاچەیەکە لە باشووری سیبریا.
دەریاچەی حەمرین دەریاچەیەکی داخراوە لە باشووری بەرزایییەکانی حەمرین دروست کراوە، شارۆچکەی حەمرینیش کەوتۆتە کەناریەوە، لە دووری ٥٠ کم لە باکووری شاری بەعقووبەی عێراق.
دەریای ئارافورا (بە ئینگلیزی: Arafura Sea) دەریایێکی نەچەندان قووڵ و تەنکاوە لە ئۆقیانووسی ئارام و لە نێوان دەریاکانی کۆرال و دەریای تیمۆر دایە کە ئوسترالیا و گینەی نوێ لێک جیا دەکاتەوە.
دەریای ئالبۆران بە ئینگلیزی: Alboran Sea دەریایەکە لە ھەمان ھێڵی دەریای ناوین کە دەربەندی جەبەلوتاڕیق بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک دەیبەستێتەوە.
دەریای ئاڕاڵ (بە ئینگلیزی: Aral sea).
دەریای ئێژە یان ئیجە، یەکێکە لە لقەکانی دەریای ناوین، درێژییەکەی ٦٤٣.٥کم و پانییەکەی ٣٢٢کم، ئەکەوێتە نێوان نیمچەدوورگەی یۆنانی و ئەنادۆڵەوە، ئەگات بە دەریای مەڕمەڕە لە ڕێگەی گەرووی دەردەنیلەوە و بەسەر تورکیا و یۆناندا ئەڕوانێت.
دەریای باڵتیک (بە ئینگلیزی: Baltic Sea) دەریایەکە لە نێوان وڵاتەکانی سکاندیناڤیا و ھەندێک لە وڵاتەکانی باکووری ئەورووپا.
دەریای بۆتنی (بە سویدی: Bottenhavet و بە فینلاندی: Selkämeri) بەشی باشووری کەنداوی بۆتنی لە نێوان کەنارەکانی فینلاند لە ڕۆژھەڵات و سوید لە ڕۆژاوایە کە لە باکوور تاکوو دوورگەکانی ئۆلەند و کوارکن پان بووەتەوە و لقی باکووری دەریای باڵتیک و ێەک لەسەر پێنجی گشت پانتایی ئەم دەریایەی پێک ھێناوە.
دەریای شیلان (بە ئینگلیزی: Coral Sea) نێوی دەریایێکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا و ئەم وڵاتە لە دوورگەکانی دەورووبەر جیا دەکاتەوە.
دەریای عەرەب پانتاییەکی ئاوییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئۆقیانووسی ھیند، نێوان نیمچەدوورگەی عەرەبی و ھیندوستان، لە باکوور دا تێکەڵی دەریای عوممان و کەنداوی فارس بووە.
دەریای لابرادۆر بە ئینگلیزی: Labrador Sea بەشێکە لە ئاوەکانی باکووری ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئاتلانتیکی باکوور لە ئەمریکای باکوور، کەنارەکەنی ئەم دەریایە لە ڕۆژھەڵاتی کەنەدا و لە ڕۆژاوای گرینلەند دا بوونیان ھەیە.ئەم دەریایە لە باکووری خۆیدا و لە ڕێگەی دەربەندی دەیڤیس لەگەڵ کەنداوی بافین و لە ڕۆژاوا دا لە ڕێگەی ئاودڕی ھەدسن لەگەڵ کەنداوی ھەدسن گرێدەدرێ.
دەریای مردوو (بە عەرەبی: البحر الميت، بە زمانی عیبری: יָם הַ‏‏מֶּ‏‏לַ‏ח)، کە ھەروەھا بە دەریای خوێ -ش ناسرواە، دەریاچەیەکە لەنێوان ئوردون و ئیسرائیلدا ھەڵکەوتووە.
دەریای مەڕمەڕە (بە یۆنانی: Θάλασσα του Μαρμαρά، بە یۆنانیی کۆن: Προποντίς، بە تورکی: Marmara Denizi) دەریایەکی ناوخۆییە لە باکووری ڕۆژاوای تورکیا کە دەریای ڕەش و دەریای ئێژە تێک دەخاتەوە و بەم جۆرە بەشی ئاسیایی تورکیا لە بەشی ئورووپاییەکەی جیا دەکاتەوە.
دەریای ناوین یان دەریای سپی ناوی دەریایەکە کەوتۆتە ناوبەری ئاسیا، ئەورووپا و ئەفریقاوە.
دەریای ڕەش (بە ئینگلیزی Black Sea) فیلمێکی بەڕیتانی سەرکێشیە ، لە دەرهێنانی کێڤن مەکدۆناڵد و لەنووسینی دێنیس کێلی ، و لە نواندنی جیود لاو.فیلمەکە لە ٥ی دیسەمبەری ٢٠١٤ کەوتە سینەماکانەوە.چیڕۆکی فیلمەکە باسی کۆمەڵە دەریاوانێک دەکات کە لەلایەن کۆمپانیایێکەوە ڕادەسپێردرێن تاکو بچن لە دەریای ڕەشدا هەندێ ئاڵتوون بدۆزنەوە کە ئەگەری بوونیشی لاوازە ، بەمشێوەیە ئەم کۆمەڵە دەریاوانە ڕووبەرووی چەندەها مەترسی جۆراوجۆر دەبنەوە و پێویستە خۆیان ڕزگار بکەن.
دەریای ڕەش، دەریاییەکی ناوخۆییە ئەکەوێتە نێوان بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و ئاسیای بچووک، ئەگات بە دەریای ناوین لە ڕێگەی گەرووی بۆسفۆر و دەریای مەڕمەڕەوە و ئەگات بە دەریای ئازۆڤ لە ڕێگەی گەرووی کیرچ.
دەریای کاریبی، دەریایەکە لە ناوەندی ناوچەی کاریبی و باشووری ڕۆژھەڵاتی کەنداوی مێکسیک.
دەریای کاسپیەن، دەریای خەزەر، دەریای مازەندەران یان دەریای قەزوین (بە فارسی: دریای خزر، بە ئازەربایجانی: Xəzər dənizi و بە ڕووسی: Каспийское море، بەئینگلیزی: Caspian Sea) گەورەترین دەریاچەی جیھانە.
دەرە بازنە (Circumscribed circle) یان بازنەی دەوردەر بەو بازنەیە دەوترێت کە بە ھەموو سەرەکانی فرەگۆشەیەکدا دەڕوات.
دەرە وشکە گوندێکی ناوچەی کەڵاتەرزان، سەر بە شارستانی سنەیە.
دەرەبەگایەتی ھەندێ نەریتی یاسایی و سەربازی بوو لە چاخەکانی ناوەندی ئەوروپا کە گەشەی سەند لە نێوان سەدەکانی ۹ھەم بۆ ۱٥ھەمی زاینی، کە ئەگەر بە گشتی پێناسە بکرێت، ئەوا سیستمێکی پێکھێنانی کۆمەڵگایە لەسەر پەیوەندیەکی دامەزرێنراو لەسەر خاوەندارێتی زەوی بەرامبەر خزمەتکاری یان کرێکاری.
دەرەناخێ (Derenaxê، بە فارسی: دره ناخی) دێیەکە لە گوندستانی دزڵی، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان، ئێران.
دەرەویان (Derewyan، بە فارسی: دره‌بیان) دێیەکە لە گوندستانی شمشێر، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی پاوە، پارێزگای کرماشان، ئێران.
دەرەویان فارس (کۆڵ) یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
دەرەکێ (Derekê، بە فارسی: درکی) دێیەکە لە گوندستانی کۆساڵان، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان، ئێران.
دەرەھەجیج دێیەکە لە ھەورامانی ئێران؛ لە گوندستانی سیروان، لە ناوچەی نەوسوودی شارستانی پاوە، پارێزگای کرماشان، ئێران.
دەزگای Viking Adult بڵاوکراوەتەوە.
دەزگای بۆشایی ئەورووپی (بە ئینگلیزی: European Space Agency) ئەوە دەزگایەکی نێودەولەتیە لەبۆ ئاشکراکردنی نھێنی و زانیاریەکانی بۆشایی ئاسمان (گەردوون)، وە ٢٢ دەوڵەت لەو دەزگایە ئەندامن و یارمەتی پرۆژە و چالاکیەکانی ئەو دەزگایە دەدەن.
دەزگای بۆشایی چینی (بە چینی لاسایکەرەوە: 國家航天局، بە چینی دامەزراو: 国家航天局)؛ کورتکراوەی ((CNSA).
دەزگای بۆشاییی بۆلیڤاریا (بە ئیسپانی: Agencia Bolivariana para Actividades Espaciales)، ڕێکخراوێکە شوێنکەوتەی وەزارەتی وزەی وڵاتی ڤێنیزوێلایە.
دەزگای بۆشاییی نەرویج (بە نەرویجی: Norsk Romsenter) یەکێکە لەو دەزگایانەی کە سەر بە حکومەتی نەرویجە، کە ھەڵدەستێ بە ئەنجامدانی گەڕان و لێکۆڵینەوەکانی بۆشاییی ئاسمان.
دەزگای بۆشاییی ڕووسی (بە ڕووسی: Федеральное космическое агентство России)، دەزگایەکی بۆشاییی ڕووسییە، کە دامەزراوە لە ساڵی ١٩٩٢.
دەزگای بۆشاییی ھیند (بە ھیندی: भारतीय अन्तरिक्ष अनुसंधान संगठन، بە ئینگلیزی:Indian Space Research Organization)، دەزگایەکی وڵاتی ھیندە و دامەزرێنرا بۆ ڕووداوەکان لە ١٩٦٩، بۆ کۆکردنەوەی چەندین زانا، و بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەزگاکانی دیکەی جیھان
دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی سەرەتا وەک دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب لە ٤/٧/٢٠٠٠ لە شاری ھەولێر دامەزراوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی (بە ئینگلیزی:  Barzani Charity Foundation)و (عەرەبی: مٶسسة بارزانی الخیریة) دەزگایەکی ناحکومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دامەزراوەو بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەو راستەوخۆ سەرپەرشتیاری کارەکانی دەزگا دەکات.ئەم دەزگایە بۆ  ئیش و کارە خێرخوازییەکانی، مۆڵەتی کارکردنی لەلایەن حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی رێکخراوە ناحکومیەکان وەرگرتوە.
دەزگای دراوی عەرەبی سعودی (بانکی ناوەندی سعودیەیە) لە ساڵی ١٩٥٢ دامەزراوە، ناسراوە بە (ساما) کورتکراوەی (Saudi Arabian Monetary Agency)، ڕۆڵێکی گەورەی ھەیە لە ڕێکخستنی کەرتی بانکی لە ناوچەی کەنداو.
دەزگای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان  (بە ئینگلیزی: Drug Enforcement Administration) (ناسراو بە DEA)، دەزگایەکی یاسایی سەر بە بەشی دادە لە ئەمەریکا بۆ یاسای ماددە هۆشبەرەکان.
دەزگای هەواڵگری بەریتانی یان ئێس ئای ئێس (ئینگلیزی: (Intelligence Service (SIS).
دەزگای ڕۆشنبیری نوری حیکمە، دەزگایەکی زانستی ڕۆشنبیریە، کە کۆشش دەکات بۆ گەشەپێدان و پێشخستن، ھاندان و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری ڕۆشنبیری و زانست وزانیاری لەگۆمەڵگای عێراقیدا، بە ئەرکی فێرکردن و لەبەرکردنی قورئان بۆ تەواوی پێکھاتەکانی کۆمەڵگاش ھەڵدەستێ.
دەزگای گۆڵجی (بە ئینگلیزی:Golgi apparatus) ئەندامۆچکەیەکی تایبەتمەندە لە ئامادەکردن و گۆڕانکاریکردن لە پێکھاتن و دەردانی ئەو ماددانەی لە ناو خانەدا دروست دەکرێن.
دەزگای ھەواڵگری ناوەندی یان سی ئای ئەی (سیا) (بە ئینگلیزی: Central Intelligence Agency) دەزگای ھەواڵگریی حکوومیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و ئەرکی کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری لەمەڕ وڵاتەکان، حکوومەتەکان، کۆمپانیا دەرەکییەکان و کەسایەتییە بیانییەکان ھەیە بۆ  حکوومەتی ئەمریکا.
دەست بەشێکی لەشە و کەوتووەتە کۆتاییی باسک، ھەر مرۆڤێک دوو دەستی ھەیە.
دەستدرێژی سێکسی (بە ئینگلیسی: rape) بریتیە لە کردنی ھەرجۆرە نزیکیەکی سێکسیە لەگەڵ کەسێک بەبێ ڕازیبوونی ئەو.
دەستور سیستەمێکە و زور جار بەڵگەیەکی نوسراوە کە ئەو یاسا و پرەنسیپە بنەرەتیانە دەسەپێنێ کە ریکخراوێک بەرێوە دەبەن.
دەستپێک (بە ئینگلیزی: Primer) پارچەیەکی بچووکی ئاڕ ئێن ئەی یان دی ئێن ئەی تاک زنجیرەیە، کە پێویستە ھەبێت بۆ دووھێندبوونی دی ئێن ئەی.
دەستپێک فیلمێکی زانستی خەیاڵی و ھەستبزوێنە، لەنووسین و بەرھەمھێنان و دەرھێنانی کریستۆفەر نۆلانە.
دەستپەڕ (ھەروەھا: ئاوھێنانەوە، خوەنھێنی، دەستمیز، کەپلەمە، مشتاو، مشتە و مشتەگان) (بە ئینگلیزی: Masturbation) بریتییە لە کاری وروژاندنی سێکسی لەلای شیردەرەکان، ئەمەش بە نھێنی دەکرێت بە وروژاندنی ئەندامە سێکسییەکان بە مەبەستی گەیشتن بە  ڕەحەتبوون (ئۆرگاسم)، بەڵام جێگرەوەیەک نییە بۆ کردەی سێکس.
دەستکاریکردنی دەوا زەروورییەکانی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی پێڕستێکە لە لایەن ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی بۆ تۆمار کردنی ئەو دەوایانەی کە پێویستە هەموو کاتێک لە هەموو وڵاتێکدا ببێت، درووست کراوە.
دەستکەتەکان لەگەڵ پۆرتۆی پرتووگالیخوولی پرتووگالی ٢ جار لە وەرزەکانی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ وە ٢٠٠٣-٢٠٠٤
دەستکەوتەکان لەگەڵ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتاڵیخوولی ئیتاڵی ناسراو بە کاتچیۆ ٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ وە ٢٠٠٩-٢٠١٠
دەستکەوتەکان لەگەڵیانەی چێڵسی ئنگلیزیکارلینگ کاپ ٢ جار ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٧
دەستەبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئێران ڕووداوێک بوو کە لە ٣٠ی نیسان بۆ ٥ی مایۆی ١٩٨٠ درێژەی خایاند، کە تێیدا گروپێک کە شەش چەکدار بە سەرکدایەتی ئۆوان عەلی محمد دەستیان گرت بەسەر باڵوێزخانەی ئێران لە لەندەن.
دەستەمۆکردن حاڵەتی خوو کردنی ئاژەڵێک بە ژیان لەگەڵ مرۆڤە.
دەستەواژەی دانیشتووانی جیھان زیاتر ئاماژە دەدات بە ژمارەی گشت مرۆڤە زیندووکانی سەر گۆی زەوی لە کاتێکی دیاریکراودا.
دەستەواژەی دیموکراسی بۆ وێنەکردنی شێوازێکی حوکمکردن بەکاردێت کە تیایاندا بڕیارەکان بە پێی رێنماییەکانی زۆرینەی ھاوڵاتیان بەھۆی پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد وەردەگیرێن.
دەستەواژەی سەرو سروشتی (بە زمانی لاتینی: supernātūrālis: supra "سەرو" + naturalis "سروشتی"، بۆ جاری یەکەم لە: 1520–30 ز) بۆ ئەو شتانەی بۆ یاسا فیزیاییەکان ملکەچ ناکات بەکاردێت، یان دەکرێت بە واتایی بەکاربێت، و بۆ ئەو شتانەی سنووری ئاسایی یان مێتافیزیک تێدەپەڕێنێت بەکاربێت.
دەستەی بۆشاییی ئاسمانیی نیشتیمانیی سوێد (بە ئینگلیزی:Swedish National Space Board) بە نێوبانگە بە (Rymdstyrelsen)ـەوە کە یەکێکە لە دەزگاکانی حکومەتی سوێد لە ڕێگەی وەزارەتی پیشەسازی بەڕێوەی دەبات.
دەستەی خۆکوژی (بە ئینگلیزی: Suicide Squad) فیلمێکی ئەمەریکیە پاڵەوانیە، کارەکتەرانی نێو فیلمەکە لە چیرۆکە نەخشێندراوەکانەوە وەرگیراوان.
دەستەی وەبەرھێنان یەکێکە لە فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
دەسەڵات (لە دەست + ھەڵھات-ەوە ھاتووە) واتە دەست-ھەڵ-ھاتن بۆ کردنی کارێک.
دەسەڵات: شیکارییەکی کۆمەڵایەتیی نوێ (ئینگلیزی: Power: A New Social Analysis) کتێبێکی بێرتراند ڕەسڵە (چاپی یەکەمی لەندەن ١٩٣٨ کۆمپانیای ئالەن ئاند ئەنوین ٣٢٨ پەڕەیە) بریتیە لە کارێکی فەلسەفەی کۆمەڵایەتیی.
دەسەڵاتپێدان (بە ئینگلیزی: Authorization) بریتییە لە دیاریکردنی مافەکانی دەستڕاگەیشتن بە کەرەستەکان، کە بەگشتی لەگەڵ زانیاریپارێزی و کۆمپیوتەرپارێزی، وە بەتایبەتی لەگەڵ کۆنترۆڵی دەستپێگەیشتوویی -دا پێوەندیی ھەیە.
دەسەڵاتی ڕەھاگەریی، شێوازێکی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە کە مەودای دەسەڵات تێیدا بەھیچ پپَوەرێکی دامەزراوەیی وەک کڵێسا و دەستوور و دابونەریتی کۆمەڵایەتی سنووردارناکرێت، ھەموو دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبردنیش دەدرێتە دەست تاکە کەسێک یان کۆمەڵە کەسێکی دیاریکراو.
دەشتایی کەناری (بە ئینگلیسی: Coastal plain) ھەرێمێکی تەخت و نزمە کە لە پاڵ کەناری دەریادا ھەڵکەوتووە و تایبەتمەندیگەلی سرووشتیی لە ھرێمەکانی دوور لە کەنار (ھەرێمە ناوەندییەکان) جیای دەکاتەوە.
دەشتی شارەزوور دەشتێکی گەورەی کوردستانە کە لە پارێزگای سلێمانیدایە کە کەوتووەتە نێوان سلێمانی و دەربەندیخان.
دەشتێ (Deştê، بە فارسی: دشته) دێیەکە لە گوندستانی باسکی کۆڵەسە، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
دەف( بە ئینگلیزی: daff) سازێکە لە سازە زەربیەکان لە مۆسیقای کوردی و ئێرانیدا.
دەفتەری یان گۆرانیی دەفتەری شێوەزارێکی نڤیسکیی کوردییە کە لە بنەمای بنزارەکانی دیالێکتی گۆرانی-زازایی ھاتووەتەوە ئاراوە و دەقەکانی ئایینیی یارسان پێ نووسراوە.
دەفەی سینگ یان قەفەسی سینگ (بە ئینگلیزی: Rib Cage یان Thoracic cage) بەشێکە لە بەشی ژوورەوەی لەشی مرۆڤ.
دەق یان تێکست (ئینگلیسی: Text) وتارێکە کە دەنووسرێت یان وتارێکە کە بە نووسین ئەسەلمێنرێت وەکوو تێکستی قورئان کە وتاری خوایە و بە نووسین ١٤٠٠ ساڵە سەلمێندراوە.
دەلتا یان دێلتا (بە ئینگلیزی: delta) لە ئەنجامی نیشتنی، نیشتنییە ئاوییەکان لە ناوەندی ڕووبەرە ئاوییەکاندا دروست دەبێت و بە مانایەکی دیکە ڕووبارەکان هەڵدەستن بە گواستنەوەی نیشتنییەکان لە نیشتنی نەرم و لم بۆ ئاوڕێژگەی ڕووبارەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئەم نیشتنییانە و کەڵکە بوونی لەسەر یەک تا دەگاتە ڕووی ئاستی ئاوی دەریاکان و لە کاتی ڕوودانی لافاودا ئاستەکەی بەرزتر دەبێتەوە و دەبێتە هۆی دروست بوونی دەلتا و ئەگەری دروست بوونی دەلتا زیاتر دەبێت ئەگەر ئاوی ڕووبار بە هێواشی بڕژێتە ئاوڕێژگە یان ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی تەوژمە دەریایییەکان نەبێتەوە، چونکە خێرایی ڕۆشتنی ئاو و بوونی تەوژمی دەریایی یارمەتیدەر نین بۆ دروست بوونی دەلتا، و پێویستە پلەی لێژی ناوچەکە زۆر نەبێت و بڕی لەبەر ڕۆشتنی ئاو و نیشتنییەکان گەورە بێت.
دەم یان زار یەکەمین بەشی کۆئەندامی ھەرسە کە ئاو و خۆراک لەوێوە دەچێتە نێو لەش.
دەماخە بە ئینگلیزی: Cape بە پێشوەچوونی وشکانی دەوتری بۆ نێو ئاو، پێچەوانەی ئەم کەنداو ناو دەبرێ کە پێشوەچوونی ئاو بۆ ناو وشکانی دەردەخات.
دەمار کۆیەکە لە ئەکسۆنەکان و دێندریتەکانی خانە دەماریەکانی کۆئەندامی دەماری مرۆڤ، کە ئەرکی ھێنان و بردنی پەیامە دەماریەکانیان لەسەر ئەستۆیە.
دەمارە خانە (بەئینگلیزیی: Neuron)، یەکەی پێکھاتن و فەرمانی دەمارە کۆئەندامە.
دەموچاو یان ڕووخسار بەشی پێشەوەی سەرە کە لە مرۆڤدا لە ناوچاوانەوە (تەوێڵ) تاکو چەناگەیە.
دەنزڵ واشینتۆن هایەس (بە ئینگلیزی: Denzel Hayes Washington) ئەکتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرێکی ئەمریکییە.
دەنگ >>> پیت >>> بڕگە >>> وشە >>> گرێ >>> ڕستەلە دوای ڕستە دەتوانرێت بۆ ھەر مەبەستێک بەکار بھێنرێت وەک ئەم نووسینەی ئەیخوێنیتەوە:
دەنگ جۆرێکی وزەیە کە لە جووڵانەوەی گەردەکان پێک دێت بەم جۆرە کە گەردێک دەجووڵێت و ئەم جووڵەیە بە گەرێکی نزیکی خۆی دەگوازێتەوە.
دەنگدان بریتییە لە شێوازێک کە کۆمەڵەیەک پێی ھەڵدەستێت بەمەبەستی ھەڵبژاردنی بریارێک یان دەربڕینی بۆچوونێک لەدوای چەندەھا گفتووگۆ، مشتومڕ و بانگەشەی ھەڵبژاردن.
دەنگناسی یان فۆنەتیک (بە ئینگلیزی: Phonetics) لقێک لە زانستی زمانەوانییە کە لە سەر دەنگەکانی زمانی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە.
دەنگی باوکم (ناوی ڕەسەنی فیلم:Voice of My Father) فیلمێکی درامییە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ نمایشکرا.ئۆرهان ئیسکیکۆی و زەینەل دۆغان دەرهێنەری فیلمەکەن.فیلمەکە لە ٨٨ خولەک پێکدێت و لە وڵاتەکانی تورکیا و ئاڵمانیا و فەڕەنسا وێنەی بۆگیراوە و فیلمەکە بەزمانەکانی کوردی و تورکی دەرهێنراوە.
دەنگی بەردەکە (بە ئینگلیزی: Voice from the Stone) فیلمێکی ئەمریکییە کە دەرھێندراوە لەلایەن ئێریک دی ھۆوێڵ و نووسراوەتەوە لەلایەن ئاندرو شۆ.
دەنگی دووەم بە دوو خاڵ دەژمێردرێت بۆیاریزانی هەڵبژێردراو
دەنگی سێهەم بەتەنیا خاڵێک دەژمێردرێت بۆ یاریزانی جیهانیمەرجیش بۆ ئەم کەسەی دەنگدەر ئەوەیە کە نابێ یاریزانێک هەڵبژێردرێت کە هاونیشتیمانی دەندەرەکە بێت!
دەنگی یەکەم یاریزان بە سێ خاڵ بۆیاریزانی هەڵبژێردراو دەژمێردرێت
دەنیز بایکاڵ سێیەم سەرۆکی پارتی کۆماریی گەل لە تورکیا[ژێدەر پێویستە]بایکاڵ لە ٢٠ی تەمموزی ١٩٣٨ لە شاری ئانتاڵیا لەدایک بووە.
دەوحە (بە عەرەبی:الدوحة) گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی قەتەرە.
دەوری دووەم  :ئاشووری دووەم ١٥٩٥ بۆ ٩١١ پێش زاین 
دەوری سێیەم :ئاشووری سێیەم ٩١١ بۆ ٦١٢ پێش زاین 
دەوری یەکەم  :ئاشووری کۆن ٤٠٠٠ بۆ ١٥٩٥ پێش زاین 
دەورە گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
دەوڵەت باخچەلی لەدایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨ لە باهچە لە پارێزگای عوسمانیە.
دەوڵەتانی پەیمانبەست،
دەوڵەتی ئیسلامی کە پێشتر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (بەعەرەبی: الدولة الاسلامیة فی العراق والشام) بە کورتە ناوی داعش بوو، گرووپێکی ئیسلامی تیرۆرستی یاخی لە عێراق و سوریا بوون کە خۆیان بە وڵات و دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەزانی و چندین ناوچە لە باکووری عێراق و سوریایان کۆنترۆڵ کردبوو.
دەوڵەتی ئەمەوی، سەردەمی دەسەڵاتی بەنی ئومەیە، کە یەکەم خێزانی فەرمانڕەوای ئیسلام بوون، حوکمیان کرد لە نێوان ساڵی ٦٦٢ بۆ ٧٥٠ز، و دیمەشق پایتەختی دەوڵەتەکەیان بوو لە سەرەتادا، پاشان دەوڵەتەکەیان بنیاتنایەوە لە ئەندەلوس دوای شۆرشی عەباسیەکان و کۆردۆبایان کردە پایتەخت.
دەوڵەتی دەورەدراو یان وڵاتی بێ‌کەنار ئەو دەوڵەتەیە کە ھیچ سنوورێکی ئاوی یاخود کەنارێکی دەریایی یان زەریایی نیە و لە ھەموو لایەکانەوە بە وشکانی دەوڵەتانی دراوسێی دەورە دراوە، ئەگەر سنووری ئاویشیان ھەبێت بەڵام لەگەڵ دەریایەک کە داخراو بێت و نەتوانێت لەگەڵ زەریاکان یەک بگرێتەوە وەکو دەریای کاسپیەن ئەوا ھەر بە دەوڵەتێکی دەورەدراو دادەنرێن، لە ئێستادا تەنیا ٤٥ وڵاتی دەورەدراو لە جیھاندا ھەیە کە زۆربەیان دەکەونە کیشوەری ئەفریقاوە دوای ئەویش ئەورووپا و پاشان ئاسیا و ئەمریکای باشوور ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکای باکوور و ئۆقیانوسیا ھیچ وڵاتی دەورەدراویان تێدا نییە.
دەوڵەتی عوسمانی (بە عوسمانلی: دَوْلَتِ عَلِیّۀ عُثمَانِیّە؛ بە تورکیی نوێ: Yüce Osmanlı Devleti) ئیمپراتۆرییەکی ئیسلامی بوو کە لە ساڵی ١٢٩٩ەوە تا ساڵی ١٩٢٣، بۆ ماوەی نزیک بە ٦٠٠ ساڵ بەردەوام بوو و دەسەڵاتداریی ئەکرد.
دەوڵەتی عەبباسی یان خەلافەتی عەبباسی یان عەبباسییەکان، ئەو ناوەیە کە بە سێیەم خەلافەتی ئیسلامی مێژوو ئەوترێت و دووەم زنجیرەی فەرمانڕەوا ئیسلامییەکانە، عەبباسییەکان توانیان ئەمەوییەکان بڕوخێنن و خەلافەت بگرنە دەست، دەستیان گرت بە سەر ئەمەوییەکاندا و دەریان کردن و دەستیان بەسەر زۆربەیاندا گرت تەنھا ئەوانە ڕزگار بوون کە ڕۆیشتنە ئەندەلوس، لەوانە عەبدول ڕەحمان داخل کە درێژەی بە دەوڵەتی ئەمەوی دا لە ئەندەلوس.
دەوڵەتی غەزنەوی (بە ئینگلیزی: Ghaznavids) ناوی خۆی لە یەکێ لە شارەکانی ئەفغانستانەوە وەرگرتووە، دەرکەوتنی ئەو دەوڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ یەکێ لەو سەرکردە موسوڵمانانەی کە ناسرابوو بە (سەبکتکین)، ئەو لەلایەن سامانیەکانەوە ناوچەی غەزنەی گرتە دەست، پاشان سەبکتکین دەسەڵاتی خۆی درێژ کردەوە بۆ ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و ھەرێمی خۆراسانی گرتە خۆ، ئەویش ئەو ھەرێمە بوو کە نووحی کوڕی مەنسووری سامانی لە ساڵی ٣٨٤ک.
دەوڵەتی ھەرێمی کوردستان بریتییە لە ٢١ وەزارەت و ١٠ فەرمانگە، کە ناویان لەگەڵ ناوی وەزیرانی ھەنووکەیییان وایە:
دەکەوێتە ووڵاتی مالیزیا.
دەڵێنی گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی سیروان، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.
دەیسەلمێنن کە، سازمانی دەوڵەتانی یەکگرتوو UN، ھەم لە «مافنامەی مرۆڤ» («جاڕی گەردوونیی مافی مرۆڤ») و ھەم لە»پەیماننامەی نێودەوڵەتیی دەربارەی مافی مرۆڤ».
دەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کورد، ناسراو بە ئەبووسالم، ڕاژۆری ئازەربایجان لە سەدەی ٤ی کۆچی مانگیدا بوو کە لە لایەن مسافرییەکانەوە تێکشکا.
دەیل کارنیگی (بە ئینگلیزی: Dale Carnegie) (٢٤ی تشرینی دووەمی ١٨٨٨ - ١ی تشرینی دووەمی ١٩٥٥)  نووسەر و وانەبێژی ئەمەریکی کە کتێبی زۆری دەربارەی خۆچاککردن (slef-improvement) و وتاردان لە شوێنی گشتیدا نووسیوە  و خاوەنی چەند کتێبێکە لەوانە How to Win Friends and Influence People (1936), .
دەیڤد بێکام یاریزانێکی ئینگلیزە، ئەو لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥ە، بێکام  لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی.
دەیڤد ھێربێرت ریچاردس لۆرێنس (١١ سێپتەمبەر ١٨٨٥ - ٢ مارس ١٩٣٠)، یەکێکە لەگرنگترین رۆشنبیران و وێژەناسانی بەریتانیا لە سەدەی بیستەمدا.
دەیڤید جۆرج کەنداڵ (٢٠٠٧-١٩١٨) بیرکار و ئامارزانی خەڵکی ئینگلیز بوو کە زۆربەی ژیانی ئاکادێمیکی خۆی لە زانستگای ئاکسفۆرد و زانستگای کەمبریجدا بردە سەر.
دەیەی ۱۹٤۰ ئەو دەیەیە کە لە ۱ی کانوونی دووەمی ۱۹٤۰ دا دەستی پێکرد و لە ۳۱ی کانوونی یەکەمی ۱۹٤۹ دا کۆتایی هات.
ر یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی و ھەروەھا ھەشتەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە کە نیشاندەری پیتی Rیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
راغب عەلامە لەدایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٦٢.
راکشا باندهان یان ڕاکی، بۆنەیەکی ئایینی هیندووئیسمە.
ره‌وه‌ند, ره‌وه‌ندى هۆزێكى كورد بوون و به‌شێك بوون له‌ هۆزى مه‌زنى هه‌دبان (هه‌دبانى)‌.‌ ره‌چه‌له‌كى سولتان صلاح الدين ئه‌يووبى كوردنه‌ژاد له‌م هۆزه‌يه‌.
روانگەکاری باشوری ئەورووپا (بە ئینگلیزی :  European Southern Observatory ESO) ئەو ناوە ناوێکی زیندووی گەرانی بۆشایی ١٤ وڵاتی ئەورووپایە لە ساڵی ١٩٦٢ بە ئامانجی زانیاری و ئاشکراکردنی زانیاری دەربارەی گەردوون دایانمەزراند، ئەو روانگەیەش دەکەوێتە وڵاتی چیلی ، ئەو روانگەیە بەنێوبانگە بە ژمارەیەک تەلیسکۆبی گەورە وە پێکدێت لە ٤ تەلیسکۆبی گەورە بە پانتای ٨ مەتر جێگیرکراینە
روانگەی تەلیسکۆبی گەورە
روانگەی لانۆ دی شاجنانتور ئەو روانگەیە کاری لەسە دەکرێ و کراوە لەلایەن چەندین وڵات ئەوانیش١: ژاپۆن
روبی (Ruby) زمانێکی نوێ نییە بەڵکو لە ساڵی ١٩٩٣ لە یابانەوە لەلایەن Yukihiro Matsumoto داڕژاوە و لە ساڵی ١٩٩٥ یەکەم وەشانی بڵاوکراوەتەوە.
رووەکەی جوانپۆشکرایە لەلایەن (Jet Propulsion Laboratory) تاقیگەی جوولاندنی فەرارە (ھەوا) کە کوورتکراوەی (JPL) کە سەر بە دەزگای ناسا ی ئەمەریکیە،
روژھات سەعید وه‌رگێر، نووسەر و روژنامەنووسی کورد ، لە 29-12-1987 لە گوندێکی سەر سنوری تورکیا-ئیراق لە دایك بووە، یەکەم نوسینی خو لە مالپەری راستیا کوردستانێ پەخش کراوە، و نووسین و لێکولینەوە لە روژنامەی وار ، گوڤاری چاڤدێر ، گوڤاری هەناس ، گوڤاری ڤەژەن ، گوڤاری کورد زووم ، گوڤاری مەحفەل ، گوڤاری هیزل ، مالپەری یەکێتی نووسەرانی کورد - لقی دهوك بەلاو دەکات.
رۆبن ھوود(Robin Hood) فیلمێکی ئەمریکی/بەریتانیە، چیرۆکەکەی لە ئەفسانەی رۆبن ھوودەوە سەرچاوەی گرتووە.
رۆحی پیرۆز (بەئینگلیزی: Holy Spirit) زاراوەیەکە کە لەڕێگەی وەرگێڕانی دەقی کتێبی پیرۆزی عیبرییەوە هاتە ئاراوە، بەڵام ڕووانگەکان لەسەر ئەو زاراوەیە جیاوازن لەئایینە ئیبراهیمییەکاندا.
رۆماجی (بەژاپۆنی: ローマ字) بریتییە لە بەکار هێنانی پیتە لاتینییەکان بۆ نوسینی زمانی ژاپۆنی کە لەکاتی ئاسایدا بە پیتی لوگوگرامی دەنوسرێ (کانجی) وە پیتە لەتکراوەکان (کانا).
رۆمانی پەیکەری فەرهاد لە نووسینی عەبباس مەعرووفی کە کەریم قادرپوور وەریگێڕاوەتە سەر کوردی و یانەی قەڵەم چاپی کردووە.
رۆژ ئەلبۆمی ساڵی ٢٠٠٤ی گۆرانیبێژ حسەین شەریفییە.
رۆژی زه‌وی ڕۆژێکی جیهانییە بۆ هۆشیارکردنەوەی مرۆڤ لە کاری خراپ لەوانە پاکڕانەگرتنی شوێنەکان،ئەم ڕۆژە بۆیەکەمینجار لە نیسانی ١٩٧٠ لەلایەن  سەناتۆری ئەمریکی گایلۆرد نەلسۆن هاتە پێشنیازکردن لەساڵی ١٩٩٠ لەلایەن ١٤١ ووڵات ئەو ڕۆژە چالاکی و ڤیستیڤاڵەکانی سەبارەت بەڕۆژە ئەنجامدران وە لەئێستاشدا لە نزیکەی ١٩١ ووڵات یادی دەکرێتەوە لەهەوو ساڵێکدا.
رۆژێ ئیکور (بە فەڕەنسی: Roger Ikor ) ڕۆماننووسی سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
رۆژێکی نوێ بە‌رنامە‌یە‌کی رۆژانە‌ی کە‌ناڵی ئاسمانی کوردساتە‌ کە‌ رۆژانە‌ لە‌ کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١١:٠٠، بە‌یانیان راستە‌وخۆ پێشکە‌شدە‌کرێت جگە‌ لە‌ رۆژانی ھە‌ینی.
ریگا پایتەختی وڵاتی لاتویایە.
رێ:زێرۆ دەسپێکردنی ژیان لە جیھانێکی تر (بە ژاپۆنی: Re：ゼロから始める異世界生活) بریتییە لە مانگایەکی ژاپۆنی لە نووسنی تاب ناجاتسۆکییە، و کتێبی یەکەم لە گۆڤاری مانگانەی کۆمیدیای زیندوو لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ بۆ ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥ بڵاو کرایەوە، و کتێبی دووەم لە گۆڤاری بیگ گانگان لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ بڵاو کرایەوە، و کتێبی کۆتایی لە لە گۆڤاری مانگانەی کۆمیدیای زیندوو لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٥ ژمارەی ٤٣ لە ٢٠٠٠دا بۆ ٤٨ لە ٢٠٠٢دا بڵاو کرایەوە و لە ھەشت بەشدا کۆکرایەوە.
رێبازی کلاسیزم یان (کلاسیسیزم ) (بە ئینگلیزی - Classicism) یەکێکە لە رێبازە ئەدەبیەکان و بزاڤە هونەریەکان لە سەدەکانی پێش زایین تا کۆتایی سەدەی ١٨ زایینی.
رێبین ئەحمەد ھەردی لەساڵی ١٩٦٦ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.
رێزیدێنت ئیڤڵ (بە ئینگلیزی: Resident Evil)، فیلمێکی زانستی و خەیاڵی تۆقێنەرە لە ساڵی ٢٠٠٢ دەرچوو کە تێدا میللا جۆڤۆڤیچ و ئێریک مابیۆس ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکەیان ئەبینی.
رێزیدێنت ئیڤڵ زنجیرە فیلم (بە ئینگلیزی: Resident Evil film series)، فیلمێکی خەیاڵی زانستی تۆقێنەرە، لە ساڵی ١٩٩٧ وەک زنجیرە یاری ئەلیکترۆنی دەرچوو، لە ساڵی ٢٠٠٢ یەکەم زنجیرە فلیمی دەرچوو کە تێدا میللا جۆڤۆڤیچ و ئێریک مابیۆس، ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکەیان دەبینی.
رێکەوتننامەی جەزائیر (بە عەرەبی: اتفاقیة الجزائر) لە ساڵی‌ ١٩٧٤ حکومەتی عێراقی ھەڵمەتێکی شەڕەنگێزی نوێی دژی‌ کوردەکان دەستپێکرد‌و بەرەو ناوچە سنوورییەکانی ئێران دایماڵین.
رێکەوتنی ئەمیان کەلەنێوان ناپلیۆن و بەریتانیادا بەسترا تەنیا راگرتنی شەڕ بۆ دوو ساڵ بوو چونکە هەردوولا خۆیان بۆجەنگ ئامادەکردبوو.
رێگەی جۆرێک لە مۆسیقایە کە لە دەیەی ٦٠ی سەدەی ٢٠ی زایینی لە وڵاتی جامایکا پەیدا بووە.
رەحمەتڵڵا ﺷﻪرﯾﻌﻪﺗﯽ
رەسوول بێزار گەردی (١٩٢٤ ز - ١٩٩٤ ز) حەیرانبێژ و گۆرانیبێژی کوردی لە دایک بووی ھەولێرە.
رەسووڵ "سوڵتانی" (شاعیر و وەرگێڕ) ساڵی ١٩٧٦ لە گوندێکی نزیک شاری بۆکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوە‌.
رەشید نەجیب رۆشنبیرە گەورەیەی‌ کورد ناوی‌ رەشیدی‌ کوڕی‌ نەجیب ئەفەندی‌ کوڕی‌ مەحمود ئاغای‌ کوڕی‌ ھەمزە ئاغای‌ کوڕی‌ محەمەد ئاغایە.
رەفیق نوری حەننا
رەنگ لێکدانەوەی بیناییی مرۆڤە بەرامبەر جیاکردنەوەی شەبەنگەکان وناوێکە بۆ سەرجەم تیشکە بینراوەکان سوور، زەرد، شین و ئەوانی دیکە.
رەھەند گۆڤارێکی فیکری سەربەخۆی تایبەتە بە تیۆر، چاند و راڤەکردن.
ز یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی و ھەروەھا یازدەھەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە کە نیشاندەری پیتی Zیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
زاخۆ یەکێکە لە شارەکانی باشووری کوردستان، ئەو شارە دەکەوێتە سنووڕی کارگێڕی پارێزگای دھۆک و لە ناوچەی بادینان ھەژمار دەکرێ،
زادار (بە کرواتی: Zadar) شارێکی ویلایەتی زاداری کرواتیایە.
زارا، ئەوینی شوان (بە فارسی: زارا، عشق چوپان)چێرۆکێکی دڵدارانەیە نووسینی موحەمەد قازی.
زاراوەی ئاوەزمەندی یان ئەقڵانییەت جیاوازانە لە بوارە جیاجیاکاندا بەکار دەبردرێ.
زاراوەی دراوە یان دراوەکان ئاماژە بەو  تایبەتمەندییانە دەکا کە پێوەندییان بە چەندایەتی یان چۆنایەتیی گۆڕەکێکەوە ھەیە.
زاراوەی دوایین پێغەمبەر، بەکارهاتووە لە دەقە ئاسمانییەکاندا بۆ ئاماژەدان بە دوایین کەس کە خودا قسەی لەگەڵ کردووە، بەجۆرێک؛ کە ئیدی کەسێکی تر لەدوای ئەو بوونی نابێت کە خودا گوتەی پێ بدا.
زاراوەی شافعی دەرکەوت هەر لە سەرەتا زووەکانی گەشەکردنی خوێندنگە زانستیە جیاوازیەکانی سوننە، بەڵام بە دڵنیایی دەرکەوت لە ژیانی ئیمام محەمەد کوڕی ئیدریس شافعیدا (١٥٠-٢٠٤)کۆچی، کە سەرمەزهەبی شافعی ئەچنەوە سەر ئەو.
زارۆ تيڤى (Zaro Tv) كه‌ناڵێكى ته‌له‌فزيۆنى كورديى منداڵانه‌ و سه‌ر به‌ كه‌رتى حكوميه‌ و له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ پشتگيرى ده‌كرێت له‌ رووى كارگێڕيه‌وه‌ سه‌ر به‌ به‌رێوەبەرایەتى گشتى راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە یە، ئێستا راگیراوە.
زاری کورمانجی گۆڤارێکی کوردی بوو لەماوەی ١٩٢٦ تاکوو ١٩٣٢ بەسەرپەرشتی حوسێن حوزنی موکریانی وەشاندەکرا , ژمارەی یەکەمی گۆڤارەکە لە ٢٥ی گوڵانی ١٩٢٦ لە ڕەواندز دەرچوو ، گۆڤارەکە ٢٤ ژمارەی لێ چاپ کرا.
زارەکانی زمانی کوردی بەو زارانە دەگوترێت کە ھەموویان ڕیشەی کوردییان ھەیە و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان قسەیان پێ دەکرێت.
زازاکی (کردکی، کرمانجکی، دملی) یەکێکە لە زاراوە کوردیەکان کە لە باکووری کوردستاندا کۆمەڵە کوردێک پێی قسە دەکەن.
زافیر کوڕی جابیر بن مەنسوور سەکری ناسناوی ئەبوو حەکیم، پزیشکێکی موسڵمانە، باوکی و کوڕەکەشی و نەوەکەشی پزیشک بوون،
زاماسو (ザマス Zamasu) یان گۆکو بلاک (ゴクウブラック) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی و یەکەم دووژمنی ڕاستەقینە و نوێی زنجیرەی دراگۆن بۆڵ سووپەرە.
زان یان منداڵبوون (بە ئینگلیزی: Childbirth یان  labour) ئەو کردارەیە کە کۆرپەلە و وێڵاش لە منداڵدانەوە دەردەکات.
زانا موسڵمانەکان لە ڕابردوودا ڕۆڵێکی بەرچاو و گەورەیان گێڕا لەسەر مێژووی زانست.
زانا و عاریفی ئیسلامی شێخ نه‌جمه‌ددین ته‌ها زاتێكی كورده‌ و ناوی تەواوی ( نجم الدین ته‌ها رسول)ە و بە ( مامۆستا سید نجم الدین ) ناسراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی شوالی ١٣٤٨ کۆچی بەرامبەر   ٢٨/٤/١٩٣٠ لە بنەماڵەیەکی زانستی و ئاینپەروەرو ناوداری دەڤەری هه‌ڵه‌بجه‌ چاوی بە دنیا ھەڵھێناوە، باوکی مامۆستا (شێخ ته‌ها) پیاوێکی دڵپەروەر و کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی بەناوبانگ بووە ، ئەم پیاوە به‌و ئومێدەی كه‌وا كوره‌كه‌ی زاناێكی گه‌وره‌ی لێده‌ربچێت، بۆیە خوا ناویەتیە دڵی و  ناوی (نجم الدین) واتە: (ئەستێرەی ئایین)ی لێناوە..
زانا و پرۆفیسۆر و کەسانی بچووک تا گەورە لەو دەزگایانە خزمەت دەکەن و بەرێوەی دەبەن بە ھاوکاری ئەو وڵاتەی کە تێیدان.
زانا و گەردوونناس و پزیشکی موسڵمان عەلی بن سەهل ڕەببەن تەبەری.
زانای موسڵمانی گەردوونناس و بیرکاریزان ئەبوو سەھل وەیجەن ئیبن ڕوستەیم قوھی، (فارسی: ابوسھل بیژن کوھی)، کۆچکردووی (٤٠٥ کۆچی / ١٠١٤ زایینی)، قوھی لەو زانا موسڵمانانەیە کە لە بیرکاری و گەردوونناسی بەناوبانگ بوون لە سەدەی چوارەمی ھیجری بەرامبەر بە سەدەی دەیەمی زایینی، لە چیاکانی تەبەرستان لەدایک بووە بەڵام لە بەغدا ژیاوە.
زانست پەیکەرێکە پێکھاتوو لە زانین سەبارەت بە جیھانی سروشتی کە لەلایەن کۆمەڵەیەکی جیھانی لە لێکۆڵەرانی کەڵکوەرگر لە پێڕەوی زانستی، کە پێداگرە لەسەر ڕوانین، ڕاڤە و پێشبینیی جیھانی ڕاستەقینە لەڕێگەی تاقیکردنەوەوە، بەرھەمھاتووە.
زانست، پێکھاتەیەکە بۆ بەرھەمھێنان و ڕێکخستنی زانیاری لە سەر جیھانی سروشت، بەشێوەی ڕاڤە، لێکدانەوە و پێشبینی ئەزموون لەبار.
زانستپەروەرانی کورد گرووپێکی زانستییە،‌ لە ڕێکەوتی ١٥/٠٣/٢٠٠٣ پێک ھاتووە بۆ ئەوەی لەسەر تۆڕی جیھانیی ئینتەرنێت، ڕاژەی زمانی کوردی بکات.
زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی سنە یە‌کێکە‌ لە‌ کۆمە‌ڵە‌ی زانستگاگەلی ئازادی ئیسلامیی ئێران کە‌ لە‌ شاری سنە‌ دا ھە‌ڵکە‌وتووە‌.
زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی سەقز یە‌کێک‌ لە‌ زانستگاگەلی ئازادی ئیسلامیی ئێرانە‌ کە‌ لە‌ شاری سەقز دا ھە‌ڵکە‌وتووە‌.
زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی مەھاباد یە‌کێکه لە‌ کۆمە‌ڵە‌ی زانستگاکانی ئازادی ئیسلامیی ئێران کە‌ لە‌ شاری مەھاباددا ھە‌ڵکە‌وتووە‌.
زانستگای کوردستان (بە ئینگلیزی: University Of Kurdistan) گەورەترین زانستگای پارێزگای کوردستانی ئێران ە کە لە باشووری شاری سنە ھەڵکەوتووە.
زانستی بەکاربراو (بە ئینگلیزی: Applied science) بریتییە لە بەکاربەریی مەعریفەتی زانستی لە ئاقارێکی فیزیکیدا.
زانستی تەفسیر (بە عەرەبی: علم التفسير)، یەکێکە لە زانستە ئیسلامیەکان کە تایبەتە بە شیکردنەوەی قورئانی پیرۆز لە ھەردوو مەزھەبی سوننە و شیعە ھەیە.
زانستی جوگرافیا ( بە ئینگلیزی: Geography لە لاتینیەوە وەرگیراوە :  γεωγραφία - geographia ) ئەو زانستەیە کە لە دیاردە سروشتی و مرۆییەکان دەکۆڵێتەوە لەشوێنێک بۆ شوێنێکی تر وە لەکاتێک بۆ کاتێکی تر .
زانستی زیندەوەر (بە یۆنانی: Ζωολογία) ئەمانە لەخۆ دەگرێ:
زانستی سیاسی زانستێکی کۆمەڵایەتییە کە مامەڵە لەگەڵ سیستمەکانی حکوومەت دەکات و لەسەر چالاکییە سیاسییەکان، بیرە سیاسییەکان و کردەوە سیاسییەکان دەکۆڵێتەوە.
زانستی سەربازی زانستێکی تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی سوپاکان و ستراتیژیە سەربازیەکان و چەک و تفاقی جەنگیەوە، ئەم زانستە لە سەردەمێکی کۆنەوە ھەبووە بەڵام لە سەدەی بیستەمدا پەرەی پێدراوە و پێشکەوتووە و بوەتە زانستێکی سەربەخۆ و چەندین لقی لێ جیا بوەتەوە.
زانستی شێوەیی ئەو لقە لە زانستە کە گرنگی دەدات بە سیستێمە شێوەیی‌یەکان، بۆ نموونە: مەنتیق، بیرکاری.
زانستی فیراسە (بە ئینگلیزی: Physiognomy) دەستەواژەکی تیۆری دەرونییە بەکاردێت بۆ وەسفکردنی کەسایەتیی مرۆڤ لە سەدەی بیستەم، و ناسراوە لەلایەن زانای بەلجیکی (بۆڵ بۆتس).
زانستی فیزیکی زاراوەیەکە بۆ ئاماژە بە ئەو لقانە لە زانستی سروشتی و زانست کە بە پێچەوانەی زانستەکانی زیندەورناسییەوە لە سیستمە بێگیانەکان دەکۆڵنەوە.
زانستی كتێبخانە، زانستێكی فروانە و لە زۆر بەوای تایبەت بە خۆی دەتوانێ خزمەت بكات و زۆر لق و پۆپی لێدەبێتەوە، ئەم زانستە لە وڵاتە ئەوروپی و پێشكەوتوەكان گرنگی زۆری پێدەدرێت و بە شێوەی كردارەكی لە ناو دام و دوزگا زانستیەكانی خۆیان بەكاردەهێنن.
زانستی نیشانەکاری مانا بەو شێوەیە دیراسە ئەکات کە نیشانەکە پێکی ئەهێنێت.
زانستی وزە (بە ئینگلیزی: Energetics) بریتییە لە خوێندنی وزە لە ژێر کاریگەری گۆڕاندا.
زانستی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer Science) بریتییە لە زانستی ناسینی پێکھاتەی کۆمپیوتەر، داڕشتنی کۆمپیوتەر و ناسینی ئەلگۆریتمەکان.
زانستیار (ھەروەھا: زانستمەند، زانا)، لە گشتگرترین واتادا، بە کەسێک دەوترێت کە داسپێردراوە بۆ چالاکییەکی سیستەماتیک کە ئامانجەکەی وەدەستخستنی زانینە.
زانستە کۆمەڵایەتییەکان گۆڕەپانێکە لە تۆژینەوە زانستگایییەکاندا کە لایەنەکانی کۆمەڵگەی مرۆیی کەندوکۆڵ دەکات.
زانستەکان zanstekan پێگەیەکی ئەلکترۆنی کوردییە هەوڵدەدات بۆ ناساندن و چەسپاندنی بیرکردنەوەی زانستی لە ڕێگەی فەراهەمکردنی بابەتی زانستی هەمجۆرەوە لە سەرجەم بوارەکانی زانستدا.
زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی ئەم زانکۆیە لەساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان.
زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی زانكۆیه‌كی‌ ئه‌هلی‌ مۆڵه‌ت پێدراوی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حکوومەتی ھەرێمی کوردستانه‌و به‌بڕیاری‌ وه‌زاری‌ ژماره‌ (٣/١٩٢١١) له‌ (٢٧/١٠/٢٠٠٨) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ یه‌وه‌ دامه‌زراوه‌.
زانکۆلاین سیستەمێکی ئەلیکتڕۆنییە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگا حکوومییەکانی هەرێمی کوردستانە ، پڕۆژەکە  لەلایەن کۆمپانیای میدیاتیک پەرەیپێدراوە و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دەکرێت ، بۆیەکەمیجار پڕۆژەکە لەساڵی ٢٠١١ جێبەجێکرا و تاکوو ئێستاش بەردەوامە.
زانکۆی ئیسلامی جیھانی (مالیزیا)(بەئینگلیزی:"International Islamic University Malaysia "بەمالیزی "Universiti Islam Antarabangsa Malaysia ") زانکۆیەکی حوکومیە یەکێکە لەو دامەزراوانەی کە دەگەرێتەوە بۆ خوێندنی باڵا کامپی سەرەکی زانکۆ دەکەوێتە شاری جومباک کەدەکەوێتە باکوری پایتەختی مالیزیا کە شاری  کوالالومپورە وەکامپی پزیشکی دەکەوێتە کوانتان ، لە رۆژی ٢٣ ی مانگی ٥ ی سالی ١٩٨٣ دروست کراوەبەپشتگیری چەند دەولەتێکی ئیسلامی لەوانە مالیزیا و سعودیە و تورکیا و پاکستان و بەنگلادیش و دوورگەی ماڵدێف وە رێکخراوی کۆنگرەی ئیسلامی جیهانی دەگرێتەخۆ ، وەلەم زانکۆیەدا زانستی ئیسلامی لەگەڵ زانستی سروشت و زانستی کۆمەلایەتی و زانستەکانی تر دەخوێندرێت.
زانکۆی ئیسلامیی مەدینە  زانکۆیەکی سعودیە لە مەدینەیە لە، شانشینی عەرەبیی سعودی لەژیرسەرپەرشتی وەزارەتی خویندنی باڵای سعودیەدایە بەڕێوەدەبرێت لەلایەن  دکتۆر حاتەم حەسەن مەرزوقی
زانکۆی ئەزھەر (بە عەرەبی: جامعة الأزهر) گەورەترین زانکۆی دینی و زانستی و ئیسلامی جیھانیە و دووەمین زانکۆیە لە جیھاندا بۆ دامەزراندن لە دوای زانکۆی ئەلقەروین (جامعة القرويين).ھەروەھا ئەم زانکۆیە دەکەوێتە شاری قاھیرە لە وڵاتی میسر.
زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی (بە ئینگلیزی: The American University of Iraq – Sulaimani، کورت دەکرێتەوە بۆ "AUIS") زانکۆیەکی ئەھلیی قازانج نەویستە کە خوێندنێکی فراوانی ھونەرە لیبراڵیەکان لەسەر شێوازی ئەمریکی پێشکەش دەکات بۆ ھەموو خوێندکارە شایستەکان بێ گوێدانە ئینتیما و بنەچەیان.
زانکۆی ئەمریکیی کوردستان - دھۆک (کورتکراوە: AUK) زانکۆیەکە دەکەوێتە پارێزگای دهۆک و لە ساڵی ٢٠١٤دا کراوەتەوە.
زانکۆی تاران یا زانستگای تارانکۆنترین زانستگای ئێرانە که ساڵی ١٩٣٤ لە سەردەمی ڕەزا شا بنیات نراوە.
زانکۆی تۆرنتۆ (بە ئینگلیزی: University of Toronto) بەناوبانگترین زانکۆی کەنەدا و یەکێک لە بەناوبانگترین زانکۆکانی ئەمریکای باکوور و جیھانە.
زانکۆی جەزائیر (بە ئینگلیزی: University of Algiers) یەکێکە لە زانکۆکانی وڵاتی جەزائیر ، لە ساڵی ١٩٠٩ دامەزراوە.
زانکۆی حودەیدە زانکۆیەکی یەمەنی یە لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە لە شاری حودەیدە لە یەمەن.
زانکۆی حەیات زانکۆیەکی کەرتی تایبەتە دەکەوێتە شاری ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان.
زانکۆی دیجلە (ناوە فەرمییەکەی بە تورکی: Dicle Üniversitesi)، زانکۆیەکی میرییە (حکومی)یە لە شاری ئامەد، کە لە ساڵی ١٩٤٧ەوە دامەزراوە و زۆرتر کە ١٧،٦٠٠ خوێندکار لەم زانکۆیە دەخوێنن.
زانکۆی ستانفۆرد یان زانکۆی ستەنفۆرد، (بە ئینگلیزی: Stanford University) یەکێکە لە زانکۆ زۆر ناسراوەکانی دنیا کە لە شاری سانفرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادایە.
زانکۆی سلێمانی (بە ئینگلیزی: University Of Sulaymaniyah) چالاک و دەوڵەمەند لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی زانست و مرۆڤایەتیدا کە ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی بەش و مامۆستا و خوێندکاری زیاتر لەخۆ دەگرێت یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی کوردستان و ساڵانە ٤٠٠٠ - ٥٠٠٠ خوێندکاری نوێ وەردەگێت، بە ھەوڵ و کۆششی دڵسۆزان و مامۆستایان و خوێندکاران زانکۆی سلێمانی نەوەی نوێی خستۆتەوە و چەندین زانکۆی تری لە کوردستان لێکەوتۆتەوە و ھەموو سوچێکی ئەم کوردستانەی بە مەشخەڵی زانست و ڕووناکبیری ڕۆشن کردۆتەوە و ئەم زانکۆیەش ئێستا لە ٢٥ کۆلێژ پێکھاتووە نزیکەی ١٤٠٠٠ خوێندکار تێیدا دەخوێنن، جگە لە نزیکەی ٧٠٠ خویندکاری خوێندنی باڵا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەسەندن و پێشکەوتندایە.
زانکۆی عەلامە تەباتەبایی (بە فارسی: دانشگاە علامە طباطبایی) یەکێک لە زانکۆکانی شاری تارانە و گەورەترین زانکۆی ئێرانە لە بواری [[زانستە 
زانکۆی فاتیح (بە تورکی: Fatih Üniversitesi) یەکێکە لە زانکۆ تایبەتییەکانی وڵاتی تورکیا کە دەکەوێتە شاری ئەستەمبوڵ.
زانکۆی موستەنسریە یەکێکە لە زانکۆکانی وڵاتی عێراق ، زانکۆیەکی میرییە مێژوویەکی کۆنی هەیە کە بۆ سەردەمی عەباسیەکان دەگەڕێتەوە و زانکۆکە لە ساڵی ١٩٦٣ نوێکراوەتەوە.
زانکۆی پاریس یان زانکۆی سۆربۆن ناودارترین زانکۆی فەڕەنسا و یەکێ لە کۆنترین زانکۆکانی جیهان و ئەورووپا ، ئەو زانکۆیە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ١٢ دامەزرا ، تۆماس ئەکویناس ناودارترین کەسە لەو زانکۆیە خوێندبێت.
زانکۆی پرینستۆن (بە ئینگلیزی: Princeton University)، زانستگایەکی گشتیە لە شاری پرینستۆن، پارێزگای نیوجێرسیی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زانکۆیەکی میللیە کە دەکەوێتە ناوچەی قڕگەی سەر بە شاری سلێمانی.
زانکۆی ڕازی زانکۆیەکی مەزنە لە شاری کرماشان.
زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە زانکۆیەکانی باشووری کوردستان کەدەکەوێتە ڕانیە.
زانکۆی کالیفۆرنیا (برێکلی) (بە ئینگلیزی: University of California, Berkeley یان UC Berkeley) زانکۆیەکی گەڕانی گشتییە لە بێرکلی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کە یەکێکە لە ١٠ باشترین زانکۆکان کە سەر بە ویلایەتی کالیفۆرنیان.
زانکۆی کوردستان لە ھەولێر، پێنجەمین زانکۆی ھەڵکەوتووە لە ھەرێمی کوردستاندا کە لە ساڵی ٢٠٠٦ دا دامەزراوە.
زانکۆی کۆپنهاگن (بە ئینگلیزی: Københavns Universitet) یەکێکە لە گەورەترین زانکۆی وڵاتی دانمارک وە یەکێک بوە لە باشترینەکانی وڵاتە ئەورووپیەکان و لە ساڵی ٢٠٠٧ رێژەی خوێندکاران (٣٧.٠٠٠) بوو، لە ساڵی ١٤٧٩ بوونیادنراوە،
زانکۆی کۆیە دەکەوێتە شاری کۆیەی نزیک شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە دووری ٧٠ کیلۆمەتر.
زانکۆی ھارڤارد (بە ئینگلیزی: Harvard University) زانکۆیەکی تایبەتە لە شاری کەمبریجی، ویلایەتی ماساچووسێتسی وڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا.
زانیاری وەکوو چەمکێک خاوەنی گەلەک واتایە، لە بەکارھێنانی ڕۆژانەوە ھەتا ئامادەکارییە تەکنیکییەکان.
زانین دەسەڵاتە وەرگێڕدراوی کوردیی ڕستە بەناوبانگەکەی فەیلەسووفی ئینگلیزی فڕانسیس بەیکنە کە وتی: 
زانین یان زانایی (بەئینگلیزی: Knowledge، بە عەرەبی: معرفة) لە فەرھەنگەکاندا بەم جۆرە پێناسەکراوە: 
زاوە (بە ئینگلیزی : Mercury) بچووکترین گەڕەستێرەیی کۆمەڵەی خۆرە و نزیکترین گەڕەستێرەشە لە خۆر و کێشەکەشی بە ئەندازەی (٠.٣٨٧) لە ئاستی کێشی زەوی و تیرەکەی نزیکەی (٤٨٨٠) کلم گۆکەی لە ئاست گۆی زەوی (٠.٠٥٥) یە و بەناوی خوداوەندی بازرگانییەوە ناونراوە.
زاکر عەبدولکەریم نایک (بە ئینگلیزی: Zakir Abdul Karim Naik) زاکر عەبدولکەریم نایک لەدایکبووی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ لەمۆمبای ھیندستان، وتاربێژ و بانگخواز و کۆڕگێڕی ئیسلامیی سوننەی ھیندییە.
زاگرۆس تیڤی لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ دا وەکو کەناڵێکی ئاسمانییە لە باشووری کوردستاندا دامەزراوە سەر بە لایەنی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
زاگرۆس گەورەترین زنجیرەچیای کوردستانە، کە بەدرێژایی خاکی کوردستان پاڵکەوتوە لە ناوچەی وان لە باکووری کوردستانەوە دەست پێدەکات و تا ناوچەی کرمان لە ئێران، ١٥٠٠ کیلۆمەتر درێژەی ھەیە.
زاگرێب پایتەختی وڵاتی کرواتیایە.
زاڵبوونی تەواو (بە ئینگلیزی: Complete dominance) پەیوەندیێکە، تێیدا ئەلیلێک زاڵبوونی تەواوی بەسەر ئەلیلێکی تردا ھەیە.
زاڵبوونی ناتەواو (بە ئینگلیزی: Incomplete dominance) بارێکە تێیدا سیفەتی تاکێک مامناوەند دەبێت، لە نێوان دوو ڕووخسارەبابەتی باوانی تاکەکە، چونکە ئەلیلی زاڵ ناتوانێت بەتەواوی خۆی دەرببڕێت.
زایۆنیزم یان سەیھۆنیزم بزووتنەوەیەکی سیاسی نەتەوەیی جوولەکە یە ، کە ئامانجیان دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل بوو لە خاکی پیرۆز (مەبەستیان لە کەنعان یان فەلەستینی پێشوو) ، ئامانجەکەیان لەساڵی ١٩٤٨ ھاتەدی بە درووستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل ، لەساڵی ١٨٩٧ یەکەم کۆبوونەوەی خۆیان لە بازل لە سویسرا گرێدا لەو کۆبوونەوەیە پەیڕە و پڕۆگرامی خۆیان دانا بەبەشداری ٢٠٠ ئەندام ، تیۆدۆر ھێرتسل یش بەباوکی زایۆنیزم دادەنرێت.
زایەند (بە ئینگلیزی: Sex) پێکھاتووە لە نێر و مێ.
زریانی خولگەیی سیستەمێکی زریانییە کە لە ھەوا پێک ھاتووە و بە دەوری خۆی دەخولێت.
زرێبار یان زرێوار دەریاچەیەکی گەورەی سروشتیی ئاوی شیرینە کە لە ٣ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری مەریواندایە.
زرێبار، شوناسێکی دێرینی ئەم ھەرێمە بەڵگەفیلمێکی  کوردییە کە ئەنوەر ڕەوشەن لێکۆڵەر و نووسەری مەریوانی لە ساڵی ٢٠٠٨دا ئامادەی کردووە.
زستان یەکێکە لە چوار وەرزەکەی ساڵ و لە دوای پاییز دێت، لەم وەرزەدا شەو درێژ دەبێت و ڕۆژ کورت دەبێتەوە.
زمان ماسکولکەیەکی هایدرۆستاتییە (ماسولکەی هایدرۆستاتی) لە ناوی دەمی گیانەوەراندا بە تایبەت مۆرەغەداران.
زمانى مه‌راغه‌يى يان مه‌راغى به‌ (كۆدى  ئایزو 639-3:vmh) له‌ زمانه‌ هيندۆ-ئه‌وروپيه‌كانه‌‌و زياتر له‌ دێهاته‌كانى بنارى ئا‌له‌موتى پارێزگاى قه‌زويندا به‌ يه‌ك شێوه‌زار ئاخاوتنى پێ ده‌كرێت.
زمانی ئاستۆریایی زمانی باو له پارێزگای ئاستۆریاسی ئیسپانیایه.
زمانی ئوردوو (بە عەرەبی: اردو، بە ئینگلیزی: Urdu) دەگەڕێتەوە سەر بنەماڵەی ھیندیە ئەورووپییەکان وە زمانی فەرمی پاکستانە  و یەکێکە لە ٢٢ زمانەکەی ھیندستان.
زمانی ئیری (بە ئیری: Gaeilge)، یان گادێلی ئیری، یەکێک لە زمانەکانی گادێلی لە بنەماڵەی زمانەکانی ھندوئەورۆپاییە.
زمانی ئینگلیزی، سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندوئەورووپایییە، بەشێکە لە خیزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگەلتەرا سەری ھەڵداوە.
زمانی ئەلبانی ([ʃcip]) زمانێکی ھیندوئەورووپییە کە لە ئەلبانیا و کۆسۆڤۆ و ھەندێ شوێنی تری بالکان قسەی پێدەکرێ.
زمانی ئەڵمانی (ناوی نێوخۆیی:Deutsch) بە  [dɔʏ̯tʃ]  ئەخوێنرێتەوە، زمانی فەرمی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕالی و کۆماری نەمسایە و یەکەێکە لە زمانە فەرمییەکانی یەکێتی سویسرا.
زمانی بنەڕەتی ھیندوئەورووپی (PIE) زمانی بنەڕەتی دووبارە-دروستکراوەی زمانە ھیندوئەورووپەیەکانە، کە خەڵکانی باوانی ھیندوئەورووپی قسەیان پێ کردووە.
زمانی بەلۆچی زمانێکە لە گرووپی زمانە ئێرانیە ڕۆژاواییەکان؛ کە پێکھاتووە لە‌ زمانی کوردی، تاتی، گیلەکی و تاڵشی.
زمانی تورکمانی (türkmençe، türkmen dili) زمانێکە لە بنەماڵەی زمانە تورکییەکان و زمانی فەرمیی وڵاتی تورکمانستانە.
زمانی تورکی (بە تورکی: Türkçe تورکچە) زمانی فەرمیی تورکیا و باکووری قوبرسە.
زمانی جەستە (بە ئینگلیزی: Body Language)  جۆرێکە لەزمانە بێدەنگەکان کە هیچ وشەیەک دەرنابڕدرێت (Nonverbal Communication) مەبەست لێی بەکارهێنانی بەشەکانی جەستەی مرۆڤە بۆ دەربڕینی شتەکان وەکو جووڵەی چاو و دەربڕین و هەستەکان و دەستلێدان.
زمانی سانسکریت ((संस्कृतम् saṃskṛtam) زمانێکی کۆن و ئایینیە لە بنەماڵەی زمانە ھیندی و ئەورووپییەکانە.
زمانی سروشتی یان زمانی خوەزایی (natural language) واتە ئەو زمانەی کە مرۆڤەکان بۆ پێوەندیکردن بەکاریدێنن وەکوو زمانی کوردی و ئینگلیزی کە لە بەرامبەری constructed language دا بەکاردێت وەک زمانی بەرنامەنووسین بە کۆمپیوتەر.
زمانی سویفت (بە ئینگلیزی: Swift) له‌ ساڵی 2014 له‌ لایه‌ن كۆمپانیای Apple دروستکراوە و و به‌رده‌وام گه‌شه‌ی پێ ده‌درێت.
زمانی سوێدی یەکێکێکە لە زمانە ھیندۆئەوڕوپیەکان، لەخێزانی زمانەکانی گێرمەنی باکور وە نزیکەی ٩ میلیۆن کەس ئاخاوتنی پێدەکات زۆرینەی ئەوانەی بەم زمانە دەدوێن دانیشتوی سوێدن لەگەڵ ھەندێک لە دانیشتوانی فنڵەندا(بەتایبەت کەناراوەکانی فنلندا و دورگەکانی ئۆڵان)سوێدی زۆر لە زمانی نەرویژ نزیکە تا ڕادەیەکیش لە زمانی دانماڕکی کە ھەرسێکیان سەر بەیەک خێزانی زمانن وە لە ڕەگی زمانە کۆنەکانی ئەسکەندەنافیاوە رەگیان ھەڵ کوتیوە.
زمانی عیبری زمانێکە لە بنەماڵەی زمانە سامییەکان کە خەڵکی کەونارای فەلەستین قسەیان پێدەکرد و ئێستاکە لە ئیسرائیلدا زمانی فەرمییە.
زمانی عەرەبی (بە عەرەبی: العربیة) گەورەترین زمانەکانی گرووپی زمانە سامییەکانە لە بارەی قسە پێکەرانەوە، و یەکێکە لە زمانە ھەرە بەربڵاوەکانی جیھان کە ٤٢٢ ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، و قسەپێکەرانی بەربڵاون لەو ناوچەیەی کە پێی دەوتری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەگەڵ زۆرێک لە شوێنەکانی تری جیھان کە لە دەوروبەری ئەم وڵاتانەن وەکوو: ئەھواز، تورکیا، چاد، مالی، سینیگال، ئێرتریا.
زمانی فارسی یەکێکە لە زمانە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان و بەشێکە لە خیزانی زمانه‌ ئێرانیه‌کان.
زمانی فەرمی یان زمانی دیوانی زمانێکە کە لەلایەن حکوومەتێکەوە (ناوەندی یان ھەرێمی) ھەڵدەبژێردرێت و بەکاردەبرێت.
زمانی فەڕەنسی (français, la langue française) یاخود فەڕنسی یەکێکە لە زمانە ڕۆمانسەکان کە نزیکەی ٨٠ ملیۆن کەس  پێی دەدوێن لە ھەموو جیھان وەکو زمانی فەرمیی سەرەکی زگماکی و،  نزیکەی ١٩٠ میلیۆن کەس وەکو زمانی دووەم و نزیکەی ٢٠٠ میلیۆن کەسی تر لە جیھاندا وەکو زمانێکی وەرگیراو، ئەوانەی قسەی پێ دەکەن لە نزیکەی ٥٤ وڵاتدا بڵاودەبنەوە.
زمانی لاتینی یەکێکە لە زمانەکانی بنەماڵەی ئیتالیک و لە سەرچاوەی زمانی بنەڕەتی ھیندوئەورووپاییەکان.
زمانی مادی یان میدی یان مەدی زمانێکی کۆنە و مردوو لە دەستەی زمانە ئێرانیەکانە کە لە کاتی مادەکان قسەی پێ کراوە.
زمانی پاڵەوی یا زمانی پەھلەوی زمانێک بووە کە لە سەردەمی ئەشکانییەکان و ساسانییەکاندا باو بووە.
زمانی پاڵەویی ئەشکانی یان زمانی پارتی کە ھەندێک جار «پاڵەوی باکووری»شی پێ‌دەڵێن زمانی ھۆزی پارت بوو.
زمانی پۆڵەندی یان پۆلۆنی (język polski) لە پۆڵەندا و یەکێتیی ئەورووپادا زمانی فەرمییە.
زمانی پەشتۆ (پښتو [paʂˈto]) یان پەشتوو یان زمانی ئەفغانی زمانێکە لە بنەماڵەی زمانە ھیندوئەورووپایییەکان کە ئێستا لەگەڵ زمانی دەری، زمانە فەرمییەکانی وڵاتی ئەفغانستانن.
زمانی چینی (汉语/漢語 Hànyǔ یان 华语/華語 Huáyǔ یان 中文 Zhōngwén) زمان یان بنەماڵەیەکی زمانییە کە شێوەزارەکانی کەم یان زۆر لەیەک تێدەگەن.
زمانی ڕوسیبه روسى: (русский язык) (روسسكى يازيك)زۆرترین زمانی بەکارھێنراوە لە ئەوروپا و بەربڵاوترین زمانە لە زمانە زمانە سلاڤییەکان.
زمانی ژاپۆنی (日本語 بە لاتینی: Nihongo) زمانی فەرمیی ژاپۆنە، لە وڵاتی پالاویشدا بەکاردێت.
زمانی ڤیەتنامی (tiếng Việt) زمانی فەرمیی وڵاتی ڤیەتنامە و ئێستا بە ئەلفوبێی لاتینی دەنووسرێت.
زمانی کوردی زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێدەکەن.
زمانی کۆری (بە هانگۆل:한국어 ؛ بە چینی: 朝鮮語)، زمانێکی فەرمی هەردوو وڵاتانی کۆریای باشوور و کۆریای باکوور و ھەروەھا ناوچەی خودموختاری یانبیانی کۆماری گەلی چینە.
زمانی ھۆڵەندی یەکێکە لە زمانە جێرمەنییەکان لقی زمانەکانی فرەنکی خوارووو ژمارەی قسەپێکەرانی دەگاتە ٢٣ میلیۆن و زمانی فەرمییە لە ھۆلەند و بەلجیکا و سۆرینام.
زمانی ھیتی یا نێسیلی زمانێکی دامردووی ھندوئەورۆپاییە.
زمانی ھیندی یان ھندی یان ھیندیی ستاندارد  (بە ھیندی: मानक हिन्दी) ستانداردکراوی زمانی ھیندی-ئوردووە کە ئێستا لە وڵاتی ھیندستاندا زمانی فەرمییە.
زمانی یۆنانی یان گریکی (بە یۆنانی:Ελληνική γλώσσα) لە زمانە ھیندوئورووپایییەکانە کە پتر لە ١٣ میلیۆن کەس قسەی پێ دەکات و لە یۆنان و قوبروس و ھەروەھا پەنابەران و کەمایەتییەکانی ھەندێک لە وڵاتانی تر بەکاردەھێنرێت.
زمانە (ئینگلیزی: Valves) لە زیندەزانیدا، نوشتانەوەیەکی پەردەیییە، دەستدەگرێت بەسەر ورژمکردنی شلەیەکی دیاریکراو.
زمانە ئێرانییەکان کۆمەڵێک زمانن کە سەر بە بنەماڵەی زمانە ھیندوئەورووپایییەکانن.
زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان (بە ئینگلیزی: Indo-European languages) یەکێکە لە بەناوبانگترین خێزانە زمانەکانی جیھان.
زمانەوانی ، زمانناسی یا (به‌ ئینگلیسی Linguistics ) بریتییە لە زانستی لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی زمان.
زنجیرەچیای حەمرین یان بەرزایییەکانی حەمرین (Çiyayên Hemrîn) بریتییە لەزنجیرەیەک تەپۆڵکەی چیایی بچووک لە باشووری کەرکووک، ھاوتەریبە بە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس، سنووری نێوان کوردستان و عێراقە، لە خۆرھەڵاتییەوە سنووری عێراق-ئێرانە و  لە خۆراواشەوە ڕووباری دیجلەیە.
زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی عومەر (بە عەرەبی: مسلسل عمر) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی مێژووییە بە بڕی تێچووی ٢٠٠ ملیۆن ڕیاڵی سعوودی.
زنجیرەێک شەڕ بوو لە نێوان چەکدارانی داعش لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە کە سەرەتا بە  پەلاماردانی چەکدارانی داعش بۆ سەر ناوچە کوردیەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
زوبەیر کوڕی عەوام یەکێک بوو لە هاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ).
زول کيفل (بە عەرەبی: ذو الكفل) پێغەمبەرێکە لە ئیسلامدا، و هەندێک لە مێژوونوسان لەو باوەڕەدان حزقیالە لای یەهوودییەکان، لەگەڵ ئەوەی بەڵگەیەکی تەواو بە دەستەوە نیە لەسەری، و حزقیال پێغەمبەرێکە لای یەهوودی.
زولقەعدە (بە عەرەبی ذو القعده) یازدەھەمین مانگی ساڵی کۆچییە.
زوھر بن عەبدولمەلیک بن موحەممەد بن مەڕوان ئیبن زوھر، لە بنەماڵەی (أیاد)، موسڵمان، فەیلەسووف و پزیشکی ئەندەلووسی خەڵکی سیڤیلیایە و لە قورتوبە نیشتەجێ بووە، دوا سەرقاڵ بوون بە فەرموودە و وێژە دەستی بە پزیشکی کرد، بەشداریشی لە کاروباری وڵات دا کردووە.
زڕزانست (بە ئینگلیزی: Pseudoscience) بریتییە لە لێدوان، باوەڕ یان ئەو چالاکییانەی وا بانگەشەیان بۆ دەکرێت کە زانستی و ڕاستیین بەبێ ئەوەی ھاوتا و پەسەندکراو بێت لەگەڵ پەیڕەوی زانستی.زڕزانست بەمانە جیا دەکرێتەوە: زیادەڕۆیی لە بانگەشەکانیدا، بنەمای دژبەیەک یان گومان لێنەکراو، بەندبوونی لەسەر لایەنگرییەکی توند لە جیاتیی ھەوڵی کاریگەرانە بۆ سەلماندنی خۆی، نەبوونی کراوەیی و سنگ فراوانی بۆ ھەڵسەنگاندن لەلایەن شارەزای بوارە جیاجیاکان، نەبوونی چالاکیەکی سیستەماتیک لە کاتی داڕشتن و بەرەو پێش بردنی بیردۆزەکان وە پشت پێ بەستن و سووربوونێکی بەردەوام لەسەر بیرۆدزەکان تەنانەت دوای ڕەت کردنەوەیان بە شێوازی تاقیکردنەوە.
زۆر بەکەمی پیتی (ڵ) بەکاردێ و زۆربەی جار پیتی (ر) لە شوێنی بەکاردێ بۆ نموونە: دڵ دەبێتە در، یان ماڵ دەبێتە مار.
زۆر جۆر لە ماسیەکان بڕبڕەدارن.
زۆرانبازی (بە ئینگلیزی: Wrestling) (بە عەرەبی: المصارعة) یەکێکە لە جۆرەکانی وەرزشی جەنگی و تێیدا ڕاکێشان و هێز خستنە سەر بەکاردێت ، و ئەم یارییە لە نێوان دوو یاریزاندا ئەنجام دەدرێت.
زۆربای یۆنانی ڕۆمانێکەلەلایەن نوسەری بەناوبانگ نیکۆس کازانتزاکیس نوسراوەتەوە، ڕۆمانەکەباس لەکەسایەتی پیاویکی ڕۆشنبیردەکات بەناوی باسێل کەنوقمی جیھانی خوێندنەوەبووەلەگەشتەکەیداچاوی بەپیاوێکی نەخوێندەواردەکەوێت، قوتابخانەی ئەم پیاوەبریتیەلەژیان و ئەزمونەکانی کەزوودەبن بەھاوڕێی یەکترباسێل زۆرشت لەم پیاوەفێردەبێت کەپێشترلەپەرتووکەکانیشی نەخوێندبوەوە، بەوھۆیەوەبڕیاردەدەن پڕۆژەیەک ئەنجام دەدەن بەوپارەیەی کەباسێل لەباوکیەوە بۆی بەجێمابوو ئەم پیاوەنەخوێندەوارەناوی زۆربایە، دەزگای ھۆڵیودفیلمێکی لەبارەی ئەم ڕۆمانەوەبەرھەم ھێناوەبەھەمان ناونیشان (زۆربای یۆنانی) کەئەکتەری بەناوبانگ (ئەنتۆنی کوین) ڕۆڵی سەرەکی تێدابینیوە.
زۆربوون لە کەڕووەکاندا توخمەخانەیە یان ناتوخمەخانەیە.
زۆربەی جۆرەکانی بەکتریا لە شوێنە شێدارە گەرمەکاندا چالاکدەبن، ھەندێ بەکتریا لە ژینکەی وشک  یان ساردا دەمرن، و لەم بارودۆخەدا ھەندێکی دیکە لە بەکتریا سست  دەبن و سپۆرە ناوەکییەکان پێکدەھێنن، سپۆری ناوەکی(Endospore) بۆ ماوە ماددە و پرۆتینەکانی تێدایە، و بەبەرگێکی پارێزەری ئەستوور دەورە دراوە.
زۆربەی وڵاتان سیستەمی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ یان سەربازکردن بەکاردەھێنێت، وەک ئەرکێک ھاوڵاتی جێبەجێی دەکات سەیر دەکرێت.
زۆربەی کوردە لوبنانیەکان هاتوون بۆ لوبنان لە چەندەها ساڵی ئەم دوواييە، بەڵام کۆمەڵگەی کوردی لوبنانی بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٢، کاتێک لوبنان حوكم دەکرا لەلایەن دەوڵەتی ئەییووبی کوردی.
زۆڵەکەی ئیستانبووڵ ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بە ڕەگەز تورک ئەلیف شەفەقەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن 
زیائەددین ئەبو موحەممەد عەبدیللا بن ئەحمەد مالەقی ناسراو بە ئیبن بەیتار، (عەرەبی: ابن البيطار)، (٥٩٣ ک.
زیاتر لە شەست وڵات لە سەرتاپای جیھان شێوازێکی یاسای ئازادی زانیاریەکان پەیڕەو دەکەن کە رێسا لەسەر نھێنی پارێزی حکومەت دادەنێن.
زیاد ئەسعەد (لەدایکبووی ١٩٦٦) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسی ناسراوی کوردە.
زیاد لەسەد پێناسەمان بۆ تیرۆر ھەیە.
زیانامێر (Malware) بەو نەرمامێرە ئەوترێ کە بۆ تێکدان و شپرزەکردنی کارەکانی کۆمپیوتەر، بەدەستھێنان و کۆکردنەوەی زانیاری، یا دۆزینەوە و بەردەستخستنی ڕێگەگەلی شاراوە بۆ چوونەناو سیستەمە کۆمپیوتەرەییەکان بەکار دێ و، بە گەلێک شێوازی جیاجیاوە خۆی نیشان ئەدا، لەوانە کۆد، سکریپت، ناوەرۆکی پەڕەی وێب.
زیلالیم یاریزانی لاوی یانەی ئارسناڵ و هەڵبژاردەی ئاڵمانیا یە لە شاری بەرلینلەدایک بووە و  بەڕەگەز ئەسیوبییە.
زیمبابوی یان زیمبابوێ (بە ئینگلیزی: Zimbabwe) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
زیمێنس ناوی کۆمپانیایەکی فرەنەتەوییە کە لە ساڵی ١٨٤٧ لە لایەن ڤێرنەر فۆن زیمێنس لە بەرلین دامەزرا.
زیندانە یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانیە لە باشووری کوردستان.
زیندە ھەرێمەکان (ئینگلیزی: Biomes) بریتین لەسیستەمی ژینگەیی وشکانی ڕووبەر فراوان.
زیندەبەچاڵکردن (بەئینگلیزی: Premature burial).
زیندەزانیارییەکان (بە ئینگلیزی: Bioinformatics) تەکنیککارییە، زیندەزانی و زانستە زانیارییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکان «ئای تی» کۆدەکاتەوە، بۆ تواناپێدانی لە دۆزینەوەی زیندە نوێیەکان و لە یەکخستنی چەمکەکان.
زیندەوەری ناوک سەرەتایی (بە ئینگلیزی: Prokaryote) زیندەوەرێکە لە یەک خانە پێکدێت و ناوکی دیاریکراو بە بەرگی نییە.
زیپکە یا  قنچکە (بە ئینگلیزی: Pimple) بریتییە لە کوانی زۆر ورد لە پێست کە زۆر جار کێمی تێدایە.
زیەرۆکس یەکێکە لە کۆمپانیاکانی بواری تەکنۆلۆژیا لە ١٨ی نیسانی ١٩٠٦ دامەزراوە.
زێن بەشێکە لە گرووپی مەهایانای ئایینی بودیزم کە گرینگیی زۆر دەدات بە تێڕامانی قوڵ لە شێوازی دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر شێوازی زازێن، زێن ئامانجی گەڕانەوەیە بۆ سەرەتاکانی ئاینی بودیزم وە ئەزمونکردنی ئەو شێوازەی بودا لە ڕێگەی دانیشتنی درێژە بۆ تێڕامان گەشتە ڕووناکبوونەوە.
زێو یا زیو (بە ئینگلیزی: Silver) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان، هێماکەی (Ag) و گەردیلەی ژمارە (٤٧)ە.
زێڕ (بە ئینگلیزی: Gold) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان، ھێماکەی (Au) و گەردیلەی ژمارە (٧٩)یە.
زێی بچووک یان زێی کەڵوێ ڕووبارێکی کوردستانه کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت و باشووری کوردستان تێپەڕ دەکات و دەڕێژێتە سەر ڕووباری دیجلە.
زەبر (بە ئینگلیزی: Torque) توانستی ھێزێکە بۆ خولانەوەی تەنێک بەدەوری تەوەرەیەکی دیاریکراودا (تەنھا بۆ ئەو تەنانەیە کە جووڵەی بەخوولیان ھەیە).
زەبیبە و پاشا (بە عەرەبی: زبیبة والملك) ڕۆمانێکی دڵداریە کە لەساڵی ٢٠٠٠لە عێراق بڵاوکرایەوە، لەلایەن سەددام حوسێن نووسراوە.
زەبیحی (١٨٨١-١٩٤١) شاعیرێکی نەناسراوی کوردە، خەڵکی ناوچەی موکریانە، ناوی لە هیچ سەرچاوەیەکی ئەدەبی کوردی نەهاتووە.
زەرایەن کۆمەڵگایەکی زۆرەملێیە بوو لە ساڵی ١٩٧٨ ڕژێمی پێشووی سەددام دروستی کرد بو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان لەنزیک شاری سلێمانی لە دەشتی شارەزوور دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن.
زەرد (بە ئینگلیزی:Yellow) یەکێکە لەڕەنگەکان و یەکێکیش لە ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە ، ڕەنگی زەرد سەرەکییە و لە تێکەڵکردنی ڕەنگی تر پەیدا نابێت.
زەردەشت (بە ئەوێستایی: Zaraθuštra) پێغەمبەرێکی  کورد[ژێدەر پێویستە]  و دامەزرێنەری ئایینی زەردەشت بوو.
زەردەشتییەکانی ھیندستان و پاکستان یان پارسییەکان بە جەماوەری پەیڕەوانی زەردەشتی دەوەترێت کە لە ھیندستاندا دەژێن.
زەردەوێلە (ئینگلیزی: Black-headed Bunting)، (ناوی زانستی: Emberiza melanocephala) باڵندەیەکە، دەنگێکی خۆشی ھەیە.
زەردەیی یان ئیکتێر (ئینگلیزی: icterus یان Jaundice) نیشتەجێبوونی هێمۆگلۆبینی زیادی خوێنە لە ناو تەونەکان و ئەندامەکانی لەشدا، بە هۆی ڕەنگی زەردی هێمۆگلۆبینەوە بە حاڵەتی تووش بوون بەم نەخۆشیە، زەردەیی دەوترێت.
زەرون گوندێکە، کەوتووەتە قەزای ماوەت، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
زەریاب (ناوی تەواو: حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی نافع) (لەدایکبووی ٧٨٩ - مردووی ٨٥٧)، نازناوی زەریابە واتا باڵندەی ڕەش، ئەمەش بەھۆی دەنگە دڵنشین و خۆشەکەی و پێستە ڕەشەکەیەوە بوو، ھەندێکیش لایان وایە  کە زەریاب (زۆراب) ی کوردی یان (زەڕیاو/زڕیاو) (ئاوی زێڕ) بووبێت و ئەو سەردەمە کە زمانی پەھلەوی بۆ نووسین بەکارھاتووە، پیتی (و) ی کوردی وشەی (ئاو) کرابێتە (ئاب) ی پەھلەوی و ناوەکە لە (زەڕیاو/زڕیاو) وەوە کرابێتە (زەریاب).
زەریاچەی وان لە باکووری کوردستان و لە نێوان دوو پارێزگای وان و بدلیس ھەڵکەوتووە.
زەلان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی زەلان، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم گوندە ناوەندی ناحیەی زەلانە.
زەماد بن سەعلەبە بن شەیبان قەرنی ئەزدی پزیشکێکی عەرەب، ھەرەھا یەکێ لە ھاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد، کە ھەر پێش ھاتنی ئیسلام ھاوڕێی پێغەمبەر بوو، و بووەتە موسڵمان.
زەمان ئاوا گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی کشاوەرز، ناوچەی کشاوەرز، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان..
زەنگ ئامێرێکی سادەی دروستکردنی ئاوازە.
زەنگیەکان حوکمی باکوری سوریا و عێراقیان کرد لە نیوان ساڵانی ١١٢٧-١١٧٤ز لە موسڵ، و پایتەختی یەکەمیان حەلەب بوو پاشان دیمەشق لە ساڵی ١١٥٤ زاینییەوە.
زەوی (ھەروەھا: زەوین، زەمین، ئەرد) ناوی ئەو هەسارەیەیە کە ئێمەی لە سەرە.
زەوی تەمەنێکی دوور و درێژی هەیە کەدەگەڕێتەوە ملیارەها ساڵ بەرلەئێستا زاناکان گەیشتونەتە ئەو راستیەی کە زەوی لە وردە مادەی لە ژمار نەهاتوو پێکهاتووە کە بەتینێکی یەکجار زۆر تەقیوەتەوە ئاسەواری ئەو تەقینەوەیە هێشتا هەستی پێ دەکرێ زاناکان سەرەتا دەیانووت ئەو تەقینەوەیە ۲ملیار ساڵ بەر لەئێستا بووە.
زەویناسی (بە ئینگلیسی: Geology) زانست و توێژینەوەی ماکی خۆگر و تراوی پێکھێنەری جەستەی زەویە.زانستی زەویناسی کە ناسراوە بە (geoscience جیۆلۆجیا) لە کۆمەڵە زانستێک پێکھاتووە کە پەیوەستە بە توێژینەوە دەربارەی دروست بوونی زەوی و پێکھاتە و پەیوەندی بە گەردوون و گۆڕانکاریە بەردەوامەکان لە رێگەی کارتێکردنی فاکتەرە دەرەکی و ناوخۆییەکانەوە ، کە پەیوەستن بە گەڕئەستێرەی زەوی و چۆنیەتی دروست بوونی و پێکھاتە سەرەکیەکانی و دیاری خستن و شی کردنەوەی پێکھاتە سەرەکیەکانی فیزیایی و کیمیاوی ناخی زەوی.
زەڕینە یەکێک لە شارۆچکە‌کانی ڕۆژھە‌ڵاتی کوردستانە لە لە تەنیشتی شاری دیواندەرە ھەڵکەوتووە.
زەکات بەخشینێکە لە ماڵی موسڵمانە داراکان بۆ نەدار و ھەژارەکان، ئەمەش فەرزە لەسەر ھەموو ئەو موسڵمانانەی لە توانایان ھەیە، ھەروەک زەکات جیاوازە لەو خێرەی کە موسڵمانان خۆبەخشانە ئەیکەن، لە عەرەبیدا لە وشەی زکا وەرگیراوە کە بە مانای زیادبوون و پاکی و بەرکەت دێت، و ناونراوە بە زەکات لەبەرئەوەی بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی ئەو ماڵەی کە زەکاتی لێ دەردەکرێت زیاد دەکات، و پاک دەبێتەوە، وئەو بڕە دیاریکراوەیە بۆ ھەژار و نەداران لە سەروەتی دەوڵەمەندەکان، و بنەمای سێیەمە لە ئەڕکانەکانی ئیسلامدا.
زەکەریا عەبدوڵڵا گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر لەدایکبووە.
زەکەریا، یەکێکە لە پێغەمبەرەکان لەلای هەریەک لە یەهوود و مەسیحی و موسڵمانان.
زەھا حەدید (بە ئینگلیزی: Zaha Hadid)، لەدایکبووی ٣١ـی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠، تەلارسازی عێراقی-بریتانیایییە.
زەین بیکا لەدایکبووی ٩ی ئابی ١٩٧٤ لە پریتۆریا لە باشووری ئەفریقا.
زەین، لە مانا بەربڵاوەکەیدا، بریتییە لە گشت دیاردەگەلی سەر بە ڕەوانناسی و ھێزی تێگەیشتن لە بوونەوەرێکی زیندوودا، واتە سەرجەم سیستمە ئاکاری و ھەستی و ئیدراکی و مەعریفەتییەکانی.
ساتۆشی کۆن دەرهێنەرێکی بەتوانای ژاپۆنییە، لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی١٩٦٣ لە شاری کوشیرو لە هۆکایدۆ لە وڵاتی ژاپۆن لەدایک بووە.
ساتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان (بە فارسی: زمانی برای مستی اسبها) یەکەم فیلمی درێژی دەرھێنەری کورد بەھمەن قوبادییە.
ساختاری سازمان Organizational structure پێکهاتە، شێوازی هەڵبەستن و هۆنینەوەی سازمان، چۆنیەتیی دابەشینی دەسەڵات و کار، دابەشینی فەرمانداری و فەرمانبەری لە سازماندا دەگرێتەوە.
ساختەکارەکە (بە ئینگلیزی The Forger) فیلمێکی ئەمەریکی دراما و تاوانکاریە لەلایەن فیلیپ ماڕتنەوە دەرهێنراوە و لەنواندی ئەکتەر جۆن تراڤۆلتایە.فیلمەکە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٥ کەوتە سینەماکانەوە.
سادق ھیدایەت (١٧ی شوبات ١٩٠٣ لە تاران – ٩ی نیسانی ١٩٥١ لە پاریس) نووسەر، وەرگێڕ و ڕووناکبیری ئێرانی بوو.
سارا بێرنارد  (بەفەڕەنسی:Sarah Bernhardt) (٢٣ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٨٤٤ لەدایک بووە - ٢٦ی مارسی ١٩٢٣) ئەکەرێکی بەناوبانگی شانۆیی بووە ، ناوبراو زۆرتر بەشداری لەو شانۆگەریانە ئەکا کە لەبابەتی کۆمێدین ، وە بەشداری لە فیلمە بەناوبانگەکانی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەھەمی کردووە لە فەڕەنسا ، ناوبراو پەیمانگای ھوونەری لەپاریسی فڕانسا تەواو کردووە ، ناوبراو زیاتر بە سێ شانۆ لە جیھان ناسرا ئەوانیش شانۆگەری دایک و شانۆگەری (Théâtre Sarah Bernhardt) وە شانۆگەری ھاملێت لەساڵی ١٨٩٩ دا.
سارایێڤۆ پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی بۆسنیا و ھەرزەگۆڤینایە.
سارتکە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی وارماوا، قەزای شارەزوور، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ساردکەرەوەRefrigeration چ مەبەست لێی فێنک کەرەوەکان بێت یان فرێزەرەکان ، ئامێرێکە بۆ ساردکردنەوەو سارد راگرتن بەکاردێن ، بنچینەی کارکردنیشیان بریتیە لە دەرکردنی گەرمی لەو شوێنەی کە لێی بەکاردێن بۆ شوێنێکی تر ھەرچەندە ئەو شوێنە لەوانەیە گەرمتر بێت..
سارە برایتمەن لەدایکبووی ١٤ ئاب ١٩٦٠.
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران یه‌كێكه‌ له‌ هیزه‌ ناسراوه‌كانى كوردستانى ئێران كه‌ له‌ساڵى (١٣٥٩)ى هیجرى كه‌به‌رامبه‌ر (١٩٨٠)زایینى له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستاى تێكۆشه‌رو زانا مامۆستا (سه‌ید جلالالدین حسێنى) دامه‌زرا، ئه‌م هێزه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر دژ به‌کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستاى ناوبراو جه‌نگاوه‌و  تائیستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌ ،جێى ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هێزه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ك هیزێكى ئیسلامى هاته‌ ئاراوه‌ به‌ ناوى(سازمانى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى كوردستانى ئێران) به‌ڵام له‌ دوایداو له‌به‌ر هه‌لومه‌رجى ئه‌و كاته‌ گۆرِا به‌ (سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران) ، وه‌ له‌دواى زیاتر له‌ (٣٠) ساڵ تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م رِژێمه‌، كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌رى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، وه‌ ئێستاش دواى كۆنگره‌ى چواره‌م (بابه‌شێخى حوسێنى )  به‌سكرتێر هه‌ڵبژێردرا و ئه‌وه‌ش به‌ هۆى ماندوو بوون و تێكوشانێكى دورو درێژ و په‌یداكردنى ته‌جره‌به‌یه‌كى زۆره‌وه‌ویه‌ بۆ خزمه‌ت كردنى خاك و وڵاته‌كه‌ى..
سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران یه‌كێكه‌ له‌ هیزه‌ ناسراوه‌كانى كوردستانى ئێران كه‌ له‌ساڵى (١٣٥٩)ى هیجرى كه‌به‌رامبه‌ر (١٩٨٠)زایینى له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستاى تێكۆشه‌رو زانا مامۆستا (سه‌ید جلالالدین حسێنى) دامه‌زرا، ئه‌م هێزه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر دژ به‌کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستاى ناوبراو جه‌نگاوه‌و تائیستاش هه‌ر به‌رده‌وامه‌ ،جێى ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م هێزه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ وه‌ك هیزێكى ئیسلامى هاته‌ ئاراوه‌ به‌ ناوى(سازمانى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى كوردستانى ئێران) به‌ڵام له‌ دوایداو له‌به‌ر هه‌لومه‌رجى ئه‌و كاته‌ گۆرِا به‌ (سازمانى خه‌باتى كوردستانى ئێران) ، وه‌ له‌دواى زیاتر له‌ (٣٠) ساڵ تێكۆشان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م رِژێمه‌، كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌رى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، وه‌ ئێستاش دواى كۆنگره‌ى چواره‌م (بابه‌شێخى حوسێنى ) به‌سكرتێر هه‌ڵبژێردرا و ئه‌وه‌ش به‌ هۆى ماندوو بوون و تێكوشانێكى دورو درێژ و په‌یداكردنى ته‌جره‌به‌یه‌كى زۆره‌وه‌ویه‌ بۆ خزمه‌ت كردنى خاك و وڵاته‌كه‌ى..
سازمانگەری بۆ پەی بردن بە ڕەفتاری مرۆڤ لە سازماندا و بۆ دۆزینەوەی شێوازی کاریگەری تاودان و ھاندان، تۆژینەوە لە «پێویستیی مرۆڤ» دەکات.
سازمانی فێرکار (بە ئینگلیزی: Learning Organization) ڕشتەیەکی تایبەتە لە زانستی سازمانگەری، جەخت دەکات لەسەر فێربوونی بەردەوام و گەشەی هەمیشەیی.
ساسکیا ساسەن(لەدایکبووی ٥ی جانیوەر،١٩٤٧) کۆمەڵناسێکی ئەمریکی-هۆلەندییە کە بۆ شیکارییەکانی سەبارەت بە بەجیهانیبوون و  کۆچی نیودەوڵەتی مرۆڤان ناسراوە و ناوبانگی دەرکردووە.
سافتلەندینگ لینوکس سیستم (بە ئینگلیزی: Softlanding Linux System) کورت دەکرێتەوە بۆ SLS، یەکەمین دابەشکراوی لینوکس بوو کە بەو شێوەی ئێستە لەبەردەستایە.
سالڤادۆر دۆمینگۆ فلیپی جاکینتۆ دۆمینیچی ئی دالی دی پوبۆل  ناسراو بە سالڤادۆر دالی (ئیسپانی Salvador Domingo Felipe Jacinto Dalí) لە ١١ ئایاری ١٩٠٤ لەدایکبووە و لە ٢٣ کانونی دووەمی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردووە، سالڤادۆر دالی یەکێکە لەبەناوبانگترین نیگارکێشەکانی سەدەی بیستەم.
سامانیان شارۆچکەیەکی شارستانی ڕۆدەکیە، لە ناوچەکانی سەربە کۆمار لە وڵاتی تاجیکستان.
سامبا جۆرێکە لە سەماکردن و میوزیک و گۆرانیگووتن کە لەبنەچەدا تایبەتە بە چاندی وڵاتی بەڕازیل هاوکات لە ڕۆژئاوای ئەفریکا ئەم جۆرە سەمایە لە بۆنەکان بایەخدارە.
سامسونگ گالاکسی ئێس ٨ و ٨ ئێس پڵەس (بە ئینگلیزی: Samsung Galaxy 8S and 8S Plus)، مۆبایلێکی ھۆشمەندی ئەندرۆیدە، دروستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگە، یەکەم وەشانی ئەم ئامێرەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ لە بەریتانیا خرایەڕوو.
سامسۆنگ  (بە ئینگلیزی :Samsung Electronics )    کۆمپانیایەکی گەورەیە بۆ بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل و کامێرا و هتد...کە نووسینگەی سەرەکی لەشاری سێئولی پایتەختی کۆریای باشوورە .
سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٤ زووم (بە ئینگلیزی: Samsung Galaxy S4 Zoom) مۆبایلێکی ھۆشمەندی ئەندرۆیدە، دوستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگە، ئەم مۆبایلە بڵاوکراوەتەوە لە حوزەیرانی ٢٠١٣.
سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٧ و ٧ ئێج (بە ئینگلیزی: Samsung Galaxy S7 and S7 Edge) مۆبایلێکی ھۆشمەندی ئەندرۆیدە، دروستکراوی کۆمپانیای سامسۆنگە، لە بەرواری ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ دا نمای کرا
سامسۆنگ گالاکسی بیم (GTI8530) یەکێکە لە بەرھەمەکانی کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور, کێشەکەی ١٤٥ گرامە و زومی کامێراکەی ٥ مێگاپێکسڵە.
ساموێل بارکلەی بیکێت (بە فەڕەنسی: Samuel Beckett، ماوەی ژیان:١٣ی نیسانی ١٩٠٦ لە دوبلین تاڪوو ٢٢ی ڪانوونی یەڪەمی ١٩٨٩ لەپاریس) یەڪێڪە لە بەناوبانگترین نووسەرەڪانی ئێرلەندا و جیھان، ساموێل ڕۆماننووس و سیناریۆنووس و دەرھێنەری شانۆگەرییە.
ساموێل لیڕۆی جاکسن  (بە ئینگلیزی: Sameul L. Jackson) ئەکتەرێکی ئەمەریکی و بەرهەمهێنەری فیلمە.
ساموێل هێنری جۆن "سام" وۆرسینگتن (لەدایکبووی ٢ی ئۆگەستی ١٩٧٦) ئاکتەرێکی بەڕیتانی و ئوستوڕالیە ، زیاتر بەهۆی ڕۆڵی جاک سەڵیەوە ناسراوە لە فیلمی ئەڤەتار،هەروها ڕۆڵی مارکس ڕایتس لەفیلمی Terminator Salvation لەپاڵ ئاکتەر کریستیان بەیل و پێرسس لەفیلمی Clash of Titans ، و بەشی دووەمیشی Wrath of Titans ، هەروەها ڕۆڵی ئەلێکس مەیسن لەیاریەکانی کاڵ ئۆف دیوتی.
سامپ (ب ھەرفێ مەزن Ͳ، ب ھەرفێ چووچک ͳ) ھەرفەکی یەونانی بوو.
سامی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی کۆکس، قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
سامی یوسف (بە ئینگلیزی: Sami Yusuf، بە عەرەبی: سامي يوسف) یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندانی نێو جیھانی ئیسلامی، مۆسیقا دانەرێکی ئینگلیزە، ڕێکخەری مۆسیقایە، هەروەها کاری تۆمارکردن و نووسینی هۆنراوەی گۆرانییەکان دەکات.
سان مارینۆ، بە ڕەسمی کۆماری سان مارینۆ (بە زمانی ئیتالی: Repubblica di San Marino) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
سانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگایەکی تۆپی پێیە دەکەوێتە شاری مەدرید لە ووڵاتی ئیسپانیا ، یاریگاکە لە ڕێکەوتی ١٤ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٤٧ مووڵکی یانەی ڕیال مەدرید یاریگایەکە جێگای ٨٥،٤٥٤ کەس دەبێتەوە ، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە ، یاریگا ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لەماوەی ساڵی ١٩٤٤ ەوە دەستی پێکرد تا لەساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا ، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ نۆژەن و پەرەی پێدراوە ، درێژی یاریگاکە ١٠٧ مەترە و پانیەکەشی ٧٢ مەترە ،
سانتیاگۆ دی چیلی یان زۆرجاران ھەربەتەنھا بە سانتیاگۆ ناوی دەھێنن٫پایتەخت و گەورەترین شاری چیلییە، ژمارەی دانیشتوانی ١٧٥٠٠٠ کەسە، ئەم ژمارەیەتەنھا ناوی تۆماڕکراوی شارەکەیە، خۆی لە ڕاستیدا ٥، ٧ ملیۆن کەس لە سانتیاگۆ دەژێت.
سانتیمەتر (بە فەڕەنسی: Centimètre) بە cm کورتدەکرێتەوە، یەکەی پێوانی درێژایییە و یەکسانە بە ٠٫٠١ مەتر یان بە نزیکەیی ٠٫٣٩٣٧ ئینچ.
سانجای بەلراج دات لەدایکبووی ٢٩ی تەممووزی ١٩٥٩لە مومبای مەهاراشترا لەهیندستان.
ساندرا بولۆک براوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ئافرەت لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو
سانسۆرکردن بریتییە لە سەرکوت کردنی ئاخافتن، پەیوەندی گشتی یان زانیاری دیکە، لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئەو پارچەیە تەماشا دەکرێت وەک بەرھەڵیستیکار، زیان بەخش، ھەستیار یان نەگونجاو.
سانع ژالە خویندکاری کورد لە زانکوی ھونەر و نمایشەکانی زانکو و ھونەری تاران، لە دایک بوی ساڵی ١٣٦٣ ھەتاوی بوو کە لە ئاکامی خۆ پیشاندانی خویندەکارانی زانکۆی ھونەری تاران لە رۆژی ٢٥ رێنەندان بە گولە کوژرا.
سانگا (بە سانسکریت: सङ्घ، بە پالی:  संघ) ئەم وشەیە بە واتای ئەنجومەن یان کۆمەڵگا دێت.
ساوا مرۆڤێکی تازە لەدایکبووە، پەیدادەبێت بەھۆی کرداری لەدایکبوونەوە، ساوا تا تەمەنی ٣ مانگی پێی دەوترێ تازەلەدایکبوو.
ساونا یان گەرماوی ھەڵمی ژوورێکی بچووک یان بینایەکە کە گەرم کراوە.
ساکسەفۆن (ھەروەھا ناسراوە بە ساکس) (ئینگلیزی: Saxophone) ئامێرێکی مۆسیقایە و ئەندامێکی لە خێزانی ئامێرە ھەواییەکان.
ساڵ ئەو کاتەیە کە زەوی پێیدەچێت لە خولانەوە بە دەوری خۆردا، کە چوار وەرزی ساڵی پێ درووست دەبێت و ماوەکەش لە ڕۆژژمێری زایینیدا بریتییە لە ٣٦٥ ڕۆژ و ١٢ کاژێر، کە بۆ ڕێکخستنی ڕۆژژمێرەکان سێ ساڵ دەکەن بە ٣٦٥ و ساڵی چوارەم دەکەن بە ٣٦٦، یاسای زانینی ئەوەی ئایا ئەم ساڵ ساڵێکی پڕە (٣٦٦) ڕۆژە یان ساڵێکی پڕ نییە بریتییە لەوە دوو ژمارەی کۆتایی ساڵەکە بێنی و دابەشی چواری بکەیت ئەگەر ژمارەکە بەسەر ژمارە چواردا دابەش بوو و ژمارەیەکی تەواو دەرچوو بەبێ ماوە ئەوا ساڵەکە پڕە بەڵام ئەگەر ماوە مایەوە ئەوا پڕ نییە؛ نمونە:٢٠٠٨ دێین دوو ژمارەی کۆتایی وەردەگرین کە ژمارە (٨)ە و دابەشی ژمارە (٤)ی دەکەین دەبینین (٢) دەردەچێت بێ ماوە بەڵام ئەگەر ٢٠١٠ بووایە؛ ٤/١٠=٢،٥ واتە دوو و نیو کە ژمارەکە نیوی لەگەڵە و تەواو نییە ئەم ئەوە دەردەخات ساڵەکە پڕ نییە.
ساڵانان گوندێکە، کەوتووەتەناحیەی چوارتا(ناوەند)، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ساڵح بە عەرەبی: صالح ناوی پێغەمبەرێکە کە لە قورئاندا ناوی ھاتووە.
ساڵح موسلیم مەحەممەد لەدایکبووی ساڵی ١٩٥١ ، ساڵح مەحەممەد هاو سەرۆکی پەیەدە یە کەکاریگەریترین حیزبە لە ڕۆژئاوای کوردستان ، ساڵح مەحەممەد لەزانکۆی تەکنیکی لە ئەستانبۆڵ خوێندویەتی خاوەنی پێنج منداڵیشە.
ساڵحی کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا (١٨٥٦- ١٩٠٩) ناسراو بە حەریق یان حەریقی یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان.
ساڵۆن پێکھاتووە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک کەس لەژێر سەقفی کەسێکی ھونەری و کاریگەردا، بە سەرەکی بۆ کاتبەسەربردن و زیادکردنی ژیری بەشداربووان بە وتووێژ و دەمەقاڵێی ئەنجام دەدرێت.
ساڵی تیشکی مەودایەکە کە تیشک لە ماوەی یەکساڵدا دەیپێوێ.
ساڵی ١٥٠٣ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٥٠٤ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٥٠٥ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٧٣٤ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٧٨٣ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٩٠٠ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٩١٩ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٩٢٢ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٩٧٠ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٩٧٥ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٩٧٦ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٩٧٩ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٩٨٦ کەشتی ئاسمانی ئەمەریکایی چالنجەر Challenger لەکاتی بەرزبوونەوەیدا بەرەو ئاسمان تەقییەوە.
ساڵی ١٩٩٢ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ١٩٩٣ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ٢٠٠٠ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ٢٠٠٢ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ٢٠٠٣ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ٢٠٠٤ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ٢٠٠٧ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی ٢٠١٢ لە ڕۆژژمێری زایینیدا ساڵێکی پڕە.
ساڵی ٢٠١٨ لە ڕۆژژمێری زایینیدا.
ساڵی پڕ بریتییە لەو ساڵانەی کە ڕۆژێکیان زیاترە لە ساڵەکانی تر.
ساڵی کوردییش، ھەر وەک ساڵی ئێرانی، ساڵێکی ھەتاوییە.
ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان، رۆژی ٢٤ی نیسانی ١٩١٥، لە گەرمەی یەکەم جەنگی جیهانیدا ٢٠٠ کەس لە کەسایەتییە ناسراوەکانی ئەرمەنی لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران و پاشان لەسێدارە دران، ئەرمەنەکان ئەو ڕووداوە بە دەسپێکی کۆمەڵکوژییەکەدا دادەنێن.
ساڵە (Salle، بە فارسی: صاله) گوندێکە لە بەخشی نەمەشیر لە شارستانی بانە.
سایتۆپلازم (ئینگلیزی: Cytoplasm) لەنێوان پەردەی خانە و ناووکی خانەدا درێژدەبێتەوە.
سایمۆن کۆوێڵ (بە ئینگلیزی: Simon Cowell) دەرهێنەرو بەرهەمهێنەری چەند پرۆگرامێکی بەناوبانگە وەک "بریتن گۆت تالێنت"، "پۆپ ئایدڵ"، "ئێکس فاکتەر" و "ئەمێرکان ئایدڵ"ە.
ساین (ئینگلیزی: Sine، ھێما دەکرێ بە Sin)، لە بیرکاریدا بریتییە لە نەخشەی گۆشەیەک.
ساینقەڵا (بە کوردی:ھەڵۆژین)(بەتورکی ئازەربایجانی:Sayınqala)لە شارۆچکەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێرانە.
سایکۆئانالیز یان دەروونشیکاری (بە ئینگلیزی: Psychoanalysis) بریتییە لە کۆمەڵێک تیۆری سەبارەت بە سایکۆلۆژی و سایکۆتراپی که له کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەمەوە داڕێژراوە.
سایکۆز (لە یۆنانیەوە "ψυχή" -> سایک واتە "دەروون" +  "-ωσις" -> ۆسیس واتە "شێواوی، بەسەریەکەوە "شیواوی دەروون") یان ڕەوانپەرێشی حاڵەتێکی دەروونی (ڕەوانیە) کە زۆرجار وەکوو "لەدەستدانی توانایی بۆ فامی واقعیەت" دێتە ئەژمار.
سایە یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی قەسرێ سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.
ستایش زنجیرە تەلەفزیۆنیی ئێرانییە، لە دەرھێنانی سەعید سوڵتانییە، زنجیرەکە تا ئێستا دوو بەشی لێ بەرھەمھێنراوە.
ستراتیجی یان زانستی پلاندانان بریتییە لە وشەیەکی سەربازی کە بەمانای پیلانی جەنگ دێت، یان بریتییە لە ھونەری پیلان دانان بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان پێش ھەڵگیرسانی جەنگ، وە ھونەری بەڕێوبردنی ئەو ئۆپراسیۆنانە لە ناوەڕاستی ھەڵگیرسانی جەنگدا.
سترازبێرگ حەوتەمین شاری گەورەی وڵاتی فەڕانسەیە.
ستونی پێنجەم،پایەی پێنجەم یان تابوری پێنجەم دەستەواژەیەکە بۆ گروپێک کە پشێوی ئەنێنەوە لە ناو گروپێکی گەورەتر، نەتەوەیەک یاخود شارێکی گەمارۆدراودا لە ناوەوە.
ستگما د الفابەیا یەونانی گرێدانا ھەرفێن سگمائوو تاو یە.
ستۆدیۆکانی مارڤل (بە ئینگلیزی: Marvel Studios)  بریتییە لە کۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی سینەمایی وێنەی جوڵاو پشت دەبەستێت بە ڕێگەکانی تۆمار کردنی دیمەنی ڕاستەقینە، کە ھەموو دەستکارییەکان دەگرێتەوە کە بۆ فیلمەکان دەکرێت، زۆربەی بەرھەمەکانی مارڤل ئینتەرتەینمەنت وەرگیراوە لە وێنەی جوڵاوی مارڤل کۆمیکس.
ستۆدیۆی دریم وۆرکس (بەئینگلیزی: DW II Distribution Co., LLC) بریتییە لە ستۆدیۆیەکی ئەمریکی هەڵدەستێ بە بەرهەمهێنان و بڵاو کردنەوەی فیلم ،دروست بووە لە ساڵی ۱۹۹٤ بنکەکەی دەکەوێتە کالیفۆرنیا.
ستۆنەر مێتاڵ یان ستۆنەر ڕۆک (ئینگلیزی: Stoner rock) لقێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە چەشنەکانی تر وەک سایکێدێلیک ڕۆک، بلوز ڕۆک، ئاسید ڕۆک و دووم مێتاڵ بەکاردەھێنێت بۆ دروست بوونی و خۆی لە لقێکی چەشنەکانی ھێڤی مێتاڵ دەبینێتەوە و زۆربەی جار وشەی دێسێرت ڕۆک بەکاردێت بۆ ئەم چەشنی مۆسیقایە.
ستۆکھۆڵم (بە ئینگلیزی: Stockholm) پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی سویدە.
ستۆیسیزم (بەئینگلیزی: Stoicism، بەعەرەبی: الرواقیة)، وەکوو فەلسەفە، وەکوو ڕەوتێکی زیندووی خاوەن ھێڵی دیاریکراو، نزیکەی پێنج سەدە بەردەوام بوو.
ستیفن ویلیام ھاوکینگ (بە ئینگلیزی: Stephen William Hawking) (٨ی کانوونی دووەمی ١٩٤٢ لە ئۆکسفۆڕد — ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ لە کامبریج) یەکێک بوو لە ناودارترین زانایانی بەریتانی لە بواری بیردۆزی فیزیکی لەئاستی جیھان، کە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئینگلستان خوێندوویەتی و پلەی شانازی بڵندی پێبەخشراوە لەبواری فیزیک وە لەدوایدا خوێندنی خۆی تەواو کردووە لە زانکۆی کامبریدج کەلەوێ نمرەی دوکتۆرای لە کۆسمۆس پێبەخشراوە کە توێژینەوەی لە بواری زانستی کۆسمۆس کردووە، لە ساڵی ١٩٧٩ مێدالیای ئالبێرت ئەنیشتیان پێبەخشرا.
ستیڤ وۆزنیاک ئەندازیاری کۆمپیوتەر و پڕۆگرام داڕێژەر لەدایکبووی ١١ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٥٠ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایک بووە ، ناوبراو یەکێکە لە دامەزرێنەرای کۆمپانیای ئەپڵ بەهاوبەشی لەگەڵ ستیڤ جۆبس و ڕۆناڵد واین ، وۆزنیاک ئەندازیاری کۆمپیوتەر و ئەندازیاری کارەبا و زانستی کۆمپیوتەری خوێندوە ، سەبارەت بەژیانی تایبەتیشی ناوبراو لەگەڵ چوار ئافرەت هاوسەرگیری کردووە لەوانە ئەلیس ڕۆبەرتسۆن (١٩٧٦تا١٩٨٠) جیا بوونەوە ئینجا ، کاندیس کلارک (١٩٨١تا١٩٨٧) ئینجا سۆزان مێلکرێن (١٩٩٠ تا ٢٠٠٤) وەلەکۆتایی لەساڵی ٢٠٠٨ تاوەکوو ئێستا لەگەڵ ژانێت هێل دەژی و خاوەنی سێ مناڵیشە .
ستیڤن مۆفات (بە ئینگلیزی: Steven Moffat) (لە ١٨ی تشرینی دووەم ١٩٦١ لەدایکبووە) ئەو بەرھەمھێنەر و نووسەرێکی سکۆتلاندییە و بە کارەکانی لە زنجیرەی شێرلۆکدا بەناوبانگە.
ستیڤن پاوڵ جۆبز ناسراو بە ستێڤ جۆبز (Steve Jobs)، (ماوەی ژیان:٢٤ی شووباتی ١٩٥٥ تا ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١) داھێنەری ئەمەریکی و کەسایەتیی ناسراو لە بواری تەکنۆلۆجیای زانیاریدا، لە ساڵی ١٩٥٥ لە دایک بووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ستێفن ئیلۆپ (لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٣) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نۆکیایە.
سربیا، بە ڕەسمی کۆماری سربیا (بە زمانی سربی: Република Србија) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
سروشت، لە بەرینترین مانادا، ھاوسەنگە لەگەڵ جیھانی فیزیکی یان جیھانی ماددیدا.
سروودی ئەی ڕەقیب سروودێکی بەناوبانگی کوردییە کە بە سروودی نیشتمانیی کوردستان ناسراوە.
سروودی مەشخەڵان، سروودی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و شەرعییەت بۆ سروودەکە وەک سروودی فەرمی حیزبەکە لە سێیەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دووبارە نوێ کراوەتەوە.
سرکیس ئاغاجان لە ساڵی ١٩٦٢ لە شارۆچکەی دیانا سەر بە قەزای سۆرانی پارێزگای ھەولێر لەدایک بووە.
سریدیڤی بۆنی کاپوور (ناوی لەدایکبوون:شری ئەما یانگەر ئەریاپان؛ ماوەی ژیان: ١٣ی ئابی ١٩٦٣ تاوەکوو ٢٤ی شووباتی ٢٠١٨) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمی ھیندی بوو.
سزای مەرگ، لەسێدارەدان، ئیعدام، یا کوشتن بەپێی یاسا واتە کوشتنی کەسێک بە فەرمانی دادگا وەک سزایەکی پێشگرتنی گشتیی و قەدەغکردنی ئەو کارەی کە سزادراو ئەنجامی داوە.
سزک بریتییە لە شلەیەکی ماوە یان جیاکراوە لە شیر دوای دروستکردنی پەنیر.
سستی جەرگ یان لەکارکەوتنی جەرگ (بە ئینگلیزی: Liver Failure) نه‌توانینی جەرگە بۆ دابینکردنی فرمانی فیزیۆلۆژی ئاسایی خۆی لە دروست کردن و فرمانە مێتابۆلیزمیەکان، کە بۆ دوو جۆر جیاکراوەتەوە: جۆری کتوپڕ یان تیژ (ئەکیووت) و جۆری درێژ خایەن (کڕۆنیک).
سعودیە ئابوورییەکی گرنگی ھەیە و نەوت چالاکترین بواری ئابووری وڵاتە.
سلاڤۆ ژیژەک لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٤٩ فەیلەسووف و ئابووریزان و  ڕەخنەگری سلۆڤینییە و کاریگەربووە بە فرێدریش ھێگێل و کارڵ مارکس ، ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی سلۆڤینی بوو هەتاوەکو تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ .
سلۆڤاکیا، بە ڕەسمی کۆماری سلۆڤاکیا (بە زمانی سلۆڤاکی: Slovenská republika) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
سلێمان خانی ئەردەڵان یەکێک لە حاکمانی ئەردەڵان بووە کە لە سەدەی حەڤدەھەمدا ژیاوە.
سلێمان موعینی (١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ لە مەھاباد- ١٥ی گوڵانی ١٩٦٨) کەسایەتییەکی سیاسیی کورد بوو.
سلێمانی (بە کوردیی باکووری: Silêmanî، بە عەرەبی: السلیمانیة) شارێکی باشووری کوردستانە کە ناوەندی پارێزگای سلێمانییە.
سمعت رسول اللە صلی اللە علیە وسلم یقول: بنی الإسلام علی خمس: شھادة أن لا إلە إلا اللە وأن محمدا رسول اللە، وإقام الصلاة، وإیتاء الزکاة، والحج، وصوم رمضان 
سمۆرەی دارخورمای ھیندی (ئینگلیزی: Indian palm squirrel) قەبارەی بچوکترە لە سمۆرەی  Caucasian squirrel  کە لە لای خۆمان دەژیت، و کیشی لە کاتی گەنجی دە لە دەوری ١٠٠ تا ٢٠٠ گم دەبیت و نزیکەی ٥ سال دەژیت!
سندووقی مناڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان یان ڕێکخراوی مناڵپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیسی: United Nations Children's Fund)، بە کورتی یوونیسێف (UNICEF)، بەرنامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە یارمەتی پەرەسەندوو و مرۆڤدۆستانەی درێژماوە بۆ مناڵان و دایکانی وڵاتانی لەحاڵی پەرەسەندندا ئامادە دەکات.
سندووقی مۆسیقا (بە ئینگلیزی: Music box) پێکھاتووە لە ئامێرێکی مۆسیقی ئۆتۆماتیکی یان نیمچە-ئۆتۆماتیکی کە لە سەدەی ھەژدەھەمدا بەرھەم ھاتووە.
سندۆڵان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قەڵادزێ(ناوەند)، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..جێگا و مەزاری چەند پیاوێکی ئایینی تێدایە کە یەکێک لەوانە، شێخ قادر سەرڕووتی سندۆڵانە، کە زۆر بەناوبانگە.
سنوور بریتییە لە ھێڵی جیاکەرەوەی نێوان دوو ھەرێمی تەنیشت یەکتر.
سنووری کۆمەڵە دوورگەکانی ئاشمۆر (لە ڕۆژاوا) و کارتیەر (لە ڕۆژهەڵات) بە گشتی ١٩٩،٤٥ km2 کە لە نێو شیلانە دەریاییەکان دایە.
سنووکەر بە ھەمان شێوەی بلیارد بە دار و تۆپەکان یاری دەکرێت بەڵا ئەم یاریە یاساکانی شێوازێکی تر پەیڕەودەکات کە دوورە لە بلیاردەوە وە مێزی ئە یاریە گەورەترە لە مێزی بلیارد لە ڕووی درێژی و پانیەوە کە ڕووبەری مێزەکە ١٢ × ٦ فووت وە لەم یاریەدا پێچەوانەی یاری بلیارد داری یارمەتیدەر بەکار دەھێنرێت بۆ کاتێک ئەگەر تۆپەکە لە شوێنێکدا بوو سەیتەرەت نەبێت بە سەریدا.
سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران و هەروەها ناوەندی شارستانی سنەیە‌.
سواری گوندێکە، کەوتووەتە  قەزای سەید سادق، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
سوبارو ئۆکیا (沖矢 昴 Okiya Subaru) ئەو کەسایەتییەکی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنانە.
سوبحان ئاوا گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
سوبژە یا سووژە (لە فەڕەنسییەوە: "sujet") یا ناسکار، لە بەرامبەر ئۆبژەدا، ئەوەیە کە تێ ئەفکرێ و ھەست پێ ئەکا و پێ ئەزانێ.
سورداش شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی سورداش، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی سورداشە.
سوریالیزم (بە فەڕەنسی:Surréalisme) بزوتنەوەیەکی ڕۆشەنبیری و بیری بوو لە ساڵی ١٩٢٠ لەلایەن چەند نووسەر و ھونەرمەندێکی فەڕەنسی و ئیسپانی دامەزرا.
سورەت (بە عەرەبی: سورة) بەشێکە لە قورئان، قورئان لە ١١٤ سورەت پێکھاتووە بە سورەتی "الفاتحة" دەست پێدەکات و سورەتی "الناس" دوا سورەتە، سورەت لە بنچینەدا وشەیەکی عیبری یان ئارامییە.
سورەیا بەدرخان لەساڵی ١٨٨٣دا لە "Maqtal"ی ئێستا سورەیا ھاتۆتە ژیانەوە و لە نووسینەکانیدا بەناوی "عەزیز ئەحمەد" و دکتۆر "Blêç Şêrko" ناسراوە.
سوزگی (بە ئینگلیزی: Colander) پێکھاتووە لە قاپێکی ستیلی یان باغەیی کە کونی تێدایە و بۆ پاڵاوتن بەکاردێت.
سولەیمان کوڕی داوودە کە بە ڕای موسڵمانان و جووەکان خوا نیعمەتی پێغەمبەرایەتی و پاشایەتی‌ پێ بەخشیبوون.
سولەیمانی دووەم کوڕی ئیبراهیم کوری ئەحمەد، لە نێوان ساڵانی ١٦٤٢ تا ١٦٩١ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی.
سونەتە یان سوننەتە (Sunete، بە فارسی: سنته) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
سووباکواتیک بە دێرین ناسی ژێر ئاو دەوترێت.
سووتاو (بە ئینگلیزی Burnt) فیلمێکی ئەمەریکی کۆمێدی و درامای ساڵی ٢٠١٥ەیە ، لە نووسینی ستیڤن نایت و لەدەرهێنانی جۆن وێلسە.فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران بڕادلی کووپەر،سیێنا میلەر،دانیێل برول،ئۆمەر سای،ئوما تورمان و ئێما تۆمپسنە.
سووتە (Sûte، بە فارسی: سوته) دێیەکە لە ناوچەی سرشیوی شارستانی سەقز.
سوور (Sûr) یەکێکە لە ناوچەکانی ئامەدە.
سوور یەکێکە لە سێ رەنگە سەرەتاییەکانی رووناکیی بینراو (سوور، سەوز، شین RGB).
سوورچی ھۆزێکی کوردیی نیشتەجێی باشووری کوردستانە.
سووریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست؛ ئەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیاوە.
سوورەتا (بە ئینگلیسی: Scarlet fever) پەتایەکی  چڵکی نێو منداڵانی ٣ تا ٧ ساڵە و پتر لە وەرزە ساردەکاندا سەرهەڵدەدا.
سوورەتی ئینسان (بە عەرەبی: سورة الإنسان) سوورەتی ٧٦ی قورئانە و ٣١ ئایەتە.
سوورەتی ئەلفاتیحە یەکەمین سورەتی قورئانە پەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی نوێژی موسڵمان بەبێ ئەم سوورەتە تەواو نییە، خوێندنەوەی یەکێکە لەپایەتەکانی نوێژ.
سوورەتی البقرة درێژترین سوورەتی قورئانە و دەڵێن: یەکەم سوورەتە کە لە مەدینە دابەزیوە بێجگە لە ئایەتی (واتقوا یوما ترجعون فیە إلی الله ثم توفی کل نفس ما کسبت وھم لا یظلمون) (٢٨١) دوا ئایەتە کە دابەزیوە لەڕۆژی ١٠ی ذي الحجة لە حەجی ماڵئاوایی لەمینا، و ئایەتەکانی سوو.
سوورەتی تەوبە سوورەتی نۆھەمی قورئانە.
سوورەتی فوسلەت (بە عەرەبی: سورة فصلت) سوورەتی ٤١ی قورئانە و ٥٤ ئایەتە.
سوورەتی فەتح (بە عەرەبی: سورة الفتح) سوورەتی ٤٨ی قورئانە و ٢٩ ئایەتە.
سوورەتی فەلەق (بە عەرەبی: سورة الفلق) سوورەتی ١١٣ی قورئانە و ٥ ئایەتە.
سوورەتی قاف (بە عەرەبی: سورة ق) سوورەتی ٥٠ی قورئانە و ٤٥ ئایەتە.
سوورەتی قەڵەم (بە عەرەبی: سورة القلم) سوورەتی ٦٨ی قورئانە و ٥٢ ئایەتە.
سوورەتی ماعوون (بە عەرەبی: سورة الماعون) سوورەتی ١٠٧ی قورئانە و ٧ ئایەتە.
سوورەتی واقیعە (بە عەرەبی: سورة الواقعة) سوورەتی ٥٦ی قورئانە و ٩٦ ئایەتە.
سوورەتی ڕووم (بە عەرەبی: سورة الروم) سوورەتی ٣٠ی قورئانە و ٦٠ ئایەتە.
سوورەتی ڕەحمان (بە عەرەبی: سورة الرحمن) سوورەتی ٥٥ی قورئانە و ٧٨ ئایەتە.
سوورەتی یاسین (بە عەرەبی: سورة يس) سوورەتی ٣٦ی قورئانە و ٨٣ ئایەتە.
سووزان مۆر (بە ئینگلیزی: Susan Moore، گۆکردنی ئینگلیزی: /ˈsu zən mʊər, mɔr, moʊr/) شارۆچکەیەکە لە کەرتی یلۆنت، ویلایەتی ئەلاباما، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
سوومەر یان سوومێر (بە ئینگلیزی: Sumer) نەتەوەیەکن کە لە بەشی باشووری عێراقی ھاوچەرخ لە سەرەتای ھەزارەی سێیەمی پێش زاینەوە لە مەیدانی سیاسی و ژیاریدا دەرکەوتن، گومان دەبرێت ئەوان لە ناوچەکەدا لە سەرەتای سەردەمی نیمچە نووسینەوە ھەبووبن، زانیارییەکان سەبارەت بە نشینگەی یەکەمی ئەو ھۆزانە و ئەو ڕێیەی کە بۆ گەیشتن بەخاکی باشوری عێراق گرتیانە بەر تا ئێستاش نادڵنیان، چەندین بیروڕا ھەن سەبارەت بەنشینگەی یەکەمی سوومەریەکان و کەی و چۆن ھاتن بۆ عێراق، لەوانەیە ھۆکاری ڕاجیاوازیەکان بگەڕێتەوە بۆ ئەمانە:
سووپەری ئیتاڵیا ٢٠٠٨ وە ٢٠١٠
سووپەری پرتووگال ٢ جار لەوەرزەکانی ٢٠٠٣ وە ٢٠٠٤
سووڕی ئاو یان  سووڕی ھایدرۆلۆجی بە گەڕانی ئاو لە ناو سروشتدا دەوترێ و باسی سووڕانی ئاو لە گۆی زەویدا دەکا.
سووڕی شیبوونەوە (بە ئینگلیزی: lytic cycle) ڕێگایەکە بۆ زۆربوونی ڤایرۆس کە بە خانەی خانەخوێ دەنووسێت بۆماوەماددەکەی دەخاتە ناوی، وە دەیگۆڕێت بە شێوەیەک ڤایرۆس دروست دەکات.
سووڕی مانگانە،  (ئینگلیسی: Menstruation) بریتییە لە ڕژانی مانگانەی خوێن  لە ڕەگەزی مێینەی تاقمێک لە گوانداران ، کە لە سەرەتای پێگەیشتنەوە دەست پێدەکا و تا ئاوەسویی بەردەوام دەبێت.
سووڕی ژاناوی یا دیسمێنۆریا (بە ئینگلیسی : Dysmenorrhea) بریتییە لە دەرد و ژانی ناتاوی  بەرسک لە ماوەی سووڕی مانگانەدا.
سووکێ ئەشۆرێن گۆنای سووتاوی
سوپای بایک جی سوپایەکی بەهێزی هەر سێ شانشینەکەی کۆریا بوو ژمارەی سەربازەکانی نزیکەی سەد بۆ سەدوپەنجا هەزار سەرباز دەبوو وە ئەم سوپایە لە سەر دەستی هاوپەیمانی (تانگ و شیلا) تێکشکێنرا وە سوپای بایک جی ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا بەڵام نەیتوانی بەرگەی سوپای سەدان هەزاری تانگ و شیلا بگرێت کە لە سێ لاوە گەمارۆی بایک جیان دابوو وە یارمەتییەکانی وایش نەیتوانی تانگ و شیلا بوەستێنێت.
سوپەرنۆڤا بریتییە لە یازدە چەتە، و دەرکەوتوون لە ئەنیمێ و مانگای وەن پیسدا، و هەروەها ئەوان ئەو چەتە سەرکەوتووانەن کە لە یەک کاتدا گەیشتوونەتە دوورگەی شاپۆندی و خەڵاتەکانی سەریان ۱۰۰,۰۰۰,۰۰۰ بیلی تێپەڕاندووە، کە ئەوان بریتیین لە: یوستاس کید، ترافەلگار لاو، مۆنکی دی لوفی، سکراچمین ئاپۆ، باسیڵ ھوکنز، ئێکس درەیک، کیلەر، جۆلری بۆنی، کابوونی بیجی، رۆرۆنۆ زۆرۆ و ئاوروج.
سوپەڕسێڵ (بە ئینگلیزی: Supercell) کۆمپانیایەکی گەشەپێدەری کایەی مۆبایلە، کە لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٠دا لە ھێلسینکیی پایتەختی فینلاند دامەزراوە.
سوڕی کارەبا (ئینگلیزی: Electrical network) سوڕی کارەبا بەرھەم دێت لە ئەنجامی پێکبەستنی چەندین ئامێری دووجەمسەر کە بەیەکەوە تۆڕێکی داخراو سازدەکەن.
سوڕی کریبس (بەئینگلیزی: Krebs Cycle، Citric acid)، ڕێچکەیەکی کیمایی زیندەییە، بەھەڵوەشاندنی ئەسیتایل CoA کە دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و گەردیلەکانی ھایدرۆجین و گەردیلەکانی ATP بەرھەم دێنێت، ھەڵدەستێت.
سوکرات (بە یۆنانی: Σωκράτης، سۆکراتیس؛ ٤٦٩ی پ.ز - ٣٩٩ پ.ز) فەیلەسووفێکی یۆنانی کۆن بوو کە بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی دادەنرێت.
سوڵتان سولەیمانی یەکەم کوڕی سەلیم، (بە عوسمانلی: سلیمان بن سلیم، بە تورکی نوێ Süleyman)، نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و خاوەنی درێژترین ماوەی حوکمە لە نێوانیاندا کە حوکمی گرتە دەست لە ساڵی ١٥٢٠ تا ١٥٦٦ز، لە ڕۆژئاوا بە مەزن ناسراوە لە ڕۆژھەڵات بە قانونی لەبەر ئەو چاکسازیانەی لە ڕژێمی داددا ئەنجامیدا، سولەیمان فەرمانڕەوایەکی دیار بوو لە ئەوروپا لە سەدەی شانزەدا، سەرۆکایەتی دەسەڵاتی سەربازی وسیاسی وئابوری ئیمپڕاتۆری عوسمانی ئەکرد، ھەروەھا سەرکردایەتی سوپای عوسمانی ئەکرد بۆ فەتحی قەڵا وکەلوە مەسیحیەکانی بەلەگراد و ڕۆدوس وزۆربەی خاکی مەجەڕ پێش ئەوەی بوەستێت لە گەمارۆدانی ڤێیەنادا ساڵی ١٥٢٩ز، ھەروەک لە ئەنجامی ناکۆکیەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وباکوری ئەفریقای گرت ھەتا جەزائیر، لەژێر دەسەڵاتی سوڵتان سولەیماندا کەشتیگەلی عوسمانیەکان دەستیان گرتبوو بەسەر ھەموو دەریاکانی ناوچەکە لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ دەریای سوور تا ئەگاتە کەنداوی عەرەبی.
سوڵتان سەھاک یان سوڵتان ئیسحاق یان سوڵتانی صاق دامەزرێنەری بیرو باوەڕی ئەھلی حەق یان کاکەییەکان یان یارسان (١٢٧٦-١٣٩٥زایینی) کە بە سوڵتانی ڕاستەقینە و خاوەنی ڕێز ناسراوە و ئەھلی حەق ئەو بە ڕووی ڕاستەقینەی حەقیقەت ئەناسن.
سوڵتان عوسمانی دووەم کوڕی ئەحمەد کوڕی محەمەد کوری موڕادی سێیەم، هەستا لە دژی مامەکەی موستەفای یەکەم و لایبرد و حوکمی لێوەرگرت ساڵی ١٦١٨ و خۆی حوکمی گرتە دەست کاتێک لە تەمەنی ١٣ ساڵیدابوو و وڵات لە ژێر مەترسی ناوخۆیی و دەرەکییدا بوو و کارووباری ولات تێک چوو بوو، عوسمانی دووەم لەگەڵ کەمی تەمەنی ویستی چاکسازی ئەنجام بدات و ژیان بگەڕێنێتەوە بۆ دام و دەزگاکانی دەوڵەت بەڵام نەیتوانی ئەوە بکات و رێگەیان گرت، سوپای ئینکیشاری لاواز بوون لە شەڕدا و یاخی ئەبوون و عوسمانی دووەم ویستی دەرسیان دابدات و بە سەربازی نوێی ڕاهێنراو جێگەیان بگرێتەوە لەبەرئەوە سوپای ئینکیشاری شۆڕشیان لێکرد و کوشتیان لە ٢٠ی ئایاری ١٦٢٢ز.
سوڵتان عوسمانی سێیەم برای مەحموودی یەکەم ساڵانی ١٦٩٩ تا ١٧٥٧ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست دوای وەفاتی براکەی مەحموودی یەکەم و ئەو کاتە تەمەنی زیاتر بوو لە پەنجا و هەشت ساڵ، هەستا بە کوشتنی سەدڕی ئەعزەم عەلی پاشا لەبەر خراپی هەڵس و کەوتی و محەمەد ڕاغب پاشای لە جێگەی دانا، و ئەڵێن خەلیفە عوسمانی سێیەم بە شەوا گەڕاوە تا ئاگاداری حاڵی خەڵک بێت، و ئیشی کردووە لەسەر چاکسازی، کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٧٥٧.
سوڵتان عەبدول حەمید کوڕی ئەحمەد کوڕی محەمەد لە نێوان ساڵانی ١٧٢٥ تا ١٧٨٩ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست لە ١٧٧٤ هەتا ١٧٨٩، لە کۆشکەکەیدا دانرا بوو لە ماوەی حوکمی براکەی موستەفای سێیەم تا لە دوای مردنی ئەو حوکمی گرتە دەست.
سوڵتان عەبدولمەجیدی دووەم کوری عەبدول عەزیز لە نێوان ساڵانی ١٨٦٨ تا ١٩٤٤ ژیاوە، دوایین خەلیفەی عوسمانی بوو، خەلافەتی گرتە دەست لە ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩١٩ تا ٣ی ئازاری ١٩٢٤، و بە شیوەیەکی تایبەت خویندنی وەرگرت.
سوڵتان محەمەد فاتیح، (بە عوسمانلی: فاتح سلگان محمد خان پانی، بە تورکی نوێ:  Fatih Sultan Mehmed Han II) لە ئەورووپا ناسراوە لە سەردەمی ڕاپەڕیندا بە Mahomet II  یان بەو شێوەیەی کە ئەوروپی ناوی پێغەمبەری ئیسلام ئەخوێننەوە، حەوتەم سوڵتان دەوڵەتی عوسمانیە، لەگەڵ فاتیحدا بە باوکی فەتحەکان وباوکی چاکەکان ناوبراوە، ولە دوای فەتحی قوستەنتینیە نازناوی قەیسەر خراوەتە سەر نازناوەکانی، نزیکەی ٣٠ ساڵ حوکمی کردووە کە ئەو ماوەیە فراوانکردنی گەورە بوو بۆ خەلافەتی ئیسلامی.
سوڵتان محەمەدی چوارەم، کاتێک دانرا لەسەر عەرشی دەوڵەتی عوسمانی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو، لە سالی ١٦٤٨ز لە دایکبووە، کوڕی سوڵتان ئیبراھیمی یەکەم بوو، کە دوا ی تێکچوونی کاروباری دەوڵەت و دەستێوەردانی سەربازەکانی ئینکیشاری لە کارووباری دەوڵەتدا و بڵاو بوونەوەی ئاژاوە، سولتان ئیبراھیم ھەوڵیدا کارووبارەکان بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی، بەڵام سەرکەتوو نەبوو ئینکیشارییەکان پێشی کەوتن و لایانبرد و کوشتیان و محەمەدی کوڕییان لە جێگەی دانا.
سوڵتان محەمەدی یەکەم یان محەمەد چەلەبی، پینجەم سوڵتانی عوسمانییەکانە، و بە نازناوی جەلاد ناسراوە، پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی گواستەوە لە بۆرسەوە بۆ ئەدەرنە.
سوڵتان مورادی یەکەم کوڕی سوڵتان ئۆرهان و دایکی شازادەی بیزەنتی هێلێنە کە بە نەژادیۆنانی بوو، دەسەڵاتی گرتە دەست دوای مردنی باوکی ئۆرهانی کوڕی عوسمان و لە تەمەنی ٣٦ ساڵیدا بوو ئەو کاتە ساڵی ١٣٥٩ز، و ٣١ ساڵ حوکمی کرد.
سوڵتان مەحموودی یەکەم کوڕی خەلیفە موستەفای دووەم، لە نێوان ساڵانی ١٦٩٦ تا ١٧٥٤ ژیاوە، یەکێکە لە سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست دوای ئەحمەدی سێیەم ساڵی ١٧٣٠ لە تەمەنی سی و پێنج ساڵیدا، لەگەڵ سەفەوییەکان جەنگا و سەرکەوت بەسەر تەهماسب و عوسمانییەکان تەبرێز و هەمەدان و هەرێمی لوڕستانیان گرت.
سویس یان سویسڕا (بە ئەڵمانی: die Schweiz، بە فەڕەنسی: la Suisse، بە ئیتاڵی: Svizzera، بە ڕۆمانی: Svizra، بە ئینگلیزی: Switzerland) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپادا، ئەڵمانیا دەکەوێتە باکووریی و فەرەنسا لە خۆرئاوای و ئیتالیا لە باشووری و نەمسا و لینخیشتاین دەکەوێتە خۆرھەڵاتیەوە.
سوینی تاد (بە ئینگلیزی: Sweeney Todd) بریتییە لە فیلمێکی ترسناکی مۆسیقی ئەمریکی ساڵی ۲۰۰۷ و لە پاڵەوانێتی جۆنی دێپ و هێلینا بۆنهام کارتەرە و لە دەرهێنانی تیم بێرتنە و هەروەها فیلمەکە بریتییە لە گەڕانەوە فیلمە گۆرانییەکان و چیرۆکی سەرتاشێکی بەهرەمەند لە لەندەن دەگێڕێتەوە کە لێی دوور دەخرێتەوە بە هۆی تاوانێکی درۆ کە لە لایەن بەرپرسێکەوە دروستکرا بۆ بەدەستهێنانی کچ و ژنە جوانەکەی، پاشان دوای ماوەیەکی درێژ دەگەڕێتەوە بۆ لەندەن بە ناوێکی ساختەوە کە بریتییە لە "سیونی تۆد" کە بۆ بکوژێکی کینە هەڵگر گۆڕاوە.
سوێد (بەسوێدی: Sverige) بەفەرمی شانشینی سوێد (بەسوێدی: Konungariket Sverige  Sv-Konungariket Sverige.ogg ) یەکێکە لە وڵاتەکانی ئەسکەندەنافیا کە کەوتۆتە باکووری ئەوڕوپا.
سوێرە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بێتواتە، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
سپا یان سوپا بەو ھێزە دەڵێن کە چالاکیەکانی سەربازی لەسەر زەوی ئەنجام دەدا، ھەر ئەرتەشێک لە سێ ھێزی زەمینی، ئاسمانی و دەریایی پێک دێ کە لە لایەن ستافی ھاوبەش بە شێوەیەکی ھاوھەنگاو و پێکەوە کاردەکەن.
سپرینگفیڵد (بە ئینگلیزی: Springfield) شارێکی خەیاڵییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا کە داستانی کارتۆنی سیمپسۆنەکان لەوێدا دەگوزەرێ.
سپڵ (بە عەرەبی: طحال، بە ئینگلیزی: Spleen) بەشێکە لە کۆئەندامی سووڕان و ها لە چارەکی ژووری لای چەپی سک.
سپۆری ناوەکی یان ئێندۆسپۆر (بە ئینگلیزی: Endospore) سپۆرێکی دەورە دراوە بە بەرگێکی پارێزەری ئەستوور کە لە ناویدا خانەیەکی بەکتریا پێکدەھێنرێ و بەرگری لە بارودۆخە سەختەکانی ژیان دەکات
سپۆڕ بە (ئینگلیزی:Spore) خانەیەکی زۆر بونە یان پێکھاتەی فرەخانەیەکە  توانای بەرگریکردنی ھەیە لە بارودۆخی سەختدا  و دەتوانێ پەرەبسەنێ بۆ زیندەوەرێکی
سپی سەر گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ئاوەسپی، قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
سپی ڕەنگینە کە گیراوە ھەمووی ڕەنگ شەبەنگ ئامادە بینینە، سپی ڕەنگەکەی بەفری تازەیە و شیر، ڕەنگەکە بەرھەمی ھێنا لەلایەن تێکەڵەیەکەی ھەموو کەلەیەکەی شەبەنگی بەرچاو.
سپیرۆ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ژاراوە، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
سپیریت (بە ئینگلیزی: Spirit – بە شێوەیەکی فەرمی: MER-A) گالیسکەیەکی بۆشاییە دروستکراوە بۆ گەڕان بە دوای ژیان لەسەر ھەسارەی مەریخ.
سپیشییە مەترسیدارەکان ئەو جۆرە حەیوانانەن کە لە نەترسی لە ناوچووندان، بە جۆرێک کە بە یەکجاری لە ڕووی زەوی بسڕێنەوەو و ئیتر نەمێنن.
سپێناخ گیایەکی وەرزی دوو لەپە ، چەند پەلێکی ڕاستی ناو بۆش و لە کۆتایی هەر پەلێکدا گەڵایەکی پان و ڕەنگ سەوزی نەرم هەیە.سپێناخ لە سەرمای زستاندا خۆڕاگرترە وەک لە گەرمای هاوین.
سڕبوونی زستانە یان سووڕی سڕبوون بەھەردوو جۆڕی زستانە و ھاوینە (ئینگلیزی: Hibernation) دەستەواژەیەکی گیانەوەر زانیە بەکاردێت بەرامبەر ئەو کانەی کە ھەندێ لە گیانڵەبەران پێیدا تێپەر دەبن بۆ خۆپاراستنیان لە ناھەمواری کەش و ھەواوە بەجۆرێک ماوەکەی نزیکەی وەرزێک دەخایەنێت، ئەو گیانلەبەرانەی لەوەرزی زستان بەھۆی نزمی پلەی گەرماوە دەچنە سوڕی سڕبوون بەدرێژایی وەرزی سەرما لەدۆخی سڕبوون دەمێننەوە تا بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، پێیان دەڵێن لەسوڕی سڕبونی زستانە دان، وە ھەندێ لە گیانلەبەران بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە دەچنە دۆخی سڕبوون تاوەکو خۆیان لەگەرما بپاڕێزن بەدرێژایی وەرزی گەرما تا ئەو کاتەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە، پێیان دەڵێن سوڕی سڕبوونی ھاوینە.
سکارلێت جۆھانسن (ئینگلیزی: Scarlett Johansson).
سکاندیناڤیا (بە لاتینی: Skandinavien) نیمچەدوورگەیەکە دەکەوێتە باکوری ئەوروپا.
سکود مووشەکێک لە زنجیرە مووشەکەکانی بایلستی تاکتیکی دوورھاوێژە و لەسەر دەستی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو گەشەی کردووە.
سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان یەکێکە لە سکووڵەکانی زانکۆی سلێمانی پاش دووبارە دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی لە ڕێکەوتی "٠١/١٠/١٩٩٢" دا کە تەنھا لە (٤) چوار سکووڵ پێکھاتبوو ، یەکێک لەو سکووڵانە سکووڵی زمان بوو، کە بە تێپەڕبوونی کات ھەریەک لە بەشەکانی ((کوردی، عربی و ئینگلیزی)) لە خۆگرت، پاشان لە ساڵی "١٩٩٣ -١٩٩٤" بەشی    ((خوێندنی ئیسلامی)) لە ھەمان سکووڵ کرایەوە پاشان بەشی ((جوگرافیا)) لە ساڵی "١٩٩٧" دا کرایەوە، ھاوکات لە ھەمان ساڵدا سکووڵی زمان ناونرا سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان، کە ھەریەک لەو بەشانەی ناوبرا ھاوبەش بوون‌و (پ.د.
سکووڵی پەروەردە زانستەکان یەکێکە لە سکووڵە زانستییەکانی زانکۆی سلێمانی کە ئامانجی پێگەیاندنی مامۆستایە بۆ خوێندنگا ئامادەییەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان/عێراق لە بوارەکانی فیزیا، ماتماتیک، کیمیا، زیندەوەرزانی‌و زانستی کۆمپیوتەر.
سکووڵی ھونەر لە زانکۆی سلێمانی یەکەمین سکووڵی بواری ھونەرە لە کوردستان لە ساڵی خوێندنی (١٩٩٨ - ١٩٩٩) دامەزراوە.
سکۆت کووپەر (لەدایکبووی ٢٠ی نیسانی ١٩٧٠) دەرهێنەرێک،ئەکتەرێک و بەرهەمهێنەرێکی ئەمەریکیە.بەهۆی دەرهێنان و نووسینی پڕۆژەی فیلمی (Cray Heart) لە نواندنی ئەکتەر جێف بریجز ناسرا ، کە دواتر فیلمەکە سێ خەڵاتی ئۆسکاریش بردەوە لەساڵی ٢٠٠٩.پڕۆژەی دووەمی دەرهێنانی سکۆت فیلمی ئاکشنی (Out of the Furnace) بوو لە نواندنی ئەکتەران کریسچن بەیل و ودی هاریلسن بوو ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە بۆکس ئۆفیسدا و نەیتوانی داهاتەکەی خۆی بەدەستبێنێتەوە.ساڵی ٢٠١٥ بۆ سکۆت بە ساڵێکی مەزن دادەنرێت بەتایبەتی بەهۆی کارکردن لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ جۆنی دێپدا ، کە تیایدا هەڵسا بە دەرهێنانی فیلمی ڕێوڕەسمی ڕەش ، کە باسی ژیانی ڕاستەقینەی چەتەی پێشووی شاری بۆستن دەکات بەناوی وایتی بەلگەر.
سکۆتلاند (بەئنگلیز:Scotland) ئەو ووڵاتەیە بەشێکە لە بریتانیای مەزن ، پایتەختەکەشی شاری ئیدنبێرگ ، ڕووبەری ووڵاتەکە زۆرترە لە ٧٨ ھەزار کیلۆ مەتر دووجا ، خەڵکی سکۆتلاند بە زمانی ئینگلیزی دەدوێن ، سکۆتلاند لە ١ی مایۆی ساڵی ١٧٠٧ لەژێر یاسا و ملکەچی ووڵاتی ئینگلاند چووە ژێر دەسەڵاتی بریتانیای مەزن ،ھونەر و کلتووری ووڵاتەکە بە ئامێرێکی میوزیکی سکۆتلاندی دەناسرێتەوە بەنێوی باگپیپی
سڵیپنات (بە ئینگلیزی: Slipknot) گرووپێکی مۆسیقی ھێڤی مێتاڵی ئەمریکییە کە لە ساڵی ١٩٩٥دا دامەزراوە لە دێس مۆینس، لۆوا، ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەلایەن شۆن کراھان و بەیسژەن پۆڵ گرەی.
سۆدیۆم (بە ئینگلیزی: Sodium، ھێمای کیمیای: Na) کانزایەکی نەرمە و ڕەنگەکەی زیوییە.
سۆران شارێکی کوردستانە، دەكەوێتە ۱۱٥ کیلۆمەتریی باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر.
سۆران مامە حەمە لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧ (۲۳ساڵ) لە شاری کەرکوک ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆی گۆڤاری لڤین بوو و ماوەی سێ ساڵ لەو گۆڤارە کاری کردووە کە لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٠٨ لەبەردەم ماڵی خۆیدا کوژرا.
سۆسیالیست ئینتەرناشیۆنال (بە ئینگلیزی:Socialist International) ڕێکخراوی سیاسیی جیهانییە کە کۆمەڵەیەکی زۆری لە سۆسیالدیموکراسییەکان یان پارتە کرێکارییەکان یان سۆسیالیستەکانی جیهان لەخۆ کۆکردۆتەوە ، داهاتی ڕێکخراوەکە لەساڵی ٢٠١١ بریتیبوو لە ١.٤ میلیۆن پاوەندی ستەرلینگی  ، لەنێو حیزبە کوردییەکاندا تەنیا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەندامەتیی تەواویان پێ بەخشراوە.
سۆشیالیزم بوو بەڵام لەو کاتەی چووە ناو جەنگی جیهانی یەکەم موسۆلینی ئایدیای سۆشیالیزمی لە خۆیی و دەوڵەتەکەی لەت کرد و ئایدۆلۆژیای فاشیسم لەجێگای دانا و کەدوور بوو لە ناسیۆنالیزم و سۆشیالیزم بەمەش موسۆلینی ئەوەی دەویست سەردەمی ئیتالیا بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆم بەوەی پەلاماری دوورگەی کۆرفوی دا لە یۆنان ئەمەش لەساڵی ١٩٢٤ بوو , موسۆلینی بەیەکێ لە گەورە دیکتاتۆرەکانی جیهانی چاو لێدەکرێتدیکتاتۆری ئیتالی (بەنیتۆ موسۆلینی) لە ٢٨ ی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ لەگەڵ ژنە دۆستەکەیدا کە ناوی کلارا پێتاچی بوو هەردوکیان بەیەکەوە گوللە بارانکران و گاڵتەجاری بە لاشەکانیان کراو بۆئەوەی ببن بە عیبرەت بۆ هەموو جیهان لاشەی هەردوکیان لە بەنزینخانەی (ئیسسۆ) لە شاری (میلانۆ) لە ئیتالیا سەربەرەوخوار هەڵواسێنران .
سۆشیالیزم یان سۆسیالیزم سیستمێکی ئابوورییە کە خوازیاری خاوەنایەتی بە کۆمەڵی ئامرازەکانی پێکھێنان و سەرکردایەتی بە کۆمەڵ لە ئابووریدایە, لە سەرەتادا سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم ھاوواتا بوون بەڵام  لە ئێستادا بە دوو سیستەمی جیا دەبینرێن بەوەی لە ڕووی ھزری ئابووری بازاڕ و ئابووری سەرمایەداری جیاوازبوونە، بیروباوەڕێکی دیکەی سۆشیالیزم ئەوەیە کە دەبێت ئامێر و کاڵا بۆ خزمەتکردنی بەکارھێنەر درووستکرێن نەک بۆ قازانجکردن.
سۆلۆلێرن سەکۆیەکی فێرکردنی گەڕۆکی سەرھێڵە کە وانەکانی کۆدداڕشتن لە ١٢ پۆلی جیاوازدا بەخۆڕایی پێشکەش دەکات.
سۆنگ ( بە چینی:(宋) ناوی خێزانی کۆرییە، کە لە نازناوی چینی وەرگیراوە.
سۆپرانۆی کوڕ (بە ئینگلیزی: Boy soprano) پێکھاتووە لە دەنگی کوڕێکی گەنج کە تۆماری دەنگی ھێشتا لە ئاستی سۆپرانۆدایە و دەنگی نەگۆڕاوە.
سۆڤێت شارۆچکەیەکی شارستانی تەمورمالکە، لە پارێزگای خەتلان لە باشووری ڕۆژاوای وڵاتی تاجیکستان.
سۆکۆتڕا بەئەرخەپێلی یەمەنی ناوزەند دەکرێت،کە پێک ھاتوە لە چوار دورگە،دەکەوێتە زەریای ھیندی ڕوبەڕو بە کەناڕاوەکانی قیلۆچی ئەفریکی نزیک بە کەنداوی عەدەن٫بەدوری ٣٥٠ کم لەباشوری نیمچەدورگەی عەرەبی٫ئەم ئەرخەپىلە چواردورگە لەخۆ دەگرىت سەرەکیەکەی سۆکۆتڕایە،سیانەکەی تریش ناویان دەرسە و سەمھە و عەبدوڵکۆریە،دوو دورگەی بچوکی بەردینیشی ھەیە ،ئەم دورگەیە بە گەورەترین دورگەی یەمەن و سەرجەم وڵاتە عەرەبیەکان ھەژماردەکرێت،کە درێژیەکەی ١٢٥ کم و پانیەکەی ٤٢ کم دەبێت شۆستەی کەناراویەکانی ٣٠٠ کم ە،پایتەختی دورگەکە ناوی حەدیبۆیە ژمارەی دانیشتوانی بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٤ بە ١٣٥٠٢٠ کەس دادەنرێت.
سی تی سکەن یان تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری (بە ئینگلیزی: Computed Tomography) شێوەیەکی نوێی وێنەگری پزیشکییە.
سی سەر (Sî ser، بە فارسی: سی‌سر) دێیەکە لە گوندستانی گەورکی سەردەشت، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
سی یان پشک (بە ئینگلیزی: Lung) بەشی سەرەکیی کۆئەندامی ھەناسەیە و شوێنی تایبەتی مامەڵەی گازەکانە لە نێوان ھەوا و خوێندا.
سیاسەتوان، سیاسەتمەدار، سەرکردەی سیاسیی، یان کەسایەتیی سیاسیی (بەئینگلیزی: politician ،political leader یان political figure) کەسێکە کە بەشدارە لە کاریگەرکردنی سیاسەتی گشتی و بڕیاردان.
سیاسەتڕێژیی گشتی ئەو پێواژۆیە یان ئەو کۆمەڵە چالاکی و بڕیارەیە کە دەوڵەتی فەرمانڕەوا بۆ چارەسەرکردنی پرسگرێیەکی گشتی دایدەڕژێنێ.
سیامەند ڕەحمان کێشهەڵگرێکی کوردی لەدایکبووی ١٩٨٩ی  شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
سیامەنسوور (واتە: ڕەشە مەنسوور)، یەکێک لە هۆزە کوردەکانی ناوچەی گەڕووس بووە.
سیاناو گوندێکی شارستانی مەریوانه‌.
سیانەی سوارچاکی ڕەش (بە ئینگلیزی: The Dark Knight Trilogy) بریتییە لە سیانەیەکی فیلمی سوپەر پاڵەوان دروست کراوە لەسەر کەسایەتی چیرۆکە نەخشێندراوەکان باتمان.
سیاومە کۆنە (Syawme kone، بە فارسی: سیاحومه کهنه) گوندێکە لە بەخشی نەمەشیر لە شارستانی بانە.
سیاوەش کامکار (لەدایکبووی ١٩٨٩) ژەنیاری ئامێری سەنتوور و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی کامکارانە.
سیاھچەشمە یان قەرەئەینییەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران و ناوەندی شارستانی چاڵدێرانە.
سیتریۆن  کۆمپانیایەکی بواری بەرهەمهێنانی ئەتومبیل ، کۆمپانیایەکە بارەگاکەی لە فەڕەنسا یە و لەساڵی ١٩١٩ لە شاری پاریسی پایەتەختی فەرەنسا دامەزراوە
سیتەک گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
سیتەیسیا یان گواندارانی زەریایی دەستەیەک لە گیانلەبەرانن کە لەسەرەتادا لە وشکایی ژیاون بەڵام دواتر چوونەتە ناو ئاو و تووشی گۆڕانکاری لە لەشیاندا بوون.
سیخوڕ یان سووچەڕ گیانەوەرێکە لە کاوێژکەرە مەمکدارەکان (شیردەرەکان) لەشی بە بە تیر داپۆشراوە کەپێی ئەڵین (سنگ)
سیخوڕی یان شووفاری (بە ئینگلیزی: Espionage) بریتییە لە کاری بەدەستھێنانی ھەواڵی پۆلێنبەندیکراو بەبێ ڕێگەدان و ئاگاداری خاوەنەکەی.
سیدنی (بە ئینگلیزی: Sydney) پڕگەلھەترین شاری وڵاتی ئۆسترالیایە.
سیر دانیێل مایکڵ بلەیک دەی لێویس (لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧) ئەکتەرێکی بەڕیتانییە.
سیروان ناوەندی ناحیەی سیروانە، لە قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، باشووری کوردستان.
سیرینا ویلیامز لەدایکبووی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٨١، یاریکەری ئەمریکی  پێشکەوتووی (ئەزمووندار) ی تێنیسی سەرزەوییە، لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی یاریکەرە ژنەکانی جیھانە بۆ یاری تێنسی سەرزەوی، سیرینا ویلیامز براوەی سێ مێدالیای زێڕە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینە لەساڵانی ٢٠٠٠ - ٢٠٠٨ -٢٠١٢، دەستپێکی بە ئەزموونیی بوونی یاریکردنی بۆ ئەیلوولی ١٩٩٥ دەگەڕێتەوە.
سیرێ یەکێکە لە کۆمەڵگاکانی سەربە ناحیەی شێلادزێ، لە قەزای ئامێدی.
سیزیف یان سیزیفیۆس (بەگریکی: Σίσυφος)، لە میتیۆلۆژیای گریکی دا، بەیەکێک لەفیڵبازترین کەسەکانی دادەنرێت کە توانی خواوەندی مردن تاناتۆس هەڵخڵەتێنێ ئەمەش وای کرد کە زیۆس ی گەورەی خواوەندەکان توڕە بکات و سزای بدات بەوەی کە بەردێکی گەورە لە خوارەوەی چیایەک بۆ سەرەوە چیایەک ببات و هەرکاتێک بەردەکە دەگەیشتە لووتکە جارێکی تر خل دەبۆوە بۆ دۆڵەکە و جارێکی دی سیزیف دەیبردەوە سەرەوە، ئەم کارە بۆ هەمیشە بەردەوام بوو.
سیسارگ، (بە ئینگلیسی : Vulture) باڵندەیەکی لاشەخۆرە لە تیرەی داڵاشەکان و تۆرەمەی  هەڵۆیان.
سیستم (لە یۆنانییەوە: σύστημα سیستێما، "تەڤاھییەکی پێکھاتوو لە چەندین پاژ یان ئەندام") کۆمەڵەیەک لە پێکھێنەگەلی کارلەیەککەر یان سەربەخۆیە کە تەڤاھییەکی یەکپارچە پێک دێنن.
سیستم ڕێخەر ، سیستم پێکەر ، سیستمی بەکارخەری
سیستممامەڵەپەژیری یان کارلەیەکپەژیری (بە ئینگلیزی: Interoperability) تایبەتمەندییەکە ئاماژە دەکا بە تواناییی سیستم و ڕێکخراوە جیاوازەکان بۆ کارکردن بەیەکەوە.
سیستمی بەکارخەری (بە ئینگلیزی:  Operating System) کۆمەڵێک بەرنامەی بنەڕەتییە کە ئامێریک دەخاتە کار.
سیستمی بەکارخەریی مۆبایل (بە ئینگلیزی: Mobile operating system یان mobile OS) سیستمێکی بەکارخەرییە بۆ مۆبایلە ژیرەکان و تاتەبژمێرەکان.
سیستمی دژە قفڵبوونی ڕاگرتن (ئینگلیزی Anti-lock Braking System) یاخوود ھەندێک جار پێی دەوترێت سیستمی دژە خلیسکاندنی ڕاگرتن، سیستمێکی دڵنیایی ئۆتۆمبێلە کە ھەووڵدەدات تایەی خولاوە لە قفڵ بوون یاخود لە خلیسکاندن (خشاندن) بپارێزێت.
سیستمی زانیاریی جوگرافی (بە ئینگلیزی: Geographic Information System) یان جی ئای ئێس (GIS) سیستمێکە داڕێژراوە بۆ گرتن، کۆگاکردن، یاریپێکردن، شیکردنەوە، بەڕێوەبردن و نواندنی ھەموو جۆرە دراوەیەکی جێی ئاماژە لە جوگرافیا.
سیستمی زاوزێی پیاوانە (بە زمانی ئینگلیسی: Male reproductive system ) سیستمێکە لە ناو جەستەی مرۆڤدا کە ئەرکی سەرەکی زاوزێی وەئەستۆیە .
سیستمی زاوزێی ژنانە بەشێکە لە تەنی ژناندا کە ئەرکی سەرەتایی تۆرەمخستنەوەی لە ئەستۆیە.
سیستمی شوێندۆزیی جیھانی (بە ئینگلیزی: Global Positioning System بە کورتکراوی: GPS؛ جی پی ئێس) سیستمێکی ئاسمانیی ڕێدۆزیی سەتەلایتییە.
سیستمی ناوی پاوان (Domain Name System یان DNS) سیستمێکە زنجیرەپلەیی و  ڕۆنراو لەسەر دەیتابەیسێکی دابەشکراو بۆ ناولێنان و ناودارکردنی کۆمپیوتەرەکان، ڕاژەکان، یان ھەر سەرچاوەیەک کە بە ئینتەرنێت
سیستمی نووسین شێوازێکی ھێمایی یان ڕەمزییە بۆ نیشاندانی ئەو شتانە کە بە زمان دەردەبڕدرێت.
سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکان (بە ئینگلیزی: International System Of Units) بۆ  (SI) کورتدەکرێتەوە.
سیستمی پۆتان یان سیستمی پۆتانەکان (بە ئینگلیزی: Coordinate system) لە ئەندازەدا بریتیە لە چەند دانە تەوەرە بۆ دیاری کردنی جێگای خاڵێک، یان ھەر تەنێکی تری ئەندازەیی لە بۆشاییەکدا بۆ نموونە لە بۆشاییی ئیقلیدسیدا.
سیستمی پۆتانە جوگرافیەکان بریتیە لە سیستمێکی پۆتانەکان تایبەت بە جوگرافیا کە وا ئەکات جێگایەک لەسەر زەوی دیاری بکرێت بە کۆمەڵێ ژمارە، پیت یان هێما.
سیستەمی ئاڵۆز (complex system) سیستەمێکە پێکھاتوو لە بەشگەلی پێکەوە گرێدراو یان پێکەوە بەستەرکراو کە بەستەرەکانی لە چاودێری دەرەکی شاراوەن و زانیاریی زیادەشیان لە خۆیان گرتووە.
سیستەمی تەواوکەر (ئینگلیزی: Complement system) کۆئەندامێکی پڕۆتینییە، بە ڕێڕەوی خوێندا دەسووڕێتەوە، بە دژەتەنەکانەوە دەبەسترێت، بۆ دابینکردنی پاراستن لە دژەپەیداکەرەکان.
سیستەمی دروستکردنی یاری (ئینگلیزی: Game creation system) سیستەمێکە بەکاردەھێندرێت بۆ دروستکردنی یاری، جا بە کۆد بێت یان بە پرۆگرامێک داڕێژرابێت لەلایەن بەکارھێنەری پرۆگرامەکە.
سیستەمی کارپێکەری : ئایۆئێس وەشانی ٥.١.١
سیستەمی کارپێکەریی ئێلێمێنتری (elementary OS) دابەشکراوەیێکی لینوکسە کە لە سەر بنەمای ئوبونتو دامەزراوە.
سیسک فابریگاس ناوی تەواوی فڕانسیسک فابریگاس سۆلار یاریکەری ئیسپانی لەدایک بووی ٤ی مەی ساڵی ١٩٨٧ ، سیسک یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانی و یانەی چێڵسی دەکات لە ھێڵی ھێرشبەر و ناوەڕاست ، ناوبراو یەکێکە لەو یاریکەرانی لە قوتابخانەی تۆپی پێی لاماسیا تایبەت بە یاریکەرە لاوەکان لە یانەی بەرشەلۆنە پێگەیەنراوە ، لەدوای پێگەیشتنی چووە ڕیزی یانەی ئارسەناڵ ی ئینگلیزی دوای ھەوڵ و کۆشکێکی زۆری یانەی بەرشەلۆنە توانرا لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ بەبڕی ٣٥ ملیۆن یۆڕۆ بگەڕێندرێتەوە بۆ یانەکەی باسێلۆنا .
سیسکۆ لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری سان فرانسیسکۆ San Francisco لە کالیفۆڕنیای سەر بە ئەمەریکا دامەزراوە، لە لایەن کوڕ و کچێکی خوێندکاری زانکۆی ستانفۆرد  شاری سان جۆزێ San Jose.
سیسڵ فرانک پاوڵ (ئینگلیزی: Cecil Frank Powell) (١٩٠٣ - ١٩٦٩) فیزیکناسێکی ئینگلیز بوو، خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیا وەرگرت بۆ پەرەپێدانی هەنگاوەکانی خوێندنی ناوەکی بە شێوازی وێنەیی و هەروەها دۆزینەوەی پایۆن (Pion) کە بریتییە لە تەنۆلکەیەک.
سیفەتی بە توخم بەستراو (ئینگلیزی: Sex-Linked trait) سیفەتێکە، بۆھێلێک دیاری دەکات، کە دەکەوێتە سەر ھەریەک لە دوو کڕۆمۆسۆمی ئێکس (X) یان کڕۆمۆسۆمی وای (Y)  لە مرۆڤدا.
سیفەتی بە توخم کارتێکراو (ئینگلیزی: Sex-Influenced trait) سیفەتێکی لەشییە، بە بوونی توخمەھۆڕمۆنەکانی نێرە و مێیە کاری تێدەکرێت.
سیما کیان (١٤٥ یان ١٣٥ی - ٨٦ی پێش لە دایکبوونی یەسووع) مێژوونووسی چینی بوو کە لە سەردەمی بنەماڵەی ھاندا دەژیا.
سیمان (Sîman، بە فارسی: سیمان) دێیەکە لە گوندستانی ماکوان، لە ناوچەی باینگانی شارستانی پاوە، پارێزگای کوردستان، ئێران.
سیمبیان (بە ئینگلیزی Symbian) سیستەمی کارپێکردنی ژێدەرکراوەی تایبەت بە مۆبایلە و زۆرترین بازاڕی لە سیستەمەکانی مۆبایل داگیرکردووە بە شێوەیەک کە لە ھەر ١٠ مۆبایلێک چواریان سیستەمی سیمبیانی لەسەرە.
سیمفۆنیک مێتاڵ (ئینگلیزی: Symphonic Metal) جۆرێکە لە مۆسیقا و چەشنێکی مۆسیقای مێتاڵە و ھەموو ئەو کوالیتیانە پێکەوە کۆدەکاتەوە کە لە چەند لقێکی مێتاڵ دا بەکارھاتوون لەگەڵ مۆسیقای کلاسیکی.
سیمین بێھبەھانی (بە فارسی: سیمین بھبھانی) لە دایکبووی ١٣٠٦ی کۆچی ھەتاوی (١٩٢٧ زایینی) لە تاران، خاتوونە شاعیری غەزەلنووسی ھاوچەرخی ئێرانە.
سینان کوڕی ئەبی فەتحی حەڕانی، بیرکار و گەردوونناسی موسڵمان، لە کتێبە مێژووییەکان و زانیارینامەکان باسی ژیانی و فێربوونی نەکراوە تەنھا ئەوە زانراوە کە لە شاری حەڕانەوەیە.
سیندرۆم یا بە کوردی کۆنیشان، (بە ئینگلیسی: Syndrome) بریتییە لە کۆمەڵێک نیشانە و ھێما کە نیشاندەری نه‌خۆشییه‌کی تایبەتە؛ کۆنیشان لە خۆگری:
سینووزیت یا ساینوسایتس بریتییە لە ھەڵمسان و ھەو کردنی ناوپۆشی ھەر کام لە سینووسەکانی دۆراندۆری لووت.
سینگاپوور یان بە فەرمی کۆماری سینگاپوور (Singapore) وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیا.
سینیگال، بە ڕەسمی کۆماری سینیگال (بە فەڕەنسی: République du Sénégal) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
سینەما یان ماڵی فیلم بەزۆری تەلارێکە بۆ نمایشکردنی فیلمەکان بۆ کاتبەسەربردن ، لە هەر سینەمایێک شوێنی دانیشتن بۆ بینەر یان ئامادەبووان هەیە.
سینەمای کوردی مەبەست لێی ئەو فیلمانەن کە بە زمانی کوردی بەرھەمھاتوون.
سیڤی یان سی ڤی (بە ئینگلیزی: Curriculum vitae یان CV) یان ژیاننامەی کەسییەتی: نوسراوێکە تێیدا کەسەکە بەکورتی باسی ئەزموون و بڕوانامەکانی خۆی دەکات بەمەبەستی وەرگیرانی لە دەرفەتێکی کاردا، داوبەداوی ناردنی سیڤی کەسی داواکار بۆ ھەلێکی کار (دەرفەتی کار) داوای چاوپێکەوتنی لێ دەکرێ و لەوێ ڕوونکردنەوەی زیاتری پێ دەدرێت دەربارەی جۆر و چۆنییەتی کارەکە، دوابەدوای ئەمە ئەو شوێنەی کە دەرفەتی کارەکەی ڕەخساندووە بڕیاردەدات بە ھەڵبژاردنی بەکێک لەو کەسانەی کە داواکارینامەیان پێشکەشی ئەو کارە کردووە لەسەر ئاستی بەرزی بڕوانامە و شارەزایی کەسەکان
سیکیزم ئایینێکە دامەزرا لە باکووری ھیند لە ماوەی سەدەی پانزدە بە بانگەواز بۆ ئامۆژگارییەکانی گووروو نانەک و نۆ جێنشینەکەی.
سیگمۆند فرۆید (١٨٥٦ - ١٩٣٩) پزیشکێکی دەرونزانی نەمساوییە، دامەزرێنەری پەیڕەوی دەرونشیکارییە، فرۆید یەکێکەلە گەڕیدە ھەرەمەزنەکان، لە مێژوی مرۆَڤــایەتیدا چەندان ناوچەی نەزانراوی ئاشکراکردوە، ئەو ناوچانەش پێش ئەو کەس پەی پێ نەبردوون، بەڵام جیاوازی ئەم لەگەڵ گەڕیدەکانی تردا ئەوەیە، ئەم ئەمریکای خۆی لە ناخی مرۆڤـدا دۆزیەوە، نەک لە جوگرافیای دەرەکیدا، ئەویش مەبەستمان جیھانی نەستە، کە وەکو مۆزەخانەیەک بەشی ھەرە زۆری یادەوەری و ھەستە سەرکوتکراو و چەپێنراوەکانی ژیانی ڕۆژانەمان لەوێدا پاشەکەوت دەکرێت و لەکاتی پێویستدا سەر ھەڵدەدەنەوەو، دێنە پێشەوە، بەڵام ئەو کاتە پێویستانە چ کاتێکن؟ فرۆید دەڵێ لەکاتی شۆک وڕوداوە ‌ناخۆشەکان و جیھانی خەون و ھەندێ لە نەخۆشیەکاندا دێنەوە پێشەوە.
سیەسۆ (بە لاتینی: Pneumonia) بریتین لە کۆمەڵێک نەخۆشی کە ھۆی سەرەکیان میکرۆبی نەخۆشیھێنەرە، سییەکان تووشی سووربوونەوە، ئاوسان و ھەوکردن دەبێت.
سیەننا گیوولۆری (ئینگلیزی: Sienna Guillory) (لەدایکبووی ١٦ی ئازاری، ١٩٧٥)، بەشداریکردووە لە فیلمەکانی ڕێزیدنت ئیڤڵ ئاپۆکالیپس و ئیراگۆن
سیەھپۆش یان سیاھپۆش (بە کرمانجی: Siyehpûş یان Siyahpoş) شاعیرێکی کلاسیکی سەدەی ھەژدە و نۆزدەی کوردە کە غەزەل و مەسنەویی بە زمانی کرمانجی لێ بە جێ ماوە.
سێ تەپان یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
سێ شانشینەکەی کۆریا (بە ھانگۆل: 삼국시대، بە ھانجا: 三國時代)، سێ شانشینی کۆریای کۆن بوون پێک ھاتبوون لە گۆگۆریۆ بایکجی وە شیللا، کە زاڵبوو بەسەر نیمچە دورگەی کۆریا بە شێک بوو لە مەنچوریا لە ھەزارەی یەکەم.
سێ کوچکەی بابان نازناوێکە بۆ هەر سێ هۆنراوەنووسی گەورەی کورد نالی و سالم و کوردی ، کە کاریگەری گەورەیان کردووەتە سەر ئەدەبی کوردی و زمانی کوردی.
سێ گەمژە (بە هیندی:३ इडियट्स) (بە ئینگلیزی: Idiots 3) فیلمێکی ھیندی کۆمێدیی - ڕۆمانسییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ دەرچووە، لەلایەن دەرھێنەری بەناوبانگی ھیندی ڕاجکومار ھیرانی کاری دەرھێنانی بۆ کراوە، ھەریەکە لە ئەکتەران عامر خان و کارینا کاپوور ڕۆڵی تیا دەبینن، دەقی فیلمەکە ھەر لەلایەن ڕاجکومار ھیرانی نووسراوە بەڵام بەیاوەری ئەبھیجەت جۆشی، فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ پەخشکرا، فیلمەکە لە بنەڕەت بە زمانی ھیندی یە و لە ١٧١ خولەک پێکدێت واتە فیلمێکی درێژە، وە فیلمەکە بەیەکێ لە فیلمە ھەرە سەرکەوتووەکانی ھیندستان دادەنرێت لەبەر ئەوەی یەکەم فیلم بوو بگاتە ئاستی INR392 کۆڕ واتە ٦٤ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی  تەنیا لە ھیندستان فیلمەکە توانی ٢٠٢ کۆڕ بەدەستبھێنێت و تائێستاش لەڕیزبەندی پڕداھاتریین فیلمەکانی ھیندستانە گەرچی فیلمەکە لەساڵی ٢٠٠٩ پەخش کراوە  بەر لەو فیلمە ھیچ فیلمێکی دی نەیتوانیوە بگاتە ١٠٠ کۆڕیش بەلام ئەم فیلمە ئەو ڕیکۆردەشی شکاند کە ٢٠٢ کۆڕی لە ھیند بەدەست ھێنا , فیلمەکە ناوی چۆتە ڕیکۆردەکانی گینس لەم ڕووەوە
سێئول یان سیئۆل (بە کۆریایی: 서울، گۆکردن: [sʰʌ.ul]) گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی کۆریای باشوورە.
سێر ئایزک نیوتن (بە ئینگلیزی: Sir Isaac Newton) (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٦٤٢ -٢٠ی ئازاری ١٧٢٧) فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفی سروشتی، کیمیاگەر و زانای ئیلاھیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانی ئەنجومەنی پادشایی بوو.
سێر ئەلێکساندەر چاپمان -ئەلێکس- فێرگوسۆن (بەئینگلیزی:Alex Ferguson) لەدایک بووی ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤١ لەشاری گلاسگۆو لە سکۆتلاند ، ناوبراو لە نێو یاری تۆپی پێ دوو ئەزموونی گەورەی ھەیە یەکەمیان وەک یاریکەر وە دووەمیان وەک ڕاھێنەری یانەکان ، ناوبراو لەساڵی ١٩٨٦ ەوە تاکوو ئێستا ڕاھێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ی ئینگلیزییە.
سێر جەیمز ستیرلینگ (بە ئینگلیسی: Sir James Frazer Stirling)، لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٢٦ لە گلاسکۆ، و کۆچکردوو لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢ لە لەندەن، تەلارسازی بریتانیایی، یەکێک لە ناودارترین و کاریگەرترین تەلارسازانی نیوەی دووھەمی سەدەی بیستەمە کە ساڵی ١٩٨١ توانی خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکێر مسۆگەڕ بکات.
سێرگیۆ ئەگوێرۆ ناوی تەواوی سێرگیۆ لیۆنێل "کوێن" ئەگوێرۆ دێل کاستیللۆ لەدایک بووی ٢ی جونی ساڵی ١٩٨٨ ئەم یاریکەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین و یانەی مانچستەر سیتی یە لە ھێڵی ھێرشبەریدا ، بەر لەوەی ببێتە یاریکەری یانەیمانچستەر سیتی یاری بۆ یانەی ئیندیپێدنی ئارجەنتینی و ئەتلەتیکۆ مەدرید ی ئیسپانی کردووە ، باشترین دەسکەوت لە مێژووی خۆیدا بردنەوەی خولی ئەوروپا بوو لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وە دواتر جامی سووپەری ئەورووپاشی لەگەڵ ھەمان یانە بەدەست ھێنا وە لەوەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ بە گۆلە زێڕەکەی سێرگیۆ ئەگوێرۆ خولی پرێمەر لیگ یان بردەوە کە یانەی مانچستەر سیتی زۆرتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەست ھێنانی خوولەکە بێ ھیوا ببو
سێریس یاخود سیریس یان قیرس یەکەم ھەسارۆکەیە کە لە لایەن زانای ئیتاڵی بیازی لە ساڵی ١٨٠١ دۆزرایەوە و بە گەورەترین ھەسارۆکە ھەژماردەکرێت کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە کە تیرەکەی نزیکەی ١٠٠٠ کیلۆمیتر دەبێت.
سێزدەبەدەر سێزدەھەمین ڕۆژی نەورۆزە کە لە ئێران وەکو ڕۆژی "سروشت" ناسراوە و خەڵکان دەچنە داوێنی سروشت و "سەوزە"یەکی کە لە ڕۆژی جەژنی نەورۆزەوە چاندوویانە دەیبەنە دەر و ماسیەکەی سەر سفرەی "٧ سین"یش دەخەنە ناو ئاو.
سێشەممان لەگەڵ مۆری (بە ئینگلیزی: Tuesdays with Morrie) یاداشتنامەیەکە، لەلایەن نووسەری ئەمریکی؛ میچ ئەڵبوم.
سێشەممە چوارەمین ڕۆژی ھەفتە (ڕۆژژمێری کوردی).
سێف سەروو گوندێکی شارستانی مەریوانە.
سێفەزەمینی، سێوەعەرزیلە، سێوک، سێڤک، یەرەلماسی، سێف زەمینی، سێوەزەمینی، گیایەکی چەند ساڵەیە لە تیرەی "باینجانەکان" Solanées، گەڵاکانی بڕاوبڕاو و گوڵەکانی چەرموو یان بەنەوشن و لاسکەکەی زۆر ھەیە و بەرزیەکەی ئەگاتە ٦٠ سم، گیا و گوڵەکەی زۆر ژەھراوین، بەڵام لە ژێرەوە لە بن زەویدا سەلکێکی ڕەنگ سەوز یان سەوزی مەیلەو زەردی ھەیە کە بۆ خواردەمەنیی مرۆڤ زۆر پێویستە، دەستە و تاقمی پەتاتەش لە ڕووی ڕەنگی گوڵ و پێستی سەلکی پەتاتەکەوە دابەش کراون.
سێلەکە (Sêleke، بە فارسی: سلکه) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی مەھاباد.
سێو (ناوی زانستی: Malus domestica) لە شوێنە مامناوەندەکانی نیوەی باکووری گۆی زەوی، لە چیاکانی حەوزی زەریای سپی ناوەڕاست ھەیە.
سێوکان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بنگرد، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
سێوە (١٩٦٣ ز - ١٨٩٠ ز) گۆرانیبێژ و مەقامبێژی کوردی لە دایک بووی کۆیەیە.
سێکس (ئینگلیزی: Sex)بریتییە لەو کردارە کە لە نێوان دوو گیانەوەر (مرۆڤ یان گیانلەبەر) روو دەدات وە ئەم کردارە دەبێتە ھۆی زیادبوونی ئەو ڕەگەزە و پاریزگاری دەکات لەسەر جۆری ئەو ڕەگەزە وە بەردەوامبوونی لەسەر زەوی.
سێکس تۆی یان گەمۆکەی سێکسی (بە ئینگلیزی: Sex toy)، بەو ئامرازانە دەوترێ کە بۆ خۆشی سێکسی مرۆڤ کەڵکیان لێ وەردەگیرێ.
سێکس و شەرع و ژن لە مێژووی ئیسلامدا کتێبی نووسەر مەریوان ھەڵەبجەییە کە بوو بە ھۆی ناڕەزایی ھەندێک لە زانایانی ئایینی کوردستانەوە و لە لایەن ئەوانەوە چەندین خۆپیشاندان سازکرا.
سێکسیزم پێکھاتووە لە جیاکاری لە بەینی خەڵکی لەسەر بنەمای زایەند یان جێندەری کەسەکە، یاخود ڕوونتر: ئەو باوەڕەیە کە زایەندی خود باشتر و بە تواناترە لەچاو زایەندی بەرامبەر.
سێکۆلاریزم ، سێکیولاریزم، سێکۆلاریسم، سێکیولاریسم (بە ئینگلیسی: Secularism ) بریتییە لە بڕوایێ، کە دامەزراوە حوکمییەکان و پیاوانی دەوڵەت، لە دامەزراوە ئایینییەکان و پیاوانی ئایینی جیا دەکاتەوە.
سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیی‌یەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن.
سێگۆشەزانی (Trigonometry؛ لە یۆنانی وەرگیراوە: trigōnon "سێگۆشە" + metron "پێوان") لقێکی بیرکارییە کە سێگۆشەکان تاوتوێدەکات، بەتایبەت سێگۆشەی وەستاو.
سێگۆشەی دوولایەکسان (Isosceles triangle) سێگۆشەیەکە دوو لای جووتن  و لە خاڵێک بەیەک دەگەن پێی دەوترێت سەر (لووتکە).
سێگۆشە‌ی بەرمۆدا نھێنیە‌کە‌‌ لە‌ لە‌ نھێنیە‌ نادیارە‌کانی سروشت کە‌ سە‌دە‌ھا ساڵە‌ خە‌ڵک سە‌ری سوڕماوە‌ لێی ، وە‌تا ئێستاش یە‌کێکە‌ لە‌ سە‌رسوڕھێنە‌رە‌کانی سروشت کە‌لە‌ گۆڤار رۆژنامە‌ و تە‌لە‌فزیون باسی دە‌کرێت .
سەباحەت تونجەل (٥ی تەممووزی ١٩٧٥) ژنە سیاسەتمەدارێکی کوردە لە باکووری کوردستان کە ئەندامی پەرلەمانی تورکیایە.
سەبارەت بە نامۆیان و پیاوان (بە ڕووسی: Про уродов и людей) فیلمێکی ڕووسیییە بە دەرھێنەریی ئالێکسەی بالابانۆف کە لە ساڵی 1998دا دروست کراوە.
سەبەتە دەفرێکە، بەزۆری لە ماددەی ڕەقی وەکوو دار و پلاستیک و گەڵای دار و وایەر دروست دەکرێت.
سەتڵ یان پەقرەج دەفرێکە سەرەکەی کراوەیە و بنەکەی تەختە، زۆربەیان دەسکێکیان ھەیە، بەزۆری بۆ ھەڵگرتنی شلەکان بەکاردەھێنرێن، لە ھەندێک باردا بۆ ھەڵگرتنی ماددەی ڕەقیش کەڵکی لێ وەردەگیرێ، وەک لم و بەرد.
سەحیحی بوخاری، (بە عەرەبی: صحيح البخارى) بە ڕاستترین کتێبی فەرموودە دادەنرێت لەلای ئیسلامی سوننە، ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد کوری ئیسماعیل بوخاری کۆی کردۆتەوە، کە یەکەم کتێبی دانراوە لە فەرموودە سەحیحەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵادا.
سەحیحی موسلیم، (بە عەرەبی: صحیح المسلم)، یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی فەرموودەیە لای موسڵمانان، ئەبو حسەین موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری کۆکردۆتەوە، دانانەکەی ماوەی پانزە ساڵی خایاندووە، ٣٠٣٣ فەرموودەی تیا کۆکردۆتەوە بەبێ دووبارە بوونەوە.
سەددام حوسێن عەبدولمەجید ئەلتکریتی (٢٨ی نیسانی ١٩٣٧- ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦) لە ١٦ تەممووزی ١٩٧٩ تا ٩ نیسان ٢٠٠٣ سەرۆک کۆماری عێراق بوو.
سەدە یان سەدساڵ یان چەرخ (بە ئینگلیزی: century، لە زاراوەی لاتینی centum وەرگیراوە کە واتای سەد دەبەخشێ)
سەدەکانی ناوین (بەئینگلیزی: Middle Ages) ناوی یەکێکە لە چوار دەورەی مێژووی ئەورووپا کە بریتین لە دەورانی کلاسیک، سەدەکانی ناوەڕاست، سەردەمی ڕووناکبیری و دەوارنی ھاوچەرخ.
سەدەی حەوتەمی پێش زایین لە حەوتسەد ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە دەست پێدەکات و تا شەشسەد ساڵ پێش لە دایکبوونی درێژەی ھەیە.
سەدەی ١٦یەم یان سەدەی ١٦ھەم،سەدەی شازدەھەم یان سەدەی شانزەھەم  لەساڵی ۱۵۰۰ تا ۱٦۰۰ بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا ئەم ڕووداوانە ڕوویان داوە.
سەدەی ١٧یەم ساڵانی نێوان ١٦٠١ بۆ ١٧٠٠دەگرێتەوە و لەم سەدەیە سەردەمی مۆدێرنی زوو دەستی پێکرد لە ئەوروپا وە هەروەها شۆرشی زانستی،سەردەمی زێڕینی هۆڵەندی و چەندین روداوی زانستی و سیاسی تر لەم سەدەیە روی دا.
سەدەی ١٩یەم ناسراوە بە سەدەی سەرھەڵدانی وەرزشەکانی وەک تۆپی پێ، تۆپی سەبەتە، ...ھتد بەتایبەت لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا.
سەدەی ۳۲ی پێش زایین واتا لە ۳۲۰۰ تا ۳۱۰۰ پ.ز ئەم سەدەیە بەوەچەرخانێکی گرینگ لەمێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێ لەبەرئەوەی لە دەوروبەری ساڵی ۳۲۰۰پ.ز سۆمەرییەکان توانیان خەت و نووسین دابھێنن.
سەر رووی مانگ پلەی گەرمی دەگاتە ١٣٠ پلە بەڵام کاتێکە زەوی رێگری دەکا لە تیشکی خۆر ئەو کاتە پلەی گەرمی لەسەر رووی مانگ دەبێتە -٩٩ ژێر سفر، بەو مانایەی بە تەنھا لە کاتی مانگ گیرانی تەواودا پلەی گەرمی لەسەر مانگ دەگۆردرێ و نزیکی ٢٢٩ پلە جیاوازی درووست دەبێ.
سەرئێشە بە ئێشێک دەوترێت لە ھەر شوێنێک لە سەردا.
سەرباز بەو کەسە دەوترێ کە سەر و گیانی خۆی لە ڕێی ئامانجێک فیدا بکات و ھیچ خەمێکی نەبێت، بەڵام بە کار بردنی گشتی ئەم وشەیە بۆ پیشەی کەسێکی میلیتاری (سەربازی) ھەبێ و لە سپا خزمەت بکا بە کار دێت، ئەو وشەیە بە ھۆی نەبوونی سپایەکی سەربەخۆی کوردان، کەمتر بەکارھاتووە، بەڵام لە کوردەواریدا لە جیاتی ئەم وشەیە وشەی «پێشمەرگە» بۆ ھەمان مەبەست بەکارھاتووە.
سەربازی یان عەسکەری ھێزێکە کە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان پێی دەگوترێت "ئەرتەش"؛ ئەم ھێزە ڕێکخراوێکە بۆ پاراستنی وڵاتێک لە مەترسی ھێرشی وڵاتانی دیکە.
سەربردەی دەرکەوتن و دامەزراندنی مافیا ، گەلێک زۆرن بەڵام ئەمانەی کە زۆر باسدەکرێن و زۆر ئاشکرا و جێگای باوەڕپێکردنن ئەمانەن :
سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان لە ئێران (بەئینگلیزی: 1979 Kurdish rebellion in Iran) هەڵقڵیشا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ١٩٧٩دا، بەچەند مانگێک دوای تەواوبوونی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، و بووە گەورەترین شۆڕش دژ بە ڕژێمی نوێ لەنێو ڕاپەڕینی گەلان لەئێراندا و یەکێک بوو تووندوتیژترین یاخیبوونە کوردییەکان لە ئێرانی مۆدێرندا.
سەربەخۆیی (بە ئینگلیسی : Independence) بریتییە لە بارودۆخێک  کە گەل، وڵات یان دەوڵەتێک دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبردن و دەسەڵاتداری بە سەر وڵاتەکەی خۆیدا ھەبێت.
سەربەخۆیی دادوەری بریتیە لە رێچکەیەک کە پێویستدەکات بڕیارەکانی دادوەری بێلایەنانە بن و نابێت بکەونە ژێر باری لقەکانی تری حکومەت یان بەرژەوەندیە تایبەتەکان یان کەسانی سیاسی.
سەربەستکار (بە ئنگلیسی: freelancer، یان freelance worker، یا freelance) بە کەسێک دەگوترێت خۆی خۆی دامەزرانددووە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ و ئازاد کار دەکات، و بۆ ماوەیەکی درێژ پابەند نییە بە خاوەنکار یان دامەزرێنەرەوە.
سەرحەدۆ ھونەرمەندێکی ھیپ-ھۆپی کوردە.
سەرخان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ژاراوە، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
سەردەشت عوسمان (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ - ٤ی ئایاری ٢٠١٠)  ڕۆژنامەنووس و قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین بوو.
سەردەمی ئاسن سەردەمێکە لە سەردەمانی پێش مێژوو (١٢٠٠تا ٥٠ی پ.ز) کە بە کانزای ئاسن پێناسە دەکرێت و بە دوای سەردەمی برۆنز دێت.
سەردەمی برۆنز ٢٠٠٠ تا ٨٠٠ی پ.ز، دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێکی مێژوو، سەردەمێک کە مرۆڤ ئەم ئالیاژە دەدۆزێتەوە و سەردەمی بەکارھێنانی کانزای برۆنز.
سەردەمی بەرد دەورانی گەشەکردنی تەکنۆلۆژیای مرۆڤە، لەم سەردەمەدا پانایی ناوچەی نیشتەجێیی مرۆڤ لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقاوە بەرەو تەواو ناوچەکانی جیھان بڵاو بووە.
سەردەمی بەستەڵەک سەردەمێکە لە سەردەمەکانی مێژووی گۆی زەوی، کە لەم سەردەمەدا چینەکانی بەفر ناوچەیەکی بەرفراوانی گۆی زەوی داپۆشی بوو، مەزندە دەکرێت کە چەندین سەردەمی بەستەڵەک ھەبووبێت کە ھەر یەکەیان ملیۆنان ساڵی خایاندبێت.
سەردەمی زێڕینی ئیسلام (بە عەرەبی: العصر الذهبي للإسلام ، بە ئینگلیزی: Islamic Golden Age) بە ساڵانی نێوان (٧٥٠-١٢٥٨) زایینی دەوترێت.
سەردەمی پاڵەوانەکان (بە کۆری: 영웅시대 ، بە ئینگلیزی: The Age of Heroes) زنجیرە درامایەکی کۆرییە کە مێژووی گەشەی ئابووریی وڵاتی کۆریای باشوور دەگێڕێتەوە و ژیانی ئەو قارەمانانە نیشان دەدات کە وڵاتی ھەژاری کۆریای پاش شەڕی جیھانیی دووەمیان کرد بە وڵاتێکی پێشکەوتووی ئابووری.
سەردەمی ڕووناکبیری بە سەدەی ١٧ و ١٨ی زایینی دەوترێت کە ڕووناکبیری و چاند تێیدا گەشەیێکی زۆری کرد.
سەردەمی کلاسیک لە مۆسیقادا دەکەوێتە نێوان ١٧٣٠–١٨٢٠ەوە، ئەم ماوەیە بە دەمەی مۆسیقای کلاسیک ناسراوە، کە ھونەرێکی ڕۆژئاواییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوین تاکو ئێستا.
سەرما ڕووداوێکە کە لە ئاکامی کەم بوونەوەی گەرمادا دێتە ئاراوە.
سەرمایە (ناونیشانی پەرتوک بە ئاڵمانی:Das Kapital, Kritik der politischen Ökonomie) ئەو پەرتووکە بوو لە نووسینی  فەیلەسوفی ئاڵمانی کارل مارکس  کە بە زمانی ئاڵمانی نووسی و لەلایەن فرێدریش ئەنگەڵس دەستکاری یان پێداچوونەوەی بۆ کرا ، کە باس لە ڕەوشی کرێکاران دەکات لەسەدەی نۆزدەیەم لە ناوەڕۆکی پەرتوکەکە لێکۆڵینەوەو ڕەخنەگرتنە لەشێوازی ئابوری و سیاسی و تیۆری لەسەر سیستەمی سەرمایەداری  ، بەرگی یەکەمی پەرتوکی سەرمایە داری یا کاپیتال لەساڵی ١٨٦٧ چاپکرا دوای مردنی کارل مارکس ، هاوڕێیەکەی فرێدریش ئەنگەڵس ١٨٨٣ دوایین بەرگی چاپکرد.
سەرمایەداری یان کاپیتالیزم (بە ئینگلیزی: Capitalism) سیستەمێکی ئابوورییە ڕێگە بە خاوەندارییەتی تاک و کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان دەدات بە ئازادانە کار بکات واتا بۆ دیاریکردنی نرخی بەرھەمەکانیان ئازادانە بێت کە بەم شێوازە دەڵێن بازاڕی ئازاد، بەرچاوکەوتنی سەرمایەداری بۆ شۆڕشی پیشەسازی دەگەڕێتەوە، ھزر و چەمکی سەرمایەداری لەگەڵ لیبرالیزم دەگونجێت بەڵام بەپێچەوانە ناگونجێت لەگەڵ کۆمۆنیزم و ئەنارکیزم وە بەشێک لە سۆسیالیزمەکان چونکە ئەوان بەتەواوی سەرمایەداری ڕەت دەکەنەوە بەو بیانووەی سەرمایەداری دەبێتە ھۆی درووستبوونی چینایەتی و خراپبوونی باری ژیانی کرێکاران و ڕەنجدەران.
سەرناوی بی‌بی‌سی (BBC) کورتکراوەی British Broadcasting Corporation یان ناوەندی ڕاگەیاندنی بەریتانیایە وە بە ناوەندی ھەواڵ و زانیاری بەریتانیا دەگوترێت کە پێگەکەی لە شاری لەندەنە.
سەروا (بەئینگلیزی: Rhyme، بەعەرەبی: قافیة) بریتییە لەو دەنگە لێکچووانە کە لە کۆتایی دوو وشە یان زیاتر لە شیعردا دووبارە دەبنەوە، بە مەرجێ کە ئە دەنگانە بەشێک لە وشەکان بن و واتای سەربەخۆ نەگرن.
سەروودەق (بە ئینگلیسی: Hypertext) دەقێکە لە سەر کۆمپیوتەر نیشاندەدرێت و بەستەری ھەیە بۆ دەقەکانی تر کە خوێنەر دەتوانێت بە کرتەکردنی ماوس زوو بیانخاتە بەردەست.
سەروچاوە شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی بێتواتە، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی بێتواتەیە.
سەروەری چۆنێتیی دارابوونی دەسەڵاتی باڵا و سەربەخۆ بەسەر ڕووبەرێکی جوگرافیایییە.
سەروەری یاسا
سەرچاوە بە گشتی بریتیە لە پەیوەندی نێوان دوو شت کە یەکێکیان هەڵ ئەستێت بە کرداری ئاماژەکردن، یان دیاری کردنی شتێکی تر و دروستکردنی پەیوەندیەک.
سەرچاوەی سروشتی (بە ئینگلیزی: Natural Resource) بە گشتی ئەو شوێن و ژینگەیە دەگرێتەوە کە لە دەستی مرۆڤ دوورە و بە شێوەیەکی سروشتی ماوەتەوە.
سەرچنار یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، دەکەوێتە ڕۆژئاوای شار.
سەرژمێری دانیشتوان، کردارێکی پەیڕەوی یەک شێوازییە، ھەموو زانیارییە دیمۆگرافی و کۆمەڵایەتیەکان لە خۆدەگرێت، کە لە ماوەیەکی دیاریکرودا بۆ ھەموو تاکەکان لە وڵاتێک یان لە بەشێکییدا، کۆکردنەوەی زانیارییەکان و شیکردنەوە و بڵاوکردنەوەییان کردارێکی خولییەو لە ڕێگەیەوە ژمارەی دانیشتوان دیاری ئەکرێت بە فەڕمی، ئەم زاراوەیە بە گشتی ئەگەڕێتەوە بۆ ژمارەی دانیشتوان لە وڵاتێکدا، و بە پێی ڕاسپاردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەر ١٠ ساڵ جارێک.
سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران، گەورەترین سەرژمێرییە کە کە لەم وڵاتە دا ئەنجام دەدرێت.
سەرکەوتوو Jupiter Ascending دا دەرکەوت لەساڵی ٢٠١٥.
سەرگەڵو گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سورداش، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
سەرھەنگ موحسین لەدایکبووی ١ی دیسەمبەری ١٩٨٦، یاریکەرێکی کوردە بۆ یاری تۆپی پێ لە ھێڵی گۆڵپارێز، ئەو یاری بۆ یانەی ھەولێر دەکات و لەساڵی ٢٠٠٧ یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کردووە و خاوەن شەش یاری نێودەوڵەتیە.
سەرھەڵدانی ڕۆژاوای کوردستان (بە کوردیی کرمانجی: Serhildana Rojavaya Kurdistanê) سەرھەڵدانێکە کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە ڕۆژاوای کوردستان دەستی پێکرا.
سەرۆک (یان کەسی سەرۆکایەتی کردن، خانمە سەرۆک و سەرۆکایەتی) (بە ئینگلیزی: Chairman)، فەرمانبەرێکی پلە بەرزی گرووپێکی دامەزراوە وەک بۆردێک یان لیژنەیەک.
سەرۆک وەزیران سەرۆکی دەستەی وەزیرانە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی حکومەتی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، بەرپرسی جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتیی دەوڵەتە و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقە.
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کورستان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، کەناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری سەربەخۆییە لە باکووری عێراق.
سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان تا ئێستا ٤٤ کەسایەتی بوونەتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە دوانیان کوڕ و باوکن کە ئەمانیش جۆرج دەبلیوو بوش وە جۆرج .ھـ.و.بۆش کە ھەردووکیان کاندیدی پارتی کۆماریەکان بوونە ، لەنێوان ٤٤ کەسایەتیەکە تەنیا یەکێکیان ڕەنگ پێستی ڕەشە ئەویش باراک ئۆباما یە کە کاندیدی پارتی دیموکرات بووە ، ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان کارێکە بەھەموو کەسانێ ناکرێ لەبەر ئەوەی مەرجی خۆ کاندید کرد ئەوەیە دەبێ کاندیدەکە دەوڵەمەند بێت وە مەرجی تەمەنیش لەبەر چاو دەگریرێت.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەرکردایەتی ناوچەیەکی نیمچە سەربەخۆ لە باکووری عێراق دەکات.
سەری کانی، یەکێک لە شارەکانی تورکیایە کە لە پارێزگای ڕحا ھەڵکەوتوووە.
سەرەتا فیفا هەڵدەستێ بە دیاری کردنی لیستێک لەناوی باشترین وەرزشکاری تۆپی پێی ساڵ دواتر لەم لیستەدا هەریەکە لە ڕاهێنەری وەرزشی و وەرزشکاران و ڕۆژنامەوانی وەرزشی یەوە سێ  دەنگ دەدرێت هەر دەنگێکیش خاڵی خۆی هەیە 
سەرەتای ڕاگەیاندنی سعودیە دەگەڕێتنەوە بۆ دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی سعودی کە ڕۆژنامەی ئومو لقورا (أم القری)یە لە ساڵی ١٩٤٢ی زاینی دەرچووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
سەرەتاییەکان (بەئینگلیزی: Protozoa) وردبینە زیندەوەری تاکخانەن، زۆربەیان خۆنەژێنن، گەردە بچووکەکان یان خانەکان قووت دەدەن، ئەم گەردانە لە خۆراکە بۆشاییدا ھەڵدەوەشێنن، کە بۆشایین بە پەردە دەورەدراون و ئەنزیمی ھەرسکەرییان تێدایە.
سەرەتایەکی کورت دەربارەی سەرھەڵدانی رۆژنامەگەری:
سەرەنجام (واتە:بەرئەنجام یان ھەر سەرەنجام) ناوی پەرتووکی پیرۆزی ئایینی یارسان یاخود ئەھلی حەقە.
سەرەوە (ئینگلیزی: Up) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە.
سەعات (بە ئینگلیزی: Hour) یەکەیەکی کاتە کە بەپێی ڕێککەوتننامەی نێونەتەوی، وەک ١ بەش لە ٢٤ بەشی ڕۆژ ھەژمار کراوە و بە شێوازی زانستی وەک ٣،٥٩٩-٣،٦٠١ چرکە ناسێنراوە.
سەعدوڵڵا نەسیری لە ساڵی ١٩٧٦ لە سنە لەدایکبووە.
سەعدی (بە فارسی: شیخ مصلح‌الدین سعدی شیرازی) شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی شێخ موسلیحەددین سەعدیی شیرازییە.
سەعید عیبادەتیان (لەدایکبووی ١٩٦٣ لە گیەڵان، پارێزگای کرماشان) بە نازناوی بانان، ھەڵبەستوانێکی کوردزمان و لە پێشەنگەکانی ھەڵبەستی کوردیی باشووریە.
سەعید قەزاز لە ساڵی ١٩٠٤ لە ناحیەی خورماتوو لە دایک بووە.
سەعید نوورسی یان سەعیدی کوردی ناسراو بە بەدیعوززەمان (٥ی کانوونی دووەمی (مارت) ١٨٧٨ - ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠) زانا و فەیلەسووفی کوردی ئایینی ئیسلام و نووسەری سەرجەمی پەیامەکانی نوور و مامۆستای کۆمەڵەی نوور بوو.
سەعیدی کوڕی زەید ناوی تەواوی (سەعیدی کوڕی زەیدی کوڕی عومەری کوڕی فیل)ە.
سەفەر (بە عەرەبی الصفر) دووھەم مانگی ساڵی کۆچییە.
سەفەوییەکان (بە فارسی: صفویان) دەوڵەتێکی بەھێزی شیعە بوون کە لە ساڵانی ١٥٠١ ھەتا ١٧٣٦ دەسەڵتیان ھەبووە.
سەلاح پایانیانی توێژەر و فەرھەنگنووسی کوردە.
سەلاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە.
سەلام خۆشناو لە ساڵی ١٩٦٦ لە دێی زێبارۆک لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٩ەوە ھاتوونەتە ھەولێر.
سەلجوقیەکان یان نەوەی سەلجوق، بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری تورکی بوون حوکمی ئەفغانستان و ئێران و بەشێک لە ئەنادۆڵ و سوریا و عێراق و دوورگەی عەرەبیان کردووە لە نێوان ساڵانی ١١٥٧ بۆ ١٠٣٨ز و پاشان ھەتا ١١٩٤ز، بارەگاکەیان مەڕو پاشان ئەسفەھان بووە، سەلجوقیەکان ئەچنەوە سەر ھۆزی (قنق) یەکێک لە ھۆزە دەسەڵاتدارەکانی غەزوی تورکی، ئەم ھۆزە چوونە ئیسلامەوە لە سەردەمی سەلجوقی سەرکردەیان ساڵی ٩٦٠ز، پاشان چوونە خزمەتی قەرەخانەکان لە وڵاتی ئەودیو ڕووبار.
سەلمان خان ناوی تەواوی عەبدولڕەشید سەلیم سەلمان خان (بە ئینگلیزی: Salman Khan) ئەکتەرێکی سەرکەوتووی سینەمای ھیندییە (بۆڵیوود)،  کوڕی نوسەری گەورەی فیلم (سەلیم خان) ە، لە ڕۆژی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥ لە ناوچەی ئیندۆر لە شاری مادیا پرەدیش لە ھیندستان لە خێزانێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی لەدایکبووە و دایکی بەڕەشەڵەک ھیندۆسە.
سەلمان ڕوشدی لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لە مومبای لە هیندستان و لەئێستادا لە ئینگلستان نیشتەجێیە ، کەسایەتی ڕۆماننوس و داڕشتنکاری هیندی بەریتانییە ،لەساڵی ١٩٨١ بە کتێبی (Midnight's Children) خەڵاتی بووکەری (Booker Prize)ی بردەوە لەم کتێبەیدا باسی تێپەڕبوونی هیندستانی کرد لە کۆلۆنیالیزمی بەریتانی بۆ سەربەخۆیی وە لەگەڵ دابەشبوونی هیند .
سەلماندن، (بە ئینگلیزی: proof) لە بیرکاریدا بەڵگەھێنانەوەیە بۆ ڕاستیی دەستەواژە یان پێشنیارێکی ماتماتیکی، بە دەستەواژەیەکی تر سەلماندن دەبێت ئەوە دەربخات کە ڕستەیەکی ماتماتیکی (بە ڕەچاوکردنی ئەو ستاندارانەی بۆی دیاری کراوە) لە ھەر بارودۆخێکدا و بەبێ ھیچ حاڵەتێکی ئاوارتە، ھەمیشە ڕاستە.
سەلماندی کونی ڕەش لە ناوەندی رێکاکێشانەکەمان هەیە ڕێگای شیری
سەلیمی دووەم کوڕی سوڵتان سولەیمان قانونی ساڵی ١٥٢٤-١٥٧٤ز، خەلیفەی عوسمانی یانزەیەم بووە، دایکی خەرم سوڵتان یان ڕۆکسەلانی ڕووسی کە ڕووسییەکی موسڵمان بوو کە هەستا بە چەندین فرت و فێڵ بۆ کۆتایی هێنان بە کوڕە گەورەترەکانی تری سولەیمان قانوونی تاکو ڕێگە بکاتەوە بۆ کوڕەکەی دەسەڵات وەربگرێت، و ساڵی وەرگرتنی دەسەڵاتی ١٥٦٦ز بوو.
سەلەفی بریتییە لە کەسانێک کە پەیڕەوی بەرنامەی کەسایەتییەکانی پێشینیان دەکەن.
سەما (بە ئینگلیزی: Dance) بەشێک لە ھونەرە کە پێناسە دەکرێت بە جووڵاندنی تەن ھاوکات لەگەڵ ڕیتمێک یان مۆسیقایەک.
سەمت یان ئەزیموت بریتیە لە گۆشەیەک لە سیستمی پۆتانەکانی گۆییدا، بریتیە لەو گۆشەیەی لە سەرچاوە (تەماشاکەر) ەوە بۆ هێمابۆکراوێک (باکور)دا دروست ئەبێت لەسەر ڕووتەختــی  هێمابۆکراوەکە.
سەمیرە مووسا (٣ی ئازاری ١٩١٧ - ١٥ی ئابی ١٩٥٢) یەکەم زانای گەردیلەزانی بووە لەمیسر، لە ٣ی ئازاری ساڵی ١٩١٧ لە گوندی سەنبۆی گەورە لە میسر لەدایکبووە، ھەر لەمنداڵیەوە فێری نوسین و خوێندن بووە و کتێبی قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە، حەزی لەخوێندنەوەی ڕۆژنامەکان بووە و تەنھا بە سەیرکردنی ووشەکان تونیوێتی ئەو ووشانە لەبەربکات، لەھەموو قۆناغەکانی خوێندنیدا لەبەر زیرەکی خەڵاتی وەرگرتووە، کۆلێژی زانستی لە زانکۆی قاھیرە تەواوکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێناوە.
سەنتوور ئامێرێکی شەفتوولە ، کە بە دوو میزراب لێدەدرێت.
سەنتەی رۆشنبیریی بەردەڕەش سەنتەرێکی رۆشنبیریی سەربەخۆیە و مۆڵەتی فەرمی کاری خۆی لە وەزارەتی ناوەخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە و جۆرەھا چالاکیی رۆشنبیریی و ئەدەبی ئەنجامداوە و گۆڤارێک بەناوی خازر دەردەکات کە کۆمەڵە گەنجێکی بەردەرەش خۆبەبەخشانە و بەھیچ بەرامبەرێک پشتیوانییان لەم گۆڤارە دەکرد.
سەنگاندن (ئینگلیزی: Titration) ڕێگەیەکە بۆ دیاریکردنی خەستیی ماددەیەک لە گیراوەیەکدا، ئەویش بە تێکردنی گیراوەیەکی قەبارە و خەستی زانراو، تا کارلێکەکە تەواودەبێت.
سەنگاندنی ڕەسەنایەتی (بە ئینگلیزی: Authentication) واتە دەستبەکاربوون بۆ گەواھیدان لەسەر ڕاستیی تایبەتمەندییەکی لەپاڵدراوی بوونەوەرێک.
سەنگەری ناوەڕاست گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
سەنگەسەر شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگەسەر، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی سەنگەسەرە.
سەوز یان کەسک (بە ئینگلیزی: Green) ئەو ڕەنگەیە کە کەوتووەتە نێوان شین و زەرد لە شەبەنگی ڕووناکی بینراودا.
سەوزە یاخود تەڕە یانیش سەوزەوات بریتییە لە ھەندێک جۆری گیا و ڕووەکە بچووکەکان کە وەک پێویستییەکی ڕۆژانە مرۆڤ لەگەڵ خۆراکی تر یانیش بە تەنیا لە ژەمەکانی ڕۆژدا دەیخوات و ھەریەکەیان بەپێی جۆرەکانیان سوودی تەندروستی جۆراوجۆری تایبەتیان ھەیە.
سەوڵاوا یان سۆڵاوا یان سەڵواوا لە شارەکانی پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
سەکاییەکان کۆمەڵە خەڵکێکی کۆچەریی ئاریایی و ئێرانی بوون.
سەکۆی پێژمێری یان سەکۆی دیجیتاڵ، ژینگەیەکە کە تێیدا نەرمامێر دەخرێتە کار.
سەگ (بە ئینگلیزی: Dog) گیانلەبەرێکە کە لە زۆربەی ناوچەکانی جیھاندا دەژیێت.
سەگی پشدەری یان سەگی کوردی (بە ئینگلیزی: Kurd Mastiff Pshdar)، کۆنترین ڕەسەنی سەگە لە ناوچەی ئاسیادا کە مێژووی ٥٠٠٠ ساڵەی ھەیە.
سەڵاحەددین بابەکر محەممەد سلێمان (لەدایکبووی: ١٩٦٥ لە قەڵادزێ) وەزیری کارەبای ھەرێمی کوردستان بوو، لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
سەڵەسی گوندێکی شارستانی مەریوانە.
سەی عەتا کەل کەسایەتییەکی کورد بووە کە لە سەدەی بیستەمدا لە ناوچەی مەریواندا لە حکوومەتی پەھلەوی یاخی بووە و داویەتی بە ھەرددا.
سەی مەحمود گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی پێباز، قەزای کەلار، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
سەید ئەبولحەسەنی بەنیسەدر (٢ی فەروەردینی ١٣١٢ - ھەمەدان) ئابوورزان و سیاسەتوانی ئێرانییە کە ببوو بە یەکەمین سەرۆککۆماری ئێران بەڵام دواتر بە ھۆی ھەندێک ناکۆکی و ئاڵۆزی لە حکوومەتی سەردەمی ئێراندا پێش لەوە دەورەکەی تەواو بێت لە سەر کار لابرا.ئەبوالحەسەن بەنی سەدر٢٢مارسی ١٩٣٣ شیعەی دوازدە ئیمامیەو یەکەم سەرؤک کؤماری ئیرانە دوای شؤرشی سالی ١٩٧٩ ەکەلەو کاتەدا کؤتایی بەحوکمی بادشایی ھینراو حوکمی کؤمار دەستی بیکرد بەلام بەھؤی ناکؤکی لەکەل خومەینی بؤیە لەسەرکارلابراو دواتر ھەماھەنکی لەکەل ریکخراوی مجاھدین خەلق دەستی تیکەل کرد دزی سیاسەتەکانی خومەینی بەلام دواتر توشی کیشەبوو لەکەل ئەو ریکخراوەو جیا بویەوە لیایان.
سەید ئەحمەدی نەقیب ناوی تەواوی سەید ئەحمەد کوڕی شێخ مەحموودی کوڕی شێخ مارفی شێخ حەسەنی گڵەزەردەیە ، لە ساڵی ١٨٦٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە حوجرەی (فەقێ)وە دەستی کردووە بە خوێندن لای چەند مەلا و زانای بەناوبانگی ئەو کاتە ، لە تەمەنی شانزە ساڵیدا ئیجازەی عیلمی وەردەگرێت ، لە دوای مردنی باوکی دەکرێت بە نەقیبی سلێمانی ، لە ساڵی ١٩١٠ ئەچێت بۆ حەج ، دوای تەواوبوونی مەراسیمی حەج لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی بەقیع ئەسپەردە دەکرێت.
سەید حوسێن حوزنی موکریانی  لە گوندی بوغدەکەندی، نێوان شاری بۆکان و سەقز هاتۆتە دونیاوە.
سەید حوسێن نەسر لە (٧ی نیسان ١٩٣٣ز) لە تاران لە دایکبووە، یەکێکە لە فەیلەسووفە ئیسلامیەکانی سەردەم، وەک پڕۆفیسۆرێک لە بەشی توێژینەوەی ئیسلامی لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن کاردەکات.
سەید عەبدولڕەحیمی كوڕی سەعید تاوەگۆزی (١٨٠٦-١٨٨٢) ناسراو بە مەولەوی یان مەولەویی کورد شاعیری ناوداری کورد و سۆفیی تەریقەتی نەقشبەندی بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنڕاوەی داناوە و لە شیعری ئەوین و دڵداری دا زۆر بەناوبانگە.
سەید عەلی حوسەینی سیستانی (١٩٣٠-..) یەکیکە لە ڕابەری گەورە مەرجەعیەکانی ئاینی شیعە لە عێراق و لە جیھان دا ، دانیشتووی شاری نەجەفە ، سەرکردایەتی مەرجەعیەی زانستی ئاینی حەوزەی نەجەفی گرتە بەر دوای مردنی سەید ئەبولقاسمی خوئی.
سەید قادر ھیدایەتی لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦ لە بۆکان، رۆژھەڵاتی کوردستانی ڕۆماننووسێکی کارامەی کوردە.
سەید قوڵی کشاوەرز (١٣١٧ لە گوندی لاڵەوەنی شارستانی مایشتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان-) مامۆستای ئاوازی کوردیی ھۆرەیە.
سەید مێھرداد موشەعشەعی (١٣٥٦ لە کرماشان - ) ژەنیاری تەمبوور و گۆرانیبێژ و ھەروەھا چالاکی سیاسیی کوردە کە سەر بە ئایینی یارسانە.
سەید ڕەزا (لەدایکبووی ١٨٦٢ لە هرێمی دەرسیم ـ مردووی ١٥ تشرینی دووەمی ١٩٣٧ لە خارپۆت) یەکێک لە سەرکردەکانی سەرهلدانی دەرسیم بوو.
سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.
سەید یاقووبی مایەشتی (لەدایکبوون: ١٨١٣-١٨١٢ ز.
سەید، سەی یا سەیی  لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا بەو کەسانە دەوترێت کە بە ڕەچەڵەک دەگەڕێنەوە سەر موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام.
سەیدسادق یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان.
سەیدی یان سەیدیی ھەورامی (بە عەرەبی: صیدی) ھۆنراوەنووسێکی بەرزی ھەورامانە، ناوی تەوای (مەلا سەید محمەدی سڵێمانی سەید مەحمود) ە و لە گوندی خانەگای لای پاوە لە نێوان ساڵانی (١١٩٩-١٢٦٥ک) بەرامبەر بە (١٧٨٥-١٨٤٩ز).
سەیرانگای سورێن لە ٥ کیلۆمەتریی شاری بانە و لە رێگەی بانە - مەریوانە.
سەیرانە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی گەرمک، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
سەیری ئیش بکە.
سەیف شۆشی: نازناوی شاعیرێکی کورمانجی (بادینییە), ناوی ڕاستەقینەی عەبدولەتیفی کوڕی شێخ یونسی شۆشییە و سەر بەبنەماڵەی شێخەکانی  شۆشە.
سەیفەدین خانێ موکری، حاکمی ساوجبڵاغی موکری(سابڵاغ)(١٣٠٨-١٢٨٠) بۆماەویکی کۆرت و خاوندارەی شاری بۆکان بووە ھەروھا قەڵای سەردار بە حوکمی ئەو دروست کراوە.
سەینت دێنیس (بە فەڕەنسی: Saint-Denis de la Réunion) پایتەختی بەڕێوبەری ناوچەی ڕیونیۆن لە ئۆقیانووسی ھیندە و یەکێک لە شارەکانی فەڕەنسایە.
سەیی ئاوای جونیا (Seyîaway cunya، بە فارسی: سیدآباد جمیان) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەقز.
سە‌رە‌تا:
ش یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی و ھەروەھا سێزدەیەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە کە نیشاندەری پیتی Şیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
شا عەباسی یەکەم (١٥٧١-١٦٢٩) پێنجەمین و بەهێزترین شای ئێران لە خانەدانی سەفەوییەکان بوو.
شا یا پاشا  ناوی فەرمانڕەویەکە کە لە ناوچەکی پاشایەتی دا حوکم دەگێڕێ ، پاشایەتی جۆرێ حکومەتە کە تێیدا کەسێک بە شیوەیەکی هەتاهەتایی فەرمان دەکا و جێی خۆی لە کەسێ بە میرات وەرگرتوە، پاشاکان لە هەندێ حکومەت دەسەڵات و سەروەری تەواویان هەیە و لە هەدێ ولاتیش پۆستێکی ڕەمزین.
شاب خالیدناوی ڕاستەقینەی خالید حاج (٢٩ی شووباتی ١٩٦٠ - ) لە جەزائیر لەدایکبووە، گۆرانیبێژ و شاعیر و موسیکژەن و ئاوازدانەرێکی جەزائیریە، ژمارەیەکی زۆری خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستھێناوە و لەئەمڕۆدا بەناوبانگترین گۆرانیبێژی جەزائیریە لەئاستی عەرەبی و جیھانداز
شاجوانی کوردستان پێشبڕکێیەکی ساڵانەیە بۆ دیاریکردنی جوانترین کچی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
شاخوێنبەر یان ئائۆرت (بە ئینگلیسی : Aorta) ناوی گەورەترین  ڕەگی خوێنبەری لەشی بڕبڕەدارانە.
شادمانی ھەستێکی ئەرێنییە لە ئینساندا و وەکوو وشە بە مانای بەھرەمەند بوون لە شادیی گەورە و درێژخایەنە.
شار یەکەیەکی جوگرافیای سیاسی بچووکترە لە پارێزگا ، شار لانەی پێشکەوتنی ووڵاتە ، ئەوەی شار لە لادێ جیا دەکاتەوە پێشکەوتنی پیشەسازیە کە لەشار ھەیە بەڵام لەشارەکان کشتووکاڵ ناکرێ کەچی لە لادێ دەکرێ ، شاری پایتەختیش ئەوەیە کە زۆربەی وەزارەتەکانی حکوومەت لەم شوێنە جێگیر بووە، شارە پایتەخت جێگەی ڕێکخراوە سەرەکییەکانی حکوومەتەکە دەبێت ، مێژوونووسان شاری دیمەشق لە سووریا بەکۆنترین شاری زەوی ناوزەند دەکەن بەوەی لە سەردەمی مس ھەبووە یاخوود زووتر لە ٩٠٠٠ ساڵ بەر لە زاین بنیادی بۆ نراوە ، لە کوردستانیش کۆنترین شار ھەولێر ە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زووتر لە ٦۰۰٠ پێش زاین کە
شارام نازری گۆرانیبێژی ناوداری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری کرماشان لەدایکبووە، تا ئێستاش ژیانی لە وڵاتی ئێران بەسەر دەبات.
شارانی گوندێکی شارستانی مەریوانە.
شارباژێڕ ناوچەیەکە لە باکووری پارێزگای سلێمانی.دەکەوێتە پشت کێوەکانی گۆیژە و ئەزمەڕ و قەیوانەوە.دەکەوێتە نێوان ناوچەی پێنجوێن و سلێمانی و پشدەر و دوکان و کوردستانی ڕۆژهەڵات.
شارستان (بە فارسی: شھرستان)، لە یەکەکانی دابەشکاریی وڵاتیی ئێرانە.
شارستانی بانە یان قەزای بانە یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە و ناوەندەکەی شاری بانەیە.
شارستانی بیجاڕ یان قەزای بیجاڕ یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە و ناوەندەکەی شاری بیجاڕە.
شارستانی بەدرە یا بەیرە یەکێک لە شارستانەکانی(قەزا) پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ناوەندەکەی شاری بەدرەیە.
شارستانی تیکاو یان شارستانی تیکاب، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە.
شارستانی دێلوڕان، شارستانێکی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
شارستانی دێولان بەفارسی دهگلان یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە و ناوەندەکەی شاری دێولانە.
شارستانی ساینقەڵا یان شاھیندژ (بە کوردی ھەڵۆژین)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە.
شارستانی سەحنە لە پارێزگای کرماشان ھەڵکەوتووە و لە ٢ بەخش و ١٨٩ گوند پێک ھاتووە.
شارستانی سەقز یان قەزای سەقز یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە و ناوەندەکەی شاری سەقزە.
شارستانی مەریوان لە دابەشکاریی وڵاتیی ئێراندا، یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە.
شارستانی مەریوان لە پارێزگای کوردستانی ئێران ھەڵکەوتووە و لە ٣ بەخش و ١٥٠ گوند پێکھاتووە.
شارستانی ورمێ، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ھەڵکەوتووە.
شارستانی پۆلدەشت (بە کوردی پارێزدەشت)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە.
شارستانی چایپارە (بە کوردی چاڤشار)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ھەڵکەوتووە.
شارستانی کامیاران یان قەزای کامیاران یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای کوردستانە و ناوەندەکەی شاری کامیارانە.
شارستانیەتی مایا (بە ئینگلیزی: Maya Civilization) ناوی شارستانیەتیێکە و لەھەمان کاتدا ناوی نەتەوەشە، کە لە باکووری وڵاتی گواتیمالا و بەشێک لە مەکسیک و دارستانە ئیستواییەکانی ھیندۆراس و سلڤادۆر ژیاون، کە ئەو ناوچانە نیشتمانی نەتەوەی مایایە کە لە ڕەگەزی ھیندی سووری ئەمریکان، کە لە نێوان ساڵانی (٢٠٠٠پ.
شارستانێتی یان  ژیواری (بە ئینگلیزی: Civilisation، بە عەرەبی: الحضارة) ھەندێک جار ئەو لایەنەیە کە مشت و مڕی زۆر بە چەندین شێوە ھەڵدەگرێت.
شارل دێ گۆل (Charles de Gaulle) ناوی تەواوی شارل ئەندرێ ژۆزێف پیێر ماری دێ گۆل (Charles Andre Joseph Pierre Marie de Gaulle) لە ١٨٩٠\١١\٢٢ لە شاری لیلی فەرەنسی لە دایک بووە، ھێنری باوکی کە پرۆفیسۆر بوو لە بچووکیەوە شارلی ئاشنای دەوڵەمەندی مێژووی فەرەنسا کردبوو، بە تێپەڕبوونی کات شارل تا دەھات زیاتر حەزی بەخوێندنەوەی کتێبەکانی باوکی و ئەو کتێبانە دەکرد کە باسیان لە شەڕەکانی سوپای فەرەنسی دەکرد لە مێژوودا.
شاروخ خان (بە ئینگلیزی: Shahrukh Khan ، بە ھیندی: शाहरुख़ ख़ान) ئەکتەر و دەرھێنەر و پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنیە لە ھیندستان.
شارۆچکە (بە ئینگلیزی: Town) شوێنی نیشتەجێبوونی مرۆڤە گەورەترە لە گوند و بچوکترە لە شار، پێناسەی قەبارەی "شارۆچکە" تاڕادەیەکی زۆر جیاوازە لە بەشەکانی جیھاندا.
شارۆچکەی خەلیفان یەکێکە لە شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان، دەکەوێتە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر.
شارۆچکەی چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت و نزیکی ١٠ کم لە گوندی (چەرموو) وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، ئەمەش بە ھێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە.
شاری  قەڵادزێ  ناوەندی قەزای پشدەرە، سەر بە پارێزگای سلێمانییە و نزیکە ١٣٤ کیلۆمەتر لێییەوە دوورە.
شاری ئابوجا پایتەختی وڵاتی نێجیریا یە و دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتەکەوە.
شاری بێدەنگ (بە ئینگلیزی: Silent City) ناوی ئەلبۆمێکی مۆسیقایە کە کەیھان کەڵھوڕ و برووکلین ڕایدر مۆسیقاری ئەمریکی بە ھاوکاریی یەکتر لە ساڵی ٢٠٠٨دا دروستیان کرد.
شاری بەغدا (بەعەرەبی: بغداد، بەئینگلیزی: Baghdad) گەورەترین شاری عێراقە و لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا لە پاش قاھیرە دووەم شاری گەورەی عەرەبییە.
شاری دوشەنبە پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی تاجیکستانە.
شاری دەکا بە ئینگلیزی (Dhaka) پایتەختی وڵاتی بەنگلادیشە.
شاری سلێمانی لە ڕێڕەوی دامەزراندن و پەرەسەندن و پێدا چەسپاندنی خۆیدا لە کۆڕی شارستانێتی و پێشڕەویدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو هێشتۆتەوە.
شاری سەقز یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کوردستانی ئێران.
شاری لوساکا گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی زامبیایە.
شاری مۆسیقارە سپییەکان ناوی یەکێک لە ڕۆمانەکانی نووسەری کورد بەختیار عەلییە کە یەکەم جار ساڵی ٢٠٠٥ بڵاو کرایەوە.
شاری کوێت (بە عەرەبی: مدينة الكويت) پایتەختی وڵاتی کوێتە.
شارەزاییگەل و پسپۆڕیگەلێک مرۆڤ لە ڕێگەی ئەزموون یان پەروەردەوە بەدەستیدێنێت؛
شازاد سائیب ناسراو بە کاکە شا، ساڵی ١٩٤٦ لە سلێمانی لەدایکبووە.
شاسوار عەبدولواحید قادر ئیبراھیم (لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٩) دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای نالیا و تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆی نالیایە، دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی، ئێستا خوێندکاری ماستەرە لەھەمان زانکۆ.
شاعیر یان ھۆنەر  بە کەسێک دەڵێن کە توانایی ھەیە ھۆنراوە بڵێ و چیرۆک و بەسەرھات و زۆر شتی دی بکاتە ھۆنراوە و ئەگەر ئەو ھۆنراوانە بە دڵی خەڵک بێ دەکرێنە گۆرانی و گۆرانی بێژانی ئەو ھۆنراوانە تۆمار دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە.
شاعیری پایەبەرز و نیشتمان پەروەری کورد ناوی عەبدولڵا کوڕی موحەممەدی مەلا رەسوڵە، لەساڵی ١٨٧٥ز لە سلێمانی لەدایکبووە، حوجرە و مزگەوت کانگای بەھرەی خوێندنی بوو، جگە لەزمانی کوردی، زمانی فارسی و تورکی و عەرەبیشی زانیوە و ھۆنراوەی بەھەریەک لەو زمانانە ھەیە.
شاعیری‌ جوانی‌ پەرست‌ و رۆمانسی،  شاعیری‌ دڵی کچان و دڵی کوڕان و دڵی پیران و یانەی دڵان، زمان حاڵی ھەست و سۆزی کچان و کوڕانی کورد، جوانی‌ پەرست‌ و جوان پۆش، حەمە عەلی‌ مەدھۆش، ھونەرمەند لە دورینی پۆشاکی ئافرەتان!
شاعیرێکی ناوداری کوردە.
شاقوڵی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سورداش، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
شام یان سووریای مێژوویی یان سووریای گەورە ئەو ناوە مێژووییە کە بە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کەنارەکانی دەریای ناوین ئەوترێت.
شامی شمی، شووتی، شه‌به‌ش، شه‌به‌ز، شه‌به‌ژ، شمتی، شمتن، شمتو، جه‌به‌ژ، ژه‌به‌ش، شفتی، هه‌نی، ئه‌م گیایه‌ له‌ تیره‌ی “کوله‌که‌یه‌کان” Cucurbitacéesه‌.
شانازیی گەی بریتییە لە شانازیکردنی گەیەکان بە خودەوە.
شانشینی پێشەنگییەکان (بەئینگلیزیی: Protista)، کۆمەڵێکی فرەجۆر لە زیندەوەری ناووک ڕاستەقینەی تێدایە، کە شانەی ڕاستەقینەیان نییە.
شانشینی کوردستان ئەو دەوڵەتە کوردییە بوو لە باشووری کوردستان کە لەلایەن شێخ مەحموودی حەفید لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ دامەزرا و دوایی لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٤ ھەڵوەشێنرایەوە، ھاوکاتیش ھیچ لایەنێک بە فەرمی پاڵپشتی ئەو دەوڵەتەی نەکردبوو، پایتەختی ئە دەوڵەتش شاری سلێمانی بوو و زاراوەی سۆرانی زمانی فەرمی ئەو دەوڵەتە بووە، ھەروەھا {کورمانجی و زازاکی}[ژێدەر پێویستە]، ئاینیی ئیسلام بە ئاینی یەکەمی دەوڵەتەکە دانرا.
شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن و ئایرلەندای باکوور (بە ئینگلیزی: (United Kingdom of Great Britain and Northern Ireland) ھەوروەھا دەناسرێت بە شانشینی یەکگرتوو یان بەریتانیا، دەوڵەتێکی باڵادەستە کە دەکەوێتە کەنارەکانی باکووری ڕۆژاوای ئەوروپا، شانشینی یکگرتوو پێک دێت لە ئەرخەبیل بەریتانیای مەزن و بەشی باکووری دوورگەی ئایرلەندا و ژمارەیەک دوورگەی بچووک، ئایرلەندای باکوور بە تاکە بەشی شانشینەکە دادەنرێت کە خاوەنی سنووری وشکانیە و کۆماری ئیرلەندی جیا دەکاتەوە، بێجگە لەوە شانشینی یەکگرتوو دەورە دراوە بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و دەریای باکوور و کەناڵی ئینگلیزی و دەریای ئیرلەند، تونێلی دەریای مانش بەریتانی مەزن دەبەستێتەوە بە فەرەنساوە.
شانشینی‌ ئیسپانیا (بە ئیسپانی :España) کە دەکەوێتە بەشی‌ باشووری‌ خۆرئاوای‌ کیشوەری ئەوروپاوە، کە نزیکەی‌ ٨٥٪ی‌ نیمچە دوورگەی‌ ئیبریای‌ داگیر کردووە، تەنگەبەری‌ جبل تاریق لە کیشوەری‌ ئەفریقای‌ جیا دەکاتەوە و زنجیرەچیای‌ پێرینیە بە کیشوەری‌ ئەوروپاوە دەیبەستێتەوە.
شانۆ (بە ئینگلیزی: Theatre، بە عەرەبی: المسرح) باوکی ھونەرەکانە و سەرەتایەکەی بۆ سەردەمی یۆنانیەکان (الاغریق) و ڕۆمانییەکان دەگەڕێتەوە، کاتێک کە شانۆ تاکە ھۆکار بووە بۆ دەربڕینی ھونەری لە دوای زۆرانبازی و پێشبرکێکان.
شانۆن برۆس سنەیس (بە ئینگلیزی Shannon Bruce Snaith، لە ١٠ی ئابی ١٩٧٨ لەدایکبووە)، ئەکتەر و میوزیکژەن و گۆرانینوسێکی ئەمەریکییە.
شانە یان شە ئامرازێکی دانەدارە، بۆ ڕێکخستن و خاوێنکردنی پرچ، قژ و مووەکانی تر بەکاردێت.
شانە، (بە کوردیی باکووری  Tevinek) بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك خانه‌ی هاوشێوه‌ له‌ پێكهاته‌دا و به‌یه‌كه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ به‌ جێهێنانی فه‌رمانێكی دیاریكراو
شانەدەری سەروو یان شانەیەری گوندێکە، کەوتووەتە  قەزای سەید سادق، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
شانەدەری کۆن گوندێکە، کەوتووەتە  قەزای سەید سادق، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
شانەی دەماری یەکیکە لە چوار شانە سەرەکی لەشی ژیانداران.
شانەی ماسوولکەیی یان ماسوولکەشانە (ئینگلیزی: Muscle tissue) یەکێکە لە شانە سەرەکییەکانی لەشی ژیانداران.
شانەی پۆشەر یان ئێپیتیلتۆم یەکێکە لە شانە سەرەکییەکانی لەشی ژیانداران.
شانەی گرێدەر یان بەستەرەشانە جۆرێک لە شانەی ژیناسییە، کە شانەکانی تر پشتیوانی دەکات یان پێکەوە دەیان لکێنێت یان لە یەکتر جیایان دەکات.
شاوڵی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Saul of Tarsus)، دواتریش ناسرا بەناوی پۆڵسی تەڕسووسی (بەئینگلیزی: Paul of Tarsus) پایەبەرز پۆڵس (بەئینگلیزی: Saint Paul) یان پۆڵسی نێردراو (بەئینگلیزی: Paul the Apostle)، یەکێکە لە پێشەوا مەسحییە پێشەنگەکان لەدوای یەسووعەوە.
شاڕێگە یا شاڕێ (بە ئینگلیزی: Highway) بریتییە لە ڕێگەیەکی گشتیی گەورە بۆ ھاتوچووی ئۆتۆمۆبیلەکان.
شاژن "جیندیۆک"ی شیللا، لەدایکبوون و مردنی نادیارە.
شاژن ئان (ماوەی ژیان:٦ی شووباتی ١٦٦٥ تاکوو ١ی ئابی ١٧١٤) ، شاژنی ئینگلستان و سکۆتلاند و ئێرلەندا و لە کۆشکی سانت جیمس لە لەندەن لەدایک بووە، لە ساڵی ١٧٠٧ نەتەوەکانی ئینگلتەرا و ئسکتلەندا بونە بەیەک وڵات و ناوی نراوە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیای مەزن، شاژن ئانیش بۆتە یەکەم شاژنی بەریتانیای مەزن و بۆ ماوەی ١٢ ساڵ و تاکو مردنی شاژنێکەی بەردەوام بووە.
شاکار بە بەرھەمێک دەوترێ (زیاتر ھونەری یان وێژەیی) کە زۆرترین پەسن و ھەڵگوتنی ڕەخنەگرانی بەرکەوتبێ، بەتایبەت ئەو بەرھەمەی کە بە گەورەترین کاری بەدیھێنەرەکەی دەژمێردرێ یان ئەو کارەی وا داھێنان، شارەزایی، و لێھاتووییی زۆری ئافرێنەرەکەی دەردەخا.
شاڵکە ٠٤ یانەیەکی تۆپی پێ یە لە ٤ی ئایاری ١٩٠٤دامەزراوە  لە ووڵاتی ئەڵمانیا لە ناوچەی گێلسینکیێرچنە یەکێکە لە یانە  بەشداربووەکانی بۆندسلیگا خوولی ی ئەڵمانی و بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی ئەورووپا .
شاھین نەجەفی(لە دایک بووی ١٩ی خەرمانانی ٢٦٨٠ کوردی لە بەندەر ئەنزەلی) گۆرانی بێژی ئێرانی دانیشتووی ئەڵمانە.
شای ئەنگوستیلەکان (بە ئینگلیزی: The Lord of the Rings) ڕۆمانێکی خەیال٘ی مەزنە، نوسراوە لەلایەن نوسەری ئینگلیز جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین لە نێوان ساڵانی ١٩٣٧ز - ١٩٤٩ز، کە پاش کۆیەک بوو بۆ ڕۆمانی خەیاڵیی ھۆبیتەکەی ساڵی ١٩٣٧ز.
شایان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی گەرمک، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
شایستە 
شایەتمانلە ئیسلامدا، باوەڕھێنانە بەوەی کە ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە اللە (خوای تاک وتەنیا) و باوەڕھێنان بەوەی محەمەد پێغەمبەری نێردراوی خوایە، (و بە پێی شەریعەتی ئیسلامی) کەسێک ئیسلام ئەبێت بە وتنی شایەتمان لەکاتێکدا باوەڕی تەواوی بە ماناکەی ھەبێت.
شایەر گوندێکی شارستانی مەریوانە.
شتومەک یان کاڵا بە ماتێریاڵێک دەوترێ کە مرۆڤ لەبەر بەکەڵکھاتنی دەیکڕێ.
شتی دەرھەست (بە ئینگلیزی: abstract object) بە شتێک دەوترێت کە لە ھیچ کات و شوێنێکی دیاریکراودا بوونی نیە، بۆنموونە بیرۆکەیەک شتێکی دەرھەستە (لێتێگەیشتنی لە دەرەوەی ھەستەکانە).
شتێک کە لە گۆڕەپانێکی تایبەتەوە یان بەگشتی دەزانرێت؛
شتەکان لێک دەترازێن ڕۆمانێکی ساڵی ١٩٥٨ی نووسەر چینوا ئەچێبێیە (١٩٣٠- ٢٠١٣) کە خەڵکی نێجیریایە.
شرادھا کاپوور (لەدایکبووی ٣ی ئازاری ١٩٨٩) لە مومبای، مەھاراشترا لە ھیندستان، خانمە ئەکتەری بۆلیوود و گۆرانیێژە.
شرنەخ یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستان، لە ناوچەی بۆتانە و ناوەندی پارێزگای شرنەخە، پارێزگایەکی نوێیە و پێشتر قەزایەک بوو سەر بە پارێزگای ھەکاری، وە کەوتووەتە سنوری ووڵاتی عێراق کە دەروازەی خابوور دەروازەیەکی گرنگی تورکیایە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کەوتووەتە ئەم پارێزگایە.
شرووتی حەسەن (بە ئینگلیزی: Shruti Haasan) (لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) یەکێکە لە ئەکتەرەکانی هیندستان کە لە فیلمە هیندی و تیلگوویی و تامیلییەکان ڕۆڵ دەگێڕێت.
شرکەتی سنوورداری تایبەت (ئینگلیزی: private limited company) یان شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار (ئینگلیزیی ئەمریکی: Limited liability company) جۆرە دامەزراوەیەکی بازرگانییە بە خاوەندارێتیی تایبەت کە لە زۆر بواری دادمەندیدا بە جیا لە خاوەندارێتیی گشتی بەکار تێ، بە ھەندێ جیاوازییەوە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر.
شرکەتی سنوورداری تایبەت (ئینگلیزی: private limited company) یان شرکەت بە بەرپرسیارێتیی سنووردار (ئینگلیزیی ئەمریکی: Limited liability company) جۆرە دامەزراوەیەکی بازرگانییە بە خاوەندارێتیی تایبەت کە لە زۆر بواری دادمەندیدا جیا لە خاوەندارێتیی گشتی بەکار تێ، بە ھەندێ جیاوازییەوە لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر.
شرۆڤەکاریی SWOT مێتودێکە بۆ شرۆڤەکاریی سازمان، بۆ پەی بردن بە هەلومەرجی سازمان، بە هێز و توانای ناوەکی لە لایەک و دەرفەتی دەرەکی لە لایەک.
شرەیا غوشال لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٨٤ (٣١ ساڵ) لە بهارامپور لە ڕؤژئاوای بەنگال لە هیندستان، شرەیا گۆرانیبێژی پلەی باک (playback)ی هیندییە کە گۆرانییەکانی بەزاری هیندی، بەنگالی، نیپاڵی، کاننادی، مالیالامی، تامیلی، تیلگویی وتووە.
شفتە خواردنێکی کوردییە.
شلە یەکێک لە دۆخەکانی ماددەیە.
شمشێر چەکێکە کە بۆ بڕین بەکار دێت.
شمۆئێل یوسف عجنون ناسراوە بە شای عجنون، (ماوەی ژیان:١٧ی تەممووزی ١٨٨٨ لە ئۆکراینا تاکوو ١٧ی شووباتی ١٩٧٠ لە ئورشەلیم لە ئیسرائیل) نوسەرێکی جولەکەبووە و بەڕەچەڵەک پۆڵەندی بووە و خەڵاتی نۆبێلی لەئەدەبدا وەرگرتووە ، لەمنداڵیەوە لەلای خێزانەکەی وانەی خوێندووە و نەچۆتە قوتابخانە کە تەمەنی گەیشتۆتە ٨ ساڵان توانیوێتی بەھەردوو زمانی یدیشییە و عیبری بنوسێتەوە، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا یەکەم قەسیدەی خۆی بەزمانی یدیشیە بڵاوکردۆتەوە لەساڵی دواتر یەکەم قەسیدەی خۆی بەزمانی عیبری بڵاوکردۆتەوە.
شنگال یان شەنگال یان شەنگار یان شنگار (بە عەرەبی: سنجار) شارێکە لە پارێزگای موسڵدا.
شنۆ شارێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە نێوان سنووری ئێران و عێراق ھەڵکەوتووە.
شه‌ست و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، زانایه‌كی ناودارو كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی كورد له هه‌موو لایه‌كی كوردستان ، مه‌لا فه‌ندی له ڕۆژی 1942.12.31دا كۆچی دواییكرد و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له گۆڕه‌پانی زانست و ئایین و چاکه‌خوازی به‌جێهێشت، ئه‌م كه‌سایه‌تییه له ساڵی 1280ی كۆچی به‌رامبه‌ر به 1863ی زاینی هاتۆته دنیاوه، ناوی ته‌واوی مه‌لا ئه‌بو به‌كر ئه‌فه‌ندی كوڕی ‌حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی كوڕی مه‌لا ئه‌بو به‌كری سێیه‌مه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا مه‌لا فه‌ندی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌ستی به‌ خوێندنی قورئان كردووه‌ و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به ته‌جویده‌وه له‌به‌ری كردووه، ئینجا كه‌وتووه‌ته سه‌ر فێربوونی وانه‌ی سه‌رف و نه‌حو و فیقهـ و مه‌تنیق و ڕه‌وانبێژی و فه‌لسه‌فه‌ و بیركاریی و له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا خوێندنی مه‌لایه‌تی ته‌واو كردووه و مۆڵه‌تی زانستی له حاجی مه‌لا عومه‌ر ئه‌فه‌ندی باوكی وه‌رگرتووه و بووه‌ته زانایه‌كی گه‌وره‌.
شوان قەڵادزەیی (ماوەی ژیان: ١٩٦٦ - ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧) سیاسەتڤانێکی کورد بوو، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق بووە، لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی بووە و دواتر بووە بە سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوە لە پەرلەمانی کوردستان.
شوانکارە ناوی فیدراسیۆنێکی عەشیرەیی کەونی کوردە لە بەشگەلێکی زنجیرە چیاکانی زاگڕۆس.
شوبات (بە عەرەبی: شباط) ناوی سوریانیی مانگی دووەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٢٨ (٢٩ لە ساڵی پڕ) ڕۆژی ھەیە.
شوتی ناوی تری 
شووشە ڕەقەیێکە بێ شکڵ کە دەتوانێت لە یەک کاتدا ڕەفتاری ماددەیەکی ڕەق و توویر (شکەنەندە) لە خۆی پیشان بدات.
شووشەی پتەو (بە ئینگلیزی: Tempered glass) جۆرێکە لە شووشەی سەلامەتی  (Safety Glass) کە لە کاتی دروستکردنی گەرم دەکرێت ( ٥٦٤ پلەی سیلیزی) یا چالاکی کیمیایی لەگەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی پتەوییەک بدات بە شووشەکە.
شوکروڵڵا بابان نووسەر و شاعیری به ناوبانگی کورد ساڵی ١٩٢٣ له شاری سنە له دایک بووه.
شوێنه‌وارناسی،  دیسیپلینێکی زانستیە کە خوێندنەوە لە سەر ئۆبژەکان دەکات،  شوێنه‌وارناس پشکنینی میژووی مرۆڤ لە سەردەمی پیش میژووەوە تا سەردەمی ھاوچەرخ دەکات لە رێگای ھەموو ئەو کەرەستانەی کە لە کۆنەوە بە جێ ماون  و لە رێگای پشکنینی دێرین ناسانەوە دەدۆزرێنەوەزانیاری سەبارەت بە دۆنیای کۆن دەخاتە بەر چاو.
شوێنی شاری سلێمانی بە قەدپاڵی چیای گۆیژەوە ھەڵبژێراوە، لە دوورەوە ھەمیشە چەشمەندازی چیای بەرزی پیرەمەگروون کە (٢٦٧٠م) بەرزە و لای خۆرئاوایەوە چیای گڵە زەردە دیارە.
شوێنی کڕین و فرۆش  بە بۆچوونی Justi Ferdinand، وشەی بازاڕ (واجار-پەھلەوی) دە بنەڕەتدا بە مانای " شوێنی ھاتووچۆی زۆر" بووە.
شوێنەوارناسان هێما و نیشانەگەلێکیان لەم خوو و ڕەوەشتە لە کۆمەڵگاکانی سەرەتاییدا دۆزیوەتەوە.
شڕێک (بە ئینگلیزی: Shrek) فیلمێکی ئەنیمەیشنیە، خەڵاتێکی ئۆسکاری وەرگرتوە و پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکیتری ئۆسکار
شڤان پەروەر (لەدایکبووی ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٥٥) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە.
شۆجۆ (بەرۆماجی: shōjo) وشەیەکی ژاپۆنییە و بەم شێوە دەنوسرێ (少女) کە بەمانای (کچە بچووکەکە) دێت کە بریتییە لە جۆرێک لە مانگا و ئەنیمێ کە ئەو کچە هەرزەکارانە دەکاتە ئامانج کە تەمەنیان لە نێوان ۱۰ بۆ ۱٨ ساڵدایە هەروەها بە شێوەیەکی گشتی شۆجۆ چەندین بابەت دەگرێتەوە لە کۆمەڵەیەکی جیاوازی گێڕانەوەدا کە بە چیرۆکە درامییە مێژووییەکان دەست پێدەکات تا چیرۆکە خەیاڵە زانستییەکان ناوەستێت بە مانایەکی تر شۆجۆ لەسەر بابەتێک نییە بەڵام ئەوەی جیای دەکاتەوە ئەو سەرنجە بەهێزەیەتی کە دەیخاتە سەر پەیوەندییە مرۆیی و ڕۆمانسی و جیاوازەکانی مرۆڤ.
شۆن پێن (بە ئینگلیزی: Sean Penn) ھونەرمەند و دەرھێنەرێکی بەناوبانگی سینەمای ئەمریکییە لە ١٧ی ئابی ١٩٦٠ لەدایکبووە، ئەم ھونەرمەندە خەڵاتی ئۆسکاری لە ساڵی٢٠٠٣دا پێبەخشراوە بەھۆی بەشداری کردنی لە فیلمی "ڕووباری ڵێڵ" و ھەروەھا خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپی لە ساڵی ٢٠٠٤ دا وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠٠٨یشدا بۆ جارێکی تر خەڵاتی ئۆسکاری بەھۆی سەرکەوتنی ڕۆڵگێڕانەکەی لە فیلمی "شیر(بە ئینگلیزی: Milk)" دا پێبەخشراوە.
شۆڕش (بە ئینگلیزی: Revolution وشەکە لە لاتینیدا بەمانەی وەرچەرخان دێ) جگە لە چەمک و واتای کۆمەڵناسی کە بریتیە لەگۆڕینی (ژێرخانی کۆمەڵایەتی = Structure sociale)، لە واتا سیاسیەکەیدا بریتیە لە گۆڕینی دامەزراوەی سیاسی و دەسەڵات.
شۆڕش شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی شۆڕش(ناوەند)، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..شۆڕش ناوەندی ناحیەی شۆڕشە.
شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یان شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران (بەکورتی: شۆڕشی ئیسلامی) کۆمەڵە ڕووداوێکە کە لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینیدا ڕووی دا و بوو بە ھۆی ڕووخانی دەوڵەتی شاھەنشاھیی ئێران و پێکھاتنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێشەوایی ئایەتوڵڵا ڕووحوڵڵای خومەینی.
شۆڕشی ئەمریکا
شۆڕشی تەمموز، کودەتایەکی سەربازی بوو، ئەفسەرەکانی سوپای میسری پێی هەستان لە دژی حوکمی شانشینی لە ٢٣ی تەمموزی ١٩٥٢ و سەرەتا بە بزوتنەوەی پیرۆ ناودەبرا و دواتر هەندێک ناویان نا شۆڕشی ٢٣ی تەمموز.
شۆڕشی فەرھەنگی شۆڕشی فەرھەنگی بەشێکە لە شۆڕشی سۆسیالیستی، مەفھومی ڕاپەرینی خەڵک و ھێنانەدی فەرھەنگێکی تازەیە، واتە فەرھەنگی سۆسیالیستی و ھەستپێکردن و ھەزمکردنی ئەم ئایدۆلۆجی و فەرھەنگە سۆسیالیستییەیە لە لایەن کۆمەلانی زەحمەتکێشەوە.
شۆڕشی فەڕەنسی ١٧٨٩ - ١٧٩٩ کودەتایەکی ڕامیاری و شۆڕشێکی جەماوەری بوو کە لە ساڵی ١٧٨٩دا لە فەڕەنسا دەستی پێکرد و نەک فەڕەنسا بەڵکوو کاریکردە سەر ھەموو جیھان و بە جارێک ھەموو
شۆڕشی ١٤ی تەممووز(گەلاوێژ) لە بنەچەدا کودەتای سەربازی لە ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨، لە دژی سیستەمی پاشایەتی و لە دژی مەلیک فەیسەڵی دووەمی عێراق بەئەنجام گەیەنرا کە بە پێی سەرچاوە نافەرمییەکان لەم شۆڕشە بەکۆی گشتی ١٠٠ کەس کوژران، لە ئەنجامی شۆڕش یان کودەتاکە عەبدولکەریم قاسم بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتی ھێنراو رژێمی کۆماری لە عێراق راگەیێنرا، گەرچی لە سەراتادا بزووتنەوەی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ لە عێراق بانگەشەی بۆ دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ دەکرد، بەڵام زۆری نەبرد سەرانی ئەو بزووتنەوەیە، لە بەڵێنەکانی خۆیان ھەڵگەڕانەوە و دەستیانکرد بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی سەرکوتکردنی ھەر بەرھەڵستکارێکی دەسەڵاتی عەبدولکەریم قاسم و فەرمانڕەوایی شیوعییەکانی عێراق، کە لەو سەردەمە بوونە حیزبی دەسەڵاتدار.
شۆڕشی پیشەسازی: ناوێکە کە لێکۆڵەران و ئابوریناسان  داویانەتە پاڵ ئەو گۆڕانکاریە گەورانەی لەم ٢٠٠ ساڵەی ئەخیردا ڕویانداوە، دەکرێ ئەم گۆڕانکاریانەش بریتی بن لە شێوازی ژیان، کار و شێوەی بەرھەمھێنانی شتومەک.
شۆڕشی چاندی چین گۆڕانکاریگەلێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی مەزن بوو لە کۆماری گەلی چیندا کە بە دەستی ماو تسی تۆنگ بەڕێوە چوو و دەسەڵاتی کۆمۆنیستەکانی لە چیندا بە ھێزتر کرد.
شۆڕشی ڕووسیا یان شۆڕشی ئۆکتۆبەر یان شۆڕشی بەلشەڤیک یان شۆڕشی لێنین و ترۆتسکی ئەو زنجیرە شۆڕشە بوو دژی ئیمپراتۆری ڕووسیا کە لە ئەنجامدا سیستەمی وڵاتەکەی گۆڕی و بۆ سیستەمێکی کۆمۆنیزم و لە ئەنجامدا سنوورەکانی ڕووسیا گۆڕانکاری بەسەرهات و فراوان بوو و دەوڵەتی یەکێتیی سۆڤیەتی لەسەر بنیادنرا یەکەم زنجیرەی شۆڕشەکە لە شوبات یان فێبریوەری ١٩١٧ بوو وە دووەمیش لە تشرینی یەکەم یان ئۆکتۆبەر بوو لەهەمان ساڵدا.
شۆڕشی کشتوکاڵی یان شۆڕشی وەرزێڕی، چەرخێکی گواستنەوە لە چەرخی پێش-کشتوکاڵە کە بە ڕژێمی خواردنی پالیۆلیتیک دەناسرێتەوە.
شۆڕەبی یا شەنگەبی (بە لاتین: Salix babylonica) جۆرێک بییە کە لە ئاسیا و ئەورووپادا دەڕوێت.
شۆڤێنیزم یان شۆڤێنی لەدەرەنجامی ڕەگەزپەرستی یەوە دروست دەبێت ، کەسە شۆڤێنییەکان پێیان وایە کە نەتەوەی خۆیان خۆش دەوێت و تا ئەوڕادەیەی کە بەسەر نەتەوەکانی دیکەشی باڵاتر سەیر بکەن بەو مانایەی کە نەتەوەکانی دیکە لە چاو نەتەوەی ئەو زۆر بچووکترە ، بۆیەکەمینجار جۆرج هۆلیۆک ووشەی شۆڤێنیزمی بەکارهێناوە.
شۆگاکوکان (بە ژاپۆنی: 株式会社小学館) بریتییە لە بڵاو کەرەوەیەکی ژاپۆنی بۆ کتێبە وێژەییەکان و فەرهەنگ و گۆڤارەکانی مانگا و فیلەکانی دی ڤی دی.
شیاومەزنی بریتیە لە سیستەمێکی فەرمانڕەواییکردن کە لەسەر بنەمای فەڕمانڕەواییکردن لە رێگای توانا (لێھاتوویی)، نەوەک لەسەر بنەمای سامان و نەژاد و رەچاوکردنەکانی تری پێگەی کۆمەڵایەتی، دامەزراوە.ھەرچۆنێک بێت وشەی مێریتۆکراسی ئێستا زۆرجار بەکاردەھێنرێت بۆ باسکردنی جۆرێکی کۆمەڵگا کە تیایدا سامان و داھات و باری کۆمەڵایەتی لە رێگەی پێشبڕکێکردنەوە دیاریدەکرێن لەسەر بنەمای ئەو گریمانەیەی کە براوەکان بێگومان شایستەی ئەو ئەنجامە بەدەستھاتووانەی خۆیانن.
شیاومەزنی(فەرمانڕەوایی توانادار لێھاتووەکان)'
شیر شلەیەکی سپی ڕەنگە، لە مەمکی زیندەوەرەمێینە شیردەرەکاندا دروست دەبێت.
شیراز شارێکە لە باشووری ڕۆژئاوای ئێرانەوە و ناوەندی پارێزگای فارسە.
شیردەرەکان یاخود مەمکدارەکان ئەو گیانلەبەرانەن کە لە کۆمەڵەی بڕبڕەدارەکانن و خاوەن بڕبڕەی پشتن و بە شیر بێچووەکانیان گەورە دەکەن.
شیرێژ یان ژاژی بەرھەمێکی شیرە.
شیزۆفرێنیا یان سکیزۆفرێنیا جۆرێکی پەشێوی دەروونییە کە دەبێتە ھۆی لەکار کەوتنی ڕەوتی ھزر و سڕی عاتیفی (سۆز)، و تێکەڵکردنی خەیاڵ بە واقیع و ڕاستی.
شیعر، ھۆنراوە، هۆزان یان ھەڵبەست (بە ئینگلیزی: Poetry) وتەیەکی ھۆنراوی سیحراوییە، کە کار دەکاتە سەر ھەست و ھزری مرۆڤ.
شیعرێکی ئەحمەد ھەردی کە بە گۆتەی عەلی مەردان ناردوویە بۆ ئەو (عەلی مەردان) تا بیکاتە گۆرانی 
شیعە یان مەزهەبی شیعە، بە دووەم تائیفەی گەورەی موسڵمانان ئەوترێت، کە عەلی کوڕی ئەبووتالیب و نەوەکانی لە فاتیمەی هاوسەری و کچی پێغەمبەر محەمەد بە پێشەوا دادەنێن و مل کەچی بۆیان بە پێویست ئەزانن بە پێی دەقی ئاسمانی و بە مەڕجەعی سەرەکی موسڵمانانیان دادەنێن لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر، و ناوی پێشەوا یان ئیمامیان پێ ئەڵێن و شوێنکەوتنیان بە پێویست دادەنێن بە پێی فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەد کە لە چەند کتێبێکی هەندێک لە تائیفە ئیسلامیەکاندا هاتووە.
شیعەی دوازدە ئیمان یان رافضی یان جەعفەری کۆمەڵەیەکن لە ئایینی ئیسلام، یان ئەو وشەیە بەکاردێت شیعە ئەگەر ئەو وشەیە گووترا بە سادەیی ئەوا بە مانای ئەوان دێت،گەورەترین کۆمەڵەن لەناو شیعەکان،بڕوایان وایە کە پێغەمبەر محمد (د.خ)دوازدە کەسی دیاری کردووە تا ئیمامی بکەن بکەن،ئەوانیش ئەو دوازدە کەسەن،کە جیاوازە لە هەموو بڕوا ئیسلامییەکانی دیکە.
شیفا گەردی (ناوی تەواو: شیفا زکری ئیبراھیم)، (١ی تەمموزی ١٩٨٦ - ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧) لەدایکبووی کۆمەڵگەی زێوەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان پەیامنێر و پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنی بوو، لە ٢٠١٧ لە کاتی کار بەھۆی مینێکی چێنراو لە ماوەی شەڕی داعش لە شاری مووسڵ گیانی لەدەست دا.
شیلان یان دلیق (بە لاتینی: rosa canina)، دارێکی بچووکی دڕکنە،  گوڵێکی جوانی بۆنخۆشی سوور، چەرموو یان ئاڵ دەگرێ کە لە گوڵەباخ دەچێ بەلام زۆر چووکەترە و بۆنیشی لە گوڵەباخ کەمترە.
شیللای نوێ یان کۆتایی (بە ھانگۆل: 후신라؛ بە ھانجا: 後新羅) یان شیللای یەکخراوو (بە ھانگۆل: 통일신라؛ بە ھانجا: 統一新羅)، دوای ئەوەی بایکجی ساڵی ٦٦٠ز گیرا و گۆگۆریۆ ساڵی ٦٦٨ز گیرا، ھەرسێ شانشینەکە یەکخرایەوە.
شین ڕەنگی ئاسمانی بێھەور و زەریای قووڵە.
شینچی کودۆ (بە ژاپۆنی: 工藤新一 بە رۆماجی:  Kudo Shinichi) کەسایەتی سەرەکیی زنجیرە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنانە.
شینگن (Schengen) بریتییە لەو بەڵگەنامە (ڤیزا)یەی کە ڕێگە بە سەردانی ناوچەی شینگن دەدات، ھاتوچۆ لەنێو شارەکانی ئەم دەوڵەتانە زۆر ئاسانکاری بۆ کراوە، بەو مەرجەی خاوەنی ئەم بەڵگەنامەیە بیت، ناوچەی شینگن ٢٦ وڵاتی فەرمی دەگرێتەوە، لە ڕێکەوتننامەکەدا ٢٢ وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا و ٤ وڵاتی (EFTA) ھەن.
شینیگامی (بە ئینگلیزی: Shinigami) (بە ژاپۆنی: 死神) وە بە مانای خوای مەرگ دێت.
شینیگامی (بە ئینگلیزی: grim reaper" Shinigami"، بە ژاپۆنی: 死神) واتە خوای مەرگ (بە کوردی: ڕۆحکێش).
شیوە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگەسەر، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
شیوەنی بەفر (بە فارسی: مرثیه برف، بە ئینگلیزی: Requiem of Snow) فیلمێکی کوردییە لەلایەن دەرھێنەری کورد جەمیل ڕۆستەمی کاری دەھێنانی بۆ کراوە و فیلمەکە لە ٩٠ خولەک پێکدێت و بە ھاوبەشی لە وڵاتی ئێران و عێراق لەساڵی ٢٠٠٥ وێنەی بۆگراوە.
شیوەی شتێک (بە ئینگلیزی:  Shape) کە لە ناو فەزایەکدا ھەڵکەوتووە بەشێکە لەو فەزایە کە ئەو شتە داگیری کردووە ئەو جۆرەی کە سنووری دەرەکیی ئەو شتە دیاریدەکات، جیا لە تایبەتمەندیگەلی دیکەی شتەکە وەکوو: ڕەنگ، ناوەڕۆک و ماکی پێکھێنەر، ھەروەھا جیا لە تایبەتمەندیگەلی دیکەی فەزایی شتەکە وەکوو: شوێن، بار و ئەندازە.
شیڤا (بە سانسکریت: शिवः) یەکێکە لە گەورەترین خودایانی ئایینی ھیندویزم.
شیکاری ڕێکارێکە بریتی لە پێواژۆی داشکاندی مژارێکی دژوار یان ئاڵۆز بەسەر بەشگەلی بچووکتر بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لەو مژارە.
شیکاریی ئاوێتە(بە ئینگلیزی: complex analysis) یان بیردۆزی فانکشنەکان(functional theory)، چەمکێکە لە زانستی بیرکاریدا کە ئەو فانکشنانەی توانای گرتەیان ھەیە بۆ بەھا ئاوێتەکان شرۆ‌ڤە دەکات.
شیکاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە پێواژۆی دۆزینەوەی پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی ڕایەڵەکان و بیردۆزەی گرافەوە دەوترێت.
شیکاریی ماتماتیکی یان شیکاریی بیرکارییانە (بە ئینگلیزی: Mathematical analysis) لقێکە لە زانستی بیرکاری.
شیکاریی ژمارەیی (بە ئینگلیزی: Numerical analysis) بریتییە لە خوێندنی ئەلگۆریتمەکان و بەکارھێنانی میتۆدە نزیکراوەیییەکانی ئەژمێرکردن، بۆ شیکردنەوەی ئەو کێشانەی کە لە شیکاریی ماتماتیکی یان ماتماتیکی بەردەوامدا (لە بەرانبەر ماتماتیکی پچڕاو یان دابڕاو ) ناتوانرێت لە ڕێگەکانی شیتەڵکاری وڵامێکی دەقاودەق و ڕێکیان بۆ بدۆزرێتەوە.
شیکردنەوەی کارەبایی یان بە کارەبا شیکردنەوە (ئینگلیزی: Electrolysis) ئەو کردەیەیە کە تەزووی کارەبایی تێدا بەکاردێت، بۆ ڕوودانی کارلێکێک.
شیکۆکو (بە ژاپۆنی:四国) یەکێک لە چوار دوڕگەی سەرەکی وڵاتی ژاپۆنە.
شێ (بە ئینگلیزی: Moisture) بریتییە لە هەبوونی ماددەی شلی بۆ بە تایبەتی ئاو لە شوێنێکدا.
شێتی یان دێوانەیی (بەئینگلیزی: Insanity، Madness، Craziness) زنجیرەیەکە لە ھەڵسووکەوت کە جیادەکرێتەوە بەوەی کە لەسەر شێوازی و بنەمای ئاوەز یان دەروون یان ھەڵسووکەوتێکی نائاسایی ئەنجام دەدرێت.
شێخ ، دکتۆر فەتحی یەکن ناوی تەواوی فتحی محمد عینایە (ماوەی ژیان: ٩ی شووباتی ١٩٣٣ لە لوبنان تاکوو ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٩بەنەخۆشی دڵ لە لوبنان، سیاسەتمەدار و زانایەکی ئایینی سوننە مەزھەب بوو و سەرۆکی بەرەی کاری ئیسلامی و ئەمینی کومەڵەی ئیسلامی بووە لە لوبنان، لە ٩ فبرایری ساڵی ١٩٣٣ لە شاری تەڕابلسی لوبنان لەدایک بووە و بڕوانامەی دکتۆرای لەخوێندنی ئیسلامی و زمانی عەرەبی بەدەستھێناوە.
شێخ ئەحمەد دیدات لە ساڵی ١٩١٨ لە دێی تاد کشینار لە ویلایەتی سوارات لە ھیندستان لەدایک بووە و باوکی بەرگدروو بوو لەبەرنەبوونی کۆچی کرد بۆ خوارووی ئەفەریقا لەساڵانی بیستی سەدەی بیست دا.
شێخ ئەحمەد کۆر (١٢٢٦ شنۆ - ١٢٨٦ ھەتاویی لە بۆکان) ئاڵقەیەکی گرنگی پێوندەیی لە نێۆان دوو زاراوەی سەرەکی کوردی واتە کرمانجی ژوورو و خواروە.
شێخ ئەحمەدی جزیری (١٥٧٠- ١٦٤٠) ناسراو بە مەلای جزیری شاعیرێکی کلاسیکی کوردە بە دامەزرێنەری شێوەزاری کلاسیزمی کرمانجی ژووروو سەر بە شێوەزاری بۆتانی دادەنرێت.
شێخ حەسەنی گڵەزەردە ناوی تەواوی شێخ حەسەن کوڕی سەید محەممەدی نۆدێیە لە ساڵی ١٧٦١ز کۆچی دوایی کردووە.
شێخ رەزای‌ تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠) ناوی ڕەزای کوڕی‌ شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانی کوڕی‌ مەلا ئەحمەدی‌ کوڕی‌ مەلا مەحموودی‌ زەنگەنـەیە کوڕی یوسف ئاغای زەنگەنەیە، سـاڵی‌ ١٨٣١ لەگوندی‌ قرخی‌ نزیک چەمچەماڵ لەدایک بووە، لە تەمەنی‌ حەوت ساڵیدا لای‌ شێخی‌ باوکی‌ دەستی‌ بەخوێندن کردووە، لەتەمەنی‌ بیست و پێنج ساڵی‌یەوە خۆی‌ بە خوێندنی‌ ئەدەبیاتی‌ عەرەبی و فارسی و تورکی خەریک کردووە ، ساڵی‌ ١٨٦٠ چووە بۆ ئەستەمبوڵ و ماوەی‌ دوو ساڵ لەوێ‌ ئەبێ‌ و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، دوای‌ مردنی‌ باوکی‌ ئەچێ‌ بۆ کۆیەو لای‌ شێخ غەفوری‌ مامی‌ زیاتر لەشەش مانگ ئەمێنێتەوە و بەتەمای‌ کچەکەی‌ ئەبێت بەڵام مامی‌ رازی‌ نابێ‌ و ئەویش ئەڕوات بۆ کەرکوک، ساڵی‌ ١٨٦٦دا بۆ جاری‌ دووەم ئەچێتەوە بۆ ئەستەمبوڵ، لەرێگەی‌ میسرەوە ئەچێ‌ بۆ حەج، ساڵی‌ ١٨٨٤ ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک و زۆر جار ھات و چۆی‌ وەسمان پاشاو مەحمود پاشای‌ جاف و پیاوە گەورەکانی‌ ئەو ناوەی‌ کردووە، خێزانی‌ وەسمان پاشا، عادیلە خانم ھەمیشە دیاری‌ بۆ داناوە و یارمەتی‌ بۆ ناردووە، ساڵی‌ ١٨٩٨ ئەچێ‌ بۆ بەغدا و لە تەکیەی‌ تاڵەبانی‌ دانیشتووە، پەیوەندی‌ بەتینی‌ لەگەڵ بنەماڵەی‌ سەلیم بەگی‌ بابان و سەید عەبدولرەحمانی‌ نەقیب دا ھەبووە.
شێخ سەعد غامدی (١ی جومادەلئوولای ١٣٨٧ی کۆچی/٧ی ئابی ١٩٦٧ -) ئیمام و قورئان خوێن، لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٧ک بەرامبەر ١٩٦٧ز لە شاری دەمام لە شانشینی عەرەبی سعوودی.
شێخ سەعیدی پیران (١٨٦٥-٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە ئامەد) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە لە ١٩٢٥دا بە یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە دژ بە حکوومەتی کۆماری تورکیا شۆڕشی کرد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەمارۆی شاری ئامەدیان دا بەڵام ھێزەکەیان تێکشکا و پاشان شێخ سەعید لە سێدارە درا.
شێخ شەھابەدین کاکۆزەکریایی یا شێخ شەھابەدین شازڵی شاعیری کوردی سەدەی شانزە و حەڤدەیە کە لە ناوچەی مەریوان ژیاوە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری (لەدایکبوون:١٨٣٠ لە شەمزینان - مردن: تشرینی یەکەمی ١٨٨٣ لە حیجاز) شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە لە ساڵی ١٨٨٠دا لە ناوچەکانی شەمزینان و ھەکاری و مەھاباددا شۆڕشێکی ڕێکخست کە بە دەستی سوپای عوسمانی و قاجاڕەکان سەرکوتکرا.
شێخ عێزەدین حوسەینی (١٩٢١-٢٠١١) زانایەکی ئایینی و کەسایەتییەکی سیاسیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بووە.
شێخ لە تیف کوری سەرکردەی بەناوبانگی کورد شێخ مەحمودی نەمرو کوری شێخ سەعید کوری کاک ئەحمەدی کوری شێخ مارفی نۆدێیە کەیەکێک بووە لە زانا بەناوبانگەکانی ئایینی لە کوردستان
شێخ لەتیف لە سالی ١٩١٧ز لە شاری سلێمانی لە بنەمالەیەکی کورد پەروەرو دین دار و ئەدەب دۆست لە دایک بووە لە سەردەمێکی پر کارەسات و تەقینەوەی مێژوویی دا چاوی بە ژیان ھەلێناوە
شێخ محەممەدی خاڵ (١٩٠٤-١٩٨٩) زانای ئایینی، دادوەر و نووسەری بەناوبانگی کورد بوو.
شێخ مووس کوڕی حەسەن کوڕی موحەمەد، ناسراو بە جگەرخوێن، شاعیرێکی کورد زمانە.
شێخ مەحموود ناسراو بە حەفید (١٨٨١-١٩٥٦) کوڕی شێخ سەعیدی کوڕی کاک ئەحمەدی شێخ و کوڕی شێخ مارفی نۆدێ کوڕی مستەفا کوڕی ئەحمەدی نۆدیی شارەزوری بەرزنجییە.
شێخ مەند گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بازیان، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
شێخ نوری شێخ ساڵح بەرزنجی لەدایکبووی ساڵی ١٨٩٦، شێخ نوری سەرنووسەری ڕۆژنامە و شاعیر و چالاکوانی کورد بوو، شێخ نوری دیوانی خۆی ھەیە کەبۆیەکەمینجار لەساڵی  ١٩٧٠ بڵاوکراوەتەوە لە سەردەمی شانشینی کوردستان و مەلیک مەحموود دا شێخ نوری سەرنووسەری بانگی کوردستان بووە وە خاوەن ئیمتیازی ڕۆژناممەی ڕۆژی کوردستان بووە.
شێخ نەسیم موهاجیر ناوی تەواوی موحەمەد نەسیم کوڕی موحەمەد سەعید کوڕی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ مەحمود کوڕی شێخ ئەحمەدی عەللامە کوڕی شێخ مستەفای تەختەییە.
شێخ وەسان گوندێکە لە ناحیەی بالیسان لە قەزای شەقڵاوە، ھەولێر، باشووری کوردستان.
شێر بەشێکە لە خێزانی پشیلە ئاژەڵێکی گۆشخۆرە کێشی نزیکەی ٢٥٠ کیلۆ گرام دەبێت ، بەزۆری شێر لە کیشووەری ئەفریقالە ھەرێمی دارستانی ساڤانا و زەوی گیای ئاوھەوا مام ناوەند دەژین
شێرلۆک (بە ئینگلیزی: Sherlock) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی بەڕیتانییە و لە جۆری تاوان و درامایە و وێنەیەکی ئێستا بۆ کارەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ئارتەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات، زنجیرەکە لەلایەن ستیڤن مۆفات و مارک گاتسەوە دروستکراوە و لە پاڵەوانێتی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمنە بە ڕۆڵەکانی شێرلۆک ھۆڵمز و دکتۆر واتسن.
شێرلۆک ھۆلمز (ئینگلیزی: Sherlock Holmes) کەسایەتییەکی لێکۆڵەرەوەی خەیاڵییە لەلایەن نووسەری سکۆتلەندی ئارتەر کۆنان دۆیڵ درووستکراوە.
شێرلی چیسھۆڵم (ی تشرینی دووەمی ١٩٢٤ نیویۆرک  – ١ی کاوونی یەکەمی ٢٠٠٥) سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی سەر بە حیزبی دیموکراتی بووە و یەکەم ئافرەتی ڕەش پێست بووە وەکو ئەندامی کۆنگرسی ئەمریکا ھەڵبژێردرێت، لە ٣٠ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٢٤ لە گەڕەکی بڕۆکلین لە کەرتی کینغزی شاری نیویۆرک لەدایک بووە و دایک و باوکی لە بریتانیا و بربادۆسەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا.
شێرپەنجە بە نەخۆشیی ترسناک ناسراوە.
شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە مەترسیدارترین شێرپەنجەکان کە لە ھەر دوو ڕەگەزی ژن و پیاودا ڕوو دەدات.
شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
شێری شاخەکە یەکێکە لە زنجیرە وەشانەکانی سیستمی کارپێکەری و خێزانی OSX ی ئەپڵ وە بەوەشانی ١٠،٨ لەکۆنگرەی ئەپڵ ناسێنرا ، ئەم وەشانە لەڕۆژی ٢٥ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٢ وەشێنرا کە نرخەکەی ١٩،٩٩ دۆلاری ئەمریکی بووە کە پاڵپشتی سەکۆی x86-64 دەکا ، ئەم وەشانە پاڵپشتی ھەریەکە لە ئای ماک(٢٠٠٧) و ماک بووک (دەرچووی سەرەتای ٢٠٠٩) و ماک بوک پڕۆی (دەرچووی دوای ٢٠٠٧) و ماک بووک ئێری (دەرچووی دوای ٢٠٠٨) وە ماک پڕۆی (دەرچووی سەرەتای ٢٠٠٨) و ئێکس سێرڤی (دەرچووی ٢٠٠٩) دەکات ، بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕێ ئەپڵ ئەم وەشانەی تەنیا لە چوار ڕۆژدا زۆرتر لە ٣ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرا یان داگیراوە.
شێفیڵد (بە ئینگلیزی: Sheffield) شارێکی ئینگلستانە و دەکەوێتە باکووری ئەم وڵاتە.
شێلم (شەڵغەم (Turnips سەوزەیەکی نیشاستەییە، بەڵام ئەو وزەیەی کە تێیدایە سێجار کەمترە لەو بڕە وزەیەی کە لە ھەمان بڕی پەتاتەدایە.
شێوازی ئەڵاوەیسی یان مەقامی ئەڵاوەیسی یەکێک لە شێواز و فۆرمەکانی مۆسیقای کوردییە، کە ھەم لە ئامێرژەنین و ھەم لە ئاوازدا (مەقامبێژی یان مەقامچڕین) بە کار ئەبرێت.
شێواوکان (Şêwawkan، بە فارسی: شیواوکان) دێیەکە لە گوندستانی گەورکی نەڵێن، لە ناوچەی وەزنێی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
شێوەزار (بە ئینگلیزی: dialect) بەشێکی بچووکتر لە زمانە کە تایبەتمەندییەکانی خۆی ھەیە.
شێوەی حکوومەت یان شێوەی فەرماندەرکردنی دەوڵەت ئاماژە دەکا بەو کۆمەڵەیە لە دامەزراوە سیاسییەکان کە بە ھۆیەوە دەوڵەتی فەرمانڕەوا فەرمانڕەواییی خۆی ڕێک دەخا بە مەبەستی بەکاربردنی ھێزی لەسەر پەیکەرەی سیاسی.
شە ھید مە نسور فە تاحی لە ساڵی ١٣٣٥ ھە تاوی لە گوندی کە ڕاوا سە ر بە ناوچە ی شامیانی مە ریوان لە بنە ماڵە ێکی مامناوە ندی لە دایک بوو٠ بە لە دایک بونی بزە ی شادی خستە سە ر لێوانی بنە ماڵە کە ی؛دوای ماوە یکی کورت بنە ماڵە کە یان لە شاری مە ریوان نیشتە جێ بوون،دە ورانی منداڵی شە ھید مە نسور ھە روە ک ھە مو منداڵان تێپە ڕ بوو٠لە تە مە نی ٧ ساڵیدا ڕە وانە ی قوتابخانە کرا،قوناغە کانی قوتابخانە ی سە رە تای و ناوە ندی تێ پە ڕ کردتا دواتر چوە دە بیرستان ،کە ئە و قوناغانە یشی بە سە ر کە وتنە وە بڕی ،شە ھید مە نسور لە بواری خوشنویسی و نە قاشیشدا زور زیرە ک و سە رکە وتو بو، بە شێوە ێک کە یاریدە دە ری خوشک و براکانی بولە کێشاندنە وھی نە قاشی و خە تاتی،ھە ر وە ھا لە مو سابقاتی شا ھرستانی و ئوستانتدا بە شداری دە کردو پلە ی یە کە می بە دە ست دە ھێنا،ئە و ھە روھا لە بواری وە رزشیشدا چالاکی بە رچاوی ھە بوو لە رشتە ی کوشتیدا کاری دە کردو لە موسابقاتی ئوستانی وک شوە ریدا نە قشی بە ر چاو و سە رکە وتوی بوو٠شە ھید مە نسور بە ئە خلاق و رە فتاری تایبە تی خوی ببوە خۆشە ویستی ھە موو لایک وڕێزی تایبە تی ھە بوو،لە تایبە تمە ندیە کانی ئە وە بوورێزی لە ھە مو کە سێک دە گرت وھە رگیز پێ خۆش نە بوو پاشە ملە ی کە س قسە بکات و لە ھە رشوینێک گوی لە شتی وابوایت زۆر توڕە دە بوو٠ھە روە ھازۆر بە باشی ڕۆحیە ی ئینسانە کانی دە ناسی و دە یزانی چۆن قسە لە گە ڵ مو خاتە بانی خۆی بکا چی شێوە رە فتارێکیان لە گە ڵ بکات٠ھە ر ئە و تایبە تمە ندیانە بوو کە ئە وی کردبوە خۆشە ویستی ھە موو ئە وکە سانە ی کە ئە ویان لە نێزیکە وە دە ناسی٠کاتێک کە شۆرشی گە لانی ئێران دە ستی پێ کرد شە ھیدمە نسوور ساڵی ئاخری دە بیرستانی دە خوێندلە کاتە ا بوو کە خۆ پێشاندان و ئێعترازات دژی رێژیم دە ستی پێ کردبوو شە ھید مە نسووریش بە شداری لە و جە ماوە ریاندا دە کردھە ر بۆیە زۆر جاران دە کە وتە بە ر پە لاماردانی کاربە دە ستانی رێژیمی تاغوتی شاھە نشاھیە وە ٠ھە رلە وساڵە دا بووکە دیپلومی وە رگرت ولە کونکوری سە راسە ری شرکە تیکردلە بە شی نیروھە وایداو قە بوڵی بە دە ستھێنا٠
شەبەنگی کارۆموگناتیسی (بە ئینگلیزی: The Electromagnetic Spectrum) مەودای تەواوی شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکانە بە ھەموو لەرە لەرە کانیانەوە یان درێژی شەپۆلەکانیەوە.
شەبەک کەمینەیەکی ئایینین لە عێراق و کوردستانی باشوور.
شەتەلعەرەب (بە عەرەبی: شط العرب) ناوی ڕووبارێکە لە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا بە درێژایی ٢٠٠ کم.
شەراب یان بادە یان مەی خواردنەوەیێکی کھوولییە، کە لە تەخمیری ترێ بەدەست دێت.
شەریعەت(مافە ئایینییەکان) ڕێکارە ئایینیەکانە کە وەکوو یاسایەکی گشتی وان و وەکوو قانوونی فەرمی و نافەرمی بەرچاو دەکرێن.
شەریعەتی ئیسلام کۆی گشتی ی فەرمانەکان و ڕێساکانی ئیسلامە کە پێیان دەوترێت ئەحکام.
شەریف حسەین پەناھی ناسراو بە شەریف سنەیی، شاعیر و مامۆستای زمانی کوردییە.
شەرەفخان بەدلیسی (١٥٤٣-١٦٠٣ یان ١٦٠٤) سیاسەتوان و مێژوونووسی ناوداری کورد و خاوەن کتێبی مێژوونامەی شەرەفنامە بوو.
شەرەفنامە، لە وەرگێڕانەکەیدا ژێرناوی مێژووی ماڵەمیرانی کوردستانیی دراوەتێ، کتێبی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، میر شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ - ١٥٩٩) نووسراوە.
شەرەفەددینی توسی ناوی تەواوی شەرەفەددین موززەفەری کوڕی محەممەد کوڕی مززەفەر توسی (مردووە لە ساڵی ١٢١٣ بۆ ١٢١٤) گەردوونناس و بیرکاریزانێکی فارس بوو لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا.
شەرەفەززەمان تاھیر مەروەزی، پزیشک و جوگرافی فارسی.
شەشپاڵوو بریتییە لە تەنێکی داخراوەی سێ ڕەھەندی کە لە ٦ چوارگۆشەی جووت دروست دەبێت.
شەعبان (بە عەرەبی شعبان) ھەشتەمین مانگی ساڵی کۆچییە.
شەقاقی یەکێک لە خێڵاتی بە ڕەسەن کوردن و لە سەر ڕێبازی شیعە بوون، کە نها بە گشتی بە زمانی ئازەربایجانی دەئاخڤن و لە ئازەربایجان(دەڤەری تەورێز و پارێزگای ئەردەوێڵ) بڵاو بوونەتەوە.
شەقام بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیی خێزانییە، لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو پێشکەش دەکرێت.
شەقامی ئیستقلال  (بە تورکی:  İstiklal Caddesi) یەکێکە لە بەناوبانگترین شەقامەکانی ئەستەمبوڵ لە تورکیا کە دەکەوێتە ناوچەی بیئۆغلۆ.
شەقامی بەی بەیەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی ناوشار دادەنرێت لە تۆرنتۆی ھەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا، مەڵبەندی ئابوری شاری تۆرنتۆیە، ئەم شەقامە لەساڵی ١٩٧٠بەناوبانگ بوو بەھۆی شەقامی سەینت جەیمس.
شەقامی لۆرانس یان ڕێگای لۆرانس بریتیە لەوشەقامەی کە بەری خۆرھەڵات و خۆرئاوای ھەیە لەشاری تۆرنتۆی ھەرێمی ئۆنتاریۆ لەکەنەدا، شەقامی لۆرانسی خۆرھەڵات بەھۆی یەکتربڕینی بەشەقامی یانگ لە شەقامی لۆرانسی ڕۆژاوا جیابووەتەوە.
شەقامی یانگ (بە ئینگلیزی: Yonge Street) بریتیە لە شەقامێکی سەرەکی شاری تۆرەنتۆ لە ھەرێمی ئۆنتاریۆی وڵاتی کەنەدا.
شەقڵاوە ناوەندی قەزای شەقڵاوەیە و  لە سەردەمی دەستەڵاتی عوسمانییەکان کراوە بە ناحیە و یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەش «شەفیقە فەندی]]» بووە ، لە ساڵی ١٩٥٢ کراوە بە قەزا ، یەکەم قائیمقامیش «شاکر فەتاح» بووە.
شەمامە (ناوی زانستی: Cucumis Shemma L.‎) مێوەیەکی بچووکی بۆنخۆشە لە بنەماڵەی کاڵەک.
شەماڵ جەلال سائیب (١٩٣١ ز - ١٩٨٦ ز) گۆرانیبێژی کوردی لە دایک بووی شاری سلێمانیە.
شەمزینان، قەزایێکە دەکەوێتە پارێزگای ھەکاری لە باشوور و ڕۆژھەڵاتی تورکیا.
شەمسی تەورێزی  ناوی تەواوی شەمسەددین محمد کوڕی ملک دادی تەورێزی لەدایکبووی (١١٨٥ز لە تەبرێز) وەفاتی (١٢٤٨ ز لە خۆی)، (٥٨٢-٦٤٥ ک) شەمس عارف و شاعیر و  سۆفییەکی - سونی گەورەی موسڵمانە، بەئەسڵ بەخەڵکی تەبرێز دادەنرێت.
شەمسەددین ئەبوو عەبدوڵڵا موحەممەد بن ئەبووبەکر بن ئەییوب بن سەعد بن حریز بن مەککی زەینەددین زوڕعی (بە عەرەبی: شمس الدین أبو عبداللە محمد بن أبو بکر بن أیوب بن سعد بن حریز بن مکي زین الدین الزرعي)  پاشان دیمەشقی ناسراوە بە ئیبن قەییم ئەلجەوزییە  (ابن القیم الجوزیة)، یەکێکە لە زانایانی موسڵمان لە سەدەی ھەشتەمی ھیجری، وە خاوەنی چەندان بەرھەم، لە دیمەشق ژیاوە و لەلای ئیبن تەیمیە ی دیمەشقی خوێندوویەتی ١٦ ساڵ و پێی کاریگەر بووە.
شەمسەددین موحەممەد بن ئەشرەف ئەلحوسەینی سەمەرقەندی، یەکێک بوو لە زانایانی موسڵمان، لە بیرکاریزان و لە گەورە گەردووناسان بوو، کتێبی نووسیوە لەسەر لۆژیک و خواناسی و گەردوونناسی، لە چەند قوتابخانەی جیاواز خوێندویەتی لە جیھانی ئیسلامی.
شەمسەدینی شارەزووری ناسراو بە شەھرەزووری زانای سەدەی سیانزەی زاینیی کوردە کە بە فەیلەسوف، مێژوونووس، زانستنامەنووس و پزیشکی ئەو سەردەمە دەناسرێت.
شەمەندەفەر ئامێرێکی ھاتوچۆی زۆر درێژە کە بۆ گواستنی کەلوپەل، مرۆڤ و چەند شتێکی تر بەکار دێت.
شەهرام ئەمیری (٨ی تشرینی دووەم ١٩٧٧ - ٣ی ئابی ٢٠١٦) زانایەکی ئەتۆمیی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو، لە ٣ی ئابی ٢٠١٦ لەلایەن حکوومەتی ئێران  لە تاران لەسێدارەدرا.
شەهرزاد (فارسی: شهرزاد) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەڤینداری و مێژوییی ئێرانییە.
شەهێن باڵندەی ڕاوکردنن لە پۆلی زانستی Falco، کە نزیک ٤٠ توخمی جیاواز ئەگرێتەوە.
شەوت یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران و ناوەندی شارستانی شەوت.
شەوکوێری‌ نەخۆشییەکە ئەوانەی تووشی دەبن شەوانە ناتوانن بە باشی ببینن.
شەوی یەڵدا  ئەو شەوەیە کە تیایدا خۆروەگەڕی زستان تیایدا ڕوو ئەدات، لە کەلتوری فارسدا جەژنێکە لە درێژترین و تاریکترین شەودا.
شەویلگەی خوارۆ (بە ئینگلیزی: Mandible) بەشیکە لە ئێسکی کەللە سەر.
شەپڵەی منداڵان یان ئیفلیجیی منداڵان (بە ئینگلیزی: Poliomyelitis) نەخۆشیەکی ڤایرۆسییە کە کۆئەندامی ھەرس و کۆئەندامی دەماری دەخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.
شەپۆل بریتییە لە ھەر شڵەژانێکی وار (موحیت) کە لە فەزا یان فەزا-کاتدا بڵاو بێتەوە.
شەپۆلی مایکرۆیی (بە ئینگلیزی: Microwave) درێژییان لە نێوان (٣٠سم) و (١مم) دایە ، ئەم شەپۆلانە بە بەشێک لە شەبەنگی شەپۆلەکانی ڕادیۆ دادەنرێن.
شەپۆلی پی (بە ئینگلیزی: P-wave) جۆرێکە لە شەپۆلی جەستەیی کە لە کاتی بوومەلەرزەدا دروست دەبێ.
شەپۆلی ڕادیۆیی (بە ئینگلیزی : Radio Waves) مەودایەکی بەرفراوان لە شەپۆلەکانی شەبەنگی کارۆموگناتیسی دەگرێتەوە.
شەڕی براکوژی یان شەڕی ناوخۆ شەڕێکی چەکداریی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوو کە لە ساڵانی ١٩٩٤ تا ۱۹۹۷ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕوویدا و بووە ھۆی دروستکردنی گورزێکی بەھێز لە نێوان کوردانی تەنھا بەشی ڕزگارکراوی کوردستاندا بە شەڕی براکوژی ناسراوە.
شەڕی سۆڤیەت-ئەفغان ماوەی نۆ ساڵی خایاند، لە کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ تاکو شوباتی ١٩٨٩.
شەڕی سەد ساڵە چەمکێکە کە بە زنجیرە شەڕێک دەوترێت کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵ لە نێوان دوو وڵاتی ئینگلیز و فەڕەنسادا بەردەوام بوو.
شەڕی مووسڵ ئەو شەڕەیە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦    لەلایەن سووپای عێراق و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانییان لەدژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دەستیپێکرد بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ.
شەڕی ٢٠١٤ی موسڵ لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دا دەستی پێ کرد، کاتێک کە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (بەکورتی: داعش) و هێزە هاوپەیمانەکانی هێرشێکی گەورەیان کردە سەر باکوری عێراق و دژ بە حکوومەتی عێراق جەنگان، ئەمە جگە لەوەی کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٣دا لە پارێزگای ئەنبار شەڕ لەنێوان هەردوو لا درووست بووبوو.
شەڕی چاڵدێران شەڕێک بوو لە نێوان ھێزەکانی سوڵتان سەلیمی یەکەمی عوسمانی و شا ئیسماعیلی یەکەمی سەفەوی کە لە ٢٣ی ئابی ١٥١٤ ڕوویدا و لە ئاکامدا سوپای عوسمانی سەرکەوت و ئەو ناوچانەی کە ئێستا باشووری کوردستان و باکووری کوردستانی پێ ئەوترێ خستەسەر خاکی خۆی.
شەڕی چریکی یان پارتیزانی (بە ئینگلیزی: Guerrilla warfare) یەکێک لە کسمە شەڕە ناڕێکوپێکەکانە، کە تێیدا دەستەیەکی چووکە لە کەسانی چەکدار بە کەڵک‌وەگرتن لە تاکتیکانێک وەکوو بۆسە، چەپخوون، خراپکاری، شەڕی فریودەر، تاکتیکە ڕەمەکییەکان و جێ‌‌‌‌بەجێ بوونی خێرا، پەلاماری ھێزێکی سەربازی گەورەتر و کەم‌جووڵەتر دەدەن و دەسبەجێ مەیدانی شەڕ بەجێ دەھێڵن.
شەڕی کۆریا (بە کۆری :한국전쟁 or 조선전쟁) ، (ماوەی شەڕ:٢٥ی حوزەیرانی ١٩٥٠ تاکوو ٢٧ی تەمموزی ١٩٥٣) ، شەڕەکە لەنێوان کۆریای باشوور و کۆریای باکوور بوو کە ئەوەی یەکەمییان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاپشتی بوو وواتا لایەنی سەرمایەداران پاڵپشتییان دەکرد وە ئەوەی دووەمیان یەکێتیی سۆڤیەت وواتا دەوڵەتە سۆشیالیستەکان یان کۆمۆنیستەکان پاڵپشتییان دەکرد ، لە ئاکامی ئەم شەڕ لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکور و باشور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا.تائێستاش  بۆ کۆریای باشوور و کۆریای باکوور کاریگەری ئەم دابەشبوونە تاکوو ئێستاش بەردەوامە بەوەی باشوور بە دیموکراسییەتی سەرمایەداری ماوەتەوە وە بەشی باشووریشی تەنانەت دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت بە فەرماڕەوایی کۆمۆنیستی ماوەتەوە لە ماوەی شەڕەکەشدا دوو ملیۆن و نیو لەهەردوو لا کوژران ئەمەو زۆرتر لە سێسەد هەزار کەسیش شوێنبزربوون.
شەڕەبەفر یارییەکی فیزیایییە، تێیدا یاریکەرەکان تۆپەبەفر دەھاوێژنە یەکتر بە مەبەستی لێدانیان لە کەسی بەرانبەریان.
شەڕەف (ئینگلیزی: Honour) هەشتەمین ڕۆمانی خانمە ڕۆماننووسی ناوداری تورکی ئینگلیزینووس ئەلیف شەفەقە، دواتر وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی و بەناوی پاڵەوانەکەی "ئیسکەندەر" بڵاودەبێتەوە.
شەکرە شیبوونە بە ئینگلیزی:  Glycolysis.
شەکرەیا نەخۆشی شەکرە جۆرێک شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە.
شەڵماش (Şellmaş، بە فارسی: شلماش) دێیەکە لە گوندستانی باسکی کۆڵەسە، ٧ کیلۆمەتر لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە رۆژھەڵاتی کوردستان، ئێران.
شەھاب جەزایری (بە فارسی: شهاب جزایری) ھونەرمەندی گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کە بە زاراوەی کوردی کرماشانی و فارسی گۆرانیی خوێندووە.
شەھریار جەمشیدی یان شاریار جەمشیدی (لە دایکبووی ١٩٧١ لە کرماشان) مۆسیقار و ژەنیاری کەمانچەی کوردە.
شەھریبانا کوردی  (بە لاتینی: Şehrîbana Kurdî) (لەدایکبووی ١٩٧٣) گۆرانیبێژێکی کوردە.
شەھوەت (بە ئینگلیزی: Lust) ھەستێکی دەروونییە کە دەلالەت لە ئارەزوویەکی زۆر بۆ ئەنجامدانی کرداری سێکس لەگەڵ کەسێک دەکات.
شەھید بەو کەسە دەوترێت کە گیانی خۆی بەخت بکات لەپێناو مافێکی ڕەوای مرۆڤایەتیدا.
شەھید فاروق لە ساڵی ١٩٦٥ لە گەڕەکی سێتاقانی شاری ھەولێر لە دایک بوە، لە سەرەتای ساڵانی ھەشتاکانی سەده‌ی ڕابردوو پەیوەندی بە ڕێکخستنە نھێنیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە وە کردوە، لە ساڵی ١٩٨٤ چەکی شەرەفی بەشان دادەدا و خەباتەکەی بۆ شاخ و ڕووبەڕووبونەوەی دەستە و یەخە دەگوازێتەوە، یەکێک بوە لە پێشمەرگە چاڵاک و ئازاکانی تیپی ٩١ ی سەفین و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەشداری دەیان داستان و نەبەردی قارەمانانەی شار و شاخی کردوە.
شەیخی زمانی عەرەبی، موتەکەللیمێکی مەزھەبی ئەشعەری و فەفیھێکی مەزھەبی شافعی، دامەزرێنەری زانستی بەلاغە: عەبدولقاھر بن عەبدولڕەحمان بن موحەممەد (بە عەرەبی: عبدالقاھر بن عبدالرحمن بن محمد)، لە جورجان لەدایک بووە و ھەر لەوێش زانستی وەدەست ھێناوە و ھەر لەوێ بووە تا مردنی لە ساڵی ٤٧١ـی کۆچی.
ع یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی و ھەروەھا ھەژدەیەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە.
عائیشەی کچی ئەبووبەکر  لەلای مووسڵمانان بەدایکی بڕواداران ناسراوە،  یەکێکە لە خێزانەکانی پەیامبەری ئیسلام موحەمەد ئەمەش دوای مردنی خەدیجەی کچی خوەیلد ھات بە پێشنیازی خەولەی کچی حەکەم، زۆرێ لە فەرموودەکانی موحەمەد لەسەر زاری ئەو ھاتوونە نووسرانەوە.
عادل باخەوان (بە پێتی لاتین: Adel Bakawan)، (١٩٧١ -)، کۆمەڵناس و مامۆستایی زانکۆیە کە بە ھۆی ڕوانگە ڕەخنەگێڕانەکانی سەبارەت بە سیاسەت و کۆمەڵگای باشووری کوردستان ناسراوەتەوە.
عارەبە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ناڵپارێز، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
عامر خان ناوی تەواوی (موحەمەد عامر حوسێن خان) (لەدایکبوون: ١٤ی ئازاری ١٩٦٥) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەرێکی ھیندییە کە یەکێکە لە ئەکتەرە دیار و ناسراوەکانی سینەمای ھیندی یەکەم فیلمی عامر خان لەساڵی ١٩٧٣ بوو (Yaadon Ki Baaraat) کە کاری دەرھێنانی ئەو فیلمە لەلایەن مامی عامرەوە کراوە کە ناوی ناسر حوسێنە لەگەڵ ئەوەی لە ١٩٧٣ بەشداربووە لە فیلم وەک ئەکتەر بەڵام ئەو لە دوایین فیلمەکانی سەرکەوتوو تر دیار بووە کە ھەمیشە فیلمە نوێیەکانی لە ڕیزبەندی پێشەوەی بۆکس ئۆفیسی ھیندستانن لە باشترین فیلمەکانی کە ڕێکۆرد و خەڵاتی زۆرییان بردەوە (Ghajini) کە ئەم فیلمەیان لەساڵی ٢٠٠٨ لە سینەما نیشاندرا تا ماوەیەکی درێژ سەرووی بۆکس ئۆفیسی ھیندستانی گرت تاکوو فیلمی (idiots 3 - سێ گەمژە) کە ھەر لەلایەن عامر خانەوە ڕۆڵی سەرەکی بینرا جێگای سەرووفیلمی بۆکس ئۆفیسی لە گەجنی وەرگرتەوە، لەساڵی ٢٠١٣ عامر خان لە زنجیرەی سێیەمی فیلمی (Dhoom 3) دا سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست ھینا گەرچی فیلمەکە لەساڵی ٢٠١٣ش دەرھات بەڵام تاکوو کۆتاییەکانی ٢٠١٤ەش ھەر بەردەوامبوو لە سەرووی ڕیزبەندی بۆکس ئۆفیس لە ھیندستان ئەمەش بەکۆکردنەوەی ٦٨ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ بەھۆی فیلمی (PK-پی کەی) عامر توانی ٦٣٨ کرۆر کە دەکاتە ١٠٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی کۆبکاتەوە تاکوو مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ پیکەی یەکەم فیلم بوو لە ڕووی پڕداھاتترین فیلمی ھیندی لەتەواوی مێژووی فیلمی ھیندی بەڵام بە دەرچوونی فیلمی دەنگەل توانی دووبارە ڕیکۆردێکی نوێ لە بۆڵیود تۆماربکات و لە تەواوی ھیند ببێتە یەکەم لەڕووی داھاتەوە
عاموودێ یان ئاموودێ یاخود کانی دارا یەکێک لە کۆنترین شارەکانی ڕۆژاوای کوردستانە کە لە قەزای قامیشلۆ ھەڵکەوتووە.
عبد المنعم عمایری لە ڕێکەوتی ١٨ کانونی دووەمی ١٩٧٠ لە گوندی جاعونە لە رۆژھەڵاتی وڵاتی فەلەستین لە دایکبووە.
عزەت ئاوا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگاو، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
عه‌بدولمحه‌ممه‌د زاهیدی (لەدایکبووی پێنجشەممەی ٩ی شوباتی ١٩٥٠) لە شاری برووجرد لە پارێزگای لوڕستان پارێزگاری پارێزگای کوردستانە و سیاسەتوانێکی ئسڵاحتەڵەبە.
عوسمان بایدەمیر لەدایکبووی ١٩٧١، کەسایەتی سیاسی و پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ساڵی ٢٠١٤ سەرۆکی شارەوانیی ئامەد و ئەندامی ئێستای پارتی ئاشتی و دیموکراسیە ، لەساڵی ١٩٩٩ هاتە نێو کەیسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووەتە یەکێ لەو پارێزەرانەی کە بەرگری لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد.
عوسمان بن سەعید بن عەبدوڵڵا، (بە عەرەبی: عثمان بن سعید بن عبدالله)، ئەبو سەعیدی میسڕی، شێخی قورئانخوێنان بوو لە میسڕ لە سەردەمی خۆی، لە ساڵی ١١٠ـی کۆچی لە دایک بووە.
عوسمان غەزال گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی شۆڕش، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
عوسمان محەممەدی ناسراو بە عوسمانە سوور، لەدایکبووی ١٩٤٠ لە بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نایەژەنی ناوداری کوردە.
عوسمان کوڕی ئۆرتۆغرۆڵ کوڕی سولەیمان شا یان سوڵتان عوسمانی یەکەم، دامەزرێنەر ویەکەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی ، ساڵی لە دایک بوونی ھاوکاتە لەگەڵ ئەو ساڵەی مەغۆل بە سەرکردایەتی ھۆلاکۆ بەغدایان گرت و خەلافەتی عەباسیان ڕوخاند.
عوسمان کوڕی عەفان، سێیەم خەلیفەی ڕاشدینە و یەکێکە لەو دە کەسەی موژدەی بەھەشتیان پێدراوە ، و ئەوانەی لە سەرەتاوە چوونە ئیسلامەوە، و نازناوی زو لنورەینە (واتە خاوەنی دوو ڕوناکی) ئەمەش لەبەر ئەوەی ھاوسەری دووان لە کچەکانی پێغەمبەر موحەمەد بووە، ڕوقیە ھاوسەری یەکەمی بوو پاشان  لەدوای مردنی ئەو ئوم کەلسوم بۆتە ھاوسەری.
عوسمان کێمنەیی، یان  عوسمان گەچێنەیی، یان عوسمان ھەورامی لەدایکبووی ١٩٣٥ لە پاوە.
عوسمان یاسین (لەدایکبووی ١٩٧١ لە ھەولێر) نووسەر، مامۆستای زانکۆ و ھەروەھا دادوەری خەڵکی باشووری کوردستانە.
عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتە‌ی ناوە‌ندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانە وە یەکێکە لە کەسایەتیە ناسراوەکانی بزوتنەوەی چەپ لە کوردستان و عێراقدا.ساڵی ١٩٥٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
عوقدە (بە عەرەبی العقدة) یەکێکە لەشارەکانی پارچەی باخچە (الروضة)ی پارێزگای زیلفیی سعودیە.
عومان (بە عەرەبی: سلطنة عُمان) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین.
عومەر ئۆزبۆڵات پاڵەوانی زنجیرەی ئەوینی ناکامە و یەکێکە لە کەسایەتییە گرنگەکانی، ئەو گەنجێکی تەمەن ٢٤ ساڵە کە کەسێکی چالاک و قۆزە بەڵام ھەموو بیری لای کات بەسەربردنە لەگەڵ کچاندا، وە لەگەڵ ئەوەی ئەو تاکە میراتگری کۆمپانیای ((ئۆزبۆڵات))ە بەڵام ئەو نایەوێت بەرپرسیارێتی ھەڵگرێ، ھەروەھا ھاوسەری پاڵەوانی زنجیرەکەیە ڕەشا ئۆزبۆڵات.
عومەر بن عەلی بن بەزوخ قەلعی مەغریبی، ناسناوی ئەبو جەعفەر و ئیبن بەزوخ پزیشک و دەرمانساز و شاعیری موسڵمان ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ مەغریبی عەرەبی لە قەڵای بەنی حەماد لە جەزائیر، بەڵام ئەو زۆربەی ژیانی لە دیمەشق بەسەر بردووە و هەر لەوێش مردووە.
عومەر حەسەن ئەلبەشیر (لەدایکبووی ١٩٤٤)، سەرۆک کۆماری ئێستای وڵاتی سوودان و سکرتێری حیزبی کۆنگرەی سوودانە.
عومەر حەمەساڵەح ئەحمەد ناسراو بە عومەری خاوەر دانیشتوویەکی شاری ھەڵەبجە بوو کە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨دا خۆی و منداڵەکەی لە باوەشیدا بوو، بوون بە قوربانیی چەکی کیمیایی.
عومەر شەریف ناوی ڕاستەقینەی عومەر شەریف میشێل دیمتری شەلهووب لە ١٠ نیسان ساڵی ١٩٣٢ لەخێزانێکی کاسۆلیکی لەئیسکەندەرییە لەدایک بووە.
عومەر فەقی محەممەد ڕەسووڵ عەبدولڕەحمان ناسراو بە عومەر چنگیانی ساڵی ١٩٥٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
عومەر موختار ناوی تەواوی عومەری کوڕی موختاری کوڕی عومەری مونەفیی ھیلالی یە ناسراو بە عمر المختار و نازناوی شێخی شەھیدەکان و شێخی موجاھیدین و شێری بیابانی لێنراوە ، لە ٢٠ ئوغستسی ساڵی ١٨٦١ لە بەتنانی برقە لە کێوی سەوزدا لەدایک بووە و باوکی لەسەر بنەمای ئایینی پیرۆزی ئیسلامی پەروەردەی کردووە بەڵام باوکی زوو کۆچی دوایی کردووە و لەپەیمانگای جەغنبۆبی درێژەی بەخوێندن داوە و زیرەکێکەی بۆتە جێگای سەرنجڕاکێشانی مامۆستاکانی.
عومەر کوڕی خەتاب دووەم و بەھێزترین خەلیفەی ڕاشدینە، و یەکێکە لە ھاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد، ناسراوە بە فاروق، و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پیدراوە، لە ھاوەڵە زانا و لە خواترسەکان بووە، بە یەکەم کەس دادەنرێت کە کاری بە ڕۆژژمێری کۆچیی کردووە، لە سەردەمی عومەردا فەتحی عێراق و میسر و لیبیا و شام و فەلەستین و فارس و خۆراسان و ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ و باشوری ئەرمینیا و سجستان (ئەفغانستانی ئێستا) کراوە، و قودس ھاتە ژێر سێبەری دەوڵەتی ئیسلامی، و مزگەوتی ئەقسا بۆ یەکەم جار ھاتە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان، و لەسەردەمی عومەردا دەستگیرا بەسەر یەکێک لە ھێزە گەورەکانی کاتی خۆیان کە دەوڵەتی ساسانی بوو، و بوونی بیزەنتی کۆتایی پێ ھات لە میسر و شام.
عومەری سوڵتانی‌ (١٩٤١ - ٢٠٠٥) ناسراو بە وەفا شاعیری بەناوبانگی کوردستان و ئێران ساڵی ١٩٤١ لە یەکێک لە کۆنترین گەڕەکەکانی شاری بۆکان لەدایک بوو.
عومەری کوڕی عەبدول عەزیز کوڕی مەروانی کوڕی حەکەم کوڕی ئەبوو عاس کوڕی ئومەییە، ھەشتەم خەلیفەی ئەمەوییەکان، و پێنجەم خەلیفەی ڕاشدینە بە پێی تێڕوانینی سوننە.
عوود( بەربەت، ڕوباب، عوودە) ئامێرێکی ژێدارە کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و وڵاتانی عەرەبیدا زۆر باوە و بە کۆنترین سازی ڕۆژھەڵاتی دەناسرێت.
عیتاب (ماوەی ژیان : ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ تاکوو ١٩ی ئابی ٢٠٠٧) خانمە گۆرانیبێژێکی سعودی بووە و یەکێک بووە لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژی ئاھەنگ و خۆشیەکانی کۆمەڵگای سعودیا لە ساڵانی حەفتاکان، لە ٣٠ دیسەمبەری ساڵی ١٩٤٧ لە ڕیاز لەدایک بووە، ناوبانگێگی گەورەی دەرکردووە و بۆتە نوێنەری گۆرانی سعودی و ئەستێرەیەکی گەشاوە لەجیھانی ھونەردا.
عیززەدین ئیبڕاهیم بن موحەممەد بن تەڕخان سوەیدی شافعی ئەنساڕی، شاعیر و پزیشکی موسڵمانی خەڵکی دیمەشق لە ساڵی (٦٠٠ کۆچی/١٢٠٤ زایینی) لەدایک بووە و لە (شەعبانی ٦٩٠ کۆچی/١٢٩١ زایینی) لە تەمەنی ٩٠ ساڵی کۆچی دوایی کردووە، چەند فەرمووودەیەیکیشی گێڕاوەتەوە بەڵام زۆربەی ئیمامەکان بە لاوازیان داناون، پزیشکێکی بەناوبانگی سەردەمەکەی بوو، کتێبێکیشی هەیە سەبارەت بەمە.
عیسا بن ویردان مەدەنی (بە عەرەبی: عیسى بن وردان المدني)، ناسناویشی ئەبولحارس (أبو الحارث) بوو، یەکێکە لە گێڕەوەکانی دە گێڕەوەکەی قورئان، لە ئەبوو جەعفەری مەدەنی گێڕاوەتەوە، قورئانی لەلای خوێندووە، ھەروەھا لای (شیبة بن نصاح) و ئیمامی نافیعیش، کە ئەمیش یەکێکە بوو لە کۆنە ھاوڕێکانی.
عیسا ڕەقی ناسراو بە ئەلتەفلیسی، نووسەر و پزیشکی موسڵمان، لە شام ژیاوە لە سەدەی چوارەمی کۆچی، بە تەواوی بەرواری لە دایک بوون و مردنی نازانرێت.
عیسمەت ئینۆنو (ماوەی ژیان:٢٤ی ئەیلوولی ١٨٨٤ تاکوو ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٣) گەنەڕالی سوپای تورکیا و سەرۆککوەزیرانی تورکیا و دووەم سەرۆککۆماری تورکیا بووە ، لەبەر ئەوەی لەماڵباتێک لە مەلەدی لەدایکبووە بۆیە بە تورکێکی ڕەچەڵەک کورد دادەنرێت.
عیشقێتی بزووتنەوەیەکە کە لە ناو ئایینی عەلەویدا سەری هەڵدا و خوازیاری هەندێک گۆڕانکاری لە ڕوانگە بە گرفتە ئایینی و مرۆڤایەتییەکانە.
عیماد ئەحمەد سەیفور سیاسەتمەداری کورد و جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو لە کابینەی پێنجەم و حەوتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و پێشتر پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە.
عیمران ئەحمەد خان نیازی لەدایکبووی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢.
عەبابەیلێ گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی سیروان، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.عەبابەیلێ گوندێکە دەکەوێتە رۆژھەلاتی شاری ھەڵەبجە لە دامێنی چیای شنروێ یەکێکە لە گوندە بە ناوبانگەکانی ناوچەکە ، لە ساڵی ١٩٣٣ قوتابخانەی تێدا کراوەتەوە لە ساڵی ١٩٧٤  قوتابخانەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٧ قوتابخانەیەکی نویی بۆ کراوەتەوە ،  ھەرچەندە عەبابەیلێ ئەوەدانی تێدایە بەڵام ھێشتە رێگاکەی قیرنەکراوە تەنھا ٤ کم لە ھەلەبجەوە دورە عەبابەیلێ لە زستاندا کەسوھەوایەکی ساردی ھەیە تێکرای رێژەی باران بارین دەگاتە ٥٠٠ بۆ ٩٠٠ ملم .
عەباس ئاوا یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
عەباس کەمەندی (١٩٥٢-٢٠١٤) ھونەرمەند، نیگارکێش، نووسەر، شاعیر و دەرھێنەری بواری شانۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
عەبباس بن سەعید جەوھەری بەغدادی، بیرکارێکی موسڵمان، بە تەواوی نەزانراوە کەی لە دایک بووە و کەی مردووە، بەغدادیە، بەڵام ماوەیەکی زۆر لە دیمەشق بەسەربردووە.
عەبباس کوڕی عەبدولموتەلیب (بە عەرەبی: العباس بن عبد المطلب) یەکێک بوو لە هاوەڵانی پێغەمبەر محەممەد.
عەبدول ڕەحمان کوڕی معاویە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک, لە دایک بووە ساڵی ٧٣١ز وکۆچی دوایی کردووە ساڵی ٧٨٨ز ناسراوە بە بازی قوڕەیش, یەکێک لەبەرپرسە ئەمەوییەکانی کە پاڵێوراوە بۆ خەلافەت لە پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق, ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیکی باپیرەی دەیەم خەلیفەی ئەمەویەکان بووە, عەبدول ڕەحمان ھەڵھات لە دەستی عەباسیەکان لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان, و چووە ئەندەلوسەوە وناونرا بە عەبدول ڕەحمان داخل, وماوەی خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس تەواو کرد, حوکمی کرد لە نێوان ساڵانی ٧٥٦-٧٨٨ز.
عەبدولباست موحەممەد عەبدوسسەمەد (بە عەرەبی: عبد الباسط عبد الصمد) قورئانخوێنی بەناوبانگی میسری کە یەکێکە لە ھەرە قورئانخوێنە دەنگ خۆشەکان، لە ساڵی ١٩٢٧ لە شاری ئەرمەنتی پارێزگای قینا لە وڵاتی میسر لەدایکبووە.
عەبدولحەلیم حافز ناوی ڕاستی عەبدولحەلیم عەلی شەبانەیە (٢١ی حوزەیرانی ١٩٢٩ - ٣٠ی ئاداری ١٩٧٧) گۆرانیبێژێکی میسریە، لە شاری حەلاوات لە دایک بووە لە پارێزگای شەرقیەی نزیک بە پارێزگای قەلیوبیە، و سەراکەشی ھەر لەو شارەیەو ئێستاش ھەندێک لە شتە تایبەتەکانی خۆی لە سەراکەدا ماوە.
عەبدولحەمید کوشک ((١٩٣٣-١٩٩٩)) بانگخوازێکی ئیسلامی میسرییە، کەبە سوارچاکی مینبەر و پارێزەری جوڵانەوەی ئیسلامی ناسراوە یەکێکە لە ناسراوتیرین وتاربێژەکانی سەدەی بیست لە جیھانی ئیسلام و عەرەبی بە جۆرێک نزیکەی ٧٠٠٠ھەزار وتاری تۆمارکراوەی، لەگەل ١٠٨ کتێب و تەفسیرێکی قورئان
عەبدولحەمید کوڕى عەبدولمەجیدى یەکەم سوڵتانى سى وچوارەمە لە سوڵتانە عوسمانیەکان، ودواین سوڵتانە کە بەکردار حوکمى کرد بێت، لە دایک بووە لە ٢١ى ئەیلولى ١٨٤٢ز، و حوکمى گرتە دەست ساڵى ١٨٧٦ز، ولە تەختى دەسەڵات دوور کەوتەوە ساڵى ١٩٠٩ز، ولە ژێر نیشتەجێبوونى دیارى کراودا مایەوە تا وەفاتى کرد لە ١٠ى شوباتى ١٩١٨ز.
عەبدولخالق حوسێنی نەقشبەندی شاعیری نەتەوەیی ناوداری کورد ناسراو بە ئەسیری، لەساڵی ١٨٩٠دا لە شاری کەرکووک چاوی ژیانی ھەڵێناوەو لە باوەشی بنەماڵەیەکی ئایینی زانست پەروەردەدا ژیاوە لە گەشتی خوێندنی مەلایەتی دا گەلێک شاری باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان گەڕاوە لە کۆتایی گەشتەکەیدا بەڵگەنامەی زانستی لە کەرکووک لە مەلا عەلی حیکمەت سیامەنسووری وەرگرتووە.
عەبدولخالق مەعرووف (١٩٣٥ - ١٩٨٥) نووسەر و ڕووناکبیری کورد بوو.
عەبدولسەلام عارف (ماوەی ژیان: ٢١ی ئازاری ١٩٢١ تاکوو ١٣ی نیسانی ١٩٦٦).
عەبدولعەزیز کوڕى عەبدوڵڵا کوڕى عەبدوڵرحمان کوڕى مەحەمەد کوڕى عەبدوڵڵا ئاڵ باز لە ٢٢ی تشرینی دووەمى ساڵى ١٩١٠.لە ڕیازى پایتەختیھەرێمى نەجد لە دایک بووە،لەسەرەتای منداڵى چاوى ئاسایی بوو بەڵام لە تەمەنى ١٦ساڵى   بە ھۆى نەخۆشێک بینایی لە دەستت دەدا چاوى کوێر دەبێت.ئین باز قازى و فوقەھای سعوودییە بووە،لەساڵى ١٩٩٢ دەبێت بە موفتى گشتى عەرەبستانی سعوودی تا مردنى لەم پۆستە دەمێنێتەوە،نابراو یەکێک لە ناسراوترین زانایی جیھانى ئیسلام و سەلەفی سەدەى بیست کاریگەرى گەورەى ھەبووە.لە ١٣ی ئایار ساڵى ١٩٩٩ لە تەمەنى ٨٨ ساڵى کۆچى دوایی کرد
عەبدولعەزیز کوڕی خەلیفە مەحموود کوڕی عەبدول حەمیدی یەکەم لە نێوان ساڵانی ١٨٣٠ تا ١٨٧٦ ژیاوە، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی کرد لە ساڵی ١٢٧٧ک تا لابرا لە ساڵی ١٢٩٣ک.
عەبدولفەتاح سەعید حوسێن خەلیل ئەلسیسی (بە عەرەبی: عبد الفتاح سعيد حسين خليل السيسي  ؛ لەدایکبووی ١٩ تشرینی دووەمی ١٩٥٤) ناسراو بە جێنەراڵ سیسی سەرۆکی ھێزە چەکدارەکانی میسرە  و لە ١٢ی ئەگۆستی ٢٠١٢ەوە وەزیری بەرگری میسرە.
عەبدولمەجیدی یەکەم، لە نێوان ساڵانی ١٨٢٣ تا ١٨٦١ ژیاوە، سوڵتان سی و یەکەمی دەوڵەتی عوسمانییە، و باوکی سوڵتان عەبدول حەمیدی دووەمە.
عەبدولمەلیک بن سەعید بن حیان بن ئەبجەر کەنانی، (عەرەبی: عبدالملك بن سعيد بن حيان بن أبجر الكناني)، پزیشکێکی موسڵمانی شارەزا و زیرەک بوو، سەرەتا لە ئەسکەندەریە بوو کە لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی پاشای گاورەکان بوو، داوایی کە موسڵمانان میسڕیان فەتح کرد، لەسەر دەستی عومەر کوڕی عەبدولعەزیز موسڵمان بوو، کە ئەوکات عومەر ئەمیر بوو ھێشتا خەلیفە نەبوو، کاتێک عومەر بوو بە خەلیفە ئەمەش لە مانگی سەفەری ٩٩ی کۆچی، خوێندنی گواستەوە بۆ ئەنتاکیا و حەڕان، وە عومەری کوڕی عەبدولعەزیز پشتی پێ دەبەست بۆ پزیشکی، وە چووەتە کوفە.
عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار (١٣ی نیسانی ١٩٢١، مەھاباد – ٢١ی شوباتی ١٩٩١، کەرەج) یەکێکە لە نووسەرە ھەرە گەورەکان، ھەڵبەستوان، و وەرگێڕێکی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبیی پڕ پیتە.
عەبدولڕەحمان عارف جومەیلی (١٤ی نیسانی ١٩١٦ - ٢٤ی ئابی ٢٠٠٧) سێیەم سەرۆک کۆماری عێراق بووە، لەساڵی ١٩٦٦ بۆ ساڵی ١٩٦٨ سەرۆک کۆماری عێراق بووە و یەکێک بووە لەو ئەفسەرانەی کە بەشداری لە شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨ کردووە.
عەبدولڕەحمان قاسملوو (١٩٣٠ - ١٩٨٩) زانیارێکی بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی و خەباتکەر، پێشمەرگە و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨.
عەبدولڕەزاق عەزیز میرزا ناسراو بە عەبدولڕەزاق فەیلی (١٩٤٥ - ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨) سیاسەتوانی کورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
عەبدولکەریم قاسم ماوەی ژیانی (٢١ی نۆڤەمبەری ١٩١٤- ٩ی فێبریوەری ١٩٦٣) لە پارێزگای واسیت لە باشووری بەغدا لەدایک بووە، ناسیۆنالیزم و سەربازی عێراقی بووە لەسەردەمی پاشایەتی عێراقی، لە ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨ بە کوودەتایەکی سەربازی دژی مەلیک فەیسەلی دووەم، لە کوودەتاکەش سەردەکەوتن و ڕژێمی پاشایەتیان لە عێراق لەناوبرد و سیستەمی کۆماریان ھێنایە ئاراوە، عەبدولکەریم قاسم خۆی بوو بە سەرۆک کۆمار تاوەکوو ٨ی شووباتی ساڵی ١٩٦٣ کاتێ لە کوودەتایەکی بەعسیەکان ڕژێمەکەی قاسم لەناوبراو.
عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران (١٨٠٠-١٨٦٦) ناسراو بە سالم ھۆنراوەنووسێکی کلاسیکی زمانی کوردی بووە.
عەبدوڕەحمان کوڕی سەخر دوسی یان عەبدولشەمس کوڕی سەخر دوسی ناسراو بە ئەبوو ھورەیرە (بە عەرەبی: أبو هریرة) یەکێک بووە لە ھاوەڵە پایەبەرزەکانی پێغەمبەر.
عەبدوڵلا جەودەت یان عەبدوڵڵا جەودەتی داسکووزایی (ناوی فەرمی بە تورکی: Abdullah Cevdet Karlıdağ) لە ٩ی ڕەزبەری ١٨٦٩ و لە عەڕەبگیر، مەلەدی لە باکووری کوردستان لە دایک بووە و لە ٢٩ی سەرماوەزی ١٩٣٢ لە ئیستانبولی تورکیا کۆچی دوایی کردووە.
عەبدوڵڵا  حاجي يوسف  موستەفا عەزام' ، لە ساڵى ١٩٤١ لە گوندى سيلەى سەر بە پارێزگاي جەنين لە فەلەستین دايك بووە.دايكى ناوى زەكيە ساڵح حوسێن ئەحمەد.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتێی سەر بە شاری ئورفا ڕحا لە باشووری رۆژھەڵاتی تورکیا)، سەرکردەی بزوتنەوەی ناسراو بە  پارتی کرێکارانی کوردستانە و لە ناو کورددا بە «ئاپۆ» ناسراوە کە ڕێکخراوەکەی لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا و ناتۆ و چەند وڵاتێکی تر لەلیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە
عەبدوڵڵا بەگی بێنارێ (بە عەرەبی: عبدالله بيگ بينارى)، (١٨٨٠ — ١٩٣٩) دوامین میری میرنشینی برادۆست.
عەبدوڵڵا بەگی ھەورامان ناوی تەواوی عەبدوڵڵا بەگ کوڕی حەمە شەفیع بەگە، کە شۆڕشگێڕێکی سەرەدەمی حەسەن سانی ھەورامانی تەخت بووە.
عەبدوڵڵا حەسەنزادە لەدایکبووی ١٩٣٨ سیاسەتوان، زمانزان و ئەدیبی کوردە.
عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران (١٩٠٤-١٩٦٢) شاعیر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد بوو.
عەبدوڵڵا نەورۆڵی یان عەبدوڵڵا محەمەد عەبدولمحەمەد (لەدایکبووی ١٩٥٧ -) لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە، لەساڵی ١٩٧٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاریی شارستانی لەزانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە، پارێزگاری ھەڵەبجەیە (١ی حوزەیرانی ٢٠١٥ -).
عەبدوڵڵا پەشێو شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە.
عەبدوڵڵا کوڕی عومەر کوڕی خەتاب (بە عەرەبی: عبد الله بن عمر بن الخطاب) لەوانە بوو کە ڕیوایەتی زۆر لە پێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە، وە لە ھەموو کار و بارێکی ژیانیدا شوێنپێی پێغەمبەری ھەڵدەگرت.
عەبدوڵڵا گول، لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠ ھاتۆتە دنیاوە، و سەرۆک کۆماری تورکیایە لە ٢٨ی ئابی ٢٠٠٧ەوە، و یەکێکە لە کەسایەتییە سیاسیەە دیارەکانی جیھان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
عەبدوڵڵای کوڕی ئەبوقەحافەی کوڕی عوسمانی کوڕی کەعبی تەیمی ئەبوبەکری سدیق، یەکێک لە ھاوەڵانەی کە لە سەرەتادا ئیسلام بوون لە ھۆزی قوڕەیش و ھاوڕێیەتی پێغەمبەر محەمەدی کوڕی عەبدولڵای کرد لە سەرەتای ئیسلامەوە و لەوانە بوو کە زۆر نزیک بوون لێوەی، و یەکەم خەلیفەی ڕاشدینە و یەکێکە لەو دە کەسەی کە مژدەی بەھەشتیان پێدراوە لەلای سونە، لە دایک بووە لە ساڵی ٥٧٣ز دوای ساڵی فیل بە سێ ساڵ، یەکێکە لە گەورە و دەوڵەمەندەکانی قوڕەیش، و لەوانە بوو کە بت پەرستی ڕەت کردەوە لە سەردەمی نەفامیدا، و حەنیفی بووە لەسەر ڕێبازی ئیبراھیم، و باوکی عائیشەی خێزانی پێغەمبەر بووە و بە ھەموو شێوەیەک پشتگیری کردووە لە بانگەوازدا، و زۆر لە ھاوەڵەکان لەسەر دەستی موسڵمان بوون.
عەبدۆ محەممەد لەدایکبووی شاری عەفرین لە سووریا گۆرانیبێکی کوردی کوردستانی خۆرئاوا کە زۆرتر وەک گۆرانیبێژی ئاهەنگی بووکگواستنەوە دەردەکەوێت  ، ئەو لە پایزی ٢٠٠٩ لە فینلەندا ناسرا بەهۆی ئەو ڤیدیۆیەی خۆی لە ماڵپەڕی یوتیوب کە زۆرتر لە ٢ملیۆن بینەری هەبوو .
عەتا محەممەد نووسەر، وەرگێڕ و ڕۆمانننووسی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە.
عەتیق ڕەحیمی، (بە فارسی: عتیق رحیمی)، لە ٢٦ شوباتـی ١٩٦٢ لە کابول لە دایکبووە و تا ئەم کاتەش لە ژیان دا ماوە.
عەجەم(Ajam-Ajaam-Hajam) لە زمانی کوردی و زۆربەی زمانەکانی ئاسیا وەک زمانی هیندی، زمانی ئوردوو، زمانگەلی فارسی، زمانی پەشتۆ، زمانی بەلۆچی و تورکی بە مانای ئێرانی و فارسی دێت.
عەدنان ئۆکتار، ناسراو بە هارون یەحیا، نووسەر و لێکۆڵەرەوەیەکی تورکی موسڵمانە، لە ئەنقەرە هاتۆتە دنیاوە لە ساڵی ١٩٦٥ز، و هەر لەو شارەدا ژیاوە تا ساڵی ١٩٧٩، پاشان چۆتە ئیستەنبوڵ و پەیوەندی کردوەە بە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە زانکۆی میمار سینان، و لە ماوەی ساڵانی خوێندنی زانکۆییدا، هەستاوە بە لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ لەسەر فەلسەفە ماددی و ئایدۆلۆژییە باوەکانی دەوروپشتی، و هەستا بە دامەزراندنی دامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە تورکیا.
عەدنان کەریم (١٩٦٣- ) ھونەرمەند، گۆرانیبێژ و مۆسیقازانی کورد، خەڵکی شاری کەرکووک و دانیشتووی  شاری سلێمانی.
عەربەت شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی تانجەرۆیە.
عەریب بن سەعید قورتوبی گوتراویشە عەریب بن سەعد قورتوبی، پزیشک و مێژوونووسی ئەندەلووسی.
عەرەب یەکێکە لە گەلەکانی جیھان ، عەرەبەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا دەژین وێڕای ھەندێکیان وەک پەنابەر لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور ، مێژوونووسان بەنەوەی پایەمبەر ئیسماعیل دەڵێن عەرەب .
عەرەبستانی سعوودی (المملکة العربية السعودية) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕووبەرەکەی ٢،١٤٩،٦٩٠ کیلۆ مەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٢٧،١٢٣،٩٧٧ کەس دەبێت.
عەرەبی شەمۆ (ماوەی ژیانی:١٨٩٧ - ١٩٧٨) یان عەرەب شامیلۆڤ نووسەرێکی کورد بوو و بە باوکی ڕۆمانی کوردی ناودەبرێت عەرەبی شەمۆ لە گوندی سوسز قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لە بنەماڵەیەکی سەر بەشێخانی ئێزیدی لەدایک بووە کە لەو کاتەدا لەژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری ڕووسیادا بوو هاتۆتە دونیاوە، یەکەمین ڕۆمانی کوردی نووسیوە کە بە کوردی بڵاوکراوەتەوە بە ناوی شوانی کورد (بە کوردیی باکووری: Şivanê Kurmanca) 
عەرەبە ئەفغانییەکان بە ئەو کەسانە دەوترێت کە بە ڕەچەڵەک عەرەبن و لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٩ هەتا ١٩٨٩ی زایینی لە سەردەمی داگیرکردنی ئەفغانستان لە لایەن یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شەڕی ئەفغانستانیان کرد دژ بە یەکێتی سۆڤیەت.
عەزیز شاھرۆخ گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردی لە دایک بووی مەھابادە.
عەزیز نەسین (بە تورکی: Aziz Nesin) ناوی ڕاستی محەمەد نەسرەت نێسینە، لەدایکبووی تورکیایە ساڵی ١٩١٥ لە دوورگەیەکی نزیک ئیستەنبوڵ، بە ئەسڵ کوردە، ناوی عەزیز نەسینی بەکارھێنا وەک ناوێکی خوازراو وەک جۆرێک لە خۆپاراستن لە ڕاوەدوونانی ئاسایشی سیاسی تورکیا لەگەڵ ئەمەشدا چەندین جار بەندکرا، و بەم شێوەیە بەناوی عەزیز نەسین ناسرا، دادەنرێت بە یەکێک لە باشترین نووسەرەکانی جیھان ویەکێکە لە لوتکەکانی ئەدەبی تورکی بەتایبەتی لەبواری تەنز وکۆمیدیای رەش نووسیندا، خاوەنی زۆرترین بەرھەمە لە ئەدەبی تورکیدا لە نووسینی ھەمەجۆری وەک کاڵتەجاڕی و رۆمان وچیرۆک و شانۆنامە و شیعردا بەرھەمێکی زۆری ھەیە، و لە مەیدانی ڕۆشنبیری کوردیشدا جێگەیەکی تایبەتی ھەیە و زۆربەی زۆری بەرھەمەکانی وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی.
عەزیزخان موکری کوڕی محەممەدسوڵتانی موکرییە کە ڵە ساڵی ١٢٠٧ کۆچی مانگی بەرانبر ساڵی ١٧٩٢ زاینی لە گوندی نستانی سەر بە سەردەشت لە دایک بووە، لە بیست ساڵاندا لە گەڵ فەڕوخانی برازای بە سەفەرێک (بو تەورێز) ھاتۆن بو شاری بۆکان و چەند ڕۆژ ماوەتەوە.
عەشیرەتی قوبادی یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و گرنگەکانی جافی جوانڕۆ و چەندین تیرە و خێڵ و بنەماڵەی جیا جیا دەگرێتە خۆ.
عەفرین (Efrîn,Afrîn) شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب.
عەقاد لە زنجیرەدرامای ھاڵۆوین ناسرابە ئەورووپاییەکان، لەجیھانی ئیسلامیش بەدەرھێنانی ھەردوو فیلمی محەممەد، پێغەمبەری خودایە (Mohammad, Messenger of God) کەلەسەر ژیانی پەیامبەری موسڵمانان محەممەد بوو وە فیلمی شێری بیابان (Lion of the Desert) کەلەسەر ژیانی عومەر موختار بوو، مستەفا لەڕۆژی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لەگەڵ کچەکەی ڕیما عەقاد لە عەممان ی ئەردەن تیرۆرکرا.
عەقیدەی مەرزییە (بە عەرەبی: اَلْعَقِیدَةُ الْمَرْضِیَّة) کتێبێکی شێعری کوردیی ناوەندی نووسراوەی مەولەوی کە لە سەر عەقیدە و کەلام نووسراوە.
عەلائەددین سەججادی (١٩٠٧-١٩٨٤) بە ناوی تەواوی عەلائەددین نەجمەدین حیسامەدین، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ھاوچەرخی کورد بووە.
عەلائەدین باباشەھابی (بە فارسی: سید علاءالدین باباشهابی، ١٩٣٩-٢٠١٤) گۆرانیبێژێکی کورد بوو.
عەلی ئەشرەف دەرویشیان (لەدایکبووی ۳ی خەرمانان ۱۳۲۰ی کۆچی ھەتاوی (١٩٤٦) لە کرماشان - کۆچکردووی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧) نوسەری بەناوبانگی کوردی ئێران و ئەندامی چالاکی بنکەی نووسەرانی ئێرانە.
عەلی ئەشرەفی نەوبەتی (بە زمانی فارسی: علی‌اشرف نوبتی) ناسراو بە پەرتەو کرماشانی (بە زمانی فارسی: پرتو کرمانشاهی) لەدایکبووەی ٦ی ڕەزبەری ١٣١٠ی هەتاوی (٢٩ی ئەیلوولی ١٩٣١ زایینی) شاعیری کوردی کرماشانیە کە بە دوو زمانی کوردی (کوردیی باشووری) و فارسی شێعری هۆنیتەوە.
عەلی ئەلبورزی (بە فارسی: علی البرزی) ھونەرمەندی گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی شاری کرماشانە کە بە زاراوەی کوردی کرماشانی گۆرانیی خوێندووە.
عەلی ئەکبەر مورادی (لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ لە شاری گاوارە لە پارێزگای کرماشان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژی کوردە کە گۆرانی بە ھەر دوو زمانی کوردی و فارسی دەچڕێت.
عەلی باپیر وەتمان لە خێڵی (میراودەلی)یە و لە ھاوینی ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە گوندی (کەنجاڕەی کوێخا قادر)ی سەر بە ناحیەی (سەنگەسەر)ی سەر بە (قەزای پشدەر) لەدایک بووە و پێنج شەش ساڵی تەمەنی پێش چوونە قوتابخانەی لە گوندی (کەنجاڕەی کوێخا قادر) و پاشان (بەستەسێنی سەروو) گوزەراندووە، و لە ئێستادا عەلی باپیر ئەمیری حیزبی کۆمەڵی ئیسلامییە
عەلی بن عەبباس مەجووسی ناسراو بە ئیبن مەجووسی، یەکێک لە پزیشکە بەناوبانگەکانی دەوڵەتی عەبباسی، فارسی بوو.
عەلی بن موحەممەد ئەیدەمیر، عیززەددین جەلدەکی، یان جەلدەکی خۆراسانی، کیمیاگەرێکی فارسی لە خۆراسانەوە، چەند بەرھەمێکی زانستی ھەیە وەک (المصباح فی علم المفتاح) و (کتاب البرهان فی اسرار علم المیزان)، لە جەلدەک لە دایک بووە نزیک خۆراسان، بۆ ماوەی ١٧ ساڵ گەشتی دەکرد بۆ عێڕاق و سووریا و ئەنادۆڵ و یەمەن و باکووری ئەفریقا تا کۆتایی لە میسڕ نیشتەجێ بوو، ئەو بەرھەمھێنەری چەند کتێبێک بوو، کە سیانیان لە کتێبخانەی نێودەوڵەتی بۆ زانستی پزیشکی ھەن.
عەلی حەسەن ئەلمەجید (بە عەرەبی: علی حسن عبد المجید التکریتی‎ ١٩٤١-٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠) ناسراو بە عەلی کیمیایی جەنراڵی سوپای ڕژێمی بەعس و ئامۆزای سەددام بوو کە وەکوو کەسی یەکەم لە کیمیابارانی ھەڵەبجە بە سزای لەسێدارەدان مەحکووم کرا و ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسێدارەدرا.
عەلی حەمە ساڵح (لەدایکبووی ١٦ی نیسانی ١٩٨٤، لە دەربەندیخان، ھەرێمی کوردستان) کەسایەتیی سیاسیی ناو بزووتنەوەی گۆڕان، لە وەتەی ھەڵبژاردنەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە.
عەلی دایی یاریزان و ڕاھێنەری تۆپی پێی ئێران بوو، ١٠٩ گۆڵی لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا تۆمار کردووە، بە شێوەیەکی زۆر لە پێش گۆڵکارانی وڵاتانی دیکەیە، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن یەکیەتیی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ (تایبەت بە فیفا) عەلی دایی لە ڕیزی ٢٦ی باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ جیھان دەستنیشان کرا و لەم ڕیزبەندییەدا تاکە یاریزانی کیشوەری ئاسیا بوو لە نێو باشترینەکانی مێژووی تۆپی پێدا.
عەلی سادقی (بە فارسی: علی صادقی) (لەدایکبووی ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٠، تاران، ئێران) ئەکتەرێکی کۆمێدیای ئێرانییە لە بواری تەلەفیزیۆن و سینەمادا.
عەلی عابدی شاعیر، مۆسیقادانەر و نوسەر و مۆسیقاژەن، ساڵی 1348 ی ھەتاوی لە ڕۆژھەڵاتیی کوردستان لەدایک بووە و ساڵی 1364ی ھەتاوی بە شیعر و شاعیری چالاکی خۆی دەست پێ کردووە و دوای ساڵێک بە ھۆی زەوق و بەھرەی لە بواری موزیکدا وەک مۆسیقادانەرێکی بە توانا ھاتووەتە گۆرەپانی ھونەر و لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی چەندین گۆرانی و سروودی نیشتمانی بە ناوبانگ بخولقێنێ و ھاوکات تا کۆتایی دەیەی شەشتی ھەتاوی لە ئەنجومەنی ئەدەبی شاری سەقز وەکوو شاعیر ئەندام بووە و بواری شیعری درێژە داوە.
عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ٢١ مانگی ئازاری ١٩٤٢ لە گوندی بێت ئەحمەری ناوچەی سەنحانی سەربە پارێزگای سەنعای پایتەخت لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بووە.
عەلی عەبدوڵڵا ناسراو بە عەلی شوون ھەڵگر لێکۆڵەر و شوێن ھەڵگر و بلیمەتێکی دەشتی ھەولێر بوو، کە لە ڕێی زیرەکی و لێھاتوویی و خۆی و بە وردبوونە لە شێواز و چۆنییەتی ڕوودانی تاوانەکان و پاشماوە و  شوێن پێیەکانیان توانیویەتی ئەنجامدەران و تاوانباران بدۆزێتەوە و پێ بە پێ (ھەنگاو بە ھەنگاو) بە دوایان بکەوێت و ئاشکرایان بکات و ڕادەستی تاوانلێکراوانیان بکاتەوە و بەم شێوەیەش لە دەڤەرەکەدا ناسرا و بووە جێی متمانەی خەڵکی و بۆ ھەموو تاوانێک خەڵکی دەڤەرەکە دەیاننارد بە دوای عەلی شوون ھەڵگر بۆ ئەوەی بێت و شوێن پێی تاوانباران بدۆزێتەوە و بیانگرێت.
عەلی عەسکەری (١٩٣٧-١٩٧٨) فەرماندەی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و پاشان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
عەلی قوشچی (بە ئینگلیزی: Ali Qushji، بە تورکی: Ali kuşçu) ناوی تەواوی عەلائەددین عەلی کوڕی محەممەدە گەردوونناس و بیریکاریزان و فیزیکزانێکی موسوڵمانی سەمەرقەندی بوو.
عەلی مەردان، ھونەرمەندی پایەبەرز، مامۆستای مەقامات و گۆرانی کوردی، ساڵی١٩٠٤ لە شاری کەرکووک لە گەڕەکی تەکیەی شێخ عەلی لە دایک بووە.
عەلی نانەوازادە زمانەوان، فەرھەنگنووس و وەرگێڕی کوردە.
عەلی پاشا ئیبراھیم پزیشکێکی نەشتەرگەری میسڕیە، یەکێ بوو لە سەرەتاکانی پزیشکی میسڕی.
عەلی کوڕی ئەحمەد نەسەوی ناسراو بە نەسەوی (بە ئینگلیزی: Alī ibn Ahmad al-Nasawī) (١٠١٠ز - ١٠٧٥ز) بیرکاریزانێکی فارس بوو لە خۆراسان لە ئێران.
عەلەوی یان ئالەڤی (لە کوردی و تورکیدا: Alevi)، ڕێبازێکی سۆفیگەریە، کە تێکەڵی بیروباوەڕی جۆراوجۆرە.
عەممان پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئوردنە.
غ یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی و ھەروەھا نۆزدەیەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە کە نیشاندەری پیتی Ẍیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
غازی مەشعەل عەجیل یاوەر (بە عەرەبی: غازي مشعل عجيل الياور) (لەدایکبوون:١١ی ئازاری ١٩٥٨) سیاسەتڤانێکی عێراقیە، سەرۆک کۆماری کاتیی عێراق (٢٠٠٤ - ٢٠٠٥) و جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی ڕاگوزەر بوو (٢٠٠٥ - ٢٠٠٦).
غوڵامرەزاخان ئەرکەوازی (١٨٤٠ - ١٧٧٥)، شاعیر و خواناسی بەناوبانگی کوردی ئیلامە.
غەریزەی زمان (بە ئینگلیزی: The Language Instinct) کتێبێکی ساڵی ١٩٩٤ی ستیڤن پینکەرە، کە نووسراوە بۆ خوێنەر بەگشتی نەک بۆ بەشێکی تایبەت.
غەززە ئەکەوێتە کەرتی غەززەوە، بە گەورەترین شاری فەلەستین دادەنرێت لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، و دووەم شاری گەورەیە لە ڕووبەردا، و بە چڕترین ناوچەی کۆبوونەوەی فەلەستینییەکان دادەنرێت، %٦٠ی دانیشتوانی کەرتی غەززە لەم شارەدان، ھەروەھا بە یەکێک لە گرنگترین شارەکانی فەلەستین دادەنرێت لەبەر ئەو گرنگییە ستراتیژی و بیناسازی و ئابووریەی ھەیەتی ھاوکات زۆرینەی بنکەکhkی دەسەڵاتی نیشتمانی فەلەستینی تێدایە.
ـ ئه‌ندازیاری سینه‌ما و فیلمنامه‌نووسی له‌ زانکۆی سینه‌ما و شانۆی زانستگای هونه‌ری تاران
ـ له دایکبووی 1962 له‌ گه‌ڕه‌کی سێ ئاشانی مه‌هاباد
ـ یازده‌ ساڵ له‌ به‌شی کوردیی رادیۆ و تله‌ڤزیۆنی ئێران، له‌ مه‌هاباد و تاران کاری کردووه‌.
فابل چەشنێکی ئەدەبییە: چیرۆکێکی خەیاڵکرد و پوختەیە بە زمانی شیعر یا پەخشان کە ھەوڵ ئەدا پەیامێکی ئەخلاقی بگەیەنێ بە خوێنەرەکەی یا بیسەرەکەی.
فار کڕای زنجیرە کایەیەکی بینا ھاوێژی یەکەمە کەوا لەلایەن یوبیسۆفتەوە دەردەکرێ.
فاروق ڕەفیق نووسەر و توێژەری بواری فەلسەفەیە.
فاروق کەیخوسرەوی (١٩٤٨ - ) نووسەرێکی بەناوبانگی کوردە و ئەندامی کۆڕی زانستی زمانی کوردیە.
فاسۆلیا خواردنێکی زۆر بەسوود و باشە، وە زۆر خواردنێکی بەناوبانگە لە کوردەواریدا و خەڵکێکی زۆر حەز بەخواردنی دەکات.
فان یان ھەوادار فیلمێکی ھیندی ھەستبزوێنە.
فاڵسێتۆ (بە ئینگلیزی: Falsetto، لە فالسۆی زمانی ئیتالییەوە وەرگیراوە کە بە واتای ھەڵە دێت) ئەو تۆماری دەنگەیە کە سەر بە فریکوێنسی مەودای سەروو دەنگی مۆدالەوەیە، نزیکەی یەک ئۆکتەیڤ سەروو ئەوە.
فای گەورە (بە ئیتالی: Fa maggiore • یان کلیلی F) پێکھاتووە لە پەیژەیەکی گەورە کە لەسەر کلیلی فایە و پیچەکانیشی پێکھاتوون لە F, G, A, B♭, C, D, و E. ئەم کلیلە تەنیا یەک نزمی ھەیە کە سیی نزمە.
فایارفۆکس سێند (بە ئینگلیزی: Firefox Send) بەرنامەیەکی خۆڕاییە و ڕاژەیەکی سەرهێڵی سەرچاوە کراوەیە، لەلایەن پەرەپێدەرانی مۆزێلاوە بۆ ناردنی پەڕگەکات تا قەبارەی ٢.٥ گێگا بایت بە بێبەرامبەر پەرەی پێدراوە لە ٢٠١٧دا.
فاینمان دوای ئەوەی لەساڵی ١٩٣٥ قۆناغی دواناوەندی تەواوکردووە دواکاری پێشکەش بە ژمارەیەک لەزانکۆکان کردووە تاکو درێژە بەخوێندنەکەی بدات بەڵام لەبەر ئەوەی جولەکە بووە ھیچ کام لەو زانکۆیانە وەریان نەگرتووە تاکو لە پەیمانگای ماساتشۆستس وەرگیراوە، لەساڵی ١٩٣٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەفیزیا بەدەستھێناوە، دواتر داوای کردووە لە زانکۆی برنستۆن درێژە بەخوێندن بدات و لەبەر زیرەکی و لێھاتووی خۆی وەرگیراوە و بڕوانامەی دکتۆرای پێبەخشراوە.
فایەرفڵای یان گوڵەئەستێرە (بە ئینگلیزی: Firefly) زنجیرەیەکی خەیاڵی زانستی و وێسترنی ئەمریکییە.
فایەق بێکەس، یەکێکە له شاعیره بە ناوبانگەکانی کوردستان و له شاری سلێمانی له دایک بووه.
فایەق ناوی تەواوی عوسمان کوڕی حاجی ئیسماعیل کوڕی مەلا ئەحمەد کوڕی مەلا فازیلە (١٨٠٦ - ١٨٨٩) شاعیرێکی کوردی شاری سلێمانی بوو وە یەکێکە لە شاعیرانی شیعری کلاسیکی کوردی.
فدراسیۆنی باکووری سووریا یان کۆنفدراسیۆنی باکووری سووریا بە فیدیرالیسمی دەوترێت کە لە ناوچەکانی زۆرتر کوردنشینی باکووری سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) ڕێکخراوە.
فرانز ھاڵدەر ناوی تەواوی فرانز ڕیتەر فۆن ھاڵدەر (ماوەی ژیان:٣٠ی حوزەیرانی ١٨٨٤ - ٢ی نیسانی ١٩٧٢)، ژەنەڕاڵیکی ئەڵمانی بووە و تاکو ساڵی ١٩٤٢ سەرۆکی دەستەی گشتی بووە لەجەنگی ئەڵمانیادا.
فرانسوا بون (بە فەڕەنسی: François Bon ) نووسەری سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
فرانسوا دو سال (بە فەڕەنسی: François de Sales) نووسەری سەدەی شازدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
فرانسوا میتێران (ماوەی ژیان:٢٦ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩١٦ تاکوو ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە پاریس)  سیاسەتمەدارێکی فەرەنسی بووە و دووجار پۆستی سەرۆککۆماری فەرەنسای گرتۆتە دەست لەنێوان ساڵانی ١٩٨١ بۆ ١٩٩٥ و ئەمینداری گشتی حیزبی ھاوپەیمانی فەرەنسا بووە،  فرنسوا میتیران وێژە و یاسای لەپاریس خوێندووە و لەقوتابخانەی ئازاد بۆ زانستە سیاسیەکانی تەواوکردووە و وەکو خۆبەش چۆتە نێو بزوتنەوەی کۆلۆنێڵ لارۆک بۆ گەنجان کە بانگەشەی بۆ بەھێزکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکار کردووە و بزوتنەوەیەکی ڕاستڕەو بووە.
فرانسیسکۆ تارێگا (بەئیسپانی: Francisco de Asís Tárrega y Eixea، ٢١ ی تشرینی دووەم ١٨٥٢- ١٥ ی کانوونی یەکەم ١٩٠٩)، یەکێک بوو لە ئاوازدانەر و گیتارژەنە ئیسپانییە کارتێکەرەکان.
فرانسیسکۆ گۆیا (بەئینگلیزی: Francisco Goya) (٣٠ی ئازاری ١٧٤٦ - ١٦ی نیسانی ١٨٢٨) وێنەکێشێکی ڕۆمانسیی ئیسپانی بووە، بەرھەمکانی زۆرتر لەسەر بابەتە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان بووە.
فراوانیی گەرمیی تایبەتی (بە ئینگلیزی: Heat capacity)کە ھێماکەی (Cp)یە.
فردینان دێ سوسور (بە فەڕەنسی: Ferdinand de Saussure) ١٧ی نوامبەری ساڵی ١٨٥٧ لە شاری ژنێڤ سەر بە وڵاتی سویس لە بنەماڵەیێکی توکمەی بە ناوبانگ، خونچەی تەمەنی دەپشکوێ.
فرناندۆ تۆرێس ناوی تەواوی فیرناندۆ جۆزێ تۆرێس سانز ، لەڕۆژی ٢٠ی ئازار ساڵی ١٩٨٤ لە ووڵاتی ئیسپانیا لەدایک بووە ، ناوبراو ناسراوە بە نینۆ ، ناوبراو یەکێکە لە باشترین ھێرشبەرانی جیھانی لە ئێستادا ، لەگرنگترین دەستکەوتەکانی نیۆ بریتیبوو لە بردنەوەی جامی جیھانی ساڵی ٢٠١٠
فرووغ ئەلزەمان فەڕوخزاد (٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ - ١٣ی شوباتی ١٩٦٧) شاعیری ئێرانییە.
فری بی-ئێس-دی، سیستمێکی کارگێڕی شێوە-یونیکسە (UNIX-like)، شۆڕبوەوەی توێژینەوەی یونیکسە لەلایەن دەزگای دابەشکردنی نەرمەکاڵای بەرکلەیەوە (BSD).
فریدا کاھلۆ دی ڕیڤێرا ناسراو بە فریدا کاھلۆ (بەئینگلیزی:Frida Kahlo) لەدایک بووی ٦ی تەمموزی ١٩٠٧ لە مەکسیکۆ سیتی پایتەختی ووڵاتی مەکسیک ، فریفا کاھلۆ خانمە ھونەرمەند و وێنەکێشێکی ناسراوە لە مەکسیک و یەکێکیشە لەو ھوونەرمەندانە کەوتونەتە سەر ڕێبازی سوریالیزم ، فریدا کاھلۆ لەگەڵ دیێگۆ ڕیڤێرا چووە ژیانی ھاوسەرگیری لەساڵی ١٩٣٢ بووە ، لەکۆتایدا لەڕۆژی ١٣ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٦ فریدا کاھلۆ کۆچی دوایی کرد.
فریزەر (بە ژاپۆنی: フリーザ بە رۆماجی:Furīza) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی ناو زنجیرە ئەنیمێ و مانگای دراگۆن بۆڵە، و لە لایەن ئاکیرا توریاماوە دروست کراوە.
فریشتە لە ئیسلامدا، بوونەورێکی نادیارن، پاک وبێگەردن لە سیفەت و کرداردا، خوا لە ڕوناکی (نور) دروستی کردوون، بەندایەتی بۆ خوا دەکەن و دەیپەرستن.
فریشتەی بەفر شێوەیەکە لەنێو بەفر دروست دەکرێت، کە ھاوشێوەی فریشتەیە.
فرێدريك راتزل لە ماوەى (١٨٤٤ تا ١٩٠٤) ژیاوە زانایەکى جیۆپۆلتیکى ئەڵمانیا بوو،بە باوکى جیۆپۆلتیک ناسراوە ھەرچەندە ئەو یەکەم کەس نەبوو  زاراوە جیۆپۆلتیک بەکارھێنابێت،بەڵام شیکردنەوە و تێروانینەکانى بۆ بابەتەکان ڕاستەخۆ پەیوەندى بە جیۆپۆلتیک ھەبووە.راتزل لە ساڵى ١٨٩٧ پىرتووکێکى بەناوى جوگرافیای سیاسی بڵاوکردەوە ،ھەموو ئەو ئەم چەمکانەى شیکردۆتەوە کە ئەمرۆ لە جیۆپۆلتیکدا باس دەگرێت.فرێدریک راتزل لە بیروبۆچوونە جیۆپۆلتیکەکان کەتۆتە ژێر کاریگەرى  چارڵز داروین کتێبەکە بەناوى ھەلبژاردنى سروشتى وە تیۆرەکەى بەناوى داروینیزمى کۆمەڵایەتى.
فرێدریش ئوگێست ھایک (٨ی ئایاری ١٨٩٩ تاکوو ٢٣ی ئازاری ١٩٩٢) کەسایەتی ئابووریزانی نەمساوی و بەریتانییە و ئەو ناسراوە بە یەکێ لە دامەزرێنەرانی نیۆلیبراڵیزم و سەرمایەداری لەسەر بنەمای بازاڕی ئازاد وە ڕەخنەشی لە سۆسیالیزم گرتووە، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ھایک یەکێک بووە لە ئابووریزانەکانی جیھان وە ئەو لە ساڵی ١٩٧٤ براوەی خەڵاتی نۆبێل بووە لە بوارەکەی خۆی واتا لە بواری ئابووری.
فرێدریش ئەنگەڵس سیاسەت زان و فەیلەسووفی ئاڵمانی بوو ھاوڕێی فەیلەسوفی ئەڵمانی کارل مارکس بوو ، لەگەڵ مارکسدا مانفێستی کۆمۆنیستیان نووسی ئێنگڵس پێشنووسه‌كه‌ی نووسی ماركسیش ڕاڤەکەی دووایی ته‌واو كرد،  لە ١٨٤٥ ز پەرتووکێکی بڵاوکردەوە لەسەر باروودۆخی کرێکارانی ئینگڵتەڕا و لەگەڵ ھاوڕێکەی کارڵ ماڕکس پەرتووکی سەرمایەیان چاپدا ، ئێنگڵس دوای مردنی ماركس سه‌خترین ئه‌ركی پێ ئه‌سپێردرا كه‌ ده‌بوایه‌ یاداشته‌كان و ته‌واوی پێشنووسه‌ قه‌به‌كانی به‌شی ٢و٢ی كاپیتاڵ (سەرمایە) ی ماركس ته‌واو بكا.
فرێدریش ویلھڵم نیچە (بە ئنگلیزی Friedrich Wilhelm Nietzsche) فەیلەسۆفی بەناوبانگ، خەڵکی ئەڵمانیا (لە دایکبوون ١٨٤٤-کۆچی دوایی ١٩٠٠)؛ خاوەن بیر و ڕای رەخنەگر لە ئایین و فەرھەنگ.
فرێدریک فرانسوا شۆپان (بە فەڕەنسی: Frédéric François Chopin؛ [ʃɔpɛ̃] ( گوێگرتن)؛ ئینگلیزی: /ˈʃoʊpæ̃/؛ پۆڵەندی: [ˈʂɔpɛn]؛ ١ی ئازاری ١٨١٠–١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩) ئاوازدانەرێک و پیانۆژەنێکی داھێنەریی پۆڵەندیی سەردەمی ڕۆمانتیک بوو کە بە شێوەیەکی سەرەکی مۆسیقای بۆ ئامێری پیانۆ دەنووسیەوە.
فرێدرێک ترامپ (بە ئەڵمانی: Friedrich Trump؛ بە ئینگلیزی: Frederick Trump)، لەدایکبووی ١٤ی مارچی ١٨٦٩ لە کاڵستات، پەلاتنات، شانشینی بایرن، وە ٢٧ی مەیی ١٩١٨ لە وودهێڤن، کوینز، نیویۆرک کۆچی دوایی کرد.
فرەبۆھێلی (ئینگلیزی: Polygenic) دەرخستنی سیفەتێکە، بە کاریگەریی چەند بۆھێلێک.
فرەمیزی (بە ئینگلیزی: Polyuria) بریتییە لە فرە بوونی لە ڕادە بەدەری میز.
فرەڤەرتیش یان فرۆرتیش (بە یۆنانی: Phraortes) دووھەم پاشای ماد بوو.
فرەکرداریی کۆمپیوتەر (بەئینگلیزی: Computer multitasking) بەو سیستەمە بەکارخەرییانە یان کۆمپیوتەرانە دەوترێت کە دەتوانن چەندین پڕۆگرام و نەرمامێر لەھەمان کاتدا بەکاربێنن.
فرەیدوون سەدیق (بە فارسی: فریدون صدیق، لەدایکبووی ١٩٥٤ لە کرماشان) گۆرانیبێژێکی کوردە.
فرەیی وەکو فەلسەفەی سیاسی (بە ئینگلیزی: (Pluralism (political philosophy) بریتییە لە دانپێدانان و پەسەندکردنی ھەمەجۆری لەناو پارتێکی سیاسی دا، کە رێگەخۆشکەری پێکەوەژیانە تێکەڵ بە بەرژەوەندیی جیاواز و باوەڕ و شێوازی ژیان.
فشار (بە ئینگلیزی: Stress) واتە فشارو پەستان لەژیانی ڕۆژانەماندا.
فشە کڵاونە یا شوانە خڵەتێنە (بە ئینگلیزی: Crested lark) ناوە زانستییەکەی (Galerida cristata)ە و جورێکە لە کڵاوکوڕەو دیارەو ھەر لە نێو مەزرەعەکان و شوێنەکانی نزیک لە جاددەکان و گردەکان دەژیت و تا راددەیەک بچوکەو بە نزیکەیی ھەمان قەبارەیە لەگەل کڵاوکوڕەیێکی ئۆراسی بەلام کەمێک کورتترەو توزێک گەورەترە لە رووی دەوروبەری و سەرەکە و لەش و بەرزیەکەی ١٧ سم و درێژی بالەکانی ٢٩سم تا ٣٨سم و کێشی لە نێوان ٣٧گرام تا ٥٥ گرام دەبێت.
فلاش زنجیرەیەیەکی تەلەڤزیۆنی ئەمەریکیە کە لەسەر کەناڵی CW پەخش دەکرێ .سیناریۆکەی لە کارەکتەرەکانی کۆمیکی DCەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش باری ئالێن / فلاش باس دەکات.زنجیرەکە بەشێکە لە زنجیرەی ئاڕۆو.چیڕۆکی فیلمەکە باس لە باری ئاڵێن دەکات کە ئەکتەر گڕانت گەستن ڕۆڵەکەی دەبینێ.کە لێکۆڵەرەوەیەکی تایبەتە کە توانای لەڕادەبەری خێرایی هەیە و بەکاری دێنێت لەپێناوی دەستگیرکردنی خراپەکاران.
فلوت ئامێرێکی مۆسیقایە کە چەندین جۆری هەیە و بە هۆی باوە دەژەنرێت.
فلۆر (بە ئینگلیزی: Fluorine) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ھێمای کیمیایی (F) و گەردیلە ژمارەی (٩)یە.
فلیپ خوان پابلۆ ئالفۆنسۆ دێ تۆدۆس لۆس یان فلیپی شەشەمی ئیسپانیا، (لەدایکبووی ٣٠ کانوونی دووەمی ١٩٦٨ لە مادرید، ئیسپانیا) شای ئیسپانیا، سێیەمین مناڵی خوان کارلۆسی یەکەم و سۆفیای یۆنان و دانمارکە.
فوئاد مەعسووم ناوی تەواوی محەممەد فوئاد مەعسووم ھەورامی سیاسەتوانێکی ناسراوی کوردە.
فڕانک پلەمپتۆن ڕەمزی (ماوەی ژیان:١٩٠٣ تا ١٩٣٠) فەیلەسووف و بیرکاریزان و ئابووریزانی بەریتانییە و فڕانک هەر لە لاویێتی کۆچی دوایی کردووە کە تەمەنی ٢٦ ساڵی بوو ، فڕانک بە یارمەتی هاوڕێکەی لودویگ ویتگنشتاین پەرتووکی پەیامی لۆگیکی فەلسەفی وەرگێرایە سەر زمانی ئینگلیزی.
فڕانکۆس ماری شارل فووریێ (ماوەی ژیان: ٧ی نیسانی ١٧٧٢ تاکوو ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٨٣٧)، شارل کەسایەتییەکی فەیلەسووف و ئابووریزانی سۆسیالیستی فەڕەنسییە.
فڕۆکە (بە ئینگلیزی: Airplane، بە عەرەبی: الطائرة) نوێترین و خێراترین ھۆی گواستنەوەیە، بە جۆرێک کە تەنھا کەشتیی ئاسمانی لە فڕۆکە خێراترە.
فڕۆکەخانە مەیدانێکی گەورەیە کەلە چەند بەشێکی جیاواز پێکهاتوە و دیاریکراوە بۆ هەڵسان و نیشتنەوەی فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکان و چەند ئامرازێکی تر.
فڕۆکەخانەی ئامەد یان فڕۆکەخانەی دیاربەکر (کورتکراوەی ئیاتا: DIY).
فڕۆکەخانەی ئەمیر سوڵتان بن عەبدولعەزیزی نێودەوڵەتی یان فڕۆکەخانەی تەبوکی ھەرێمی فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی/ھەرێمییە و نزیکەی ٣ کم لە شاری تەبوکەوە دوورە.
فڕۆکەخانەی بیشەی ناوخۆیی فڕۆکەخانەیەکی ناوخۆییە،  کە نزیکەی ۲ کم دوورە لە شاری بیشە یەکێک لە شارەکانی ناوچەکانی عەسیرە کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی سعودییە.
فڕۆکەخانەی حائیلی ھەرێمی فڕۆکەخانەیەکی ھەرێمییە و نزیکەی ٥ کم لەناوەندی شاری حائیلەوە دوورە و دەکەوێتە باشووری شارەکەوە.
فڕۆکەخانەی سەربازیی ھەریر فڕۆکەخانەیەکی سەربازییە لە ناحیەی ھەریری باشووری کوردستان.
فڕۆکەخانەی شا عەبدولعەزیزی نێودەوڵەتی فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتییە و ١٩ کلیۆمەتر لە شاری جەددە دوورە و دەکەوێتە باکووری شارەکەوە.
فڕۆکەخانەی قورەیاتی ناوخۆیی فڕۆکەخانەیەکی ناوخۆییە و نزیکەی ١٠ کم لە پارێزگای قورەیاتی ناوچەی جەوفەوە دوورە و دەکەوێتە باکووری شارەکەوە.
فڕۆکەخانەی قەسیمی ھەرێمی فڕۆکەخانەیەکی ھەرێمییە، نزیکەی ٢٠ کم دوورە لە شاری بوریدەی پایتەختی ناوچەی قەسیم.
فڕۆکەخانەی قەیسومەی ناوخۆیی فڕۆکەخانەیەکە دەکەوێتە قەیسومەی ناوچەی حەفەر باتینەوە.
فڕۆکەخانەی ماردین (IATA: MQM, ICAO: LTCR).
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەددامیش ناسراوە، گەورەترین فڕۆکەخانەی عێراقە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە دووەمین گەورە فڕۆکەخانەی دەکەوێتەی باشووری شاری بەسڕە ، فڕۆکەخانەکە ٢٠کم لە ناوەندی شاری بەسڕە دوورە و فڕۆکەخانەکە لەساڵی ١٩٨٠ بنیادنراوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکەوێتە بەکرەجۆ بەدووری ١٥ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی ، فڕۆکەخانەکە لەساڵی ٢٠٠٣ بەردی بناغەی بۆ دانراو و لەساڵی ٢٠٠٥ بەتەواوی بەکار خرا .
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتییە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری نەجەف ، فڕۆکەخانەکە لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٠٨ ڕێوەڕەسمی کرانەوە بۆ ئەنجام درا.
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی شا خالید فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتییە و نزیکەی ٣٥ کیلۆمەتر لە ڕیازی پایتەختەوە دوورە.
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی شا فەھد فڕۆکەخانەیەکی سەرەکییە بۆ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی سعودیە، نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لەشارەکەوە دوورە و دەکەوێتە باکووری خۆرئاواوە.
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مووسڵ یەکێکە لە فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتییەکانی عێراق دەکەوێتە شاری موسڵ، فڕۆکەخانەکە لەلایەن ھێزی ئاسمانیی شاھانەی بەریتانیا لەساڵی ١٩٢٠ بنیادنراوە، لەدوای پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ سەرپەرشتی دەکرا تاکوو ساڵی ٢٠٠٨ درایەوە حکوومەتی عێراقی.
فڕۆکەخانەی ھەرێمیی ئەبھا فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتییە و دەکەوێتەی ئەبھای ناوچەی عەسیری سعودیەوە.
فڕۆکەخانەی ھەولێر گەورەترین و فروانترین فرۆکەخانەی کوردستانە.
فڕۆکەخانەی یەنبوعی ھەرێمی یان فڕۆکەخانەی ئەمیر عەبدولموحسن بن عەبدولعەزیزی ھەرێمی فڕۆکەخانەیەکی ھەرێمییە و نزیکەی ٦ کم لەناوەندی پارێزگای یەنبوعی ناوچەی مەدینەوە دوورە و دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای شارەکەوە.
فڕۆکەی رادارڕەوێن یان فرۆکەی دزەکی (بە ئینگلیزی: Stealth aircraft) جۆرێک فڕۆکەیە کە کەڵک لە تێکنۆلۆژی رادارڕەوێنی وەردەگرێ تا کەمتر ببیندرێ و ڕادار ھەستی پێ نەکا.
فڕینی شەوانە (بە فەڕەنسی: Vol de Nuit)  ڕۆمانی دووەمی ئانتوان دۆ سانت ئێگزوپێریە.
فڕینی واڵایی فڕینێکە بەرەوە واڵایی دەرەوە.
فڵچە ئامرازێکە، چەندین جۆری جیاوازی ھەیە، ھەموویان لە دوو بەش پێک دێن؛ سەر و کلک، سەرەکەیان بەستراوە لەگەڵ چەندین تەلی ئاسنی و پلاستیکی، کە بزمارئاسا لەسەری دانراون.
فڵچەی ددان (بە ئینگلیزی: Toothbrush) ئامرازێکی خاوێنکردنەوەیە، بەکاردێت بۆ پاککردنەوەی ددانەکان و پووک و ھەزمان.
فۆتۆسینتەسەس یان ڕۆشنەپێکھاتن (بە ئینگلیزی: Photosynthesis) بریتییە لە دروستبوونی شەکرە لە خانە ڕووەکییەکاندا بە یەکگرتنی دوانۆکسیدی کاربۆن لەگەڵ ئاودا، بە بوونی ڕووناکی و سەوزین (کلۆرۆفیل) وەک ھاندەر وە پێویستە وزەی خۆریش ھەبێت بۆ کردارەکە.
فۆتۆشۆپ نەرمەواڵەی کۆمپیوتەرە تایبەتە بەچێککردن یان دەستکاری وێنە، یەکێکە لە بەرھەمە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای ئەدۆبی، وەشانەکانی فۆتۆشۆپ لەساڵی ٢٠٠٣ ەوە بەردەوامن لە دەرچوون کە دواھەمین وەشان لە ساڵی ٢٠١٩ دەرچوو بەنێوی ئەدۆبی فۆتۆشۆپ cc 2019
فۆلکسڤاگن پۆلۆ ‌ بە (ئینگلیزی Volkeswagen Polo).
فۆنت یان جۆرەپیت (بە ئینگلیزی: Font) لە کۆمپیوتەردا پەڕگەیەکە کە کۆمەڵێک ھێما (glyph)، کاراکتەر یان نیشانەی تێدایە.
فۆنتەکانی عەلی کۆمەڵێک فۆنتی نایونیکۆدی کوردین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ نووسینی چاپەمەنییە کوردییەکان بەکار ھاتوون و دێن.
فۆڵک مێتاڵ (ئینگلیزی: Folk metal) تێکەڵەیەکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ و مۆسیقای فۆڵکلۆرییە.
فیبولا یان تەڵەزم  ئێسکێکە لە درێژایی لوولاقدا.
فیتنە، ژنی ئاژاوەگێڕ یان ئاژاوە چەمکێکە (عبارەت) لە فیلم و ئەدەبی داستانیدا کە بە ژنێکی جوان دەوترێت کە بە جوانییەکەی پیاوان ئەفسوون دەکات.
فیدان دۆغان (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ لەناوچەی ئەلبستانی مەرعەش – ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە پاریس) ژنە چالاکوانی کورد و ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.
فیدراسیۆنی سەینت کیتس و نیڤیس (بە ئینگلیزی: Federation of Saint Kitts and Nevis) یان فیدراسیۆنی سەینت کریستۆفەر و نیڤیس (بە ئینگلیزی: Federation of Saint Christopher and Nevis) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا.
فیدرالیزم یان فیدرالیەت شێوازێَکە لە شێوازەکانی حوکمڕانی کە تیایدا دەسەلاتەکان بە گوێرەی دەستوور دابەشکراون لە نێوان حکومەتی ناوەندی و یەکەی تری حکومی بچوکتر دابەشکراون (ھەریم و ویلایەتەکان)، ئەو دوو ئاستە ئاماژەپێکراوەی حکومەت پشت بەیەکتری دەبەستن و بەشداری لەسە سەروەری دەوڵەت دەکەن و دابەشی دەکەن.
فیدڵ ئالێخاندرۆ کاسترۆ ڕووس ( audio؛ ١٣ی ئابی ١٩٢٦ – ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی خەڵکی کووبایە کە لە ١٩٥٩وە تاکوو ١٩٧٦ سەرۆکوەزیر و، پاشان، لە ١٩٧٦ەوە تاکوو ٢٠٠٨ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بووە.
فیرعەون بە پاوشاکانی وڵاتی میسر لە سەردەمی کۆندا دەوترا.
فیزیک یان فیزیا (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز.
فیزیکزان زانایێکە کە لە زانستی فیزیک دەکۆڵێتەوە.
فیزیکی تیۆری یان فیزیای تیۆری (بە ئینگلیزی: Theoretical physics) لقێکی فیزیایە، کە تیۆرییە ماتماتیکییەکان و دەرھەستکاری تەنە فیزیایییەکان و سیستەمەکان بەکاردەبات بۆ مەنتیق پێدان و ڕوونکردنەوە و ڕوونکردنەوەی دیاردە سروشتییەکان.
فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دھۆک فیستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە کە لەشاری دهۆک لە باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت.
فیل گیانلەبەرێکی مەمکداری ڕووەکییە (گیاخۆر) کە خاوەن لاشەیەکی زەبەلاحی گەورەیە و بە گەورەترین گیانلەبەری سەر وشکانی دادەنرێت.
فیلم یان فلم (بە ئینگلیزی: Film • گۆکردن: /fɪlm/) بریتییە لە پیشاندانی وێنەی جووڵاو بە جۆرێک کە چەند وێنەی نەجووڵاو بە دوای یەکدا ئەوەندە توند پیشان بدرێت کە بینەر وا بزانێت ئەو شتەی کە لە ناو ئەم وێنەگەلەدایە بە ڕاستی دەجووڵێت.
فیلمکرافت پڕۆدوکشن ,  موزیکی ھێمن لە لایەن ڕاجیش ڕۆشان.
فیلمی ئاماژەکان (بە ئینگلیزی: Signs) ئەوە فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەمریکایە دەرھێنراوە و نووسراوە لەلایەن دەرھێنەری ئەمریکی م.
فیلمی ئۆکجای (بە ئینگلیزی: Okja) یەکێکە لەو فیلمە نوێیانەی ساڵی ٢٠١٧ کە لە لایەن دەرهێنەر جوون هۆ بۆنگ کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، یەکێکە لە فیلمەکانی ھۆلیوود
فیلمی ئەنیمەیشنی شڕێک لە لایەن کۆمپانیای دریم وۆرکس ئەنیمەیشن بڵاوکراوەتەوە و کاری دەرھێنانی بۆ کراوە لە لایەن ئەندرۆ ئادەمسن و ڤیکی جێنسن لە ساڵی ٢٠٠١، فیلم ئەنیمەیشنی شڕێک یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی بوو کە بتوانێ خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بھێنێ...
فیلمی ترسێنەر جۆرێکی فیلمە.
فیلمی جەنگاوەر (بە ئینگلیزی: Gladiator) فیلمێکی مێژووییە لە ساڵی ٢٠٠٠ دەرچووە و دەرھێنراوە لەلایەن ڕیدلی سکۆت.
فیلمی زنجیرە (بە ئینگلیزی: Serial film) یان شانۆگەریی ژمارە بریتییە لە فیلمێکی کورت لە سینەما نمایش دەکرا، فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان و فیلمە ھەواڵییەکان و فیلمە درێژەکانی لەخۆ دەگرت.
فیلمی ناوم خانە (بە ئینگلیزی: My Name Is Khan) فیلمێکی درامایی هیندییە لە ساڵی (٢٠١٠) دەرچووە ، دەرهێنەری ئەم فیلمە کاران جۆهەرە.
فیلمی نەمر (بە ئینگلیزی: Immortals) فیلمێکی ئەمریکیە، و کاری دەرهێنانی بۆ کراوە لە لایەن تەرسیم سینگ ، لەلایەن کۆمپانیای ریلاتیڤیا میدیا کاری بڵاوکردنەوەی بۆ کراوە...
فیلمی ڕێ (یۆڵ) دەرهێنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد "یەڵماز گونەی" فیلم نامەکەی نووسیوه.
فیلمی گووند (بە ئینگلیزی: The Village) لادێ ئەوە فیلمێکی ترسێنەری ئەمەریکیە لە سالی ٢٠٠٤ بەرهەم هاتوە، لە نووسین و دەرهێنانی م.
فیلمێکی ھۆلیوودە لەچوارچێوەی کۆمیدیایە، و باس لەروداوێکی زۆر گرنگ دەکات بەیەکگەشتن و یەکترناسینی پەنیر و ماکەرۆنە، لەکاتێکدا کەوا لەشارۆچکەیەک جۆرەھا خواردن لە ئاسمانەوە وەکو باران دەبارێت.
فیلمێکی ھۆلیوودە وترسناکە و لەو فیلمانەیە کەنابێت کەسانی خوار تەمەنی گەورەبون تەماشای بکەن، فیلمەکەش روداوەکانی بەوشێوەیە دەست پێ دەکات کاتێک مێرمنداڵێک ئاگاداری ھاوڕێکانی دەکات کەوا ئاگایان لەخۆیان بێت لە پێکدادانی سەیارەکەیان، چونکە دەبێتە ھۆی کوشتنیان بەشێوەیەکی خراپ.
فیلمەکە بەدرێژایی لەسەر زمانی فەرحان قورەیشی دەگێردرێتەوە، لەسەرەتای فیلمەکە فەرحان گەشتێکی ھەیە بەڵام لەلایەن کەسێکەوە (چەتوور ڕانیگھام) ھەواڵی دۆزینەوەی ھاوڕێی زانکۆی پێدەدرێت، ئەویش لەناوەڕاستی گەشتی فڕۆکەدایە بۆیە بەناچاری خۆی بە نەخۆش نیشان دەدات بۆ ئەوەی فڕۆکەکە بنیشێتەوە، لەئەنجامدا لەکارەکەی سەرەکەوتوو دەبێت، دوایی فەرحان تێل بۆ ھاوڕێیەکی دی دەکات بەناوی ڕاجۆ ڕاستۆگی دوایی بەیەکەوە دەچن بۆ لای چەتوور ڕانیگهام کە ئەو هەواڵەکەی پێیان گەیاند کە شوێنێ ڕانچۆی دۆزیوەتەوە بەڵام ئەو بە دوو هاوڕێکەی ڕانچۆی وت کە ئەو لەزانکۆ چاوەڕێتان دەکات ، کە ئەوان دەچنە زانکۆ لەوێ چەتوور ڕۆژی ٥ی ئەیلوولیان لەیاد دێنێتەوە کە گرەوی کردووە لەگەڵ ڕانچۆ ، لەو ساتەدا چەتوور خۆی بە براوە دەزانێت و سەرنجام لە تەلاری زانکۆی دێنە دەرەوە و دەچن بۆ لای ڕانچؤ...
فیلمەکە کاری وێنەگرتنی لەلایەن ڤیکتۆریۆ ستۆریۆی ئیتاڵییەوە بۆ کراوە و مۆسیقاکەشی لەلایەن  راکا رەحمانی ھیندییەوە بۆ کراوە کە ھەردووکیان پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکاربوون.
فیلکس مندلۆسین بارتولدی ناسراو بە فیلکس مندلسۆن (ماوەی ژیان: ٣ی شووباتی ١٨٠٩ - ٤ی تشرینی دووەمی ١٨٤٧) کەسایەتی مۆسیقاژەنێکی ئاڵمانی بووە و سەرکردەی ئۆرکسراتبووە، لە ھامبۆرگ لەخێزانێکی بەڕەچەڵەک جوولەکە لەدایکبووە.
فیلیپی دووھەم (١٥٢٧- ١٥٩٨) (بە ئیسپانیایی: Felipe II) یەکێ لە پاشایانی بەناوبانگی مێژووی ئیسپانیایە.
فیلیپی سێھەمی ئیسپانیا (١٥٧٨- ١٦٢١) (بە ئیسپانیایی: Felipe III) یان فیلیپی دووھەمی پورتوگاڵ یەکێ لە پاشایانی ئیسپانیایە.
فیکری ئیخوان موسلمین کە بە ھۆی ئاوارە بوونی دەیان کەس لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە لە وڵاتی میسر بە ھۆی ڕێژیمی تۆتالیتێرو چەپی جەماڵ عەبدولناسر و ھەر وەھا بە ھۆی ئەو قوتابیانەی کە بۆ خوێندنی زانستە شەرعیەکان دەچوونە میسر، بۆ نموونە کەسانێکی وەکوو ئەمجەد زەھاوی و شێخ محەممەد سەووافەوە ھاتە عێراق و کوردستانی باشوور و لەوێشەوە لە ڕێگەی چەند فەقی‌یەکی مەریوانی و پاوەیی کە لە کۆتایی شەستەکانی زایینی‌ و ھەفتاکاندا لەوێ، دەیانخوێند، ھاتە کوردستانی ئێرانەوە، دیارە ئەو چەند کەسە ئیخوانیە کە ھاتنەوە بۆ کوردستانی ڕۆژھەڵات، لەگەڵ کەسایەتی ئەحمەد موفتی‌زادە ئاشنا دەبن و بە پاراستنی شوناسی فیکری‌ خۆیان، ھاوڕێ لە گەڵ کاک ئەحمەد دەست بە دەرس ووتنەوە لە مەدرەسەی قورئانی مەریوان دا دەکەن و کاک ئەحمەد ڕێزێکی زۆریان لێدەگرێ و ئەوانیش کاک ئەحمەدیان لە لا زۆر گەورە دەبێ‌و لە خزمەتی دا دەبن.
فیھی ما فیھ یەکێکە لە بەرھەمەکانی مەولانا جلالەددینی رۆمی پێکدێت لە کۆمەڵێ لە وتارەکان و گفتۆگۆکانی مەولانا لەسەر  بابەتە ئەخلاقی و عیرفانی و مەعریفییەکان.
فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی (بە ئینگلیسی: Fyodor Mikhaylovich Dostoyevsky؛ شێوەی خوێندنەوەی: [ˈfʲodər mʲɪˈxajləvʲɪtɕ dəstɐˈjɛfskʲɪj]) (لەدایکبووی ١١ تشرینی دووەمی ١٨٢١ - کۆچی دوایی شوباتی ١٨٨١) نووسەرێکی ڕووسی، کە بەھۆی دوو ڕۆمانی تاوان و سزا و برایانی کارامازۆڤ لەدونیادا بەباشی ناسراوە.
فێربوونی قووڵ (ھەروەھا ناسراو بە فێربوونی پێکھاتەمەندی قووڵ یان فێربوونی زنجیرەی پلەیی) بەشێکە لە بوارێکی بەرفراوانتر بە ناوی فێربوونی ماشین.
فێربوونی چاودێریکراو یا فێربوون لەگەڵ سەرپەرشتی (بە ئینگلیزی: Supervised Learning) بریتییە لەو جۆرە ئەلگۆریتمانەی فێربوونی ماشین یا شیکاریی دراوە کە تێیاندا ئامانجی شیکارییەکە لە پێشدا دیارە.
فێردیناند ماژێلان شوێندۆز و جیھانگەڕی پورتوگالییە.
فێرڤیو مۆڵ (کە سی ئێف فێرڤیو مۆڵ یشی پێدەوترێت) ناوەندێکی بازرگانی گەورەیە  لە تۆرەنتۆ، ئۆنتاریۆ￼ لە کەنەدا، ڕووبەرەکەی ٨٠ھەزار مەتری چوارگۆشەیە.
فێرگە یان قوتابخانە یان خوێندنگا شوێنێکە بۆ پێگەیاندنی لاوان بە زانست و ھۆشیاری، بەگشتی لە فێرگەکانی جیھان تیشک دەخریتە سەر بوارە زانستیەکان وەک کیمیا، فیزیا، بیرکاری، زمانەکان وەلەبەشیکیش لە فێرگەکان بەتایبەتی فێرگە وێژەییەکان بابەتی مێژوویی و جوگرافیای جیھان و وەرزش و ھونەر دەخوێنرێ یان گرنگی پێ دەدرێت، لە زۆرێ ووڵاتان فێرگەکان بە پارەن واتە دەبێ دایک و باوک یان کەسێکی قوتابیەکە پارە بات بە فێرگەکە بۆ ئەوەی قوتابیەکە لەلایەن فێرگەکە وەرگیرێ، لە جیھاندا زۆرینەی ئەو فێرگانەی بەپارە قوتابی وەردەگرن لەلایەن کەرتی تایبەتەوە فێرگەکە بەڕێوە دەچێت لەنموونەی ووڵاتانیش ووڵاتی تورکیا سەرجەم فێرگەکانی بەپارەن، فێرگەش بەگشتی لەچەند یەکەیەک پێکدێت کە دەستپێکیان فێرگەی سەرەتاییە ئینجا ناوەندی وەپاشان ئامادەیی ئینجا کۆلێژەکان ە یاخوود پەیمانگاکان، لە ھەرێمی کوردستان یش ھەردوو ئاستی سەرەتایی و ناوەندی بوونەتە یەک ئاست بەنێوی بنەڕەتی وە لەزۆربەی ووڵاتان قوتابی لە شەش ساڵانەوە دەچێتە فێرگەکان، زۆرێ لە کەسان پێیان وایە فێرگە تاکە ڕیگایە بۆ سەرکەوتنی گەلێ بۆ بنیاد نانی نەوەی دواڕۆژ.
فێستیڤاڵ (بە ئینگلیزی: Festival) بە ڕۆژێک یان چەند ڕۆژێکی جێژنەکان یان ئایینەکان و یان جۆرێک لە پێشھاتە کولتووریەکان وەکوو پیشاندان و لێوردبوونەوەی فیلمەکان کە لە جێگایەکی تایبەت  بەڕێوەدەچێت، دەوترێت.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی یەکەمین فێستیڤاڵ بۆ فیلمی کوردییە کە لە ٢٠٠١ەوە دەستی پێکردووە و لەندەندا بەڕێوە دەچێ.
فێستیڤاڵی نێودەوڵتی فیلمی فەجر (بە فارسی: جشنوارهٔ بین‌المللی فیلم فجر) گرنگترین فێستیڤاڵی سینەمایی لە وڵاتی ئێرانە کە لە ساڵی ١٩٨٢ بناخەی دامەزاوە و ھەموو ساڵێک لە مانگی ڕێبەندان بەرامبەر بە مانگی شوبات لە شاری تاران بەڕێوە دەچێت.
فێمینیزم (بە ئینگلیزی: feminism)  تێگڕایێک لەو بزووتنەوە و بڕواگەلەیە کە وا مەبەستیان واتەسازی، دامەزراندن و پاراستنی مافی بەرامبەری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیە بۆ ژنان.
فەتاح ئەمیری (Fatah Amiri) لەدایکبووی ١٩٤٦ی بۆکان ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆماننووسێکی ناسراوی کوردە.
فەتحعەلیشا (بە فارسی: فتح‌على شاه قاجار‎‎) لەدایکبووی ٥ی سێپتەمبری ١٧٧٢ لە شاری دامەغان لە ناوەندی ئێرانە.
فەراتاش یان فەرادتاش (بە فارسی: فرهاد تراش)  ئاسەوارێکی کەڤنارە کە دەکەوێتە باکووری بەردەنووسی بەناوبانگی ھەخامەنشی لە کێوی بێستوون.
فەرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا (فرست احمد عبدالله‌) (١٩٤٦-  ) ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و یەکێتی مافپەروەرانی کوردستانە.
فەرمانڕەوایەتی دزوجەردە (Kleptocracy) 
فەرمانگەی کۆچبەران یان ئەنجومەنی پەنابەرانی سوێدی (بەسوێدی: migrationsverket ) فەرمانگەیەکی میری شانشینی سوێدە لەژێر ڕکێفی وەزارەتی دادی سوێدی کاردەکات،ئەم فەرمانگەیە بە ناوەندی بڕیاردانی چارەنوسی پەنابەران و کاروبارەکانی پەنابەری و نشینگەیان دادەنرێت لە سوێد  .
فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون یەکێکە لە فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
فەرمانەکان
فەرموودە، بریتییە لەوتەکانی پێغەمبەر محەمەد (د.
فەرموودەزانی یان فەرموودەناسی یان ناسراوتر زانستی فەرموودە (بە عەرەبی: علم الحدیث) ئەو زانستەیە کە گرنگی بەفەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام دەدات و فەرموودەکان بەپێی بەهێزی و لاوازی یان دروستی و هەڵبەستراو جیادەکاتەوە، بنەمای جیاکردنەوەی فەرموودەکان بەپێی کۆمەڵێک یاسا و ڕێسا و باری دەروونی و زیرەکی و ڕاستگۆیی ئەو کەسەی فەرموودەیەک دەگێڕێتەوە.
فەرموودەی حەسەن (بە عەرەبی حدیث حسن)بەو فەرموودەیە دوترێت کە ڕشتەی گێڕانەوەکەی ناسراو و زانراو بێت لەسەرەتاکەیەوە تاکو کۆتاییەکەی، گێڕەوەکانی وەکو گێڕەوەی فەرموودەی سەحیح بن، بەڵام وەکو ئەوان بیرتیژ و ڕێکخستن بەناوبانگ نین.
فەرموودەی سەحیح (بە عەرەبی: حديث الصحيح) بەو فەرموودەیە دەوترێت کە ڕشتەی گێڕانەوەکەی بەیەکەوە بوستراوە و بچڕانی تێدا نییە و نائاسایی و هۆی لەکادارکردنی تێدا نییە و کەسانی ناو ڕشتەکە یەک لەدوای یەک کەسی لەخواترس و ئاگادار بن و متمانەدار بن لە لەبەرکردن و تەواوکردن و هێنان و گواستنەوەی فەرموودەدا.
فەرهاد زیرەک ئەو هونەرمەندە بەناوبانگەی کە بەدوای ناوبانگدا ناگەڕێت
فەرهاد میهراد ناسراو بە فەرهاد (ماوەی ژیان:٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٤ لە تاران تاکوو ٣١ی ئابی ٢٠٠٢ لە پاریس) هوونەرمەند و گۆرانیبێژی ڕۆک و هۆنراوەنووسی گۆرانی و گیتاڕژەن و پیانۆژەنی فارسی بوو ،سەرەتای دەست بەکاربوونی بەکاری هوونەری بۆ ساڵی ١٩٦٤ دەگەڕێتەوە وە ئەو گۆرانی ڕۆک و فۆلکلۆری دەچڕی بەر لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران واتە ماوەی کاری چالاکی هوونەری (١٩٦٤ تاکوو ١٩٧٩) بوو دوایش لەساڵی ١٩٩٣ دەستی پێکردەوە و تامردن بەردەوام بوو
فەرهەنگی تەوفیق وەهبی داگری چل هەزار وشەی کوردییه که وشەکانی به دوو زمانی کوردی و ئینگلیسی نووسراون و له ساڵی ١٩٦٢ی زایینی چاپ کراوه.
فەرهەنگی خاڵ یەکەم فەرھەنگی کوردی بە کوردییە.
فەرهەنگی زارەکی موکریان  زنجیرە فەرهەنگێکی زمانی کوردییە کە فەرهەنگ نووسی کورد سەلاح پایانیانی نووسیونی و دوابەدوای یەک بڵاو دەکرێنەوە.
فەرهەنگی مەهاباد داگری سی هەزار وشەی کوردی و یەکێک له فەرهەنگی پڕبایخەکانی کوردییه که مامۆستا گیوی موکریانی تێکۆشانێکی زۆر ڕێکوپێکی کردووه و له چاپی داوه.
فەرهەنگی کوردستان نووسراوی عەبدوڕڕەحمان کە بە گیوی موکریانی ناسراوە، بۆ نووسینی ئەم فەرهەنگە زەحمەتێکی زۆری کێشاوە.
فەرھاد ئەسلانی (بە فارسی:  فرھاد اصلانی) ئەکتەری شانۆ، سینەما و زنجیرەی تەلەفزیونی ئێرانی یە.
فەرھاد شاکەلی شاعیر و ئەکادیمیکار و نووسەرێکی کوردە، ساڵی ١٩٥١ لەباشووری کوردستان، ناوچەی گەرمیان، لە دایک بووە.
فەرھاد پیرباڵ، نووسەر، لێکۆڵەر و مامۆستای زانکۆی کوردە و خەڵکی باشووری کوردستانە.
فەرھەنگ یان قامووس (بە ئینگلیزی: Dictionary، بە عەرەبی: قاموس) بە کۆمەڵەیەک وشەی زمانێک یان چەند زمان دەوترێت کە بە ڕیزی پیتەکانی ئەلفوبێ لە دوای یەک ھاتوون و بە مەیەستی گەیاندنی زانیاری، واتا، شێوازی خوێندنەوە، وەرگێڕان و ھتد بە کاردێت.
فەرھەنگی باشوور ناوی فه‌رهه‌نگێکی (کوردی _ کوردی _ فارسی)یه‌‌ که‌ بە دەستی عەباس جەلیلیان (ئاکۆ)، نووسراوه.
فەرھەنگی زاراوە فەرھەنگێکی عەرەبی بە کوردییە نووسینی بەدران ئەحمەد حەبیب کە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن کۆڕی زانیاریی کوردستانەوە چاپ کراوە.
فەرھەنگی زاڵ بریتیە لە زمان، ئایین، ڕەفتار، ڕێوڕەسمەکان، و داب‌ونەریتی جێگیربوو لە نێو ئەو کۆمەڵگەدا.
فەرھەنگی سۆفیا ناوی فەرھەنگێکی چکۆلەیە سەبارەت بە کەسایەتی و دەستەواژە ناودارەکانی دنیای فەلسەفە بەتایبەتی ئەوانەی کە لە ڕۆمانی جیھانی سۆفیادا ناویان لێ براوە.
فەرھەنگی شیکارانەی زاراوەی ئەدەبی ناوی فەرھەنگێکی کوردی-ئینگلیزیی تایبەتی زاراوەکانی بوارەکانی ئەدەب، ڕەخنەی ئەدەبی و تیۆریی ئەدەبییە نووسینی بەختیار سەجادی و محەمەد مەحموودی.
فەرھەنگی مەردۆخ نووسراوی ئایەتوڵڵا مەردۆخی کوردستانییە و داگری سی ھەزار وشەی کوردی و ھەشتسەد پەندی پێشینیان و ڕێزمانی کوردییە کە بە فەرھەنگێکی پڕ بایەخی کورد دێتە ئەژمار.
فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی فەرھەنگێکی وشەڕەتناسیی نووسراوی عەلی نانەوازادەیە.
فەریاد شیری، (لە دایکبووی ساڵی ١٩٧١) ھۆنراوەنووس، چیرۆکنووس، لێکۆڵەر و وەرگێڕی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
فەریبۆرز کامکاری ساڵی ١٩٧١ له سنە له کوردستانی ڕۆژهەڵات له دایک بووه.
فەرەیدون کونجرینی
فەساحەت زانستی بەڕڕسی زمانی ڕەسمییە لە بوارەکانی: تەلەفوز(چۆنیەتی خوێندنەوە)، ڕێزمان(قەواعد، گرامر)، شێواز(ستایل) و تۆن(بەرز و نزمی دەنگ).
فەقرەقا (فەخرەقا) لە ١٥ کیلۆمیتری باکوری ڕۆژھەڵاتی مەھاباد و لە سەر رێی مەھاباد - میاندواو و لە باشووری شارەدێی ئیندرقاش لە ناوەراستی کێوێک ھەڵکەوتووە.
فەقێ تەیران یا فەقێی تەیران (١٥٩٠-١٦٦٠) ھۆنراوەنووسێکی ناوداری کلاسیکی کوردە کە بە شێوەزاری کورمانجی شیعری نووسیوە.
فەقێکان (Feqêkan، بە فارسی: دیور) دێیەکە لە گوندستانی ژریژە، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان، ئێران.
فەلسەفە بریتییە لە کۆڵینەوەی کێشە گشتی و بنەڕەتییەکانی دەوروپشتی بابەتگەلێک وەکوو بوون، زانین، بەھاکان، ئاوەز (ئەقڵ)، زەین، و زمان.
فەلسەفەی ئاکار یان فەلسەفەی ئەخلاق (بەئینگلیزی: Ethics یان Moral Philosophy) بەشێکە لە فەلسەفە کە ئەرکی وەڵام دانەوەی بە پرسیارە سەرەتاییەکانی ئەخلاقیی لە ئەستۆیە.
فەلسەفەی ئیسلامی یان فەلسسەفەی عەرەبی (بە ئینگلیزی: Islamic Philosophy) بریتییە لە لێکۆڵینەوەیەکی ڕێکخراو بۆ ئەو کێشانەی کە پەیوەستن بە ژیان، گەردوون، ڕەوشت، کۆمەڵگا و هەر شتێکی تریش کە پەیوەندی هەبێت بە جیهانی ئیسلامەوە.
فەلسەفەی بیرکاری ئەو لقەی فەلسەفەیە کە لە گریمانە فەلسەفییەکان، بنچینە فەلسەفەییەکان و ئاماژۆکە فەلسەفییەکانی بیرکاری دەکۆڵێتەوە.
فەلسەفەی زمان پرسیارکردنی ئاقڵانەیە سەبارەت بە سروشت، سەرەتاکان و بەکاربەریی زمان.
فەلسەفەی سروشتی (Natural philosophy) یان فەلسەفەی سروشت (philosophy of nature) دەستەواژەیێکە بۆ کاری توێژینەوەی سروشت و گەردوون کە پێش گەشەکردنی زانستی مۆدێڕن زۆر گرنگایەتیی پێ دەدرا.
فەلسەفەی سیاسی بریتییە لە تۆژینەوەی مژارگەلێک وەکوو ئازادی، داد، سامان، ماف، یاسا، و جێبەجێبوونی یاسا لەلایەن دەسەڵاتەوە؛ فەلسەفەی سیاسی دەپرسێ:
فەلسەفەی ڕۆژاوا یان فەلسەفەی رۆژاوایی بریتییە لە کارە فەلسەفییەکان و بیرە فەلسەفییەکانی جیھانی ڕۆژاوا کە لە فەلسەفەی ڕۆژھەڵاتی و جۆراوجۆر فەلسەفەی خۆماڵیی دیکە جیا دەکرێتەوە.
فەلسەفەی ڕۆژھەڵاتی بریتییە لە قوتابخانە فەلسەفییە جۆراوجۆرەکانی ئاسیا، وەک فەلسەفەی ھیندی، فەلسەفەی چینی، فەلسەفەی ئێرانی، فەلسەفەی ژاپۆنی و فەلسەفەی کۆریایی.
فەلسەفەی ھاوچەرخ ئەم سەردەمەی ئێستایە لە مێژووی فەلسەفەی ڕۆژئاواییدا کە لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەھەمەوە لەگەڵ سەرھەڵدانی فەلسەفەی شیکارانە و کیشوەرییدا دەستی پێکردووە.
فەلەستین (بەعەرەبی: فلسطین، بەئینگلیزی: Palestine، بەلاتینی: Palaestina، بەعیبری: פַּלַשְׂתִּינָה یان פִלַסְטִין) ناوچەیەکی مێژووییە لەناو جەرگەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەشی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی شام پێک دەھێنێت، لەمڕۆدا دەورەدراوە بە وڵاتە عەرەبیەکان و بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی بە زمانی عەرەبی ئەدوێن، بەڵام بەشەکەی تر بە عیبری ئەدوێن و شوێنکەوتووی ئاینی یەھودیین، کۆچکردوو و نەوەی نەتەوەکانی ترن، ئەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست و ئاسیا بە باکووری ئەفریقا ئەگەیەنێت لە شوێنی بە یەکگەیشتنی دوو قارەکەدا.
فەنتازیا یان فەنتازی (بە ئینگلیزی: Fantasy)چەشنێکی ئەدەبی و ھونەرییە، پشت بە خەیاڵ و سیحر و بابەتی سەرو سروشتی دەبەستێت واتە لە فەنتازیادا ڕێسا و یاساکانی سروشت ڕەچاو ناکرێن، یان فەنتەزیا ئەو کارە ئەدەبییەیە کە خۆی لە کۆتەکانی لۆژیک و ڕاستی ڕزگار دەکات و بە تەواوی پشت بە خەیاڵێکی ڕەھا و بەرین دەبەستێت.
فەنتازیای تاریک (بە ئینگلیزی: Dark Fantasy) لقێکی لاوەکی فەنتازیایەوە و بۆ ئەو کارە سینەمایی و وێژەیی و ھونەرییانەی کە بابەتی تاریک و ترسناکتر لە فەنتازیای ئاسایی تێدایە ئاماژەیە.
فەڕۆخ نێعمەتپور نووسەر و رۆژنامەنووس لە ساڵی ١٣٤٤ی ھەتاوی لە شاری بانە، کوردستانی ئێران لە دایکبووە..
فەڵەستین و سۆماڵ کە بڕی داهاتەکەش بە ٢٢ هەزار یۆڕۆ خەملێنرا 
فەیس لیفت (بە ئینگلیزی: Facelift) کە زۆرجاریش بە تازەبوونەوە لە ناوەڕاستی نەوە ناودەبرێت (بە ئینگلیزی Mid-generational refresh)، بە کوردیش دەتوانین بڵێین نەشتەرگەری جوانکاری ڕوو؛[ژێدەر پێویستە]تازەبوونەوەیەکە یاخوود گۆڕانکاریەکی سانایە کە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل (نەفەر ھەڵگر، بارھەڵگر و پاس) دەیکەن بۆ ئۆتۆمبیلەکانیان تا ڕادەیەکی زۆر بەبێ دەستکاری کردنی دیزاینی ئۆتۆمبێلەکە.
فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتییە دەتوانرێت بەخۆڕایی تێیدا بەشداریی بکرێت و بەڕێوەدەبرێت لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکی سنووردارەوە وەک خاوەندارێتی تایبەتیی، بەجۆرێ کە بەکارھێنەران دەتوانن بەشداربن لەو تۆڕانەی کە شار، لایەنی کار، خوێندنگە و ھەرێم ـەکان ڕێکییان دەخەن، ئەمەش لەپێناو پەیوەندیی گرتن بەیەکترەوە.
فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی سەرھێڵە بارەگاکەی لە (مینلۆپاڕک، کالیفۆرنیا) یە، ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە لە ٤ی شوباتی ٢٠٠٤ بڵاوکرایەوە لەلایەن مارک زوکەربێرگ و بە ھاوشانی لەگەڵ ھاوڕێکانی لەزانکۆی هارڤارد ئەوانیش بریتی بوون لە Eduardo Saverin, Andrew McCollum, Dustin Moskovitz وە Chris Hughes.
فەیسبووک مێسنجەر (بە ئینگلیزی: Facebook Messenger) (زیاتر بە مێسنجەر ناسراوە) سەکۆیەکی ئینتەرنێتی تایبەت بە نامەناردنە، بەشێوەی ئاپیش بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان بەردەستە.
فەیلییەکان کۆمەڵە کوردێکی ڕۆژھەڵاتین لە لوڕستان و کرماشان و ئیلام سەر بە ئێران دەژین وە ھەروەھا بەشێکیش لە عێراق لە ڕۆژھەڵاتی دیجلە کە فەیلیی شیعەن دەژین لە بەغداد و پارێزگای دیالە.
فەیلەسووف (لە یۆنانییەوە: φιλόσοφος، دەخوێندرێتەوە فیلۆسۆفۆس، واتە "ئەوینداری حیکمەت") کەسێکە تامەزرۆی دۆزینەوەی وەڵام بۆ پرسیارەکانی فەلسەفەیە.
فەیلەسووفە بەدئاکارەکان بەرهەمی نایجل راجێرز و مێل تامپسۆنە و لە ساڵی ٢٠٠٥ دا لە بەریتانیا بڵاو بۆتەوە.
قابیل و ھابیل (بەعیبری: הֶבֶל ,קַיִן) بەپێی بەسەرھاتەکانی درووستبوون و قورئان، دوو کوڕی ئادەم و حەوا بوون.
قاجاڕەکان بنەماڵەیەکی بەڕەگەز تورک بوون کە لە دەوروبەری ساڵی ١٧٩٤ەوە (١١٧٠ کۆچیی ھەتاوی) ھەتا ١٩٢٥ (١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) بە ئێران حکومەتیان کردووە.
قادر ئەلیاسی (١٩٦١ لە ئەلیاس بەرعەلی (قەرەحەسەن) لە نزیکی سەرپێڵ زھاو -)، ھونەرمەند گۆرانیچڕ خەڵکی مەڵبەندی سەرپێڵ زھاو لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشانە.
قادر دەباخی (لد: ؟؟؟، کد: ٦ی ٢ی ٢٠٠٩) ناسراو بە 'مامە قالە' یەکێک لە کۆنە خەباتکارانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد لە ساڵی ١٩٤٦ بوو.
قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندی شمشاڵژەنی ناوداری کوردە.
قادرکەرەم شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم(ناوەند)، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..قادرکەرەم ناوەندی ناحیەی قادرکەرەمە.
قادسیە بچووک یان قادسی گچکە یان قادسی زێباران یەکێ لە دێکانی قەزای بەردەڕەشە.
قازی محەممەد (١ی ئایاری ١٨٩٣ - ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧) دادوەر، بە باشی ناسراوی ناوچەی موکریان و دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆماری کوردستان، لە ساڵی ١٩٤٦دا بوو.
قاسم محه‌مه‌د ئه‌مين (1ی ديسه‌مبه‌ری 1863 - 23 ئه‌پریلی 1908).
قالاوە گەرەکێکی کۆنی شاری سلێمانی یە دەکەوێتە خواروی شار
قانوونی حامۆرابی، کۆمەڵە قانوونێکە لە لایەن حامۆڕابی شەشەمین پاشای زنجیرەی بابلی، لە سەر کێلە بەردێک، بە شێوەیەکی لوولەیی داتاشراوە، گێپەڕەکەی ٦٠ سمە، بەرزاییەکەی ٢٢٥ سمە و نووسینەکەی لە ٤٤ خانەدا جێگەی کراوەتەوە.
قاوە مایعێکی خواردنەوەیە کە لە دوای کوڵاننی دانەی قاوە بە دەست دێت و مرۆڤ لە زۆر ناوچەی جیھاندا وەکوو خواردنەوەیەکی ماڵان بۆ پەزێرایی لە مێوان و ئەندامانی بنەماڵە بە کاری دەھێنن.
قاوەیی یەکێکە لە ڕەنگەکان، کە درووست دەبێت لە تێکەڵکردنی ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی و ڕەش و پرتەقاڵی و پەمەیی.
قاچیان یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
قاھیرە گەورەترین شار و ھەروەھا پایتەختی وڵاتی میسرە کە لە لێوارەی چەمی نیلدا ھەڵکەوتووە.
قایتەوەنی بچوک گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
قزلەر گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەکرەجۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
قزڵجەی خوارێ (Qizillcey xwarê، بە فارسی: قزلجۀ سفلی) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی مەھاباد.
قشڵاخ ڕەزا (Qişllaq reza، بە فارسی: قشلاق‌رضا) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
قنگ بو دەم لاناویکه به ئەم مانا واته دەرهێنانی ئەندامی نێرینە له قنگی هاوبەش دەر دینە و دەێنته دەمی هاوبەشی تر یان دەێنته دەمی هەر ئەو کەسە.(له وینه کاندا دیاره)ئەم لاناوه له دوای سالی ١٩٩٥ی زایێنی به کار هێنرا.
قوبرس یان قیبرس یان قبرس (بە تورکی: Kıbrıs، کبرس)، بە ڕەسمی کۆماری قوبرس وڵاتێکی دوورگەیییە لە دەریای ناوین دا کە لە کیشوەرەکانی ئەورووپا و ئاسیادا ھەڵکەوتووە.
قوبرسی باکوور بە فەرمی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور (بە تورکی:Kuzey Kıbrıs Türk Cumhuriyeti ) ناوچەی ژێر دەسەڵاتی تورکەکان لە باکووری دوورگەی قوبرسە، کە بە کردەوە دەوڵەتێکی سەربەخۆیە.
قوتابخانەی ئەلمەهجەر (بەعەرەبی: مدرسة المهجر)، یەکێکە لە کۆنترین قوتابخانە شیعرییەکان لە شیعری عەرەبیدا کە بانگهێشتیکردووە بۆ نوێکردنەوە، جگە لەوەی کە کاریگەری بەسەر کۆمەڵەی دیوان و قوتابخانەی ئەپۆلۆوە هەبوو چوونکە لەدەرەوەی وڵات درووست بوو و بڵاوبووەوە (لەوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەمەریکای باشوور).
قوتابخانەی ئەپۆلۆ (بەعەرەبی:مدرسة أبولو)، قوتابخانەیەکی شیعری گرنگی شیعری عەرەبی نوێ بوو.
قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی جۆنز هۆپکنز (بە ئینگلیزی: Johns Hopkins University School of Medicine) بریتییە لە یەکێک لە قوتابخانەکان بۆ فێرکردنی پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.
قوتابی یان خوێندکار تاکێکە دەخوێنێت یان فێردەبێت لە دەزگایەکی خوێندن ئەوا ئەو کەسە پێێ دەڵێن قوتابی و ئەو شوێنەشی کە خویندکار لێوەی فێر دەبیت پێی دەڵێن قوتابخانە یان خوێندنگا ، سیستەمی خوێندن بۆ قوتابیان لە ناوچەکانی جیھان جیاوازە و هەریەکەو بەپێی سیستەم و ستراتیژی خۆی دایدەڕێژێت
قوتابیان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی چوارتا (ناوەند)، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
قودرەتە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی شۆڕش، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
قورئان دابەش کراوە بە ١١٤ پۆل کە درێژیان جیاوازە، ناسراون بە "سووڕەتەکان" (بە عەرەبی: السًّوَر) تاکەکەشی "سووڕەت" (سورة).
قورئان لە ئیسلامدا بریتییە لە وتە و ڕاسپاردەی خوا کە نێردراوە بۆ پێغەمبەری ئیسلام محەممەد، قورئان لە عەرەبیدا لە وشەی (قرء) وەرگیراوە کە بەمانای خوێندنەوە دێت، و بنچینەی ئەویش لە وشەی (القرء) وەرگیراوە کە بە مانای کۆکردنەوە و لە خۆگرتن دێت، و قورئان ئەو ناوەی لێنراوە بەھۆی ئەوەی کۆمەڵێک ئایەت و سوورەتی زۆر لەخۆدەگرێت و کۆیان دەکاتەوە.
قوربانیی شیرین (ئینگلیزی: Sweet Sacrifice) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆک و مێتاڵی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە سینگڵی سێیەمی ئەلبومی دەرگا کراوەکەیە و لە ٢٥ی مەی ٢٠٠٧ خرایە بازاڕاوە بۆ فرۆشتن.
قورساییگە یان گرانیگە خاڵێکە لە سەر یان نێزیکی ھەموو ماکێکدا کە ھەر چی ھێزی راکێشی ڕوو دەکەنە ئەو ماکە، لەو خاڵەدا یەک دەگرنەوە.
قوروە لە شارەکانی پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کەکەۆتووتە ٨٧ کیلومتری خۆرهەلاتی (رۆژهەلات) شاری  سنە وە٧٧کیلومتری  خۆرنشین (رۆژئاوا)ی شاری هەمەدان مێژووی ئەم شارە دەگەرێتەوە بۆ کۆتایی سەردەمی حکومەتی قاجار کەپێشتر ناوەندی ئەم ناۆچەیە گوندی قەسڵان بووە لە٨کیلومتری باکووری شار قوروە وە لە سەردەمی ئامالاخانی ئەردەلان قەسلان بوو ناوەندی ئەردەلانەکان وەئاوی سەراۆ لە باشووری شار قوروە بە خەنەق برا بوو قەسلان وەزەویەکان نزیک سەراۆ درا بە جەند بنە مالەیک هاوردە لە ناۆچەی  بان مێرەوان لای هەمەدان و زەنگان لە ساڵی ١٢٦٢ کۆچی مانگی بەبوونەی هاتنی نەخۆشی تاعوون لە قەسڵان کە بو بە هۆی مردنی ٢٨کەس لە دوشەودا.
قولە پایەیەکی کورتە، کە ناوبەناو لە سەر دیواری شورای شار یا قەڵا دروست کراون، بۆ ئەوەی ئەگەر ھێرشی کرایە سەر، پاسەوانەکان لە سەر دیوارەکەوە لە پەنای ئەو پایە کورتانەدا داکۆکی لە شارەکە بکەن دژی ھێرشھێنەرانی دەرەوە.
قوڕ تێکەڵەیە لە خۆڵ و ئاو، لە کۆنەوە لەجیاتی چەمەنتۆ و گەچ بەکارھاتووە بۆ دروستکردنی شوێنی حەوانەوە، بەڵام ئێستا کەمتر کاری پێدەکرێت، ئەمە ئێستا زیاتر لە گوندەکان باوە.
قوڕەیش، (بە عەرەبی: قُرَيْش) هۆزێکی عەرەبییە ئەگەڕێنەوە بۆ نەزڕی کوڕی کینانە لە نەوەی ئیلیاسی کوڕی موزڕ، لە مەککە جێگیربوو لە سەردەمی قوسەی کوری کیلاب، دوای ئەوەی خەزاعەی یەمەنی لێی دەرچوون، ئیشیان لە بازرگانییدا ئەکرد.
قوڵ مارف گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ھەڵشۆ، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
قۆخ ئەو میوەیەیە کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی چین گەشەی کردووە.
قۆرەتوو شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی قۆرەتووە.لە ئێستادا ئەم شارەدێیە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئەبرێت بەڕێوە و سەر بە ئیدارەی گەرمیانە بەڵام لە ڕووی کارگێڕیەوە سەر بە قەزای خانەقینە لە پاریزگای دیالا.
قۆزە یان کۆکە حاڵەتی دەرکردنی ھەوایە لە ڕێگەی دەمەوە بۆ خاوێن کردنەوەی ڕێگە ھەواییەکان و سییەکان لە چڵک و تەرەشوحات.
قۆناغی زەردەتەن یان قۆناغی تەنی زەرد (ئینگلیزی: Luteal phase) قۆناغێکی سووڕی مانگانەیە، کە تەنی زەرد تێیدا گەشە دەکات و پەرە دەسەنێت.
قۆپپا یا ژی کۆپپا (ب ھەرفێ مەزن Ϙ، ب ھەرفێ بچووک ϙ) ھەرفەک یێ الفابەیا یەونانی بوو.
قۆپی قەرەداغ دۆڵێکە دەکەوێتە قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
قیبلەنما یان قیبلەنوما  ئامێرێکە بۆ دیاریکردنی ئاراستەی جوگرافی واتە (باکور، باشور، ڕۆژھەڵات، ڕۆژئاوا) و ھەروەھا "نێوانە ئاراستە جوگرافیەکان" واتە (باکوری ڕۆژھەڵات، باشوری ڕۆژھەڵات، باکوری ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوا).
قیر (بە ئینگلیزی: Asphalt) ماتریاڵێکی ڕەشە کە لە کەشوھەوای ئاساییدا لە دۆخی ڕەقدایە.
قیڕ (بە ئینگلیزی: Asphalt) ناسراوە بە قیڕی سروشتی (بە ئینگلیزی: bitumen) جۆرێکی نەوتی لینجی، ڕەشی، لچکاوی نیمچە-ڕەقە.
قێز یا قیز یا بێز حاڵەتێکە لە مرۆڤ و ھەندێ گیانلەبەردا کە بە دیتن و بۆنکردن و خواردنی ھەندێ خواردەمەنی و شتی دیکە دڵی تێک ئەچێ.
قەبارەی ھەر شتێکی خۆگر، تراو، گاز یان ھەر بۆشایییەک، مەزناییی ڤالاگەی ٣-ڕەھەندی‌یە کە داگیری دەکات.
قەدی ڕووەکی (بەئینگلیزی: Planetary ring)، ئاسایی قەد گوونجاوە بۆ هەڵگرتنی گەڵاکان، بە پێچەوانەی گوونجاندنی ڕەگ بۆ فرمانی مژین و چەسپاندنی ڕووەک بەشێوەیەکی سەرەکی.
قەرس یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستانە کە لە پارێزگای قەرس ھەڵکەوتوووە.
قەرەداغ شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی قەرەداغ(ناوەند)، قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارۆچکەیە ناوەندی قەزای قەرەداغ و ناحیەی قەرەداغە.
قەرەقووش ناوجەرگەی حەمدانییە،ده‌كه‌وێته‌ باشووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ،
قەرەکۆسە (بە کورمانجی: Qerekose یان Qerekilîs یان Qerekîs، بە تورکی: Ağrı)، یەکێک لە شارەکانی تورکیایە کە لە پارێزگای ئاگری ھەڵکەوتووە.
قەزا (عەرەبی: قضاء‎‎ - زمانی تورکیی عوسمانی : کەزا) بەشێکی کارگێڕیە بە مێژووییی بەکارهاتوە لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی وە ئێستا بەکاردێت/بەکاردەهات لە هەندێت ویلایەتە جێنشینەکانی.
قەزا و قەدەر، لە ڕووی ئابوری و یاساییەوە ھەر ھەڵسوکەوت و کردارێک ئەگرێتەوە کە لە دەرەوەی توانای مرۆڤدا بێت و نەتوانێت دەستی بەسەردا بگرێت، بۆ نموونە؛ گەردەلوول و بوومەلەرزە و ھاوشێوەکانیان، وبەو شێوەیە بڕگەیەکی یاسایی ھەیە لە گرێبەستە بازرگانیەکاندا لە حاڵەتی ڕوودانی ئەو کارەساتانەی دەربازبوون لێیان لە توانادانیە ھەروەھا ئەو کارەساتە کتوپڕانەی بە شێوەیەکی سروشتی ڕووئەدەن، وەک قەربووکردنەوەی ئابووری کۆمپانیاکانی دڵنیایی لە ڕووداوەکانی نوقم بوون و مردن و کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە و ئەوانی تردا.
قەزای  شەقڵاوە  یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە لە ٢١٠ گوند پێکدێت.
قەزای خەبات دەکەوێتە رۆژاوای ھەولێر لەسەر رێگای ھەولێر - موسڵ بەدووری (٣٥) کم لە شاری ھەولێرەوە.
قەزای دووکان (بە عەرەبی: دوکان) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و ناوندەکەی شاری دووکانە.
قەزای دەشتی ھەولێر یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی ناوەندی ھەولێر.
قەزای شارەزوور یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە عێراق.
قەزای ماوەت یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.
قەزای مێرگەسۆر یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە ناوەندەکەی شارۆچکەی مێرگەسۆرە و لە ٥ ناحیەی بلێ، گۆرەتوو، مەزنێ‌، پیران و شێروان مەزن و  ٦٧ گوند پێکدێت.
قەزای مەخموور یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر لە عێراق.
قەزای ناوەندی ھەولێر یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە لە ٣ ناحیەی عەنکاوە، بەحرکە، شەمامک و ٣٧٩ گوند پێکدێت.
قەزای پشدەر یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی لە عێراق.
قەزای کۆیە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر.
قەزای کەلار یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانیدا.
قەسر یان قەسر شیرین لە شارەکانی پارێزگای کرماشانی ئێرانە.
قەشان گوندێکە، کەوتووەتە قەزای ماوەت، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
قەشە یان کەشە یان کشیش (بە ئینگلیزی: Priest) بە کەسێک دەڵێن کە ئەرکی جێبەجێ کردنی کاروبارە ئایینییەکانی مەسیحییەتی بە دەستە.
قەلعەی دەشت شارۆچکەیەکی شارستانی فەیزابادە، لە ناوچەکانی سەربە کۆمار لە وڵاتی تاجیکستان.
قەلەڕەش (بە ئینگلیزی: The Raven) ھۆنراوەیەکە لە شاعیری بەناوبانگی ئامریکایی ئێدگار ئالێن پۆ کە بۆ یەکەم جار لە ژانڤیەی سالی ١٨٤٥ لە چاپ دراوە.
قەمچوغە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی دووکان(ناوەند)، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
قەندیل یەکێک لە کوێستانەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆسە کە لە سنوری ڕۆژهەڵات و باکوور و باشووری کوردستان هەڵکەوتوە، بەشێکی لە شارستانی پیرانشاره و ساڵانه شاخەوانێکی زۆر لە شارەکانی ئێران و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕووی تێ دەکەن.
قەوقاز یان قەفقاز، ناوچەیەکی جوگرافی سیاسیە ئەکەوێتە سەر سنوری ئەوروپا و ئاسیا، ومەڵبەندی شاخەکانی قەوقازە، کە بەرزترین لوتکەی ئەوروپای لە خۆ گرتووە کە شاخی ئەلبروسە، و زۆر جار قەوقاز دابەش دەبێت بۆ قەوقازی باشور و قەوقازی باکور.
قەوماوە پێشھاتێکی نەخوازراوی تووشھاتووە کە ئەگەر پێش ڕوودانی، ھۆکارەکانی بناسرێنەوە و کارێکیان لە پێناو بکرێ، ئەتوانرێ بەری پێ بگیردرێ.
قەڵابەفرینە پێکھاتە یان بینایەکی کاتی لە بەفر دروستکراوە.
قەڵاجووغە (Qellacûẍe، بە فارسی: قلعه‌جوقه) دێیەکە لە ناوچەی خەلیفانی شارستانی مەھاباد.
قەڵاچۆکردنی ناگازاکی ١٩٤٥، بە ئینگلیزی the annihilation of Nagasaki تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی بوو لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە ناگازاکی لە ژاپۆن لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا لە ٩ی ئابی ١٩٤٥.
قەڵای خانزاد یان بانەمان دەكەوێتە ڕۆژھەڵاتی ھەولێر و لە سەر رێگای هەولێر-شەقڵاوە و  لە نێوان چیای پیرمام و چیای خانزادەوەیە، بەرزیەكەی دەگاتە ٤٠ مەتر لە رووی زەوی.
قەڵای شێروانە قەڵایەکی کۆنی مێژووییە، لەسەر تەپۆڵکەیەکی دەستکرد لەسەر ڕووباری سیروان لە شاری کەلار لە شێوەی چوار گۆشەدا بنیات نراوە.
قەڵای مێژوویی زێویە لە ٥٥ کیلۆمێتری باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری سەقز و لە باکووری گوندی زێویە و لە سەر تەپۆڵکەێک ھەڵکەوتوە.
قەڵای یان ژریژە (بە ئینگلیزی: Tin) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان، هێماکەی (Sn) و گەردیلەی ژمارە (٥٠)یە.
قەڵایەک لە ئاسمان بە(ژاپۆنی天空の城ラピュタ تێنکوو نو شیرۆ راپیوتا) بە (ئینگلیزی Laputa: Castle in the Sky) ئەو (ئەنیمی)ەکی یابانیە لە ساڵی ١٩٨٦ دروست کراوە لەلایەن (ھایاو میازاکی) دەھێنەری بەباوبانگی (ئەنیمەیشن) وە ھەرخۆشی چیرۆکەکەی نووسیووە وە یەکەم کاری فلیمی (ستۆدیۆ گێبڵی).
قەڵەوی یان چاخی دۆخێکی پزیشکییە کە تێدا چەورییەکی زۆر لە لەشی مرۆڤدا کۆ دەبێتەوە و ئەمە بۆ خۆی دەتوانێت ببێتە ھۆکاری نەخۆشی (شەکرە، جەڵدەی دڵ) و کەمتوانی بۆ مرۆڤ.
قەیسەر (بە فارسی: قیصر) فیلمێکی فارسیە و بەرھەمی ساڵی ١٩٦٩یە و لە نووسین و دەرھێنانی مەسعود کیمیاییە و بێھروز وسوقی ئەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە، فیلمی قەیسەر بە یەکێک لە کاریگەرترین فیلمەکانی مێژووی سینەمای ئێران دادەنرێت و لە دەستپێکردنی  شەپۆلی نوێی سینەمای ئێراندا پشکێکی گەورە بەر قەیسەر دەکەوێت، قەیسەر توانی ڕیکۆردی ئەو کاتەی سینەمای ئێران بشکێنێت و تا ماوەی دوو ساڵیش لە سینەماکاندا بینەری ھەبوو
قەیوانی بچوک گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
قەیوانی گەورە گوندێکە، کەوتووەتەناحیەی گاپیڵۆن، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
قە‌شە‌نگ کامکار مووسیقاری کوردە کە لە‌گە‌ڵ حە‌وت براکە‌ی دا گرووپی کامکارانیان دامە‌زراندووە‌.
قە‌ڵای کوردان (بە عەرەبی: حصن الأكراد)  كه‌ ئێستا به‌ ره‌سمي ناسراوه‌ به‌ قه‌ڵا دژه (بە عەرەبی: قلعة الحصن) دژێکی سە‌خت و قایمە‌ کە‌وتۆتە‌ ریزە‌ چیای کە‌نارە‌کانی سووریا لە‌ ناو تخووبی پارێزگای حومس، ٦٠ کیلۆمە‌تر لە‌ باژێری (حومس)ە‌وە‌ دوورە‌ و لە‌لایە‌ن رێکخراوی (یونسکۆ)وە‌ وە‌ک کە‌لە‌پوورێکی مرۆڤایە‌تی دە‌سنیشانکراوە‌.
كورسيكا دوورگەکی فه‌ره‌نسييه ، ڕووبەری خاکەکەی 8680 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانەکەشی 309,693 کەسە.
ل یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی و ھەروەھا بیست و سێیەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە کە نیشاندەری پیتی Lیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
لابرادۆر ڕیتڕیڤەڕ (بە ئینگلیزی: Labrador Retriever) یان لاب سەگێکی کۆمەلایەتییە، کە بەزۆری لە نیوزلەندا و بەڕیتانیا و ئەمریکای باکوور و ئوستڕالیا و کەنەدا زۆرە.
لابردن (ئینگلیزی: Deletion) لە بۆماوەزانیدا، نەمانی بەشێکە لە دی ئێن ئەیی کڕۆمۆسۆم.
لادانەبازدان (ئینگلیزی: Frameshift mutation) بازدانێکە، بە زیادکردنی یان لادانی نیوکلیۆتایدێک لە ڕیزبەندییەکە، دەبێتە ھۆی پەیدابوونی خوێندنەوەیەکی ناڕاستی پەڕلەکە، لە کاتی وەرگێڕاندا، بەھۆی گۆڕان لە سنووری خوێندنەوەدا.
لاسکی مێشک یان ساقەتەی مێشک یان قەدی دەماخ، بەشێکە لە کۆئەندامی دەمار کە دەکەوێتە ژێر مێشک و ڕێخۆشکەری نێوان دڕکەپەتک و لەتە کاکڵەکانی مۆخ و مۆخچەیە.
لاسەنگە ھێڵییەکان (بە ئینگلیزی:  Linear inequality) بریتیەلە کۆمەڵەی دوو لاسەنگەی ھێڵی یان زیاتر، کەھەمان نەزانراویان تێدایە.
لافاو یان سێڵاو (بە ئینگلیزی: Flood) حاڵەتێکە کە ئاو بە ھەر ھۆیێک، وەکوو بارینی زۆری باران، لە شوێنە ھەمیشەییەکەی خۆی بچێتە دەر.
لافاوی شیراز لافاوێک بوو لە ڕۆژی ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩ بەھۆی بارینی زۆری باران لە پارێزگای فارس ھەستا بەھۆیەوە زۆرتر لە ٢٠٠ ئۆئۆمۆبیل ژێر ئاو کەوتن.
لاق یان قاچ شتێکە بەکاردێت بۆ ڕاگرتن و پاڵپشی شتەکان؛ بەمەبەستی بەرزڕاگرتنیان.
لالش یان لالەش دەکەوێتە ناو دۆڵێک کە بە زنجیرە چیای بچووک دەورە دراوە، لالش لەلایەن پەیڕەوکارانی ئایینی ئێزیدیەوە بە شوێنێکی پیرۆز دادەنرێت، لالش ٦٠ کیلۆمەتر دوورە لە شاری موسڵ، وە ئێزییدیەکان لایان وایە هیچ نەبێت جارێک سەردانی لالش بکەن ئەمەش هاوشێوەی حەجی مووسڵمانان وایە، لەکاتی چوونە لالش سەردانی پەرستگە و گۆڕەکەی شێخ عەدی کوڕی موسافر دەکەن.
لانتانیدەکان (بە ئینگلیزی: Lanthanides) ١٤ توخمن ، گەردیلە ژمارەکانیان لە ٥٨ سیریۆم (Ce)ەوە بۆ ٧١ لوتیتۆم (Lu)ە ، لەبەر ئەوەی ڕەوشتە فیزیایی و کیمیاییەکانیان زۆر لە یەک دەچن ، دیاریکردنی ناسنامەکانیان هەوڵ و کۆششی زۆر کیمیا گەری ویست.
لانک یان تەلەمەس (ئینگلیزی: Thalamus) بەشێکی مێشکە، لە چەندین بەش پێکهاتوە دەکرێ بە دوو بەشەوە کە    لەmediodorsal دەلکێن بەیەکەوە شێوەیەکی هێلکەییان هەیە دەکەوێتە چەقی مێشکەوە وە بەستراوە بە مێشکۆلەوە ئەوھەستەدەمارە ڕاگەیاندنانەی ھاتوون لە دەرەوەی لەش وەک خۆشی ناخۆشی ترس دڵەڕاوکێ  و حەز ، ئاڕاستەی شوێنی ڕاستەقینەیان دەکات، بۆ لێکدانەوەیان.
لاوتسزی (بە چینی:老子) فەیلەسووفی چینی کەڤنارە وە کەسایەتییەکی کاریگەربوو لە بیروباوەڕی تاویزم.
لاوس بە فەرمی کۆماری دیموکراتیکی گەلی لاو ( بە زمانی لاو: Meuang Lao, ເມືອງລາວ) وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیادا.
لاوی یان گەنجی ماوەیەکی ژیانە، لەو ماوەیەدا بە کەسەکە دەوترێت لاو یان گەنج.
لاپتاپ یان ناتبووک (بە ئینگلیزی: Laptop) پێکھاتووە لە کۆمپیوتەرێکی تایبەت کە دەتواندرێت بە ئاسانی ببرێت و ھەڵبگیرێت.
لاپەڕەی یووشەع یان  کتێبی یووشەع کوڕی نون (بە عیبری:ספר יהושע)، شەشەمین کتێبی تەنخ و یەکێک لە بەشەکانی پەیمانی کۆنە لە ئینجیل دا.
لاچین (Laçîn، بە فارسی: لاچین) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی مەھاباد.
لاکێشەی زێڕین بەو لاکێشەیە دەوترێ کە درێژیی لاکانی لە حەنای یەکترا ڕێژەی زێڕین دروست بکەن، واتە ڕێژەی 
لاکەڕۆنیا (بەئیسپانی:La Coruña) شارێکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ووڵاتی ئیسپانیا ، نزیکەی ٢٤٣ هەزار کەس لە شارەکە دەژین ، گرینگی شارەکە لەوەدایە کە زەریای ئەتڵەس ی بەشارەکە دا تێپەڕ دەبێ ئەمەش سوودی ئابووری و کشتووکاڵی و بەرووبوومی گیانەوەری ئاوی لە شارەکەدا زۆر کردووە
لای ئێراقییەکان ٢٥ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ دەگرێتەوە، کە بڕیاردرابوو لە سەرتاپای وڵات خۆپیشاندان سازبکرێت دژی گەندەڵی، نایەکسانی، بێکاریی، نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، و کەمتەرخەمی حکومەت لە ئاست دابینکردن و وەڵامدانەوەی خواستی هاووڵاتیاندا.
لایلایە یان لایەلایە بریتییە لە ھەڵبەست یان گۆرانییەک کە دایکەکان بۆ ژیر کردنەوەی مناڵانی ساوا یان بۆ خەو لێخستنیان دەیخوێننەوە.
لایەنی لێخوڕین، زاراوەیەکە بەکاردێت بۆ لایەنی لێخوڕین ئەگرێتەوە لە ڕێگا و بانەکاندا، زۆربەی وڵاتەکان لە ئێستادا لای ڕاست بەکاردێنن لە ڕێگاکاندا بە ریژەی %٦٦.١، وڵاتەکانی تر لای چەپ بەکاردەهێنن بە ڕێژەی %٣٣.٩.
لقوپۆپ یان دەندرایت (بەئینگلیزی: Dendrite، کە وەرگیراوە لە ئیغریقی δένδρον " وە دەخوێنرێتەوە دیندرون، بەمانای "درەخت") درێژ بوونەوەی سایتۆپلازمیی دەمارەخانەیە، وریاکەرەوەکان وەردەگرێت.
له زەوی ناسی دا نەخشەی جیهان وەکوو هێڵی لار و ھێڵی پانی پێوانه کراوه.
له ژێنێتیکی مرۆڤی دا ئادەمی کرۆمۆسۆمی Y  نوێترین پێشینەی هاوبەشی (ن.
له‌ ده‌قێک دا هاتووه‌ که‌وا شاری خامازی پایته‌ختی سوئیه‌کان بووه‌ هه‌روه‌ها له‌هه‌مانکات دا ده‌لێ
له‌ ڕێکخستنه‌کانی ئه‌کادیمیای په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان  ، هه‌ریه‌که‌ له‌ سمیت و بایڵز و ئۆوینز له‌(٢٠٠٨)بابه‌تی پێوانه‌یی یان هه‌ڵوێستی  پێوانه‌ییان کرده‌ بنه‌مایه‌کی ئاشتیانه‌ بۆ کێشه‌ جیهانیه‌کان  ، که‌ به‌گوێره‌ی ئه‌م بیردۆزه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریه‌کانیان کرده‌ پێوانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌کانی جیهان که‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ک له‌ جیهان ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریه‌کانیان  هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بکرێت که‌ ئه‌ویش له‌ ڕێگای پێوانه‌کردنی گریمانه‌ خێراکان و گریمانه‌ کاتخۆره‌کان بۆ هه‌ریه‌که‌ له‌بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریه‌کانیان بۆ نمونه‌ هه‌ندێ ناوچه‌ پێویستیان  به‌ لیبراڵی ڕامیاری هه‌یه‌ هه‌ندێکیشیان به‌ مارکسی یاخود عه‌وله‌مه‌ .
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ و باسكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌ ، زۆر پرسیار به‌ بیرمان دادێت .
له‌یلا به‌درخان له مێژووی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورددا یه‌كه‌مین كچی [كورده‌]]، كه‌ له بواری هونه‌ردا ده‌ركه‌وتووه‌.
لوبنان وڵاتێکە لە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیاوە.
لودڤیگ ڤان بێتھۆڤن (بە ئەڵمانی: Ludwig van Beethoven • ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٧٧٠ – ٢٦ی ئازاری ١٨٢٧) پیانۆژەن و ئاوازدانەرێکی ئەڵمانی بوو.
لوسین گۆڵدمەن وەک یەکێک لە تیۆریڤانانی کۆمەڵناسی وێژە پێی وایە: " کۆمەڵناسی وێژە  بوارێکە کە زۆر ڕەهەندی توێژینەوەی فرە چەشن دەگرێتە بەر.
لوقمانی دانا (بەعەرەبی: لقمان الحکیم)، پیاوێکی دانا و حەکیم بوو و کوڕێکی ھەبوو، ناوی لە قورئان دا ھاتووە لە سوورەتێک بەناوی خۆی، سوورەتی لوقمان.
لولوچ لامپروج (ルルーシュ・ランペルージ) بریتییە لە ناوی پاڵەوانی ئەنیمێی کۆد گیاس.
لوو یان ڕژێن یان گلاند (بە ئینگلیزی: Gland) کۆیەکە لە چەندین خانە کە بۆ دەرکردنی مادەیەک کە بۆ ژیانی خۆیان پێویست نییە لە دەوری یەکدا دروست دەبێ.
لووت بە (عەرەبی: لوط، بە عیبری: לוֹט)، یەکێکە لە کەسایەتییەکان کە لەبەسەرهاتەکانی درووستبوونی کتێبی پیرۆزدا باسی لێکراوە و لە هەردوو ئایینی یەهوودییەت و ئایینی مەسیحییەتدا کەسێکی پیاو چاکە و تەنها وەکوو کەسایەتییەک باسی لێکراوە، بەڵام لە ئیسلامدا یەکێکە لەو پێغەمبەرانەی باسی بەسەرهاتەکانیان کراوە لە قورئاندا و لە ئیسلامدا بە یەکێک لە پێغەمبەران دادەنرێت، و وادادەنرێت کە ١٧٥ ساڵ ژیاوە.
لووتکەی عەرەبی (الجامعة العربية‎، ئەلجامیعەتیل عەرەبییە)، دام و دەزگایێکی ناڤچەییە کە لە نێوان وڵاتانی باشووری ئاسیا و باکووری ئەفریقا پێک هاتووە.
لوودویگ میس ڤەن دێر رۆھێ، (بەئەڵمانی: Ludwig Mies van der Rohe) (٢٧ی ئادار ١٨٨٦ - ١٩ی ئابی ١٩٦٩) نژیاروانی ئاڵمانی-ئەمریکایی بوو.
لووسی (بە ئینگلیزی: Lucy) فیلمێکی خەیاڵی زانستی و ئەکشنی فەڕەنسییە، بە زمانی ئینگلیزی.
لووڤر یان مۆزەخانەی لووڤر (بە فەڕەنسی: Musée du Louvre) یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی دنیایە کە لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسادایە.
لوکسەمبورگ، بە ڕەسمی دووکنشینی مەزنی لوکسەمبورگ (بە زمانی لوکسەمبورگی: Groussherzogtum Lëtzebuerg) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
لوی پاستێر (١٨٢٢–١٨٩٥) زانای کیمیا و میکرۆبناسی فەڕەنسییە.
لویس ئیناسیۆ دا سیلڤا لەلای بەڕازیلیلیەکان ناوسراوە بە لۆلا (٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٤) سیاسەتوانێکی بەڕازیلییە ئەندامی دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی بەڕازیلە.
لویس بڕایل لە دایکبووی (٤ی کانوونی دووەمی) ١٨٠٩)ی (پاریس)ە.
لویس داجیر ھونەرمەند و کیمیا زانێکی فەرەنسی بووە (ماوەی ژیان: ١٨ تشرینی دووەمی ١٧٨٧ لە شاری گۆرجی باکوری فەڕەنسا تاکوو ١٠ی تەمموزی ١٨٥١)، لە دیارترین کارەکانی پەرەپێدانی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی بووە و شێوازێکی کۆنی لەوێنەگرتنی فۆتۆگرافیدا داھێناوە کە ناسراوە بە داجیروتایب.
لویس دی برۆی (بە ئینگلیزی: Louis de Broglie) (لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٨٩٢ - ١٩ی ئازاری ١٩٨٧) فیزیکزانێکی فەڕەنسی بوو کە جێ دەستێکی دیاری هەیە لە بەرەو پێشچوونی بیردۆزی بڕی کۆن.
لویس فیگۆ ناوی تەواوی لویس فیلیپی مادێریا کایرۆ فیگۆ بە ئنگلیزی Luís Filipe Madeira Caeiro Figo, لە بەرواری ٤ ـێ نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٧٢ ھاتۆتە دنیاوە ، ئەستێرە و یاریزانی پێشووی وڵاتی پۆرتوگالە ، لە ھێڵی ناوەڕاست یاری کردووە و لە یانەکانی سپۆرتینگ لێسبۆنە و بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید و ئینتێرمیلان ژیانی پیشەگەرایەتی تێپەڕاندووە و زیاتر لە بیست ساڵ خزمەتی بە بواری وەرزش و تۆپی پێ کردووە و ناوبانگێکی زۆری و ھاندەرێکی باشی بۆ خۆی پەیدا کردبوو .
لویی پانزدەیەمی فەڕەنسا (ماوەی ژیان:١٥ی شوباتی ١٧١٠ تاکوو ١٠ی ئایاری ١٧٧٤) لەدوای مردنی شا لویسی چواردەھەم کە یەکێک بووە لە مەزنترین شایەکانی فەرەنسا و حوکمی فەرەنسا و ناوچەی ناڤارای کردووە، شا لویسی پانزەھەم شوێنەکەی گرتۆتەوە، تاکو کاتی مردنیشی شای فەرەنسا زۆر نەھامەتی چێشتووە و ئەندامانی خێزانەکەی یەک لەدوای یەک مردوون، لەسەرەتای دەسەڵاتدارێتیدا ناوبانگێکی باشی دەرکردووە بەڵام بەھۆی چاکسازی لەڕژێمی پاشایەتی فەرەنسا و سیاسەتەکانی دەرەوەی پاڵپشتی میلەتەکەی خۆی لەدەستداوە و وای لێکردووە ببێت بەیەکێک لەو شایانەی کە میلەت پاڵپشتیان نەکردووە و مێژوو نوسان بەتوندی ھێرشیان کردۆتە سەری بەڵام ھەندێک لەنوسەرانی سەردەمی نوێ باسیان لەوە کردووە باشترین کەسایەتی بووە کە دەسەڵاتی فەرەنسای کردووە و بەشێوەیەکی ژیرانە حوکمی گەورەترین مەملەکەتی کردووە، ھەرچەندە شایەکی توندوتیژ بووە بەڵام ئەو کارانەی لەبەرچاو دەگیرێت کە لەپێناو ھەژاراندا کردوێتی.
لڤین دامەزراوەیەکی سەربەخۆی ڕۆژنامەوانییە و بارەگای سەرەکی لە شاری سلێمانییە.
لڤیڤ (بەئۆکرانی:Львів) شارێکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا ، ئەکێکە لەو شارە مێژوویانەی جیهان کە یونێسکۆ پارێزگاری دەکات ، شارەکە لەساڵی ١٢٤٠ ی زاینی دۆزرایتەوە ، ڕووبەری شارەکە زۆرترە لە ١٨٢ کیلۆ مەتر دووجا وە ژمارەی دانیشوانی شارەکە نزیکی ٧٦٠ هەزار کەس دەبێت.
لۆرا جین ڕیز ویتەرسبوون (بە ئینگلیزی: Reese Witherspoon) (لەدایکبووی ٢٢ی ئازاری ١٩٧٦؛ ویلایەتی لویزیانا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە،  خاوەن خەڵاتێکی ئۆسکارە.
لۆرێل و هاردی (بە ئینگلیزی: Laurel and Hardy) دوو کەسایەتی کۆمێدی بەناوبانگی دەهەی بیست تا پەنجای سینەمای ئەمریکین.
لۆزان (بە فەڕەنسی: Lausanne) شارێکی فەڕەنسی زمانە لە وڵاتی سویس.
لۆس ئانجلەس بەفەرمی شاری لۆس ئانجلەس دووەم گەورەترین شاری ئەمریکایە، لەڕووی دانیشتوانەوە، لەدوای شاری نیویۆرک.
لۆلۆبی کۆمەلێک لە چەندین هۆز بوون کە هەزار ساڵ پێش لە دەرکەوتنی ماد لە ناوچەکانی زنجیرە چیای زاگرۆس و دەوروبەری شارەزوور دەژیان.
لۆژیک یان ژیربێژی (لە یۆنانییەوە λογική؛ دەخوێنرێتەوە "لۆگیکی") ھونەر و زانستی بەکارھێنانی ئاوەزە.
لۆژیکی کۆڵینەوە (بە ئاڵمانی: Logik der Forschung) ناوی یەکێکە لە پەرتووکەکانی کارڵ پۆپەر کە ساڵی ١٩٣٤ بە زمانی ئاڵمانی نووسرا و بڵاوکرایەوە.
لۆکە زاھیر خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە.
لۆگۆس زاراوەیەکی گرنگە لە فەلسەفە، دەروونناسی، ڕەوانبێژی، و لە ئاییندا.
لی چینگ یون (بەچینی:李清云) پیاوێکی بەڕەگەز چینییەو بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوەو زانیارییەکان ٢٥٦ ساڵ ژیاوە.
لیان ئێس کێنێدی (ئینگلیزی: Leon S. Kennedy – ناوی تەواو: لیان سکات کێنێدی • بە ژاپۆنی: レオン・スコット・ケネディ) کارەکتەرێکی خەیاڵی یارییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵی کاپکمە.
لیبرە ئۆفیس(LibreOffice) (گووتن:/li:.brəˈɒ.fɪs/)نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە بۆ ئیشی ئیداری، ھاوشێوەی مایکرۆسۆفت ئۆفیسە.
لیبیا (بە عەرەبی: الجماھیریة العربیة اللیبیة الشعبیة الاشتراکیة العظمی) وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئافریقا.
لیتر (بە ئینگلیزی: Liter, Litre) قەبارەی شەشپاڵووێکە، کە درێژایی ھەر لایێکی ١٠ سانتیمەترە و یەکسانە بە ھەزار سانتیمەتری سێجا، یان یەک ھەزارەمی مەتری سێجا.
لیتوانیا، بە ڕەسمی کۆماری لیتوانیا (بە زمانی لیتوانی: Lietuvos Respublika) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
لیر یان لیرگ (بە ئینگلیزی: Urticaria) کاردانەوەیەکی ئالێرجیکی تووشە کە بە شێوەی زیپکەی پانی سوور لە سەر پێست دەردەکەوێت.
لیسا ڤالێری کودرۆو (/ˈkuːdroʊ/;)  لەدایک بووی ١٩٦٣ئەمەریکی ئەمەریکیە و ئەکتەرێکی کۆمیدیە و نوسەرە و بەھەمھێنەرە و، وە ئەکتەرێکی بەناوبانگی جیھانیە
لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی ئەو لیستە هاوبەشی حیزبەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (کەئەوکات ناوی حیزبی ئایندەی کوردستانی سەربەخۆ بوو)  بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٠٩ ، لەئەنجامی هەڵبژاردنەکەشدا ٢٤٠٨٤٢ دەنگیان بەدەست هێنا کەدەکاتە زیاتر لە ١٢.٥% دەنگەکان و ١٤ کورسییان مسۆگەر کرد ، لەدوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لیستەکە جیابۆوە و جگە لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە بەشداری لە حکوومەتی هەرێم کرد ئەوانی دیکە چوونە بەرەی بەرهەڵستیکاران (ئۆپۆزسیۆن) .
لیستی ناوی ئەو کۆمپانیایایەن کە لە بواری بەرھەمھینانی ئۆتۆمبێل چالاکن، تێبینی ئەم لیستە جیاوازە لە مارکەکانی ئوتومبیل بۆ ئەمە سەیری لیستی مارکەکانی ئوتومبیل بکە.
لیستی ھەندێ لەو وشە کوردییانە کە لە بنەڕەتدا ھیتین:
لیستەکەی شیندلەر  (بە ئینگلیزی: Schindler's List) فیلمێکی ئەمریکی ١٩٩٣ لە جۆری دراما و ساتوەختی مێژوویی.
لیسیوم (ئینگلیزی: Lithium) گۆرانییەکی گروپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە.
لیمۆ شوێنی سەرەکیی باکووری ھیندستانە لە ئاسیا.
لین تانزھوان، ئەو پیاوەیە نزیکەی (١٣) ساڵ بە دەردی ئەو نەخۆشیە ناڵاندی، تا بە دوا ھەنگاوی جوانکاری و کاری چارەسەری رزگاری دەبێت و چاک دەبێـتەوە، تەنانەت ئێستاش شوێنەواری نەخۆشییەکەی ماوە لە جەستەیدا.
لینوکس  بە ئینگلیزی بە شێوە وتنی /ˈlɪnəks/  LIN-əks یا، /ˈlaɪnəks/ LYN-əks) سیستمێکە وەک ھەموو سیستمی کارپێکردنەکانی دی (ویندۆز، مەک ئۆ ئێس، نۆڤڵ، ھتد) .بەشێکی  زۆری ئەم سیستەمی کارپێکردنە بە پێوەری پازیکس(POSIX) هاوئاهەنگ کراوە.بە شیوازی شارەزایانە لینوکس بە ناوکی سیستەمی کارپێکردنەکە دەڵێن نە هەموو .بەلام زۆر جار بۆ ئاسانی لە وتن ، بەتەواو سیستەمی کارگێڕییەکە دەڵێن لینوکس.کە لە ‌سەرەتادا تەنھا وەک ئارەزوویەکی خوێندکارێکی لاو بەناوی لینوس تورڤالدسەوە کە ‌لە زانکۆی ھێڵسینکی-فینلەندا دەیخوێند، دروست کرا.
لینوکس مینت دابەشکراوەیەکی لینوکسە کە لەلایەن کۆمەڵگایەکەوە بەڕێوەئەبرێ و دامەزراوە لەسەر دابەشکراوەی دیبیان و ئوبونتوو، سیستمێکی کارگێڕی ئیسراحەتە و ھەم بەھێز و ھەم ئاسانە بۆ بەکارھێنان.
لینوکسی ئۆراکل (بە ئینگلیزی: Oracle Linux) لە لایەن کۆمپانیای ئۆراکڵ پاڵپشتی دەکرێت و لە سەر بنەمای گنولینوکسی رێدھەت پەرەی سەندووە واتە (Red Hat Enterprise Linux (RHEL. زۆر یەک لە تواناییەکانی ئەم دابەشکراوە کە بە سەختی و دژوارە ئازموونی لە ناوەرۆکی خۆی وەرگرتووە، ناسراوە بە “Oracle Unbreakable Kernel”.
لیژنەی ئۆڵۆمپی سعودیە (ھێمای لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی KSA) دەستەیەکی وەرزشی باڵایە لەسعودیە و کەسانی سەربەخۆ بەڕێوەی دەبەن.
لیڤەرپوول شارێکی گەورەیە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ئینگلاند لەناوچەی مێرسیساید ، شارەکە لەساڵی ١٢٠٧ دۆزرایەوە وە لەساڵی ١٨٨٠ بنیادی نرا وەک شارێکی پێشکەوتوو ، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٧ دانیشتوانی شارەکە نزیکەی ٤٤٥،٢٠٠ کەس دەبوون
لیۆن ترۆتسکی ( ٧ی تشرینی دووەمی ١٨٧٩ – ٢١ی ئابی ١٩٤٠ ) (ناوی ڕاستەقینەی لیڤ داڤیدۆفیچ برونشتاین ) شۆڕشگێڕێکی ڕووسی مارکسیست بوو، سیاسەتوانێکی سۆڤیەت و دامەزرێنەر و یەکەم سەرکردەی ئەرتەشی سوور بوو.
لیۆن ھارد ئەلبرێکت کاسل بە (ئینگلیزی: Leonhard Albrecht Kossel) لە دایک بووی ساڵی ١٨٥٣ زانای زیندە کیمیایی بوو.
لیۆنارد ئۆیلەر زانایەکی سویسڕییە لە ١٥ ی نیسانی ١٧٠٧ز لە دایک بووە لە شاری بازلی سویس، و کۆچی دوایشی کردووە لە ١٨ ی ئەیلوولی ١٧٨٣ لە سەنت پیتەرزبورگ، زانایەکی بواری فیزیک و بیرکارییە.
لیۆناردۆ دی سێر پیێرۆ داڤینچی؛ ماتماتیکزان، ئەندازیار، پسپۆڕی لەش‌شی‌کردنەوە‌، وێنە‌کێش، پەیکەرتاش، بیناساز، گیاناس، مۆزیکزان و نووسەری بەناوبانگی خەڵکی ئیتاڵی لە ١٥ی نیسانی ساڵی ١٤٥٢ی زایینی لەدایکبووە و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٥١٩ کۆچی دوایی کردووە.
لیۆنێل مێسی (بە ئینگلیزی: Lionel Andrés Messi) لە ٢٤ حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ لە دایکبووەلە تەمەنی ٦ ساڵیدا دەستی کردووە بە یاریکردن لە شاری (فراندولی) لەو یانەیەی کە باوکی لە ئارجەنتین بەڕێوەی دەبرد لەو کاتەدا سەرنجی خەڵکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە وە بە خێرایی برووسک و ناوبانگی دەرکردووە کە لەگەڵ برا گەورەکەی (رۆدریغۆ) لە یانەکە دا یاریان کردووە، دکتۆرەکان پشکنینیان بۆ میسی ئەنجامدا بینیان دووچاری کەمبوونی (ھۆرمۆنی ئێسک) ھاتووەکە دەبێتە ڕێگر لە بەردەم بەردەوامی لە یاریکردن داو لە بەردەم گەشەکردنی.
لیۆپۆلد کافێ یەکێکە لە ڕێستورانت و مەیخانە بەناوبانگەکانی ناوچەی کۆلابا لە باشووری مومبای لە هیندستان، لەساڵی ١٨٧١ کراوەتەوە.
لیۆپۆلد کرۆنێکێر (لەدایکبوون ٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٣-کۆچی دوایی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٩١) ماتماتیکزان و لۆژیکزانی ئاڵمانی بوو و لە بوارەکانی بیردۆزی ژمارەکان، جەبر و لۆژیکدا کاری کردووە.
لێبوردنی نێونەتەوەیی (بە ئینگلیزی: Amnesty International) ڕێکخراوێکە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ کار دەکات لە ھەمان کاتدا ڕێکخراوەکە حکوومی نییە و ساڵانەش ڕاپۆرتی خۆی ھەیە.
لێبوردەیی زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشەنبیری و ئایینیە بەکاردەھێنرێت بۆ ئاماژەکردن بەو پیادەکردنە کۆمەڵیانە یان تاکەسیانەی کە لێپێچینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو کەسانە ناکان کە باوەڕیان یان ھەڵسوکەتیان بەشێوەیەکی جیاوازە لەگەڵ ئەوەی کە ڕەنگە مرۆڤ پێی قایل نەبێت.
لێدانی سزا یان پەنالتی یەکێکە لە سزاکان کە لەیاساکانی تۆپی پێ ئاماژەی پێکراوەو لە یاریەکاندا کاری پێ دەکرێت 
لێدانی گۆشە یان کۆڕنە (بە ئینگلیزی:Corner kick) یەکێکە لە لێدانەکان لە یاری تۆپی پێ کەلەیاساکانی تۆپی پێ هاتووە ، لێدانی گۆشە لەکاتێ هەژمار دەکرێت کە تۆپ لەلایەن یاریکەرانی تیپی بەرامبەر بکەوێتە پشت گۆڵی خۆیان  جا بە هەر شێوەیەک بێت بەڵام دەبێ لەکاتی یاریکردن بێ ، بەڵام لەکاتی هێرشەکان گەر ئۆفساید هەژمارکرا ئەوا لێدانی گۆشە هەژمار ناکرێت .
لێدەرکردن (ھەروەھا: کەمکردنەوە؛ بە کورمانجی: ژێدەرکرن، ژێدەرخستن، کێمکرن) یەکێ لە چوار کارە سەرەکییەکانی ژمێرکارییە؛ پێچەوانەی کۆکردنەوەیە، واتە ئەگەر بە ژمارەیەکەوە دەست پێ بکەین و ژمارەیەکی تری پێ زێدە بکەین و ئەوکات ئەو ژمارە کە زێدەمان کردووە لێی دەرکەین، دەگەڕێینەوە بۆ ئەو ژمارە کە بەوە دەستمان پێ کرد.
لێرەدا
لێرەدا ٣ جۆری مانگ گیران ھەیە ئەوانیش:
لێزبیان فێمێنیزم جووڵەیەکی کەلتووری و تێڕوانینێکی گرنگە، زیاتر کاریگەری بووە لە ١٩٧٠کان و نزیکەکانی ١٩٨٠کان (بە سەرەکی لە باکووری ئەمریکا و ڕۆژاوای ئەورووپا)، کە ھانی ژنان دەدات ھێزەکانیان دایرێکتی ژنێکی تر بکەن وەک لە پیاوێک و وای لێک دەداتەوە کە لێزبیان فێمێنیزم ھۆکارێکی لێزبیانیزمە.
لێزبیان، گەی، دووڕەگەزخواز، و ڕەگەزگۆڕەکان، خەڵکانی ئێڵ جی بی تی زۆرجار تووشی ڕوو بە ڕوو بوونەوەی تووندڕەوی دەبنەوە کە زۆرجار ھۆکاری ئەم توندڕەوییانە ڕووتێکردنی سێکسی و شووناسی جێندەری ئەوانە.
لێمی لێمان کۆکۆ (بە فەڕەنسی: Lémy Lémane Coco ) نووسەری سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
لێنز یان ھاوێنە پارچەیەکی کامێرایە کە وەک دەرچەیەکە بۆ چوونە ژوورەوەی ڕووناکی بۆ نێو کامێرا، و بەکاردێت بۆ وێنەگرتنی ھەر شتێک، واتە بەبێ لێنز کامێرا ناتوانێت وێنە ناگیرێت.
لێنۆڕینی گۆچکەکانی کۆریۆنی (ئینگلیزی: Chorionic villus sampling) بەجێھێنانێکە، لە ڕێگەیەوە شیکردنەوەی گۆچکەکانی کۆریۆنی دەکرێت، بۆ دەستنیشانکردنی بۆماوەبابەتی کۆرپەلە.
لێپێچینەوە چەمکێکی ڕەوشتیە چەند مانایەک لەخۆوە دەگرێت.
لێژی یا لاری (بە ئینگلیزی: Slope) لە ماتماتیکدا ئاڕاستە و ئەندازەی لێژایی ھێڵێک دیاری دەکات.
لێکترازانی گەورە دەستەوشەیەکە بۆ گێڕانەوەی ئەوەی کە چۆن مەسیحییەت لە سەدەکانی ناوەڕاست‌دا بوو بە دوو لەتەوە: ڕۆژھەڵاتی (یۆنانی) و ڕۆژاوایی (لاتین).
لێکدان (لە عەرەبییەوە: ضرب)، جاران، کەڕەت یان چەند ئەوەندە کردنەوە (لە ئینگلیزییەوە: Multiplication) یەکێکە لە کردە سەرەکییەکانی بیرکاری.
لێکدانی تاقیکاری (ئینگلیزی: Test cross) لە بۆماوەزانیدا، بریتییە لە لێکدانی نێوان تاکێکی بۆماوەبابەت نەزانراو بۆ سیفەتێکی زاڵ، لەگەڵ تاکێکی یەکڕەگی بەزیو، بە ئامانجی دیاریکردنی بۆماوەبابەتی تاکە نەزانراوەکە.
لێکھەڵوەشان (ئینگلیزی: Dissociation) لە کیمیادا، جیابوونەوە و لێکترازانی گەردێکە بۆ چەند گەرد یان گەردیلە یان ئایۆنی سادەتر.
لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لە لایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە.
لێکۆڵەر کۆنان تەشەنەی کرد بۆ یاری ڤیدیۆ دوای ئەو سەرکەوتنە زەبەلاحەی ئەنیمێکەی، لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ یاری (مێ-تانتێ کۆنان: چیکا یۆئانوچی ساتسوجین جیکین) بۆ گەیم بۆی دەرچوو، و لەو کاتەوە زیاتر لە ٢٠ یاری دەرچووە.
لێکۆڵەرەوە (بە ئینگلیزی Sleuth) فیلمێکی ئەمەریکی نهێنی ئامێزی ساڵی ١٩٧٢ە.چێڕۆکی فیلمەکە نووسراوەتەوە لەلایەن ئەنتۆنی شافەر ، کە چیڕۆکەکەی بەشێوەی شانۆی خەڵاتی تۆنی بردبووە پێش فیلمەکە.
لێکۆڵەرەوەکان دۆزیویانەتەوە کە ھەوڵدان بۆ خۆکوشتن و کۆتایی ھێنان بە ژیانی خود لە نێوان گەنجانی گەی و لێزبیان و دووڕەگەزخواز و ڕەگەزگۆڕەکان و ئەندامانی تری کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادترە لە خەڵکانی تری کۆمەڵگە، ھۆکاری سەرەکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دواکەوتوویی کۆمەڵگە و پەسەند نەکردنی ئەوان و ڕوو بە ڕوو بوونەوەیان لەگەڵ ھۆمۆفۆبیا.
لێکەوتی چەماوەیەک (بە ئینگلیزی: Tangent)، بریتییە لەو ڕاستەھێڵەی کە تەنیا لە یەک خاڵدا چەماوەکە دەبڕێت.
لە (٦ی سێپتێمبەر) ۱۰ساڵ بەر لەڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمریکا لە بەریتانیا ساڵی (۱۷٦٦) لەدایک بووە.
لە ئابووردا، دانوستان واتە  گۆڕینەوەی شمەک.
لە ئابوورزانیدا دابەشی بریتییە لە  چۆنیەتیی دابەشبوونی داھات یا سامان لە نێوان کەسان یا لە نێوان فاکتەرەکانی بەرھەمھێنیدا (وەکوو کار، زەوی و سەرمایە).
لە ئابووریدا یەکەی پارە یان دراو، دەتوانێت ئاماژە بۆ دراوێکی دیاریکراو بکات، وەک دراوی دۆلاری ئەمریکی، دیناری عێراقی یان ڕیاڵی ئێرانی، یاخود ئاماژە بۆ سکە و دراوی کاخەز ھی دراوێکی دیاریکراو، کە پێکھاتووە لە ڕووانگە فیزیکێکانی ھی ڕێژەی درای لای خەڵک.
لە ئاماردا، نرخی پی (بە ئینگلیزی:  p-value) کردارێکە لەسەر ئەنجامە بەرچاوکەوتوەکانی نمونەیەک (واتە ئامارێکە) کە بەکاردێ بۆ تاقیکردنەوەی گریمانەیەکی ئاماری.
لە ئاینی مەسیحییەت لە لێکۆڵینەوەی زانستی شەیتانەکاندا حەوت فەرمانڕەواکەی دۆزەخ ئەو حەوت شەیتانە گەورەیەی دۆزەخن.
لە ئایینە ئیبراھیمییەکاندا، نووح (بەئینگلیزی: Noah، بەعەرەبی: نُوح، بەعیبری:  נֹחַ,‎ נוֹחַ، بەسریانی: ܢܘܚ، بەگریکی کۆن: Νῶε) دەیەمین و دواھەمین  پەتڕیکی پێش زریانەکەیە.
لە ئەندازە و سێگۆشەزانیدا، گۆشە شکڵێکە پێکھاتوو لەلایەن دوو تیشکەوە کە لە خاڵێکی کۆتاییدا پێکگەیشتوون.
لە ئەندازە، تۆپۆلۆژی، و لقە پێوەندیدارەکانی تر لە بیرکاریدا، زاراوەی خاڵ شتێکی دیاریکراو دەگێڕێتەوە کە لە واڵایییەکدا ھەڵکەوتووە و خاوەنی ھیچ ڕەھەندێک نییە.
لە ئەندازەدا دوو شێوەی ھەمان پێکھاتە و ھەمان پێوانەیان ھەیە، پێیان دەڵێن دوو شێوەی جووت .
لە ئەندازەدا، بە ھەرکام لەو پارچەھێڵانەی ناوەندی بازنە یان گۆ دەلکێنن بە چێوەوە دەوترێ نیوەتیرە.
لە ئەندازەدا، بە ھەریەک لەو پارچەھێڵانەی لە خاڵی ناوەندی بازنەیەکەوە دەرباس دەبن و خاڵە کۆتایییەکانیان دەکەوێتە سەر بازنەکە، دەوترێ تیرە.
لە ئەندازەدا، تیشکۆ (بە ئینگلیزی: Focus) جۆرێک خاڵی تایبەتە کە شێوەگەلی ئەندازەیی وەسفدەکات.
لە ئەندازەدا، دوولا چەندلایەکە خاوەنی ٢ لا و ٢ سەرە.
لە ئەندازەدا، سەر یان نووک (بە ئینگلیزی: vertex؛ کۆ: vertices) جۆرێک خاڵی تایبەتە کە سووچەکان و یەکبـڕینەکانی شێوەگەلی ئەندازەیی وەسفدەکات.
لە ئەندازەدا، فرەگۆشە (ھەروەھا: چەندلا، چەندگۆشە، چەندپاڵوو؛ بە کورمانجی: پڕگۆشە، Pirgoşe ؛ بە ئینگلیزی: Polygon؛ بە عەرەبی: مضلع) وێنەیەکی ھەندەسی تەختە کە لە لایەن بوار یان خولگەیەکی داخراوی پێکھاتوو لە ڕیزێکی بەبڕانەوە لە لەتە ھێڵەکان سنووری دیاری کرابێت.
لە ئەندازەدا، چواردەلا (بە ئینگلیزی: Tetradecagon)، فرەگۆشەیەکە خاوەنی چواردە لایە.
لە ئەندازەدا، چوارگۆشە (بە ئینگلیزی: Square؛ بە عەرەبی: مربع) چوارلایەکی ڕێکە.
لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا بە فرەگۆشەیەک یان چەندلایەک دەوترێت ڕێک ئەگەر لایەکانی لە درێژیدا یەکسان بن و گۆشەکانی ناوەوەی لە پێوانەدا یەکسان بن.
لە بازاڕوانیدا، بەرھەم بریتییە لە ھەر شتێ کە لە بازاڕدا شیاوی نواندن بێ و بۆ بەجێھێنانی خواست یا ویستێکی تایبەت سوودی لێ وەرگیرێ.
لە باکوری کوردستان ، شاری‌ هه‌سه‌نكێف‌ و دەیان گوندی ناوچەکە و ژماره‌یه‌كی زۆر شوێنه‌واری‌ مێژوویی‌ ئەودەڤەرە له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ژێرئاوكه‌وتندان به‌هۆی‌ ئه‌و به‌نداوانه‌ی‌ دەوڵەتی تركیا دروستیان ده‌كات.
لە بواری پێکھاتەدراوە لە زانستی کۆمپیوتەردا ھیپ پێکھاتەیەکی دراوەیە کە  لەسەر بنەمای دار ساز دەکرێت.
لە بوارەکانی ماف و یاسادا، مڵک یان داژدە ئەو شتەیە کە ھیی کەسێکە.
لە بیرکاری و بەتایبەت لە جەبری پەتیدا پێکھاتەی جەبری (بە ئینگلیزی: Algebraic structure) لەسەر کۆمەڵەی 
لە بیرکاری و زانستی کۆمپیوتەردا، زمانی شێوەیی (Formal language) کۆمەڵێک وشەیە؛ وشە واتە زنجیرەیەک لە پیتەکان یان نیشانەکان.
لە بیرکاری و فەلسەفەکەیدا، شتی بیرکارانە شتێکی دەرھەستە کە لە بیرکاریدا سەری ھەڵداوە.
لە بیرکاری و ھەروەھا لە جەبری سەرەتاییدا٬ کراوەی   دوو تێرمی
لە بیرکاری و ھەروەھا لە ھونەرەکانیشدا، دوو بڕ لە حەنای یەکترا دەبنە خاوەنی ڕێژەی زێڕین ئەگەر ڕێژەی کۆی ئەو دوو بڕە بە بڕە گەورەترەکە یەکسان بێ بە ڕێژەی بڕە گەورەترەکە بە بچووکترەکە.
لە بیرکاری، بەتایبەت لە تیۆریی کۆمەڵدا، کۆمەڵەی A ژێرکۆمەڵــێکی کۆمەڵەی Bیە ئەگەر A کەوتبێتە ناو B. ئەڵبەت دەکرێت A و B بەرانبەر بن.
لە بیرکاریدا بواری بەرامبەر (بە ئینگلیزی: Codomain) لە فانکشنێکدا، بەو کۆمەڵە بەھایانە دەوترێت کە ئەگەری ھەیە بەھاکانی فانکشنەکە بگرێتەوە.
لە بیرکاریدا بچووکترین چەندجارەی ھاوبەش (بە ئینگلیزی: Least common multiple)، بچووکترین ژمارەیە، دەبێتە چەندجارەی ھاوبەش بۆ دوو ژمارە یان زۆرتر لە دوو ژمارە، بە دەستەواژەیەکی تر بە بچووکترین ژمارە لە نێوان کۆمەڵەی چەندجارە ھاوبەشەکان دەوترێت.
لە بیرکاریدا لێم (بە ئینگلیزی: lemma) بە پێشنیارێکی سەلمێندراو یان تیۆرمێک دەوترێت کە یارمەتیت دەدات تیۆرمێکی تر بسەلمێنیت.
لە بیرکاریدا لێکدانی دێکارتی یان ئەنجامی لێکدانی دێکارتی ، (بە ئینگلیزی: Cartesian product) کردارێکی بیرکارانەیە لەسەر دوو کۆمەڵ و بۆ بەرھەمھێنانی جووتەڕێکخراوەکان بەکار دێت، بە دەستەواژەیەکی تر، لێکدانی دێکارتی دوو کۆمەڵە، کۆمەڵێکە کە ئەندامەکانی جووتەڕێکخراون.
لە بیرکاریدا پەیوەندی ژێرکۆمەڵێکە لە لێکدانی دیکارتی ژمارەیەک کۆمەڵە، بە دەستەواژەیەکی تر پەیوەندی بریتییە لە کۆمەڵە جووتەڕێکخراوێک.
لە بیرکاریدا ڕووتەخت یان ڕاستەڕوو ڕوویەکی ٢-ڕەھەندی و تەختە کە بێبڕانەوە گەورەیە و ئەستووریی سیفرە.
لە بیرکاریدا گرافی فانکشن (بە ئینگلیزی: Graph of a function) یان وێنەی ڕوونکردنەوەی فانکشنێکی دیاریکراو وەکوو 
لە بیرکاریدا گۆڕین (بە ئینگلیزی: Permutation) بریتییە لە ڕێکخستنی ژمارەیەک شت بە ڕیزبەندییەکی دیاریکراو.
لە بیرکاریدا، بەتایبەت لە تۆپۆلۆژیدا، ڕوو (بە ئینگلیزی: Surface) مانیفۆڵدێکی تۆپۆلۆژیکیی دوو-ڕەھەندییە.
لە بیرکاریدا، بەرکەوت (بە ئینگلیزی: Quotient)، ئەنجام دابەشکردنە.
لە بیرکاریدا، جیاوازیی چەقی (بە ئینگلیزی: Eccentricity) ھێما دەکرێ بە  e یان 
لە بیرکاریدا، دابەشکردن (÷) یەکێ لە کردارە سەرەکییەکانە (ئەوانی تر: کۆکردنەوە، لێدەرکردن، و لێکدان).
لە بیرکاریدا، دوو بڕ پێیان دەوترێ ھاوڕێژە ئەگەر گۆڕانیان بە چەشنێکە کە یەکیان لێدراوەیەکی نەگۆڕ لە ئەوی دیکەیە.
لە بیرکاریدا، دوو پێکھات ھەیە بۆ دیاریکردنی کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان (بە کورمانجی: ھەژمارێن خوەزایی، ژمارێن خوەزایی، Hejmarên Xwezayî، Jimarên Xwezayî
لە بیرکاریدا، شیکارکردنی ھاوکێشە (بە ئینگلیزی: Equation solving)، بریتییە لە دۆزینەوەی بەھای نەزانراوەکانی ھاوکێشە یان بە دەستەواژەیەکی تر دۆزینەوەی کۆمەڵە ژمارەیەک کە ڕەگەکانی ھاوکێشەکەن.
لە بیرکاریدا، فانکشنی خۆبەخۆ (بە ئینگلیزی: Implicit function) فانکشنێکە بە شێوەی خۆبەخۆ دیاری دەکرێت بە پەیوەندیەک بەم شێوە 
لە بیرکاریدا، نایەکسانی یان لاسەنگە   (بە ئینگلیزی: Inequality)، دەربڕینێکە سەبارەت بە قەوارە یان پلەی دوو شت بەگوێرەی یەکتر، یان سەبارەت بە وەکوو یەک بوون یان نەبوونی دوو شت (یەکسانی ژی ببینە).
لە بیرکاریدا، نرخی ڕەھا یان بەھای ڕووت بۆ ژمارەیەکی راستەقینە بایەخ یان نرخی ئەو ژمارەیەیە بەبێ لەبەرچاوگرتنی نیشانەکەی.
لە بیرکاریدا، پاشیەکی یان یەکبەدوای یەکی  (بە ئینگلیزی: Sequence) لیستێکی ڕیـزدارە لە شتەکان یان ڕووداوەکان.
لە بیرکاریدا، چوار کردەی کۆکردنەوە، لێدەرکردن، دابەشکردن، لێکدان، بە چوار کردەی سەرەکی ناسراون.
لە بیرکاریدا، ڕەگی nەمی ژمارەیەک (وەکوو a)، ژمارەیەکە (وەکوو b) کە ئەنجامەکە لە بەتوان گەیاندنی ژمارەیەکی تر بەدەست هاتووە واتە 
لە بیرکاریدا، ژمارە ڕاستەقینەکان (بە ئینگلیزی: Real number)(ھێما دەکرێن بە 
لە بیرکاریدا، ژمارەی سەرەتایی یان ژمارەی خۆبەشبریتیە لە ژمارەیەکی سروشتی گەورەتر لە یەک کە تەنھا دوو بەشدراوی جیاوازی ھەیە: ١ و خۆی.
لە بیرکاریدا، ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان وێنەیەک لە ھێڵێکی ڕاستە کە ھەر کام لە خاڵەکانی سەری ھاوتایە لەگەڵ یەک ژمارەی ڕاستەقینە و ھەر ژمارەی ڕاستەقینەش ھاوتایە لەگەڵ یەک خاڵی سەر ئەو ھێڵە.
لە بیولۆژی دا ئۆرگانیزم بریتیە لە سیستەمێکی زیندوو (وەکوو ئاژەڵ، ڕوەک، کارگ، یان ئۆرگانیزمە تەکخانەییەکان).
لە بەردەم یاسادا (بە ئەڵمانی : Vor dem Gesetz ) چیرۆکێکی کورتە لە نوسینی فرانتس کافکا لە بەشی نۆیەمی ڕۆمانی دادگایی ، لە بەردەم یاسادا یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٥ بڵاو کرایەوە لە ڕۆژنامەیەکی هەفتانەدا ، پاشتر لە ساڵی ١٩١٩ لە کۆکراوەیەکدا بە ناوی پزیشکی ناوچەکە بڵاوکرایەوە
لە بەرنامەسازیدا، ناوبەستی بەرنامەسازیی بەرنامەی بەکاربەری (بە ئینگلیزی: Application Programming Interface، کورت دەکرێتەوە بۆ API) دەستەیەکە لە ڕێنمایی پێناسەکراو، پرۆتۆکۆلی ڕاگەیێنی، وە ھەروەھا کەرەستە بۆ دروستکردنی نەرمامێر.
لە بەرنامەسازیی سیستەمدا، ناوبڕ (Interrupt) سیگناڵێکە بۆ پرۆسەسۆر سەرچاوەگرتوو لە ڕەقەواڵە یا نەرمەواڵە کە نیشاندەری ئەوەیە پێشھاتێک پێویستی بە سەرنج و پێداگەیشتنی دەسبەجێ ھەیە.
لە توێکاریی مرۆڤدا، چەناگە بە خوارووترین بەشی دەموچاو دەوترێ.
لە تۆڕی کۆمپیوتەریدا، پاکەت (بە ئینگلیزی: packet) یەکەیەکی شێوازەپێدراو لە داتایە کە لە کۆمپیوتەرێکەوە بۆ کۆمپیوتەرێکی تر دەگوازرێتەوە.
لە تۆڕەکاندا، ڕاوتینگ بریتییە لە پێواژۆی ھەڵبژاردنی ڕێچکە بۆ ناردنی ترافیکی تۆڕ پێڕا.
لە تیۆری خولگەدا ، تیۆری سڤنن بۆ تۆڕی کارەبایی ھێڵیی دەڵێت " بۆ ھەر ڕێکخستنێکی سەرچاوەی ڤۆڵتی ، سەرچاوەی ئەمپێری و بەرگری لەگەڵ دوو تێڕمیناڵ ،ئەبنە گشتی سڤنن(واتە تا تا دروست کردنی خولگەی سڤنن) بە تەنھا یەک سەرچاوەی ڤۆڵتی لەگەڵ یەک بەرگری دوا یەک بەستراو .
لە تیۆری مۆسیقادا، سی-نزمی گەورە (بە ئیتالی: Si bemolle maggiore) پەیژەیەکی گەورەیە کە لەسەر سیی نزمە (♭B).
لە تیۆریی کۆمەڵەدا، کۆمەڵەی بێکۆتایی یان کۆمەڵی دوانەھاتوو بە کۆمەڵێک دەبێژرێت کە بەکۆتایی نییە.
لە تیۆلۆجیدا، یەکتاپەرستی یاخود مۆنۆسیزم (لە وشەی یۆنانی: μόνος «تەنیا»، و θεός «خودا») بریتییە لە باوەڕبوون بە بوونی تەنیا یەک خودا.
لە تەمموزی ٢٠١٠ ویکیلیکس زۆرتر لە ٧٦، ٩٠٠ بەڵگەنامەی نھێنی لەسەر شەڕی ئەفغانستان بڵاوکردەوە.
لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا تیمی پێنچ ئەستێرەی پێکھێناوە و یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە بە ئازادانە و بەبێ ھیچ سانسۆرێک گۆرانی دەڵێت بەھەمان شێوە ئەو شیعرانەی ھەڵیدەبژێرێت زۆر بە ئازادانە نووسراوە و زۆر جار باسی عیشق و خواردنەوە و جووتبوون دەکات.
لە جیھانی کۆمپیوتەردا بەو نەرمامێرانە دەوترێت کە بەخۆڕایی پێشکەش دەکرێن و بەکارھێنەر ھیج پارە و باجێک نادات بۆ بەکارھھێنانیان.
لە جێکەوتە ئەندازەدا، بلێز پاسکاڵ سەلمێنراوێکی پێشکەش کرد کە ناسراوە بە سەلمێنراوی پاسکاڵ یان شەشلای عیرفانی، بەپێی ئەم سەلمێنراوە ئەگەر شەش خاڵی دڵخواز لەسەر بڕگەیەکی قووچەکی وەک (بازنە، بڕگەی ناتەواو، کەوانەبڕ یان بڕگەی زیاد) ھەڵبژێریت، و لە A تا F ناویان بنێیت، (شەشلایەک دروست دەبێت) خاڵی یەکتربڕینی AB  لەگەڵ DE و BC لەگەڵ EF و CD لەگەڵ FA دەکەونە سەر ڕاستەھێڵێک (پێی دەوترێت ڕاستەھێڵی پاسکاڵ) و پێچەوانەکەی.
لە خولی سکۆتلەندا.
لە خەوتوو دەچێت (بە ئینگلیزی: Sound Asleep • ھەروەھا ناسراوە بە چرپە) تۆمارێکی درێژخایەنی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە، ئەلبومەکە لە ساڵی ١٩٩٩ تۆمارکراوە لە تۆمارگەی بیگویگ ئینتەرپرایسس.
لە دوورڕاگەیێنیدا، گواستنەوە (بە ئینگلیزی: transmission) ڕەوتی ھەناردن، بانگەشەکردن و وەرگرتنی زانیاری بە شێوەی دیجیتاڵ یان ئانالۆگە.
لە دەروونناسیدا وشەی ھەست گل دراوەتەوە بۆ بەر کوڵوکۆ کەوتنی زەین لە حاڵی وشیاریدا.
لە دەروونناسیدا، دەروون بریتییە لە سەرجەم زەینی ئینسانی، بە وشیار و ناوشیارەوە.
لە روانگەی توێکارییەوە بەو زەقییەی دەموچاو کە لە جەستەی مۆرەغەدارەکاندا هەیە ئەوترێ: لووت یان کەپو.
لە زاراوەی مۆسیقیدا، تێمپۆ (بە ئیتالی: Tempo بە واتای کات دێت) پێکھاتووە لە خێرایی پارچەیەکی مۆسیقی.
لە زانستدا، زاراوەی زانستی سروشتی ئاماژە دەکات بە پێـڕەوێکی لە سەر بنەمای سروشتی بۆ تاوتوێکردنی گەردوون.
لە زانستدا، پێوان بریتییە لە ڕەوتی بەدەستھێنانی گەورەییی چەندێتییەک بەگوێرەی یەکەی پێوان، وەکوو: مەترێک یان کیلۆگرەمێک.
لە زانستی ئاماردا ناوەندی قورسکراو یان ناوەندی ژمێرەیی قورسکراو  (بە ئینگلیزی: Weighted mean) پێوەرێکە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق کە ھاوشێوەی ناوەندی ژمێرەیییە بەو جیاوازییەی کە ڕەچاوی ھەژماری دووبارەبوونەوەی ھەر پێدراوێک دەکات.
لە زانستی بیرکاریدا بواری فانکشن   (بە ئینگلیزی: Domain of a function) بریتییە لەو کۆمەلە بەھایانەی دەتوانین بە فانکشنێک بدەین تا ئامانجی مەودا بەدەست بێت.
لە زانستی بیرکاریدا بۆشاییی مەتری یان بۆشاییی مەتریک (بە ئینگلیزی: Metric space) بە کۆمەڵێک دەگوترێ کە چەمکی دووری لە نێوان ئەندامەکانیدا پێناسە کرابێت.
لە زانستی بیرکاریدا فانکشنی بەردەوام (بە ئینگلیزی: Continuous function ) بە فانکشنێک دەوترێت کە لە خاڵی 
لە زانستی بیرکاریدا مەودا (بە ئینگلیزی: Range) بۆ ھەر فانکشنێک وەکوو 
لە زانستی بیرکاریدا ناوەندی ئەندازەیی  (بە ئینگلیزی: Geometric mean)، پێوەرێکە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق و یەکسانە بە ڕەگی nەمی ئەنجامی لێکدانی 
لە زانستی بیرکاریدا، چەماوە (بە ئینگلیزی: Curve) بریتییە لە خاڵگەلێک کە یەک خاڵی بزۆز، بێ‌ناوبڕ بەسەریاندا تێدەپەڕێت و پێکەوە دەیانلکێنێت.
لە زانستی دادمەندیدا، کەسی ئاسایی (لە مانای یاساییدا، یانی، کەسێک کە کەسایەتی یاساییی خۆی ھەیە) کەسێکە کە شەخسییەتێکی مرۆڤانەی ھەیە، کە دژواتای کەسی یاسایییە، کە ڕەنگە تایبەت کەسایەتی بازرگانیی یان ڕێکخراوی ناحکوومی بێت یان تەنانەت حکوومیش بێت.
لە زانستی سیاسیدا، ڕەوایی یا شەرعییەت یا مەشرووعییەت بریتییە لە ڕادەی وەرگیراوی و پەسەندکراویی دەسەڵاتێک (زیاتر یاسایەکی حاکم یا ڕژێمێک) لە لایەن جەماوەرەوە.
لە زانستی کیمیادا ئەم چەمکە ئاماژەیە بۆ ئەو پلەی گەرمیەی کە ماددەیەکی دیاریکراوی تێدا دەکوڵێت.
لە زانستەکان دا، بیردۆزی زانستی یان بیردۆزی ئەزموونی پێکھاتوە لە کۆمەڵێک چەمک و لە ژمارەیەک ڕێسا.
لە زمانناسیدا واتا بریتییە لە چەمکان یان شتانێک کە وشە یان دەستەوشەیەک ئاماژەیان پێ دەکا.
لە زمانناسیدا، کرداری ئێرگەتیڤ کردارێکە کە دەتوانی تێپەر یان تێنەپەڕ بێ و بکەرەکەی ئەگەر تێنەپەڕ بێ لەگەڵ بەرکارەکەی ئەگەر تێپەڕ بێ یەکێکە.
لە زگ وەستان یان تەمەنی بێئومێدی (ئینگلیزی: Menopause) بریتییە لەو تەمەنەی کە سووڕی مانگانەی ئافرەتی تێدا دەوەستێت، ئەمەش لە نێوان ٤٥ تا ٥٥ ساڵی دایە.
لە زۆربەی گیانداران دا، بە تایبەتی گیانلەبەرە پێ گەیشتووەکان، دوو ڕەگەز دەبینرێ: نێر و مێ.
لە زۆربەی گیانداراندا، بەتایبەتی گیانلەبەرە پێگەیشتووەکان، دوو ڕەگەز دەبینرێ: نێر و مێ.
لە زیندەورناسیدا، کۆمەڵ دەستەیەک زیندەوەری کارلەیەککەرن کە بەشداریی ژینگەیەک دەکەن.
لە ساڵی  ھەشتایەکان نزیکەی ٤٠٠ کارمەند لە ١٠ وڵاتی جیاوازەوە ھەر یەک لە کۆمپانیاکانی Baresel، Epple، Krupp، Liebher و Zeis کاریان تێکردوە، ئەو کاتەی تەلیسکۆبەکان تەواو نەبوونە عێراق کەوتۆتە جەنگ لەگەل وڵاتی ئێران بەڵام لە ساڵی ١٩٨٣ ئەو ستافە توانیان بچووکترین تەلیسکۆبی نێو ڕوانگەکە تەواو بکەن و بەکاریشی بھێنن و ھەر لەو کاتەشدا ناوچەکە بوە ناوچەی جەنگی و کارمەندەکانی ئەو روانینگەیە لە وەرزی زستاندا بۆ پشوو ئەبوایە بە رێوشوێنی تووند ھاتبانە خوارەوە بە فرۆکە لەسەر چیای کۆڕەک، بەڵام لە کاتی جەنگی نێوان عێراق و ئێران وڵاتی ئێران بە گوومانی سیخوریکردن بە تۆپ تەلیسکۆبەکانی پێکاو و لەو کاتەوە ئەو ڕوانگەیە تەواو نەکراو و بەجێھێڵرا.
لە ساڵی ١٩٣٣ دا بۆ یەکەمجار ئاوی بەلوعە دانرا لە شاری سلێمانی، ئەو سەردەمە خەڵکی دەیانوت:تازە داھاتوە ئاوی بەلوعە پێمگوت بۆماچێک وتی مەمنوعە!
لە ساڵی ١٩٥٨ پەرتووکی بەربانگی لە چاپدا
لە ساڵی ١٩٥٩ پەرتووکی جیهانی بەختەوەری چاپدا
لە ساڵی ١٩٦٦دا داستانی قەڵای دمدمی وەرگێڕا بۆ زمانی ڕووسی بەپیتی سلاڤی لە یەریڤان، لەم داستانەدا عەرەبی شەمۆ هەوڵی دا ئەو جەور و ستەمەی کە لە لایەن داگیرکەرانی سەفەوی و عووسمانی لە کوردکراوە بخاتە ڕوو.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی (سەنگەسەر) و پۆلی یەکەمی بڕیووە، پاشان بەھۆی ماڵ گواستنەوەیانەوە لە (بەستەسێنی سەروو) ەوە بۆ (گردی تلێ) و پاشان بۆ شارۆچکەی (ڕانیە) ھەرچەندە پۆلی دووەمی سەرەتایی لە ماڵی پووری و لە شارۆچکەی (چوارقوڕنە) خوێندووە و یەکەمیش بووە، بەڵام بەھۆی نەھێنانی ئەمری نەقڵکرانی لە (سەنگەسەر)ەوە بۆ (چوارقوڕنە)، ئەو ساڵەی فەوتاوە و پاش ماڵ گواستنەوەیان بۆ (ڕانیە) لە ساڵی (١٩٦٩) دیسان چووەتەوە پۆلی دووەمی سەرەتایی و ھەتا ساڵی ١٩٧٣ پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواوکردووە و ھەموو پۆلەکانی بە سەرکەوتوویی بڕیوە.
لە ساڵی ١٩٩٢ حکومەتی کۆمۆنیستی ئەفغانستان بە ڕابەریتی نەجیبولڵا ڕووخاو.
لە ساڵی ٢٠٠٤ تەلیسکۆبی گەورە بۆ یەکەمین جار وێنەی هەسارەیەکی گرت لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر
لە ساڵی ٢٠١٧دا ویکیپیدیا بە تەواوی ویکییەکانییەوە لە وڵاتی تورکیادا داخرا.
لە سیاسەتدا، خێوەت گەورە جۆرە حیزبێکی سیاسییە کە بۆ دەنگدەر و لایەنگر لە ڕوانگە و ئادیۆلۆژیگەلی جیاوازەوە دەگەڕێت.
لە سیستمی کارگێڕی لینوکسدا، Logical Volume Manager (بەڕێوەبەری قەبارەی خەیاڵی) بریتییە لە ڕێکخەرێکی ئامێر کە ئاسانکاری دەکات بۆ بەڕێوەبردنی قەبارە (دیسک) لە دەنکۆڵەی لینوکسدا.
لە سیستەمی پۆلێنی کارڵ ویز ، داری ژیان لە سێ دەڤەر پێکھاتووە: کۆنینەکان ، بەکتریاکان و یووکاریاتەکان .
لە سیستەمی ژمارەکاندا ژمارەی ناڕێژەیی (بە ئینگلیزی: Irrational number) ژمارەیەکی ڕاستەقینەیە و ڕێژەیی نییە واتە ناتوانرێت لە ڕێگەی دابەشکردنی ژمارەیەکی سروشتی بەسەر ژمارەیەکی تری سروشتیدا دروست بکرێت.
لە سەدەکانی حەڤدەیەم و ھەژدەیەم بەم لاوە، ئایدیا بەو وێنەیە ئەوترێ کە کاتێ مرۆڤ بیر بکاتەوە لە زەینیدا درووست ئەبێ.
لە سەربردەی یەکەمی پەیدابوونەکە دەڵێن : " پاش داگیرکردنی دورگەی سیسیلیا لە لایەن فەڕەنسیەکانەوە مافیا پەیدا بووە ، بۆ بەرپەرچدانەوەی داگیرکردنەکە ، لە مانگی مه‌ی 1282 خەڵکی ئەو دورگەیە کە ھێشتا نەبوونە بەشێک لە ئیتاڵیا ، بە ئاشکرا ناڕەزایی و تۆڵەکردنەوە لەناو خەڵکی دوورگەکە سەریھەڵدا، پیاوێک بە ناوی (جان بروسیدا) لە پالیرموی پایتەختی دوورگەکە سوێند دەخوات کە دەبێت خاکەکەیان لە داگیرکەران پاک بکاتەوە.
لە شاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لەلایەن شارەزایانی‌ بواری‌ ئەرشیف و بەڵگەنامەیی‌ دامەزرێنراوە، و جگە لە ‌کۆکردنەوە سەدان دەستنووس و بەڵگەنامە‌ و وێنەی‌ لەبارەی‌ مێژووی‌ میللەتی‌ کورد و ناوچەکە، ھاوکات زیاتر لە ١٧٠ رۆژنامە و گۆڤاریی لە لە ‌ناوچوون پاراستوە و زیاتر لە ١٠٠ کتێبی‌ ناوازەی‌ نوسەران و زانایانی‌ کوردی‌ بە چاپگەیاندوە.
لە شوباتی  ١٩٤٥ ئەم پارتە دامەزرا ژمارەی ئەندامەکانی ئەم پارتە چوار ھەزار کەس بوو و ئامانجی پارتەکە نەھێشتنی چەوساندنەوەی نەتەوەیی دژی کورد و چارەسەرکردنی گیروگرفتە کۆمەڵایەتییەکان و پەرەپێدانی لایەنی ئابوری و ڕۆشنبیری بوو.
لە شیکردنەوەی ڕەھەندی‌دا، بڕێ بێڕەھەند بڕێکە بەبێ یەکەی فیزیکی و کەوایە ژمارەیەکی پەتییە.
لە فیزیا و ئەستێرەناسیدا لادانی سووری کاتێک ڕوودەدات کە ڕووناکی یان تیشکدانەوە کارۆموگناتیسیەکانی تر لە تەنێکەوە کە لەو کەسەی چاودێری دەکات دوور دەکەوێتەوە درێژی شەپۆلەکەی زیاد بکات، یان بگۆڕێت بۆ کۆتاییە سوورەکەی شەبەنگی تیشک.
لە فیزیک و بەتایبەت لە سینەماتیکدا، لەز یان تاودان  (بە ئینگلیزی: Acceleration) واتە ئاڵەگۆڕ لە خێراییدا بە پێی کات.
لە فیزیک و تێرمۆداینامیک دا، گەرمی گوازراوە لە شتێکەوە بۆ شتێک یان لە شوێنێکەوە بۆ شووێنێکی تر، لە درێژەی کارلێکردنە گەرمایییەکان.
لە فیزیکدا، جووڵە (بەئینگلیزی: Motion)، بریتییە لە گۆڕانی شوێنی تەنێک لەچاو شوێنی تەنێکی تردا کە بەجێگیر دانرابێت.
لە فیزیکدا، شوێن یا شۆن یا ئاراستەبڕی نیوەتیرە ئاراستەبڕێکە کە گوڵەی ھەڵکەوتنی خاڵێکی وەک P لە واڵاییدا، لەچاو خاڵێکی دەستپێکی بە دڵخواز ھەڵبژێردراو وەک O، نیشان دەدا.
لە فیزیکدا، وزە چەندێتییەکی پێوانەیییە کە ئەو ئەندازە کارە کە دەکرێت بە ھۆی ھێزێکەوە ئەنجام بگرێت وەسف دەکات.
لە فیزیکدا، پێوانەیی بە چەندێتییەک دەگوترێت کە تەنیا بە یەک ژمارە، ئەندازە و گەورەیی‌یەکەی دیاری دەکرێت و بار یان هیچ تایبەتمەندیەکی تری نیە، بەراورد بە ئاراستەبڕ و تێنسەر کە جگە لە ژمارەکە تایبەتمەندی دیکەیان هەیە وەک "ئاراستە".
لە فیزیکدا، کاتجێ یان کات-جێ مۆدێلێکی بیرکارییانەیە کە تیایدا جێ کە سێ-ڕەھەندی‌یە لەگەڵ کات کە یەک-ڕەھەندییە تێکەڵ دەکرێت و یەک پەیوەستار پێکدێنێت.
لە فیزیکدا، ھێز یان زۆر (بە ئینگلیسی: Force) ھەر ھۆیەکی دەرەکییە کە گۆڕانێک لە جووڵەی تەنێکی ئازاددا بەدی بھێنێت.
لە فەلسەفە، بیرکاری، و لۆژیک، سامان بە تایبەتمەندییەک دەوترێ کە شتێک ھەیبێ.
لە فەلسەفەدا، ئایدیا دوو مانای تا ڕادەیەک لێکجیاوازی ھەیە:
لە لاقی گیاندارانی بڕبڕەداردا دوو ئێسکی درێژ ھەیە کە یەکیان ئەستوورتر و پتەوترە بە ناوی لوولاق و ئەوی تریان ناسکتر و لاوازترە بە ناوی فیبولا.
لە لۆجیک‌دا و بەتایبەت لە کاربەرییەکانی لۆجیک لە بیرکاری و فەلسەفەدا، نموونەی ھەڵوەشێنەر (بە ئینگلیزی: Counterexample) ھەڵاوێرێکە بۆ ڕێسایەکی گشتیی پێشنیارکراو.
لە لۆژیکدا، ئارگیومنت (بەئینگلیزی: Argument) لە دوو بەش پێک دێ: 
لە لۆژیکدا، بیانوو کۆمەڵەیێکە پێکھاتوو لە یەک یان چەند ڕستەی ھەواڵی (یان "پێشنیار") کە ناسراون بە پێشەکییەکان لەتەک ڕستەیەکی ھەواڵیی دیکە کە ناسراوە بە کۆتایی یان ئاکام.
لە لۆژیکدا، ھۆ ئەوەیە کە پشتیوانی لە بیانوویەک دەکا.
لە لێکۆڵینەوەی زانستیدا، تاقی (لە عەرەبییەوە: "تحقيق" ) پێـڕەوێکە بۆ تۆژینەوەی پێوەندییە ھۆیییەکانی نێوان گۆڕەکەکان، یان ئەوەی سەنگاندنی گریمانەکانە.
لە ماتماتیکدا، بەشدراوی ژمارەی تەواوی 
لە مۆسیقادا، بەرز، تیژ یان دێز (بە ئینگلیزی: Sharp • بە فەڕەنسی: dièse) بە واتای «بەرز لە پیچ»ـدا دێت.
لە مۆسیقادا، بەش بیرۆکەیەکی سەربەخۆی مۆسیقی تەواو بەڵام ناسەربەخۆیە.
لە مۆسیقادا، دەرەنجام (بە ئینگلیزی: Conclusion) کۆتایی مۆسیقایەکە کە لەوانەیە لە شێوەی ئاوترۆ یان کۆدا خۆی بنوێنێت.
لە مۆسیقادا، نزم یان ساف (بە ئینگلیزی: Flat - ھەروەھا ناسراوە بە بیمۆل بە ئیتالی) بە واتای «نزم لە پیچ»ـدا دێت.
لە مۆسیقادا، ڕێبەریکردن (بە ئینگلیزی: Conducting) پێکھاتووە لە ھونەری بەڕێوەبردنی نماییشێکی مۆسیقی، وەک ئۆرکێسترا یان کۆنسێرتێکی کۆراڵ.
لە مۆسیقادا، کۆدا (بە ئینگلیزی: Coda؛ لە زمانی ئیتالییەوە بە واتای «کلک») بەشێکە کە پارچەیەک مۆسیقا یان جووڵانەوەیەک بە کۆتایی دەھێنێت؛ وەک کەیدنسێکی درێژکراوەیە.
لە مێژووی زانستدا، شۆڕشی زانستی ئەو ڕۆژگارە بوو کە تێیدا بیرۆکە نوێکان لە فیزیک، ئەستێرەناسی، زیندەوەرناسی، لەشناسیی مرۆڤ، کیمیا و دیکەی زانستەکاندا بناغەی زانستی نوێیان دانا و بوون بە ھۆی بەدواوەدانی ڕێبازەکانی زاڵی سەردەم کە لە یۆنانی کۆنەوە دەستیانپێکردبوو و لە سەدەکانی ناوینیشدا درێژەیان پەیداکردبوو.
لە مێژووی ھونەردا، ھونەری پێش مێژوو بە ھەموو ئەو کارە ھونەرییانە دوترێت کە لە چاندە پێش مێژووەکاندا دروست کراون، بەردەوامیش دەبێت تاکو ئەو کۆمەڵگەیە نووسین یاخود ئامرازێکی تر دەدۆزنەوە بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکان و تۆمارەکان و ڕێکخستنی ئامارەکان، یاخود لەگەڵ کۆمەڵگە یان چاندێکی تر یەکدەگرن کە ئامرازێکی ھەیە بۆ تۆمارکردنی مێژوو.
لە مێژووی ھونەری مۆسیقای ڕۆژاوادا، دەمی مەشقی باو بەرەیەکە لە نێوان دروستبوون و کەمبوونەوەی بەکارھێنانی سیستمی تۆنالیتی.
لە ناو بابەتە فیزیکییەکاندا، میکانیکی کلاسیکی یەکێکە لە دوو ژێربابەتی سەرەکی بۆ خوێندن و کۆڵینەوە لە زانستی میکانیکدا.
لە ناوەوە (بەتورکی: İÇERDE) بریتییە لە زنجیرەیەکی پۆلیسی درامای تورکی وەرگیراو لە فیلمێکی بەناوبانگ "ڕۆشتووەکان"، کە ئەویش وەرگیراوە لە فیلمێکی چینی (Internal Affairs).
لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە کە مارکس بانگی لە بێبەشان و سەرکوتکراوان و چەوسێنراوان کرد تا ھۆشیار بن و مژدەی لەناوچوونی چینە دەسەڵاتدارەکانی کۆمەڵگەی دا، تا ئەمڕۆ بەرھەمە فیکرییەکانی بەپێی بۆچوونی جیاواز بەشێوازی جۆراوجۆر شیکراونەتەوە.
لە ناوەکانیانەوە دھر‌دەکەوێ کە ئەم تیشکانە سروشتێکی ماددیان ھەیە و سروشتی ووزەیان نی یە، ئەمانیش دەکرێن بە دووبەشەوە:
لە نزیک شاری میونخی ئەڵمانی لە خێزانێکی دەرامەت مامناوەند لە دایک بووە باوکی بەڕێوەبەری قوتابخانە بووە.
لە نژیاروانیی کۆمپیوتەردا، تێپەڕگە بنسیستەمێکە کە دراوەکان لە پێکھێنەیەکەوە بۆ پێکھێنەیەکی تر (لە ناوەوەی کۆمپیوتەردا) یان لە کۆمپیوتەرێکەوە بۆ کۆمپیوتەرێکی تر ئەگوازێتەوە.
لە وڵاتانی رۆژئاوا دا بۆ ئاماژە بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا واتای ئەم وشانە لە زمانەکانی خۆیان دا بەکاردێنن.
لە وێژەی بەدواداچوونی دەروونناسیدا، مناڵی بلیمەت (بە ئینگلیزی: Child prodigy) بە کەسێکی مناڵ دەترێت کە تەمەنی خوار ١٠ ساڵە و توانای بەرھەمھێنانێکی گەورەی ھەیە لە پیشەیەکی دیاریکراودا، کە زۆرجار ئەو توانایە لە حاڵەتی ئاساییدا لە مرۆڤێکی پێگەیشتووی شارەزادا بەدی دەکرێت.
لە ١١ ئایار ٢٠١٦، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) زنجیرەیەک ھێرشیان ئەنجام دا لە نزیک بەغدا پایتەختی عێراق بە لایەنی کەم ١١٠ کەس کوشترا و زیاتر لە ١٦٥ کەی بریندار بوو، بەگوێرەی(داعش) ئامانجیان لە هێرشەکە جەنگاوەرانی شیعە بوون.
لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٢  ، کۆمپانیاکە وەشانی iOS6ی وەشاند ، لەم کۆنگرانسە ئەپڵ بۆیەکەمینجار سوودی لە Apple Map وەرگیرا کە  ، جگە لە ئای ئۆ ئێس لەم کۆنگرەیەدا هەریەکە لە ماکبووک پڕۆ ڕێتینا دیسپلای (بۆیەکەمینجار) و ماکبووک ئێر  و وەشانی OS X Mountain Lion ی دەکران کە نەخشەی ئەپڵیشی تیابوو لە ئەیلوولی ٢٠١٢ دا ، ئەپڵ هەریەکە لە ئایفۆن ٥ و ئایپۆد نانۆ و ئایپۆد تەچ ٥ وە لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ دا نەوەی چوارەمی ئایپاد و ماکبووکپڕی ڕێتینا دیسپلای بەقەبارەی ١٣ ئینج دەکرد ، وە ئایماکێکی تەنکتر لەپێشتر وە لەگەڵ وەشاندنی نوێ بۆ ماک مینی و ئەپڵیکەیسنی ئایبووکس بۆ وەشانی ٣.
لە ١٤ەی ئەپڕێلی ٢٠٠١ بوو ڕاهێنەری یانەی یۆنایۆ دی لێریایی پرتووگالی لەم یانەیە لەکۆی ٢٠ یاری ١١ یاریان بردەوە لە ٢٠ جانوێوەری ٢٠٠٢ یانەکەی جێهێشت ڕوویکردە یانەی پۆرتۆی
لە ١٥ هەتا ٢٠ی ئاداری ٢٠١٣ زنجیرەیەک تەقینەوە و هێرشی چەکداری لە باکوور و بەشی ناوەندی عێراق ڕووی دا، کە هاوکات بوو لەگەڵ چەندین هێرشی بە پێوانەی بچووکتر لە ڕۆژاوا و باشووری عێراق.
لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦، ھەوڵی کردنی کودەتایەک درا لە تورکیا.
لە ١٩٣٥ لە شاری قودس لەخێزانێکی مەسێحی لەدایک بووە.
لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢، یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە ٢٠ ئایاری سالی ١٩٧٨ کەشتی ئاسمانی پایەنیر ئەستێرەی بەیان رەوانەی دەرەوەی زەوی کرا، وە ئەو مانگە دەسکردە جێگیر بوو لەسەر ھەسارەکە لە ٤ کانوونی یەکەمی ھەمان سال، وە بەردەوام بوو لەسەر کارەکانی تا ٨ تشرینی یەکەمی سالی ١٩٩٢
لە ٢٠١٨ ، دوازدە لە وەرگرانی خەلاتی نۆبل موسلمان بوون، نیوەی زیاتریان لە سەدەی ٢١ بوو ، حەوت کەس لەم ١٢ دوازدە کەسە خەڵاتی نۆبلیان وەرگرت سێ کەس لەم حەوت کەسە وەرگرێ خەلاتی نۆبلی ئاشتی بوون یەکێک لە وەرگرانی خەلاتی نۆبل لە فیزیا محمد عبدالسلام بوو ، ئەندامی کۆمەڵەی ئەحمەدیە بوو لە پاکستان.
لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٩دا، کاشینکێکی نەفەرھەڵگر لەسەر ڕووباری دیجلەی نزیک موسڵ قڵپ بووەوە و نوقووم بوو، و بووە ھۆی کوشتنی ١٠٣ کەس، کە ١٢ لەوان مناڵ بوون.
لە ٢٣ی جانێوەری ساڵی ٢٠٠٢ بووە ڕاهێەری یانەی پۆرتۆ لەگەڵ ئەم یانەیە ١٢٧ یاری ڕاهێنەر بووە ئەنجامی بەرچاوی بەدەست هێنا کە لەکۆی ١٢٧ یاری ٨٨ یاریان بردەوە ٢٤ یاریش بەرامبەر بوون وە ١٥یاریش دووچاری شکست هاتن لە ڕێکەوتی ٢٦ ی مەی ساڵی ٢٠٠٤ بەشێوەیەکی فەرمی یانەی پۆرتۆی جێهێشت 
لە ٢٤ی تشرینی دووەم ساڵی ٢٠١٤، لەناکاو ھەموو ھێڵ و کۆمپیوتەرەکانی کۆمپانیای سۆنی پیکچێرزی ژاپۆنی لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکارکەوتن.
لە ٢٦ی ئەیلوولی ساڵی ١٨٨٨ ھۆنەری بەناوبانگی ئەمریکی و جیھانی لەدایک بوو.
لە پۆلێنی ژیاندا، دەڤەر یا کۆمار     سەرترین پۆلی گیاندارانە، کە دەکەوێتە سەر میران 
لە پیاوە بەرزەکانی تەسەوفی ناوچەی سلێمانی بووە، چۆتە گوندی نۆدی کە لە ساڵی ١٧٥٣ لە شارەوزوور ھاتۆتە دونیاوە لە ١٨٣٨ لە سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
لە پێش دامەزراندنی یانەی وەرزشی سلێمانی لە سەرەتای ساڵی ١٩٥٦ لە زۆربەی گەڕەکەکاندا تیپی ئەھلی (میللی) ھەبووە :
لە پێژمێریدا، نەرمامێری سەکۆبڕ یان نەرمامێری فرەسەکۆ یان نەرمامێری سەکۆسەربەخۆ (بە ئینگلیزی: Cross-Platform Software ھەروەھا multi-platform software یان platform-independent software) نەرمامێرێکی کۆمپیوتەرە کە جێبەجێ کراوە لەسەر ژمارەیەک لە سەکۆی پێژمێری.
لە ڕستەیەکی بیرکاریدا نەگۆڕ  (یان:بەھای نەگۆڕ) 
لە ڕوانگەی ئیسلامدا بۆ یەسووع، یەسووع بە عیسا (بەئینگلیزی: Isa، بەعەرەبی: عیسی)، ناودەبرێت کە بریتییە لەو کەسایەیەتییەی کە لە قورئاندا ناوی ھاتووە و بەپێی ئەو کتێبە یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا.
لە ڕووەک زانی، دارێک ڕووەکێکی ھەمیشە لەگەڵ قەدێکی درێژەی پێ دەداتراوە، یان قەد، پشتگیریکردنی گەڵا یان لق.
لە ڕۆژی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧دا (١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٦ی کۆچی ھەتاوی) قازی محەممەد سەرۆکی کۆماری کوردستان، محەممەد حوسێن سەیفی قازی وەزیری بەرگری کۆمار‌ و ئەبوولقاسم قازی برای قازی محەممەد لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە دران.
لە ڕێزمانی کوردیدا پیتی ناوبەند، ئەو پیتەیە کە دەخرێتە نێوان دوو پیتی بزوێن و جیایان دەکاتەوە، بۆ نموونە وشەی (دایکیان) بەو شێوەیە ھەڵەیە بنووسرێت، چوونکە (دایکیان) لە کۆتاییەوە بەم شێوەیە پێک دێت: 
لە ژێنێتیکی مرۆڤیدا، حەوای میتۆکۆندێریایی به نوێترین پێشینەی هاوبەشی هەموو مرۆڤەکان ئەوڕۆیی لە لای دایکەوە دەوترێ.
لە کات (بە ئینگلیزی: In Time) فیلمێکی خەیاڵی زانستییە لە ساڵی ٢٠١١ بەرھەم ھێنراوە، پاڵەوانەکانی (جەستن تیمبرلگ، ئاماند سەیفرید، سیلیان مۆرڤی، ئەولیڤیا مۆرڤی) ن وە نووسەری دراماکە (ئەندرۆ نیکۆڵ) ن.
لە کاسبیدا، بانگەشە یان ڕیکلام (بە فەڕەنسی: Réclame) یەکێک لە شێوازەکانی پەیوەندی لەگەڵ بازاڕە کە ھەوڵ ئەدا کۆمەڵانی خەڵک (بینەران، بیسەران، خوێنەران، یا ھەر کۆمەڵێکی تر) ھان بدا یا ھەڵیان پێچێ کە کارێکی تایبەت بکەن؛ کارەکەش زیاتر بریتییە لە کڕینی کاڵا یا ڕاژەی پێشنیارکراوی تاکەکەس یا کۆمپانیایەک.
لە کتێبی (عيون الأنباء في طبقات الأطباء) باسی کراوە: «موسڵمان بوو و چاک بوو لە پیشەسازی پزیشکی ...
لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٠ و سەرەتای ساڵی ٢٠١١ دا شەپۆلێکی شۆڕش و ناڕەزایی لە تەواوی ناوچەکانی وڵاتانی عەرەبی بەرپابوو کە سەرەتاکەی بە خۆسووتاندنی محەمەد بوعەزیزی تونسی دەستیپێکردو پریشکەکەشی لە زۆرێک لەوڵاتانی عەرەبیدا پەرەیسەند ئەوەش بە بەھاری شۆڕشەکانی عەرەبی ناویدەرکرد، ناڕەزایەتییەکان بەھۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و خراپی باری ئابووری  و ژیان و خراپی بارودۆخی ئەو وڵاتانە لەڕووی سیاسییەوە بوو، ناڕەزایەتییەکان بەشێوەیەکی زۆر خێرا بڵاوبوونەوەو پەرەی سەند لە زۆرێک لە وڵاتاندا جەنگێکی ھەڵگیرساند لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەراندا، لەھەندێک ناوچە کوژرانی ھاووڵاتیان و پیاوانی ئاسایشی لێکەوتەوە دروشمەکانی شۆڕشەکەش دەرکەوتن لەھەموو وڵاتە عەرەبیەکاندا.
لە کۆلێجی زانستی (زانستی سیاسی) خوێندووە لە زانکۆی ئەنقەرە بەڵام خوێندنەکەی تەواو نەکردووە و گەڕاوەتەوە بۆ دیاربەکر.
لە کۆمپیوتینگدا، سەربەشایەتی وەکوو پێدانی دەسەڵات بەسەر سیستەمێکی کۆمپیوتەریدا پێناسە ئەکرێ.
لە کۆمپیوتەر و لە کۆمەڵە زاراوەکانی دوور-ڕاگەیێنیی ئامێریدا، نووسە یەکەی زانیارییە کە ھاوتاکراوە لەگەڵ گرافیمێک یان ھێمایەکدا.
لە کۆمپیوتەردا، بنکەدراوەی گراف یان گراف داتابەیس بریتیە لە بنکەدراوەیەک کە پێکهاتەی گراف بەکاردێنێ بۆ داواکردنی مانادار لە گرێ، بەستەر و هەروەها تایبەتمەندیەکانی تری بۆ نیشاندان و هەڵگرتنی دراوەکان (داتا)ی ناوی.
لە کۆمپیوتەرزانیدا، پێکھاتەدراوە یا پێکھاتەی دراوە (بە ئینگلیزی: data structure) ڕێگایەکی تایبەتە بۆ کۆگاکردن و ڕێکخستنی دراوە لە کۆمپیوتەردا بە چەشنێک کە بتوانرێ بەشێوەی کارامە بەکار بھێنرێتەوە.جۆرگەلی لێکجیاوازی پێکھاتەدراوەکان لە جۆرگەلی لێکجیاوازی ئەپلیکەیشنەکاندا شیاوی بەکارھاتنن.
لە کۆمەڵناسیدا‌، بژاردە یان ئێلیت (لە وشەی لاتینیی eligere-ەوە ھاتووە بە واتای "ھەڵبژاردن") گرۆیەکی کۆمەڵایەتیی تا ڕادەیەک بچووکە لەناو کۆمەڵگەیەکی گەورەدا کە ئەندامانی ناوازەن و تازیاریگەلێکیان ھەیە کە ئەوانەی پلەکانی خوارتر ئاواتەخوازی ئەو تازیارییانەن.
لە کۆمەڵگای مرۆڤدا، خێزان، بنەماڵە، یان خانەوادە بە دەستەیێک خەڵک دەوترێت کە پێکەوە لە ڕێگای خوێن، پەیوەندی ژن و شوو یان شوێنی ژیانی ھاوبەش، پێوەندییان ھەیە.
لە کیمیادا، شێوگی سەرەتایی (بەئینگلیزیی: Empirical formula) سادەترین ڕێژەی ژمارەی گەردیلەکانی گەردی ئاوێتەیەک نیشان دەدات.
لە گێڕانەوەی دووەم حەنا وا دەیگێڕێتەوە کە ھەواداری خوسرەو پارسا بووە و تەنھا ئیمزایەکی ویستووە لێی، بەڵام پارسا ویستێتی
لە گەڕەکی مەڵکەندی تیپی پێشکەوتن کە خوالێخۆش بوو عەبدولڕەحمان عەبە گۆڕێ سەرپەرشتی ئەم تیپەی کردووە.
لە ھاوڕێیەتی لابراو بە ئینگلیزی (Unfriended) فیلمێکی سینەمایی ھۆلیوودە، لە جۆری ترسناک - نھێنی - ھەستبزوێنە لە ٢٠١٤ لە ڤیستیڤاڵی فانتاسیا بۆ یەکەم جار پەخش کراوە و لە ٢٠١٥ش چۆتە سینەماکان.
لە ھەژماری جیاکاری و تەواوکاریدا تیۆرمی دوو مەرج یان تیۆرمی ساندویچ (بە ئینگلیزی: Squeeze theorem) ڕێسایەکی گرینگە سەبارەت بە ڕادەی فانکشنەکان.
لە ۲۷کانوونی یەکەمی ساڵی ٦۰۲زاینیدا ئیمپڕاتۆری بێزەنتی(مۆریس) ناچارکرا کوشتنی پێنچ کوڕەکەی خۆی ببینێت پاشان خۆشی سەربڕدرا و تەرمەکانیان فڕێدرانە ناو دەریا و سەرەکانیشیان لە قوستەنتینیە ئەستەمبۆڵی ئێستا نمایشکرا.
لەباوەڕی مەسیحییەکاندا بۆ سیانەیی پیرۆز (بەئینگلیزی: Trinity)، خودا وەکوو سێ دانە کەسی پیرۆز پێناسە دەکرێت (بەگریکی: ὑποστάσεις) کە بریتیین لە خودا باوک، خودای کوڕ (یەسووعی مەسیح) و ڕۆحی پیرۆز.
لەتکە تۆزی چیللی یان هاڕاوەی چیلی یاخود بیبەری تۆزی توندی چیلی،بڕیتیە لەتۆزی پاشماوەی وردکراوی لەتکی میوەکان وەک بیبەری تیژ.بەکاردێت لە چێشتخانەکان بۆ دڕووست کردنی چێشت و خواردنی هەمەجۆڕ،بەشێوەیەکی گشتی لە زمانی کوردی دا بە بیبەری توند یان بیبەری تیژ بانگ دەکرێت،
لەتکەری گۆشە، (Angle bisector) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا بە دووری یەکسان لە ھەر دوو لای گۆشەکە، بە دەستەواژەیەکی تر لەتکەری گۆشە ئەو تیشکەیە لەسەر گۆشەکەوە دەست پێ دەکات و گۆشەکە بەش دەکات بۆ دوو گۆشەی جوتبوو.
لەتیف ھەڵمەت (لەدایکبووی ١٩٤٧ لە ناوچەی کەرکووک) نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی کوردە.
لەخۆوە ئایۆنێنی ئاو (ئینگلیزی: Self-ionization of water) کردەیەکە، کە دوو گەرد ئاو تێیدا ئایۆنی ھایدرۆنیۆم و ئایۆنی ھایدرۆکسید پێکدێنن، بە گوێزرانەوەی پرۆتۆنێک لە گەردێکیانەوە بۆ ئەوەی تریان.
لەدایکبوونی پاکیزانەی یەسووع (بەئینگلیزی: Virgin Birth of Jesus)، یەکێکە لە باوەڕە بنچینەییە گشتییەکان لە مەسیحییەتدا، بەجۆرێ کە مەسحییەکان باوەڕییان وایە کە مەریەمی پاکیزە، سکی پڕبووە بە یەسووع بەهۆی هێزی رۆحی پیرۆزەوە بەبێ ئەوەی هیچ مرۆڤێک لەگەڵیدا خەوتبێت یان سێکس روویدا بێت.
لەرەلەر (بە ئینگلیزی: Frequency) بریتییە لە ژمارەی خولەکان یان لەرینەوەکان لە یەک کاتدا.
لەساڵی "۱۹۹۰"لەسەرداوای زانا کارڵ ساجان کەداوای کرد وێنەی
لەساڵی ١٣٨٢ی کۆچی - ١٩٦٢ی زاینی ئەمیر فەیسەڵ عەبدولعەزیز (وەلی عەھد و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەو کات) لەبەیاننامەیەکی وەزاری لەڕۆژی ٢/٦/١٣٨٢ی کۆچی ڕاگەیاند: حکومەتی سعودیە پەخشی تەلەفزیۆنی ھێنایە ناو وڵاتەوە.
لەساڵی ١٩٦٤ بۆیەکەمینجار ئەو یاریە لەیاریەکانی ئۆڵەمپیادا ھەژمارکرا ، لە دوا ئۆڵەمپیادیش کە لە چین بەڕێوە چوو ھەردوو ھەڵبژاردەی بەڕزایل  و ئەمریکا گەیشتنە یاری کۆتایی وە بەڕزایل مەدالیای زێری بردەوە دوای سەرکەوتنی بەسەر ئەمریکادا 
لەساڵی ١٩٩٨ ئەمیر (وەلید تەڵاڵ عەبدولعەزیز سعود) ھەستا بە کڕینی پشکیکی زۆر لە بانکی سعودی بۆ بازرگانی دیاریکراوە، دەزگایەکی دارایی دامەزراند و لە باشترین بانکەکانی کەنداوە، مافی پشکەکان ٨٠٠% زیادی کرد و نرخی ھەر پشکێکیش ٢٠ جار زیادی کرد.
لەساڵی ٢٠١٧ەوە  لیستی بەرزترین باڵەخانە، ئاسمان بڕەکانی جیھان کە بەرزیان لە ٣٠٠ مەتر - ٩٨٤ پێ زیاترە (جگەلە لەو باڵەخانانەی کە ژیانی تێدا نیە).
لەساڵی ۱٦۲۰ لەنێوان ئیمپرتۆریەتی ئیسپانیا ـ شانشینی بۆهیما(چیک) ـ ئیمپراتۆری رۆمای پیرۆز ـ کاتۆلیکەکان ئەنجامدرا، ئەو چوار هێزە بوون بە دووبەرە بەرەی یەکەم تەنیا شانشینی بۆهیما(چیک)بوو ، بەرەی دووەم ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیا ـ ئیمپراتۆری ڕۆمای پیرۆز ـ کاتۆلیکەکان بوون.
لەسێدارەدانی فیرعەون (بە فارسی: اعدام فرعون، یان ھەرەوەھا بە "تیرۆرکردنی فیرعەون" لە بووارەکانی ڕاگەیاندندا بڵاوکرایەوە کە ھاوشانی "تِرُور فرعون" فارسییە) بریتییە لە فیلمێکی بەڵگەنامەیی و لە بەرھەمھێنانی لیژنەی ڕێزلێنانی شەھیدەکانی جووڵەی جیھانی ئیسلامی ئێرانییە.
لەسەر سیستەمەکانی ویندۆز سێرڤەر، کۆنترۆڵکەری پاوان (بە ئینگلیزی: domain controller) ئەو ڕاژەکارەیە کە لە پاواندا وەڵامی پێویست بە داخوازەکانی سەنگاندنی ڕەسەنایەتی (وەک چوونەژوورەوە، پشکنینی ڕێپێدراوییەکان، و ھتد) ئەداتەوە.
لەشفرۆشی، جووت بوون ،سێکسکردن یان گان دانە بۆ بەدەست هێنانی داهات(پارە).
لەشی مرۆڤ بە سەرجەم ئەو کۆندامانە دەڵێن کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی لەش لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە.
لەشەتڕەنجدا، پێکھاتەی سەرباز و ناسراویشە بە بڕبڕەی سەرباز (بەئینگلیزی: Pawn structure) ڕێکخستنی سەربازە لەسەر بۆردی شەتڕەنج.
لەلایەن قسەکردن لەسەر تەلەفۆنێکی مۆبایل یان، واتە ئامرازێکی ھەیە بەدوا دەگەڕێت بۆ داتا لەسەر چوونە ناو زانیاری بەپێی قسەکەر.
لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس و سەربازی ئەو کەناڵانەی پشتگیری محەممەد مورسییان یان پەخشی ڕاستەوخۆی خۆپشاناندەکانی پشتیوانی لەمورسیان دەکرد داخران
لەم سەدەیەدا مرۆڤایەتی گۆڕانکارییەکی گەورەی بە خۆوە بینی بە شێوەیەک کە بوارەکانی ژیان وەک (زانستی و ئایینی و کۆمەڵایەتی و وەبەرھێنان و وەرزش و بازرگانی و ئابووری و ھتد.) پێشکەوتوو چەندین کۆمپانیای بەرھەم ھێنان کەوتنە ئاراوە تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەند بە تایبەتی لە کۆتاکانی سەدەی ٢٠ ڕۆبۆت و چەندین ئامێری تر پەرەی پێ درا، وە ئەو سەدەیە بوو کە ھەردوو جەنگە جیھانییەکانی تیادا ڕوودا و چەند دیکتاتۆرێک پەیدا بوون، بۆ نموونە سەددام و ھیتلەر و ھتد٠
لەم پەڕەدا و لە بەستەرەکانی خوارەوە، پێرستی زانکۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەپێی ویلایەت و بەپێی ناوچە گرووپ بەندی کراوە.
لەم پەڕەیەدا و لە بەستەرەکانی خوارەوە پێڕستی زانکۆکانی ویلایەتی مەین (یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا) نووسراوە.
لەمەسیحییەتدا، چوار ئینجیلنووسەکە، بریتیین لە مەتتا، مەرقۆس، لۆقا و یوحەننا، ھەریەک لەم نووسەرانە خاوەنی ئینجیلێکن لە پەیمانی نوێدا، کەناوی ئینجیلەکان بەم جۆرەیە:
لەندەن پایتەختی ئینگلەند و شانشینی یەکگرتوویە.
لەندەن کەوت (ئینگلیزی: London Has Fallen) فیلمێکی ئەمریکیی ساڵی ۲۰۱٦یە، فیلمەکە لە چەشنی ئاکشن و سەرکێشی و چیڕۆکییە.
لەو ساڵەدا ۲٦ یاریزان رکابەرییان لەسەر نازناوەکە دەرکرد بەڵام یاریزان ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ توانی بە وەرگرتنی ۸۰ خاڵ بۆ جاری دووەم لەژیانی وەرزشی خۆیدا ببێتە باشترین یاریزانی جیھان.
لەپاڵ کاری وەرزشی مۆرینیۆ زۆرجار لە پڕۆژە خێرخوازیەکان دەبینرێت ، لەیەکێ لە کارە خێرخوازیەکانی هەندێ لە جل و کەلوپەلی ماڵی مەزاد کرد بۆ ئەوەی داهاتەکەی بداتە منداڵانی 
لەڕاستیدا پێرڵ بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەقەکان پێک ھات، بەڵام دواتر بەھێز کرا تا رادەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی و ڕێکخستنی پێ بکرێت، پاشان بۆ ئەو ئاستەی کە ماڵپەرێکی گەشە پێبدرێت لە رێیەوە .
لەژێر هەتاوی ڕێگای زرێبار
لەژێر کاردایە...
لەکاتی خەتەردا ئەتوانێت لەو تیرانەی لەشی سوود وەرگریت بۆ بەرگری کردن لەخۆی...
لەکە، پەڵە یان ماک (بە ئینگلیزی: Stain) ناشیرینکردنێکە کە بەڕوونی دەتوانرێت ببینرێت لە ڕووەوە، ماددە، یان بە شێوەیەکی مامناوەند ئەوە دەدۆزرێتەوە لەسەری.
لەگرنگترین بەڵگەنامە بڵاوکراوەکانیان
لەگەنە یان کاسیلکەی لەگەنە لە دوو ئێسک بە ناوی کزیە لە پێشەوە و سێبەندە و کلێجە لە دواوە پێکھاتووە.
لەگەڵ قولاپێ کۆن و ژەنگ هێناو
لەگەڵ مێژووی یانەکە تۆمارکرد لەگەڵ یانەی چێڵسی ١٨٥ یاری ڕاهێنەری یانەکە بووە وە تیایدا ١٣١ یاری بردۆتەوە بەڵام لەکۆتایدا بەهۆی کێشەی لەگەڵ سەرۆکی یانەکە ملیادێری
لەگەڵ پێشەوا قازی محەممەد لێت تێک نەچێ.
لەیزەر (بە ئینگلیزی: Laser) (بریتییە لە کورتکراوەی: light amplification by stimulated emission of radiation) بە واتای (بەتینکردنی ڕووناکی بە بەکارھێنانی تیشکدان بە بزوێنەدەرچوون).
لەیلا حاتەمی (فارسی: لیلا حاتمی)  (لەدایکبووی؛ ١ی ئابی ١٩٧٢، لە تاران) خانمەکتەر و دەرھێنەرێکی ئێرانییە.
لەیلا زانا (بە کورمانجی:Leyla Zana)، لەدایکبووی ٣ی ئایاری ١٩٦١ لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، ژنە سیاسەتمەداری کورد کە بۆ ماوەی دە ساڵ بە ھۆی قسەکردن بە زمانی کوردی لە پەرڵمای تورکیا زیندانی کرا.
لەیلا فەریقی گۆرانیبێژێکی ژنی کوردە.
لەیلا قاسم (١٩٥٢ لە خانەقین - ١٩٧٤ لە بەغدا) چالاکوانێکی سیاسیی کورد بوو، کە ڕژێمی بەعسی عێراق لە بەغدا لە سێدارەی دا.
لەیلا و مەجنون قەسیدە شیعرییەکە لەلایەن  نیزامیی گەنجەوی نووسراوە.
لە‌ سە‌رە‌تاکانی سە‌دە‌ و ھە‌زارە‌ی تازە‌دا، لە‌ کاتێک دا جیھانی شارستانە‌تی بۆ پێشکە‌وتن و بە‌ختیاریی زیاتر ھە‌نگاو دە‌نێ و خە‌باتی گە‌لان بۆ گە‌یشتن بە‌ ئازادی و دێموکراسی بە‌ شێوە‌یە‌کی بە‌رچاو سە‌رکە‌وتنی وە‌دە‌ست ھێناوە‌، نیشتمانی ئێمە‌ ھێشتا گیرۆدە‌ی زوڵم و دیکتاتۆری و دواکە‌وتوویییە‌.
ماتریکسی یەکە یان ڕیزکراوەی یەکە (Identity matrix)  ماتریکسەکی چوارگۆشەیییە ھەموو دانەکانی سفرە جگە لە دانەکانی سەر تیرەی سەرەکی کە دەکاتە ١.
ماترییالیزم یان مادییەت تیۆرێکی فەلسەفییە تێیدا دەبینرێت کە تەنھا شت بتوانرێت پێی بووترێت ھەیە یان بوونی ھەیە بریتییە لە ماددە، بەجۆرێ کە ھەموو شتەکان لە ماددە درووستبوون لەبنەڕەتەوە.
ماتسوۆ باشو (بە ئینگلیزی: Matsuo Bashō) ماوەی ژیانی لەنێوان ساڵانی (١٦٤٤-١٦٩٤) بووە، ناوبراو ھۆنراوەنووسێکی ژاپۆنییە و مامۆستای شیعری ھایکۆ وە لەپەخشانیش لەسەر ڕێبازی ھایبونە.
ماتلێد وە دواتر کوڕێکیان بوو خۆزێ ماریۆ 
ماتماتیک یان بیرکاری (بە ئینگلیزی: Mathematics)  خوێندنی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە.
ماتماتیکزان کەسێکە کە مەیدانی سەرەکیی خوێندن و توێژینەوەی زانستی بیرکارییە.
ماتیو پەیج "مات" دەیمن  (بە ئینگلیزی: Matt Damon) (لەدایکبووی ٨ی ئۆکتۆبەری ١٩٧٠) ئەکتەرێکی بەرهەمهێنەر و نووسەری ئەمەریکییە.
ماجد عوسمان نەواز (ئوردوو: [ˈmaːdʒɪd̪  nəwaːz]؛ لەدایکبووی ٢ تشرینی دووەمی ١٩٧٧) چالاکەوانێکی بەڕیتانی و پێشکەشکارێکی ڕادیۆییە.
ماجین بوو (بە ژاپۆنی: 魔人ブウ، بە رۆماجی: Majin Bū) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵییە و وەک ڕکابەری کۆتایی زنجیرەی دراگۆن بۆڵە کە ئاکیرا توریاما دروستی کرد.
ماد ناوی نەتەوە کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینی مەسێح کۆچیان کرد بۆ ڕۆژئاوای بانەکانی ئێران.
مادام دو ستال (بە فەڕەنسی: Madame de Staël ) نووسەری سەدەی ھەژدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ماداکتۆ، Madakto، دەڕەشار یان شاری مێژوویی سەیمەرە، (بە فارسی: درە‌شھر)، یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە پارێزگای ئیلام ھەڵکەوتووە.
ماداگاسکار یان کۆماری ماداگاسکار وڵاتێکی دوورگەیییە لە ئوقیانووسی ھینددا کە لە نزیکی کەنارەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئافریقادا ھەڵکەوتووە.
ماددە تەنێکە بارستایی و قەبارەی ھەبێت و لە گەردوون بۆشایییەک داگیر بکات پێی دەگوترێت ماددە.
ماددەی بینا ھەر ماددەیەکە کە بەکاربھێندرێت بۆ مەبەستەکانی دروستکردن.
مادھاوس (بە ژاپۆنی: 株式会社マッドハウス  بە رۆماجی: Kabushiki-gaisha Maddohausu) ستۆدیۆیەکی ژاپۆنییە بە بەرھەمھێنانی فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان ھەڵدەستێت، لە ساڵی ۱۹۷۲ دروستبووە و بنکەکەی دەکەوێتە تۆکیۆ.
مادەربۆرد یان تەختەی سەرەکی یان دایکەتەختە (بە ئینگلیزی: Motherboard) یەکێکە لە گرینگترین بەشی کۆمپیوتەر، لە ڕێگای مادەربۆردەوە ھەموو پارچەکانی کۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە بەیەکەوە وەک: سی-پی-یوو، یادگە، وەگەڕخەرە ڕەقەکان، وەگەڕخەرە بینایییەکان، کارتی ڤیدیۆ، و کارتی دەنگ.
مار گیانە وە رە کێ خشۆکە لە شە کێ درێژوچ دەست یان پێ نینن مار ژ گیانە وەرێت گوشت خورە ھە تا نھا دوھزارۆ حەفت سەد جۆرێت مارا ھاتینە دیتن کو ل ھەمی کێشوە را دبەربەلاڤن ژبلی کێشوەرێ ئەنتارکتیکا و دھێتە زانینن کو درێژاھیاوان جۆراوجۆە یێ ھەی دڕێژاھیا ۱۰ سانتیما بۆمارێت بچیک ھەتادرێژاھیاچە ندمترەکابۆ مارێت مازن بو نمونە مارێ بووا ۆ ئەناکۆندا پتریا جۆرێت مارا نەد ژەھراوینە ۆ جورێت ژەھراوی ژە ھرا خۆ ب شێوە یە کێ سەرەکی ب کاردئینن بۆنێچیراخۆ و رێژەیەکا کێم ژ ژەھرێ دبیتە ئەگەرێ دروستبونا زیانێت مەزن ۆ گەلەک جارا دبیتە ئەگەرێ مرنێ ۆ لدیف بۆچۆنێن زانایان ماری گرێدانەکا ھەی ب جۆرێت دی یێت گیانەوەرێت خشوک ڤە و ھندەک زانا دبێژن مار د بنیات دا ئاڤیە.
مارتن لووتر (بە لاتینی: Martin Luther) (١٠ی ئەیلوولی ١٤٨٣ - ١٨ی شوباتی ١٥٤٦) پیاوێکی ئایینی ئەڵمان بوو، کە بە مامۆستای چاکسازان و نوێکاریکردن دادەنرێت لە ئاینی مەسیحیدا.
مارتن هایدگەر (بەئینگلیزی Martin Heidegger) (لەدایکبوون: ٢٦ی ئەیلوولی ١٨٨٩ز - مردن: ٢٦ی ئایاری ١٩٧٦ز ) لە مسکیرچ لە دایکبووە .
مارتین بوبەر (١٨٧٨-١٩٦٥) فەیلەسووف و دینناسی ئیسرائیلی لە نێوان (١٩٣٠-١٩٣٣) پرۆفیسۆری دینناسی بووە لە فرانکفۆرت.
مارس یەکێکە لە خوداکانی ڕۆمانیەکان، ئەم خودای شەڕ ە.
مارسیلیا یان مارسێی (بە فەڕەنسی: Marseille) شارێکە دەکەوێتە باشووری وڵاتی فەڕەنسا، بەپێی سەرژمێری زۆرتر لە ١، ٤٢٠، ٠٠٠ کەس لە ڕووبەری ٢٤٠ ھەزار کلیۆمەتری شارەکە دەژین.
مارسێل ڕایش رانسکی به‌ (ئینگلیزی: Marcel Reich-Ranicki ) نوسه‌ر و بیرمه‌ند ئه‌ڵمانی , له‌ناو ئاسمانی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانیادا، ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگدار و مه‌زنبووه‌.
مارسێلۆ ڤیەرا لە دایک بووی ١٢ی مەی ساڵی ١٩٨٨ یاریکەرێکی بەڕازیلەیە ئەو یاری بۆ یانەی ڕیال مەدرید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیلە ، مارسێلۆ بەتوانایە لە کۆمەڵێ ھوونەری جوانی یاری ئەو زۆرتر لە باڵی چەپ لەھێڵی بەرگری لەیاریگاکاندا یاری دەکات ، نزیکترین ھاوڕێشی لەیانەکەی یاریزانی پرتووگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یە ، زۆرێک لە چاودێرانی وەرزشی بە جێگرەوەی ڕۆبەرتۆ کارلۆسی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی دەچوێنن بەھۆی جموو جۆڵەکانی
مارسێڵ لایوس برۆیەر (بە ئینگلیزی:  Marcel Lajos Breuer) (٢١ی ئایاری ١٩٠٢ - ١ی تەمموزی ١٩٨١) نژیاروان و دیزاینکەری مۆبلمان نوێخوازی مەجارستانیە کە لە کەمایەتیی جۆڵەکە بووە.
مارلبۆرۆ (بە ئینگلیزی: Marlboro) گەورەترین جۆری جگەرەیە لە فرۆشتندا.
مارڤڵ جێسیکا جۆنز یان جێسیکا جۆنز (بە ئینگلیزی: Jessica jonse) زنجیرەیەکی ھەستبزوێن و سووپەرھیرۆی ئەمریکییە.
مارک ئیلیۆت زوکەربێرگ لەدایک بووی ١٤ی مەی ساڵی ١٩٨٤ ، ناوبراو  پیاوی کار و پڕۆگرام سازی کۆمپیوتەر وە یەکێکیشە لەو چوار دامەزرێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک , لە ئێستادا سەرۆکی لیژنە و سەرۆکی جێبەجێکارە ، لەساڵی ٢٠١٠  گۆڤاری تایم مارک زوکەربێرگ ی بەپلەی یەکەمی لە ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری جیهانی لەو ساڵەدا دەست نیشان کرد ، مارک لە ئیستادا خاوەن ١٩ ملیار دۆلارە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی ناسرا لە جیهان ، مارک لە ١٩ی مەی ٢٠١٢ لەگەڵ بریسلا چان ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و  ژنەکەشی دەرچوی کۆلیژی پزیشکیە لە زانکۆی کالیفۆرنیایە لە سان فرانسیسکۆ وە پێشوتریش ئەم دوو عاشقە لە زانکۆی هارفارد یەکتریان ناسیوە ،تا فێبرێوەری ٢٠١٢ لە ٢٨% فەیس بووک لە پشکەکانی مارک زوکەربێرگ بووە بەڵام لە ئێستادا لە ٥٧% پشکەکان هی ئەون 
مارکسیزم بیروباوەڕێکی ئابوری، سیاسییە لەئەنجامی ھەوڵ و کارەکانی کارل مارکس و فرێدریش ئەنگەڵس درووستبووە، لەمانیفێستی کۆمۆنستیدا ھێڵە بنەڕەتییەکانیان داڕێژراوەو و  لەئاکامدا بوو بەئایدیۆلۆژیایەکی تایبەتی.
مارکۆ پۆلۆ جیھانگەڕ و شوێندۆزەرەیەکی جیھانییە لە ساڵی ١٢٥٤ ز.
مارگرێت جۆرج بە (ئینگلیزی:Margaret George) ئافرەتێکی ئاسووریی کورد بوو کە بە یەکەم ژنی پێشمەرگەی کورد ناوی لێدەبەن.
ماری ئیلیزابێت هارف لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٨١ ، ماری یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا واتە یاریدەدەری جین ساکی ، بەر لەو کارەی ماری وتەبێژی دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا بووە ، ماری لە ماوەی شەڕی دژ بە داعش زۆرتر لە جین ساکی دەردەکەوت لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ، ماری دەرچووی زانستە سیاسییەکانە واتە هەڵگری بەکالۆریۆسە لە زانستە سیاسییەکان وە هاوکات هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە کارووباری دەرەوە.
ماری شاژنی سکۆتلەند یان ماری شاژنی سکۆتلەندییەکان (بە ئینگلیزی: Mary, queen of Scots) یان ماریی یەکەمی سکۆتلەند، ناوی ماری ستوارت و کچی جەیمزی پێنجەمی سکۆتلەند و دایکی جەیمزی شەشەم بوو.
ماری کوری (Maria Salomea Skłodowska-Curie) (ماوەی ژیان: ٧ی تشرینی دووەم١٨٦٧ لە پۆڵەندا  تاکوو ٤ی تەمموزی ساڵی ۱۹۳٤ لە فەڕەنسا).
ماریا ڤۆدزینسکا (بە پۆڵەندی: Maria Wodzińska؛ ٧ی کانوونی دووەمی ١٨١٩—٧ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٦) ھونەرمەندێکی پۆڵەندی بوو کە زیاتر بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ فرێدریک شۆپان ناسراوە، بەڵام پەیوەندی نێوان ئەو دووانە سەرکەوتوو نەبوو.
ماریسا مایەر لەدایکبووی ٣٠ی ئایاری ١٩٧٥ ، ماریسا لە ئێستادا بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای یاهوو ، ئەم پۆستەش لەوەتەی تەممووزی ٢٠١٢.
مازوو شیرەی ڕەق بووی دار بەڕوارە (داری بەڕوو) کە جۆرە مۆریانەیەک دروستی دەکات.
مازی (مازوو)...؟
ماسای یان ماسایی دەستەیەکن لە خەڵکی دانیشتووی کیشوەری ئافریقا کە لە کینیا و باکووری تانزانیا دەژین.
ماسوتاتسۆ ئۆیاما (۱۹۲۳–۱۹۹٢) ناوی کۆریایی: چوی یۆنگ ئی.
ماسوولکە بریتییە لە: کۆمەڵە ئەندامێک لە لەشی گیانداراندا، کە ئەندامەکانی تر دەبزوێنێ.کۆئەندامی ماسولکە لە ماسوولکەکان (بە ئینگلیزی: Muscle) پێک هاتووە.
ماسیەرشێخ (Masiyer şêx، بە فارسی: ماهیدرعلیا) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
ماشا و ورچەکە (بە ڕووسی: Маша и Медведь) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ڕووسیە، لە چیڕۆکێکی فۆلکلۆری ڕووسی بە ھەمان ناوەوە وەرگیراوە.
ماشاو ، ئاومرواری، ئاوی سپی، کەتەراکت (بە ئینگلیسی: cataract) جۆرێک نەخۆشی چاوە کە بەرچاو لێڵ دەکا.
ماف ڕێساگەلێکی یاسایی، کۆمەڵایەتی یان ئەخلاقییە بۆ ئازادای.
مافنامەی جیھانیی زارۆکان (بە ئینگلیزی: The United Nations Convention on the Rights of the Child)
مافنامەی مرۆڤ یان جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی مرۆڤ، پەیمانێکی نێونەتەوەییە کە لە ١٠ی دیسەمبری ساڵی ١٩٤٨ی زایینی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە مافە بنەڕەتییەکانی ھەر مرۆڤێک پەسەند کرا.
مافورەی دار (بە فارسی: فرش چوب)  فیلمێکی بەڵگەنامەیی کوردییە لەلایەن دەرهێنەری کورد و خەڵکی ئاوایی بانەوڕێ، بە نێو عەبدورڕەحمان میرانی.
مافی ئەرێنی و نەرێنی جۆرە مافگەلێکی زۆرلێکراون بۆ کردەوە و چالاکی (مافی ئەرێنی) یان بێ‌کردەوەیی و ناچالاکی (مافی نەرێنی).
مافی زوانی، مافەکانی مرۆڤ و مەدەنی سەبارەت بە مافی تاکەکەسی و گشتییە بۆ ھەڵبژاردنی زوان یان زوانگەلێک لە ناو شوێنێکی کەسین (خوسووسی) یان گشتی.
مافی لەبەرگرتنەوە یان مافی بڵاوکردنەوە یان کۆپیڕایت (بە ئینگلیزی: Copyright – نیشانە: ©) کۆمەڵە مافێکی تایبەتە بۆ بڵاوکردنەوە، فرۆشتن، دابەشکردن و دووبارە بەکارھێنانەوەی بەرھەمێک.
مافی مرۆڤ
مافی مناڵان، مافی مرۆڤی تایبەت بە مناڵانە بە ئاوڕدانەوەیەکی تایبەت بە مافەکانی پاراستن و چاودێری کەسانی خوار تەمەن یاسایی.
مافی مەدەنی و سیاسی جۆرێک مافن کە پارێزگاری ئەکەن لە ئازادی تاکەکان لە بەرامبەر پێشێلکارەکان وەک دەوڵەتەکان، ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و کەسەکان.
مافی گرووپی کە ھەروەھا بە مافی ھاوبەش و گشتیش ئەناسرێ، مافێکە کە گرووپێک خاوەندارێتی ئەکات بە جێگای ئەوەیکە ئەندامانی ئەم گرووپە بە شێوەی جیا ببنە خاوەنی.
مافی یاسایی و سرووشتی دوو جۆرە مافن.
مافی یەکسانبوون لەبەرامبەر یاسادا، یان پارێزگاریکردنی یەکسان لە لایەن یاساوە وەک ئەوەی کە زۆر جار بەم شێوەیە دایدەڕێژن.
مافیا (بە ئینگلیزی: Mafia) ناوی ڕێکخراوەیێکی تیرۆریستی نھێنی نێودەوڵەتییە کە لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە ھەستاوە بە دژایەتیکردنی دەسەڵاتی یاسایی وڵاتان.
مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری مافەکانی مرۆڤی تایبەت بە ئابووری-کۆمەڵایەتین وەک: مافی خوێندن، مافی ماڵ، مافی ستانداردی پێویستی ژیان، مافی تەندوورستی، مافی تۆمەتبار و مافی زانست و کولتوور.
مافەکانی مرۆڤ سەرەکیترین مافەکانی ھەر مرۆڤێک کە تەنھا بە ھۆی مرۆڤ بوونەوە پێی دەبەخشرێت.
مالاوی بەفەرمی کۆماری مالاوی (بە ئینگلیزی: Republic of Malawi) وڵاتێکە لە باشووری خۆرهەڵاتی ئەفەریکا پێشتر بەناوی نیاسالاند دەناسرا،وڵاتی زامبیا کەوتۆتە باکوری خۆرئاوای وە  وڵاتی تەنزانیا لەباکوری خۆرهەڵاتی دایە وە لەبەری خۆرهەڵات و باشور و خۆرئاوای لەگەڵ مۆزەمبیق هاوسنورە ،دەریاچەی مالاوی لەگەڵ تەنزانیا و مۆزەمبیق جیای کردۆتەوە, ڕووبەرەکەی ١١٨,٠٠٠ کم٢ وە ژمارەی دانیشتوانی پترە لە ١٣,٩٠٠,٠٠٠کەس ،لیلۆنگۆی پایتەختیێتی کە دووەم گەورە شاری مالاویە کە بلنتێری گەورەترین شاری مالاوی و شاری مزۆزۆ سێیەم گەورە شاریێتی،ناوی مالاوی لە ناوی ماراڤی هاتوە کەناوی کۆنی گەڵی نیانگایە کە هەرلەکۆنەوە لەم ناوچەیە نیشتەجێ بووینە،بەوڵاتی مالاوی دەڵێن "دڵی گەرمی ئەفەریکا".یەکەم جار لەسەدەی دەیەمی زاینی مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە کەبریتین بوون لەخەڵکە ڕەسەنەکانی ئەفەریکا وە ناوچەکە لەژێر رکێفیان ماوەتەوە تاوەکو ساڵی ١٨٩١ کە ئینگلیزەکان داگیریان کردووە ئەم داگیرکاریە بەردەوام بووە تاوەکو ساڵی ١٩٦٤ کە سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندووە بەسەرۆکایەتی هاستینگز پاندا کەتاوەکو ساڵی ١٩٩٤ سەرۆکایەتی وڵاتی کرد بەشێوەی تاک لایەن و تاک پارتیەوە دواتر بۆماوەی دە ساڵ وڵاتی لەبۆشایی ڕامیاری مایەوە و لەساڵی ٢٠٠٤ مۆساریکا بینگۆ بوو بەسەرۆکی وڵات تاوەکو ئێستا ،ئێستا مالاوی حکومەتێکی دیموکراتی فرەپارتی بەرێوەی دەبات کەخاوەن هێزێکی سەربازی تۆکمە لەبوارەکانی وشکانی و ئاسمانی و دەریاییە،خاوەنی پەیوەندیەکی دیپلۆماسی پەسەندە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەندامێکی چاڵاکی زۆربەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانە.
مالوانی ڕەشیدڕەمەزان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی وارماوا، قەزای شارەزوور، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
مالپەری فەرمی ئیسرۆ
مالیزیا (بە ئینگلیزی: Malaysia) یان فیدراسیۆنی مالیزیا، وڵاتێکی پاشایەتی دەستووریی فیدراڵییە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا.
مالینا فیلمێکی دراما، ڕۆمانسی و کۆمێدییە.
مام سێوەدین (Mam sêwedîn، بە فارسی: مام سیف‌الدین) دێیەکە لە ناوچەی سرشیوی شارستانی سەقز.
مامۆدزۆ پایتەختی مایۆتە.
مامۆستا جەمال تاھیر لە ساڵی ١٩٤٣ لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە، ھەر لەوێش قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی‌ و ناوەندی تەواوکردووە و پاشان لە خانەی مامۆستایان وەرگیراوە و لە ساڵی ١٩٦٤ بووە بە مامۆستا.
مامۆستا قاسم ئیسماعیل‌زاده‌ هونه‌رمه‌ندی خۆشنووس، کوڕی ئه‌حمه‌د، کوڕی میرزا سمایل، کوڕی ئاغا ته‌ها، ساڵی ١٣١٦ی هه‌تاوی ڕێکه‌وتی ١٩٣٧ له‌ شاری مه‌هاباد، له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئۆگری شێعر و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌ دایک بوو.
مامۆستا مەلا کەریم فیدایی ساڵی ١٣٠٧ی هەتاوی(١٩٢٨)، لە ئاوایی "سیسێر"ی ناوچەی گەورکی سەردەشت، لە ماڵی خێزانێکی ساکاری وەرزێردا لە دایک بوو.
ماندوو فیلمێکی سینەمایی کوردیی ساڵی ٢٠١٠یە کە دەرھێنەری ئیبراھیم سەعیدی و بەرھەمھێنەری «وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان - دایرەی سینەمایی ھەولێر»ە.
ماندووبوونی ماسوولکە (ئینگلیزی: Muscle fatigue) بریتییە لە بێتواناییی ماسوولکە، بۆ فرمانی گرژبوون.
ماننا‌کان ناوی قەومێک بووە وا کەمێک پێش ھاتنی ئارییەکان بۆ ئاسیا لە دەور و پشتی زرێچەی ورمێ ژیان ئەبردە سەر.
مانگ بۆ بەرھەمھێنان (بەتورکی: Ay Yapım) یان (ئەی یاپم)، بریتییە لە کۆمپانیایەکی تورکی بۆ بەرھەمھێنان و بڵاو کردنەوەی تەلەڤیزیۆنی و سینەمای دروست بووە لە ساڵی ۲۰۰٥، بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان دادەنرێت لە تورکیا، پاڵێوراوە و چەندین خەڵاتی بردۆتەوە، لە نێوانیاندا خەڵاتی سیولی نێودەوڵەتی بۆ دراما.
مانگ نشینی ئاپۆلۆ بەشێک لە بەرنامەی ئاپۆلۆ بوو کە ئاسمانەوانەکانی(دوو کەس) لە خولگەی مانگەوە لەگەڵ خۆی دەبردە سەر ڕووی مانگ و پاش تەواوبوونی ڕاسپاردەکەی دەگەڕاوە بۆ خولگەی مانگ بۆ لای ژووری ڕاژە و فەرماندەری ئاپۆلۆ.
مانگ هەروەها پێی دەوتریت ھەیڤ (بەئینگلیزی: Moon، بەعەرەبی: القمر) بەکار ئەھێنرێت بۆ ئاماژەدان بەھەر تەنێکی ئاسمانی یان دەستکرد، کە بە خولگەیێکی دیاری کراو بەدەوری زەویدا ئەسووڕێتەوە ، یان ھەر ھەسارەیەکی تر ، بۆ نموونە ھەسارەی کەیوان ھەژدە مانگی - پاشکۆی ھەیە .
مانگ گیران (بە ئینگلیزی: Lunar eclipse) ئەو دیاردەیە روودەدات ئەگەر ھات و زەوی بێتە نێوانی خۆر و مانگ ئەو کاتەش تاریکی بەسەر مانگدا روودەدا کە بە عەرەبی پێیدەڵێن: (ظل) وە ئەو کاتەش پێیدەڵێن (مانگ گیرانی تەواو) یان (مانگ گیرانی بەشێکی)
مانگ گیرانی بەشی: لەو کاتە روودەدا ئەگەر بێت و مانگ بکەوێتە بەشێکی تاریکای زەوی، ئەو کاتەش مانگ بەشێکی دەگیرێ
مانگ گیرانی تەواو: ئەوە ئەو کاتە روودەدا کە مانگ بە تەواوی بێتە نێوە تاریکای (ظل) زەوی، ئەو کاتەش مانگ بە تەواوت دەگیرێ
مانگ گیرانی شێوەی تاریکی:؛لەو کاتەی مانگ نزیک دەبێتەوە لە تاریکی زەوی ئەو کاتەش مانگ ناگیڕی تەنھا کەمێک تاریکی بەسەرا روودەدا
مانگا (بە ژاپۆنی:Manga 漫画) نوسینی نەخشێندراوی ژاپۆنین، که پەیوەندیان بە ستایلێکی بە ناوبانگی سەدەی نۆزدەیەمی ژاپۆنەوە هەیە.
مانگی دەستکرد یان سەتەلایت (بەئینگلیزی:Satellite) ئامێرێکی دەستکردی مرۆڤە کە دەچێتە بۆشاییەوە و لەوێوە دەست دەکات بە سووڕان بە دەوری زەویدا.
مانگەکانی ساڵ بە پێی ڕۆژمێری زایینی بریتیین لە ٣٠ یان ٣١ ڕۆژ و مانگی شوبات ٢٨ ڕۆژە و لە ساڵی پڕدا ٢٩ ڕۆژە، و ١٢ مانگ ھەیە لە ساڵدا، و مانگەکانی ساڵ لە ڕۆژژمێری کۆچیی ھەیڤیدا دەست پێدەکات لەگەڵ دەرکەوتنی مانگ لە ئاسمان و تەواو دەبێت لە ڕۆژی پێش دەرکەوتنی مانگێکی نوێ، مانگی کۆچیی ٢٩ یان ٣٠ ڕۆژە و ناتوانرێت پێش کاتی خۆی دیاری بکرێت.
مانگەکانی هەسارەی کەیوان ئەو مانگانە دیاریکراون و جۆرەکانیشیان زانراون، هەسارەی کەیوان مانگی بچووک و گەورەی تێدایە بە جۆرێک مانگی تێدایە ١ کیلۆمەترە، ٧ مانگ لە دەوری هەسارەی کەیوان گەورە و زەبەلاح هەن وەکوو مانگی تیتان
مانگە‌شە‌و دە‌یڕفێنێت
مانۆمەتر (بەئینگلیزی: Manometer)، بۆرییەکی شووشەی دووپلە لەشێوەیە پیتی (J) ئینگلیزیدا کە بۆ پێوانەکردنی گازە قەتیسەکان بەکاردێت .
مانی (بە فارسی ناوەندی و سریانی: Mānī، بە یۆنانی: Μάνης، بە لاتینی: Manes و هەروەها Μανιχαίος)(٢١٦ز - ٢٧٦ز)، پێغەمبەری ئێرانی سەدەی سێهەم و بناخەدانەری ئایینی مانی بوو.
مانیفێستی کۆمۆنیست (بەئینگلیزی:The Communist Manifesto) پەرتووکێکی بچووکە نووسراوی کارل مارکس و فرێدریش ئەنگەڵس لەساڵی ١٨٤٨ ی زایین نووسرا، لە بەندی یەکەمی کتێبە باسی چینی پڕۆلیتاریا (کرێکار) و بوژووازی کراوە ، وە لەبەندی دووەم پەیوەندی کۆمۆنیستەکان و پڕۆلیتارییەکان وە بەندی سێیەم ئادابی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی وە لە بەندی کۆتایی باس لە ھەڵوێستی جیاوازی کۆمۆنیستەکان بەرامبەر پارتی بەرھەڵستیکار (ئۆپۆزسیۆن) دەکات
مانەوەی وزە یاسایەکی فیزیکییە، کە بە پێی ئەم یاسایە وزە نە لەناودەچێت و نە بەرھەمیش دێت، بەڵکوو لە بارێکەوە بۆ بارێکی تر دەگۆڕدرێت.
ماهاراجا بەزمانی سانسکریت بەمانای پاشای گەورە یان حاکمی گەورە دێت.
ماهه ده شت  ناوی شارێکە  لە پارێزگای ئەلبورز لە وڵاتی ئێران.
ماو گوندێکە، کەوتووەتە  قەزای سەید سادق، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ماوس یان مشک ئامێرێکی وەک مشک وایە کە لە رێزی کەل‌وپەلی تێچووی کۆمپیوتەر دەژمێردرێت.
ماوسه سەرەتاییەکان پێویستییان به ژێرماوس نەبوو.ئەوان دوو دەنک چەرخیان له ژێری خۆیاندا هەبوو که تا رادەیێک له سەر هەموو شتێک دەگەڕان.بەڵام ماوسەکانی له دوای ئەوان، که له سەرەتاوه گۆیەکی ویرەییان له ژێر خۆیانەوه هەبوو، بۆ کارکردنی باشتر پێویستیان به ژێرماوس هەبوو.
ماونان یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی قەسرێ سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.
ماوەت شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ماوەت، قەزای ماوەت، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی ماوەت و قەزای ماوەتە.
ماوەتان یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی حاجی ئۆمەران سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.خه لكى ئه م ناوچه يه به كشتوكال و ئاژه لدارى خه ريكن به تايبه تى له كوتايى
ماوەی ھێلینی ئەو ماوە مێژوویییە دەگرێتەوە کە لە نێوان ٣٢٣ی پێش مەسیح (ساڵی مردنی ئەلێکساندرای گەورە) و ھەتا دوا نیوەی یەکەمین سەدەی پێش مەسیحدایە.
ماچ بریتیە لە لکاندنی لێو بە جێگایەکی دیکەی لەشەوە کە ئاساییانە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی، ڕێز وە یا سڵاو و خواحافیزی بەکار دەھێنرێت.
ماچ و باوەش بۆتۆ (بە ئینگلیزی: XoXo)  لە ئێستادا وشەیەک بۆتەباو زۆربەی بەکارهێنەرانی تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووکى بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە ئەویش وشەی (xoxo)یە و بەشێک لەبەکارهێنەرانی فەیسبوک والێی تێگەیشتوون کەبۆ زانینی ئەکتیڤی فەیسبوکەکەیانە.
ماڕکۆ ئاسینسۆ لەدایکبووی ٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦.
ماکرۆفەیج خانەگەلێکن کە لە شانەکانی لەشی بڕبڕەداراندا دەژین و لەشی ئەوان لە ئۆرگانیزمە دەرەکیەکان وەک بەکتریاکان دەپارێزن.
ماکس فورستە ئیستمەن لەساڵی (۱۸۸۳) لەدایک بووە و لەساڵی (۱۹٦۹) کۆچی دوایی کردووە.
ماکس پلانک (١٨٥٨ - ١٩٤٧) زانایەکی فیزیایی ئەڵمانی بوو.
ماکس ڤۆن لاو (بە ئینگلیزی: Max von Laue) (٩ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٩ - ٢٤ی نیسانی ١٩٦٠) فیزیکزانێکی ئەڵمانی بوو، کە لە ساڵی ١٩١٤ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت بۆ دۆزینەوەی لادانی تیشکی ئێکس بەهۆی کریستاڵەکانەوە.
ماکسملیان کارل ئیمیل ناسراو بە ماکس ڤێبەر (ماوەی ژیان:٢١ی نیسانی ١٨٦٤ تاکوو ١٤ی حوزەیرانی ١٩٢٠) کەسایەتی فەیلەسووف و ئابووری سیاسی و سۆسیالیزمی ئاڵمانی بوو ، ئەو بە یەکێ لە دامەزرێنەری سۆسیۆلۆجی و سۆسیالزانستی دادەنرێت لەگەڵ هاوڕێکانی کارل مارکس و ئیمیلی دورکیم.
ماکسی شێت: ڕێگای تووڕەیی (بە ئینگلیزی: Mad Max: Fury Road یان Mad Max 4) فیلمێکی قەیرانی - ئاکشنی ساڵی ٢٠١٥ەیە لە دەرهێنان و نووسینی جیۆرج میلەر.
ماکۆ شارێکی باکووری رۆژئاوای ئێرانە و سەر بە پارێزگای ئازربایجانی رۆژاوایە.
ماکینتۆش یان ماک (بە ئینگلیزی: Macintosh) زنجیرەیەکە پێک ھاتووە لە چەند ھێڵێک بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان (PC) نەخشەسازی و پێشکەوتنی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ کراوە یەکەم ماکینتۆش بەرھەم ھێنرا لە ٢٤.١.١٩٨٤ ئەمەش یەکەم ئەزموونی سەرکەوتوو بوو کە بۆ کۆمپیوتەرە کەسیەکان کرا جگە لە ماوس و ڕووتەختە ئەلیکترۆنییەکان کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی بۆ نیوەی دووەمی ساڵی ھەشتاکان لە ساڵی نەوەدەکانش وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە و نەمان ڕۆشت وەکو مارکێتی کۆمپیوتەرە کەسییەکان ، پاشان بەرەو ڕووی "Wintel"ی " IBM PC compatible" ڕۆشت ئامێرەکانیشی کارا و چالاک بوون لەگەڵ " MS-DOS" و "Microsoft Windows" (مایکرۆسۆفت ویندۆز).
ماڵ بە کۆڵ ، یەکێکە لە دراماکانی کۆمیدی-کۆمەڵایەتی تەلەفزیۆنی ئێرانی.
ماڵ شوێنێکە بۆ پشوودان ژیان بەسەربردن و پەناگە.
ماڵتە (Mallte، بە فارسی: مالته) گوندێکە لە بەخشی نەمەشیر لە شارستانی بانە.
ماڵپەڕی خەندان ماڵپەڕێکی کوردیە کە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەلایەن دەزگای خەندانەوە  خرایەگەڕ، ماڵپەڕی خەندان گرنگی  بەھەواڵی کوردستان دەدات لەلایەن ڕاپۆرتی پەیامنێرەکانیەوە وە بۆ ھەواڵی جیھانیش گرێبەستی لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس بۆ وەرگرتنی ھەواڵ و وێنەوە.
ماڵپەڕی ڕووداو یان پۆڕتاڵی ڕووداو یەکێکە لە وەشانەکانی تۆڕی میدیایی ڕووداو.
ماڵی وڵاتێکە لە رۆژاوای ئەفریقا.
ماڵی پارە (بە ئیسپانی: La casa de papel) بریتییە لە زنجیرەیەکی  ئیسپانی لە بەرھەمھێنانی ئەلێکس پینایە بۆ ھێڵی ئەنتینا ٣.
ماڵێک لە کاغەز (بە ئینگلیزی: House of Cards) بریتییە لە زنجیرە درامایەکی سیاسیی ئەمریکی و لە پێشخستن و بەرھەمھێنانی پۆ ویلیمۆنە کە لەسەر زنجیرەیەکی بەڕیتانی بە ھەمان ناو دروستکراوە کە ئەویش بە ڕۆڵی خۆی لەسەر ڕۆمانێکی مایکڵ دۆبز دروستکراوە.
مایاوا یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی سرۆچک ، قەزای سەید سادق و پارێزگای سلێمانیە لە باشووری کوردستان.
مایسترۆ (بە ئیتالی: Maestro - بە واتای ماستەر یان مامۆستا دێت - کۆکەی: مەیستری (بۆ نێر)، مەیسترا (بۆ مێیە)) ناسناوێکی ڕێزلێنانە.
مایسلیۆم بە (ئینگلیزی:Mycelium) کۆمەڵێک دەزووی کەڕوویەکە بەرستەیەکی لولخواردو پێکدێنێ
مایلین یان بەرگی مایلینی (ئینگلیزی: Myelin یان Myelin sheath) چینە ماددەیەکە لە چەوری، دەوری ھەندێک لە تەوەرەی دەمارەخانەکان دەدات و وەک دابڕێکی کارەبایی کاردەکات.
مایلە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ئاغجەلەر، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
مایک شینۆدا (لەدایک بووی ١١ی شوباتی ١٩٧٧)، مۆسیقاژەن و ھونەرمەندی ئەمەریکییە و ناوبانگێکی زۆر باشی ھەیە لە وتنی ڕاپدا و ئێستا لەگەڵ گرووپی لینکین پارک (بەئینگلیزی: Linkin Park) کار دەکات.
مایکرۆسۆفت (بە ئینگلیزی: Microsoft Corporation) کۆمپانیایەکی چەندنەتەوەییی تەکنۆلۆژیای کۆمپیوتەرە.
مایکرۆسۆفت ئاژوور (بەئینگلیزی : Microsoft Azure) کلاود پلاتفۆرمێکی مایکرۆسۆفتە کە بەکاردێت بۆ بەڕێوبەردن و جێبەجێکردنی ئەپڵیکەیشن و چەند خزمەتگووزارییەکی سەرهێڵ لەسەر ڕایەڵەی ئینتەرنێت.
مایکرۆسۆفت ئۆفیس (بە ئینگلیزی: Microsoft Office) یان proprietary commercial office suite، بەرهەمی کۆمپانیای ئەمریکایی مایکرۆسۆفتە، ئەم بەرهەمە وەک کۆکراوەی کۆمەڵە پڕۆگرامۆکەی کۆمپانیاکەیە کە بە پڕۆگرامی ++C داڕێژراون کە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٨٩ وەشێنرا کە ئەو کات تەنیا سێ پڕۆگرامی بۆ وەشێنرا کە ئەوانیش هەریەکە لە وۆرد و پاوەر پۆینت و ئەکسڵ بوون ، ئەم پڕۆگرامۆکە بۆ هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماک گوونجاوە وەکاری لەسەر دەکرێت بۆ پەرەپێدان.
مایکرۆسۆفت ویندۆز (بەئینگلیزی: Microsoft Windows)، سیستەمێکی بەگەڕخستنی ناخۆڕایە لەلایەن کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەوە  پەرەی پێدەدرێت.
مایکرۆسۆفت ڕیدەر (بە ئینگلیزی: Microsoft Reader) بەرنامەیەکی مایکرۆسۆفتە کە بۆ خوێندنەوەی پەرتووکە ئەلیکترۆنیەکان بەکاردەھات.
مایکل فارادای (ماوەی ژیان:٢٢ی ئەیلوولی ١٧٩١ تاکوو ٢٥ی ئابی ١٨٦٧ ،٧٥ ساڵ) زانایەکی ئینگلیز بوو لە زانستەکانیکیمیا و فیزیک بەتایبەت  لەبوارەکانی کارۆموگناتیسی و کارۆکیمیایی کاری کردووە، (چرای بۆنز)ی داهێناوە.
مایکڵ ئلیاس دبغی (ماوەی ژیان:٧ی ئەیلوولی ١٩٠٨ تاکوو ١١ی تەمموزی ٢٠٠٨) داھێنەر و پزیشک و مامۆستا و مەرجەعێکی پزیشکی ئەمریکی و بەڕەچەڵەک لوبنانی بووە و ناوبانگی جیھانی ھەبووە و یەکێک بووە لەپزیشکە بەتواناکانی دڵ.
مایکڵ جۆزیف جاکسۆن لە ٢٨ی ئابی ١٩٥٨ لەدایکبووە، یەکەم جار لە تەمەنی ١١ ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەوت کاتێک ئەندامی تیپی(جاکسۆن فایف) بوو کە لە خێزانی مایکڵ پێکھاتبوو، حەوتەم کوڕی بنەماڵەکەی بوو کە لە نۆ خۆشک و برا پێکھاتبوون (مایکڵ، رۆبی، جاکی، تیتۆ، جیرمان، لاتۆیا، مارلۆن، براندی، جانێت).
مایکڵ کۆلینز(بە ئیرلەندی: Míċeál Ó Coileáin) سەرکردەی شۆرشگێری ئێرلەندیەکان بوو کە بووە وەزیری ئابوری لە کابینە نهێنیەکەی سین فین ساڵانی پێش شۆڕسی ئێرلەندی وەهەروەها پۆستی وەزیری هەواڵگرییشی پێسپێردراوە.
مایکڵ کیرک دۆگلاس (لەدایکبووی ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٤٤) ئەکتەرێکی و بەرھەمھێنەری ئەمریکیە.فیلمەکانی مایکڵ چەندەھا داھاتی باشیان ھەبووە لە بۆکس ئۆفیسدا.
مایۆ کلینیک (بە ئینگلیزی: Mayo Clinic) بریتییە لە کۆمەڵەیەکی گەڕان و پزیشکی کە مەبەستی بردنەوە نییە.
مایۆسین یان میۆزین (بە ئینگلیزی: Myosin) پڕۆتینێکە، بەزۆری لە ماسوولکەشانەدا ھەیە، پێکھێنەری سەرەکیی دەزووە ئەستوورەکانی ماسوولکەڕیشاڵە.
مای‌سپێیس (MySpace) جۆرێک تۆڕی کۆمەڵایەتیه که بنکەی سەرەکی ئەو لە بێڤێرلی هیلز، له کالیفۆرنیا لە وڵاتی ئەمریکا یه.
محمد بن احمد بن ڕوشدی ئەندەلوسی ناسراو بە ئیبنو ڕوشد (بە عەرەبی: أبو الولید محمد بن أحمد بن رشد یان ابن رشد) یەکێکە لە زانایانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان.
محمد بەرزنجی، مامۆستا شێخ محمد نەجیب حەسەن بەرزنجی لە ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی سەرگەتی ناوچەی ھەورامان لە دایک بووە، و لە ساڵی ١٩٥٣ و لە تەمەنی ٨ ساڵیدا دەستی بە خوێندن کردووە، لە ساڵی ١٩٦٥ ئیجازەی مەلایەتی لە سەر دەستی ٤٥ زانای ئایینی وەرگرتووە، ئیجازەی عیلمی لە ھەردوو زانستی شەرعی و فەلسەفەدا وەرگرتووە.
محەممەد باجی قائید سبسی (بە عەرەبی: محمد الباجي قائد السبسي - لەدایکبووی ١٩٢٦‎) پارێزەر و سیاسەتمەداری توونسییە.
محەممەد حاسڵی، وێنەگرێکی زەحمەتکێشی مەهابادییه و ماوەی ٥١ ساڵه به ئەڤین و حەزەوه له چوار شاری سەردەشت، سەقز، ورمێ و مەهاباد له خزمەتی خەڵک دا بووه.
محەممەد رەبیعی ناوسراو بە مامۆستا ڕەبیعی، مامۆستای ئایینی، پێشنوێژی مزگەوتی جامیعی شافیعی کرماشان، نووسەر، شاعیر، کەساییەتی سیاسی، وێژەری و موناجاتبێژ ڕادیۆ کرماشان و رادیۆی کوردیی تاران، کەساییەتی کوردی ئێرانیە.
محەممەد ساڵح دیلان (١٩٢٧ - ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠)، کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا قادرە.
محەممەد عاکیف ئەرسۆی (ماوەی ژیان:٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٧٣ تاکوو ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦) کەسایەتی نووسەر و شاعیر و پەرلەمانتار و ئەکادیمی تورکە.
محەممەد عەلی ئاغجای تیرۆریستێکی تورکە لە ساڵی ١٩٨١ ھەوڵی کوشتنی پاپ جۆن پۆلی دووەمی داوە و پێشتر لە ساڵی ١٩٧٩ ڕۆژنامەنووسێکی تورکی کوشتووە.
محەممەد غەفاری ناسراو بە کەماڵولمولک (١٨٤٨-١٩٤٠) نیگاركێشی ئێرانییە کە ڕۆڵێکی گرینگی لە دەرباری ناسرەدین شای قاجاڕدا بووە.
محەممەد قودسی ناوی محەممەد کوڕی مەحمود ئەفەندی ڕەسامە، ساڵی ١٩٢١ و کاتێک خێزانەکەیان ئاوارە و دەربەدەر بوون، لە شاری قودس لەدایک بووە و ئەم نازناوەی پێبەخشراوە.
محەممەد ماملێ (لەدایکبوون ١٩٢٥ - کۆچی‌ دوایی ١٩٩٩) ھونەرمەندی گۆرانیبێژ، مەقامبێژ کورد، خەڵکی مەھابادە.
محەممەد مورسی (/ˈmɔːrsi/؛ بە عەرەبی: محمد محمد مرسي عيسى العياط، ئەی–ئێڵ–ئەی ئێڵ–سی: Muḥammad Muḥammad Mursī ʿĪsā al-ʿAyyāṭ، گۆکردن بە عەرەبیی میسری: [mæˈħæmmæd mæˈħæmmæd ˈmoɾsi ˈʕiːsæ (ʔe)l.ʕɑjˈjɑːtˤ]؛ ٨ی ئابی ١٩٥١ – ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩) سیاسەتوانێکی میسری بوو کە وەکوو پێنجەم سەرۆک کۆماری میسر لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە بۆ ٣ی تەممووزی ٢٠١٣ خزمەتی کرد، لەکاتێکدا جەنەڕاڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی لە کودەتاکەی ٢٠١٣ی میسر و دوای خۆپیشاندانەکانی حوزەیرانی ٢٠١٣ی میسرییەکان مورسیی لە ئۆفیسەکە دورخستەوە.مورسی لە خێزانێکی ھەژاردا گەورەبووە و لە ساڵی ١٩٧٥دا کۆلێژی ئەندازیاریی لە قاھیرە تەواو کردووە و دواتریش بڕوانامەی ماستەری لە ھەمان زانکۆ بەدەستھێناوە و لە ساڵی ١٩٨٢دا بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی کالیفۆرنیا بەدەستھێناوە.
محەممەد پێغەمبەری خودا (بە فارسی: محمد رسول‌ اللە) فیلمێکی ئێرانییە، لەلایەن مەجید مەجیدییەوە دەر‌ھێنراوە و مەجیدی و کەمبوزیا پەرتۆڤی نوسیویانە، فیلمەکە باسی کاتی منداڵی پێغەبەری ئیسلام دەکات، بە گرانترین فیلمی مێژووی سینەمای ئێران دادەنرێت.[ژێدەر پێویستە]
محەممەد ڕەزا شەفیعی کەدکەنی (لەدایکبووی ١٩٣٩ لە گوندی کەدکەن لە خۆراسان) نووسەر، شاعر و وەرگێڕی ئێرانییە.
محەممەد کابولی‌ (١٨٩٨-١٩٦٥) یان قانع، شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بوو.
محەممەدجەواد زەریف (لەدایکبووی ٨ی جەنیڤێری ١٩٦٠) سیاسەتوان و وەزیری دەرەوەی ئێرانە کە چەندین ساڵ ئەندامی بزووتنەوەی مانگی سووری ئێران بووە.
محەممەدڕەزا کوڕی حاجی سەید ئەبولقاسمی کوردستانی، ناسراو بە  "میرزادەی عیشقی" ساڵی ١٨٩٣ لە هەمەدان لە دایک بوو و ساڵی ١٩٢٤ لە تاران تیرۆر کرا.
محەممەدی مەلا کەریم یان حەمەی مەلا کەریم (١٤ی ئابی ١٩٣١ بیارە، ھەڵەبجە — ١٢ی ئازاری ٢٠١٧، سلێمانی) نووسەر، توێژەر، و وەرگێڕێکی کورد بوو.
محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە ھێمن یان ھێمن موکریانی (بەھاری ١٩٢١ لە مەھاباد – ١٦ی نیسانی ١٩٨٦ لە ورمێ) شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو.
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی ١٩٥٧ لە گەرەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە.
محەمەد عەلی کوڕی خەلیفە عەبدول مەجیدی یەکەم، ناسراو بە محەمەدی پێنجەم یان محەمەد ڕەشاد، لە ساڵانی ١٨٤٤ تا ١٩١٨ ژیاوە، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، حوکمی گرتە دەست دوای لابردنی براکەی عەبدول حەمیدی دووەم ساڵی ١٩٠٩ و تەمەنی ٦٨ ساڵ بوو.
محەمەد فەتحوڵڵا گویلەن (بە تورکی: Fethullah Gülen) ڕۆشنبیرێکی ئیسلامی و بانگەوازکارێکی تورکە، فەتحوڵڵا گویلەن لە ٢٧ی نیسانی ١٩٤١ لە گوندێکی سەر بە پارێزگای ئەرزڕوم لەدایکبووە.
محەمەد موڕاد کوڕی خەلیفە عەبدول مەجید کوری مەحموود، لە ساڵی ١٨٤٠ لە دایکبووە لە شاری ئیستەنبوڵ لە کۆشکی بابی عالی.
محەمەدئەمین زەکی بەگ (١٨٨٠-١٩٤٨) مێژوونووس و سیاسەتوانێکی کورد بوو.
محەمەدغەفوور دەبباغی ناسراو بە حافزی مەهابادی(ساڵی 1306 لە سەقز – 21ی گەلاوێژی 1369 لە مەهاباد) شاعیر و وەرگێڕی گەورەی کورد بوو.
محەمەدی حاجی مەحموود ناسراو بە (کاکە حەمە) لە دایکبووی ٢٦ ی حوزەیرانی ساڵی ۱۹٥۳.
محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم، سیانزەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو، لە نێوان ساڵانی ١٥٦٦ و ١٦٠٣دا ژیاوە و حوکمی گرتە دەست ساڵی ١٥٩٥، شاعیر بوو و کوڕی بەندەیکی بە نەژاد بوندقی بوو، سولتان موڕاد هەڵیبژارد بۆ خۆی و کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لە سیاسەتدا.
مراوی یا سۆنە (ناوی زانستی: Anas platyrhynchos) بە دەستەیەک پەلەوەر دەوترێت کە ھەم خۆماڵی و ھەم ھەردییان ھەیە.
مردنی ماسوولکەی دڵ یان جەڵدەی دڵ یان سکتەی قەلبی کە ھەروەھا بە حەملەی قەلبییش ناسراوە حاڵەتێکە کە تێیدا خوێن بۆ ماوەیێک ناگاتە بەشێک لە ماسوولکەکانی دڵ و بەم ھۆیەوە خانەکانی دڵ تووشی زیان دەبن یان دەمرن.
مردووی گەڕۆک (بە ئینگلیزی The Walking Dead) زنجیرە درامایەکی ترسناکی ئەمەریکییە لەلایەن فڕانک دارابۆنتەوە داننراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لە کتێبە کۆمیکیەکان وەرگیراوە کە نووسەران ڕۆبەرت کیرکمان و تۆنی مور و چارلی ئادلارد نووسیانە.
مرۆڤ یان مرۆ کە لە سەرەتادا شێوەی لە مەیموونی ئێستا چووە، بۆیە چەندین بیرۆکە بڵاوکراونەتەوە کە بنەڕەتی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ ئەیپەکان، و ھەر خۆشیان ئەیپن،..
مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤ (بە ئەڵمانی: Menschliches, Allzumenschliches، بەئینگلیزی: Human, All Too Human)، یەکێکە لە کتێبە بەنێوبانگەکان.
مرۆڤایەتی یان مرۆڤگەرایی (بە ئینگلیزی: Humanism) شێوە بۆچوونێکە لە مەڕ ژیان‌ جا ڕووحانی‌ یان فەرھەنگی کۆمەڵایەتی و‌ لە دەرەوەی ئەو شێوە بۆچوونە ھەڵسەنگاندنێک کە بە پێی بایەخی تایبەتمەندیەکانی مرۆڤ وەک ڕادەی خوێندەواری، ھەروەھا لەسەر پەیوەندییەکانی گشتی نێوان مرۆڤایەتی بێ.
مرۆڤخۆری (بە ئینگلیزی: cannibalism) خوو یا ڕەوەشتی خواردنی مرۆڤ لە لایەن مرۆڤێکی ترەویە
مرۆڤناسی (بە ئینگلیزی: anthropology) بەشێک لە زانستەکۆمەڵایەتییەکان و زانستی بەرین لە بواری شرۆڤەکردنی ڕەهەندەکانی بوونی مرۆڤە، کە بوارێکی بەرین لە فەرهەنگ هەتا مێژووی گەشە کردنی مرۆڤ لە بەر دەگرێت.ڕیشەی لە زانستە مرۆڤییەکان، زانستە سروشتییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان داکوتاوە.
مرۆڤییەکان]]دا.
مریشک بە ناوی زانستی (Gallus gallus, Gallus gallus domesticus) باڵنەدەیەکی ماڵییە لە بنەماڵەی قەرقاوڵەکان.
مریەم ئوسترلابی یەکێک لە داھێنەرانی بیرۆکەی ھەسارەی دەستکرد و ئامێری GPS و کۆمپیوتەر.
مریەم خان (١٩٠٤- ١٩٤٩) گۆرانیبێژی کوردی لەدایکبووی بۆتانە.
مریە‌م ئیبراھیم پوور (١٩٦٨ ز - ) گۆرانیبێژ و ژەنیاری کوردی لە دایک بووی ‌مەشھەدە.
مزلمان (بە ئاڵمانی: Muselmänner) زاراوەیەکی سیاسییە کە گەرچی لە وشەی موسوڵمانەوە وەرگیراوە بەڵام لە سەدەی بیستەم دا بوو بە زارەوەیەکی سووکایەتی ئامێز کە بە گیراوانی کەمپە بێگاریەکانی ئالمانی نازی نیسبەت دەدرا.
مزگەوت (بە عەرەبی: المسجد) ئەو شوێنە پیرۆزەیە کە لە ئاینی ئیسلامدا موسوڵمانان فەرزی نوێژ یان پەرستش و پاڕانەوە تێیدا بەجێ دەھێنن.
مزگەوتی جاما، مزگەوتی جامع یان جاما مەسجد یەکێکە لەگەورەترین مزگەوتەکانی لە ھیندستان.
مزگەوتی جامیعی شافیعی یان مەزگەوتی شافعیەکانی کرماشان مزگەوتێکی گەورەی سوننەکانی شاری کرماشانە کە لە ساڵی ١٩٤٥دا دروست کراوە.
مزگەوتی جەلیل خەیات و منداڵەکانی مزگەوتێکە لە شاری ھەولێر.
مزگەوتی حەرام، مەزنترینە مزگەوتە لە ئیسلامدا و ئەکەوێتە شاری مەککە لە حیجاز لە شانشینی عەرەبی سعودی، کەعبەی پیرۆز لە ناوەڕاستیایەتی کە یەکەم ماڵ بوو بۆ خەڵک لەسەر ڕووی زەوی تا خواپەرستی تیا بکەن بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی، مەزنترین و پیرۆزیترین شوێنە لەسەر ڕووی زەوی لای موسڵمانان، ھەروەھا مزگەوتی حەرام قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، ناونراوە بە مزگەوتی حەرام لەبەرئەوەی کوشتار تێیدا حەرام کرا دوای ئەوەی پێغەمبەر محەمەد بە سەرکەوتوویی چووە مەککەوە، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژ تیایدا بەرامبەر سەد ھەزار نوێژە.
مزگەوتی خانەقای کفری یەکێکە لەمزگەوتە دێرینەکانی قەزای کفری، کە سەر بە پارێزگای سلێمانیە، لەساڵی ١٨٨٩ی زاینی و لەسەردەمی شێخ عومەری بیارە (نیزامەدین) دروستکراوە.
مزگەوتی دوومنارە لە بەشی کۆنی شاری سەقز دایە.
مزگەوتی عەبدوڵڵای کوڕی عومەر یەکێکە لە مزگەوتە مێژووییەکانی پارێزگای کرماشان کە لە شارستانی داڵاھۆ لە دەڤەری شاری ڕێژاو بوونی هەیە.
مزگەوتی فەیسەڵ (ئوردوو: فیصل مسجد) گەورەترین مزگەوتە لە پاکستان، کەوتووەتە ئیسلامابادی پایتەخت.
مزگەوتی پێغەمبەر، (بە عەرەبی: المسجد النبوی) مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە و ئارامگەکەی لە خۆ دەگرێت، و بە دووەم شوێنی پیرۆز دادەنرێت لەلای موسڵمانان لە دوای مزگەوتی حەرام لە مەککە، مزگەوتی پێغەمبەر ئەکەوێتە شاری مەدینەی پیرۆز لە خۆرائاوای شانشینی عەرەبی سعودیە، و ئەم مزگەوتە یەکێک لەو سێ مزگەوتەی گەشتیارانی ئیسلام ڕووی تێدەکەن.
مزگەوتی گەورەی ئامەد  (بە کوردیی باکووری:  Mizgefta Mezin a Amedê‎، بە تورکی:  Diyarbakır Ulu Camii).
مزگەوتی گەورەی دیانا یەکێکە لەمزگەوتە دێرینەکانی پارێزگای ھەولێر، دەکەوێتە ناحیەی دیانای سەر بە قەزای سۆران، نزیکەی ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا و لەسەردەمی دەوڵەتی عەبباسی دروستکراوە، لە ساڵی ١٩٧٩دا دروستکراوەتەوە پاش ئەوەی ڕووخا.
مزگەوتە گوندێکە، کەوتووەتە  قەزای سەید سادق، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
مس (بە ئینگلیزی: Copper) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان، ھێماکەی (Cu) و گەردیلەی ژمارە (٢٩)یە.
مستەفا بەگی کوڕی مەحموود بەگی ساحێبقڕان، ناسراو بە کوردی، لە ساڵی  ١٨٠٩ یا ١٨١٢ز لە سلێمانی لەدایک بووە، ھەر لە سلێمانی لە ساڵی ١٨٥٠ز کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.
مستەفا زەڵمی (ناوی تەواو: مستەفا ئیبراھیم محەممەد ئەمین) (١ی تەمموزی ١٩٢٤ لە زەڵم، ھەورامان – ٤ی حوزەیرانی ۲۰۱٦ لە ھەولێر؛ لە تەمەنی ۹۲ ساڵی) پڕۆفیسۆر و یاساناسێکی کورد بوو.
مستەفا شێخ موحمەدی بارزانی  (١٩٠٣-١٩٧٩) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بوو.
مستەفا عەقاد (ماوەی ژیان:١ی تەمموزی ١٩٣٠ تاکوو ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥) فلیمساز و دەرھێنەری ئەمریکی-سوری، مستەفا
مستە‌فا پاشای یاموڵکی(ماوەی ژیان:٢٥ی کانوونی دووەمی ١٨٦٦ لەسلێمانی، ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی تاکوو ٢٥ی ئایاری ١٩٣٦ لەسلێمانی لە عێراق) سە‌رکردە‌ی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامە‌نووس و وەزیری پەروەردە لە حکوومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی شێخ مەحموود، ناوی تەواوی مستە‌فا پاشای یاموڵکی کوڕی مە‌لا عە‌زیزە لە ساڵی ١٨٦٦ دا لە دایکبووە‌و لە ٢٥-١-١٩٣٦ دا لە تە‌مە‌نی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە گردی سە‌یوان نێژراوە.
مشار (بە ئینگلیزی: Saw) فیلمێکی ترسێنەری ئەمریکییە.
مشکۆ (ماوەی ژیان: ١٩٣١ لە ھەولێر تاکوو ١٨ی ئایاری ١٩٨٩) گۆرانیبێژی کوردە.
مشکی جادوویی (بە ئینگلیزی:Magic Mouse)) ماوس یان مشکی کۆمپیوتەرە بەشێوەی بێتەل بەبلوتوس کاردەکات و لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کەدەتوانرێت بە ئامێرەکانی مەکینتۆش وە ئایدیڤایسەکانیشی دەتوانرێ بلکێنرێت وەک ئایپاد و ئایفۆن و ئایپۆد وە ئەم مشکە دەتوانرێ بۆ ویندۆز یش بەکاربهێنرێت بەڵام ئەپڵ پاڵپشتی ئەو کارە ناکات ، ئەم مشکە بۆ یەکەمینجار لەڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە.
مشەخۆر یا لاکووت (ئینگلیزی: Parastimism) یەکێکە لە کارلێکەکانی ھاوگوزەرانی لەنێوان زیندەوەران.
معاویەی کوڕی سەخڕ کوڕی حەرب کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف ناسراو بە معاویەی کوڕی ئەبوسوفیان, نازناوەکەی باوکی عەبدول ڕەحمان بووە ویەکێک لە کوڕەکانی ئەبو سوفیانی کوڕی حەرب بووە ویەکەم خەلیفەی دەوڵەتی ئەمەویە, والی شام بوو لە سەردەمی خەلافەتی عوسمانی کوڕی عەفان  و لە دووای ڕووداوی کوژرانی عوسمان, عەلی بووە خەلیفە کە بووە ناکۆکیان ھەتا عەلی کوژرا پاشان حەسەنی کوڕی عەلی وازی لە خەلافەت ھێنا بۆ معاویە بە پێی ڕیکەوتنێک, وبەم شێوەیە معاویە دەوڵەتی ئەمەوی دامەزراند و دیمەشقی کردە پایتەختی و موبایەعەی وەرگرت بۆ یەزیدی کوڕی پێش مردنی.
ململانێی ئیسلامیی کوردستان ململانێیەکی میلیشیایی بوو لە نێوان گرووپی تێرۆرستی ئسیلامی ئەنسارولئیسلام و حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کوردستانی عێراق.
ملهوڕی کردن (بە ئینگلیزی: Bullying و Mobbing)  ھەڵسوکەوتێکی نەخوازراو و توندوتیژانەیە، بەکارھێنانی ھێز و ھەڕەشە یان زۆرلێکردنە بۆ دەستدێژیکردن و ھەراسانکردن و خۆزاڵکردن بەسەر کەسانی تردا.
ملوانکەی شین ناوی کتێبێکە کە کۆمەڵە شیعرێکی مامۆستا شەریف حسەین پەناھی ی لە خۆی گرتووە.
ملوانکەیەکی شین ئەدۆزێتەوە
ملیۆن، ملوێن یان میلیۆن ژمارەیەکی سروشتیە، بریتتیە لە ھەزار ھەزار، بە یەک و شەش سفر ئەنوسرێت:۱٠٠٠٠٠٠، بە شێوەی زانستی ۱۰۶ دیاری دەکرێت.
ملە (Mile، بە فارسی: مله) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
منارەی چۆلی یان منارەی مزەفەریە یەکێکە لە شوێنەوارە دێرینەکانی شاری ھەولێر دەکەوێتە باشووری رۆژاوای قەڵای ھەولێر.
منداڵ یان مناڵ یان بەچکەی مرۆڤ بە مرۆڤی بچووک دەوترێت کە ھێشتا پێنەگەیشتووە.
منداڵبازی (بە ئینگلیزی: Pedophilia) پەشێوییەکی دەروونییە کە تێیدا مرۆڤێکی پێگەیشتوو ھەستی سێکسی ھەیە بەرامبەر بە منداڵانی پێ نەگەیشتوو کە زۆر لە خۆیان بچووکترن.
منداڵێ مل کز،چۆخەو ڕانک شڕ
مه‌حمود مه‌لا عێزه‌ت (١٩٣٩ - ٢٠٠٥) نووسه‌رو مێژوونووسی ناسراوی کورد، مامۆستا مه‌حمودی مه‌لا عێزه‌ت، ساڵی 1939ی زایینی، له‌ شاری سلێمانی له‌دایکبووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندیی هه‌ر له‌وێ ته‌واوکردووه،‌ ساڵی 1962، له‌ زانکۆی به‌غدا له‌ به‌شی مێژوو به‌کالیۆرسی وه‌رگرتووه‌و پاشان بووه‌ به‌ مامۆستای مێژوو.
موئەیەد تەیب زمانناس، ھەڵبەستوان و ڕۆژنامەوانێکی کوردە.
موبارەک شای لوڕستانی ناسراو بە شاخوشین لە سەدەی چوارەمی کۆچیدا دەژیا و هاوسەردەمی بابا تاھیری ھەمەدانی بووە.
موتێن رۆشی (بە ژاپۆنی: 武天老師)، بە گشتی لە ژاپۆنیدا بە کامێ سێنین (亀仙人 Kame-Sen'nin) ئاماژەی بۆ دەکرێت، ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی ناو زنجیرەی دراگۆن بۆڵە و لە لایەن ئاکیرا توریاماوە دروست کراوە.
موحسین چاوەشی حسێنی (لەدایکبووی ٣٠ی تەممووز ی ١٩٧٩ لە خوڕەمشار) گۆرانیبێژ، ئامادەکار و ئاوازدانەر لە بواری پۆپ و ڕۆک، کە بەڕەچەڵەک کوردە.
موحەممد رافع عەبدولقادر نادر یان موحەممەد رافع له‌ ٠٦-٠٥-١٩٥٩ له‌شاری ھەولێری کوردستانی باشوور له‌دايكبووه.
موحەممەد بن ئەسلەم غافقی، پزیشک و نەشتەرگەری چاو و دەرمانساز و گیاناسی موسڵمان، غافقی لە سەدەی شەشەمی کۆچی بەرانبەر بە دوازدەی زایینی، دەگووترێ کە لە شارێک لە دایک بووە پێی دەوترێ (Belcazar) کە شارێکە نزیک قورتوبە.
موحەممەد بن عبدولکەریم بن عەبدولڕەحمان حارسی، (عەرەبی: أبو الفضل الحارثي)، پزیشک و ئەندازیار و بیرکاریزان و گەردوونناس و شاعیر و ڕێزمانزانی موسڵمان بوو، لە دیمەشق لە ساڵی ٥٢٩ی کۆچی لەدایکبووە و ھەر لەوێش ژیاوە و لە ساڵی ٥٩٩ ھیجری کۆچی دوایی کردووە.
موحەممەد بەکر ئەحمەد ناسراو بە حەمەی بەکر (١٩٢٦ - ١٤ی شوباتی ١٩٩٩) رێکپۆش و دەنگخۆش و مەقامبێژی ناسراوی شاری سلێمانی  ساڵی ١٩٢٦ لە شاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوە.
موحەممەد عەلی کوڕی عەلی فەقیھ بەقلی کوڕی موحەممەد فەقیھ بەقلی، (عەرەبی: محمد علی باشا البقلی)، نەشتەرگەرێکی میسری موسڵمانە، لە ساڵی ١٨١٣ز لەدایکبووە.
موحەممەد عەلیزادە (لەدایکبووی ٢٣ی بەفرانباری ١٣٦٠) گۆرانیبێژی مۆسیقای پۆپی فارسی، ئاوازدانەر و گۆرانینووسێکی ئێرانییە.
موحەممەد موتوەلی شەعراوی (عەرەبی: محمد متولي الشعراوي) (١٥ی ڕەبیعی یەکەم ١٣٢٩ی کۆچی / ١٥ی نیسانی ١٩١١ ز.
موحەممەد موحەممەد فیاز  (عەرەبی: محمد محمد فیاض)، پزیشکێکی میسڕیە، یەکێکە لە پزیشکە بەناوبانگەکانی سەردەمی نوێی میسڕ لە بواری نەشتەرگەریی ئافرەتان، ژمارەیەک بەرھەم ھەبووە سەبارەت بە ئافرەت و تەندرووستیەکەی، کە ناوبانگی دەست کەوتوە.
موحەممەد مورادی کوڕی حەمە کەریم، ناسراو بە کوڕە خات'، ساڵی ١٩٠٧ی زایینی لە گوندی "دەرەکێ"، چاوی بە ژیان ھەڵێناوە.
موحەممەد مەھدی جەواھیری (ماوەی ژیان:٢٦ی تەممووزی ١٨٩٩ تاکوو ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٧)، شاعیری عەرەبی عێراقییە، لەدایکبووی شاری نەجەفی عێراق، کە بە موتەنەبی سەردەم ناسراوە، چەندین جار بە سەرۆکی یەکێتیی ئەدیبانی عێراق ھەڵبژێردراوە.
موحەممەد کوڕی موحەممەد کوڕی موحەممەد کوڕی عەلی کوڕی یوسف ناسراو بە ئیبن جەزەری (عەرەبی:إبن الجزري)، ئیمامی حافز، شافعی مەزھەب، شێخی قورئانخوێنان.
موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەلیب، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی تا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە« دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن.
موحەمەد بن ئیبراھیم بن عەبدوڵڵای ئەنساری غەرناتی ناسراو بە ئیبن سیراج، پزیشک، ڕووەکی، لە ساڵی ٦٥٤ی کۆچی لەدایکبووە و لە ساڵی ٧٢٠ی کۆچی کۆچی دوایی کردووە، ناسراوبوو بو بەزەییەکەی لەگەڵ نەخۆشاندا و چارەسەر کردنیان بێ بەرامبەر و یارمەتی دانیان، ھەروا بە باش و خۆشی مەجلیسی ناسراو بوو، وە لە پاشماوەکانی باسکراون لە (النبات) و یەکێکی تر لە (فضائل غرناطة).
موراد قە‌رە‌یلان (١٩٥٤-  ) کە‌سی دووە‌می پارتی کرێکارانی کوردستان و سە‌رکردە‌ی ئێستای ئە‌و پارتە.
موزەفەرەدین کۆکبری کوڕی زەینەددینی عەلی لە نێو خەڵکی ھەولێر ناسراوە بە سوڵتان موزەفەر (ماوەی ژیانی ١١٥٣ تا ١٢٣٢زایینی).
موزەفەرەدینشای قاجاڕ (١٨٥٣-١٩٠٧) پێنجەمین شای ئێرانە لە خانەدانی قاجاڕ.
موستەفا خوڕڕەمدڵ (بە فارسی: مصطفی خرم‌دل) (لەدایکبوون: ١٣١٥ ھەتاوی لە گوندی دێبوکر، مەھاباد) نووسەر، وەرگێڕ، تەفسیرکەری قورئان و ئیسلامناسی کوردی ئێرانە.
موستەفا زەمانی (بە فارسی: مصطفی زمانی) لەدایکبووی ١٩٨٢ لە پارێزگای گێڵانی باکووری ئێرانە، کە بە زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی یووسفی پێغەمبەر
موستەفا کەمال ئەتاتورک(بە تورکی: Mustafa Kemal Atatürk) خۆی ئەفسەرێکی سوپا بوو بە پلەی جەنەراڵ (فریق اول) لە سوپای عوسمانیەکاندا، دامەزرێنەری کۆماری (تورکیا) و یەکەم سەرۆک کۆماری (تورکیا) یە لە ڕێکەوتی ١٩ ەی مەی ساڵی ١٨٨١ز لە تێساڵۆنۆکی ، (ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی) لە دایک بوو.
موستەفای دووەم کوڕی محەمەدی چوارەم کوری ئیبراهیم لە نێوان ساڵانی ١٦٦٤ تا ١٧٠٣ ژیاوە، بیست و دووەم سوڵتانی عوسمانییە، خۆشنووسێکی بەهرەوەر بوو، حوکمی گرتە دەست لە دوای وەفاتی مامی ئەحمەدی دووەم ساڵی ١٦٩٥ز.
موستەفای چوارەم، سوڵتانی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی بوو لە نێوان ساڵانی ١٨٠٧ و ١٨٠٨ و کوری عەبدول حەمیدی یەکەم، لە ماوەی حوکمی چاکسازی سەلیمی سێیەمدا ئەم لە پێش بوولای و خەلافەتی گرتە دەست دوای لابردنی کوڕی مامەکەی سەلیمی سێیەم.
موسڵمان (بە عەرەبی: مُسِلم) بە کەسێک کە باوەڕی بە ئایینی ئیسلام ھەبێت، دەوترێ.
موعتەزیلە یەکێکن لە دەستە کەلامیەکانی ئیسلام.
موعین (بەفارسی: معین) گۆرانیبێژێکی پۆپی فارسی بەناوبانگە.
موعەمەر ئەبوومنیار قەزافی (ماوەی ژیان: لەدایکبوونی ٧ی حوزەیرانی ١٩٤٢ تاوەکوو ٢٠ی شترینی یەکەمی ٢٠١١) سەرۆکی وڵاتی لیبیا بوو.
موقرن کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعوود(بەعەرەبی مقرن بن عبد العزيز آل سعود) له بەرواری  (١٩٤٥-0٩-١٥) ١٥ی ئەیلوولی ١٩٤٥ لەشاری ڕیاز لەدایک بووە شازادەی جێنشینی شانشینی عەرەبستانی سعوودی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە ، سی و پێنجەمین کوڕی عەبدولعەزیز کوڕی عەبدولڕەحمان ئال سعوودە وە بچوکترین کوڕیەتی کە لەژیاندا بێت وەلەدایکەوە برای تری نیە .
مونیس تەکینئاڵپ (١٨٨٣ سێرێس، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی–١٩٦١ نیس، فەرەنسا) کە پێشتر ناوی مونیس کۆهین  لە خانەوادەیەکی ئۆرتۆدۆکسی جوولەکە لە دایک بووە.
موو (گەورە: Μ، چکۆلە: μ؛ بە یۆنانی: Μι) دوازدەیەمین پیتی ئەلفوبێی یۆنانییە  و لە دەستگای بژاردنی یۆنانیدا لەگەڵ ٤٠ بەرابەرە.
موو یان تووک (بۆ سەر: قژ یان پرچ)، (بۆ ئەندامی زاوزێ: بەرەتووک)، بەشێکە، ڕواوە لە ئێپیدێرم (چینی دەرەوەی پێست) لە گوانداراندا.
موور یان سەرەمۆر شێوە ئاوازێکی شینگێڕی ژنانە کە بۆ مردوو دەیبێژن.
مووسا (بە عەرەبی: موسی، بە ئینگلیزی: Moses) لە ئایینەکانی جوولەکە، فەلە و ئیسلامدا پێغەمبەرێکی خودایە.
مووسڵ بە (عەرەبی:الموصل) شارێکی عێراقە، کە دەکەوێتە بەشی باشووری وڵاتەکە.
مووشەکی بالیستیکی جۆرە مووشەکێکی کە بەکاردەھێندرێت بۆ مەرامی جەنگی لە ناوچەیەک یاخوود وڵاتێکەوە بۆ ناوچە و وڵاتێکی تر.
مووشەکی پرۆتۆن (بە ئینگلیزی : Proton Rocket) (بە ڕووسی : Прото́н) وە پێشی دەوترێ مووشەکی رووسی (UR-500) مووشەکێکە بۆ گواستنەوەی کەل و پەل، بەو مانایەی یەک جار بەکاردێت بۆ ناردن بەرەو بۆشایی ئاسمان، لە لایەن وڵاتی ڕووسیاوە بەکاردەهێنرێت، یەکەم مووشەکی پرۆتۆن لە ساڵی ١٩٦٥ بەکارهێنرا.
مووچە (بە ئینگلیزی: Salary) بڕەپارەیەکی دیاریکراوە، لەلایەن خاوەنکارەکانەوە بۆ کارمەندەکانیان، لە بەرانبەر ئەو کارەی کارمەندەکان دەیکەن.
موڕادی دووەم، شەشەم سوڵتانی عوسمانییەکانە، لە نێوان ساڵانی ١٤٠٢ و ١٤٥١ دا ژیاوە، زۆر حەزی بە شیعر کردووە و دایناوە و شارەزایی هەبووە تیایدا و یەکەم سوڵتانی عوسمانییە کە گرنگی بە خەتی عەرەبی داوە و فێربووە، و ناسرابوو بە خواپەرستی و خۆشەویستی بۆ تێکۆشان لە ڕیگەی خوادا.
موڕادی چوارەم کوڕیئەحمەدی یەکەم کوڕی محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم، هەژدەیەم خەلیفەی عوسمانییە و لە نێوان ساڵانی ١٦١٢ تا ١٦٤٠دا ژیاوە، ماوەی ١٧ ساڵ حوکمی کرد لە ١٦٢٣وە و کاتێک لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بوو، لە سەردەمی ئەمدا بەغدا خرایە سەر دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٦٣٩ز، زۆر حەزی بە شیعر ئەکرد هەروەک مۆسیقییەکی لێهاتوو بوو.
موکری، کۆمەڵە ھۆزێکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
موکریان (بە پاڵەوی: Mukrān یا Mukristān؛ ھەروەھا: مکوریان یا موکوریان؛مُکُریان) ناوی مەڵبەندێکی گەورە و بەرینی کوردستانە.
موکیش چاند ماتور (ماوەی ژیان:٢٢ی تەمموزی ١٩٢٣ تاکوو ٢٧ی ئابی ١٩٧٦ بە جەڵدە) گۆرانیبێژی پلەی باک بوو لە فیلمە ھیندییەکان.
موھانداس کەرمچاند گاندی (ماوەی ژیان: ٢ی تشترینی یەکەمی ١٨٦٩ تاکوو ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨) لە ٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٦٩ لە (بور بەندەر) لە ناوچەی (گاجارات) ی ھیندستان لە خێزانێکی پارێزەر کە باکگراوندێکی سیاسی دوورودرێژیان ھەیە لە دایک بووە، لە رابردوودا باپیری و پاشانیش باوکی سەرۆک وەزیرانی ناوچەی (بور بەندەر)بوون.
مچەکوێری برا گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی باوەخۆشێن، قەزای دەربەندیخان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
مکایل (١٩٦٥- ) ھونەرمەندێکی گۆرانیبێژی کوردە.
مڵە یان جۆبڕکە جۆرە مێروویەکە کە بە ڕەنگی قاوەیی لە ناو خاکی کێڵگەکاندا پەیدا دەبێت، درێژییەکەی ٣-٥ ساتیمەترە.
مۆبایل (بە ئینگلیزی: Mobile phone) یەکێکە لە شێوازەکانی ئامڕازی پەیوەندیکردنی گەڕۆک کە پشت بە پەیوەندیکردنی بێتەلی لە ڕێگەی تۆڕێک لە تاوەری پەخشی دابەشبوو لە چوارچێوەی ڕووبەرێکی دیاریکراودا دەبەستێت.
مۆبی دیک (بە ئینگلیزی: Moby Dick) ڕۆمانێکە لە بەرھەمەکانی ڕۆماننووسی ئەمریکی ھێرمێن مێلڤێل، لە ١٨ی ئۆکتۆبەری ١٨٥١ چاپ و بڵاوکرایەوە.
مۆتۆر (لە بنەڕەتدا وشەیەکی لاتینە و بە مانای بزوێنەر و جووڵەپێکەرە) مەکینەیەکە داڕێژراو بۆ گۆڕینی وزە بە جووڵەی میکانیکی.
مۆتۆری سوتانی ناوەکی (Internal combustion engine) ئەو بزوێنەران کە بەھۆی سووتانی سووتەمەنی (بە شێوەی گاز) لەگەڵ مادەیەکی ئۆکسێنەر (بە زۆری ھەوا) کاردەکەن ، ئەم سووتانە لە ژوورێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت کە پێی دەوترێت ژووری سووتان، لە ژووری سووتان دوای ئەوەی کارلێکی سووتان روو دەدات ئەو گازە سووتاوە کە گەرمی دەرێکی زۆرە دەتوانێت بکشێت ئەویش بەھۆی کارکردنە سەر پیستۆنەکان و خزاندنیان بەرەو خوارەوە.
مۆتۆری گەڕانی وێب یان موتوری گەڕان  جۆرێکە لە مۆتۆری گەڕان - گەڕانچی - (بە ئینگلیسی: search engine) ئامرازێکە گەڵاڵەدارێژی کراوە بۆ گەڕان بە دوای زانیاریدا لە سەر تەونی بەربڵاوی جیھانی (World Wide Web).
مۆتە (بەعەرەبی الموطأ) کتێبی مالیک کوڕی ئەنەسە.
مۆخ گەورەترین بەشی مێشکە و لە دوو نیوەگۆی ڕاست و چەپ پێک ھاتووە کە کێشی ھەر دوو پێکەوە ١٥٠٠ گرەمە، شێوەی لە کاکڵە گوێز دەکا.
مۆخی ئێسک یان مێژوک (بە ئینگلیزی: Bone marrow) پێکھاتووە لە نەرمەشانەیەکی ڕەگاوی کە داربەستەکەی لە شانەی ڕەتیکولێر داڕێژراوە و خانەی جۆراوجۆری خوێنی، خوێنساز و چەوری لە سەرە.
مۆدێلی بازنەی تاک ناوەند(بە ئینگلیسی: Concentric Zone Model)، لە ساڵی ١٩٢٥ لە لایەن ئێرنست برجێس(E.W Burgess) کۆمەڵناسی ئەمریکاییەوە خرایە ڕوو.
مۆدێلی کوبلەر-ڕۆس، یان پێنج قۆناغەکەی خەفەت، دیاریکردنی ڕێزێک هەستە کە کەسانی نەخۆشی بێ چارەسەر پێش مردنیان بەسەریاندا دێت، کە قۆناغەکان ئەمانەن: ١.
مۆرفیم بریتییە لە بچووکترین یەکەی زمان، کە ھەڵگری باری ڕێزمانی و واتایی سەربەخۆیە.
مۆرکردنەکانی لێ خۆش بوون بەو مۆرکردنانە دوترێ کە لە لایەن کڵێسا و پاپا دەریدەکرد .
مۆریس جار (ماوەی ژیان: ١٣ی ئەیلوولی ١٩٢٤ تاکوو ٢٨ی ئازاری ٢٠٠٩)، مۆریس ئاوازدانەرێکی فەڕەنسییە.
مۆریس یان موریشیوس، بە ڕەسمی کۆماری مۆریس (بە ئینگلیزی: Republic of Mauritius، بە فەڕەنسی: République de Maurice) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
مۆریسکۆکان (بە ئیسپانیایی: Moriscos) بە ئەو موسڵمانە ئیسپانیاییانە دەوترێ کە لە سەردەمی فیلیپی سێھەمی ئیسپانیادا بە زۆرملی لە ئەو وڵاتە دەر کران یان ئەگەر مانەوە بە زۆر کران بە مەسیحی.
مۆرینۆ لە ٢٦ ی جانێوەری ساڵی ١٩٦٣ز لەدایک بووە لە شاری ستیوبال لە ووڵاتی پورتوگال ، باوکی مۆرینیۆ یاریزانێکی پیشەگەر بووە کە یاری بۆیانەکانی بلێنسا و ستیوبال کردووە وە
مۆرینۆ لەساڵی ٢٠٠٢ یەکەم ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی لەیانەی بەنفیکای پرتووگالی گرتە ئەستۆ بەڵام مۆرینیۆ تەنیا چوار مانگ لەگەڵ بەنفیکا ڕاهێنەرایەتی کردووە لەکۆی ١١ یاری ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ بەنفیکا ٦ یاریان بردەوە وە ٣ یاریش بەرامبەر بوونە وە ٢ یاریش دۆڕان ماوەی ڕهێنەرایەتی ٢٠ سێپتەمبەری ٢٠٠٠ بۆ ٥ی دێسمبەری ساڵی ٢٠٠٠
مۆرینۆ لەهڵێ ناوەڕاست یاریکردووە وە لەگەڵ کۆمەڵێ یانەی ووڵاتی پرتووگال یاری کردووە ئەوانیش یانەکانی ڕایۆ ئەڤی و بلێنسیس و سێسیمبرا ، بەڵام مۆرینیۆ لەماوەی ژیانی یاریزانی زۆر سەرکەوتوو نەبووە بەوەی تەنیا ٩٥ یاری کردووە وە تەنیا ١٥ گۆلی لەگەڵ یانەکانی تۆمارکووە ماوەی یاری کردنیشی وە یاریزان ٧ ساڵ بووە لەنێوان ساڵەکان ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٧
مۆرینۆ لەژیانیدا هەمیشە زیرەک بووە لە قسەکردن کە تا ئێستا توانیویەتی خۆی فێری کۆمەڵە زمانی جیاواز بکات لەوانە پرتووگالی و ئیسپانی و فەڕەنسی و ئیتاڵی بەڵام زۆربەی کات بە کەتەلۆنی قسەی کردووە 
مۆرینیۆ لە ٢ی جوونی ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویکردە ووڵاتی ئیتالیا بەمەبەستی مەشقدانەوەی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئیتالی لەیەکەم وەرزیدا سێ نازناوی بردەوە وە لەوەرزی دووەمێش ٥ نازناوی بردەوە لەگەڵ یانەی ئینتەر ناسیۆنالی یاخوود ئینتەرمیلان مۆرینیۆ ناوبانگی لە هەموو جیهانی وەرزشی دەرکرد لەکۆی ١٠٨ یاری لەگەڵ یانەکە توانی ٦٨ یاری بباتەوە
مۆرینیۆ لە ٢ی جوونی ٢٠٠٤ ڕوویکردە یانەی چێڵسی ئنگلیزی لەگەڵ ئەم یانەیە مۆرینیۆ کۆمەڵە دەستکەوتێکی بۆیانەی چێڵسی دەستەبەر کرد کە سەروەریەکی مەزنیشی
مۆرینیۆ لەگەڵ تامێ فاریا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە ئەویش لەساڵی ١٩٨٩ بوو مۆرینۆ لەگەڵ خێزانەکەی لەساڵی ١٩٩٦ بوونە خاوەنی یەکەم مناڵ کە کچ بوو ناویان نا 
مۆزەخانەی سلێمانی لە (١٤تەموزی١٩٦١) دامەزراوە سەرەتا لە خانوویەکی بچووکی گەڕەکی شۆڕشدا بوو، لە ساڵی ١٩٨٠ گواسترایەوە بۆ ئەم بینایەی ئێستای.
مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراق] (بە عەرەبی:  المتحف العراقي) مۆزەخانەیێکە لە شاری بەغدا کە بە مۆزەخانەی بەغدایش ناسراوە.
مۆزەخانەی پاشایەتیی ئانتاریۆ (بە ئینگلیزی: Royal Ontario Museum) (بە فەڕەنسی: Musée royal de l'Ontario)مۆزەخانەیەکە تایبەت بە ھونەر، چاند و مێژووی نەتەوە جۆراوجۆرەکان و ھەروەھا مێژووی سروشتی.
مۆساد (بەعیبری:המוסד) بریتیە لەو دەزگا هەواڵگیری یان سیخوڕیەی لەدوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ١٩٤٩ لە تێل ئاڤیڤ هاتە دامەزراندن  بەمەبەستی پاراستن و بەرژەوەندیەکانی ووڵاتەکە ، تامیر پادرۆ لەساڵی ٢٠١١ ەوە تاکوو ئێستا سەرۆکی مۆسادە.
مۆسکۆ پایتەختی وڵاتی ڕووسیایە.
مۆسیقا (بە ئینگلیزی: Music) پێکھاتووە لە دەنگ کە گوێگر گوێبیستی دەبێت بەھۆی شەپۆلەکانەوە، بەکارھێنانی سەرەکی مۆسیقا بۆ ھەڵڕشتنی ناخ و بیروبۆچوونی گوێگران یاخود ھونەرمەندەکانە.
مۆسیقاژەن یاخود ئامێرزان (بە ئینگلیزی: Musician) پێکھاتووە لەو کەسەی کە ئامێرێکی مۆسیقا یان زیاتر دەژەنێت.
مۆسیقای سۆڵ یاخود گیان یان ڕۆح (بە سادەیی ھەر بە سۆڵ ناودەبرێت، ئینگلیزی: Soul music) چەشنێکی مۆسیقای بەناوبانگە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دروست بووە لە کۆتاکانی ١٩٥٠کان و ١٩٦٠ەکان.
مۆسیقای فۆڵک (ھەروەھا ناسراوە بە مۆسیقای نەریتی – ئینگلیزی: Folk – Traditional music) جۆرێکی مۆسیقایە، ناوەکەی لە سەدەی ١٩ھەم بۆ داندراوە، ھەندێک لە مۆسیقا فۆڵکەکان بە مۆسیقای جیھانیش ناسراون.
مۆسیقای پاپ یان پۆپ (بە ئینگلیزی: Pop music کە خۆی بە مانای ناسراو (popular)ە، بە شێوازێک لە مۆسیقا دەوترێت و زۆرتر لە بەرانبەر شێوازی مۆسیقای کلاسیک، فۆلک (خۆجێیی) هەڵدەکەوێ و لەوان جیایە.
مۆسیقای ڕۆژھەڵاتی ناوین ناوچەیەکی زۆر گەورە، لە مەغریبەوە بۆ ئێران دەخایەنێت.
مۆسیقای کلاسیک بە مۆسیقای هونەری ئەورووپا دەوترێت و لە دەمەی کلاسیکدا ھاتۆتە کایەوە.
مۆسیقای کەنتری یان مۆسیقای دێ (ئینگلیزی: Country music) چەشنێکی مۆسیقای بەناوبانگی ویلایەتە یەکگرتووەکانە کە لە ساڵی ١٩٢٠ەکاندا لە باشووری ئەمریکا دروست بووە.
مۆلتکە (Helmuth von Moltke (1800-1891 سوپاسالاری پرووسی، ھەر بە لاوی، ساڵی 1835 وەک ئەفسەری فەرماندەی گشتی لە لایەن قەیسەر Friedrich Wilhelm III بە مەبەستی ھاریکاریی سوڵتان بۆ ڕێکخستن و ڕاھێنانی ئەرتەشەکەی بە شێوازی ئەرووپایی، نێردرایە ستەنبول.
مۆلێر (بەئینگلیزی:Molière) ماوەی ژیان(١٥ی کانوونی دووەم ١٦٢٢ تا ١٧ی شوباتی ١٦٧٣) , مۆلێر شانۆنووس و ئەکتەرێکی ناسراوی فەڕەنسیە ، بابەتە هونەریەکانی مۆلێر لەبابەتی کۆمێدین
مۆمیا بە تەرمێک دەوترێ کە پێست و ئەندامەکانی تری بە ھۆی پۆشران بە مۆم یان ماکێکی کیمیاویی تر یان بە ھۆی سەرمای زۆرەوە پارێزرابێت.
مۆنالیزا (بە ئیتالی و ئیسپانی:La Gioconda)، (بە فەڕەنسی: La Joconde) یەکێکە لە تابلۆزەیتەکانیی ھونەرمەندی ئیتالی لیۆناردۆ دا ڤینچیی ناوبراو، لیۆناردۆ دەستی بە کێشانی تابلۆی مۆنالیزا کردووە لە ساڵی ١٥٠٣–١٥٠٦ و دەوترێتماوەکەی درێژکردووەتەوە تا ساڵی ١٥١٧، لە ئێستادا لە مۆزەخانەی لووڤر نیشان دەدرێت لە ژێر ناونیشانی "تابلۆی لیزا چیراندینی، ژنی فرانسیسکۆ دیل جیۆکۆندۆ"، زۆر کەس لەو بڕوایەدان پێکەنینەکەی مۆنالیزا لێڵ و ناڕوونە لەدوای لیۆناردۆش بەشێک لە وێنەکێشان تابلۆکەیان لەبەردەگرتەوە بە دووبارە کێشانەوەی وێنەکە، ئەوەش ھۆکارێک بوو بۆ ناسراوی تابلۆکە لە ھەموو جیھان، وە لە ئێستاشدا تابلۆکە موڵکی حکومەتی فەڕەنسایە، لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس پارێزراوە کە ھەموو کەسێک دەتوانێت تەماشای تابلۆکە بکات، لە دووری چەند مەترێکەوە.
مۆنتاژ بەو کارە تەکنیکیانە دەوترێت کە لەکاتی کارکردن لە دروستکردنی فلیمێکدا یان ڤیدۆیەکدا دەکرێت، وەک بڕین، کورتکردنەوە، دەستکاریکردن لە کاتدا و....
مۆنتینیگرۆ یان سرناگۆرا (کێوی ڕەش)، بە ڕەسمی کۆماری مۆنتینیگرۆ (بە زمانی مۆنتینیگرۆیی: РепубЛика Црна Гора) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
مۆنشێڤیک (بە ڕووسی: меньшевик) وشەیێکی ڕووسییە بە واتای کەمینە، کەم و کەمایەتی؛ دەستەیەک بوون لە حیزبی سۆسیالدیموکراتی مارکسیسیتی ڕووسیا کە لە دووەمین کونگرەی ئەو حیزبەدا لە ساڵی ١٩٠٣دا لێی جیا بوونەوە.
مۆنکی دی دراگۆن (بە ژاپۆنی: ロロノア・ゾロ) ئەو کەسایەتییەکی ناو زنجیرەی وەن پیسە و لە لایەن ئییچیرۆ ئۆداوە دروستکراوە.
مۆنگۆل یان مەغۆل (بە مۆنگۆلی: МонголчуудMongolchuud بە ئینگلیزی: Mongols)، گروپێکی ڕەگەزییە کە ئێستا لە مەنگۆلیا و کۆماری گەلی چین و ڕووسیا ئەژین.
مۆنۆمێنتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ (بە ئینگلیزی: Halabja Monument) ساڵی ٢٠٠٣ دروست کراوە و چەندین بەڵگە و زانیاری‌ و وێنەی‌ لەسەر کیمابارانەکەی‌ ھەڵەبجە تێدابوو.
مۆڵەتی شوفێری بەڵگەنامەیەکی فەرمییە بۆ تاکێک کەدەتوانێت شوفێری بۆ ماتۆرسایکل و ئوتومبێل و پاس ھیتر...
میاتانییەکان لە تەوراتدا بە (ئارام - ناهارام) ناویان هاتووە.
میاندواو لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لە ئێراندا.
میانڕیان لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێک لە شارەکانی لە شارستانی سەحنە لە پارێزگای کرماشانی وڵاتی ئێران.
میتۆدۆلۆژی، ڕەوشناسی یان ڕەوشتناسی شیکردنەوەی سیستماتیک و تیۆریکی میتۆدەکانی بەکارچوو لە بوارێکی زانستیدایە.
میتۆدی زانستی یان پێڕەوی زانستی ئاماژە دەکات بە کۆمەڵێک ڕێکار بۆ پشکنینی دیاردەکان، وەدەستخستنی زانینی نوێ، یان دروستکردن و یەکپارچەکردنی زانینی پێشوو.
میتۆلۆژیا یان ئوستوورەناسی (لە یۆنانییەوە: μυθολογία) زانستی کۆڵینەوە لە ئوستوورەکانە.
میتۆلۆژیای یۆنانی (بە ئینگلیزی: Greek mythology) ناواخنی ئەو ئەستوورانەیە کە لە لایەن یۆنانییە گۆنەکانەوە گێڕدراونەتەوە.
میخائیل تاڵ (ماوەی ژیان : ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٦ لە لاتڤیای سەر یەکێتیی سۆڤیەت  لە  تاکوو ٢٨ی حووزەیرانی ١٩٩٢ لە مۆسکۆی ڕووسیا)  کەسایەتی شتڕەنجزانی لاتیڤییە و پاڵەوانەی هەشتەمین پاڵەوانییەتی جیهانی شەتڕەنج بووە لەماوەی ١٩٦٠ تاکوو ١٩٦١.
میدیای لێکردنەوەیی یا میدیای لابردەنی (بە ئینگلیزی: Removable media) بەو بیرگەیە ئەوترێ کە وەھا دیزاین کراوە کە بەبێ ئەوەی کۆمپیوتەرەکە بکوژێنیتەوە ئەتوانی لێ جیای کەیتەوە.
میر ئەحمەد کوری کاکەشێخی کوری میر ئەبداڵی یەکەم کوری میر شەمسەدین ی میری جزیرا بۆتان  ناسراو بە فەقئ ئەحمەدی دارەشمانە، باپیرە گەورەی بابانەکان و
میر جەلادەت بەدرخان (٢٦ی نیسانی ١٨٩٣-١٩٥١) سیاسەتمەدار، رۆژنامەڤان و زمانناسی کورد بوو.
میراتی جیھانی یونێسکۆ (بە ئینگلیزی: World Heritage Site) بریتییە لە لیستی شوێنە گرنگەکان لە جیھاندا (وەک دارستان، شاخ، گۆم، بیابان، یادپەیکەر، بینا یان شار) کە لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە دەستنیشان دەکرێت و دەپارێزرێت.
میراندا یان ئورانوسی ٤ بچوکترین و نزیکترین مانگی سروشتی لە ٥ مانگی ئورانوسە.
میراوا گوندێکی شارستانی مەریوانە.
میراودەلی یەکانی پشدەری و فەیزوللەبەگی یەکانی بۆکان.
میراولی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگاو، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
میراوە  (بە فارسی: میرآباد، بە ئینگلیزی: Mirabad، بە کرمانجی:Mirawe)  یەکێک لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
میرزا جەواد قازی، كوڕی شێخ جه‌لال، ساڵی 1260ی هه‌تاوی له‌ مه‌هاباد، یا گوندی "سریلاوا"ی ده‌ڤه‌ری مه‌هاباد، له‌ دایک بوو.
میرزا حەسەن سەیفولقوزات کە بە ئاغای سەیفیش ناسراوە، کوری میرزا ئەبولقاسمی قازی، باوکی شەھید حەمە حسێن خانی سەیفی قازی و مامی پێشەوا قازی موحەممەد، شاعیرێکی شۆڕشگێری ناوچەی موکریان بوو کە لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا بە پیرەمێردی موکریانیش ناسراوە.
میرزا عەبدوڕڕە‌حیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی (١٨٤٤) له شاری مەهاباد لەدایکبووە.
میرزا محەممەد خانی فەراهانی ناسراو بە ئەمیرکەبیر (١٨٠٧-١٨٥٢) یەکێک بوو لە سەرۆک وەزیرانی ئێران لە سەردەمی ناسرەدین شای قاجاڕ.
میرزا محەممەدئەمین مەنگوڕی کوڕی ئەحمەد کوڕی فەقێ برایم کوڕی مەلا یوسف، ساڵی ١٩١٠ز له شاری قەڵادزێ کوردستانی گەرمێن له دایک بووه.
میرزا محەممەدڕەزا کەڵهوڕ (١٨٢٩ – ١٨٩٢) خۆشنووسێکی کوردە خەڵکی کرماشان بووە، ئێرانیەکان ئەو بە فارس دەناسێنن، لەساڵی ١٨٩٢ لە تاران و لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە ھۆی پەتای کۆلێرا کۆچی دوایی کردووە.
میرزا مەحموودخانی ئیحتیشاموسسەلتەنە، کوڕی عەلائوددەولەی‌ ئەمیرنیزام و نەوەی فەتحعەلیشا، یەکێک لە کاربەدەستانی پایەبەرزی قاجار بووە.
میرزای ھەورامی ناوی تەواوی محەممەد ئەمینە لە ساڵی ١٩٥٥ز لە گوندی کەماڵای ھەورامانی تەخت لەدایکبووە.
میرنشینی ئەفغانستانی ئیسلامی بە(زمانی پەشتۆ:أفغانستان إسلامی إمارات) ئەم میرنشینە لەلایەن بزتنەوەی تاڵیبان دامەزرێندرا لە ساڵی ١٩٩٦تا ٢٠٠١
میرنشینی بابان (١٦٤٩-١٨٥٠) لە بنەڕەتدا بە ناوی (فەقێ ئەحمەدی داره‌شمانه‌ )ەوە دامەزراوە.
میرنشینی بادینان ميرنشينێكی كوردستانه‌ له‌ساڵی(١٢٦٢)ز دامه‌زراوه‌ له‌لايه‌ن (شێخ به‌هاددين شێخ شه‌مسەددين) له‌ ناوچه‌ی ئامێدی ، پاشان به‌ره‌و ناوچه‌كانی دهۆك و ئاكرێ و زاخۆ كشاوه ، داوی ئه‌وه‌ گه‌وره‌تر بوو گه‌لێ ناوچه‌ له ناوچه‌ شاخاوييه‌كانی ناوچه‌ی هه‌كاری هاتۆته‌ سه‌ر.
میرنشینی سۆران (١٣٩٩-١٨٣٥) حکومەتێکی کوردی بوو کە لە ١٨١٦دا سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و لە ساڵی ١٨٣٥دا بەدەستی ھێزەکانی عوسمانی تێکچوو.
میرنشینی ھەکاری یان میرنشینی جۆڵەمێرگ(بە سریانی: ܣܘܪܝܝܐ)، (بە عەرەبی: هكّاري) و بە (بە ئینگلیزی: hakkari) لە ھەرێمی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان لە سەدەی سێزدەیەمی زایینیەوە دەرکەوتووە.
میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان یان میرنشینە یەکگرتووەکان یان ئیمارات (بە عەرەبی: الإمارات العربیّة المتّحدة) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین.
میری بێ زیان هەشتەمین ئەلبومی ستۆدیۆیی موحسین چاوەشیە کە سەرەتا بڕیار بوو ناوبنرێت جەنگیز  بەڵام پاشتر  میری بێ زیان وەکو ناوی فەرمی ئەلبومەکە دیاریکرا ، میری بێ زیان ١٢ تراکەو ٦ تراکی نێو ئەلبومەکە هۆنراوەی مەولانای ڕۆمین و سیانیشیان هۆنراوەی حسێن سەفان و سێ تراکەکەی دیکەش لە هۆنراوەی لەسەعدی و عەلی ئەکبەر یاخی تەبار و پیدرام باریزین ، موحسین چاوەشی و عادل ڕوحنەواز و بێهروز سەفاریان و فەرشاد حوسامی و بابەک نوقەوی دابەشکارانی ئەلبومەکەن.
میری سوور گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی خورماڵ، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، باشووری کوردستان.
میزبۆری یان حاڵب ئەو لوولەیە(بۆری) کە میز لە گورچیلە دەگۆزێتەوە بۆ میزەڵدان.
میزنی (بە کوردی لاتینی: Mîzinî) یا میزەکی یا فرەجار میزتن (بە ئینگلیزی: Frequent urination) بریتییە لە ڕادە دەرچوونی جارەکانی میز کردن.
میزە کزە یا دیزیووری (بە ئینگلیزی: Dysuria) بریتییە لە ھەستی کزە و چووزانەوە لە میزکردن.
میزەچۆڕکێ حاڵەتی لە دەست چوونی توانایی ڕاگرتنی میزە.
میزەڕۆ ئەو بۆرییەیە (لوولە) کە میز لە میزەڵدانەوە بەرەو چووک و دەرەوەی لەش دەبات.
میزەڵدان ئەندامێکە ئەرکی کۆکردنەوەی ئەو میزەی ھەیە کە لە گورچیلەکانەوە دێتە دەر، میزەڵدان ئەم میزە ھەتا کاتی میزکردن لە خۆیدا ڕادەگرێت.
میستری (بە ئینگلیزی: Mystary) سیدییەکی بەرھەمی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە چەند دانەیەکی لێ فرۆشرا لە کۆنسێرتی ئەکوستیکی جوانیتا، لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣، پێش بڵاوبوونەوەی ئەلبومی فۆڵێن لە زووەکانی مانگی ئازار.
میستەر ساتان (بە ژاپۆنی: ミスター・サタン بە رۆماجی: Mister Satan) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵی ناو جیھانی مانگای دراگۆن بۆڵە و پاڵەوانی جیھانیی ھونەرە جەنگییەکانە.
میسری کۆن (بە ئینگلیزی: Ancient Egypt) شارستانیەتێکی کۆن بوو لە باکووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا.
میسریە کۆنەکان لە سەدەی سێیەمی بەرلەزایین ھەڵسان بەدروست کردنی تەزبەری زێڕین بۆ گواستنەوەی گەرمی.
میشیل عەفلەق (١٩١٠ لە دیمەشق تاکوو ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٨٩ لە بەغدا)، فەیلەسووفێکی سووری بوو و ھەڵگری بیروباوەڕی سۆسیالیزم بووە و بە ناسیۆنالیزمی عەرەب دادەنرێت و یەکێکیشە لە دامەزرێنەرانی حیزبی بەعسی سۆسیالیزمی.
میشێل ئۆباما (به ئینگلیزی: Michelle LaVaughn Robinson Obama) (له دایک بووی ١٧ کانوونی دووەم ١٩٦٤ له شیکاگۆ) هاوسەری سەرۆک کۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، باراک ئۆباما یە.
میشێل فۆکۆ (بە فەڕەنسی:Michel Foucault) فەیلەسووف، مێژووزان و تیۆریوانێکی کۆمەڵایەتی خەڵکی وڵاتی فەڕەنسییە.
میشێل پلاتینی لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥ ، پلاتینی کەسایەتییەکی دیاری تۆپی پێییە و لە وەتەی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ شەشەمین سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپایە ، پلاتینی  یاریکەری پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانیی فەڕەنسا و یانەی یۆڤانتوسی ئیتالییە ، پلاتینی لە بنەچەدا خەڵکی ئیتالیایە بەڵام بەھۆی کۆچی خێزانەکەی چوونەتە فەڕەنسا لەوێ وڵاتینامەی (ڕەگەزنامە)ی ئەو وڵاتەیان پێ بەخشراوە ھەر بۆیەش بۆ تیپی ئەو وڵاتە یاری کردووە ، پلاتینی لە ھێلی ناوەندی ھێرشبەر (Attacking midfielder)  یاری کردووە 
میقداد مەدحەت بەدرخان نووسەری ناوداری کورد لە بنەماڵەی بەدرخانییەکان و لە دامەزرێنەرانی‌ ڕۆژنامەی‌ کوردستان بوو.
میل می-٢٨ بە(ئینگلیزی: Mil Mi-28) هەلیکۆپتەرێکی جەنگی پێشکەوتووی وڵاتی یەکێتی سۆڤیەت/ڕووسیایە.
میلان یان میلانۆ (بەئینگلیزی:Milan) ، (بەئیتالی:Milano) ، شارێکی مێژووییە دەکەوێتە باکووری ووڵاتی ئیتالیا شارەکە نازناوێکی ھەیە بەزمانی ئیتالی ئەویش: ""The Moral Capital of Italy"" شارەکە دووەم شارە لە ڕووی گەورەییەوە لە ئیتالیا ، شارەکە پایەتەختی ھەرێمی لۆمپاردیا یە لە ئیتالیا ، لە شارەکەدا زۆرتر لە ملیۆنێک و سێسەد ھەزار کەس دەژین و بەیەکێ لە گەستیارترین شارەکانی ئیتالیا دادەنرێت بە ھاوبەشتی شارەکانی
میلدورا (بە ئینگلیزی: Mildura ) شارێکیە لە باکووری ڕۆژاوای ویلایەتی ڤیکتۆریای وڵاتی ئوسترالیا و هەروەها بەڕێبەرایەتی ناوچەی گووندنشینی(گووندستان) میلدورایە و لە هەرێمی سانرایزیا دا هەڵکەوتوو.
میلی ئالەکسەیەڤیچ بالاکیرەڤ (Rusî: Милий Алексеевич Балакирев، Milij Alekseevič Balakirev) (٢ کانونی یەکەم ١٨٣٧ – ٢٩ ماïس ١٩١٠) پیانۆژەنێک و مایسترۆیەک و مۆزیک دانەرێکی روسی بو.
مین یان ماین (بە ئینگلیزی: - Mine) ھەندێک مادەی تەقەمەنی یان شتێکە کە لە داپۆشراوێکی ئاسنی، داری یان پلاستیکی دا و لە جۆر و قەبارەی جیاواز وەدی ھێنراوەن و بۆ لە ناوبردنی ئۆتۆمبیل، کەشتی یان فڕۆکە و بۆ بریندار کردن و لە ناوبردنی خەڵک بە کار دێت
مینک مایڵ (بە ئینگلیزی: Mink Mile) بریتییە لە شوێنێکی بازرگانی یان فرۆشگایەکی مەزن کە کەوتووەتە ناوچەی یۆرک ڤیڵ لە تۆرنتۆ کەنەدا، شاباژێڕێکی مەزن و پێشکەوتووی جیھانە، لەسەر شەقامی بلور ھەڵکەوتووە ڕووبەڕوو لە شەقامی یانگ.
مینی کۆپەر  کۆمپانیایەکی بواری بەرهەمهێنانی ئەتومبیل.کەسەر بەکۆمەڵەی بێنتڵیە مینی کوپەر ئۆتۆمبێڵێکی وەرزشیە تاڕادەیەک گران بەھایە.
مینێسۆتا (بە ئینگلیسی:Minnesota) یەکێک لە ویلایەتەکانی ئامریکایە.
میواکۆ ساتۆ (佐藤 美和子, Satō Miwako) ئەو یەکێکە لە کەسایەتییەکانی زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان، باوکی مردووە لە ڕووداوێکدا ئەو کاتەی بچووک بووە، و هەر بۆیە هەمان ڕێگەی ئەوی گرتۆتەبەر و ئێستا وەک پۆلیسێک لە پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت کار دەکات لەگەڵ پشکنەر میگۆری، ئەو کەسایەتییەکی چالاک، و ڕاست و زۆر سەرنجڕاکێشە، هەر بۆیە ناوبانێگی گەورەی لە ناو پیاوانی پۆلیسی شارەکەدا هەیە و لە نێوانیشیان تاکاجی هەیە، تاکاجی خۆشدەوێت بەڵام ئەوە دەرناخات چونکە دەترسیت تووشی شێتک ببێت، هەروەها زۆریش متمانەی بە کۆنان هەیە.
میوە یان مێوە بەروبوومی ڕووەکییە کە ڕووەکەکان ھەڵیان ئەگرن وەک بەرگێک بۆ تۆیەکانیان، بە زۆری جیادەکرێتەوە بە شیرینی یان ترشی لە تامدا و بە بوونی بڕێکی زۆر ئاو، وا بە باشتر دەزانرێت کە بە برسییەتی میوە بخورێت لەبەر ئەوەی شەکری سادەی تێدایە و دەبێت بەھۆی خاوکردنەوەی ھەرس لە دوای نان خواردن ئەگەر ڕاستەوخۆ بە دواییدا بخورێت، میوە ڤیتامین و کانزای گرنگی وەک کالیسیۆمی تێدایە کە یارمەتیی بەھێزبوونی ئێسک دەدات ھاوکات لەگەڵ چەندین سوودی تر، بە شێوەیەک کە ھیچ کەس ناتوانێت واز لە خواردنی ڕووەک و میوە بھێنێت ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ.
میوەی قەدەغەکراو یان داری قەدەغەکراو وشەیەک لە ئایینە ئیبراھیمییەکان لە ئاماژە بە دارێکە کە ئادەم و حەوا لە خواردنی میوەی ئەو رێگیریان لێ کرابوو.
میژووی ئاینەکان ئاماژەیە بۆ تۆماری بیر و ئەزموونە باوەڕیەکان کە مرۆڤ باوەری پێی ھەبووە لە سەردەمە پێشینەکاندا، وە ئەم تۆمارەش لە مێژووی ئاینەکان لەگەڵ داھێنانی نووسیندا دەست پێدەکات بە نزیکەی ٥٠٠٠ ساڵ واتا ٣٠٠٠ ساڵ پ.
میکانیزم ئامێرێکە بۆئەوە دروستکراوە تا ھێزێکی داخڵکراو و جووڵەیەک بگۆڕێت بۆ کۆمەڵە ھێز و جووڵەیەکی خوازراو.
میکانیزمی جنێڤ یان مۆتۆڕی جنێڤ (بەئینگلیزی: Geneva drive) ھەندێ جاریش پێی دەوترێت خاچی ماڵتایی Maltes cross  میکانیزمێکی ددانەیی یە کە خولانەوەیەکی بەردەوام دەگوازێتەوە بۆ جووڵەیەکی خولانەوەی شارراوە.
میکانیکی کلاسیکی ، جووڵەی گەرمی ، کارۆموگناتیزی ، بیردۆزی ڕێژەیی تایبەتی ، بیردۆزی ڕێژەیی تایبەتی ، میکانیکی کوانتەم ، بیردۆزی بواری کوانتەمی ، بیردۆزی نموونەیی پێوەری ، ھایدرۆداینامیکبیردوزی کلاسیکی .
میکایل سورینۆڤیچ ئەلۆیان ناسراو بە میشا ئەلۆیان (بە ڕووسی:Михаил Суренович Алоян) لە ٢٣ ئۆگستی ١٩٨٨ لە ئەرمینیا لەدایک بوە، کوڕە کوردێکی ئێزیدی وەرزشەوانە لە یاری کەرەمستانێ(boxer) یاری دەکات، لە ٢٠١٠ وەک پاڵەوانی ئەوروپا ناسێنرا، لە ٢٠١١ و ٢٠١٣ وەک پاڵەوانی جیھان ناسێنرا.
میکرۆسکۆپی (لە یۆنانییەوە: μικρός، میکرۆس، "بچووک و ورد" و σκοπέω، سکۆپێو، "سەیرکردن") ئاوەڵناوێکە بۆ شتگەلێک کە لەوە بچووکترن بەئاسانی بە چاوی پەتی ببینرێن و بۆ ئەوەی بەڕوونی ببینرێن پێویستە لە نیسکە یا میکرۆسکۆپ کەڵک وەربگیرێت.
میکێلانجێلۆ دی لۆدۆڤیکۆ بۆنارۆتی سیمۆنی (١٤٧٥ - ١٥٦٤) وێنەکێش، پەیکەرەساز، تەلارساز، شاعیر و ئەندازیاری ئیتالیایی لە سەردەمی ڕێنێسانس بوو.
میی نزمی گەورە (بە ئیتالی: Mi bemolle maggiore • بە ♭E ھێما دەکرێت کە بە واتای میی نزم دێت) پەیژەیەکی گەورەیە کە لە پیچەکانی E♭, F, G, A♭, B♭, C, و D. پێکھاتووە.
مێتافیزیک ئەو لقە لە فەلسەفەیە کە گرنگی بە سروشتی بوون و جیھان دەدا.
مێردی نموونەیی شانۆیەکی کۆمێدی ئۆسکار وایڵدە کە لە ساڵی ١٨٩٥دا نووسیویەتی، و باس لە گەندەڵی و زەبری هەڕەشە دەکات و لە پلەوپایەی هەردوو ناوخۆیی و بەرچاویش ورد دەبێتەوە.
مێرسیدس بێنز بە ( ئینگلیزی:Mercedes-Benz) .
مێرسێدی بێنزی کڵاسی ئەی، ئۆتۆمبێلێکی پتەوی ئەڵمانییە، کۆمپانیای مێرسێد بێنز.
مێرووەکان، دەستەیەک لە گیانەوەرانی وشکژین کە زۆربەیان خاوەنی دوو جووت باڵ، جووتێک شاخیلە و سێ جووت پای بڕکە بڕکەن و لەشیان لە سێ بەشی جیاوازی سەر، سینگ و سک پێک ھاتووە.
مێرگەسوور گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ناڵپارێز، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
مێزۆپۆتامیا یان وڵاتی نێوان دوو ڕووبار (بەئینگلیزی: Mesopotamia، بەعەرەبی: بلاد الرافدين، بە گریکی: Μεσοποταμία) ناوچەیەکی جوگڕافییە لە نێوان دوو ڕووباری دیجلە و فوڕات، زۆربەی ئەم ناوچە کەوتووەتە ناو وڵاتی عێراق.
مێشک یان مەزگ بەشی سەرەکیی کۆئەندامی دەماری لەشی مرۆڤە.
مێشکۆڵە (بە ئینگلیزی: Cerebellum) بەشی دواوەی دەماخە، دەستبەسەر جووڵەی ماسوولکەکان و چالاکی بێ ئاگایی و ھەندێک فرمانی ھاوسەنگی دەگرێت.
مێل گیرارد گیبسۆن (بە ئینگلیزی: Mel Gerard Gibson) (٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە.
مێلۆدیک دێت مێتاڵ (بە ئینگلیزی: Melodic Death Metal • ھەروەھا ناسراوە بە مێلۆدێت) ژێرچەشنێکی دێت مێتاڵە کە گیتاری میلۆدیکی زۆر بەکار دەھێنێت، کە زۆرجار لە ترادیشناڵ ھێڤی مێتاڵەوە وەر دەگیرێت.
مێوژ وشکراوەی ترێ ڕەشەیە.
مێژوو یان دیرۆک بریتییە لە شیکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕابردوو و تێگەیشتن لێی کەسانێک کە سەبارەت بە مێژوو دەنووسن پێیان دەوترێت مێژووناس یان دیرۆکناس.
مێژووناس (بە ئینگلیزی: Historian)، کەسێکە کە سەبارەت بە مێژوو دەخوێنێتەوە و دەنووسێت و شارەزایەتی.
مێژووی ئێڵ جی بی تی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەمین نموونەکانی پەیوەندییە ھاوڕەگەزییەکانی نێوان گەی، لێزبیان، و دووڕەگەزخوازەکان، کە تۆمار کراوە و دۆزراوەتەوە لە شارستانییەتی کۆندا لە مێژوودا.
مێژووی جیھان بریتیە مێژووی مرۆڤ کە لە سەردەمی پالیۆسیتیکەوە دەست پێدەکات.
مێژووی شارستانیەتی (بە ئینگلیزی: The story of civilization) کتێبێکی یانزە بەرگیە کە ژن و شوویەکی ئەمریکایی بە ناوی ویل دورانت و ئارێل دورانت نووسیویانە.
مێژووی ماتماتیک یان مێژووی بیرکاری بوارێکە لە توێژینەوەکانی بیرکاری و لە پلەی یەکەمدا سەرچاوەی دۆزراوەکان لە بیرکاریدا و لە پلەکانی خوارتر دەچێتە سەر لێکۆلێنەوە و توێژینەوە لەسەر ڕێکارەکانی بیرکاری و نووسراوە تۆمارکراوەکانی پێشوو.
مێژووی مەی خواردنەوە و ئاکامە خراپەکانی خواردنەوەی ئەلکھوول زۆر لە مێژە لە ناو گەلانی گۆی زەوی باوبووە و تەنیا جیاوازی لەوەدا بووە کەسانێک بە ئازادی و کەسانێکی دیکە بە دزیەوە خواردوویانەتەوە و بە پێی کولتور و ئایین و داب و نەریتی کۆمەڵگا خواردنەوەی مەی باو بووە.
مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە فیلمێکی ساڵی ٢٠٠٥ی جۆری خایاڵی بەرزە.
مێژووی ویلایەتە یەکگرتوەکان بە شێوەکی فەرمی ساڵی ١٤٩٢ و کۆلۆمبوس دەست پێدەکات ئەمە لەگەڵ بوونی زانیاری پێشمێژووی  خەڵکە رەسەنەکەی.
مێژووی یاری بالە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٩٥ز بوو ئەویش لەلایەن مامۆستا و داھێنەر و دەرھێنەری ئەمریکی ویلیام مۆڕگنەوە پێشنییازکرا کە یاریەک دابڕێژرێت کە تێکەڵەی یاری تێنس و تۆپی دەست وتۆپی باسکە بێت وە ئەو پێشنیازی ئەوەی کرد یاریگای یاری دەبێ ١٦ مەتر بێت لە درێژی دا ، وە ئەم پێشنیازی ئەوی کرد کە لەیاری بالە ژمارەی یاریزانان ئازاد بێت بەڵام نابێ لە ٩ زۆرتر بێت وە لە ٣ کەمتر بێت ، بەڵام لەئێستادا زۆرینەی پێشنیازەکانی ویلیام مۆرگن بەھۆی بەرەوپێشچوونی یاریەکە بەڵام نابێ بیرۆکەکانی ویلیام بەھەڵە دابنرێت بەڵکوو زۆرینەشیان لە ئێستادا بەکاردەھێنرێن 
مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاواکتێبێکی ١٩٤٥ی فەیلەسوف و بیرکاریزان بێرتراند ڕەسڵە.
مێھدی ئەخەوان سالیس (١٠ ڕەشەمەی ١٣٠٧ مەشھەد - ٤ خەرمانانی ١٣٦٩ تاران)، شاعیری بەناوبانگی ئێرانی بوو.
مێھران (Mehrān ) شارێکی کوردنشینی پاڕێزگای ئیلامە لە خۆڕھەڵاتی کوردستان ،بەگوێڕەی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ١٣١١٨ کەسە لەچوارچێوەی ٢٩٥٨ خێزان زۆرینەی کوردانی ئەم شارە کوردانی فەیلین.
مەبەست لە ژێدەرکراوە open source (یاخود سەرچاوەی کراوە) ئەو نەرمەکاڵایانەیە کە سەرچاوەکانی سەربەستن و لەژێر مۆڵەتێکی پێناسکراودا دەتوانرێت پەرەیان پێبدرێت.
مەتبەخ یان چێشتخانە ژوور یان بەشێکە لە ژووری ماڵێک، ڕێستۆرانتێک، یان ھەر جێیەکی دیکە کە بۆ ئامادەکردن و لێنانی خواردن بەکاربێت.
مەتر (ھەروەھا: میتر؛ بە ئینگلیزی: Meter) لە سیستەمی نێونەتەوەییی یەکەکاندا یەکەی پێوانی دوورییە.
مەتن بە (عەرەبی:متن) پێکدێت لە پەخشان یان شیعر لە زۆربەی زانستە شەرعییەکان یان زمانەوانییەکان و بەزۆری پوختەیە (کورتەیە) ئەمەش بە مەبەستی لەبەرکردن.نمونەی مەتن:
مەتنی ئەبی شوجاع؛ مەتنی غایەتولتەقریب لە فیقھی شافیعی.
مەتنی ئەلغایە وەتتەقریب (عەرەبی:متن الغایة والتقریب) یان مەتنی ئەبی شوجاع (عەرەبی:متن أبی شجاع) یان غایەتولئیختیساڕ (غایە الإختصار)، مەتنێکە لە بەناوبانگترین مەتنەکانی فیقھی شافعی دانراوی ئیمام ئەحمەد بن حوسێن ئەسفەھانی، دانەر گرنگی پێداوە و بەش بەشی کردووە، لەگەڵ کەمیی قەبارەکەی ماناکانی زۆرن، بۆیە زانایان گرنگیان پێداوە، شەرحیان کردووە و کردوویانە بە شیعر، وەک ئیمام عەمریتی کە مەتنەکەی کردووە بە شیعر بەناوی (نھایة التدریب في نظم غایة التقریب).
مەتەڵ (بە ئینگلیسی: Riddle   ، بە عەرەبی:لغز   ) بە واتای گرێ کوێرە و شتی ئەستەم و ئاماژەیه‌ بە وتەیەکی ھۆنراو کە مەبەست و واتایەکی شاراوەی تێدایە و ڕادەی بیرتیژی، وریایی، زیرەکی و ژیری مرۆڤ ھەڵدەسەنگێنێ.
مەتەڵی ھەڵاتن (ئینگلیزی: The Maze Runner)، فیلمێکی ئەمریکی (ئاکشن و زانستی) ە، کەلەساڵی ۲۰۱٤دا بەرھەمھاتووە لەلایەن (ویس بۆڵ) فیلمی مەتەڵی ھەڵاتن بەشێکە لەزنجیرە فیلمەکانی مەتەڵی ھەڵاتن کە تاوەکو ئێستا دوو بەشی بەرھەم ھاتوون.
مەجارستان یان ھەنگاریا، بە ڕەسمی کۆماری مەجارستان (بە زمانی مەجاری: Magyar Köztársaság(بیبیسە)) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا.
مەجدی فەرموودەی پێغەمبەر یەکە لە کەناڵەکانی تۆڕی ئاسمانی مەجدە، تایبەتە بە پەخشکردنی فەرموودەی پێغەمبەری خوا و ڕوونکردنەوەی فەرموودەکان، لەگەڵ خوێندنەوەی فەرموودەکان بەشێکی لەسەر شاشەکە دەنوسرێت و ھەندێک جاریش واتای ھەندێک ووشە دەنوسێت.
مەحممودی دووەم لە ساڵانی ١٧٨٥ تا ١٨٣٩ ژیاوە، سییەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانییە، سەردەمەکەی چەندین ھەنگاوی فراوانی چاکسازی بە خۆوە بینی، و ھەوڵێدا دەوڵەتی عوسمانی بە ئاگا بھێنێتەوە، و بیباتە ئەو شوێنەی کە شایانییەتی لە پایە و ڕێزلێناندا.
مەحمود عوسمان ناسراو بە مەحمود سۆرانی، کەسایەتییەکی سیاسی ناوداری کوردە، لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
مەحموود ئەحمەدینەژاد (لەدایکبووی ٢٨ئۆکتۆبە‌ری ١٩٥٦ لە ئارادان - سمنان) شەشەمین سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
مەحموود دەوڵەت ئابادی لە دایکبووی ١٩٤٠ لە سەبزەوار نووسەری ھاوچەرخی ئێرانی و نووسەری ڕۆمانی درێژی کلیدەرە.
مەحموود عەبباس (بە عەرەبی: محمود عباس، لە دایکبووی ٢٦ی ئازاری ١٩٣٥) ناسراو بە «ئەبوو مازن» سەرۆکی ڕێکخراوەی ئازادکەری فەلەستینە.
مەحموود یاسین (١٩ی شووباتی ١٩٤١ -) ھونەرمەندێکی بەناوبانگی میسرییە، لە ١٩ی شووباتی ١٩٤١ لەشاری بۆرسەعید لەباکوری قاھیرە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندی بەشانۆی نیشتیمانیەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لەزانکۆی قاھیرە کۆلێژی مافی تەواوکردووە، بەردەوام خەونی نواندن لەناخیدا ھەڵقوڵاوە.
مەحمەت عەلی ئالگونەرھان (بە تورکی: Mehmet Ali Algunerhan) ناسراو بە دڵخواز بینگۆل (١٩٦٦ لە سانجاک - ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە کۆساڵان) چالاکوانێکی سیاسیی کورد، و ئەندامی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەن ھێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراو.
مەحەممەد ئەنوەر سادات (ماوەی ژیان:٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩١٨ تاکوو ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١) کەسایەتی سیاسەتمەداری میسریبوو وە سێیەمین سەرۆک کۆماری وڵاتی میسر بوو ، لەسەردەمی سەرۆکایەتی خۆیدا سادات واژووی لەسەر ڕێکەوتننامەی کامپ دەیڤد نێوان میسر و ئیسرائیل کرد بەمەش میسر بووە یەکەمین ووڵاتی عەرەبی کە دان بە ووڵاتی ئیسرائیل دابنێت لەهەمبەردا سادات لەسەر ئەم واژووەی بەشێک لەخاکی میسری گەڕاندەوە کەپێشتر لە شەڕدا میسر بە ئیسرائیلی دۆڕاندبوو ، هەر بەهۆی ئەم ڕێکەوتننامەیە سادات خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتیدا پێ بەخشرا.
مەحەمەد فەرەج لەدایک بووی شاری ھەڵەبجەلە ساڵى١٩٥٣ ، بڕوانامەی به‌كالوریوسى له‌ ئادابى عه‌ره‌بیدا له‌ پارێزگای نەجەف ته‌واو كردوه‌  .
مەخموور یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ھەولێرە و ناوەندی قەزای مەخموورە کە دەکەوێتە ٥٦ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای ھەولێر.
مەدرید پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئیسپانیایە.
مەدرەسەی قاسمیە (بە کوردیی باکووری: Medreseya Qasimiye) شوێنێکی مێژووییە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای شاری ماردین.
مەدینە (بە عەرەبی:المدینة المنورة) یەکێک لە شارەکانی عەرەبستانی سەعوودییە کە لە ناوچەی حیجاز ھەڵکەوتووە كه‌تیایدا ئیسلام په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و گه‌شه‌ی كردوه‌و بڵاو بۆ ته‌وه‌ ، وە شاری مەدینە بەیەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلام دادەنرێت ، شاری مەدینە نزیکەی ٤٠٠ کم دوورە لەشاری مەککەەوە دوورە
مەردان فیلمێەکی کوردی و یەکەم فیلمی درێژی دەرھێنەری فیلم کورد، بەتین قوبادی برای بچووکی بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری کوردە.
مەرزیە فەریقی (٢٢ی تەممووزی ١٩٥٨ - ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٥) گۆرانیبێژێکی کورد بوو.
مەروان کوڕی حەکەم، چوارەم خەلیفەی ئەمەوی بوو دوای موعاویەی دوەم کە کوڕی یەزید کوڕی موعایەویەی کوڕی ئەبوو سوفیان بوو کە ماوەی یەک ساڵ حوکمی کرد.
مەرگ یان مردن کۆتایی ھاتنی ژیانە و لە زیندەزانیدا بە لەناوچوونی بێگەڕانەوەی نیشانەکانی ژین دەگوترێت.
مەرگی تاقانەی دووەم یەکەمین ڕۆمانی بەختیار عەلییە.
مەری بوکچین (١٤/١/١٩٢١ تا ٣٠/٧/٢٠٠٦) نوسەر، مێژونووس و بیرمەندی سیاسیی ئەمەریکی بوو کە لە نیویۆرک لەدایک بوو.
مەریبۆرۆو شارێکە لەسەر ڕووباری مەری  لە ویلایەتی کوینزلەندی وڵاتی ئوسترالیا، بە ٢٥٥ کیلۆمەتر دا لە باکووری بریزبێن بە ماوەیەکی کەمەوە گرێدراوە بە شاری جیرانی واتا ھێرڤێی بێی کە لە ٣٠ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتیەتی.
مەرینیەکان، نیشتەجێبوون لە ناوچەی زاب لە باشوری ڕۆژهەڵاتی جەزائیر، بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداربوون حوکمی مەغریبیان کرد لە نێوان ساڵانی ١٢٤٤-١٤٦٥ز, وبارەگاکەیان فاس بوو.
مەریوان  لە شارەکانی  ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ئێرانە.
مەریوان وریا قانع لەدایک بوو ساڵی ١٩٦١ لە شاری سلێمانی، مەریوان نووسەر و ڕەخنەگرە لە زانستی سیاسیەکان ، لەساڵی ١٩٩٣ چۆتە ھۆڵەندا ھەرلەوێش زانکۆی تەواو کردووە، لە ئیستادا مەریوان بابەتەکانی لە ھەردوو ھەفتەنامەی کوردی ھاوڵاتی و ئاوێنەدا دەنووسێت.
مەریوان ھەڵەبجەیی (ئینگلیزی: Mariwan Halabjaee — لەدایکبووی ١ی ئابی ١٩٦٣) نووسەرێکی کوردە، تا ئێستا خاوەنی ١٦ کتێبە.
مەریەمی پاکیزە (بەعیبری: מרים، Miriam; بەئارامی: Maryām; بەعەرەبی:مريم، Maryam)، کەسایەتییەکی مەزنە لەنێو پەیمانی نوێ و قورئاندا وەکوو دایکی یەسووعی ناسڕی بەسکپڕبوونێک و لەدایکبوونێکی پاکیزانە بەبێ هەبوونی رەگەزی نێر، بەپێی باوەڕی مەسیحییەت و ئیسلام.
مەزرا (Mezra، بە فارسی: مزرعه) دێیەکە لە گوندستانی ئالان، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
مەزندە (بە ئینگلیزی: Conjecture) لە بیرکاریدا پێشنیار یان دەرئەنجامێکە پشت بە ھەندێک زانیاری ناتەواو دەبەستیت و دروست یان ھەڵەبوونی نەسەلمێندراوە.
مەزندەی گۆڵدباخ (بە ئینگلیزی: Goldbach's conjecture) لە تیۆریی ژمارەکان و بە گشتی لە بیرکاریدا، یەکێکە لە کۆنترین کێشەکانی بیرکاری کە شی نەکراوەتەوە و نەسەلمێندراوە، بە پێی ئەم مەزندەیە: «ھەر ژمارەیەکی تەواوی جووتی گەورەتر لە ٢ دەتوانرێت بە شێوەی سەرجەمی دوو ژمارەی سەرەتایی بنووسرێت.» بۆ نموونە:
مەزهەبی حەنەفی یەکێکە لەسەرمەزهەبەکانی سوننە و ئەگەڕێتەوە بۆ پێشەوا ئەبووحەنیفە نوعمان کە ساڵی ٨٠ک تا ١٥٠ک ژیاوە.
مەزهەبی سوننە یان ئەهلی سوننە و جەماعەت، یان بیروباوەڕی سوننە، بە عەرەبی أهل السنة والجماعة گەورەترین تائیفەی ئیسلامە، سەرچاوەکانی شەریعەتی سوننە بریتییە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد وەرئەگرن، و لە فەرموودەکانیەوە سوننەتەکانی وەرئەگیرێت، هەروەها فیقهـ (زانستی ئایینی) لە چوار پێشەواکەی سوننە وەرئەگرن، و بڕیار ئەدەن بە ڕاستی خەلافەتی هەر چوار خەلیفەکەی ڕاشدین، و بە دادپەروەری هەر یەکێک لە هاوەڵەکان.
مەزهەبی مالیکی یەکێکە لە چوار سەرمەزهەبەکەی سوننە، کە بیروڕا فیقهیەکانی پێشەوا مالیکی کوڕی ئەنەس دەردەخات، مەزهەبێکی ڕوون و سەربەخۆ بوو لە سەدەی دووەمی کۆچیدا پێک هات، گرنگترین بیرۆکەکانی گرتنگیدانە بە ئیشەکانی خەڵکی مەدینە، و ڕێگەنەدان بە دەرچوون لە فەرمانڕەوای ستەمکار.
مەزهەبە زانستییەکانی سوننە یان هەر مەزهەبێکی فیقهی هەڵدەسێت بە پایانکردنی حوکمە شەرعیەکان لە لە کتێب و سوننەتدا بە پێی بنەماو ئوسوڵی زانستی دیاریکراو، و ئەکرێت ناوببرێن بە خوێندنگە مەزهەبیەکان لەبەر ڕێکەوتنیان لە بیرو باوەڕ و ئوسوڵ و شەریعەتدا بەڵام هەندێک جیاوازن لە حوکمە پایان کراوەکاندا.
مەزھەر خالقی (لەدایکبووی ئابی ١٩٣٨) گۆرانیبێژێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، بەناوبانگە بە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی.
مەسعود بن موحەممەد سیجزی، پزیشکێکی فارسی موسڵمانە.
مەسعوود ئۆزێل (بەکوردی: Mes'ud 'ozil)(١٥ی ئۆکتۆبەری ١٩٨٨ یاریزانی بە ڕەگەز کوردە خەڵکی باکووری کوردستانە، یاریزانی ئێستای یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی ئاڵمانیایە.
مەسعوود محەمەد ( ١٩١٩ - ١ی نیسانی ٢٠٠٢) بیرمەندو نووسەری کوردە.
مەسعوود مستەفا بارزانی (لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٤٦، لە مەھاباد)، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستانە.
مەسل شۆلس (بە ئینگلیزی: Muscle Shoals، گۆکردنی ئینگلیزی: /ˈmʌs əl ʃoʊl/) شارێکە لە کەرتی کۆلبێر، ویلایەتی ئەلاباما، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
مەسلەمەی مەجریتی ناوی تەواوی ئەبولقاسم مەسلەمە کوڕی ئەحمەد مەجریتی (مردن: ١٠٠٨ز) گەردوونناس و کیمیاگەر و بیرکار و ئابووریناس و زانایەکی موسوڵمان بوو لە ئیسپانیا.
مەسیح (بەئینگلیزی: Christ) زاراوەیەکە بەکاردێت بەرامبەر بە وشەی Χριστός (خوێندنەوەکەی: خریتۆس) ی گریکی کە بەواتای کەسی چەورکراو بەڕۆن دێت.
مەشعەل تەمۆ، (بە کورمانجی:Mişel Temo)، سیاسەتمەدار و نووسەری کورد ساڵی ١٩٥٨ لە شاری دێربیسی ڕۆژئاوای کوردستان  لەدایکبووە.
مەشکە دەفرێکی چەرمینە، لە پێستی خۆشەکراوی گوێرەکە دروست دەکرێت، کە لاشەکەی لە ملەوە بە ساغی، بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێ، دەرھێنراوە.
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا،  دەوری گرنگیان گێڕا.
مەغریب، بە فەرمی شانشینی مەغریب (بە عەرەبی: المملکة المغربیة) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
مەفتوون ناوی مەلا عەبدولعەزیز کوڕی "مەلا محەممەدباقر"ە لە دایکبوی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ،  ئەوترێ  باپیرانی لە شاری ئەسفەهان هاتبنە بانە و لە هێمنی و ئاسوودەیی ئەم شارەدا ژیاون .
مەقام بەشێک لە زانستی مۆسیقایە کە رابیتە نێوان دەنگەکان تەوزیح دەدات.
مەقدوونیا یان مەکەدۆنیا، بە ڕەسمی کۆماری مەقدوونیا (بە زمانی مەقدوونی: Republika Makedonija (بیبیسە)) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
مەلا ئیدریسی بەدلیسی ناوی تەواوی ئیدریسی کوڕی مەولانا شێخ حوسامەدین عەلی بەدلیسییە.
مەلا ئەبووبەکری چۆڕی ناسراو بە "مصنف" ھۆزانوان و خواناس و مامۆستای ئایینی لە سەدەی شازدەی زایینی لە گوندی پیرخەیران سەر بە شاری مەریوان لەدایکبووە.
مەلا باقری بالک لە زانایانی ئایینیی ناسراوی کوردستانە کە بە ناوی مودەڕڕیسی کوردستانیش ناوی لێ‌دەبرێت.
مەلا حەسەنی دزڵی (١٨٥٩-١٩٤٦) مامۆستایەکی ئاینیی و شاعیرێکی نیشتمانپەروەر و شۆخیزانی کورد بووە.
مەلا خدر (خضر) کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە نالی  (١٨٠٠-١٨٥٦)  بەردی بناغە و دامە‌‌‌زرێنە‌‌‌ری قوتابخانە‌‌‌ی شیعری بابان و لە یەکەمین و بەناوبانگترین شاعیرانی شێوەزاری کوردیی ناوەندییە.
مەلا شێخ خالیدی شارەزووری ناسراو بە مەولانا خالید (٧ی حوزەیرانی ١٨٢٧ زایینی، ١١٩٣-١٢٤٢ کۆچیی مانگی) کە نازناوی «ضیاءالدّین» و «ذی الجناحین» یشی ھەبووە، زانای گەورەی ئایینیی کورد بووە کە لە ھیندستان لای شا عەبدوڵڵا دیھلەوی فێری تەریقەتی نەقشبەندی دەبێ و دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و عێراق و پەرە بەو تەریقەتە دەدات.
مەلا عەبدولکەریمی مودەریس نووسەر، زانای ئایینی، شاعیر و موفتیی کوردی سەدەی بیستەمە.
مەلا عەبدوڵڵای‌ توتنچی‌ ناسراو بە موفتی پێنجوێنی ‌(١٨٨١ - ١٩٥٢) شاعیرێکی کورد بوو، چەندان چەپک هۆنراوەی‌ نیشتمانپەروەری‌ و ڕێنمایی‌ کۆمەڵایەتی‌ هەیە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی‌ لە پێنجوێن هانی‌ خەڵکی‌ داوە بۆ ناردنی‌ منداڵەکانیان بۆ فێرگە بە تایبەتی‌ کچان.
مەلا مارفی کۆکەیی (١٢٥٣- ١٣٢٤ی ھەتاوی)(١٨٧٤- ١٩٤٥ی زایینی) شاعیر.
مەلا محەمەدی خاکی ناوی (محەمەدی کوڕی ئەحمەد) یەکێکە لە شاعیرە هەڵکەوتووەکانی کورد ، لە شیعردا زۆر باڵا دەست و بەهرەمەند بووە ، زۆرترینی شیعرەکانی بە زمانی فارسی نوسیووە.
مەلا موحەمەد کوڕی عوسمان بەڵخی ناسراو بە مەحوی (١٨٣٦-١٩٠٦) مامۆستای ئایینی و یەکێک لە دیارترین ھۆنراوەنووسەکانی کورد بووە.
مەلا کاکە حەمە کوڕی مەلا ئەحمەد ناسراو بە ناری (١٨٧٤-١٩٤٤) شاعرێکی کورد خەڵکی ناوچەی مەریوان بووە.
مەلا کەسێکە کە فەرمانەکانی ئیسلام دەزانێت و پسپۆری بواری زانستە ئیسلامیەکانە و ئەم فەرمانانە وەردگێڕێتە سەر زمانی خەڵکی.
مەلای باتەیی (١٦٧٥ تا ١٧٦٠) (بە کرمانجی: Melayê Bateyî )ناوە ڕاستییەکەی مەلا حوسێنی باتەیە.
مەلەوانی (بە ئینگلیزی: Swimming) جوڵە و بزوانی بوونەوەرە زیندووەکانە لە نێو ئاودا ، نەک ڕۆیشتن بە پا لە ژێر ئاودا.
مەلەکوت (بە فارسی: ملکوت) ناوی چێرۆکێکی درێژە لە بەھرام سادقی (بە فارسی: بهرام صادقی)، نووسەری فارسی ئێرانی .
مەم و زین چیرۆکی ئەوینداریی دڵتەزێنی کوڕێک بە ناوی مەم و کچێک بە ناوی زینە کە ئەحمەدی خانی شاعیری گەورەی کورد لە ساڵی ١٦٩٢ لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستیدا بە شێوەزاری کورمانجی کردوویەتی بە مەسنەوییەکی بەنرخ و درێژ.
مەمی ئالان زنجیرە درامایەکی کوردییە، لە دەرھێنانی ناسر حەسەن.
مەنتیقە (عەرەبی: منطقة‎‎) زاراوەیەکە بۆ بەشی ئاستی-یەکەم لە عەرەبستانی سعوودی و چاد وە بەشی ئاستی-دووەمە لە جیھانی عەرەبی.
مەندیل بەسەر (Mendîlbeser، بە فارسی: مندیل‌بسر) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەقز.
مەندەلی ناحیەکی هەرێمی کوردستانە سەر بە قەزای بەلەدروزە لە پارێزگای دیالا ، نزیکە لە سنوری ئێران ، زۆرینەی لە کوردی فەیلی شیعە مەزهەب پێکهاتووە و کەمینەی عەرەبە و لەگەڵ هەندێک ئازه‌ری لێی نشتەجێن.
مەنسوور حیکمەت ناوی ڕاستەقینەی ژوبین ڕازانی (ماوەی ژیان:٤ی حوزەیرانی ١٩٥١ تاکوو ٤ی تەمموزی ٢٠٠٢) کەسایەتی مارکسیستی ئێرانی و ڕابەری حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کە لەسەرەتادا بەرھەڵستیکار بوون دژی ڕژێمی شا ئینجا لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دووبارە کەوتنە بەرھەڵستیکاریکردن لەبەرامبەر دەسەڵاتدارانی ئێرانی ، مەنسوور لەگەڵ ئازەر ماجەدی ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە ، مەنسوور حیکمەت دەستی ھەبوو لەدامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق کەدوایی بەشیکی لێجیابووە بەنێوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کەھەر لەژێر کاریگەریی مەنسوور حیکمەت مانەوە.
مەنگۆلیا یان مۆنگۆلیا وڵاتێکە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا.
مەولوود لە ساڵی ١٩٧٤ (١٣٥٣ کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی گوندە‌وێڵە سەر بە شاری شنۆ لە بنەماڵەیەکی مامناوەندی لەدایک بووە.
مەولوودنامە بریتییە لەو دەقانەی کە بە شێعر یا پەخشان لەسەر لەدایکبوونی محەممەد پێغەمبەری ئیسلام نووسراون.
مەولەویە یەکێکە لە ڕێبازە سۆفیگەریە سوننەکان..
مەيموون جۆرێکە لە گیانلەبەر کە خۆی چەندین جۆری هەیە وەکوو گۆریلا و هۆرانهۆتنا و شامپانزی.
مەچەک جومگەێکی ئاناتۆمیکە کە وا دەبێتە هۆی جموو جۆڵی هەرچی زۆرتری دەست لە مرۆڤ دا.
مەک ئاپ ستۆر یان بازاڕگای نەرمەکاڵاکانی مەک  بریتیە لە دابەشکارێکی دیگیتاڵی و خزمەتگوازیەکی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەکارهێنەرانی 
مەک ئۆ ئێس (بەئینگلیزی: Macintosh Operating System، بەکورتیی "Mac OS") سیستمی بەکارخەری ماکینتۆشە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ پەرەی پێدەدرێت، ھەموو ئامێرەکانی مەکینتۆش ئەم سیستمەیان لەسەر دامەزرێنراوە.
مەک مینی (بە ئینگلیزی: Mac Mini) یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری دیسکتۆپ.
مەکای یان ماکای بە ئینگلیزی: Mackay ناوی یەکێک لە شارەکانی ویلایەتی کوینزلەندە لە وڵاتی ئوسترالیا.
مەکتەبی قورئان، یان مەکتەب قورئان، کۆمەڵێک قوتابخانەی دینی بوون کە لە ناوچە سوننەنشینەکانی ئێران، پێش لە شۆڕشی گەلانی ئێران، لە سەر دەستی ئەحمەدی موفتی زادە دامەزرا.
مەکدۆنێل دێگلەس ئێف ئەی ١٨-ھۆرنێت (ئینگلیزی: McDonnell Douglas F/A-18 Hornet) فڕۆکەیەکی کارای سەربازیی دوو بزوێنەریی ئەمریکییە.
مەکسیک، بە فەرمی دەوڵەتە مەکسیکییە یەکگرتووەکان (بە ئیسپانی: Estados Unidos Mexicanos) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا.
مەکینە ئامرازێکی پێکھاتوو لە یەک یا چەند پارچەیە کە بۆ بەجێھێنانی ئەرکێکی تایبەت لە وزە کەڵک وەرئەگرێ.
مەکینەگێڕ بریتییە لە فیلمێکی هەستبزوێن دەرچووە لە ساڵی ۲۰۰٤، تۆمار کراوە لە ئیسپانیا بەزمانی ئینگلیزی لە دەرهێنانی براد ئەندرسۆنە و پاڵەوانێتی کریستیان بیلە بەڕۆڵی تریڤەر ریزنیک، ئەو کرێکارەی لە ئازاردایە بەهۆی کەم خەوی، کە نزیکەی ۱ ساڵە نەخەوتووە تەنها بۆ چەند کاتژمێرێک نەبێت!
مەگنا کارتا یان پەیمانی مەزن ڕێکەوتێکە لە نێوان جۆن پاشای ئینگلیز و دەستەیەک لە بارۆنەکانی ئینگلیزی.
مەڵبەندی دوورگەکانی کۆکۆس(کیلینگ) کە ھەروەھا دوورگەکانی کۆکۆس و دوورگەکانی کیلینگیش ناو دەبردرێ، مەڵبەندێکە لە ئۆسترالیا کە لە ئۆقیانووسی ھیند، لە باشووری ڕۆژئاوای دوورگەی کریسمەس ھەڵکەوتووە.
مەڵبەندی دوورگەی کریسمس، مەڵبەندێکی ئۆسترالیایە لە ئۆقیانووسی ھیند ھەڵکەوتووە.
مەڵەغان، کەرەنتوو یا کەرەمتوو ئامرازێکی وەرزێڕییە بۆ گواستنەوە یان دروونەوەی گژوگیا.
مەھاباد یەکێکە لە گرینگترین و بەناوبانگترین شارەکانی کوردستان.
مەھێڵە (CV)یەکەت لە دوو پەڕە تێپەڕ بێت.
مەی زیادە (ماوەی ژیان:١١ی شووباتی ١٨٨٦ تاکوو ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩١٧)  ئەدیب و نووسەرێکی فەڵەستینی زۆر بەتوانابووە،  لەشاری ناسرەیەی فەڵەستین لەدایک بووە و باوکی لوبنانی بووە و دایکیشی فەڵەستینی بووە و تاقانە کچی دایک باوکی بووە، قۆناغی سەرەتایی لە شاری ناسرە  لەفەڵەستین تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندیشی لە قوتابخانەی عەین تووڕە لەلوبنان تواوکردووە.
مەیبڵ لوومیس تاد (بە ئینگلیزی: Mabel Loomis Todd) (١٨٥٦-١٩٣٢) نووسەری ئەمریکیی سەدەی نۆزدە و بیست بوو.
مەیدان شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی مەیدان، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی مەیدانە.لە ئێستادا ئەم شارەدێیە لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئەبرێت بەڕێوە و سەر بە ئیدارەی گەرمیانە بەڵام لە ڕووی کارگێڕیەوە سەر بە قەزای خانەقینە لە پاریزگای دیالا.
مەیدانی چوارچرا ناوی مەیدانێکی بەناوبانگ لە ناوەندی شاری مەھابادە.
مەیوان (Meywan، بە فارسی: میوان) دێیەکە لە گوندستانی شێوەسەر، لە ناوچەی باینگانی شارستانی پاوە، پارێزگای کوردستان، ئێران.
مەیگوو، ئەنگوش، کێچی دەریا (بە ئینگلیسی : Shrimp) قرژاڵۆکەیەکی دە پێیە لە تیرەی ڕەقپێستان، بە چنگاڵی درێژی دڕکاوییەوەمەیگوو جۆرێک ڕەقپێستی ئاوژییە کە لە زۆربەی ئاوەکانی جیهاندا دەژی(هەم ئاوی شیرین و هەم ئاوی سوێر).
مە‌ولوود بە‌ھرامیان (بە فارسی: مولود بھرامیان) وەرگێڕ
ن: پیتی نەبزوێن.
ن: پیتی نەبزوێن.لە زمانی کوردیدا دوو پیتی دەنگدار یاخود بزوێن، درووست نییە لە وشەیەکدا بەدوای یەکتریدا بێت، بۆیە پێویستە ناوبەندێک بخرێتە نێوانییان تا وشەکە لەڕووی ڕێزمان و گوتنەوە درووست بێت، کەوابێ وشەی (دایکیان) ھەڵەیە، پێویستە ڕاستبکرێتەوە و بکرێت بە (دایکییان)، چوونکە:
ناتوانن پەناگایەکی ھێمنیان لە وڵاتی خۆیان ھەبێت  یان کەسێ کە وڵاتنامە و ھاووڵاتێتیی تایبەتی نییە و لە دەرەوەی وڵاتێک کە پێشتر لێی ژیاوە، دەژیت  و بەھۆی ترس لە گیانی، بەباشتری دەزانی نەگەڕێتەوە بۆ وڵاتێ کە پێشتر لێی ژیاوە.
ناتۆ یان ڕێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور (بە ئینگلیزی: North Atlantic Treaty Organisation) لە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ بە ئامانجی بەرگری ھەرێمی لە واشینگتۆن دی سی دامەزرا.
ناتیق، ناوی مەلا کەریم کوڕی مەعروف کوڕی وەسمانە، ساڵی ١٨٨٦ لەدایکبووە، یەکێکە لە شاعیرە ھەست ناسک و خاوەن شیعری دڵداریی و ناسکی زۆر جوان کە لەم دواییانەدا بەچاپ گەیەنراون.
ناحیە (عەرەبی :ناحية‎‎)، جۆرێکی ناوچەییە کە زۆربەی کات بریتیە لە ژمارەیەک گوند و/یان هەندێک جار کۆمەڵێک شارۆچکەی بچووک.
ناحیەی بالیسان کەوتۆتە باکووری ڕۆژھەڵاتی قەزای شەقڵاوە وە سنووردارە بە ناحیەی خەلیفانی سەر بە قەزای سۆران و قەزای ڕواندز لە باکوور و ناحیەی بێتواتە ی سەر بە قەزای ڕانیە و ناحیەکانی حەریر و باسرمە و ھیران سەر بە قەزای شەقڵاوە و ناحیەی سکتان سەر بە قەزای کۆیە.
ناحیەی بالیسان، دەکەوێتە رۆژئاوای شاری سلێمانی، و سەر بە پارێزگای ھەولێرە، لەساڵی ١٩٩٩ لەلایەن حکوومەتی سلێمانی بالیسان کراوە بە ناحیە کەپێشتر گوند بووە و لە ئێستادا نزیکەی ١٥ گوندێک لەدەورووبەری ناحییەکە ھەیە لەوانە گوندەکانی توتمە، شێخ وەسانان،
ناحیەی تەکیە
ناحیەی تەکیە لە ڕووی ئیداریەوە دەکەوێتە سەر پارێزگای سلێمانی و سەر بە قەزای چەمچەماڵە.
ناحیەی حاجیاوا (بە لاتینی: Hajiawa) گەورەترین ناحیەی باشووری کوردستانە و سەر بە قەزای ڕانیەیە، ناحیەی حاجیاوا بەپێی ھەرێمی کوردستان سەر بە پارێزگای سلێمانی و دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، لەڕووی سنوورەوە حاجیاوا لەگەڵ چەند ناوچەیەکدا ھاوبەشە، لە بەشی باکووری ھاوسنوورە لەگەڵ ھەریەک لە قەزاکانی ڕواندز و شەقڵاوە کە سەربە پارێزگای ھەولێرن، لە بەشی باشوور و باشووری ڕۆژھەڵات زێی بچووک و قەزای دووکانە وە لەبەشی ڕۆژھەڵاتی قەزای ڕانیە و بەشی خۆرئاوا و باشووری خۆرئاوای قەزای کۆیە، وە لەسەرئاستی ھەرێمی کوردستان ناوچەی لێکۆڵینەوەدەکەوێتە بەشی باکوری  ڕۆژھەڵات.
ناحیەی سرۆچک یان ناحیەی بەرزنجە  ناحیەیەکە کەوتووەتە ، قەزای سەید سادق، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ناحیەی سێگردکان یەکێکە لەناحیەکانی پارێزگای ھەولێر، سەربەقەزای کۆیە، دەکەوێتە (٧٥) کم باشوری خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و بەدوری (٦٠) کم لەباشوری خۆرئاوای قەزای کۆیە دەڕوانێت بەسەر زێی بچووک لە نێوان ناحیەکانی (تەق تەق و ئاڵتون کۆپری) و سەرەتای دروست بوونی سێگردکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی (١٧٩٠-١٨٠٠).
ناحیەی سەنگەسەر یان ناودەشت یەکێکە لە ناحیە ھەرەکۆنەکانی قەزای قەڵادزێیە و سەربە پارێزگای سلێمانییە.
ناحیەی عەنکاوە سەر بە قەزای ناوەندی ھەولێرە، کەوتووەتە باکوور-باکووری ڕۆژئاوای شاری ھەولێر.
ناخەیاڵکرد (non-fiction)، وەکوو ژیاننامە، ھەواڵ و دەنگوباسی ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆن، مێژوو؛
نادرشا (١٦٩٨-١٧٤٧) یەکێکە لە بەناوبانگترین پادشاکانی ئێران لە دوای هاتنی ئیسلام.
نادیژدا کرۆپسکایا (ماوەی ژیان:٢٦ی شوباتی ١٨٦٩ تاکوو ٢٧ی شوباتی ١٩٣٩) ، کرۆپسکایا ژنە سیاسەتمەدار و  شۆڕشگێڕێکی ڕووسە و یەکێک بوو لە شۆڕشگێڕەکانی بەلشەڤیکی شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕووسیا ، نادیژدا لەماوەی ١٩٨٩ تاکوو ١٩٢٤ ژنی سەرکردەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر ڤلادیمیر لێنین بووە.
ناردن
نارنجۆکی ئێم-٦٧ جۆرێکی نارنجۆکی دەستییە.
ناروتۆ (بە ژاپۆنی: ナルト) زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە کە لەلایەن ماساشی کیشیمۆتۆوە نووسراوە و کاری وێنەکێشانی بۆ کراوە.
نارین فەقێ (١٩٨٠- ) گۆرانیبێژێکی کوردە.
نازم حیکمەت ران (١٥ی جەنیوێڕی ١٩٠٢ - ٣ی جوونی ١٩٦٣) ناسراو بە نازم حیکمەت (بە تورکی: Nâzım Hikmet) شاعیر، شانۆنامەنووس، ڕۆماننووس و بیرەوەری گەورەی خەڵکی تورکیایە.
ناسا (کورتکراوەی: National Aeronautics and Space Administration) ئاژانسێکی سەربە حکوومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە و بەرپرسە لە بەرنامەی ئاسمانی ئەو وڵاتە.
ناسا رایگەیاند: کە پرۆژەی پایەنیر ئەستێرەی بەیان (Pioneer Venus Project) بە ئامانجی ناردنی لێکۆلینەوە لەسەر ھەوای خۆر لە زەریای ڤینوس، وە لێکۆلینەوە لەسەر کەش و ھەوای ھەسارەی ڤینوس
ناسر رەزازی (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥، سنە) یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت.
ناسر فەکووھی  (بە فارسی: ناصر فکوهی، لەدایکبووی  ساڵی ١٩٥٦ لە شاری تاران) لە بنەماڵەیەکی چینی مامناوەند، مرۆڤناس، ڕۆژنامەوانێکی پسپۆڕ، نووسەر و وەرگێڕ و ھاوکات مامۆستای یاریدەدەری بەشی مرۆڤناسی کۆلێجی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی تارانە.
ناسر قادرپوور.
ناسری سینا
ناسرە (عیبری: נָצְרַת ناسرەت، ئارامی: ܢܨܪܬ ناصرەث، عەرەبی: النَّاصِرَة‎) پایتەخت و گەورەترین هەرێمی باکوری ئیسرائیل/فەلەستینە.
ناسرەددین‌شا یان ناسرەددین شای قاجار (١٢٤٧ - ١٣١٣ی کۆچی مانگی) چوارەمین پادشای بنەماڵەی قاجار لە ئێران بوو کە بە دەست میرزا ڕەزا کرمانی تیرۆر کرا.
ناسرەدین دینت (ماوەی ژیان:٢٨ی ئازاری ١٨٦١ تاکوو ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٩) وێنەکێشێکی ڕۆژھەڵاتنناسی فەڕەنسیی بوو، دینات کاریگەربووە بە وێنەکێشی فەڕەنسیی دیلاکروا ، وێنەکانی ناسرەدین وەک هەر وێنەکێشێکی هاوسەردەمی لە چوارچێوەی ئیرۆتیکا دەسووڕانەوە بەڵام دوای گۆڕینی ئاینەکەی لە مەسیحییەت بۆ ئیسلام بابەتەکانی وێنەی گۆڕا وە وەک ڕۆژهەڵاتناسێکیش بەشێکی بەرچاو لە وێنەکانی دەڕبڕین لە وڵاتە ئیسلامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکات بەتایبەت عەرەبەکان.
ناسلی کچە کوردێکی گۆرانیبێژە کە ھەڵکەوت زاھیر ساڵی ٢٠١٠ ئەلبۆمێکی بە ناوی Black & White بۆ داناوە.
ناسیاریناسی، مەعریفەتناسی، ئێپیستێمۆلۆژی یان بیردۆزی زانین (بە ئینگلیزی: Epistemology، بە عەرەبی: نظریة معرفة) لە لقەکانی فەلسەفەیە کە گرنگی بە سروشت و سنوورەکانی زانین دەدات.
ناسیۆنالیزم یان نەتەوەپەرستی (بە ئینگلیزی: Nationalism، بەفەڕەنسی: Nasionalisme.
ناشتن (بەئینگلیزی: Burial)، بریتییە لە مەڕاسیمێک کە دەکرێت بۆ ڕاگەیاندنی مردنی کەسێک.
نامی (بە ژاپۆنی: ナミ، بە رۆماجی: Nami) ئەو کەسایەتییەکی ناو زنجیرە ئەنیمێ و مانگای وەن پیسە و لە لایەن ئییچیرۆ ئۆداوە دروست کراوە.
نامە گۆڕینەوەکەی نالی و سالم ئاماژەیە بە گۆڕینەوەی نامەی شێعری لە نێوان دوو شاعیری بەناوبانگی کورد،سالم و نالی لە سەدەی نۆزدەدا.
نامەی داواکاری (بە ئینگلیزی: Cover letter) یان داوانامە یان نامەی پشتگیری، پێشەکییە نامەیەکە کە لەگەڵ سیڤی کەسی داخواز بۆ کارێک دادەنرێت
نان خواردنێکی کۆنی میللەتانە، کە ھەویرەکەی لە ئارد و ئاو ئامادە دەکرێت و، دەبرژێنرێت، بۆی ھەیە چەند کەرەسەیەکی تریش تێکەڵی ھەویرەکەی بکرێت.
ناو وشەیەکە جگە لە جێناو کە دەبێتە بکەر یان بەرکار، یان دۆخ یان چۆنێتییەک دەردەخا.
ناو وشە‌یەکە بەکار دەبرێت بۆ ناونان یان ناوبردن و ناسینی کەسێک، شتێک، گیانلەبەرێک ...ھتد و کۆمەڵێ شێوەی جۆربەجۆری ھەیە.
ناوبانگی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەرکردووە.
ناوجەی پاراناڵ لە وڵاتی چیلی یەکێکە لە باشترین شوێنەکان بۆ روانگەی گەردوونزانی، بە تایبەت لەسەر چیای ئاتاکما لە بەرزی ٢٦٣٥ مەتر
ناوزەنگ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ھەڵشۆ، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ناونراوە پایەنیر ئەستێرەی بەیان یان پایەنیر١٢، لە ڕێکەوتی ٢٠\٥\١٩٧٨ لە ناوچەی کیپ کناڤرال لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ناو جەرگی مووشەکی ئەتلەس، ئامێری پایەنیر تیرەکەی ٢٥٠ سانتیمەتر بوو وە بەرزیەکەشی ١٢٠ سانتیمەتر بوو، وە وزەی خۆری لەگەلە لەگەل لۆ وزەی کارەبایەکە کە توانای ٣١٢ وات کارەبا بەرھەم دەینی، ئەو برە پارەی بۆ ئەو کەشتیە سەرف کرا بری ١٢٥ میلیۆن دۆلار بوو.
ناونیشانی IP نیشانێکی ژمارەیییە دەدرێتە پاڵ ھەر کەرەستەیەک کە بەشداریی تۆڕێکی کۆمپیوتەری بکا و پرۆتۆکۆلی ئینتێرنێت بۆ کاری گەیاندن بەکار بێنێ.
ناوپەنچک (بە ئینگلیزی: Diaphragm) ماسوولکەیەکە بە شێوەی گومبەز (گومبەت) بە پەراسووەکانی خوارەوە بەندە، وەک ماسوولکەیەکی سەرەکی لە ھەناسەدان کاردەکات.
ناوچە (بەفارسی: بخش) جۆرێک لە دابەشکراوەکانی سیاسی ئێرانە کە لە شارستان بچۆکترە و لە گوندستان گەورەترە.
ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق یان سنوورە جێناکۆکە ناوخۆییەکانی کوردستانی عێراق یان بەکورتیی "ناوچە جێناکۆکەکان" ئەو ناوچانەن کە بەپێی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دیاریکراون وەک ناوچەی بەعەرەبکراو لەماوەی دەسەڵاتی حیزبی بەعسدا لە عێراق.
ناوچەکانی دژە-فڕینی عێڕاق (بە ئینگلیزی: Iraqi no-fly zones).
ناوچەکە دەکەوێتە باکوری نێڤێدا کە ڕووبەرەکەی ھێندەی چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەبێت، وە سەرەڕای گەورەیەکەیبینینی زۆر ئەستەمە، سەرەتا لە نێوانا ساڵەکانی چلەکان و پەنجاکاندا لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و سۆڤیەتدا ھەردوولایان ھەوڵیان ئەدا پێشکەوتووترین جۆری چەک و فڕۆکەو بۆمب دروست بکەن،[ژێدەر پێویستە]ئەمریکا کە خاوەن بۆمبی ھایدرۆجینی بوو سەرەتا ویستی ئەم چەکە بەرەو پێش بەرێت کە ٢٠ ھێندە لەجۆرەکەی خۆیان بەھێزتر بێت، بۆیە بۆ بەھێز کردنی ئەم چەکە ناوچەی ٥١یان ھەڵبژارد، ئەمە سەرەتای دروست بوونی بوو بەڵەم بەرە وپێشچوونی ئەم ناوچەیە لەگەڵ پارێزگاریکردنی ئەم ناوچەیە نھێنی زۆر گەورە لە خۆی دەگرێت.
ناوچەی ئێژە بە پانتایی ٧٩٫٠٠٠‌ کیلۆمیتری چوارگۆشە ، پێنجەمین ناوچەی گەورەی تورکیایە.
ناوچەی بتوێن "پ.
ناوچەی بورجەکان یان ناوچه‌ی کەلووەکانبورجەکانی چەرخی ناوچەی بورجەکان:
ناوچەی جەمسەری باشووری ئوسترالیا بەشێکە لە جەمسەری باشوور یان هەمان ئانتارکتیکا.
ناوچەی دێنە یان کێوی دێنە بڕیتیە لە سنوری سروشتی نێوان کوردستان و ناوچە فارسەکان لە خۆڕھەڵاتی کوردستان، ھەڵکەوتەی ناو زنجیرە چیای زاگرۆسە کە درێزیەکەی ٨٠ کم دەبێت بە پانی ١٥ کم ناوچەکانی ئەسفەھان و بەختیاری لەکوردستان جیادەکاتەوە.
ناوچەی ٥١ (بە ئینگلیزی: Area 51) خاوەنی زۆرترین نھێنییە لەسەر ڕووی زەوی، نە بەڕاستی نە بە ئینتەرنێت نە بە ھیچ تەکنەلوژیایەکی پێشکەوتوو تاکو ئێستا نەتوانراوە ڕاستیی ئەم شوێنە بە جیھان ڕابگەیەنرێت بەھۆی گرنگی و نھێنیی ئەم شوێنەوە، ئەمریکا تەواوی نھێنییەکانی ئەم شوێنەی بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا پارازتووە، وە ڕێگری لە مێشێکیش ئەکات لە دووری ٢٠کم لێم جەگەیەیە نزیک بێتەوە.[ژێدەر پێویستە]
ناوچەی پشدەر یەکێک لە ناوچەکانی کوردستان کە ناوەندەکەی شاری قەڵادزێیە و دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی.
ناوچەی ڕیشەی DNS بەو ناوچەیە دەوترێ کە لە سەرترین ئاستی زنجیرەپلیکانەی DNSدا جێی گرتووە.
ناوچەی کانسای (بە ژاپۆنی:関西地方) یان ناوچەی کینکی (بە ژاپۆنی:近畿地方) یەکێک لە ناوچەکانی وڵاتی ژاپۆنە کە لە دووڕگەی ھونشۆدا ھەڵکەوتووە.
ناوچەی کەنداوی جێرڤیس (بە ئینگلیزی : Jervis Bay Territory) ناوچەیێکە له ئوسترالیا کە لە لایان نیو ساوت وێلز دەوری گیراوه.
ناوچەی گەشتیاری مەیگۆڕێ (بە فارسی: منطقه توریستی یا گردشگری میگوره، بە ئینگلیزی: Maygoreh Tourist Area) ناوچەیێکی گەشتیاریی سەربەشاری بانەوڕێ لە شارستانی پاوەیە کە بە هۆی بوونی ئەشکەوتی خاڵۆ حوسێن کۆکەن زۆر ناسراوە و ساڵانە خەڵکێک زۆر لە سەرانسەری جیهان سەردانی ئەکات.
ناوچەی ھەناسەدانی خواروو ئەو بەشە لە کۆئەندامی ھەناسەیە کە کەوتووەتە نێوی سینگ.
ناوچەی ھەناسەدانی سەروو ئەو بەشە لە کۆئەندامی ھەناسەیە کە کەوتووەتە دەرۆی سینگ.
ناوک (بە ئینگلیزی: Kernel) ی لینوکس ناوکی سیستمی کارپێکردنی گنو/لینوکسە، لەلایەن لینوس تورڤالدس ەوە نووسرا لەسەرەتای نەوەتەکانەوە پاشان لەژێر مۆڵەتی گشتی جی پی ئێڵ دا وەشاندی، کۆمەڵێکی زۆر خۆبەخش بەردەوام لەسەر گەشەپێدانی کاردەکەن لە ھەموو جیھاندا.
ناوکەخانە یان دەندک (بە (لاتین): nucleus یان nuculeus) ئەندامۆچکەیەکە لە ناو خانەدا کە ئەرکی پاراستنی دی ئێن ئەیی لە ئەستۆیە و بەم کارە ژیانی خانە دەپارێزێت و دەبێتە ھۆی بەردەوام بوونی زاوزێی ئەو.
ناوی  ئەبوجەعفەر ئەحمەد کوڕی یوسف کوڕی ئیبراهیم کوڕی تەممام سدیق بەغدادی (بە عەرەبی: يوسف بن ابراهيم الصدَيق البغدادي) (٨٣٥-٩١٢ز)  لە ڕۆژئاوا بە ناوە بە لاتین کراوەکەی ناسراوە کە (Hametus)ە.
ناوی FORTRAN لە FORmula TRANslationــەوە ھاتووە ئەم زمانە سەرەتا لە ساڵی ١٩٥٠ دروست کرا لە لایەن کۆمپانیای IBMـەوە بۆ مەبەستی زانستی و داوانامەی ئەندازیاری وە بوواری ماتماتیکی .
ناوی ئەبو ناسر موحەمەد کوڕی فەرخ فارابی ە لە گوندێکی بچووک بە ناوی " واسیج " لە نزیک فاراب لە ساڵی ٢٥٩ە "٨٧٠ز" لە دایک بووە .
ناوی ئەبوعەبدوڵڵا موحەممەد کوڕی جابیر کوڕی سینان ئەلڕاقی حەڕڕانی شابی بەتتانی (بە لاتینی: Albategnius , Albategni یان Albatenius) زانایەکی موسوڵمانی گەردوونزان و بیرکاریزان و ئەستێرەزان بووە و ژمارەیەک لە پەیوەندییەکانی سێگۆشەزانی داهێناوە و پێشکەشی کردووە.
ناوی ئەو گەڕەستێرەیە لە ٦ نیسانی ساڵی ١٩٩٣ ئاشکرا کرا.
ناوی بەکارھێنەر کە لە ھەندێک سیستەم دا بە ناو یان بەکارھێنەری تەنیاش دەنووسرێت لە کۆمپیۆتر دا بریتیە لە ناوێکی تایبەت بۆ ناسینەوەی کەسێک لە سەر سیستەمێکی کۆمپیۆتر دا.
ناوی تەواو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤیێرا ٥ی شوبات ١٩٨٥ لە شاری (مادەیرا) لە وڵاتی پورتوگال لە خێزانێکی ھەژار کە باوکی باخەوان بووە و دایکیشی چێشتی بۆ ماڵان لێناوە لەدایک بووە، ئەو ئێستا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پرتوگال و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەکات کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی لشبۆنەی پرتووگالی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیسی کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی دەکات و لە ئێستادا ئاڕمی کاپتنی ھەڵبژاردەکەی لە دەست گرتووە، ئەو یەکێکە لە بەنرخترین یاریزانانی جیھان.
ناوی تەواوی  عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفایە، لە ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بەسەریەکەوە بڕیوە.
ناوی تەواوی تێری دانیال ھێنریە (Thierry Daniel Henry) لەبەرواری ١٣ ـی ئۆگەستی ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی لێس ئالیسی ووڵاتی فەرەنسا لەدایک بووە ، یاریزانێکی تۆپی پێی فەرەنسیە و تاوەکو وئێستاش بەردەوامە لەسەر خزمەتکردن بەبواری وەرزش و تۆپی پێ ، سەرەتای دەست پێ کردنی وەک یاریزانێکی لاو لە سەرشەقامەوە لەگەل چەند ھاوڕییەکی سەری ھەڵداوە ، لەساڵی ١٩٩٠ـەوە ڕووی کردە یانەی مۆناکۆ و لەوێ وەک یاریزانێکی پیشەگەر ناسرا و پاشان لەساڵی ١٩٩٧ بوو بە یاریزانێکی نێودەوڵەتی لەو کاتەی بانگشتی ھەڵبژاردەی لاوانی فەرەنسا کرا بۆ خوار تەمەنی ٢٠ ساڵان ، زیاتر بە جیھان ناسرا کاتێک ڕووی کردە یۆڤانتۆس و لەوێوە بەبڕی ١١ ملیۆن پاوەند بۆڕیزەکانی ئارسیناڵ و لەوێشەوە بە ٢٤ ملیۆن بۆ بارسا و دواتر بۆ یانەی نیۆڕک ڕید بۆڵس و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە لە یاری کردن لە ڕیزی ئەو یانەیە .
ناوی تەواوی خۆزێ ماریا گوتیرێز ھێرناندیز گوتی یە لە٣١ی مانگی دەی ساڵی ١٩٧٦ لە تۆریخۆن دی ئاردیز لە دایکبووە کە دەکەوێتە ٢٠ کم لە ڕۆژھەڵاتی ڕێگای سەرەکی نێوان ( مەدرید – بەرشلۆنە) و بە ئۆتۆمبێل ٢٠ خولەکێک لە مەدرید دوورە .
ناوی تەواوی ڕۆبێرتۆ کارلۆس داسیلڤا ڕۆچا (Roberto Carlos da Silva Rocha) ـیە  لەبەرواوی  ١٠ـی ئۆگەستسی سآڵی ١٩٧٣ لە ناوچەی گارچا لە ڕۆژئاوایی شاری ساوپاولۆ لە وڵاتی بەڕازیل هاتۆتە دنیاوە ،لەگەڕێکی هەژار نشین و لە کێلگەیەک ـدا گەورە بووە کە یارمەتی دایک و باوکی دەدا، لەساڵی ١٩٨١ کارلۆس و خانەوادەکەی ڕوویان کردە ناوچەی کۆردێریۆپۆلیس کە شارێکی بچووکی سەر بە ساوپاولیە، لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە ڕۆبەرتۆ کارلۆس ڕفێنرا کەچی ئەوەی سەیر بوو تەنها بەلێ سەندنی کاتژمێرەکەی دەستی و تەلەفۆنەکەی  وازیان لێ هێنا.
ناوی خێڵێکی بەناوبانگی ھیندییە ڕەسەنەکانی ئەمریکایە، کە ھەر لە ڕۆژئاوای ئەمەریکاش زیادیان کردووە و تەشەنەیان کردووە.
ناوی زانستی گەنم Tritticum Spp وە لەخێزانی گیاییە بەناوی Poaceae
ناوی شارەکان سەربەڕەو ژێر ڕێزکراوە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان.
ناوی عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس (بە عەرەبی: عبدالله ابن عباس) یەکێک بوو لە هاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ).
ناوی لێکدراو بریتیە لە ناوێک کە لە زیاتر لە ڕێشەی وشە (Word stem) پێک ھاتووە.
ناوی هونەری بریتییە لە ناوێکی وەرگیراو کە دەوترێت بە کەسە بەناوبانگەکان وەک ئەکتەر و گۆرانبێژەکان کە خۆیان   هەڵی دەبژێرن بۆ خۆیان، یان لەگەڵ کاتدا پێیان دەوترێت لەلایەن سەرسام بووانیان یان ڕۆژنامە تایبەتەکانی ئەو بووارە.
ناوی پاوان یان ناوی دۆمەین مۆرکێکی ناسێنەرە کە ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی، دەسەڵات، یان کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرانە و کارگێڕانە لە ئینتەرنێتدا پێناسە دەکا.
ناوی پاوانی بەتەواوی شیاوکراو (Fully Qualified Domain Name - FQDN) یان ناوی پاوانی ڕەھا (Absolute Domain Name) ئەو ناوی پاوانەیە کە بەوردی شوێنی خۆی لە زنجیرەپلیکانەی سیستەمی ناوی پاوان‌دا دیاری بکا.
ناوی پاوانی ‎.gov پاوانێکی ئاست-سەری پاڵپشتکراوە (ئینگلیزی: sponsored Top-level domain یان sTLD) لە سیستمی ناوی پاوانی ئینترنێتدا.
ناوی کات: ناوێکە ئاماژە بەکاتی ڕوودانی کردارەکە دەکات لە زمانی عەرەبیدا.ناوی شوێن: ناوێکە ئاماژە بەشوێنی ڕوودانی کردارەکە دەکات لەزمانی عەرەبیدا.
ناوی کتێبێکی نوام چامسکییە کە کەریم قادرپوور کردۆیەتی بە کوردی  .
ناوی کۆمەڵە چیرۆکێکە لە سەعید سلێمانی کە یانەی قەڵەم لە شاری سلێمانی چاپی کردووە و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکان ژمارەی (1123)ی ساڵی ٢٠١٢ی پێدراوە .
ناوی یەکێک لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا کە خوێندکار دوای چوار ساڵ لە خوێندن بەدەستی دەھێنێ لە بوارێکی دیاریکراودا.
ناویان به‌ تێکده‌ر و کاولکار هاتووه‌  ئه‌مه‌ش به‌لگه‌یه‌که‌ که‌وا سوئیه‌کان په‌یوه‌ندی سیاسی و دبلۆماسی
ناوێکی چینییە وە ناوی خێزانەکەی ئیپ یان یەپە، ھەروەھا ناسراوە بە ئیپ چون یان یەپ جون، ئیپ چون لەدایک بووی  (١٩٢٤-0٧-١٠) ١٠ی تەممووزی ١٩٢٤، تایبەتمەندە لە ھونەرە جەنگییەکانی وینگ چون، کوڕە گەورەی ئیپ مانی مامۆستای بروس لی ییە.
ناوە (Nawe، بە فارسی: ناوه) گوندێکە لە بەخشی نەنۆر لە شارستانی بانە.
ناوە پلازمە تۆڕ (بە ئینگلیزی: Endoplasmic reticulum) بریتییە لە کۆمەڵێک بۆریچکە و تورەکەی پەردەیی.
ناوەرۆک
ناوەرۆکەکان ئەو ئەندامانەن کەوا لە ناو گۆلی سک و حەوزەکەلێن دا جێگیرن.
ناوەند (بە ئینگلیزی: Mean)، یان ناوەندی ژمێرەیی بەربڵاوترین پێوەرە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق، و لە ژیانی ڕۆژانەدا زیاترین بەکارھێنانی ھەیە.
ناوەندگەرێتی (سەنتراڵیزم) لە وشەی لاتینی centrum بە واتای ناوەند وەرگیراوە.
ناوەندی بۆشاییی بایکۆنور (بە ڕووسی: Космодром Байконур, Байқоңыр Космодромы) ئەووە ناوەندێکی بۆشایی نێودەولەتیە ئەو ولاتانەی بەشدارن تێیدا ڕووسیا و ئۆکرانیا و کازاخستان، ئەو ناوەندە لە ولاتی کازاخستانە، ئەو ناوەندە نزیک نیە لە شاری بایکۆنور بەلام ئەوە لە چوارچێوەی فریاکەوتنی جاسوسی بوو لە کاتی جەنگی سارددا دەکەوتە سەر ھێلی پانی ٤٥٬٦° و ھێلی درێژی 63,3° E، لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای دەریای ئاڕاڵ لە نزیکی شاری تیوراتام.
ناوەندی جویانای بۆشایی (بە ئینگلیزی: Guiana Space Centre) یەکێکە لە ناوەندە بۆشاییەکانی وڵاتی فەرەنسا نزیکە لە کورو لە جویانا لە سەر ئۆقیانووسی ئاتلانتیک لە نزیک ئەمریکای باکوور ، ئەو ناوەندە لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزراوە، وە ئەو شوێنە بەکاردێ لەلایەن دەزگای بۆشاییی ئەورووپیESA و دەزگای بۆشایی فەرەنساCNES و کۆمپانیای ئاریان سپێس بۆ بەکارهێنای مووشەکەکانیان وکاری بازرگانی.
ناوەندی نیشتیمانی بۆ گەرانی بۆشایی (بە فەرەنسی : Centre National d'Etudes Spatiale) وە بەنێوبانگە بە (CNES)، ئەوە دەزگای بۆشایی وڵاتی فەرەنسایە، بارەگایەکەی لە ناوەندی شاری پاریسە، لە ژێر وەزارەتی بەرگری فەرەنسا کار دەکا، بوودجەی ساڵانەی دەگاتە ٢،٣٣٤ ملیار یۆرۆ بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٧، بەرێبەرەکەی جۆن ئافیس لو گالە.
ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشە ڕێکخراوێکی ناحکوومییە کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە شاری سلێمانی دامەزراوە.
ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی ئەڵمانی ناوەندێکی ڕۆشنبیری‌یە، ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری مانھایم دامەزرا.
ناوەندی ھەواڵنێریی سەقز ناوەندێکی بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیارییە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە تایبەتە بە شاری سەقز.
ناوەندە یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی حاجی ئۆمەران سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.
ناوەڕاستی ئەفریقا یان ئەفریقای ناوەڕاست، بە ناوەندی قاڕەی ئەفریقا ئەوترێت، کە ئەم وڵاتانەی خوارەوە ئەگرێتەوە؛
ناوەڕاستە (بە ئینگلیزی: Median) لە ئامار و ھەروەھا لە بیردۆزی ئەگەردا کاتێک ژمارەی بەھایەکان تاک بێت بەو بەھایە دەوترێت کە دەکەویتە ناوەندی  کۆمەڵەکە دوای ڕیزکردنی بەھایەکان بەرەو ژوور یان بەرەو ژێر و ئەگەر ژمارەی بەھایەکان جووت بێت دەکاتە تێکڕایی ئەو دوو بەھای دەکەویتە ناوەڕاستی کۆمەڵەکە.
ناوەڕۆکی ئازاد، یان زانیارییەکانی ئازاد، ھەر جۆرە کارێکی کردەوەیی، بەرھەمەکانی ھونەری یان کارە خولقێنەرەکانی‌ترە کە بەپێی پێناسەکردنی کارێکی کولتووری ئازادە.
ناپۆلیۆن پۆناپارت (بە ئینگلیزی: Napoleon Bonabarte) یەکێکە لەسەردارە مەزنەکانی ئەورووپا و جیھان کە توانیویەتی ئیمپراتۆریەتێكی بەهێزی فەرەنسی لە پاڵ ئیمپراتۆریەتی ڕووس و نەمسی و پروسی و بەریتانی دامەزرێنێ.
ناڕەزایییەکانی ٢٠١٥ی ھەرێمی کوردستان بە ھۆی چارەسەر نەکرانی کێشەی ئابووریی نێوان حکومەتى ھەرێمى کوردستان و حکوومەتی فێدراڵی عێراق و دواکەوتنی چەند مانگی مووچەی کارمەندان و ھەروەھا قەیرانی پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا دەستی پێ کرد.
ناڕەزاییەکانی ٢٠١٣ی گۆڕە‌پانی تە‌قسیم ئەو ناڕەزاییە بوو لەئەنجامی چەندین ھۆکار ھاتنە ئارایەوە کە کاتی ناڕەزاییەکانی لەشەوی ٢٧ی ئایاری ٢٠١٣ دەستی پێکرد، لە بڕینەوە درەختەکانی پارکی گەزی لەگۆڕەپانی تەقسیم بۆ ناوەندێکی ئابووری و بازرگانی کەبەم ھۆیەوە سەدان کەس برینداربوون وێڕای کوژرانی چەند کەسێک -
ناکۆتایبوون (بەم هێمایە ∞ نیشاندەدرێت) ئاماژە دەکات بە چەندین چەمکی جیاواز - زۆرتر گرێدراو بە بیری "بێ سنووری" - کە لە فەلسەفە و بیرکاری و تیۆلۆجیدا دێنە کایەوە .
ناکۆکی نێوان نوێخوازەکان و کۆنەخوازەکان (بە فەرانسەوی: querelle des Anciens et des Modernes) شەڕێک بوو کە لە وێژە و ھۆنەرەکان لە ساڵانی ١٦٩٠ دەستی پێ کرا و فەرھەنگستانی فەڕانسایی ھێنا بە لەرزانەوە.
ناڵپارێز شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ناڵپارێز، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی ناڵپارێزە.
ناڵەشکێنە کێوێکە  بە بەرزایی ١٥٦٥ میتر لە ئاستی دەریا، لە ڕۆژھەڵاتی شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە. .
ناڵەی جودایی یەکێکە لە ناسراوترین بەرھەمەکانی ھێمن موکریانییە کە گرنگییەکی کۆمەڵایەتیی تایبەتی پەیدا کردووە.
نایەکسانیی کۆمەڵایەتی بە شێوەیەکی گشتی ڕوودەدات لە کاتی دابەشبوونی سەرچاوەکان بە شێوازێکی نایەکسان لە کۆمەڵگەیەک دا، کە زۆرجار ئەمە ڕوودەدات لەڕێی شێوازی دابەشکردنە باوەکانەوە کە دەبێتە ھۆی ھاتنەکایەی چەند چینێک لە ناو دانیشوان دا.
نزار تۆفیق قەبانی (بە عەرەبی: نزار توفيق قباني‎) (٢١ی ئازاری ١٩٢٣ - ٣٠ نيسانی ١٩٩٨) سیاسەتوان و شاعیری خەڵکی سووریايه.
نزار حسێن یەحیا ناسراو بە نزار سەلامی لەدایکبووی ١٩٧٨ لەشاری سلێمانی.
نزاری یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی سمیلان سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.
نسڵ (بە لاتینی: Nisll) گوندێکی شارستانی سەوڵاوایە.
نلیسا یان نیلیسا کچە کوردێکی گۆرانیبێژە کە ھەڵکەوت زاھیر ساڵی ٢٠١٠ ئەلبۆمی بۆ داناوە.
نمایشی شانازی (بە ئینگلیزی: Pride parade • ھەروەھا ناسراوە بە فیستیڤاڵی شانازی) پێکھاتووە لە چەند ئیڤێنت و نماییشێک بۆ پیشاندانی پشتگیری بۆ گەی، لێزبیان، دووڕەگەزخواز، ڕەگەزگۆڕ، و ئەندامانی تری کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی.
نمر باقر ئەمین ئەلنمر لە ساڵی ١٩٥٩ لە شاری عەوامیەی سەر بە پارێزگای قتێف لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانی سعوودی لە دایك بووە، زانایەکى ئایینى شیعە مەزهەب بووە ، یەکێک بووە لە کەسایەتیە ئۆپۆزیسیۆنەکانى  عەرەبستانی سعوودی دژ بە بنەماڵەى ئال سعوود .
نموونەی چینی ناوکی (ئینگلیزی: Nuclear shell model) پەڕینی ئەو نموونەیە، کە ناوکۆکەکان دەکەونە ئاستەکانی وزە، یان چینە جیاوازەکانی ناو ناوک.
نواندنی دەدەییــی یەک ژمارەی ڕاستەقینەی نانەرێنی وەکوو r (بە ئینگلیسی: Decimal Representation) وتەیێکە بەم فۆرمە:
نوسینگەی ھێلکەیی (بە ئینگلیزی: Oval office) نووسینگەی فەرمیی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
نوسە‌ران و‌ مێژوونوسان لە‌ کۆن و ئێستا بۆچوونی جیایان ھە‌یە‌ سە‌بارە‌ت بە‌ سە‌رە‌تای سە‌رھە‌ڵدانی سۆفیگەری و مانای وشە‌ی سۆفی، لە خوارەوە هەندێک لە بۆچوونە‌کانی زاناکان کۆ کراوەتەوە.
نوو دەم (سەردەمی تازە) ڕۆژنامەیێکە بە زمانی کوردی کە لە شاری قامیشلۆ دەردەچێت.
نوور شەریف ناوی تەواوی محەممەد جادر محەممەد  (٢٨ی نیسانی ١٩٤٨ - ١١ی ئابی ٢٠١٥) ئەکتەرێکی سەردەمییانەی میسری بوو، کارەکانی نوور شەریف لەزنجیرە دراماکان خۆی دەبینییەوە کە لەبەناوبانگترینییان حەجی متوەلی بوو.
نووری پاشا ئەلسەعید (بە عەرەبی: نوري السعيد‎) سیاسەتوانی عێراقی بوو کە لە سەردەمی ئیستعماری عێراق لە لایەن بریتانیاوە، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بوو.
نووسین ڕێگایەکی پەیوەندی گرتنە کە زمان پیشان دەدات.
نووسینگەی هەنگاریا بۆ بۆشایی ئاسمان ( بە ئینگلیزی : Hungarian Space Office) ئەوە دەزگایەکی بۆشایی حکومەتی مەجارستانە ، ئەو نووسینگەیە لەسەر دەستی حکومەت دروستکراوە لە ساڵی ١٩٩٢ 
نووسینی بزماری (بە ئینگلیزی: Cuneiform) بەو چینە لە ڕێنووسانە دەوترێت کە ھێمایەکی وەکوو پواز، یان بزماریان ھەیە.
نووسینەوەی مۆسیقا پێکھاتووە لە نووسینەوەی مۆسیقا، جا گۆرانی بێت یان تەنیا ئاوازی ئامێری، شێوەی مۆسیقی، پڕۆسەی دروستکردن و نووسینەوەی مۆسیقا و ئاوازدانان.
نووسەر (بە کوردیی باکووری: نڤیسکار، Nivîskar، بە کوردیی زازایی: Nûskerî) بەو کەسە دەوترێ کە بەرھەمێکی نووسراو یان چاپکراوی ھەبێت ، نووسەریش چەند لایەنێک دەگرێتەوە لەوانە نووسەری مێژوویی ، نووسەری چیڕۆک ، نووسەری چاند و ھونەر ، نووسەری وێژە، نووسەری فەلسەفی ، نووسەری ئایینی ، نووسەری سیاسی و ھتد.
نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووس حەسەن قزڵجی‌ رۆژی‌  ١٥/٩ / ١٩١٤ لە بنەماڵەیەکی‌ خوێندەوار لە شاری‌ بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.
نووسەری سیناریۆ یان سیناریست (بە ئینگلیزی: Screenwriter) بریتییە لەو کەسەی سیناریۆ دەنووسێت بە تەواوی ھەروەھا ھەڵدەستێ بە ئاڕاستە کردنی کرداری وێنە گرتن و وێنە کێشانی فیلمەکان، بەرنامەی تەلەفیزیۆن ، کۆمیک یان یاری ڤیدیۆ...
نوێن (Nwên، بە فارسی: نوین) دێیەکە لە گوندستانی شالیار، لە ناوچەی ھەورامانی شارستانی سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان، ئێران.
نوێنەرایەتی دەنگ (بە ئینگلیزی: Voice leading) پێکھاتووە لە پەرەسەندنی ھێڵی ئاوازی و پەیوەندییان پێکەوە بۆ دروستکردنی ھارمۆنی، زۆرجار بەپێی پێوەرەکانی کاونتەرپۆینت.
نوێنەک بریتییە لە ڕێسامەندییەک کە لە سروشتدا یان لە دەستکردەکانی ئینساندا خۆی ئەنوێنێ و شیاوی ناسینەوەیە.
نوێژ هەوڵدان یان ڕێگایەکە بۆ قسەکردن لەگەڵ خودا، کە بەشێکی گرنگە لەزۆرێک لە ئایینەکان.
نوێژی بەیانی (عەرەبی: صلاة الفجر) یەکێکە لە پێنج نوێژە فەرزەکانی موسڵمانان، لە دوو ڕکات پێک دێت.
نوێژی عیشا یان نوێژی خەوتنان (عەرەبی: صلاة العشاء) یەکێکە لە پێنج نوێژە فەرزەکانی موسڵمانان، لە دوای نوێژی ئێوارە دێت، لە چوار ڕکات پێک دێت.
نوێژی مردوو یان نوێژی جەنازە (عەرەبی: صلاة الجنازة) لە ئیسلامدا، نوێژێکە لە ڕێوڕەسمی ناشتنی مردوودا ئەنجام دەدرێت.
نوێژی نیوەڕۆ (عەرەبی: صلاة الظهر) یەکێکە لە پێنج نوێژە فەرزەکانی موسڵمانان، لە دوای نوێژی بەیانی دێت، لە چوار ڕکات پێک دێت.
نوێژی هەینی یان نوێژی جومعە (عەرەبی: صلاة الجمعة) نوێژێکی موسڵمانانە، کە ھەموو ھەینییان لەجێی نوێژی نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت بە شێوەی کۆمەڵ لە مزگەوتەکان.
نژیاروانی یان بیناسازی (بە ئینگلیزی: Architecture) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن.
نژیاروانیی ئایینی بە کردنەوەی ئەو خانووبەرانە دەوترێ کە بە بۆچوونی ئایینی و بیر و ڕای ئایینی دادەڕێژرێت.
نژیاروانیی ئۆرگانیک (بە ئینگلیزی: Organic architecture) فەلسەفەیەکی نژیاروانییە کە جەخت دەکات لەسەر ھاوئاھەنگیی نێوان مرۆڤ و جیھانیی سروشتی.
نھێنیی خاتوونە پاکیزەکان (بە ڕووسی: Институт благородных девиц) زنجیرە درامایەکی ڕووسییە کە دۆبلاژکراوی کوردییەکەی لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ەوە لە کەناڵی زاگرۆس تیڤیەوە بڵاو دەبێتەوە.
نۆتەی مۆسیقا (ئینگلیزی: Musical notation) سیستمێکی نووسینی نووسراو یاخود چاپکراوی وێنەکردن یان ھێماکردنی دەنگی گۆرانیبێژی یاخود ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا کە چەند ھێمایەک لەخۆ دەگرێت کە بە نۆتە ناو ئەبرێن.
نۆدشە شارۆچکەیەکە لە هەورامانی ئێران.
نۆرم (بە ئینگلیزی: Norm) بریتییە لە فانکشنێکی ڕاستەقینە بە شێوەی 
نۆرەی خواروو شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی سەرکەپکان، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
نۆستالۆژیا یان نۆستالجیا (بە ئینگلیزی: nostalgia) وشەیەکی یۆنانی کۆنە و ئاماژە دەکات بۆ ئەو ئازار و ناخۆشییانە کە نەخۆش تووشی دەبێت بەھۆی سۆزی گەڕانەوەی بۆ ژینگەکەی خۆی و ترس لەوەی نەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ڕابردووی شوێن و ژینگە بنەڕەتییەکەی، ئەم زاراوەیە بە مانا مەجازییەکەی، واتە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو یان سۆز بۆ ڕابردوو، بۆ شوێنی یەکەم.
نۆسترادامۆس (Michel de Nostredame)، لە ١٤ ی کانوونی یەکەمی ١٥٠٣ ی زاینیی لەدایکبووە، نۆسترادامۆس، ناوی لاتینی پزیشک و ئەستێرەناسی فەرەنسییە.
نۆورا بە ئینگلیزی: Nowra شارێکە لە ساوز کۆست ی ویلایەتی نیو ساوت وێلز ی وڵاتی ئوسترالیا.
نۆڤی (Novi، بە فارسی: نوی) دێیەکە لە ناوچەی سیلوانای شارستانی ورمێ.
نۆکیا (بە ئینگلیزی: NOKIA) ناوی شەریکەیەکی چەندنەتەوەییە کە لە بواری دەم و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەتێل و بێتەل چالاکی دەکات.
نۆکەند (بە ئینگلیزی: Canal) یان کاناڵ جۆگەلەیەکی دەستکردی مرۆڤە کە ئەندازیارانی شارستانی کاری داڕشتن و کردنەوەی دەکەن.
نۆکەندی سوێس (بە عەرەبی: قناة السويس) ڕێڕەوێکی ئاوی دەستکردی وڵاتی میسرە، درێژایییەکەی ١٣٩ کیلۆمەتر دەبێت کە دەکەوێتە نێوان ھەر دوو پارێزگای پۆرت سەعید لەسەر دەریای ناوین و پارێزگای سوێس، لەسەر دەریای سوور.
نۆکەندی پەنەما (بە ئیسپانی: Canal de Panamá) ڕێڕەوێکی کەشتیوانیە بە درێژایی ٤٨ مەیل (٧٧/١ کیلۆمەتر) لە وڵاتی پەناما.
نیسان (بە عەرەبی: نيسان) ناوی سوریانیی مانگی چوارەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣٠ ڕۆژی ھەیە.
نیسک (بە لاتینی: lens culinaris) دانەوێڵەیەکی بەری گیای نیسک و لە بنەماڵەی فاباسیایە.
نیشانە شتێکە ئاماژە بە شتێکیتر دەکات.
نیشانەکاری (بە ئینگلیزی semiosis لە لاتینیەوە بەمانای "نیشانەکردن")، بریتیە لە هەر کردارێک، هەڵسوکەوتێک یان پرۆسەیەک کە نیشانەی تێدا بەکار بهێنرێت لەوانەش بەرهەمهێنانی مانا'یەک.
نیشانەکانی نەخۆشی (بە ئینگلیزی: Symptom) بەو نیشانانە دەڵێن کە نەخۆش بۆ  خۆی پەی پێ دەبا و دەریدەبڕێت.
نیشانەکانی نەخۆشی (کە نەخۆش بۆ خۆی دەردەبڕێ)، ھێماکانی پزیشکی (کە پزیشک پەی پێ دەبا) و دیاردە و دانستەگەلێ کە پێکەوە سەرھەڵدەدەن.
نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگە (بە ئینگلیزی: Pavement Condition Index) کە زیاتر بە پی سی ئای (PCI) دەناسرێت، جۆرێک پێوەری ژمارەییە بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی سڵامەتیی ڕێگە.
نیشانەی کۆتاییھاتن (ئینگلیزی: Termination signal) ڕیزبەندیی دیاریکراوی نیوکلیۆتایدەکانە، کە کۆتاییی بۆھێل دیاری دەکات.
نیشتەجێبووی کاتی، كندا، بریتیە لەوکەسە ناکەنەدیەی کە بەشێوەیەکی کاتی لەکەنەدا دەژێت بەشێوەیەکی یاسایی بەمەبەستی کار و بازرگانی ،بەومەرجەی کەسەکە بۆماوەی دووساڵ یان زیاتر  لەکەنەدا مابێتەوە و کاری کردبێت تاوەکو مافەکانی مانەوەی لەدەست نەدابێت ،کەسی نیتەجێبوو دەتوانێت تاوەکو پێنج ساڵ لەکەنەدا بمێنێتەوە دواتر مافی تازەکردنەوە و دڕێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی دەبێت.
نیشتەجێی نھۆمی نێوەند (بە فارسی ساکن طبقە وسط) یەکەمین فیلمی شەھاب حوسێنیە وەکو دەرھێنەر  لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٠١٤ نمایشکرا، و موحەمەد ھادی کەریمی سینارۆیۆی فیلمەکەی نوسیوە کە پێش نۆ ساڵ لە دروستکردنی فیلمەکە نوسیویەتی و ویستێتی خۆی دەرھێنانی بۆ بکات بەڵام دوای نۆ ساڵ فیلمەکەی بە شەھاب حوسێنی داوە و ھەرلەسەر داوی شەھابیش قبوڵی کردووە بۆ یەکەمینجار لە ژیانیدا ئەکتەری بکات و ڕۆڵی پزیشکێکی دەرونی گێڕاوە، لە فیلمەکەدا شەھاب حوسێنی لەم فیلمەدا ٣٨ ڕۆڵی جیاواز دەگێڕێت کە تا ئێستا ھیچکەس ئەوەی نەکردووە و ھەوڵدەدات وەکو ڕیکۆردێک لە ئینسایکڵۆپیدیای گینس تۆماری بکات، فیلمەکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تێدایە بە ڕۆڵی لاوەکی لەوانە فەرھاد ئەسلانی و سارە بەیات و تەناز تەباتەبایی
نیفرۆنەکان یەکەی پێکھاتەی گورچیلەن کە ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی کاری پڵاوتن و ڕزگارکردنی میز لە خوێن.
نیلس ھاو (بە دانمارکی: Niles Hav) شاعیر و چیرۆکنووسی دانیمارکە لەدایکبووی ١٩٤٩یە.
نیلوفەر لاریپوور (لەدایکبووی ٢٧ گەلاوێژی ١٣٤٩) شاعیر، گۆرانینووس و ڕۆژنامەوانێکی  ئێرانییە.
نیمچە دەنگدار یان نیمچە بزوێن (بە ئینگلیزی: semivowel) یان ژی خلیسکە (بە ئینگلیزی: glide) لە دەنگناسیدا دەنگێک وەکوو/w/ یان /j/ ـە لە ئینگلیزیدا کە بەرانبەری /و/ و /ی/ ـێن لە کوردیدا، کە لە دیدگای ڕێساکانی دەنگناسییەوە وەکوو دەنگدارێکە بەڵام لە جیاتی ئەوەی کە لە ناوکی ھیجادا جێ بگرێ لە لێوارەکەیەوە شوێن دەگرێ.
نیمچەدوورگە پەیڤێکی جوگرافیە کە ئاماژە دەکا بە بەشێکی زۆر لە زەوی (خاک) کە لە لایەک پەیوەست بە وشکانی بێت، و لە سێ لای تر ئاو دەوری دابێت.
نیمچەدوورگەی عەرەبی بە عەرەبی شبه الجزيرة العربية ناوچەیەکی جوگرافیە ئەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای قاڕەی ئاسیا لەو شوێنەدا کە ئاسیا بە ئەفریقا ئەگات.
نیمچەدوورگەی کۆریا، نیمچە دورگەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، بەرەوباشوور دەستپێدەکات بە درێژایی ٦٨٤ مایل (١،١٠٠ کیلۆمەتر) لە کیشوەری ئاسیا ھەتا ئۆقیانووسی ئارام وە دەوری گیراوە بە دەریای ژاپۆن تا ڕۆژھەڵات وە دەریای زەرد بۆ ڕۆژئاوا، دەربەندی کۆریا، دوو ئاو بەیەک ئەگەیەنێت.
نین (بە کرواتی: Nin) شارێکی ویلایەتی زاداری کرواتیایە.
نینۆک ماددەیەکی ڕەقی نیمچەئێسکە کە کۆتایی پەنجەکانی دەست و پێی داپۆشیوە و  بە شێوەیەکی سەرەکی لە ماددەی کیراتین دروست دەبێت.
نیوزیلاند (بە ئینگلیزی: New Zealand) وڵاتێکە لە ئۆقیانووسیا و لە چەند دوورگە پێکھاتووە.
نیوو سایت (بە ئینگلیزی: New Site، گۆکردنی ئینگلیزی: /nu, nyu saɪt/) شارۆچکەیەکە لە کەرتی تالاپوسا، ویلایەتی ئەلاباما، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
نیووەی یا نیووێ وڵاتێکی دوورگەییە لەباشووری ئۆقیانووسی ئارام، ٢،٤٠٠ کیلۆ مەتر لەباکووری خۆرھەڵاتی نیوزیلاند، ڕۆژھەڵاتی تۆنگا، باشووری ساموا و ڕۆژئاوای دوورگەی کووک.
نیوکاسل یونایتد (بە ئینگلیزی:Newcastle United Football Club) (بە کورتکراوەی:NUFC)، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزییە، لە خولی پرێمەر لیگـی وڵاتەکەی بەژدارە، لە ٩ی ئەیلوولی ساڵی ١٨٩٢ دامەزراوە بنکەی یانەکە دەکەوێتە شاری نیوکاسڵ لە ناوچەی ئەپۆن تاین، لەسەرەتای دامەزراندنی یانەکە ناوی نیوکاسڵ ئێست ئێند بووە ئینجا گۆردرا بۆ نیوکاسڵ یونایتد، یانەکە خاوەن یاریگایەکی هاوچەرخە بەناوی سانت جەیمز_پارک کە جێگای ٥٢,٤٠٩ هاندەری هەیە.
نیوکاسڵ ئەپۆن تاین (بە ئینگلیزی: Newcastle upon Tyne) بە کورتکراوەی نیوکاسڵ کەشارێکی گەورە و بەناوبانگی ئینگلستانە و دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتەووە لە ناوچەیەکی دەریای وڵاتداییە کە لە پێشدا بەمەکانی ڕۆمەکان بەناوبانگ بوو کە ئەوکات دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچە ناویان لێنا نیوکاسڵ ئەم ناو لێنانەش لەلایەن کەسایەتی دیاریڕۆمەکانەووە بو کەناوی.
نیویۆرک (بە ئینگلیزی:New York) یەکێک لە ویلایەتەکانی ئامریکا‌یە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.
نیویۆرک سیتی (بە ئینگلیزی: New York) گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە لە ڕووی دانیشتوانەوە، وە گەورەترین شاری ویلایەتی نیویۆرکە، دانیشتوانی شارەکە زۆرترە لە ھەشت میلیۆن و دوسەد و چل و چوار ھەزار کەس، پەیکەری ئازادی کە یەکێکە لە ناوبانگترین پەیکەری جیھانی لە شارەکە ھەیە و سەردانیکەران یان گەشتیارانی شارەکە ھەمیشە سەردانی پەیکەرەکە دەکەن وە بەپێێ سەرژمێریەوە ساڵانە ٥٠ میلیۆن کەس سەردانی شارەکە دەکەن، لە مێژووشدا شارەکە پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەنێوان ساڵانی ١٧٨٥ تاوەکوو ١٧٩٠.
نیوەمانگ فیلمێکی درێژی دەرھێنەری کورد بەھمەن قوبادییە.
نیوەڕۆی گەرمی ڕۆژێکی بەهار
نیوەگۆی باکوور بەو نیوە لە ھەسارە دەوترێت کە دەکەوێتە باکووری ھێڵی ئیستوای ئەو ھەسارەوە.
نیپۆن ئەنیمەیشن (بە ژاپۆنی: 日本アニメーション) ستۆدیۆی وێنەی جوڵاوی ژاپۆنییە (ئەنیمێ).
نیکاراگوا، بە ڕەسمی کۆماری نیکاراگوا (بە زمانی ئیسپانی: República de Nicaragua) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا.
نیکۆتین ماددەیەکى بەهێزکەر و بەشێکى چالاکى ناو تووتنە کە ڕووەکێکى گەڵادارە و لەزۆربەى ناوچەکانى جیهاندا دەڕوێت.
نیکۆسیا پایتەختی وڵاتی قوبرسە.
نیکۆلا تێسلا (بە ئینگلیزی: Nikola Tesla) داھێنەر و موھەندیسی میکانیکی و کارەبای و فیزیازانی سیربی ئەمریکی لە شاری سمیلجان لە کرواتیا لە دایک بووە لە ساڵی ١٨٥٦، ئێستا سمیلجان بەشێکە لە کرواتیا پێشوو تر لە ژێر دەسەڵات و سنوری پاشای نەمسا بوو، باوکی تێسلا قەشە بوو ھەرچەندە دایکی بێ ئیش و کار بوە و خوێندەواریەکی ئەو تۆی نەبووە بەڵام خاوەنی مێشکێکی بەھێز بووە و وە ئارەزووی لە بەکار ھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنی و میکانیکیەکان بووە، تێسلا دوا تر رەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتوە، بەھۆی داھێنان و شۆرشەکانی لە بواری فیزیا و کارەبا و میکانیک و بە تایبەت لە ووزەی کارۆموگناتیسی ئەویش لە کۆتای سەدەی ١٩ و سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ م ناوبانگی دەرکرد.
نیکۆلاس سۆندەرسن (بە ئینگلیزی: Nicolas Saunderson) (٢٠ی نیسانی ١٦٨٢ - ١٩ی نیسانی ١٧٣٩) بیرکاریزان و زانایەکی ئینگلیزی نابینا بوو.
نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس (بە ئەڵمانی: Nikolaus Kopernikus؛ بە ئیتاڵی: Nicolò Copernico؛ بە پۆڵەندی: Mikołaj Kopernik  ببیستە )، (١٩ی شوبات ١٤٧٣ - ٢٤ی ئایار ١٥٤٣).
نیکۆلای ریمسکی-کۆرساکۆڤ (بە ڕووسی: Николай Андреевич Римский-Корсаков، Nikolaj Andreevič Rimskij-Korsakov) (١٨ مارس ١٨٤٤ – ٢١ تەمموز ١٩٠٨) مۆزیکدانەرێکی روسی بوو، یەکێکیش بو لە گروپی کۆمەلەی پێنجەکە.
نیکۆلای چاوشێسکوو (بە ئینگلیزی: Nicolae Ceausescu) ( ٢٦- ژانیوە ١٩١٨ – ٢٥- دیسێمبەر- ١٩٨٩ ) سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی ڕۆمانیا و سەرۆکی پێشوی ئەو وڵاتە، ھەر لە ساڵی ١٩٧٤ ھەتا ساڵی ١٩٨٩.
نیکۆلۆ مەکیاڤێلی (بە ئینگلیزی: Niccolò Machiavelli، ١٤٦٧–١٥٢٧) نووسەر، سیاسی و فەیلەسووفی ئیتالیایی بوو.
نیکۆڵای ڤاسیلیڤێچ گۆگۆڵ (بە ڕووسی: Никола́й Васи́льевич Го́голь؛داڕێژە:بە ئوکراینی) نووسەری کورتە چیرۆک و ڕۆمانو شانۆگەری ڕووسییە و بە ڕەگەز خه ڵکی ئۆکرانیایه.
نیکۆڵۆ پاگەنینی (بەئیتاڵی: Niccolò Paganini یان Nicolò Paganini، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٧٨٢ - ٢٧ی ئایاری ١٨٤٠) کەمانچەژەن، ڤیۆللاژەن، گیتارژەن و ئاوازدانەرێکی ئیتاڵیی بوو.
نیگا تیڤی کەناڵێکی ناوخۆییە لەھەولێر، کەناڵی نیگا تیڤی سەر بە کۆمپانیای ڕەنگارە.
نیگارکێشان یان وێنەکێشان یان تابلۆکێشان یان شێوەکاری (بەئینگلیزی: Painting) بریتییە لە پراکتیزەکردنی بۆیاخکردن و ڕەنگکردن یان ناوەندێکی دیکە بۆ سەر ڕوویەک.
نیڵسۆن ماندێلا (بە ئینگلیزی: Nelson Mandela) (١٨ی تەمووزی ١٩١٨- ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣) لە ئەفریقای باشوور لە دایکبووە لە زنجێکدا لە گوندێکی بچووکی ھەرێمی ترانسکایی، ساڵی ١٩٤٦ دەبرێت بۆ دورگەی رۆبیبین لە ئەنجامی ھەوڵی ماندبوونی ئاشتیانەی ماندێلا و ھاورێکانی بۆ سەربەخۆی ئازادی بیرکردنەوە وتن و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆخەڵکی ئەفەریقای باشوور، بۆیە ساڵی ١٩٩٠ دی کلێرک سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئەفەریقای باشوور لە راگەیاندنێکی چاوەرواننەکراودا وتی دەبێت رێگا بە (ANG، PAG) پارتی کۆمۆنیست بدرێت و ٣١ رێکخراوی دیکەی سیاسی ھەموو ئەو بەندیانەی کە تاوانی توندوتیژیان نەکردووە ڕیگەیان پێ بدرێن کاری خۆیان بکەن و ھەموو لە سێدارە دانێک ھەڵبووە شێتەوە.
نیھاد (SUBJECT) بریتییە لە (ناو، ئاوەڵناو، جێناو و چاوگ).
نیۆتڕۆن تەنۆلکەیەکی بێ بارگەیە و بارستاییەکەی ١٨٠٠ ئەوەندەی ئێلێکتڕۆنە.
نیۆلیبیراڵیزم بەشێوەیەکی سەرەکی باس لەو ژیانەوەیە ئەکات لە سەدەی بیستەمدا بۆ ھەندێ بیرۆکەی سەدەی نۆزدەی ناسراو بە فەرەنسی Laissez-faire لیسی فێغ (ئابوری دەستێوەرنەدراو) ئازادیی ئابووری.
نیۆکلاسیکاڵ مێتاڵ (ئینگلیزی: Neoclassical metal) سەبچەشنێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە داھێنراوە بە تێکەڵکردنی ھەردوو چەشنی مۆسیقای کلاسیکی و سپید مێتاڵ.
نیێڵ پاتریک هاریس  (بە ئینگلیزی: Neil Patrick Harris) (لەدایکبووی ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٣) ئەکتەر و گۆرانیبێژ و کەسایەتییەکی کۆمێدیی ئەمریکییە.
نێت تیڤی  کەناڵی ئاسمانی کوردییە تایبەتبێت بەبواری ئابووری.
نێجیریا یان نەیجیریا، بە ڕەسمی کۆماری فیدراڵی نێجیریا (بە ئینگلیزی: Federal Republic of Nigeria) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
نێد فلاندەرز (بە ئینگلیزی: Ned Flanders)  ناوی کاراکتەرێکی کارتۆنی سیمپسۆنەکانە.
نێزێی نێوەڕاست (Nêzêy nêwerrast، بە فارسی: نیزه وسطی) دێیەکە لە گوندستانی گەورکی نەڵێن، لە ناوچەی وەزنێی شارستانی سەردەشت، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ئێران.
نێوانی ئەستێرەکان (ئینگلیزی: Interstellar) فیلمێکی (بەریتانی-ئەمریکی) ساڵی (۲۰۱٤)یە.
نێوانەڕووی بەکارھێنەر (بە ئینگلیزی: User Interface و کورتکراوە بۆ UI) بریتیە لە دەستەواژەیەکی تایبەت بە بوارێکی تایبەتی زانستی کۆمپیوتەر بەشی ھەڵسەوکەوتی مرۆڤ لەگەڵ کۆمپیوتەردا.
نێوە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بێتواتە، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
نێپتۆن یەکێکە لە گەڕەستێرەکانی کۆمەڵەی خۆر.
نێچیرڤان بارزانی (لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦، حاجی ئۆمەران) کەسایەتیی سیاسیی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستانە لە ئێستا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
نێڤادا یان نیڤادا (بە ئینگلیسی:Nevada) یەکێک لە ویلایەتەکانی ڕۆژئاوای ئامریکایە.
نەبەردی من کتێبێکی سەرکردەی نازییەکانی ئاڵمانیا - ئەدۆلف ھیتلەرە، تەواوی کتێبەکە وێڕای ژیاننامەی خۆی ھیتلەر باس لە تیۆری نازیی خۆی دەکات، چاپی بەشی یەکەمی لە ١٨ی تەمموزی ١٩٢٥ وە چاپی دووەمیشی لەساڵی ١٩٢٦ بوو، ھیتلەر لەم کتێبەیدا دیەوێت ئەوە دەربخات کە ئەو دەیەوێت ئاڵمانیای مەزن بنیادبنێت وە ژیانێکی خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ئاڵمانی مەزن بنیاد بنێ وە گەلە نزمەکانییش وەک جوو و ھیندییە سوورەکان و قەرەج و کۆمۆنیستەکانیش لەناو برێن لەدوای گرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن ھیتلەرەوە بەشێ لە فیکرەکانی جێبەجێکرد و کۆمەڵکووژی ھۆلۆکۆستی لێکەوتەوە، کتێبەکە بە زمانی ئاڵمانی بە ٧٢١ پەڕ چاپکراوە، گەرچی کتێبەکە چەند جارێک ڕێگری کرا لە چاپی نوێی و فرۆشتنی بەڵام لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتان مافی فرۆشتنی ھەیە
نەتەوە بە گرۆیەک لە خەڵکی دەوترێ کە پەیوەندییەکانی ژیان و چارەنووسی هاوبەش پێکێیان دەبەستێتەوە و یەک خاک و یەک مێژوویان هەیە.
نەتەوە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: United Nations)  ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە نزیکەی ھەموو وڵاتە سەربەخۆکانی جیھانی لەخۆ گرتووە.
نەتەوەکان بۆچی ئەکەون: سەرچاوەکانی دەسەڵات، خۆشگوزەرانی و فەقیری کتێبێکی ئابوریە و نوسراوە لەلایەن ئابوریناسی تورک-ئەمریکی دارۆن عەجەمئۆغڵو لە پەیمانگای ماساچوسیتس بۆ تەکنۆلۆجیا، زانای سیاسی جەیمس ڕۆبینسن لە زانکۆی ھارڤارد.
نەجاتی شاشماز، بە تورکی «Necati Şaşmaz»، ئەکتەرێکی سینەمایی تورکییە، بە ناوی موڕاد عەلەمدار یان پۆڵات ئەلەمدار ناسراوە بە توورکی، پاڵەوانی سەرەکی زنجیرە درامای پۆلیسی بەناوبانگی تورکی دۆڵی گورگەکانە بە تورکی «Kurtlar vadisi»، جەماوەرییترین و گرانتریین ئەکتەری تورکییە لە ئێستادا لە تورکیادا.
نەجمەددین ئەییووب کوڕی شادی کوڕی مەروان سەرباز و سیاسەتوانێکی کوردی لەدایکبووی شاری دوین و باوکی سەلاحەددینی ئەییووبی بوو.
نەجمەددین حەسەن ئەحدەب، کیمیاگەر و ئەندازیاری سووری.
نەجمەدین شکور ڕەئوف ناسراو بە مامە ڕیشە ناوێکی دیار و ناسراو لە ناو کوردان و عێراقدا، بەھۆی ئازایەتی و چاو نەترسی، کە پێشمەرگەیەکی قارەمان و ئازا بووە و خەباتی بۆ ئازادی کوردستان کردووە و لەو پێناوەدا جەنگاوەو گیانی خۆی بەخت کردووە، ئەم ئازایەتی و گیان فیداییەی کردیە ئەو ناوەی کە بەناوبانگ بێت.
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی ١٩٥٦ لە سلێمانی لەدایکبووە.
نەجمەدین مەلا (١٨٩٨ - ١٩٦٢) ڕۆژنامەنووس و مامۆستای خوێندنگا و نووسەری کورد بوو.
نەجیب مەحفووز (١١ی تشرینی دووەمی ١٩١١ لە قاھیرە – ٣٠ی ئابی ٢٠٠٦) نووسەری میسری و یەکەم براوەی عەرەبی خەڵاتی نۆبڵ لە وێژەدایە.
نەجیبزادەکان، یا ئەسڵزادەکان، یا بنچینەئەسڵەکان، یا ئەشرافزادەکان، یا خانەدانەکان  ئەو چینە کۆمەڵایەتییەن کە لەچاو چینەکانی تری ناو کۆمەڵگا سەرپشکایەتییان زۆرترە.
نەجیبەددین سەمەرقەندی زانایەکی پزیشکیی فارسی بوو.
نەحو یان زانستی ئیعڕاب (بە عەرەبی: النحو - علم الإعراب)، یەکێکە لە گرنگترین دوازدە زانستەکەی زمانی عەرەبی.
نەختێ شریت وتۆڕێ پورتوکاو
نەختێ نانە رەق لەتۆی جامانە
نەخشە (بە ئینگلیزی: Map) پێناسەی جۆراوجۆری ھەیە ، بە پێی کات گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە ، بەم شێوەیە نەخشە : بریتیە لە نواندنی دیاردە جوگرافیەکانی ناوجەیەک یاخود بەشێکی گۆی زەوی ، لە ڕێگەی ھێمای تایبەتەوە لەسەر پارچەیەکی ڕوو تەخت ، ئاماژەش بەو گۆڕانکاریانە دەکات لە بەسەر دیاردەکان دادێت ، لە ڕووی ھۆکارە کاریگەرەکان و دابەش بوونی دیاردەکان و شی کردنەوەیان و پەیوەندی نێوانیان.
نەخشە دانەری گووگڵ (بە ئینگلیزی:Google map maker) لە حوزەیرانی ٢٠٠٨ و بە مەبەستی پەرەپێدان بە پانتایی خزمەتەکانی نەخشەی شار و شوێنەکان لە لایەن کۆمپانیای گووگڵ وەڕێخرا.
نەخشەی جیهان ( بە ئینگلیزی: World Map ) بە مانای نەخشەی سەر ڕووی زەوی دێت ، ئەویش بە چەندین شێوازی جۆراو جۆر.
نەخۆشی ئەلزھایمەر (بیرچوونەوە) (بە ئینگلیزی: Alzheimer's disease) لە مێشکدا ڕوودەدات، ژمارەی خانە دەمارییەکانی مێشک تا ڕادەیەک کەم دەبێتەوە کە کاریگەریی مێشک تا ڕادەیەکی زۆر دادەبەزێت.
نەخۆشی کووڤەید، کە پێشی دەووترێت سکپڕیی سۆزداری، وا دادەنرێت کە حاڵەتێکە تیایدا، مێرد ئەزموونی ئەو نیشانانە دەکات کە لە ژنە سکپڕەکەیدا پێشبینیی دەکرێت ڕووبدات.
نەخۆشی یا ناساخی بریتییە لە ناسازی لەش یان دەروون، کە بەھۆی پەرۆشی، تێکچوون و ئاڵۆزی کارکردی لەش و دەروون لە نەخۆشدا ڕوو دەدات.
نەخۆشیی بەھجەت حاڵەتی ھێرشکردنی کۆئەندامی بەرگریی لەشی مرۆڤە بۆ سەر ڕەگەکان کە دەبێتە ھۆی ڤەسکولیتیس.
نەخۆشیی ھەنتینگتن (ئینگلیزی: Huntington's disease) نەخۆشیێکی بۆماوەییی مێشکە، بە دەگمەن ھەیە، بە جووڵەی خۆنەویستی پەلەکان یان ڕووی دەمووچاو جیادەکرێتەوە، توانای ژیری دادەبەزێنێت، و لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆی مردن.
نەرمامێر، نەرمامراز،  نەرمەواڵە، بەرنامە، (بە لاتین:Sotfware)
نەرمامێری ساماندارانە، نەرمامێری کۆمپیوتەر بۆ دەزگای پەخشکردن یان کەسێکی تر دەھێلێتەوە.
نەرمامێرە خۆڕاییەکان(بە ئینگلیزی: Free Software)
نەرویژ یەکێکە لە وڵاتە ئەوروپییە سکاندیناڤییەکان ئەکەوێتە باکووری کیشوەرەکەوە.
نەرگێس ڕەشیدی (بە فارسی: نرگس رشیدی، بە ئینگلیزی: Narges Rashidi) لەدایکبووی ۲۱ی ئازاری ۱۹۸۰، ئەکتەری ئێرانی–ئەڵمانییە.
نەریمی ئیسک یان ئۆستیۆماڵاسی نەرم بوونی ئێسکەکانە بە ھۆی لاوازی دۆخی مینرالیزاسیۆن یان کەم بوونی ھەندێک لە مینرالەکان(فۆسفۆر و کەلسیۆم) یان ھەڵمژرانی مینرالەکانی بە ھۆی چەندین حاڵەتی نەخۆشیەوە.
نەرێنی (بە ئینگلیسی: Negative) یان نانەرێنی (بە ئینگلیسی: Non-Negative) بوون تایبەتمەندییەکی ژمارەیێکە کە یان ڕاستەقینەیە، یان ئەندامێکی یەکێک لە ژێرکۆمەڵەکانی کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکانە (وەکوو کۆمەڵەی ژمارە تەواوەکان).
نەزھەت دولەیمی یان نەزھەت جەودەت دولەیمی(١٩٢٣ - ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧) لە بەغدا لەدایکبووە، چالاکوانێکی عێراقی بووە لەبواری بەدەستھێنانی مافەکانی ئافرەت.
نەشتەرگەری یەکێکە لە کۆنترین بەشەکانی پزیشکی کە بۆ دەرمان و لێکۆڵینەوە لە نەخۆشی بە یارمەتیی ئامێری تایبەت ناو لەش دەگەڕێت.
نەعیم بن مووسا ماتماتیکزانێکی موسڵمان بوو لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام، قوتابی سابت بن قوڕڕە بوو، ئەو خەڵکی بەغدا بوو، لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆیەم، ئەو کوڕی موحەممەد بن موسا بن شاکر بوو، گەورەترینی سێ براکەی کوڕانی مووسا.
نەغەدە (بە کوردی:سەندووس)،(بە تورکی ئازەربایجانی:سوولدووز یان ناقادا) شارێکە دەکەوێتە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و لە باشووری گۆلی ورمێ، رۆژاوای میاندواو و مەھاباد، رۆژھەڵاتی شنۆ و باکووری پیرانشار ھەڵکەوتووە، ناوەندی شارستانی نەغەدەیە.
نەقشبەندی یان نەقشی یان نەخشی تەریقەتێکی سەرەکیی تەسەوفی ئیسلامییە.
نەمرەکەم (ئینگلیزی: My Immortal) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆک و مێتاڵی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە سەرکەوتنێکی بێ وێنەی بەدەست ھێنا.
نەمەشیر (Nmeşîr، بە فارسی: نمشیر) گوندێکە لە بەخشی نەمەشیر لە شارستانی بانە.
نەنۆر (Nenor، بە فارسی: ننور) گوندێکە لە بەخشی نەنۆر لە شارستانی بانە.
نەوت یان پێترۆل (ئینگلیزی: Petroleum) تێکەڵەیەکی ئاڵۆزە لە ھایدرۆکاربۆنی جیاواز، لە پێکھێنەکانیاندا جیاوازن، بە شێوەیەکی فراوان وەک سەرچاوەیەکی سووتەمەنی بەرکاردێت.
نەوتی سپیی یان کێرۆسین (بە ئینگلیزی: Kerosene) شلەیەکی ھایدرۆکاربۆنییە وەک سووتەمەنی بەکاردەھێنرێت لە ماڵ یاخود کارگەکاندا.
نەورۆز تیڤی کەناڵێکی ئاسمانیی کوردییە کە لە ئەورووپاوە بڵاو دەبێتەوە و زۆربەی بەرنامەکانی تایبەتە بە کوردانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و زمانەکانی کوردی و فارسی بەرنامەی ھەیە.
نەورۆز داب و نەریتێکی زۆر کۆن و دێرینە کە لە لایەن کورد و فارس و تورک نەتەوەی دیکەوە، بە شێوەی جۆربەجۆر پەیڕەو دەکرێت.
نەوشیروان مستەفا ئەمین (ماوەی ژیان: ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٤ - ١٩ی ئایاری ٢٠١٧) ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو، ھەروەھا دروستکەری باڵی ڕیفۆرم بوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە کاری حیزبیی ھێنا[ژێدەر پێویستە]و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی.
نەوەی پێنجەمی فڕۆکە شەڕکەرەکان پێشکەوتوترین و باشترین شەڕکەری ئاسمانییە کە تاکو ئێستا تەنھا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەکاردەبرێت.
نەچێ گوندێکی شارستانی مەریوانە.
نەڤید محەممەدزادە (لەدایکبووی ١٩٨٦ لە پارێزگای ئیلام، کوردستانی ڕۆژھەڵات) ئه‌ستێره‌ی کوردی سینەما و شانۆیە لە ئێران و لەسەر ئاستی جیھان کە یەکەمین جار بە ھۆی ڕۆڵی لە فیلمی "تووڕە نیم'' ناوی دەرکرد.
نەگونجان (ئینگلیزی: Disproportionation) لە کیمیادا، کردەیەکە، بەزۆری گۆڕانی ماددەیەک بۆ دوو ماددەی جیاواز یان زیاتری تێدا ڕوودەدات، بە ھۆی ئۆکسان و لێکردنەوەیەکی ھاوکاتەوە.
نەگۆڕی ڕاکێشان بە ئینگلیزی: Gravitational constant، کە بە G نیشاندەدرێت، نەگۆڕێکی فیزیکی ئەزموونییە کە لە ھەژمارکردنی ڕاکێشانی نێوان دوو شتی خاوەن بارستدا کەڵکی ھەیە.
هابرماس ‌ساڵی‌(1929) له‌ دوسلدورفی ئه‌ڵمانیا له‌دایك بووه‌ و‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ له‌ شاری‌ هایدلبێرگ له‌ 1961 بۆ 1964 خوێندووه‌  و له‌ شاری‌ فرانكفۆرت له‌ فه‌لسه‌فه‌ و زانستی‌ كۆمه‌ڵناسیدا مامۆستا بووه‌.
هاتنه‌ خواره‌وه‌ی زین عابدین له‌ سه‌رۆكایه‌تی تونس له‌ رۆژیكی وه‌ك ئه‌مرۆ...رزگاربوونتی ناپلیۆنی سێیه‌م له‌ هه‌وڵی كوشتن...پاشای ئه‌فغانستان أمان الله خان هاتنه‌ خواره‌ووی له‌ ده‌سته‌لات راگه‌یاند...2010 دادگای عێراق بریاری له‌ سێداره‌دانی بۆ 11 عیراقی ده‌ركرد به‌ هۆی دارشتنی پیلانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌غداد له‌ 19 ئوگێستی 2009...
هاروون کوڕی عیمران، یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی خوا، باوەڕدارانی بیروباوەڕی یەهوودی و مەسیحی و ئیسلامی باوەڕیان پێیەتی، هاروون لەگەڵ براکەی پێغەمبەر مووسا ژیاوە لە میسر لە سەردەمی فیرعەونییەکان بە پێی کتێبی پیرۆز و قورئان.
هاری پۆتەر زنجیرەیەک ڕۆمانی خەیاڵییە لە نووسینی نووسەر بەریتانی جەی کەی ڕۆڵینگ.
هاشم ئەحمەدزادە لەدایکبووی ساڵی ١٩٦١ لە مەهابادە ، کەسایەتی نووسەری کوردە و هەڵگری پلەی کارناسییە لە زمانی ئینگلیزی دوای جێهێشتنی ئێران و چوونە سوێد لەوێ پلەی کارناسی هێنایەوە لە زانستە سیاسییەکان وە لەساڵی ١٩٩٦ ماستەری لەسەرهەمان بابەت هێنایەوە دوکتۆرای (PhD) لێی هێنایەوە.
هانجا (بە هانگۆل:한자 ؛ بە ھانجا:漢字 ) ناوێکی کۆریە بۆ پیتەکانی چینی، بە زۆری ئاماژە بەو پیتانەی چینی ئەکات کە لە زمانی چینی وەرگیراون وە هاوبەشییان پێکرا بۆ زمانی کۆری لەگەڵ چۆنیەتیدەربڕینی بە کۆری.
هاوبەر یان تەریب  ، وشەیەکە کە لە ئەندازەدا ئاماژەدان بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دوو ھێڵ یان دوو ڕووتەخت (یان زۆرتر) یان تێکەڵێک لەوانە (بۆ نموونە: ھێڵێک و ڕووتەختێک) لە ناو بۆشاییی ئیقلیدسیدا بەکاردەبرێت.
هاوجەوهەربوون (بەلاتینی: consubstantialis، بەئینگلیزی: Consubstantiality)، زاراوەیەکە لە کراسیتۆلۆجی مەسیحی لاتینی دا بەکارهاتووە و داتاشراوە لەلایەن تێرتولیانۆسەوە، لەو کاتەدا بەکارهاتووە وەک وەرگێرانێک بۆ زاراوەی "Homoousian" ی گریکی.
هاوس (بە ئینگلیزی: House) یان (House, M.D.) بریتییە لە زنجیرە درامایەکی پزیشکی ئەمریکی پەخش کراوە لەسەر هێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس بۆ ماوەی ٨ وەرز لە ۱٦ تشرینی دووەمی ۲۰۰٤ بۆ ۲۱ ئایاری ۲۰۱۲.
هاوپەیمانی شارستانیەتەکان (بە ئینگلیزی: (Alliance of Civilizations (AoC)، ساڵی ٢٠٠٥ دامەزرا، بە دەستپێشخەری هەردوو حکومەتی تورکیا و ئیسپانیا، ولە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان، پێگەیەکی جیهانی هەیە کە پاڵپشتکراوە بە شێوەیەکی گشتی، خۆی ئەبەینێتەوە لە دامەزراندنی پردێکی هاوبەش بۆ لێک تێگەیشتن و هاوکاری بنیاتنەر لە نێوان ڕۆشنبیرییە جیاوازەکان لە ڕێگەی ڕیزگرتنی گفتوگۆوە.
هاوپەیمانیی نیشتمانیی کوردستان یان لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی (بەئینگلیزی: Democratic Patriotic Alliance of Kurdistan) بریتییە لەناوی هاوپەیمانێتییەک بوو کە بۆ هەڵبژاردنی ٢٠٠٥ی عێراق و هەڵبژاردنی ٢٠٠٥ی هەرێمی کوردستان دانرا کە تێیدا کورد بەیەکگرتوویی چووە نێو هەڵبژاردنەکانی عێراق بەرامبەر بە نەتەوایەتییەکانی تر.
هاوین، یەکێکە لە چوار وەرزەکەی ساڵ، لە هەموویان گەرمترە، لە نیوەگۆی باکووری زەویدا لە ٢٢ی حوزەیران دەست پێدەکات تا ٢٢ی ئەیلوول، لە نیوەگۆی باشووری زەوییدا لە ٢١ی کانوونی یەکەم دەست پێدەکات تا ٢٢ی ئازار.
هاڵک ناوی تەواوی گیڤانیڵدۆ ڤێیرا دێ سۆوزا، بە (ئینگلیزی: Hulk).
های بورو (بە هانگۆل: 해부루؛ ھانجا: 解夫婁)، لە ٨٦ی پێش زایین لەدایکبووە و لە ٤٨ی پێش زایین مردووە، پاشای بوکبویۆ و دامەزرێنەری دۆنگبویۆ بوو، شانشینێکی کۆنی کۆریا بوو.
هه‌رده‌گه‌ پایته‌ختی کارگێری پارێزگای ده‌ریای سوره‌،ڕوبه‌ری 40 کم به‌درێژایی که‌ناراوه‌کانی ده‌ریای سور له‌به‌ری ڕۆژئاوای درێژ بۆته‌وه‌ ،شاری (ڕه‌ئس غاڕب)ده‌که‌وێته‌ باکوری،شاری (سه‌فاگا)که‌وتۆته‌ باشوری ،ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سوره‌ و ڕۆژئاواشی شاخه‌کانی ده‌ریای سوره‌،اکومه‌ڵه‌ دورگه‌یه‌کی گه‌شتیاری له‌خۆ ده‌گرێت که‌ژماره‌یان چوارده‌ دورگه‌ ده‌بێت وبه‌ (دورگه‌کانی گیفتۆن)ناسراون،
هه‌ریه‌ك له‌ (مه‌ردۆخ, ئێدمۆندز, هادی‌ به‌همه‌نی‌) پێیانوایه‌ وشه‌ی‌ سان له‌ وشه‌ی‌ سوڵتانی‌ عه‌ره‌بیه‌وه‌ هاتووه‌, گوایا سوڵتان وه‌ك نازناوێك له‌لایه‌ن شاكانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ صه‌فه‌وییه‌وه‌ دراوه‌ به‌ حوكمڕانه‌كانی‌ هۆرامان, ئه‌وه‌ش وه‌ك جۆره‌ كه‌مكردنه‌وه‌ و سوكایه‌تیكردنێك به‌ پایه‌ی‌ سوڵتانه‌كانی‌ عوسمانی‌.
هونەرمەند (باخان سه‌لاح مەجید) لە 21/7/1989 لەشارى هەڵمەت و قوربانى لەگەڕەکى تووى مەلیک لەخێزانێکى هونەرى هاتۆتە دونیاوە.
هونەرمەند فەتانە وەلیدی (لەدایکبووی: ۱۹۵۳) ساڵی ١٩٥٣ لە بنەماڵەیێکی هونەرمەندی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بوو و هەر لە منداڵیەوە ڕووی کردە هونەری مۆسیقا و ئاواز.
هونەرمەندی داهێنەر یان ڤیرتیوزۆ (بەئینگلیزی: Virtuoso، بەئیتاڵی:  virtuoso، لە وشەی لاتینییەوە virtus ـەوە بەواتای: لێهاتوویی، شارەزایی.
هونەری شەڕ کتێبێک سەبارەت بە تاکتیکەکانی شەڕ لە سەردەمی نووسرانی کتێبەکەیە.
هۆتێل ئەوڕوپا ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری دیار فەرهاد پیرباڵـەوە نووسراوە و لە ساڵی ٢٠١٠ و لەلایەن دەزگای ئاراسەوە چاپی یەکەمی بڵاوکراوەتەوە و پێکهاتووە لە ٢٠٨ لاپەڕە و دواتریش لە ساڵی ٢٠١٧ ماڵی وەفایی چاپی دووەمی بڵاوکردۆتەوە.
هۆز یان عەشیرەتی مەموندی یەکێکە لە عەشیرەتە دێرینەکانی کوردستان، بەڕێژەیەکی زۆر لە پارێزگای هەولێری باشووری کوردستاندا دەژین.
هۆزانڤانی دەڤەری بادینان (ئەحمەد ئەمین نالبەند)ە بە (ئەحمەد موخلیس) دهێتە ناسین، لە سالی ١٨٩١ ز لە گوندی (بامەڕنێ)ی سەر بە قەزای ئامێدی لەدایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە قورئان خوێندن کردووە.
هۆزی میلان یەکێکە لە هۆزە کوردەکان کە بە زمانی کوردی کورمانجی قسە دەکەن و شوێنی ژیانی ئەوان پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێرانە.
هۆشیار زێباری لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٣ ، سیاسەتمەداری کورد و عێراقییە.
هۆلیوود (بەئینگلیزی:Hollywood) مەڵبدێکە یان ناوچەیەکە دەکەوێتە شاری لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، ئەم مەڵبەندە تایبەتە بە دەرهێنانی فیلم و هۆکاری ناسراوی مەڵبەندی مێژوویی سینەمای جیهانییە و ژیانی زۆرێ لەهوونەرمەندە ناسراوەکانی نێو دراما و فیلمەکان لەوشوێنە ، ساڵانەش چەندین گەشتیار ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن.
هۆمەر سیمسۆن (ئینگلیزی: Homer Simpson) ناوی کاراکتەرێکی کارتۆنی سیمپسۆنەکانە.
هیتیەکان، نەتەوەیەکی دێرینی ئاسیای بچوک و باکووری سووریان، لە ٣٠٠٠ پ.ز لە سووریا نیشتەجێبوون، لە هەمان ئەو کاتانەی سۆمەرییەکان لە وڵاتی ڕافیدەین نیشتەجێبوون، هۆز و تیرەی ئەندۆڵ بوون ناسرابوون بە خەتا، وڵاتەکەیان لە رۆژانی شانشینی دووەمدا بە وڵاتی خاتتا یان حاتتا یان خاتی ناوئەبرد.
هیو جاکمان بە ئینگلیزی Hugh Jackman ئەکتەرێکی سینەمای هۆڵییودە، لە ڕۆژی ١٢ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سیندنی پایتەختی وڵاتی ئوسترالیا لە دایک بووە.
هیپ هۆپ جۆرێک لە مۆسیقا و چاندە کە لە لایەن ڕەش پێستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بناغە دانراوە.
هیپاتیا فەیلەسووفی ژنی ئەفلاتوونیزمی نوێیە کە وەکوو  ئەوەڵین ژنی بەناوبانگی بیرکاریزان و دوایین کتێبداری، کتێبخانەی ئەسکەندەریە دەناسرێ.
هیپۆفیز ئاڵگێکە بە قەد نۆکێک دەبێت(٥ گرەم لە مرۆڤدا) لە لەشی بڕبڕەدارەکاندا کە تەرەشوحەکانی خۆی دەکاتە نەو خوێنەوە.
هێرشبەر  شوێنێکی یاریکردنە بۆ ١١ یاریزانەکەی تۆپی پێ ، ئەرکی ئەم یاریزانەی کە لەم شوێنەدا یاری دەکات هێرشبەردنە بۆسەر گۆڵی تیپی بەرامبەر ، وە ئەو یاریکەرەی لە هێڵی هێرشبەر یاری دەکات لە هەموو یاریکەرانی دیکە هەلی زۆرترە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و زۆربەی کات لە خوولەکانی تۆپیپێ هێرشبەرەکان نازناوی گۆڵکار (ئەوەی زۆرترین گۆڵی کردووە لەخوول) دەباتەوە.
هێرشە تێرۆرستییەکانی ١ی شوبات کارەساتێکی دڵتەزێن بوو کە لە ١ی شوباتی ٢٠٠٤دا هەردوو مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لقی ٢ی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی قورباندا و لەیەک کاتدا کردە ئامانج.
هێرڤێی بێی  بە ئینگلیزی: Hervey Bay شارێکە لە ویلایەتی کوینزلەند، وڵاتی ئوسترالیا، ٢٩٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی ویلایەتەکە واتا بریزبێن دوورە.
هێزی دەریایی بە بەشێک لە پەیەکەری ھێزی سەربازی وڵاتان دەوترێ کە ئەرکی شەڕ و بەرگری و خزمەت لەسەر ئاویان بە ئەستۆیە، هێزی دەریایی زۆرتر لە کەشتیە جەنگیەکان، ژێر دەریایی، کەشتی فڕۆکە هەڵگر(ناو)  پێک هاتوە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێزی سەربازیی هەرێمی کوردستانە و لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
هێلکاری پەستان - قەبارە P/v Diagram بریتیە لە هێلکاری گۆڕان لە پەستان و لە قەبارەی سیستەمێکی گازی لەسەر روتەختی پۆوتان ، کە تەوەرەی Y بریتیە لە گۆڕان لە پەستان وە تەوەرەی x بریتیە لە گۆران لە قەبارە.ئەم هێکاریە سوودی هەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئیشەی کە سیستەمەکە ئەنجامی ئەدات..
هێمای کیمایی (بە ئینگلیزی: Chemical Symbol) پێکهاتووە لە (١ بۆ ٢) پیت کە لە جیهاندا بە شێوەیەکی نێونەتەوەیی دانی پیا دەنرێت بۆ ناسینەوە یان ناونانی توخمە کیماییەکان.
هێناویە ئەمڕۆش بیانخاتە ئاو
هێنری برجسۆن 
هێنری برجسۆن ، فەیلەسوفێكی فەرەنسی بووە و خەڵاتی نۆبڵی لە وێژەدا بەدەستهێناوە ، بە گرنگترین فەیلەسوفەكانی سەدەی نوێ‌ دەژمێردرێت ، لە 18 ئوكتۆبەری ساڵی 1859 لە دایك بووە ، ناوبانگێكی بەربڵاوی هەبووە ، شێواز و بیركردنەوەیەكی نوێی هێناوەتە ئاراوە بە جۆرێك جێ‌ پەنجەی بەسەر هەموو بەرهەمە فیكریەكانی ساڵی پەنجاكان بەجێهێشتووە ، هەوڵیداوە بیروڕای مادییەت لەناوبەرێت و بیسەلمەێنێت كە تەنها ڕوح گرنگە ، فەلسەفەكەی تاكو لەژیانا مابوو زۆر كاریگەری هەبووە بەسەر لایانی فەلسەفە و ئایین و ووێژەی فەرەنسادا بەڵام بەپێچەوانەوە كاتێك كە خۆی لەژیان نەما لەكۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە تاكو ئێستاش فەلسەفەكەی لەبیرچۆیەوە و فەسلەفەی وجودییەت جێگەكەی گرتۆتەوە.
هێنری لوفێڤر(بە فەڕانسی: Henri Lefebvre)(٩١-١٩٠١) ، کۆمەڵناس و فەیلەسوفی فەڕەنسییە، کە تا ئێستا کاریگەرییەکی بەرچاوی لە تیۆریزەکردنی فەزا بە شێوەی ئەکادیمیک هەبووە، بەتایبەت لەو کاتەوە کە وا، پرتووکەکەی بە ناو "بەرهەمهێنانی فەزا – The Production of Space" لە ساڵی ١٩٩١ وەرگێڕدراوە سەر زمانی ئینگلیسی.
هەر یەکە لە شارەکانی مەكە، شام، حجاز، يەمەن و فەلەستین.
هەرێمێک کە بە دار و درەخت داپوشرابێت پێی دەوترێ دارستان.
هەرەمی DIKW، پلەکانی DIKW، "هەرەمی ژیری"، "پلەکانی زانین"، "پلەکانی زانیاری"، یان "هەرەمی زانین"، کورتکراوەی DIKW لە چوار وشەکەی ناو وێنەکەوە هاتوە (دراوە، زانیاری، زانین، دانایی)، بریتیە لە قاڵبدانی پێکهاتەیەک بۆ دراوە، زانیاری، زانین و دانایی.
هەزار ژمارەیەکی سروشتیە و دوای ۹۹۹ دێت و پێش ۱٠٠۱، وشەکە لە وشە جێگیرەکانی زمانی کوردیە وەک "یەک"، "دە" و "سەد".
هەلیکۆپتەر (بە ئینگلیزی: Helicopter) ، ئامێرێکە بۆ گواستنەوە بەکاردێت یان زۆرجار بۆ فریاگوزاری خێرا و سەرەتایی یا لەکاتی جەنگ و شەڕ جۆری  تایبەتی لێوەی بەکاردەهێنرێت ، مێژووی بیرۆکەشی بۆ پەرتووکێکی هەر کۆنی چینیەکان دەگەڕێتەوە دواتر وێنەی ئامێرەکە لەلایەن وێنەکێش لیۆناردۆ دا ڤینچی کێشرا.
هەواڵەکان (بەئینگلیزی:News) پوختە زانیاریەکە لەسەر بابەتێک لە بواری سیاسی و وەرزشی و زانستی و هونەری و تەکنۆلۆژی و ئابووری و زۆرینەی بابەتەکان ، بەزۆری هەواڵەکان دێنە پەخشکردن بەهۆی ڕاگەیاندنەوە بەدوو سێ شێوە یەکێکیان بەنووسراو کە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و ماڵپەڕەکان دەگرێتەوە دووەم شێوەش بە شێوەی دەنگ کە ڕادیۆ دەگرێتەوە ، سێیەم شێوەش لەڕێگای کەناڵە تەلەفزیۆنەکان دەبێت.
هەواڵەکانی گووگڵ (بەئینگلیزی:Google News) یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ لە ئازاری ساڵی ٢٠٠٢ خراوەتە بەردەست بەکارهێنەرانی گووگڵ ئەم خزمەتگوزاریە بە ٢٨ زمانی لە بەردەستە و ڕۆژانە بە نوێترین هەواڵ نوێدەکرێتەوە ، هەواڵەکانیش لەبوارەکانی سیاسی و وەرزشی و بازرگانی و جیهانی و هەواڵەکانی ئەمریکا  و ئەلیکتڕۆنی و تەکنۆلۆژیا و زانستی و تەندروستین 
هەوکردنی چڵکی جومگە یان سێپتیک ئارترایتیس حاڵەتی هێرشکردنی چڵک بۆ سەر جومگەکانە.
هەژانی مێشک (بە ئینگلیزی :Concussion) فیلمێکی ئەمەریکی ژیاننامەیی پزیشکی و وەرزشی ساڵی ٢٠١٥ەیە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا (بە ئیتالی:Nazionale di calcio dell'Italia)،(کۆدی فیفا:ITA) هەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری ووڵاتی ئیتالیا یە بۆ یاری تۆپی پێ کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیتالیاوە سەرپەرشتی دەکرێت ، هەڵبژاردەکە ناسراوە بە ئازۆری ، فابیۆ کاناڤارۆ ئەو یاریکەرەیە کە زۆرترین یاری بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتالیا نیشانەی کاپتنی هەڵگرتووە کە ١٣٦ یارییە وەهەروەها لویگا ڕیڤا ش زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٣٥ گۆڵ بووە ، یەکەم یاری هەڵبژاردەکە بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا بووە کە یارییەکەی بەئەنجامی ٦-٢ گۆڵ لەسوودی خۆی کۆتایی پێهێناوە ، گەورەترین بردنەوەشی بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە بە ٩ گۆڵی بێوەڵام براوە بووە هاوکاتیش گەورەترین شکستی بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی هەنگاریا بووە کە ٧-١ لە زیانی ئەو کۆتایی هاتبوو.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا (بە فەڕەنسی:Équipe de France) هەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری ووڵاتی فەڕەنسا یە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی فەڕەنسا وە سەرپەرشتی دەکرێت و یەکێتییەکەش ئەندامە لە یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا ،یەکەمین یاری هەڵبژاردەکە لە ١ی ئایاری ١٩٠٤ بووە لەبەرامبەر هەلبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا کە یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ هەردوو لا کۆتایی هات وە گەورەترین بردنەوەشی بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئازەربایجان بووە کە لە ٦ی ئەلوولی ١٩٩٥ بووە بە ئەنجامی دە گۆڵی بێبەرامبەر هاوکاتیش لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٥یش گەورەترین شکستی نۆش کردووە ئەوکات بە ١٧ گۆڵ بەرامبە ربە گۆڵێک بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی دانماڕک دۆڕا ، هەڵبژارەی تۆپی پێی فەڕەنسا لە ساڵی ١٩٩٨ بۆیەکەمینجار بووە پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفا ئەمەش دوای بردنەوە بوو لەبەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل لەهەمان جامیش لەساڵی ٢٠٠٦ پلەی دووەمی بەدەستهێناوە دوای شكستی بەرامبەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا وە هەروەها هەڵبژاردەکە دوو جار بۆتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەساڵانای ١٩٨٤ و ٢٠٠٠ ئەمەش دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئیتالیا ، لە ئێستادا دیدێ دیشامب ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەیە.
هەڵدەبژێردرێت بۆ پلەیەک -لەم بارەدا کەسی پاڵێوراو سەرەتا لێکۆلینەوە لە پێشینەی  دەکرێت.
هەڵگورد مەلا محەممەد تاهیر زێباری لەدایکبووی ١١ی ئاداری ١٩٨٨ لە موسڵ ، هەڵگورد یاریکەرێکی کوردی تۆپی پێیە لەهێڵی ناوەڕاستە و لەئێستادا یاری بۆ یانەی هەولێر دەکات ، هەڵگورد برای یاریکەری کورد ھاوار مەلا محەممەدە ، هەڵگورد پێشتر لەساڵانی ٢٠٠٤ تاکوو ٢٠٠٩ بۆیانەی سلێمانی یاری کردووە ئینجا لەوەتەی ٢٠٠٤ ەوە لەهەولێر یاری دەکات.
هەڵۆ بریتییە لە کۆمەڵێک پەلەوەری ڕاوچی لە تیرەی هەڵۆیان (Accipitridae لە تۆرەمەی  Falconiformes).نزیک بە ٦٠ جۆر باڵندەی ڕاوکەر هەن کە بە هەڵۆ دەناسرێن و زۆربەیان خۆماڵی ئەوراسیا و ئەفریقان.
هەڵەبجە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەیە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی کوردستانی باشوور دەژمێردرێت.
هەڵەی ناو ئەستێرەکانی بەختمان (ئینگلیزی: The Fault in Our Stars) ڕۆمانێکە نووسراوە لەلایەن جۆن گرینی نووسەری ئەمەریکی کە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە.
و kb نەگۆڕی بولتێزمنو یەکسانە بە: ‎ (٢٫٦٨٦ ٧٧٧٤ ± ٠٫٠٠٠ ٠٠٤٧) × ١٠٢٣ m−٣ ‏ لە ٢٧٣٫١٥ کێلوین و ١٠١٫٣٢٥ کیلۆ پاسکالـە.
و گەلەک پرسیاری تری لەم چەشنە ...ھەر کام لە قوتابخانە سیاسییەکان، بە ڕێبازی تایبەتی خۆیانەوە ھەوڵی وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەیان داوە.
و یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردی و ھەروەھا بیست و حەوتەمین پیتی ئەلفوبێی عەرەبییە کە نیشاندەری پیتی W یان Uیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
وا باوەڕە کەگەنمی ئارد لە سێ جۆری خۆرسک پێکھاتبێ ونیشتمانی راستەقینەشی کوردستانە ،لێکۆڵەرەوە مێژوویەکانیش ئەوە نیشان دەدەن کە بەر لەھەموو شوێنێک مرۆڤی کوردستان ئاشناییان لەگەڵ گەنم ھەبووەو بۆ خۆراکی خۆیان بەکاریان ھێناوە, ھەروەک لە گوندی چەرمۆی نزیک چەمچەماڵ و ھەزار مێردی نزیک سولەیمانی و گوندی عەلی قو ش لە کوردستانی رۆژھەڵات دۆزرایەوە ،کە لە وھەڵکۆڵراوەی لەسەرگردی چەرمۆ و دەرکەوتووە کە (١٠ - ١٦) ھەزار ساڵ بەر لە ئێستا مرۆڤ لەو ناوچەیە نیشتەجێ بووە و ھەر لەو کاتیەوە گەنمیان بۆ خۆراک بەکار ھێناوە, لەدوایش بەرە بەرە بۆ ۆلاتانی تری ئاسیاو ئەفریقیاو ئنجا بۆ ئەوڕوپا بڵاو بۆتەوە،ھەموو بە ڵگە مێژووییەکانیش ئەوە دەردەخەن کە شارستانیەتی لە میزۆبۆتامیا(وڵاتی نێوان دوو ڕووبارەکە) لە سەر بنچینەی بەروبوومی گەنم بووە.
واباشترە پەیوەندی بە سۆڵەوە بکەیت زنجیرە درامایەکی ئەمەریکیە لە درووستکردنی ڤینس گیلیگان و پیتەر گۆڵد.
وات (هێما :W) یەکێکە لە یەکە نێودەوڵەتییەکان (SI) ، ناوی وات لە ناوی دانەرەکەیەوە نراوە کە جەیمز وات ی ئەندازیاری سکۆتلاندییە ، واتە بە جووڵ لەسەر چرکەش پێناسە دەکرێت وە واتە یەکەی توانا یە (Power).
واتا ساڵی ٨١٠٠ پ.ز تا ١٧٠١ پ.ز لەم سەدەیەدا مرۆڤایەتی وەچەرخانێکی یەکجار گرینگی بەخۆوە بینی لەبەرئەوەی لەم سەدەیەدا مرۆڤ توانی کشتوکاڵ بدۆزێتەوە.
واتارو تاکاجی (高木 渉, Wataru Takagi) ئەو یەکێکە لە کەسایەتییەکانی زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان و لە ناو ڕیزی پۆلیس کار دەکات، زۆر لەگەڵ پشکنەر میگۆریدا دەردەکەوێت، ئەو زۆر زیرەک نییە بەڵام کەسێکی چالاکە و هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ کارەکەی، کەسێکی خۆ بە بچووک زانە و زۆر باوەڕی بە خۆی نییە، کار دەکات لە پۆلیسی تۆکیۆی پایتەخت لەگەڵ خاتوو ساتۆ وە هەڵگری هەستە بەرامبەری و ئەویش هەروەها هەمان هەستی هەیە، چەند دۆسییەکی لەگەڵ کۆناندا شیکار کردووە و هەموو کات گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خاتوو ساتۆیە، و هەندێک جار گوومان لە کۆنان دەکات.
واتاناسی (بە ئینگلیزی: semantics کە لە یۆنانی کۆنەوە وەرگیراوە وشەی sēmantikós کە بەمانای "گرنگ" دێت) بریتیە لە خوێندنی واتا (مانا).
واتای سەد ساڵی تەواو دەبەخشێ لەدوای یەک.
واتە؛ گوێم لە پێغەمبەر بوو درودی خوای لێبێت ئەیفەرموو؛ ئیسلام لەسەر پێنج بنەما بنیاتنراوە؛ شایەتمانی ھیچ خوایەک نیە بێجگە لە اللە و محەمەد پێغەمبەری خوایە, و نوێژکردن و زەکات دان و حەج و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان.
وار تیڤی کەناڵێکی ئاسمانیی کوردییە، لەساڵی ٢٠١٣ لە شاری دهۆک لە باشووری کوردستان دامەزراوە، کەناڵەکە بەزمانی کوردی و عەرەبییە و پەخشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوینە لە سەر مانگی دەستکردی نایلسات.
وارنەر برۆس.
وارێن ئیدوارد بوفێت، لەدایکبووی ٣٠ی ئابی ١٩٣٠یە، لە ئۆماھا، نێبراسکا.
واز ئەو حاڵە ڕەوانییە زاڵەیە کە ئاسایی یا تا ڕادەیەک کاتییە.
واشینگتن دی سی یان ناوچەی کۆلۆمبیا (بە ئینگلیزی: .Washington, D.C یان District of Columbia)، پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانە.
واقیع یان ڕاسەڵ لە کاربەریی ھەرڕۆژەدا واتە «دۆخ و ڕەوشی شتەکان بەو جۆرە کە لەخۆوە بوونیان ھەیە».
والکۆت لە 16/3/1989 لە ناوچەی ستانمۆر لەدایک بووە بەڵام خێزانەکەی ژیانیان لەناوچەی کومبتاون بەسەر بردووە / هەر لەمنداڵیەوە خولیای یاری تۆپی پێ بووە و توانیویەتی وەک یاریزان زیاتر لە 100 گٶڵ تۆمار بکات لە تیمی ئەو ناوچەیەی خۆی کە پێکیان هێنابوو وە بەباشترین یاریزانی ناوچەکە ناوی دەرکردبوو / گرنگترین شت لەژیانی ئەم یاریزانە ئەوەیە کە چووەتە ئەکادیمیای یانەی چێڵسی بەڵام وەریان نەگرتووە / پاشان چووەتە ئەکادیمیاکەی ساوسامپتۆن و پەیوەندی پێوە کردووە / هەر لەو تەمەنە منداڵیەوە کۆمپانیای نایک ی وەرزشی گرێبەستیان لەگەڵ کردووە بۆ ڕیکلام کردن بۆیان کەتەمەنی تەنها 14 ساڵ بوو.
وان شارێکە لە باکووری کوردستان لەسەر دەریاچەی وان.
وانە ڕامانبەندێکە بریتی لە کاتێک کە لەوێ ئامانج فێرکردن و مۆژیاری یە.
واڵت دیزنی (بە ئینگلیزی: Walt Disney) لەدایک بووی ٥ ی ١٢ ی ١٩٠١ پیاوێکی ئەمەریکی دەرھێنەر، سەرپەرشتیاری فیلم، نووسەری شانۆ، ئەکتەری دەنگ، داھێنەر وروژێنەری بواری ئەنیمەیشن لە سەدەی بیستەم لەگەڵ براکەی (ڕۆی ئۆلیڤەر دیزنی) کۆمپانیای دیزنیان دروست کرد پاشان بۆیە کۆمپانیایەکی وەبەرھێنی گەورەی وێنەی جوڵاو.
وایت ھارت لەین ناوی یاریگای یانەی تۆتنھام ھۆتسپێرە کە لە ساڵی ١٩٣٤ درووست کراوە و بڕی £١٠٠٬٥٠٠ی تێچووە.
واین مارک ڕونی لەدایکبووی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ هێرشبەرێکی ئینگلیزە و یاریزانێکی تۆپی پێیە لەهێڵی هێرشبەر و  بە یەکێک لە باشترین ھێڕشبەرانی جیھان هەژامار دەکرێت وە سەرەتا ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی ئێفێرتۆن دەست پێ کرد دواتر چووە ڕیزی یانەی مانشستەر یونایتد وە خاوەن توانایەکی زۆرە وە گۆڵکارێکی زۆر مەترسیدارە بەڵام ھەندێک جار ناتوانێت کۆنترۆلی خۆی بکات وە زوو توڕە دەبێت لە ناو یاریگادا بەڵام بە کوڕی زێڕینی تۆپی پێی ئینگلیزی دەژمێردرێت.
وتی وتی، زەمکردن یان باسکردن، بەتایبەتی کەسی و کاروباری تایبەتی کەسانی تر کە جۆرەها وشە هەیە بۆی لە زمانی کوردیشدا.وتی وتی توێژینەوەی لەسەر کراوە لە بواری سەرەتاکانی شۆڕشی دەرونناسیدا.
وتەیەک، بیردۆزێک یان گریمانەیەک بەھەڵەدەخرێتەوە ئەگەر لە بەرامبەری دا وتەیەک یان دەستەواژەیەک بەشێوەیەکی سەرەکی پوچەڵی بکاتەوە.
وردابوورزانی (ورد + ئابوورزانی) لقێ لە ئابوورزانییە کە ئاکاری تاکەکان و ڕێکخراوە بچووکەکان لە کاتی بڕیاردانیان لەسەر چۆنیەتیی تەرخانکردنی سەرچاوەکاندا تاوتوێ ئەکاتەوە (بڕوانە دەگمەنایەتی).
وردبین یاخود مایکرۆسکۆپ، ئامێرێکە تەنە ورد و بچووکەکان گەورە دەکات، تاوەکوو لێکۆڵینەوە لەسەری ئاسانتر بێت، ھەیانە سادە و ھەیانە گەورە و ئاڵۆز.
وردیلەی نوقتەیی (بە ئینگلیسی: Point Particle) شتێکی ئارمانیـیە کە زۆرجاران لە فیزیکدا بەکاردەچێت.
ورمێ یان ئوروومیە  لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران.ناوەندی شارستانی ورمێیە،
وریا حەمە تاھیر رۆژنامەوانێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە‌، جێگری سەرنوسەرەی ‌رۆژنامەی دەستوورە.
وریاکەرەوە (بە ئینگلیزی: Stimulant) دەرمانێکە چالاکی ناوەندە کۆئەندامی دەمار زیاد دەکات.
وزەی ئاو بەو وزەیە دەوترێت کە لە بزووتنی ئاو وەردەگیرێت.
وزەی خۆری بۆشایی هەر ئامێرێک بنێردرێتە هەر هەسارەیەک یان دەرەوەی زەوی، بۆ کۆمەڵەی خۆر ئەوا پێویستە ئامێرێکی وزەی خۆر جێگیر بکرێ بۆ ئەوە بەردەوام بێت لەسەر کار کردن، ئەو ئامێرە سوود لە تیشکی خۆر وەردەگرێ و دەیداتە ئامێرەکە و کارەبای لێ دروست دەکات.
وشتر یان حوشتر گیانلەبەرێکە کە زۆرتر لە ناوچە وشکەکان دەژیێت.
وشکاوی یان وشکاوەکی بنەماڵەیەک لە گیانلەبەرەکانن کە دوو قۆناغ لە ژیانیاندا ھەیە؛ یەکەم لە ژینیاندا لە ئاودا دەژین و دوای ئەوە ڕوو دەکەنە وشکایی و دوای ھەندێک گۆڕانکاری لە لەشیاندا لە وشکی دەژین.
وشکەبەر یان وشکەبار بە سەرجەم میوەی وشکەوە کراو، ناوکە و کاکڵەی دانەکان دەڵێن.
وشکەبەرد دیوار یان پێکھاتەیەکە لە بەرد دروستکراوە بەبێ بەکارھێنەری ماددەی لکێنەری وەکوو قوڕ، گەچ یان چیمەنتۆ.
وشە بریتییە لە کۆی چەند پیتێک کە یەکەیەکی سەربەخۆی واتادار پێکدێنێن.
وشەڕەتناسی (وشە+بنەڕەت، بە ئینگلیزی: Etymology-ھەروەھا بە ئێتیمۆلۆژیا یان ئێتیمۆلۆژی ناسراوە) پێکھاتووە لە لێکۆڵینەوە لە مێژوو و سەرھەڵدانی وشەکان و گۆڕانی واتاکانیان بە درێژایی کات ڕووندەکاتەوە.
وشەکان و یاساکان: کەرەستەکانی زمان کتێبێکی باوی زمانەوانی ساڵی ١٩٩٥ ی نووسەر ستیڤن پینکەرە دەربارەی کرداری ڕێک و ناڕێک.
وشەی ئیمام (بە عەرەبی: إمام) بە دوو کەس ئەوترێ : ئەو کەسەی پێش نوێژی ئەکات، و لەگەڵ ئەو کەسەی پێشەوا و  پێشڕەوی خەڵک دەکات، پێشڕەو (ئیمام)یش لەلای شیعەکان ھەمان ئەو کەسەیە کە سوننییەکان پێی دەڵێن جێنشین (خلیفە)، بۆیە ئەتوانرێ کە بوترێ : کۆمەڵ، بەبێ پێشەوا نابێ، مەبەستیش پێی تەنھا پێش نوێژ نیە، چونکە ژیانی تاکی موسڵمان ژیانێکی ئیسلامیانەیە، کە بەڕێوە ناچێ مەگەر لەناو کۆمەڵدا نەبێ.
وشەی ئەزموونی (بە ئینگلیزی: empirical) ئاماژە دەکات بە زانیاریی بەدەستھاتوو لە ڕێگەی ڕوانین، تاقیکردنەوە، یان ئەزموونەوە.
وشەی برۆکۆلی (Broccoli)یان قەڕنابیتی سەوز لە ووشەی لاتینی (brachium)ەوە وە ووشەی ئیتاڵی (brocco)ەوە هاتووە، کەبە بەمانای لق دێت.
وشەی سپێرم لە وشەی یۆنانی سپێرما (σπέρμα) بە واتای 'دان' گیراوە و بە خانە زاوزێییەکانی نێر دەگوترێت.
وشەی لیبرالیزم لە لاتینی لیبر ،واتە سەربەخۆ،ئازاده‌ وە ھاتووە و بۆچوونێکی کۆمەڵایەتی و ئیدئۆلۆژییەکی سیاسییه‌ کە ھەڵگری باوەڕ بە ئازادی تاک وەک بایخێکی بنەمایی .
وشەی مۆز لە زاراوەی مۆزاوە وەرگیراوە کە زاراوەیەکی ھندیە ، ھەروەھا پێشی دەوترێت سێوی بەھەشت یاخود سێوی ئادەم یاخود درەختی ئادەم چونکە ھەندێک لە خێڵەکان بڕوایان وایە ئەمە ئەو میوەیەیە کە لە ئادەم و حەوا قەدەغە کراوە ، ھەروەھا پێشی دەوترێت میوەی دانایان ، چونکە فەیلەسوفە ھندیەکان لە سێبەرەکەیدا دادەنیشتن و بەرەکەیان دەخوارد .
وشەی‌ هەرزەکاری‌ لە بنچینەدا وشەیەکی‌ کۆنەو لە زمانەوانیداو گەلێک واتا دەبەخشێت، ئه‌وانیش وابەستەن بە تایبەتمەندیەکانی‌ تاکەوە وەکو "درۆ، بێئاگایی، پەلەکردن، خێرایی لە بەگژداچوندا، گێلی‌، نەزانی‌، شەڕەنگێزی‌".
ولاتی سوبارتۆ و گۆتیۆم له‌ سه‌رده‌می بنه‌ماله‌ی ئوری سێیه‌م ئاماژه‌ به‌ ناوی سوئیه‌کان ده‌کات
ولاتی سۆبارتۆ دگیر بکه‌ن حوکمیان کۆتایی پێ بهێنن.
ولیەم یوحەننا (١٩٣٤ ز - ٢٠٠٥ ز) مۆسیقار و ھونەرمەندی بەناوبانگ لە ناو کورد دایە.
ونبوو لە بەهەشت (ئینگلیزی: Lost in Paradise) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە تۆمارکراوە بۆ سێیەم ئەلبومی ستودیۆی گرووپەکە کە بەناوی گروپەکە خۆیەوە نراوە:  ئێڤەنێسنس.
وه رزى به هار
وه‌ک مرۆڤ، به‌رازیش تووشی ئه‌نفله‌وه‌نزا ده‌بێت، به‌ڵام ڤایرۆسی ئه‌نفه‌له‌وه‌نزای به‌راز هه‌مان ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای مرۆڤ نیه‌.
وڕیمە (بە ئینگلیزی:  Delusion) باوڕێکی ھەڵەیە سەبارەت بە ڕاستییەکی دەرەکی کە ئەگەرچی بە ڕوونی دیارە ھەڵەیە بەڵام خاوەنی وڕیمە لە سەری ئەکاتەوە و ھێشتا پێی دروستە؛ ھەروەھا دەتوانرێت بوترێت کە وڕیمە لەگەڵ کولتووری ئەو کۆمەڵگایەی کە مرۆڤەکە تێیدا دەژیێت بە تەواوی دژە.
وڵات یان وەلات (لە "ولاية" -ەوە نەھاتووە بەڵکوو لە "وار" -ەوە ھاتووە بە واتای نیشتمان) ناوچەیەکی جوگرافیایییە کە وەکوو مەڵبەندی فیزیکیی دەوڵەتێکی فەرمانڕەوا چاوی لێ دەکرێ.
وڵاتانی دواکەوتوو (بە ئینگلیزی: Least Developed Countries)، پێناسەیەکی ترە بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە پەرەسەندن دواکەوتن.
وڵاتانی یەکگرتوو ( بە ئینگلیزی Axis power بە ئەڵمانی Achsenmächte بە ئیتاڵی Potenze dell'Asse) ئەو دەوڵەتانە بوون کە ھاوپەیمانییەکی سەربازییان پێک ھێنا لە شەڕی جیھانی دووەمدا، ئەڵمانیای نازی لە خۆ ئەگرت بە سەرکردایەتی ئادۆڵف ھیتلەر و ئیتاڵیای فاشی و پاشان ژاپۆن چووە ڕیزیانەوە بە بۆمبارانکردنی بۆ بەندەری بیرل ھاربۆری ئەمریکی و چەند وڵاتێکی تر چوونە ڕیزیانەوە وەک نەمسا و ڕۆمانیا و بولگاریا و ھەنگاریا، شەری جیھانی دووەم ساڵی ١٩٣٩ دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام بوو و شەرەکە لە بنەمادا لە نێوان سێ دەوڵەتەکەی تەوەر (ئیمپڕاتۆری یابانی – ئەڵمانیا – ئیتاڵیا) دا بوو لەگەڵ وڵاتەکانی ھاوپەیمانی (یەکێتیی سۆڤیەت - بەریتانیا – وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، کە کۆتایی ھات بە سەرکەوتنی ھاوپەیمانان.
وڵاتی دوورگەیی وڵاتێکە کە مەڵبەندی سەرکیی پێکھاتبێت لە یەک یان چەن دوورگە.
وڵاتی فارس، ناوی مێژوویی ئەو ناوچەیە کە ئیمپڕاتۆری و دەوڵەتە فارسییەکانی لەسەر دامەزراوە و ئێرانی ئەمڕۆ دەگرێتەوە.
وڵاتی قەتەر (بە عەرەبی: دولة قطر) وڵاتێکی عەرەبییە، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی و باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا کە دەروانێتە کەنداوی فارس و یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین.
وڵاتی گورجستان دەکەوێتە ناوچەی قەوقاز، لەنێوان ئەورووپا و ئاسیا.
وڵاتە تیژە شیرینەکەم (بە ئینگلیزی: My Sweet Pepper Land) فیلمێکی درامیی کوردیی ٩٥ خولەکییە لە دەرھێنانی ھونەر سەلیم دەرھێنەری کورد و نووسینی ھونەر سەلیم و ئەنتوان لاکۆمبلێز.
وۆردپرێس (wordpress) یەکێک لە بەناوبانگترین نەرمەکاڵاکانی دروستکردنی بڵاگ و ماڵپەڕە کە بە زمانی پی ئێچ پی داڕێژراوە.
وۆڵ-ئی (بە ئینگلیزی: WALL-E: Waste Alloction Load Lifter Earth-Class) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە.
وۆڵفگانگ ئێرنست پاولی (بە ئینگلیزی: Wolfgang Ernst Pauli) (٢٥ی نیسانی ١٩٠٠ - ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨) فیزیکزانێکی بیردۆزیی سویسی لەدایکبووی نەمسا بوو.
وی ئار زە فاڵێن (ئینگلیزی: We Are The Fallen) گرووپێکی مێتاڵی ئەمریکی–ئایەرلەندییە کە ئەندامەکانی پێکھاتوون لە کارلی سیمسن و مارتی ئۆبراێن وە ئەندامانی پێشووی گروپی ڕۆک و مێتاڵی ئەمریکی ئێڤەنێسێنس جۆن لیکۆمپت، ڕاکی گره‌ی، بێن موودی.
ویداد ئاکرەیی لە دایک بووی ١٩٦٩، بەرگریکارێکی مافی مرۆڤ و ئاشتی دانمارکی - کوردیە و هەروەها یەکەم کەسە تا ئێستا لە هەموو سکاندیناڤیا خەڵاتی فێفێری ئاشتی وەرگرتبێ.
ویلارد میت ڕۆمنی (لەدایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٤٧) ناسراو بە میت ڕۆمنی، سیاسەتمەدار و بازەرگانی ئەمریکیە و ٧٠یەمین حاکمی ویلایەتی ماساچووسیتسی ئەمریکا بوو لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ەوە.
ویلایەتی واشینگتن (بە ئینگلیزی: Washington State) یەکێک لە ویلایەتەکانی ڕۆژاوای ئەمریکایە.
ویلایەتە یەکگرتووەکان بە فەرمی بەرپرسیارێتی ناوچەی سەوزی دایە دەست هێزەکانی ئێراق.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بەئینگلیزی: United States of America، یونایتد ستەتیس ئۆف ئەمەریکا)کۆمارێکی دەستووری فێدراڵییە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فێدراڵ پێکھاتووە.
ویلیام جەیمز سایدیس (بە ئینگلیزی: William James Sidis) (لەدایکبووی ١ی ئاپریلی ١٨٩٨ - ١٧ی جولای ١٩٤٤ مردووە) منداڵێکی زیرەکی ئەمریکیـبووە لەگەڵ هەبوونی توانایەکی نایاب لە زانستی بیرکاری وە شارەزایی لە چەندین زماندا هەبووە.
ویلیام شارپ لە ١٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٤ لە بۆستن لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٩٠ لەبواری زانستی ئابووریدا خەڵاتی نۆبێلی بەدەستھێناوە.
ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلیەم (بەئینگلیزی:William Shakespeare) (٢٦ی نیسانی ١٥٦٤ - ٢٣ی نیسانی ١٦١٦)، ھۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو.
ویلییام سەنت کلێر تیسداڵ (١٩٢٨ - ١٨٥٩)٬ مێژووزان و وشەزانی خەڵکی وڵاتی بریتانیا و سکرێتێری کڵێسای ئینگلستان بوو کە لە ئەنجومەنی میسییۆنەریی لە شاری ئەسفەھانی ئێران کاری دەکرد.
ویندۆز خۆکارانە ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دادەمەزرێت ئەمەش بۆ زۆرکردنی بەکارهێنەرانیەتی بوون ، ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر تائێستا ١٠ وەشانی بۆ دەرچووە.
ویندۆز لایڤ ماسنجەر بەرنامەیەکی پەیامگۆڕکێیە (چاتکردن)، یەکێکە لە بەرھەمەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت.
ویندۆز ڤیستا یەکێکە لەوەشانەکانی سیستەمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆز کە یەکەم وەشانی لە ڕؤژی ٨ ی تشرینی دووەمی  ٢٠٠٦ دەرچوو بەر لە ویندۆز ئێکس پی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت - ویندۆز ئێکس پیی وەشاندبوو لە ٢٠٠١، کۆمپانیای مایکرۆسۆت بڕیاریداوە لە ١١ی نیسانی ٢٠١٧ەوە بەتەواوی ھەموو پاڵپشتییەکانی بۆ ویندۆز ڤێستا ڕادەگرێت.
ویندۆزفۆن سیستەمێکی کارپێکەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە درووست کراوە بۆ ئامێری تەلەفۆنی زیرەکی جووڵێنراو (بە ئینگلیزی Smartphone)وەک جێ گرتنەوە بۆ سیستەمی ویندۆز مۆبایل (بە ئینگلیزیWindows Mobile ) .
ویکی (بە ئینگلیزی: Wiki) بەو ماڵپەڕانە دەوترێت کە بەکارھێنەرەکان ئیجازەی شت نووسین، دەستکاری و سڕینەوەی ناوەڕۆکەکەیان ھەیە.
ویکی ئینگلیزی.
ویکی ھاو (بە ئینگلیزی: wikiHow) ماڵپەڕێکە لەجۆری «ویکی»، یارمەتیی سەردانکەرانی دەدات بۆ ئەنجامدانی هەرشتێک و گشت بابەتەکانی ژیان.
ویکیلیکس (بە ئینگلیزی:WikiLeaks) ماڵپەڕێکی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیی ئازادە، ماڵپەڕەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لەلایەن جولیان ئاسانگ دامەزرا، کاری ماڵپەڕەکە بریتییە لە وەشاندنی بەڵگەنامە و بابەتە شاراوەکانی حکوومەتەکانی جیھانە، ماڵپەڕەکە سەروو ١٫٢ میلیۆن بەڵگەنامەی لە بنچینەی زانیارییەکانی (داتابەیس) ھەیە و ئاشکرا کراون زۆربەی کاتیش ناو و ناونیشانی کەسی بڵاوکەری زانیارییەکان نادرکێنێت، بنکەی فەرمی و سەرەکی ماڵپەڕەکە لە سویدە و لە لێکچواندندنا بە ویکیپیدیا دەچێت و تەنانەت لەبەشی ئەرشیڤیدیا سکرێپتی ویکی بەکاردێنن بەڵام ئەوان ھیچ پەیوەندییەکان بە ڕێکخراوی ویکیمیدیا (خاوەنی ویکی) نییە
ویکیمانیا (Wikimania) کۆنفڕانسی نێودەوڵەتییە کەساڵانە ڕێکخراوی ویکیمیدیا دەیبەستێت، ھاوکاتیش بەکارھێنەران و وێنەگرانی کامانز و پڕۆگرامسازەکانیش بەشدار دەبن، بۆ یەکەمینجار ئەم کۆنگرەیە لەساڵی ٢٠٠٥ لە فرانکفورت بوو.
ویکیمیدیا کۆمنز یان بە شێوەیەکی سادەتر کۆمنز یەکێکە لە پرۆژەکانی ڕێکخراوی ویکیمیدیا کە ئامانجی دروستکردنی سەرچاوەیەکە بۆ پەڕگەی دەنگ و وێنەی ئازاد، زۆرینەی ویکیزمانەکان سوود لە پەڕگە ئازادەکانی کۆمنز وەردەگرن و ویکیی کوردیی سۆرانیش یەکێکە لەمان.
ویکیپیدیا (بە ئینگلیزی: Wikipedia؛ گۆکردن: /ˌwɪkiˈpiːdi.ə/) زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد بڵاو دەبێتەوە.
ویکیپیدیای فارسی (بە پاشگری:fa) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی فارسی ناوەندی ئەنووسرێت، ویکیپیدیای فارسیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و هەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارهێنەرە خاوەن هەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
ویکیپیدیای ژاپۆنی (بە ژاپۆنی: 日本語版ウィキペディア) بریتییە لە دەرچوونێکی زمانی ژاپۆنی لە ئینسایکڵۆپیدیای ویکیپیدیا، ڕێکەوتی دەرچوونی لە ئەیلوولی ٢٠٠٢ بوو، وە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ توانی ۱,۰۰۰,۰۰۰ وتار تێپەڕێنێت، و بچێتە ڕیزبەندی پێنجەم لە نێوان ویکیپیدیاکاندا لە ڕووی قەبارەوە.
ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەتا ئێستا  ٢٤٬٠٤٢ وتاری بە زمانی کوردیی ناوەندی ھەیە و پلەی ١١٠یەمی ھەیە لە نێوان ویکیپیدیاکاندا و ھەروەھا تا ئێستا ٣٥٬٩٣٠ ھەژماری تێدا دروست کراوە.
ویکیپیدیای کوردیی کورمانجی (بە پاشگری:ku) یەکێکە لە وەشاندنەکانی ویکیپیدیا و بە زاراوەی کورمانجیە کە بە ئەلفوبێی لاتینی وتارەکانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای کوردی کورمانجی وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکلۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری وتارەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارە تایبەتەکان دەتوانن دەستکاری بکەن، ئەم ویکیپیدیایە بە یەکەم ویکیی کوردی دێتە ھەژمار کە لە ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤دا سازکرا، و لە ڕۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٠٩ ویکیپیدیای سۆرانی (ckb) لەم ویکیپیدیایە جیابوویەوە، لە ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ساڵی ٢٠١٢دا ژمارەی وتارەکانی ئەم ویکیپیدیایە گەیشتە ١٨ ھەزار وتار.
ویڵیام ھێنری گەیتسی سێھەم (بە ئینگلیزی: William Henry Gates III) ناسراو بە بیل گەیتس (بە ئینگلیزی: Bill Gates) سەرۆک و یەکێک لە دوو دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە.
وێبتۆپ یان وێب دێسکتۆپ (Web، Web Desktop) بریتیە لە بوونگەیەکی دێسکتۆپ (Desktop Envitionment) کە لە نێو یەک وێبگەڕ یان کلایەنت‌ئامرازی ھاوشێوەی دا جێگیر کراوە.
وێبداڕێژ (تێکەڵکەر و داڕێژەری وێب) هەروەها ناودەبرێت بە ئەندازیاری تەلارسازی وێب ،گەشەپێدەری وێب ،دانەری پێگە، بەڕێوەبەری وێبگە، یان (بەنافەرمی) Webmaster وێبماستر ،کەسێكە بەرپرسە لە پارێزگاری کردنی وێبگەیەك یان زیاتر ،ئەرکەکانی وێبداڕێژ لەوانەیە دڵنیابوون بێت لە ڕاژەکارەکانی وێب ،کارکردنی نەرمەكاڵا و ڕەقەڵا بەوردی ،دیزاینکردنی وێبگە ، بەدیهێنان و بژارکردنی پەڕەکانی وێب ،وەڵامدانەوە بۆ لێدوانی بەکارهێنەران ،تاقیکردنەوەی هاتوچۆ بۆناو پێگە.
وێبپەڕەی بزۆکی لای ڕاژەکار (بەئینگلیزی: server-side dynamic web page) پەڕەیەکی وێبە کە درووستکردنەکەی کۆنترۆڵکراوە لەلایەن ڕاژەکارێکی بەرنامەی بەکاربەرییەوە کە سکریپتەکانی لای ڕاژەکار پێ ئاوەژۆ دەکەن.
وێبگەڕ (بە ئینگلیسی: Web Browser) نەرمامێر ێکە بۆ دۆزینەوە، نیشاندان، و پێوانی سەرچاوەکانی زانیاری لە سەر تەونی بەربڵاوی جیھانی.
وێر شارۆچکەیەکی شارستانی شوغنانە، لە پارێزگای خۆبەڕیوەبەری گۆرنۆ-بەدەخشان لە باشووری ڕۆژھەڵاتی وڵاتی تاجیکستان.
وێرانکردنی هێرۆشیما ١٩٤٥، بە ئینگلیزی the annihilation of Hiroshima تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی بوو لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە شاری هێرۆشیما لە ژاپۆن لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا لە ٦ی ئابی ١٩٤٥.
وێستگەی شەمەندەفەر ئەو شوێنەیە کە گەشتیاران دەتوانن بچنە ناو شەمەندەفەر یاخوود تیایدا دابەزن.
وێستگەی وزەی ناوکی (ئینگلیزی: Nuclear power plant) وێستگەیەکە، وزەی گەرمی لە کارتیاکەرە (کورە) ناوکییەکانەوە بەکاردێنێت، بۆ بەرھەمھێنانی وزەی ناوکی.
وێستگەی پاس بریتییە لە شوێنی وەستان و کۆبوونەوەی پاسەکان لەناو شار و نێوان شار و شارۆچکەکان، لە وێستگەکانەوە سەرنشینان سەردەکەون یان دادەبەزن، ھەروەھا (bus bus) پێ دەوترێت لە زمانی کوردی (کاروان سەرا)شی پێدەوترێت یاخود (گەراجی پاسەکان) وێستگەی پاسەکان گەورەترن لە شوێنی وەستانی پاسەکان (یان چەترەپاس).
وێنجە یان ھەسپست (بە لاتین: medicago sativa) ڕوەکێکە لە دەستەی شەوەرییەکان، کە جووتیاران لە زەویدا دەیچێنن و وەکوو تفاقی ئاژەڵان بە کاری دێنن.
وێنە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی گەرمک، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
وێنەدانەوە (بە ئینگلیزی: Reflection) گۆڕانێکەوە لە ئاراستەی بڵاوبوونەوەی شەپۆڵی کارۆموگناتیسی.
وێنەنوێن یان وێنەگەڕ (بە ئینگلیسی: image viewer، image browser) بە نەرمامێر یان بەرنامەیەکی کۆمپیۆترییە کە دەتوانێت وێنەی گرافیکیی پاشەکەوتکراو پیشان بدات؛ ئەم بەرنامە ئاساییانە دەتوانێت بە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی فایلی گرافیکی کار بکات.
وێنەوشە (وێنە + وشە) یان وێنەوتە بریتیە لە پیتێکی نوسراو کە وشەیەک یان دەستەواژەیەک بنوێنێ.
وێنەکانی گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google Images) یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای گووگڵ، بەکارھێنەرانی ئەم خزمەگوزاریە دەتوانن بگەڕێن بەدوای وێنەکان کە لە گشت سایەتە جیھانیەکان بەرزکراونەتەوە ئەم خزمەگوزاریە بۆ بەکارھێنەر دەستەبەر کراوە بێ ئەوەی ئەو بەکارھێنەرە ھەژماری گووگڵی ھەبێت بۆیەکەمینجاریش لە تەمموزی ٢٠٠١ بوو ئەم خزمەتگوزاریە خرایە بەردەست بۆ بەکارھێنەرانی خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ لە ئێستادا زۆرێ لەماڵپەڕەکانی جیھانی لە کێبڕکێی ئەم خزمەتگوزاریەن لەوانە فلیکر و گەڕانکاری وێنەیی یاھوو، لەیەکەم ساڵی ئەم خزمەتگوزاریەی گووگڵ واتە لەساڵی ٢٠٠١ زۆرتر لە ٢٥٠ میلیۆن وێنە ھەبوون بۆ گەڕان و بینین وە تا لەساڵی ٢٠١٠ گەیشتە ١٠ بلیۆن وێنە
وێنەگرتنی سینەمایی یان سینەماتۆگرافی هونەر یان زانستێکە، کە بەهۆی ڕووناکییەوە یان تیشکدانی کارۆموگناتیسی دیکەوە تۆماردەکرێت کە نزیکە لە وێنەگری ئاسایی.
وێنەگری یان فۆتۆگرافی کاری وێنەگرتنە.
وێنەی جوڵاو یان وێنە جووڵاوەکان (بە ئینگلیزی: Animation بە عەرەبی: الرسوم المتحرکە) شێوازێکی ھونەرییە ، بۆ بەرھەمھێنانی فیلمی سینەمایی ، کە تیایدا دەرھێنەری فیلمەکە ، ھەڵدەستێ بە ئامادەکردنی ھەندێک وێنە بۆ جوڵە و بزاوتن ، نەک تۆمارکردنی بە ئامێری وێنەگرتن ھەروەک لە ڕاستیدا وا دەرئەکەوێ بەرھەمھێنانی فیلمێکی وێنەی جوڵاو پێویست بەمە ئەکات کە زنجیرەیێک لە وێنە و شتومەکەکان ، یەک لە دوای یەک وێنەیان بۆ بگرێ بە جۆرێک کە ھەر ئەندازەیێک لە فیلمەکە ، وێنەێک لەم وێنانە لە خۆی بگرێ ، جا گۆڕانکاریێکی کەم لە شوێنی دیمەنەکە ، یان ئەم شتەی کەوێنەی بۆ گیراوە ڕوودەدات بازنە بە بازنە، جاکاتێک کە کاسێتە ڤیدیۆییەکە ئەخرێتە کارەوە ، لەسەر ئامێری پێشکەشکردنی سینەمایی ، شتەکان وا دەرئەکەون ، وەک ئەوەی کەبجوڵین زۆر ڕوو ئەکرێتە تەکنیکی وێنەی جوڵاو ، لە دەرھێنانی وێنە گاڵتە ئامێزەکاندا ھونەرمەندانی ڕیکلامی ، بۆ ڕیکلامکردنی لە سەر تەلەفزیۆن بەکاری ئەھێنن .
وێنەی سێ دووری (بە ئینگلیزی: ٣D) بریتیە لە کورت کراوەی (٣ Dimensional) واتە سێ دووری یان سێ ڕەھەندی ، ئەم سێ دووریە یا ڕەھەندە پێک ھاتووە لە تەوەرەکانی (X، Y، Z) کە ھەریەکێکیان دوری یان ڕەھەندی یان لایەکی (شتێک) دەردەخەن ، بە بینینی ھەرسێ دووریەکە کارەکتەرەکە یان ماددەکە دەبێتە شتێکی بەرجەستەکراو.
وێژە یان ئەدەب (بە ئینگلیزی: Literature، بە عەرەبی: أدب)، بریتییە لە شێوازێک بۆ دەربڕینی سۆز و بیرۆکە و ھزرەکانی مرۆڤ بەجوانترین شێوازەکان کە لەنێوان شیعر و پەخشاندا یاری دەکات.
وێژەی نادیار (بە ئینگلیزی: Mystery fiction) زۆربەی کات وەک بەرامبەرێک بۆ ڕۆمانە پۆلیسییەکان یان وێژەی تاوان بەکاردێت بە مانایەکی تر ڕۆمان یان چیرۆکی کورت تێیدا لێکۆڵەرەکە (جا شارەزا یان نەشارەزا بێت) بە لێکۆڵینەوە و شیکارکردنی تاوان ھەڵدەستێت.
وێژەی کوردی یان ئەدەبی کوردی بریتیە لە ئەو شێعر، چیرۆک، بەیت، مەتەڵ و گۆرانیانەی کە بە شێوەزار و زاراوە جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردی نووسراوە.
وێڵز (بەوێلزی:Cymru) (بەئینگلیزی:Wales) بەشێکە لە بریتانیای مەزن ، پایتەختی وێڵز شاری کاردیفە.
وێڵە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
وە بەرێوبەرەکەی (ئاڵوید بۆسە) کە لە سا ١٩٩٧ەوە تا ئێستا بەرێوبەری ئەو نووسینگەیە.
وە بەشێکە لە پرۆژەی تاقیگە ی زانستی ھەسارەی مەریخ سەر بە دەزگای بۆشای ئەمەریکایە، دوای ٨ مانگ و برینی ٤٥٠ میلیۆن کیلۆمەتر لە ٦ ئابی سالی ٢٠١٢ بە سەرکەوتووی گەیشتە سەر ھەسارەی مەریخ ، درێزيەكەى 2.8 مەترە و كێشەكەى 900 كگم دەبێت و لە6 پايە پێك هاتووە .
وە ناوچەی بەرکەوتنی شاری ئاوبلاست چیلیابنیسک، هەر وەک دەزگای بۆشایی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە خێرای ئەو بەردە ئاسمانیە بە نزیکەی ١٨ کیلۆمەتر بوە لە ١ چرکە و (٤٠,٠٠٠ کیلۆمەتر لە ١ کاژێردا)، وە لە کاتی بەرکەوتنی لەگەڵ هەسارەی زەوی بە نزیکەی سەروو ٢٥ کیلۆمەتر تەقیەوە، کێشی ئەو بەردە ئاسمانیە ١٠,٠٠٠ تەن بوو کە دەکاتە نیوەی بۆمبی هەوایی کە ٥٠٠ کیلۆتەن لە مادەی (TNT)تێدایە، بە بەراورد نزیکی ٣٠ بۆمب لە جۆری ئەو بۆمبەی کە بەسەر وێرانکردنی ھێرۆشیمادا بەردرایەوە،لەبەر ئەوەش برینداری خستەوە زیاتر لە ١,٤٩١ کەس و لە نێوانیاندا ٢٠٠ منداڵ بوونی هەبوو هیچ لەو بریندارانە هی بەرکەوتنی راستەوخۆی بەردە ئاسمانیەکە نەبوو هەموویان بەهۆی تەقینی ئاوێنە و جام بوە کە ئەویش لەبەر بەهێزی بەرکەوتنەکە بە زەویدا دەنگێکی گەورەی دروستکردوە و جامەکان شکاون.
وە گرنگیەکی زۆری ھەیە لە رووی ئاینی و ئابووریەوە.
وە گشت ووڵاتەکانی ئاسیا ئەندامی ئەم ڕێکخراوەن جگە لە ئیسرائیل و قوبرس وێڕای ئەندامێتی ووڵاتی ئۆسترالیا ، بنکەی سەرەکی ڕێکخراوەکە
وەتس ئەپ (بە کوردی : چی هەیە) بەرنامەیەکی نامە ناردن و چاتە تایبەت بە مۆبایلە هۆشمەندەکان.بەکارهێنەر دەتوانێ نامە و وێنە و ڤیدیۆ بنرێت بۆ بەرامبەرەکەی.
وەتەن  شارۆچکەیەکی شارستانی تەمورمالکە، لە پارێزگای خەتلان لە باشووری ڕۆژاوای وڵاتی تاجیکستان.
وەحیدەددین محەمەد کوڕی خەلیفە عەبدول مەجید، یەکێکە لە  خەلیفە عوسمانییەکان، لە نێوان ساڵانی ١٨٦١ تا ١٩٢٦ ژیاوە، و حوکمی دەوڵەتی عوسمانی کردووە لە ٤ی تەمموزی ١٩١٨ تا ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢، لە دوای وەفاتی براکەی محەمەدی پێنجەم ڕەشاد.
وەرزش پێکدێت لە کۆمەڵە یاری یان وازیەک کە بەکۆمەڵ یان جووت یان تاک دەکرێت.
وەرزی ٢٠١٢ ـ ٢٠١٣ بۆ یانەی بارسێلۆنا ١١٣ەمین ساڵیادی یانەکە بووە.
وەرزی پێنجەمی زنجیرەی ڕێوشوێنی پۆلیسیی دە مێنتڵستی سی بی ئێسی دروستکەر بڕونۆ ھێڵەر لە ۲۹ی ئەیلوولی ٢٠١۳ دەستی بە پەخش کرد و لە ۱٨ی ئاداری ۲۰۱٤ تەواو بوو.
وەرزێری یان کشتوکاڵ یەکێکە لە پیشە ھەرە دێرینەکانی مرۆڤایەتی، مەبەستی سەرەکی بریتیە لە چاندنی سەوزە و میوە و بەخێوکردنی ئاژەڵ، کە دەبێتە ھۆی بژیوی بۆ وەرزێران (ئەو کەسەی کە وەرزێری دەکات).
وەرگێرانناسی یان زانستەکانی وەرگێڕان (بە ئینگلیسی: Translation Studies یان Tanslatology) بوارێکی زانستی نێوان-دیسیپلینیە کە ھەندێک لە بنەماکانی کۆمەڵەناسی و زانستە مرۆڤیەکان لە خۆ دگرێت، وە بە شێوەیەکی سیستەماتیک توێژینەوە و لێکۆڵینەوە دەکات لە سەر تیۆری، شرۆڤە و چۆنیەتی بەکارھێنانی وەرگێڕان (نووسراو)، وەرگێڕانی زارەکی یان ھەردووی ئەم چالاکیانە.
وەرگێڕان بریتییە لە شرۆڤەکردنی واتا یان لێکدانەوەی مانای دەقێک و پاشان بەرھەمھێنانی دەقێکی ھاوتای ئەو دەقە لە زمانێکی دیکەدا، بە شێوەیەک کە ھەمان پەیام و مەبەست بگەیەنێت.
وەرگێڕی گووگڵ یان گووگڵ ترانزلەیت (بە ئینگلیزی: Google Translate) وەڕگێڕێکی خۆکردی بەخۆڕایی فرە زمانە بەشێوەی ڕێنوس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەڕگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە  پێگە ئەلیکترۆنیەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان ٫وەرگێڕی گووگڵ نەرمەواڵە تایبەتی بۆ دروست کراوە بۆ ئامێرە ھۆشمەندەکانی سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، لە تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگەکە بەکارھێنەرانی دەتوانن گوێ لە خوێندنەوەی نووسراوی وەڕگێڕەکە بگرن.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی پەروەردە یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو یەکێکە لە وەزارەتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
وەزیر، کەسێکه کە بۆ کەم کردنی باری حکومەت هاوکاری شا یان سەرۆک کۆمار دەدات، هەروەها شا یان سەرۆک کۆمار هەندێ لە کارەکانی مەملەکەتی پێ دەسپێرن.
وەستێنەر (بە ئینگلیزی: Depressant) دەرمانێکە چالاکی ناوەندە کۆئەندامی دەمار کەمدەکاتەوە.
وەشاندن (بە ئینگلیزی: Broadcasting) بریتییە لە ڕێگای پەیوەندیکردنی ناوەندێک یان کەناڵێک بە کۆمەڵە خەڵکێک یان کۆمەڵانێکی فڕاوان لە دانیشتوان.
وەفایی ناوی ئەلبۆمێکی گۆرانیبێژی کورد عەدنان کەریمە کە لەگەڵ کامکاران دروستی کرد و لە ساڵی ٢٠١٠دا بڵاو کرایەوە.
وەقف جۆرێک لە چاکەکارییە کە بریتیە لەوەی کە خودی شتێک ڕابگیردرێت و بەرژەوەندییەکانی ببەخشرێت.
وەلید کوڕی کوێخا محەمەد ناسراو بە وەلی دێوانە ھۆنراوەنووسێکی کوردی سەدەی ھەژدەھەم بووە.
وەنەوشە، وەنۆشە یان بنەوشە (بە لاتینی: Viola) گوڵێکە لە بنەماڵەی وەنەوشەییەکان (Violaceae) و بە چەندین ڕەنگ بەتایبەتی مۆر یان بەنەوش ھەیە و لەبەر ڕەنگی گوڵەکەی ئەم ناوەشی پێدراوە.
وەک چەندیندیکە وەک: بنھەنگڵ، زڕینی دەنگ، بەھێزبوونی ماسوولکە بەلام ھەندێک جار دوائەکەون لە پێگەیشتنی کەسەکە
وەک یاریەکانی  تۆپی پێ ، تۆپی باسکە ، مەلەوانی ، کاراتێ ، زۆرانبازی و تێنس و ڕەکبی و هۆکی  و  بالە هتد...
وەگەڕخەری دیسکی ڕەق (بە ئینگلیزی: Hard disk drive) (کورتکراوەی HDD بۆ بەکارھاتووە).
وەڵام یان بەرسڤ ئەو شتەیە کە دەوترێت یان دەنووسرێت یان ئەنجام دەدرێت وەکوو کاردانەوەیەک بۆ پرسیارێک، ئاگادارکردنەوەیەک یان بارودۆخێک.
وەھای گوت زەردەشت، کتێبێک بۆ ھەمووکەس و ھیچکەس (بە ئەڵمانی: Also sprach Zarathustra: Ein Buch für Alle und Keinen) چیرۆکێکی فەلسەفییە کە فەیلەسووفی ناوداری ئەڵمانی فریدریک نیچە، لە چوار بەشدا لە ساڵانی ١٨٨٣ەوە تاکوو ١٨٨٥ نووسیویەتی.
وەھەروەھا نەرمەواڵەی ئۆپێرا بە پڕۆگرامەداڕێژەری (++C) داڕێژراوە  ، وە ئەم نەرمەواڵەیە بە ٥١ زمانیش ساز کراوە 
وەیباک مەشین (مەکینەی ڕێی گەڕانەوە) (بە ئینگلیزی: Wayback Machine) ئەرشیڤێکی دیجیتاڵیی تۆڕی بڵاوی جیھانی (ئینتەرنێت)ە و زانیاری تری ئینتەرنێتیش.
وەیسیان (Weysiyan، بە فارسی: ویسیان) دێیەکە لە گوندستانی ھەورامان تەخت، لە ناوچەی ھەورامانی شارستانی سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان، ئێران.
٠ (سفر) (0) ژمارەیەکی ڕاستەقینەیە، لە نێوان -١ و  ١ دایە.
١ (یەک) (1) ژمارەیەکی سروشتییە، و تاکە.
١ - خوسرەو دەڵێت حەنا خۆی نزیک خستۆتەوە لەم بەڵام حەنا دەڵێت خوسرەو دەسپێشخەری کردووە
١- پێشینەی ریزکراوی ستسڤن کۆفی
١-بەرھەمێکی لەژێر ناونیشانی شاردا نییە، بەڵام لەبەرھەمەکانیدا باسی لە بارەی ژیانی مرۆڤ کردووە لە شاردا ٢- مارکس و ئەنجلس بە پەرەسەندنەکانی سەرمایەداری و کاریگەریان لەسەر شێوازی ژیانیان لەبەرچاو بووە لە شاری مانچستەر وپێی شادمان نەبوون ٣- پێشیان وایە بەشاری بوون ھەنگاوێکە لەبواری شۆڕشدا چونکە شار شوێنێکە کرێکاران بەکۆمەڵ تیایدا کۆدەبنەوە کە شێوەیەک لەپەیوەندی کۆمەڵایەتی نوێ‌ دەرەخسێنێ‌، شوێنێکە کرێکار دەتوانێت بە دەزگا دامەزراوەیەکان بگاتە ھۆشیاری ، ٤-ھەژاری و نالەباری بارودۆخی ژیانی کرێکار یەکێک بوو لەرەھەندی شاری سەدەی نۆزدەھەم کە ئەمە سەرنجی مارکسی ڕاکێشا ٥- مارکس پێی وایە پەیوەندی نەریتی کۆمەڵگای گوندنشین لەگەڵ دەرکەوتنی کۆمەڵگای شارنشینی دەگۆڕێت بۆ پەیوەندی بەرژەوەندی خوازی، بەھۆی ئەمەوە کۆمەڵگای گوند نشین کەمتر توشی ھەڵبەز و دابەز دەبن و کەمتر دەگۆڕێت، بۆیە خۆی دەدات بەدەست گۆڕانەکان کەلەسروشتەوە ڕودەدەن، ٦- لەھەمان کاتدا مرۆڤی عەقڵانی لەشاردا دروست دەبێت، بۆیە پێویستە کرێکاران لەشێوازی بیرکردنەوەی گوندی خۆیان دەرباز بکەن بۆ شێوازی بیرکردنەوەی شارنشینی
١-فیلمی نیشتمان و تەراوگە بەزمانی سریانی ٠٠٠٠دانان و دەرهێنان
١.
١.شانەی پۆشەر (Epidermis)
١٠ (دە) (10) ژمارەیەکی سروشتییە، و جووتە.
١٠ی ئازار ٦٩یەم ڕۆژی ساڵە (٧٠ لە ساڵی پڕدا).
١٠ی تشرینی یەکەم ٢٨٣ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٨٤ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٨٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٠ی تەمموز ١٩١ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٢ لە ساڵی پڕدا).
١٠ی شوبات ٤١ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٢٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٢٥ لە ساڵە پڕەکاندا)
١١.٢٢.٦٣ زنجیرەیەکی ئەمەریکی زانستی خەیاڵیە ، بنچینەی گرتووە لە کتێبی 11/22/63 لەنووسینی ستێفن کینگ ، و پێکهاتووە لە هەشت ئەڵقە.جەی جەی ئابرامس یەکێک بووە لە بەرهەمهێنەرە جێبەجێکارەکانی زنجیرەکە.زنجیرەکە لەنواندنی جەیمس فڕانکۆ،سارا گۆردن،جۆش دوهامل و کریس کووپەرە.یەکەم ئەڵقەی زنجیرەکە لە ١٥ی فێبرایەری ٢٠١٦ لەسەر تۆڕی زنجیرەیی (هولو) پەخش کرا و پێشوازیەکی باشی لێکرا.
١١ی ئازار ٧٠یەم ڕۆژی ساڵە (٧١ لە ساڵی پڕدا).
١١ی حوزەیران ١٦٢یەم ڕۆژی ساڵە (١٦٣ لە ساڵی پڕدا).
١١ی شوبات ٤٢ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٢٣ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٢٤ لە ساڵە پڕەکاندا)
١١ی نیسان ١٠١ەم ڕۆژی ساڵە (١٠٢ لە ساڵە پڕەکاندا)،٢٦٤ ڕۆژ دەمێنێت بۆ کۆتایی ساڵ.
١٢٦٠ - خۆبەدەستەوەدانى قەڵاى حەلەب لە دواى داگیرکردنى شارى حەلەب بەدەستى هۆلاکۆ.
١٢٦٠ - ھولاکۆخان کوڕەزای جەنگیزخان شاری دیمەشقی ڕزگار کرد.
١٢٧ کاتژمێر (بە ئینگلیزی:127 Hours)، فیلمێکی سینەماییە و ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهێنراوە، جیرۆکی فیلمەکە لە کتێبی (Between a Rock and a Hard Place)ـەوە وەرگیراوە کە چیرۆکێکی ڕاستیە، ئەم فیلمە پالێوراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە ڕووی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەر و باشترین بەرهەمهێنان.
١٢٩٢ : جۆن بالۆل بوە بە پاشای سکۆتلەندا
١٢ی ئازار ٧١ەم ڕۆژی ساڵە (٧٢ لە ساڵی پڕدا).
١٢ی ئەیلوول ٢٥٥ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٥٦ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١١٠ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٢ی تشرینی یەکەم ٢٨٥ەم ڕۆژی ساڵە (٢٨٦ لە ساڵی پڕدا).
١٢ی تەمموز ١٩٣ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٤ لە ساڵی پڕدا).
١٢ی کانوونی یەکەم ٣٤٦ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٤٧ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٣٧٠ - ئەڵمانیا لە شەڕی (Rudau) دا سەرکەوت بەسەر لیتوانیادا.
١٣ی ئازار ٧٢ەم ڕۆژی ساڵە (٧٣ لە ساڵی پڕدا).
١٣ی تەمموز ١٩٤ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٥ لە ساڵی پڕدا).
١٤ی تشرینی دووەم ٣١٨ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣١٩ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٤٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٤ی تەمموز ١٩٥ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٦ لە ساڵی پڕدا).
١٤ی حوزەیران ١٦٥ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٦٦ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٢٠٠ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٤ی نیسان ١٠٤ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٠٥ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٢٦١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٤ی کانوونی دووەم ١٤ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٥١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٥٢ لە ساڵە پڕەکاندا)
١٤ی کانوونی یەکەم ٣٤٨ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٤٩ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٥٠٢ - کریستۆفەر کپڵەمبۆس، لە چوارەم و کۆتا گەشتە دەریاییەکەیدا لە کۆستا ریکا لەنگەری گرت.
١٥٢٠ : كۆنكویستادۆرهێرنان كۆرتێز به‌  شه‌ڕ ڕایكرد له‌ تینۆچتیتلان.
١٥٢١ – لیۆنی دەیەمی پاپای ڤاتیکان، حەرەمی کڵێسای لە مارتین لوتەر قەدەغە کرد، ئەوەش بەھۆی دامەزراندنی مەزھەبی پرۆتستانتی مەسیحی لەلایەن لۆتەرەوە، کە لەلای ڤاتیکان بە ھەڵگەڕانەوە لە بنەماکانی ئایینی مەسیحی لە قەڵەم دەدرا.
١٥٥٨ : سەردەمی ئیلێزابێزی دەستی پێکرد؛ شاژن ماری١ی ئینگەلتەرا مرد و ئیلێزابێز ١ی ئینگەلتەرا چوە جێگاکەی.
١٥ی ئاب ٢٢٧ەمین ڕۆژی ساڵە (٢٢٨ەمین لە ساڵی پڕدا).
١٥ی ئازار ٧٤ـەم ڕۆژی ساڵە (٧٥ لە ساڵی پڕدا).
١٥ی تشرینی یەکەم ٢٨٨ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٨٩ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٧٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٥ی تەمموز ١٩٦ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٧ لە ساڵی پڕدا).
١٦ی ئایار ١٣٦ەم ڕۆژی ساڵە (١٣٧ لە ساڵی پڕدا).
١٦ی ئەیلوول ٢٥٩ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٦٠ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٠٦ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٦ی تشرینی یەکەم ٢٨٩ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٩٠ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٧٦ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٦ی حوزەیران ١٦٧ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٦٨ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٩٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٦ی شوبات ٤٧ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣١٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣١٩ لە ساڵە پڕەکاندا)
١٦ی نیسان ١٠٦ەم ڕۆژی ساڵە (١٠٧ لە ساڵی پڕدا).
١٦ی ﺋﻮوﺗﯽ  ١٩٤٥ رۆژی داﻣﻪزراﻧﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستان ﻟﻪ ﺷﺎری ﻣﻪھﺎﺑﺎد.
١٧ (حەڤدە) (17) ژمارەیەکی سروشتییە، و تاکە.
١٧٨٤ - دامەزراندنی شاری سلێمانی لە لایەن ئیبراھیم پاشای بابانەوە.
١٧٩٩ : جۆرج واشێنگتن ، یەکەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان .
١٧ی ئازار ٧٦ەم ڕۆژی ساڵە (٧٧ لە ساڵی پڕدا).
١٧ی ئایار ١٣٧ەم ڕۆژی ساڵە (١٣٨ لە ساڵی پڕدا).
١٧ی تشرینی دووەم ٣٢١ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٢٢ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٤٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٧ی تشرینی یەکەم ٢٩٠ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٩١ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٧٥ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٧ی تەمموز - کەشتی گەشتیاری ھندی، ڕامداس، بەھۆی ڕەشەبایەکی بەھێزەوە ھەڵگەڕایەوە و تیایدا ٦٢٥ گەشتیار گیانیان لەدەست دا.
١٧ی حوزەیران ١٦٨یەم ڕۆژی ساڵە (١٦٩ لە ساڵی پڕدا).
١٧ی شوبات ٤٨ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣١٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣١٨ لە ساڵە پڕەکاندا)
١٨ (ھەژدە) (18) ژمارەیەکی سروشتییە، و جووتە.
١٨٢٥_١٨٦٤ سیا‌سەتوانێکی سوسیالیستی ئاڵمانی بە نێوی فەردیناند لاسێل بوو کە بە دامەزرێنەری سوسیالدیموکڕاسی دەناسرێ.
١٨٣٦ – چارڵز داروین دوای ٥ ساڵ لە گەشتی دەریایی گەڕایەوە بۆ بەریتانیا.
١٨٤٨ – گۆڕانی شێوازی دەسەڵاتداریی وڵاتی سویس.
١٨٦٣ هنری دۆنانتی ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی دامەزراند.
١٨٦٥ - ئیبراهام لینکۆڵن  شانزەهەمین سەرۆکی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا کوژرا.
١٨٧٩ تۆماس ئێدیسۆن گڵۆپی کارەبایی دروست کرد.
١٨ی ئازار ٧٧ەم ڕۆژی ساڵە (٧٨ لە ساڵی پڕدا).
١٨ی تەمموز ١٩٩یەم ڕۆژی ساڵە (٢٠٠ لە ساڵی پڕدا).
١٨ی شوبات ٤٩ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣١٦ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣١٧ لە ساڵە پڕەکاندا)
١٨ی نیسان ١٠٨ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٠٩ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٢٥٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٨ی کانوونی یەکەم ٣٥٢ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٥٣ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٣ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٩٢١ - دامەزراندنی سوپای عیراق.
١٩٢٢ - کێڤین رۆشێ، تەلارسازی ئیرلەندی-ئەمریکایی سەدەی بیستەم و ھەڵگری خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکێر.
١٩٢٢ - یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی ڕۆژی کوردستان لە سلێمانی بڵاوکرایەوە.
١٩٣٠ - رادیۆی بی بی سی  رایگەیاند کە هیچ هەواڵێک نیە بۆ ئەمرۆ.
١٩٣٧ – لە شۆڕشی سەید ڕەزادا ڕێبەرانی شۆڕش دەستگیر کران و سەید ڕەزا لەگەڵ دوو کوڕ و چەند کەس لە ڕێبەرانی شۆڕش لەسێدارە دران.
١٩٤٨ کۆچی دوایی شاعیری کوردفایەق بێکەس
١٩٤٩ - کۆماری دیموکراتی ئەڵمانیا (ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات) دامەزرا.
١٩٥٠ - بیڵ مورای، ئەکتەری ئەمریکایی
١٩٥٦ – بڕیارنامەی ١١٧ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.
١٩٦٣: کۆمەڵکوژیی ٨٢ کەس لە شاری سلێمانی، بەدەستی لیوای ٢٠ی سوپای بەعسی عێراق.
١٩٧٠ - وڵاتی فیجی سەربەخۆیی خۆی لە ئینگلستان ڕاگەیاند.
١٩٧٤ - لەسێدارەدانی شۆڕشگێری کورد، لەیلا قاسم لە بەغدا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە.
١٩٨٧: (( لە دایکبوونی ئەستێرەی پۆرن ئەلێتا ئۆشیان
١٩٨٨ - لوئیس باراگان، تەلارسازی ناوداری سەدەی بیستەمی مەکسیک.
١٩٨٩ - شەڕی سارد: ڕوخانی دیواری بەرلین - ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات، خاڵە پشکنینەکانی لە دیواری بەرلین کردەوە و ڕێگەی بە ھاوڵاتییەکانیدا بە چوونییان بۆ ئەڵمانیای ڕۆژئاوا.
١٩٩٢ لەشاریهەولێر کۆنفرانسێکی گەورە بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانیهەرێمی کوردستان سازکرا.
١٩٩٦ - ٥٠ کوژراو لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە سریلانکا.
١٩٩٦ دەکاتە ساڵی ٢٦٩٦ی کوردی لەنێو کوردانی باشوور ناسراوە بە ساڵی شەڕی ناوخۆ و خیانەتی ٣١ی ئاب.
١٩ی ئازار ٧٨ەم ڕۆژی ساڵە (٧٨ لە ساڵی پڕدا).
١٩ی تەمموز ٢٠٠ەم ڕۆژی ساڵە (٢٠١ لە ساڵی پڕدا).
١٩ی حوزەیران ١٧٠یەم ڕۆژی ساڵە (١٧١ لە ساڵی پڕدا).
١٩ی نیسان ١٠٩یەم ڕۆژی ساڵە (١١٠ لە ساڵی پڕدا).
١٩ی کانوونی یەکەم ٣٥٣ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٥٤ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١٬٠٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠ (یەک میلیارد) ژمارەیەکی سروشتییە کە دوای  ٩٩٩٬٩٩٩٬٩٩٩ و پێش ١٬٠٠٠٬٠٠٠٬٠٠١ دێت.
١ی ئازار ٦٠ـەم ڕۆژی ساڵە، (٦١ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٠٥ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١ی تەمموز ١٨٢ەم ڕۆژی ساڵە (١٨٣ لە ساڵی پڕدا).
١ی نیسان ٩١ەم ڕۆژی ساڵە (٩٢ لە ساڵی پڕدا).
١ی کانوونی دووەم
١ی کانوونی یەکەم ٣٣٥ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٣٦ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٠ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
١۷ی نیسان ١٠۷ەم ڕۆژی ساڵە (١٠۸ لە ساڵی پڕدا).
٢ (دوو) (2) ژمارەیەکی سروشتییە، و جووتە.
٢ - خوسرەو وەکو کەسێکی باش و میھرەبان باسی تینای ھاوسەری دەکات بەڵام حەنا وەک و کەسێکی بێڕەوشت باسی دەکات.
٢- بنەمای باریتۆن یاسای ٢٠/٨٠
٢-فیلمی خەونی زارۆکان بەزمانی کوردی دانان و دەرهێنان بەهاوکاری و(scf)ئینگلیزی.
٢.شانەی ئاوەندی (Vascular tissue): پێکھاتەی سەرەکی ئەم شانە لە چێو و ڕیشاڵە ، کە ئاو و بژیو لە ڕیشەوە بۆ ئەندامەکان ھەڵدەمژێت.
٢: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
٢٠٠١ - پەلاماری خێڵی حەمە: کۆمەڵێک چەکداری گرووپی تیرۆریستی ئەنسارولئیسلام هێرشیان کردە سەر گوندی خێڵی حەمە و ٤٢ پێشمەرگەی هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان شەهید کرد و تەرمەکانیان شێواندن.
٢٠٠٤ فیستیڤاڵێکی تایبەت بەگۆرانیفۆلکلۆری کوردی لەشاری سنە بەڕێوەچوو.
٢٠٠٥ - ئەندرۆ سیمپسۆن، پیاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵی بەریتانی وەک یەکەم کەسی چاکبووەوە لە نەخۆشی ئەیدز دیاری کرا.
٢٠٠٩ - بەهادین عەبدوڵا، هونەرمەندی کورد (لەدایکبووی ١٩٥٣)
٢٠٠٩ دەکاتە ساڵی ٢٧٠٩ی کوردی.
٢٠١٠ دەیەم ساڵی سەدەی ٢١ەمە کە بە ڕۆژی ھەینی دەستی پێکرد و بە ھەینیش کۆتایی دێت.
٢٠١١ - ئەیمەن زەواھیری، لەپاش ئوسامە بن لادەن بوو بە سەرۆکی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە.
٢٠١٧ - پاش پێکدادانی نێوان حەشدی شەعبی و ھێزەکانی پێشمەرگە لە باشووری کەرکوک، ھێزەکانی پێشمەرگە کشانەوە و بەشێک لە ھاوڵاتیان شارەکەیان بەجێھێشت.
٢٠١٧: شوان قەڵادزەیی (سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان/عێراق لە پەرلەمانی کوردستان).
٢٠١٧: ھێزێکی ئەمنی ھەڵیانکوتایە سەر دامەزراوەی میدیایی نالیا و پەخشی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تییان ڕاگرت و کارمەندەکانیان لەھۆڵێکدا دەستبەسەرکرد.
٢٠١٩ – ٧ تەقینەوە لەشاری کەرکووک ڕوویدا و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
٢٠ی ئازار ٧٩ەم ڕۆژی ساڵە (٨٠ لە ساڵی پڕدا).
٢٠ی حوزەیران ١٧١یەم ڕۆژی ساڵە (١٧٢ لە ساڵی پڕدا).
٢٠ی کانوونی دووەم ٢٠ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٤٥ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٦ لە ساڵە پڕەکاندا)
٢٠ی کانوونی یەکەم ٣٥٤ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٥٥ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢١ی ئاب ٢٣٣ەمین ڕۆژی ساڵە (٢٣٤ەمین لە ساڵی پڕدا).
٢١ی ئازار ٨٠یەم ڕۆژی ساڵە (٨١ لە ساڵی پڕدا).
٢١ی ئەیلوول ٢٦٤ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٦٥ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٠١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢١ی تەمموز ٢٠٢ەم ڕۆژی ساڵە (٢٠٣ لە ساڵی پڕدا).
٢١ی شوبات ٥٢ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣١٣ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣١٤ لە ساڵە پڕەکاندا)
٢١ی کانوونی دووەم ٢١ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٤٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٤٥ لە ساڵە پڕەکاندا)
٢١ی کانوونی یەکەم ٣٥٥ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٥٦ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٠ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢٢ی ئازار ٨١ەم ڕۆژی ساڵە (٨٢ لە ساڵی پڕدا).
٢٢ی تشرینی دووەم ٣٢٦ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٢٧ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢٢ی تەمموز ٢٠٣ەم ڕۆژی ساڵە (٢٠٤ لە ساڵی پڕدا).
٢٢ی حوزەیران ١٧٣یەم ڕۆژی ساڵە (١٧٤ لە ساڵی پڕدا).
٢٢ی شوبات ٥٣یەم ڕۆژی ساڵە.
٢٣ی ئاب ٢٣٥ەم ڕۆژی ساڵە (٢٣٦ لە ساڵی پڕدا).
٢٣ی ئازار ٨٢یەم ڕۆژی ساڵە (٨٣ لە ساڵی پڕدا).
٢٣ی ئەیلوول ٢٦٦ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٦٧ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٩٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢٣ی شوبات ٥٤ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣١١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣١٢ لە ساڵە پڕەکاندا)
٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٩٧ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٩٨ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٦٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢٤ی تەمموز ٢٠٥ەم ڕۆژی ساڵە (٢٠٦ لە ساڵی پڕدا).
٢٤ی نیسان ١١٤ـەم ڕۆژی ساڵە، (١١٥ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٢٥١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢٤ی کانوونی یەکەم ٣٥٨یەم ڕۆژی ساڵە (٣٥٩ لە ساڵی پڕدا).
٢٥ی ئاب ٢٣٧ەم ڕۆژی ساڵە (٢٣٨ لە ساڵی پڕدا).
٢٥ی ئازار ٨٤ەم ڕۆژی ساڵە (٨٥ لە ساڵی پڕدا).
٢٥ی تەمموز ٢٠٦ەم ڕۆژی ساڵە (٢٠٧ لە ساڵی پڕدا).
٢٥ی شوبات ٥٦ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٠٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣١٠ لە ساڵە پڕەکاندا)
٢٦ی ئەیلوول ٢٦٩ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٧٠ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٩٦ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢٧ (بیست و حەوت) (27) ژمارەیەکی سروشتییە، و تاکە.
٢٧ی ئایار ١٤٧ەم ڕۆژی ساڵە (١٤٨ لە ساڵی پڕدا).
٢٧ی کانوونی یەکەم ٣٦١ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٦٢ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٢٨ی ئاب ٢٤٠ەم ڕۆژی ساڵە (٢٤١ لە ساڵی پڕدا).
٢٨ی شوبات ٥٩ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٠٦ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٠٧ لە ساڵە پڕەکاندا)
٢٨ی نیسان ١١٨یەم ڕۆژی ساڵە (١١٩ لە ساڵی پڕدا.
٢٨ی کانوونی دووەم ٢٨ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٣٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٣٨ لە ساڵە پڕەکاندا)
٢٩ی ئاب ٢٤١ەم ڕۆژی ساڵە (٢٤٢ لە ساڵی پڕدا).
٢٩ی ئازار ٨٨ەم ڕۆژی ساڵە (٨٩ لە ساڵی پڕدا).
٢٩ی تشرینی یەکەم
٢٩ی نیسان ١١٩یەم ڕۆژی ساڵە (١٢٠ لە ساڵی پڕدا).
٢٩ی کانوونی دووەم ٢٩ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٣٦ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٣٧ لە ساڵە پڕەکاندا)
٢ی حوزەیران ١٥٣یەم ڕۆژی ساڵە (١٥٤ لە ساڵی پڕدا).
٣ (سێ) (3) ژمارەیەکی سروشتییە، و تاکە.
٣-یاسای بارکنسۆن
٣: کەنەدا
٣٠ ڕۆژ لە شەو (بە ئینگلیزی:30 Days of night) فیلمێکی ٢٠٠٧ی ترسناکی ڤامپایەرییە، چیڕۆکەکەی لە کتێبێکی کۆمیکەوە وەرگیراوە بە هەمان ناو.
٣٠ی ئاب ٢٤٢ەم ڕۆژی ساڵە (٢٤٣ لە ساڵی پڕدا).
٣٠ی ئایار ١٥٠ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٥١ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٢١٥ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٣٠ی تشرینی دووەم ٣٣٤ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣٣٥ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣١ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٣٠ی تەمموز ٢١١ەم ڕۆژی ساڵە (٢١٢ لە ساڵی پڕدا).
٣٠ی حوزەیران ١٨١ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٨٢ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١٨٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٣٠ی نیسان ١٢٠ەم ڕۆژی ساڵە (١٢١ لە ساڵی پڕدا).
٣١ی ئاب ٢٤٣یەم ڕۆژی ساڵە (٢٤٤ لە ساڵی پڕدا).
٣١ی ئایار ١٥١ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٥٢ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٢١٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٣١ی تەمموز ٢١٢ەم ڕۆژی ساڵە (٢١٣ لە ساڵی پڕدا).
٣١ی کانوونی دووەم ٣١ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٣٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٣٥ لە ساڵە پڕەکاندا)
٣٧٣-٤٨٩ک/٩٨٣-١٠٩٦ز لە کوردستانی ناوەڕاست و باکور لەدیاربەکر شارەکانی میافارقین و ماردین وئامەدو خەڵات و بەدلیس و ناوچەی دیکە فەرمانڕەواییان کردووە.
٣٩ (سی و نۆ) (39) ژمارەیەکی سروشتییە، و تاکە.
٣ی ئایار ١٢٣یەم ڕۆژژی ساڵە (١٢٤ لە ساڵی پڕدا).
٣ی تشرینی یەکەم ٢٧٦ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٧٧ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٨٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٣ی تەمموز ١٨٤ەم ڕۆژی ساڵە (١٨٥ لە ساڵی پڕدا).
٣ی شوبات ٣٤ەم ڕۆژی ساڵە.
٣ی کانوونی دووەم ٣ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٦٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٦٣ لە ساڵە پڕەکاندا)
٤: تایوان
٤\ژوری ئەشکەنجەدان:-
٤ی ئازار ٦٣یەم ڕۆژی ساڵە (٦٤ لە ساڵی پڕدا).
٤ی نیسان ٩٤ەم ڕۆژی ساڵە (٩٥ لە ساڵی پڕدا).
٥ چرکە لە هاوین لە ١١ی دێسەمبری ٢٠١١ درووستکرا کە سەرەتا لووک هەمینگز، مایکڵ کلیفۆرد و کەڵیووم هوود کە هەرسێکیان لە خوێندنگای Norwest Christian College دەیانخوێند بەشداری بوون.
٥: چیلی
٥ی ئەیلوول ٢٤٨ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٤٩ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١١٧ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٥ی تەمموز ١٨٦ەم ڕۆژی ساڵە (١٨٧ لە ساڵی پڕدا).
٥ی نیسان ٩٥ەم ڕۆژی ساڵە (٩٦ لە ساڵی پڕدا).
٦٨ (شەست و ھەشت) (68) ژمارەیەکی سروشتییە، و جووتە.
٦ی ئاب ٢١۸ەم ڕۆژی ساڵە (٢١۹ لە ساڵی پڕدا).
٦ی ئایار ١٢٤ەم ڕۆژی ساڵە (١٢٧ لە ساڵی پڕدا).
٦ی ئەیلوول ٢٤٩ـەم ڕۆژی ساڵە، (٢٥٠ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ١١٦ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٦ی تەمموز ١٨٧ەم ڕۆژی ساڵە (١٨٨ لە ساڵی پڕدا).
٦ی حوزەیران ١٥٧یەم ڕۆژی ساڵە (١٥٨ لە ساڵی پڕدا).
٦ی شوبات ٣٧ەم ڕۆژی ساڵە.
٦ی کانوونی دووەم ٦ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٥٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣٦٠ لە ساڵە پڕەکاندا)
٧ (حەوت یان حەفت) (7) ژمارەیەکی سروشتییە، و تاکە.
٧-فەلسەفەی بورژوازی لەشار سەرھەڵدەدات کە بارودۆخ بۆ بەرھەمھێنانی زیاتر دەڕخسێنێت، بۆیە کۆمۆنیزم ( چ لەبواری پراکتیکی، تییۆر) پەیوەستە بەشارەوە
٧٤ (حەفتا و چوار) (74) ژمارەیەکی سروشتییە، و جووتە.
٧ی ئازار ٦٦ەم ڕۆژی ساڵە (٦٧ لە ساڵی پڕدا).
٧ی تشرینی دووەم ٣١١ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣١٢ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٥٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٧ی تشرینی یەکەم
٧ی تەمموز ١٨٨ەم ڕۆژی ساڵە (١٨٩ لە ساڵی پڕدا).
٨- شێوازی ژیانی ناو شار مرۆڤ لەکۆت و بەندی پەیوەندی کۆمەڵایەتی چەقبەستوو وە جێگیر ڕزگار دەکات، چونکە گروپ گەلێکی تێدایە ھانی تاکەکان دەدەن بۆ ئازادی ڕاستەقینە و ئاتخوازی.
٨٦ (ھەشتا و شەش) (86) ژمارەیەکی سروشتییە، و جووتە.
٨٧ (ھەشتا و حەوت) (87) ژمارەیەکی سروشتییە، و تاکە.
٨٨ (ھەشتا و ھەشت) (88) ژمارەیەکی سروشتییە، و جووتە.
٨٨هەمین خەڵاتی ئۆسکار خەڵاتکردنی فیلمە ئینگلیزییەکانی ٢٠١٥ەیە کە جاری ٨٨ەمە خەڵاتی ئۆسکار دابەشکرێت، بڕیارە ڕۆژی ٢٨ی شووباتی ٢٠١٦ خەڵاتەکان دابەشکرێن لەسەر شانۆی دۆبلی لە هۆلیوود، کالیفۆرنیا، ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پاڵێوراوان دەرکەوتن و بڕیاروایە لە ٢٨ی شووباتیش براوەکان ئاشکرابکرێن.
٨ی تەمموز ١٨٩ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٠ لە ساڵی پڕدا).
٨ی حوزەیران ١٥٩ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٦٠ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٢٠٦ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٨ی شوبات ٣٩یەم ڕۆژی ساڵە.
٩ی ئازار ٦٩ەم ڕۆژی ساڵە (٧٠ لە ساڵی پڕدا).
٩ی تشرینی دووەم ٣١٣ـەم ڕۆژی ساڵە، (٣١٤ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٥٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
٩ی حوزەیران ١٦٠ـەم ڕۆژی ساڵە، (١٦١ـەم لە ساڵە پڕەکاندا) لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٢٠٥ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ
پ.ز کورتکراوەی پێش زایین
پا (بەکوردی:باوک) فیلمێکی هیندی کۆمێدی - درامییە لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن دەرهێنەر R. Balki کاری دەرهێنانی بۆکراوە و هەریەکە لە ئەمیتاب باچان و ئەبھیشەک باچان و ڤیدیا بالان ڕۆڵی سەرەکی تێدادەبینن.
پابلۆ پیکاسۆ (بەئیسپانی: Pablo Picasso) (٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٨٨١ - ٨ی نیسانی ١٩٧٣) نیگارکێشی ئیسپانی بوو و یەکێکە لە بەناوبانگترین نیگارکێشانی جیھان.
پاتریا ئەی ئێم ڤی بە(ئینگلیزی: Patria AMV) زرێپۆشێکی جەنگی درووستکراوی وڵاتی فینلاندە.
پاتریس دو لا تور دو پەن (بە فەڕەنسی: Patrice de la Tour du Pin ) شاعیری سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
پاتریس لۆمۆبا (ماوەی ژیان: ٢ی تەمموزی ١٩٢٥ تاکوو ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦١) ، پاتریس لەمێژووی کۆنگۆدا بە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەژمێردرێت کە لەکاتی داگیرکاری بەلجیکادا لەڕێگای ھەڵبژاردنەوە دەسەڵاتی گرتۆتە دەست،   لە ساڵی ١٩٢٥ لە کیسانگانی لە پارچەی گۆنگۆی ڕۆژھەڵات لەدایک بووە.
پاتریک مۆدیانۆ (بە فەڕەنسی: Patrick Modiano، ٣٠ی تەمموزی ١٩٤٥) نووسەر و ڕۆماننووسی فەڕەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبێلی وێژە لە ساڵی ٢٠١٤یە.
پادشا یان پاشا یان شا بە کەسێک دەوترێت کە وڵاتێک بەبۆنەی میراتگرییەوە فەرمانڕەوایی دەکات.
پارادایم (لە یۆنانی: پارادیگما παράδειγμα paradeigma)، بریتییە لە سەرمەشق، نموونەی زاڵ و چوارچێوەی هزری و فەرهەنگی کە کۆمەڵێک نموونە و بیرۆکە بۆ تاقم یان کۆمەڵگایەک دادەڕێژێت.
پاراستنی ژینگە (بە ئینگلیزی: Environmental protection) بریتییە لە ھەر جۆرە کار و چالاکی، بۆ پاراستنی ژینگە لە مەترسیی تیاچوون.
پارتی ئازادیی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٩١ تا کۆنگرەی یەکەمی بە ناوی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانەوە لە خەبات دابووە، درێژەدەری تێکۆشانی رابردووی نەتەوەکەمانە بۆ ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان و خۆی بە میراتگری رۆحیی و ھەڵگری پەیامی رێبەرانی کورد دەزانێ.
پارتی داد و گەشەپێدان (بە تورکی:AKP یان Adalet ve Kalkınma Partisi)، پارتێکی ڕاستڕەو و میانەڕەوە لە تورکیا.
پارتی دۆزی ئازاد ناسراوە بە ھوداپار پارتێکی ئیسلامی سوننە کوردییە، یەکەمین پارتی ئیسلامی باکووری کوردستانە کە لەساڵی ٢٠١٢  دامەزراوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان (پ.
پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا یان ئەلپارتی پارتێکی کوردییە لە کوردستانی خۆرئاوا و سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و لەساڵی ١٩٥٧ دامەزراوە لەلایەن کۆمەڵێک لە ڕۆشەنبیرانی کوردانی سوریا لەوانە ڕەشید حەمۆ ئەسەمان سەبری و حەمزە نویران و شەوکەت حەنان و خەلیل محەممەد و حەمید حاجی دەروێش و مەحەممەد عەلی حەوجە ، پارتی دیموکراتی کوردستان لەژێر ئایدۆلۆژیای ناسیۆنالیزمی کوردی واتە کوردایەتی وە لیبرالیزم کاردەکات ، وەهەروەها عەبدولحەکیم بەشار ڕابەری ئەو حیزبەیە.
پارتی دیموکراتی گەلان (بەکورتی:هەدەپە HDP) پارتێکی سیاسییە لە تورکیا لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمن، پارتەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە، سەباحەت تونجەل و ئەرتوغرول کورکچو هاوسەرۆکەکانی پارتەکەن ، ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی حکوومەتێکی دێموکراتییە لە تورکیا بۆ ئەوەی کۆتایی بە کپکردن بێنن ، پارتەکە لەلایەن چەند کوردێکی چەپڕەو دامەزراوە و سێ لە کەسە دیارەکانی ئەو پارتە پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون لەوانە سری سورەیا ئوندەر ، هاوکات هەدەپە و بەدەپە پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵ هەیە تاڕەدەیەک هاوبەشانە کار دەکەن.
پارتی سەربەستیی کوردستان یان پ.
پارتی نازی ئەڵمانی یان پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا ئەو پارتە بوون لە دەسەڵاتیان گرتە دەست لە ووڵاتی ئەڵمانیا لەنێوان ساڵانی ١٩٣٣ تا ١٩٤٥ بەسەرۆکایەتی ئادۆڵف ھیتلەر ، لەئێستادا پارتەکە بەتاکە تاوانباری ڕووداوی ھۆڵۆکۆست دێتە ژماردن .
پارتی ناوچە دێموکراتیکەکان یان دەبەپە (بە کورمانجی: Partiya Herêman a Demokratîk، بە تورکی: Demokratik Bölgeler Partisi) کە لە پێشوودا بە ناوی پارتی ئاشتی و دیموکراسی یان بەدەپەیش دەناسرا٬ پارتێکی سیاسی لە باکووری کوردستان و وڵاتی تورکیا کە ھاوکات لەگەڵ داخستنی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی دامەزرا.
پارتی پارێزگارانی کوردستان حیزبێکە لە باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١ دامەزراوە، لەلایەن زەید سورچی سەرکردایەتیی دەکرێت، حیزبەکە لەلایەن عەشیرەتی سورچییەوە بەڕێوەدەبردرێت[ژێدەر پێویستە]،  لە ١٦ی حوزەیرانی ١٩٩٦ پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ عەشیرەتی سورچی دەبێتە شەڕ لەنێوانیان، لەماوەیەکی کورتی ئەم ناکۆکییەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتگیریی عەشیرەتی سورچی و پارتی پارێزگارانی کوردستانی کردووە.
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان پارتێکی کوردییە و چالاکییەکانی لە باشووری کوردستانە و کە لەساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە، پارتی چارەسەری دیموکرات لەسەر ڕێباز و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانی دەکرد و بەھەڵگری ئایدۆلۆژیای ئاپۆچی ناسرابوون، پارتی چارەسەر بۆیەکەمینجار بەشداری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ٢٠١٣ کرد بەڵام بەھۆی ساختەکاری و ڕێکەوتنی نھێنی دوو لایەنی دەسەڵاتداری ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ ھێزە دەرەکیەکاندا و بێلایەن نەبوونی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، نەیانھێشت لەو ھەڵبژاردنەدا کاندیدەکانی بگەیەنێتە پەرلەمان و تەنیا ٣٦٠٥ دەنگیان بۆ نوسی، ھەردوو لایەنی دەسەڵاتدار دەنگەکانیانی ئەم پارتەیان لەناو خۆیاندا دابەش کرد.
پارتی ڕزگاری کورد یان حیزبی ڕزگاری کورد
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک یان PJAK) حیزبێکی سیاسیی چەپگەرایی ئاپۆیستە کە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا چالاکی دەکات.
پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پارتێکی کوردی باکوری کوردستانە لە ٢٧ی سەرماوەرزی ١٦٧٨ی کوردی (١٩٧٨) وەک پارتێکی مارکسی-لینینی دامەزرا.
پارتی کۆماریی گەل (تورکی: Cumhuriyet Halk Partisi CHP) پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنە لە پەرلەمانی تورکیا بە سەرۆکایەتی دەنیز بایکاڵ.
پارتی کۆمۆنیستی چین (بەچینی:中国共产党) پارتێکی کۆمۆنیست یە لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە ، تا ساڵی ٢٠١٠ زێدەتر لە ٨٠ ملیۆن  ئەندامی هەبووە کەدەکاتە نزیکەی ٧% دانیشتوانی چین ، حیزبەکە بەهۆی شۆڕشی کۆمۆنیستی لەساڵی ١٩٤٩ەوە فەرمانڕەوایی چین دەکات لەو کاتەوە تاکوو ئێستا , تا ئێستاش ١٧ کۆنگرەی بەستووە دوایینیان لەساڵی ٢٠١٢ بووە.
پارتی کۆمەڵگای دیموکراتی یان دەتەپە (بە تورکی: Demokratik Toplum Partisi) لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە لایەن ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی کورد لە تورکیاوە دامەزرا.
پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک، بە کورتی دەتەپە، [بە تورکی: DTP- Demokratik Toplum Partisi]، پارتێکی سیاسیی باکووری کوردستان و ٤٩مین حیزبی سیاسیی تورکیا بوو کە ٩ی نۆڤامبری ٢٠٠٥ی زایینی دامەزرا بەڵام پاش ٤ ساڵ، لە ١١ی دێسامبری ٢٠٠٩ی زایینیدا لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە بە تۆمەتگەلێک وەک هەوڵدان بۆ پارچەکردنی تورکیا و پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان داخرا.
پارتی یەکیەتی دیموکرات ناسراو بە پەیەدە حیزبێکی چەکداری کوردییە، لەساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە و لەئێستادا شاھۆز حەسەن و ھێڤی کەمال ھاوسەرۆکی ئەو حیزبەن.
پارشێو یان پاشیڤ (بە عەرەبی: سحور) بەو ژەمە دەوترێت کە موسڵمانان پێش خۆرھەڵاتن و پێش دەستپێکی بەڕۆژووبوون دەی خۆن، لە ماوەی مانگی ڕەمەزان، یان ھەر کاتێکی دیکەی ساڵ کە تێیدا بەڕۆژوو ببن.
پارمێنیدس (بە ئینگلیزی: Parmenides) لە دوو سەدەی (٥-٦) ی پێش زایینیدا ژیاوە و فەیلەسوفێکی یۆنانیە و سەر بە فێرگەی ئیلیاییەکانە، بنچینەی فەلسەفەکەی لەسەر (ڕەھەندی ڕاستیەتی) بیناکرد، کە ئەم ڕەھەندەش پێی وایە کە کە جیھان نەگۆڕە و ھەبوونیش ڕاستیەکە ھەتاھەتایە نەگۆڕە، بۆ ڕەھەندی بەرامبەریش (واتە ڕەھەندی بیروڕا) کە ھێراکایتس و ھاوڕێیانی بیردۆزەکانی خۆیان سەبارەت بە ئەستێرەناسی و سروشت و میتۆلۆژیا خستەڕوو، بەدیدی پارمێنیدس سروشت لە دوو توخمەوە سەرچاوە دەگرا، کە یەکەمیان بریسکەدار و چالاک و گڕدارە و ئەویتریان کز و تاریکە و بەمەش فەیلەسوفانەی دی و پاش شیکردنەوەی فەلسەفەکەیان، پارمێنیدس وەک باوکی میتافیزیکا لە یۆنانی کۆندا دەخەمڵێنن.
پارکی سامی عەبدولڕەحمان سەوزایی یان پارکێکە دەکەوێتە شاری هەولێر و بە یەکێک لە گەورەترین پارکەکان  لە عێراق دادەنرێت لەڕووی ڕووبەرەوە ، پارکەکە چەندین خزمەتگوزاری هەیە لەوانە کافتریا و مارکێت و ڕێستورانت وە لەپارکەکە چەندین دیمەنی گوڵ و گوڵزار و دەریاچە و و سەوزایی دەبینرێت و لەگەڵ بوونی تابلۆ یا مۆنۆمێتی ڕەش کە ناوی شەهیدەکانی ١ی شوباتی تیا نووسراوە
پارکی شانەدەر پارکێکە دەکەوێتە شاری هەولێر لەساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ئەرکی پارێزگاری هەولێر نەوزاد هادی بنیادنرا , لەپارکەکە کافتریا و پەیکەر یاری منداڵان و پارکی ڕاگرتنی ئوتومۆبێل و گالێری بۆ پێشانگای هونەری و تەلەفیک بۆ گواستنەوە بۆ پارکی منارە هەیە و دیمەنی ڕەنگین بەرچاو دەکەون ، لە ئێستادا شانەدەر کراوەتە دوو بەش هەردوو بەشیش لە تەک یەکن ، ڕووبەری پارکی شانەدەر یەک ١٢٠ هەزار مەتر دووجایە
پارکی نەتەوەییی یەلۆستۆن (ئینگلیزی: Yellowstone National Park) پارکێکی نەتەوەیییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڕووبەرەکەی (٨٫٩٨٣ کم٢)یە، ناسراوە بە یەکەمین پارکی نیشتمانی لە جیھاندا، لە ١ی ئاداری ١٨٧٢ دروستکراوە، بە بڕیاری سەرۆکی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان (Ulysses S. Grant)، ناوەکەی لە ڕووباری یەلۆستۆنەوە وەرگیراوە، کە بەناویدا تێپەڕدەبێت.
پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتۆتە نزیک ڕووباری سێینی (بە فەڕەنسی Seine ).
پارێزراوی بە (ئینگلیزی: Immunity) لە زانستی پزیشکیدا، بریتییە لە توانای لەش بۆ بەرھەڵستیی نەخۆشییەکی درم.
پارێزگا (بە ئینگلیزی: Province) بەش یا پارچەیەک لە وڵاتە کە پارێزگار بە سەری ڕادەگا.
پارێزگاکانی تاجیکستان دابەش کراوە بۆ ٥٤ قەزا، (تاجیک: نۆحیجە، ناحیە یان ڕووسی:ڕایۆن، شوێن)، بەبێ ژماردنی ٤ قەزا کە دەگەڕێنەوە بۆ پایتەختی شار دوشەنبە،
پارێزگای ئاگری یەکێک لە پارێزگاکانی تورکیایە کە لە ناوچەی ئاناتۆلیای ڕۆژھەڵات ھەڵکەوتووە.
پارێزگای ئەردێخان یەکێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستانە کە لە ئەوپەڕی باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە ناوچەی مەدیتەرانە ھەڵکەوتووە.
پارێزگای ئەنبار (بە عەرەبی:محافظة الانبار) یەکێک لە  پارێزگاکانی عێراقە.
پارێزگای ئەنقەرە (بە تورکی:Ankara) یەکێک لە پارێزگاکانی تورکیایە کە لە ناوچەی ئاناتۆلیای ناوەندی ھەڵکەوتووە.
پارێزگای باڵ کەسیر یەکێک لە پارێزگاکانی تورکیایە کە لە ناوچەی مەرمەرە ھەڵکەوتووە.
پارێزگای بوردور یەکێک لە پارێزگاکانی تورکیایە کە لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لە ناوچەی مەدیتەرانە ھەڵکەوتووە.
پارێزگای بەغدا (بە عەرەبی:محافظة بغداد) یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە ناوەندی ئەم وڵاتە.
پارێزگای حومس (بە عەرەبی:مُحافظة حمص) یەکێک لە پارێزگاکانی سووریایە کە لە ناوەڕاستی ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە.
پارێزگای خۆراسانی باکوور (بە فارسی:خراسان شمالی - Be kurdî: Xorasana Bakur) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە و کەوتۆتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.
پارێزگای دھۆک یەکێکە لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق و یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە.
پارێزگای ریزە یەکێک لە پارێزگاکانی تورکیایە کە لە  ناوچەی دەریای ڕەش ھەڵکەوتووە.
پارێزگای سلێمانی یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق و یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دایە.
پارێزگای سەلاحەددین  (بە عەرەبی:محافظة صلاح الدین) یەکێک لە  پارێزگاکانی عێراقە.
پارێزگای عوسمانیە یەکێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستانە کە لە ناوچەی مەدیتەرانە ھەڵکەوتووە.
پارێزگای مییە (بە ژاپۆنی:三重県) یەکێک لە پارێزگاکانی ژاپۆنە کە لە ناوچەی کانسای ھەڵکەوتووە.
پارێزگای مەرکەزی (بە فارسی:استان مرکزی)  یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە.
پارێزگای نەجەف (به‌ عەرەبی:النجف) یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.
پارێزگای نەینەوا یان مووسڵ (بە عەرەبی: محافظة نينوى، ئارامی: ܗܘܦܪܟܝܐ ܢܝܢܘܐ) یەکێک لە  پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.
پارێزگای ورمێ یەکێک لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری (بە فارسی: چھارمحال و بختیاری) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە.
پارێزگای کارامان یەکێک لە پارێزگاکانی تورکیایە کە لە  ناوچەی ئاناتۆلیای ناوەندی ھەڵکەوتووە.
پارێزگای کرماشان (بە فارسی: استان کرمانشاە) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
پارێزگای کوردستان (بە فارسی: استان کردستان) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی گرینگی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
پارێزگای ھەمەدان (بە فارسی:استان ھمدان)  یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە.
پارێزگای ھەولێر یەکێک لە پارێزگاکانی کۆماری عێراق و یەکێک لەو پارێزگایانەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دایە.
پارێزگای ھەڵەبجە یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق کە ناوەندەکەی شاری ھەڵەبجەیە.
پارە سپی کردنەوە (بە ئینگلیزی:  Money Laundering) پرۆسەی گۆڕینی پارەیەک کە سەرچاوەی بەدەستھێنانەکەی نایاسایی بێت بۆ دارایی و داھاتێکی یاسایی.
پارە ھەر شتێکە کە لە نێو خەڵکدا باوە بۆ ئاڵوگۆرکردنی شتەکان، کاڵاکان و خزمەتەکان.
پارەی ئەلکترۆنیکی یان دراوی دیجیتاڵ (بە ئینگلیزی: Digital currency or electronic money) جۆرە دراوێکە کە تەنیا بە شێوەی ئەلیکترۆنیکی لەبەردەستدایە، نەک بە شێوەی فیزیکی (وەکوو پارەی کاغەزی یان سککە).
پارەی کاغەزی (بە ئینگلیزی: Banknote یان Bill یان Paper money) یان بە کورتی پارە کە ئەمڕۆکە لە ھەموو جیھاندا بەکار تێ یەکەم جار لە سەدەی دەیەمی زایینی لە سەردەمی خانەدانی سۆنگ لە چینی باشووردا بووە باو.
پاسار ‌شێرکۆ کاریکاتێریستێکی کوردە لە سلێمانی ئەژی.
پاسپۆرت (Passport) بریتییە لە پەڕاوێکی فەرمی بۆ گەشتکردنی ھاوڵاتیان، کە بۆ دەرەوەی سنووری وڵاتەکەیان بەکاری دێنن.
پاسۆک ، پارتی سۆسیالیستی كورد یان پارتی سەربەستی كوردستان لە١١ی ئەیلوول ١٩٧٥ لە شارى كەركووك خۆى ڕاگەیاند.
پاسەوانێک لە مەزرا (بە ئینگلیزی: The Catcher in the Rye) ناوی ڕۆمانێکە کە لە ساڵی ١٩٥١دا لە لایەن نووسەری ئەمریکایی جێرۆم دێڤید سالینجەرەوە نووسراوە.
پاش سەرھەڵدانی شۆڕشە جەماوەرییەکانی وڵاتانی عەرەبی، بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەسازی دەکرد بۆ خۆپێشاندان لە بەرامبەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ بەیاننامەیەکی ٧ خاڵیی دەرکرد کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دەکرد.
پاشا "بۆلھیۆ"ی شیللا،  لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ١٩٦ی زایینی مردووە.
پاشا "جابی"ی شیللا ناسراوو بە ھۆی ناونیشانەکەی جابی ماریپکان، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٤٧٩ی زایینی مردووە.
پاشا "جینھیونگ"ی شیللا،  لە ٥٢٦ی زایینی لەدایکبووە و لە ٥٧٦ی زایینی مردووە.
پاشا "دۆنگچیۆن"ی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 동천왕 یان 동양왕؛ بە ھانجا: 東川王 یان 東襄王)، لە دایکبووی (٢٠٩ز – ٢٤٨ز)، ١١ـەم فەرمانڕەوایی گۆگۆریۆـبوو، لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٢٢٧ز بۆ ٢٤٨ز)ـبوو.
پاشا "سابان"ی بایکجی (بە هانگۆل: 사반왕 ،사비왕 ،사이왕؛ بە ھانجا: 沙伴王 ،沙沸王 ،沙伊王)، لە دایکبوون و مردنی نادیارە، ٧ـەم فەرمانڕەوایی بایکجیـبوو، یەکێک بوو لە سێ شانشینەکەی کۆریا.
پاشا "سۆسریم"ی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 소수림왕 ،소해주류왕 ،해미류왕؛ بە ھانجا: 小獸林王 ،小解朱留王 ،解味留王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣٨٤ی زایینیدا مردووە، ١٧ـەم فەرمانڕەوایی گۆگۆریۆـبوو، لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٣٧١ز بۆ ٣٨٤ز)ـبوو.
پاشا "سۆنگدۆک"ی شیللا، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٧٣٧ی زایینی مردووە.
پاشا "شیلسۆنگ"ی شیللا یان شیلجو/شیلگوم یان سیلسۆنگ/سیلسیۆنگ، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٤١٧ی زایینی مردووە.
پاشا "میچیۆن"ی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 미천왕 یان 호양왕؛ بە ھانجا: 美川王 یان 好壤王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣٣١ی زایینیدا مردووە، ١٥ـەم فەرمانڕەوایی گۆگۆریۆـبوو، لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٣٠٠ز بۆ ٣٣١ز)ـبوو.
پاشا "نامھێ"ی شیللا (بە هانگۆل: 남해차차웅؛ بە ھانجا: 南解次次雄)،  لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٢٤ی زایینی مردووە.
پاشا "گۆگوکیانگ"ی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 고국양왕؛ بە ھانجا: 故國壤王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣٩١ی زایینیدا مردووە، ١٨ـەم فەرمانڕەوایی گۆگۆریۆـبوو، لە باکووری سێ شانشینەکەی کۆریا، ماوەی فەرمانڕەواییەتییەکەی لە نێوان ساڵانی (٣٨٤ز بۆ ٣٩١ز)ـبوو.
پاشا "گیۆنچۆگۆ"ی بایکجی (بە هانگۆل: 근초고왕؛ بە ھانجا: 近肖古王)، لەدایکبووی ساڵی ٣٢٤ی زایینیە وە لە ٣٤٦ی زایینیدا مردووە، سێزدەییەم فەرمانڕەوایی بایکجی بوو، فەرمانڕەوایەتییەکی گەیشتبووە لوتکەی بەهێزی لە بایکجیدا.
پاشا "ھۆلھێ"ی شیللا، لەدایکبوونی نادیارە بەڵام لە ٣٥٦ی زایینی مردووە.
پاشا "ھیۆسۆ"ی شیللا، لە ٦٨٧ی زایینی لەدایکبووە و لە ٧٠٢ی زایینی مردووە.
پاشا "ھیۆکگۆسێ"ی شیللا یان پارک ھیۆکگۆسێ (بە هانگۆل: 박혁거세 거서간؛ بە ھانجا: 朴赫居世居西干)،  ساڵی ٦٩ی پێش زایین لەدایکبووە و لە ٤ی زایینی مردووە.
پاشا بیۆپ (بە هانگۆل: 법왕؛ بە ھانجا: 法王)، لە دایبوونی نادیارە بەڵام لە ٦٠٠ی زایینی مردووە.
پاشا دۆنگ میۆنگ (٥٨ی پێش زایین تا ١٩ی پێش زایین | ماوەی فەرمانڕەوایی ٣٧ی پێش زایین تا ١٩ی پێش زایین).
پاشا موبۆنی گۆگۆریۆ (بە هانگۆل: 모본왕؛ بە ھانجا: 慕本王)، لە دایکبووی (٣٠ز - ٥٣ز)ـە، ماوەی فەرمانڕەوایی لەنێوان ساڵانی (٤٨ز بۆ ٥٣ز)ـبوو.
پاشا پاشا تایجۆنگ مویۆل یان کیم چون چوو، لە ٦٠٤ی زایینی دایکبووە و لە حوزەیرانی ٦٦١ی زایینی مردووە.
پاشا یان پادشا پلەیەکەی بەرزی سیاسی و سەربازی بووە لە دەوڵەتی عوسمانیدا کە زۆرتر بە سەرۆکی پارێزگاکان و سەرکردە باڵاکانی سوپا دراوە.
پاشا یوری (بە ھانگۆل: 유리왕 یان 유리명왕؛ بە ھانجا: 瑠璃王 یان  瑠璃明王)، لە دایکبوونی نادیارە بەڵام لە ساڵی ١٨ی زایینی مردووە، ماوەی فەرمانڕەوایی (١٩ی پێش زایین - ١٨ی زایینی).
پاشای شەیتانەکان لە جیھانێکی ترەوە (بە ژاپۆنی: 異世界魔王と召喚少女の奴隷魔術 بە رۆماجی: Isekai Maō to Shōkan Shōjo no Dorei Majutsu) زنجیرە ڕۆمانێکی سووکی ژاپۆنییە لە لایەن یوکیا موراساکی نووسراوە و لە لایەن تاکاھیرۆ تسوروساکی کێشراوە.
پاشای کاژێر کارەکتەرێکی شەڕانگێزی نێو کۆمیکەکانە ، کە لە کۆمیکەکانی کۆمپانیای دیسیەوە دیار دەکەوێت ، سەرەتا لەلایەن بیڵ فینگەرەوە کارەکتەرەکە درووستکرا و دواتر لە تەمووزی ١٩٤٧ بۆیەکەمجار لە کۆمیکەکاندا دەرکەوت.
پاشایەتی دەستووری جۆرێکە لە حوکمی پاشایەتی کە تێیدا (بە پێچەوانەی پاشایەتی بێپایان) ھێزی شا بێجڵەو نیە (بەڵکوو «دەستووریە»).
پاشایەتی شێوازێکە لە حکوومەت کە تێدا کەسێک بە ناوی پاشا یان مەلەکە(بی بی) تێدا سەرۆکایەتی حکوومەت دەکات.
پاقلە پێکھاتووە لە خۆراکێکی ڕووەکیی ڤیگن.
پالمێرستۆن بە ئینگلیزی: Palmerston, Northern Territory ناوەند و گەروەترین شاری مەڵبەندی باکووری وڵاتی ئوسترالیایە.
پانادۆڵ دەنکۆڵەیەکی سەر-کاونتەری ئازارشکێن و دابەزاندنی تایە، لە ساڵی ١٩٥٥ لە بەریتانیا بڵاوبووەوە.
پانتۆمیم یان نواندن بە ھێما (بە ئینگلیزی: Pantomime) جۆرە شانۆیەکە کە شانۆکار  بەبێ دەڕبڕینی قسە و تەنھا بە بەکارھێنانی ئاماژە و جووڵاندنەوەی ئەندامانی لەش خۆی دەنوێنێت.
پاندای کونگ فو ٣ (بە ئینگلیزی Kung Fu Panda 3) ئەنیمەیشنێکی ئەمریکی-چینی، ئاکشن و کۆمێدیە.
پاندێمی (بە ئینگلیزی: Pandemic، لە یۆنانییەوە: پان: گشت + دێمۆس: خەڵک) بە دۆخێک دەوترێت کە تێیدا نەخۆشییەکی عوفوونی لە نێوان چەندین کیشەوەر یان تەواوی جیھاندا بڵاو بێتەوە.
پانزەرفاوست ٣ بە(ئینگلیزی: Panzerfaust 3) مووشەکێکی دژەتانکی جەنگی درووستکراوی وڵاتی ئەڵمانیای ڕۆژئاوایە.
پاوانخوازی جگە لە بەکارھێنانێک کە بۆ ئەم وشە دەکرێ مانایەکی دیاری نییە.
پاوانی ئاست-سەری تایبەتی وڵات (country code top-level domain یان بەکورتی ccTLD) پاوانێکی ئاست-سەری ئینتەرنێتییە کە بەشێوەی گشتگیر بۆ وڵات، یان دەوڵەتێکی سەروەر بەکار دەھێنرێ یان ڕەچاو دەکرێ.
پاوانی ئاست-سەری گشتی ئاماژە بە ھەریەک لە پۆلەکانی پاوانە ئاست-سەرەکان دەکا کە بۆ بەکارھێنان لە سیستەمی ناوی پاوانی ئینتەرنێتدا، لەلایەن ئایانا - بنکەی دەسەڵاتداری ژمارە سپێردراوەکانی ئینتەرنێت - ەوە پارێزگاری دەکرێن.
پاوانی گشتی (بە ئینگلیزی: public domain) یان خاوەنێتی گشتی (بە عەرەبی: ملكية عامة) ڕستەیەکی یاسایییە.
پاولۆ کۆیلۆ لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٤٧، ھۆنراوەنووس و ڕۆماننووسی بەڕازیلییە، یەکێکە لەو نووسەرانەی بەگشتی وتار و کتێبەکانییان پڕخوێنەرترینن لە جیھان ئەو زۆرتر بە ڕۆمانی کیمیاگەر لەساڵی ١٩٨٨ بەجیھان ناسرا.
پاوە  شارێکی باکووری پارێزگای کرماشانە.
پاپا ناوێکە کە بە بەرزترین قەشەی ئایینی کاتۆلیک دەوترێت.
پاپارازی فۆتۆگرافەری سەربەخۆن کە وێنەی کەسایەتییە ناسراوەکان دەگرن وەک سیاسییەکان، ئەکتەرە سینەماییەکان، وەرزشوان، وە هەر کەسێکی ناسراو.
پاڕک جی سۆنگ لەدایکبووی ٢٥ی شووباتی ١٩٨١ ، یایکەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆریای باشوور و یانەی کوینز پاڕک ڕێنجەرزی ئینگلیزییە لەهێڵی ناوەڕاست و پێشتریش لەهەریەکە لەیانەکانی کیۆتۆ سانگای ژاپۆنی و یانەی ئایندھۆڤن ی هۆڵاندی و مانچستەر یونایتد ی ئینگلیزی یاریکردبوو
پاڤێل والێریویچ دۆرڤ  (بە ڕووسی Па́вел Вале́рьевич Ду́ров) (لەدایکبووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٤) ئەندازیاری کۆمپیوتەر و خەڵکی وڵاتی ڕووسیایە وەبەرهێنێکە کە زۆرتر بۆ دامەزراندنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی  ڤی کێی  و تێلێگرام ناسراوە.
پاکتاوکردن لە بوارە مێژوویی، ئایینی و زانستە سیاسیەکان دا پێناسەدەکرێت بە دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی نەخوازراون لەلایەن فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداری ناو حوکمەتەکان، رێکخراوەکان، کۆمەڵە و دەستەکان یان لە کۆمەڵەکان بەشێوەیەکی سەرتاسەری.
پاکستان یان بە شێوەی فەرمی، کۆماری ئیسلامی پاکستان، وڵاتێکە لە باشووری ئاسیادا.
پاھەلی(Paheli) فیلمێکی فەنتازی و ئەفسانەیی هیندییە.
پای (هێمای پیتی ئەلفوبێی یۆنانی: 
پایتن (بە ئینگلیزی: Python) زمانێکی گشتی، ئاست بەرزی پرۆگرامکردنە.
پایته‌ختی لولوبیه‌کان بوو هه‌روه‌ها(حامورابی) له‌ده‌قێک دا ده‌لێت هێرشم کرده‌ سه‌ر هه‌ردوو
پایتەخت بە بەشێک لە وڵات، پارێزگا، ناوچە یان ھەرێمێک دەڵێن کە زۆربەی وەزارەتەکانی حکوومەت لەم شوێنە جێگیر بووە.
پایرەت بەی(بەئینگلیزی:The Pirate Bay) (بەکوردی:کەنداوی چەتەکان)، وێبگەیەکی سوێدیە ھەڵدەستێت بە ھاوبەش پێکردنی بەرگەپەرە ئەلیکترۆنیەکانی تۆڕێنت torrent.
پایسکل یان دووچەرخە (بە ئینگلیزی: Bicycle یان Bike) ئامێرێکی گواستنەوەیە کە بە هێزی مرۆڤ و بە هۆی پایدەرەوە بەکاردێت.
پاییز یەکێکە لە چوار وەرزەکەی ساڵ کە لە دوای ھاوین دێت و لە پێش زستان.
پایەنیر ١٠ (بە ئینگلیزی: Pioneer 10) یەکەمین کەشتی ئاسمانی بوو کە رەوانە بکرێت لۆ ئەوەی بگاتە پشتێنەی زەوی، دوای تەقێنرا لە ڕێکەوتی لە ١٥ تەمموزی سالی ١٩٧٢ لە لاییەن ناساوە لە ناوەچەی کیپ کاناڤرال (Cape Canaveral Air Force Station's Launch Complex 36A) رەوانە کرا.
پراتیوشا بانەرجی(١٠ی ئوگوستی١٩٩١-١ی ئاپریلی٢٠١٦)، ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی ھیندی بوو.
پراگ یەکێکە لە شارە دڵڕفێنەکانی ئەورووپا ، ئەم شارە پایەتختی ووڵاتی کۆماری چیک لەھەمان کاتدا شارەکە گەورەترین شاری ووڵاتی چیک
پرتووگالی
پرتەوی ھەکاری (١٧٥٦ – ١٨٢٥) شاعیرێکی باکووری کوردستانە.
پرد یان پێڵ (بە ئینگلیزی: bridge) پێکھاتەیەکە کە بۆ تێپەڕین لە کۆسپ یان بەربەستێکی فیزیکی وەکوو چۆم یان شیو دروست دەکرێ.
پردی دەلال پردێکی کۆن و مێژوویییە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی زاخۆ ، درێژی پردەکە ١١٤ مەترە وە ١٥.٥ مەتر بەرزە ، ئەوانەی سەردانی پردەکە دەکەن زۆرینەیان گەشتیارن و بەمەبەستی وێنەگرتن لەپاڵی سەردانی دەکەن.
پردەشاڵ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگەسەر، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
پرسینەوە یان لێپرسینەوە (بە ئینگلیزی: Inquiry, enquiry) بریتییە لە ھەر ڕەوتێک کە ئامانجی زیادکردنی زانین، لابردنی گومان، یان چارەسەرکردنی کێشەیەکە.
پرۆتۆکۆلی ڕاگەیێنی شرۆڤەی چۆنیەتیی داڕێژراویی پەیامگەلی دیجیتاڵ و ڕێساگەلی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی ئەو پەیامانەیە لەنێوان سیستەمگەلی کۆمپیوتەری و لە دوور-ڕاگەیێنیدا.
پرۆتینەکان بە ئینگلیزی (Proteins) ئاوێتەی ئەندامین بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاربۆن و ھایدرۆجین و ئۆکسجین و نایترۆجین ، پێک دێن ھەندێکیشیان گۆگرد و فۆسفەیتی تێدایە.
پرۆستات (لە یۆنانییەوە: προστάτης- پرۆستاتێس بە واتای پارێزەر) ئاڵگێکی کۆئەندامی میزە لە نێرینەدا.
پرۆسێسەرێکی جووت کرۆکی A5 Chip کە دوو ھێندەی ئایفۆنی ٤ بەھێزترە کە A4 Chip بەکار دێنێت.
پرۆسەیەک لە زەیندا کە ڕێگە ئەدا مرۆڤ دەوروبەری لێک بداتەوە و بە پێی ئارەزوو و ئامانج و پلانەکانی، خۆی لەگەڵ بارودۆخدا پێک بێنی.ڕا و بۆچوونی لێکۆڵەران لەسەر پێناسەی ھزر و ھزرین (یان ھاوماناکانی تری وەکوو تێفکرین، ئەندێشان و، بیرکردنەوە) یەک ناگرێتەوە.
پرۆپاگەندە یان بانگەشەی سیاسی شێوازێک لە پێوەندییە کە تێیدا زانیاری بە شێوازێکی ھاوھەنگاو و لە جەھەتێکی تایبەتدا بۆ شکڵدانی بیرۆکەی کۆمەڵگا بۆ لایەنیکی تایبەتی سیاسی و گۆڕان و کەڵک گرتن لە بیرۆکەی خەڵک بڵاو دەبێتەوە.ئەم بانگەشەیە تایبەتە بۆ چوونە نێو پۆستێکی سیاسی لەوانە سەرۆکی وڵات، یان ببێتە ئەندام پەرلەمان و....
پرۆژەی پایەنیر ئەستێرەی بەیان پرۆژەیەکە کە سەر بە دەزگای بۆشایی ئەمەریکی ناسایە کە تایبەتە بە ئاشکراکردنی زانیاری و داتا و نھێنیەکانی ھەسارەی ڤینوس
پرۆژەی کتێبخانەی نۆتەی مۆسیقیی جیھانی (بە ئینگلیزی: International Music Score Library Project؛ کورتکراوە: IMSLP) پێکھاتووە لە پرۆژەیەکی بەشداریکردن کە نۆتەی مۆسیقی ناوەڕۆک ئازاد بڵاو دەکاتەوە.
پرۆژەی‌ رووناکبیری‌ یەکێکە لەئەرکە ھەرە گرنگەکانی‌ کۆمەڵگای‌ مەدەنی‌، دەزگا‌و ناوەندی‌ سەربەخۆو بیروڕای‌ ئازادو بیری‌ ھەمە لایەنەو قبوڵکردنی‌ جیاوازییەکان‌و ھەڵسەنگاندنی‌ ژیانی‌ شارستانی‌‌و تاووتوێکردنی‌ پرۆژەکانی‌ داھاتوو مامەڵەکردنێکی‌ جدییانەیە لەگەڵ سەردەم‌و خۆ سازدان بۆ دروستکردنی‌ پەیوەندییەکی‌ ھەمە لایەنە بەدنیای‌ ئەمڕۆوە.
پرۆگرامساز، پرۆگرامکار، پرۆگرامەر، بەرنامەساز و چەن جۆرێکی تریش وشەی کوردی بەکار ئەهێنرێ بۆ programmerی ئینگلیزی کە مەبەست لێی کەسێکە کە کاری بەرهەمهێنانی پرۆگرامی کۆمپیوتەر بێت، بۆ نمونە براندن ئایک، جەیمس گۆزلینگ یان خیدۆ ڤان ڕۆسوم کە سێ زمانی جیاوازی پرۆگرامکردنیان دروستکردوە.
پرۆگرامکردنی کۆمپیوتەر، ھەروەھا بەرنامەسازی (وشەی برمجةی عەرەبی و سازکردنی فارسی)، بریتیە لە پرۆسەی دیزاین و دروستکردنی پرۆگرامێکی "وەگەڕخراو" بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەر، دیاریرکردنی ئاستی دروستیی ئەلگۆریتمێک و وەگەڕخستنی سەرچاوە و ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بە زمانێکی پرۆگرامکردنی تایبەت.
پرۆگرامی فێرکردنی مۆنتیسۆری، کە دکتۆر ماریا مۆنتیسۆری دایمەزراندووە، پەیڕەوێکی فێرکاریە و تیشک دەخاتە سەر مناڵ، لەسەر تێبینییە زانستیەکان بۆ مناڵان بەندە، لە ساتەوەختی لەدایک بوونیانەوە تاکوو تەمەنی پێگەیشتن.
پریمات یان گوانداری ڕەسەن بە چەندین جۆرە لە گیانلەبەران دەوترێت کە مرۆڤ، مەیموون و چەندین حەیوانی دیکە لەوانن.
پریپیات (ئۆکراینی: Прип'ять، Prýp'jat )(ڕووسی: Припять) شارێکی مۆتەکە ئامێزە لەباکوری ئۆکراینا،نزیک بەسنوری ڕووسیای سپی .
پرێلوود (بە ئینگلیزی: Prelude) بریتییە لە شێوەیەکی مۆسیقی، کە پارچەیەک مۆسیقای کورتە.
پرێمەر لیگ پاڵەوانیەتیەکە بۆ یانەکانی ئینگلستان لە پلەی نایاب دا ساڵانە ٢٠ تیپ بەشدار دەبن ، ئەم پاڵەوانیەتیە بۆ یەکەمینجار لەساڵی ١٨٨٨ بەڕێوەچوو .
پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەی سروشتی (بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica؛ بە ئینگلیسی: Mathematical Principles of Natural Philosophy) یان بە کورتی پرینسیپیا ماتماتیکا (Principia Mathematica)، یان ھەر پرینسیپیا، پەڕتووکێکی سێ بەرگییە نووسینی ئیساک نیوتن کە بۆ جاری یەکەم لە ٥ی جولای ١٦٨٧ بڵاەبووەوە .
پزیشک و شاعیری موسڵمانی ھیندی سەید زیائەددین موحەممەد ھیندی نەخشەبی بەدایونی گوتراویشە بەدیوانی، لە (بدایون) نیشتەحێ بووە، نەخشەبیش دەکەوێتە نێوان دەریای ئامودەریا و دووشاری سەمەرقەند و تاشکەند، لە دەلھی کۆچی دوایی کردووە ساڵی ٧٥٠ گوتراویشە لە ٧٥١ـی کۆچی.
پزیشک و فەیلەسوف و گەردونناسی موسڵمانی عەرەبی میسڕی ئەبولحەسەن بن ڕیزاون بن عەلی بن جەعفەڕ لە جیزە نزیک قاھیرە لە دایک بووە لە کۆتاییەکانی سەدەی چوارەمی کۆچی و لە ساڵی ٤٣٥ کۆچی/١٠٦١ زایینی کۆچی دوایی دوایی کردووە.
پزیشک و وەزیری موسڵمان ئەبولموتەڕڕیف عەبدولڕەحمان بن موحەممەد بن عەبدولکەبیر بن یەحیا بن وافد بن موهەننەد لەخمی، لە زمانی لاتینی ئەوڕوپی ناسراوە بە (Abenguefit).
پزیشک و ڕوەکناسی موسڵمان ئەبوو مەنسوور بن ئەبیلفەزل بن عەلی سوڕی (عەرەبی: رشید الدین الصوري)، لە شاری سووڕ لە ساڵی ٥٧٣ی کۆچی لە دایک بووە و لەوێ ژیاوە، لە گرنگترین دامەزرێنەرانی کیمیای پزیشکی، شارەزا لە بەکارهێنانی دەرمانەکان و گیراوەکان بۆ چارەسەری نەخۆشی، زیرەک و تێبین ورد بوو، سووڕی سەردانی قودسی کردووە و دووساڵ نیشتەجێ بووە کە پزیشکی دەکرد.
پزیشک یان دکتۆر کەسێکە کە لە بواری پزیشکیدا کار دەکات و ئەرکی چاکترکردن، ڕاگرتن و گەڕاندنەوەی تەندروستی مرۆڤی لە سەر شانە.
پزیشکی (Medicine) زانست و کرداری نۆڕین و تیمارکردن و بنبڕکردنی نەخۆشی و دەردەکانە، وشەی (Medicine) لە (Medicus)ی لاتینییەوە وەرگیراوە و واتای فیزیاوان (Physician) دەگەیەنێت.
پزیشکی فارسی مەنسووڕ بن موحەممەد بن ئەحمەد بن یوسف بن ئیلیاس پزیشکێکی کۆتاییەکانی سەدەی چواردەمی خەڵکی شیرازە.
پزیشکی موسڵمان ئەبو عەبدوڵڵا شەرەفەززەمان محەممەد بن یوسف ئیلاقی ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە سەر (ئیلاق) لە ناوچەی نەیشابوور، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەلای ئیبن سینا یان بەهمەنیار یان هەردووکیان خوێندویەتی.
پزیشکی موسڵمان عەبدولڕەحمان بن عەلی بن ئەحمەد بن ئەبی سادق خەڵکی نەیشابوور، ناونراوە بە ھیپۆکراتی دووەم، سەرقاڵیش بووە بە کارەکانی گالێن و ھیپۆکرات.
پزیشکی موسڵمان موھەززەبوددین عەبدولڕەحیم بن عەلی بن حامد ناسراو بە دەخوار، زانا و بەناوبانگی سەردەمی خۆی بوو، خۆی بە سەرقاڵ کردن ماندوو کردووە، ھەوڵی داوە بۆ وەدەستھێنانی زانست تا بووەتە یەکێ لە پزیشکە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەم.
پزیشکیی ئاژەڵ (بە ئینگلیزی: Veterinary medicine) بریتییە لە بەشێک لە زانستی پزیشکی کە کار لە سەر دەرمان کردن و پێشگری لە نەخۆشی و ئازاری ئاژەڵەکان دەکا.
پشتوێنی کویپێر ناوچەیەکی کۆمەڵەی خۆرە کە دەکەوێتە دوای خولگەی نێپتۆن(لە مەودای ٣٠ یەکەی ئەستێرەناسیەوە) تا ٥٠ یەکەی ئەسێرەناسی لە خۆرەوە.
پشتگیری یان کار لەسەر سیستەمەکانی ویندۆز و مەک ئۆئێس و لینوکس دەکات بۆ کۆمپیوتەر وە بۆ تەختە بژمێر و مۆبایلی زیرەکیش پشتگیری ئایۆ ئێس و ئەندرۆید و سیمبیان و ویندۆز فۆن و بلاکبێری و مەیمۆ دەکات ، لەساڵی ١٩٩٤ تاوەکوو ئێستا ١٢ وەشانی وەشێنراوە.
پشکنینێکی پزیشکیە بۆ ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە بەهەڵگڕتنی ڕەوشتێکی بۆماوەیی لەکڕۆمۆسۆمی شەشەم تووشی هەندێ باری ناڕوونی تەندرووستی بونەتەوە ،وەک هەوکردنی جومگەکان و هەوکردنی بڕبڕەکانی پشت و گڵاوپێستی ،ڕێژەی هەڵگرانی مرۆڤەکان بەپێی پێگەی جوگرافیان دەگۆڕدرێت،بۆنموونە لە ٪۸ قەوقەزیەکان هەڵگری ئەم ڕەوشتە بۆماوەییەن وە لە ٪٤ دانیشتوانی باکوری ئەفەریکا هەڵگرن و چینیەکان لە ٪۲-٥ وە ژاپۆنیەکان لە٪۱وە کەمتر،لەکاتێک لە ٪۲٤ئەسکەندەناڤیەکان هەڵگری ئەم بۆماوە خانەن.
پشکنەر میگۆری یان جوزۆ میگۆری (بە ژاپۆنی: 目暮十三) بریتییە لە کەسایەتییەکی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنان، ئەو لە ناوچەی بێکا پشکنەر و سەرۆکی پۆلیسە، ئەوە دەربارەی ناسراوە کە ئەو ھەرگیز کڵاوەکەی لە سەری داناکەنێت بە ھۆی ڕووداوێک لە پێشتردا لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەی لە بەشی پۆلیسدا بەسەری ھاتووە، وە کۆنان لە شیکار کردنی دۆسیەکانیدا یارمەتی دەدات، جا ئەمەش لە ڕێگەی ئاماژە کردن بێت یان بە بێھۆش کردنی کۆگۆرۆ مۆری و لە قسە کردن لەباتی بێت.
پشکیلان، گۆرەوی بازی یان جۆرابێن یارییەکی خۆماڵییە لە ناوچەی موکریان و ئەردەڵانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەوانی درێژی پایز دوا پەڵەی باران دەست پێ دەکات، لە زستان و تەنانەت تاکوو هاتنی کار و کۆرەوەری بەهار درێژەی هەیە و لە کۆ بوونەوەکانی جێژن، زەماوەند و...
پلاتینی یاری بۆ یانەکانی نانسی و سانت ئیتیانی فەڕەنسایی و یوڤینتۆسی ئیتالی کردووە ، تیایدا لەگەڵ یانەی نانسی فەڕەنسی لەکۆی ١٨١ یاری فەرمی ٩٨ گۆڵی تۆمارکردووە ئەمەش لەماوەی ١٩٧٢ تاکوو ١٩٧٩ بووە ، دوای نانسی پلاتینی ڕووی کردۆتە یانەی سانت ئیتیانی فەڕەنسیی کە لەماوەی ١٩٧٩ تاکوو ١٩٨٢ یاری بۆ ئەو یانە فەڕەنسییە کردووە لەو ماوەیەدا ١٠٤ یاری فەرمی ئەنجام دا و توانی ٥٨ گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆمار بکات ، دوایی پلاتینی ڕووی کردە ئیتالیا و پەیوەندی بە یانەی یوڤینتۆسی ئیتالی کردوو و پاشماوەی ژیانی یاریکردنی بۆ ئەویانەیە بەسەر برد کە لەماوەی ١٩٨٢ تاکوو ١٩٨٧ واتا پێنج وەرز لەگەڵ ئەم یانەیە بەردەوام بووو ، لەگەڵ یوڤینتۆس ١٤٧ یاری ئەنجام داو وتوانی ٦٨ گۆڵ تۆماربکات و مێژوویەکی باشی لەگەڵ یانە ئیتالییەکە تۆمار بکات.
پلازمید (بە ئینگلیزی: Plasmid) بریتییە لە گەردی دی ئێن ئەیی ئەڵقەیی، ئاسایی لە بەکتریا، گیا و ژمارەیەک لە کارگدا ھەیە، و ھەندێک بۆھێڵی پەیدابووی تێکەڵبووی بۆماوەی تێدایە.
پلاندانانی شاری (English: Urban Planning)، پڕۆسەیەکی تەکنیکی و سیاسی پەیوەندیدار بە بەکارھێنانی زەوی، پاراستن و بەکارهێنانی ژینگە، خزمەتگوزاری گشتی، گەڵاڵەکردنی ژینگەی شار، بریتیی لە ئاو، ژێرخانی هاتوچوو بۆ ناوەوە و دەرەوەی ناوچە شارییەکان وەک تۆڕی گواستنەوە، پەیوەندییەکان و بڵاوکردنەوەیە.
پلوتۆ یەکێکە لە خوداکانی ڕۆمانیەکان، ئەم خودای هەموو هەبوونەکانی سەر زەوی ە.
پلووتۆ گەڕەستێرەیەکی قەزەمۆکە، دوورە لە خۆرەوە، بە شێوەیەک کە تەنھا وەک ئەستێرەیەکی ڕووناک ئەبینرێ، ھەرچەندە بچووکترین گەڕەستێرەیە لە نۆ گەڕەستێرەکەی کۆمەڵەی خۆر، بەڵام یەکێتی گەردوونناسی نێودەوڵەتی ھەڵسا بە دووبارە پێناسە کردنی زاراوەی 'گەڕەستێر' لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، بەم شێوەیە پلووتۆ بە گەڕەستێرەیەکی قەزەمۆک دانرا و ژمارەی گەڕەستێرەکانی کۆمەڵەی خۆریش بوون بە ھەشت گەڕەستێر.
پلیموت (بە ئینگلیزی: Plymouth) شارێکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای وڵاتی بریتانیا.
پلەی ستەیشن (بە ئینگلیزی: PlayStation) ئامێری یاری ئەلیکتڕۆنیە لەلایەن کۆمپانیای سۆنییەوە دەردەچێت کە بۆیەکەمیجا وەشانی پلەی ستەیشتن ١ لە مانگی دێسەمبەری ساڵی ١٩٩٤ دەرچوو.
پلەی سەربازی (بە عەرەبی: رتبة عسكرية) شێوازێکە بۆ دابەشکردنی دەسھەڵات و پەیوەندیی نێوان ھێزە چەکدارەکان، پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان.
پلەی گەرما (بە ئینگلیزی: Temperature) بریتیە لە فاکتەرە گرنگەکانی زانستی فیزیک کە بەهۆیەوە باری گەرمی هەر تەنێک یان چواردەورەکەی دەستنیشان دەکرێت.
پنسە ترسناکەکان یان پێنی درێدفول (بە ئینگلیزی: Penny Dreadful)، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی-بەریتانییە، لە بەرھەمھێنانی تۆڕی شۆتایم بە ھاوبەشی تۆڕی سکایى بەریتانیە، لە لایەن جۆن لۆگان دروست کراوە.
پوازک  یان ئاوێزە (بە ئینگلیزی: Prism ) تەنێکی ئەندازەیی فرەڕووە و خاوەنی دوو بنکەی n-لای ھاوبەرە.
پورتوگال وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا و ھاوسنوورە لەگەڵ ئیسپانیا.
پولی سەنگین شارۆچکەیەکی شارستانی نارەکە، لە پارێزگای خەتلان لە باشووری ڕۆژاوای وڵاتی تاجیکستان.
پوونگە، پونگ یان پوونە (ناوی لاتینی Mentha pulegium) گیایەکی بۆنخۆشە کە ھەم ئاویی M. aquatica و ھەم دێمی M. arvensis یشی ھەیە.
پڕاڤدا (بەکوردی:ڕاستی) ناوی ڕۆژنامەیەکی ڕووسی بوو کە زمانحاڵی حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت بوو ، ڕۆژنامەکە لە ٥ی ئایاری ١٩١٢ دامەزرا لە سەنت پیتەرزبورگ کە سەرکردەی شۆڕشی ئۆکتۆبەر - ڤلادیمیر لێنین یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ئەو ڕۆژنامەیە ، لەدوای هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لەساڵی ١٩٩١-١٩٩٢ لەلایەن دادگاوە ئەو ڕۆژنامەیە وەستێنرا.
پڕۆتێستانت یان ناڕەزاکان (بە ئینگلیزی: Protestant) ئەو کۆمەڵەیە بوو کە مارتین لوتەر دایمەزراند دوای ئەو چەوساندنەوە زۆرەی لە لایەن کڵێساوە تووشی خەڵک ببوو.
پڕۆجێستڕۆن (بە ئینگلیزی: Progesterone) ھۆڕمۆنێکی ستیڕۆیدییە، تەنی زەرد لە ھێلکەداندا دەریدەدات، ھانی گۆڕانەکانی منداڵدان دەدات بۆ ئەوەی ھێلکەی پیتراو تیایدا بچەقێت، ھەروەھا پڕۆجێستڕۆن لەلایەن وێڵاشیشەوە بەرھەمدەھێنرێت لە کاتی سکپڕیدا.
پڕۆستاگلاندین (بە ئینگلیزی: Prostaglandin) نێردراوێکی کیمیایییە وەکوو ھۆڕمۆن کاردەکات.
پڕۆسە‌ی داھێنانی نە‌رم‌ئامێر کە بە ناوی  سووڕانە‌وە‌ی حە‌یاتی داھێنانی نە‌رمامێریش دە‌ناسرێت، پێکھاتە‌یێکە کە لە سە‌ر پە‌رە‌پێدان و داھێنانی بە‌رھە‌م‌گە‌لی نە‌رم ئامێری دە‌گونجرێت.
پڕۆلیتاریا بەمانەی ئەوە دێت کە کۆمەڵێکی بچووک لە دانیشتوانی ووڵات یان ئەو دەستەیەی پارتی کۆمۆنیستی سەرکرزیەتیەکەی نوێنەرایەتی دەکەن ، لە قۆناغی گواستنەوەیدا دوای شۆڕشی چینی کرێکار ھەموو بڕیارە سیاسیەکان وەردەگرێت ، چوونکە دوای سەرکەوتنی شۆڕش زۆرینەی گەل ھەر لە ژێر کاریگەری پڕوپاگەندەی سەرمایەداری ئازاد کردووە ، ئەوان شایستەی دەسەڵاتن چوونکە زیاتر لە بەرژەوەندی گەل دەزانن ، بۆیە ئەوان بڕیاری ناوەڕۆک ئاڕاستەی بڕیار و ڕژێمی سیاسی دەدەن.
پڕۆمۆتەر یان شوێنی دەستپێک (ئینگلیزی: Promoter) ڕیزبەندیی نیوکلیۆتایدەکانی دی ئێن ئەییە، کە گەردێگ ئەنزیمی پەڵمەرەی ئاڕ ئێن ئەی پێوە بەند دەبێت، و دەست بە لەبەرگرتنەوەی بۆھێلێکی دیاریکراو دەکات.
پڕۆژەی باشوری خۆرھەڵاتی ئەنادۆڵ (بە تورکی: Güneydoğu Anadolu projesi) کورت دەکرێتەوە بۆ [GAP]
پڕۆژەی تیشک بریتییە لە پرۆژه‌ی پرتووکی كوردی بۆ لێكۆڵینه‌وە له‌ بواری ڕۆشنبیریی ئیسلامی‌ و مێژوو ‌و زمانه‌وانیدا، کە نزیکەی ٦٠ پەرتووک لەخۆ دەگرێت و دەتوانی لەسەر پێگەی فەرمی پڕۆژەکە بەخۆڕایی دایانبگریت.
پڕۆژەی فینیکس (بە ئینگلیزی: Phoenix) بە کوردی پێیدەگووترێ قەقنەس، ئەو پرۆژەیە نوێیە بوو کە ناسا بیری لێکردەوە چۆن رێرەو و شوێنی ئاو یان ژیانێکی فیزیای بدۆزێتەوە لەسەر ھەسارەی سۆر، ھەر وەک ئامێرەکانی ئاپرتوونتی و سپیریت لە ژێر ناونیشانی "following water" (شوێنکەووتنی ئاو) دەگەران، ئەوەش ئامێرێک بوو لۆ دۆزینەوەکانی سەر رووی مەریخ (Mars Exploration Rover)، ئامێری فینیکس لە ناوچەی "Vastitas Borealis" دەگەرا.
پڕۆگرامی ھێڵی (بە ئینگلیزی: Linear programming) ڕێگایەکە بۆ دیاریکردنیی گەورەترین یان بچووکترین بەھا بە ئەو نەخشەیەی پاسادانی کۆمەڵە مەرجێک دەکات.
پڵنگ (بە ئینگلیزی: Leopard) چوارەمین گەورە جۆری خێزانی پشیلەیە و بەشێکە لە پڵنگەکان.
پڵنگەکانی تامیل(بە زمانی تامیلی : தமிழீழ விடுதலைப் புலிகள்)،بزوتنەوەێکی جوداخوازی سریلانکایە کە داوای سەربەخۆیی ناوچە تامیل نشینەکانی سریلانکای دەکرد.
پۆتاسیۆم (بە ئینگلیزی: Potassium) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان و هێمای کیمیایی (K) یە و گەردیلە ژمارەکەی (١٩) یە.
پۆرت لۆئیس پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی مۆریسە کە لە کەنارەکانی ئۆقیانووسی ھیند ھەڵکەوتووە.
پۆرت لینکۆڵن شارێکی ویلایەتی ئوسترالیای باشووری وڵاتی ئوسترالیایە.
پۆستی ئەلەکترۆنی یا ئیمەیڵ(بە (ئینگلیزی:E-MAIL) شێوەیەکە بۆ ئاڵوگۆرکردنی نامە لە ڕێگەی سیستمەکانی پەیوەندی ئەلەکترۆنیەوە.
پۆشاک ئەو شتەیە کە لەشی پێ دادەپۆشن، ھۆکاری ئەمە دەتوانێت پاراستن لە سەرما، پارێزراوی یان بە ھۆی ئایین و باوڕەوە بێت.
پۆشەرە کۆئەندام ئەو بەشە لە لەشی زیندەوەرە کە وا بەرگری لە تەماسی ئەندام نهێنیەکان لەگەڵ دنیای دەرەوە دەکات.
پۆل سێزان وێنەکێشێکی گەورەی فەڕەنسیە کەلە (۱۹ی ژانوییەی۱۸۳۹) لە "ئیکسن پروانس" هەڵکەوتووەو لە باشوری فەڕانسە لە دایکبووە و لە (۲۲ی ئۆکتۆبەری ۱۹۰٦) لە شوێنی لەدایکبوونەکەی ماڵئاوایی لاژیان کردووە.
پۆلڕەگەزخوازی (بە ئینگلیزی: Polysexual) بریتییە لە توانینی بەستنی پەیوەندی سۆزداری و خۆشەویستی لەگەڵ چەند جێندررێکی جیاجیا.
پۆلی کوشتن (بەژاپۆنی: 暗殺教室) (بەئینگلیزی: Assassnation Classroom) بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نووسینی یوسی ماتسوی.
پۆلیسی ژاپۆن (بە ژاپۆنی: 日本警察، بە ئینگلیزی: Japan police) بریتییە لە لایەنی بەرپرس لە جێبەجێ کردنی یاسا لە ژاپۆندا، ئەوان بریتیین لە یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنان، کە لە لایەن نووسەر گۆشۆ ئۆیاماوە دروست کراوە.
پۆلیمەر (کوردی: فره‌پاژ ، ئینگلیزی: Polymer) بریتییه‌ له‌ مۆلکوولێکی زۆر گەورە که‌  لە پێک گه‌یشتنی  ژمارەیەک پاژی بچووکی دووپاته‌بوو، به‌ ناوی مۆنۆمه‌ر (یه‌کپاژ) پێک ھاتووە.
پۆن یان کەوتنەسەرخوێن (ئینگلیزی: Menstruation) دەرچوونی خوێن و شانە تێکشکاوەکانە لە منداڵدان، لە کاتی سووڕی مانگانەدا.
پۆڵێنزانی (ئینگلیزی: Taxonomy) بریتییە لەو زانستەی کە زیندەوەران لە کۆمەڵەکاندا دادەنێت، بەپێی شێوەی دەرەوە و پێکهاتنیان، یەکەم پۆڵێنکردنی زیندەوەرانیش نزیکەی ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەر دەستی فەیلەسووفی یۆنانی ئەرستۆ کراوە، کە زیندەوەرانی پۆلێنکرد بۆ ڕووەک و گیانەوەران، وە گیانەوەرانیشی دابەش کرد بۆ سێ کۆمەڵە، کۆمەڵەی نیشتەجێی وشکایی و نیشتەجێی ئاوی و هەوایی، وە ڕووەکەکانی دابەشکرد بەپێی جیاوازی قەدەکانیان بۆ سێ کۆمەڵ کە درەخت و دەوەن و گیاکانە.
پۆڵەندا یان پۆڵۆنیا، بە فەرمی کۆماری پۆڵەندا (بە زمانی پۆڵەندی: Rzeczpospolita Polska) وڵاتێکە لە ناوەڕاستی ئەورووپا.لەگەڵ ئەڵمانیا، چیک، سلۆڤاکیا، ئۆکرانیا، بیلاڕووس و لیتوانیا ھاوسنوورە.
پی ئێچ یان ڕەنووسی ھایدرۆجینی (ئینگلیزی: pH) بەھایەکە بۆ دەربڕینی ترشێتی یان تفتێتیی سیستمێک بەکاردێت، کە لە ژمارە سفر بۆ چواردەیە.
پی ئەیچ پی (بەئینگلیزی: Hypertext Preprocessor کورت دەکرێتەوە بۆ PHP) یەکێکە لە زمانە ھەرە باو و گرنگەکانی بواری وێب داڕشتن، و زمانێکی نووسراوە و پێی دەوترێ زمانی سکریپتکردن کە لە بنەڕەتەوە بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی پەڕەی وێب و ماڵپەڕەکان ھاتۆتە کایەوە.
پیادە نیزام بە پۆلێک سەرباز دەوترێ کە چالاکی سەربازی ڕاسپێردراو پێیان تەنیا لەسەر وشکایی بێ و بۆ ئەوە فێرکاری و مەشقی پێویستیان بینیبێ.
پیاز یا پیواز ئەو ڕوەکەیە کە بەشێکی دەکەوێتە ژێر زەوی و بەشەکەی تریشی دەکەوێتە سەر زەوی وە هەروەها سوود لە هەردوو بەشەکەی وەردەگیرێت.
پیانۆ (بە ئینگلیزی: Piano) ئامێرێکی بیستۆکی ژێدارە کە لە ١٧٠٠کاندا لە ئیتالیا لە لایەن بارتۆلۆمیۆ کریستۆفۆری داھێنراوە.
پیانۆژەن (ئینگلیزی: Pianist) مۆسیقاژەنێکە کە توانای ژەنینی مۆسیقای ھەیە لەسەر ئامێری پیانۆ.
پیاو مرۆڤێکی نێری پێگەییشتووە.
پیاوی جاڵجاڵۆکە یان سپایدەرمان (بە ئینگلیزی: Spider-Man) بریتییە لە کەسایەتییەکی سووپەرھیرۆی خەیاڵی کە خاوەنی زنجرەیەکە لە چیرۆکە نەخشیندراوەکان کە بڵاو دەکرێتەوە لە ڕێگەی مارڤل کۆمیکس.
پیاوی جاڵجاڵۆکە: گەڕانەوە بۆ نیشتمان (بە ئینگلیزی: Spider-Man: Homecoming)  فیلمێکی سوپەر پاڵەوانی مارڤل کۆمیکسە کە لەلایەن ستۆدیۆکانی کۆلۆمبیا پیکچەرز و مارڤل ستۆدیۆز بەرھەمھێنراوە و لەلایەن سۆنی بڵاو کراوەتەوە.
پیاوی مێروولە  (بە ئینگلیزی: Ant-Man) فیلمێکی ئەمریکییە، لە کۆمیکەکانی ماڕڤڵەوە وەرگیراوە تایبەت بە کارەکتەری پیاوی مێروولە.
پیتا (ئینگلیزی: Peta) ستایلی نوسینی ناو: PeTA ڕێکخراوێکی ئەمریکی مافی ئاژەڵانە کە لە نۆرفۆلکی ڤیرجینیا دامەزراوە.
پیتر پاول ڕوبنس (١٥٧٧-١٦٤٠) وێنەکێشی بەناوبانگی شێوازی بارووک فێلمانیە.
پیتە موقەتیعەکان (بە عەرەبی الحروف المقطعات) ژمارەیان ١٤ پیتە نیوەی پیتەکانی زمانی عەرەبین و لەسەرەتای ھەندێک لە سورەتەکانی قورئاندا ھاتوون ئەمەش بۆ سەلماندنی گەورەی قورئانە بەوەی کە ھیچ کەسێک ناتوانێت بابەتێک دابنێت بە دەست پێکردنی پیت، تەنھا خوا واتا و مەبەستی ئەو پیتانە دەزانێت.
پیتەر زێمەن (بە ئینگلیزی: Pieter Zeeman)(٢٥ی ئایاری ١٨٦٥ – ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣) فیزیکزانێکی هۆڵەندی بوو کە لە ساڵی ١٩٠٢ خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک وەرگرت لەگەڵ ھێنری بێکەرێل بۆ دۆزینەوەی کاریگەری زێمەن.
پیتەر کرۆپۆتکین ئەلکسێفیچ (ماوەی ژیان:٩ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٢ تاکوو ٨ی شووباتی ١٩٢١) کەسایەتی ڕووسی و زانا لەبواری زانستی ئاژەڵ و نووسەر و فەیلەسووف و شۆڕشگێڕ و چالاکوان و ئازادیخواز و  ئابووریزان و جوگرافیزان، ئەو بەناوبانگە بە بیردۆزی ئەنارکی-کۆمۆنیزم.
پیتەر گرونبێرگ (بە ئینگلیزی: Peter Grünberg) (لەدایکبووی ١٨ی ئایار ١٩٣٩) فیزیکزانێکی ئەڵمانی بوو، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ زانای فەڕەنسی ئەلبێرت فێر خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.
پیر ئه‌حمه‌دی که‌رکووکی ناوی تەواو، ئەحمەد کوڕی نەسەی کەرکووکی، ھۆنراوەنووس و تەنبوورژەنێکی کوردی یارسان بووە کە لە سەدەی شەمەمی کۆچی ژیاوە.
پیر سوڵتان ئابدال یان پیر حەیدەر شاعیر و مۆسیقاژەنی کوردی عەلەوییە هەندێک سەرچاوەش وای دادەنێن تورکە لەبەرئەوەی هۆنراوەکانی بە زمانی تورکی دەنووسران، ئابدال دژی سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە زۆرجار لەبەر ئەمە دووچاری کێشەهاتووە.
پیرانشار شارێکە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ڕۆژئاوای ئێران).
پیروو، بە فەرمی کۆماری پیروو (بە ئیسپانی: República del Perú) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا.
پیروەلی باغی گوندێکە کە لە نێوان شارەکانی مەھاباد، میاندواو و بۆکاندا ھەڵکەوتووە.
پیرۆزە ، سوورەداڵ (بە ئینگلیسی : Bearded Vulture ، بە فارسی: ھما) خێزانە باڵندەیەکە لە تیرەی داڵاشەکان لە تۆرەمەی ھەڵۆیان ، کە ھاوشێوەی سیسارگە و لە کوێستانە بەرزەکانی ئەفریقا ، باشووری ئەورووپا و ئاسیا دەژی.
پیرەمێرد و زەریا (بە ئینگلیزی: The Old Man and the Sea) ناوی ڕۆمانێکی کورتی نووسراوەی ئێرنست ھێمینگوەیە.
پیرەمێرد یان حاجی تۆفیق بەگ ناوی تەواوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی ھەمزاغای مەسرەفە (١٨٦٧ - ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٠)  هۆزانڤان و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو.
پیشوازی لە تۆپ
پیشەسازی بەرھەمھێنانی ھەر شتێک یان خزمەتێکە لە نێو یەک ئابووریدا.پیشەسازی پشت دەبەستێت بە:
پیشەسازیی ئازاد زاراوەیەکی گشتی بۆ پیشەسازییەکە کە دەتوانێ لە ھەر شوێنێک ھەڵکەوێ و جێگیر بێت، بە بێ ئەوەی کاریگەری فاکتەرەکانی وەک دووری و نزیکی لە سەرچاوەکان یان کرێی گواستنەوەی لەسەر بێ.
پیل (بە ئینگلیزی: Peel) یەکیکە لە (٩)نۆ هەرێمەکەی ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوا لە وڵاتی ئوسترالیا.
پینۆکیۆ  (ئینگلیزی: Pinocchio) فیلمێکی خەیاڵی و میوزیکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی ساڵی (١٩٤٠)ە، کە لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی وە بەرھەم ھێنراوە، وە سەرچاوەی ئەم چیرۆکەش لە ڕۆمانی منداڵانی ئیتاڵی سەرکەشیەکانی پینۆکیۆ لەلایەن (کارلۆ کۆلۆنی) ەوە ھاتووە، وە دووھەم فیلمی شانۆیی ئەنیمەیشن (وێنەی جوڵاو) ی کۆمپانیای واڵت دیزنی بوو، کە پێش ئەم فیلمە فیلمێکی ئەنیمەیشنی تریان بەرھەم ھێنابوو لە ساڵی (١٩٣٧) بە ناوی بەفرە سپی و حەوت کورتەباڵاکە کە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا بوو.
پیکەی فیلمێکی کۆمێدی - درامی هیندییە.
پیەر ئالبێر بیرو (بە فەڕەنسی: Pierre Albert-Birot ) نووسەر و شانۆنووس ی سەدەی نۆزدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
پێدرۆ ئەلۆنسۆ (بە ئیسپانی: Pedra Alonso) لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە ڤیگۆ، گالیسیا، ئیسپانیا لەدایکبووە، ئەو ئەکتەرێکی ئیسپانییە.
پێدرۆ کاڵدێرۆن دێ لا بارکا یان کاڵدێرۆن (بە ئیسپانیایی: Pedro Calderón de la Barca) (١٦٠٠-١٦٨١) شانۆنووس و شاعیری بەناوبانگی ئیسپانیایی بوو.
پێرسی کەمپ (بە فەڕەنسی: Percy Kemp ) نووسەری سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
پێرڵ ، یەکێکە لەزمانە سەربەخۆکان لەنێو زمانەکانی پرۆگرامسازیدا ، سەرچاوە کراوەیە و لەژێر مافی GNU General Public License ــدایە، و لە پرۆژە گەورە گشتی و تایبەتییەکاندا بەکاردێت ، زمانێکی ئاست بەرزی بزۆکە ، لەلایەن Larry Wall ــەوە ھاتە کایەوە، لەساڵی ١٩٧٨، ھەروەھا پێرڵ کورتکراوەی ئەم ڕستەیە:Practical Extracting and Reporting Language؛ پێرڵ تەواو بەستراوە بە CGI. 
پێری ئۆجاست ڕێنوار (ماوەی ژیان : ٢٥ی شووباتی ١٨٤١ تاکوو ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩١٩)، وێنەکێشێکی فەرەنسی بووە و گرنگی بەکێشانی وێنەی دەموچاو و دیمەنەکانی ژیانی گشتی داوە و یەکێک بووە لە وێنەکێشە ئینتیباعیەکان، لە ٢٥ شووباتی ساڵی ١٨٤١ لەفەرەنسا لەدایک بووە، سەرەتا پێش ئەوەی ھونەر بخوێنێ وێنەی لەسەر فەخفوری چینی کێشاوە، زۆربەی کاتیش سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەری کردوە و خوێندنەوەی بۆ وێنەکانی ھونەرمەندە مەزنەکان کردووە.
پێری کوری (ماوەی ژیان:١٥ی ئایاری ١٨٥٩ لە پاریس تاکوو ١٩ی نیسانی ١٩٠٦ لە پاریس)، پێری زانایەکی فەڕەنسی فیزیایی بووە، لەساڵی ١٩٠٣ خەڵاتی نۆبێل ی پێ بەخشرا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ماری کوری و ھێنری بێکرێل لەسەر بابەتی تیشکدان کە بێکرێل دۆزیبوییەوە.
پێزانین، جیا لە بەکارچوونی بە مانای "لەبەرچاوگرتنی چاکەی کەسان"، بریتییە لە ڕێکخستن، دەسنیشانکردن و، لێکدانەوەی زانیاریگەلی بەدەستھاتوو لە ڕێگەی ھەستی ئەندامانی لەشەوە بە  مەبەستی ئاگارداربوون و  تێگەیشتن لە ژینگە و دەوروبەر.
پێست ئەو بەشە لە لەشی مرۆڤە کە ئەندامەکان دادەپۆشی و بەرگری لە تووشی کێشە بوونی ئەوان لەگەڵ ئەو شتانە دەکات کە لە موحیتدان.
پێش ئەوەی داعش بچێتە ناوچەكە، لە شارەدێی قەرەقووش زیاتر لە 70 هەزار هاووڵاتیی مەسیحی دەژیان، بەڵام نزیكی هەموویان هەڵاتن و زۆربەیان هاتنە هەولێر و دهۆك لە ناو مەسیحییەكانی كوردستان نیشتەجێ بوون.
پێش لە دایکبوونی تەیموور باوکی کە ناوی« تەرقائی بوو » ڕێزدار بوو لای خەڵکی شار واتا شاری ( کەش ) شەوێک خەون دەبینێت و لەبەربەیانی شەوەکەدا دەچیت بۆ لای « شێخ زێدەدین » دەڵی لە خەوما پیاوێک شمشێرێکی داوەتە دەستم و بەھەر چوار لادا شمشێرەکەم ھەڵدەسوڕاند ، شێخ لە وەڵامدا دەڵێت « خوا کوڕێکت پێ دەدات بە شمشێرەکەی دنیا دەگرێت و لە سایەیدا دینی ئیسلام پەرە دەستێنێت » بۆیە کە خودا ئەو کوڕەی پێتدا ووریایبە لە پەروەردەکردن و خوێندنیدا .
پێشنیار (بەئینگلیزی: Proposition) ڕستەیەکە شتێکی دروست یان ھەڵە دەردەبڕێت.
پێشنیار یان پێشنیاز (بەئینگلیزی: Suggestion) پڕۆسەیەکی دەروونییە کە بەهۆیەوە کەسێک ڕێنوێنیی هزر و هەست و هەڵسوکەوتەکانی کەسێکی تر دەکات.
پێشکەوتووخوازی بریتییە لە لایەنگیری یان داکۆکی کردن لە بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە لەڕێی چاکسازیەوە.
پێشەوا ئەحمەد کوڕی حەنبەل، (١٦٤ک – ٢٤١ک)، یەکێکە لە چوار پێشەواکەی ئەھلی سوننە.
پێشەوا زاھری عەلی کوڕی ئەحمەد کوڕی سەعید کوڕی حەزم، ئەندەلوسی قورتوبی، زانای ئەندەلوس بوو لە سەردەمی خۆیدا، یەکێکە لە پێشەوایانی ئیسلام، لە سەری لێکۆڵەرەوان بوو، کۆتا پلەی زیرەکی و ژیریی و وریایی و بیرتیژی بوو، علیم و زانستی بە کتاب و سوننەت زۆر بەرفراوان بوو، ھەروەھا بە مەزاھب و ڕێگەو بیروباوەڕو ئایینەکان، ھەروەھا لە ئاداب و زمانی عەرەبیدا، لە لایەن دەوڵەتەوە ئاوارە کراو لە ساڵی (٦٥٤)ک بە ئاوارەیی مرد
پێشەکی
پێشەکییەکان: ھەر پێشەکی ڕستەیەکی ھەواڵییە، یان دەکرێ بڵێین پێشنیارێکە.
پێغەمبەر لە زمانی کوردیدا، بەکەسێک دەوترێت کە هەڵگری پەیامێکی خوایی بێت، دەتوانین نێردراوی خوا، پەیامبەری خوا وەکوو هاوواتای ئەم نازناوە بەکاربهێنین.
پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا، ئەو کەسانەن کە خوا هەڵیبژاردوون بۆ ڕێنمایی کردنی خەڵک بۆ پەرستنی خوا بە بێ دانانی هاوەڵ و هاوبەش، و بانگیان بکات بۆ چاکە و ڕەوشتەکان و وازهێنان لە بتپەرستی و قەدەغەکراوەکان.
پێناسە یان پێناس دەقێکە کە واتای زاراوەیەک (وشەیەک، دەستەوشەیەک یان ھەر کۆمەڵەیەکی تر لە ھێماکان) یان ھەر شتێکی تر ڕاڤە دەکا.
پێناسەی پەیڤیی زاراوە واتای زاراوەکەیە لە بەکارچوونی ئاسایی و باودا.
پێنجوێن شارێکی باشووری کوردستانە کە خاوەنی مێژوویەکی کۆن و سرووشتێک دەوڵەمەندە.
پێنوس
پێنوس ئەو ماددەیەیە کە دەتوانی کەڵکێکی زۆری لێ وەر بگریت.
پێوانەی ماکرۆسکۆپی پێوانەیەکە بۆ درێژی‌ کە تێیدا قەوارەی شتەکان یان ڕەوتانەکان (پرۆسەکان) ئەوەندەیە کە دەکرێت بە چاوی پەتی ببینرێن و بپێورێن.
پێویستی یا پێداویستی شتێکە کە ئەگەر گیاندار خۆی لێ دوور بگرێ نەتوانێ ژینێکی سالم بژیت.
پێڕەوی مێژوویی بریتییە لە ڕێکارگەل و ڕێنوێنیگەلێک کە بەھۆیانەوە مێژووناسان لە ژێدەرە سەرەکییەکان و بەڵگەکانی تر بۆ کۆڵینەوە و دواجار بۆ نووسینی مێژوو کەڵکوەردەگرن.
پێکدادانی بەهێز لە زانستی فیزیکدا بە میکانیزمێک دەوترێت کە عۆهدەداری هێزی ناڤۆکی بەهێزە.
پێکھات (بە ئینگلیسی: Convention) کۆمەڵەیەکی بە شێوەیەکی گشتی پەسەندکراو لە ئستانداردەکان، نۆرمەکان، و پێومان یان نۆرمە کۆمەڵایەتییەکانە کە و زۆرجار دەبێتە شتێکی باو.
پێکھاتە چۆنێتیی پێوەندیی پاژەکانی پێکھێنەری شتێک دەگێڕێتەوە.
پێکھاتەی تیپ پێکدێت لە ١٢ یاریزان تیایدا ٦ یاریزان سەرەکین وە ٦ یتریش یەدەگن و یاریزانێکیش دەبێتە کاپتنی تیپ لە کاتی گۆڕانکاری بۆ کاپتن تیپ ڕاھێنەر دەبێ کەسێکی تر بکات بە سەرۆک تیپ یاخوود کاپتنی تیپەکەی وە زۆرجار سەرۆک تیپ جلی جیاوترە لەیاریزانەکانی تر وەکو ڕەنگی درێسەکەی  ، وە پێکدێت لە ڕاھێنەر و یاریدەدەری ڕاھێنەر و پزیشک و وەرگێڕ
پێکھاتەی کریستاڵی (بە ئینگلیزی: Crystal Structure) پێکدێت لە پۆلێنکردنی گەردیلە و توخمە کیمیاییەکان بە شێوەی کریستاڵی شل و ڕەق.
پێکەوەبەسراوی خۆراک لە  گیانداراندا لە ئاڵقەکانی زنجیرێک دەچێ کە بە  زنجیرەی بژیو، یان زنجیرەی خۆراک دەناسرێت.
پێڵاو یان کەوش پێپۆشێکە کە بۆ پاراستن و ئاسوودەییی پێی مرۆڤەکان دابین کراوە.
پەخشان یان  نەسر (بە ئینگلیزی: Prose، بە عەرەبی: نثر) لە وشەدا بە واتەی پەخش و بڵاو (بوون) دێ.
پەراسوو (بە ئینگلیزی: Rib، بە لاتین: Costae) ئێسکێکی لەشە و لە لەشی مرۆڤ دا ١٣ جووت لەم ئێسکە ھەیە.
پەرتووکی مەرگ (بەئینگلیزی: Death note) (بەژاپۆنی: デスノート) بریتییە لە ناوی زنجیرە  ئەنیمێ و مانگایەکی ژاپۆنییە نووسراوە لەلایەن تسوگۆمی ئۆبا، و وێنەی کێشراوە لە لایەن تاکیشی ئۆباتا.
پەرجۆ، دەرئاسا یان موعجیزە (بە ئینگلیزی: Miracle، بە عەرەبی: مُعجِزة)، بریتییە لە ھەر ڕووداوێکی ناچاوەڕوانکراو کە بەھۆی دەستێوەردانێکی خوداییەوە ڕوو دەدات.
پەردە  (بە ئینگلیزی: Pitch) پێزانینێکی دەنگییە کە بە پێی لەرەلەر دابەش دەکرێتە سەر پەیژەی جیاجیاوە؛ کەواتە پەردە خاسییەتێکە لە دەنگدا کە ڕێگە بە خەڵکی دەدات بزانن دەنگەکە بەرزە (زیقنە) یان نزمە (گڕە).
پەردەی نیمچەتێپەڕ  یاخوود "'هەڵبژێری پیاڕۆ"' (ئینگلیزی: Semipermeable membrane) پەردەیەکە، تەنیا بوار بە ھەندێک گەرد دەدات پێیدا تێبپەڕن و، بوار بە ھەندێک گەردی تر نادات.
پەردەی کچێنی (بە ئینگلیزی: Hymen) لایەیەکی ناسکە کە ھەموو یان کەمێک لە بەشی ژوورەوەی زارکی (گولینک vagina) دادەپۆشێنێت.
پەرستگای ئارتیمیس پەرستگەیەکی گەورەیە، یەکێکە لە حەوت سەرسوڕھێنەرەکانی جیھان، لە شاری ئەفسوسی یۆنانی کۆندایە.
پەرلەمان (بەئینگلیزی: Parliament) بە شاندێک دەوترێت کە لە ھەر وڵاتێک لەلایەن خەڵکەوە ھەڵدەبژێردرێ بۆ دانانی یاسا و چاودێریکردن بەسەر چۆنیتیی بەڕێوەچوونیدا.
پەرلەمانی کوردستان، بەفەرمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق یان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراق ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یاسادانەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.
پەروەردە حاڵەتی فێرکاری زانست، فەن و عادەتەکانە بەدەستی دەستەیەک لە خەڵک بە نەسڵەکانی دواتر.
پەروەردەی مۆسیقی پێکھاتووە لە پەروەردە و خوێندنی بەشەکانی مۆسیقا، کە فێرکردن و فێربوونی مۆسیقا لەخۆ دەگرێت.
پەرچەپێدانەوەی ئەرێنی (ئینگلیزی: Positive feedback) لە زیندەزانیدا، میکانیزمێکە، دەرپەڕینی ھۆڕمۆنی یەکەمی دەرپەڕاندنی ھۆڕمۆنەکانی دیکە وریادەکاتەوە، یان ماددەکانی دیکە.
پەرچەپێدانەوەی نەرێنی (ئینگلیزی: Negative feedback) لە زیندەزانیدا، میکانیزمی ھاوسەنگیی ناوەکییە، کە تێیدا ھەنگاوێک لە زنجیرە ڕووداوەکاندا، ھەنگاوی یەکەمی ئەو زنجیرەیە دەوەستێنێت.
پەرەسەندن، گەشەکردنی توخمەکان یان توخمەگەشە (بەئینگلیزی: Evolution) ئەو گۆڕانکاریانەیە کە لە خەسڵەتە بۆماوەییەکانی زیندەوەرەکاندا ڕوو ئەدەات لە نەوە یەک لە دوای یەکەکانیاندا.
پەرەوازەکردن (ئینگلیزی: Dispersion) یەکێکە لە سیفەتە گرنگەکانی ھاوکۆلکەی شکانەوە کەبڕەکەی جگە لەبۆشاییدا بەندە لەسەر درێژە شەپۆڵی ڕووناکی، لەبەر ئەوە بەپێی یاسای سنێڵ ئەو ڕووناکییەی کەدرێژی شەپۆڵەکانی جیاوازە، بەگۆشەی شکانەوەی جیاواز لائەدەن یان دەشکێنەوە لەکاتی تێپەڕبوونی بە ماددەیەکدا.
پەز یان مەڕ (ناوی زانستی: Ovis aries) ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە.
پەستاندنی داتا (ئینگلیزی: Data compression) ئەو پڕۆسەیەیە کە بەکاردێت بۆ هەڵگرتنی زانیاری بە بەکارهێنانی واڵایی کەمتر، بەبێ لەدەستدانی توانای گەڕاندنەوەی بۆ دۆخی ڕەسەنی خۆی لە کاتی پێویست.
پەشێویی دەروونی یان نەخۆشیی دەروونی بە کۆمەڵێک نەخۆشی دەگوترێ کە کار دەکاتە سەر ھزر و ڕەفتاری نەخۆش و دەبێتە ھۆی ئازار و داماوی نەخۆش.
پەنابەر یان داڵدەخواز (بە ئینگلیزی: Refugee) لە پەیماننامەی پەیوەندیدار بە بارودۆخی پەنابەرەکاندا  شارۆمەندێکە کە بۆ ھەڵاتن یان ترس لە ئازار و ئەزیەتی ڕەگەزی، ئایینی، ھۆزی و نەتەوەیی یان لەبەر بەشداریکردن لە دەستەیەکی کۆمەڵایەتیی تایبەت یان ھەبوونی بیروڕای ڕامیارانە،
پەنجابی زمانێنکی ھیندی و ئەورووپییە کە لە دوو وڵاتی هندستان و پاکستان قسەی پێ دەکرێت.بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٠ نزیکەی ١٠٢ ملیۆن کەس لە جیهان بە زمانی پەنجابی قسەدەکەن ئەمەش وایکردووە ئەو زمانە لە ١٠ەیەمین ئەوزمانانە بێت کە زۆرترین قسەی پێدەکرێت لە جیهان.زمانی پەنجابی زمانی دایکە بۆ پەنجابییەکان.
پەنجەرە بریتییە لە کونێک یان بۆشیایێک لە دیوار یان سەقفی باڵەخانەیەک، یان لە ئۆتۆمۆبیلدا، ھتد.
پەندی پێشینان ھەر یەکەیان وانەیەکی جوان بەدەستەوە دەدەن ، کە سەیری دەکەین بە ھەموو لایەنێکی ژیان شۆر بوونەوە و لە ھەموو بارێکدا پەندگێڕەوە مەبەستی وشیارکردنەوەو فێرکردنی بەرامبەرکەیەتی بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەی جارێکی تر ھەمان ھەڵەی پێشوو دووبارە نەکاتەوە ، یان گەر ویستی کارێک بکات بزانی لە کوێوە دەست پێبکات و ؟ چۆن؟.
پەنیری سەلک بەرھەمێکی شیرە و بە مەیاندنی شیر بە ژیلک (ھەوێنی پەنیر) یان ترشێنەر و ڕشتنی تراوەکە پێک دێت.
پەنەما یان پاناما، بە ڕەسمی کۆماری پەنەما (بە زمانی ئیسپانی: República de Panamá) وڵاتێکی کیشوەری ئەمەریکایە.
پەپکە، تەنێکی فیزیایییە کە بریتیە لە ڕووتەختێک لە شێوەی بازنەدا کە بەرزییەکی کەمی هەیە، واتە ناسکە.
پەچە لە ئاژەڵداریدا؛ شوێنێکی داخراو و سەرنەگیراوە، بە تەیمان بە بەرزایی مەترێ زیاتر چواردەوری گیراوە.
پەڕگەی فۆتۆشۆپی ناسراوە  "PSD"  کە بەھۆی ئەم جۆرە پەڕگەیە بەکارھێنەرانی نەرمەواڵەکە دەتوانن دوبارە چاکسازی لەسەر وێنەکە ئەنجام بدەن.
پەڕین (بە ئینگلیزی: Pollination) بریتییە لە کرداری گواستنەوەی دەنکەھەڵاڵە لە پۆرگەوە (پێکھاتەی زۆربوونی نێرە) بۆ کۆسپ (پێکھاتەی زۆربوونی مێیە) لە گوڵی ڕووەکە تۆو داپۆشراوەکان، یان بۆ ھێلکۆکە لە ڕووەکە تۆو ڕووتەکاندا.
پەڕینی خۆیی (بە ئینگلیزی: Self-pollination) جۆرێکە لە پەڕین، کە تیایدا دەنکەھەڵاڵە لە پۆرگی گوڵێکەوە بۆ کۆسپی ھەمان گوڵ یان بۆ کۆسپی گوڵێکی دیکەی سەر ھەمان ڕووەک دەگوازرێتەوە.
پەڕەی وێب (بە ئینگلیسی: Web Page) بەڵگە یان سەرچاوەیەکی زانیارییە کە بۆ دانان لە سەر تەونی بەربڵاوی جیھانی گونجاوە و دەکرێت لە ڕێگای وێبگەڕێکەوە بکەوێتە بەردەست و لە سەر پەردەی کۆمپیوتەر پیشان بدرێت.
پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکانی ساڵی ٢٠١٥ی ھەرێمی کوردستان کەتێیدا پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگریکرد لە گەڕانەوەی یووسف محەممەدی سەرۆکی ئەوکاتەی پەرلەمان بۆ ھەولێر، سەرەتای ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
پەڵک کوردی‌نووس ئامرازێکی ھەڵگرتنی، سەکۆسەربەست و سەرچاوە کراوەیە بۆ گۆڕینی ئەلفوبێکانی کوردی و ستاندارکردنی یونیکۆدەکان و تایپ کردنی کوردی بە شێوەیەکی دەرھێڵ و خێرا.
پەیام (لە ئینگلیزیدا: Message) لە گشتیترین واتایدا بەرکاری ڕاگەیاندنە.
پەیامەکانی نوور (بە تورکی : Risale-i Nur) بریتین لەو کتێبانەی کە مامۆستا سەعید نوورسی نووسیونی.
پەیتکردنەوە یان ئاورجەمی یان هۆشجەمی یان دەستبەسەرداگرتنی هۆش (بەئینگلیزی: Concentration یان Attentional control، بەعەرەبی: تركيز) ئاماژەیە بۆ توانای تاک لە هەڵبژاردنی ئەوەی کە هۆشی دەدەنێ و ئەوەی پشت گوێی دەخەن.
پەیمان عومەر (١٩٦٤ ز - ) گۆرانیبێژی کوردی لە دایک بووی سلێمانیە.
پەیمانگای تەکنیکیی ئامێدی یەکەمین دەزگای خوێندنی باڵایە لە شارۆچکەی ئامێدی سه‌ر به‌ پارێزگای دهوک، لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستبەکار بووە و تا ئێستا زیاتر له‌ 250 خوێندکاری لێ دەرچووە.
پەیمانی سێڤر (Sèvres) پەیمانێکی ئاشتی بوو لە نێوان دەوڵەتانی فڕەنسا، بریتانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن و ھاوپەیمانان لە کۆتاییی شەڕی یەکەمی جیھانی لە ١٠ی ئابی ١٩٢٠ بەسترا.
پەیمانی لۆزان ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣ لە کۆنگرەیەک لە ناوچەی لۆزان لە سویس بەسترا، مەبەست لەم کۆنگرەیە باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و یۆنان و بەستنی ڕێکەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیای کەمالی بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی پەیمانی سێڤر بگرێتەوە، ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمالی و نە ھاوپەیمانان ناوەڕۆکیان جێبەجێ کردبوو، لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و سیاسیەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستمی تەنکە دەریاییەکان و کێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و کێشە ئابووری و داراییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ.
پەیمانی نوێ (بەئینگلیزی: New Testament، بەعەرەبی: العهد الجدید، بەگریکی کوەینە: Καινή Διαθήκη) بریتییە لە بەشی دووەمی کتێبی پیرۆز لەلای مەسیحییەکان.
پەیمانی کۆن (بەئینگلیزی: Old Testament، بەعەرەبی: العهد القديم) گەورەترین بەشی کتێبی پیرۆزە کە هەموو کتێبەکانی یەهوودییەت لەخۆ دەگرێت بە تەورات و نیڤیئیم و گشتییانەوە.
پەیوەندی نافەرمی پێکھاتووە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی، سێکسی، و خۆشەویستی نێوان دوو کەس کە لە یەک خانوودا پێکەوە دەژین، بەڵام بە پێی یاسا ھاوسەرگیرییان نەکردووە.
پەیوەندیی ھاوڕەگەز (بە ئینگلیزی: Same-sex relationship) پەیوەندییەکی نێوان دوو کەسی ھاوڕەگەزخوازە کە بە زۆر شێوە دەردەبڕدرێت، لەوان بە شێوەی ڕۆمانتیکی و سێکسیی.
پەیوەندییەکی نامۆ (بە ئینگلیزی: Hideous Kinky) فیلمێکی فەڕەنسی - ئینگلیزییە، لە ساڵی ١٩٩٨ دەرھێنراوە.
پەیکەر یان کۆتەڵ شێوەی کەسێک یان شتێکە کە لە بەرد بتاشرێت یان لە قوڕ، تەختە، کانزا، یان هەر کەرەستەیەکی تر دروست بکرێت، بتوانرێت بە قنجی دابنرێت و هەر چوار لای بۆش بێت.بەو کەسەی پەیکەران دروست دەکات دەڵێن پەیکەرتاش، و بە پیشەکەش دەوترێت پەیکەرتاشی (یان پەیکەرسازی).
پەیکەرتاشی ھونەرێکی سێ-ڕەھەندییە کە لە تاشینی ھونەرمەندانەی بەرد، پلاستیک، لاجوەرد یان پەرەندار، شووشە، یا دار و چێو بەدی دێت.
پەیکەری دڵ فیلمێکی ئەوینی، درامایی، و مۆسیقایی کوردییە.
چا یان چایی چای ناوێکی چینییە بەکاردێت بۆ ئەو درەخت و دەوەن و گەڵا و خواردنەوەیەی لە گەڵا دروستدەکرێت، ڕووەکەکەی هەردەم سەوزە، و شوێنی بنەڕەتی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە، لە شوێنی خۆیدا تا ٩ مەتر بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە کێڵگەکاندا دەوەنی بچوکن درێژییان ٩٠-١٥٠ سم.
چاد (بە ئینگلیزی: chad) وڵاتێکە سەربە کیشوەری ئافریقا و یەکێکە لە وڵاتە گەورە ڕووبەرەکان کە ڕووبەرەکەی ٢٨٤٠٠٠ کیلۆمەتری دووجایە، پایتەختی ئەم وڵاتە لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیە بە ناوی نجامێنا.
چارتار ناوی گروپێکی مووزیکی ئێرانیە کە پێکھاتون لە چوار نەفەر و مۆسیقای ئەلیکترۆنیکی و ئاوازی ئێرانیان تێکەڵی یەکتری کردووە و لە ساڵی ٢٠١١ وە تا ئێستا چالاکیان ھەیە، چارتار تا ئێستا سێ ئەلبومی ھەیە و لەماوەی کارکردنیدا ھەوادارانێکی زۆریان بۆ خۆیان کۆ کردۆتەوە
چارلز دیکینز (٧ی شوبات ١٨١٢ - ٩ی مایس ١٨٧٠) ناوی تەواوی چارلز جۆن ھوفام دیکینزە (بە لاتینی: Charles John Huffam Dickens).
چارلز لویس ئەلفۆنس لاڤران (ماوەی ژیان: ١٨ی حوزەیرانی ١٨٤٥ لە پاریس تاکوو ١٨ی ئایاری ١٩٢٢ پاریس لە فەڕەنسا) ، پزیشکێکی فەرەنسی بووە و خەڵاتی نۆبڵی بەدەستھێناوە، ، باوکی پزیشکی سەربازی بووە، دواتر بۆتە مامۆستا و بەڕێوەبەر و پشکنەری پزیشکی سەربازی قوتابخانەی فال دوو گراس.
چارلس تۆمسن ریس ویڵسن (بە ئینگلیزی: Charles Thomson Rees Wilson) فیزیکزانێکی سکۆتلەندی بوو کە لە ساڵی ١٩٢٧ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت بەهۆی داهێنانی ژووری هەوری (Cloud Chamber) یان ژووری ویلسن.
چارڵز ئاگوستوس لیندبێرگ (بە ئینگلیزی: Charles Augustus Lindbergh)، (١٩٠٢-١٩٧٤) فڕۆکەوانی ئەمریکایی بوو.
چارڵز ڕابێرت داروین (لەدایکبوون: ١٢ فێبریە‌ ١٨٠٩ - مردن: ١٩ ئەپریل ١٨٨٢) بڕوادار بە فەلسەفەی سروشت؛ خەڵکی ئینگلیز، ئەو کەسایەتیە بوو وا ئەو بەڵگانەیە خستە بەر دەست کەوا ئەسلمێنێت ھەموو جۆرەکانی ژیان لە پرۆسەیەکدا کە ناوی نا ھەڵبژاردنی سروشتی لە بنەیەکی ھاوبەش و لە‌ درێژەی زەمەن‌دا پێگەیشتوون.
چارەسەرکردنی بۆھێلی (ئینگلیزی: Gene therapy) تەکنیککارییە، بۆھێلێک دەخاتە خانەوە، بۆ ڕاستکردنەوەی نەخۆشیێکی بۆماوەیی یان بۆ باشکردنی جینۆمەکەی.
چالاکوانانی مافی ئاژەڵ بڕوایان وایە کە ئێش گەیاندن بە ئاژەڵ نادروستە و ئاژەڵەکان نابێ بوخرێن، لە باخی ئاژەڵان دا بەند بکرێن، لە توێژنەوە بەئازارەکان دا یا ھەر جۆر توێژینەوەیەکی تر بەکار بھێنرێن و ھەروەھا نابێ مرۆڤ بۆ سەرکەوتنی ژیانی خۆی دەستدرێژی بکاتە سەر ژینگەی ئەوان.
چالاکیی ئاگادارانەی زەین، یان بەرھەمی وەھا چالاکییەک،
چاند یان فەرھەنگ یان کلتوور یانیش کەلەپوور کۆیێک لە زانست، باوڕ، ھونەر، قانوون، ئەخلاق، عادەت و ھەر شتێکی ترە کە مرۆڤ وەکوو ئەندامێکی کۆمەڵگا فێری دەبێت.
چاندی مایکۆپ یا کولتوری مایکۆپ چاندێکی سەردەمی برۆنز بوووە لە باشووری رووسیا، نیمەگراوەی تامان ھەتا تەنگاوی کێرچ.
چاندی کوردی یان کەلتووری کوردی گرووپێکی تایبەتمەندیی کەلتووریی جیاواز ئەنجام دەراوە لەلایەن خەڵکی کوردی.
چاو ئەندامی بینینە.
چاو ئەندامێکی لەشە بۆ دیتن بە کار دێت.
چاودێریی ساخیی پێکھاتە(بە ئینگلیزی Structural Health Monitoring) بەشێکە لە ئەندازیاریی پێکھاتەیی، سەبارەت بە چاودێریی ساخی و پێزانینی نوقسانیەکانی پێکھاتەکان.
چاپکردن  پرۆسەی دروست کردنی دەق و وێنەیە لە ڕێگای بەکارهێنانی فۆڕمێکی سەرەکی یان داڕێژەیەکی تایبەت.
چاپکەر (بە ئینگلیزی: Printer) ئامێرێکە دەبەسترێت بە کارەباوە، کاردەکا بۆ لە چاپ دانی پەڕگەیەک یان شتێ، زۆرێ لە چاپکەران دەبەسترێنەوە بە کۆمپیوتەر بەھۆی وایەری تایبەتەیەوە، چاپکەر دەتوانرێ بەکاربھێنرێ بۆ چاپکردنی پەڕگەی وێنەیی و نوسراو و تی شێرت و ڕۆژنامە و گۆڤار ھید..
چاڤی هێرناندێز کروز لەدایک بووی ساڵی ٢٥ی کانوونی دووەمیی ساڵی ١٩٨٠ز لە ناوچەی تیراسا لە هەرێمی کەتەلۆنیا، چاڤی یاریکەری تۆپی پێیە لەئێستادا  یاری بۆیانەی سەدی قەتەڕی دەکات.
چاکەکاری (بە ئینگلیزی: philanthropy ) بە ئیشگەلێک دەوترێت کە بە مەبەستی خێرخوازی و بۆ ئامانجە مرۆڤدۆستانەکان کرابێتن.
چاکەکاری و خراپەکاری یان باشە و خراپە مەبەست لێی کارە چاکەکان و خراپەکانە و ھەموو کات ناوەکانیان بەراورد لە شەڕی ھەتاھەتایی نێوان باشە و خراپەی دڵ دەکات، ھەروەھا لە نێوان خەڵکی و ھەندێک جاریش لە نێوان مرۆڤایەتی و شەیتانەکان و ھەروەھا بۆ شەڕی ناوەکی مرۆڤەکان بۆ کردنی چاکە ئاماژە دەکات.
چرپە ونبووەکان (بە ئینگلیزی: Lost Whispers) ئەلبومێکی کۆکراوەی گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنسە.
چریکەی چۆلەکەکان (بە فارسی: آواز گنجشک‌ها) فیلمێکی درامایە لە بەرهەمهێنەری ئێرانی مەجید مەجیدی.
چـــەوریــیــەکــان ( بە ئینگلیزی: Lipids بە عەرەبی: دهنیات ) گەردی ئەندامی ناجەمسەرگری گەورەن لە ئاودا ناتوێنەوە.
چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی (بە ئینگلیزی: The Forty Rules of Love: A Novel of Rumi) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری تورک ئەلیف شەفەقـەوە نووسراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لەساڵی ٢٠١٠ەش بڵاوکراوەتەوە بە زمانی ئینگلیزی وە یەکێکەیشە لە ڕۆمانە پڕفرۆشەکان  ڕۆمانەکە زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە.
چمۆد بریتیە لەفرمانێکی (UNIX) کە لەڕێگەیەوە ئەرکی دەسەڵات بۆ پەڕگە و بوخچە دیاریدەکرێت و دەبەخشرێت، پێشکەوتوانی سیستەمی ویندۆز دەتوانن وێنەیەکی کاری وەربگرن وەکو ATTRIB. ئەم خاسیەتە گرنگییەکی تایبەتی و گشتی زۆری ھەیە و بەیەکێک لەبنەماکانی کاری پڕۆگرامسازی دادەنرێت و بۆ ڕوومێزیش گرنگی لەپێشی پێشەوەیە.
چنار دارێکی باڵابەرزی توێکڵ چەرمووە لە تیرەی چنارەکان.
چنگنی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
چوار زنجیرە درامای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان (واتە ڕۆڵگێڕانی ئەنیمێ بە شێوەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی کە تێیدا ئەکتەری ڕاستەقینە بەژداری دەکات) پەخشکراوە.
چوارلای بازنەیی بە چوارلا‌یەک دەوترێت بتوانرێت سەرەکانی‌ لەسەر چێوەی بازنەیەک دابنرێت، بە واتایەکی تر ئەگەر بازنەیەک بدۆزرێتەوە بە هەر چوار سەری چوارلایەیەک دا بڕوات ئەوا بەو چوارلایە دەوترێت چوارلای بازنەیی.
چوارینەکانی خەییام کۆمەڵە شیعرێکە لە عومەر خەیام کە بە شێوەی چوار خشتەکی لە سەدەی ٤ و ٥ دا بە زمانی فارسی ھۆنڕاوەتەوە.
چونکە ھەر کارێک بەپێی پێویستی خۆی کات دەخاێنێت .
چوونەناو ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet access) ڕاژەیەکە کە دەستگەیشتوویی بە ئەو سیستەمە گلۆڤەرییەی کە پێک ھاتووە لە تۆڕە لێکگرێدراوەکان و ناسراوە بە ئینتەرنێت دابین ئەکا.
چوڕە (بە فارسی: چکاوک)، (بە لاتین: Lark)، (بە عەرەبی: قبرة) ئەم باڵندانە خۆش ئاوازن.
چڕی (بە ئینگلیزی: Density)، چەندێتییەکی پێوانەیی‌یە کە ئاوەھا پێناسە دەبێت: چڕیی یەک تەن بارستی ئەو تەنەیە لە ھەر یەکەی قەبارەیدا.
چڕیی دانیشتووان = ژمارەی دانیشتووان لە ناوچەیەکدا / ڕووبەری گشتی ناوچەکە.
چڕیی دانیشتووان، یەکەیەکە بەکاردێت بۆ پێوانی تێکڕای بوونی دانیشتووان لە ناوچەیەکدا، لە دەوڵەتەکاندا چڕی دانیشتووان ڕێژەی چڕی دانیشتوان دەگەیەنێت بە بەراورد بە ڕووبەری دەوڵەتەکە، هەروەها ئەم زاراوەیە بەکاردێت بۆ هەر شارێک یان ناوچەیەکە کە خەڵکی تیدا بژی، بە پێی ئەم پەیوەندییە؛
چۆمان شارێکە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا.
چۆمان ھەردی لەدایکبووی ١٩٧٤ لە سلێمانی، کچە شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و چیڕۆکنووس و وتارنووس و وێنەکێشی کوردە، لەساڵی ١٩٧٥ خێزانەکەی چوونەتە ئێران و وە لەدوای ڕێکەوتننامەی جەزائیر و ساڵی ١٩٧٩ ھاتنەوە عێراق بەڵام بەھۆی کارەساتی ئەنفال لەساڵی ١٩٨٨ چوونەتەوە ئێران، وە لەساڵی ١٩٩٣ چۆمان ھەردی چووەتە شانشینی یەکگرتوو ھەرلەوێش بۆتە خوێندکاری بەشی فەلسەفە و دەروونناسی لە زانکۆکانی زانکۆی لەندەن و زانکۆی ئۆکسفۆرد ھاوکات چۆمان ھەردی دوکتۆرای (PhD) ھەر لە بریتانیا ھێناوەتەوە کە تیشکی خزسبووە سەر کاریگەری کۆچبەری ناچار (Forced migration) لە سەر ژنانی عێراق و ئێران
چۆنیەتی پێکەوە گرێدانی مەسیحییەت و فەلسەفە لای توماس ئەکویناس.
چۆپی فەتاح (١٩٨٣-) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە.
چۆڕ گوندێکی شارستانی مەریوانە.
چۆکلێتی داخ یان کاکاوی داخ (بە ئینگلیزی: Hot chocolate) جۆرێک لە خواردنەوەی گەرمە کە ئاساییانە لە تێکەڵی چۆکلێتی ھاڕیاوە یان گەردی کاکاو لەگەڵ شەکر و شیر یان ئاوی گەرم پێک دێت.
چیای ئیڤرست لە زنجیرە چیای ھیمالایا لەسەر سنووری تەببەت و نیپاڵ.
چیای برادۆست کەوتۆتە باکووری شاری ھەولێر لە نزیک ڕەواندز  و سۆران (دیانا).
چیای ماکوان بە بەرزایی نزیک بە ٢٧٠٠ میتر لە بەشی باشوور ڕۆژهەڵاتی هەورامان و هاوڕێ بە چیای ئاتەژگە لە دوو شارستانی پاوە و جوانڕۆ، بەرامبەر بە شاری باینگان نیشتەجێیە.
چیای ڕۆکی (بە ئینگلیزی: Rocky Mountains و بە کورتکراوەیی: The Rockies) کە بە مانای (چیای بەردین)یش دێت.
چیای‮ ‬ھەڵگورد، ھەرچەندە ھەندێ کەس بە ھەڵە دەڵێن یەکەم چیای بەرزی باشوورە بەڵام لە ڕاستیدا دووەم بەرزترین لوتکە چیای‮ باشووری کوردستان و ھەروەھا ئێراقیشە، بەرزییەکەی‮ ٧٠٦٣ مەتر لە سەر ئاستی‮ ‬رووی‮ ‬دەریایە، ‮ ‬بە دووری‮ ١٨ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری‮ ‬رۆژھەڵاتی‮ ‬ھەوڵێری‮ ‬پایتەخت.
چیرۆک (لە «چێڕ»ی کورمانجییەوە بە واتای قسە)[ژێدەر پێویستە] گێڕانەوەی ڕووداوگەلی لێکگرێدراوی خەیاڵی یا ڕاستەقینەیە بە شێوەی پاشیەکییەک لە وشەگەلی نووسراو یا وێژراو، یا وێنەگەلی بزۆز یا بێجووڵە، یا تێکەڵێک لەم دووانە.بۆ ڕێکخستنی جۆرەکانی چیرۆک ژمارەیەک پۆلی تێماتیک یا فۆرماڵ بەدی ھاتوون، لەوانە: 
چیرۆکی ئەوینداری (بە فارسی: حکایت عاشقی)  فیلمێکی ئێرانی لەلایەن دەرھێنەری ئەحمەد ڕەمەزانزادە و بەرھەمھێنانی مەسعود جەعفەری جەوزانیە، کە چێرۆکی ئەوینداری نێوان ھەواڵدەر و وێنەگرێکی ئێرانی، و کچێکی کوردی جەنگزەدە لە کاتی کیمیابارانی ھەڵەبجە دەکات.
چیلی (ئیسپانی: Chile)، بەفەرمی کۆماری چیلی (ئیسپانی: República de Chile) وڵاتێکی سەربەخۆی لاتینییە لە قیلۆچی ئەمەریکای باشور، لەبەشی خۆڕئاوای باشوری کیشوەری ئەمەریکای باشور، بەدرێژایی ٤٨٢٨ کیلۆمەتر سنوری ئاوی ھەیە بەسەرکەناراوەکانی زەریای ھێمن،پێروو کەوتۆتە باکوری، پۆلیڤیا کەوتۆتە باکوری خۆڕھەڵاتی ئەرژەنتین لەبەری خۆڕھەڵاتی دایە، زەریای ھێمنیش لەبەری خۆڕئاوایەتی، چیلی بە وڵاتێکی تەشیلەیی درێژکۆڵەی کەناراوی ھەژماردەکرێت، کەبەشی زۆرینەی زەویەکانی خۆڕئاوای کیشوەری ئەمەریکای لاتینی پێک دێنێت، ڕووبەری چیلی ٧٥٦، ٦٢٦ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی بەگوێڕەی سەرژمێری ١٩٨٨ نزیکەی ١٢، ٧ ملیۆن کەس دەبێت، شاڕی سانتیاگۆ پایتەختیەتی، شارەکانی ڤاڵپاڕەیسۆ و ئانتۆفاگاستا و ڤاڵدیڤیا و کۆنسیسیۆن بە شاڕە گەورەو دیارەکانی دادەنرێن.
چیمەنتۆ یان سمیت یان سیمان ماددەیەکی لکێنەرە کە لە دروستکردنی کۆنکریتدا کەڵکی لێ‌وەردەگیرێ.
چین شی ھوانگ (٢٥٩-٢١٠ی پێش لەدایکبوونی یەسووع) یەکەمین ئیمپراتۆری چین بوو کە بە پەڕانپەڕی ئەم ئیمپراتۆریە حوکمی کردبێت.
چینی پێکەوەبەستی پارێزراو (بە ئینگلیزی: Secure Sockets Layer) پڕۆتۆکۆڵێکە بەرھەمھێنراوە لەلایەن Netscape بۆ مەبەستی گواستنەوەی زانیارییەکانی ئینتەرنێت.
چینی کۆمەڵایەتی بە تاقمێک لە خەڵک دەوترێت کە لە باری ئابوورییەوە لە یەک ئاستدا بن (نە بەتەواوی، بەڵکوو تا ڕادەیەک).
چیچان یان چیچانیا  ناوچەیەکە کە بەشێکە لە ڕووسیا کەدەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای هەرێمی قەوقاز چیچان زۆرجار بەکۆماری چیچان دەناسرێت لەبرئەوەی خاوەنی فیدڕالیین لە ڕووسیا ،چیچان ڕووبەرەکەی ١٥،٨٠٠ کیلۆمەتر دووجا ، چیچانییەکان زمانی خۆیان هەیە کە پێی دەڵێن چیچانی هاوکات بە زمانی ڕووسیش دەدوێن ، شاری گرۆزنی پایتەختی شیشان ناودەبرێت ، ئاینی ئیسلام لە چیچان ئاینی یەکەمە.
چیچی خوار (Çîçî xwar، بە فارسی: چیچی خوار) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
چیک یان کۆماری چیک (بە زمانی چیکی: Česká republika) وڵاتێکی کیشوەری ئەورووپایە.
چییە کە حوکمکردن و فەرمانکردن بۆ حکوومەتێک ڕەوا دەکا؟
چێشتی مجێور ژیننامەی خۆنووسی مامۆستا ھەژار (عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی) یە کە تێیدا باسی سەرگوزشتەکانی ژیانی خۆی دەکات.
چێشتی کوردی (بە ئینگلیزی: Kurdish cuisine)، زۆرینەی خواردنەکانی چێشتی کوردی لە خواردنی ڕۆژھەڵاتی نزیکن ئەوەش بە ھۆکاری پێگەی جوگرافیا.
چێوە (بە ئینگلیزی: Perimeter)، بوارێکە ڕووبەرێکی گەمارۆ داوە.
چەرداوڕۆ ئێلێکی کوردن، بە کوردی دەدوێن.
چەرم (ھەروەھا ناسراوە بە پێستە - بە ئینگلیزی: Leather) پێکھاتووە لە پێستی ئاژەڵ کە دوای کوشتنیان لێدەکرێتەوە بۆ بەرھەمھێنانی شتومەکی وەک پێڵاو، قاییش، کوشنی ئۆتۆمۆبیل و ھتد...
چەرمۆ (لە ئینگلیزیدا بە Jarmo دەنووسرێت) پێگەیەکی شوێنەوارناسییە کە لە نزیکی دێی «کانی سارد» لە ڕۆژھەڵاتی شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانیدایە.
چەشنی مۆسیقا (به‌ ئینگلیزی Music genre) پێکھاتووە لە پۆلێک بۆ جیاکردنەوە و ڕێکخستنی جۆرە جیاوازەکانی مۆسیقا، کە ھەریەکەیان تایبەتییەکیان ھەیە و زۆربەیجار تایبەتن بە نەتەوەیەک.
چەقچەقە یان کاسنی (بە لاتین: Cichorium intybus) گیایەکی خۆڕسکی چەن ساڵەیە.
چەقۆ ئامێرێکە بەکاردێت بۆ بڕێن و وردکردنی گۆشت و سەربڕینی ئاژەڵان و ھەروەھا بۆ شەڕ و بەرگری لە خۆ کردن، چەقۆ لە کانزا دروست دەکرێت جا ئەو کانزایە ئاسن بێت یاخود مس یاخود ھەر کانزایەکی تر وە دەمەکەی بە باشی تیژ دەکرێت و پاشان دەسکێکی داری یاخود پلاستیکی لێ دەبەسترێت و ھەندێ چەقۆی تایبەتیش ھەیە بە پێی داواکاری لە کانزای تایبەتی و دەسکی شوشە یان ھەر ماددەیەکی تر بە پێی داواکارییەکان دروست دەکرێن.
چەمک لە فەرھەنگە کوردییەکاندا بە «مانا و مەبەستی شت»  لێک دراوەتەوە.
چەمکێکی فەلسەفییە و ئاماژە بۆ شوێنێکی زۆر خراپ و نالەبار دەکات کە پڕە لە نەخۆشی و هەژاری و چەوسانەوە، بۆ نموونە ڕۆمانە ناودارەکەی جۆرج ئۆروێڵ بە ناونیشانی(١٩٨٤ (ڕۆمان))، زۆرجار ئەم وشەیە بۆ کۆمەڵگەیەکی وەهمی بەکار دەهێنێت؛ بەو پێیەی ئەو بارودۆخە تراژیدییەی ڕۆمانەکەی جۆرج ئۆرۆیل دەری دەخات، تا ڕادەیەکی زۆر وەهمییە و زیادەڕۆیی تێدایە.
چەندێتی جۆرە سامانێکە کە بەشێوەی گەورەیی یان فرەیی بوونی هەیە.
چەنگیزخان (بە مۆنگۆلی: Чингис хаан؛ ١١٦٢–١٢٢٧) بە ناوی سەرەکیی تەمووچین، خانێکی مۆنگۆل بوو کە توانی ھۆزە مۆنگۆلەکان یەکگرتوو بکات و ئیمپڕاتۆرێتیی مەغۆل دامەزرێنێت.
چەوساندنەوە ھەڵسوکەوت و مامەڵەیەکی نەگونجاوە بەرامبەر بە تاکەکەس یان کۆمەڵەیەک دەکرێت لەلایەن تاکەکەسێک یان کۆمەڵەیەکی دیاریکراو.
چەوساندنەوەی مەسیحییەکان (بە ئینگلیزی: Persecution of Christians، بە عەرەبی: اضطهاد المسيحيين)، بریتیی بوو لە ڕیزێک چەوساندنەوە کە دووچاری مەسیحییەکان بووەوە لەماوەی بەرەبەیانی مەسیحییەت و سەدەکانی ناوەڕاست لەلایەن ئیمپراتۆریی ڕۆم و هەندێک جاریش لەلایەن خودی مەسیحییەکان خۆیانەوە.
چەپکە پرۆتۆکۆڵی ئینتەرنێت یان TCP/IP کۆمەڵێک پرۆتۆکۆڵی ڕاگەیاندنە کە لە ئینتەرنێت و ڕایەڵەکانی ھاوشێوەدا بەکاردەچێت.
چەک بریتیە لەو ئامێرەی کە لە کاتی شەڕ و تێکھەڵچوونەکاندا بەکاردێت بۆ لێدان و بریندار کردنی ڕکابەر و دوژمن، ھەروەھا بۆ زیان گەیاندن و تێکشکاندنی خۆی و کەل و پەل و موڵک و سامانی، چەک دەتوانرێت بۆ مەبەستی ھێرش کردن و بەرگری و ھەروەھا زۆر جار بۆ ھەڕەشەکردنیش بەکاردێت، وە لە باری کرداریدا چەک بریتیە لەھەر شتێک کە توانای زیان گەیاندنێکی ماددی و جەستەیی ھەبێت وە بەم ھۆیەوە چەک دابەش دەبێت بەسەر چەندین جۆر و شێوەوە کە لە بچوکترین و سەرەتایی ترینیان دەست پێدەکات وەکو (قامچی و چەقۆ و کوتەک)ەوە بۆ پێشکەوتووترین و نوێترینیان وەکو (موشەکە کیشوەر بڕەکان و موشەکە ئارەستەکراوەکان بە لەیزەر).
چەکمە ڕەق وشەیەکە کە هەتا سەردەمی پێش "ئینقلابی سپی" محەممەدڕەزا شای ئێران و ڕووخانی سیستەمی ئەرباب و ڕەعیەتی لە کوردستانی ئێران بە ئاغەوات دەوترا.
چەکی ئێم ١٦ ،چەکێکی دروستکراوی ئەمریکییە و لە ساڵی ١٩٦٧ دروستکراوە و دراوەتە دەستی سەربازانی ئەوکاتەی ئەمریکا و هەتاوەکو ئێستاش چەندین گۆڕانکاریی گرنگی تێدا کراوە، چاکسازی تیادا کراوە.
چەکی زیندەیی یاخود چەکی بایۆلۆجی یەکێکە لە چەکە کۆمەڵکوژەکان کە توانای زیان گەیاندنی ھیچ کەمتر نیە لە چەکی ناوەکی و بگرە زیانەکانی پتریشە.
چەکی سپی دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ گوزارشت کردن لە بارەی چەکە بێ ئاگرەکان وەکو (چەقۆ و داس و تەور و ھتد ...) کە بۆ بەرگری بەکاردێت و زۆر جار دەبێتە ئامێری کوشتن، وە ھۆکاری ناوبردنی بە (چەکی سپی) بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دەنگ و ئاگری نیە لە کاتی بەکار ھێنانیدا وە زۆر بە ئاسانی ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستی پێیان بگات، چەکی سپی لە زۆربەی یاخود لە ھەموو وڵاتاندا ھەڵگرتنی قەدەغە کراوە بە پێی یاسا بەتایبەتی لە شوێنە گشتیەکانی وەک (فڕۆکەخانە و قوتابخانە و یاریگاکان).
چەکی ناوکی چەکێکی وێرانکەری زۆر بەھێزە کە لە ئەنجامی کارلێکی گەردیلەییەوە پەیدا دەبێت و تیشکی کوژەر و مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە، ھێزی ئەم چەکە لە یەکگرتنی گەردیلەکان و جێگۆڕکێی بارگەی موجەبەوە سەرچاوە دەگرێت و دەرەنجامی ئەم کردارەش چەکێکی ئێجگار مەترسیدار دروس دەبێت کە ھێزی بۆمبایەکی بچووکی ناوکی سەدان جار گەورەتر دەبێت لە ھێزی گەورەترین بۆمبای ئاسایی (بارووتی)، بە شێوەیەک کە تەنیا یەک بۆمبای ناوکی توانای تەخت کردنی شارێکی گەورەی ھەیە وەکوو ئەو بۆمبایەی کە لە شاری ھیرۆشیمای ژاپۆنی تەقیەوە و بووە ھۆی وێران کردنی یەکجاری شارەکە، ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە کە چەکی ناوکی بە یەکێک لە چەکە کۆمەڵکوژەکان دادەنرێت و ھەموو وڵاتێک بە مەبەستی خۆپڕچەک کردن و بەھێز کردنی پێگەکەی ھەوڵی بەدەست ھێنانی دەدات.
چەکی کیمیایی یەکێکە لە چەکە کۆمەڵکوژ بەکاردەھیێنرێت بۆ لە ناوبردنی بە کۆمەڵەی مرۆڤ ئەم چەکە کاریگەری کوشندەی ھەیە لەسەر سەرجەم بوونەوەرە زیندووەکان سەر زەوی بە جۆرێک مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەکان دەکوژێت.
چەڵەمە ئێسکێکی درێژە لە نێوان کۆڵەکەی سنگ و شان(سکاپوولا).
چە‌مکی مافی مرۆڤ کە‌مانای بوونی کۆمە‌ڵێک مافی پێکە‌وە‌ گرێدراون نە‌وە‌ک بە‌تە‌نیا یە‌ک ماف بێت‌ومرۆڤ داوای بکات، وە‌تیایاندا سێ ھێڵی ھاوبە‌ش ھە‌یە‌ ئە‌وانیش یە‌کە‌میان ئە‌وە‌یە‌ کە‌ گشتیان لە‌ڕ‌یزی مافن‌ودووە‌مینیان مرۆڤ بابە‌تی مافە‌کانە‌و سێیە‌مینیان ئە‌م مافانە‌ بە‌شێوە‌یە‌کی ئۆرگانێکی گرێدراوی مرۆڤن تە‌نیا لە‌بە‌ر بوونە‌مرۆیە‌کە‌ی، یاخود مرۆڤ خاوە‌نی ئە‌م مافانە‌یە‌ چونکە‌ مرۆڤە‌و ھە‌وڵدان‌وکۆششکردنیش بۆبە‌دە‌ستھێنانیان بۆتە‌ ئامانجی.
ڕابیتەی ئیسلامیی کورد ڕێکخراوێکی ئیسلامیی کوردی سەربەخۆیە ، ڕابیتە لەدەرەوەی کوردستان لەلایەن عەلی قەرەداغی کە سەرۆکی ئێستای ڕایبیتەشە دامەزرا ، ڕابیتە  ڕێکخراوێکی خێرخوازییە و یارمەتیی هەژاران دەدات بەتایبەت هەژارانی کوردستانی باشوور جگە لە دروستکردنی مزگەوت و بنکەی تەندروستی و دابینکردنی چاودێری کۆمەڵایەتی و ئاوەدانی فریاگوزاری
ڕابیعەی عەدەوییە (١٠٠ک/٧١٧ز - ١٨٠ک/٧٩٦ز) نازناوی دایکی خێر ی لێنراوە و یەکێکە لە خوداپەرست و ئەولیا و  عارفێکی ئیسلامی - سونی سۆفی بەناوبانگ، لە نێو سۆفیگەریشدا بە رابەری رێبازی عەشقی ئیلاھی دادەنرێت..
ڕابیندرانات تاگۆر (بە ئینگلیزی: Rabindranath Tagore، ٧ مایسی ١٨٦١ - ٧ ی ئابی ١٩٤١) شاعیر و فەیلەسووفێکی ھیندییە.
ڕابە!
ڕاج کاپوور (ماوەی ژیان:١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤ تاکوو ٢ی حوزەیرانی ١٩٨٨) کەسایەتی ئەکتەری ھیندییە و  بەیەکێ لە باشترین و ناودارترین ئەکتەرانی سەردەمی زێڕینی سینەمای ھیندی دادەنرێت کە فیلمەکانی دووجار خەڵاتی فیلمی نیشتمانی (National Film Awards) و نۆ جاریش فیلم فەیری بەدەستھێناوە.
ڕاجەرس (بە ئینگلیزی: Rogers Communications) ھاوبەشگایەکی کەنەدیە بۆ پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن.
ڕادیۆ ئامێرێکە بۆ گواستنەوەی شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان لە نێوان دوو یان چەند شوێنی دوور لە یەک کە لەم نێوانەدا زانیری (دراو) دەگوازێتەوە.
ڕادیۆ سوید (بە سویدی: Sveriges Radio International) وێستگەی فەرمی ڕادیۆی سویدە.
ڕادیۆ نەوا ڕادیۆیەکی ھەواڵییە کە بە ھەر دوو زمانی کوردی و عەرەبی لە دوو کەناڵی‌ ڕادیۆی سەتەلایتیەوە ڕۆژانە (٢٤) سەعات پەخش دەکات کە لە سەعات ٦ی‌ بەیانییەوە تا ١٢ی‌ شەو بە کاتی‌ عێراق ھەر نیوسەعات جارێک ھەواڵ و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی و جیھان بەگشتی‌ بڵاو دەکاتەوە.ڕادیۆ نەوا کە یەکەم ئەزموونی لەو جۆرەیە لە عێراقدا لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووەمی ٢ پەخشی دەستی‌ پێکردووە، دەستپێکی پرۆژەیەکی گەورەی‌ دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیە لە عێراقدا.
ڕادە یان ئامانج (بە ئینگلیزی:  Limit) یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی ھەژماری جیاکاری و تەواوکارییە و بۆ پێناسەی بەردەوامی، گرتە، و تەواوکاری، کەلکی لێوەردەگرن.
ڕازبێری پای یان ڕاسپبێری پای (ئینگلیزی: Raspberry Pi) ڕیزێک کۆمپیوتەری قەبارە کارتی بانقی تاک-تەختەییە، لە بەریتانیا دروستکرا لەلایەن دامەزراوەی ڕاسپبێری پاییەوە بۆ پێشخستنی زانستیی کۆمپیوتەر لە خوێندنگاکان و ئەو وڵاتانەی لە گەشەکردندان.
ڕاستی (بە ئینگلیزی: Truth، بە عەرەبی: حقیقة) دەتوانێت جۆراوجۆر واتای ھەبێت: دروست بوون، ڕێکھاتن لەگەڵ ڕاستەقینەیەکی تایبەتدا، ڕێکھاتن لەگەڵ شتە بێگومان وەرگیراوەکاندا، یان ڕێکھاتن لەگەڵ بنەمایەک یان ستانداردێکدا.
ڕاستیی بەرزکراوە (بە ئینگلیزی: Augmented Reality) تەکنۆلۆژییەکی نوێیە کە میدیای کۆمپیوتەری وەک وێنە و ڤیدیۆ بە دنیای ڕاستی زیاد دەکات و دیمەنێکی تێکەڵاو ساز دەکات.
ڕاسپاردە (بە ئینگلیزی: principal) لە کۆمپیوتەرزانیدا بە یەکەیەک ئەوترێ کە ڕەسەنایەتییەکەی لە لایەن سیستەمێکی کۆمپیوتەرییەوە شیاوی ھەڵسەنگاندن بێ.
ڕافایێل (بەئیتاڵی: Raffaello Sanzio da Urbino) (٦ی نیسانی یان ٢٨ی ئازاری ١٤٨٣ - ٦ی نیسان ١٥٢٠) لەوێنەکێشێکی ناوداری ئیتاڵییە و یەکێکیشە لەو ھونەرمەندانەی سەردەمی بزووتنەوەی ڕینێسانس بوو، ناوبراو لەساڵی ١٥٢٠ لەشاری ڕۆما پایتەختی ووڵاتی ئیتالیا کۆچی دوایی دەکات.
ڕامی سەعید مالیک (ئینگلیزی: /rɑːmi ˈmælɪkˌ/؛ بە عەرەبی: رامي سعيد مالك، عەرەبی: [ˈɾɑːmi sæˈʕiːd ˈmæːlek]؛ لەدایکبووی ١٢ی ئایاری ١٩٨١) ئاکتەرێکی ئەمەریکیە.
ڕامیاری پرۆسەیەک یا شیوازێکی وەرگرتنی بڕیارە بۆ گروپەکان.
ڕانیە شارۆچکەیەکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی قەزای ڕانیەیە.
ڕاهێنەری وەرزشی ئەو کەسەیە کە ڕێنمایی بەیاریزانان دەدات وە ئەرکی مەشق پێکردنی یاریزانانە بۆ ئەوەی لەیاریەکان ئەنجامی باش بەدەست بهێنن ، ڕاهێنەر لەکۆمەڵێ یاری تاک و کۆمەڵدا هەیە وەک تۆپی پێ و تۆپی باسکە و تۆپی دەست وەچەندەها یاری کۆمەڵی تریش ، وە لەیاریە تاکەکانیش ڕاهێنەری وەرزشکار هەیە وەک یاری بۆکسینگ و زۆرانبازی سەربەست وە چەندەها یاری تری تاک
ڕاوچی × ڕاوچی (بەژاپۆنی: ハンター×ハンター)(بە ئینگلیزی: HUNTER × HUNTER) زنجیرەیەکی مانگای ژاپۆنییە، لە نوسینی یوشیھیرۆ تۆگاشییە، بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٩٨ نمایشکراوە.
ڕاوکردنی گەنجینە بریتییە لە گەڕان بەدوای شمەکی بە نرخی وەک زێڕ و ئەڵماس، یان ھەر شمەکێکی تر کە لایەنەکە بەدوای دەگەڕێت.
ڕاوە قارچک، ڕاوە کارگ، و جۆرەکانی تر ئەو کارەن کە هەستانە بە کۆکردنەوەی قارچک لە سروشتدا، زۆربەی کات بۆ خواردن.
ڕاپ (ئینگلیزی: Rap) چەشنێکی مۆسیقایە کە تێدا وشەکان لەگەڵ مۆسیقادا بەخێرایی دەگوترێن، لەکاتی ڕاپکردندا دەبێت ڕاچاوی ڕیتم و لێکچوونی وشەکان و نزیکیان لە یەکەوە بکرێت.
ڕاپۆرتی موڵەر یان بە ناوە ڕەسمیەکەی ڕاپۆرتێک لەبارەی دەستێوەردانی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠١٦ی ئەمەریکا، ڕاپۆڕتێکی ڕەسمیە کە تێیدا لێکۆڵینەوەنەکانی داواکاری تایبەت ڕۆبەڕت میولەر لەخۆ دەگرێت لەبارەی دەستێوەردانی ڕووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، تۆمەتی ھاریکاریکردنی کەمپینی پاڵاوتنی دۆناڵد تڕەمپ لەلایەن ڕوووسیاوە، و شاردنەوەی بەڵگە لە حکومەت.
ڕاپۆرتەکەی ٢٠٠٠ (بە ئینگلیزی: The 2000's Report) کورتەفیلمێکی کوردی-ئەمریکییە لەلایەن کۆمپانیای نامداران پرۆدەکشنەوە دەرھێنراوە، و لە فیستیڤاڵی ٢٠١٨ی کورتەفیلمەکانی زانکۆی کۆلۆرادۆ بەشداری کردووە.
ڕاپەڕین گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەکرەجۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.لە ئێستا گەڕەکێکی گەورەی ناو ماستەرپلانی شاری سلێمانیە، لەسەرەتای دروست بوونیدا گۆردووگای نشتەجێبوون بوو، وە لە سەر زەوی گوندەکانی ئەحمەدئاوا، بەکرەجۆ و باوەگێلدی و باوەمەردەی خواروو و باوەمەردەی سەروو فراوان بوو.
ڕاپەڕینی ١٩٩١ یان ڕاپەڕینە مەزنەکە ناسراو بە ڕاپەڕین بریتیی بوو لە ڕاپەڕینێکی جەماوەریی خەڵکی باشووری کوردستان لەدژی ڕژێمی بەعس بەپاڵپشتی ھێزە چەکدارەکانی بەرەی کوردستانی کە ئەوکات یاخیی بو بون لەڕژێم و لەچیاکانی کوردستاندا دژ بەڕژێم ئۆپەراسیۆنەکانیان ئەنجام دەدا.
ڕاژەکار (بە ئینگلیزی: Server) بریتیە لە ئامێرێکی کۆمپیوتەری تایبەت کە بە شێوەیەکی بەردەوام بەستراوەتەوە بە تۆڕی ئەنتەرنێتەوە بۆ ھەموو بەشداربووانی ئەنتەرنیت لە ھەموو جیھاندا وە لکێنراوە بە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە ماڵپەری تایبەتی .
ڕاژەکاری ئەپاچی یان ڕاژەکاری ئەیچ تی تی پی ئەپاچی (بە ئینگلیزی: Apache HTTP Server) ڕاژەکارێکی وێبی سەکۆبڕی ئازاد و سەرچاوە کراوەیە کە لەژێر بەندەکانی مۆڵەتی ئەپاچیدا دەردەکرێت.
ڕاژەکانی زانیارییەکانی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet Information Services) - جاران پێی دەوترا ڕاژەکاری زانیارییەکانی ئینتەرنێت (بە ئینگلیزی: Internet Information Server) یان بەکورتکراوەیی IIS ڕاژەکارێکی وێب و کۆمەڵێک ماژوولی زیادکراوی دیکەیە کە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بۆ بەکارھێنان لەگەڵ مایکرۆسۆفت ویندۆزدا بەرھەم ھێنراوە.
ڕاژەی پێڕست (directory service) سیستەمێکی نەرمەکاڵایییە کە زانیارییەکانی ناو پێڕستێک (دایرەکتۆرییەک) کۆگا دەکا، ڕێکیان دەخا و، دەیانخاتە بەردەست.
ڕاژەی کورتە پەیام یان نامەی (SMS) بریتییە لە کورت کردنەوەیەک بۆ ناوی Short message service، بریتییە لە نامەیەکی نووسرا بە کیبۆردی مۆبایل وە لە ڕێگەی ئەم ڕاژەیەوە کورتە پەیام بە شێوەی دەق دەگوێزرێتەوە لەنێوان ئامێرەکانی بواری گەیاندنی سیستەمی مۆبایل.
ڕاکردن لە بەندیخانە (بە ئینگلیزی: Prison Break) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سەرکێشی ئەمەریکییە، لە لایەن پۆل شویرنگ ەوە دروست کراوە.
ڕاکشاندن (بە ئینگلیزی: Layering) ڕێبازێکە بۆ زیادکردنی ڕووەک لە ژینگەی سروشتیدا.
ڕاکهەمپتن یان ڕاکهەمپتۆن بە ئینگلیزی: Rockhampton شارێکە لە ڕۆژاوای ویلایەتی کوینزلەند لە وڵاتی ئوسترالیا.
ڕاکێشان یان کێشکردن (ئینگلیزی: Gravity) حاڵەتێکە کە تێیدا ئەو تەنانەی کە بارستەیان هەیە یەکدی دەکێشن بەرەو یەک.
ڕاگەیەنراوەی سەربەخۆییی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیزی: United States Declaration of Independence)، ڕاگەیەندراوێک بوو لە ٤ی حوزەیرانی ١٧٧٦ لە لایەن  کۆنگرێسی کێشوەری واژۆ کرا، کەوا ١٣ ویلایەت ڕایان گەیاند کە لە جەنگدان دژی بەریتانیا و سەربەخۆن و چیتر سەر بە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا نین.
ڕایان گۆسلینگ لەدایکبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٨٠.
ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین (بە ئینگلیزی: Deoxyribose) شەکرێکی پێنج کاربۆنییە، لە نیوکلیۆتایدەکانی دی ئێن ئەیدا ھەیە.
ڕاین (بە ئەڵمانی: Rhein) ڕووبارێکە لە ئەورووپا کە بە نێوان سویسرا، ئەڵمانیا، لیختنشتاین و ھۆڵەندا تێپەڕ دەبێت، ئەم ڕووبارە بە گرینگترین ڕووبار لە مێژووی ئەورووپا و یەکێک لە ڕووبارە درێژەکانی کیشوەرەکە دادەنرێت.
ڕحا شارێکی دێرینە لە باکووری کوردستان و وەک شاری پێغەمبەران ناسراوە.
ڕزگار محەممەد ئەمین ناسراو بە حاکم ڕزگار لەدایکبووی ١٩٥٧ لەشاری سلێمانی ، حاکم ڕزگار یەكێکبووە لەو دادوەرانەی کە بەشداربوونە لە پڕۆسەی دادگاییکردنی سەددام حوسێن خوێندنی تا ئاستی پێش زانکۆ لە سلێمانی تەواو کردووە و ئینجا لە بەغدا زانکۆی یاسا و سیاسەتی خوێندووە.
ڕزگاری شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ڕزگاری، قەزای کەلار، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی ڕزگاریە.
ڕستەناسی یا نەحو بەزانستی لێکۆڵینەوە و ناسینەوەی  ڕێساکانی چنین و داڕستنی وشەکان لە ڕستەکانی زمانێک دەگوترێ.
ڕستەیەکە لە شانۆنامەی ڕۆمێئۆ و ژوولیێت بەرھەمی ویلیام شێکسپیر شانۆنووسی بەناوبانگی ئینگلیزی وەرگیراوە.
ڕشانەوە یان ھەڵھێنانەوە (بە ئینگلیسی: vomiting) بریتییە لە هاتنە دەرەوەی ناوەرۆکی نێو گەدەی گیانداران، لە دەم و لووتەوە.
ڕوانگەی دەبڵیو.ئێم، کیک' زیاتر بەنێوبانگە بەڕوانگەی کیک (بەئینگلیزی : W. M. Keck) ڕوانگەیەکی گەردوونین لە بەرزی ٤.١٤٥ مەتر، لەسەر بەهای ماونا کیا لە دوورگەی هاوایی 
ڕوانگەی لاسیلا کە تەلیسکۆبی تەکنیکی نوێی لەسەرە
ڕوانگەی چیای کۆڕەک ئەو ڕوانگەیە لە ساڵی ١٩٧٣ لەلایەن سەرۆکی پێشووی عێراق (ئەحمەد حەسەن بەکر) بڕیاری بۆ درا کە دروستبکرێ،
ڕوانین (بە ئینگلیزی: Observation؛ بە عەرەبی: رصد) یەکێ لە چالاکییەکانی زیندەوەرانە (بۆ نموونە: مرۆڤەکان) کە داگری وەرگرتنی زانیاریی جیھانی دەرەکییە لە ڕێگەی ھەستەکانەوە.
ڕوسنەفت (بە ڕووسی: Росне́фть؛ شێوازی خوێندنەوەی: [rɐˈsʲnʲefʲtʲ]) بریتیە لەکۆمەڵێک ھاوبەشگای یەکگرتووی بواری ووزە بەتایبەت لەبوارەکانی نەوت و پێکھاتەکانی نەوت، ئەم ھاوبەشگایە لەلایەن حکومەتی ڕووسیاوە بەڕێوەدەچێت، بارەگای سەرەکی کەوتۆتە شاڕی مۆسکڤە ی پایتەختی ڕووسیا لەشەقامی بالچوگ کە دەڕوانێتە ڕووباری مۆسکڤە و نزیک بە کرملن ە.
ڕوفەیدەی کچی سەعدی ئەنساڕی (عەرەبی: رفيدة الأسلمية) یەکەم پزیشکی موسڵمانی ژنە، یەکێکیش بوو ھاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد «د.
ڕوناکبیری ئێستا: دۆزێکی بیربێژی، زانستی، مرۆڤایەتی و پێشکەوتن کتێبێکی ساڵی ٢٠١٨ لە لایەن  زانای کەنەدی-ئەمریکی ستیڤن پینکەرەوە نوسراوە.
ڕووبار، ڕێڕەوێکی ئاوی سروشتی فراوانە، ئاوی سازگاری تێ ئەڕژێت لە دەرئەنجامی بارینی باران یان لە ئاوی ھەڵقوڵاو لە سەرچاوە سروشتییەکانی زەوییەوە یان لە ڕووە ئاوییەکانی وmک دەریاچەکان، ڕووبارەکان درێژ دەبنەوە لە سەرچاوەکانەوە بۆ ئەو شوێنەی ئەڕژێتە ناوی.
ڕووباری ئاراس دەکەوێتە ناوچەی قەوقازەوە بەدرێژای وڵاتانی تورکیا، ئەرمینیا، ئێران و، ئازەربایجان تێدەپەڕێت.
ڕووباری خابوور (بەکرمانجی: Xabûr، بەسریانی: ܚܒܘܪ خابوور/هابوور، بەعەرەبی: الخابور‎) لقی هەمیشەیی فوڕاتە لە خاکی سووریادا.
ڕووباری دیجلە (بە ئینگلیزی: Tigris) یەکێکە لەو دوو ڕووبارەی کە بەناوچەی مێزۆپۆتامیادا تێپەڕ دەبێت.
ڕووباری سیروان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە لە نزیک شاری سنەوە ھەڵدەقوڵێت پاشان لە نێوان ھەورامانەوە دێتە باشووری کوردستان دواتر لە باشووری شاری بەغدادی پایتەختی عێراقەوە دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە.
ڕووباری فورات (بە عەرەبی: الفرات‎) یەکێکە لەو دوو ڕووبارەی کە بەناوچەی مێزۆپۆتامیادا تێپەڕ دەبێت.
ڕووباری لیڵە ڕووبارێکە دەکەوێتە دووری ٥٠ کیلۆمەتر لە پارێزگای کرماشان و پارێزگای کوردستانو بەشێک لە پارێزگای ھەڵەبجە.
ڕووباری میسیسیپی یەکێکە لە گەورەترین ڕووبارەکانی ئەمریکای باکوور.
ڕووباری ڤۆڵگا (بە ڕووسی: Во́лга) درێژایییەکەی (٣،٦٩٠ كم) کە درێژترین ڕووبارە لە کیشوەری ئورووپای و دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای (ئەورووپایی) وڵاتی ڕووسیا و ڕووسەکان بە ڕووبارێکی نەتەوەیی دادەنێن و شانازی پێوە دەکەن.
ڕووبەر (بە ئینگلیزی: Area) چەندێتییەکە کە پێودانگی دوو-ڕەھەندیی بەشێکی دیاریکراو لە ڕوویێک نیشاندەدات، زیاتر ھەرێمێک کە بە کەوانەیەکی داخراو بەسترابێتەوە.
ڕووتێکردنی سێکسیی (بە ئینگلیزی: Sexual orientation) پێکھاتووە لە نەخشێکی ڕۆمانتیکی و سێکسی (یان تێکەڵەیەک لەمانە) لەلایەن کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر لە ھەمان یان جیا لە زایەند و جێندەر (پیاو + پیاو، ژن + ژن، یان بەپێچەوانەوە)، ھەردوو زایەند و جێندەر، یان کەسێک بە زایەند و جێندەری جیاوە (ڕەگەزگۆڕ)
ڕووخاندن بریتییە لە کرداری بەردانەوەی بیناکان.
ڕووخانی کۆشکی سپی (ئینگلیزی: White House Down) فیلمێکی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٣یە.
ڕووخسارەبابەت (بە ئینگلیزی: Phenotype) ڕووخساری دەرەوەی زیندەوەرە یان سیفەتێکی ترە، کە لەوانەیە دەری بخات.
ڕووداو (بە ئینگلیزی: Event)، ژێرکۆمەڵێک لە بۆشاییی نموونەیە کە لە ئەنجامێک یان زیاتر پێک دێت.
ڕووداوی تێرۆرکردنی سێ کچەچالاکەوانی کورد لە پاریس کە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس، فەڕەنسا ڕوویدا، تیایدا هەریەک لە سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز، کە سێ چالاکەوانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون، تێرۆر کران و بەکوژراویی لە ناوەندی زانیاریی کوردستان لە پاریس دۆزرانەوە.
ڕووداوی مێژووییی ئاوێتەی خەیاڵ کراو، وەکوو ئانەکدۆت، ئوستوورە، ئەفسانە؛
ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەر یان ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٠ زنجیرەیەک خۆپیشاندان بوو کە لە لایەن عەرەبەکانی ناو ئیسرائیلەوە لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٠دا بەڕێوەچوو کە بەمەبەستی نیشاندانی پاڵپشتی و پشتگیریکردن لە فەڵەستینیەکانی کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاوا لە ڕامەڵا لە ماوەی ڕاپەڕینی دووەمی فەڵەستینیدا بوو و لە ئاکامدا بوو بە ھۆی کوژرانی ١٢ خۆپیشاندەر و جوولەکەیەک.
ڕووسی ئیبڕاهیمۆفیچ لەیانەکە ڕۆیشت
ڕووسیا (بە ڕووسی: Россия، Rossiya) گەورەترین وڵاتی جیھانە کە لە ٨٣ ھەرێمی فیدراڵ پێکھاتووە.
ڕوومەت، کوڵم یان گووپ ئەندامێکە لە دەموچاوی مرۆڤدا، گووپ بە ناوچەی ژێر چاوی مرۆڤ و ناوچەی لووت ھەتا گوێکان ئەوترێ.
ڕووناکی (بە ئینگلیزی: Light) جۆرێکە لە وزە بە شێوەی شەپۆل دەگوێزرێتەوە.
ڕووپێوی یان مەساحی (بە ئینگلیزی: Surveying، بە عەرەبی: مساحة) زانستی دەستنیشانکردنی وردبینانەی شوێن و ھەڵکەوتەی شتەکان و ھەروەھا ئەندازە و دووری و گۆشەی نێوانیانە.
ڕووھاوبەرەی ڕاست گۆشە  یان ڕوولاکێشە تەریب (بە ئینگلیزی: Cuboid) شێوەیەکی ئەندازەیییە لە بۆشایی سێ ڕەھەندیدا کە لە شەش ڕووی لاکێشەیی پێک دێت.
ڕووی ڕێگە (بە ئینگلیزی: Pavement یا Road surface) بریتییە لە دەرەکیترین توێی ڕێگە کە مرۆڤ، ئاژەڵ، ئۆتۆمۆبیل یا فڕۆکە بە سەریدا ھاتوچوو دەکەن.
ڕووەک یان گیا بوونەوەرێکی زیندووە چەندین شێوە و قەبارە دەگرێتە، خۆی ھەر لەوردیلە گژوگیای ئاویی زیان بەخشەوە تاکو دەگات بە درەختە گەورە بەرزەکان.
ڕووەکی گەزنە یان گەسک گەسک (ناوی لاتینی: Urtica Dioica)، لە کوردستاندا بەتایبەتی لە ناوچەی ھەوراماندا لە گەسک گەسکی تازە و تەرچک، چێشتێکی خۆش چاک دەکەن، ئەوانەش نەخۆشی ڕۆماتیسمیان ھەیە بە گەسک گەسک دەرمانی دەکەن، ئەویش بەم شێوەیە کە چەپکە گەسک گەسکێک بە دەستەوە دەگرن و لاق و دەستیان، بەتایبەتی ئەو شوێنانەیان کە دێشێ لە سەرەخۆ فەلاقە دەکەن.
ڕوەکناسی، گیاناسی،( بە ئینگلیسی Botany ) یەکێک لە لقەکانی زانستی ژیناسییە کە لە سەر ژیان و گەشەی ڕوەکەکان دەکۆڵێتەوە.
ڕژێمی بەعسی عێراق یان عێراق لەسەردەمی بەعسدا (بەئینگلیزی: Ba'athist Iraq) ماوەی دەسەڵاتداریی حیزبی بەعس دەگرێتەوە لە عێراق لەنێوان ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ٢٠٠٣.
ڕژێنی جۆگەدار (بە ئینگلیزی: Exocrine gland) ئەو ڕژێنەیە کە دەردراوەکانی بە جۆگەدا دەگوازرێتەوە.
ڕۆبن هوود پاڵەوانێکی دەرچوو لە یاسایە لە فۆلکلۆری ئینگلیزیدا ، بەپێی ئەفسانەکان ئەو کەسێکی لێهاتوو بووە لە هونەر تیرهاوێشتن و شمشمێربازیدا.ئەو هەمیشە جلێکی سەوز دەپۆشێت و دروشمیشی بریتیە لە "دزین لە دەوڵەمەند و دانیان بە هەژاران"ە بە هاوبەشی لەگەڵ گروپێک لە پیاوانی خۆی بەناوی (مێری مان).ڕۆبن هوود لە سەدەکانی ناویندا زۆر بەناوبانگ بوو تاکو ئێستاشی لەگەڵدابێت کە بۆ وانەکانی زانکۆ و فیلم و زنجیرەکانی تیڤی چیڕۆکەکەی سوودی لێوەردەگیرێت.
ڕۆبێرت ئێم لێتفوت لە  ١٩٦٣ لەدایکبووە.
ڕۆبێرت بەرنز (بە ئینگلیزی: Robert Burns • (١٧٥٩-0١-٢٥) ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٧٥٩ –  (١٧٩٦-0٧-٢١) ٢١ی تەممووزی ١٧٩٦) ھەروەھا ناسراوە بە ڕابی بەرنز، ھۆزانڤان و ھۆنراوەنووسێکی سکۆتلەندی بووە و ناسراوە بە چەندین کاری ھونەری، ئەو بە نووسەری ناوخۆیی ناسراوە و بەدرێژایی سکۆتلەندا ساڵانە ئاھەنگی بەسەردا دەگێڕدرێت.
ڕۆبێرت فرانسیس فۆرشگووت (٤ی حوزەیرانی ١٩٢٧ - ١٩ی ئایاری ٢٠٠٩)  زانایەکی داودەرمان و زانایەکی کیمیای ئەمریکی بووە، ساڵی ١٩٣٧ لەزانکۆی کارۆلینای باکور لە قوتابخانەی پزیشکی تشابڵ ھیڵ پلەیەکی بەرزی لە کیمیا بەدەستھێناوە.
ڕۆبێرت ماریۆ دێ‌نیرۆ، جەی‌ئاڕ ئەکتەر و دەرھێنەری بە ناوبانگی ئەمریکی لە دایک‌بووی ١٩٤٤ی زایینی لە شاری نیویۆرک لە ئەمەریکادایە.
ڕۆبێرت مووگابی (بە ئینگلیزی: Robert Gabriel Karigamombe Mugabe، ٢١ فێبرایەری ١٩٢٤) یەکەم سەرۆک وەزیرانی حکومەت بووە لە ساڵانی (١٩٨٠ - ١٩٨٧) و دووەمین سەرۆکی وڵاتی زیمبابۆی یە لە ساڵی (١٩٨٧ - تاوەکو ئێستا).
ڕۆبێرت کۆخ (ماوەی ژیان:١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ تاکوو ٢٧ی ئایاری ١٩١٠) پزیشک و زانایەکی ئەڵمانی بووە و لە ساڵی ١٩٠٥ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە و دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، لەسەر دەستی پزیشکی ئەڵمانی فریدریک جۆستاف جیکۆب لە جۆتنجن وانەی پزیشکی خوێندووە و ساڵی ١٨٦٦ تەخەروجی کردووە، پاشان لەجەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا بەشداری کردووە و دواتر کراوە بە ئەفسەری پزیشک، بەھەوڵ و زیرەکی و لێھاتووی خۆی توانیوێتی ببێتە دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، وەکو پزیشک لەزۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاری کردووە و ماوەیەکیش مامۆستای زانکۆی بەرلین بووە.
ڕۆبێرتۆ ڕێمیگۆ بێنیگنی، ئەکتەر و دەرھێنەری سینەما، شانۆ و تی‌ڤی و نووسەر و کۆمێدیەن بەرندەی خەڵاتی ئاکادمی ئاورد، لەدایک بووی ١٩٥٢ی زایینی ئیتاڵیە‌.
ڕۆبەرت ئۆین (ماوەی ژیان:١٤ی ئایاری ١٧٧١ تاکوو ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٥٨) چاکسازیخواز (ڕیفۆرمخواز)یێکی وێڵزی سۆسیالیزمە ، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی سۆسیالیزمی خەیاڵی وە بزووتنەوەی هەرەوەزی.
ڕۆبەرتئەو بووکەشووشەیە کەبەرهەمێکی نووسەر و وێنەکێش (Robert Eugene Otto)ە، ئەم بۆکەشووشەیە لەچەندین فیلمی ترسناک بەکارهێنراوە کەیەکەم فیلمییان لەساڵی ١٩٨٨ بوو بەناوی (Child's Play) لەکەسایەتی (Chucky) دا.
ڕۆتانا سینەما کەناڵێکی خۆڕایی سەتەلایتی تەلەڤیزیۆنە کە لەلایەن تۆڕی گروپی ڕۆتاناوە بەڕێوەدەبرێت.
ڕۆتین (بە فەڕەنسی: Routine) بریتییە لە دووبارە کردنەوەی ھەمان کار ڕۆژانە، وە ئەمەش لەوانەیە ببێتە ھۆی حاڵەتێک لە بێزاری بۆیە ئامۆژگاری دەکرێت بە شکاندنی ڕۆتین بە گەشت کردن یان وەرگرتنی پشوو یان گۆڕان.
ڕۆجەر بانیستەر (لەدایکبووی ١٩٢٩) یاریزانێکی ڕاکردنی بەریتانی بوو، لە ساڵی ١٩٥٤دا یاساکانی یاری گۆڕەپان و مەیدانی تێکشکاند.
ڕۆزا لویس پارکس (بە ئینگلیزی: Rosa Louise Parks) کە بە ناوی ڕۆزا لویس ماکولی (بە ئینگلیزی: Rosa Louise McCouley) لەدایک بووە.
ڕۆس گیلەر : کارەکتەرێکی خەیاڵی زنجیرەی ھاوڕێکانە کە لە لایەن دەیڤد شویمەرەوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە
ڕۆشان لەگزین چیرۆکنووس و شاعیر و وەرگێڕی کوردە.
ڕۆشانی (بە عەرەبی: نورانی) بزوتنەوەیەکی چاکسازی سۆفیزمی سەدەی ١٦بوو لە ئەفغانستان.
ڕۆشنە وردبینەکان (بە ئینگلیزی: Optical microscope) زیندەزانان ئاسایی بۆ بینینی زیندەوەرە بچووکەکان و خانەکان ڕۆشنە وردبینی ئاوێتە بەکاردەبەن.
ڕۆما پایتەختی وڵاتی ئیتالیایە.
ڕۆمان (بە ئینگلیزی:  Novel) نووسراوەییکی خەیاڵی درێژتر لە کورتە چیرۆک و چیرۆک کە خۆی چەندین چەشنی ھەیە و ھەرکام لەم چەشنانە نوێنەری جۆرێک لە چیرۆکی ناو زەینی نووسەرن.
ڕۆمانس (بە ئینگلیزی: Romance) پێکھاتووە لە ھەستێکی سۆزداری لەلایەن یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر.
ڕۆمانسە کیمیاییەکەم یاخود مای کێمیکاڵ ڕۆمانس (ئینگلیزی: My Chemical Romamce) گرووپێکی ئەمریکی ڕۆک بوو کە دامەزرابوو لە نیو جێرزی، چالاک بووە لە ٢٠٠١–٢٠١٣.
ڕۆماننووس ئەو کەسەیە کە ھەڵدەستێ بە بەرھەمھێنان یان نووسینی ڕۆمانێک وە ھەر جۆرێک بێت ناوەڕۆکەکەی.
ڕۆمانی سەرکێشی (بە ئینگلیزی: Adventure novel) بریتییە لە یەکێک لە جۆرەکانی ڕۆمان کە چیرۆکە سەرەکییەکەی وروژاندن و سەرکێشی و مەترسی جەستەی لەخۆ دەگرت.
ڕۆمانیا (بە زمانی ڕۆمانی: România (بیبیسە)) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا.
ڕۆمانیزم (بە ئینگلیزی: Romanticism) لە نیوەی دووەمی سەدەی حەڤدەیەمەوە لە ئینگلتەرا ساڵی ١٦٧٤ و فەرەنسا لە ساڵی ١٦٦٩ ھاتە کایەوە، لە سەدەی ١٨ی زاینیدا زیاتر پەرەی سەند.
ڕۆناڵدۆ یاریزانی تۆپی پێی بەرازیلییە، لەمارسی ساڵی ٢٠٠٤ز (بیلیآ) وەک یەکێک لە باشترین ١٢٥ یاریزانی زیندووی جیھانی ھەڵیبژارد ، تائێستا دوو جار خەڵاتی باشترین یاریزانی لە جیھاندا وەرگرتووە لەساڵانی (١٩٩٧، ٢٠٠٢) .
ڕۆناڵدینھۆ ناوی تەواوی ڕۆناڵدۆ دی ئەسیس مۆریرا ناسراو بە ڕۆناڵدینھۆ  (بە ئینگلیزی: Ronaldo de Assis Moreira) لە ٢١ی ئازاری ساڵی ١٩٨٠ لە شاری پۆرتۆ ئەلیگیری کە پایتەختی وولایەتی گراندی دو سول لە بەڕازیل لەدایک بووە لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بارشەلۆناو وەکو سەفیری ئەو یانەیە دەست بەکارە ،ڕۆناڵدینھۆ دوو جار تۆپی زێڕینی وەرگرتووە کە دەدرێت بە باشترین یاریزانی جیھان وە بە فریاد ڕەسی بارشە لۆنای ئەوکاتە ناسراوە کە لە ساڵی ۲٠۱۳ کەناڵی بارسا تیڤی کە تایبەتە بە یانەی بارسا  وەکو وەفایەک بۆ ئەو ئەفسانەی تۆپی پێیە ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم یاری زانە ئامادەکرد بە ناوی "when barca smile again" (واتا کەی بارسا دوبارە پێکەنیەوە) کە باسی سەرکەوتویی بۆندی ئەم یاریزانە ئەکات.
ڕۆژ ماوەیەکی کاتی دیاریکراوە کە پێکدێت لە ٢٤ کاژێر، کە شەو و ڕۆژ یاخود شەو و ڕۆژی ڕووناک دەگرێتە خۆی کە بە ھۆی سوڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆیدا پەیدا دەبن.
ڕۆژئاوا یان  خۆرئاوا بە (ئینگلیزی: West)، بە (عەرەبی:غَرب) ، ھەر وەک لە ناوەکەی دیارە لە دوو وشەی ڕۆژ یان خۆر و ئاوا:(ئاوابوون) پێک ھاتوە ، یەکیکە لە ئاڕاستەکانی جوگرافیا.
ڕۆژئاوای ئەفریقا بەشی ڕۆژئاوای قاڕەی ئەفریقا ئەگرێتەوە، کە ئەم وڵاتانەی خوارەوە لە خۆ ئەگرێت؛
ڕۆژئاوای کوردستان یان کوردستانی سوریا یان کوردستانی ڕۆژاوا  ھەروەھا بە شێوەیەکی گشتی ناودەبرێ تەنھا بە ڕۆژاڤا واتە ڕۆژاوا لە شێوەزاری کوردیی ناوەندیدا، ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی نایاساییە، واتە بە شێوازێکی فەرمی یاساییبوونی لە لایەن حکوومەتی سووریاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، لە باکوور و باکووری خۆرھەڵاتی سووریا.
ڕۆژباش (Rojbaş) گۆرانییەکی کوردییە، بە شێوەزاری کورمانجی.
ڕۆژدا ئایکۆچ (بە لاتینی: Rojda Aykoç) ناسراو بە ڕۆژدا (١٩٧٨- ) گۆرانیبێژێکی کوردە.
ڕۆژمێری گووگڵ (بەئینگلیزی:Google Calendar) یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی گووگڵ کە لە ١٣ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٦ خستیە بەردەم بەکارهێنەرانی ، لەم خزمەتگوزاریەدا گووگڵ یارمەتی بەکارهێنەرانی دەدات بۆ ڕێکخستنی کات و پلان و کارەکان و زانین و بیرهاتنەوەی ڕووداوە گرینگەکان
ڕۆژنامە بڵاڤۆکێکە داگری ھەواڵ، زانیاری،و جاڕدان و بانگەشەیە، ڕۆژنامەکان بەگشتی ڕۆژانە یان حەوتەی جارێک لە چاپ دەدرێن، لە ڕۆژنامەکان باس لە ھەواڵ و چالاکی و ڕووداوەکان دەکرێن لە زۆرینەی بوارەکان.
ڕۆژنامەوان بە کەسێک دەوترێ کە کاری ڕۆژنامەگەری بێ، کەسێک کە سەبارەت بە ڕووداوەکان، پێشھاتەکان و گۆڕانکارییەکان زانیاری کۆ و دواتر پەخش دەکاتەوە.
ڕۆژنامەوانی وەرزشی یان ڕۆژنامەنووسی وەرزشی بەکەسێک دەوترێت کەکاری ڕۆژنامەگەری وەرزشی بێت و کە سەبارەت بە ڕووداوەکان، پێشھاتەکان و گۆڕانکارییە وەرزشیەکان زانیاری کۆبکاتەوە  و دواتر پەخش دەکاتەوە .
ڕۆژنامەگەری یان ڕۆژنامەوانی بریتییە لە پیشەی گواستنەوە و گەیاندنی هەواڵ، شتی شیاوی گەڕاندنەوە و بۆچوونەکان لە ڕێگەی زنجیرەیەکی بەرین لە میدیاکانەوە، وەکوو ڕۆژنامەکان، گۆڤارەکان، ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، ئینتەرنێت و تەنانەت لەم دوایییانەدا، تەلەفۆنی مۆبایل.
ڕۆژنامەی بانگی کوردستان (بانگ  کوردستان)
ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب لە ئەستەنبوڵ دەرچووە.
ڕۆژنامەی ژین ڕۆژنامەیەکی کوردی بوو کە لەلایەن پیرەمێردی شاعیر لە سلێمانی چاپ دەکرا.
ڕۆژنامەی کورد تەعاون و تەرەقی غەزەتەسی بە دوو زمانی کوردی و تورکی لە ئەستەنبوڵ دەرچووە، لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٠٨ تاکوو حوزەیرانی ١٩٠٩ بەردەوام بووە.
ڕۆژنامەی کوردستان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بە تێکۆشانی میقداد میدحەد بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاھیرەی میسر چاپکرا.
ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەیە لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەردەکرێت.
ڕۆژنامەی ھیوای نوێ رۆژنامەیەکی سیاسی – گشتییە، ئورگانی راگەیاندنی یەکێتی دیمۆکراتیکی کوردستان دەریدەکات.
ڕۆژنامەیەکی زانستی.
ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی تایبەت بە کۆمپیوتەرە، مانگانە لە ڕانیە دەردەچێت و بەخۆڕایی دەبەخشرێتەوە.
ڕۆژهەڵات یان  خۆرھەڵات بە (ئینگلیزی: East) بە (عەرەبی:شرق) ، ھەر وەک لە ناوەکەی دیارە لە دوو وشەی ڕۆژ یان خۆر و ھەڵات:(ھەڵاتن) پێکھاتوە، یەکێکە لە چوار ئاڕاستە سەرەکیەکانی جوگرافیا
ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا یان ئەفریقای ڕۆژهەڵات، ناوچەیەکە لە ڕۆژهەڵاتی قاڕەی ئەفریقا، و ئەم دەوڵەتانەی خوارەوە دەگرێتەوە؛
ڕۆژوو (بە عەرەبی: الصيام) کە بە مانای واز ھێنان لە شتێک دێت، بۆ نمونە واز لە خواردن یان قسەکردن بھێنیت.ڕۆژوو یەکێکە لە پێنج بنەماکەی ئیسلام، ڕۆژوو بە ڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان ئەگرێتەوە لە ھەمان کاتدا لە ئیسلامدا ڕۆژووی خۆبەخشانە ھەیە کە موسڵمانان لە کاتە جیاوازەکانی ساڵدا دەتوانن بەڕۆژوو بن، ڕۆژوو لە ئیسلامدا وازھێنانە لە خواردنەکان ڕۆژێکی تەواو لە ھەڵاتنی شەبەقەوە تا ئاوابوونی خۆر، بەو مەرجانەی کە دیاریکراوە.
ڕۆژژمێری زایینی (گریگۆری) ڕۆژژمێرێکی بەکارھاتووە لە جیھانی ڕۆژئاوا و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتدا، و ئەم ڕۆژژمێرە بە زایینی ناسراوە لەبەرئەوەی بە بڕوای ھەفتەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دانراوە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (٠٠.٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵێکی نوێ.
ڕۆژژمێری کوردی:
ڕۆژژمێری کۆچی ھەتاوی یان ڕۆژژمێری فارسی (بە فارسی: ھجری خورشیدی یان ھجری شمسی)، ڕۆژژمێرێکی ھەتاوییە (یان بەستراوە بە خولی ھەتاو (خۆر)ەوە).
ڕۆژژمێری کۆچی یان ڕۆژژمێری کۆچیی هەیڤی (بە عەرەبی: (التقويم الهجري)) بەشێکە لە ڕۆژژمێری ئیسلامی ئەویش ڕۆژژمێری هەیڤی (قەمەری)ە، و بە گشتی بە ڕۆژژمێری کۆچچ ناسراوە، پشت بە خولی مانگ ئەبەستێت بۆ دیاریکردنی مانگەکان، و موسڵمانان لە هەموو شوێنێک بە کاری دەهێنن بەتایبەت بۆ دیاریکردنی بۆنە ئاینییەکان، ئەم ڕۆژژمێرە لەلایەن خەلیفە عومەری کوڕی خەتابەوە دانراوە و کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) لە مەککەوە بۆ مەدینە لە ی ٢٢ی ڕەبیعولئەوەل بەرامبەر ٢٤ی ئەیلولی ٦٢٢ز کراوەتە یەکەم ساڵی ڕۆژژمێرەکە، لەبەر ئەوە ناونراوە بە کۆچی مانگی.
ڕۆژھەڵات تیڤی کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی کوردییە کە ناوەندی لە سویدە و نزیک بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە و زۆربەی بەرنامەکانی تایبەتە بە کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ڕۆژھەڵات ھەفتەنامەیەکی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرھەنگیە کە بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بڵاو دەبێتەوە.
ڕۆژھەڵاتی ناوین یان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی جوگرافییە بریتی لە وڵاتەکانی باشووری ڕۆژاوای ئاسیا و وڵاتی میسر.
ڕۆژھەڵاتی کوردستان یان خۆرھەڵاتی کوردستان یان کوردستانی ئێران ناوێکی نافەرمیە بۆ بەشێک لە خاکی کوردستان کە ئێستا لەنێو سنوورەکانی ئێراندایە.
ڕۆژی تووڕەبوون (بە عەرەب: يوم الغضب)
ڕۆژی خدر یان رۆژی خزر (خزر ئەلیاس) یەکێک لە جەژنەکانی عەلەویەکانە.
ڕۆژی دامەزرێنەر (گانا)
ڕۆژی دایک (بە ئینگلیزی: Mother's Day) دووەمین یەکشەممەی مانگی ئایاری ھەموو ساڵێک تەرخانە بۆ دایکان.
ڕۆژی درەخت (بەرازیل)
ڕۆژی دوایی یان ڕۆژی قیامەت یان ڕۆژی لێپرسینەوە، بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی کۆتایی جیھان و ژیانی دونیایە، و خاوەن ئاینەکانی تری وەک مەسیحی و جولەکە ھاوبەشن لەگەڵ ئیسلامدا لەم بیروباوەڕەدا، کە کاتی لێپرسینەوەیە لە بەردەم خوادا کە خوا ھەڵدەسێت بە پاداشتدانەوەی باوەڕدارە یەکتاپەرستەکان بە بەھەشت و بیباوەڕ و ھاوەڵدانەرەکان بە ئاگر، ناو دەبرێت بە ڕۆژی قیامەت کە بە مانای ھەستانەوە لەبەر ئەوەی خەڵکی تێدا زیندوو دەبنەوە، ھەروەھا ناودەبرێت بە ڕۆژی دوایی لەبەر ئەوەی ھیچ ڕۆژێکی تری لە دوا نیە لە ژیانی دونیادا، ھەروەک ڕۆژی دوایی چەند نیشانەیەکی ھەیە کە بە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی ئەناسرێن و دابەش دەبن بۆ نیشانە گەورە و بچوکەکان.
ڕۆژی دەستوور، جەژنێکە لە باشووری کوردستان کە وەک ڕیزلێنانێک بۆ دەستوور لە دەوڵەتی ھەرێمی کوردستاندا، بە شێوەیەکی گشتی ئاھەنگ دەگێڕدرێت بۆ دەستوور لە یادی واژووکردن و ڕێکەوتن لەسەر دەستوورەکە.
ڕۆژی سەربەخۆیی، ئاهەنگگێڕانی سەربەخۆییی ئەرمینیا لە یەکێتیی سۆڤێت ١٩٩١.
ڕۆژی منداڵان ڕۆژێکی جیھانییە و تایبەتە بە توێژی منداڵ لە زۆربەی وڵاتانی جیھان یادی دەکرێتەوە بەشێوەی جیاواز و ڕۆژی جیاوازیش، لەساڵی ١٩٢٥ لە کۆنفڕاسێکی جیھانیی بۆ پاراستنی مافی منداڵان ڕۆژی ١ی حوزەیران ی کردە ڕۆژی منداڵان، بەفەرمیش لەوەتەی ١٩٥٠ ەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ڕۆژی ١ی حوزەیران کرا بە ڕۆژی جیھانیی منداڵان جگە لەچەند وڵاتێک کە لەمانگەکانی ئادار و نیسان و ئایار یادەکە دەگێڕن، جگە لە ڕۆژی جیھانیی منداڵان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش  لەساڵی ١٩٥٤ ڕۆژی ٣٠ی نیسان وەک ڕۆژی دیاریکراوە لەپێناو ھاندانی وڵاتان بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر دەربارەی منداڵان‌و خۆشگوزەرانییان بەر لەنەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆنفڕانسی ٢٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٩ فدڕاسیۆنی دیموکراتی نێودەوڵەتی ژنانی یەکێتیی سۆڤیەت ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی وەک ڕۆژی جەژنی منداڵانی دیاری کردبوو.
ڕۆژی نیشتیمانی، ڕۆژێکە ئاماژە بە ئاهەنگ گێڕان دەکات لە وڵاتدا، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ڕۆژی نیشتیمانی پشووی فەڕمییە، و زۆربەی کاتەکان ڕۆژی نیشتیمانی بە ڕۆژی سەربەخۆۆی وڵات دادەنرێت، زۆربەی وڵاتەکان تەنها یەک ڕۆژی نیشتیمانییان هەیە لە ساڵێکدا، و هەندێک وڵات زیاتر لە ڕۆژێکی نیشتیمانیان هەیە بۆنموونە پاکستان.
ڕۆژی نینۆی ئاکوینۆ تەحتیلیێکی ڕەسمییە لە فلیپین ئەم ڕۆژە ساڵوەگەڕی تیرۆری سەرۆککۆماری پێشووی ئەم وڵاتەیە کە وەکوو پاڵەواونی گۆڕەپابنی ئازادی بوو.
ڕۆژی ڤالانتاین (بە ئینگلیزی Valentine's Day) فیلمێکی ئەمەریکی ڕۆمانسی کۆمێدیە ، دەرهێنراوە لەلایەن گاری مارشال.چیڕۆکی فیلمەکەش نووسراوە لەلایەن کاترین فوگەیت،ئابی کۆهن و مارک سلیڤەرستین.فیلمەکە لەنواندنی چەندەها ئەستێرەی گەورەی وەک جێسیکا ئەلبا،کاتی بەیتس،جێسیکا بێل،برادلی کووپەر،ئێریک دەین،پاتریک دێمپسی،جەیمس فۆکس،جێنیگەر گاڕنەر،ئان هاثاوەی،ئاشتوۆن کوچەر،کوین لاتیفا،جیۆرج لۆپێز،ئێما ڕۆبەرتتسم،جولیا ڕۆبەرتس و تەیلۆر سویفتە.چیڕۆکی فیلمەکەش باسی هەندێ کەس دەکات کە لەڕۆژی ڤالانتایاندا ڕووبەرووی هەندێ بەربەستی جیا جیا دەبنەوە و پێویستە چارەسەریان بکەن.کۆمپانیای وارنەر بردەرز هەڵسا بە بڵاوکردنەوەی فیلمەکە و بەگشت فیلمێکی سەرکەوتوو بوو هەم وەک چیڕۆک و هەم بۆ داهاتیش.
ڕۆژی ڤالانتاین یان ڕۆژی خۆشەویستی (بە ئینگلیزی:  Valentine's Day) بریتیە لە ڕۆژی ١٤ی فێبریە (٢٥ی ڕێبەندان).
ڕۆژی کرێکارانی جیھان یان ڕۆژی ئایار (بە ئینگلیزی:International Workers' Day) ڕۆژی جێژنی کرێکاران ناسراوە و دەکەوێتە ١ی ئایاری ھەموو ساڵێک ئەو ڕۆژە لە نزیکەی ھەشتا ووڵاتی جیھانی پشووی ڕەسمییە، لەم ڕۆژەدا کرێکاران و  بزووتنەوە کرێکارییەکان لەوانە سۆسیالیزمەکان و کۆمۆنیستەکان و ئانارکیزم بەڕێپێوان و چالاکی و ڕێپێوان یادی ڕۆژەکە دەکەنەوە.
ڕۆژی کوردستان ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی ڕامیاری، وێژەیی، و کۆمەڵایەتی بوو.
ڕۆژێ گارۆدی یان ڕۆجەر گارۆدی (ماوەی ژیان: ١٧ی تەمموزی ١٩١٣ تاکوو ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٢) فەیلەسووفی فەڕەنسی و نووسەرێکی کۆمۆنیست بوو، لەوکاتەی بووە موسڵمان کتێبەکانی شایانی لێکۆڵینەوەی زانستیانە بوون، ڕۆژێ لەدایکبووی باوکێکی بێ بڕوا و دایکێکی کاتۆلیکە لەشاری مارسێی، لەماوەی ژیانیدا نزیکەی ٥٠ کتێبی لەسەر مارکسیزم نووسیوە، ئەو لە ٢ی تەممووزی ١٩٨٢دا  لە جنێڤ موسڵمانێتیی خۆی ڕاگەیاند و دوای ماوەیەک دەرگای جیھانی ئیسلامی بۆ پاڵپشتکردنی لێ کرایەوە و خەڵاتی خەڵاتی جیھانی مەلیک فەیسەڵ پێ بەخشرا، موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا گارۆدی بە باشترین فەیلەسووفی ڕۆژاوایی دانا لەدوای ئەرەستوو و پلاتۆ.
ڕۆژێک لە ڕۆژان، بە ئینگلیزی: Once Upon A Time، زنجیرە درامایەکی ئەمریکییە لە جۆری فەنتازیا وخەیاڵییە، لە دانانی ئیدوارد کیتس وئادەم ھۆڕۆیتز (دانەرانی زنجیرەی بەناوبانگی لۆست)، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ وە پەخش دەکرێت لەسەر کەناڵی ABC ئەمریکی و تا ئێستا بەردەوامە.
ڕۆک ئێند ڕۆڵ (ھەروەھا بە ڕۆک ئێن ڕۆڵ دەخوێندرێتەوە، ئینگلیزی: Rock and Roll) چەشنێکی مۆسیقای بەناوبانگە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانوە پەرەی سەندووە لە ساڵی ١٩٤٠ەکان و ١٩٥٠کان.
ڕۆک جۆرێک لە مۆسیقایە کە لە دەیەی ٥٠ی سەدەی ٢٠ی زایینی پەیدا بووە.
ڕۆھینگا یان ڕۆھینگیا خەڵکێکن کە بە زمانی ڕۆھینگیایی قسە دەکەن و پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن.
ڕیاز عوبەید ئەحمەری لەدایکبووی ١٩٦٥ ە.
ڕیاز پایتەختی وڵاتی عەرەبستانی سەعوودییە و گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە.
ڕیال مایۆرکا (بە ئیسپانیایی:Real Club Deportivo Mallorca) یانەی تۆپی پێی شاری پالما، لە دوورگەی ماجۆرکای وڵاتی ئیسپانیایە.
ڕیالیزمی ئەفلاتوونی (ھەروەھا ناسراویشە بە ئەفلاتوونیزم یان دژە ڕیالیزم) بریتییە لە بیرێکی فەلسەفی کە باس لەوە دەکات کە مرۆڤ پێویستی ھەوڵ بدات شتە کامڵەکان بزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا کە دەزانیت بوونیان نییە و لەتونادا نییە کە تێیان بگەین.
ڕیاڵ (بە فارسی:ریال) لە ساڵی ١٩٣٢ەوە ناوی دراوی فەرمیی وڵاتی ئێرانە.
ڕیتم یان کێشی مۆسیقی (لە وشەی یۆنانییەوە: ῥυθμός – rhythmos، "ھەموو تێڕژان یان لێشاو و جووڵەیەکی پێوراوە، ھاوشێوەیە") بریتییە لە گۆڕانی درێژی (درێژبوونەوە) و دووپاتکردنەوەی زنجیرەیەک لە دەنگەکان یان کۆمەڵێک ڕووداوی تر.
ڕیخۆڵە کوێرە یان سێکۆم (بە ئینگلیزی: Cecum /[unsupported input]ˈsiːkəm/) بەشی سەرەتایی ڕیخۆڵە ئەستوورە و ھەروەھا بەشێکە لە کۆلۆنی بەرەوژوور.
ڕیخۆڵەباریکە (بە ئینگلیزی: Small Intestine) بۆریەکی ماسولکەییە تیرەکەی نزیکەی (٢.٥ سم) دەبێت.
ڕیدڵی سکۆت (لەدایکبووی ٣٠ی نۆڤەمبەری ١٩٣٧) دەرهێنەرێکی بەڕیتانیە.تاکو ئێستا سێ جار پاڵێوراو کراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار ، هەروەها بەدەرهێنەرە سەرکەوتووەکانی هۆڵیوود لەقەلەم دەدرێ/ئەو فیلمانەی دەریهێناون بریترین لەو فیلمانەی خوارەوە:
ڕیش یان ڕدێن مووێکە کە لە ڕوومەت و چەناگەی پیاو دێت، ئەوەش نەریتێکە بەڵگەیە لەسەر گەورەبوون و ھەرزەکاریی پیاوان
ڕیشەی وشەی ئەنارکی “anarchy“ بۆ زمانی یۆنانی دەگەڕێتەوە.
ڕیفۆرم (بە ئینگلیزی: Reform، گۆکردنی ئینگلیزی: /riˈfɔrm/) شارێکە لە کەرتی پیکێنز، ویلایەتی ئەلاباما، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ڕیپەبڵەک سێرڤسز (بە ئینگلیزی: Republic Services) دووەم گەورەترین کۆمپانیای دابینکردنی پاشەڕۆی بێمەترسییە و کۆکردنەوەی پاشماوەی ڕەق و گواستنەوەی و خۆدەربازکردن لێی، و خزمەتگوزاری دووبارە بەکارهێنانەوەی، هەروەها خزمەتگوزاری وزە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ڕیچارد براتیگان (١٩٣٥-١٩٨٤) نووسەر و شاعیری ئامریکایییە کە لە شێوازی پۆست مۆدێرنیزمدا کاری کردووە.
ڕیچارد بڕوس چەینی (لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٤١) سیاسەتمەدارێکی ئەمەریکیە کەوا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٩ وەک جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاری کردووە.
ڕیچارد فیلبس فاینمان، (ماوەی ژیان:١١ ئایاری ساڵی ١٩١٨ تاکوو  ١٥ ی شووباتی ساڵی ١٩٨٨)  فیزیازانێکی ئەمریکی بووە و یارمەتیدەر بووە لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆنۆمی، لە ١١ ئایاری ساڵی ١٩١٨ لە دایک و باوکێکی بەڕەچەڵەک جوولەکە لە نیویۆرک لەدایک بووە،
ڕیچارد ماتیۆ ستۆڵمەن (بە ئینگلیزی: Richard Matthew Stallman) لەدایکبووی ١٦ی ئازاری ١٩٥٣ لە نیویۆرک  - ئەمریکا، زۆرتر بە کورتکراوەی ناوەکەی واتە RMS دەیناسن.
ڕیڤاڵدۆ لەباشترین یاری دروستکەرانە‌‌ لەمێژووی بەڕازیلدا،بەلێدانە بەھێز و جوڵە ھونەری و لێدانە ئەکرۆباتی و ھۆشمەندی و لێزانی لە لێدانە ڕاستەوخۆکاندا بەناوبانگبوو.
ڕیکخراوەی ئەمنیەت و زانیاریی وڵات کە بە کورتی ساواکی پێ ئەوترێ، لە ساڵی ١٣٣٥ تا ١٣٥٧‌ی (ک.ە) ڕێکخراوەی سەرەکی پۆلیسی ئەمنیەتی و زانیاری ئێران لە سەردەمی دەسەڵاتی محەممەد ڕەزا شای پالەوی بوو کە ھێز و دەسەڵاتێکی زۆری بۆ دەسبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە ھەر کەسێک ھەبوو.
ڕێباز، (بە فارسی: مکتب)، (بە لاتین Ism) بریتییە لە ئایین، ئامۆژە یا شێوازێکی تایبەت.
ڕێبازگە یان ڕێـڕەو (بە ئینگلیزی: trajectory) ئەو بوارەیە کە شتێکی بزۆز (بۆ نموونە شتێکی فـڕێدراو) لە فەزادا دوایدەکەوێت.
ڕێبازی پراگ (بە ئینگلیزی: Prague school یان Prague linguistic circle) ڕێبازێکی زمانەوانییە کە پاش بڵاوبوونەوەی بۆچوونەکانی فردینان دێسوسور لە پەرتووکی «Course»دا لە شاری پراگ لە چیکۆسلۆڤاکیا پەیدابوو.
ڕێبازی کاردانەوە (ئینگلیزی: Reaction mechanism) (ھەڵەی باو: ڕێبازی کارلێک) ئەو ڕێگەیەیە کە کاردانەوەی کیمیایی پێدا ڕوودەدات، بە زنجیرەھەنگاو یان ھاوکێشەیەکی کیمیایی دەردەبڕدرێن.
ڕێبازە ئەدەبییەکان یان قوتابخانە ئەدەبییەکان بە تەوژمێکی ئەدەبی دیاریکراو ئەلێن کە بە تایبەت مەندی و خەسلەتەکانیانە لە یەک جیا ئەکرێنەوە ھەلگری تایبەت مەندی و خەسلەتی سەردەمێکی دیاری کراون.
ڕێبوار حەمەئەمین ئاغا کەسایەتی نووسەری کوردە،  زانکۆی لە دانمارک تەواو کردووە لە بەشی فەلسەفەی زانکۆی گۆسکیلە و تا سالی ٢٠٠٠ لەوڵاتی دانمارک ماوەتەوە و لەوە بەدوا ھاتۆتەوە بۆ کوردستان و سالَی ٢٠٠٧ لە بەشی فەلسەفە لە  زانکۆی سەلاحەدین، کۆلێژی ئەدەبیات کردۆتەوە و لەئێستاشدا مامۆستایە لەھەمان کۆلێژ واتە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین.
ڕێبەر ئەحمەد خالید لەدایکبووی ١٩٦٨.
ڕێبەرایەتی Leadership وەک ڕشتەیەکی زانستی، گرینگی دەدات بە شێوازی ڕێبەرایەتی و تۆژینەوەی تایبەتی لێ دەکات.
ڕێد ھەت (بە ئینگلیزی: Red Hat) لینوکس دابەشکراوێکی لینوکس بوو کە لە ساڵی ١٩٩٤ درووست بووە ئەخیرین ڤێرژنی لە مارسی ٢٠٠٣ بڵاوبوویەوە وە پەرەپێدانی لە ھەمان ساڵدا کۆتای پێ ھات بەڵام تا ساڵی ٢٠٠٤ کۆمپانیای ڕێدھەت پشتگیری لێ دەکرد.
ڕێزدێنت ئیڤڵ (بە ژاپۆنی: バイオハザード - بایۆھازادۆ • بە ئینگلیزی:  Resident Evil) یارییەکی ترس ڕزگاربوونی ژاپۆنییە کە دروست کراوە لەلایەن شینجی میکامی و تۆکورۆ فوجیوارا.
ڕێزدێنت ئیڤڵ ٤ (ناسراو بە بایۆھازارد ٤ بە ژاپۆنی • بە ئینگلیزی: Resdient Evil 4 شەشەم داڕشتەی ترسڕزگاربوونە لە زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵ کە لەلایەن کاپکمەوە بەرھەمھێنراوە/بڵاوکراوەتەوە.
ڕێزدێنت ئیڤڵ: ڕێڤەلێيشەنز ٢ (ھەروەھا ناسراوە بە: بایۆھازارد ڕێڤەلێيشەنز ٢ • بە ئینگلیزی: Resident Evil: Revelations 2) یارییەکی ترس ڕزگاربوونی ژاپۆنییە و دەیەم داڕشتەی زنجیرەی ڕێزدێنت ئیڤڵە کە کاپکم بەرھەمی ھێناوە.
ڕێزمان کۆمەڵێک یاسایە کە چۆنیەتی دروستکردنی ڕستە و وشە و ھتد دیاری دەکات.
ڕێزێنە شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی سەرکەپکان، قەزای ڕانیە، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی جۆرێکی ڕێفراندۆمە کە تێیدا ھاوڵاتیانی ھەرێمێک بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە ئایا ھەرێمەکە ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ یان نا.
ڕێلەتیڤیتی میدیا (بە ئینگلیزی: Relativity Media) یەکێکە لە ستۆدیۆ ئەمریکییەکان بۆ بەرھەمھێنانی فیلم و کاری وێنەیی.
ڕێنجەرز یانەیەکی تۆپی پێی سکۆتلاندیە لەساڵی ١٨٧٢ لە شار گلاسکۆو لە ووڵاتی سکۆتلاندا دامەزاراوە ، یانەکە خاوەن یاریگایەکی جوانە بەناوی ئایبرۆکس ستادیۆم کە جێگای زۆرتر لە ٥١ هەزار هاندەر دەگرێتەوە ، یانەکە ڕکابەرێکی ١٠٠ ساڵەی هەیە لەگەڵ یانەی سەلتیک ی هاو شاری
ڕێنێ دێکارت (بە فەرەنسی ʁəne dekaʁt) (لەدایکبوون ١٥٩٦- کۆچی‌دوایی ١٦٥٠) فەیلەسووف، بیرکار و شارەزای فیزیک و نووسەری خەڵکی فەڕەنسا بوو کە زۆرتری تەمەنی لە وڵاتە یەکگرتووکانی نێزرلاند (ھۆڵەندا) ڕابوارد.
ڕێواس، تۆلەترش، ربێز، ربێس، رمبێز، رمێز، رێواو، ڕێواوی، ریڤاس، ڕێوج یان ریس، گیایەکی سروشتی و خۆڕسکی چەند ساڵەی باڵا بەرزی کوێستانەکانی کوردستانە.
ڕێژەی لاستیکی یان ڕێژەی جیڕی (بە ئینگلیزی: Elastic modulus) بریتییە لە پێوانەیەک کە ھەڵدەستێ بە لێکدانەوەی بەرھەڵستی ماددەیەک بەرامبەر بە گۆڕینی شێوەکەی کاتێ فشاری لەسەرە.
ڕێژەیی گشتی (بە ئینگلیزی: General relativity) تیۆرێکی ئەندازیارییە لەبارەی ڕاکێشان، کە لە ساڵی ١٩١٦ لە لایەن ئەلبێرت ئەنشتاینەوە بڵاو کراوەتەوە.
ڕێکخراوی ئەورووپی بۆ توێژینەوەی ناووکی (بە ئینگلیزی: European Organization for Nuclear Research) ئەو ڕێکخراوە جیهانییەیە کە ئامانجی ئەوەیە گەورەترین تاقیگەی تەنۆلکەی فیزیایی بەرهەم بێنێت.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (بە ئینگلیزی: World Health Organization، بە کورتی: WHO)، دەزگایەکی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە وەک دەزگایەک هاوکارە لەسەر تەندروستیی گشتیی نێودەوڵەتی کار دەکات.
ڕێکخراوی دانوستانی جیھانی ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییە کە یاسا جیهانییەکانی بازرگانی ڕێکدەخات و کێشەی نێو ئەندامەکانی چارەسەر دەکات.
ڕێکخراوی زانستی-فەرھەنگیی ھۆژان ڕێکخراوێکی ناحکوومییە کە لە ساڵی ٢٠١٥وە لە ئێراندا چالاکە.
ڕێکخراوی ناحکوومی یان سازیی ناحکوومی ( بە ئینگلیزی: Non-governmental Organization و بە کورتی: NGO) بە ڕێکخراوێک دەوترێ کە ڕاستەوخۆ بەشێک لە دەوڵەت یان حکوومەت نییە بەڵام ڕۆڵێکی زۆر گرنگی ھەیە لە پەیوەندیی کۆمەڵگە و حکوومەتدا.
ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت یان ئۆپێک (بە ئینگلیزی: Organization of the Petroleum Exporting Countries) کوتکراوەی (بەئینگلیزی: OPEC)، ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییی نەوتییە کە لە ١٤-٩-١٩٦٠دا لەلایەن وڵاتانی ئێران، ڤێنێزوێلا، عێراق، عەرەبستان و کووەیت، بە ئامانجی سنووردارکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و یارمەتیدان بە گرانترکردنی، لە بەغدا دامەزرا.یەکەم سکرتێری گشتیی ئۆپێک لە ساڵی ١٩٦١ەوە ھەتا ساڵی ١٩٦٤ ئێرانی بوو و تاکوو ئێستا ئێران نۆ جار سەرۆکایەتی ڕێکخراوی ئۆپێکی لە ئەستۆ بووە.
ڕێکخراوی پۆلیسی تاوانکاری نێونەتەوەیی (بە ئینگلیزی: International Criminal Police Organization) بە کورتی ئینتێرپۆل (INTERPOL)، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە بۆ ھاوکاریکردنی پۆلیسی نێونەتەوەیی ئاسانکاری دەکات.
ڕێکخراوی ھاوکاری ئابوری (ECO Economic Cooperation Organization) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیە بۆ ھاوکاری بازرگانی و ئابوری پێکھاتووە لە لە نێوان دە وڵاتدا کە ئەمانەن (ئێران،تورکیا،پاکستان،ئازەربایجان،تورکمانستان،ئەفغانستان،قیرغیزستان،کازاخستان،ئۆزبەکستان،تاجیکستان)، بنکەی سەرەکی ئەم ڕێکخراوە لە تارانی پایتەختی ئێرانە.
ڕێکخراوە یان ڕێکخراو (بە کوردی باکووری: سازی، "teşkîlat" بەئینگلیزی: Organization) دەزگایەکی کۆمەڵایەتییە کە ئامانجگەلی ھاوبەشی ئەندامانی گرتۆتە بەر و زاڵە بەسەر بەجێھێنانی ئەرکەکانی خۆیدا و سنوورێکی ھەیە کە لە دەوروبەری جیای دەکاتەوە.
ڕێکخراوەی خێرخوازی (بە ئینگلیزی: Charitable organization)، سازییەکە کە تەنیا مەبەستی کارگەلی خێرخوازانەیە.
ڕێکخراوەی سوودنەخواز (بە ئینگلیزی: non-profit organization، کورتکراوە: NPO)، ڕێکخراوگەلێکی یاسایی و ڕەسمین کە مەبەستی سەرەکییان پاڵپشتی لە بوار یان بابەتێکی تایبەت یان گشتگیر، بەبێ مەبەستی بازرگانییە.
ڕێکخراوەی منداڵپارێزی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Save the Children کورت دەکرێتەوە بۆ KSC)، یەکێکە لە ڕێکخراوە حکوومییەکانی بواری منداڵان لە باشووری کوردستان.
ڕێکخراوەی چریکەکانی فیداییی گەلی ئێران (بە فارسی: سازمان چریک‌ھای فدایی خلق ایران)، ڕێکخراوەیەکی سیاسی و چەکداری مارکسیست بوو کە لە ساڵی ١٩٧١ی زایینی بۆ خەباتکردن بە دژی حەکۆمەتی محەممەدڕەزا پەھلەوی دامەزرا.
ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای ڕێکخراوەیەکی نێودەوڵەتیە لە ساڵی ٢٠٠١دا دامەزراوە کە ھەندێک لە وڵاتانی رۆژاوای ئاسیا لە خۆدەگرێت کە پێکھاتوون لە چین، ڕووسیا، قیرغیزستان، کازاخستان، تاجیکستان، ئۆزبەکستان.
ڕێکخستنەکانی شاخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بریتیی بوون لە کۆمەڵێک ڕێکخستنی سەربازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەردەمی شەڕیدا لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا و لەدوای شۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە لە ١٩٧٥دا هەتاوەکوو کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩١.
ڕێکەوت حەمەڕەشید کەریم محەممەد (لەدایکبووی ١٩٧٤) وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستانە.
ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ کە بەرفەرمی ڕێکەوتننامەی ناوەندی ئاسیا (ماوەی ڕێککەوتننامە : ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩١٥ تاکوو ئازاری ١٩١٦) ڕێککەوتنامەییەکی نهێنی بەریتانیای گەورە بە ئێرلەنداوە لەگەڵ فەڕەنسا، هەروەها بەڕازیبوونی ئیمپڕاتۆری ڕووسیابوو.
ڕێکەوتننامەی ئاشتیی ئاماسیە لە ساڵی ١٥٥٥ لە نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان بەسترا کە دوایی ھێنا بەو شەڕەی کە لە ساڵی ١٥٣٢ەوە لە نێوانیاندا بوو.
ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و حزبی بەعس ئیمزا کرا، بریتیبوو لە پێشەکیەک و ٢٢ بڕگە کە ١٥یان ئاشکرا و ٧یان نھێنی بوون و ھەموویان پێکەوە دۆکۆمێنتێکی گرنگیان پێک ئەھێنا بۆ چەسپاندنی مافەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا.
ڕێگا دەپێوێ پەشێو ودڵ پڕ
ڕێگا ڕووف (١٩٦٨ لە سلێمانی) کۆمەڵناس و نووسەر و چالاکوانە، ١٩٩١ بەشی بیناسازی پەیمانگای تەکنیکی لە موسڵ تەواوکردووە، لە ١٩٩٣ ڕێکخراوی سەربەخۆی ئافرەتانی دامەزراندووە، (ئەم ڕێکخراوە لە پێناو داکۆکی لە مافی ژنان، لەماوەی چەند ساڵێکی کارکردنیدا ھەزاران ئەندام و لایەنگر و سەدان کارو چالاکی لەشار و شارۆچکەکانی کوردستان ئەنجامداوە).
ڕێگاکانی پێکەوە ژیان
ڕێگای ئاوریشم تۆڕێکە لە ڕێگەکان کە لە ئاسیاەوە ھەتا ئەورووپا کێشراون و لە سەردەمی کۆندا بۆ بازرگانی لە نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای جیھان دروست کرابوون.
ڕێگای شیری یان کادز یان ڕێی کاکێشان (بە ئینگلیزی: Milky way) ئەو گەلەستێرەیە کە (کۆمەڵەی خۆر) ی تێدایە وە ئێمەی تێدا دەژین.
ڕێگە قۆناغێکە کە لە سەر زەویدا بۆ ھاتوچۆ دیاری دەکرێت یان دەکرێتەوە و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەچێت.
ڕەئفەت ھەجان بە ناوی تەواوی رفعت علی سلیمان الجمال ناسراو بە رافت الھجان جاسووسێکی بەھێز و ناوداری میسری بووە ، لە 1 یۆلیۆی ساڵی 1927 لە شاری دمیاتی میسر لە دایک بووە ، قوتابیەکی کەمتەرخەمبووە و گرنگی بەوانەکانی نەداوە و ھۆگری یاری کردن و شانۆگەری و سینەما بووە و لە 3 فیلمدا ڕۆڵی بینیوە و بەشێوەیەکی زۆر باش فێری زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی بووە ، ساڵی 1946 تەخەڕوجی کردووە و لە کۆمپانیایەکی بیانی وەرگیراوە و دواتر بەتۆمەتی دزیکردن دەرکراوە.
ڕەئووف حەسەن لەدایکبووی ١٩٤٥ لە سلێمانی - باشووری کوردستان ، ڕەئووف چیڕۆکنووس و  نووسەرێکی کوردە ، لەسەردەمی ڕژێمی بەعس گیرا لەبەر ئەوەی چەند وتارێکی دژی بەعس نووسیبوو ، وە ئەو لەو نووسەرانی سەرەتای شۆڕشی کوردستان بوو ، ڕەئووف دوو کوڕی هەیە بەناوەکانی زانا کە کاری بێژەری تیڤی و نووسەرە وە شێرۆ ش کە ئەکتەرە.
ڕەئووف کامل ئاکرەیی (١٩٥١ لە ئاکرێ - ٢٦ی ئایاری ١٩٩٣ لە دھۆک) سیاسەتوانێکی چەپگەرا، نووسەر و ڕۆژنامەوانی کورد بوو کە لە لایەن کەسانێکی نەناسراو تیرۆر کراو.
ڕەبیعەلئەووەل (بە عەرەبی ربیع الاولی) سێھەم مانگی ساڵی کۆچییە.
ڕەجەب (بە عەرەبی رجب) حەوتەمین مانگی ساڵی کۆچییە.
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان (تورکی: Recep Tayyip Erdoğan) سەرۆک کۆماری تورکیایە، پێشتریش سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو و، سەرۆکی پارتی داد و گەشە پێدانە کە زۆرترین کورسیەکانی پەرلەمانی تورکیای گرتووە و، بە یەکێک لە گرنگترین بەرپرسەکانی جیھانی ئیسلامی دادەنرێت.
ڕەحیم سوڵتانی ناسراو بە هەژێن شاعیر و نووسەری کورد و هەرواتر دەرسوێز و بەرپرسی گشتیی کۆمەڵی فەرهەنگی و فێرکاریی سۆما (فێرگەی زمانی کوردی) ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی له شاری مەهاباد لەدایکبووه.
ڕەحیم لوقمانی‌ شاعیر و نووسەرێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
ڕەحیم کوژیاگ یەکێک لە دێکانی بەشی کەرفتووی شاری دیواندەرەیە.
ڕەخنەی ئەدەبی (بە ئینگلیزی: Literary criticism، بە عەرەبی: نقد أدبي)، لقێکی لێکۆڵینەوەی ئەدەبییە و بایەخ بە لێکۆڵینەوەی بەرهەمی ئەدەبی دەدات.
ڕەزا پەھلەوی (بەفارسی: رضا شاە پھلوی) (١٨٧٨-١٩٤٤) دامەزرێنەری دەوڵەتی پەھلەوی.
ڕەزوار گوندیکە، کەوتووەتە ناحیەی قۆرەتوو، قەزای خانەقین، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ڕەش ڕەنگێکی نەدراوەیە کە بەشێکە لە شەبەنگی ڕووناکی دەرکەوتوو ، ڕەنگی ڕەش بەڕەنگێکی دەرنەکووتوو یان نیشانیەک بۆ خەم بەکاردێ ، گیانەوەری ڕەنگ ڕەشیش هەن وەک پشیلەی ڕەش وە ناوی دەریاچەش هەیە وەک دەریاچەی ڕەش
ڕەشید فەیزنژاد کوڕی "حاجی سلیم خان" ساڵی 1951ی زاینی (١٣٣٠هەتاوی)، لە گوندی "ئارەبوغڵوی سەروو" سەر بە شاری "سەقز" لەدایک بووە.
ڕەشیشە یان شالوور (دهۆک:شالیل) (بە ئینگلیزی Common Blackbird) باڵندەیەکە لە خێزان و تۆرەمەی ڕەشیشەکان .
ڕەفتاری زگماکی یان ڕەفتاری سکماکی (بە ئینگلیزی: Instinct یان innate behavior) ئەو ڕەفتارەیە کە بەھۆی بۆھێڵەکانەوە بۆماوەیییانە دەگوازرێتەوە.
ڕەفیق بەهائەدین حەریری (١ی تشرینی دووەمی ١٩٤٤-١٤ی شوباتی ٢٠٠٥) کەسێکی دەوڵەمەند و بازرگان بووە ، لەماوەی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨ سەرۆک وەزیرانی لوبنان بووەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ تیرۆرکردنی (٢٠٠٤) دووبارە بۆتەوە بە سەرۆک وەزیرانی لوبنان بووەتەوە ، ناوبراو لەلایەن عەرەبەکان بە کەسایەتی سەرکەوتوو و ئەو کەسەیە لای ئەوان کە ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە لە کۆتایی هێنان بەشەڕی دەرەکی ووڵاتی لوبنان کە ١٥ ساڵی خەیاندبوو لەنێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٩٠ ، حەریری لە ١٤ی شووباتی ساڵی ٢٠٠٥ لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان تیرۆرکرا واش گومان دەکرێ لەلایەن حکوومەتی سووریا و حیزبوڵا بێت ، ڕەفیق حەریری خاوەن دوو ڕەگەزنامە بووە یەکیکیان لوبنانی ئەوەی تر سعوودی بووە بەوەی ماوەیەکی درێژ ژیانی لە سعوودیە بووە
ڕەفیق حیلمی (١٨٩٨ - ١٩٦٠) ناوی یەکێک لە ڕامیار و مێژوونووس و شاعیرانی کوردە.
ڕەفیق سابیر لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٠ لە قەڵادزێ، شاعیرێکی کوردی ھاوچەرخە کە شیعرەکانی بەزاراوەی سۆرانی یە، ڕەفیق سابیر ھاوشێوەی عەبدوڵڵا گۆران لەڕووی نوێخوازییەوە لە شیعری کوردی
ڕەفەی کیشوەری دەوراندەوری درێژەپێدراوی ھەر کیشوەر و دەشتاییە کەنارییەکانی ئەو کیشوەرەیە کە لە سەردەمی سەھۆڵبەندان بەشێک بووە لە کیشوەر، بەڵام لە سەردەمی نێوان سەھۆڵبەندان (وەکوو سەردەمی ئێستا) دەریاکان و کەنداوەکان بردویانە ژێر ئاو.
ڕەق یان پتەو یەکێک لە دۆخەکانی ماددەیە.
ڕەقامێر، سەختامراز یان سەختامێر (بەئینگلیزی Hardware)، بەھەموو کەرەستەیەکی ڕەق دەوترێت کە لەماددەیەکی کانزایی دروست کرابێت.
ڕەقبوونی خوێنبەر (بە ئینگلیزی: Atherosclerosis) نەخۆشیێکە، جیادەکرێتەوە بە کەڵەکەبوونی ماددە چەورییەکان لە دیواری ناوەوەی خوێنبەرەکان.
ڕەمەزان (بە عەرەبی: رمضان) نۆیەم مانگی ڕۆژژمێری کۆچییە.
ڕەنج سەنگاوی (لەدایکبووی ١٩٧٧؛ لە سەنگاو) ناوی تەواوی ڕەنج ڕەزا سەعیدە،  شاعیر و پێشکەشکاری کوردە.
ڕەنگکوێری نەخۆشییەکی میراتییە.
ڕەنگی ڕەش ئاوێنەیە بۆ: غەم، مەرگ، شەو، تاریکی، شوومی، شەرانگێزیی.
ڕەوا ڕۆکستار (بە ئینگلیزی: Rawa Rockstar)، (ناوی تەواو: ڕەوا غەفوور) و لەشاری سلێمانی لە دایکبووە.ڕەوا سەرەتای کارەکانی لەساڵی ٢٠١٣ دەستپێکردووە و وەک یەکەم هونەرمەندی ڕۆکی کوردی کاردەکات.کارەکانی ڕەوا لەچوارچێوەی میوزیکی کلاسیکیەکانی ئەمەریکان ، و تاکو ئێستا هەڵساوە بە بڵاوکردنەوەی چەندین گۆرانی سینگڵ و گوتنەوەی گۆرانی هونەرمەندە مەزنەکانی وەک فڕانک سیناترا،جۆنی کاش و ئێلڤیس پرێسلی.لەساڵی ٢٠١٦ ڕەوا بەشداربوو لەکۆنستێرێکی خێرخوازی نەخۆشخانەی هیوا کەوا داهاتی کۆنسێرتەکەش پێشکەش کرا بە توشبووانی شێرپەنجە.
ڕەوان (بە ئینگلیزی: Soul) زاراوەیەکە لەدوو دیوی ئایینیی و فەلسەفیی ھەیە، ماھییەت و پێناسەکەی دەگۆڕێت بەپێی فەلسەفە و ئایینەکان، بەڵام کۆکبوون ھەیە لەسەر ئەوەی ڕۆح پێک دێت لە زاتێکی پشتبەستوو بەخۆ، کە سرووشتێکی مەعنەوی ھەیە کە دەستی لێنادرێت.
ڕەوانبێژی بریتییە لەو وتە ڕەوان و کاریگەرییەی لەگەڵ بارودۆخی گوێگر یان خونەر بگونجێت بۆ ئەوەی مەبەستەکەی بە ڕوونی بەخوێنەر یان گوێگرەکە بگەیەنێت و چێژی پێ ببەخشێت و کاری تێ بکات ، ئەمەش دەبێت نووسەرەکە لێزان و شارەزاناین وشە و دەقەکان لەبار و داڕشتی تۆکمە و ڕێکخستنی ژیربێژییانە بنووسێت.
ڕەواندز یەکێک لە شارچکەکانی پارێزگای ھەولێری باشووری کوردستانە کە دەکەوێتە ١١٧ کیلۆمیتری باکووری شاری ھەولێر.
ڕەوشی کۆکاری (ئینگلیزی: Colligative properties) ئەو ڕەوشەیە، کە پشت دەبەستێت بە ژمارەی ئەو تەنۆکانەی کە لە سیستمێکدا ھەن و، پشت بە خودی ڕەوشەکانی تەنۆکەکان نابەستێت.
ڕەوشەن بەدرخان (١٩٠٩ - ١٩٨٦) ھاوسەری جەلادەت عالی بەدرخانە و جێگەیەکی تایبەتی ھەیە لە مێژووی ژنانی کورد لە سەدەی بیستەمدا.
ڕەپبوونی کێر بە ڕەق و ڕاست بوونی ئەندامی نێرینە دەڵێن.
ڕەچاوی دەگرن کە، گەلانی دەوڵەتانی یەکگرتوو UN، لە «بەیاننامە» کەیانەدا، دووپاتی دەکەنەوە کە باوەڕیان ھەیە بە مافە بنگەییەکانی مرۆڤایەتی و بە سەروەری و ڕێزی تاکەکەس و بڕیارە کارئاسانی بکەن ھەم بۆ گەشانەوەی جڤاکی و ھەم بۆ سەرخستنی ئاستی گوزەران بە ئازادییەکی زیاترەوە،
ڕەچەلەکی وشەی بۆرسە دەگەڕێتەوە بۆ ناوی بنەماڵەی بەناوبانگی ڤان دێر بورسن (Van der Bürsen) ی بەلجیکایی کە لەسەدەی پانزەھەمەوە خەریکی گەورەترین چالاکی پوولی و بانکی بوونە لەوکاتدا، لە ھۆتێلە گەورەکەیان لە شاری Bruges زۆربەی بازرگان و خاوەن پارەو داراکان لەوێ کۆدەبوونەوەو وەکو یەکەم پێگەی ئالوگۆری بازرگانی و چەقی سەرمایەی لیھاتبوو بەڵام یەکەمین بڵاوکراوەی نرخی کاڵاکان وەکو بۆرسەی کارپێکراوی ئێستا لەشاری Anvers ی فەرەنسیەوە بووە لە ساڵی ١٥٩٢ ئەمەو یەکەمین بۆرسەی گەورەی فەرەنسا لە شاری پاریس و لە باڵەخانەی Brongniart بوە کە ناوەکەی لە ناوی ئەو ئەندازیارە وەرگیراوە کە نەخشەسازی بۆ کردوە .
ڕەگبی جۆرێک کایەی بە تۆپە کە مەبەستی سەرەکی تێیدا تێپەڕکردنی تۆپ لە ھێڵێکە بۆ وەدەستھێنانی خاڵ (ئمتیاز).
ڕەگەزنەخوازی (بە ئینگلیزی: Asexuality) بریتییە لە نەبوونی ئارەزووی ڕۆمانسی و سێکسی بەرامبەر بە ھیچ کامێک لە جێندەرەکان و ئارەزوو نەکردن لە پەیوەندی سۆزداری یانیش سێکسی.
ڕەگەزوەگۆڕ (بە ئینگلیزی: Transgender) ناوێکی گشتیە بۆ کەسان، بیروباوەڕەکان و گرووپەکانێک کە دەیانەوێ بە شێوازی فیزیکی ڕەگەزی خۆیان بگۆڕن.
ڕەگەزپەرستی بریتییە لە بیرۆکەی خۆبەزل زانی بەسەر ڕەگەز و نەژادێکی تردا کە زۆرجار دەبێتە ھۆی جیاکاری و ڕای پێشینەیی بەرامبەر بە خەڵکی بەھۆی ڕەگەز و نەژادێتیان.
ڕەھەند یان دووری (بە ئینگلیزی: Dimension، بە عەرەبی: بُعد)، لە بیرکاری و فیزیکدا، ڕەھەندی بۆشایییەک یان شتێک  وەکوو "کەمترین ژمارەی پۆتانەکان (coordinate)ی پێویست بۆ دیاریکردنی ھەر خاڵێکی دڵخواز لە ناو ئەو  بۆشایی یان ئەو شتەدا" پێناسە دەکرێت.
ژ یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردییە کە نیشاندەری پیتی Jیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
ژاراوە شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ژاراوە، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی ژاراوەیە.
ژاراوە یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای پشدەر و لە ناوچەی پشدەرە و لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆتە بە ناحیە ..
ژان مەیێ (بە فەڕەنسی: Jean Maillet ) مۆسیقار و نووسەری سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ژان ژاک ڕۆسۆ (بەئینگلیزی و فەڕەنسی: Jean-Jacques Rousseau، ٢٨ی حوزەیرانی ١٧١٢ - ٢ی تەمموز ١٧٧٨) فەیلەسووف و نووسەر و داڕێژەری رۆمانتیسیزمی دەربڕینی فەڕەنسیی خەڵکی ژنێڤ بوو.
ژان کلۆود ڤەن دام ناسراو بە فرانکی به ناوی ناسنامەیی ژانکلۆود کامیل فرانسوا ڤەن ڤێرنبێرگ   (1960-10-18) ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠ لە  برۆکسل ئەکتەر و یرزمی کاری بێلژیکیه.
ژان-لووک دووبار (بە فەڕەنسی: Jean-Luc Dubart ) نووسەر، چیرۆکەشیعرنووس، وتارنووس، شانۆنووس، شاعیر و ڕۆژنامەوانی سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ژانی گەل فیلمێکی کوردی ساڵی ٢٠٠٧ە کە لەلایەن جەمیل ڕۆستەمییەوە دەرھێنراوە.
ژاپۆن نۆیز پێکھاتووە لە چەشنێکی مۆسیقا.
ژاپۆن یان یابان (بە ژاپۆنی: 日本) (بە ئینگلیزی: Japan) یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە.
ژاڵە (ناوی زانستی : Nerium oleander، بەعەرەبی: الدفلة، التفلة، الورد الکازب، بە فارسی: خرزھرە، گیش ، شب‌رەنگ، جار) درەخت یان درەختچەیەکی ھەمیشە سەوزە و زۆر ژەھراویە لە ناوچەی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست تا دەگاتە وڵاتی چین و ئەمریکا سەوزدەبێ، ھەروەھا لە کوردستانیش ھەیە و لەھەندێ ناوچە بە شێوەی خۆرسک ڕواوە.
ژریژە (Jirîje، بە فارسی: ژریژه) دێیەکە لە گوندستانی ژریژە، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان، ئێران.
ژماردن (بە ئینگلیزی:  Counting) کار یان ڕەوتی لەپەستا زێدەکردنی (یان کەمکردنی) یەکــە بە مەبەستی دۆزینەوەی ژمارەی شتان یان بەلاوەنانی ژمارەیەکی دڵخواز لە شتان.
ژمارە (بە ئینگلیزی: Number)، یەکێکە لە شتە بیرکارانەکان کە لە ژماردن و ئەندازەگرتندا کەڵکی لێوەردەگیردرێت.
ژمارە تەواوەکان (بە کورمانجی: تامژمار، ژمارا تام، Tamjimar، Jimara Tam 
ژمارە زنجیرەی پێوانەی نیودەوڵەتی   یا  (ISSN) کورتکراوی International Standard Serial Number ، ژمارەیەکی زنجیرەیی هەشت ڕەقەمی تایبەتە بۆ دەستنیشان کردنی ناسنامەی بڵاوکراوەیەکی خولی(دەوری) چاپکراو یا ئەلەکترۆنی بەکار دێت.
ژمارەکانی تەلەفۆن لە سەعوودیە پێکدێت لە دوو ژمارەی کلیلی ناوچە ( لە ٠١ تا ٠٧) و سەبارەت بە (٠٥)یش کۆدی مۆبایلە.
ژمارەکردن یا کۆمپیوتەراندن بریتیە لە هەر جۆرێ لە هەژمارکردن (حسابات) کەوا لەسەر مۆدێلێکی ڕوون دامەزرابێ کە شایانی تێگەشتن و دەربڕین بێ، بۆ نمونە، ئەلگۆریتمێک.
ژمارەی ئاوێتە (بە ئینگلیزی: Complex number)، ژمارەیەکە بە شێوەی a + bi کە a و b ژمارەی ڕاستین و i یەکەی خەیاڵییە بەم شێوەیە کە 
ژمارەی ئاڤۆدگادرۆ لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییە دەدۆزرێتەوە:
ژمارەی ئاڤۆدگادرۆ یان نەگۆڕی ئاڤۆدگادرۆ، لە ناوی کیمیازانی ئیتالیایی ئامادۆ ئاڤۆدگادرۆ، وەرگیراوە، بە ژمارەی گەردیلەکانی ١٢ گرەم کاربۆن بە ئیزۆتۆپی ١٢C دەوترێت و یەکسانە بە:
ژمارەی ئۆکتان یان ئۆکتانەژمارە (ئینگلیزی: Octane rating) پێوەری توانستی سووتانی سووتەمەنی و ڕەوشتەکانی شێواندنە تێیدا.
ژمارەی ئۆکسان (بە ئینگلیزی: Oxidation number)، لە کارلێکی کیمیاییدا، ژمارە و جۆری ئەو بارگەیەیە کە ئایۆنێک ھەڵی دەگرێت لە ئاوێتە ئایۆنییەکاندا، یان وا دادەنرێت کە گەردیلەیەک ھەڵی گرتبێت لە ئاوێتە ھاوبەشییەکاندا.
ژمارەی دڵخۆش (بە ئینگلیزی: Happy number) بە ژمارەیەکی تەواوی ئەرێنی دەوترێت کاتێک سەرجەمی دووجای ڕەنووسەکانی ژمارەکە، بە ژمارەی دوای ئەم ژمارەیە دابنرێت و ئەم کارە لەسەر ئەنجامەکەی پێشوو دووبارە بکرێتەوە، ئاکامی ئەم پرۆسەیە بە ژمارە یەک کۆتایی بێت.
ژمارەیەک کەناڵی لۆکاڵی و جیهانی هەن کە بەزمانی کوردی وەشانی پڕۆگرامەکانیان دەکەن.
ژمێرە (بە ئینگلیزی: Arithmetic) یەکێ لە کۆنترین و بنچینەییترین لقەکانی بیرکارییە کە نزیکەی گشت کەسێ ڕۆژانە لە ڕێگەی کارگەلێک وەکوو کۆکردنەوە، لێدەرکردن، لێکدان و دابەشکردنەوە بەکاریدێنێت.
ژمێرەر(بە ئینگلیزی: Calculator) ئامێرێکە یارمەتیی مرۆڤ دەدات بۆ جێبەجێکردنی کردارە ماتماتیکییەکان بەشێوەیەکی ئاسان، ژمێرەری گیرفانی سادەترین ژمێرەرە، لەتوانای دایە  کردارەکانی کۆکردنەوە و لێدەرکردن و دابەشکردن و لێکدان ئەنجام بدات، جۆری ژمێرەری زانستیش (Scientific calculator) ھەیە کە ئەم جۆرەیان لەتوانای دا ھەیە جۆرەھا کردار و ھاوکێشە ئاڵۆزەکانی ماتماتیک شیکار بکات، لە نموونەی سێگۆشەزانی و بابەتە ڕێژەیییەکان و چەندانی دی.
ژن، ئافرەت، (بە ئینگلیسی Woman) بریتییە لە ڕەگەزی مێوینەی مرۆڤ.
ژنی سەرسووڕھێنەر یان پەرچوو یان وۆندەر وومان (بە ئینگلیزی: Wonder Woman) بریتییە لە فیلمێکی سوپەر پاڵەوانانی ئەمریکی دەرچووە ساڵی ٢٠١٧، دروست کراوە لەسەر کەسایەتی دی سی کۆمیکس بە ھەمان ناو.
ژنی کورد خاوەن ڕۆڵێکی تراژیدین لە مێژووی کورد و کۆمەڵگا و سیاسەت ، ژنانی کورد بەشداربوون لە بزاڤی نەتەوایەتی کورد و لەپاڵ پیاوان چەندین کاریان کردووە وەک ژنانی بنەماڵەی بەدرخان وە  لە ناو چالاکییە چەکدارییەکانیش لە هەر چوارپارچەی کوردستان هاتوونەتە پاڵ حیزب و کۆمەڵە چەکدارییەکانی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە شۆڕشی نەتەوایەتی کوردی ، لە پەرلەمانی کوردستانی باشووری کوردستان ڕێژەی ژنانی کورد دیاریکراوە کەلەنێو سێ کاندید دا دەبێت لانی کەم یەکێکییان ڕەگەزی مێ بێت.
ژنێکی کڵۆڵ (بە ئینگلیزی: An Unfortunate Woman: A Journey) یازدەیەمین و دوایین ڕۆمانی بلاوکراوی ڕیچارد براتیگانە.
ژنەڕەش پۆشەکە ٢:فریشتەی مەرگ (ئینگلیزی: The Woman in Black 2: Angel of Death) فیلمێکی سینەمایی ھۆڵیوودە، بەشی دووەمی فیلمی (The Woman in Black)ـە، جۆری فیلمەکە دراما، ترسناک و ھەستبزوێنە.
ژووری ڕاژە و فەرماندەری ئاپۆلۆ (Command/Service Module: CSM)، یەکێک لەو دوو پاپۆڕە ئاسمانییانە( لەگەڵ مانگ نشینی ئاپۆلۆ) بوو  بۆ بەرنامەی ئاپۆلۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەڵکی لێ وەرگیرا.
ژوول رۆمە (بە فەڕەنسی: Jules-Louis de Farigoule, dit Jules Romains ) نووسەر، شاعیر و شانۆنووسی سەدەی نۆزدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ژوول لێرمینا (بەفەڕەنسی: Jules Lermina) ڕۆماننووس و ڕۆژنامەوانی سەدەی نۆزدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ژپنک کورتکراوی:(ژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێب) (بە ئینگلیزی: ISBN: International Standard Book Number) ئەم دەزگایە لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە و لە ١٩٧٢ەوە دەست بەکاربووە.
ژۆرژ دو پۆرتۆ-ریش (بە فەڕەنسی: Georges de Porto-Riche ) ڕۆماننووس و شانۆنووسی سەدەی نۆزدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ژی بروونۆ (بە فەڕەنسی: Augustine Tuillerie, dite G. Bruno) نووسەری سەدەی نۆزدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ژیار ناوێکی کوردییە بەکاردێ بۆ کوڕان و کچان.
ژیان خەونێکە (بە ئیسپانی: La vida es sueño) بەناوبانگترین شانۆنامەی نووسراوی پێدرۆ کاڵدێرۆن دێ لا بارکا شانۆنووسی ئیسپانییە کە لە ساڵی ١٦٣٥دا نووسراوە.
ژیان ماوەی نێوان لەدایکبوون و مردنە لە ژیانەوەراندا.
ژیاننامە (بە ئینگلیزی: biography) نووسین یان باسکردی وردەکاری ژیانی کەسایەتییەکە ، بڕگەکانی نووسینی ژیاننامە چەندین بڕگە و بابەتی سەرەکی هەن وەک لەدایکبوون و مردن و کارەکان و پەیوەندییەکان و خوێندن هتد...
ژیربێژی یان تێگەیشتووی یان مێشك یان درك پێ کردن بریتییە لە درک پێ کردنی شتەکان لەڕێی بیروهۆش و بنیاتنانی ڕاستی وە چەسپاندنی لە ڕێی جێگیرکردنی ژیربێژیەوە، یان لە ڕێی گۆڕین و بەرەوپێشبردنی مامەڵە، سیستەمی یاسای و بۆچوونەکان کە بەندە لەسەر ڕاستی و درووستی نوێ.مێشكی مرۆڤ بە چەند چالاکیەك ناسراوە کە دەتوانێت پێی هەڵبستێت وەك فەلسەفە، زانست، زمان، بیرکاری و هونەر کە ئەمانە کرداری تایبەتمەندن بە مرۆڤ و هەندێك جار وەك درك ناودەبرێت.
ژیربێژی یان تێگەیشتووی یان مێشک یان درک پێ کردن بریتییە لە درک پێ کردنی شتەکان لەڕێی بیروھۆش و بنیاتنانی ڕاستی وە چەسپاندنی لە ڕێی جێگیرکردنی ژیربێژیەوە، یان لە ڕێی گۆڕین و بەرەوپێشبردنی مامەڵە، سیستەمی یاسای و بۆچوونەکان کە بەندە لەسەر ڕاستی و درووستی نوێ.مێشکی مرۆڤ بە چەند چالاکیەک ناسراوە کە دەتوانێت پێی ھەڵبستێت وەک فەلسەفە، زانست، زمان، بیرکاری و ھونەر کە ئەمانە کرداری تایبەتمەندن بە مرۆڤ و ھەندێک جار وەک درک ناودەبرێت.
ژیری چەترەزاراوەیەکە بۆ ئاماژەدان بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زەین کە ژمارەیەک تواناییگەلی پێوەندیداری گرتۆتە خۆ، وەکوو توانایی بۆ بیرکردنەوەی دەرھەست، تێگەیشتن، گەیاندنی پەیام، بەکارھێنانی ئاوەز، فێربوون، پەندوەرگرتن لە ئەزموونگەلی ڕابردوو، بەرنامەداڕژاندن، و چارەسەریی کێشە.
ژیریی دەستکرد (Artificial intelligence) ژیریی ئامێرەکانە؛ ھەروەھا ئەو لقەی زانستی کۆمپیوتەریشە کە مەبەستی ئافراندنی ئامێرە ژیرەکانە.
ژینناسی یان زیندەزانی (بە ئینگلیزی: Biology) زانستێکی سروشتییە لە زانستی ژیان و زیندەوەران دەکۆڵێتەوە ، بە بەشەکانیانەوە وەک ( پێکھاتە ، ئیش ، گەشە ، سەرچاوە ، زۆربوون ، ڕێکخستن ) .
ژینگە (بە ئینگلیسی: Environment) ھەموو ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە ژیانی تێدایە.
ژینگەخوازی یان ئێکۆلۆژیزم (بە ئینگلیزی: Ecologism یان Environmentalism) ئایدیۆلۆژییەکی سیاسی و بزاڤیکی جڤاکییە داوای ھاوسەنگیی ژینگە و فراژووتنی جێگیر دەکات.
ژێر ئاو کەوتنی شـــارۆچکەو دەیان گوند لـــە باکوری کوردستان
ژێرخان (بە ئینگلیزی: Infrastructure) بە ئەو پێکھاتانە و سیستەمانە دەوترێ کە لە وڵات یان شارێکدا وەکوو بناغەیەک بۆ پەرە سەندنی ئابووری و بەڕێوە چوونی ژیانی خەڵک پێویستن.
ژێرمان نووڤۆ (بە فەڕەنسی: Germain Nouveau ) شاعیری سەدەی نۆزدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ژێرکەوتن (بە ئینگلیزی Going Under) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە.
ژەنەراڵ شەریف پاشا (١٨٦٥-١٩٤٥) ژەنەراڵی سوپای عوسمانی و سیاستوانی چالاک و نوێنەری گەلی کورد بوو لە پەیمانی سێڤردا.
ژەھر یان ژار لە زانستی زیندەوەرزانیدا بریتییە لە ھەندێک جۆری ماددە کە توانای ئازاردان و زیان گەیاندنی ھەیە، یاخود نەخۆشخستن یانیش کوشتن.
ڤاتیکان بچوکترین دەوڵەتی خاوەن سەروەرییە لە جیھاندا و بارەگای سەرەکی کڵێسای کاتۆلیک و دەکەوێتە باکووری خۆرئاوای ڕۆمای پایتەختی ئیتالیاوە، بە تەنھا چەند سەد مەترێک لە ڕووباری تەیبەرەوە دوورەو ڕووبەری ڤاتیکان تەنھا ۰,٤٤کم٢.
ڤاراناسی یان بەنارەس (بە ھیندی: बनारस، بە ئوردوو: بنارس) شارێکە لە وڵاتی ھینددا کە بە یەکێ لە شارە پیرۆزەکانی ھیندووەکان دادەنرێ.
ڤاسکۆ دا گاما شوێندۆز و جیھاگەڕی پورتوگالی بوو.
ڤالێتا (بە ماڵتی: Valletta) پایتەختی وڵاتی ماڵتایە.
ڤانیلا (بە ئینگلیزی: Vanilla) پرۆگرامۆکەیەکی سەرچاوە کراوە و خۆڕاییە، ڕێگا دەدات بۆ دانان و درێژەپێدانی مەکۆیەکی گفتوگۆی تەواو - تایبەتمەندیکراو بۆ کۆمپانیاکان ,ڕێکخراوەکان، دەزگا و گروپی خزمەتگوزاری.
ڤایبەر (بە ئینگلیزی: Viber) پڕۆگرامێکی نەرمەکاڵایە تایبەت بە نامەناردن و پەیوەندیی دەنگی ، دواتر پەڕەی پێدرا بۆ پەیوەندیی ڤیدیۆش ،کە بە خۆڕایی خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش دەکات لەسەر سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆز ،ئەندرۆید، ماک ئۆ ئێس، ئای ئۆ ئێس و لینوکس، کە پێویستیشی بە تەلەفۆنێکی کۆمپیوتەری هەیە بۆ کارکردنی، وە ڕیگە بە بەکارهێنەرەکانی دەدات کە وێنە، دەنگی تۆمارکراو و ناونیشانی یەکتری بۆ یەکتر بنێرن .
ڤایروس یان پاڵاوتە (بە ئینگلیزی: Virus) وردکەی زۆر بچووکن.
ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤ یان ئێچ ئای ڤی (ئینگلیزی: HIV یان Human immunodeficiency virus) ئەو ڤایرۆسەیە کە دەبێتە ھۆی نەخۆشیی ئایدز.
ڤایرۆسی کۆمپیوتەر   پرۆگرامێکی دەرەکی زیان بەخشە، کە کاردەکاتە سەر فایل و داتاکان و گۆرانکاری لە جێبەجێ کاریەکان دەکات ھەر پرۆگرامێکی ڤایرۆسیش لە پێناو مەبەست و ئامانجێک دادەرێژرێ لەلایەن پرۆگرامسازەکانەوە بۆ لەناوبردنی داتا و زانیاری و دەست بەسەرداگرتنی ئامێر و بەدەست ھێنان و دزینی زانیاری.
ڤایکینگەکان خەڵکێک بوون کە لە سکاندیناڤیا دەژیان و لە نێوان ساڵانی ٧٩٣ ھەتا ١٠٦٦ی زایینیدا لەپەسا ھێرشیان دەکردە سەر ناوچە جۆراوجۆرەکان کیشوەری ئورووپای.
ڤایکینگەکان زنجیرەیەکی ئێرلەندی-کەنەدی مێژوویی و درامایە، لەدرووستکردن و نووسینی مایکڵ ھیرستە بۆ کەناڵی History.
ڤلادیمیر ئیلیچ لێنین (بە ڕووسی: Владимир Ильич Ленин) (لەدایکبووی ١٨٧٠- کۆچی دوایی ١٩٢٤) تیۆریساز و شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی، ڕابەڕی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩١٧ و دامەزرێنەری یەکێتیی سۆڤیەتی سۆسیالیستی بوو.
ڤلادیمیر مینۆرسکی (٥ی شوباتی ١٨٧٧ - ٢٥ی ئاداری ١٩٦٦)، ڕۆژھەڵاتناسێکی ڕووسی بوو و لێکۆڵینەوەکانی ئەو لەسەر کورد و فارس بوون بەتایبەت دەربارەی مێژوو و جوگرافیا و چاند و وێژەیان.
ڤلادیمیر ڤلادیمیرۆڤیچ مایاکۆڤسکی (بە ڕووسی: Влади́мир Влади́мирович Маяко́вский) (١٩ی تەمموز ١٨٩٣ - ١٤ی نیسانی ١٩٣٠)، شاعیر، فتۆریستی شۆڕشگێڕی رووسی بوو.
ڤۆڵفگانگ ئامادیوس مۆتسارت (بە ئەڵمانی: Wolfgang Amadeus Mozart – ھەروەھا ناسراوە بە مۆزارت • ئای پی ئەی: /ˈvɔlfɡaŋ amaˈdeːʊs ˈmoːtsaʁt/؛ ناوی سەرەکی: MOHT-sart) ئاوازدانەر، پیانۆژەن و کەمانژەنێکی کاریگەری دەمی کلاسیک بووە و گەلێک بەرھەمی دوای خۆی بەجێ ھێشتووە.
ڤیتامین  پێکھاتەیەکی ئەندامییە کە فەرمانی یاریدەی کارلێکە ئەنزایمییەکانە لە لەشی زیندەوەردا.
ڤیتامین دی (بە ئینگلیزی: Vitamin D) یان کەلسیفێرۆل یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ و بە ڤیتامینی خۆر یان ھەتاو ناونراوە.
ڤیتۆ ئاندۆلینی یان ڤیتۆ کۆرلیۆنێ کەسبەندێکی ساز کراوە لە نۆڤێلی ماریۆ پوزۆ و فیلمی Godfatherی فرانسیس فۆرد کۆپۆلا.
ڤیدیۆ، تەکنۆلۆژی ئەلکترۆنیکی گرتن،تۆمار، ڕێکخستن، هەڵگرتن، گواستنەوە و چاککردنی وێنەگەلی ێجووڵەیە کە دیمەنە جووڵە دارەکان نیشان ئەدات.
ڤیدیۆکلیپ یاخود کلیپی مۆسیقی (ئینگلیزی: Music video) پێکھاتووە لە کورتە فیلمێک کە بۆ گۆرانییەک بەرھەم دەھێندرێت، یاخود بۆ بەرزکردنەوەی گۆرانییەک یاخود ئەلبومێک، یان بۆ کاری ھونەری.
ڤیرژیل گیۆرگیو (بە فەڕەنسی: Virgil Gheorghiu ) نووسەری سەدەی بیستەمی خەڵکی فەڕەنسایە.یەکێک له کتێبه بەناوبانگەکانی (موحەممەد, ئەو پەیامبەرەی کە دەبێ سەر لە نوێ بناسین).
ڤیلھێڵم کۆنراد ڕۆنتگن (٢٧ی ئازاری ١٨٤٥ - ١٠ی شوباتی ١٩٢٣) زانای فیزیکیی ئەڵمانی بوو کە لە ٨ی تشرینی دووەمی ١٨٩٥ تیشکی Xی داھێنا کە بەھۆیەوە خەڵاتی نۆبڵی بەدەستھێنا لە بواری فیزیکدا.
ڤین تیڤی ڤین تیڤی کەناڵێکی ئاسمانی کوردیە لە ساڵی ٢٠٠٧ دۆزراوەتەوە.
ڤینوس (ھەروەھا ناسراوە بە ئەستێرەی بەربەیان، ئەستێرەی بەیان، ئەستێرەی ڕۆژێ، زوھرە، ناھی؛ بە ئینگلیزی: Venus) دووەمین گەڕەستێرەی کۆمەڵەی خۆرە , لەڕووی نزیکی لە خۆر , گەڕەستێرەیێکی خۆڵییە ھەروەک زاوە و بارام، لە ڕووی قەبارەو پێکھاتەی گشتیش لەزەوی ئەچێ.
ڤیکتۆر ماری ھوگۆ (٢٦ی شوباتی ١٨٠٢ – ٢٢ی ئایاری ١٨٨٥) شاعیر و نووسەری شانۆگەری و ڕۆماننووس و کاربەدەستی دەوڵەت و چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤی فەڕەنسی بوو.
ڤیکتۆریا ( بە ئینگلیزی :Victoria) ویلایەتێکە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئوسترالیا.
ڤیکتۆریا پلزن (بەچیکی:Viktoria Plzeň) یانەیەکی تۆپی پێ ی چیکی کە دامەزراوە لە ساڵی ١٩١١ لە شاری پلزن.
ڤیکتۆریەن ساردو (بە فەڕەنسی: Victorien Sardou ) شانۆنووسی سەدەی نۆزدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
ڤیگنیزم (بە ئینگلیزی: Veganism) پێکھاتووە لە ھەردووک ژەمەخۆراک و فەلسەفەی پاراستنی مافی ئاژەڵان کە بەکارھێنانی بەرھەمی ئاژەڵان ڕەت دەکاتەوە.
ڤیگنەکانی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Vegans) ڕێکخراوەیەکی مافی ئاژەڵانە کە لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لەلایەن زانکۆ بەخشییەوە لە شاری ھەولێر دامەزراوە.
ڤیۆلا (ئینگلیزی: Viola) ئامێرێکی کەوانەیی تەلدارە.
ڤیێنا (بە ئەڵمانی: Wien، بە ئینگلیزی: Vienna) گەروەترین شار و پایتەختی وڵاتی نەمسا یە، ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ١.٧٢٣ ملیۆن کەس دەبن، بێجگە لەوەش شارەکە بە مەڵبەندی سیاسی و ئابووری وڵاتەکە دادەنرێت.
ڤیەتنام  یان ڤێتنام (بە زمانی ڤیەتنامی: Việt Nam) و بە فەرمی کۆماری سۆشیاڵیستی ڤیەتنام وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیادا.
ڤێرجینیا (بە ئینگلیسی:Virginia) یەکێک لە ویلایەتەکانی ئامریکا‌یە کە کەوتۆتە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە.
ڤێرجینیا وولف (٢٥ی کانوونی دووەمی ١٨٨٢ – ٢٨ی ئازاری ١٩٤١)، نووسەر و وتارنووسی ئینگلیز بوو، و یەکێک لە نوێخوازی پێشەنگی (پۆست سەدەی بیستەم و فێمینیست بوو، چیرۆکەکانی بەوە ناوبانگیان دەرکردووە کە ویژدانی مرۆڤ دەھەژێنێت و بەیەکێک لەگرنگترین ئەدیبەکانی سەدەی بیستەم دەژمێردرێت.
ڤێگاس پڕۆ یان سۆنی ڤێگەس پڕۆ بە(ئینگلیزی: VEGAS Pro) بەرنامەیەکی کارپێکەری و خزمەتگووزاری تایبەی بە دەستکاریکردنی ڤیدیۆیە.
کابالا بیرووباوەڕێکی ڕۆحانی جووەکانە.
کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نۆیەمین کابینەیە لەپێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
کات بەشێکە لە سیستەمی پێواندن کە بۆ ڕیـزکردنی ڕووداوەکان، بۆ بەراوردکردنی ماوەی ڕووداوەکان و مەودای نێوانیان و بۆ دیاریکردنی چەندیی جووڵەی شتەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.
کاترین ئێلیزابێت ھوودسن (لەدایکبووی ٢٥ی ئۆکتۆبری ١٩٨٤) ھەروەھا ناسراو بە کەیتی پێری، گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، خانمە بازرگان، ھێمای سێکسی و ئەکتەری ئەمریکییە.
کاترینا کێف (گۆکردن: [kəˈʈriːnaː ˈkɛːf]، کاترینا تورگووت، لەدایکبووی ١٦ی تەممووزی ١٩٨٣) لە ھۆنگ کۆنگی بەریتانی.
کاتژمێر یان سەعات  ئامێرێکە بۆ دیاریکردن و زانینی کات.
کاتی زۆرکراو یاسایەکی تۆپی پێ یە لەکاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکان ئەنجام دەدرێت ، بەگشتی بۆ یاری دۆستانە ئەنجام نادرێت مەگەر
کاتی گەردوونی ھاوھەنگاو یان  یو تی سی بە ئینگلیزی: UTC ستاندارێکی کاتە بۆ دیاریکردنی کات و سات و جیاوازەکانییان لە گشت زەوی .
کاتێ ئەگاتە ئاوی زرێبار
کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت (ئینگلیزی: Call Me When You're Sober) یەکێکە لە تاکەکانی ئەلبومی ده‌رگا کراوه‌که‌ی ئێڤەنێسنس کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا بڵاو کراوەتە، نوسەری گۆرانیەکە ئەیمی لی و تێری باڵسامۆیەو ئەم گۆرانییە نوسراوەتەوە بۆ خۆشەویستی پێشووی لی و لە گۆرانیەکدا دەڵێت "بۆ من مەگری، ئەگەر منت خۆشبویستایە لێرە دەبویت لەگەڵم"
کاتێک کە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دا دامەزرا بۆ یەکەم جار سکووڵی کشتوکاڵ(وێنەی ٤) یەکەم سکووڵ بوو کە بە دوو بەش کرایەوە : بەشی بەرھەمی ڕووەکی و بەشی بەروبوومی ئاژەڵی ساڵانی دواتر لەگەڵ گەشەسەندنی سکووڵدا ھەندێک لقی نوێ کرایەوە  کەلە دوایی دا گۆڕران بۆ بەشی زانستی تەواو.وە یەکێکە لەسکووڵە گرنگەکانی زانکۆی سلیمانی وە گرنگی زۆر ئەدات بە پێشخستن لە بواری کشتوکاڵدا .
کار یان ئیش (بە ئینگلیزی:  Work) گواستنەوەی وزەیە لە تەنێکەوە بە بەکارھێنانی ھێزێک تەنەکە بجوڵێنێت بە ئاڕاستەی ھێزەکەوە.
کار، کردار، کردە، کاروشە (بە ئینگلیزی: verb) بریتییە لە وشەیەک کە بەڕێوەچوونی کار یان بارودۆخێک لە ڕابردوو، ئێستا یان داھاتوودا نیشان دەدات.
کاراتێ یان کاراتێ-دۆ وشەیەکی لێکدراوی ژاپۆنی یە،‌ بە مانای ڕێگای دەستی بەتاڵ (کارا: بەتاڵ، تێ: دەست، دۆ: ڕێگا، ھونەر،ڕشتە، جۆر) کھ رێگایەکە لە ‌جۆرەکانی‌ ھونەری بەرگری لەخۆکردن.
کاران جۆھەر ناوی تەواوی  کاران دارما کاما جۆھەر (بە ئینگلیزی: Karan Johar)لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٧٢ لە [[مۆمبای لە مەھاراشترا لە ھیندستان  دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سکرین نووسەر و دیزاینەرێکی فیلمە ھیندییەکانی بۆڵیوودە لە وڵاتی ھیندستان.
کاراوکی جۆرە یارییەکە کە لە ژاپۆن درووستکرا.
کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان (بە ئینگلیزی: Long-Term Pavement Performance)، ناسراو بە LTPP (ئێڵ تی پی پی)، بەرنامەیەکی توێژینەوەیە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکانەوە بەڕێوە دەچێت.
کاربۆن (بە ئینگلیزی: Carbon) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ، ھێمای کیمیایی (C)ە ، ژمارەی گەردیلەیی (٦)ە ، یەکێکە لە نا کانزاکان ، ھاوھێزی چوارە ، لە سروشتدا بە زۆر شێوە دەبینرێ.
کاربۆناری (بە ئیتالی: Carbonari؛ واتە: دروستکەرانی خەڵووزی دار) شەبەیەکی کۆمەڵگەی نھێنی ئازادیخواز بوون کە لە ١٨٠٠وە بۆ ١٨٣١ چالاک بوون.
کاربۆن١٤، ١٤C, یان رادیۆکاربۆن، ئاماژە بە ئیزۆتۆپی رادیۆئەکتیڤی کاربۆن دەکات.
کاربۆھیدرات یان کاربۆھایدراتەکان (بە ئینگلیزی: Carbohydrates) ئاوێتەی ئەندامین لە کاربۆن و ھایدرۆجین و ئۆکسجین پێک دێن بە ڕێژەی دوو گەردیلەی ھایدرۆجین بۆ یەک گەردیلەی ئۆکسجین، بەڵام ژمارەی گەردیلەکانی کاربۆن لە کاربۆھایدریتەکاندا جیاوازە.
کارتی ناسنامەی نیشتمانی سعودیە یان کارتی باری شارستانی بریتییە لە لەکۆمەڵەیەکی گرنگ بۆ ھاونیشتمانیانی سعودیە، بەکاردێت بۆ ناسینەوەی ھاوڵاتی لە دەزگا حکومی و ئەھلیەکانی سعودیە وەکو (بانکەکان).
کارتی کرێدت (بە ئینگلیزی: Credit card) جۆرێک کارتی بژاردنە (بە ئینگلیزی: payment card) کە بۆ کەسانی یاسایی (ئینگلیزی: legal person) و ئاسایی (ئینگلیزی: natural person) دەردەکرێ.
کاردانەوەی خستنەسەر (ئینگلیزی: Addition reaction) کاردانەوەیەکە، گەردیلە یان گەردێکی تێدا دەخرێتە سەر گەردیلەیەکی تر.
کاردانەوەی کیمیایی (بەئینگلیزیی: Chemical reaction)، ( ھەڵەی باو: کارلێکی کیمیایی) بریتییە لە ڕەوتی گۆڕانی پێکھاتەکانی ماکە سەرەتاییەکان؛ لەم ڕەوتەدا چەن ماکی کیمیایی دەگۆڕن و دەبنە چەن ماکی کیمیایی تر.
کاردی یان کاردوو  یان  گوڵ شەیپوورڕ‌ووە‌کێکی زستانەیە‌ و لە‌ سە‌رە‌تای بە‌ھار دە‌ردە‌کە‌وێت ، شێوە‌ی گە‌ڵای سێگۆشە‌ی نووک تیژە‌ و لە‌ سە‌ری ڕم دە‌چێت ڕە‌نگی سە‌وزی بریقە‌دارە‌.
کاردیف پایتەخت و گەورەترین شار لە ووڵاتی وێڵز لەھەمان کاتدا لە دە گەورە شارەکەی بریتانیای مەزن ، یەکێکیشە لە گەشەتیارترین شار لە کیشووەری ئەورووپا بەپێی سەرژمێری لەساڵی ٢٠١٠ زۆرتر لە ١٨ ملیۆن گەشتیار ھاتوونە شارەکە ، شارەکە دەکەوێتە باشووری وێڵز .
کارل مارکس:
کارلۆس یاریزانێکی ناسراوی تۆپی پێیە و لەباڵی چەپی بەرگری ـدا یاری دەکات و ئێستا لە یانەی ئانژی ماکاشخالای ڕووسی درێژە بەیار کردن دەدات و کاپتنی یانەکەیە ،ڕۆبەرتۆ کارلۆس یەکێکە لەو یاریزانانەی کە زۆرترین دەستکەوتی لە شووینی یاری کردنی خۆی ـدا بەدەست هێنا ،
کارناسیی باڵا یان فەوق لیسانس، ناوی یەکێکە لە ئاستەکانی خوێندنی باڵا لە ئێران دا.
کاروان عوسمان گۆرانیبێژێکی کوردییە ساڵی ١٩٦٨، لەگەڕەکی مەڵکەندی، شاری سلێمانی لەدایکبووە.
کارگە یان کارخانه بە خانوو یان باڵەخانەیەکی گەورە یان کۆمەڵێک لە بیناوو خانووبەرە دەوترێ کە تێیدا کرێکار و کارگەر خەریکی وەبەرهێنانن.
کارڵ دەیڤد ئاندەرسن (بە ئینگلیزی: Carl David Anderson) (٣ی ئەیلوولی ١٩٠٥ - ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٩١) فیزیکزانێکی ئەمریکی بوو.
کارڵ شمیت (1888-1985)(بە ئاڵمانی: Carl Schmitt) مافناس، فەیلەسووف و تیۆریسیەنی ئاڵمانییە.
کارڵ شپیدزوێگ (بە ئەڵمانی: Carl Spitzweg) (لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٨٠٨ – کۆچی دوایی ٢٣ی ئەیلوولی ١٨٨٥) نیگارکێشێکی ڕۆمانتیسیسمی ئاڵمانی بوو.
کارڵ فێردیناند براون (بە ئینگلیزی: Karl Ferdinand Braun) فیزیکزان و داھێنەرێکی ئەڵمانی بوو کە لە ساڵی ١٩٠٩ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.
کارڵ لودویگ لۆرێنز بیندینگ (بە ئاڵمانی: Karl Ludwig Lorenz Binding) (١٨٤١ -١٩٢٠) مافناسی ئاڵمانیە کە زۆرتر بە ھۆی کتێبی بەدناوی "ڕێگەدان بە نابودی ژیانی بێ بایەخ" (Die Freigabe der Vernichtung Lebensunwertem Lebens) ناسراوە کە لەگەڵ ئالفرێد ھۆخە ھاونووسی کردووە.
کارڵ گۆستاف یۆنگ  (١٨٧٥-١٩٦١) دەرونشیکار و دەرونپزیشکێکی سویسری بوو کە  دەرونناسی شیکاری داھێنا، کارەکانی یۆنگ تەنھا لە دەرونپزیشکیدا کاریگەریان نەبوو بەڵکو لە توێژینەوە مرۆڤناسی و شوێنەوارناسی و وێژە و فەلسەفە و ئایینیەکانیشدا سودیان لێوەرگیراوە، لە ساڵی ١٩٠٦ لەگەڵ فرۆیددا دۆستایەتی کەوتۆتە نێوانیان تاوەکو ساڵی ١٩١٤ ھاوڕێبوون بەڵام بەھۆی جیاوازی بۆچونەوە جیابونەتەوە، بەشێکی زۆری کارەکانی یۆنگ تا دوای مردنی بڵاونەکراونەتەوە و ھەندێکیان تا ئێستاش بڵاونەکراونەتەوە.
کارڵ ھێنڕیش مارکس  (١٨١٨-١٨٨٣) (بە ئنگلیزی  :Karl Heinrich Marx ) خاوەن بیر، فەیلەسووف، مێژووناس، کۆمەڵناس، ئابووریزانی ئەڵمانی  و یەکێک لە کاریگەرترین خاوەن بیرەکان لە سەرانسەر دونیادایە.
کارۆموگناتیسی (بەلاتینی: Physica Electromagnetica، بەئینگلیزی: Electromagnetism)، بریتییە لە کرداری درووستبوونی وزەی موگناتیسی لە وزەی کارەباوە کە زانا ئۆرستد ئەم ڕووداوەی دۆزییەوە.
کاری سەرەکیی دەزگاکانی بۆشایی لێکۆڵینەوەیە لەسەر تەواوی گەردوون بە ھەسارەی زەویشەوە، لێکۆڵینەوەکانیان لە ھەسارەی زەوی کە ماڵی ئێمەی مرۆڤە دەست پێدەکا ھەتاوەکوو سنووری گەردوون کە ٢ بەشە (گەردوونی بینراو) سنوورەکەیە (گەردوونی نەبینراوە) لایەنی شارەوەکەیە،
کاریبی (بە ئینگلیزی: Caribbean‏)، ناوی ناوچەیکی جوگرافیاییە لە جیھانی نوێدا، پێک دێت لە دەریای کاریبی و دوورگەکانی و ناوچەکانی دەوروپشتی، ناوچەکە ئەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای باکوور و ڕۆژھەڵاتی ئەمریکای ناوەڕاست و باکوور و ڕۆژاوای ئەمریکای باشوور.
کاریزما وەک پێناسەیەک بۆ تاکەکان ووشەیەکی یۆنانی کۆنە بە مانای دیاریی یا بەخششی خودایی یا توانا و فەزڵی کەسانێکی خاوەن بەھرەی پڕ سەرنج و ئەکادیمیی لە سەروو داھێنانی ھێزە شارا‌وەکانی ناخ یا پەی پێ بردنی شاز و دەگمەن و‌ شیکاری پێشبینی ھەڵسەنگێندراوە نھێنیەکان و توانای لە ڕادە بەدەری کەسانێکی ھێوور لە بڕیار و لە قەناعەت پێ کردنی بەرامبەر لە زۆر بوواردا و حزوورێکی ھەمیشە زۆر جێی متمانەی بەھێزیان لە بەڵانس کردنی زمانی جووڵەی جەستە و زمانی ووتار و فیکر بە پرۆگرام و مێشک بەنج کەری گوێگران و دەیان بەھرەی تری گرنگی ئەم کەسایەتییە کاریزمیی و لێ ھاتووانە لە کار کردنە سەر ھزر و بیری دەیان بیرمەند و سیاسەتمەدار.
کاریگەری موسڵمانان لە ئەوروپای سەدەکانی ناوەڕاست زۆر بوون لە ڕوانگەی جیاواز وەک ھونەر و بیناسازیی و پزیشکی و دەرمانسازی و کشتوکاڵ و زمان و تەکنەلۆژیا.
کاریگەریی سترایسەند بریتیە لە دیاردەیەک کە تیایدا هەوڵی لابردن، شاردنەوە یان سانسۆرکردنی پارچە زانیاریەک وا ئەکات کە ئەنجامێکی نەخوازراوی هەبێت و ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بە بەربڵاوی، زۆرجار ئەمە لە ئینتەرنێت ئاسانترە.
کارەبا دیاردەیەکە کە بریتیە لە کۆمەڵێ دیاردەی دروستبوونی جۆراوجۆر لە بوونی بارگەی کارەبایی ، وە لە دیاردەکانی کارەبا ھەورە تریشقە و کارەبای ستاتیکی بەڵام لە بەکارھێنانی گشتی ووشەی کارەبا ھێمایەکیە بۆ زۆرێک لە کاریگەرییەکانی فیزیای بەڵام لە بەکارھێنانی کرداری زاراوەیەکی شاراوەیە ، دەتوانین بەم زاراوانەی بیناسێنین .
کارەساتی ئەنفال (al-Anfal Campaign) ،کە ئێستاکە ناسراوە بە جینۆسایدی کوردەکان وە بەسادەیی ئەنفال , ئەمە کۆمەڵکوژییەکە بە بەسەر کوردەکان دا ھاتووە (نەوەک کەسە عەرەبەکان) لە باکوری ئێراق(باشوری کوردستان) ، کورد لە جینۆناسید دەکرا لەلایەن کەسێک کەسەرۆکی (حزب البعث العراقی) بوو بە ناوی سەدام حوسێن کە لە ھەمان کاتدا سەرۆکی ئێراقی ئەو کاتە بوو  وە ئەم کۆمەڵ کوژیە سەرکردایەتی دەکرا لەلایە علی حسن مجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێران ئەم حەملەیە لەسەر ناوی  سورەتی ئەنفال بوو لە قورئان ، ئەمە وەکو کۆدێکی ناوی وابوو لە دەزگا بەعثیەکاندا بۆ زنجیرەیەک سیستەمی ھێرشی خێرا دژ بە کوردەکانی باکوری ئێراق (باشوری کوردستان) بەکاردەھات ، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکی ھەڵە بوو بۆ کوردەکان ، چونکە کوردەکان لە ھەمیشە بە بەھێزییەوە و بە ماڵ و بە حاڵ بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعثی عراقیش ھەمیشە بەدوای ڕێگای نوێ دەگەڕا بۆئەوەی کورد و زمانی کوردی نەمێنێت و عێراق ھەمووی بە عەرەبی قسەبکات و ڕقی لە ئیرادەی گەلی کورد بووە و سەرەتایی ترین مافەکانی لێ بێ بەش کردوون و بۆ یەش ویستی لە ژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵ کوژی بکات لەکاتێک دا %٩٥ ی کوردستان ئیسلامن .
کارەساتی سروشتی بە کۆمەڵێک کارەساتی سروشتی دەگوترێت کە خەڵک تووشی زیان دەکەن.
کازاخەکان (ھەروەھا ناسراو بە کازاکەکان، قازاقەکان؛ کازاخی: قازاق، قازاقتار ؛ زاراوەی کازاخ وەرگێڕدراوە لە ڕووسی بۆ ئینگلیزی) تورکن کە بەشێوەیەکی سەرەکی نیشتەجێن لە بەشێکی باشوری ڕۆژھەڵاتی ئەوروپا، چیاکانی ئەوڕاڵ وە بەشە باکورەکانی ئاسیای ناوەندی (بەزۆری لە کازاخستان، بەڵام ھەروەھا دەدۆزرێنەوە لە بەشێکی ئۆزبەکستان، چین، ڕووسیا و مەنگۆلیا)، ناوچەکە ھەروەھا ناسراوە بە نیمچە کیشوەری ئەوراسیا.
کازم ساھر، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و میوزیکژەن و ھۆنراوەنووسی عێراقـییە، لە ٢ی ئەیلوولـی ١٩٥٧ شاری مووسڵ لە عێراق لەدایکبووە.
کاسبی ڕێکخراوەیەکە کە کاری داگری دانوستانی شمەک یا ڕاژە بێ لەگەڵ بەکاربەراندا.
کاستراتۆ (بە ئیتالی: castrati) پێکھاتووە لە جۆرێکی دەنگی کلاسیکی پیاوان کە یەکسانە بە، یان ھەمان مەودای دەنگەکانی کۆنتراڵتۆ، مێزۆ-سۆپرانۆ، یان سۆپرانۆی ھەیە.
کاسپەرسکی (بە ڕووسی: Лаборатория Касперского)، کۆمپانیایەکی چەند وڵاتییە تایبەتە بە درووستکردنی دژەڤایرۆس و بەرگرییە کۆمپیوتەرییەکان کە بارەگای سەرەکییان لە مۆسکۆ یە لە ￼￼ڕووسیا￼￼ و لەلایەن ھۆڵدینگ کۆمپەنیەوە بەڕێوەدەبرێت لە بەریتانیا.
کاغەز مادەیەکە پان و ناسک کە لە گوشاردنی چێو دروست دەبێت.
کالگورڵی (بە ئینگلیزی: Kalgoorlie) شارێکی ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوای وڵاتی ئوسترالیایە، ئێستا وەکوو کالگورڵی-بۆڵدێر ناسراوە، ئەمەش لە دوای ئەوەی هەردوو شاری کالگورڵی و بۆڵدێر یەکیانگرت و تێکەڵ بوون.
کالیفۆرنیا (بە ئینگلیزی:California) یەکێک لە ویلایەتەکانی ڕۆژئاوای ئامریکایە.
کامبریدج (بە ئینگلیزی:  Cambridge).
کامبیز حوسێنی ئەکتەر، ھەنەکچی، نووسەر و پێشکەشکاری ڕادیو و تەلەڤیزیۆنی خەڵکی ئێرانە و ئێستا لە نیویۆرک  دەژی.
کامپ نۆ (بەکەتەلانی:Camp Nou) (بەکوردی:یاریگای نوێ) یاریگایەکی تۆپیپێ یە دەکەوێتە شاری بەرشەلۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا ئەم یاریگایە لەساڵی ١٩٥٧ تاوەکوو ئێستا تایبەتە بە یانەی بەرشەلۆنە، ئەم یاریگایە جێگای ٩٨، ٧٨٧ ھاندەر دەبێتەوە، ئەم یاریگایە گەورەترین یاریگایە لە کیشوەری ئەورووپا وە بەپلەی یازدەیەم دێت لە ڕیزبەندی گەورەترین یاریگاکانی جیھانی، ئەم یاریگایە میوانداری دوو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و ئۆڵەمپیادی ١٩٩٢ کردووە، ڕووبەری یاریگای کامپ نۆ ١٠٥*٦٨ مەتر دەبێت، ماوەی دروستبوونیشێ سێ ساڵی خەیاند لەنێوان ساڵانی ١٩٥٤-١٩٥٧ بووە.
کامیل (به عەرەبی: الکامل) (ناوی تەواو: مەلیک کامیل ناسرەددین ئەبووەلمەعالی محەممەد) (١١٧٧ - ١٢٣٨ زایینی) فەرمانڕەوایەکی کورد بوو.
کامێرا یان دووربین ( بە ئینگلیزی: Camera بە عەرەبی: الکامیرا یان القمرة ) ئەو ئامێرەیە کە وێنە دەگرێت و تۆماری دەکات.
کامەران بەدرخان لەدایک بووی ٢١ی ئابی ١٨٩٥ لەشاری ئیستەنبوڵ لە تورکیا ، لەسەردەمی چالاکییەکانی ڕۆڵی هەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵەی خۆیبوون لە سووریا وە بەردەوام هاوکاری براکەی جەلادەت عالی بەدرخان بووە لەسەر ڕۆژنامەی ڕوناهی و هاوار ، هەر لە شامیش گۆڤاری ڕۆژا نو ی بڵاوکردۆتەوە لەدوایشدا گۆڤاری ستێریشی دەکردووە ،لەبەر کارەکانی بنەماڵەکەی ، بنەماڵەی بەدرخانی بەناچاری تورکیایان بەجێهێشتووە و بۆ بۆخوێندنیش ڕووی لە ئاڵمانیا کردبوو و لەوێش دوکتۆرای هێناوەتەوە و ماوەیەکیش لەزانکۆی سۆربۆن لە فەڕەنسا مامۆستا بووە.
کامەران موکری (ناوی تەواو: موحەممەد ئەحمەد تەها)، (لەدایکبووی ١٩٢٩، لە سلێمانی) شاعیرێکی کورد بوو.
کانتۆن جۆرێکی یەکەی بەڕێوەبردن یان سیاسی وڵاتە.
کانتۆنی جزیرە گەورەترین کانتۆنی ڕۆژئاوای کوردستانە.
کانتۆنی کۆبانێ (بەکورمانجی:Kantona Kobaniyê) ئەو کانتۆنەیە کە لەڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ڕاگەیاندرا کەلەلایەن ئەنجوومەنی باڵای کوردەوە بەڕێوەدەبردرێت کە ئەو ئەنجوومەنە دامەزراوەیەکی سەر بە پەیەدە.
کانتینۆ نەخشەیەکی کۆنە کە داگیرکەرانی ووڵاتی پۆرتووگال پەڕانپەڕی جیهان لە نێوان ساڵانی ١٤١٥ هەتا ١٥٧٨ پیشان ئەدات.
کانزا ماکێکی سرووشتییە کە دەکرێ لە ساوی بدەی و بریقەی پێ بخەی (بێجگە جیوە کە لە گەرمای ئاساییدا شلە) یان بیچمەکەی بگۆڕی و دایڕێژی، تەلی لێ دروست بکەی.
کانی بەردینە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەکرەجۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
کانی جنە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەکرەجۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
کانی جەژنی (Kanîcejnî، بە فارسی: کانی‌جشنی) دێیهکه له ناوچهی ناوهندیی شارستانی سەقز.
کانی حسەین بەگ (Kanî hseyn beg، بە فارسی: کانی حسین بگ) دێیەکە لە گوندستانی ژریژە، لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەوڵاوا، پارێزگای کوردستان، ئێران.
کانی خێڵ گوندێکە، کەوتووەتە قەزای ماوەت، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
کانی سپیکەی گڵەزەردە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەکرەجۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
کانی شۆک گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سورداش، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
کانی شەیتان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بازیان، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
کانی نازناوی شیعریی شاعیری کلاسیکی کورد، عەبدولجەبار ئاغای کوڕی حاجی مەلا عەبدوڕەحمانی کوڕی حاجی تەھای کوڕی حاجی عەبدوڵڵای کوڕی عەبدولقادر ئاغای کوڕی محەمەد ئاغای کوڕی قەرەنی دۆغرەمەچییە.
کانی نیاز (Kanîniyaz، بە فارسی: کانی‌نیاز) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەقز.
کانی وەیسکێ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەمۆ، قەزای ھەڵەبجە(ناوەند)، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان..
کانی ڕۆشنایی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قەرەداغ(ناوەند)، قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
کانی کەوە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی چەمچەماڵ(ناوەند)، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
کانی گوڵی سەروو گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی شێخ تەویل، قەزای کەلار، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
کانی ھەنجیرەی شیخ بزەینی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ئاغجەلەر، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
کانی یان کانیاو لە زمانی پاڵەیی چەشمەگی پێ وتراوە شوێنێکە کە ئاو لە ژێریەوە هەڵقوڵێت و  لەبەری بڕوات.
کانیبەن (Kanîben، بە فارسی: کانی بند) گوندێکە لە بەخشی ئاڵۆت لە شارستانی بانە.
کاونتی لاین (بە ئینگلیزی: County Line، گۆکردنی ئینگلیزی: /ˈkaʊn ti laɪn/) شارۆچکەیەکە لە کەرتی یلۆنت، ویلایەتی ئەلاباما، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
کاوە محەممەد ئەحمەد ناسراو بە کاوە گەرمیانی، لەدایکبووی ١٩٨١ بوو.
کاوە و خەجێ گەمەیەکی ئارکەیدی کوردییە، کە لەلایەن فاستوەیرسەوە درووستکراوە و بە مۆتۆری یونیتی.
کاپتن ئەمریکا: شەڕی نێوخۆیی (ئینگلیزی: Captain America: Civil War) فیلمێکی ساڵی ۲۰۱٦ی ئەمریکییە، بە زمانی ئینگلیزی.
کاپتنی تیپ و ڕاھێنەری تیپەکە تەواوی بەرپرسیار دەبن لە ھەڵسووکەوتی تیپەکەیان
کاپور و نەوەکانی فیلمێکی هندیە کە جۆری دراما لە دەرهێنانی شاکون باترا ، کاران جۆھەر و هیرۆ یاش جۆهەر و ئەپروجا مەهتا بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەن.
کاپکەم (بە ژاپۆنی: 株式会社カプコン؛ بە ئینگلیزی: Capcom)، کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە بۆ بڵاوکردنەوە و گەشەپێدانی یارییەکانی ڤیدۆیی، ئەم کۆمپانیایە دامەزراوە لە ساڵی ١٩٧٩ لە ئۆساکا، ژاپۆن.
کاڕڵ فۆن لینە یان کاڕلۆس لینایس، (Carl von Linné یان Carolus Linnaeus)، (لد:١٧٠٧-کد: ١٧٧٩)، زانستیار، گیاناس، سروشتناس و ئاژەڵناسێکی سویدیە.
کاڕۆڵ فیلمێکی ئەڤینداری هاوڕەگەزبازیە،لەساڵی ۲۰۱٥ لەلایەن دەرهێنەر تۆد هاینێس دەرهاتوە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و شانشینە یەکگرتوەکانی بریتانیا،چیرۆکی فیلمەکە لە ڕۆمانی (نرخی خوێ)ی نووسەر فیلیس ناگی ۱۹٥۲ وەرگیراوە،باس لە پەیوەندیەکی خۆشەویستی نێوان دوو ئافرەت دەکات لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی رابردوو لە نیویۆرک ،کەبەچەندین تەنگەژەی کۆمەڵایەتی و ڕێککاری یاسایی دا ڕەت دەبن.
کاژێر ١٢ نیوەرۆ ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری مەخموور ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە دوای رووبەروو بوونەوە ھێزی پێشمەرگە توانی ھێرشەکە بشکێنێت و ھەر لەو کاتەش توانی بازگەی مەخموور بۆ ھەولێر کۆنترۆڵ بکاتەوەلەو ھێرشەدا پێشمەرگە ١ شەھید و بریندارێکی ھەبوو.
کاک ئەحمەدی شێخ یان کاک ئەحمەدی سلێمانی (1793-1887) کوڕی شێخ مەعرووفی نۆدێله زانایانی ئایینی و ناودارانی تەریقەتی قادریه.
کاکەسیاو (Kakesiyaw، بە فارسی: کاکه‌سیاب) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
کاکەی فەلاح نازناوی شاعیری خەبات و ڕاپەڕین و ڕۆژنامەنوسی لێھاتووی کورد حەمە ئەمین کوڕی قادرە.
کاڵ سەروو گوندێکی شارستانی مەریوانە.
کاڵەک یان گندۆرە لە لای ڕۆمەکان و میسرییەکان لە کۆنەوە ناسراو بووە لە سەدەی حەڤدەهەمەوە گەیشتۆتە ئەورووپا و ئێستا لە زۆربەی وڵاتاندا دەچێنرێت بە تایبەتی وڵاتە گەرمەکان لە شام و میسر .
کایە، یاری، گەمە یانیش وازی کارێکە کە ھەندێک ڕێسا و شێوەکاری ھەیە و بۆ مەبەستی سەرەکی خۆشی ئەنجام دەدرێت.
کایەی ڤیدیۆ یان کایەی ئەلیکترۆنی یان کایەی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Video Games) بریتییە لە کایەیەکی دروستکراو لەلایەن کۆمپیتەرەوە، وە بە گشتی کایەی پێدەکرێت بە سیستمی کایەی ڤیدیۆ کە پەخش دەکرێت لەسەر تەلەڤیزیۆن دوای گەیاندنی ئامێرەکە پێیەوە.
کتکەسمۆرەی کلک ڕەش (Cynomys ludovicianus)، کرتێنەرێکە لە خانەوادەی سمۆرەییەکان کە لە دەشتە مەزنەکانی ئەمەریکای باکوور لە سنووری ئەمەریکا و کاناداوە ھەتا سنووری نێوان ئەمەریکا و مێکزیک دەژیەن.
کتێب دزەکە (بە ئینگلیزی: The Book Thief) ڕۆمانێکی ئینگلیزی - ئەڵمانییە لەنووسینی ڕۆماننووسی ئوسترالی (مارکوس زوساک) ەوە نووسراوە.
کتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین  کاڵاکانی (شمەکەکانی) مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەتە، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەکوو کاڵا نەک وەکوو ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری واش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت.
کتێبخانەی نەتەوەییی فەڕەنسا (بە فەڕەنسی: Bibliothèque nationale de France) کتێبخانەی نەتەوەییی وڵاتی فەڕەنسایە کە لە شاری پاریس ھەڵکەوتووە.
کتێبخانەی کۆنگەرە (بە ئینگلیسی: Library of Congress) کتێبخانەیەکی لێکۆڵینەوەیە کە بە فەرمی لە خزمەت کۆنگەرەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دایە، بەڵام بەکردەوە کتێبخانەی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانە.
کتێبخانەی گشتیی تۆرنتۆ (بە ئینگلیزی: Toronto Public Library، بە فەڕەنسی: Bibliothèque publique de Toronto)کتێبخانەیەکی گشتییە لە شاری تۆرنتۆ، کەنەدا.
کتێبی «میر»  Il principe شابەرھەمی مەکیاڤێللی (Niccolò Machiavelli (1469-1527 بیرمەند و مێژوونووسی ئیتالییە، ساڵی ١٥١٣ نووسیویەتی بەڵام ١٥٣٢ ئەوجا بڵاو کرایەوە.
کتێبی الجبر والمقابلە نووسینی محەممەد کوڕی مووسا ئەلخوارزمی لە ساڵی ٨٢٠ زایینی (سەدەی سێھەمی کۆچی) لە بەغدایە.
کتێبی دیوانی هێمن، کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی مامۆستا هێمن موکریانییە که له یەک بەرگدا کۆکراوە.
کتێبی زینده به گۆڕ، نووسینی خاتوو مەریەمی قازییه که له ڕێبەندانی ساڵی ٢٠٠٠دا چاپ و بڵاو بۆتەوە.
کتێبی فەرھەنگی ئاوایییەکانی مەھاباد بەرھەمی دوو نووسەری کوردی مەھابادی، ھەرمان وەتمانی و زانکۆ خەلیفەیە.
کتێبی فەرھەنگی باڵندە بەرھەمێکی تۆکمەیە لە بواری پێناسەکردنی باڵندەکان نووسراوەی ئەحمەد بەحری بە شێوازێکی ستاندارد لە توێی یەک بەرگ فەرھەنگدا.
کتێبی پیرۆز یان بایبڵ (بەگریکی کوەینە: τὰ βιβλία (تا بایبلا)، بەئینگلیزی: Bible، بەعەرەبی: الکتاب المقدس)، ناوەکەی لەگریکییەوە بەمانای (کتێبەکان دێت).
کتێبی چیرۆک و ئەفسانەی موکریان بەرهەمێکی نوێیە لە کارەکانی هاشم سەلیمی و بڕیتیە لە ١٠١ چیرۆک و ئەفسانە‌ی کورت و درێژی ناوچەی موکریان که نوسەر وێڕای کۆکردنەوە و لێکوڵینەوە پێشکەشی بە پڕۆفسور عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین کردوە و ئەو کتێبە به پێداچوونەوەی سوارە فتوحی لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم‌ لە ٤٧٥ لاپەڕەدا هاوینی ٢٠١٣ چاپ بووە، لە پێشەکی کتێبی ناوبراوەدا هاتووە: ئەفسانە یان چیرۆک بە پێی رۆاڵەت و نێوەڕۆکی تایبەتیەوە و ژانرێکی ئەدەبی زارەکی بریتییه لە کۆمەلێک بەسەرهات، رووداو، کارەسات و داب و نەریتی کۆمەڵایەتی لە رابردوویەکی دوور و نزیکەوە کە بەردەوام گێڕانەوە و بیستنیان بووەتە هەوێنی سەرقاڵ بوون، شادبوون، گاڵته،‌ گەپ و پەند لێوەرگرتنی مرۆڤەکان.
کتێبە ئاسمانییەکان، بە پێی ئیسلام ئەو کتێب و پەیامانەن کە خوا دایبەزاندوون بۆ پێغەمبەر و نێردراوەکانی، وەک لە قورئاندا هاتووە؛ ﴿إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَأوُودَ زَبُورًا﴾ ، واتە؛ به‌ڕاستی ئێمه نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه‌، هه‌روه‌ها نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه.
کراوەبوونی ویکیپیدیا بۆ ھەمووان، گومان لەسەر ڕاستبوونی بابەتەکان دروست دەکا.
کرایستدێڵفیەنەکان ‎(/ˌkrɪstəˈdɛlfiənz/ Christadelphians)  یان برایەتیوانانی مەسیح تیرەیەکن لە ئایینی مەسیحییەت، کە لە ساڵی ١٨٤٨، لە ئەمریکادا دامەزران.
کرد ، وە بەشداریان کرد لە جەنگی سەربەخۆی ئەمەریکا و دەستوری ئەمەریکا یان نوسیەوە، بە گوێرە ی مێژوونوسس ریچارد ب.
کردنەوە یا بنیات نان (بە ئینگلیزی: Construction) بریتییە لە پرۆسەی دروست کردنی ژێرخانەکان، خانووەکان یان ھەر جۆر پێکھاتەیەکی تر.
کردە سەربازیەکانی دژبە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام یان هاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دەژبە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام هاوپەیمانێیتێکی نێودەوڵەتییەتی جیهانیە، کەلە لایەن وڵاتی ئەمریکاوە درووستکراوە و سەرکردایەتی دەکرێت.
کردەوەی ماموت بە ئینگلیزی(Operation Mammoth)، بە ئەڵمانی(Unternehmen Mammut).
کرماشان یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کرماشان لە وڵاتی ئێرانە.
کرمانج عێزەت قایمقام (فەرمانداری) قەزا (شارستانی) سۆرانە، سۆران یەکێک لە شارەکانی باشووری کوردستانە کە لە پارێزگای ھەولێر دایە و بە دووری ٦٥ کیلۆمەتر لە خاڵی سنووری حاجی ئۆمەران دوورە.
کرمی کتێب (بە ئەڵمانی: Der Bücherwurm)، ناوی تابلۆیەکی نیگارکێش و شاعیری ئاڵمانی، کارڵ شپیدزوێگ و نموونەیەکە لەسەر شێوازی بزووتنەوەی بیدێرمایێر.
کرن (بە فارسی: کرند غرب) یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کرماشان.
کرواتیا (بە کرواتی: Hrvatska) (دەوترێت بە سربی-کرواتی [xř̩ʋa:tska:]) بە فەرمی کۆماری کرواتیا (بە کرواتی: Republika Hrvatska) بریتییە لە کۆمارێکی پەڕلەمانی دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا.
کرپچنە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگاو، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
کرۆسک یان ھەرمێ کێویلە میوەیەکی شاخاوی تایبەتە و تەنیا لە کوردستاندا دەڕوێت، کە شێوەکەی لە ھەرمێ دەچێت بەڵام لە ھەرمێ بچووکترە و ڕەنگەکەشی لاسوورە کە ھەر لەبەر ئەم لێکچوونەی نێوانیشان زۆرجار پێی دەڵێن "ھەرمێ کرۆسکە" ھەرچەندە لە ڕاستیدا یەک جۆر نین بەڵکوو لەیەک دەچن ئەویش لەبەر ئەوەی سەر بە یەک ڕەگەزن.
کرۆم (بە ئینگلیزی: Chromium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە ھێمای کیمیاییی «Cr» و گەردیلە ژمارەی ٢٤.
کرۆمۆسۆمەکان (بە ئینگلیزی: Chromosomes) تەنی شێوە چیلکەیین، کیمیاییانە لە DNA و پرۆتینەکان پێکدێن.
کریستۆفەر ئێریک ھیچنز (١٣ی نیسانی ١٩٤٩ - ١٥ی کانونی یەکەم ٢٠١١) نووسەر، ستووننووس، وتارنووس،  گوتاربێژ، رۆژنامەنووس و ڕەخنەگری کۆمەڵایەتی بە ڕەگەز بەڕیتانی-ئەمریکی.
کریستۆفەر رییڤ بە ئینگلیزی: Christopher Reeve) (ماوەی ژیانی ۱۹٥۲ - ۲۰۰٤.) ئەکتەرێکی ناوداری ئەمریکی بووە، دەرھێنەری فیلم و بەرھەمھێنەر و نووسەر و چالاکوانیش بووە.
کریستۆفەر کۆڵۆمبس (بە لاتینی: Christophorus Columbus؛ بە ئیتاڵی: Cristoforo Colombo؛ بە ئیسپانی: Cristóbal Colón؛ بە فەڕەنسی: Christophe Colomb)، (٣١ی تشرینی یەکەمی ١٤٥١ - ٢٠ی ئایاری ١٥٠٦).
کریستیان دێپۆرتزامپارک (بە ئینگلیسی: Christian de Portzamparc)، لەدایکبووی ٥ی ئایاری ١٩٤٤، تەلارسازی فەڕەنسی-مەغریبییە.
کریستیان مێتاڵ (ھەروەھا ناسراوە بە مێتاڵی سپی یاخود مێتاڵی بەھەشتی، ئینگلیزی: Christian metal) جۆرێکە لە مۆسیقای ھێڤی مێتاڵ کە پێناسەدەکرێت بە گەیاندنی نامەکان لە ڕێگەی شێوازی نوسینی گۆرانییەکان و پەیوەندییە بەھێزەکەی ئەندامانی گرووپەکانی کە ئەم چەشنە بەکار دەھێنن لەگەڵ مەسیحییەت.
کریستیان یان مەسیحی (بەئینگلیزی: Christian، بەعەرەبی: مسیحی)، کەسێکە کە باوەڕی بە ئایینی مەسیحییەت ھەیە و پەیڕەوی دەکات.
کریستیەن گۆڵدباخ لە ساڵی ١٧٤٢ی زایینی لە نامەیەکدا کە بۆ لیۆنارد ئۆیلەری ناردووە باسی لێ کردووە.
کریسمس یان ڕۆژی لەدایکبوون (کەمەبەستییان مەسیحە)، ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی لەدایکبوونی مەسیح دادەنرێت ئەوەش بیروباوەڕی ئەو مەسیحییانەیە کە بڕوایان وایە کە مەسیح کوڕی خودایە، ڕۆژی کریسمس لە زۆربەی وڵاتانی جیھان و ئەوانەی مەسیحییەکان تێیدا کەمینەن یان نین ئەوا وەک ڕۆژێکی کلتووری دەکرێتە ڕۆژی پشوو واتە بەڕێژەیەکی زۆر لە وڵاتان ئەو ڕۆژە پشوو دەبێت، ڕۆژی کریسمس دووەم گەورە جەژنی مەسیحییەکانە لەدوای جەژنی قیامەیان، بە پێی ڕۆژژمێری زایینی ئەو ڕۆژە دەکەوێتە ڕۆژی ٢٥ و ٢٤ی کانوونی یەکەم گەرچی بیروباوەڕی جیاش ھەن دەربارەی ڕۆژی ڕووداوەکە بەڵام بە گشی لە ٢٥/١٥ ھەتا ١/١ ئەو ڕێ و ڕەسمە بەڕێوو دەچێت.
کریپتۆگرافی (لە یۆنانییەوە: κρυπτός، کریپتۆس، "شاراوە، نھێنی"؛ و γράφειν، گرافیێن، "نووسین") توێژینەوە سەبارەت بە شاردنەوەی زانیارییە.
کریکێت (بە ئینگلیزی: Cricket) یارییەکی وەرشییە کە تێیدا تۆپ و داری تۆپ بەکاردێت.
کرێ یان ھەقدەست (بە ئینگلیزی: Wage) بڕەپارەیەکە، لە بەرانبەر کردنی ئیشێک بە کرێکارێک دەدرێت.
کرێکارانی جیهان یەکگرن!
کرەست پەنک (یان ھەر بە سادەیی کرەست – ئینگلیزی: Crust punk) چەشنێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە لە لایەن ھەردوو چەشنی مۆسیقا ھاردکۆر پەنک و ئێکستریم مێتاڵ ھاندراوە.
کزیە (بە ئینگلیزی: Hip bone) ئێسکێکی چوارگۆشی ناڕێکە کە لە ناوەڕاستەوە نەختێک گێڕاوە.
کشکشێ، نیسک یا ( به‌ ئینگلیزی Larynx )، ئه‌ندامی به‌رهه‌م هێنانی ده‌نگه‌و به‌شێکه‌ له‌ بۆری هه‌ناسه‌، که‌ له‌ نێوان به‌شی خوارووی قوڕگ ( ئه‌وک ) و نایدا جێگیر بووه‌.
کفتە خواردنێکی کوردەواریە.
کفری شارێکی دێرینی  کوردستانە دەکەوێتە ناوچەی گەرمیانەوە، لەم شارەدا  نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب تێیدا دەژین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن، کفری لە ڕووی ئاو و ھەواوە کەشێکی مام ناوەندی ھەیە بەڵام لە وەرزی ھاویندا ھەندێک گەرمە.
کلارا زێتکین (ئیسنیەر ٥ی تەممووزی ١٨٥٧ - ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣٣) سیاسەتمەدارێکی ئەڵمانی چەپڕەو بووە و داکۆکی لە مافەکانی ئافرەت کردووە، وەکو مامۆستا لەقوتابخانەکانی ناوەندی وانەی وتۆتەوە، لەساڵی ١٨٧٥ەوە و لەسەردەمی بسمارک لەپێشەنگی ئەو ئافرەتانە بووە کە لەپێناو ئازادییە گشتیەکانی ئافرەتاندا تێکۆشاوە و بەشداریکردووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی سەدان کڕێکاری ئافرەتی ئەڵمانی.
کلاسیکۆی ئیسپانیا (بە ئیسپانی: El Clásico) بەیاری نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەریەک لە یانەی ڕیال مەدرید و یانەی بەرشەلۆنە دەوترێت، مێژووی ئەم یاریە  تۆپی پێی تێپەڕکردووە تەنانەت چەندەھا جار چۆتە نێو کێشەکانی سیاسەت ی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسی ھەردوو شاری بەرشەلۆنا وە مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لەمێژووی ئیسپانی کە شاری بەرشەلۆنا دەکەوێتە ھەرێمی کەتەلۆنی وە شارەکەی مەدرید یدیش پایتەختی ئیسپانیا یە بەوە کێشەی زۆر کەوتۆتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی.
کلاوندرا بە ئینگلیزی: Caloundra (kəˈlaʊndrə) باشووری ترین بەشتی سانشاینکۆستە لە ویلایەتی کوینزلەندی وڵاتی ئوسترالیا  لە ٩٠ کیلۆمەتری باکووری بریزبێن دایە.
کلووب (بە ئینگلیزی: cloob) وێبگەیەکی ئێرانییە کە لە یەکەم بەفرانباری ١٣٨٣ی ھەتاویدا وەکوو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دامەزرا.
کلووبەفری کۆخ یان کلووی کۆخ (بە ئینگلیزی: Koch snowflake) ھەروەھا بە چەماوەی کۆخ، ئەستێرەی کۆخ و دوورگەی کۆخیش ناسراوە،  چەماوەیەکی بیرکارییە کە لەلایەن ماتماتیکزانی سوێدی ھێلگ ڤان کۆخ ساڵی ١٩٠٤ پێشکەش کرا.
کلپتۆکراسی، (جاروبار بە Cleptocracy دەنووسرێت) (رەگی ئەم وشەیە لە کلپتۆ Klepto واتە دزوجەردە + کراسی Cracy واتە فەرمانڕەوایەتی ھاتووە بە مانای فەرمانڕەوایەتی دەوڵەت لەلایەن دزوجەردەوە)، زاراوەیەکی نەخوازراوی نارەسمیە و بەکاردەھێندرێت بۆ حکومەتێکی گەندەڵ لە بەڕێوبردنی داھاتی گشتیدا بە مانای ئەوەی بەڕێوبردنەکەی وا نەخشە بۆکێشراوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی ھەڵدەستێت بە بەخێوکردن و پشتگیریکردنی دەوڵەمەندی تاکەکەسی و دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسە حکومیەکان و دارودەستەکانیان (کلپتۆکراتەکان).لەبەرئەوەی دیموکراسی دزینی ئاشکرا بۆ بەرژەوەندی راستەوخۆی تاکەکەسی بەمەبەستی پشتگیریکردن بۆ ماوەیەکی دریژخایەن و مانەوە لە دەسەڵاتدا قورستر و زەحمەتتر دەکات، بۆیە رژێمە کلپتۆکراسیەکان زۆرجار رژێمی دکتاتۆرین یان ھەندێک شێوازی تری حکومەتی ئۆتۆکراتین (تاکڕەوین).
کلکدار تەنێکی بەستووی بچووکە کە بە دەوری کۆمەڵەی خۆردا دەسوڕێتەوە و تەنیا لەو کاتانەش بە دیار دەکەوێت کە زۆر لە خۆرەوە نزیک دەبێتەوە، ھەندێ جاریش دیار نابێت و دەچێتە تاریکییەوە.
کلیدەر(بە فارسی: کلیدر)، چیرۆکێکی درێژی دە بەرگیە کە بە زمانی فارسی لە لایەن نووسەری فارس مەحموود دەوڵەت ئابادیەوە نووسراوە.
کلینتۆن جۆزێف داڤیسۆن (بە ئینگلیزی: Clinton Joseph Davisson) (٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٨٨١ - ١ی شوباتی ١٩٥٨) فیزیکزانێکی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ١٩٣٧ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت بۆ دۆزینەوەی لادانی ئێلێکترۆن لە تاقیکردنەوەی بەناوبانگی داڤیسۆن-جێرمەردا.
کلینتۆن ڕیچارد دۆکینز (بە ئینگلیزی: Clinton Richard Dawkins لەدایکبووی ١٩٤١) زانای ئیسۆلۆجی، زانای ژینناسیی توخمەگەشە و نووسەرە.
کنوت ھمسۆن (ماوەی ژیان ٤ی ئابی ١٨٥٩ تاکوو ١٩ی شووباتی ١٩٥٢).
کنچێرتۆ (ئینگلیزی: Concerto) پارچەیەکە لە نووسراوەی مۆسیقی کە بەدرێژایی کات گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە.
کنچێرتۆی پیانۆ (بە ئینگلیزی: Piano concerto) جۆرێکە لە کنچێرتۆ، لە مۆسیقای کلاسیکی دا، پێکھاتووە لە پارچە مۆسیقایەک کە نووسراوەتەوە بۆ پیانۆ تاکو پیانۆژەنێک بیژەنێت، زۆربەی جار لەگەڵ ئۆرکێسترایەک یان گرووپی گەورەی تر.
که‌ چۆن له‌گه‌ل عیلامیه‌کان یه‌کیان گرتووه‌ توانیویانه‌ شاری ئور بگرن و تێکی بده‌ن بۆیه‌ له‌م ده‌قه‌
که‌چۆن هێرشیان کردۆته‌ سه‌ریان و باج و سه‌رانه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون هه‌روه‌ها ده‌قی
کو کلوکس کلان یان ک ک ک، گرووپیێی تیرۆریستی سپیپێست بوون کە خەریکی کوشتن و تیرۆر و ماڵسووتاندن و چەندین تاوانی تر بوون.
کوارگ یان قارچک بە چەندین جۆرە لە زیندەوەران دەوترێت کە خۆراکی خۆیان لە بەرھەمی دیکەی گیانلەبەران بە دەست دێنن.
کوان یا دومەڵ بریتییە لە کۆبوونەوەی کێم لە ھەر شوێنێکی داخراوی لەشدا کە دەبێتە ھۆی ماسین و ھەوکردنی ئەو شوێنە.
کوتاوی دی ئێن ئەی (بە ئینگلیزی: DNA vaccine) کوتاوێکە لە دی ئێن ئەی بۆ ھۆکاری نەخۆشی دروستدەکرێت، بەڵام ناتوانێت ببێتە ھۆی نەخۆشی.
کودەتا کردەوە و فێڵێکی سیاسی و ھەوڵێکە لە لایەن ڕێکخراوێکی نایاسایی، بۆ ڕوخاندن و وەلانانی ڕێبەرانی حکوومەت، کە لە ڕێگای توندوتیژی یان ھەڕەشە ئەنجام دەدرێ.
کودەتای سەربازی ٢٠١٣ی میسر کودەتایەک بوو لەڕۆژی ٣ی تەمموزی ٢٠١٣ لەدژی ئیخوان موسلمین کەلەئەنجامدا یەکەم سەرۆککۆماری میسر بەھەڵبژاردن محەممەد مورسی لەپۆستی سەرۆککۆماری میسر لابرا وە دەستەبەریشکرا و لەجێگای ئەو و بەشێوەیەکی کاتی سەرۆکی دادگای باڵا عەدلی مەنسوور کرا بەسەرۆککۆماری میسر، بەیاننامەی ئەم کودەتا سەربازییە لەلایەن کەسایەتی سەربازی و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارییەکانی میسر و وەزیری بەرگری عەبدولفەتاح سیسی , لەدوای ھێنانە خوارەوەی مورسی دەنگۆی دادگایی کردنی لەگەڵ دارودەستەکەی ھاتەئاراوە
کورت لەڤین (Kurt Zadek Lewin) (١٨٩٠-١٩٤٧) زانایەکی دەروونناسیی ئەڵمانی – ئەمریکاییە.
کورتکراوەی Multiversion concurrency control ئەکاتە MVCC، لە زانستی بنکەدراوەدا ڕێگایەک هەیە بەناوی concurrency control واتە کۆنترۆڵکردنی هەمانکاتی کە بەکاردێ لە سیستمی بەڕێوەبردنی بنکەدراوەدا بۆ دابینکردنی بەدەستخستنی هەمانکاتە (لە کاتێکدا زیاد لە کەسێک بتوانێ هەمان داتا بخوێنێتەوە/بنوسێت)، هەروەها بەکاریش دێ بۆ زمانەکانی پرۆگرامسازی بۆ مەبەستێکی هاوشێوە بەناوی transactional memory 'بیرگەی مامەڵەکاری'.
کورتەچیڕۆک یان چیڕۆکی کورت جۆرێک لە ئەدەبیاتی بەسەرھاتە کە لەچاو ڕۆمان یا چێڕۆکی درێژ بارسایی زۆر کەمتری ھەیە و نووسەر لەوێدا کوورتەیەک لە ژیان یا ڕووداوەکان دەنووسێت.
کورد ئایتی گرووپ (Kurd IT Group) لە زستانی ساڵی ٢٠٠١ (٢١/١/٢٠٠١) ھاتۆتە دنیاوە.
کورد لە سەردەمی ئایینی ئیسلامیشدا لە خاکی کوردستاندا چەند دەوڵەتێکی جیاوازی دامەزراندووە.
کورد لە سەردەمی ئەمەوییەکان (٤١ – ١٣٢) کۆچی.
کورد ناوی شارۆچکەیەکە لە ھەرێمی تۆلنای مەجارستان.
کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخەکانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە.
کورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر‌ وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخە‌کانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە.
کورد وەک ڕەچەڵەک و بنەچە، دەچێتەوە سەر ماد کە ٧٠٠ ساڵ پێش لە دایک بوونی مەسیح دەسەڵاتێکی گەورەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە داوێنی چیای زاگرۆس دا ھەبووە.
کوردانی ئوردن بەو خەڵکە دەوترێت کە بنەچەیان کوردە و لە ئوردن لەدایکبوون یان لەوێ نیشتەجێ بوون.
کوردایەتی یان ناسیۆنالیزمی کوردیی ئایدیۆلۆجیای نەتەوایەتیی کوردییە.
کوردسات (بە لاتینی: Kurdsat) کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی کوردییە کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە  سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە شاری سلێمانی وەشانی بەرنامەکانی دەستپێکردووە.
کوردستان (بە واتای وڵاتی کوردان) ناوچەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن.
کوردستان تیڤی کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی کوردییە کە سەربە پارتی دیموکراتی کوردستانە.
کوردستان ٢٤ پڕۆژە میدیاییەکی کوردی-ئەورووپییە.
کوردسینەما: ماڵپەڕێکی کوردی تایبەتە بە فیلم.
کوردماکس HD کەناڵێکی ئاسمانی کوردی تایبەت بە کات بەسەربردنە، کەناڵەکە زنجیرە دراما و بەرنامەی تەلەفزیۆنی و شانۆگەری کۆمێدیا پەخش دەکات.
کوردیپێدیا یان کوردیپیدیا (بە ئینگلیزی: Kurdipedia) ماڵپەڕێکی زانستنامەیی کوردیی سەر ئینتەرنێتە کە بە چەند زمانێک بابەت بڵاو دەکاتەوە.
کوردیی باشووری یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام و لوڕستان قسەی پێدەکرێت.
کوردیی باکووری یان کورمانجی یەکێک لە شێوەزارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە.
کوردیی ناوەندی یان سۆرانی یەکێک لە زارەکانی سەرەکی زمانی کوردییە کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ‌ دەکرێ.
کوردیی کرماشانی ناوی یەکێک لە بنزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە کە جەماوەری بنەکیی شاری کرماشان قسەی پێ دەکەن.
کوردیی کولیایی ناوی یەکێک لە بنزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە کە کوردەکانی ناوچەی سونقوڕ و کولیایی قسەی پێ دەکەن.
کوردیی گەورەجوویی ناوی یەکێک لە بنزارەکانی دیالێکتی گۆرانی-زازایییە کە تایبەتە بە کوردەکانی دو گوندی گەورەجووی مراوە و گەورەجووی قشلاق سەر بە شارستانی داڵاھۆ لە پارێزگای کرماشان.
کوردە مەسیحیەکان یان کوردە کریستیەکان (Kurdên Xirîstî) ئەو کوردانەن کە پەیڕەوی لە ئایینی کریستیانیزم دەکەن.
کوردەکان لە لوبنان ئاماژەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە لەدایک بوونە یان نیشتەجێن لە لوبنان کە بنچینەیان کوردییە
کوردەکانی خۆراسان بەشێک لە خەڵکی کوردن کە لە باکووری خوراساندا لە وڵاتی ئێران نیشتەجێن.
کوز (بە ئینگلیزی:  Vulva) بەشی دەرەوەی سیستەمی زاوزێی ژنانەیە.
کوشتاری سربرێنیتسا یان جینۆسایدی سربرێنیتسا کوشتاریەک بوو، بۆسنە و ھەرسک بە خۆیەوە بینی ساڵی ١٩٩٥ لەسەر دەستی ھێزە سربیەکان، و لەم کوشتاریەدا ٨ ھەزار کەس بوونە قوربانی و لەگەڵ ڕاگواستنی دەیان ھەزار لە موسڵمانە مەدەنییەکانی ناوچەکە، و ئەم کوشنارگەیە بە یەکێک لە ترسناکترین کوشتار بە کۆمەڵەکانی قاڕەی ئەورووپا دادەنرێت لە دوای جەنگی دووەمی جیھانیەوە.
کوللە، کوللو یان کللۆ (بە ئینگلیزی: Grasshopper) جۆریکە لە مێروو (حەشەرات) لە پۆلی باڵڕاستەکان، نزیکەی بیست ھەزار جۆری کوللەی ھەلبەز ھەیە لە جیھاندا، خواردنی سەرەکییان سەوزاییە.
کومەڵەی ژیانەوەی کورد یان بە کورتی کومەڵەی ژ-ک "شێوەی خوێندنەوەی: ژێ کاف" یەکەم ڕێکخراوی بەھێزی سیاسیی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە ساڵی ١٩٤٢ لە مەھاباد پێکھات و لە ساڵی ١٩٤٥ بە دامەزرانی حیزبێکی نوێ کۆتایی بە ژیانی ھات.
کوندە دەفرێکی چەرمینە، لە پێستی خۆشەکراوی بزن، مەڕ، بەران، یان مانگا دروست دەکرێت، کە لاشەکەی لە ملەوە بە ساغی، بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێ، دەرھێنراوە، بەخڕی دەیگروون و دەریدێنن، شوێنی دەست و قاچەکانی دەدوورنەوە و پارچە دارێکیشی پێوە دەدوورن، بۆ ئەوەی ئاو یا دۆی لێ نەچێت، کوندە بۆ تێکردنی ئاو و دۆ بەکاردێت.
کوندەپەپووی کوێر (فارسی: بوف کور) (ئینگلیزی: The Blind Owl) ڕۆمانێکی شاکارییە لەلایەن سادق هیدایەتـەوە نووسراوە و لە ساڵی ١٩٣٦ بڵاوکراوەتەوە.
کووبا، بە ڕەسمی کۆماری کووبا (بە زمانی ئیسپانی: República de Cuba) وڵاتێکە کەلەچەند دوورگەیەک پێکھاتووە، کە دەکەوێتە ناوچەی کاریبی لەلە کەنداوی مەکسیک، لە کیشوەری ئەمەریکا.
کووران (Kûran، بە فارسی: کوران) دێیەکە لە ناوچەی خەلیفانی شارستانی مەھاباد.
کووفە یەکێک لە شارەکانی عێراقە کە لە پارێزگای نەجەف ھەڵکەوتووە.
کووپە دەفر یان گۆزەیەکی گەورەیە، لە گڵی تایبەتی دروست دەکرێت، لە ئاگردا سوور دەکرێتەوە.
کووەیت یان کوێت (بە عەرەبی: دولة الکویت) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین.
کوڕ بە مرۆڤی نێر دەوترێ، لە تەمەنی کەم دا.
کوڕانی موسا (بە عەرەبی: بني موسى) بریتین لەو سێ برایەی کوڕانی موسا کوڕی شاکر کە ناویان بریتییە لە ئەبوو جەعفەر محەممەد کوڕی موسا کوڕی شاکر (پێش ٨٠٣ - شوباتی ٨٧٣ز) و ئەبولقاسم ئەحمەد کوڕی موسا کوڕی شاکر (مردن: سەدەی ٩) و ئەلحەسەن کوڕی موسا کوڕی شاکر (مردن: سەدەی ٩) بریتی بوون لە سێ زانای ئیرانی سەدەی ٩ لە بەغداد کە ناسراون بە کتێبەکەیان بە ناوی (ئامێرە خۆکارەکان و کەرەستە میکانیکییەکان - Automatic machines and mechanical devices).
کوڕبازی یان نێربازی (بە ئینگلیزی: Pederasty) جۆرە ڕەفتارێکی سێکسییە کە پیاوێک، یان نێرێکی پێگەیشتوو، ھەیەتی بەرامبەر بە کوڕێکی پێنەگەیشتوو.
کوڕی خودا (بەئینگلیزی: Son of God)، گرێیەکە، کە بەپێی تایەفە مەسیحییە سیانەیەتیگەرەکان بریتییە لە پەیوەندییەک لەنێوان یەسووع و خودا دا، کە زۆرتر ناسراوە بە "خودای کوڕ".
کوڕی خودای دابەزیو، زاراوەیەکە زۆرینەی جارەکان دەدرێتە پاڵ یەسووعی مەسیح، بەپێی ئەو باوەڕەی کە یەسووع کوڕی خودایە و بەپێی باوەڕی مەسیحییەکان و ئینجیلە باوەڕپێکراوەکان، یەسووع خودایە و کوڕی خودایە و کەسایەتی دووەمی سیانەیی پیرۆزە.
کوڕی گەپڵە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی ناڵپارێز، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
کوڕێک لەگەڵ قەلنە تابلۆیە‌کی نیگار کێشی بەناوبانگ پیکاسۆیە.
کوڕە میانە یان کوڕەی میانە ناوی لوتکەیەکە لە زنجیرەچیای زاگرۆسدا بە بەرزایی ٢٩٥٠ مەتر.
کوڕە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
کوڵی دەروون یا کوڵوکۆی دەروون چەشنێک تاقیبوونەوەی وشیارییە کە تا ڕادەیەک کورتخایەنە و، لەگەڵ خۆیدا، چێژ و خۆشی، یا بەپێچەوانەوە، ئێش و ناخۆشی دێنێ و، تین بە جموجووڵ و چالاکیی زەین ئەدا.
کویر (بە ئینگلیزی: Queer) دەستەواژەیەکی چەترە کە بەکار دێت بۆ ئاماژە کردن بەو کۆمەڵە کەسانەی کە جیاڕەگەزخواز نین.
کوێری حاڵەتێکە کە مرۆڤ بە ھۆکارێکی فیزیۆلۆژی و دەماری ھەستی فامکردن لە ڕێگای چاو لە دەست دەدات.
کوێستانی قەندیل فیلمێکی دەرھێنەری کورد تەھا کەریمیە و بەرھەمی ساڵی ٢٠١٠یە.
کچ یاخود کیژ مێینەی مرۆڤە لە تەمەنی منداڵی و ھەرزەکاریدا تا دەگاتە تەمەنی پێگەیشتووان.
کچان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سەنگاو، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
کچی کافرۆش فیلمێکی دراما-ڕۆمانسی کوردییە، تەنیا کەریم کاری دەرھێنانی بۆ فیلمەکە کردووە.
کچێک بە تاتۆی ئەژدیھاوە (بە ئینگلیزی The Girl with the Dragon Tattoo) فیلمێکی سویدی- ئەمریکیە لە جۆری کاریگەری و  ڕاز ئامێز کە لە ڕۆمانێکەوە وەرگیراوە بە هەمان ناو لە لایەن ستیگ لارسن ، فیلمەکە لە دەرھێنانی دەیڤد فینچەرە و لە نووسینی ستیڤن زێلیانە ، دانیێل کرەیگ و ڕۆنی مارا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، فیلمەکە بە تێچونی ٩٠ ملیۆنەوە توانی ٢٣٢  ملیۆن دۆلار بەدەست بهێنێتەوە و بۆ ژمارەیەکی زۆر خەڵاتیش پاڵێورا و توانی خەڵاتی ئۆسكار بباتەوە بۆ باشترین مۆنتاژ
کچەکەم لە کوێیە؟ زنجیرە درامایه‌کە.
کڕکڕە جۆرێک شانەی گرێدەرە، نەرمترە لە ئێسک و سەرچاوەی شانەی ئێسکە.
کڵاش کۆنی تاوتاو،ئەکنرێ لە پێ
کڵۆد ئێلوود شانن (بە ئینگلیزی: Claude Elwood Shannon)  ئەندازیاری ئەلیکترۆنیک و بیرکاری ئەمریکایی بوو کە بە باوکی تیۆریی زانیاری دەناسرێت.
کڵێر ڕێدفیڵد (بە ژاپۆنی:クレア・レッドフィールド؛ بە ئینگلیزی: Claire Redfield)، کەسایەتییەکی خەیاڵی یارییەکانی ڕێزدێنت ئیڤڵی کاپکمە.
کڵێسا پەرستگای مەسیحییەکانە کە تێیدا کۆ ئەبنەوە بۆ پاڕانەوە و نزاکردن.
کڵێسای ڕاستەقینەی یەسوع (بە چینی: 真耶穌教會، بە ئینگلیزی: True Jesus Church) کڵێسایەکی سەربەخۆیە لە ساڵی ١٩١٧ دا لە پەکین، پایتەختی چین دامەزراوە.
کڵێسای کاتۆلیک (بە ئینگلیزی: Catholic Church) لەدوای تایفەی (موسوڵمانی سونی).گەورەترین تایفەی مەسیحییەتە، باوەڕداران و دامەزراوە و بیروباوەڕەکانی  کڵێسای کاتۆلیک دەگرێتەوە، ناوەندەکەی دەکەوێتە شاری ڤاتیکان، بارەگای پاپای کاتۆلیک، شوێنکەوتووەکانی لە زۆربەی وڵاتەکانی جیهاندا هەن بە تایبەت لە باشووری ئەورووپا و ئەمریکای لاتینی.
کڵە یان کلە یان کل (بە عەرەبی: کحل) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئافریقا و باشووری ئاسیا بەکاردێت بۆ خامڵاندنی چاوی ژنان (بۆ پیاوانیش، بەڵام کەمتر).
کۆئه‌ندامی ھەناسە (بە ئینگلیزی: Respiratory System) کۆمەڵە ئەندامێکە فەرمانی سەرەکی: دابین کردنی ئۆکسجینی خانە‌کانی لە‌ش و دەرکردنی دوئۆکسیدی کاربۆنی به‌رهه‌مهاتوو له‌ پرۆسه‌ی میتابولیسمه‌.
کۆئەندام (بە ئینگلیزی: Organ System) لە ژمارەیەک ئەندام پێک دێت کە پێکەوە کاردەکەن بۆ ئەنجام دانی کارێک کە پەیوەندییان بە یەکەوە هەبێت ، بۆ نموونە دەم و سورێنچک و گەدە و ڕیخۆڵە و چەند ئەندامێکی دی هەموویان بەیەکەوە کۆندامی هەرس پێک دەهێنن.
کۆئەندامی دەمار (بە ئینگلیزی: Nervous System)، تۆڕێکی ئاڵۆزی خانەکانن، کە پەیوەندییان لەنێوان هەیە، چالاکییە بیر و هۆشی و لەشییەکان کۆنترۆڵ دەکات.
کۆئەندامی دەماریی ناوەندی (بە ئینگلیزی: Central nervous system) بەشێکە لە کۆئەندامی دەمار کە بەشەکانی تر لە ئەو سەرچاوە دەگرن، ئەندامە دەمارییە ناوەندییەکان بریتین لە مێشک و درکەپەتک(نۆخاع) کە ئەرکی سەرەکی ئەوان گرتنی ئاگاداری لە دیکەی بەشەکان و ڕێک خستنی کاروباری ئەوانە، ھەروەھا کارگەلێک وەکوو بیر کردنەوە، فێربوون، فامینی ئێش و ھتد لە ئەستۆی ئەم بەشەی کۆئەندامی دەمارییە.
کۆئەندامی زاوزێی مێینە پێکهاتووە له دوو هێلکەدان و دوو جۆگەی فاڵوب، کە بەستراون بە هێلکە دانەکانەوە، وە ئەندامی منداڵدان کە ئەو شوێنەیە کە کۆرپەلەی تێدا گەشە دەکات، وه زێ ئەو ئەندامەی کە منداڵدان بە دەرەوەی لەش دەگەیەنێت.
کۆئەندامی سووڕان (بە ئینگلیزی: Circulatory system) ئەو کۆئەندامەیە کە خۆراکە ماددە و ھۆرمۆن و گازەکان و...ھتد دەگوازێتەوە و پاشەڕۆکان دەردەکات و پارێزگاری لە پلەی گەرمی لەش دەکات.
کۆئەندامی لیمف بەشێکە لە کۆئەندامی سووڕان کە لە زیندەوەرە بڕبڕەدارەکاندا بوونی ھەیە.
کۆئەندامی ماسولکە (بە ئینگلیزی: Muscular system) ئەو کۆئەندامەیە کە پێکهاتووە لە پەیکەرە ماسولکە و لووسە ماسولکە و دڵە ماسولکە.
کۆئەندامی میز لە  دەرکردنی میز لە لەشی مرۆڤ بەشداری هەیە، بە هۆی بنەمای سەرەکی میز کە ناوی ئوورەیە ئەم بنەما زۆر مەترسیدارە، چونکە ئوورە ژەهراویە و ئەگەر لە خوێن دا بمێنێتەوە دەبێتە هۆی مەسمووم بوون.
کۆئەندامی هەرس یەکێکە لە کۆئەندامەکانی لەشی مرۆڤ کە ئەرکی جاوین، هەرسکردن و مژینی خۆراکی هەیە.
کۆئەندامی هەست بەشێکە لە کۆئەندامی دەمار کە ئەرکی فامکردنی هەستەکانی لە ئەستۆیە.
کۆئەندامی کوێرەڕژێن (بە ئینگلیزی: Endocrine System) کۆمەڵێک ئەندام و خانەن ئەو ھۆرمۆنانە دەردەدەن کە گەشە و پەرەسەندن و ھاوسەنگی ناوەکی ڕێکدەخەن.
کۆبانی یان کۆبانێ (بە عەرەبی دەوڵەتی: عین العرب (کانی عەرەبان)) باژێرێکی کوردنشینە لە رۆژئاوای کوردستان لە دیوی چەپی ئاوی فورات، لە سەر تخووبی نێوان سوریا-تورکیا، ھاوسێی شارو دەشتی فرەوانی (سرووج)ـی ئورفایە.
کۆبوونەوە (بە ئینگلیزی: Meeting، بە عەرەبی: اجتماع) بە کۆبوونی دوو یان چەند کەس لەگەڵ یەک دەڵێن کە سەبارەت بە یەک یان چەند مژار زۆرتر بە شێوەیەکی فەرمی لێدوان دەکەن.
کۆتا سێ شانشینەکەی کۆریا (بە ھانگۆل: 후삼국시대 یان 후삼국 시대؛ بە ھانجا: 後三國時代)، لە ٨٩٢ی زایینی دامەزراوە تا ٩٣٦ی زایینی.
کۆخی سۆفی ڕەشی پیرۆز (Koxî Sofî Reşî Pîroz، بە فارسی: کوخ صوفی رشیدپیروز) گوندێکە لە بەخشی ئاڵۆت لە شارستانی بانە.
کۆد ڕێسایەکە کە فۆرم یان چۆناوچۆنیی نمایشتی زانیاری ئەگۆڕێ.
کۆدی مەکینە پرۆگرامێکی کۆمپیوتەرە کە بە زمانی مەکینە نوسراوە و ڕێنمایی تێدایە کە چارەسەرکەری ناوەندی کۆمپیوتەر ئەتوانێ ڕاستەوخۆ بیخاتەگەڕ.
کۆدەکەی داڤینشی ڕۆمانێکی نھێنی ئامێزە لە نووسینی دان بڕاونە و لە ساڵی ٢٠٠٣ دەرچووە.
کۆرد (ئینگلیزی: Chord) پێکھاتووە لە ٣ نۆت (یان زیاتر)ی مۆسیقا کە بەسەر یەکەوە لێدەدرێن بۆ دەرکردنی ئاواز و مێلۆدی، بەھەرحاڵ، مەرج نییە کۆردەکان بەسەریەکەوە لێبدرێن، ھەندێک جار کۆردی شکاو ھەیە، کە نۆتەکان یەک لەدوای یەک لێدەدرێن، ئەمە یان بۆ مەبەستی مەشق کردن بەکاردێت یاخود ھەندێک جار لە پارچەی مۆسیقی و سۆناتادا بەکاردێت.
کۆردۆبا ، بە ئیسپانی Córdoba، یەکێک لە شارەکان وپایتەختی ناوچەی ئەندەلوس بووە لە باشوری ئیسپانیا وئەکەوێتە سەر ڕۆخەکانی ڕووباری دۆڵی گەورە، ژمارەی دانیشتوانی ئەگاتە نزیکەی ٣١٠،٠٠٠ کەس، ناوبانگی دەرچووە لە ڕۆژانی حوکمی ئیسلامی بۆ ئیسپانیا کاتێک پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی بووە لەوێ، لە دیارترین شوێنەکانی مزگەوتی کۆردۆبا یە.
کۆرس (ئینگلیزی: Chorus – ھەروەھا ناسراوە بە کۆرەکڵ) پێکھاتووە لە کۆمەڵە گۆرانیبێژێک.
کۆرپسی دەق کۆمەڵێکی زۆر دەقی پێکھاتەمەندە(structured)، کە بەشێک یان ھەمووی دەقەکان پەراوێزنووسی(annotation) دەکرێن.
کۆریا ناوچەیەکی جوگرافیە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە.
کۆریای باشوور بە فەرمی کۆماری کۆریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا.
کۆریای باکوور بە فەرمی کۆماری دیمۆکراتیکی گەلی کۆریا وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا.
کۆرە ڕم (بە ئینگلیزی: Halberd) جۆرێکە لە چەکی سپی کە سەرەکەی پێکھاتووە لە ڕمێک و تەورێک.
کۆس عەنبەر یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
کۆساین (بەئینگلیزیی:Cosine، هێما دەکرێ بە Cos)، لە سێگۆشەی گۆشەوەستاودا، کۆساین تێکڕای درێژیی لای تەنیشت بۆ درێژیی ژێت دەداتێ.
کۆستاریکا یان کۆستاڕیکا، بە ڕەسمی کۆماری کۆستاریکا (بە زمانی ئیسپانی: República de Costa Rica) وڵاتێکە لە کیشوەری 
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ساڵی ١٩٥٢ لە گوندی شیواشۆکی گەورەی سنووری قەزای کۆیە لەدایک بووە،لە ئێستادا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە و لەهەمان کاتیشدا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)ە.
کۆسیما فڕانسیسکا گێتانا وانەر (٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٧– ١ی نیسانی ١٩٣٠) کچی مۆزیکدانەری گەورە فڕانز لیزت بوو.
کۆسە گیانلەبەرێکە کە لە ئاودا دەژیێت.
کۆشکی ئۆپێرای شاهانەیی ( بە ئینگلیزی Royal Opera House ) کۆشکێکی شانۆیی تایبەت بە بۆنەکانی هونەری ئۆپێرا.
کۆشکی باڵندە غەمگینەکان ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی بەختیار عەلییە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٩دا بڵاوکرایەوە و لەلایەن ناوەندی ڕەھەندەوە بڵاوکرایەوە، لە ساڵی ٢٠١٤دا، ناوەندی ئەندێشە چاپی دووەمی کتێبەکەی بڵاوکردەوە کە دیزاینی ناوەوەی کتێبەکە گۆڕابوو، وەک گەورەکردنی فۆنت و گۆڕینی قەبارەی فۆنت.
کۆشکی سەرو گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
کۆشکی ناوەڕاست گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
کۆشکی ڕۆژنامەفرۆش (بە ئینگلیزی Newsagent یان Newsstand) شوێنێکە بۆ فرۆشتنی ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێب و نامیلکە ، بەزۆری کۆشکەکان لەسەر شەقام یان وێستەگەکانی گواستنەوە و فرۆکەخانە و نزیک فرۆشگاکان هەن.
کۆلارەوان (بە ئینگلیزی: The Kite Runner) ڕۆمانێکە بە زمانی ئینگلیزی و یەکەمین بەرھەمی بڵاوکراوەی خالید حوسێنی نووسەری ئەفغانییە و لە ساڵی ۲۰۰۷ی زایینیدا کراوتە فیلم.
کۆلۆمبیا، بە ڕەسمی کۆماری کۆلۆمبیا (بە زمانی ئیسپانی: República de Colombia) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا.
کۆلۆن بەشێکە لە بەشەکانی ڕیخۆڵە ئەستوورە.
کۆلۆنیالیزم یان ئیستیعمار بە واتای دەستتێوەردانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتێکی خاوەن دەسەڵاتە لە وڵاتێکی دیکەدا بە بەھانەی ئاوەدانی.کۆلۆنیالیزمی کلاسیک دوای شەڕی دووھەمی جیھانی شوێنی خۆی بە کۆلۆنیالیزمی نوێ داوە کە بە شێوازی نوێی سیاسی، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی لە خۆ دەگرێ.
کۆلێرا یان وەبا (ئینگلیزی: Cholera)، نەخۆشیێکە بەھۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە بڵاو دەبێتەوە.
کۆلێژی ئابوری و زانستە سیاسیەکان
کۆلێژی ئەندازیاری
کۆلێژی خانەی زانستلەگەڵ چەندەها کۆلێژ و پەیمانگای تر...
کۆلێژی زانست
کۆلێژی ماف و یاسا
کۆلێژی پزیشکی
کۆلێژی پەروەردەی (جۆری)
کۆلێژی چارەسەری سروشتی
کۆلێژی ڕاگەیاندن
کۆلێژی کشتوکاڵ
کۆلێژی کۆمپیوتەر و زانیاری
کۆلێژی کەلەپور و فۆلکلۆر
کۆما جڤاکێن کوردستان (بەکرمانجی: Koma Civakên Kurdistan) ناسراو بە کەجەکە (KCK) کەپێشتریش ناوی کۆما کۆمەڵێن کوردستانێ (KKK)، ڕێبەری کەجەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلانە وە سەرۆکی جێبەجێکاریشی موراد قەرەیلان ، دیموکراسی و کۆنفدرالیزم ئایدۆلۆژیای کەجەکەن.
کۆمار (بە یۆنانی پۆلیتاریا) دایەلۆگێکی سوقراتیە و لەلایەن ئەفلاتوونەوە نوسراوە لە دەوروبەری ٣٨٠پ.
کۆماری ئارارات یەکەم کۆماری کوردییە کە خۆی راگەیاندبێت.
کۆماری ئایسلەند (بە ئایسلەندی: Ísland یان Lýðveldið Ísland) وڵاتێکی دوورگەییە کە لە شازەریای ئاتلانتیکی باکووردا ھەڵکەوتووە.
کۆماری ئێڕاق (عەرەبی:جمھوریة العراق) وڵاتێکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
کۆماری دیموکراتیکی عەرەبیی سەحرا (بە عەرەبی: الجمهورية العربية الصحراوية الديمقراطية) دەوڵەتێکە کە خۆی بە خاوەن دەسەڵاتی سەحرای ڕۆژاوا دادەنێت.
کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ (بە فەڕانسی: République Démocratique du Congo) پێشتر زائیر (Zaire) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
کۆماری شێوازێک لە حکوومەتە کە سەرۆکی وڵات (کە بە سەرۆک کۆمار ناودەبرێ) بە ھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی خەڵک ھەڵدەبژێریێت و سەردەمی بەرپرسایەتی سەرۆککۆمار بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە.
کۆماری فەڕەنسا یان فەڕەنسا بەفەڕەنسی پێی دەوترێت (République française یان France)، ئەم وڵاتە دەکەوێتە (ئەوروپای خۆرئاوا)، لەکۆمەڵێک دورگەو زەوی دوای دەریاکان کە دەکەونە کیشوەری ترەوە، فەڕەنسا لەدەریای (سپی ناوەڕاست) ەوە درێژ دەبێتەوە بۆ نۆکەندی (ئینگلیزی) و دەریای (باکور)، ھەروەھا لەڕووباری (ڕاین) ەوە بۆ زەریای (ئەتڵەسی)، فەڕەنسا بەھۆی شێوەو پێکھاتەیەوە ناسراوە بە (شەش لا)، فەڕەنسا ھاوسنورە لەگەڵ (شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، لۆکسەمبۆرگ، ئەڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆراو ئیسپانیا) ھەروەھا لەسنوری دەرەوە واتە لەدورگەو زەویەکانی تر دراوسێی ھەریەکە لە (بەڕازیل، سۆرێنام‌و دورگەکانی ئەنتێلی ھۆڵەندیە).
کۆماری ماڵتا یەکێکە لەکۆمارە ئەوروپیەکان و لەنەخشەی ئەوروپادا دەبینرێ و سێ دوورگەی بچووکە { مالتا، گۆسۆ، پالۆمینۆ } کە دەکەوێتە ناوەندی دەریای سپی و لە باشوری سیچیلیە (سقلیە) ی ئیتاڵی و نزیک باکوری تونس و لیبیایە.
کۆماری میسڕی عەرەبی (بە عەرەبی:جمھوریة مصر العربیة) وڵاتێکی عەرەبییە لە باکووری کیشوەری ئەفریقا.
کۆماری مەھاباد لە ٢ی رێبەندانی 2646ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی ژانویەی 1946 لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر دەستی حیزبی دێموکراتی کوردستان دامەزرێنرا و پێشەوا قازی محەمممەد وەک سەرۆک کۆمار سوێندی یاسایی خوارد، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست دا‌ و لە دوای کۆماری ئاگری-لە تورکیا، دامەزرا.
کۆماری گه‌لی چین (به ماندارین: 中华人民共和国, پین‌یین Zhōnghuá Rénmín Gònghéguó) کە زۆرتر بە چین (به ماندارین: 中国, پین‌یین Zhōngguó, چونگوا) ناسراوە (بەچینی سادە: 中华人民共和国, بەچینی کۆن: 中华人民共和国) ژمارەی دانیشوانەکەی بە زۆرتر لە ١.٣ ملیار کەسەوە مەزەندە کراوە بەمەش دەبێتە پڕدانیشتووانترین وڵاتی جیھان ، چین کە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیادا ھەڵکەوتووە.
کۆماسیناوچه‌یه‌کە به‌ نێوی چه‌می کۆماسییەوە ناسراوه‌ و چه‌ندین گوندی ئاوه‌دان، به‌ڵام که‌م حه‌شیمه‌ت (وەکوو بەردیسپی) له‌خۆ ده‌گرێت که‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری رووبارێک به‌ نێوی چه‌می سوورکه‌وڵ به‌ درێژایی ده‌یان کیلوومیتر ژینگه‌یه‌کی کوێستانی پێک ده‌هێنێت.
کۆمای ئاوی (body of water) زاراوەیەکە بۆ ئاماژەدان بە ھەر پەچنراوییەکی جێی سەرنج لە ئاو کە ڕووی زەوی یا ھەسارەکانی تری داپۆشیبێ.
کۆمپانیای ئای بی ئێم (بەئینگلیزی: IBM، کورتکراوە‌ی (International Business Machine)) یەکێکە لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر و نەرمەکاڵاکانی.
کۆمپانیای ئەپڵ (بە ئینگلیزی: Apple Computer Inc) لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا.
کۆمپانیای ئەھلیە بۆ دڵنیایی و ھاوکاری کۆمپانیایەکی دڵنیایی سعودییە.
کۆمپانیای تۆمارکردن (به‌ ئینگلیزی Labels) ده‌بێته‌ سپۆنسه‌ری هونه‌رمه‌ندێکی دیاریکراو، بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بتوانێت کاریان له‌گه‌ڵ بکات ده‌بێت ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌ک واژۆ بکات که‌ پێک هاتووه‌ له‌ چه‌ند هه‌لو مه‌رجێک، ده‌بێت هونه‌رمه‌ند بیانخوێنێته‌وه‌ و پێیان ڕازی ببێت، دواتر له‌ کاتێکی دیاری کراودا کاتی هونه‌رمه‌نده‌که‌ ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکه‌ و ده‌بێت هونه‌رمه‌ند جارێکی تر ڕێکه‌وتن نامه‌ واژۆ بکاته‌وه‌.
کۆمپانیای دێڵ (بە ئینگلیزی: Dell Incorporation) یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە لە خزمەتگوزاری کۆمپیوتەر و ئایتیدا خزمەتێکی گەورەی کردووە و یەکێکە لە کۆمپانیا ھەرە بەناوبانگەکانی جیھانی کۆمپیوتەر.لە ساڵی ١٩٨٤ز لە ویلایەتی تەکساس لە ئەمریکا لەلایەن مایکڵ دێڵەوە دامەزراوە.
کۆمپانیای سەلام بۆ فڕۆکەوانی یەک لە کۆمپانیاکانی بەرنامەی ھاوسەنگی ئابووری سعودیەیە.
کۆمپانیای نالیا بۆ وەبەرھێنانی گشتی و خانووبەرە کۆمپانیایەکی خۆماڵی کوردییە و لەڕێکەوتی ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ دامەزراوە و ئەندازیار شاسوار عەبدولواحید خاوەندارێتی کۆمپانیاکە دەکات.
کۆمپانیای کۆداک (بە ئینگلیزی: Eastman Kodak) کۆمپانیایەکی ئەمریکی هەمەنەتەوەیە لە بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی بواری وێنە و فۆتۆگراف.
کۆمپانیایەکی ئەلیکتڕۆنیە گرنگی دەدا بە بەرهەمهێنانی کامێرا و مۆبایل و یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان و کۆمپیوتەر.
کۆمپیوتەر یان پێژمێر یان بژمێر ئامێرێکەبۆ زۆر مەبەست بەکاردێت، دەکرێت پرۆگرامبکرێت تا ڕیزە کردارێکی ژمێرەیی یان ژیربێژی (بیرکاری) ئەنجام بدات.
کۆمۆنیزم ڕەخنەی لە دیموکراسی ھەیە بە وەی کە ئەو ووڵاتانەی کە دیموکراسی وەک ڕژێمێکی سیاسی بەناوەڕۆکی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی پێکھێنانی پارتەکان و دەزگاکانی دیموکراسی ھەڵیدەگرێ لەووڵاتانی ڕۆژئاوا وا ناکەن ، بەپێی چەمکی تیۆری کۆمۆنیستی چینێک ھەیە دەسەڵاتی پاوان دەکات ، پێی دەڵێن چینی سەرمایەداری ، وە ئەوان وای دەبینین ڕژێمی دیموکراسی کە ئازادی ھەڵبژاردنیش لەناوەڕۆکی خۆیدا ھەڵدەگرێ ، ئەم چینە بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی دایھێناوە ، ھەروەھا وای بۆ دەچن کە ڕژێمە دیموکراسیەکان لە ڕۆژئاوادا ، لەبڕیارەکانیدا بەرژەوەندی زۆرینەی گەل ئامانج نیە ، بەڵکوو تەنیا خزمەتی کەمایەتی سەرمایەدار دەکات
کۆمۆنیستی بزووتنەوەیەکە کە دژ بە سیستەمی سەرمایەداری و پرۆگرامێکی دابەزیوە کە بە تەواوی ڕێگای لە سەرمایەداری و ئیمپیریالیزم گرتووە ، جگە لەوە حیزبە کۆمۆنیزمە کرێکاریەکان و پرۆگرامەکانیان ڕێگا نادەن بە ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنیزمی بۆرژواوی ، فرێدریش ئەنگەڵس و کارڵ مارکس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست ، مێژوویی‌ترین نووسراوی بزووتنە‌وە‌ سۆسیالیستیە‌کانیان نووسی 
کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەیەکی چەپگەرا بوو کە دژ بە سیاسەتی ڕێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕاوەستا و دەستی کرد بە خەباتی چەکدارانە دژ بە پاشایەتیی پەھلەوی.
کۆمیدیای دراما (بە ئینگلیزی: Comedy-drama) بریتییە لە جۆرێک لە فیلمەکان، شانۆگەرییەکان، و تەلەڤیزیۆنییەکان کە تێیدا کۆمیدیا و دراما کۆ دەبێتەوە، ناوەڕۆکەکان ھەر یەکێک لە گاڵتە و دیمەنە ڕاستەییەکانی لەخۆ دەگرێت.
کۆمیسیۆن دەستەیەکی پێشەیی حکوومی سەربەخۆ و بێ لایەنە، کەسایەتییەکی مەعنەوییە و دەچێتە ژێر چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، ھێزی ڕەھای یاسای دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و ئەنجام دان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان و کارڕاییەکانی ھەیە لە سەر ڕاپرسی و ھەڵبژاردنەکان.
کۆمیکس (بە ئینگلیزی: Comics) یاخود "پەرتوکی وێنەدار"، شێوازێکە بۆ دەربڕینی چیڕۆکێک بەشێوەی وێنەیی، کۆمیک لە زۆربەی جیھاندا بڵاوە و لە کتێبی کۆمیک و چەندەھا کۆمپانیای دیاری وەک کۆمیکەکانی ماڕڤل و کۆمیکەکانی دی سی ھەن تایبەت بە کۆمیک کە ھەریەکەیان پاڵەوانەکانی خۆیان دەناسێنن لەڕێگای کۆمیکەوە.
کۆمێدیای ڕەش یان کۆمێدیای تاریک جۆرێکە لەبابەتەکانی ئەدەب و کۆمێدیا.
کۆمەڵناسی شێوازێکی‌ زانستی‌ نوێیە بۆ لێکۆڵینەوەی‌ ڕەفتاری‌ کۆمەڵایەتی‌ و ڕەفتارکردن لەگەڵ بابەتە مرۆییەکان.
کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان (بەئەرمەنی: Հայոց ցեղասպանություն) ڕووداوی مێژوویی کوشتنی خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ بۆ مەبەستی لە ناو بردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان ڕووی دا.
کۆمەڵکوژی یان جینۆساید (بە ئینگلیزی: Genocide) بە لەناوبردنی کۆمەڵێک خەڵک یان دەستەیەک دەوترێت لەلایەن وڵاتێک یان پارتێکی دەسەڵاتدارەوە لەناوبرابن و ھەوڵی کوشتنیان درابێت.
کۆمەڵکوژیی قەڵاتان بریتی بوو لە کوژرانی ژمارەیەک کەسی سیڤیلی کورد کە لە گوندی قەڵاتاندا ڕووی دا.
کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی جەنگی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٠٠٠یش بریندارکران ئەمە جگە لە ونبوونی چەندەها منداڵ.
کۆمەڵگای فرەڕەگەز یان کۆمەڵگای فرەنەتەوە (بە ئینگلیسی: Multiethnic Society) کۆمەڵگایێکە کە ئەندامەکانی سەر بە زۆرتر لە یەک گروپی ڕەگەزین، پێچەوانەی ئەو کۆمەڵگایە کە لە باری ڕەگەزییەوە یەکدەستە .
کۆمەڵگە یان کۆمەڵگەی مرۆیی بارودۆخ یان ھەلومەرجێکە کە تێیدا ئەندامانی یەک کۆمەڵ بۆ بەرژەوەندی ھاوبەش پێکەوە دەژین.
کۆمەڵگەی ئینتەرنێتی (Internet Society) ڕێکخراوەیەکی ناقازانجخوازی ناونەتەوەیییە کە لە ساڵی ١٩٩٢-ەوە (ساڵی دامەزرانی) لە بوارەکانی سیاسەتڕێژی، پەروەردە، و ستانداردەکانی پێوەندیدار بە ئینتەرنێتەوە، کاری ڕێبەرایەتیی لەئەستۆ گرتووە.
کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی (بە ئینگلیزی: LGBT Community) پێکھاتووە لە کۆمەڵگەیەکی فراوان لە گەی، لێزبیان، دووڕەگەزخواز، گشتڕەگەزخواز، پۆلڕەگەزخواز و پشتگیرەکانیان لەگەڵ چەند ڕێکخراوێکی تر کە ھەمان ئامانجییان ھەیە لە دابینکردنی مافەکانی ھاوڕەگەزخوازان.
کۆمەڵگەی مەدەنی مەبەست لەو کۆمەڵگایەیە کە ھەریەک لە کۆمەڵ و رێکخراوە خۆبەخشە ئازادەکان واتا ئەوانەی لە لایەن سیستەمی سیاسی ھەر دەسەڵاتێکەوە ھان نادرێن تا دەست بخەنە ناو کارو باری ھاوڵاتیانەوە و ھەوڵ پێش خستنی سەرجەم بوارەکانی ژیانی خەڵک و کۆمەڵگەکەیان دەدەن.
کۆمەڵگەی کراوە (بە ئینگلیزی: Open society) چەمکێکە یەکەم جار لەلایەن فەیلەسووفی فەرەنسی ھێنری بێرگسۆن پێشنیازکرا لە ساڵی ١٩٣٢ و لە ماوەی جەنگی جیھانیی دووەم لەلایەن فەیلەسووف؛ کارڵ پۆپەر پەرەی پێ درا.
کۆمەڵگەی کەنەدایی بۆ ئەندازیاریی شارستانی (بە ئینگلیزی: Canadian Society for Civil Engineering) ناسراو بە سی ئێس سی ئی بە ئینگلیزی: CSCE ڕێکخراوێکی پێکھاتوو لە ئەندازیارانی شارستانییە کە لە ساڵی ١٨٧٧دا دامەزراوە.
کۆمەڵێک چیرۆکی منداڵانە لە ‌نووسینی: محەمەد ڕەحیم ڕەمەزان.
کۆمەڵە فەرمان (بە ئینگلیزی: Instruction set) یا نژیاروانیی کۆمەڵە فەرمان (بە ئینگلیزی:  Instruction set architecture یا ISA) ئەو بەشە لە نژیاروانیی کۆمپیوتەرە کە پێوەندیی بە پرۆگرامینگەوە ھەیە، کە ئەمەش داگری جۆرەدراوە بنەچەیییەکان، فەرمانەکان، شێوازەکانی ناونیشاندان، نژیاروانیی بیرگە، مامەڵە لەگەڵ ئاوارتە و ناوبڕ، تێچوو/دەرچوو -ی دەرەکییە.
کۆمەڵە وتاری فێدڕالیست کۆی ٨٥ وتارە کە بۆ هاندانی خەڵکی ویلایەتی نیویۆرک بۆ پاڵپشتی کردن لە واژۆی یاسای بنەڕەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان ساڵی ١٧٨٧ هەتا ١٧٨٨ نووسراون.
کۆمەڵە پارتێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان  'بوو کە لە دوای ڕووخانی رژێمی پاشیەتی لە ئێران دا بۆ ماوەیەک لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەسەڵاتی بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بە دەستەوە بوو.
کۆمەڵە یان تاقم (بە کورمانجی: کۆم، Kom؛ بە ئینگلیسی: Set؛ بە عەرەبی: مجموعھ) دەستەیەک لە شتانی لێک جیاوازە.
کۆمەڵەی ئازادیی و ژیانەوە و یەکێتیی کورد بەکورتیی کاژیک کۆمەڵەیەیەکی ڕۆشەنبیری سۆسیالیزمیی بوو لەساڵی ١٩٥٩ لەباشووری کوردستان دەرکەوت، کاژیک  لەسەر بنچینەی قوتابخانەی کوردیی سۆسیالیزم دامەزرابوو باوەڕی بەوە نەبووکە شۆڕشێ لەکوردستاندا بە بێ تێپەڕاندنی سەردەمی ڕۆشنکاری سەربگرێ.
کۆمەڵەی ئەحمەدی، بە ھیندی: أحمدیہ، تائیفەیەکی ئیسلامیین دروستبوو لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەی زایینی لە نیمچەقاڕەی ھیندی، دامەزرێنەرەکەی میرزا غوڵام ئەحمەد قائدیانییە، بە ناوی گوندی قادیانەوە لە ھەرێمی بنجاب لە ھیندستان ناونراوە، بناغەی کۆمەڵەکەی دانا ساڵی ١٨٨٩ز، کاتێک ڕایگەیاند ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە و نوێکەرەوەی سەردەمەکەیەتی، ئەحمەدییەکان لە ھەموو ئەو وڵاتانەدا دەژیین کە کۆچکردووی نیمچەقاڕەی ھیندی لێبێت.
کۆمەڵەی بەرخۆدان یان کۆما بەرخوەدان (Koma Berxwedan) کۆمەڵەیەکی مۆسیقیی کوردییە.
کۆمەڵەی خوێن (ئینگلیزی: Blood type) بریتییە لە پۆڵێنکردنی خوێن، کە بەندە لەسەر جۆری ئەو دژەپەیداکەرەی کە دەکەوێتە سەر ڕووی خڕۆکە سوورەکان.
کۆمەڵەی خۆر بە خۆر و ھەموو ئەو ھەسارانە دەوترێت کە لەدەوری دەخولێنەوە.
کۆمەڵەی دیوان (بەعەرەبی: جماعة الديوان)، بزووتنەوەیەکی نوێکار بوون لە شیعری عەرەبیدا، لە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدەهەم و نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا دەرکەوت لەسەر دەستی عەباس مەحموود ئەلعەقاد و ئیبراهیم ئەلمازنی و عەبدولرەحمان شوکری.
کۆمەڵەی زانستی پێکھاتووە لە سەرجەم دەستەی زانستمەندان، پێوەندییەکانیان و ھاوکاریییەکانیان.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان  حیزبێکی سیاسیی چەپی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەو عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتیی حیزبەکەیە.
کۆمەڵەی ماندێلبرۆت (بە ئینگلیزی: Mandelbrot set) بریتییە لە کۆمەڵێک خاڵ لەسەر ڕووتەختی ئاوێتە، کە فراکتاڵێک پێک دەھێنن.
کۆمەڵەی نەتەوەکان ڕێکخراوەیەکی ناونەتەوەیی بوو کە لە ساڵی ١٩٢٠ و لە ئاکامی پەسەندکرانی پەیماننامەی ڤێرسای دامەزرا و بە دامەزرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٦ لێک ھەڵوەشایەوە.
کۆمەڵەی ژێدەرکراوەی کورد (کۆسک) Kurds Open Source Community – KOSC
کۆمەڵەی کارگێڕی سعودیە (بە ئینگلیزی Saudi Management Society) کورتکراوی (SMA)..
کۆمەڵەیەکی خۆبەخشە گرنگی ئەدات بە بواری ژێدەرکراوە‌ بە زمانی کوردی.
کۆمە‌ڵە‌ی خوێندکارانی کورد لە‌ نە‌رویج (ک.خ.ک.ن) یان بە‌ نە‌رویجی  (Kurdisk studentforening i Norge; KSFN) 
کۆمە‌ڵە‌ی خوێندکارانی کورد لە‌ نە‌رویج(ک.خ.ک.ن)، لە‌ ساڵی ٢٠٠٤ دا دە‌مە‌زراوە‌ و نوێنە‌رایە‌تی خوێندکارە‌ کوردە‌کانی ھە‌رچوار پارچە‌کە‌ی کوردستان دە‌کات.
کۆنان ئێدۆگاوا (بە ژاپۆنی: 江戸川 コナン بە رۆماجی: Edogawa Konan) ئەو شینچی کودۆیە دوای بچووک بوونەوەی قەبارەی بە هۆی خواردنی گولاجی ژەهراوی APTX4869.
کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ (ئینگلیزی: Future Boy Conan)، (ژاپۆنی: 未来少年コナン - میرایی شۆنین كۆنان) زنجیرەکە ناسراوە بە عەدنان و لینا ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ناوی پالەوانە سەڕەکیەکان، ئەو زنجیرەیەکی ئەنیمی ژاپۆنییە،دروستکراوی کۆمپانیای نیپۆن ئەنیمەیشنە، وەرگێردراوە بۆ سەر زمانی کوردی لە ساڵی ١٩٩٦، پێکهاتووە لە ٢٦ حلقە، وە نیشان درا لە شاشەی تەلەفزیون ساڵی ١٩٩٦ وە تا ئیستە نیشان دەدرێ لە هەندێ کەنال، وە ھایاو میازاکی کاری دەر هێنانی بۆ کرد، کە یەکێکە لە گەورەترین دەرهێنەرانی ئەنیمی لە جیھاندا، ئەوەش لە ساڵی ١٩٧٨بوو بۆ یەکەم جار لە ٤ی ئەپرێلبۆ ٣١ی ئۆکتۆبەر لە تەلەفزیونەکانی ژاپۆن پەخش دەکرا،وە لە چیرۆکی The Incredible Tide واتە ھەلکشان جوانەمەبەستی ھەلکشانی دەریایە کە ئەلیکساندەر کی نووسیویەتی وە باس لە رووداوەکانی دوای کۆتای جیھان دەکات.
کۆناکری پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی گینێیە.
کۆنت کلوود ھێنری دۆرفرووا ناسراو بە سان سایمۆن (١٧ی تشرینی یەکەمی ١٧٦٠ - ١٩ی ئایاری ١٨٢٥) فەیلەسووفێکی فەڕەنسی بووە و لەگەڵ ئەوەدا بووە دەوڵەت دەست لە ژیانی ئابووری وەربدات ، ساڵی ١٧٦٠ لەپاریس لەدایکبووە، بانگەشەی بۆ گرنگیدان بە پیشەسازی کردووە و ئاماژەی بە گرنگی پەرلەمانداوە سەبارەت بە بواری ئابووری و داوایکردووە پەرلەمان بکرێت بە سێ‌ ئەنجومەنەوە (ئەنجومەنی داھێنان، ئەنجومەنی پشکنین، ئەنجومەنی جێبەجێکردن).
کۆنترین ئاماژه‌پێکردن به‌ سووئیه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌رده‌می بنه‌ماله‌ سۆمه‌ریه‌کان یه‌که‌م ده‌ق
کۆندۆم یان کاندۆم (بە ئینگلیزی: Condom)، یان کاپوت پۆشەنێکی ناسکی پلاستیکییە، کاتی سێکسی ژن و پیاو، بۆ پێشگری لە سکپڕی نەخوازیاو یان نەخۆشی جنسی، بەسەر ئەندامی زا و ێ پیاودا  دەکرێ .
کۆنراد ھێرمان جۆزێف ئەدیناوەر (ماوەی ژیان:٥ی کانوونی دووەمی ١٨٧٦ لەشاری کۆڵۆنیا تاکوو ١٩ی نیسانی ١٩٦٧)  ، یەکەم ڕاوێژکاری کۆماری یەکێتیی ئەڵمانیا بووە، ساڵی ١٨٩٤ قۆناغی دواناوەندی تەواوکردووە، دواتر زەمالەی خوێندنی لەشاری کۆڵۆنیا وەرگرتووە بۆ خوێندنی یاسا لەزانکۆی فرایبرج، دوای دوو وەرزی خوێندن لە میونیخ و ئامادەبوون لە موحازەرەی ئابووری نەتەوایەتی ڕۆشتووە بۆ بۆن و لەساڵی ١٨٩٧ لەتاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتوو بووە و لەساڵی ١٩٠١ بەپلەی پەسەندە لەتاقیکردنەوەی دادی بەرلین سەرکەوتوو بووە، دوای تەواوبوونی ماوەی تاقیکردنەوە لە دادگای شاری کۆڵۆنیا ساڵی ١٩٠٢ لە نووسینگەی پارێزەرانی ڕاوێژکاری یاسایی ھەرمن کاوزان لە کۆڵۆنیا کاری کردووە.
کۆنفلیکت: گلۆوبل تێرۆر یان کۆنفلیکت: گلۆوبل ستۆرم (بە ئینگلیزی: Conflict: Global Terror (پێشی دەوترێت Conflict: Global Storm)) گەمەیەکی ڤیدیۆییی تەقەکەری تەکتیکییە کە لەلایەن پیڤۆتاڵ گەیمز و بە ھاوکاریی ئێس-سی-ئای گەیمز و ٢کەی گەیمزەوە بۆ پلەیستەیشن ٢، ئێکسبۆکس، مایکرۆسۆفت ویندۆز و مۆبایل بەرھەمھێنراوە.
کۆنفوشیوس (بە ئینگلیسی: Confucius؛ شێوەخوێندنەوی: [kən-fyü-shəs]) لە وشەدا بە مانای "سەردار کۆنگ" (لەدایکبووی ٥٥١ساڵ پێش زایین - کۆچی دوایی ٤٧٩ساڵ پێش زایین) بیرۆکەوان و فەیلەسووفێکی کۆمەڵگایی چینی بووە.
کۆنفووشیزم (بە چینی: 儒學  Chinese-RuXue(Confucianism).ogg ؛ کە بە واتای مامۆستا یاخود بەڕێوەبەر دێت).
کۆنفیدراڵی یاخود کۆنفیدراسیۆن (بە ئینگلیزی: Confederation) چەمکی پەیوەندی نێوان چەند وڵاتێکە کە ھەر یەکە خاوەنی سەرەوەریی خۆیەتی بە پێی ڕێکەوتنی پێشینە و گەیشنە خاڵی ھاوبەش لە بوارە جیاجیاکان دا بە بێ ئەوەی ئەم یەکێتییە ببێتە ھۆی دروست بوونی وڵاتێکی نوێ یاخود بەشێوەیەک لە شێوەکان ببێتە فیدراڵی.
کۆنکریت یان کۆنکرێت (بە ئینگلیزی: Concrete)، بریتیە لە تێکەڵێک چیمەنتۆ و ڕیخ(خیز) کە بۆ دروست کردنی باڵەخانە و دیوار و جادە و ھەرجۆر پێکھاتەیەک بە کار دێت.
کۆنکۆرد (بە ئینگلیزی: Concorde)، فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگری بەریتانی-فەرەنسی بوو کە بە بزوێنەری سەروو خێرای دەنگ کاری دەکرد و بەردەوام بوو لە کارکردن تا ساڵی ٢٠٠٣ , ئەم فرۆکەیە بە خێراترین فرۆکە دادەنرێت کە خێرایەکەی دەگەیشتە ٢١٨٠ کیلۆمەتر لە ھەر کاتژمێرێکدا (ئەم خێراییەش دوو ھێندەی خێرایی دەنگە لە ھەوادا).
کۆنگرەی ئاشتی پاریس: لەنێوان ساڵەكانی ١٩١٩ — ١٩٢٠ ئەم کۆنگرەیە دوای کۆتایی ھاتن بە جەنگی یەکەمی جیھانی لە پاریس پێتەختی فەرەنسا لە (٦ی شوباتی ١٩١٩ز) بەسترا.
کۆنی ٢٠١٢ (بەئینگلیزی (فەرمیی): KONY2012 یان Kony2012) کورتە فیلمێکە لەلایەن کۆمپانیای ئینڤیزبڵ چیڵدرن، نووسەرانی ئینڤیزبڵ چیڵدرنەوە، درووستکراوە و لە ٥ی ئازاری ٢٠١٢ دا بڵاوکراوەتەوە.
کۆنیشانی ستۆکھۆڵم جۆرێکە لە کۆنیشان کە بەھۆی شۆکەوە دروست بوو، کە وا لە کەسێکی فڕێندراو دەکات پەیوەندی و ھەست دروست بکات بەرامبەر بەو کەسەی کە فڕاندوویەتی و گرتوێتی وەک ستراتیجییەکی خۆپاراستن.
کۆنیشانی فریودەر یان ئیمپۆستەر سیندرۆم (بە ئینگلیزی: Impostor syndrome) حاڵەتێکی دەروونییە کە تێیدا خەڵکی گومان لە دەستکەوت یان سەرکەوتنەکانیان دەکەن و ناتوانن قبوڵی بکەن.
کۆنەدێ (Konedê، بە فارسی: کهنه‌ده) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی مەھاباد.
کۆنەوارەتی Conservatism ئایدیۆلۆژییەکی سیاسییە داوای پاراستنی نەرێت و سیستەمی جڤاکی دەکات.
کۆنەکان چەندین جۆرە لە گیانلەبەرانن کە تاکە خانەیین.
کۆپرینێلوس مایکاسیوس (ئینگلیزی: Coprinellus Micaceus) جۆرێکی کوارگە، ئەم کوارگە سەرەتا ڕەنگی زەردێکی ھەنگوینییە.
کۆپنھاگن (بە دانمارکی: København ؛ بە ئینگلیسی: Copenhagen) پایتەختی وڵاتی دانمارکە.
کۆپیاپۆ کانێکی دەرھێنانی کانزاییە دەکەوێتە ناوەڕاستی بیابانی ئەتەکاما لە چیلی ،
کۆچکردنی تورک ئەم بابەتە باسی بڵاوبوونەوەی تورک ئەکات لە ناوەڕاستی ئاسیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا لە نێوان سەدەی شەشەم بۆ یازدەهەمی پاش زاین (کە ئەکاتە سەرەتای چاخەکانی ناوەند).
کۆچەر (Koçer، بە فارسی: کوچر) گوندێکە لە بەخشی ئاڵۆت لە شارستانی بانە.
کۆچەر بیرکار (بە ئینگلیزی: Caucher Birkar) بیرکارێکی ھاوچەرخی کوردە کە لە ساڵی ١٩٧٨دا لە گوندی نێ سەر بە شارستانی مەریوان بە ناوی فەرەیدوون درەخشانی لەدایکبووە.
کۆڕی زانستیی زمانی کوردی لە ئەنجامی بەرێوەچوونی کۆنگرەی زانستی فێرکاری زمانی کوردی بە ھەڵبژاردنی ٢٠ کەس لە نووسەر و رۆشنبیر و زمانزانانی کوردستانی ئێران ساڵی ١٣٨١ لە تاران دامەزارو و شەرعییەتی خۆی لە کۆی دەنگی نووسەران و ئەدیبان و رۆشنبیرانی کوردستانی ئێران وەرگرتووە.
کۆڕەوی کوردەکان لە ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ ڕوویدا.
کۆڕەک تیڤی  کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ئاسمانییە، گرنگی دەدات بە بوارەکانی ھونەر بەگشتی.
کۆکردنەوە یەکێ لە چوار کارە سەرەکییەکانی بیرکارییە.
کۆکەڕەشە (بە لاتینی: Pertussis) یەکێکە لە نەخۆشییە درمە کوتوپڕەکانی کۆئەندامی ھەناسە، بەتایبەتی لە وڵاتە فێنکەکاندا، لە شاردا زۆرتر بڵاوە.
کۆگای ئەپڵ یاخوود بازاڕگای ئەپڵ ئەو بازاڕەیە کە تێیدا بەرھەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ ی تیا دەفرۆشرێت لەوانە ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد و زنجیرە بەرھەمی مەکینتۆش و ئەپڵ تیڤی، تا ئێستاش ٣٧٣ کۆگا یان فرۆشگا لە ١٣ وڵات بە فەرمی کراوەتەوە
کۆگەی دراوەی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer data storage) کە ھەندێ جار تەنها پێ ئەوترێ کۆگە یا بیرگە، تەکنۆلۆژیایەکە پێکهاتوو لە پارچەکانی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تۆمارکردن، کە بۆ ھەڵگرتنی دراوەگەلی دیجیتاڵ بەکار دێ.
کۆڵ ئۆف دیوتی زنجیرە یاریەکی ڤیدۆییە کە لەلایەن کۆمپانیای ئاکتیڤشن بڵاو دەکرێتەوە وە
کۆڵان گوندێکی شارستانی مەریوانە.
کۆڵانەکانی پشتەوە (بە تورکی: Arka Sokaklar) زنجیرە درامایەکی تورکییە کە لە کەناڵ دی لە وڵاتی تورکیا پێشکەش دەکرێت.
کۆڵبەر ئەو کرێکارەیە کە لە ڕێگەی گواستنەوەی کاڵاوە بۆ ئەو دیو سنوورەکانی وڵاتێک ڕۆژگار دەگوزەرێنێت.
کۆڵۆنی (بە ئینگلیزی: Colony) زنجیرەیەکی ٢٠١٦ی ئەمەریکی درامی خەیاڵییە لەلایەن کارلتۆن کیوس و ڕایان کۆنداڵ دروستکراوە.
کۆڵینەوە دەتوانرێت وەکوو گەڕان بە دوای مەعریفەت یان ھەر چەشنە تۆژینەوەی سیستەماتیک بۆ دامەزرانی ڕاستییەکان پێناسە بکرێت.
کۆڵەکە، کۆڵەگە، ستوون یان ئەستوون (بە ئینگلیزی: column) جۆرە پێکھاتەیەکە کە بە زۆری لە خانووەکان و تەلارەکاندا ڕاست و قنج دەوەستێ و ھێزی تەوەرەیی پەستانی (فشاری) ڕاگیر دەکات.
کۆی پارێزگاکانی کوردستانی مەزن، بریتیین لەمانە:
کۆیلا (بە ھیندی: कोयला) (بە کوردی: خەڵوزی بەردین) فیلمێکی هیندیی ساڵی ١٩٩٧ـە و لە دەرهێنانی ڕاکیش ڕۆشانە.
کۆیلە یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی قەسرێ سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.
کۆیە شارێکی کوردستانە کە ناوەندی قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای ھەولێرە.
کیجی ئینافون (بە ئینگلیزی: Keiji Inafune؛ بە ژاپۆنی: 稲船 敬二)، لەدایکبووی ٨ی مەیی ١٩٦٥ لە کیشیوادا، ئۆساکا، ژاپۆن.
کیسەڵ گیانلەبەرێکە لەسەر خاک دەژی و بە گیانلەبەرێکی لەسەرخۆ (ھێواشڕۆ) ناسراوە.
کیسەی ھەوایی یاخود سەرینی ھەوایی (بە ئینگلیزی: Airbag)، ھۆکارێکی دڵنیایی (سەلامەتی) ئۆتۆمبێلە بۆ پاراستنی گیانی سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێل لەکاتی ڕووداو و پێکداداندا.
کیشوەر، بە پانتاییەکی وشکانی فراوان ئەوترێت کە گەورەتر بێت لە دوورگە، لەگەڵ ئەوەی ئەو ڕێگەیەی کە وشکانی پێ دیاریی ئەکرێت کە کیشوەربێت یان دوورگەیەکی گەورە، ئەگۆڕێت لە نێوان جوگرافییەکان و لێکۆڵەرەوەکانی زانستی زەوی، و ئەم جیاوازە دەرکەوتووە لە ژمارەی قاڕەکان لە دابەشکاردنە جیاوازەکاندا، کیشوەرەکان بە گشتی لە ڕووی بڕیارەوە دیاری دەکرێن تا لە ڕووی پێوەرێکی ڕوونەوە.
کیل (ئەڵمانی: [ˈkiːl] ( گوێگرتن)) پایتەخت و بەناوبانگترین شارە لە ویلایەتی شلێسڤیگ-ھۆلشتاین، لە باکووری ئەڵمانیا.
کیلۆ پێشگرێکی سیستەمی نێونەتەوەییی یەکەکانە کە لەگەڵ ١٠٣ یا ١٠٠٠ بەرابەرە.
کیلۆمەتر یان کیلۆمیتر (بە ئینگلیزی:  Kilometre یان Kilometer)، بۆ پێوانی درێژایی یان پانایی شتێک کە ماوەی زۆر بێت بەکار دێت.
کیمیا زانستێکە کە لە سەر پێکھاتە، تایبەتمەندی، تێکەڵ ەکان و گۆڕینی مادەکان دەکۆڵێتەوە.
کیمیاگەر (بە پۆرتوگالی:O Alquimista) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری بەڕازیلی پاولۆ کۆیلۆ کەلەساڵی ١٩٨٨ بڵاوکرایەوە ، نووسراوە سەرەکییەکە بە زمانی پورتوگالییە تا ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەم بەرھەمە بۆ ٥٦ زمان وەرگێڕدرابوون ، چیڕۆکی ڕۆمانەکە باس لە گەشتگکردنی لاوێکی ئەندەلووسی دەکات بەناوی سانتیاگۆ بۆ وڵاتی میسر کەلەدوای چەند خەون بینینێک لێی گەنجینەیەکی دۆزییەوە لەوێ ، ڕۆمان کیمیاگەر بەپێی دەزگای ڕۆژنامەوانی فەڕەنسا (AFP) ییەوە ٦٥ ملیۆن دانە بە ٥٦ زمانی جیا فرۆشتراوە ، ھاوکات نێوی پاولۆ کۆیلۆ چووە نێو ئینسایکڵۆپیدیای گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان بەوەی کتێبی نووسەرێکی زیندوو بۆ ٥٦ زمان وەرگێڕدرابێت.
کیمیای ئەندامی لقێکە لە لقەکانی زانستی کیمیا کە باس لە پێکھاتە و کارلێک و خاسیەتەکانی ئاوێتە ئەندامییەکان دەکات.
کیمیای جووڵەیی یان جووڵەکیمیا (ئینگلیزی: Chemical kinetics) لقێکی کیمیایە، بایەخ بە خوێندن و لێکۆڵینەوەی خێراییی کاردانەوە و ڕێبازەکانی دەدات.
کینتاکی بە(ئینگلیزی:Kentucky) یەکێک لە ویلایەتەکانی باشووری ئەمریکایە.
کینجی کۆداما (こだま兼嗣 کۆداما کینجی) ئەو دەرهێنەرێکی ئەنیمێی ژاپۆنییە لە دایک بووە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ لە ھۆکایدۆ.
کینگدم (بە ژاپۆنی: キングダム) (بە ئینگلیزی: Kingdom) زنجیرە ئەنیمێ و مانگایەکی ژاپۆنییە.
کینیا، بە ڕەسمیکۆماری کینیا (بە ئینگلیزی: Republic of Kenya) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
کینە ئەم سروودێکی شڤان پەروەرە، ئەم سروودە ھۆنراوەی جگەرخوێنە و بە ئیزنی ئەو لە لایان شڤان پەروەر دەستکاری تێدا کراوە و لە سالی ١٩٧٩ زایینیدا وتراوە.
کیووشو (بە ژاپۆنی:九州) سێھەمین دوڕگەی گەورەی وڵاتی ژاپۆنە.
کیوی میوەیەکە، توێکڵەکەی قاوەیییە و گۆشتەکەی سەوزی کاڵە.
کیژان ئیبراھیم خەیات  گۆرانیبێژێکی کوردە.
کیڤن رود لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٥٧ ، کیڤن سیاسەتمەداری ئوسترالییە ، لەئێستادا و لەوەتەی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٣ سەرۆک وەزیرانی وڵاتی ئوسترالیا و سکرتێری گشتی حیزبی کرێکارانی ئوسترالیا هاودەمیش پێشتر هەردوو پۆستی وەرگرتبوو یەکەمیان پێشتر سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا بوو لەماوەی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٠ وە پێشتریش سکرتێری حیزبی کرێکارانی ئوسترالیا بووە لەماوە ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠.
کێبڵی تیشکی (بە ئینگلیزی: Fiber Optic) سەرەتای داھێنانی دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٧٠.
کێراتین ماددەیەکی کیمیایە کە بەشداری دەکات بە شێوەیەکی سەرەکی و وەکو ماددەیەکی بنچینەیی لە دروست کردنی (موو، پەڕەموچ، دەندوک، نینۆک، قۆچ و ...) و ھەروەھا بە ڕێژەیەکی کەمیش لە دروست بوونی پێستدا بەشداری دەکات.
کێرانگ!
کێشی ئەتۆمی (بە ئینگلیسی : Atomic mass) بریتییە لە کێشی ئەتۆمەکانی توخمێکی کیمیایی لەچاو  ١/١٢  کێشی ئیزۆتۆپی کاربۆنی دوازدە  (١٢ C) کە یەکە .
کێشی جیھان (ئینگلیزی: Weight of the World) گۆرانییەکی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە لە دووەم ئەلبومی ستودیۆیان بەناوی دەرگا کراوەکە (٢٠٠٦).
کێشی شیعر (بەئینگلیزی: Metre، بەعەرەبی: وزن) بریتییە لە چۆناوچۆنی چنینی وشەی ھەر باڵێکی شیعر لە باری ئاھەنگی خوێندنەوە.
کێشەی بوونی خوا بەردەوام یەکێک لە پڕ ڕاوێژ ترین وت و وێژە فەلسەفیەکان لە درێژەی مێزوودا بووە وە بەردەوام فیلسووفەکان لە بیرۆکەگەلی جیاوازدا دەلیل گەلێکیان بۆ سەلماندنی بوون و نەبوونی خوا هاورۆتەوە.
کێشەی عەرەب-ئیسڕائیل (بە عەرەبی:  الصراع العربي الإسرائيلي) بە زنجیرە ناکۆکییەکی ڕامیاری و پێکدادانی ئەرتەشی لە نێوان لووتکەی عەرەبی و ئیسرائیل دەوترێت.
کێشەی پردەکانی کۆنیگسبێرگ یان حەوت پردی کۆنیگسبێرگ (بە ئینگلیزی: Seven Bridges of Königsberg) بە یەکێک لە بەناوبانگترین بابەتەکانی تیۆریی گراف دادەنرێت کە لە ڕاستیدا ڕوویداوە.
کێم بریتییە لە ئاوێکی زەرد یا سپی کە بەھۆی تەشەنای بەکتریایی لە ئەندامی تووشیار دەردێت.
کێنز بە ئینگلیزی: Cairns و بە خوێندنەوەی  (kænz) یەکێکە لە شارەکانی ویلایەتی کوینزلەند لە وڵاتی ئوسترالیا.
کێنیدی (بە ئینگلیزی: Kennedy، گۆکردنی ئینگلیزی: /ˈkɛn ɪ di/) شارۆچکەیەکە لە کەرتی لامار، ویلایەتی ئەلاباما، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
کێو یان کەژ یان چیا یان شاخ بەشێکە لە زەوی کە بەرزترە لە بەشەکانی کناری خۆی و شوێنێکی دیاری ھەیە کە پێی دەوترێت لووتکە.
کێوسانی شاھۆ ناوچەیەکی شاخاوییە لە نێوان دوو پارێزگای کوردستان و کرماشان ھەڵکەوتووە و بەشێکە لە زنجیرەچیای زاگرۆس.
کێوی بێستوون کە لە سەرچاوە ئیسلامی و عەڕەبییەکان دا بە ناوی بۆغستان یا بێەستون و دواتر بە بێستوون ناوی ھاتووە، کەوتووەتە ٣٩ کیلۆمێتری باکووری کرماشان و سەر ڕێگای کرماشان بۆ ھەمەدان.
کێڤین کارتەر ڕۆژنامەنووس و وێنەگرێکی بەناوبانگ و لەدایکبووی ئەفریقای باشوور بوو و خەڵاتی پولیتزەر وەرگرتووە.
کێڵگەی ئاژەڵ بە یەکێك لە باشترین و بەماناترین فیلمە ئەنیمەیشنەکانی مێژوو دادەنرێت، لە ڕۆمانە بەناوبانگەکەی (جۆرج ئۆڕوێڵ)ەوە لەژێر هەمان ناوونیشان وەرگیراوە
کە تێیدا a٠ ژمارەیێکی تەواوی نانەرێنییە و  a١،
کە، لەبەر ڕۆشنایی پرنسیپەکانی «بەیاننامەی دەوڵەتانی یەکگرتوو»، پێیان وایە سەلماندنی باوەڕی سەروەریی ڕەسەن لای ھەموو ئەندامانی مرۆڤایەتی و باوەڕی ئەوەی مافی ھەر ھەموو یەکسانە و دەست تێوەردان ھەڵ ناگرێ، بنەمایە بۆ ئازادی، دادپەروەری و ئاشتی لە جیھاندا،
کەباب شێوەیەکە بۆ برژاندنی گۆشت بە بەکارھێنانی شیشی برژاندن و غەڵووز.
کەتەلۆنیا (بە کەتەلۆنی:Catalonha) (بە ئیسپانی:Cataluña)، کەتەلۆنیا ھەرێمێکە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ووڵاتی ئیسپانیا، ھاووڵاتیانی ئەم ھەرێمە بە زمانی کاتەلانی دەدوێن کە تایبەتە بە ھەرێمەکەیان  و ئەمەو جگە لەوە زمانی ئیسپانییش دەزانن، پایتەختی ھەرێمی کەتەلۆنیا شاری بەرشەلۆنایە، لەڕووی مێژووشەوە ئەم ھەرێمە ھەمیشە ئارەزووی جیا بوونەوە لە ئیسپانیا دەکات بۆ پێکھێنانی قەوارەیەکی سەربەخۆی تایبەت بەخۆیان لە ئێستادا خاوەن پەرلەمانێکە ھاوکاتیش ھەرێمێکی ئەتۆنۆمین، لەکەتەلۆنیا نزیکەی حەوت میلیۆن کەس دەژین
کەرت یان پارژمار ژمارەیەکە کە دەتوانێ ببێ بە نوێنەری "پاژێک لە گشتێک".
کەرکووک (بە عەرەبی: کرکوك، بە ئاشووری: ܐܪܦܗܐ) شارێکە کە لە ڕووی دانیشتووان و مێژووەوە کوردستانییە و دەکەوێتە باشووری کوردستان کە پێکھاتووە لە نەتەوەکانی کورد کە زۆرینەن بە دوایدا عەرەب، تورکمانی عێراق(ئازه‌ری) لە پاشان کلد و ئاشووری.
کەریم بێنزێما (بە عەرەبی: کریم بن زیمة)(بە فەرانسی: Karim Benzema) لە دایک بووی ١٩ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٨٧ بە ئەسڵ دەچنەوە سەر ووڵاتی جەزائیر دایک و باوکی بە راستەقینە جەزائیرین و ھەردووکیان لە رەچەلەکی کابیلیای جەزائیرن بەڵام بەھۆی ئەوە لە فەڕەنسا لە دایک بووە و ڕەگەزنامەی ئەو ووڵاتەی ھەیە بۆیە
کەریم بەحری ناوی تەواوی کەرەیم بەحری عەبدوڵا برادۆستیە لە دایکبووی (٣١ی تەمووزی ١٩٥٥)ە.
کەریم حیسامی یان کەریمی حیسامی (ماوەی ژیان:١٩٢٦ لەگوندی بەیرەم لە مەھاباد تاکوو ٢٠٠١) ناوی ڕاستی کەریم میرزا حەمەد کەریمی حیسامی ناوی خوازراویەتی بەھۆی باری سیاسی ناوبراو کە ئەندامی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان  نووسەرێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
کەریم شنگالی یان کەریم سنجاری (ناوی تەواو: عەبدولکەریم سوڵتان عەبدوڵڵا) (لەدایکبووی: ١٩٥٠ لە شنگال) وەزیری نێوخۆی ھەرێمی کوردستانە، لە کابینەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، و ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
کەریم شێخ محمد شێخ عثمان ناسراو بە شێخ کەریم قڵاگەیی (١٩٤٣-١٩٦٨) پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێر و توانای بوو کە لە شۆڕشی ئەیلوولدا گیانی بەختکرد.
کەرەج شارێکە لە ئێران و ھەروەھا ناوەندی پارێزگای ئەلبورزە.
کەرەستەی جوانکاری یان کەلوپەلی جوانکاری (بە ئینگلیزی: Cosmetics) ماکگەلێکن کە بە مەبەستی خۆڕازاندنەوە یان پاراستنی ڕواڵەت یان بۆنی لەشی مرۆڤ کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.
کەس لە پشیلە ئێرانییەکان ھەواڵی نییە (بە فارسی: کسی از گربە ھای ایرانی خبر ندارد) فیلمێکی ئێرانییە، لە دەرھێنان و نووسینی دەرھێنەری کورد بەھمەن قوبادی.
کەس نەزان (Kesnezan، بە فارسی: کس‌نزان) دێیەکە لە ناوچەی سرشیوی شارستانی سەقز.
کەسایەتی خەیاڵی واتە ھەر کەسێک لە کارێک لە بەرھەمی خەیاڵ دەربکەوێت.
کەسایەتییەکان لە جیهانی کاردا وە هەروەها دەوترێت پیاوی کار یان خانمی کار بریتییە لە نازناوێکی گشتی کە لە سەدەی نوێدا بە کەسێک دەوترێت کە بەڕێوبەری ڕێکخراوێکی بازرگانی یان کۆمەڵە کۆمپانیایەک بێت جا گەر ئەو کۆمپانیایە بازرگانی یان بەرهەم هێنان یان جوتیاری بێت، کە لە توانایدا بێت سودێک بە خاوەنەکەی بگەیەنێت لەو داهاتەی دەستی دەکەوێت.
کەسنەزان شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە، دەکەوێتە دووری ۱۲ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ھەولێر.
کەسنەزانی ناوی تەریقەتێکە لە کوردستاندا کە بەشێکە لە تەریقەتی قادری.
کەسڵمێین (بە ئینگلیزی: Castlemaine، شارێکی بچووکە لە ویلایەتی ڤیکتۆریای وڵاتی ئوسترالیا، شارەکە لە هەرێمی گۆڵدفێیڵدی ڤیکتۆریا دایەو ١٢٠ کیلۆمەتر لە مێلبۆرنی ناوەندی ویلایەتەکە و ٤٠ کیلۆمەتریش لە شاری بێندیگۆ دوورە.
کەسی قانوونی کەسێکی یاساییی نامرۆڤە، بە وتنێکی تر ھەر سازی و دامەزراوەیەک کە تەنیا کەسێکی ئاسایی نییە، بەڵام لە یاسادا بە ئەرک و مافەوە ناسراوە و وەکوو کەسێکی یاسایی ناس دەکرێت و ناسنامەیەکی جیاوازی ھەیە.
کەسیرە یڵدرم لە (٢١ی تیشرینی ساڵی ١٩٥١ لە دەپ) لەدایک بووە، وە ئەندامی پەکەکە بوو.
کەسێتی ناوداری کورد مەعروف جیاوک ساڵی ١٨٨٥، لە شارۆچکەی رەواندز ھاتۆتە دنیاوە.
کەسێک نامەیەک بۆ سەرھەنگ نانووسێت (بە ئیسپانیایی:El coronel no tiene quien le escriba) کورتە ڕۆمانێکە لەلایەن گابریێل گارسیا مارکێز نووسراوە.
کەشتی ئاسمانی (بە ئینگلیزی: Space probe) (بە عەرەبی: مسبار فضائی) ئامێرێکی بێ مرۆڤە دەنێردرێتە دەرەوەی زەوی (بۆشایی) بە ئامانجی ئاشکراکردن و زانیاری زیاتر دەربارەی گەردوون.
کەشتی ئامێرێکە کە مرۆڤ بۆ هاتوچوو کردن بە سەر ئاودا کەڵکی لێ دەگرێت.
کەشتی پشکنینی مەریخ (بە ئینگلیزی: (Mars Reconnaissance Orbiter (MRO)، کەشتییەکی تایبەت بوو بە لێکۆڵینەوە و زانیاری وەرگرتن و ئاشکراکردنی نھێنییەکانی ھەسارەی مەریخ، ئەو کەشتیە لە ١٢ ئابی ساڵی ٢٠٠٥ رەوانەی دەرەوەی زەویکرا، کێشی ئەو ئامێرە نزیکی ٢ تەن دەبوو، کە قورسترین ئامێری مرۆڤایەتی بوو بەو کێشە زۆرە بنێردرێتە ھەسارەی مەریخ.
کەشتیگەلی ئازادی، پێک هاتبوو لە شەش کەشتی، دوو کەشتی دامەزراوەی فریاکەوتنی تورکی لە خۆئەگرت، و یەکێک لەو دوو کەشتیە (ماڤی مەڕمەڕە) بوو و لەگەڵ کەشتییەکی تر بە دارایی کوەیتی و جەزائیری بەڕێوە دەبرا، و سێ کەشتی تریان سەر بە هەڵمەتی ئەوروپی بوون بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر غەززە و هەڵمەتی کەشتی سویدی و هەڵمەتی کەشتی یۆنانی و ڕێکخراوی غەززەی ئازاد، ئەم کەشتیانە هەڵگری کەرەستەی فریاکەوتن و یارمەتی مرۆڤایەتی بوون، هاوکات لەگەڵ نزیکەی ٧٥٠ چالاکەوانی یاسایی و سیاسی، لە نێویاندا ڕۆژنامەنووسەکانی دەزگای ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەکان هەبوون، کاروانەکە ئامادەکرا و ڕێکخرا لەلایەن کۆمەڵە و کەسە ئۆپۆزسیۆنەکانی گەمارۆی ئیسرائیلی سەپێنراو بە سەر کەرتی غەززەدا لە ساڵی٢٠٠٧وە و هاوسۆزەکان لەگەڵ میللەتەکەدا، و لە پێشەوەی ڕێکخەرەکانی ئەم گەشتەی کەشتیگەلی ئازادی دامەزراوی فریاکەوتنی تورکی بوو.
کەشتیی ئاسمانیی بۆشاییی منداڵان (بە ئینگلیزی:Iskra -5_ یان Space Kidz India)  یەکێکە لەو کەشتییانەی کە قوتابییانی ھیند و ڕووسیا بە ھاوکاریی یەکتری دروستی دەکەن.
کەشتیی بۆشایی (بە ئینگلیزی: spacecraft)، کەرستەیەکی گواستنەوە یان لێخوڕێکی دیزاینکراوە بۆ  فڕین لە فەزا.
کەشتیی فریشتەکان ڕۆمانێکی کوردییە کە خەیاڵی و مێژووییە لە نوسینی ڕۆمان نووسی بەناوبانگ بەختیار عەلییە.
کەششۆخلی گوندێکی سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستانە.
کەشوهەوا دۆخی سروشتی ھەوای ناوچەیەکە لە کاتێکی دیاریکراودا.
کەشک بەرھەمێکی شیرە و  لە لایەن کوردەکان، ئێرانییەکان، فەلەستینییەکان، میسرییەکان، لوبنانییەکان لەگەڵ چەند وڵاتێکی تری ئاسیای ناوەڕاست بەکاردێت.
کەعبە، بە عەرەبی الکعبة، قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، و سەردانی ئەکەن لە حەجدا، و ئارەزووی ئەکەن و ھەوڵی گەیشتن ئەدەن پێی لە ھەموو لایەکی جیھانەوە، ھەروەھا پێی ئەوترێت بەیتی حەڕام، لەبەرئەوەی خوا کوشتاری تێدا حەرام کردووە، و موسڵمانان بە پیرۆزترین شوێنی دادەنێن لەسەر ڕووی زەوی.
کەلار شارێکی باشووری کوردستانە، لەسەر کەناری ڕووباری سیروان ھەڵکەوتووە.شارێکی نوێییە، تا سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو گوزارشت بوو لە دێیەک بەناوی کەلاری کۆن کە ئێستا یەکێکە لەگەڕەکانی شارەکە، ھەرچەندە لەسەرەتای سییەکانی سەدەی مەرکەزی ناحیەی قەڵای شێروانە بووە.
کەلاشنیکۆڤ یان کلاشنیکۆف ناوی چەکێکی سوک و پارتیزانییە.
کەلانە نانێکی تایبەتی کوردەوارییە کە لە سەر ساج دروست دەکرێت.
کەللە (Skull) پێکهاتەیەکی ئێسکییە، سەری ئێسکە پەیکەر (Skeleton) پێک دەهێنێت، پاڵپشتیی پێکهاتەکانی ڕوخسار دەکات و کەلێنێکی پارێزراو بۆ مێشک (Brain) دەستەبەر دەکات، کەللە لە دوو بەش پێک دێت؛ کاسە (Cranium) و شەویلاگ (Mandible)، کەللەی مرۆڤ دەبێتە دوو بەش؛ کاسەی دەماری (Neurocranium) و کاسەی ئەندامی (Viscerocranium) یان پەیکەری ڕوخسار (Facial Skeleton)، شەویلاگ گەورەترین ئێسکی پەیکەری ڕوخسارە، کەللە گەلێک ئێسک (Bone) و کەلێن (Cavity) و کون (Foramina) و درێژە (Process) و بۆشەڵە (Sinus) لەخۆ دەگرێت.
کەلووی نەھەنگ (بە عەرەبی: برج الحوت)، دوازدەھەمین کەلووی خولگەی خۆر و کەوانی ٣٠ پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی رەشەمەدایە.
کەلھوڕ، یەکێک لە گەورەترین خێڵەکانی کوردە، یان کۆنفیدراسیۆنێکی ئەو ھۆزانەی ناوچەی کرماشانی ئێران و سنوورەکانی نێوان عەجەم و عوسمانی ئەوسایە.
کەلیموڵڵا تەوەحودی، نووسەری گەورەی کورد لە گوندی ئۆغاز ھەڵکەوتوو لە ٤٠ کیلۆمیتریی ڕۆژھەڵاتی شیروان لەدایک‌بووە.
کەلێبەر شارێکە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێراندا.
کەمال مەزھەر ئەحمەد (بە عەرەبی: کمال مظھر احمد) لەدایکبووی ١٤ی شووباتی ١٩٣٧ لە کەرکووک نووسەر، مێژوونووس لێکۆلینەر و مامۆستای زانکۆیە.
کەمال کلیچدارئۆغلو لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٨ لە  قسلە لە تورکیا ، کەسایەتی سیاسیی سۆسیالدیموکراتی و عەلەوی تورکییە و سکرتێری گەورەترین حیزبی ئۆپۆزسیۆنی تورکییە (جەهەپە) ، کەمال لەوەتەی ٢٠٠٢ ئەندام پەرلەمانی پەرلەمانی تورکیایە لەسەر شاری ئەستەنبوڵ  , لەساڵی ٢٠١٢ کرایە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنال ، لەساڵی ٢٠٠٩ خۆی پاڵاوت بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ کە توانی ٣٦.٨٪ دەنگەکان مسۆگەر بکات.
کەمال کەرکووکی (محمد قادر عبداللە) سەرۆکی خولی سێی پەرلەمانی کوردستانە کە لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
کەمان یان ڤایۆلین ناوی یەکێک‌ لە ئامێرە ژێدارەکانی سەرەکییەکانە، کە بەھۆی کەوانەوە دەژەنرێت.
کەمتوانی یان کەمئەندامی ئاکامی ناھاوھەنگاویە کە بە ھۆی فیزیکی، ناسینی، مێشکی، ھەستکردنی، گەشەکردنی و یان کۆیەک لەمانە پێش دێت.
کەمیی گلوکۆزی-٦-فۆسفاتیی ھایدرۆجین لێکەرەوە یان فاڤیزم (ئینگلیزی: Glucose-6-Phosphate Dehydrogenase Deficiency یان G6PD Deficiency) نەخۆشییەکی بۆماوەییە، واتە کەمی یان نەبوونی ئەو ئەنزایمە لە لەشدا کە بەرپرسیارە لە ھەنگاوی گۆڕینی گلوکۆزی-٦-فۆسفاتی بۆ ٦-فۆسفۆگلوکۆنۆ-δ-لاکتۆن لە ڕێڕەوی فۆسفاتی-٥-کاربۆنی، کە تیایدا NADP دەگۆڕدرێت بۆ NADPH. ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە، ھەستیار دەبن بەرانبەر خواردنی پاقلەمەنییەکان و دەرمانی ئەسپیرین، چونکە دەبێتە ھۆی شیبوونەوەی دیواری خڕۆکە سوورەکانی خوێن و دواتر تێکشکاندنی خڕۆکە سوورەکان لە سپڵدا و فڕێدانەدەرەوەیان لە میزدا.
کەنالی جەماوەر کەناڵێکی سیاسی رۆشنبیری کۆمەڵایەتییە بایەخ دەدات بە ھەواڵ و بابەتە کۆمەڵایەتییەکان ، ئۆرگانێکی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانە بارەگاکەی لە شاری سلێمانییە لە باشووری کوردستان یە ، پە خشی کەناڵەکە لە سەر مانگی دەستکردی نایلسات بە فریکوێنسی 11316*27500 V
کەناڵى ئاسمانى (ئامۆژگارى) کەناڵێکی ئاینی ناحوکومی سەربەخۆیە، کاردەکات بۆ ئامۆژگاری کردنی مسوڵمانان بە بەڵگەی قورئان و سوننەت، بە تێگەیشتی پێشین و پێشەوایانی ئوممەت.
کەناڵی ئاسمانی سپێدە سەر بە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە گرنگی بەلایەنی سیاسی و ئیسلامی دەدات وێڕای گرنگی بە بەرنامەی خێرخوازی و دراما و وەرزش و سروودی ئیسلامی.
کەناڵی ئاسمانی عشتار  لە لایەن سرکیس ئاغاجان لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزرا.
کەناڵی ئامۆژگاری (بەعەرەبی : النصیحة)، کەناڵێکی کوردی سەربەخۆیە و تایبەتە بەبابەتە ئیسلامییەکان لەسەر بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامی و سوننەت.
کەناڵی ساحە کەناڵێکی گەنجانەی سعودیە، گرنگی دەدات بە وێنەی گەلی سعودی لە پیشاندان و گفتوگۆدا.
کەناڵی ڕیسالە کەناڵێکی ئیسلامی میانڕەوە.
کەناڵی کۆمیدی سعودیە کەناڵێکە سەر بەکەرتی تایبەتی سعودیەیە و بارەگاکەی لەشاری ڕیازە و سەرۆکی دەزگاکەس عامر حەمودە.
کەناڵی‌ ئاسمانیی‌ پەیام تەلەفزیۆنێکی‌ ئاسمانیی‌ کوردییە ‌و کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان خاوەن ئیمتیازییەتی ‌‌و بە دروشمی‌ "ڕاستی‌ وێنە و وشە" لە سلێمانییەوە پەخشی‌ بەرنامەکانی‌ دەکات‌.
کەناڵێکی کوردی ئاسمانی وە بەجیاش لەشارەکانی هەولێر و سلێمانی  کەناڵی ناوخۆیی هەیە وەئەم کەناڵە سەر بەلایەنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە
کەنداو بریتییە لە کۆمایەکی ئاوی کە لە سێ لاوە بە وشکانی دەورە دراوە.
کەنداوی تۆکیۆ (بە ژاپۆنی 東京湾 "تۆکیۆ وان") ئەو کەنداوەیە کە دەکەوێتە باشووری ناوچەی کانتوو لە ژاپۆن، وە لە کۆندا پێی دەگوترا کەنداوی ئێدۆ.
کەنداوی خامبات، کەنداوی کامبھات ێان کەنداوی کامبای، بەشێکی تەنکاوی ئاوەکانی دەریای عەرەبە کە لە کەنارەکانی ڕۆژاوای ھیند لە نێوان گۆجەرات و کاتیاوار دا ھەڵکەوتووە.
کەنداوی عەدەن کەنداوێکە لە باشووری یەمەن کە لە باشووری خۆێ دا لەگەڵ سۆماڵیا و لە ڕۆژاوای دا لەگەڵ جیبوتی دا جیرانە.
کەنداوی عەقەبە کەنداو ێکی گەورەیە لە دەریای سوور دا، ھەڵکەوتووە لە ڕۆژھەڵاتی بیابانی سینا و ڕۆژاوای نیمچەدوورگەی عەرەبی، ئیسرائیل، میسڕ و ئەردەن.
کەنداوی فارس یا کەنداوی عەرەبی (بە فارسی: خلیج فارس، بە عەرەبی: الخليج العربي یا الخليج الفارسي) ناوی ڕەسمی کەنداوەێکە کە لە وڵاتە عەرەبییەکان پێی‌دەڵێن «کەنداوی عەرەبی» و لە کۆمەڵگایە نێو‌دەوڵەتییەکان پێی‌دەڵێن «کەنداو».
کەندی کراش ساگا (بە ئینگلیزی: Candy Crush Saga) کە بە واتای پوچاندنەوەی شیرینی یا زاڵبوون بەسەر شیرینیەکان و بەزاندنیان دێت، یەکێکە لەو یاریە ڤیدیۆییانەی کە دەچنە ڕیزی گەیاندنی سیانی.
کەندەسمە، مەلێکە لە تۆرەمەی   کەندەسمان، بە لەشی بچووک و باریکەڵەوە.
کەنەدا(بەئینگلیزی و فەڕەنسی: Canada)، فەرمیانە یەکێتی کەنەدا، وڵاتێکە لە ئەمەریکای باکوور لە شەش هەرێم پێکهاتووە ناوی هەرێمەکان بریتیە لە قوێبیک و ئۆنتاریۆ و مانیتۆبا و ساسکاچێوان و ئەلبێرتا و بریتیش کۆڵۆمبیا.
کەنەکە یان کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان لە٢٤ى گوڵانى ساڵى ١٩٩٩ لە ووتوێژێكى گشتى بە ئامادەبوونى ٧٠٠ نێونەر و ميوانى كورد و بياني لە شارىئەمستەردامى پایتەختى  ھۆلەندا وەکو دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسییه‌ که‌ له‌ سه‌ر ده‌سپێشخه‌ریی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەيێندرا.
کەو یان خاسەکەو (ناوی زانستی: Alectoris chukar) باڵندەیەکە لە تۆرەمەی قەرقاوڵ.
کەوانەبڕ یان بڕگەی ھاوتا(بە ئینگلیزی: Parabola) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە ھەمان دووریان ھەیە لە خاڵێکی دیاریکراو (پێی دەوترێت تیشکۆ) و لە ڕاستەھێڵیک کە پێیدا ناڕوات (پێی دەوترێت دەلیل).
کەوتوو (بە ئینگلیزی: Fallen) یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە.
کەوتە گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی سیروان، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.
کەوچکتاش گوندێکە، کەوتووەتە  قەزای سەید سادق، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
کەوە ڕۆژ یان ڕۆژی کەوو لە زمانی کوردیدا بە دوو واتا هاتووە یەکەم بە ڕۆژێک دەوترێت کە بار و دۆخی هەوای جێگیر نییە.
کەپس
کەڕی لە دەست دانی تەواوی ھەستی بیستن و کەمبوونەوەی ھەستی بیستن بە گوێ کەمبیسی دەوترێت.
کەڕەنا یان شەیپوور ئامرازێکە لە شاخی گا یان لە کانزا دروست دەکرێت.
کەڤەر ڤێرژن (بە ئینگلیزی: Cover version) گۆرانییەکە کە دووبارە تۆماردەکرێتەوە یاخوو دەگووترێتەوە لەلایەن گۆرانیبێژێکی دیکە ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر کەسێکی دیکە ھەمان بەرھەمی تۆمارکردووە.
کەڵک جۆڕیک پەلەوەری ئاویی گەورەیە لە بنەماڵەی کەڵکان.
کەڵکەجان گوندێکی شارستانی مەریوانە.
کەڵھوڕی ناوی یەکێک لە زارەکانی دیالێکتی کوردیی باشوورییە و خێڵی کەلھوڕ بەم زارە کە بەشێک لە دیالێکتی کوردیی باشوورییە قسە دەکەن.
کەی ئێن ئێن یان تۆڕی ھەواڵی کوردی (بە ئینگلیزی: Kurdish News Network) ناسراو بە (KNN)، کەناڵێکی ئاسمانیی کوردییە و پڕۆگرامەکانیشی بە زمانی کوردییە، کەناڵەکە لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە و دەستی بە وەشانی خۆی کردووە.
کەیبانووە داماوەکان (بە ئینگلیزی: Desperate Housewives) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنى کۆمەڵایەتى ئەمەریکییە ، لە لایەن مارک چێرىەوە دروست کراوە.
کەیت ئێلیزابێت وینسلێت لەدایکبووی ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٥ لە ئینگلتەرا.
کەیفی (١٨١٤-١٨٨٣) ناوی فەتحوڵڵایە، هەروەها کەیفی جوانڕۆیی ناوبانگی دەرکردووە.
کەیوان یەکێکە لە ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر.
کەیپ تاون دووەم پڕدانیشتووانترین شارە لە ئەفریقای باشوور، لەپاش جۆهانیسبێرگەوە، و هەروەها شاری سەرەکی و پایتەختەی کەیپی ڕۆژئاوایە.
کەیھان کەڵھوڕ ھونەرمەندی کوردی ئێرانی و ژەنیاری گەورەی کەمانچەیە.
گا (نێر)، مانگا یان چێڵ (مێ) (ناوی زانستی: Bos primigenius) ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە.
گابریل گارسییا مارکێز (بە ئیسپانی: Gabriel José García Márquez؛ ٩ی ئازاری ١٩٢٧ – ١٧ی نیسانی ٢٠١٤) نووسەرێکی بەناوبانگەی خەڵکی کۆلۆمبیا و براوەی خەڵاتی نۆبێلی وێژە بووە.
گاتسبیی مەزن (ئینگلیزی: The Great Gatsby) ڕۆمانێکی نووسەری ئەمریکیی ف.
گاز یان دۆخی گاز (بە ئینگلیزی: Gas) یەکێکە لە دۆخەکانی ماددە (کە ئەوانی تریش بریتین لە ڕەقی و شلی).
گازی ئانتەپ (بە تورکی: Gaziantep)٬ (بە کوردی: دیلۆک Dîlok) یەکێکە لە شارەکانی باکووری کوردستان کە دەکەوێتە ناو پارێزگای گازی ئانتەپ لە تورکیا.
گاستۆن باشلار (بە فەڕەنسی: Gaston Bachelard) شاعیر و فەیلەسووفی سەدەی نۆزدەیەمی خەڵکی فەڕەنسایە.
گالیلێو گالیلەی (لەدایکبوون١٥ی شوباتی ١٥٦٤ - کۆچی دوایی ٨ی کانوونی دووەمی١٦٤٢) بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلوسووف و زانیاری بواری فیزیک، خەڵکی ئیتاڵی، کە دەورێکی گرینگی ھەبوو لە شۆڕشی زانستیی لە ئەوڕووپادا.
گالێن یان جالینوس (١٢٩ - ١٩٩ یان ٢١٧ زایینی) کە زۆرجار بە گالێنی پرێگامۆنی ناوی لێ دەبرێت، فەیلەسووف و پزیشکی بەناوبانگی یۆنانییە .
گامبیا بە فەرمی کۆماری گامبیا (بە ئینگلیزی: Republic of Gambia) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
گانا بە ڕەسمی کۆماری گانا (بە ئینگلیزی: Republic of Ghana) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
گانگنام ستایل (بە کۆری: 강남스타일، بە واتای شێوازی گانگنام) گۆرانییەکی کۆرییە، کە ڕاپەرێکی کۆری بە ناوی سای خوێندوویەتی.
گاوەکەچ خواروو (Gawekeç xwarû، بە فارسی: گاوکچ سفلی) دێیەکە لە ناوچەی زێویەی شارستانی سەقز.
گایوس جولیوس سێزار یەکێک لە جێنڕال و سیاسەتمەداری رۆمانی لە مانگی تەمموزی ی ساڵی ١٠٠ی پێش لەدایکبوونی مەسیح لە دایک بووە و لە ١٥ ی ئازاری ٤٤ی پێش لەدایکبوونی مەسیح لە لایەن کۆمەڵێک سیناتۆری رۆمانیەوە کوژرا.
گرانادا یانەی تۆپی پێی شاری گرانادای وڵاتی ئیسپانیایە.
گرانەتا (بە ئینگلیزی: Typhoid fever) یەکێکە لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەرس و یەکێکە لەو نەخۆشیە  بڵاوانەی کەلە زۆربەی وڵاتانی نیمچە پێگەیشتوو ھەیەو ساڵانە بە ھەزاران کەس  تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن .
گرایندکۆر (ئینگلیزی: Grindcore) لقێکی سەرەکییە لە چەشنەکانی ھێڤی مێتاڵ کە لە ناوەندەکانی ١٩٨٠کاندا دامەزرا.
گرتک یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی سمیلان سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.
گرتە  یان داتاشراو (بە ئینگلیزی: Derivative) یەکێک لە چەمکە سەرەکییەکانی ھەژماری جیاکاری و بابەتێکی ھەرە گرینگی لقی شیکاریی بیرکارییە و لەگەڵ چەمکی تەواوکاری دوو ژێربابەتی سەرەکی بیرکاری پێکدێنن.
گردی سەیوان، گردێکە لە شاری سلێمانیدا کە ژمارەیەکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.
گردی قازی گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی خورماڵ، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای هەڵەبجە، باشووری کوردستان.
گردی مامەیارە یەکێکە لە گردە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی کە دەکەوێتە بەرامبەر گردی سەیوان.
گرنگترین دەور لەو ئیمپڕاتۆرییەدا دەوری سێیەمە ، کە سووپایەکی بەهێزی بووە ، ئەو بە یەکەم سووپا دادەنرا لە بەهێزیدا لە جیهاندا وە ئاشوورییەکان بۆ یەکەم جار پێچکە(عەرەبانە) و ئەسپ یان بەکارهێناوە ،١٦ شا فەرمانڕەوایی کردووە ، وە هەموو دەنگوباسی شەڕو جەنگەکانیان بە خەتی بزماری لەسەر پارچە قوڕ نووسیوەتەوە و دوایی سووریان کردۆتەوە ، لە کتێبخانەیەکدا نزیکەی ٢٥ هەزار دانەی بەزمانی ئاشووری تێدا بووە و دۆزراوەتەوە، بایەخێکی زۆریان دابوو بە خوێندەواری و ڕۆشنبیری .لەم دەوری سێیەمەدا گەورەترین ئیمپراتۆرییەتی دامەزرێنراوە ،کە دەستی بەسەر هەموو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای بچووک و ئیلام و کەنداوی فارس و ناوچە شاخاوییەکانی خۆرهەڵات و لە باکوورەوە تاکو ئەرمینیاو کوردستانی گرتۆتەوە .وە لەسەردەمی شا سن شاد ئەسکن کەدوا شای ئاشوورییەکان بوو مادەکان هێرشیان کردە سەریان و بەتایبەتی دەسەڵاتیان لەناو بردن لەساڵی ٦١٢ پێش زایین .
گرووپی بانکی جیھانی (بە ئینگلیسی: World Bank Group بە کورتی: WBG) بنەماڵەیەکە لە پێنج ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کە قەرز و وام دەداتە بە وڵاتانی پەرەئەستێن.
گروپی پلان بی (Plan B) یەکەم گروپی بەرھەمھێنانی ھونەری گۆرانی ڕاپە لە باشووری کوردستان، ئەم گروپە ساڵی ٢۰۰٥ لەلایەن B52 و Bj دروست کراوە.
گروپی ڕەگەزی یان گروپی قەومی کۆمەڵێکە لە مرۆڤەکان کە ئەندامەکانی پێکەوە لە ڕێگای میراتێکی ھاوبەش کە یان ڕاستەقینەیە یان فەرزکراوە دیاریدەکرێن.
گریانە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بیارە، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان..
گریمانە (بە ئینگلیزی: hypothesis؛ بە عەرەبی: فرضیھ) ڕاڤەیەکی پێشنیارکراوە بۆ دیاردەیەکی جێی ڕوانین.
گریمانەی بەتاڵ (بە ئینگلیزی: Null Hypothesis) لە ئاماردا بریتیە لەو گریمانەیەی بەکار دەھێنرێت بۆ سەلماندنی ھەبوون یان نەبوونی پەیوەندی لەنێوان دوو پێوانی ڕووداوێکدا.
گریکی کوەینە (بەگریکی: Ελληνιστική Κοινή "هێلینی هاوبەشی [زمان]"، یان ἡ κοινὴ διάλεκτος "دیالێکتی هاوبەش"، یان بە سادەیی بە koine ناودەبرێت "هاوبەش (زمان)"، یان "دیالێکتی ئەسکەندەرییە"، یان "ئاتیکی هاوبەش" یان "گریکی هێلینی") بریتییە لە دیالێکتی گەردوونی زمانی گریکی کە لەسەردەمی کۆنی کلاسیکیدا (٣٠٠ پ.ز - ٣٠٠ ز) قسەی پێ کراوە، دیالێکتێکە کە لە دیالێکتی ئاتیکەوە گەشەی سەندووە لەگەڵ تێکەڵەیەک لەچەند ڕەگەزێکی تر، لەوانە لۆنیک.
گریگوری يافيموڤيچ راسپۆتین به‌ (ڕووسی: Григо́рий Ефи́мович Распу́тин)،(ئینگلیزی:Grigori Yefimovich Rasputin) لە ٢٢ی کانوونی دووەم ١٨٦٩ له‌ گوندی (پوکرۆفیسکۆی) له‌ سیبیریا له‌دایکبووه‌، قه‌شه‌یه‌کی داوێنپیس و فێڵبازبووه‌، له‌ جوتیارێکی کۆلکه‌و خوێنده‌وار گه‌یشتۆته‌ ناو ماڵ و خێزانی قه‌یسه‌ری ڕووس و له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینی پیرۆزی مه‌سیح ئه‌وه‌ی نه‌کراوه‌ کردوویه‌تی، به‌ ده‌یان وه‌زیر و ژه‌نه‌ڕاڵ و فه‌رمانبه‌ری گه‌وره‌ و خاوه‌ن پله‌ و پایه‌ی ڕژێمی له‌ تکابووه‌ ، به‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ هێزێکی له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ری هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی هێزی موگناتیسی چاویه‌تی، ئەو وای‌ لەقەیسەر تێگەیاندبوو کە دەتوانێت پێشبینی‌ هەموو شتێکی‌ بۆ بکات، تەنانەت لەیەکێک لەپێشبینیەکانیدا بۆ قەیسەری نوسی بوو، ئەگەر هەر کەسێکی خزمت بمکوژیت، لەماوەی‌ دووساڵدا هەموو کەسوکار و وەچەکانت بەدەستی‌ میللەتی‌ رووسی دەکوژرێنەوە!...
گرێ گوێچکەڵە سکۆڵە (ئینگلیزی: Atrioventricular node) تۆپەڵە خانەیەکی ماسوولکەییی دڵن، دەکەونە نێوان گوێچکەڵەی ڕاست و سکۆڵەی ڕاست، ڕاگەیاندنە کارەباییەکان دروست دەکەن، کە دەبنە ھۆی گرژبوونی سکۆڵەکان.
گرێ گیرفانی گوێچکەڵە یان گرێی ساینۆئێیتریەڵ (ئینگلیزی: Sinoatrial node) تۆپەڵە خانەیەکی ماسوولکەییی دڵن، دەکەونە شوێنی بەیەکگەیشتنی کلۆرەخوێنھێنەری سەروو بە گوێچکەڵەی ڕاستەوە.
گرێبەستی زەهاب یان زوهاب یان گرێبەستی قەسری شیرین ناو گرێبەستێکە نێوان سەفەوییەکان و ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە ١٧ی ئایار ١٦٣٩ کە لە شاری قەسری شیرین ئەمڕۆکە واژوو کراوە.
گرێی ڕانڤیە (بە ئینگلیزی: Node of Ranvier) چەندین چاڵە لە درێژایی تەوەرەدایە کە تێیاندا مایلین بوونی نییە.
گشتپرسیی دەستووری فەڕەنسای ١٨٠٢ ڕاپرسییەک بوو بۆ پەسەندکردنی دەستووری نوێی حکومەتی فەڕەنسا و لە ١٠ی ئایاری ١٨٠٢ ئەنجامدرا.
گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) گشتپرسییەکە کە لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان ئەنجامدرا.
گشتڕەگەزخوازی (بە ئینگلیزی: Pansexuality) پێکھاتووە لە ھەستی سۆزداری و ڕۆمانسیی بەرامبەر بە خەڵکی بەبێ گوێدان بە جێندەر یان شووناسی جێندەری ئەوان.
گلوتێنین پرۆتێئینی ئاردی گەنمە کە لە دوو بەشی گەورە و چکۆله دروست کراوه.
گلوکۆزGlucose جۆرێک شەکری ناو خوێنە کە خانەکانی لەش بەکاری دەھێنن و دەیکەنە وزە .
گلڤانۆمیتەر (بە ئینگلیزی: Galvanometer) دەزگایەکە، بەکاردەھێنرێت بۆ دروستکردنی ھەر یەکە لە ڤۆڵتمیتەر (بۆ پێوانی جیاوازیی ئەرک) و ئەمیتەر (بۆ پێوانی توندیی تەزوو).
گلیزا ٥٨١ جی (بە ئینگلیزی : Gliese 581 g) بە کوورتکراوەیی Gl 581 g ، یەکێکە لە هەسارەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر ئاشکراکراوە ئەو هەسارەیە دەخوولێتەوە لە دەوری ئەستێرەی گلیز ٥٨١ ، وە نزیکەی ٢٠.٥ ساڵی تیشکی لە زەوییەوە دوورە بە بەرامبەری ١٩٣ تڕڵیۆن کیلۆمەتر ، باوەر وایە کە ٦مین هەسارەیە بە پێی ریزبەندی لە دەوری ئەستێرەی گلیز ٥٨١ بنسورێتەوە، 
گلێنکە بەشێکە ناسک و گردۆڵ لە چاوە کە ئەرکی تەنگ و فش کردنی بیبیلەی لە ئەستۆیە، بە ئەم کارە گلێنکە، ئەندازەی نووری تێپەڕیو بۆ نێو چاو کۆنتڕۆڵ دەکات.
گلە گوندێکی شارستانی مەریوانە.
گمە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بەمۆ، قەزای ھەڵەبجە(ناوەند)، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان..
گنوو (بە ئینگلیزی: GNU) (گۆکردن: /ɡnuː/) سیستمی کارپێکردنی گنوو لە ساڵی ١٩٨٣ بە ئامانجی درووست کردنی سیستمێکی کارپێکردنی بە تەواوی ئازاد بە دەست ریچارد ستۆڵمن دروست بوو.
گنێگری یەحیا تۆرێ (لە ١٩٨٣/٥/١٣ لەدایکبووە) ئەم یاریزانە ناسراوە بە یەحیا تۆرێ ، یەحیا تۆرێ یاریزانێکی تۆپی پێ یە کە لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات وە ئێستا ئەو یاریزانە لە خولی ئینگلیزی لە یانەی مانچستەر سیتی یاری دەکات .
گه‌لی عاد به‌ درووستكرنی كۆشكی به‌رز به‌ناوبانگ بوون...
گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه‌: یه‌کێکه‌ له‌ ڕێچکه‌کانی ئاینی کریستیانی(فه‌له‌) که‌ دان به‌ مه‌زهه‌ب و ڕێچکه‌کانی تر دانانێت و خۆیان به‌ دروست ترین و باشترینی کریستیانه‌کان داده‌نێن .که‌ ته‌واو په‌یره‌وی په‌رتوکی پیرۆز ده‌که‌ن له‌ ژیانیان دا ٫سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له‌ ویلایه‌تی په‌نسڵڤانیا ی ئه‌مێریکی له‌سه‌ر ده‌ستی (تشارلز تاز ڕاسڵ) که‌ به‌ گروپ و کۆمه‌ڵه‌ی بچوک هه‌نگاویان نا بۆ خوێندن و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌رتوکی پیرۆز پاشان ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ گه‌وره‌بوون و بوون به‌ ((قوتابیانی په‌رتوکی پیرۆز)) ئه‌ندامانی گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه‌ به‌وه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ که‌ هیچ جیاوازیه‌ک ناکان له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌کان و زمانه‌کان و ڕه‌گه‌زه‌کان وه‌ به‌بێ کۆشش له‌ ده‌رگای هه‌موو ماڵێک و ده‌زگایه‌ک ده‌ده‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌یان و کاره‌ بانگه‌وازیه‌که‌یان بۆ خوێندن و په‌یره‌وکردنی په‌رتوکی پیرۆز که‌ به‌ خۆڕایی په‌رتوک و چاپه‌مه‌نیه‌کان له‌ ماڵه‌کان دابه‌ش ده‌که‌ن .گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه‌ باوه‌ڕیان به‌ جه‌ژنه‌کانی سه‌ری ساڵ و یادکرنه‌وه‌ کریستیانیه‌کان نیه‌ .وه‌ ناچنه‌ خزمه‌تگوزاری سه‌ربازی هیچ وڵاتێک به‌ په‌یره‌وی وان جه‌نگ قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێت مرۆڤی له‌ خوا ترس به‌شداری هیچ شه‌ڕێک بکات وه‌ به‌شداری حکومه‌ت و کاری ڕامیاری و په‌ڕڵه‌مان ناکه‌ن به‌ په‌یره‌وی گه‌واهیده‌رانی یه‌هوه‌ خاچ حه‌رامه‌ و ناچنه‌ ناو کلێساوه‌ باوه‌ر به‌و نه‌ریتانه‌ ناکه‌ن که‌ له‌ کڵێساکان پيشکه‌ش ده‌کرێن وه‌ک خواردنی شه‌راب و دووکه‌ڵ و شیرینی .
گه‌وهه‌ری گه‌رمه‌سێر ناوی فه‌رهه‌نگێکی (که‌لهوڕی _ عه‌ره‌بی)یه‌‌ له‌ لایه‌ن نێعمه‌ت عه‌لی سایه‌، له‌دایکبووی ١٩٤٧ی مه‌نده‌لی‌یه‌وه‌ نووسراوه و ساڵی ١٩٨٨ له‌ به‌غدا چاپ کراوه‌.
گواستنەوە حاڵەتی بردنی مرۆڤ، کەل و پەل، حەیوان یان هەر شتێکی دیکەیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.
گواستنەوەی ماددەکانی ژیان لەنێوان جیلەکاندا.یەکێکە لە لقەکانی زانستی زیندەزانی و زانستی ڕووەک.
گواستنەوەی کرۆمۆسۆمی (بە ئینگلیزی: Chromosomal translocation) لە بۆماوەزانیدا، گواستنەوەی بەشێکە لە دی ئێن ئەیی کڕۆمۆسۆمێکی دیاریکراو، بۆ یەکێکی تر، بە جۆرێک گۆڕان لە شوێنی ئەو بەشەی دی ئێن ئەی ڕووبدات.
گوام (لە زمانی چامۆرۆدا: Guåhan) لە ھەرێمەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانە لە ئۆقیانووسی ئارامی ڕۆژاوادا.
گوانگگیتۆ، داگیرکەرە مەزنەکە ھەروەھا ناسراوو بە پاشا گوانگگیتۆی مەزن، درامایەکی مێژووییە لەسەر ژیانی نۆزدەیەمین پاشاکەی گۆگۆریۆ گوانگگیتۆی مەزن دەرھێنراووە.
گود ئینەف (ئینگلیزی: Good Enough) گۆرانییەکە تۆمارکراوە لەلایەن گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنس بۆ دووەم ئەلبومی ستودیۆیان بەناوی دەرگا کراوەکە وەک و چوارەم تاکی ئەلبومەکە بڵاوکرایەوە.
گود ھۆپ (بە ئینگلیزی: Good Hope، گۆکردنی ئینگلیزی: /gʊd hoʊp/) شارۆچکەیەکە لە کەرتی کەلمەن، ویلایەتی ئەلاباما، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
گورچیلە (ئینگلیزی: Kidney) ئەو ئەندامەیە کە دەکەوێتە ناو سکەکەلێنەوە.
گورگی ڕووتەڵان (بە ئاڵمانیایی: Der Steppenwolf) ناوی دەیەمین ڕۆمانی نووسەری ئاڵمانیایی-سویسی ھێرمان ھێسەیە.
گورگەدەر گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
گوزاریش (بە ھیندی: गुजारिश).
گوزارە (PREDICATE) ھەواڵێکە کە لە بارەی نیھادەوە دەدرێت و ھەمیشە دەکەوێتە دوای نیھادەوە.
گوستاف مالەر (بەئەڵمانی: Gustav Mahler) (٧ی تەمموزی ١٨٦٠ - ١٨ی ئایاری ١٩١١) ئاوازدانەرێکی نەمسایی پاش-کۆتا ڕۆمانتیک و سەرپەرشتیاری ئاوازڕێکخەرەکانی سەردەمەکەی خۆی بووە.
گوللە بەکاردێت بۆ جۆرەکانی چەک بۆ تەقاندنی ئەو ئامانجە جیاوازەی کە دەستنیشانیکردوە بە کوشتن یان بریندار کردنی سەرباز لە کاتی جەنگدا، وە لەناوبردنی کەل و پەلی دوژمن ئەگەر ھاتوو پارێزراو بوو یان نا، ھەروەک چۆن بەکاردێت بۆ لەناوبردنی فڕۆکەکان و کەشتییەکان
گولی یا پیسی (بە ئینگلیزی: Leprosy) نەخۆشییەکی باکتریاییە کە بۆ ھەزاران ساڵ مرۆڤ تووشی بووە.
گولیێلمۆ مارکۆنی (بە ئینگلیزی: Guglielmo Marconi)(٢٥ی نیسانی ١٨٧٤ - ٢٠ی تەمموزی ١٩٣٧) زانا و داھێنەرێکی ئیتالی بوو کە لە ساڵی ١٩٠٩ خەڵاتی نۆبێل لە فیزیک وەرگرت.
گومبەز (بە ئینگلیزی: Dome) پێکھاتەیەکە کە فۆرمێکی گردی ھەیە و بە زۆری وەکوو سرمیچ یان داپۆشەری پێکھاتەیەکی دیکە بە کار دێت.
گون بەشێکی نێرە کۆئەندامی زاوزێیە لە تۆوەلان درووست دەکەن درێژی گوون دەگاتە نزیکی ٤ سم تیرەکەی ٢٠٥سم لە ھەر گونێکدا نزیکەی ٢٥٠ ژووری بچووک ھەیە لەم ژوورانەدا زۆر لە تۆوە بۆریچکەی بە توند پێچخواردوویان تێدایە پێیان دەڵێن تۆوە بۆریچکەکان ھەردوو گوون لەناو سکەکەلێنندا درووست دەبن پێشلەدایک بوونی نێرە پاشان لەم کەلێنەوە دادەبەزن بۆ تورەکەیەک پێی دەڵێن توورەکەی گوون کە ئەو توورەکەیەش کە پلەی گەرمی لەناو تورەکەکەدا کەمترە وەک لەناو سک بەنزیکەی (2-3)پلەی سیلیزی ئەمیش بۆئەوەی درووست بوونی تۆوەکان سرووشتی بن و رێگە بدات بە تۆوەکان درووست بوونیان تەواو بکات
گوند، دێ، دێو، دیھ(dih)، دیھۆن لە دیالێکتەکانی زمانی کوردی بەکاردەھێنرێت، بچوکترین یەکەی کارگێڕییە لەدوای شارەدێ(ناحیە) و شارۆچکە(قەزا) و شارەکان، لەھەندێک لەگوندەکانی کوردستان لە ناو گوندەکاندا بەرەبابەکان یان چەند خێزانێک دەچنە سەر زەوی و موڵکی خۆیان یان بەھەمیشەیی یان ھاوینان تیایدا دەژین پێی دەڵێن (مووچە).
گوندستانی مەحمودجغ یان مەحمودئاوا لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندستانی ناوچەی ساینقەڵا لە شارستانی ساینقەڵا، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران.
گوندستانی هەوڵی لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە دوو گوندستانی ناوچەی ناوەندی لە شارستانی پاوە، لە پارێزگای کرماشان لە ئێران.
گوندی یاڵانپێ دەکەوێتە کوردستانی باشورەوە و سەر بە پارێزگای سلێمانی و قەزای ھەڵەبجەی شەھید و ناحیەی خورماڵە.
گوندێ رەزگە ژلایێ جوگرافی ڤە دکەڤیتە ناڤەراستا روژھەلاتا عەشیرەتا رێکان ڤە کو ھەر چار لایێن گوندی ئەڤ گوندێن خارێنە ژلایێ روژھەلاتی گوندێ ھولی و دەعلکی و ژلایێ روژئاڤایی ڤە گوندێ شامکێ یە ژلایێ باکوری گوندێ پیرەسنایە و ژلایێ باشوریڤە ژی گوندێ مێریەڤایە .
گوندێن یان توورەکەی گون یان کیسەی گون کیسەیەکە دوو گۆلی تێدایە، ئەم کیسە لە ماسوولکە و پێست پێک هاتە و ئەرکی ڕاگرتنی گونەکانی لە ئەستۆیە.
گوندێکە لە هەورامانی ئێران.
گوندە گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی سیروان، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.
گوندەوار (بەفارسی: دهستان) جۆرێک لە دابەشکراوەکانی سیاسی ئێرانە کە بشێک لە ناوچەس.
گووگڵ (بە ئینگلیزی: Google) یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی وێب، کە بەرھەمھێنەری گەورەترین و بەناوبانگترین گەڕانچییەکانی ئینتەرنێت لە جیھاندا.
گووگڵ بەدوا گەڕانی دەنگ یان بەدوا گەڕان لەلایەن دەنگ بەرھەمێکی گووگڵە کە ڕێ بە بەکارھێنەر دەدات تا بەدوا گەڕانی گووگڵ بەکاربھێنن
گووگڵ دوودڵ (بە ئینگلیزی: Google Doodle) بریتییە لە کۆمەڵێک ھێڵکاریی کاتی کە لەسەر وێبگەی سەرەکیی گووگڵ بڵاودەکرێتەوە بە مەبەستی ھاندان و زیندووکردنەوەی بۆنە و یاد و دەستکەوتە مرۆڤایەتییەکان و کەسایەتییە مێژووییەکان.
گووگڵ سکۆلار بەشی گەڕانی ماتۆڕی گووگڵە بۆ بڵاوکراوەی زانستی.
گووگڵ پلەی یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای گووگڵ، کە تایبەتە بە داگرتنی نەرمەواڵە ی تایبەت بە سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆید، گووگڵ پلەی لەپێشوودا نێوی گووگڵ ماڕکێت بووە، گووگڵ ئەم خزمەتگوزاریەی لەساڵی ٢٠٠٨ دەستەبەر کردووە بۆ بەکارھێنەرانی ئامێرەکانی ئەندرۆید، لەم خزمەتگوزاریە بەکارھێنەران یاخوود خاوەن ھەژمارانی گووگڵ دەتوانن گرتە ڤیدیۆ و پەرتووکیش دابگرن وێڕای بوونی پڕۆگرام و یاری تایبەت بە سیستەمەکەی.
گوڕباز گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قەرەداغ(ناوەند)، قەزای قەرەداغ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
گوڵ یان کولیلک بەشی زایەندی ڕووەکەکانە.
گوڵانی حەمەی مەحموود گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی باوەخۆشێن، قەزای دەربەندیخان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
گوڵتان کشاناک لەدایک بووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٦١ لە خارپێت ، کوردێکی زازاییە و هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی یە .
گوڵشیفتە فەراھانی (لەدایکبووی ١٩٨٣ لە تاران) ئەکتەرێکی بەناوبانگی فارسە.
گوڵی زەرد (بە فارسی: گلی زرد) ئەلبومێکی مۆسیقای کوردییە بە بەرھەمھێنانی شەھریار جەمشیدی.
گوڵێک لە زیندان (بە ئینگلیزی: The Flower in Prison) یان ئەفسانەی ئۆک نیۆ ناوی زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکی مێژوویی کۆریای باشوورە کە تێیدا جین سێ یون، گۆ سۆ، جونگ جون ھو، پارک جو می و کیم می سوک ڕۆڵ دەگێڕن.
گوڵێکی سوور بە ھەر ناوێکەوە بۆنخۆشە (بە ئینگلیزی: A rose by any other name would smell as sweet)
گوڵەکانی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی نەوجول، قەزای کفری، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
گوێ ئەو ئەندامەیە کە دەنگ وەردەگرێت و دەیناسێتەوە و هاوسەنگیی ناوەکی دەپارێزێت.
گوێزی ھیندی ئەو میوەیەیە کە بە ڕەقی بەرگی دەرەوەی ناسراوە.
گوێم لێگرن ئەلبۆمێکی گۆرانیبێژ لەیلا فەریقییە کە  ساڵی ٢٠٠٧ بڵاو کراوەتەوە.
گوێچکەڵە (ئینگلیزی: Atrium) ژوورێکە لە دڵدا، ئەو خوێنە وەردەگرێت کە بۆ دڵ دەگەڕێتەوە.
گڕکان یان ئاگرپژێن گڕکانەکان بۆشایییەک یان درزێکە لەسەر ڕووی زەویین گڕتاو گازەکان لێوەی دێنە دەرەوە ، کە بەردی تاویاوەی داخ (ماگما)، خۆڵەمێش و گازێک کە لە ژێر ڕووبەری زەمین دایە لێی دێتە دەرەوە.
گڵوبالیزم وشەیەکی سیاسی، ئابوریی، تیکنۆلۆژیی، کۆمەڵایە تییە، لە گەڵ درۆست بوون و پەرەسەندنیی سەرمایە داریدا.
گڵەسوورە (Gllesûre، بە فارسی: گله سوره) گوندێکە لە بەخشی نەمەشیر لە شارستانی بانە.
گۆتفریت ڤۆن ڤیلھێلم لایبنیتس (١٦٤٦-١٧١٦) فەیلەسووف، بیرکاریزان ، فیزیکزانی ئاڵمانی بوو کە ڕۆڵێکی بەرچاوی بوو لە سیاسەتی سەردەمی خۆیدا.
گۆتفرید بۆھم (بە ئینگلیسی: Gottfried Böhm)، لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٩٢٠، تەلارسازی ئەڵمانیایییە.
گۆتیک مێتاڵ (ئینگلیزی: Gothic Metal) لقێکی مۆسیقای ھێڤی مێتاڵە کە پێکھاتووە لە تێکەڵکردنی بەھێزی مێتاڵ و ئاتمۆسفیرە تاریکەکەی گۆتیک ڕۆک.
گۆتییەکان (گۆتی، قۆتی، قورتی و کورتی) خەڵکێک بوون لە لە ناوچەکانی نێوان ھەردوو زێی سیروان و زێی بچووکی ئێستا نیشتەجێبوون، گۆتییەکان کەوتوونەتە باشوور و خۆرئاوای لۆلۆییەکان.
گۆتەنبرگ (١٣٩٨- ١٤٦٨) لەو دا‌ھێنانەیدا ھیچ سود و دەسکەوتێکی پێنەبڕاوە‌ لەبەر سەرقاڵی و دەستکورتی کاتی کتێبی ئینجیلی پیرۆزی ئاینی لە چاپ داوە تەنانەت بیری چوە ناوی خۆشی لەسەر تۆمار بکات ‌بەر لە گۆتەنبرگ ھەوڵێکی تریش لە لایەن بازرگانێکی چاینی بەناوی بی شینگ (٩٩٠ - ١٠٥١)‌ ھەبووە.
گۆدیڤا (1040–1080) (بە‌ ئینگلیسی: Godiva، بە ئینگلیسی کۆن: Godgifu واتە خواداو یان دیاریی خودا) بە‌ پێی ئەفسانەکانی ئینگلیس ھاوسەری دووکی ناوچەی کاڤێنتری ئەم وڵاتە بووە کە بۆ ناچارکردنی شووەکەی بە کەمکردنەوەی باجی سەر کۆمەڵانی خەڵک بە ڕووتی بە نێو شار دا دەخولێتەوە.
گۆران ناوی ناوچەیەکە لە کوردستان کە بە زاراوەی گۆرانی قسە دەکەن.
گۆرانی یا ستران (بە ئینگلیزی: Song) بە شیعر و ئاھەنگێک دەڵێن کە بۆ یەک ساز کرابێتن و گۆرانیبێژێک لە سەر قانوونەکانی مۆسیقایی دا بیڵێت.
گۆرانیبێژ (بە ئینگلیزی: Singer) مۆسیقارێکە کە بە دەنگی خۆی مۆسیقا درووست دەکا.
گۆرانیبێژانی کورد بەو گۆرانیبێژانە دەڵێن کە بە زمانی کوردی گۆرانییان گوتووە.
گۆرانیبێژی (لەگەڵ گۆرانیبێژ تێکەڵ نەکرێت، ئینگلیزی: singing) پێکھاتووە لە کرداری دەکردنی دەنگ و مۆسیقا لەڕێگەی بەکارھێنانی کۆردەکانی دەنگەوە، لەگەڵ بەکارھێنانی ڕیتم و ئاواز.
گۆشت پێکھاتووە لە جەستەی ئاژەڵ کە ھەندێک لە مرۆڤەکان دەیخۆن.
گۆشەی خولانەوەی خاڵێک یان تەوەرەیەک یان تەنێکە بە ئاراستەیەکی دیاریکراو بە دەوری تەوەرەیەکی جێگیردا.
گۆلی گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی کشاوەرز، ناوچەی کشاوەرز، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان..
گۆنتر ڤیلھێلم گراس، شاعیر، نووسەر، ڕۆمان‌نووس، شانۆنامەنووس، پەیکەرساز، وێنەگر و سیاسەتوان لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٢٧ زایینی لە گدانسکی لەهستان لە دایکێکی کاتۆلیک و بابێکی پرۆتستان هاتووەتە دنیاوە.
گۆوان مۆیێ بە نازناوی ھونەری مۆ یان (بە چینی سادەکراو: 管谟业) لە دایکبووی ١٧فێبریەی ساڵی ١٩٥٥ لە وڵاتی چینە.
گۆچان (بە ئینگلیزی: Walking stick) بریتییە لە ئامرازێک بەکار دەھێنرێت لەلایەن زۆرێک لە خەڵکەوە بۆ ئاسانکردنی ھاوسەنگی و ڕۆشتن.
گۆچکەکانی کۆریۆنی (ئینگلیزی: Chorionic villi) نووکەکانی کۆریۆنن، لە پەنجەکان دەچن.
گۆڕ (ھەروەھا: ئارامگە یان قەبر یان گڵکۆ، بە ئینگلیزی: Grave) شوێنێکە کە جەستەیەکی مردووی (جەستەی مرۆڤ یان هەندێک جاریش ئاژەڵیش) لێ نێژراوە.
گۆڕانی ناوکی (بە ئینگلیزی: Nuclear transmutation) گۆڕانێکە لە ناسنامەی ناوکدا، لە گۆڕانی ژمارەی پرۆتۆنەکانی پەیدا دەبێت.
گۆڕستان  شوێنی ناشتنی مردووەکان.
گۆڕی ئەسپ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی شێخ تەویل، قەزای کەلار، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
گۆڕینی ژیان لەڕۆژئاوا و جوگرافیا و سیاسەت،و دامەزراندنی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 
گۆڕینی گۆڕەک (ئینگلیزی: Change of variables) یەکێکە لە ڕێگاکانی شیکردنەوەی بابەتەکانی بیرکاری.
گۆڕینەوەی شمەک یا ڕاژەیە لە بەرامبەر پارە تا شتی تردا.
گۆڕێن گوندێکە، کەوتووەتە قەزای ماوەت، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
گۆڕەپان و مەیدان کۆمەڵە وەرزشێکە کە پێویستی بە مەهارەتی ڕاکردن، بازدان و فڕەدان هەیە.
گۆڕەپانی ترۆکادێرۆ یەکێکە لە گۆڕەپانە بەناوبانگەکانی شاری پاریس.
گۆڕەپانی تەحریر (بە عەرەبی: ميدان التحرير) گۆڕەپانێکە لە شاری قاھیرە لە میسر، لە بنەچەدا ناوەکەی مەیدانی ئیسماعیلیییە بووە بەڵام لە دوای شۆڕشی میسر لە ساڵی ١٩١٩ کرا بە گۆڕەپانی تەحریر.
گۆڕەپانەکانی زانست پۆلەکانی فرەوان ناسراو و بە شێوەی بەربڵاو دانپێنراوی شارەزایی لە زانستدان کە ھەر کامەیان کۆمەڵە زاراوەکانی تایبەتیی خۆیان ھەیە.
گۆڤار جۆرێک بلاڤۆکی دەورەیی و کاتیە کە بە چاپی وتاری گشتی و زانستی پەرە بە بڵاوکردنەوی زانیاری، زانست و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی پێشکەوت لە جۆرێکی تایبەتی زانستی دەدا.
گۆڤاری ئیجتیهاد لە ئەستەنبوڵ لە ساڵەکانی ١٩٠٤-١٩١٢ لەلایەن عەبدوڵڵا جەودەتەوە دەرچووە.
گۆڤاری توێژینەوە لە چوار چێوەی کارەکانی دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی دەردەکرێت، بایەخ بە بابەتەکانی کۆمەڵگا، سیاسەت و مەعریفە دەدات.
گۆڤاری فۆربێس، لە نرخاندنەکانی ساڵانەی خۆیدا، دارایییەکانی کەسانی دەوڵەمەندی جیھانی لە ژێر ناوی ملیاردەرەرەکانی جیھان بە ئینگلیزی: The World's Billionaires بەڵاو دەکاتەوە.
گۆڤاری ڕامان مانگانەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە کە لە پێنجەمی ھەموو مانگێک دا لە شاری ھەولێر لە چاپ دەدرێت.
گۆڤاری ھاوار گۆڤارێکی کوردی بوو کە لە ١٥ی ئایاری ١٩٣٢ جەلادەت عەلی بەدرخان لە وڵاتی شام یەکەم ژمارەی دەرکرد.
گۆکول چاند سەنکەر چاند گۆکول موکرجی (بە ئینگلیزی: Gokul Chand Mukerjee) (بە عەرەبی: کوکول جاند سنکر جاند مکرجی) (ماوەی ژیان: ١٨٩٤ - ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٠) شۆفێر و میکانیکیی و مامۆستای شۆفێریی بوە.
گۆڵ گه‌وره‌ترین ماڵپەڕی وەرزشیە له‌ جیهان.
گۆڵف یاریەکی تاکەکەسیە ، وەرزشکارەکە بەمەبەستی خاڵ تۆمارکردن تۆپەکە ھەڵدەدات بۆ خاڵی مەبەست ، یاری گۆڵف ناسراوە بەیاری پیاوە دەوڵەمەندەکان لەبەر ئەوەی لەپێشوودا
گۆڵپارێز یاریزانێکە لە یاری ئەرکی پاراستنی گۆڵی تیپەکەیەتی لە تیپ بەرامبەر.
گیانلەبەران بەشێکی گەورە لە گیانداران پێک دەھێنن.
گیبرالتار ھەرێمێکی دەرەوەی بەریتانیە، روبەرەکەی نزیکەی ٦.٨ کم دووجایە و دانیشتوانەکەی ٣٠٠٠٠ کەس دەبێ.
گیتار (بە ئینگلیزی: Guitar) ئامێرێکی مۆسیقییە کە بەزۆری بە پەنجە کاری پێدەکرێت، ئەو کەسەی گیتار دەژەنێت پێی دەڵێن گیتارژەن، گیتار چەند جۆرێکی ھەیە لەوانە گیتاری کلاسیک، گیتاری کارەبایی، گیتاری بەیس و ھتد.
گیتارژەن (بەئینگلیزی: Guitarist)، ئەو مۆزیکناسەیە کە گیتار دەژەنێت.
گیتاری بەیس (ھەروەھا ناسراوە بە بەیسی کارەبایی یان ھەر بە سادەیی بەیس) ئامێرێکی تەلدارە کە بە پەنجەکان و پەنجە گەورەکان لێ دەدرێن بە سەرەکی، گیتاری بەیس لەڕووی شکڵەوە بەزۆری نزیکە لە گیتاری کارەباییەوە، بەڵام ملێکی درێژتری ھەیە و چوار بۆ شەش تەلی ھەیە.
گیتاری کارەبایی (ئینگلیزی: Electric guitar) ئامێرێکی تەلدارە کە ھەڵگر بەکاردەھێنێت بۆ گۆڕینی لەرەلەری تەلەکانی؛ کە لە ستیل دروستکراون، بۆ شەپۆلی کارەبایی.
گیرانی گەردوونی (بە ئینگلیزی: Eclipse) دیاردەیەکیی گەردوونییە.
گیراوە (ئینگلیزی: Solution) تێکەڵێکی چوونیەکی دوو ماددە یان زۆرترە، کە بە ڕێکووپێکی بە ھەموو بەشەکانی دۆخێکی فیزیاییدا، بڵاوبووەتەوە.
گیرۆنیمۆ (١٦ی حوزەیرانی ١٨٢٩ - ١٧ی شوباتی ١٩٠٩ ) سەرکردەیەکی خێڵی ھیندیەکانی ئەمەریکا بوو ، بە یەکێ لە ھەرە ترسناکترین جەگاوەر و خوێنرێژەکانی مێژووی نوێ دادەنرێ، شەڕی کردوە لەگەڵ ھەدوو دەوڵتی مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتوەکان کردووە.
گیلعاد شەلیت لەدایک بووی ٢٨ی ئابی ١٩٨٦ ، ساربازێکی سووپای ئیسرائیل بوو لە ٢٥ی حوزەیران لەلایەن بزوتنەوەی حەماس دەستبەسەر کرا و ماوەی پێنج ساڵی دەستی بەسەر گیرابوو ، پاشان لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ بە ١٠٢٧ دیلی عەرەبی فەلەستین ئاڵووگۆڕی پێکرا ئەویش بەڕێکەوتانەیەکی نێوان حەماس و ئیسرائیل
گینێ یان گینیا، بە ڕەسمی کۆماری گینێ (بە فەڕەنسی: République de Guinée) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا.
گیۆرگ فرێدریش بێرنارد ریمان ئەڵمانی: [ˈʀi:man] ( گوێگرتن)
گێبڵی بڕیتیە لە ڕەشەبایێک کەبە توونسی پێی دەڵێن شەهیلی و لە جەزائیریش پێی دەڵێن سیڕۆکۆ و لە لیبیا و سەرجەم وڵاتانی جیهانش بە گێبڵی دەناسڕێت جگە لە دورگەکانی بالیار نەبێت کە پێی دەڵێن کالیما(calima).
گێترۆنیس (بە ئینگلیزی: Getronics) یەکێکە لە کۆمپانیاکانی بواری تەکنۆلۆژیا.
گێزەر  ڕووەکێکی ڕیشەییە کە زۆربەی جاران پرتەقاڵی ڕەنگە  هەرچەند کە وەنەوش، سپی، زەرد و سووریشی هەیە.
گێغی، یەکێک لە شارەکانی تورکیایە کە لە پارێزگای بینگۆل ھەڵکەوتوووە.
گێڕانەوەکان دوو جیاوازیان ھەیە
گەدە (بە ئینگلیزی: Stomach) ئەندامێکی ماسوولکەییە لە توورەکە دەچێت بە بەشی خوارەوەی سورێنچکەوە بەندە.
گەرد (بە ئینگلیزی: Molecule) بریتییە لە بچووکترین بەشی ماددە کە تایبەتمەندییە فیزیایی و کیمیایییەکانی ئەو ماددەیەی هەیە.
گەردوون پێک ھاتووە لە ھەموو ئەو شتانەی کە بە شێوەی فیزیکی بوونیان ھەیە، گشت بۆشایی و کات، گشت فۆرمەکانی ماددە و وزە، و ھەموو ئەو یاسا و نەگۆڕە فیزیکییانەی زاڵن بە سەریاندا.
گەردیلە، ئەتۆم، (بە ئینگلیسی : Atom) بچووکترین بەشی ماکە(ماددە) کە تایبەتمەندیی توخمێکی کیمیایی هەبێت.
گەردەنم ئازاد بکە (بەتورکی:Hakkını Helal Et) زنجیرەیەکی کۆمەڵایەتی تورکیە باس لە گەنجێک بەناوی موراد یەلنیز دەکات دوای بەسەربردن و بەهەدەردانی کاتێکی زۆر بە یاریکردن بە قومار و مەی خواردنەوە و دزی کردن دەگەڕێتەوە لای پەروەردگار و هەوڵی ئەوە دەدات گشت مافی  ئەوکەسانە بداتەوە کە لێی خواردوون
گەرم بوونی زەوی (بە ئینگلیزی: Global Warming ، بە عەرەبی: احترار عالمی) بریتیە لە بەرز بوونەوەی تێکڕای پلەی گەرمی بەرگە ھەوای زەوی و زەریاکان ، و بەردەوام بوونی بەرزبوونەوەکە.
گەرماو یان حەمام (بە ئینگلیزی: Bathroom) ئەو شوێنەیە کە خەڵکی بۆ گەرماوکردن، شووشتنی دەست و ڕووخساریان، یان چوونەسەرئاو بەکاری دەھێنن.
گەرماوکردن یان خۆشووشتن شووشتنی لاشەیە بە شلەیەک، کە بە زۆری ئاوە، یان شلەیەکە کە بۆ چارەسەر بەکاردێت، یان نوقمکردنی لاشەیە لەنێو ئاودا.
گەرمی گۆڕەر (بە ئینگلیزی: Heat Exchanger) دەزگایەکە یاخود ئامێرێکە کە بەکاردێت بۆ گواستنەوەی گەرمی لەنێوان دوو شلە یان زیاتر، کە بۆ مەبەستی گەرمکردنەوە یاخود ساردکردنەوە بەکاردێت، زۆر کاتیش دیوارێک یاخود بەربەستێک ھەیە لەنێوان دوو شلەکە بۆئەوەی تێکەڵ بە یەکتری نەبن (جگە لە چەند بوارێکی تایبەت کە دوو شلەکە ڕاستەوخۆ تێکەڵ بە یەکتری دەکرێن).
گەرمیان ناوچەیەکی بەرفراوانە دەکەوێتە باشوورو باشووری رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان (باشووری کوردستان)، ئاووھەوایەکی گەرم و وشکی ھەیە، ناوچەیەکی تەخاتان و ڕووتەنە.
گەرمیپێو (بە ئینگلیزی: Thermometer) ئەو ئامێرەیە کە پلەی گەرمی دەپێوێت.
گەرمیی جۆری یان گەرمای جۆری (بەئینگلیزی: Specific Heat، ھێما دەکرێت بە CP)، ئەو بڕە وزەیەیە کە پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی ١ گرامی ماددەیەک بۆ ١ پلەی سیلیزی یان کەڵڤن.
گەرمیی گیراوە (ئینگلیزی: Heat of solution) بڕی وزەی دەرپەڕیو یان مژراوە بە شێوەی گەرمی، کاتێک بڕێکی دیاریکراوی تواوەیەک لە توێنەرێکدا دەتوێتەوە.
گەروو یان  قوڕگ (بە لاتینی: throat)، بریتییە لە بەشی پێشەوەی گەردن بە ھەموو پێکھاتەکانییەوە، کە بریتین لە:
گەرۆر  لە ئینگلیزی دا   Garor  گووندێکی سەر بە شاری میراوه،شارستانی سەردەشت ی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ی وڵاتی کوردستانه.
گەرین یەکێ لە چیاکانی پارێزگای لوڕستانە، کەوتۆتە دێستانی دەرەحمەی قەزای خوڕەماباد، لە باکوری ڕۆژھەڵاتی شاری خوڕەمابادەوە، ٣٥ کیلۆمەتر لەو شارە دوورە، بەرزایییەکەی ٣٦٤٥ مەترە.
گەشت (بەئینگلیزی: Travel) چالاکی تاکێک یان کۆمەڵێکە کەلەشوێنێکی دیاریکراوی جوگرافی دەچێتە شوێنێکی دیکە.
گەشتکەر ١ (بە ئینگلیزی: voyager 1) کەشتیەکی گەردوونیە (بۆشایی ئاسمان) لە چارچێوەی بەرنامەی گەشتکەر،
گەشتی ئەسپ (بە ئینگلیزی: Knight's tour) بریتییە لە پاشیەکییەکی جووڵەی ئەسپ لەسەر تەختەی شەترەنجدا بەشێوەیەک، کە تەنیا جارێک بە ھەر خانەیەکدا بڕوات.
گەشتیاران (بە ئینگلیزی: Passengers)، فیلمێکی خەیاڵی زانستی، سەرکێشیی ئەمریکییە، لەلایەن مۆرتن تایلدم لە ٢٠١٦ دەرهێنراوە، لە نووسینی جۆن سپێیتسە، ئەکتەران جێنیفەر لۆرنس، کریس پرات، مایکڵ شین، لۆرنس فیشبێرن و ئاندی گارسیا ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە.
گەشتیاری (بە ئینگلیزی: tourism) گەشتکردنە بۆ خۆشی.
گەل یا مەردم یا خەڵک بە کۆی چەن کەس ئەوترێ کە (وەک چۆن لە قەوم و میللەتیشدا وایە) وەکوو تەڤاھییەک ڕەچاو بکرێن.
گەلانی کۆمۆنوێلت (بە ئینگلیزی: Commonwealth of Nations) ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیە و ٥٣ ئەندامی ھەیە، کە زۆربەیان ئەندامانی پێشووی ئیمپراتۆریەتیی بریتانیین.
گەلاوێژ (ھەروەھا قورخ، کاروانقڕان، کاروانکوژ، کاروانکوژە؛ بە ئینگلیزی: Sirius) ڕووناکترین ئەستێرەی ئاسمانە.
گەلی بەنی ئیسرائیل (بە عیبری:בני ישראל) بە مناڵ و نەوەکانی یەعقووب دەوترێ.
گەمارۆی کۆبانی بە دەستی ھێزەکانی داعش لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ دەستی پێ کرد بە مەبەستی داگیرکردنی شاری کۆبانی کە لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی یەپەگەدایە.
گەمەی تەختەکان (بە ئینگلیزی: Game of Thrones) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی دراما و فانتازی ئەمریکییە.
گەمەی موورووی شووشەیی (بە ئاڵمانیایی: Das Glasperlenspiel) شاکار و دوایین بەرھەمی نووسەری ئاڵمانیایی ھێرمان ھێسەیە.
گەندەڵی سیاسی بە مانایەکی فراوان، گەندەڵی سیاسی بریتیە لە خراپ بەکارھێنانی ئۆفیسە گشتیەکان (حکومیەکان) لە پێناو دەستکەوتە نھێنی و نایاسایی و تایبەتەکاندا.
گەنگلیۆن (بە ئینگلیسی:Ganglion)، ئەو کیسەیە کە لە کەپسولی جومگە یان لە بەرگەژێ دەردەچێ.
گەورە دزی سەیارەکان بەشی ٥ (بە ئینگلیزی: Grand Theft Auto V)  یاریەکی جیھانی کراوەی ئاکشن و سەرکێشیە لەلایەن کۆمپانیای (Rockstar North)ەوە گەشەی پێدراوە و (Rockstar Games) بڵاویکردۆتەوە.
گەورەبوونی سپڵ یان سپلێنۆمێگالی حاڵەتی گەورە بوونی سپڵە.
گەورەترین بەشدراوی ھاوبەش (بە ئینگلیزی: Greatest common divisor)، بریتییە لە گەورەترین ژمارە لە نێوان بەشدراوە ھاوبەشەکان، گەورەترین بەشدراوی ھاوبەشی دوو ژمارەی 
گەورەترین ژمارەی سەرەتایی ناسراو یان گەورەترین ژمارەی خۆبەشی ناسراو (بە ئینگلیزی: Largest known prime number) بە گەورەترین ژمارەیەکی تەواو دەوترێت کە دەزانین سەرەتاییە.
گەورەیی یان ھەندی شتێکی بیرکارانە قەوارەی ئەو شتەیە: واتە سامانێک کە بەھۆیەوە ئەو شتە بۆی ھەیە لەگەڵ شتگەلی ھاوچەشنی خۆیدا لە باری ھێندایەتییەوە بەراورد بکرێ.
گەپجاڕەکان یان گاڵتەجاڕەکان ئەو ئەکتەرانەن کە بۆ پێکەنین و سەرقاڵبوونی بینەران جۆرێک جمووجووڵی تایبەت ئەنجام دەدەن.
گەڕانکاری گووگڵ ئەو بگەڕە بوو لەلایەن سێرگی بین و لاری پەیج لەساڵی ١٩٩٧ پەرەی پێدرا ، کە ھەردووکیان دامەزرێنەرانی گووگڵ بوون ، ئەم گەڕۆکە بە زۆرینەی زمانەکان جیھان بەردەستە و بەکارھێنەرانی زمانە پێشەکەوتووەکان دەتوانن بەھۆی دەنگەوە لە ئینتەرنێتەوە بگەڕێن
گەڕانەوەی پاشاکە (بە ئینگلیزی: The Return of the King).
گەڕاوی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی قادرکەرەم، قەزای چەمچەماڵ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
گەڕەستێری بارام یان ھەسارەی مەریخ ناوی یەکێک لە گەڕەستێرەکانیکۆمەڵەی خۆرە کە خولگەکەی کەوتۆتە نێوان زەوی و موشتەری بە ٢٢ مانگ و نیو، بە دەوری خۆر دا سووڕێک دەخوات.
گەڕەکی گۆیژە :  یەکەم گەڕەکی سلێمانیە لە کۆنی و گەورەیدا بە ناوی چیای گۆیژەوە ناونراوە کە لەگەڵ دروستکردنی شارەکەدا ئەم گەڕەکە دروستکراوە.سابونکەران : یەکێکە لە گەڕەکە ھەرە کۆنەکانی سلێمانی و ھاوکات لەگەڵ دروستکردنی شارەکەدا ئەم گەڕەکە دروست کراوە.
گەڕەکی گۆیژە، یەکێکە لە گەڕەکەکانی سەر بە شاری سلێمانی، دەکەوێتە بناری شاخی گۆیژەو ڕۆژئاوای ھەردوو گەڕەکی تووی مەلیک و گەڕەکی ھەوارەبەرزە.
گەڵا، پەلک، ئەندامێکە لە گیا، لە چرۆی سەر لقەوە ھەڵدەدا و فۆتۆسەنتێزی لە ئەستۆدایە.
گەڵی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی زەلان، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
گەی یان ھاوڕەگەزخواز (بە ئینگلیزی: Gay) بە پیاوێکی ھاوڕەگەزخواز دەوترێت، کە ھەستی سۆزداری و سێکسییان بەرامبەر ئەندامانی ھەمان ڕەگەز ھەیە.
گەیاندن (لە ئینگلیزیدا وشەی communication لە وشەی commūnicāreی لاتینیەوە هاتوە  بە مانای "بەشکردن").
گەیاندنی خاتوو دەیزی (بە ئینگلیزی Driving Miss Daisy) فیلمێکی کۆمێدی و درامایە لە نووسینێکی شانۆیی ئەلفرێد ئوریەوە بەهەمان ناو چیڕۆکەکەی وەرگیراوە.فیلمەکە لەلایەن بڕوس بێرسفۆردەوە دەرهێنراوە.ئەکتەران مۆرگان فریمان جێسیکا تاندی ڕۆڵی سەرەکی دەبینینن لە فیلمەکە.
گەیبریاڵ ئانتۆن واڵتەر (٥ی شوباتی ١٧٥٢ – ١١ی نیسانی ١٨٢٦) دروستکەرێکی ئامێری پیانۆ بوو.
گەیەنکەدەمار یان سیناپس (ئینگلیزی: Synapse) جیاکراوەیەکە، کۆتاییی تەوەرە لەگەڵ جەمسەرەکانی لقوپۆپ یان لەگەڵ دەمارەخانەیەکی دیکە یان لەگەڵ خانەیەکی دیکەدا، بەیەکتر دەگەن.
ھ لە پیتەکانی ئەلفوبێی کوردییە کە نیشاندەری پیتی H یە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا.
ھادی عەنابی (١٩٤٤ - ١٢ کانوونی دووەم ٢٠١٠) سیاسەتمەدارێکی تونسی بوو پۆستی نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھایتی لە چوارچێوەی نێردراوانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەستبەردارکردنی سەقامگیری لە ھایتی، پێش ئەمەش پۆستی جێگری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارەکانی پاراستنی ئاسایش لە ماوەی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٧.
ھاربڕ گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی گەرمک، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ھارمۆنیکا (ھەروەھا ناسراوە بە ھارپی فەڕەنسی و ئۆرگانی دەم – ئینگلیزی: Harmonica) ئامێرێکی مۆسیقی ھەواییە کە لەزۆرێک لە چەشنەکانی مۆسیقادا بەکاردێت، بەتایبەتی لە بلووز، فۆڵک، مۆسیقای کلاسیک، جاز، مۆسیقای وڵات و ڕۆکدا.
ھاری جەیمس پۆتەر بە(ئینگلیزی: Harry James Potter)  کارەکتەرێکی نێو زنجیرە ڕۆمانی ھاری پۆتەرە، کەلەلایەن (جەی.
ھام (بە ئینگلیزی: Ham the Chimp) یەکەم گیانلەبەر بوو کە ئەمەریکا بینرێتە دەرەوەی زەوی ھام لە دەوروبەری ساڵانی ١٩٥٧ لە دایک بوو بوو بەڵام دواتر دەگیرێت و دەبرێت بۆ فلۆریدا و لە دوایشد لە ساڵی ١٩٥٩ ناونووسکرا بۆ پڕۆگرامی بۆشایی ئاسمان و گوێزرایەوە بۆ بنکەیەکی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا تا لەوێ ڕاھێنانی پێبکرێت بۆ گەشتەکەی بۆشایی ئاسمانی، بەڵام ھام تەنیا شامپانزی نەبوو بەڵکو چەندان شامپانزی تریش لەو بنکەیە ڕاھێنانیان پێدەکرا و زیاتر لە ١٨ مانگ شامپانزیەکان ڕاھێنانیان پێ کرا و سەرەنجام ھام لە نێوان شامپانزیەکان ھەڵبژێردرا تا بنێردرێت بۆ بۆشایی ئاسمان و دوای ئامادەبوونیش لە ساڵی ١٩٦١ ـدا بڕیاری ئەنجامدانی گەشتەکە دراو ھام ئامادەکراو دواتر ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانکرا و بەھۆی ئەوەی ھام مەشقی پێکرابوو ھەموو ئەو ئەرکانەی لەسەری بوو لە کەشتیەکەیدا ئەنجامی دابوو و لە دوای ١٦ خولەکێک کە ھام لە بۆشایی ئاسماندابوو و کاتی ئەوە ھات بگەڕێتەوە بۆ زەوی بۆیە کە ھاتەوە ناو چینەکانی زەوی دواتر لەسەر دەریایی ئەتلەنتیک کەشتیەکەی ھام نیشتەوە و بۆ ئەوەی کەشتی رزگارکەریشی پێ بگات چەند سەعاتێکی خایاند و دواتر کە کەشتی رزگارکەر گەیشت ھامیان لەگەل خۆیان بردەوە و لەوکاتەشدا باری تەندرووستی ھام جێگیر بوو و ھیچ کێشەی نەبوو دوای ئەوەش ھام بەکارنەھێنرایەوە بەلکوو برا بۆ باخچەیەکی ئاژەڵان بەڵام ھام لەو باخچەیەدا بۆ ماوەی ١٧ ساڵان بە تەنیا ژیاو تا دواتر ڕەوانەی باخچەیەکی ئاژەڵانی تر کرا کە لەوێ لەگەڵ چەندان شامپانزی لە جۆری خۆی تێکەڵ کرایەوە و دەستی بە ژیانکرد و لە کۆتایشدا لە ساڵی ١٩٨٣ ھام ژیانی بە کۆتا ھات و گیانی سپارد.
ھان گا-ئین (بە ھانگۆل: 한가인؛ بە ئینگلیزی: Han Ga-in)، لە دایکبووی ٢ی شوباتی ١٩٨٢ـە، ئەرکتەرێکی کۆریای باشوورـە.
ھانا ئارێنت (ئینگلیزی: Hannah Arendt)، لە دایکبووی ١٤ ئۆکتۆبەری ١٩٠٦ی ھانۆڤەری ئەڵمانیا و کۆچیی دوایی ٤ی دیسەمبەری ١٩٧٥ نیویۆرکی ئەمریکا، فەیلەسووف و مێژوونووسی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی-جوولەکە.
ھاندان (ئینگلیزی: Catalysis) کردەی خێراکردنی کاردانەوەی کیمیایییە، بە کاری ھاندەرێک.
ھانس ئەدۆڵف کریبس (٢٥ی ئابی ١٩٠٠ لە ھیلدسھایم – ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٨١) پزیشک و زیندەکیمیاناسی ئەڵمانی بوو.
ھانس کریستیەن ئەندرسن (بە ئینگلیزی: Hans Christian Andersen؛ ١٨٠٥–١٨٧٥) نووسەر و شاعیری بەناوبانگی دانمارک و لە دایکبووی شاری ئۆدێنسە.
ھانی گۆرانیبێژێکی کوردە.
ھاوئەنجام لە بیرکاریدا، پێشنیارێکی ھەمیشە دروستە، بە دەستەواژەیەکی تر ھاوئەنجام بریتییە لە ھاوکێشەیەک کە ھەر چەندە گۆڕانکاری لە بەھایەکانی گۆڕەکەکانیدا بکرێت، بە ڕاستی دەمێنێتەوە.
ھاوار گوندێکە، کەوتووەتە  ناحیەی بیارە، قەزای ھەڵەبجە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان.
ھاوایی (بە ئینگلیسی:Hawaii) یەکێک لە ویلایەتەکانی ئامریکا‌یە.
ھاوبەشیکردنی ماڵ (بە ئینگلیزی:  Cohabitation یان Live-in relationship) ڕێککەوتنێکە لەنێوان دوو کەس کە ھاوسەرگیرییان نەکردبێت بەڵام بەیەکەوە بژین.
ھاوبەشیی فایل بە کاری بڵاوکردنەوە یا دابینی دەستپێگەیشتوویی بە زانیاریی دیجیتاڵی-کۆگەکراو دەڵێن، وەکوو بەرنامەی کۆمپیوتەر، موڵتیمیدیا (ئاودیۆ، وێنە و ڤیدیۆ)، بەڵگەنامە، یا کتێبی ئەلەکترۆنیک.
ھاوتایی (ئینگلیزی: Symmetry) لە بیرکاریدا حاڵەتی بە تەواوی لەیەک چوونی دوو یان چەند بەشی یەک شتە بە جۆرێک بتوانرێت بە تەواوی بە سەر یەکدیدا ھاوتا بکرێن.
ھاوسۆزی دەبێتە ھۆی ھاندانی خەڵکی بۆ یارمەتیدانی ئاسان کردن و کەم کردنەوەی ئازارەکانی خەڵکانی دی و خۆیان.
ھاوسەرگیری یان ژنھێنان یان شووکردن پڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتییە زۆربەی کات لەنێوان کوڕ و کچێک دەبێت، شێوازی ھاوسەرگیری لە ڕێوەڕەسمەکە و جلوبەرگ لەبەرکردن بەپێی ئایین و چاندنی ناوچەیی دەگۆڕدرێت.
ھاوسەنگی ناوەکی (بە ئینگلیزی: Homeostasis) پاراستنە لە جێگری باری ناوەوەی زیندەوەر لە ژینگەیەکی گۆڕاودا
ھاوسەنگیی کیمیایی (ئینگلیزی: Chemical Equilibrium) ئەو بارەیە، کە تێیدا خێراییی کاردانەوەی ڕاستەوانە «پێشینە» یەکسانە بە خێراییی کاردانەوەی پێچەوانە «پاشینە» و، خەستیی کارلێککردوو و بەرھەمھاتووەکان جێگیرە.
ھاوشێوەسازی بریتییە لە لاساییکردنەوە و دووپاتکردنەوەی شت، بارودۆخ، یان پێواژۆیەکی ڕاستەقینە.
ھاونیاز (Hawniyaz) ئەلبۆمێکی مۆسیقای کوردییە کە بەرھەمی ھاوکاریی چەن ھونەرمەندە و لە ساڵی ٢٠١٦دا دەرچووە.
ھاوپەیمانانی شەڕی جیھانیی دووەم بە چەندین وڵاتی ھاوپەیمان دەوترێت، کە لە شەڕی جیھانیی دووەمدا لە دژی وڵاتەکانی تەوەر شەڕیان کرد و توانیان بە سەر ئەواندا سەر بکەون.
ھاوچەشنخۆری لە بوونەوەرناسی دا بریتیە لە حاڵەتێک کە گیانەوەرێک بەشێک یان تەواوی جەستەی گیانەوەرێکی ھاوچەشنی خۆی دەخوات.
ھاوڕێ باخەوان لە رۆژی ٢٨ی فێبریوەریی ساڵی ١٩٦٦ لە گەڕەکی (گۆیژە)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
ھاوڕێیانی ئەنگوستیلە (بە ئینگلیزی: The Fellowship of the Ring) یەکەم بەشی ڕۆمانی شای ئەنگوستیلەکانە کەلەلایەن نوسەری ئینگلیز جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین نوسراو.
ھاوڕێیە جاکەکان (بە ئینگلیزی Goodfellas) فیلمێکی تاوانکاری، ژیانامەیی ئەمەریکیە کە لەلایەن مارتن سکۆرسیزەوە دەرھێنراوە.
ھاوڕەگەزخوازی (بە ئینگلیزی: Homosexuality) پێکھاتووە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە نێوان ئەندامانی ھەمان زایەند.
ھاوکێشبوون (ئینگلیزی: Neutralization) لە کیمیادا، کاردانەوەی ئەو ئایۆنانەیە کە ترشی پێ جیادەکرێتەوە «ئایۆنەکانی ھایدرۆنیۆم»، لەگەڵ ئەو ئایۆنانەی کە تفتی پێ جیادەکرێتەوە «ئایۆنەکانی ھایدرۆکسید»، بۆ پێکھێنانی گەردی ئاو و خوێ.
ھاوکێشە (بە ئینگلیزی: Equation)، لە بیرکاریدا بە، وتنی ھاو کێشی دوو شتە بە زمانی ھێماکان.
ھاوکێشەی جیاکاری (بە ئینگلیزی: Differential equation) یەک لەو ھاوکێشانەیە لە بیرکاریدا کە بۆمان ڕوون دەکاتەوە فانکشنێکی نەزانراو چۆناوچۆن لە یەک یان چەن گۆڕەکی ئازاد و گرتەکانیان و گرتەی گرتەکانیان پێک ھاتوون.
ھاوکێشەی کیمیایی (ئینگلیزی: Chemical equation)، کارلێکێکی کیمیایی دەردەبڕێت بەھێما و شێوگ و لەگەڵ بڕە ڕێژەیییەکان.
ھاوڵاتی‌ ڕۆژنامەیەکی‌ سەربەخۆ و ئازاد و ئەھلییە.
ھاوڵە مریشکانە نەخۆشیەکە بە ھۆی ڤایرۆسی ڤاریسێللا زۆستێر‏ پەیدا دەبێت.
ھاوینی ئەوین (بە ئینگلیسی: Summer of Love) ئاماژە دەکات بە ھاوینی ساڵی ١٩٦٧ کە نزیکەی ١٠٠،٠٠٠ کەس لە ھایت ئاشبێریی سانفرانسیسکۆ دا کۆ بوونەوە و دیاردەیەکی نوێی نافەرمانیی فەرھەنگی و سیاسییان خولقاند.
ھاوینەھەواری جوندیان ، ١١٢ کم لە ناوەندی شاری ھەولێرەوە دوورە ، بەر لەوەی بگەیتە شارۆچکەی ڕەواندز بە دووری(٥) کم بەو ھاوینە ھەوارە دەگەیت ، کە کانیاوێکی سازگاری ئەم ناوچەیەیە لە دامێنی چیای ھەندرێن .
ھاوەڵەکان، (بە عەرەبی: الصحابة) زاراوەیەکی مێژووییە، و بەو کەسانە ئەوترێت کە ھاوەڵی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدیان کردووە و باوەڕیان بە بانگەوازەکەی ھێناوە، و یارمەتییان داوە لە گەیاندنی ئیسلام و بەرگرییان لێکردووە چەندین جار، و لە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر ھاوەڵەکان ھەستان بە گرتنە دەستی جێنشینی کە ناسراوە بە خەلافەتی ڕاشدین، ھاوەڵەکان بڵاوبوونەوە بە نێو وڵاتەکاندا بۆ بڵاوکردنەوە ڕێنماییەکانی ئیسلام و تێکۆشان و فەتحی شار و وڵاتانی تر، و ھاوەڵەکان سەرکردایەتی چەندین داستانی ئیسلامییان کردووە و چەندین شەری بەھێزیان کردووە بۆ بڵاوبونەوەی ئیسلام، شەری ھاوەڵانی پێغەمبەر بۆ ئەوە بووە تا ئیسلام لە ھەموو شوێنی بڵاوببێتەوە وەک شەر لە  لە وڵاتی شام و فارس و ناوچەی کوردستان و میسر و خۆراسان و ھیندستان و وڵاتی ئەودیو ڕووبار.
ھاڕۆڵد ریتشارد باتریک دیکسۆن (ماوەی ژیان:٤ی شووباتی ١٨٨١ تاکوو ١٤ی حوزەیرانی ١٩٥٩)، سیاسەتمەدار و مێژوونوسێکی بەریتانی بووە و بەدەیان کتێبی لەسەر کوێت و نیمچەدوورگەی عەرەبی نووسیوە، لە٤ شووباتی ساڵی ١٨٨١ لەشاری بەیرووت لەدایک بووە، باوکی قونسڵگەری گشتی بەریتانیابووە لە قودس، خۆیشی لەقوتابخانەی سانت ئێدوارد لەئێکسفۆرد خوێندوێتی و دواتر کۆلێژی وادھامی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد تەواوکردوووە.
ھاککەرز وایت ھات (کڵاو سپییەکان) ئەو ھاککەرانە دەگرێتەوە کە بە مەبەستی خراپ کۆنترۆڵ و دەستکاری سیستەمەکان ناکەن بەڵکو خاوەن سیستەمەکە ئاگادار دەکەنەوە لەو ھەڵانەی ھەیەتی جگە لەوەش ھەوڵی پاراستنی سیستەمەکان دەدەن و زانیاری پاراستن بڵاو دەکەنەوە (بە ئینگلیزی: security information) و (بە عەرەبی: أمن معلومات) لە ھەمان کاتدا ھاککەری کڵاو سپی (یان وایت ھات) توانای کاولکردنی سیستەمەکەشی ھەیە، بەڵام ئەو کارە ناکەن وەک بڵێی بە ڕەوشتن (ھکر أخلاقی) و ئەوان کاری نایاسایی ناکەن، کە بەداخەوە ئەوانە لە ناو کورد ڕێژەیان زۆر کەمە!
ھاککەری کڵاو ڕەش (بە ئینگلیزی: Black hat hacker) بریتین لەو جۆرە ھاکەرانەی کە بۆ مەبەستی خراپ کۆمپیوتەر و سێرڤەرەکان ھاک دەکەن و زانیاری و داتاکان دەدزن.
ھاڵ ٩٠٠٠ (بە ئینگلیزی HAL 9000) کەسایەتیەکی خەیاڵی ڕۆمانەکەی ئارسەر کلارکە.
ھایاو میازاکی دەرھێنەرێکی سەرکەوتووی ئەنیمەیشنی ژاپۆنییە کە بە (ئەنیمی) ناسراوە.
ھایدرۆجین (بە ئینگلیزی: Hydrogen) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان ھێماکەی (H) و گەردیلە ژمارەکەی (١)ە و بارستە ژمارەکەشی ھەر یەکە.
ھایدرۆکاربۆن (ئینگلیزی: Hydrocarbon) ئاوێتەیەکی ئەندامییە، تەنیا لە ھایدرۆجین و کاربۆن پێک دێت.
ھایپەرلینک (بە ئینگلیزی: Hyperlink) لە زانستی کۆمپیوتەردا، ئاماژە پێدان، گرێدان یان پەیوەندییەکە کە بەکارھێنەر بە کلیک یان وەستاندنی ماوس لەسەری، دەبات بۆ زانیارییەک.
ھایکو Haiku شێوازێکی ژاپۆنییە بۆ داڕشتنی ھۆنراوە، پێک دێت لە ١٧ «مۆرا».
ھرقل (بەئینگلیزی: Hercules) بریتییە لە فیلمێکی جوڵە بەرھەمھێنراوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و دەرچووە لە ساڵی ٢٠١٤.
ھزر، کە ئەندێشە یا فکر یا بڕێ جار بیریشی پێ ئەوترێ، لە فەرھەنگەکان و وشەنامەکاندا وەھا مانا کراوەتەوە:
ھوانە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ھورمەز گورجیبەیانی (٢٤ خاکەلێوە ١٣٢٤ - ٢٨ گەڵاویژ ١٣٥٨) تێکۆشەری سیاسی و یەکێک لە ١١ موعەلمە شۆڕشگیرەکانی بوو کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی گەڵاویژی ١٣٥٨ کۆچیی ھەتاوی سەبارەت بە ھۆگری لە ڕێکخراوەی چریکەکانی فەداییی گەلی ئێران لە بەندیخانەیی دیزل ئابادی کرماشان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سێدارە درا.
ھوشیار حەمەفەرەج (١٩٦٠ ز -) گۆرانیبێژی کوردی لە دایک بووی ھەڵەبجەیە.
ھونەر (بە ئینگلیزی: Art) یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات.
ھونەر سەلیم (بە لاتینی Hiner Saleem - لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٦٤ لە ئاکرێ) دەرھێنەری بەناوبانگی کوردە.
ھونەری ئەبستراکت یان ھونەری ڕووتەکاری  یان ھونەری داڕندراو(بە ئینگلیزی: Abstract art) بە ھونەرێک دەوترێت کە لەو ھونەرەدا ھیچ ڕواڵەت و وێنەی سروشتی لە دونیادا شیاوی ناسین نییە و تەنیا لە ڕەنگ و شێوەگەلی میناکی و ناسروشتی بۆ شرۆڤەی واتاکانی خۆی کەڵک وەردەگرێت.
ھونەری ئەکادیمی یان ئەکادیمیکیزم شێوازێکە لە شێوەکاری و پەیکەرتاشی کە لە ژێر کاریگەری ئەکادیمییەکانی ھونەری ئەورووپایی بەرھەم دێت.
ھونەری سۆمایی یەکێکە لە لقەکانی ھونەر؛ ئەم وتارە تیشکۆ دەخاتە سەر ھونەری سۆمایی، کە دروستکردنی وێنەکان و تەنەکان لەخۆ دەگرێت لە ڕشتەکانی سەر بە وێنەکێشی، پەیکەرسازیی، چاپەمەنی، وێنەگریی و ھەروەھا میدیا بینراوەکانی تر.
ھۆرامی بە سۆرانی (ھەورامی) یەکێک لە بنشێوەزارەکانی سەر بە بنەماڵەی گۆرانیی زمانی کوردییە و خەڵکی دەڤەری ھەورامان قسەی پێ‌دەکەن.
ھۆرمۆنی ھاندەری چیکڵدانە (ئینگلیزی: Follicle-stimulating hormone) (کورت دەکرێتەوە بۆ: (FSH)، بریتییە لە ھۆرمۆنی وریاکەرەوەی توخمەڕژێنەکان.
ھۆزان مەحموود لەدایکبووی ٨ی ئازاری ١٩٧٣.
ھۆزی جاف دابەش بوون لەنێوان ئێران و عێراق.
ھۆست بەشێکە لە ماڵپەر، بەکاردێت بۆ دروستکردنی ماڵپەر وە ھۆست دەبەسترێتەوە بە دۆمەین وە ماڵپەرێک پێک دێنن.
ھۆشیاری یان وشیاری بریتییە لە ئەزموونی دەروونی (ناسکارانە) یان ئاگایی‌ یان وریایی‌ یان سیستەمی کۆنترۆڵی بەرێوەبەریی زەین.
ھۆشە یا ھشەک لێھاتوویییەکی فیزیۆلۆژیایییە لە ئۆرگانیزمەکاندا کە دراوەگەلی پێویست ئەخاتە بەردەستیان بۆ ئەوەی بە دەوروبەری خۆیان بزانن.
ھۆشەنگ کامکار، موزیککارێکی کورد و سەرپەرشتیاری هونەریی گروپی کامکارانە.
ھۆلۆکۆست لەبنچینە ووشەیەکی یۆنانیە بەمانای سووتاندن بە فڕن دێت ، ھۆلۆکۆست زۆرتر بەو کووشتاریەی جووەکان دێت کە لەماوەی جەنگی جیھانی دووەم لەلایەن پارتی پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا ناسراو بە نازی بەسەرکردایەتی ئادۆڵف ھیتلەر دەستی پێکرا، گەرچی ڕای جیاواز ھەن کە ئەمە تەنیا جوولەکەکان ناگرێتەوە بەڵکوو کەسانی تریش دەگرێتەوە وەک پەکەوتە و نەخۆشەکان و زیندانییە سیاسییەکان کە بەدیل گیرابوون واتە هێزەکانی یەکێتیی سۆڤییەت وکۆمۆنیستەکان و قەرەج و هیندییە سوورەکان و هاوڕەگەزخوازەکان.
ھۆلی ناسراو بە فیستیڤاڵی ڕەنگ یان فیستیڤاڵی خۆشەویستی فیستیڤاڵێکی بەهارییە و بۆ بەخێرهاتنی وەرزی بەهار دەکرێت وە لەبنەڕەتدا ئاهەنگێکی مێژویی ھیندوویزمیەکانە بەڵام لەم دواییە بۆتە ئاهەنگێکی کەلتووری (چاند) کە لە بەشێ لە وڵاتەکانی باشووری ئاسیا نموونەش وڵاتی هیندستان و نیپال و بەنگلادیش و پاکستانوە فیستیڤاڵەکە لەچەندین وڵاتی دیش دەکرێت کە دوورن لە باشووری ئاسیا و کەلتوورەکە وەک ئەمریکا و ئینگلتەرا وچەند وڵاتێکی دی .
ھۆمی بابا (لەدایکبووی ١٩٤٩) بیرمەندی ناوداری موتالاتی پاش کۆڵۆنیاڵ و خەڵکی وڵاتی هیندستانە.
ھۆمیرۆس (بەگریکیی کۆن: Ὅμηρος، Hómēros، بەئینگلیزیی: Homer)، ھۆنراوەنووسێکی گریکی بەناوبانگ و نووسەری ھەردوو داستانی بەناوبانگی ئەلیادە و ئۆدیسا، ھەستا بە بەنەمرکردنی شەڕی تەڕوادە بەشێوەی ھۆنراوە بە شێوەیەکی زۆر ورد و پاراو، کە پێدەچێت روویدابێت لەدەوروبەری ساڵی ١٢٥٠ پ.ز.
ھۆمەر دزەیی گۆرانیبێژ و سیاسەتمەداری باشووری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی دووگردان لە دەشتی ھەولێر لەدایکبووە.
ھۆمەرسێنانی تازە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی پێنجوێن(ناوەند)، قەزای پێنجوێن، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ھۆمەرەخەجانی علی حسێن گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی شێخ تەویل، قەزای کەلار، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان..
ھۆنراوە (بە ئینگلیزی: Lyrics) پێکھاتووە لە چەند وشەیەک کە گۆرانییەک پێکدەھێنن، بەم وشانە ڕستە و کۆرسی گۆرانییەکەی پێ ڕێکدەخرێت و زۆرجاریش لەگەڵ ئامێری مۆسیقادا گۆرانییەکە دەوترێت.
ھۆنشوو « Honshū  بە ژاپۆنی: 本州؛ کە بە مانای ھەرێمی سەرەکی یاخود زەوی سەرەکی دێت».
ھۆنگ کۆنگ یەکێکە لەو ووڵاتانەی دەکەوێتە کیشوەری ئاسیا، پایتەختی وڵاتەکە شاری ڤیکتۆریایە، خەڵکی ھۆنگ کۆنگ نووسین و ئاخاوتنیان بە زمانی چینی کۆن و ئینگلیزییە بەوەی کە پێشتر لەلایەن ھەردوو لایەنەکە داگیرکراوە، ھۆنگ کۆنگ بە شارێکی ھێمن لە ئێستادا دەناسرێت، کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی لەوڵاتەکە ڕۆژ بەڕۆژ پەرەی پێدراوە.
ھۆڕمۆنی پێپتاید یان پێپتایدەھۆڕمۆن (بە ئینگلیزی: Peptide hormone) ھۆڕمۆنێکە، لە ترشە ئەمینییەکان یان پێپتایدەکان یان پڕۆتینەکان پێکدێت.
ھۆکاری لێکەرەوە (ئینگلیزی: Reducing agent) ماددەیەکە، دەتوانێت ماددەیەکی تر لێبکاتەوە.
ھۆکایدۆ (بە ژاپۆنی:北海道) دووھەمین دوڕگەی گەورەی وڵاتی ژاپۆنە ، کە لە باکووری ئەم وڵاتە ھەڵکەوتووە.
ھۆڵەندا (بە زمانی ھۆڵەندی: Nederland، نەیدەرلاند) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپادا کە بەشی سەرەکیی حکوومەتی شانشینی ھۆڵەندا پێکدێنێت.
ھۆیەتی پێوەندیی نێوان یەک ڕووداو (ھۆ) و ڕووداوی دووھەمە (بەرھۆ)، بە چەشنێک کە ڕووداوە دووھەمەکە ئاکامی ڕووداوە یەکەمەکەیە.
ھیتاچی یەکێکە لە کۆمپانیاکانی بواری تەکنۆلۆژیا لە ژاپۆن.
ھیدەکی یووکاوا (ئینگلیزی: Hideki Yukawa) فیزیکناسێکی بیردۆزیی ژاپۆنی بوو.
ھیزە یان خیگە دەفرێکی چەرمینە، لە پێستی خۆشەکراوی مەڕ دروست دەکرێت، کە لاشەکەی لە ملەوە بەساغی، بێئەوەی پێستەکەی پارچە کرابێت، دەرھێنراوە.
ھیلاری رۆدھام کلینتۆن ژنە سیاسەتزانی ئەمریکی لەدایک بووی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٤٧ لە ویلایەتی شیکاگۆ لە ئەمریکا ، ھیلاری کلینتۆن ٦٧ەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە لە کابینەکەی باراک ئۆباما ، ناوبراو لەساڵانی ٢٠٠١ تاوەکوو ساڵی ٢٠٠٩ سیناتۆری ویلایەتی نیۆیۆڕک بووە وەھەروەھا ھیلاری کلینتۆن خێزانی بیل کلینتۆن ٤٢ەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە ، لەساڵی ٢٠٠٨ خۆی پاڵاوت بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا وەک پاڵێوراوی کۆماریەکان بەڵام لەکۆتایی و ئاشکراکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەریان خست ناوبراو پلەی دووەمی بەدەست ھێنا دوای بەشکست ھاتنی بەرامبەر بە باراک ئۆباما لەوکات ئینجا دوای ئەو ھەڵبژاردنەی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەرگرت.
ھیمۆگلۆبین پرۆتینێکە کە لە ناو خڕۆکە سوورەکانی خوێندا بوونی ھەیە.
ھیندستان یان ھندستان یان ھیند (بە ئینگلیزی: India) وڵاتێکی ڕووبەر گەورەیە بەجۆرێ حەوتەمین وڵاتی گەورەی جیھان لەڕووی ڕووبەرەوە وە وڵاتەکە دەکەوێتە  باشووری کیشوەری ئاسیا کە بە شێوەی کۆماری فیدراڵی بەڕێوە دەبرێت.
ھیندوو کەسێکە کە پەیڕەوی یەکێک لە کۆمەڵە ئایینەکانی ھیندوویزمە.
ھیوا سەعید ھۆنراوەنووسێکی کوردە.
ھیوا قادر, شاعیر و چیرۆک نوس و ڕۆمان نوسی کورد لە بەرواری ٢٦/٠١/١٩٦٤ لە گەڕەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی چاوی بەدوونیا ھەڵھێناوە.
ھیپۆکراتی کۆس (بە ئینگلیزی: Hippocrates of Cos) (٤٦٠ پ.ز - ٣٧٠ پ.ز) فیزیکزانێکی یۆنانی کۆن بوو لە دورگەی (کۆرس) لە یۆنانلە دایک بووە .
ھیچخوازی (بە ئینگلیزی: Nihilism – بە عەرەبی: عدمية • لە Nihilـی لاتینییەوە ھاتووە بە واتای ھیچ) بیر و باوەڕێکی فەلسەفییە کە پێشنیاری باوەڕنەکردن بە یەک یان زیاتر لە لایەنە واتادارەکانی ژیان دەدات.
ھیکلەر و کۆج جەی-٣٦ بە(ئینگلیزی: HK G36) چەکێکی جەنگی جۆری ناوەندی درووستکراوی وڵاتی ئەڵمانیایە.
ھێترۆسێکسیزم یان جیاڕەگەزپەرستی (بە ئینگلیزی: Heterosexism) پێکھاتووە لە چەند ڕەفتار و ئاکت و سووکایەتیەکی کە بە ھەر کامێک لە جێندەرخوازییەکانی وەک ھاوڕەگەزخوازی و دووڕەگەزخوازی ھتد...
ھێرشی شەپۆلی مرۆڤی (بە ئینگلیزی: Human wave attack) تاکتیکێکی ھێرشبەرانەیە کە لەکاتی جەنگدا لەلایەن ھێزە پیادەییەکان پەیڕەو دەکرێت، کە تێیدا ھێزە ئەنجامدەرەکان بەبێ پاراستن و بە کۆمەڵ یان بە چڕییەکی زۆر ھێرشێکی ڕاستەوخۆ دەکەنە سەر دوژمنەکانیان بۆ شکاندنی ڕیزی بەرگری لە ڕێگەی شەڕی بێچەک لە نزیکەوە، ناسراو بە شەڕی میللی.
ھێرشی ڕێگەگرتن لە خزمەتگوزاری یان دۆس ، بریتیە لەوەی کاتێک کەسێکی ھاکەر ڕێگە لە کەسانێکی تر دەگرێت لە ھەبوونی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت یاخود ھەبوونی خزمەتگوزاریەکە بە لابردنی بەشێکی وێبسایتەکانی ئینتەرنێت، ئەو کەسانەی کە ھێلی ئینتەرتێنەکەیان خاوە، زیاتر تووشی ئەم کێشەیە دەبنەوە،
ھێرشەکانی مومبای ٢٠٠٨ (ھەروەھا پێی دەگوترێت: ٢٦/١١) چەند ھێرشێکی تیرۆریستی بوو لەلایەن گرووپێکەوە کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ کرایە سەر شار مومبای لە ھیندستان.
ھێرشەکانی نۆرویژ (٢٠١١) بریتییە لە دوو ھێرش دوا بە دوای یەک بۆ سەر خەڵکی ئاسایی، دەوڵەت و کەمپێکی سیاسی لە ڕێکەوتی ٢٢ی تەمموزی ٢٠١١ لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆرویژ.
ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر (ئینگلیزی:٩/١١ یان Nine-Eleven)، بریتییە لە کۆمەڵێک ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەک کە لە ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لەلایەن رێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەکران بە ئامانجی دیاریکراو کە سیانیان سەرکەوتبوو لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە منھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن).
ھێرشەکانی ٢٠١٦ی فرۆکەخانەی ئەستەمبوڵ ئەو سێ تەقینەوەیە بوون لەشەوی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەتاتورک  ڕوویاندا.
ھێرودوت (٤٨٤ی پێش‌زایین - ٤٢٥ی پێش‌زایین)، یەکەمین مێژوونووسی یۆنانی بووە کە نووسراوەکانی تا ئەم سەردەمە ماوەتەوە.
ھێرۆ ناحیەیەکە لە قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی.
ھێرۆ، گوڵە ھێرۆ، ھەڵمەڵە یان ھەرمەڵە، ڕووەکێکە لە تیرەی ھەرمەڵەیەکان (Malvaceae) و لە بنەماڵەی ئالسیا.
ھێزی ئاسمانی ئەو ھێزەیە کە لە ڕێی ئاسمانەوە و بە چەشنی جۆراوجۆر بەرگری و خزمەت بۆ وڵاتەکەی دەکات و یەکێکە لە ھێزە سەربازییەکانی ھەر وڵاتێک.
ھێزی دەریایی کوێت (عەرەبی: القوة البحرية الكويتية)، ھێزی دەریایی سوپای کوێتە، تاکە بنکە لەو ھێزەدا بنکەی موحەممەد ناسڕ ئەلئەحمەدە ھێزی دەریایی کوێتی پێکدێت لە زیاتر لە ٢,٢٠٠ ئەفسەر و سەرباز، لەگەڵ ٥٠٠ پاسەوانی کەنار؛ کە بەشێکە لە بەڕێوبەرایەتی گشتیی پاسەوانی کەنار سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سنوور سەربە وەزارەتی ناوخۆ.
ھێزی ستوونی یان ھێزی نۆرماڵ (
ھێزی وشکانییی کووەیت (عەرەبی:القوة البرية الكويتية)ھێزی وشکانی پێکدێت لە چەندین لیوا و ڕێژەی ئەندامان دەگاتە نزیکەی ١٥٠٠٠.
ھێزی پاراستنى جەوھەریی باشووری کوردستان ھێزیکی سەربازییە کە لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە بناری قەندیل دژ بە ھەڵمەتھێنانەوەی سوپای تورکیا لە خاکی باشووری کوردستان دامەزراندنی خۆی ڕایگەیاندووە و لە کەسانێکی خۆبەخش پێکھاتووە.
ھێزە دیموکراتەکانی سووریا (بە کورمانجی: ھێزێن سووریا دیموکرات، بە عەرەبی قوات سوريا الديمقراطية ) ھاوپەیمانێکى چەکداریە کە لە ١١ی تشرینی یەکەم ساڵى ٢٠١٥ لە نێوان  کورد و عەرەب و ئاشوورى پێکھاتووە ،ئەم هاوپەیمانێتییە بەمەبەستی رێکخستن و یەکخستنى ئۆپەراسیۆن و شەڕەکانە، لە دژی داعش و رژێمەى ئەسەد.
ھێزە سەربازییەکانی کۆماری ئارجەنتین بریتین لەھێزی سەربازی فەرمی کۆماری ئەرژەنتین، ئەم ھێزە پێک دێت لە سوپای ئەرژەنتین و بەرگری ئاسمانی ئەرژەنتینی و بەرگری دەریایی ئەرژەنتین، سەڕۆک و فەرماندەی گشتی ئەم ھێزانە بریتیە لە سەرۆک کۆماری ئەرژەنتین کە لە لایەن وەزیری بەرگریەوە سەرپەڕشتی دەکرێت، ئەم ھێزانە ھەندێک لە چەکەکان بەخۆی درووست دەکات و ئەوانی تریش ھاوردە دەکات لە ووڵاتە پیشەسازیە پێشکەوتوەکانی وەک ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئیسڕائیل و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا و ڕووسیا و بەڕازیل و بیلاڕووسیا و تورکمانستان و ھۆڵەندا و ئیتاڵیا، لەجەنگە ھەرە بەرچاو و گەورەکانی ئەرژەنتین کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا بینیوە بریتیە لە جەنگی ڤۆکلاند و جەنگی کوێت و جەنگی سیزپلاتین و جەنگی پاراگوای، ئەم ھێزە بڕی ٣٥٠ ھەزار سەربازی نێڕ و ٣٣٤ھەزار سەربازی مێی ھەیە.
ھێزە چەکدارەکانی یەک وڵات، ڕێکخراو و ھێزی ھێرشکەر و بەرگریکەرن کە لە لایەن دەوڵەت پشتیوانیان لێ دەکرێ.
ھێزەکانی پاراستنی گەل بەکورتیی ھەپەگە (بە کورمانجی: Hêzên Parastina Gel) بە گەریلاکانی کوردی باکووری کوردستان دەوترێ.
ھێزەکانی پاسەوانانی دەشتی نەینەوا لە ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن سرکیس ئاغاجان دامەزراون.
ھێلانە سوتاوەکان یان ھێلانە سووتاوەکان یان ھێلانە (بە فارسی: لانەھای سوختە) (بە ئینگلیزی: Burned Nests) فیلمێکە کوردی-فارسی لەلایەن دەرھێنەر شارام مەسلەخی.
ھێلکە (بە ئینگلیزی: Egg) پێکھاتووە لە پارێزەرێک کە ئاولەمەیەکی ئاژەڵی تێدا پەرەدەسێنێت.
ھێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی‌ کە مێژویەکی‌ زۆر دێرینی‌ لەگەڵ مرۆڤ ھەیە، یەکێکە لە خواردنە زۆر بەتاماکان، ئەمە سەرباری‌ ئەوەی‌ کە پێکھاتە خۆراکیەکەی‌ سودێکی‌ زۆر گەورە بە مرۆڤ دەگەیەنێت ھەر بەم ھۆیەشەوە لە کۆنەوە بە خواردنی‌ ئاڵتونی‌ ناودەبرێت.[ژێدەر پێویستە]لەگەڵ پێشکەوتنی‌ مرۆڤ و باشبوونی‌ ژەمە خۆراکییەکانی‌ و زۆربونی‌ رێژەی‌ قەڵەوی‌ لە جیھاندا، ناوبانگە باشەکەی‌ ھێلکە کەوتۆتە ژێر گومانەوە بەھۆی‌ بوونی‌ رێژیەک لە چەوری‌ کە رەنگە بۆ ھەندێک لە مرۆڤەکان زیانی‌ لێبکەوێتەوە، ئەم ھۆکارەش مرۆڤی‌ ناچارکردوە بە وریایییەوە مامەڵە لەگەڵ ھێلکە بکات.
ھێلکەدان ئەندامێکی سیستەمی زاوزێی ژنانەیە.
ھێلیکەیز (ئینگلیزی: Helicase) ئەو ئەنزیمەیە کە ھەردوو زنجیرەکەی دی ئێن ئەی (DNA) لە یەکتری جیادەکاتەوە لە ماوەی کرداری دووھێندبوونی دی ئێن ئەی دا.
ھێما شت، وێنە، وشەی نووسراو، دەنگ یان نیشانەیەکی تایبەتە کە نوێنەرایەتیی شتێکی‌تر دەکات.
ھێماکانی ئێڵ جی بی تی ئەو ھێمایانەیە کە کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی دروستیان کردووە و دایان ھێناوە بۆ خۆناساندن و خۆجیاکردنەوە.
ھێماکانی پزیشکی،  ھێماکانی نەخۆشی، (بە ئینگلیسی: Sign) دیاردەیەکی دیتنی و پێواندنییە، کە لە لایەن پزیشک یان تیمی دەرمانکەرەوە دوابەدوای پشکنینی پزیشکی دێته‌ ناسین.
ھێنری جەیمز نووسەرێکی بەریتانیە و بەڕەچەڵەکیش ئەمریکی بووە، (ماوەی ژیان: ١٥ی نیسانی  ١٨٤٨ لەشاری نیویۆرک  تاکوو ٢٨ی شووباتی  ١٩١٦)، لەتەمەنی لاوێتیدا گەشتی لەنێوان ئەمریکا و ئەوروپادا کردووە، لەسەر دەستی چەند مامۆستایەکی تایبەتی لە جنێف و لەندەن و پاریس و پۆلِۆنیا و بۆن خوێندوێتی، لەتەمەنی ١٩ ساڵیدا ئامادەی چەند وانەووتەوەیەکی یاسا بووە لە زانکۆی ھارفارد بەڵام زیاتر حەزی لەخوێندنەوەی ئەدبی بووە، یەکەم کورتە چیرۆکی خۆی بەناوی تراجیجیایی ھەڵەکان بڵاوکردۆتەوە و خۆی تەرخان کردووە بۆ ئەدەب، یەکێک بووە لەو کەسانەی بەشداریان لە بڵاوکردنەوەی گۆڤاری نەتەوە کردووە.
ھێنری فۆرد (ئینگلیزی: Henry Ford) (٣٠ی تەمموزی ١٨٦٣ – ٧ی نیسانی ١٩٤٧) سەرمایەدارێکی ئەمریکی بوو، خاوەنی کۆمپانیای فۆردی تایبەت بە ئۆتۆمۆبیل بوو.
ھێنری فۆندا ناوی تەواوی ھێنری جەینیس فۆندا، (بە ئینگلیزی: Henry Fonda)، لەدایکبووی: ١٦ی ئایاری ١٩٠٥، ئەکتەرێکی ئەمریکی فیلم و سەر تەختەی شانۆ بوو.
ھێنری چارڵز بوکۆڤسکی (بە ئینگلیزی: Henry Charles Bukowski ) (١٦ی ئابی ١٩٢٠ - ٩ی ئاداری ١٩٩٤) شاعیر، چیرۆکنووس و ڕۆماننووسی ئەمریکیی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانییە .
ھێنری ھەشتەم (١٤٩١-١٥٤٧) پاوشای ئینگلستان و دواتر ئیرلەند بوو.
ھێنریک ئانتۆن لۆرێنتز (بە ئینگلیزی: Hendrik Antoon Lorentz)  ئەم زانا فیزیاییە خەڵاتی نۆبێلی لە ساڵی ١٩٠٢ لەگەڵ پیتەر زێمەن بە ھەردوکیان وەریان گرتووە لۆرێنتز باسی لەوە کرد و وای دانا کە بڵاوبوونەوەی ڕووناکی لە ئەتۆمەکاند ، دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەوەی کە بە ھۆی کارلێکی نێوان ئەلکترۆنەکانەوە ڕوودەدات .
ھێنریک ھیملەر بە ئەڵمانی (Heinrich Himmler) (٧ ئۆکتۆبەری ١٩٠٠ - ٢٣ مایۆی ١٩٤٥) لە بەھێزترین پیاوەکانی ھیتلەر بوەو لە ھەمویان توندتر و شەڕانی تر بوە سەرکردایەتی تیمی ھیزی تایبەتی ئەڵمانی و پۆلیسی نھێنی کردوە کە ناسراو بوو بە جێستاپۆ کاری لە ناوبردنی بەکۆمەڵی خەڵکی سڤیلی پێسپێردراوە لە سەربازگەکانی مەرگی ئەڵمانیدا
ھێڤی مێتاڵ یاخود ھەر بە سادەیی مێتاڵ لقێکە لە مۆسیقای ڕۆک کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٦٠ دروست بووە، بەشێوەیەکی سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و شانشینی یەکگرتوو.
ھێڵ شتێکی ئەندازەیییە کە (زۆرتر) ڕاست، بێبڕانەوە درێژ و بێبڕانەوە باریکە.
ھێڵکاری پێکھێنانی ڕستە
ھێڵی ئاسنیی ھەڵواسراوی وپەرتالا (ئەڵمانی: Wuppertaler Schwebebahn) یەکێک لە ھێڵە ئاسنینەکانی ئەڵمانیایە.
ھێڵی ئیستوا بەرھەمی یەکبڕینی ڕووبەری گۆی زەوی لەگەڵ ئەو ڕووپەڕیە کە لە سەر تەوەرەی سووڕانەوە ئەستوونە و قورساییگەی زەوی تێدەکەوێت.
ھێڵی قەدەغەکراو یان ئۆفساید یاسایەکە تەنیا بۆ یاری تۆپی پێ پەیڕەو دەکرێت.
ھێڵە ئاسمانیەکانی عێراق (بە عەرەبی: الخطوط الجوية العراقية، بە ئینگلیزی: Iraqi Airways) ناوی کۆمپانیایێکی ھاتووچووتی ئاسمانی کە لە عێراق کار دەکات.
ھەبوون بە گشتی ئەو قەبوڵکردنەیە کەوا شتێک بابەتیانە ھەبێت بەبێ ئەوەی پەیوەندی بە بوونی کەسێکەوە ھەبێت.
ھەتاھەتا و یەک ڕۆژ فیلمێکی ئێرانیە بەرھەمی ساڵی ٢٠١٦ یە و لە دەرھێنانی سەعید ڕۆستاییە.
ھەجیج یان کۆسەی ھەجیج دێیەکە لە ھەورامانی ئێران؛ لە گوندستانی سیروان، لە ناوچەی نەوسوودی شارستانی پاوە، پارێزگای کرماشان، ئێران.
ھەر تیپێ لە شەش یاریزان پێکدێت
ھەر وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت ھێما یان نیشانەیەکە پێچەوانەی گۆڕەک بۆ دیاریکردنی بەھایەک کە ناگۆڕێت.
ھەر ڕووداوێک پێش لەدایکبوونی عیسای پێغەمبەر ڕوویدابێت بە پێش زایین ناودەبرێت.
ھەر ڕێبازێکی ئەدەبی بەھۆی ھۆزانڤانان و نووسەرانەوە دێتەکایەوە، بەڵام بە بڕیار یان ڕێککەوتنیان دانامەزرێت.
ھەر یەک لە لەتە ھێڵەکانی پێکھێنەری چەندگۆشەیەک پێیدەگوترێ لا یان پەلــێکی ئەو چەندگۆشەیە.
ھەراسان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی سیتەک، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ھەرسکردن پرۆسەی شکاندن و وردکردنی خۆراکە ھەتا ئەو ڕادەیە کە ڕیخۆڵەکان بتوانن بە ئاسانی خۆراکەکە ھەڵمژن.
ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە (بە ئینگلیزی: Anywhere But Home) یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی گروپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بڵاو کراوەتەوە.
ھەرمێ (بە ئینگلیزی: Pear) میوەیەکی وەرزی ھاوینەیە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی A،E،C ھەروەھا کانزای دیکەی وەک، کالسیۆم، ئاسن، مانیزیۆم..
ھەروەھا زاخۆ شاریکی بازرگانی گرنگە چونکە لە نێوان سنووری باشوور و باکووری کوردستاندا و خاڵی سنووریئیبڕاھیم خەلیلی تێدا ھەڵکەوتوە،  ئەو شارە بە ھۆی جوانیکەی  نازناوی زاخۆیا دەلالی لە خۆ ھەڵگرتوە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و لە ناوچەکانی تری عێراق ڕووی تێدەکەن.
ھەروەھا ستودیۆییەکانی ئینفینتی وارد و ترێی ئارک وسلێچ ھامەر  گەشەی پێدەریی یاریەکەن، یارییەکە سەرەتا بۆ کۆمپیوتەری کەسی بلاوکرایەوە ئینجا دواتر بۆ مۆبایلە ھۆشمەند و ئامێری یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان بلاوکرایەوە.
ھەروەھا یەعقووب بە ئیسرائیل ناو دەبرێت و نەوەکانی یەعقووب بە بەنی ئیسرائیل ناودەبرێن.
ھەرچەند لە ژینگەی زیندەوەر لەوانەیە بگۆڕدرێت، بەڵام بارودۆخی ناوەوەی زیندەوەر دەبێت بە نەگۆڕی بمێنێتەوە چونکە زیندەکردارەکانی زیندەوەران زۆر لە کارلێکی کیمیایی جۆراوجۆر دەگرێتەخۆ.
ھەرکارێک ئەنجامی دەدەین خۆی لەم چوار خانەی خوارەوەدا دەگرێتەوە لە م بیردۆزەدا
ھەرکی ھۆزێکی گەورەی کوردە، بەشی ھەرە زۆڕی ئەم ھۆزە لە باشوری کوردستان  دا دەژین٫وە ژمارەیەکی زۆڕیشیان لە خۆڕھەڵاتی کوردستانن لەگەڵ چەندین بنەماڵەی گەورە لە باکوری کوردستان.
ھەری تروومەن (ماوەی ژیان:٨ی ئایاری ١٨٨٤ تاکوو ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢) ، ٣٣یەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو و ئەندامی حیزبی دیمورکرات ، ھاری ترومان تەنیا یەک ساڵی فەمانڕەوایی ئەمریکای کرد ئەویش لەنێوان ساڵانی (١٩٥٣ تاکوو ١٩٥٤) بوو ئەوەش لەبەر ئەوە بوو فرانکلین ڕۆزڤێڵت مرد و ئەو جێگای گرتبۆوە ئەو کاتەشی ھاری ترومان جێگای گرتەوە جیھان لەنێو جەرگەی جەنگی جیھانی دووەم بووە، بە بڕیاردان لەسەر بەکارھێنانی دوو بۆمبی ئەتۆمیی دژی ییابان ، کۆتایی بە یەکێک لە خوێناوی ترین جەنگ ھێنا لە مێژووی مرۆڤایەتیی.
ھەریر یەکێکە لە شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، دەکەوێتە سنووری قەزای شەقڵاوە، لە پارێزگای ھەولێر.
ھەرێمی فێدراڵ (بە ئینگلیسی: Federal district) چەشنێک بەشی بەڕێوبەرایەتیی یەک فێدراسیۆنە کە ھا لە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی حکومەتی فێدراڵدا.
ھەرێمی کوردستان ھەرێمێکی فیدراڵیی، نەتەوەیی و ئابووری ئۆتۆنۆمیە لە ناو کۆماری عێراقدا.
ھەرێمی کوردستانی ئێراق بریتییە لەو بەشە کوردستانەی کەدەکەوێتە نێو سنوری دەوڵەتی ئێراقەوە کەدوابەدوای جەنگی جیھانیی یەکەمەوە دروست بوو، بەپلەی یەکەم ھەرێمێکی مرۆییە سەرەڕای ئەوەی نیشتیمان یان خاکی کوردانەو زۆربەی ھەرە زۆری دانیشتوانی کوردن، بەڵام لەڕووی فرەنەتەوەیی و فرەئاینییەوە لەھەرێمەکانی دیکەی عێراق جیایە.
ھەرەس، ھەرەسە، ڕنی، ڕەنی، ڕنوو، شاپ، شاپە، شەپە، سلخە، ئاشویت، کەوی یان کڵاڵە حاڵەتی جووڵانی بەفر لە کوێستانێکەوە بەرەو خوارەوە.
ھەرەم (بە یۆنانی: πυραμίς pyramis) چەند پاڵووێکە کە تەواوی پاڵەکانی بێجگە لە یەکێک لە یەک خاڵدا بە یەک دەگەن.
ھەرەمەکانی جیزە بریتییە لە بینایەکی گەورەی پیرامیدییە (ھەرەمی) کە بنکەکەی لە زەوی و لوتکەکەی لە ئاسمانە و تایبەتە بە وڵاتی میسر.
ھەرەکۆل کێوێکە لە باکووری کوردستان کە بەرزاییەکەی ٢٨٣٨ میترە و کەوتووەتە ناوچەی پەرواری.
ھەزار و یەک شەو کتێبکە کە تێیدا چەندین چیرۆکی ناوچەکانی ڕۆژاوا و باشووری ئاسیا کۆ کراوەتەوە.
ھەزارکانیان یەکێک لە دێکانی دەوروبەری شاری دیواندەرەیە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ھەسارە یان ئەستێرەی گەڕۆک یان گەڕەستێر، (بە ئینگلیزی: Planet) تەنێکە بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەگەڕێت و لە خۆیەوە ڕووناکیی نییە.
ھەسارەی گلیز ٤٢٢ بی (بە ئینگلیزی:Gliese) یەکێکە لە ھەسارەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر لە نێو (کۆمەڵەی ئەستێرەی گلیز) ە، لە دەوری (ئەستێرەی ئانێس ٤٢٢) دەخوولێتەوە، بە نزیکەی ٤١ ساڵی تیشکی لە خۆرەوە دوورە.
ھەستبزوێن  (بەئینگلیزی: Thriller ) جۆرێکە لە وێژە، یان زۆربەی کات وەک فیلم دەبینرێت.
ھەستیاری، حەساسیەت یان ئەلێرجی (بە ئینگلیزی: Allergy) بریتییە لە کاردانەوەی لەڕادە بەدەری سیستەمی بەرگری لەش لە ھەمبەر ھۆکارە جۆراوجۆرەکان.
ھەشت قینەونەکە (بە ئینگلیزی:The Hateful Eight یاخود H8ful Eight)، فیلمێکی ڕۆژئاوایی نھێنیی و ھەستبزوێنە، کاری نووسین و دەرھێنانی بۆ کرایە لەلایەن (کوێنتین تارانتینۆ)، لە ڕۆل گێرانی ھەریەک لە ئەکتەران، (ساموێل جاکسن)، (کێرت رەسڵ)، (جینیفەر جاسن لی)، (واڵتون گۆگینس)، (دێمەنیان بیچیر)، (تیم ڕۆت)، (میکایڵ مادسین)، وە (بڕوس دێرن).
ھەفتە (ھەروەھا: حەوتوو؛ حەفتە) وەکوو یەکەیەک بۆ کات دانراوە، واتە ژمارەیەک ڕۆژ، کە لێرەدا بە ٧ ڕۆژ جێگیر کراوە.
ھەفتەن یان ھەفت تەن ھەفت کەسایەتیی گەورەی یارسانن کە بە باوەڕی یارسانیەکان ھەفت فریشتەی پاکن کە لە ھەر دەورەی ڕاستیدا لە جەستەی ھەفت کەسایەتی سوڕانەوەیان کردووە.
ھەلبژاردەی تۆپی پیێی جەزائیر کە بە رێوی بیبان ناسراون لە ١٣ی ئەبریلی سالی ١٩٥٨ دامەزراوە لە سالی ١٩٦٢ بۆتە ئەندامی رێکخراوی فیفا و لە سالی ١٩٦٤بۆ تە ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقیا ھەڵبژاردەی جەزائیر چوارجار بەشداری جامی جیھانی تۆپی پێکردووە لە ساڵاکانی ١٩٨٢ و ١٩٨٦ و ٢٠١٠ و ٢٠١٤ ھەروەھا ١٥جار بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقیای کردووە لە سالی ١٩٩٠ جامەکەی بردۆتەوە.
ھەمانە دەفرێکی چەرمینە، لە پێستی خۆشەکراوی ئاژەڵ دروست دەکرێت.
ھەمزاغای مەنگور (کوژراو لە ١٨٨١) رێبەری ھۆزی مەنگۆر و لە یارمەتیدەران و فەرماندەکانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو.
ھەمزە یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردییە.
ھەموو ئەندامەکانی ڕوەک ( وەک: ڕیشە ، لاسک ، گەڵا ، میوە ، تۆم ) شانەی تایبەت بە خۆیان ھەیە، شانەکان بە پێی کار، چنمان و پێکھاتەی خانەییان بەم جۆرانە دابەش دەبن:
ھەموو شتێک ونە بە(ئینگلیزی:All Is Lost) فیلمێکی ٢٠١٣ەی جۆری (ئاكشن، دراما، سەرکێشی)ە.
ھەنار (ناوی زانستی: Punica granatum) میوەیەکە، ئاسایی ڕەنگی سوورە.
ھەناسەدان یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی ژیانەوەرانێک وەکوو مرۆڤ کە بۆ ڕاگرتنی ژیان پێویستیەکی بنەڕەتییە.
ھەنبانە بۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار) نووسیویەتی و ماجید مەردۆخ ڕۆحانی پێداچووەتەوە.
ھەنجیر ئەو میوەیەیە کە لە وڵاتانی باشووری رۆژئاوای ئاسیا و وڵاتانی سەر بە دەریای ناوەڕاست ( لە ئەفغانستانە تا پورتوگال ).
ھەنجیران گوندێکی شارستانی مەریوانە.
ھەندێک جییاوازی ئیری (گادێلی ئیری) و گاێلی (گادێلی سکۆتی)
ھەندێک لە فەیلەسووفان و زانایانی سیاسی لە نێوان دوو دەستەواژەی مافی داواکراو و مافی ئازادی جیاوازی دائەنێن.
ھەنگاوی خێرایی دیاریکەر (ئینگلیزی: Rate-determining step) لە کاردانەوەی کیمیاییی فرەھەنگاودا، ھێواشترین ھەنگاوە و، خێراییی کاردانەوەی گشتی دیاری دەکات.
ھەوا بریتییە لە گازێکی خاوێن، کە شتە زیندووەکانی لە ناودا دەژیێت و بە ھۆیەوە ھەناسە دەدەن.
ھەور کۆیەکە لە ھەڵمی ئاو کە وا لە بەشە خوارەکانی ئاتمۆسفێر پێک دێت و بە ھۆی ساردی ھەوا لە بەشە ژوورەکان کۆ دەبێتەوە دەبێتە ھەور.
ھەورامان یان ھۆرامان ناوچەیەکی شاخاوی و گەشتیاریی کوردستانە کە لە نێوان پارێزگاکانی کرماشان و کوردستانی ئێران و پارێزگای سلێمانیی عێراق ھەڵکەوتووە.
ھەورکردنی پەردەکانی مێشک یان شلەی مێشک لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە لێگیراوەکانەوە دەبێت.
ھەورەبان بەرزترین بەشی خانووێکە، کە ڕاستەخۆ دەکەوێتە ژێر بانی خانووەکە، بە زۆری یەک پەنجەرەی بچووی ھەیە، و بۆ گەیشتن پێی کەڵک لە پەیژە وەردەگیرێت.
ھەولێر (بە کوردیی باکووری: Hewlêr)، (بە عەرەبی: أربيل) شارێکی دێرینی کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە.
ھەولێری (بە کوردیی باکووری: Hewlêrî) ئەو کەسانەن کە لە ھەولێر و دەورو بەری ژیاون کە بە زمانی کوردی سۆرانی قسە دەکەن  لە پێشوودا بە گشتی شوێنەکانیان دەکەوتە  تەعجیل، گەڕەکی عەرەبان، گەڕەکی مینارە، تەیراوە، سەعدوناوە، خانەقا و ھەروەھا بەو شێوەزارەش دەگوترێ ھەولێری کە لە شاری ھەولێری قسەی پێدەکرێ
ھەوکردن بریتییە لە کاردانەوەی شانە لە بەرامبەر ھۆکارە زیانبەخشەکان (دەرەکی و ناوەکی).
ھەوکردنی ڕەگ یان ڤەسکولیتیس (بە ئینگلیزی:  Vasculitis) بە کۆمەڵیک گرفت دەوترێت کە دەبێتە ھۆی ھەوکردنی ڕەگەکان.
ھەوکردنێکی کاتی بۆشای‌یە ھەوایەکانی دەوروبەری لووتە.
ھەوڵی مێشک بۆ پێگەیشتن و تێگەیشن و چارەسەریی مەسەلەیەک،
ھەوێردە یان کەرەک (بە ئینگلیسی :Quail، بە فارسی : بلدرچین بە عەرەبی :سَمانی، ناوی زانستی :Coturnix coturnix) باڵندەیەکی بچووک و خرپنە لە تۆرەمەی قەرقاوڵان و  کەمتر دەفڕێ و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕوباڵی بۆر یان قاوەییە.
ھەوەنج، یەکێک لە شارەکانی تورکیایە کە لە پارێزگای ڕحا ھەڵکەوتوووە.
ھەژمار بریتییە لە تۆمارکردنی شتێک کە ڕوویداوە لە ڕابردوودا.
ھەڤاڵ ئەبووبەکر حوسێن محەممەد یان ھەڤاڵ ئەبووبەکر (لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧١) لە ھەڵەبجە لەدایکبووە، پارێزگاری سلێمانیە (٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧-)، پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوو (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ -٢٥ی ئابی ٢٠١٦) لەپشکی بزووتنەوەی گۆڕان.
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە ڕۆژی ١٢ی ئایار ئەنجام دەدرێت.
ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق لە ٧ی ئازاری ٢٠١٠ ئەنجام درا کە پێکھاتبوو لە ٣٢٥ کورسیی ئەنجوومەنی نوێنەران.
ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ٢٠٠٧ بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی فیدراڵی ئوسترالیا و ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر، لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەچوو..
ھەڵبژاردنی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان لەڕۆژی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بەڕێوەچوو و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی دەکرد.
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠١٨ شەشەمین خوولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، بڕیارە لە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەنجامبدرێت.
ھەڵبژاردنی یاسادانانی فەڕەنسا ١٧٩١ یەکەم ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی یاسادانان بوو کە لە ئەیلوولی ١٧٩١ بەڕێوەچوو، تەنھا ئەو کەسانە مافی دەنگدانیان ھەبوو کە باجیان دەدا بە دەوڵەت.
ھەڵبژاردنی یاسادانانی فەڕەنسا ١٧٩٥ ھەڵبژاردنێکی یاسادانانی فەڕەنسا بوو، لە نیسان و ئایاری ١٧٩٥ بەڕێوەچوو.
ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ٢٥/٧/٢٠٠٩ لەگەڵ ھەڵبژاردنەکانی نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا ھەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانیایە و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سەرپەرشتی دەکرێت و ڕاھێنەری ئێستای ھەڵبژاردەکە دیل بۆسکیە.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلستان (بە ئینگلیزی:England national football team) ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری ئینگلستانە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلستان سەرپەرشتی دەکرێت ، ئەم ھەڵبژاردەیە بە کۆنترین و دایکی ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیھانی دادەنرێت کە یەکێتییەکەی لەساڵی ١٨٧٢ زایین دامەزراوە ، یاریگای وێمبلی یاریگای سەرەکی ھەڵبژاردەکەیە کەدەکەوێتە شاری لەندەن ، ھەڵبژاردەکە توانیویەتی جارێکجامی جیھانیی فیفا بەدەستبھێنێت ئەوەش لەساڵی ١٩٦٦ بوو دوای بردنەوەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئاڵمانیای ڕۆژئاوا دوای بردنەوەی بەئەنجامی ٤-٢ گۆڵ لە کاتی زۆرکراو ی یاریەکە وەلەساڵی ١٩٩٠ پلەی چوارەمی لە ھەمان جام بەدەستھێناوە ، وەھەروەھا توانیویەتی پلەی سێیەم لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ساڵی ١٩٦٨ بەدەستبھێنێت ، گەورەترین بردنەوەی ھەڵبژاردەکە ئەو بردنەوە بوو بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتیڤوار کە بە ئەنجامی ١٣ گۆڵی بێ بەرامبەر براوە بوو.
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا (بە زمانی ھۆلەندی :Nederlands nationaal voetbalelftal team) ھەڵبژاردەی فەرمیی وڵاتی ھۆڵەندا یە کە یەکێتیی تۆپی پێی ھۆڵەندی سەرپەرشتی دەکات، لە ئێستادا لویس ڤان گال ڕاھێنەری ھەڵبژاردەکەیە، ھەڵبژاردەکە تا ئێستا جامی جیھانیی فیفای بەدەست نەھێناوە.
ھەڵسەنگاندنی بێژنگی یان تاقیکردنەوەی دیاریکردنی قەبارەی تەنۆڵکە (بە ئینگلیزی: Sieve analysis) پڕۆسەیەکی باوە لە ئەندازیاری شارستانیدا، کە تایبەتە بە دیاریکردنی قەبارەی تەنۆڵکەکان.
ھەڵشۆ شارەدێیەکە، کەوتووەتە ناحیەی ھەڵشۆ، قەزای پشدەر، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.ئەم شارەدێیە ناوەندی ناحیەی ھەڵشۆیە.
ھەڵشۆ یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای پشدەر لە پارێزگای سلێمانی.
ھەڵمەتی خاچپەرستی یان شەڕی خاچپەرستی، بە شێوەیەکی گشتی بەو ھەڵمەت و شەڕانە ئەوترێت کە ئەوروپیەکان پێی ھەستان لە کۆتاییەکانی سەدەی ١١ تا سێیەکی کۆتایی سەدەی ١٣ (١٠٩٦-١٢٩١)، بەو ناوە ناسراوە لەبەرئەوەی ئەوانەی بەشداربوون تیایدا لە ژێر ناوی ئاینی مەسیحییەت و دروشمی خاچدا کۆبوونەوە لە پێناوی بەرگریکردن لێی و لەسەر سنگ و شانی جلەکانیان ھێمای خاچیان بە قوماشی سور ئەدووری.
ھەڵچوون (ئینگلیزی: Effervescence) لە کیمیادا، بریتییە لە کردەی خێرا دەرپەڕینی گاز لە توێنەرێکی شل.
ھەڵگر (ئینگلیزی: Carrier) لە بۆماوەزانیدا، ئەو تاکەیە کە یەک لەشەئەلیلی بەزیو ھەڵ دەگرێت، ئەگەر ھاتوو یەکڕەگ بێت نەخۆشی دەردەخات.
ھەڵۆ ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٥١ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە.
ھەڵۆی زێڕین یاخود سەرکێشیەکانی پەپێڕۆ بریتییە لە زنجیرەیەک ئەنیمێ پێک ھاتوە لە ٢٦ زنجیرە، لە بەرھەم ھێنانی تاتسویا ئاونۆ وسۆمیۆ تاکاھاشی ژاپۆنیە، بۆ یەکەم جار لە ژاپۆن نمایش کرا لە ڕێکەوتی ٦ - ١٠ - ١٩٧٥ تاوەکو ٢٩ - ٣٠ - ١٩٧٦.
ھەڵۆی سور (بە ئینگلیزی: Red Egle؛ بە ئیسپانی: Águila Roja)، درامایەکی تەلەفیزیۆنی ئیسپانی سەرکەشییە، چیرۆکی فیلمەکە ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٧م.
ھەڵەبجە ناوەندی پارێزگای ھەڵەبجەیە و بە یەکێک لە شارە گەورە و گرنگەکانی کوردستانی باشوور دەژمێردرێت...
ھەڵەی ئاشکرا (بە عەرەبی: لحن جلي)، لە زانستی تەجوید بریتییە لەو ھەڵەیەی لە خوێندنەوەی قورئاندا دەبێتە ھۆی گۆڕانی ماناکەی و گۆڕینی حەرەکە و ئیعڕاب، وەک گۆڕینی پیتێک بە پیتێکی تر یان گۆڕینی حەرەکە، حوکمەکەشی حەڕامە بە یەکدەنگی زانایان.
ھەڵەی باو وشەیەکی داتاشراوە کە بۆتە باو، ئەگەرچی لە باری ڕێزمانی و لە چاوی چوارچێوەی زمانییەوە ھەڵەیە.
ھەڵەی شاراوە لە زانستی تەجویددا بریتییە لەو ھەڵەیەی لە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزدا دەبێتە ھۆی تەواو نەبوونی سیفاتی گۆ و لەفز.
ھەڵەی ٤٠٤ یەکێکە لە ھەڵەکانی ڕاژەکار، کاتێک ڕوودەدات کە‌ بەکارھێنە‌ر داوای پەڕگەیەک بکات کە لەسەر ئەو سێرڤە‌رە بوونی نەبێت یان بەھۆی ھەڵەی ڕێنووسی ناوی فایلەکە یاخود ئەگەر بەستەرەکە شکابێت.
ھەی دەی (بە ئینگلیزی: Hay Day)، کایەیەکی کایەیەکی جووتکایەیە لە گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی سوپەڕسێڵە، کە کۆمپانیایەکی کایەی ڤیدیۆییە لە ھێلسینکی، فینلاند.
ھەیاسی گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بازیان، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
ھەینی حەوتەمین ڕۆژی ھەفتە (ڕۆژژمێری کوردی)، ڕۆژی ھەینی لای موسڵمانان ڕۆژێکی گەورەیە لەبەرئەوەی ئەوان سەردانی مزگەوت دەکەن بۆ بەجێگەیاندنی یەکێک لە فرمانەکانی ئایینی ئیسلام لەو ڕۆژە، وە ڕۆژی ھەینی لە زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژێکی پشووە.
ھەیوانی ئاوی دەستەواژەیەکی جوگرافی و ڕامیاریە بۆئەوپارچە زەویە بەکاردێت کە وڵاتێک لەوڵاتەکەی دراوسێی خۆی وەری دەگرێت بەشێوەی ھەمیشەیی یاخود کاتی لەڕێگای ڕێککوتنێکی دپلۆماسی لەشێوەی ھەڵکۆڵینی خاکەکە تا دەگاتە دەریابەتایبەت ئەوھەرێم ووڵاتانەی ناکەونە سەردەریا وەک کوردستان وئەفغانستان وگەلێک لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست..
ۊ یەکێکە لە پیتەکانی ئەبجەدی کوردی و تایبەتە بە شێوەزارەکانی کوردیی باشووری و لەکیی زمانی کوردی.
ی: پیتی بزوێن (دەنگدار) 
ی: پیتی ناوبەند (نەبزوێن) 
یاخیان گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی بنگرد، قەزای دووکان، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.
یاخیبوونی عێراقی چەندین سەرھەڵدان و یاخیبوونە کە لە دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی ٢٠١١ ڕووی دا.
یاد، بەرنامەیەکی ئەدەبی و فەرھەنگی کەناڵی کوردساتە دوو ھەفتە جارێک شەوانی پێنجشەممە پێشکەش دەکرا.
یادپەیکەر (monument) بریتیە لە پێکھاتەیەک کە یان ئاشکرا بۆ وەبیرھێنانەوەی کەس یان ڕووداوێکی گرینگ دروست دەکرێت، یان بە ھۆی ڕووداوەکانی پێشوو لای گرووپێک بایەخ پەیدا دەکات و مەردم وەکوو یادەوەریی ڕووداوەکانی پێشوو چاوی لێ دەکەن.
یادی سەروەران بارنامەیەكە لە رادیۆی دەنگی خەباتی كوردستانی ئێران پەخشدەكرا كە تێدا بیرەوەری و ژیاننامەی شەهیدەكانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران تێدا بڵاودەكرایەوە.
یارسان بە ئەھلی حەق یان کاکەیی  دەوترێت گروپێکی  تایبەتن کە ھەڵگری بیروباوەڕی ئاینی جیاوازن، لە گەلێک شوێنی کوردستاندا بڵاون بە تایبەت لە کرماشان و گەرمیان.
یاروسلاڤ سێیفێرت (١٩٠١-١٩٨٦) شاعیر، ڕۆژنامەوان و نووسەری براوەی خەڵاتی نۆبێلی خەڵکی وڵاتی چیکۆسلۆڤاکیایە.
یاری بالە لەکۆمەڵە شێوە جووڵە پێکدێت لەوانە:
یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسی و یانەی ڕیال مەدرید ی ئیسپانی دەکات کەریم بێنزێما ش وەک زۆرێک لە یاریزانانی فەرەنسا سەر بە کیشوەری ئەفریقایە.
یاری لە پێنج گێم پێکدێت ، ھەرگێمێکیش دەبێ  براوەی گێم ٢٥ خاڵی تۆمارکردبێت،جگە لە گێمی یەکلاکەرەوە کە دەکاتە گێمی (پێنجەم) کە (١٥) خاڵە وە دەبێ براوەش دووخاڵی زۆرتر بێ لە دۆڕاوی گێمەکە
یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کە زیاتر بە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٢ ناسراوترە، یاری ژمارە ٣١ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ یە و ڕۆژی ١ی تەممووزی ٢٠١٢ و ئۆڵۆمپیی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیای بۆ دیاریکرا.
یاریزان دانیال گارسیا یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی لە 22ی کانوونی دووەمی 1974 لەدایکبووە، سەرەتای یاریکردنی لەیانەی ڕیال مەدرید B دەستپێکردووە و ۷۱یاری ئەنجامداوە و ۲۰گۆڵی تۆمارکردووە، دواین یانەش یاری بۆ کردووە یانەی رایۆ ماجاهۆندا بوو.
یاریزان ناتوانێت دوو جار لەسەر یەک دەستی بەر تۆپەکە بکەوێت ، گه رتو به که به رد ه ستی بکه وی  ده بیت به فاول، جگە لە حاڵەتی (بلۆک)ھەر تیپێ دەبێ بە سێ جار تۆپەکە لە تۆڕەکەی خۆیانەوە بۆ یاریگای تیپی بەرامبەر بگوازنەوە
یاریزانی ناوەڕاستی تۆپی پێ یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانی یاریکردن لە تۆپی پێدا ، هەڵدەستێت بە بەستنەوەی هێرشبەر و بەرگریکار ،وە یاریزانی ناوەڕاست دەبێت بچێتە پێشەوە بۆ یارمەتی هەرشبەر بۆ تۆمارکردنی گۆڵ وە دەبێت بگەڕیتەوە بۆ یارمەتی بەرگریکار بۆ کەمکردنەوەی هێرشی تیپی بەرامبەر، یاریزانی ناوەڕاست گرنگترین ڕۆڵی هەیە لە یاریگادا.
یاریگا دەبێ درێژیەکەی ١٨ مەتر بێ وە پانیەکەی ٩ مەتر بێت
یاریگا نێت (بە ئینگلیزی: Yariga net) ماڵپەڕێکی وەرزشییە بەزمانی کوردی.
یاریگای سلێمانی ناسراو بە مەلعەبەکە یاریگای تایبەتە بە تۆپی پێ و یانەی وەرزشی سلێمانیە هاوکات چەندین یاری و پاڵەوانیەتی تری تێدا ئەنجام دەدرێت لەوینەی یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان ، یاریگاکە جێگای نزیکەی ١٥ هەزار هاندەر لە خۆدەگرێت.
یاریگای شاری مەنچستەر (ئینگلیزی: City of Manchester Stadium) کەهاوکات بە (یاریگای ئیتیحاد)ناسراوە.
یاریگای فرانسۆ ھەریری یاریگایەکی نێودەوڵەتیە یانەی یانەی ھەولێر کە جێگای ٤٠ ھەزار ھاندەر دەبێتەوە، بەدووەم گەورە یاریگای وەرزشی دادەنرێت لە عێراق کە لەدوای یاریگای شەعب دێت , یاریگاکە لەساڵی ١٩٥٦ لەکاتی دروستبوونی یانەی ھەولێر دروست کرا کە پێشتر ئەو یاریگایە ھی یانەی بروسکی کۆن بووە ئینجا بووە ھی یانەی شورتەی ھەولێر ئینجا گۆڕدرا بۆ یاریگای یانەی ھەولێر لەکۆتایدا لەساڵی ٢٠٠١ دوای کوشتنی پارێزگاری پێشووی ھەولێر فرانسۆ ھەریری یاریگاکە بەناوی ئەو کرا، یاریگاکە لەساڵی ٢٠٠٩ بووە یاریگایەکی نێودەوڵەتی بەوەی یاری عێراق و فەلەستینی لێ ئەنجام درا.
یاریگای وێمبلی (بە ئینگلیزی: Wembley Stadium) یاریگایەکی تۆپی پێ یە دەکەوێتە ناو پاڕکی وێمبلی لە شاری لەندەن لە ئینگلستان ، ئەم یاریگایە لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٧ بنیاد نراوە هاوکاتیش لەپێشووشدا یاریگایەکی تر بەهەمەان ناو هەبووە!
یاریی سیخوڕی (بە ئینگلیزی: Spy Game) فیلمێکی سیخوڕیی ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠٠١ بەرهەم هێنراوە و لەلایەن تۆنی سکۆتەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، و هەردوو ئەکتەری بەناوبانگ براد پیت و ڕۆبێرت ڕێدفۆرد ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.
یارییە ئۆڵۆمپییەکان یان ئۆڵۆمپیاد (بە ئینگلیزی: Olympic Games) ڕووداوێکی وەرزشی جیھانییە، یاریزانانی جۆرەھا وەرزش بەشداری تیادا ئەکەن ، ھەموو چوار ساڵ جارێک سازئەدرێ .
یارییەکانی برسییەتی (ئینگلیزی: The Hunger Games) زنجیرە فیلمێکی وڵاتی ئەمریکان، لە چوار جۆری خەياڵى و زانستى و سەركەشيى وە ديستۆپيايى پێکهاتوون.
یاریەکی تریش ھەیە لەشێوەی بالە کە دەکرێ ئەویش لەسەر لم دەکرێت لەم یاریە ھاوشێوەی بالەیە بەڵام ئەوەی جیاوازە لەسەر لم دەکرێت لەکەناری دەریا ئەم یاریەیان زیاتر دەکرێت وەلە دوو یاریزان یان زیاتریش پێکدێت.
یاسا (مافە) دانراوەکان (بە لاتینی: ius positum) دەستە وشەیەکە کە لە فەلسەفەی یاساکان و بە یاسایەک دەوترێت کە بە بڕیاری مرۆڤەکانی کۆمەڵگایەک و نە
یاسا واتایەکی یەکگرتووی جیھانی نییە.
یاسا چییە؟
یاساکانی جووڵەی نیوتن یان بنەماکانی جووڵەی نیوتن (بە ئینگلیزی: Newton's laws of motion) سێ یاسای فیزیکین کە بناغەی میکانیکی کلاسیک پێکدێنن.
یاساکانی داینامیکە گەرمی (بە ئینگلیزی: Laws of thermodynamics) بریتیین لە چوار  کە بڕە فیزیاییە بنەڕەتییەکان شیدەکەنەوە کە ئەوانیش بریتین لە (پلەی گەرمی، وزە، ئێنترۆپی) کە سیستەمەکانی داینامیکە گەرمی پێکدەهێنن.
یاساکانی فیزیک نەگۆڕن، چوارچێوە شوێنیە تاونەدراوەکان.
یاسای ئازادی زانیاریەکان
یاسای بازرگانی کۆمەڵێک بنەمایە کە لە سەر پەیوەندیەکانی بازرگانەکاندا و کردەوەبازرگانییەکانیاندا فەرماندەدات.
یاسای فیزیکی یان یاسای زانستی یان یاسای سروشتی گشتی کردنەوەیەکی زانستییە لە سەر بناغەی ڕوانینە ئەزموونییەکانی ئاکاری فیزیکی.
یاسای مافی بڵاوکردنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان (بە ئینگلیسی:Copyright law of the United States) کۆمەڵە یاسایەکە کە بە ئامانجی پشتیوانی لە کارە خولقێنەر و ھونەرییەکان دروست بووە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێویستە جێبەجێ بکرێت.
یاسای هەرمان (بە ئینگلیزی: conservation law) لە فیزیکدا باس لەوە دەکا کە یەک چەنێتی فیزیکی لە سیستەمێکی دیاریکراودا، لە کاتی گۆڕانکاری ئەو سیستەمە، وەک خۆی دەمێنێ و ناگۆڕێت.
یاسای ڕاکێشانی گەردوونی نیوتن دەڵێت کە ھەر شتێک لە گەردووندا ھەر شتێکی تر لە ڕێگای ھێزێکەوە ڕادەکێشێت، کە ئەو ھێزە ڕاستەوخۆ ھاوڕێژەیە لەگەڵ بارستکانی ئەو دوو شتە و بە پێچەوانەوە ھاوڕێژەیە لەگەڵ مەودای نێوانیاندا دووجا.
یاسای ھێس (ئینگلیزی: Hess's law) لە کیمیادا، بریتییە لە بنچینەی دۆزینەوەی گەرمیی کاردانەوە.
یاسای ھەڵبژاردن دیسپلنێکە دەکەوێتە سەر خاڵی بەیەک گەیشتنی یاسای دەستوری و زانستی سیاسی.
یاسای یەکەمی تێرمۆداینامیک :- بریتیە لە یاسای پاراستنی وزە کە دەڵێت " وزە نە دروست دەکرێت نە لەناو دەبرێت، بەڵام دەتوانرێت لە شێوەیەکەوە بگۆردرێت بۆ شێوەیەکی تر" ، بە شێوەی ماتماتیکی بەم شێوەیە دەردەبڕێت.
یاقووت بەردێکی بەھادارە کە دوو ڕەنگی سوور و سووری کاڵی هەیە.
یان ئەلیاسۆن (بە سویدی: Jan Eliasson، ١٩٤٠– ) دیپلۆمات و سیاسەتمەداری سویدی، ساڵی ١٩٦٥ لە وەزارەتی ھەندەرانی سوید دامەزرا و لەو دەمەوە چەندین پێگەی دیپلۆماسیی پێ سپێردراوە.
یان تۆڕێکی تایبەتییەوە بەسترابێ.
یان هه‌بووه‌ وه‌ توانیویانه‌ هاوپه‌یامنیه‌تی له‌گه‌ل ده‌وروبه‌ر ببه‌ستن له‌کۆتای دا ئاشووریه‌کان توانیان
یانی لەدایکبووی ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٥٤، پیانۆژەن و  ئاھەنگساز و ئاوازدانەری یۆنانی - ئەمریکییە.
یانەی ئایندهۆڤن (بەئینگلیزی:PSV Eindhoven) یانەیەکی تۆپی پێی هۆڵەندیە بنکەی یانەکە دەکەوێتە شاری ئایندهۆڤن لە هۆڵەندا ،یانەکە بەشدارە لە خولی پلە نایابەکانی هۆڵەندا ، یانەکە لە ٣١ی ئابی ١٩١٣ دامەزراوە ، یانەکە خاوەن کۆمەڵێ دەستکەوتە لەوانە ٢١ جار پاڵەوانی خولی هۆڵەندی و نۆ جاریش جامی هۆڵەندا و وە نۆجاریش جامی یۆهاین کڕۆیف و جارێکیش خولی ئەورووپا وە جارێکیش جامی ئەورووپای بەرزکردۆتەوە  ،یانەی خاوەن یاریگایەکی هاوچەرخە بەناوی وێستگەی فلیپس  کە جێگای زۆرتر لە ٣٥ هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.
یانەی ئۆڵمپیاکۆس بە(یۆنانی: ΠΑΕ Ολυμπιακός) یانەیەکی تۆپی پێ ی یۆنانیە کە دامەزراوە لە ١٠ی ئازار ی ١٩٢٥ لە شاری پیرایۆس لە یۆنان.
یانەی ئەی سی میلان یان یانەی میلانۆ یانەیەکی ئیتالیا بەشداربووی خوولی ناوخۆی ئیتالیایە ناسراو بە کاتچیۆ ، یانەکە ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٩٩وە بەشدارە لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و دەستکەوتی مێژوویی لە زۆربەی ئەو پاڵەوانیەتیانەی کە لێی بەشداربووە بەدەست ھێناوە.
یانەی بازڵ یان یانەی تۆپی پێی بازڵ ١٨٩٣ یانەیەکی تۆپی پێ ی سویسرییە کە دامەزراوە لە ١٥ی تشرینی دووەم ی ١٨٩٣ لە شاری بازڵ لە سویسرا.وە لە خولی سوپەری سویسری یاری دەکات.
یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا یان بەرشەلۆنە (بە کاتالانی: Fútbol Club Barcelona) یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە.
یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول یانەیەکی ئینگلیزییە و بەشداربووی خولی پیشەگەرەکانی ئینگلیزییە، کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ، یانەکە مێژوویەکی دێژی ھەیە و لە ٣ی حوزەیرانی ١٨٩٢ دامەزراوە.
یانەی تۆپی پێی مەنچستر سیتی (بە ئینگلیزی: Manchester City Football Club) یانەیەکی ئینگلیزییە بەشداربووی خولی نایابی یانەکانی ئینگلیزییە کە ناسراوە بە پرێمەر لیگ، یانەکە لە ساڵی ١٨٩٤ دامەزراوە لەشاری مەنچستر لە ووڵاتی ئینگلاند لە سەرەتا بەنێوی ڕۆژئاوای گۆرتۆن بوو دواتر ناوەکەی بۆ یانەی مەنچستر سیتی گۆڕدرا، لە ئێستادا یانەکە بووژانەوەی بەخۆوە بینیوە دوای ئەوە یانەکە لەلایەن شێخێکی عەرەبەوە کڕدرا بەنێوی شێخ مەنسوور، ئەم شێخە ھەڵسا بەکڕینی ئەستێرەکانی جیھان بە پارە و  مووچەی خەیاڵی بەڵام بەھۆی کۆکردنەوەی ئەم ئەستێرانە یانەکە توانی لە وەرزی ٢٠١١ - ٢٠١٢ خولی پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت کە زۆرتر لە ٤٠ ساڵ لە بەدەستھێنانی خولەکە بێ ھیوا بوو.
یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیال مەدرید ناسراوە، یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیال، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە و بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا مەدرید و یانەی شاھانە یان مێرەنگی ناسراوە.
یانەی سلێمانی یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەری عێراقیە.
یانەی شەڕ یان فایت کلەب (بە ئینگلیزی:  Fight Club) فیلمێکی درامییە، لە ڕۆمانێکی چاک پالمیک وەرگیراوە کە بە ھەمان ناوی فیلمەکەیە.
یانەی فیۆرتینا یانەیەکی ئیتالیە لەساڵی ١٩٢٦ دامەزراوە لەمێژووی خۆیدا دوو جار خولی تۆپی پێی ئیتالیا بەدەستهێناوە وەهەروەها شەش جار جامی ئیتالی و تەنیا جارێکیش جامی سووپەری ئیتاڵی بەدەستهێناوە جگە لەمانەش لە وەرزی جارێک جامی ئەوڕووپا و وە جارێکیش خولی ئەورووپا ی بەدەستهێناوە
یانەی ماڵمۆ یانەیەکی تۆپی پێی وڵاتی سوێد کەتوانویەت ٢١ جار خولی سوێدی بەدەست بهێنێت.
یانەی ناپۆلی یانەیەکی ئیتالیە لەساڵی ١٩٢٦ لەشاری ناپۆلی لە ووڵاتی ئیتالیا دامەزرا ، یانەکە لە مێژووی خۆیدا خاوەنی دووجار خولی تۆپی پێی ئیتالیا بەدەستی ھێناوە جگە لەمەش یانەکە چوار جار جامی ئیتالیا و جارێکیش سووپەری ئیتالی بەدەست ھێناوە لەگەڵ جارێکیش خولی ئەورووپا لەوەرزی ١٩٨٨ - ١٩٨٩ بوو
یانەی وەرزشی دهۆک یانەیەکی وەرزشی باشووری کوردستان و مەڵبەند و یاریگای یانەکە لەشاری دهۆکە و لەیانەکە کۆمەڵێ یانەی یاری جیاواز ئەنجام دەدات لەگرنگترینییان یاری تۆپی پێ و تۆپی باسکەیە ، یانەی تۆپی پێیی دهۆک لەساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە هاوکات یانەی تۆپی پێیی دهۆک لەوەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراق هەروەها لەساڵی ٢٠١١ چۆتە قۆناغی هەشتی جامی یەکێتیی ئاسیا
یانەی پۆرتۆ یانەیەکی تۆپی پێی پورتوگالیە لەساڵی ١٨٩٣ لە شاری پۆرتۆ لە ووڵاتی پرتوگال دامەزراوە ، یانەکە خاوەن یاریگایەکی گەورەیە بەناوری دراگۆ کەجێگای ٥٠ ھەزار ھاندەر لەخۆ دەگرێت.
یانەی گەڵاتەسەرای وەرزشی (بەتورکی: Galatasaray Spor Kulübü) یانەیەکی تۆپی پێ ی تورکی کە دامەزراوە لە ٣٠ی تشرینی یەکەم ی ١٩٠٥ لە شاری ئەستەمبوڵ.
یاپراخ یان دۆڵمە (بە تورکی: Dolma، بە عەرەبی: ورق دوالی) خواردنێکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستییە بە تایبەتی لە کوردستان، تورکیا، عێراق، ئێران و وڵاتە عەرەبییەکانی تر دروست دەکرێت.
یاھوو (بەئینگلیزی: Yahoo!) کومپانیایێکی ئینتەرنێتی ئەمریکیە ک لە رۆژی ١ی ئازاری ١٩٩٥ لە لایەن جێری یانگ و دێڤید فیلۆ دامەزرا.
یمانوێل جان میشێل فێدریک ماکرۆن لەدایکبووی ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٧.
یو مینگ پی (بە ئینگلیزی: Ieoh Ming Pei) (لەدایکبووی ٢٦ی نیسانی ١٩١٧، مردووی ١٦ی ئایاری ٢٠١٩) تەلارسازێکێ ئەمریکایی بوو.
یورانیوم (بە ئینگلیزی: Uranium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە ھێمای کیمیاییی «U» و گەردیلە ژمارەی ٩٢.
یوری گاگارین (بە ئینگلیزی: Yuri Gagarin) گەشتەوانێکی‌ بۆشایی‌ سۆڤیەتیە، لە دایک بووی‌ (٩/ئازاری/١٩٣٤)، گاگارین بەیەکەم مرۆڤ دائەنرێ ، کە توانیبێتی‌ ھەڵفڕێ بۆ بۆشایی‌ دەرەکی‌ ، و خولانەوە بە دەوری‌ زەویدا، لەرێکەوتی‌ (١٢-اپریل-١٩٦١)، بەسواری‌ گالیسکەی‌ بۆشایی‌ ڕووسی‌(فۆستۆک١).
یوسف خەیاڵۆغڵوو، شاعیر و هونه‌رمه‌ندی کورد، ساڵی ١٩٥٣ له ناوچه‌ی مامەکی که ئێستا به پارێزگای دێرسم ناودێر کراوه‌ له کوردستانی باکوور له دایک‌بووه.
یوسف ھایدن لە دایکبووی (٢١ی ئادەری ١٧٣٢) لە خانەوایەکی دەوڵەمەند لە گووندی (روواوی - نەمسا) لە دایکبووە.
یوسفی پێغەمبەر یاخوود یوسفی ڕاستگۆ (بە فارسی: یوسف پیامبر)، زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی ئێرانیە لە ساڵی ٢٠٠٨ نمایشکرا.
یونیکس (ئینگلیزی: Unix) بە خێزانێک لە سیستمی کارگێڕیی فرەبەکارهێنەر، فرەکردار ئەوترێ کەوا لە بنەمادا لە سیستمێک بەناوی "یونیکس" لە کۆمپانیای ئەیتی ئاند تی AT&T دروستکرا لە ١٩٧٠ لەلایەن کێن تۆمسن و دێنیس ڕیچی و خەڵکانی ترەوە.
یووتیرۆئید یان یووتیرۆئیدی (بە ئینگلیزی: Euthyroid) دۆخی دروست و بێ ھەڵە کارکردنی ئاڵگی تیرۆئیدە.
یووتیووب ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەتە بە پەخشکردن و دانانی ڤیدیۆ لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە، لە ئێستادا بە یەکێ لە بەرهەمەکانی گووگڵ دادەنرێت دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ کڕدرا.
یووسف، بە یەکێک لە گرنگترین کەسایەتییە یەهوودییەکانی سەردەمی دێرین دادەنرێت لە تەوراتدا، هەروەها یووسف لە قورئاندا ناوی هاتووە، کوڕی یانزەیەمی یەعقووبە.
یوولیا تیمۆشێنکۆ (بە ئوکراینی: Юлія Тимошенко) (لەدایکبووی ٢٧ نێڤەمبەر ١٩٦٠) سیاسەتوانێکی ئۆکراینیە.
یوونس ڕەئووف (١٩١٨- ١٩٤٨) ناسراو بە دڵدار، شاعیر و پارێزەر و چالاکی سیاسیی کورد بوو.
یوونس، یان یونان، یەکێکە لە پێغەمبەرەکان لەلای ھەریەک لە یەھوود و مەسیحی و موسڵمانان.
یوونیکۆد ستاندارێکە بۆ ئاسانکاری تا کۆدی تایبەت دابنرێ بۆ ھەموو نووسەکان (characters) وا بەکار دەھێنرێن بۆ نووسینی زمانەکانی دنیا.
یوھان رۆدۆلف کیلین لە ١٣ی حوزەیرانی ساڵى ١٨٦٤ لە مارياستاد دایک بووە ، زانایەکى سیاسی سویدییە.لە ماوەى ساڵانى ١٩٠٥ تا ١٩٠٨ ئەندام پەرلەمان بوو لە ئەنجوومەنى نوێنەران.لە ساڵى ١٩١١ تا ١٩١٧ دەبیێت مامۆستا لەزانکۆی گۆتەبۆرگ ،دواتر دەبێت بە مامۆستا لە زانکۆی ئۆپسالا تا مردنى.کیلین نووسەرێکى دیاربوو لە بوارى زانستى سیاسی و جوگرافیای سیاسی  بوارەکانى تر جوگرافیا و مێژوو .
یۆد (بە ئینگلیزی: Iodine) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «I» و گەردیلە ژمارەی ٥٣..یۆد لە کۆمەڵەی ھالۆجینەکانە ‌(کۆمەڵەی ھەژدەھەم) و لە خولی پێنجەمە ، یۆد توخمێکی بریسکەداری رەنگ پەمەییە ، بە رێژەی ٠.٠٠٠٤٦% لە چینە کەڤرەکانی زەویدا بوونی ھەیە بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە لایەن کیمیاساز کۆرتۆیس ((B. Courtois دۆزرایەوە کە بە شێوەی تۆپەڵ بلووری بوو .
یۆرک (بە ئینگلیزی: York) شارێکی مێژوییە کە لە سەردەمی ڕۆمییەکانەوە ھەبووە و ناوی ڕۆمییەکەی ئیبۆراکوم (Eboracum) بووە.
یۆرۆ (بەئینگلیزی :Euro) دراوێکە ١٧ ووڵاتی ئەوڕووپی کە ئەندامن لە یەکێتیی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٩٩ بەکاری دەھێنن ، کە بنکەی سەرەکی بانقی یۆرۆ لە شاری فڕانفۆرتە لە ئەڵمانیا ، دوو سیمبووڵی ھەیە کە دراوەکەی پێوە دەناسرێتەوە کە یەکەمیان (€) وە دووەمیان (EUR)
یۆست گیپێرت (خوێندنەوەی ئالمانی: [joːst gɪpʰɐt]؛ لە دایک بووی ١٢ی ئازار ١٩٥٦ لە شاری وینز-نیدروینیگرن کە ئێستا بە ناوی ھاتینگینە، ئاڵمانیا) زمان‌ناسێکی ئالمانیە، قەفقازناس، نوسەر و مامۆستای  زمان‌ناسی تەتبیقی لە ئەنیستیتۆی زمان‌ناسی تەجروبی زانکۆی  گۆتەی  فرانکفۆرتە.
یۆستاین گاردەر نووسەرێکی نەرویجییە، ساڵی ١٩٥٢ لەدایکبووە، وانەبێژی فەلسەفە و مێژووە، لە بواری وێژەییشدا دەنووسێت.
یۆنان یان ئێلادا (بە یۆنانی: Ελλάδα یان Ελλάς) به فه‌رمی: كۆماری یۆنان (كۆماری ئێلینیک) وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورۆپا.
یۆنانی کۆن (بە ئینگلیزی: Ancient Greece) شارستانیەتێک بوو سەر بە قۆناغی مێژووی یۆنانی کە کۆتایی هات لە قۆناغی هونەری یۆنانی کۆنی سەدەی ٨ بۆ ٦ پێش زایین تا کۆتایی سەردەمی کلاسیکی کۆن (٦٠٠ ز).
یۆڤان ستانکۆڤیچ یاریزانی تۆپی پێی سربی لەساڵی ۱۹۷۱لەدایکبووە، سەرەتای یاریکردنی لەیانەی رێدستار بێلگراد دەستپێکردووە و دواتر ڕوی کردۆتە ئیسپانیا و پەیوەندی بەیانەی ڕیال مایۆرکا کردووە و 164یاری ئەنجامداوە و ۱۷گۆڵی تۆمارکردووە.
یۆڤانتۆس یانەیەکی ئیتالیە بەشداربووی خولی تۆپی پێی ئیتالیا لە ساڵی ١٨٩٧ شاری تۆرینۆی باکوری رۆژئاوای ئیتاڵیا لەسەر دەستی خوێندکارانی خوێندنگەی (ماسیمۆ دازیلیۆ لیچیۆم) دامەزراوە، لە ئێستادا خاوەنی یانەکە خێزانی ئەنگێلە
یۆھان سباستیان باخ (بە ئەڵمانی: Johann Sebastian Bach، ٣١ی ئازار ١٦٥٨ - ٢٨ی تەمموز ١٧٥٠) ئاوازدانەر و ئۆرگانژەن و هارپسیکۆردژەن و ڤایۆلنژەن و ڤیۆلاژەنێکی ئەڵمانیی بوو لەسەردەمی بارۆکدا.
یۆھان ڤوڵفگانگ ڤۆن گۆتە (١٧٤٩-١٨٣٢)، (بە ئەڵمانی: Johann Wolfgang von Goethe) شاعیر، نووسەر و فەیلەسۆفی ئاڵمانیاییە کە بە یەکێک لە گەورەترین شاعیرانی مێژووی ئورووپا دەناسرێت.
یۆھانس برامز (بە ئاڵمانی: Johannes Brahms، ٧ی ئایاری ١٨٣٣ - ٣ی ئەپڕیلی ١٨٩٧)، ئاوازدانەرو پیانۆژەنی ئاڵمانی بوو، لە پێشڕەوەکانی "سەردەمی رۆمانتیک" بوو.
یۆھانس دیدێریک ڤان دێر ڤالس (بە ئینگلیزی: Johannes Diderik van der Waals)(٢٣ی تشرینی دووەمی ١٨٣٧ - ٨ی ئازاری ١٩٢٣) فیزیکزانێکی بیردۆزیی دانیمارکی بوو، کە لە ساڵی ١٩١٠ خەڵاتی نۆبێلی لە فیزیک وەرگرت.
یۆھانس کێپلەر (بە ئینگلیزی: Johannes Kepler؛ ١٥٧١ – ١٦٣٠) بیرکار و گەردوونناس و ئەستێرەناسی ئاڵمانیایی بوو.
یی سان زنجیرەیەکی دراما-مێژویی کۆریایە.
یی.
یەحیا کوڕی زەکەریا، یەکێکە لە پێغەمبەرەکان لە ئیسلامدا، هەوەها لە مەسیحییەتدا و بە ناوی یوحەنا ناسراوە لای مەسیحی.
یەدوڵڵا ڕەحمانی (١٩٥٠ لە بێڵەھوو لە نزیکی سەرپێڵ زھاو - ٢٠١١ لە کرماشان)، ھونەرمەند شاعیر و گۆرانیچڕ و مامۆستای مەقامخوێنی ناوچەی گەرمیان (سەرپێڵ زھاو، قەسر، گیەڵان، ئەیوان، خانەقین) لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان بووە.
یەریڤان (بە ئەرمەنی:Երևան) گەورەترین شار و پایتەختی وڵاتی ئەرمەنستانە.
یەزید بن قەعقاع مەدەنی، (بە عەرەبی: یزید بن القعقاع المدني)، ناسناویشی ئەبوو جەعفەرە، یەکێکە لە دە گێڕەوەکانی قورئانی (دە قیڕائاتەکان)، لە تابیعینەکان بوو، ئیمامی ئەھلی مەدینە لە قیڕائە، بۆ ماوەیەکی زۆر قورئانی بە خەلک دەخوێند، موفتیش بوو، گێڕدراوەتەوە لە ئەبووجەعفەری مەدەنییەوە کە ئەو کاتێک بچووک بوو چووەتە لای ئوم سەلەمە خێزانی پێغەمبەر دروودی خوای لەسەربێ،ئەویش دەستی بەسەریدا ھێناوە و دوعای بەرەکەتی بۆ کردووە.
یەزید کوڕی معاویە (بە عەرەبی:  يزيد بن معاوية بن أبي سفيان) (٢٣ جووڵای ٦٤٧ - ١٤ی نۆڤەمبری ٦٨٣) کە بە یەزیدی یەکەم ناسراوە، دووەمین خەلیفەی ئەمەوی بوو کە باوکی، موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان دەستنیشانی کرد و لە ساڵی 60ی کۆچیەوە بوە خەلیفە.
یەسووعی ناسری (بەئینگلیزی: Jesus of Nazareth) یاخود یەسووعی مەسیح (بەئینگلیزی: Jesus Christ) ھەروەھا بەناوەکانی مەسیح (بەئینگلیزی: Christ) و یەسووع (بەئینگلیزی: Jesus) زۆر جار بانگ دەکرێت، ناوەندە کەسایەتییە لەنێو ئایینی مەسیحییەتدا.
یەشار کەمال(ماوەی ژیانڵ لەدایکبووی ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ گوندی گۆگچەلی تاکوو ٢٨ی شووباتی ٢٠١٥) ، نووسەر و ھەیڤەپێنەر و وتارنووس و ڕۆماننووسێکی کوردە و ئەو بە یەکێ لە پێشەوا و ڕابەرەکانی نووسەرەکانی تورکیا دادەنرێت.
یەعقوب بن ئیسحاق بن زەید بن عەبدوڵڵا بن ئەبی ئیسحاق حەدڕەمی بەسڕی، (بە عەرەبی: یعقوب بن إسحاق بن زید بن عبدالله بن أبي إسحاق الحضرمي البصري)، ئەبوو موحەممەد، یەکێکە لە دە گێڕەوەکانی قورئان، حافز و موقریئی بەسڕە بوو، دوای ساڵی ١٣٠ـی کۆچی لە دایک بووە، لە چەند کەسێک قورئانی خوێندووە وەک (ابو المنذر السلام الطویل) و (ابی الاشھب العطاردی) و (مھدی بن میمون) و قیڕائەشی گوێ لێ بووە لە حەمزەی کووفی و کیسائی و ھی تریش، حەدیسیشی گێڕاەوەتەوە.
یەعقووب، کوڕی ئیسحاق کوڕی ئیبراھیمە، یەکێکە لەو پێغەمبەرانەی ناویان ھاتووە لەقورئان و تەوراتدا،
یەمێنان ژوور (Yemênan Jûr، بە فارسی: یمینان علیا) دێیەکە لە ناوچەی مووژژی شارستانی کامیاران.
یەمەن (بە عەرەبی: الجمھوریة الیمنیة) وڵاتێکی عەرەبییە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین.
یەنی ژاپۆنی ئەو دراوە تایبەتە بە ووڵاتی ژاپۆن کە لەماوەی درووسبوونیدا لە بۆڕسە جیهانیەکان هەڵبەزین و دابەزینی بەخۆوە دیوە ، لە مێژووی دروستبوونیدا بە جۆرەها شێواز دروستکراوە
یەک چوارچێوەی ئاماژەپێدان لە فیزیکدا، ئاماژە دەکا بە یەک دەزگای پۆوتان یان یەک کۆمەڵە تەوەرە کە لە ئەندەروونی ئەوەوە شوێن و ئاراستە و ئەوتر تایبەتمەندییەکانی شتەکان پێوانە دەکرێن.
یەکتا ئۆزنوگلو نوسەرو وەرگیرو دکتۆر، لەسالی ١٩٥٣ لە ناوچەی فارقینی کوردستانی باکور لەدایک بوە.
یەکتاپەرستی واتە ئەنجامدانی تایبەتمەندی و ئەوەی پێویستە بۆ خوای تاک و تەنھا بەوەی کە بەندە دڵنیابێت کە خوای گەورە یەکە و ھاوەڵی نییە لە پەروەردگارێتی و خوایەتی و ناو و سیفەتەکانی.
یەکسانی و یاسا
یەکسانیی ڕەگەزی بریتییە لە ھەبوونی باروودۆخێکی ئاسان و گوونجاو بۆ گەیشتن بە سەرچاوە و دەرفەتەکان بە بێ گوێدانە ڕەگەز.
یەکشەممە دووھەمین ڕۆژی ھەفتە (ڕۆژژمێری کوردی).
یەکشەممەی دڵتەزێن یان یەکشەممەی خەمھێنەر (بە ئینگلیزی: Gloomy Sunday)، کە بە ناوی ئاھەنگی خۆکوژیی مەجارستانیش ناسراوە، لەلایەن پیانۆژەن و ئاوازدانەری مەجارستانی ڕێژوو شێرێش لە ساڵی ١٩٣٣ سازکراوە و ھەر لەو ساڵەیشدا بڵاو کراوەتەوە.جیھان بەرەو لەناوچوونە (Vége a világnak) سەردێڕی سەرەکی شێعرەکە بوو و ھەروەھا باسی بێھیوایی لێکەوتووە لە شەڕ دەکات، و لە کۆتاییدا نزا بۆ خۆشبوون لە تاوانەکانی خەڵکی.
یەکڕاییکردنی ئینجیل (بەئینگلیزی: Gospel harmony)، ھەوڵدانێکە بۆ یەکخستن و یەکڕاییکردنی ئینجیلە باوەڕپێکراوەکانی چوار ئینجیلنووسەکە بۆ یەک پەڕتووک.
یەکگرتنی دیموکراتی کوردی فەیلی (بە عەرەبی: الاتحاد الديمقراطي الكوردي الفيلي، بە ئینگلیزی: Faylee Kurd Democratic Union) ڕێکخراوەیەکی سیاسیی کوردە فەیلییەکانە کە لە پێناوی مافی خەڵکی کوردی فەیلی لە عێراقدا چالاکی داکات.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان پارتێکی ئیسلامگەرایی سوننەیە لە باشووری کوردستان و بنەمای سەربەخۆی ھەیەو بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەرپرسە لە بابەتە سیاسیەکان.
یەکگرتووی وڵاتانی سەربەخۆی ھاوحاسڵ ڕێکخراوێکی ناوچەیی کە لە نێوان وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەت و دوای ڕووخانی ئەو، پێک ھێنرا.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) هێزێکی چەکداری تایبەتە بە ژنان کە باڵێکی یەکینەکانی پاراستنی گەلن.
یەکینەکانی پاراستنی گەل (بە کورمانجی:Yekîneyên Parastina Gel) ناسراو بە یەپەگە (YPG) گرووپێکی چەکدار، پێکهاتوو لە لاوانی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە ، کە لە پێناوی ئازاد کردن و پاراستنی ناوچە کوردییەکان خەبات دەکا.
یەکێ لە بەناوبانگترین پزیشکی چاوی ئیسلام شەرەفەددین عەلی بن عیسا بن عەلی، لە ساڵی ٤٣٠ کۆچی لە بەغداد لە دایکبووە، ساڵی مردنی بە تەواوی نەزانراوە.
یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا (بە ئینگلیزی: Union of European Football Associations) ئەرکی سەرپەرشتی پاڵەوانیەتیەکانی تۆپی پێی لە کێشوەری ئەورووپا لەژێردەستە بەتایبەتی پاڵەوانیەتیەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و یۆڕۆ لیگ.
یەکێتی سۆڤیەت (بە ڕووسی: Советский Союз)، بە فەرمی یەکێتی کۆمارە سۆشیالیستەکانی سۆڤیەت (بە ڕووسی: Сою́з Сове́тских Социалисти́ческих Респу́блик)، دەوڵەتێکی سۆشیالیستی زلھێز بوو لە ئۆڕاسیا، کە لە ساڵی ١٩٢٢دا دامەزرا تاکوو ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ ھەڵوەشا و کۆتایی بە حکوومەتی کۆمۆنیستی ھات.
یەکێتیی ئەورووپا لە گرێبەست و ڕێککەوتنی نێوان ٢٧ وڵاتی دیموکراتخواز پێکھاتوە کە لەسەر گرێدانی بواری ئابووری و ڕامیاری ئەو وڵاتانە پێکەوە بناغەی بەستووە، ئامانجی سەرەکی ئەم یەکێتییە برێتییە لە ھێنانەدی ژیانێکی ئازاد و ئاسودە بۆ ھاوڵاتیانی نیشتەجێبووی وڵاتە بەشداربووەکان کە بە ٥٠٠ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێن.
یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا ئەو ڕێکخراوە وەرزشیەیە کە ئەرکی سەرپەرشتی کردنی گشت پاڵەوانیەتیەکانی کیشوەری ئاسیا گرتۆتە ئەستۆ 
یەکێتیی دیمۆکراتیکی کوردستان یان YDK ڕێکخراوێکی سیاسیە کە کە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی ھەوڵ دان بۆ تێپەڕبوون لە سیستەمی دین سالاری دەسەڵاتداری ئێران و چارەسەری کێشەی کورد و لە ناو بردنی کاریگەرییەکانی سیستەمی فیۆداڵی و پێشخستنی ژیانێکی ئازاد و دیمۆکراتیک لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ھەوڵ بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادیەکانی ھەموو چینە کۆمەڵایەتیەکان و پێشخستنی پەیوەندی و یەکێتیی دیمۆکراتیک لە گەڵ گەلی کوردی نیشتەجێی پارچەکانی دیکەی کوردستان و ھەوڵ و تێکۆشان بۆ پەیوەندی ئازادانە لە نێوان گەلانی ئێران بە دەزانێت.
یەکێتیی شارستانی یان یەکگرتنی شارستانی (بە ئینگلیزی: Civil Union) یان (بە ئینگلیزی: Registered Partnership) بە جورێک لە هاوسەری ناوی دەبەن کە ماف و ئەرکەکانی هاوسەرەکان لە بەراوردکردن لەگەڵ هاوسەرگیری یان ژن و مێڕدایەتیدا کەمترە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (بەئینگلیزی: Patriotic Union of Kurdistan، کورت دەکرێتەوە بۆ PUK) کورت دەکرێتەوە بۆ ی.
یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بەکورتیی یندک حیزبێکی باشووری کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن غەفوور مەخموورییەوە دامەزراوە.
یەکێتیی کومونیستەکانی کوردستان، (بە کوردی: Yekîtîya Komunîstên Kurdistan) ڕێکخراوەیەکی کومونیستی نایاسایی لە وڵاتی تورکیا بوو.
یەکێک بوو لە هاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ).
یەکێک بوو لە ھاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد (د.خ) ، ناوبراو یەکێک بووە لەو کەسانەی قورئان یان دەرخ کردبوو لەسەردەمی پەیامبەر موحەممەد .
یەکێک بوو لە ھاوەڵانی پێغەمبەر موحەممەد، کە داوای دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەکرد، دواتر دوور خرایەوەو لە غەریبی کۆچی دوایی کرد، ئەبوزەڕ کەسێک بوو لەبەر ڕاستگۆیی و حەقبێژییەکەی پێغەمبەر پێشبینی ئەوەی بۆ کردبوو کە بەتەنیا دەژی و بەتەنیا دەمرێ و بەتەنیا زیندوو دەکرێتەوە، ھەروەھا دەیفەرموو "مَا أَظَلَّتِ الْخَضْرَاءُ، وَلاَ أَقَلَّتِ الْغَبْرَاءُ عَلَی ذِی لَەْجَةٍ أَصْدَقَ مِنْ ابی ذَرّ" ئەمەش شایەتییەکی گەورەیە لەلایەن پێغەمبەرەوە بۆ ڕاستگۆیی ئەبوزەر و حەقبێژییەکەی.
یەکێک لە شیعرەکانی دیوان شیعری ملوانکەی شین لە بەرھەمەکانی شەریف.
یەکێک لە یانە بەھێزەکانی ئێرانە کە ٢ جار بووە پاڵەوانی خولی پاڵەوانییەتی کیشوەری ئاسیا و ئێستاش لە خولە نایابەکانی ئێران بەشدارە.
یەکێک لەو کەناڵانە کەناڵی جەزیرەی میسر (ڕاسەوخۆ) بوو وە ھەروەھا کەناڵی میسر ٢٥ داخرا کە ئیخوان موسلیمنین خاوەنیەتی.
یەکێکە لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای ڤۆدافۆن لە بواری تەکنۆلۆژیادا.
یەکێکە لە زانایانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان.
یەکێکە لە زانکۆ تایبەتییەکانی وڵاتی میسر ، دووەم کۆنە زانکۆی ووڵاتی میسرە لەدوای زانکۆی قاهیرە ەوە دێت  کە لەساڵی ١٩١٩ دامەزراوە
یەکێکە لە زانکۆ تایبەتییەکانی وڵاتی میسر.
یەکێکە لە زانکۆ میللییەکانی وڵاتی میسر ، یەکەم زانکۆی میسریە دامەزرابێت کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢١ی دێسەمبەری ١٩٠٨ لە شاری جیزە لە قاهیرە
یەکێکە لە ستۆدیۆ ئەمریکییەکان بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و کاری وێنەیی.
یەکێکە لەو ئەندامانەی کە وا بۆ درێژە دان بە ژیان پێویستە و ئەگەر لە کار کەوێت ژیانی مرۆڤ تووشی مەترسیێکی زۆر دەبێت.
یەکەكانی دژە تیرۆر (بە ئینگلیزی: Anti Terror Units کورتکراوە:YAT) (بە عەرەبی: وحدات مکافحة الأرھاب) ھێزێکی تایبەتن بەشێکن لە ھێزە دیموکراتەکانی سووریا.
یەکەم فەرھەنگی کوردی فەرھەنگی نووبھارە کە لە ساڵی ١٦٨٣ی زایینی لە لایەن ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە.
یەکەم قوتابخانەی ڤیەننایی (بە ئینگلیزی: First Viennese School) دەستەواژەیەکە بەکار دێت بۆ ئاماژەکردن بە ئاوازدانەرانی دەمی کلاسیک لە ڤیەننا.
یەکەم ژمارەی گۆڤاری ھەڵاڵە لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن دەستەی نووسەرانەو لە شاری بۆکان دەرچووە.
یەکەمین لێکۆڵینەوەکان لە بواری سێگۆشەزانی لە نووسراوەکانی هەزارەی دووهەمی پێش زایین لەوانە بیرکاری میسری کۆن و بیرکاری بابل دەبینرێت.
یەکەمین ڕوانگە لە ساڵی ١٩٩٣ دروستکرا
یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی یاخوود کۆنترۆڵی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی  (بە ئینگلیزی: Electronic stability control) یەکەیەکی کۆمپیوتەرییە کە کاردەکات بۆ جێگیرکردنی ئۆتۆمبێل لەکاتی ھەستکردن بە خلیسکان، کاتێک یەکەی جێگیرکردنی ئەلیکترۆنی ھەست بە لەدەست دانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە دەکات لەلایەن شۆفیرەکەوە، ئەم یەکەیە ھەڵدەستێت بە راگرتنەوە و ڕێکخستنەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ ئەو ئاڕاستەیەی کە شۆفێرەکە دەیەوێت.
یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆیی یان CPU (کورتکراوەی Central Processing Unit)ـە ئەو پارچەیەی کۆمپیوتەرە کە فەرمانەکانی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری یەکە-بە-یەکە جێبەجێ دەکا و گرنگترین بەشە بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەرکەکانی کۆمپیوتەر.
یەکەی پێوان ھەندێکی دیاریکراوە لە چەندێتییەکی فیزیکی کە بە پێکھات پێناسە و پەسەند بووە و وەکوو ستانداردێک بۆ پێواندنی ھەر ھەندێکی دڵخواز لە ئەو چەندێتییە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.
یەڵماز گونەی (بە تورکی: Yılmaz Güney ، ١ی نیسانی ١٩٣٧ – ٩ی ئەیلوولی ١٩٨٤) دەرھێنەر و نووسەر و ئەکتەرێکی بەناوبانگی زازا و کورد بوو.
ە لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردییە کە نیشاندەری پیتی E یە لە ئەلفوبێی لاتینی زمانی کوردیدا.
۹ی نیسان ٩۹ەم ڕۆژی ساڵە (۱۰۰ لە ساڵە پڕەکاندا)، ٢٦٦ ڕۆژ دەمێنێت بۆ کۆتایی ساڵ.
‌بونەوەری ئاسمانی  (بە ئینگلیزی: Alien) پێکھاتوون لەو بوونەوەرانەی لە دەرەوەی گۆی زەوی لە ھەسارەکانی تر دەژین.
‌دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە.
‌سیستمی بە زەویکردن بریتیە لە گەیاندنی تەنەکانی گریمانی ئەوەیان ھەیە بارگاوی ئەلکتریکی ببن ، بە زەوی بەھۆی کێبڵی‌ گەیەنەریکی بەھیز بێت وەک مس یا ئەلەمنیۆم .
‎‎.ge پاوانی ئاست سەری تایبەت بە وڵاتی پاپوا گینێی نوێیە لە سیستمی ناوی پاوانی ئینترنێتدا و لە ١٩٩٢ دامەزراوە.
‏سۆلی بچووک (بە ئیتالی: Sol minore) پێکھاتووە لە پەیژەیەکی بچووک کە لەسەر نۆتی سۆل (G) بەرھەم ھاتووە.
‏فای بەرزی بچووک یان فای دێزی بچووک (بە ئیتالی: Fa diesis minore) پێکھاتووە لە پەیژەیەکی بچووک کە لەسەر نۆتی F بەرھەم ھاتووە.
‏لای بەرزی بچووک یان لای دێزی بچووک (بە ئیتالی: La diesis minore) پێکھاتووە لە پەیژەیەکی بچووک کە لەسەر نۆتی ♯A بەرھەم ھاتووە.
‏لە ڕێبەندانی ١٣٥٧ بە تێکەڵ بوونی  دوو گووپی ترۆتسکیستی، حێزبی کرێکارانی سوسیالیست پێک ھات.
‏ڕێی بەرزی بچووک یان ڕێی دێزی بچووک (بە ئیتالی: Re diesis minore) پێکھاتووە لە پەیژەیەکی بچووک کە لەسەر نۆتی ♯D بەرھەم ھاتووە.
‏‏‏ﺋﻪﻧﺪاﻣﺎﻧﯽ ڕێبەراﯾﻪﺗﯽ ﮐﺎﺗﯿﯽ ﺣﯿﺰب ﻟﻪ ﮐﯚﻧﻔﺮاﻧﺴﯽ ﯾﻪﮐﻪم - ﻟﻪ ھﺎوﯾﻨﯽ ١٣٣٤ (١٩٥٥) ﻟﻪﮐﯿﯚی ﻗﻪڵاتەڕەﺷﯽ ﭘﺸﺘﯽ ﮔﻮﻧﺪی ﺳﻪﯾﺪﺋﺎوای ﺑﺎﺑﯽ ﮔﻪورە ﻟﻪ ﻧﺎوﭼﻪی ﭘﯿﺮاﻧﺸﺎر
ﺋﻪﻧﺪاﻣﺎﻧﯽ ڕێێبەری ﮐﯚﻧﮕﺮەی دووﯾﻪﻣﯽ ﺣﯿﺰب ﻟﻪ ﺳﻪرﻣﺎوەزی ١٣٤٣ ﻟﻪ ﮔﻮﻧﺪی ﺳﻮﻧﯽ ﻟﻪ ﺑﺎﺷﻮوری ﮐﻮردﺳﺘﺎن ١٩ ی ﻧﻮاﻣﺒﺮی ١٩٦٤
ﺋﻪﻧﺪاﻣﺎﻧﯽ ﮐﯚﻣﯿﺘﻪی ﺳﺎﺧﮑﻪرەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان - ھﺎوﯾﻨﯽ ﺳﺎڵی ١٣٤٢(١٩٦٣) زﯾﻨﻮێ شێخی
￼ڕێژەیی تایبەت (بە ئینگلیزی: Special relativity) بیردۆزێکی فیزیکی پەسەندکراوە کە بە ڕوونی باس لە پەیوەندی نێوان کات و شوێن دەکات، ئاینشتاین ئەم بیردۆزەی لەسەر دوو گریمانە پەیڕەوکردووە: